مێزگردی گێڕانەوە و پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ئەزموونی یەكێتی بێكاران لە كوردستان و خەباتی جەماوەریی لە ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨
بەشی دووەم
ئه‌م ڕێكخراوه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنیدا به چی ناوێك كاری كردووه؟
سیروان عەلی :
سه‌ره‌تا به ناوی بزوتنه‌وه‌ی بێكاران له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد. . دواتر له پرۆسه‌ی سه‌رتاسه‌ریبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ناوچه و شاره‌كانی تر له ڕێكەوتی ١٩٩٣/١/١٠دا له‌ژێر ناوی (یه‌كێتی بێكاران) خۆی ڕاگه‌یاند .
گۆران عەبدوڵڵا :
من لە پرسیاری پێشوتردا وەڵامم بەو پرسیارە داوەتەوە. هەروەها وەڵامەكەی هاوڕێ سیروان لەو بارەوە دەقیق نییە.
ئاكۆ محەمەد :
ئەوەندەی من لەبیرم بێت، لە هەولێر هەر لە سەرەتاوە بەو ناوەوە دەستبەكاربوو، تەنیا پاشگرە جوگرافییەكەی گۆڕدرا، واتە هەولێر بوو بە كوردستان.
ئایا پێكهێنانی ئه‌م ڕێكخراوه پڕۆژه‌ی ڕێكخراوه ڕامیارییه‌كان -چه‌په‌كان- بوو یا زه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاماده‌یی جه‌ماوه‌ریی هه‌بوو، یان هاوته‌ریبی یه‌كدی بوون؟
سیروان عەلی :
ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه پێشنیازی ڕێكخراوه چه‌په‌كان بووبێت، وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی توكمه و له‌پێش نووسراو و نه‌خشه‌بۆكێشراو، پێموانییه. یه‌كه‌م، من ئه‌و كاته ئه‌ندامی عه‌له‌نی ڕێكخراوی ڕه‌وتی كۆمونیست بووم، كه زیاتر له ٤ مانگ به‌سه‌ر داخستنی بنكە ئاشكراكانی ئه‌و ڕێكخراوەدا تێپەڕیبوو، هیچ سیاسه‌تێكی تایبه‌ت به پرۆژیه‌كی له‌و چه‌شنه به‌ده‌ستی من نه‌گەیشت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش، هه‌ر سێ ئه‌ندامی دیاری ناوه‌ندی ڕه‌وتتی كۆمونیست (موئەیەد ئەحمەد، نادر عەبدولحەمید و ئەمجەد غه‌فوور) به‌رەو هه‌نده‌ران ڕۆشتبوون، یه‌كه‌م كه‌سانێك بوون، كە به‌ره‌و توركیا سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت، كه بە لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی خۆیان پێانوابوو، ئیتر سه‌ركوت ده‌ستپێده‌كات، باشترین شت ئەوەیە لە خەمی پارێزگاریكردنی ناوه‌ندی (ڕه‌وتی كۆمۆنیست)دا بین، ئه‌مه یه‌كه‌م ده‌ستپێكردنی دیارده‌یه‌ك بوو، كه گورزی زۆر جەرگبڕی لە بزووتنه‌وه‌ی كۆمونیستی بەگشتیدا. به‌هه‌رحاڵ هیچ سیاسه‌تێكی نه‌خشه‌بۆكێشراو نه‌بوو، لایه‌نیكه‌م له‌لایه‌ن (ڕه‌وتی كۆمونیست)وه نه‌بوو، ئه‌گه‌ر كه‌سێكێش شتی وا بڵێت، ده‌بێت به‌ڵگه‌ی نوسراوی ئه‌و سه‌رده‌مه بخاته به‌رده‌ست، كه ئه‌و كات هیچ ڕێكخراوێك بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوێك بۆ بێكاران، پرۆژه‌ی نه ئاشكرا و نه ته‌شكیلاتی ده‌رنەكردبوو. به‌ڵام وابه‌سته‌یی و بڕوابوونی ئه‌و ڕه‌وته و هه‌ڵسواڕاوانی كرێكاری كۆمونیستی و دڵسۆزی سیاسی كۆمونیستی ئه‌و سه‌رده‌مه به به‌رژه‌وه‌ندییەكانی چینی كرێكار، هۆكاری جدی بوون، كه بوون به پێكهێنه‌رانی یه‌كێتی بێكاران. بۆیه ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه كۆمونیستییانەی كه خۆیان پێكهێنه‌ری (یه‌كێتی بێكاران) بوون، ده‌كرێت هه‌ر له سه‌ره‌تای بنیاتنانی (یه‌كێتی بێكاران)ەوە ئه‌م مه‌له‌فه‌یان كردبێته مه‌له‌فێكی گه‌رمی ناو ڕێكخراوه سیاسییەكانی خۆیان. به‌ڵام من دوای دامه‌زراندنی (یه‌كێتی بێكاران) له ماوه‌ی ئه‌ندامبوونم له ڕێكخراوی ڕه‌وتی كۆمونیست و دواتر پێكهێنانی حزبی كۆمونیستی كرێكاری عیراق بۆ یه‌ك جاریش نوسراوێك ئاشكرا و نهێنی فه‌رمیم سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوڕانی چالاكییەكان پێنه‌گه‌شت. كه ده‌كرێت هۆكاره‌ی ئه‌وه نه‌بێت، كه ئه‌مان بۆیان گرنگ نه‌بووبێت له‌و ڕێكخراوه‌دا چی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌هۆی ڕوحیه‌تی مه‌حفه‌لگه‌ری و ته‌نانه‌ت جۆرێك له فه‌وزا له كاری ته‌شكیڵاتیدا، هۆكاری جدی بوون بۆ ئەو پاشاگه‌ردانییه، هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆر له ھێزی (یه‌كێتی بێكاران) هه‌ڵسوڕاوانی كۆمونیست بوون. دووه‌م، من پێموایه زەروره‌تی خه‌باتی دژی بێكاری و نه‌بوونی هه‌لی كار له‌و سەره‌ده‌مه‌دا وه‌ك له وەڵامی پرسیاری یه‌كه‌مدا باسم لێ‌كرد، هۆكاری سه‌ره‌كی بوون له سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی یه‌كێتی بێكاراندا.
یان ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه ئه‌وەیه؛ ڕێكخراوه چه‌په‌كان له ده‌ركه‌وتنی یه‌كێتی بێكاراندا وه‌ك ڕه‌وتێكی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ھاوسەنگی سیاسی به‌شداربوون، ئه‌وا وەڵامی ئه‌م پرسیاره بێگوومان ئه‌رێیه، ئه‌وان نه‌ك به‌شداربوون، بەڵكو ئه‌و ڕه‌وته له ته‌سه‌ور و خه‌بات هاوشانی چینی كرێكار دژ به نیزامی سه‌رمایه پشكی شیریان به‌رده‌كه‌وێت. هه‌ر له سه‌ره‌تای لەدایكبوونی یەكێتی بێكاراندا، دواتر ده‌كرێت ڕه‌وته‌كانی تر وه‌ك ئه‌نارشیسته‌كان یان سه‌ندیكالیستی به‌شداری دووەم بن له پێكهێنانی یه‌كێتی بێكاران .
ئاكۆ محەمەد :
ئەوەی كە پێكهێنانی ئەم ڕێكخراوە پڕۆژەی داڕێژراوی ڕێكخراوە چەپەكان بووبێت، نەخێر. ئەویش بە دوو بەڵگە، یەكەم ناوەندی و كەسانی سەروەری قوچكەی ڕێكخراوە چەپەكان، فرەتر خەریكی شەڕەدەنووكی خۆسەلماند و خۆبەڕاستزانین و گرەوكردن لەسەر ئەوەی كە كێ فرەتر و باشتر و ڕەسەنتر كۆمونیزمی كرێكارییە و كێ لە باسەكانی ئەو هێڵە ڕامیارییە و ئایدیلۆجیاكەی تێگەیشتووە. بەپێچەوانەوە ئەوە دەرك و دەستپێشخەری ئەندامانی خوارەوەی رێكخستنەكانیان بوو، كە دەستییان بۆ ئەو كارانە دەبرد و زۆرجار سەرەوە ڕێگرییان لە كارەكانی ئێمە دەكرد. بۆ نموونە كاتێك كە ئێمە لە بنكەی ڕەوتی كۆمونیست – هەڵەبجە بووین، لە نێوان چەند كەسێكماندا قسەوباس لەسەر ڕێكخراوی خوێندكاران، بێكاران و چالاكی هونەری هەبوو، یا كاتێك كە بنكەكەیان پێچایەوە و داخست و بڕیاری دەركردنی گشت ئەندامانیان بۆ هەندەران درا، لە سلێمانی بە دیاریكراوی هاوڕێ هەورامان محەمەد و من، لە زستانی ١٩٩٢دا قسەمان لەسەر نووسینگەی بێكاران وەك هەنگاوی یەكەم و هەستەی سەرەتایی ڕێكخراوی بێكاران دەكرد، بەڵام هیچ كات سەران و لێپرسراوانی بەشەكانی ڕێكخراوەكەمان دەركی خەباتی جەماوەری و پێداویستی ئەو كارانەیان نەدەكرد و بەهەند وەرنەدەگرت و بە بێدەنگەكردن لە بەرامبەریدا، ئێمەشیان نا‌ئومێد و پەشیماندەكردەوە، لەم بارەوە نموونە زۆرە و سەلماندنی ئاسانە.
گۆران عەبدوڵڵا :
چەپ مەفهومێكی گشتگیرە، لەو سەردەمەدا لە كوردستان زۆر ڕێكخراوە ناوی چەپی لە خۆی نابوو، بەڵام لە كار و كردارەكانیدا لەوسەری ڕاستەوە غارغارێنەی بوو. ئەو كەسایەتی و ڕێكخراوانەی بەدوای گۆرانكاری بنەرەتیانەوە بوون، خەڵكانێك بوون لە ڕووی تەمەنەوە گەنچ بووین و لە كاری جەماوەرییدا خاوەنی هیچ ئەزمونێك نەبووین، ھەروەھا لە رووی فیكری و سیاسیشەوە بەشێك نەبووین لە مێژووی حیزبی شیوعی عێراق، كە لە بواری كاری جەماوەریدا خاوەنی ئەزموونێكی زۆرە ، بەتایبەت لە ساڵەكانی پەنجاكان تا هەفتاكانی سەدەی ڕابوردوو. ئەو تەمەنەی ئێمەش تەمەنێك بوو، لە پەنای دیكاتاتۆری و سەركوتدا تێپەڕیبوو، كە دەرفەت بۆ دروستبوونی هیچ ڕێكخراوەیەكی جەماوەری نەمابووەوە.، شتێك كە دەمانزانی شورا بوو، ئەویش وەك نەزەر بوو زیاتر لە عەمەل. مەبەستم لەم قسانە ئەوەیە، كە بڵێم پلانێك بە غەیری دامەزراندنی شورا لای ڕێكخراوە سیاسییە چەپەكان بەتایبەتی خەتی كۆمۆنیزمی كرێكاری لە ئارادا نەبوو. بیرمە شورای خەڵك لە هەولێر لە تەنیشت بنكەكەیانەوە خانوویەك هەبوو لێیان نووسیبوو “مەكتەبی بێكاران”، بەڵام فەلسەفەی پشت ئەو نووسینە خەمخواردن لە بێكاران نەبوو، بەڵكو ترسی ئەوەیان هەبوو ڕەوتی كۆمونیست ئەو جێگایە بكاتە بنكەی خۆی، چونكە لەو كاتەدا برادەرانی شورای خەڵك لە هەولێر ئەوەندەی ڕقیان لە ڕەوتی كۆمونیست دەبووەوە، ئەوەند بەرەی كوردستانیان بە كێشە لەپێش خۆیان نەدەبینی.
بیرۆكەی دامەزراندی ڕێكخراوەیەك بۆ بێكاران بیرۆكەی تاكی چەپ بوو، لەسەر زەمینەیەكی واقعی بۆ وەڵامدانەوەی كارەساتێك، كە ڕووی لە كوردستان كردبوو؛ ئەویش بێكاری و برسێتی بوو.
ئه‌و دروشم و ئامانجانه‌ی كه ڕێكخراوه‌كه لەپێناویان پێكهات، كامانه بوون، ئایا تا دواڕۆژه‌كانی له پای ئه‌و داخوازی و ئامانجانه مایه‌وه؟
سیروان عەلی :
داخوازی سه‌ره‌كی ئه‌و كاته ( كار یان بێمه‌ی بێكاری) بوو. مه‌سه‌له‌ی پێداگری له سه‌ر ئه‌و داخوازیانه شتێك بوو، هه‌ڵچوون و دابەزینی به خۆیەوە ده‌بینی. یه‌كێتی بێكاران بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كاری بۆ ئه‌وه ده‌كرد، ئیش بۆ خه‌ڵك بدۆزرێته‌وه و هه‌وڵبدرێت بێكاران له لیستی تایبه‌تدا ناونووسبكرێن و پێناسه‌یان بۆ بكرێت و هه‌روه‌ها هه‌وڵبدرێت كۆمه‌كی كورتماوه‌ش بۆ بێكاران به‌ده‌ستبهنرێت،كۆمەكی وه‌ك ئازووقه و كۆمه‌كه مرۆییەكانی دیكە، كه تاڕاده‌ك به‌شیك له‌مانه ئه‌نجامدران. به‌ڵام له دوا ساڵەكانی ته‌مه‌نیدا به‌هۆی زاڵبوونی عه‌قڵیه‌تی سكتاریستیی حزبی كۆمونیست كرێكاری عیراق، هه‌وڵه‌كانی (یه‌كێتی بێكاران) نه‌یانده‌توانی لە بریاره‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كه‌ته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه بترازێن. ھەروه‌ھا ڕێكخراوەكە زیاتر بووبووه لیژنه‌یه‌كی یان ئۆرگانێكی ئه‌و حزبه و حزبیش (یه‌كێتی بێكاران) به موڵكی خۆی ده‌زانی، بۆیه هه‌موو شه‌ڕێكیان پێده‌كرد، بۆ نموونە بۆ پ شتیوانی له ڕێبوار ئه‌حمه‌د، كه لەسەر بابه‌تێكی ئه‌و، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمەوە،بڕیاری داخستنی ڕۆژنامه‌ی بۆپێشه‌وه درا بوو و ده‌بوایه یه‌كێتی بێكاران خۆی و ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوانی هه‌رچی توانای مادی و مه‌عنه‌ویی ھەیە، لەو پێناوەدا به‌خه‌رجی بده‌ن، بۆیه ڕۆژانه له‌لای قەڵای شاری هه‌ولێر (یه‌كێتی بێكاران) به شه‌ڕه‌دار و چه‌قۆ له‌گه‌ڵ ئیسلامییەكان ئاماده ده‌كرا. ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی زیاتر له ١٣ هه‌ڵسوڕاو و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كان ڕه‌وانه‌ی زیندان بكرێن، كه زیاتر بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له زینداندا مانەوە؛ لەوانە هاوڕێیان ( شاپوور عبدالقادر، قابیل عادل، حسێنی داره‌توو، كاوه‌ی مام سه‌ید، سیروان عەلی، هاوڕێ په‌نگر و چه‌ندین هاوڕێی دیكه) بەداخەوە ناوەكانیانم باش لەبیر نەماوە.
من ئه‌و ڕۆژگاره‌م لەبیرناچێته‌وه، كە من و هاوڕێ كاوه زۆرمان هه‌وڵدا، كە ئه‌مه مواجه‌هه‌ی ئێمه نییه، بۆ ئێمه مه‌سه‌له‌ی بێكاران كاری ئه‌ساسیه، به‌ڵام ئه‌ندامانی حزبی كۆمونیست به‌كه‌یفی خۆیان لەنێو بێكاران ته‌ڕاتێنیان ده‌كرد و هه‌روه‌ها ئه‌و كاته‌م له‌بیرناچێت، كه هاوڕێیان شاپوور و قابیل ده‌ستگیركرابوون، ئێمه نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی یه‌كێتی بێكاران و كۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌كان و ڕێكخراوەی سه‌ربه‌خۆی ژنان و ڕێكخراوه‌ی كارگه ئه‌هلییەكان له شاری هه‌ولێر، ده‌سته‌یەكی عەلاقاتمان بۆ چوونه‌لای بەێوەبەرانی دەزگەی ئاسایش لەپێناو ئازادكردنی ئه‌و هاوڕێیانه دروستكرد، كه هاوڕێ كاوه و ھاوڕێ حسین و ھاوڕێ ئاڵا و من له‌و لیژنه‌یه‌دا ئه‌ندام بووین و لەلایەكی تریشه‌وه، ڕێپیوانێكیشمان بۆ به‌رده‌م دەزگەی ئاسایش ئاماده‌كردوبوو، كه ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی عەلاقات لە دانیشتنەكەیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئاسایش سەركەوتووو نه‌بوو، ئه‌وا پێویستە ڕیپێوانەكه بۆ ئه‌و شوێنه به‌ڕێبكه‌وێت. ئێمه لیژنه‌كه له ئاسایش بووین، دادوه‌ر بڕیاری ئازادكرنی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی دابوو، به‌س چه‌ند كاریكی ڕۆتین مابوون، به‌ڵام له ناكاو نێو ئاسایش شه‌ڵه‌ژا و هه‌واڵ گەیشت، كه ڕێپێوان به‌ڕێوه‌یه. ئێمه كە زانیمان بارەكه خراپه، بۆیه من له ئاسایش ده‌رچووم، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێپیوانە نه‌گاته به‌رده‌م ئاسایش. دیاره ڕێپێوانه‌كه به دوو به‌ش هاتبوون؛ به‌شێكیان له‌پشتی بینای پاڕیزگاوه ده‌هاتن، كه زۆربه‌یان پیاوان بوون، به‌شەكەی تریان یه‌كسه‌ر به‌نێو (بازاری سیروان)دا بۆ به‌رده‌م بینای ئاسایش ده‌هاتن. ئێمه هه‌رچه‌نده توانیمان ئه‌وانه‌ی كه لەلای پاڕیزگاوه هاتبوون، ڕابگرین، بەڵام فریای به‌شه‌كەی تر نه‌كه‌وتین، بۆیه یه‌كسه‌ر گه‌شتنه به‌رده‌م بینای ئاسیش. ناچار من چووم و ڕوومكرده (ئارام عەلی) یەكێك له ئه‌ندامانی حزبی كۆمونیست، كه ڕێپێوانكه‌ی هێنابوو و خۆی له‌ژێر چه‌تری دوكانان نه‌دەهاته ئه‌م لاوه، كه زیاتر له (١٠٠) مه‌تر له ڕپێوانه‌كه‌وە دوور بوو . پێموت ئه‌و ڕێپێوانتان بۆ نارد، وتی”تازه هات”، وتم باشه وه‌رن بیانگه‌ڕێننه‌وه ئه‌وه جەماعه‌ت ئازادده‌كه‌ن، وتی “ئه‌وه من نایكه‌م خۆت ده‌توانیت بیكه‌ی”، وتم ڕێپێوانێك من به‌ڕێمنه‌كردبێت، ئێستاكە چۆن به قسه‌ی من ده‌كات، بزه‌یه‌كی كرد وتی “نازانم. .”. به‌هه‌رحاڵ من گه‌ڕامه‌وه بۆ لای هاوڕێكانم لەنێو ئاساییش ( كاوه ، حسینی داره‌توو)، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چی بكه‌ین، یه‌كسه‌ر (هیوا) به‌رپرسی سیاسی ئاسیش به‌رده‌می لێگرتم و وتی “ئه‌مه چییە ئێمه نه‌مانوت، به‌رده‌بن”، وتم ئه‌وانه هاتوون بۆلای ڕابه‌رەكه‌یان (شاپوور) بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیان بێبه‌نه‌وه. . وتی “ئێستا پیانبڵی با ئێره چوڵبكه‌ن، ئه‌گینا ئازادناكرین”. منیش زۆر به نائومێدییەوە له وه‌زعه‌كه گه‌ڕامه‌وه بۆ نێو خه‌ڵكە، كه سوور زانیم به‌قسه‌م ناكه‌ن، چوومه به‌ردمیان هه‌واڵی ئازادكردنی (شاپوور و قابیل)م پێڕاگه‌یاندن و پێموتن ئێوه ئێره چۆڵبكه‌ن، دادوه‌ر بڕیاریداوه. هه‌موویان وتیان “ئێره چۆڵناكه‌ین شاپوور له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌بەینه‌وه.” منیش ئه‌مه‌م له‌لا چاوه‌ڕوانكراوبوو، بۆیه هه‌ر كه تۆزێك هاتمه ئەم لاوه، یه‌كسه‌ر دوو ئاسایش هه‌ردوو ده‌ستیانگرتم و وتیان “كاك هیوا ئیشی پێته”. هه‌ر كه گه‌یشتمه نێو بینای ئاسایش، تا گه‌یشتمه نهۆمی دوو، وه‌ك گه‌له‌گورگ كه‌وتنه گیانم، كه دەموچاوی ھاوڕێ (كاوه)م بینی، زانیم كە ئه‌ویشیان ده‌ستگیركردوه . منیان برده ژوره‌كه‌ی هیوا و پێیوتم ” ئیتر تۆ نوێنه‌ری چێت”، منیش وتم ئه‌ی ئا ئه‌مه ئازادی و دیموكراسی ئێوه‌وه‌یه …. ئیتر ھەر ئه‌ونده‌م خۆش‌بوو، كە ئه‌و وشەیه‌م وت، زیاتر له چوار كه‌س لێاندام تا له‌هۆش خۆم چووم. . دواتر بردیانمه زیندانه‌وه. كه بۆ ماوه‌ی نزیك دوو هه‌فته هه‌موومان له‌گه‌ڵ ھاوڕێ (شاپوور) و ئه‌وانیش به‌ندكراین. . به‌ڵام من ئه‌و هه‌موو لێدانم خوارد به قه‌د ئه‌و وشەیه ناخۆش نه‌بوو، كاتێك كە لەگەڵ هاوڕێكانم له زیندان درچووم و (ئارام عەلی)م بینی، به پێكه‌نینه‌وه پێیوتم ” ئاوها ڕێپێوانتان پێده‌كه‌ین و ده‌ستگیرده‌كرێن و بڕواتانیش به مه‌سه‌له‌كه نییه” لەگەڵ قاقا‌ی پێكەنینەكەی ئه‌ودا، ئه‌وجار هه‌موو شه‌قه‌كانی ئاسایش زیاتر ئازاریان به هه‌موو جه‌سته و ڕۆحم ده‌گه‌یاند.
له‌لای حزبی كۆمونیست (بێكاران) و ئامانجی بێكاران شتێكی بێبایەخ بوون، دیاره ئه‌مه به‌س بەرامبەر یه‌كێتی بێكاران وانه‌بوو، بۆ ڕێكخراوه‌كانی تری وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ئاوه‌ره‌كان و ڕێكخراوه‌ی ژنان هه‌ر ئاوابوو . بۆیه ئێمه كە گروپێك بووین، تا هه‌ڵسوڕانێكمان بۆ داخوازییەكی بێكاران ده‌كرد، ڕوحمان ده‌رده‌چوو، كه له بناغه‌دا كاتی خۆی بێكارانی ئەندام بۆ ئه‌و ئامانجانه ده‌نگیان به ئێمه دابوو، تاوەكو نوێنه‌رایه‌تییان بكه‌ین.
گۆران عەبدوڵڵا :
من پێموایە یەكێك لە دروشمە زۆر جوانەكانی (یەكێتی بێكاران لە كوردستان) هەڵگرتنی دروشمی ” كاری گونجاو یان بیمەی بێكاری” بوو. رەنگە تاڕادەیەك لەو سەردەمەدا ناواقعی دەركەوتوبێت، بەڵام بەدڵنیایەوە هەڵگری مەودایەكی دوورە لە مرۆڤدۆستی. هەموو ڕێكخراوێكی جدی هەڵگری دروشمی خۆیەتی، گرنگ نییە ئەو دروشمە قابیل بەوەیە لەو ڕۆژگارەدا بەدیبێت یان نا، گرنگ ئەوەیە تۆ چ ئاسۆیەك دەخەیتە پێش ئەو چین و تویژەی، كە ئەو ڕێكخراوە نوێنەرایەتییان دەكات. یەكێتی بێكاران بەمەبەستی چاككردنی ژیانی خەڵك، دەیان داخوازی كردە شیعاری ڕۆژانەی خۆی. ئەگەر سەیری ڕۆژنامەی (دەنگی بێكاران) بكەین، هەموو ئەو داخوازییە دەسبەجێیانە دەبینین، كە لەو سەردەمەدا پێویستی خەڵكی بێكار بوون. یەكێتی بێكاران هەوڵی بەدەستهێنانیانی ئەم داخوازیانەی داوە؛ لەوانە سووتەمەنی ، ئازوقە، دا‌و و دەرمان و خانوبەرە. . . . هتد.
ئاكۆ محەمەد :
ئەوەندەی من بزانم و لە بڵاوكراوه‌كەشیدا بەناوی ‘دەنگی بێكاران’ دەركەوتووە، “كاری گونجاو یا بیمەی بێكاری” بوو، لەپاڵ ئەوەشدا كۆمەڵێك داخوازی كاتیی وەك دابەشكردنی یەكسانی خۆراك و كۆمەكە جیهانییەكان، كێشەی خانووبەرە و سوتەمەنی و هاتووچۆ و زۆرێكی دیكە، كاریان بۆ دە‌كرا و خۆپیشاندانیان بۆ ڕێكدەخرا .
درێژەی ھەیە ….
************************
مێزگردی گێڕانەوە و پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ئەزموونی یەكێتی بێكاران لە كوردستان و خەباتی جەماوەریی لە ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨
بەشی یەكەم
خوێنەرانی ھێژا، چالاكان و دڵسۆزانی بزووتنەوەی بێكاری لە ھەر شوێنێك ھەن، وەك بەخۆتان ئاگادارن، لە نۆڤەمبەری ٢٠١٠دا ئێمە ( گۆران عەبدوڵڵا، سیروان عەلی و ئاكۆ محەمەد ) دەستبەكاری پرۆژەی كۆكردنەوە و نووسینەوەی مێژوو و ئەزموونەكان و بەڵگەنامەكانی ( یەكێتی یەكێتی بێكاران لە كوردستان ) بووین و بەو بۆنەوە باگەوازێكمان بڵاوكردەوە و ھاوكات وەك بەسەركردنەوە و ھێناگۆ و گیڕانەوەی بەسەرھات و ئەزموونەكان، كۆمەڵە پرسیارێكمان ئاراستەی گشت چالاكانی ئەوسای یەكێتی بێكاران [تا ئەو جێیەی كە ئیمەیل ئەدرەس و ژمارە تەلەفۆنی ئەو ھاوڕێیانەمان ھەبووبێت] كردن. بەداخەوە بێجگە لە دوو ھاوڕێ [عەبدوڵڵا سلێمان و كاوە حەسەن]، كەسی دیكە بە دەم بانگەواز و وەڵامدانەوەی پرسیارەكانەوە نەھات. بەڵام ئەمە نەبووە ھۆی ساردبوونەوە و وەستانی ئێمە لەو پرۆژە و ئەو ئامانجەی كە لەپێش خۆمانمان داناوە و وەك درێژەی كارەكەمان و ھاوكات وەك بوارڕەخساندن بۆ ئەو ھاوڕێیانەی، كە ئیمەیل ئەدرەس و ژمارە تەلەفۆنیانمان نەبووە، تاوەكو پرسیار و پرۆژەكەیان بۆبنێرین، بەخۆمان لەنێوان خۆماندا وەك ھەر چالاكێكی دیكەی یەكێتی بێكاران لەنێوان ساڵانی ١٩٩٢ – ١٩٩٨، مێزگردێك كراوەی ئینتەرنێتیمان ڕێكخست و سەرەنجام ئەم دیالۆگەی لێكەوتەوە، كە لێرەدا بە ئامانجی بانگەوازكردنەوە و ڕاكێشانەی ھاوڕێیان، چ ئەوانەی كە وەڵامی پرسیارەكانیان داوەتەوە و چ ئەوانەی لە كاتی خۆیدا بە ھەر ھۆیەك و ڕێگیرییەكەوە، بواریان بۆ نەڕەخساوە، تاوەكو بەشداری بكەن و ڕەخنە لە بۆچوون و گێرانەوە و لێكدانەوەكانی ئێمە و ئەو دوو ھاوڕێیەی كە وەڵامیانداوەتەوە، بگرن و لەوێدا كە بیرەوەری ئێمە بواری گێڕانەوە و گەڕانەوەی بۆ سەر ھەموو لایەنەكانی ئەو ئەزموونە خەباتكارانەی بێكاران نەدابێت، ئەوان درێژەی پێبدەن و جارێكی دیكە بە گیانێكی ھاوڕێیانە و بەرپرسیارییەوە، پێكەوە درێژە بە مشت‌ومڕ و توێژینەوەی ئەو ئەزموونە جەماوەرییە درێژخایەن و خەباتكارانەی سەردەمە تاریكەكانی ئابڵۆقەی ئابووریی و جەنگی نێوخۆ و ھێرش و ھەڕەشە و مەترسی دەوڵەتانی دراوسێ بۆ ھەرێمی ناجێگیری ئەوسای كوردستان، بدەین.
ھاوڕێیان ڕەخنە و ڕاستكردنەوەی ئێوە لە گێڕانەوە و تۆماركردن و لێكدانەوە و پێداچوونەوەكانی ئێمە، تەنیا مەرج و مسۆگەركەری زیندووراگرتنی پرۆژەی پێداچوونەوە و نووسینەوەی ئەزموونی یەكێتی بێكاران لە كوردستانە و ھاوكات درێژەپێدەر و پوختەكەر و ڕزگاركەری مێژوو و ئەزموونەكان و لایەنە دەرنەكەوتەكانی خەباتی ئەو ڕێكخراوە جەماوەرییە و بزووتنەوەكەیە لەو ڕۆژگارەدا، كە بە جۆرێك ئێوەش تێیدا بەشدار و چالاك بوون.
دەقی بانگەوازی پرۆژەكە
نامەیەكی گشتیی بۆ چالاكان و دڵسۆزانی بزووتنەوەی بێكارا ن
هاوڕێیانی هێژا، ئەندامان و چالاكانی ( یەكێتی بێكاران لە كوردستان ) ، وێڕای ڕێز و سڵاو و خۆشەویستیمان، هەواڵت ان دەپرسین لە هەر كوێیەك هە ن …
هاوڕێیان، هاوكاران و د ڵ سۆزانی بزووتنەوەی بێكاری لە كوردستان، لەبەر دەستڕا نە گەییشتنمان بە ئیمەیل ئەدرەس و ژمارەتەلەفۆنی هەمووتان، نەمانتوانی ڕاستەوخۆ پەیوەندیتان لەتەكدا بگرین و پەیام و پرسیارەكانیان ئاراستە بكەین و لە دەستپێكردنی پرۆژەكە ئاگادارتان بكەینەوە، بە دروستمان زانی ، كە لێرەوە پەیام و پرسیارەكانتان ئاراستەبكەین و داواتانلبكەین، كە بە هەر شێوەیەك و بە هەر ڕێگەیەك و بەهەر زمانێك بۆتان دەلوێت، بەشداریبكەن و لە بۆچوون و پێشنیاری خۆ تان ئاگادارمان بكەنەوە و پرۆژەكە بە زانیاری و دۆكومێنتەكانتان فروانتر و پشتئەستوور بكەن .
تكایە لەتەك وەڵامەكانتاندا كورتەیەك وەك ناساندن لەمەر خۆتان بنێرن؛ بەتایبەت نازناوی ناسراو یا ناوی سیانیتان و ئەگەر بۆ شتان گونجاو بوو وێنەیەكی بچووكی خۆتان ی ھاوپێچبكەین .
ئێمە ( سیروان عەلی، گۆران عەبدوڵڵا، ئاكۆ موحەمەد ) وەك دەستەیەك لە ئێوە و بەشدارانی ڕێكخراوی ( یەكێتی بێكاران لە كوردستان ) لەو ڕۆژگارەدا، لەو بڕوایەداین ، كە ڕێكخراوی یەكێتی بێكاران لە كوردستان و مێژووەكەی بەشێكە لە ڕابوردووی هەر یەكە لە ئێمە و هەڵدانەوەی لاپەڕەكانی و پاراستنی لە فەوتان و فەرامۆشی، ئەركی سەرشانی هەر یەكە لە ئێمەیە، هەر ئەم بڕوایەشە كە ئێمەی لە دەوری ئەم پڕۆژەیە كۆكردووەتەوە و بە‌هەمان شێوەش لەو بڕوایەداین، كە بەبێ ئامادەیی و هاریكاری و بەشداری چالاكانەی ئەنگۆ، پڕۆژەكە ناتەواو دەمێنێتەوە و سەركەوتوو نابێت .
لەسەر هەمان بنەما رێگە بە خۆمان دەدەین و كۆمەڵێك پرسیار وەك كلیلی كردنەوەی دەرگەی باسەكان و بەشدارییەكان ئاراستەی هەر یەكە لە ئەنگۆ دەكەین . چونكە لەو بڕوایەداین، بەبێ شڵەقاندنی گۆمی مەنگی بێدەنگی، هەستان بەو كارە ئەستەمە و هەموو كارێكیش لە خاڵێك و لە ساتێك‌دا و لە كەسانێكەوە دەستپێدەكات . هەڵبەتە نەوتراو نەمێنێتەوە، كە سا ڵ انێكە ئێمە بیرمان لەم پڕۆژەیە كردووەتەوە، بەڵام بەداخەوە بە هۆی نەبوونی پەیوەندی ڕاستەوخۆ و نەبوونی كاتی پێویست و گرفتی ڕۆژگارەوە بۆ ئێستا ماوەتەوە .
لێرەدا ماوە بڵێین، ئامانج لەم پەیامە تەنیا بەسەر كردنەوە نییە، بەڵكو بانگەوازە بۆ بەشداری و هاریكاری و باشتركردنی پرۆژەكە و سەرخستنی بە گەلكاری و كاری خۆبەخشی هەموولایەك، چونكە لەو بڕوایەداین بیركردنەوەی كۆمەلێك لە هی تاكەكەسێك فراوانتر و كاری كۆمەڵێك لە هی كەسێك سەركەوتوو تر و تێروتەسەلتر دەبێت .
بە هیوای بەشداری و هاریكاری چالاكانەی هەموو خەباتكاران
دەستەی ئامادەكار : گۆران عەبدوڵڵا، سیروان عەلی، ئاكۆ محەمەد
هۆكاری پێشكه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وی بێكاران و ڕێكخراووبوونی له‌پێش به‌شه‌كانی دیكەی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراق (كوردستان)ی وێرانەی شەڕەكان و ئابڵۆقەی ئابوورییەوە چی بوو و چۆن ده‌بینی؟
سیروان عەلی :
له وەڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، پێمباشه له دوو ته‌وه‌رەدا بچمه وەڵامدانه‌وه‌ی. یه‌كه‌م، ئه‌وه‌نده‌ی بگەڕێته‌وه سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی باردودۆخی عیراق به‌گشتی و چینی كرێكار به‌تایبه‌تی، پێویست به لەسەروه‌ستانێك ده‌كات. عیراق
ی دوای ساڵی ١٩٩١، چی له ڕووی بناغه‌ی ئابوورییه‌وه و چی له ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، وڵاتێكی خاپووركراوی دوای دوو جه‌نگی به‌رده‌وام و جه‌رگبڕ و وێرانكەر بوو به هۆكاری
ڕیشه‌یی له ناشیاوی جێگه‌ی و شوێنی ململانێی چینایه‌تیی و ته‌ن
گژه‌كانی نێوان كار و سه‌رمایه، داڕمانی ژێرخانی ئابووریی و كه‌وتنه سه‌ر قه‌رزێكی زۆر و ئابڵوقه‌ی ئابووریی سه‌خت، عیراقی له مه‌نگه‌نه دابوو و ده‌یدا. عیراق ورده ورده له وڵاتێكی نۆرماڵی خاوه‌ن به‌رهه‌می تایبه‌ت به‌خۆی و هه‌ناره‌ده‌ری به‌رهه‌می سروش
تی و پڕ بایخ له جیهاندا گۆڕا بۆ وڵاتێكی به‌رخۆر و بێ‌توانا. كارگه پیشه‌سازییەكان بوون به كارگه په‌ككه‌وتووەكان، له‌ده‌ستنه‌مانی كەرەستە و ئامێری یه‌ده‌ك و هه‌روەها دابەزینی نرخی نه‌وت، كه تاقه خوێنده‌ری عیراق بوو، ئه‌وەنده‌ی تر ئه‌و وڵاته‌ی په‌كده‌خست. خۆی له خۆیدا ئه‌و باره بوو به مایه‌ی هه‌ڵئاوسانی دراوی عیراقی، هه‌رچی كرێكاری نێو كارگه په‌كه‌وتووەكانیش هەبوون، ڕه‌وانه‌ی بێكاری كران. مه‌سه‌له‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشت
ر بوونی كارگه جه‌نگییەكانی عیراق بوو، كه عیراقیان كردبوو به سه‌ربازخانه‌یەكی گه‌وره، كه زیاتر له ملیۆنێك مرۆڤ مه‌زنده ده‌كرا و بێجگه له بوونی وه‌زارەتی تایبه‌تی پێشەسازی سه‌ربازی. ھەروەھا له دوای هێرشی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر ئه‌و هێزه بێتوانایه و ده‌رپەڕاندنی له خاكی كوەیت و دواتر كه‌وتنی زیاتر له ١٣ پارێزگا به‌ده‌ستی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو. ئه‌و هێزەی سه‌ربازییەی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به هێزی مه‌زنی بێكارانەوە په‌یوه‌ست بوو ، ئیتر كرێكاری له‌سه‌ركار به‌شی هه‌ره بچووكی پێكهاته‌ی ئه‌و چینه بوو (چینی كرێكار)، به‌نیسبه‌ت كوردستانیشه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌تایبه‌ت دوای چووڵكردنی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی له كوردستان، ئیتر خه‌لكی سه‌ر كاره‌كانیش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بێكار و بێمووچه مابوونه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی تازه دامه‌زراوی كوردیش خۆی تووشی گێژه‌ن بووبوو، نه‌یده‌زانی چۆن ئه‌م میله‌ته بخاته سه‌رپێ، تاقه شتێك هه‌بوو ڕێكخراوه مرۆیی و خێرخوازه‌كان بوون، كه به‌ر
نامه‌ی كۆمه‌ككارییان پێشكه‌شده‌كرد. ئه‌م هه‌لومه‌رجه بۆ خۆی بارێكی هێنایه ئارا‌وه، هه‌ر جۆره خه‌باتكردنێك ده‌بوو به خه‌بات و داكۆكیكردن له به‌شی هه‌رە زۆری كۆمەڵگا، كه بێكاران بوون. بۆیه سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وی بێكاری له سه‌ر یایه‌ی واقعی وه‌ستا بوو.
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م، له ڕووی سیاسیشەوە، هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌ك به‌ڕاده‌ی كۆمونیسته‌كان به‌گرنگیدان به خه‌بات و داخوازی ئه‌و چینه هه‌ستیار نه‌بوون. به‌ڵام ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش زۆر بێئه‌زموون بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی تێكه‌ڵبوونی ئه‌م بزووتنه‌وه سیاسییه به چینی كرێكار و تێگه‌شتنی بۆ زەروره‌تی كاری ئه‌و ڕۆژه له بیرتیژیه‌وه نه‌بوو. به‌ڵكو ده‌رسوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانی پێشووی ده‌بووه مایه‌ی تێگه‌شتنی ئه‌و بۆ خه‌باتی ئه‌و چێنه له‌و سه‌ردمه‌دا. چاك له بیرمه زۆربه‌ی چه‌په‌كان له سه‌ره‌تای ڕاپه‌رین خۆیان خه‌ریككردبوو به ئه‌ولیاتێك و مەهامێك كه مەهامی ئه‌و ڕۆژه نه‌بوون. بۆ نموونه ده‌خوازی ٣٥ سه‌عات كار له‌لایه‌ن ڕه‌وت كۆمونیسته‌وه ده‌ربڕی نه‌خوێندنه‌وه‌ی واقعی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كاته زوربه‌ی خه‌ڵك بێكار بوون، ئیتر ٣٥ سه‌عاتكاری چی؟! دواتر به بەخۆداچوونه‌وه‌یه‌ك هات، كه هۆكاری تایبه‌تریش له‌و باره‌وه هه‌بوو، كه دواتر دەگەڕێمەوە سه‌ری، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی كۆمونیست و ئه‌ندامه‌كانی یه‌كه‌م كه‌سانێك بن له دامه‌زراندنی یه‌كێتی بێكاران به‌شداربن. مه‌سه‌له‌یه‌كی تر شكانه‌وه‌ی شواراكان بوو، له به‌رامبه‌ر هێرشی هێزه ناسیۆنلیسته‌كاندا. كه ده‌بوو ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بیر لە شتێكی دیكه بكاته‌وه، كه مه‌سی كۆمەڵگە ده‌كات. كه به‌ڕاستیش ئه‌م جاره‌یان گرتی و مه‌سه‌له‌ی بێكاری بوو، بەم جۆرە دامه‌زراندنی یه‌كێتی بێكاران هاته ئارا‌وه.
گۆران عەبدوڵڵا :
یەكێتی بێكاران لە كوردستانەوە سەریهەڵدا و هەر لە كوردستانیش مایەوە، ئەو هۆكارانەی كە وایانكرد، وەها ڕێكخراوێك دروستبێت، یەكەم بوونی ئەو فەزا سیاسییەی پاش ڕاپەڕین و ڕزگاربوونی سێ شاری گەورەی كوردستان لەدەست ڕژێمی بەعس. دووەم بوونی ماتریاڵەكە خۆی واتە بێكاری. وەكو سیروان ئاماژەی پێكرد، عێراق بە دوو شەڕی گەورەدا تێپەریبوو، بێكاریش هەمیشە پاشكۆی شەڕە، لە كوێ شەڕ ھەبێت لەوێش بێكاری لە زیادبووندایە، بەتایبەت وڵاتانی جیھانی سێیەم، كە چەك و چۆڵەكانیشیان لە دەرەوە هاوردەدەكەن. ڕاپەڕین لە كوردستان و خوارووی عێراق شیرازەی دەوڵەت و دەوڵەتبوونی تێكدابوو، سەرباری داخرانی زۆرێك لە كارگە و شوێنە خزمەتگوزارییە دەوڵەتییەكان، ژمارەیەكی زۆریش لەو خەڵكانەی كە لە ڕیزەكانی سوپای عێراقیدا وەك جاش و سەرباز كاریاندەكرد، پێش ڕاپەرین بێمووچە مابوونەوە. بەگشتی لە كوردستان بارودۆخێكی زۆر نالەبار لەڕووی بژێوییەوە هاتبووە ئاراوە. بۆ هەر ئینسانێك كە خوازیاری خۆشگوزەرانی كۆمەڵگە بوو، دەبووایە لێرەوە دەستبەكاربێت، واتە بێكاران. بەڵام لەو خاڵەدا لەگەڵ سیروان تەبانیم، لە چركردنەوەی مێژووی بزووتنەوەیەكی كۆمەڵایەتی بۆ تاكە ڕێكخراوێكی سیاسی. ئەوە ڕاستە ئەندامەكانی ڕەوتی كۆمونیست لە بەشداریكردندا بەشی شێریان پێبرابوو، ئەوەش خۆبەخۆ بوو، نەك وەك پلانێكی ڕێكخراوەیی.
ئاكۆ محەمەد :
بە بۆچوونی من دوو هۆكاری هەبوو؛ یەكەم بێكاری و نەبوونی و برسیەتی وەك بەرئەنجامی ئابڵۆقەی ئابووری هاوپەیمانان لەسەر عیراق بەگشتی و ئابلۆقەی ئابووری ڕژێمی ئەوسای عیراق لەسەر كوردستان بەتایبەتی. دووەم، دەستپێشخەری و ئامادەیی كەسانی سۆشیالیستی سەر بە ڕێكخراوە چەپەكان، كە وەك بەشێك لە خەڵك بەزۆری بێكاربوون و هاوكات پێداویستیی ڕێكخراوبوونی بێكاران و یەكگرتنییان لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانجگەلێكی دەستبەجێدا، دەركدەكرد، بە پێگەییشتنی من، ئەم دەرك و ھوشیارییەش، كارایی وانە و پاگەندەكانی ڕادیۆ كۆمەڵە بوون لەسەر توێژێك لە چالاكانی سۆشیالیست یا وردتر بڵێم چەپی نوێی پاش چەپی پڕۆ-ماوی و پڕۆ-ڕوسی و پڕۆ-كوبایی لە ھەرێمی كوردستاندا.
سیروان عەلی:
ھاوڕێ گۆران من نازانم له كوێدا میژووی بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیم گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ته‌نها ڕێكخراویك (ڕه‌وتی كۆمۆنیست)؟! بەڵكو من وتوومه ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه یه‌كه‌م كه‌سانێك بوون كە له دامه‌زراندنیدا به‌شداربوون.
كه‌ی و له كوێ وه‌ها ڕێكخراوێك بۆ یه‌كه‌م جار هه‌سته‌ی سه‌ره‌تایی پێكهات و چۆن به خێرایی توانی سه‌رتاسه‌ری كوردستان بگرێته‌وه؟
سیروان عەلی :
ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه ئەوەبێت، یه‌كه‌م جار له كوێ به ئاشكرا سه‌ریهه‌ڵدا. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له شاری هه‌ولێره‌وه ده‌ستیپێكرد و كه‌سێك كه به منی وت هاوڕێی به‌ڕێزم عبداڵله سلێمان بوو، كه خۆی پێشتر یەكێك بوو له كرێكاره‌كانی كارگه‌ی نه‌سیج و زیانێكی جه‌ستی زۆری پێگه‌شتبوو به هۆی هێرشه‌كانی ڕژێمی به‌عس له كاتی گرتنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێردا، كه باسی له بیرۆكه‌كه كرد و وتی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی چالاك هه‌ن، كه بڕوایان به‌م كاره هه‌یه، منیش پشتگیری خۆمم بۆ مه‌سه‌له‌كه ده‌ربڕی. دواتر یه‌كه‌م كۆبوونەوە له باخچه‌ی مامۆستایان له گه‌ڕه‌كی تەیراوا، دووەم كۆبوونه‌وه له باخچه‌ی گڵكه‌ند ئه‌نجام درا له ڕێكەوتی ١٩٩٢/٦/٣٠ كه بووە مایه‌ی ده‌ستپێكردنی كاره‌كان و له سه‌ره‌تادا به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی بێكاران ده‌ستیپێكرد، كه زیاتر (٥٠) هه‌ڵسوڕاو له‌و كۆبوونەوەیەدا ئاماده‌بوون. ئه‌وه‌ی چۆن ئه‌م ڕێكخراوه په‌ره‌یسه‌ند په‌یوه‌ندی به دوو لایه‌نه‌وه هه‌بوو؛ یه‌كه‌م شت، ئه‌و كاته‌ی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی به‌تایبه‌ت ڕێكخراوی ڕه‌وتی كۆمونیست خاوه‌ن بڕوا و متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو له‌لایه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان و هه‌روه‌ها به هۆی میژوویه‌ك كه هه‌موو هه‌ڵسوڕاوانی سوشیالیست و كۆمونیست له گشت ڕێكخراوه‌كاندا و ده‌رەوه‌ی ڕێكخراوه‌كان، بۆ ماوه‌ی ساڵێك له چالاكی جدی و دڵسۆزانه بۆ به‌رگری له خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌نكێس بوو به ده‌سه‌تمایه‌یه‌كی گرنگ. مه‌سه‌له‌یه‌كی تر كه‌وای كرد ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه زوو گه‌شه‌بكات، خوودی دیارده‌ی فروانیی بیكاری و هه‌ڵچوون و حه‌ماسه‌تی خه‌ڵك بوو لەپێناو ژیانێكی باشتر و هه‌ره‌وها جۆرێك له ته‌وەهوم، كه به‌شێكی حزبه نەتەوەییەكان سا‌ویلكانه به‌نیازی زه‌ربه‌لێدان له‌م ڕێكخراوه دروستیانكردبوو، به‌شێك له‌و ته‌وەهومه كه خۆی ئه‌رزیه‌تی له زه‌ینی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بوو. پیانوابوو كه یه‌كێتی بێكاران بۆ بەدەستھێنانی هه‌لی كار خه‌ڵك ده‌بات بۆ وڵاتانی ده‌رەوه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه بیانییەكانی ئه‌و كاته بۆ وەھا كارێك هه‌یه، وه‌ك وتم حزبه قەومییەكان خۆیان ئەو چیرۆكە درۆینەیان له‌نێو خه‌ڵكدا دروستده‌كرد. به‌ڵام هه‌ڵسوڕاوانی یەكێتی بێكاران له هه‌موو كوردستان زۆر سەركەوتووانه توانیان ئه‌و ته‌وەهومه ڕێكبخه‌ن، هه‌رچه‌نده له ئاستێكی زۆر به‌رزدانه‌بوو. ئه‌وه‌ی چۆن سه‌رتاسه‌ری بوو، ڕاستێكه‌ی ئێمه له سه‌ره‌تای كاره‌كانماندا به‌ره‌و ڕووی شتێك بووینه‌وه، كه داوتر ئه‌م كێشه‌یه قڵشتێك بوو، كۆتایی نه‌هات تا دوا ساڵه‌كانی عومری ئه‌و ڕێكخراوه به جورێك له جۆره‌كان درێژه‌ی هه‌بوو. ئێمه له شاری هه‌ولێر هیچ بیرۆكه‌یەكی ئه‌وتۆمان نه‌بوو، كه ئه‌م ڕێكخراوه درێژه‌ی هه‌مان بزوتنه‌وه‌ی شوراییه، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به كۆی بۆچوونی هه‌موو هه‌ڵسوڕوان، ناوێك به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی شورای بێكاران په‌سه‌ند نه‌كرا. له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوماندا بۆ سه‌رتاسه‌ریبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ھاوڕێانی سلیمانی به‌ره‌وڕووی ئه‌وه بووین، كه ئه‌وان بڕوایان وابوو، ده‌بێت ناوی ڕێكخراوه‌که (شورای بێكاران) بێت .به‌ڵام ئێمه له شاری هه‌ولێر له ١٩٩٢/٧/٥دا به‌ناوی (بزوتنه‌وه‌ی بێكاران)ەوە ڕێکخراوەكە‌مان ڕاگه‌یاندبوو و بڕواشمان به‌وه نه‌بوو، که ناوی شورا له‌م بزوتنه‌وه‌یه بنێین. لەبەرئەوە ئەم گرفتە مه‌سه‌له‌ی سه‌رتاسه‌ریبوونه‌وه‌ی تا ساڵی ١٩٩٣ دواخست، بۆیه به‌یانامه‌ی سه‌رتاسه‌ری (پێكهاتنی یه‌كێتی بێكاران له کوردستان) لە ١٩٩٣/١/١٠ ڕاگه‌یاندرا. دیاره دواتر به هۆی یه‌کده‌سته‌یی و جدیبوونی هه‌ڵسوڕاوان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بێکاران، زیاتر له ٢٠ بنكه‌ی و لیژنه‌یه نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی بێكاران له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا دامه‌زران و کرانه‌وه.
گۆران عەبدوڵڵا :
بەدەست پێشخەری كۆمەڵێك لە هەڵسوراونی چەپ و كۆمونیست كۆبونەوەیەكی فراوان لە باخچەی گڵكەندی شاری هەولێر ڕێكخرا لە ١٩٩٢/٦/٣٠ بۆ قسەوباسكردن لەسەر بارودۆخی بێكاری، ئەوەبوو لەو كۆبونەوەیەدا سەرجەم بەشداربووان كە ژمارەیان (٥٠ ) كەس دە‌بوو، پاش مشتومڕێكی دوورودرێژ، دوو سەرنج لە ئارادا بوون؛ یەكیان پێیوابوو دیاردەی بێكاری وەك دیاردەیەكی جیهانی چاو لێبكرێ و دەبێت ئەم ڕێكخراوە ڕێك لە بەرانبەر ناسیۆنالیزم و بۆرژوازیدا بێتە مەیدان و لە داهاتووی خۆشی‌دا دەتوانێ بە چەك وەڵام بە ئیستبدادی ناسیۆنالیزم بداتەوە. سەرنجی دووەمیش پێیوابوو دەبێت ئەوزاعی برسێتی و بێكاری لەبەرچاوبگیرێت و لەو بارەوە كارێك بكات. لە كۆتایشدا بەو ئەنجامە گەشتین، كە دەبێت هەوڵی دروستكردنی ڕێكخراوەیەك بدرێت بۆ بێكاران. لەو كۆبونەوەیەدا كۆمەڵێك هەڵسوراو خۆمان بۆ ئامادەكردنی زەمینەیەك بۆ دروستكردنی ڕێكخراوێك هەڵبژارد، كە بتوانێ نوێنەرایەتی داخوازێكانی بێكاران بكات. ئەوەی لەبیرم بێت ئەم كەسانەی كە خۆیان بۆ ئەو كارە هەڵبژارد: عەبدوڵڵا سلێمان، جەمال چاوشین، جەمال كرێكار، عەبدولرەحمان مەولود، سیروان عەلی، گۆران عەبدوڵڵا، خەلیل نوری، مام ڕەحیم، ئەحمەد، جەمال كۆشش، ئازاد و وەستا جەلال. پاش چەند دانیشتنێك لە باخچەی خانزاد بە ناوی لیژنەی كاتی بزوتنەوەی بێكارانی هەولێر، ڕاگەیاندنێك ئامادەكرا و لە ١٩٩٢/٧/٥ بڵاوكرایەوە. لە ١٩٩٢/٧/١٧ لە كۆبوونەوەیەكی هەڵسوڕاواندا ناوی ڕێكخراوەكە لە بزوتنەوەی بێكارانی هەولێرەوە گۆردرا بۆ (یەكێتی بێكارانی هەولێر).
پاش چەند كۆبونەوەیەك توانرا بە شێوەیەكی كاتی لە گازینۆی باكوور ڕەزامەندی خاوەن گازینۆكە بەدەستبهێن، كە ئێواران وەك بنكەیەكی بێكاران لەوێ دابنیشین. لە ١٩٩٢/٩/١ لەگەڵ كۆمەڵەی ئاوارەكان ئەپارتمانێكی دوو ژووریمان لە تەنیشت مزگەوتی شێخ چۆڵی بەكرێ گرت و بەشێوەیەكی ڕەسمی بنكەی خۆمان دامەزراند. لەگەڵ ئەو كارانەشماندا دەستمانكرد بەدەركردنی ڕۆژنامەی (دەنگی بێكاران)، شایانی باسە جەمال چاوشین تایپێكی پێشكەش بە ڕێكخراوەكە كرد، لە ڕێی ئەو تایپەوە توانرا (دەنگی بێكاران) دەربكرێت. هەوڵی زۆرماندا بۆ گەیاندنی دەنگمان بە هەموو ئەو جێگایانەی كە ڕێژەیەكی زۆر لە خەڵكی بێكاریان تێدا كۆدەبوونەوە، هەروەها لە ڕێی هاوڕێیان (شاپور) و (قابیل)ەوە بۆ ناساندنی یەكێتی بێكاران، بەشداری كۆبوونەوە گشتییەكانی خەڵكی ئاوارەمان دەكرد. ڕۆژنامەكانی (بۆپێشەوە) ، (ڕێگای كوردستان) و (ئاڵای ئازادی) لە سەرەتای كارەكانماندا لە ناساندنماندا بە جەماوەر دەوریان هەبوو.
پاش دروستبوونی یەكێتی بێكارانی سلێمانی لە١٩٩٢/١١/٦ و یەكگرتنمان لەگەڵیاندا و ئیعلانكردنی یەكێتی بێكاران لە كوردستان١٠ی كانونی دووەمی ١٩٩٣ توانیمان ببینە خاوەن نفوز‌و ئۆتۆریتەیەكی زیاتر لەسەر ئاستی كوردستاندا.
ئاكۆ محەمەد :
باش لە بیرمە، من تازە هاتبوومە شاری هەولێر، هاوڕێیانی شوققە (كۆمەڵێك چالاكی ئەوسای ڕێكخراوی ڕەوتی كۆمونیست بووین لە گەڕەكی تەیراوا لە شوققەیەكدا لە تەنیشت “باخچەی كورد و عەرەب” دەژیاین؛ مامە كەریم، ڕێبوار، سۆران، باییز، هیوا و ئاكۆ و (هاوڕێ سیروانیش) زۆربەی كات دەهاتە لامان و لەنێوان خۆماندا كار و چالاكیمان دابەشكردبوو، هەر لە چالاكی لە یەكێتی بێكاران و كۆمەڵەی ئاوارەكان و پەرتووكفرۆشی و بێجگە لە چالاكی ڕێكخراوەیی و ڕۆژنامەگەریی و بەشداری چالاكییە جەماوەرییەكان و ناڕەزایەتییەكان و زۆر شتی دیكە) ، گەر بە هەڵەدا نەچووبم، دوانیوەڕۆی یەكێك لە ڕۆژەكانی سەرەتای هاوین بوو، لە باخچەی گڵكەند، كە بۆ یەكەم جارم بوو، دەچوومە ئەو شوێنە و زۆرینەی كەسەكانم نەدەناسین و دواتر لە ڕەوتی چالاكییەكانی (یەكێتی بێكاران) و بواری دیكەدا بووینە هاوڕێی نزیكی یەكدی. من هەر ئەوەندەم لەبیرە، لە كەشێكی زۆر هاوڕێیانە و گەرموكوڕ و دڵسۆزانە بابەتەكان تاوتوێ دەكران و بڕیاریان لەسەر دەدرا. ھەڵبەتە نەوتراو نەمێنێتەوە، لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٢دا پاش داخستنی بنكەی ڕەوتی كۆمونیست لە ھەڵەبجە و ڕانیە، لە سلێمانی من لەتەك ھەندیك لە ھاوڕێیانی سلێمانی زۆر جار قسەم لەسەر پێداویستی ‘ نووسینگە (دەفتەر)ی بێكاران ‘ كردووە، بەدیاڕێكخراوی ھاوڕێ (ھۆرامان محەمەد)، كە زۆر جار لەمەڕ پرسی ژنان و خوێندكاران و بێكاران لەتەك یەكدیدا ھاورابووین. بەڵێ پاش ئەو كۆبوونەوەیە و ڕاگەیاندنی ئامادەكاریی بۆ پێكھێننانی ڕێكخراوەكە و دروستبوونی، دەچووینە ئوردووگە زۆرلەملییەكانی وەك دارەتوو و بەنیسڵاوا و. . تد كۆبوونەوەمان بە دانیشتوانی ئەو جێیانە دەكرد و خەڵكی بەگشتی و بێكاران بەتایبەتی پێشوازییان دەكرد.
درێژەی ھەیە ….
************************
دەوڵەت؛ بابەتێك بۆ گفتوگۆ لە نێوان ماركسیستەكان و ئەناركیستەكانی كوردستان
بەشی سیازدەھەم
سه‌لام عارف :
هاوڕێیان ئه‌م كاته‌تان شاد، وا من جارێكی دی دێمه‌وه نێو باسكاریه‌كه‌مان ده‌رباره‌ی (مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت)، ھیوادارم بەشدارییەكەم سوودمەندبێت و شتێكی نوێ لەلای ئێوە بروژێنێت.
به‌ر له چوونه نێو باسی پرسە‌كه (ده‌وڵه‌ت)، پێمخۆشه بڵێم (من دە‌زانم، كه ڕاستی و دادپه‌روه‌ری ڕێژه‌یین، لەتەك ئه‌وەشدا من لەتەك ڕاستیدام و به‌لامه‌وه گرنگ نییه كێ دە‌یڵێت، هه‌روه‌ها لەتەك دادپه‌رویشدام و به‌لامه‌وه گرنگ نییه،كێ لێی سودمه‌ند دەبێت) ململانێی نێوان ئازادی و دەسەڵات (ئۆتۆریتە) ڕوناكتریین ده‌ربڕینه له كێشمه‌كێش و ململانێنی نێوان ده‌سه‌ڵاتخوازیی و دژه‌ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتخواز؛ ئۆتۆرێتیخواز و نێوه‌ندیخوازه، دژه‌ده‌سه‌ڵاتیش هاوبه‌شیخوازی ئازادیخوازه.
(باكۆنین) ده‌رباره‌ی ئازادی وتوویه‌تی “ئێمه ئازادی به‌وه‌دا دەناسینه‌وه، كه تاكه دروستكاری ڕەوای بناغه‌ی هه‌موو ڕێكخستنه‌كانه، ئیتر ئه‌و ڕێكخستنه ئابووری بێت، یان ڕامیاریی هیچ جیاوازی نییه، ئێمه ناڕازیین له هه‌موو ئه‌و شتانه، كه له دووره‌وه، یان له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندیان به (سۆسیالیزم، یان كۆمونیزم)ی ده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه” *
“تاكه‌كان، یان هه‌روه‌زییه‌كان ئامانجیان هه‌رچیه‌ك بێت، دەبێت بە ئازادی ڕه‌ها سوودمه‌ند و خۆشحاڵبن “
لەتەك ئه‌وه‌شدا، كه (ئه‌ناركیزم) بزوتنه‌وه‌یه‌كی یه‌كڕا و یه‌ككردار نه‌بووه و نییه، به‌ڵام هه‌میشه، بیروبۆچوونیان ده‌رباره‌ی ئازادی وه‌ك ئه‌و بیروبۆچوونه‌ی (باكۆنین) بووه، ئە‌وه نه‌بێت ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان ده‌رباره‌ی ئازادی هیچیان نه‌گوتبێت، به‌ڵێ گوتوویانه، به‌ڵام ئه‌وان ئازادی ڕه‌هایان له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ده‌وڵه‌تدا بینیووه.
مرۆڤ به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه بوونه‌رێكی كۆمه‌ڵایەتییه، هه‌رچه‌نده، ده‌وڵه‌ت له‌نێو هه‌موو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دایه، به‌ڵام به‌پێوانه‌ی به‌ها مرۆییه‌كان، ده‌وڵه‌ت وەك مرۆڤ كۆمه‌ڵایه‌یی نییه، زیندوویی و كۆمه‌ڵایەتیی مرۆڤ و لاشه ساردی و نا كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌وڵه‌ت دژ به‌یه‌كن و دانوویان پێكه‌وه ناكوڵێت.
ده‌وڵه‌ت، جگه له دڕنده‌یی و بێبه‌زه‌یی، توانیویه‌تی، مرۆڤ فێری ئه‌وه بكات، كه (هه‌بوون avoir بخاته جێگه‌ی بوون être) به‌واته‌یه‌كی دی وای له مرۆڤ كردووه، خۆشویستنی خاوه‌ندارێتی بخاته جێگه‌ی هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كان. خۆشویستنی خاوه‌ندارێتی، واتای خۆشویستنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تیش ده‌به‌خشێت، جا ئەگه‌ر ئه‌و ڕسته‌یه ئاواهیش بنووسین، كه مرۆڤ (هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بخاته جێگه‌ی بوون) به‌واته‌یه‌كی دی وای له مرۆڤ كردووه، خۆشویستنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بخاته جێگه‌ی هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كان.
ئه‌وه‌ش له‌خۆیه‌وه نه‌ھاتوو، به‌ڵكو هێنراوه، ده‌یان سه‌ده‌یه ده‌سه‌ڵات مرۆڤ به ئاوەزی مه‌زنیی و پیرۆزیی (ده‌سه‌ڵات) په‌روه‌رده و خۆشه‌ده‌كات، وه‌های له مرۆڤ گه‌یاندووه، كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ڕێخه‌رێكی نایاب و بێوێنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه، به‌بێ ئه‌و ڕێكخستنه ژیانی مرۆڤەكان ده‌بێته ژیانێكی پڕ له گه‌ڕه‌لاوژێ و هه‌راوهوریا و گێره‌شێوێنی، ئه‌وانه‌ش كه دژ به‌و جۆره ڕێكخستنه ده‌وڵه‌تییه‌ن، ئاژاوەچی (فه‌وزه‌وی)ن و بڕوایان به‌هیچ ده‌سه‌ڵاتێك و ڕێكخستنێك نییە و ڕازی نیین، ئه‌و ده‌وڵه‌تخوازانه درۆزن و ساخته‌چیین، ئه‌وان ئه‌وه ده‌شارنه‌وه، كه تیۆریسیۆنانی ئازادیخوازیی (ئه‌ناركیزم) به‌تایبه‌تی (پرۆدۆ‌ن) و (باكۆنین) چه‌ندین جار باسی ده‌سه‌ڵات و ڕێكخستنیان كردووه، به‌ڵام كام ده‌سه‌ڵات؟ كام ڕێكخستن؟ (پرۆدۆ‌ن) باسی ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی كردووه و زۆر جار وتوویه‌تی “ئێمه ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی ده‌خه‌ینه جێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی” دەبێت ڕێكخستن؛ خۆڕێكخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بێت، به‌و مه‌رجه له ئازادییه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتبێت. (باكۆنین)یش به‌هه‌مان شێوه باسی ڕێكخستنی كردووه و دژی ڕێكخستنی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بووه، هه‌روه‌ها باسی (لایەنی كه‌می ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشگێڕ)ی كردووه، لای ئه‌و لایەنی كه‌می ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشگێڕ، بوونی هاوبه‌شییه‌كان و لیژنه هه‌مئاهه‌نگیه‌كان بوون، نه‌ك حكومه‌ت !
ساڵی 1848سۆسیال دیموكراتیی ئه‌ڵمانی، له سه‌رده‌ستی (كارل ماركس) و (فریدرك ئەنگلس) داهێنانێكی نوێیان ئاخنییه نێو هزری سۆسیالیستییه‌وه، ئه‌ویش (به ده‌وڵه‌تیكردنی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان) بوو، گه‌ر له نزیكه‌وه بڕوانینه ئه‌و بیرۆكه و بچینه بنجوبناوانییه‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، له‌وه زیاتر نییه، كه ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داران (كۆمەلێك) بكرێته ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دارێك (پارت و دەوڵەت).
هه‌ر زوو گه‌رماوگه‌رم ئازادیخوازه‌كان هاتنه‌ده‌ست و دژی ئه‌و داهێنانه سه‌رسوڕهێنه‌ره وه‌ستانەوه و (پرۆدۆ‌ن) و (باكۆنین) دژ به‌وه (به‌هاوبه‌شیكردنی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان)یان پێشنیاركرد، ماوه‌ی چه‌ندیین ساڵ دژایه‌تی نێوان ئه‌و دوو بیروبۆچوونه بووه بابه‌تی سه‌ره‌كی ده‌مه‌قاڵییەكانی كۆنگره‌كانی ئی‌نته‌رناسیۆنالی یەكەم، به‌تایبه‌تی كۆنگره‌ی(لاهای) و (بیرن) و (برۆكسل).
به‌و جۆره بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی به‌سەر دوو فێرگەدا دابه‌شبوو ، یان باشتر بڵێم دوو ته‌وژم و ڕەوتی سه‌ره‌كی، ته‌وژمی ڕێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ك، له‌لایەكه‌ی دیكه‌وه، ته‌وژمی خۆڕێكخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی نادەوڵەتی له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی هاوبه‌شییه كرێكارییه‌كان، ئه‌میان سوككردنی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وی دیان به پێچه‌وانه‌وه، له ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داردا (نان و كار و ئازاد)یش ده‌كه‌ونه ده‌ست ده‌وڵه‌ت، دەبێت ڕه‌شوڕووته‌كه زه‌لیل و داماو چاوی له ده‌ستی به‌زه‌یی ده‌وڵه‌ت بێت، به‌ڵكو پارتی خاوه‌ن ئیمتیاز، بەزەیی بتڵیسێته‌وه و بەزەیی به حاڵیاندا بێتەوە.
ئه‌و ده‌وڵه‌تخوازانه قیرسچمه بوون، هه‌ر له‌سه‌ر بیرۆكه‌كه‌یان سوور بوون ، هه‌ر جاره و فێڵ و ڕاوه‌ڕێویه‌كیان ده‌كرده به‌هانه بۆ بوونی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان، به‌پێچه‌وانه‌وه (پرۆدۆ‌ن) به‌رده‌وام چاوی به بیرۆكه هاوبه‌شیه‌كه‌دا ده‌خشانده‌وه، تا له جه‌ره‌یانی ئه‌و چاوپیاداخشانه‌وه‌یه‌دا، گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه، كه نابێت ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان بكرێنه موڵكی هاوبه‌شیه‌كان، چونكه مه‌ترسی دروستبوونی جیاوازی و ئیمتیاز دە‌خوڵقێنێت، به‌ڵكو دەبێت ئامرازه‌كان، به‌پێی پێویست بۆ كاتێكی دیاریكراو به‌ده‌ست هاوبه‌شییه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانه‌وه‌بن، لیژنه هه‌مئاهه‌نگیه‌كان بتوانن لێیان وه‌ربگرنه‌وه، ئه‌و لیژنه هه‌مئاهه‌نگیانه له هه‌رچی ئاستێكدا بن، كاری دابینكردن و دابه‌شكردن و ده‌فته‌رداریان له ئه‌ستۆیه، ئه‌و لیژنانه ڕۆڵی حكومه‌ت دە‌بینن، به‌ڵام حكومه‌ت به واتا باوه سه‌رمایه‌داریكه‌ی نا، ئه‌و لیژانه هه‌موویان زاده‌ی هه‌ڵبژاردنی له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌ن، واته هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆ، یان باشتر بڵێم دیموكراتی ڕاسته‌وخۆ.
من جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه، كه هه‌ر كه‌سه ئازاده و ئاره‌زووی خۆیه‌تی، كە بۆ باسكارییه‌كه‌ی چ فۆرمێكی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵدە‌بژێرێت، به‌ڕای من هیچ له نێوه‌ڕۆكی باسه‌كه ناگۆڕێت،چونكه ده‌وڵه‌ت، هه‌ر ده‌وڵه‌ته (مالاتستا) واته‌نی “ئه‌م ده‌وڵه‌ت له‌وی دی ده‌چێت، ئه‌وی دیش له دانه‌یه‌كی دیكە ده‌چێت”.
من به‌شبه‌حاڵی خۆم فۆرمی (ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار) هه‌ڵدە‌بژێم، چونكه كه‌مێكی لێده‌زانم، جگه له‌وه ده‌رباره‌ی باسه‌كه‌مان، تاقیكردنه‌وه‌كانی روسیا، به‌ر له شۆڕش، كاتی شۆڕش و دوای شۆڕشیش، گه‌لێك به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گریان به‌ده‌سته‌وه‌داوه .
پێشتر باسمكرد، كه ده‌سه‌ڵات، به چ گیانێك مرۆڤ په‌روه‌رده و خۆشه ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه سه‌یر نییه، گه‌ر تاڕاده‌یه‌ك ده‌وڵه‌تخوازی له‌چاو ئازادیخوازیدا په‌سه‌ندتر بێت.
بیرۆكه‌ی (ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار) نه‌ك هه‌ر نه‌پوكایه‌وه، به‌ڵكو سۆسیال دیموكرات له ئه‌ڵمانیا و ڕوسیا گه‌یاندیانه لووتكه، له ئه‌ڵمانیا باڵی (كاوتسكی)** و له (روسیا)ش باڵی (بۆلشه‌ڤیك- لینین-)***
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست، له روسیا به جۆرێك بزوتنه‌وه‌ی خۆبه‌خۆیی كرێكاران له هه‌ڵكشاندابوو، كه (لینین) ناچاربوو ده‌رباره‌ی ڕاپه‌ڕینی (مۆسكۆ 1905) بڵێت “كرێكاران سه‌د جار له ئێمه چه‌پڕه‌وتر بوون”، له ساڵی1905به دواوه، كرێكاران كارگه‌كانیان داگیردە‌كرد، جوتیارانیش زه‌وییه‌كانی خۆیان به‌خۆیان به‌ڕێوهده‌یانبردن **** له‌ولاشه‌وه پارته ڕامیارییه‌كان كه‌روێشكه خه‌ویان ده‌كرد، ئه‌و ده‌مه به‌تایبه‌تی 1917بۆ‌لشه‌ڤیكه‌كان به‌هێزتریین ڕێكخراوبوون و خاوه‌نی ڕێكخستنێكی خاوه‌ن دسپلینێكی پۆڵایین بوون و له هه‌موو ئه‌وانی دیكە ئامادەتربوون و ئاگایان له دۆخه ڕامیاریه‌كه بوو، به‌تایبه‌تی (لینین) و (ترۆتسكی). (بۆلشەڤیكەكانه‌كان) دە‌یانزانی، كه‌وا خه‌ریكه هێدی هێدی كار له كار ده‌ترازێت و تا دێت تینی هه‌ڵكشانه شۆڕشگێڕه‌كه به‌هێزتر ده‌بێت و كۆڕه كرێكارییه‌كان هه‌موولایه‌كیان گرتۆته‌وه و بونه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی و چاره‌نووسی پارته‌كان، چونكە هه‌لومه‌رجه‌كانی خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی، بارێكی ڕامیاریی سه‌یری هێنابووه ئارا‌وه.
له‌لایه‌كه‌وه ده‌سه‌ڵات تۆقیبوو، له‌لاكه‌ی تره‌وه پارته ڕامیارییه‌كان، به‌تایبه‌تی له هه‌موویان به‌هێزتر (بۆلشەڤیكە‌كان) واقوڕماو و داماو به دوای چاره‌ییكی ڕامیارییدا ده‌گه‌ڕان، لەتەك هه‌موو جیاوازییه‌كاندا، ناڕاسته‌وخۆ حه‌ز و ویستێكی ڕامیاریی هاوبه‌ش لایه‌نه ڕامیاریه‌كانی به‌یه‌كه‌وه گرێدابوو، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان له ترسا ئه‌و نهێنییه ڕامیاریه‌ی نه‌دە‌خسته ڕوو، جه‌ماوه‌ر خۆی هه‌ستی به‌وه كردبوو، كه ته‌نها باڵه و دەبێت له خۆڕێكخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردندا به‌رده‌وامبێت،جگه له بۆلشەڤیكەكانه‌كان پارته‌كانی دی هیچ سه‌نگێكی ڕامیاری و جه‌ماوه‌ری ئه‌وتۆیان نه‌بوو پارسه‌نگی هێزه‌كان به‌لایه‌كدا بخه‌ن، ئه‌وه‌ی مابوو ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی و بۆلشەڤیكەكانه‌كان بوو.
تا ده‌هات ئامێری داپڵۆسین به‌هێزتر و به زه‌برتر دە‌بوو، خه‌فه‌كردنی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاران، به‌شێك بوو له پلانی بۆلشەڤیكەكانه‌كان، ئه‌وان ئه‌وه‌یان دە‌زانی، كه به‌كۆڵی كرێكارانه‌وه نه‌بن ناگه‌نه ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی، له‌به‌رئه‌وه دە‌بووایه به‌بێ خشپه باره ڕامیارییه‌كه بقۆزنه‌وه، دانا و زاناتریین كه‌سی ڕامیاریی ئه‌و كاته (لینین) بوو، ئه‌و دە‌یزانی له كوێوه و چۆنچۆنی بچێته ژووره و چۆنچۆنیش بێته ده‌ره‌وه، ئه‌و دە‌یزانی به‌بێ ژێرده‌سته‌كردنی سۆڤیه‌ته‌كان هیچ به هیچ ناكرێت، له‌به‌رئه‌وه له‌وێوه ده‌ستیانپێكرد، لای كه‌سمان شاراوه نییه، كه (لینین) بۆ تێپه‌ڕكردنی هزری (ده‌ستبژێری هۆشمه‌ندی شۆڕشگێڕ) له په‌ڕتووكه به‌دناوه‌كه‌یدا (ماالعمل) چ گاڵه‌یه‌كی به خه‌باتی خۆبه‌خۆیی سه‌ندیكایی كرد، به‌ڵام بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سۆڤیه‌ته‌كان په‌شیمانبوه‌وه له دژیایه‌تیكردنی خه‌باتی سه‌ندیكایی، داوا له بۆلشەڤیكەكانه‌كان ده‌كات بچن له سه‌ندیكاندا كاربكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بابه‌تی (ئایا دە‌شێت بۆلشەڤیكەكانه‌كان له سه‌ندیكاكاندا به‌شداربن) دە‌نوسێت، ته‌نانه‌ت فه‌توای ئه‌وه‌ش دە‌دات، كه دە‌توانن له كۆنه‌په‌رستریین سه‌ندیكادا كاربكه‌ن. هێنده‌ی نه‌برد، كه بۆلشەڤیكەكانه‌كان له زۆرێك له سۆڤیه‌تی كارگه‌كاندا جێگه‌ی خۆیان خۆشكرد، هه‌نگاوی یه‌كه‌می پلانی پووچه‌ڵكردنی سۆڤیه‌ته‌كان ئە‌وه‌بوو، خۆشی واته (لینین) بۆ ته‌واوكردنی پلانه‌كه، واته به‌شی دووه‌می پلانه‌كه له كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌یدا بۆ روسیا له شه‌منده‌فه‌ره‌كه‌دا،ئه‌و دروشمانه‌ی داڕشت “كارگه‌كان بۆ كرێكاران، زه‌وییه‌كان بۆ جوتیاران ، ڕاوه‌ستانی جه‌نگو ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی” .
ئه‌و كاته زۆر كه‌س به‌تایبه‌تی (ئازادیخوازه‌كان) باشدە‌یانزانی، كه ئه‌و دروشمانه دروشمی بیروباوه‌ڕی نیین، دروشمی تاكتیكیین بۆ نزیكبوونه‌وه له ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵات، با كه‌مێك له نزیكه‌وه بڕوانیینه ئه‌و دروشمانه (كارگه‌كان بۆ كرێكاران و زه‌وی بۆ جوتیاران) ئه‌و دروشمه ته‌واو جێگه‌ی گومانه بۆ له‌و كاته‌دا به‌رزكرایه‌وه، مه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر لە كارگە و كارخانەكان به ده‌ست خۆڕێكخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كرێكارییه‌وه نه‌بوون؟ له بواری كشتوكاڵیشدا،هه‌ر به‌و چه‌شنه نه‌بوو؟ ****
ئه‌وان گه‌ر مه‌به‌ستیان به حیزبیكردن، یان به ڕامیاریكردنی كۆڕه كرێكارییه‌كان نه‌بوو ئه‌ی چی‌بوو؟ به‌ڵێ هه‌ر ئه‌وه‌بوو،چونكه هیچ حیزبێكی ڕامیاری یا ده‌سه‌ڵاتێكی ڕامیاریی، بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی ئابووریی كرێكاریی له‌پاڵ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆیدا په‌سه‌ندناكات.
به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌مه، له‌به‌ر كه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی سۆسیالیستی ده‌وڵه‌تییدا و***** له‌به‌ر ده‌ستبه‌رنه‌دان له شۆڕش و وه‌فایی بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی، ئه‌و دروشم و هه‌ڵوێسته‌ی بۆلشەڤیكەكانه‌كانیان به پاڵپشتێكی مه‌زنی پرسە‌كه‌ی خۆیان زانی، له‌به‌رئه‌وه ڕێگه‌یان له بۆلشەڤیكەكانه‌كان نه‌ده‌گرت لەوەی خۆیان نزیكبخه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش ھەلێكی گه‌وره بوو بۆ بۆلشەڤیكەكانه‌كان، تا خۆیان بكه‌نه نێواخنی سه‌ندیكاكان و سۆڤیه‌ته‌كان.
كرێكاران به گه‌رمییه‌وه پێشوازی دروشمی ڕاگرتنی جه‌نگیان كرد، چونكه جه‌ماوه‌ر ته‌واو هه‌راسان و ماندوو و برسی ده‌ستی ئه‌و جه‌نگه بوو، وه‌هاش ده‌یانڕوانیه ئه‌و جه‌نگه، كه مه‌ترسییه‌كی هێكجار گه‌وره‌یە بۆ شۆڕش، ئه‌و دروشمه‌شیان به پشتگیری زانی و قبوڵیانكرد.
له‌ڕاستیدا من ئه‌و ڕێگه‌یه به‌خۆم ناده‌موو بڵێم (لینین) و بۆلشەڤیكەكانه‌كان له‌ڕووی تیۆرییه‌وه دژی خودی كۆڕی كرێكاری بوون، به‌ڵام وه‌كو پێشتر وتم، ئه‌وان خوازیاری كۆڕی ڕامیاریی كرێكاریی بوون و حه‌زیان له چاره‌ی كۆڕی ئابووریی كرێكاریی نه‌بوو، ئا ئه‌وه‌یه ڕه‌چه‌ڵه‌كی پرسە‌كه، ئه‌وان ئه‌وه‌یان دە‌زانی، كه كۆڕی ئابووریی كرێكاریی له به‌رژه‌وه‌ندی گۆڕان و شۆڕشی ڕامیاریی نییه، به‌ڵكو له به‌رژه‌وه‌ندی شۆڕشی ڕیشه‌ییه (شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی). بۆلشەڤیكەكانه‌كان عه‌وداڵی شۆڕشی ڕامیاری بوون، نه‌ك كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وان هه‌رچی بۆنی گۆڕانی كۆمه‌ڵایەتیی لێبهاتایه لێیده‌ترسان.
جارێكی دی ده‌یڵێمه‌وه، كه كرێكاران ئاشنای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و پاشقولی (سۆسیالیستی، كۆمونیستی) نه‌بوون و ساده و ساویلكه و به وه‌فابوون بۆ هه‌ڵكشانی شۆڕشگێڕی و ده‌ستكه‌وته‌كانی، ئەمانە بوونه هۆكاری سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌كییه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌نگاوی یه‌كه‌می پلانه‌كه‌ی بۆلشەڤیكەكانه‌كان، ئه‌وه‌بوو بۆلشەڤیكەكانه‌كان خۆیان خزانده نێو سه‌ندیكاكان و سۆڤیه‌ته‌كانه‌وه توانیان ئاڕاسته‌كه كۆمەڵایەتییەیان بگۆڕن به ئاڕاسته‌یه‌كی ڕامیاریی، واته دایانماڵیین له ماهییه‌ته چینایەتییه‌كه‌یان بۆلشەڤیكەكانه‌كان ھەرچیان بۆ دە‌كرا كردیان، به‌شه مه‌ترسیدارتره‌كه‌یان هه‌ڵگرت بۆ دوای ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی. بۆلشەڤیكەكانه‌كان هه‌رچی كون و كه‌له‌به‌ری شۆڕشه ڕامیارییه‌كه‌ی خۆیان هه‌بوو، به خه‌تای كرێكارانیان ده‌زانی، له‌به‌رئه‌وه دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات به‌گیانی تۆڵه‌كردنه‌وه مامه‌له‌یان لەتەك كرێكاران و جوتیاران ده‌كرد.
ڕاسته‌و نكۆڵی له‌وه ناكرێت، كه سوپای سپی هێزێكی كۆنەپه‌رستی دڕنده و وێرانكار بوو، به‌كرێگیراوی بۆرسه‌ی (پاریس) و سه‌رمایه‌دارانی ناوه و ده‌ره‌وه بوو، ده‌سه‌ڵات لەتەكیدا له جه‌نگێكی خوێناوی سه‌ختدا بوو، به‌ڵام لەتەك ئه‌وه‌شدا، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌رچاوێكی له‌سه‌ر هێزی سۆڤیه‌ته‌كان بوو و لێیان تۆقیبوو، چونكه دە‌یزانی، كه ناتوانێت له‌پاڵ ئه‌واندا مێخه‌كانی خۆی قوڵ دابكوتێت، دە‌بووایه سه‌ریان به‌گۆمدا بكات، ده‌سه‌ڵات زیاتر له‌وانه ده‌ترسا:
– سۆڤیه‌ته‌كانی (مۆسكۆ – كرۆنشتات- پترۆگراد)
– بزوتنه‌وه‌ی ھەرەوەزیی جوتیارانی ئۆكرانیا، ناسراو به بزوتنه‌وه‌ی (ماخنۆڤیستی)
– ئازادیخوازه‌كان (ئه‌ناركیسته‌كان)
– به‌رهه‌ڵستكارییه‌كه‌ی نێو پارت،به پێشڕه‌وی (ئه‌لكسندرا كۆلنتای)
لەبەرئەوە به یاسا بنەڕەتییە‌كان سۆڤیه‌ته‌كانی هه‌ڵدە‌وه‌شانده‌وه و له جێگه‌كانیان لیژنەی حیزبی و سه‌ندیكای سووریا‌ن دادە‌نا، هه‌ر به‌رهه‌ڵستییه‌ك ببووایه له خوێنی خۆیدا ده‌یانگه‌وزاند، بۆ نمونه قه‌سابخانه‌ی (كرۆنشتاد و پترۆگراد).
هه‌رچه‌نده سوپاكه‌ی (ماخنۆ) له پێش سوپای سووره‌وه دژی دژه-شۆڕش و ھێزەكانی ئاڵمان و نەمسا ئازایانه ده‌جه‌نگا و قوربانیدە‌دا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات، هه‌ر لێیی ڕازینه‌بوو، چونكه به‌گەلكاریی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌رهه‌مدەھێنا و داوای به كۆمونیستكردنی زه‌وییەكان و به‌رهه‌مێنان و دابه‌شكردنیان ده‌كرد.
ئازادیخوازه‌كان به ژماره له روسیا هێزێكی مه‌زن نه‌بوون، به‌ڵام كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ڕوداوه‌كان دانابوو، تاكه هێزبوون، كه لەتەك بزوتنه‌وه‌ی خۆبه‌خۆیی كرێكاران له سۆڤیه‌ته‌كاندا تێكه‌ڵبوون و ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو و له لایه‌نگرانی شۆڕش بوون، له پترۆگراد و كرۆنشتاد لەتەك كرێكاراندا شه‌ونخونیان ده‌كێشا، تا هێزی دژه-شۆڕش بۆ لێدانی سۆڤیه‌ته‌كان و په‌كخستنی به‌رهه‌مهێنان ده‌رفه‌تی ده‌ستنه‌كه‌وێت. ئه‌وان لەتەك ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شیاندا،له هه‌موولایه‌ك ئاگاداریان ده‌دا و خه‌ڵكیان له مه‌ترسی ده‌سه‌ڵاتی پارتی ئاگاداردە‌كرد، كه شۆڕش به‌ره‌و مه‌رگه‌ساتێكی گه‌وره ده‌بات و ڕۆشنیاندە‌كرده‌وه، كه به‌هێزبوونی ئه‌قڵییه‌تی به حیزبیكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌بێته هۆی سه‌ره‌كی داكشانی شۆڕش و زیادبوونی ئیمتیازاتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
بۆلشەڤیكەكانه‌كان له‌نزیكه‌وه، به‌تایبه‌تی (ترۆتسكی) ئاگاداری بیربۆچوون و هه‌ڵوێستی ئه‌و ئازادیخوازانه بوو، وه‌ك دوژمن تێیدە‌ڕوانیین و له هیچ جێگه‌یه‌ك بواری مانه‌وه‌یانی نه‌هێشتبووەوه، له كرۆنشتاد ژماره‌یه‌كی زۆری كوشتن و برینداركردن به‌ندیخانه‌كانیشی له‌و ئازادیخوازانه پڕكردبوو، جگه له‌وه به ئاگر و ئاسن په‌لاماری باره‌گه‌كانیانی دە‌دا و به كۆمه‌ڵ ده‌یكوشتن، خوێناویترینیان په‌لاماری باره‌گای مۆسكۆ بوو، تا ڕۆژی ئه‌مڕۆ كه‌س به‌ڵگه‌یه‌كی به ده‌سته‌وه نییه و بڵێت سه‌رانی بۆلشەڤیكەكانه‌كان به‌تایبه‌تی (لینین) ئاگاداری ئه‌و قه‌سابخانانه نییه.
له‌نێو حیزبی بۆلشەڤیكەكانه‌كاندا ده‌نگ و هه‌ڵوێستێكی كرێكاریی ناڕه‌زا دروستبوبوو (ئه‌لكسه‌ندرا كۆلنتای) یه‌كێك بوو له‌وانه داوای سه‌ره‌كیان دانانی سنوور بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بوو بۆ سۆڤیه‌ته‌كان، بۆلشەڤیكە‌كان ئه‌وانیشیان پاككرده‌وه، زۆریان لێكوشتن، زۆریشیان ده‌ربه‌ده‌ری سیبریا و شوێنه دوورده‌سته‌كانی دیكە كرد و به‌شێكی دیان ڕه‌وانه‌ی خڵه‌فاوخانه‌كانی حیزب كرد، دواتر كه‌سنه‌یزانی لە چ گۆڕێك نران.
با ئێسته بزانیین چۆن ڕاگرتنی جه‌نگ، كرایه به‌شێك له‌و قه‌سابخانه‌یه. نه‌دە‌بووایه شۆڕشی كۆڕه كرێكارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا سه‌ریبگرتایه، چونكه دە‌بووه وزه‌به‌خشی كۆڕه كرێكارییه‌كانی روسیا، به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌مه سپارتاكیسته‌كانی ئه‌ڵمانیا وه‌ك بۆلشەڤیكە‌كان بیریاننه‌دە‌كرده‌وه، بڕوایان به هزری (حیزبی پێشڕه‌و) نه‌بوو، زیاتر خۆبه‌خۆیخوازی كرێكاری و ده‌سه‌ڵاتی كۆڕه كرێكارییه‌كان بوون به‌تایبه‌تی (رۆزا لوكسمبورگ) و (كارل لێبكنێشت) (بڕوانه هه‌موو جنێوه‌كانی لینین) كه به‌و دوو شۆڕشگێڕه‌ی ده‌دان.
بۆلشەڤیكەكانه‌كان له ڕامیارییدا به سه‌لیقه‌بوون، دە‌یانزانی گه‌ر جه‌نگ ڕابگیرێت، وزه‌به‌خشی كرێكاری ئه‌ودیوو بۆ ئه‌مدیوو، ئه‌مدیوو بۆ ئه‌ودیوو بنه‌بڕدە‌كرێت و قور به‌سه‌ر كۆڕه‌كاندا دە‌كرێت، چۆن؟ له‌به‌ر جه‌نگ له هه‌ردوولا سوپا ده‌ستیگیرابوو و نه‌یدە‌په‌رژایه سه‌ركاروباری نێوخۆ،ئه‌وه‌بوو به گرێبه‌ستێك جه‌نگ ڕاگیرا، له هه‌ردوولا سوپا ده‌ستبه‌تاڵبوو، توانیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوه‌وه و ئه‌زمونی داپڵۆسین بخه‌نه‌گه‌ڕوو و بكه‌ونه وێزه‌ی كۆڕه‌كان، له ئه‌لمانیا بڵاوه به كۆڕه‌كان كرا، چه‌نده‌ها كادری كرێكاری شۆڕشگێڕ تیرۆركران، بۆ نمونه (رۆزا) و (كارل لێبكنیێشت) له روسیاش ئە‌وه كرا، كه به كورتی باسمكرد. ئه‌و ده‌مه كه‌شێكی وه‌ها دروستكرابوو، كه‌س نه‌یدە‌وێرا له پێستی خۆیدا بجوڵێته‌وه، یەكسەر به پیاوی بێگانه و دژه-شۆڕش تاوانباردە‌كرا و سه‌ره‌نگوم ده‌كرا.
ئا له‌و شه‌ڕه خوێناویه‌دا (ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار) بردیه‌وه و (هاوبه‌شی كرێكاران) دۆڕاندی، به واته‌یه‌كی دی شۆڕشی ڕامیاریی گره‌وی برده‌وه و (دیكتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا !! و حیزبی پرۆلتاریا!) باوكران.
دیكتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا !! و حیزبی پرۆلیتاریا !!
ئه‌و دوو ده‌عبایه ته‌واوكەر و وزه‌به‌خشی یه‌كترن، به‌جیا هه‌ركامیان وه‌ربگریت، له توڕه‌هات زیاتر هیچ واتایه‌كی تریان نییه، ئه‌و دووانه موڵكی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریین، نه‌ك پرۆلیتاریا وه‌ك چینێكی شۆڕشگێڕ، دە‌شێت یه‌ك پرۆلیتار، یان ده‌سته‌یه‌كی ناھوشیار بیانكه موڵكی خۆیان و خۆیانی پێوه‌بابده‌ن، به‌ڵام پرۆلیتاریا وه‌ك (چینێك) هیچ كارێكی به‌وانه نییه، پرۆلیتاریا به غه‌ریزه‌ش بێت، كارێك ناكاته ئه‌ركی خۆی، گه‌ر ئه‌ركی مێژویی خۆی نه‌بێت، ئه‌وه له كیوێ و كه‌ی پرۆلیتاریا به‌بێ هوده به دوای حیزێكدا گه‌ڕاوه، تا بیكاته پێشڕه‌وی خۆی؟ له هه‌موو شوێنێك هه‌میشه،هه‌ر حیزب به‌بێهوده به‌دوای چینی پرۆلیتاریا‌دا گه‌ڕاوه، تا بیكاته پاشكۆی خۆی
ده‌رهه‌ق به‌و دیكتاتۆریه‌ته نه‌فره‌تییه‌ش، پرۆلیتاریا هیچكات كاری پێینه‌بووه، تا پراكتیزه‌ی بكات.
گه‌ر بتوانرێت دیكتاتۆریه‌ت واتایه‌كی پۆزه‌تیڤ و به‌له‌زه‌تی بده‌یتێ، ئه‌وا دیكتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا خودی شۆڕشه‌كه‌یه‌تی، به‌واتایه‌كی دی كاتێك پرۆلیتاریا به شۆڕشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی فه‌رشی ئابووری له‌ژێر لاقه‌كانی بۆرژوازی ده‌ردە‌هێنێت و ده‌موده‌ست ده‌یخاته ژێر هاوبه‌شییه كرێكارییه ئازاده‌كان، ته‌نها ئه‌وه‌یه پراكتیزه‌كردنی دیكتاتۆریه‌ته‌كه‌ی، ئەگه‌ر نا پرۆلیتاریا، نه ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی هه‌یه، تا بیكاته ئامرازی پراكتیزه‌كردنی دیكتاتۆریه‌ت، نه خاوه‌نی هیچیشه تا به دیكتاتۆریه‌ت پارێزگاری بكات، پرۆلیتاریا دوای شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌یه‌تی و نییه‌تی هاوبه‌شیه ئازاد و ئاره‌زومه‌نده‌كانییه‌تی به‌رگریان لێبكات، ئه‌و به‌رگریه‌ش، نە ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی حیزبییە و نه واتای پراكتیزه‌كردنی دیكتاتۆریه‌تیش ده‌به‌خشێت، ته‌نها به‌رگرییه‌كی شۆڕشگێڕانه‌یه له ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌و به‌رگریه‌شدا،نه كه‌س، نه‌هیچیش ده‌كاته ئامرازی ده‌ستی خۆی، ته‌نیا خۆیه‌تی خۆی به خۆبه‌خۆیی، كه‌واته پرۆلیتاریا وه‌ك چینێك له موماره‌سه‌كردنی هیچ جۆره ده‌سه‌ڵات و حیزبێكدا ماهیه‌تی خۆی جێبه‌جێ ناكا و ناسه‌لمێنێ، پرۆلیتاریا شۆڕشه‌كه‌ی، یان شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه، یان نییه، پرۆلیتاریا چینێكی شه‌قاوه نییه، خواست و هیوا و مه‌به‌ستی ڕامیاریی نییه، خواست و هیوا و مه‌به‌سته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریین، تەنیا حیزبی پرۆلیتاریا، خۆڕێكخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنێكی چینایەتییه و وا له‌نێو چوارچێوه‌ی چینه‌كه‌ی خۆیدا، ده‌ستی ده‌ره‌كی نامۆی تیادا نییه، ئه‌و حیزبه‌ی ئه‌و [ڕێكخستنی سەربەخۆیی جەماوەریی] پشتبه‌خۆبه‌ستی چاونه‌ترسه و مێژووی خه‌باتی پڕه له هه‌زان هه‌زار مانگرتن و خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕین و داهێنانی تیۆرییه.
حیزبی ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه‌یه و ڕامیارییه، ده‌سه‌ڵاتخوازان ته‌واو به‌وه هۆشمه‌ندن، كه دەبێت به‌ر له (شۆڕشی كۆشك) پێكهاته‌یه‌كی ڕامیاریی قوچكەیی (هه‌ره‌می/ ھیرارشی) خاوه‌ن دیسپلین هه‌بێت، واته ده‌وڵه‌تێكی بچوكراوه‌ی حازربه‌ده‌ست هه‌بێت، تا له كاتی ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریدا، هه‌موو كون و كه‌له‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان پێپڕبكرێته‌وه و وابێت كە ده‌وڵه‌ت له‌هیچی كه‌م نه‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌بواری داپڵۆسینی جه‌سته‌یی (پۆلیس و سه‌رباز) و داپڵۆسینی هزری و ڕۆسنبیری (میدیا). ئه ئاواهین ئه‌و دوو جۆره حیزبه، واته (حیزبی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆبه‌خۆیی شۆڕشگێڕ) و (حیزبی هۆشمه‌ندی پێشڕه‌و) لێره‌دا سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌و (حیزبه هۆشمه‌نده)، دوو په‌ڕتووكی هه‌ن (الدولة و الثورة) و (ماالعمل)، ئەگەر لە دەستی بسێنیت، ئیتر هیچی پێنامێنێ ،نه بیڵێت،نه بیكات.
شۆڕشی ئه‌ناركی ******
به‌ر له هه‌موو شتێك (باكۆنین) پێماندە‌ڵێت “شۆڕشه‌كان یاری منداڵان نیین” شۆڕش جه‌نگه، ئەو جه‌نگە ئه‌هلییە، ڕاسته شكێنه‌ره، ته‌نها كاردانه‌وه‌یه و هیچی دی پێویست به‌وه ناكات قسه و قسه‌ڵۆكی دی دوابخرێت، ئه‌و به‌لایه‌وه سه‌یره، كە ئه‌و جه‌نگه ئەوەندە نه‌فره‌تی بێت و ھەروەھا ئەو لەوە بێگومانە، كە جەنگ ئەھلی شاڵاوێكی یەكژەمیی رۆماتیكییە و گورجوگۆڵییه‌كی كاریگه‌ری مه‌زن دە‌هوروژێنێت، بۆ ئامانجی سه‌ركی، كه ئه‌ویش تێكوپێكشكاندی هه‌موو جۆره‌كانی سه‌روه‌ریه، كه ده‌وڵه‌ت خراپتریین سمبولی هه‌موویانه، هه‌موو ڕۆژێك، له هه‌موو شوێنێك دروستكاری خۆبه‌خۆیی جه‌ماوه‌ری، نێوه‌ڕۆكی ستراتیجی ئه‌ناركیسته شۆڕگێڕه‌كانه، هه‌ر ئه‌وه‌شه ڕاستی گومانلێنه‌كراوی فه‌لسه‌فه‌ی ڕامیاریی باكۆنینی.
شۆڕشگێڕان ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت، بۆ سوودگه‌یاندن به ئازادی، پارێزگاری دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی ده‌كه‌ن و به‌بێ هیچ چۆنوچه‌ندییەك له‌سه‌ر ئه‌وه سوورن، كه لایه‌نگرانی یه‌كسانی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تین، ئه‌گینا ئازادی ده‌بێته وشه‌یه‌كی بێ‌واتا و دوور لە مۆراڵ و گه‌شه‌كردن، هه‌موو درۆی گه‌وره‌ن (باكۆنین) بلێبڕاوانە ئازادی ده‌خاته ڕیزی پێشه‌وه‌ی نه‌خشه، ئه‌و وا بیرده‌كاته‌وه، كه “یه‌كسانی له دونیادا له خۆبه‌خۆیی كار و هاوبه‌شییه‌كان و هه‌ره‌وه‌زییه به‌رهه‌مهێنه‌ره ئازاده‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، نه‌ك له سه‌روه‌ریكاری و ده‌وڵه‌ته‌وه.
(باكۆنین) جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وه‌یه هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌رتبوونی سۆسیالیسته‌كان، واته هه‌ره‌وه‌زیخوازه شۆڕشگێڕه‌كان و كۆمونیسته سه‌روه‌ریخوازه‌كان، دۆستانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ده‌وڵه‌ت، ئەستەمه به‌بێ بوونی ده‌وڵه‌تێكی سته‌مكار، سه‌روه‌ریخوازیی و چینێكی چه‌وسێنه‌ری خاوه‌ن ئیمتیاز ، بوونی ھەببێت.
ئێمه ئه‌مڕۆ به‌باشی و به‌ئاسانی له سڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ناركیسته روسه (باكۆنین) ده‌گه‌ین، كه به‌رامبه‌ر به بیرۆكه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن (حیزبێك، یان چینێكی شۆڕشگێڕه)وه هه‌یبوو، كە له چییه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتووه.
ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌ته جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی (كارل ماركس) پێماندە‌وترێت، له ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌ودا هه‌موومان یه‌كسانیین، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن، كه نه یاسایی، نه ڕامیاریی، نه ئابووریش چینی خاوه‌ن ئیمتیاز بوونی نییه (…)، به‌ڵام حكومه‌تێك هه‌یه ” لێره‌دا باش تێبینی ئه‌وه‌بكه‌ن” كه حكومه‌تێك هه‌یه و هه‌موو سامانه‌كانی به ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام به هیچ جۆرێك وه‌ك حكومه‌ته‌كانی دی حكومڕانی ناكات!! شتێكی سه‌یره.
(باكۆنین) لای خۆی گومانی نه‌هێشتۆته‌وه و ئه‌وه‌ی یه‌كلاكردۆته‌وه، كه پێویسته پرۆلیتاریا دوای ئه‌وه‌ی كە دەست به‌سه‌ر ئامێری ده‌وڵه‌تدا دە‌گرێت، بۆ له‌نێوبردنی بۆرژوازی، سوودی لێوه‌ربگرێت. لای (باكۆنین) ده‌وڵه‌ت داموده‌زگایه‌كی دژه‌شۆڕشگێڕیی داپڵۆسێنه‌ره، دوای ئه‌نجامدانی شۆڕش، ته‌نها بۆ ساتێكیش ده‌ستیپێوه‌ناگیرێت و له‌نێودە‌برێت، ئا لێره‌دایه كه‌له‌به‌ر و جیاوازی نێوان ئه‌ناركیزمی شۆڕشخواز و ماركسیزم، زۆر ئاشكرایه، كه ناته‌بایی (ماركس) و (باكۆنین) ستراتیجی شۆڕشی سۆسیالیستی خستنه بنبه‌ستێكی مه‌زنه‌وه، هه‌ڵوێسته***** دژ به‌یه‌كه‌كانیان زۆر له‌وه زیاتر بوون، كه ته‌نها ده‌مه‌قاڵێیه‌ك و پێشبڕكێیه‌كی ئایدیۆلۆجی بووبن. پاش 1917ئه‌و گرفته تیۆرییه به جۆرێكی دراماتیكی، به‌ڕاستی پراكتیزه‌كرا، به چه‌شنێك پرۆلیتاریای دونیای دووچاری زنجیره‌یه‌ك قه‌یرانكرد، كه ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌موو كاتێك، كه‌س پێشبینی تروسكایی ده‌لاقه‌یه‌كی ڕۆشنی قوتاربوون، نابینێت.
*********************************************
پەراوێزەكان:
* بڕوانه په‌ڕتووكی (histoire de l’anarchisme) لاپه‌ڕه‌٢٤٢
** بڕوانه په‌رتووكی (به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات)ی كاوتسكی
*** بڕوانه په‌ڕتووكه‌كانی (ما العمل) و (الدولة والثورة) و (موضوعات نیسان)و (هل یحتفظ البلاشفة بالسلطة)
**** بڕوانه په‌ڕتووكی(la révoulition inconnu)ی ڤۆلین، هه‌روه‌ها نووسینه‌كانی (ئیما گولدمان) و (ئه‌لكسندر بێركمان)
*** بڕوانه په‌ڕتووكی ( شۆڕشی نه‌ناسراو la révollution inconnu) و نووسینه‌كانی ئیما گۆڵدمان و ئه‌لكسندر بیركمان، سه‌رده‌می شۆڕشی ڕوسی.
**** بڕوانه تاقیكردنه‌وه‌ی شۆڕشی ئیسپانی و كۆڕه‌كرێكارییه‌كانی ئیتالیا، كه چۆن له‌به‌ر ڕۆشنایی تاقیكردنه‌وه‌ی ڕوسیدا، بڤه‌یانكرد، بۆلشەڤیكەكانه‌كانی له‌مه‌ڕ خۆیان توخنی كۆڕه‌كانیان بكه‌ون -س-ع
***** په‌ڕتووكی (histoire de l’anarchisme) ل243-244- نوسینی(jean préposiet)
****** به‌م بۆنه‌یه‌وه دە‌مه‌وێت مەتەڵێك هه‌یه ڕۆشنایی بخەمەسەر ( به‌ڕاستی زۆر به‌لامه‌وه سه‌یره، كه (كارل ماركس) به‌و هه‌موو توانا زانستییه‌ی خۆیه‌وه،چۆن و چی گه‌یاندوویه‌تی به‌و بڕوایه، كه دەبێت دوای شۆڕش ده‌وڵه‌ت بهێڵرێته‌وه، به‌مه‌رجێك ئه‌و له هه‌موو كه‌سێكی دی باشتر ئه‌وه‌ی زانیوه، كه هیچ دیارده‌یه‌كی سه‌رخانی به‌بێ بنه‌مایه‌كی مادی بوونی نییه،جا تۆ بڵێی ئه‌و له‌و پرسە‌یه‌دا به پێچه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی خۆیه‌وه (ماته‌ریالیزمی دایلێكتك و ماته‌ریالیزمی مێژویی) بیریكردبێته‌وه؟! یان له‌و پرسە‌یه‌دا سیله‌ی ڕه‌حمی خۆی له (ده‌وڵه‌ته ڕه‌ها)كه‌ی ھیگڵ نه‌بچڕاندوه، تكا دە‌كه‌م، گه‌ر كه‌سێك هه‌یه و دە‌توانێت وەڵامی ئه‌و مەتەڵە پیرۆزه‌م بۆ ده‌ربخات، پێشه‌كی سوپاسی ده‌كه‌م، گرنگیش نییه لام ئه‌و كه‌سه (ماركسی)بێت، یان (ئه‌ناركی)بێت، یان هه‌رچییه‌كی دی بێت. سه‌لام عارف
درێژەی دەبێت …..
*******************************************************************
بۆ خوێندنەوەی بەشەكانی پێشووتر، كرتە لەسەر ئەم بەستەرانە بكە :
دەوڵەت؛ بابەتێك بۆ گفتوگۆ لە نێوان مارکسیستەکان و ئەنارکیستەکانی کوردستان
بەشی دوازدەھەم
زاهیر باهیر :
هاوڕێ تاهیر دووبارە سڵاو: لەسەر دوا سەرنجت کە بەشێکی زۆری لەسەر پارتی بەلشەفیک و مەنشەفیک و شووراکانی ئەو سەردەمەی ڕوسیا‌و هەروەها ئەوەی کە باست کردوە سەبارەت بە مێژوی قۆناغە جیاجیاکان و مل ملانێی نێوانی پەیوەندی بەرهەمهێنانان و شێوەی بەرهەمهێنان و بابەتەکانی تر ، من کێشەیەکم لە سەریان نییە ڕامان تا ڕادەیەک وەکو یەکە.
تەنها من لە سەر دوو مەسەلە سەرنجی خۆم دەدەدەم و دوواتریش ئەنجامگیرییەک بۆ پو ختەی ڕاو بۆچوونی خۆم لەسەر ئەوەی کە باسمان کردووە ، دەکەم. یەکەمیان: ….کە تۆ دەڵێیت ” ئەزمونی کۆمۆنەی پاریس ئەم ڕاستییەی سەلماند. کۆمۆنەی پاریس، هیچ شتێک نەبوو جگە لە دەوڵەتی پرۆلیتاریا. دەوڵەتێک کە پایەی سەرەکی خۆی لەسەر دیکتاتۆری بۆ سەرمایەداران و دیموکراسی بۆ زۆرینەی کۆمەڵگە داڕشت بوو. دووبارەبوونەوەی کۆمۆنەی پاریسێکی دیکە لە هەرشوێنێکی دنیادا، بە ناچاری هەمان تایبەتمەندی [ دەوڵەت بوون و دیکتاتۆری پرۆلیتاریا بوون] لەخۆی دە‌گرێت. ڕێگای دووەم بۆ گواستنەوە لە قۆناغی سەرمایەدارییەوە بۆ قۆناغی کۆمۆنیزم، جگە لە [دەوڵەتی پرۆلیتاریا ؛ یان دیکتاتۆری پرۆلیتاریا]بوونی نییە [ ئەگەر هاوڕێیان ئانارکیست ڕێگەی دووەمیان لایە، با پێشنیاری بکەن، ڕێگایەک کە جیاوازتر لە ئەزمونی کۆمۆنەی پاریس بێت ] “.
سەرەتا من ئەوە دەڵیم کە من ناتوانم پێشبینییەکم بۆ چونێتی پێکهاتە و پێکهاتنی کۆمەڵگەی ئایندە ( ئەنارکستی-سۆشیالیستی) هەبێت، لە هەمان کاتیش‌دا من ناتوانم پێشبینی ئەوەش بکەم کە ئەوەی بە دەوڵەتی پرۆلیتاریا یا دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا ناو دەبرێت، کڵێشەو شێوەیەکی شیاو‌و بێت و دەستبدات بۆ کۆمەڵگەی داهاتوو. وەکو خۆتیش دەزانیت ئەوە سەدەو نیوێک لەمەوبەر بووەو کەسێکیش نییە کە پێشبینی کاتی هاتنی کۆمەڵگەی داهاتوو بکات، ئەمە جگە لەوەی کە سەرجەمی شتەکان گٶڕاون و بەردەوامیش لە گۆڕاندان. هەر لەبەر ئەمەش بەڕای من پێداگرتن لەسەر ئەوەی کە قۆناغی گواستنەوە بۆ کۆمەڵگەی سۆشیالیستی یا کۆمۆنیستی دەبێت دەوڵەتی پڕۆلیتاری ، دیکتاتۆریەتی پڕۆلیتاری ، یاخود کڵێشيیەکی تر ،بەخۆیەوە بگرێت، ڕەنگە لە جێگەی خۆیدا نەبێت. خودی مارکس‌یش خۆی زۆر ڕەخنەی هەبوو لە کۆمۆنە، لەوانەش تێنەشکانی تەواوی دەسگە بیرۆکراتییەکان سەرتاپای دەسگەکانی تربوو لەپاڵ پێداگرتن بوو لەسەر ئەوەی کە کۆمۆنە و کۆمۆنەی ئایندە دەبوایەو دەبێت پارێزگاری لەخۆی بکات، کە ئەم پارێزگاری کردنەش کە لە چەکداربوونی خەڵکەکەکەدا خۆی دەبینییەوە. هەتا گەر ئەمەش ڕویبدایە پاشەڕۆژێکی ڕووناک لەبەردەم کۆمۆنەدا نەدەمایەوە ، مەگەر شٶڕسی جیهانی ڕویبدایە و ڕزگاری بکردایە، کە ئەمەش ئەوکاتەش و ئێستاش کارێکی مەحاڵ بوو، مەحاڵیشە، بۆیە تێشکانی کۆمۆنە چاوەڕوانکراوو حەتمی بوو. وەکو پێشتریش وتم ژیان بواری مارکسی نەدا تاکو فکری خۆی بەڕوونی لەسەر مەسەلەی دەوڵەت ساغبکاتەوەو هەر لەبەر ئەمەش بوو جارێک کۆمۆنەی بە دەوڵەتی پڕۆلیتاریاو جارێکی تر بە دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا ده‌چواند، کە ئەم دووانەش بەڕای من لەیەکتری جیاوازن، هەر ئەمەش وای دەکرد کە جەدەلێکی گەرم لە نێوانی مارکس و هاوڕێکانی لە لایەک و باکۆنین و هاوڕێکانی لە لایەکی ترەوە ، دروست ببێت.
لێرەدا لای من لێدوانەکە ئەوەندەی لەسەر ئەو ڕێگایەی کە دەمانگەیەنێتە کۆمەڵگەی ئایندە (دوا قۆناغ)، کە هەردوکمان لە شێوەو ناوەرۆکیدا ، هاوڕاین ، گرنگتره تاکو خودی ئایندەکە . ئەم ڕێگایەش پێشتر من ئیشارەتم پێکردوە لە ڕێگەی ناسوڵتەییەوە دەگەیتە ئایندەی ناسوڵتە، بەواتایەکی ترلە ڕێگایەکەوە کە بەدوور بێت لە ناوەندگەریی و هەبوونی سەرکردەو بنکردە، لە ڕێگایەکەوە کە تەواوی تاکەکانی نێو کۆمەڵگه ئازادانە، بێ بەرگرتن بە پێشنیار‌و داهێنان و توانا‌و سکییڵیان و نەبەستنەوەیان بە مەرکەزیەت و دەسەڵاتی پارتێک ڕێکخراوێکی سیاسیانەوە، لای من ئه‌وه ڕێگای گوێزه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی که له زهنمدا هه‌یه ، وه ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ش و ڕیگاکه‌ش که ده‌مان گه‌یه‌نێت پێی، له ڕێگای نوێنه‌رایه‌تی کردنه‌وه نابێت. ئێمە باوه‌ڕمان بە نوێنەرایەتی کردن نییە کە شێوەیەکە لە دیمۆکراسی باو‌و بورجوازیانە، کە هەبوونی نوێنەرایەتی سابت ( چه‌سپیو) و بەردەوامدان پێی، بناغەی دروستکردنی توێژاڵێکی تایبه‌تییه لەسەرو باقییەکەی تریەوە دەبێت، ئەمەش کانێک دەبێت بۆ دروستبوونی گەندەڵی. ئیمە باوەڕمان بە دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ هەیە کە تاکەکانی کۆمەڵگە لە شوراکاند، لیژانە لۆکاڵییه‌کاندا ( ناوی هەرچی بێت لە جەوهەرەکەی ناگۆڕیت) ئازادن لەوەی کە دەنگ بۆ کێ دەدەن و بۆ چی دەدەن کە بەردەوامیش کەسەکان و شتەکان دەگۆڕین و لە گۆڕاندا دەبن. گەیشتن بەو کۆمەڵگەیەی کە باوەڕمان پێی هەیە ” کاری خۆجێی و بیرکردنەوەی جیهانییی یا جیهانیانەنه” بناغه داڕێژاوه‌که‌یه‌تی و ده‌بێت کاری بۆ بکرێت و له‌سه‌ری کار بکرێت، بۆیە گرنگە کە ئەمڕۆ خەڵکی لە گروپە خۆجێیەکاندا – تۆ دەتوانیت ناوی بنێیت شووراکان، کۆمۆنه‌کان، یا هەر شتێکی تر- لە نێو هەموو دەسگەکانی کۆمەڵگە : دەسگە کۆمەڵایەتییەکان، سۆشیاله‌کان، ئەکادیمیەکان، خوێندن و پەروەردە و بەشەکانی تەندروستی خەستەخانەکان، کەرتەکانی گواستنەوەو ڕێگاو بان، بەشی پیشەسازی و کشتووکاڵی و زەوی و زار‌و بیناسازی و سەرجەمی بەشەکانی تر هه‌م ده‌وڵه‌تی و هه‌م که‌رتی تایبه‌تی، تاکو بتوانن کاروبارەکانی خۆیان و کۆمۆنێتییەکەیان لەو بوارانەی کە کاری تیادا دەکەن ، ببەن بەڕیوە بە هەرەوەزی بڕیارەکانیان بدەن و بەهەرەوەزیش کاری لەسەر بکەن. ئه‌مه‌ش یانی گێڕانه‌وه‌ای پلانه‌کان و بڕیاره‌کان له ده‌سگه‌یه‌کی بیرۆکراتی ده‌وڵه‌تییه‌وه یا کۆمپانیانو خاوه‌ن کارگه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه ، بۆ خودی خه‌ڵکه‌که خۆیی و کۆمۆنێتییه‌که‌یان ئەمە جگە لەوەشی کە هەموو ئەم کۆمەڵانە لەگەڵ کۆمەڵەکانی تردا لە شاردا لە لاذیدا لەسەر ئاستی “وڵات‌دا” جۆرێک لە تەنسیق و پێکەوەکارکردن، ده‌بێت هەبێت ( بۆ زانیاریت لەو گروپانەی کە من کاریان لەگەڵدا دەکەم کە زیاتر لە ١٠ گروپن هەر لەم شارەوانییەی ئێمەدا، ناڵێم لەسەر ئاستی لەندەن بەڵام بەشیکی باشی لەندەن ، گەرچی لە بوارێکی کەم و بازنەیەکی زۆر بچوکدایە، ئێمە ئەم کارە دەکەین و تەنسیقیش دەکەیین لە کردنی چالاکی ڕاستەوخۆدا لە یەک ڕۆژو یەک سەعات و بۆ یەک مەبەست، ئەمەش لە برەودایەو خەریکە زۆر شوێن دەگرێتەوە، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که Uk Uncut, Anti Poverty Campaign, Disable people against cuts in benefits له سه‌ر ئاستی بریتانیادا له زیاتر له 30 تا 40 شار له یه‌ک کاتدا چالاکی ڕاسته‌وخۆ بێ هه‌بوونی سه‌رکرده‌و بنکه‌رده، ڕووده‌دات، (من دڵنیام که زانیاری ته‌واوت له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه ) . ئەوەی کە من دەیڵێم پرۆسەیەکی خاو‌و دووروو درێژە بەڵام ئەنجامی هەیەو لای من ڕێگایەکە بۆ گەیشتن بە ئایندەو خۆپاراستن لە بیرۆکراتییەت و دووبارە نه‌بوونه‌وه یا نەکردنەوەی تێشکانەکانی ڕابووردوو هەنوکە. بە کورتییەکەی ئەمەی کە دەکرێت لە بنی کۆمەڵگەوە دەکرێت و گۆڕانکارییەکان لەوێوە دەست پێدەکه‌ن و خۆی دە‌گرێت و هەڵدەکشێت بۆ دەسگەکانی سەرووتر، واتە بنکەن کردنی دەوڵەت و دەسەڵات. سەر ئەنجام دوو دەسگە دوو دەسەڵات لەشانی یەکترییەوە دەبینیت ڕاوه‌ستاون یەکەمیان دەسەڵاتی دەوڵەتی بیرۆکراتییەو کە ڕۆژ بەڕۆژ کنەی لێدەکرێت لاواز دەکرێت لەبەرامبەر دەسەڵاتی یا دەسگەی دووهەمدا کە دەسەڵاتی دەسگەکانی خەڵکییە کە هەرە هەرە زۆرەکەن، ئیدی شوورا بێت ، گروپ بێت، هەرناوێکی هه‌بێت وەکو وتم گرنگ نییە. ئەو دوو دەسگەیە ڕەنگە بۆ ماوەیەکی درێژ له‌شانی یەکەوە بڕۆن بەڵام ئەوەی گرنگە دەسەڵاتی دەوڵەت وردە وردە شەرعیەتی خۆیی و دەسگەکانی خۆیی و دەسەڵات و هەیبەتی خۆی لەدەست دە‌دات و بەرەو پوکانەوەو نەمان بۆ هەمیشە دەڕوات. ئه‌مه زۆر به کورتی لای من ئه‌و ڕیگه‌یه‌یه که ده‌سته‌به‌ری هاتنه دی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی هه‌ردووکمان ده‌کات. گه‌ر پێوویست بکات له کاتێکی تردا ده‌توانم تیشکی زیاتری بخه‌مه سه‌ر. به‌ڵام هاوڕێم من ڕێگاکه‌ی یاخوود ئامرازه‌که‌ی تۆم به‌رچاو نه‌که‌وت ، که من دیسانه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه که ئه‌مه لای من به‌ردی بناغه‌ییه. چا نازانم تۆ ڕێکخراوێک ، پارتێک ده‌که‌یته به‌رده‌بازی په‌ڕینه‌وه‌مان بۆ گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگه‌ی ئاینده، یاخوود ته‌رحێکی ترت له‌لا هه‌یه.
دووهه‌م: من دوو بڕگه له سه‌رنجه‌کانت ده‌گوێزمه‌وه ئێره‌و له دێڕێک‌دا ئه‌وه‌ی که تۆ وتووته له‌و دوو بڕگه‌یه‌دا، من کورتی ده‌که‌مه‌وه و سه‌رنجی خۆمیان له‌سه‌ر ده‌گرم:
“... ئەو چینە کۆمەڵایەتییەی کە پایەی بابەتی تیۆری ” دیکتاتۆری پرۆلیتاریا ” و “شۆڕشی کۆمۆنیستی ” مارکس و ئەنگڵسی لەسەر بنیاتنراوە، لە ڕوسیای سەردەمی قەیسەر تا ڕوخانی ئەو ڕژێمە لە ١٩١٧دا، ئەو چینە تا ئەو ئاستە گەشەی کۆمەڵایەتی نەکردووە کە بتوانێت وەک چینێک پەیامی مێژوویی خۆی بەسەرئەنجام بگەیەنێت و شۆڕشی کۆمۆنیستی بەرپابکات. ئامارەکانی ئەو سەردەمە لەلایەک و دەقی نووسراوەکانی لینین، ترۆتسکی، بوخارین، پراوپراژنیسکی و باسەکان دەربارەی سیاسەتی ئابوریی نوێ ” نی‌پ ” و پرۆژەی پیشەسازیکردنی سۆڤیەتی ساڵانی ١٩٢٨ و بۆ سەرەوە، هەموویان پێمان دەڵێن کە چینی کرێکار، لەڕووی کۆمەڵایەتی و چەندایەتییەوە لەو ئاستەدا نەبووە کە بتوانێت ” شۆڕشی کۆمۆنیستی ” بەرپا بکات.
“..شۆڕشی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ نەیدەتوانی دەسەڵاتی سیاسیی بخاتە دەستی چینێک کە هەم لە ڕووی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و چینایەتییەوە کەمایەتییەکی کۆمەڵگەی ڕوسیای ئەو سەردەمەی پێکهێناوەو گەشەی مێژوویی نەکردووەو هەم هوشیاری دەربارەی شۆڕشی کۆمۆنیستی نەبووە.
حیزبی بەڵشەفیک، ئەگەرچی توانی لە پێوەرێکی بەرینی کۆمەڵایەتیدا، چینی کرێکاری ساوای ڕوسیا لە دەوری سیاسەت و ئامانجەکانی کۆ بکاتەوە، بەڵام سەرەڕای هەموو نییەت پاکی، سەمپاثی و دڵسۆزییەکی ڕابەرانی بۆ ڕزگاری چینی کرێکار و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی کۆمۆنیستی، نەیدەتوانی حیزبی ئەو چینە بێت و بە ناچاری دەبووایە خۆی تەسلیم بە ڕەوەندێکی مێژوویی بکات کە لەدەرەوەی، مەیل و خواست و ئیرادەی ئەو، یاساکانی گەشەکردنی هێزەکانی بەرهەمهێنان و پەیوەندییە ئابوریی و ژێرخانییەکانی کۆمەڵگەی ڕوسیا بەسەریدا دەیسەپاند “
هاوڕێم ، من کورته‌ی ئه‌و دوو بڕگه‌یه له دوو مه‌سه‌له‌دا ده‌بینم که یه‌که‌میان نوێنه‌رایه‌تییه که پارتی به‌لشه‌فیک نه‌یانتوانی نوێنه‌رایه‌تی پڕۆلیتاری بکه‌ن. دووهه‌میشیان ئه‌وه‌ی که بینای ته‌حتی و بینای فه‌وقی ئه‌و کاته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕوسی بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه سوشیالیستی/کۆمۆنیستی له‌بار نه‌بوو. ( به‌هیوام مه‌به‌سته‌که‌تم پێکا بێت، گه‌ر وانییه تکایه بمبه‌خشه و واتێمه‌گه که ویستوومه مه‌به‌سته‌که‌ت به چه‌واشه‌یی بگه‌یه‌نم به خوێنه‌ر).
سه‌باره‌ت به یه‌که‌میان، وه‌کو له‌سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌م پێ‌کرد من باوه‌ڕم به نوێنه‌رایه‌تی کردن نییه ، پێموایه به ڕه‌غمی پرژو بڵاوی ڕه‌وه‌نده‌کانی ئه‌نارکسته‌کان ، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر هه‌ندێک پرسی بناغه‌یی هاوڕاو کۆکن که له‌وانه ده‌وڵه‌ت و نامه‌رکه‌زیه‌ت و هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی کردنه. ڕاڤه‌کردنه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ت ده‌قاو ده‌ق قسه‌که‌ی من ده‌سه‌لمێنێت ، که نوسیومه نوێنه‌رایه‌تی ده‌بێته هۆی دروستکردنی توێژاڵێکی جیا و کانێک بۆ گه‌نده‌ڵی و بیرۆکراتییه‌ت. بنچینه‌ی دروستبوونی پارتی به‌لشه‌فی هه‌ندێک کێشه و گیروگرفتی ئه‌ساسی به‌خۆوه گرتوه که ناوه‌ندێتی مه‌رکه‌زی ( بیرۆکراتییه‌ت)، گواستنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندی بۆ ناو کرێکاران، هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی کردنیان، به‌شێکن له‌و کێشانه. دیاره ئه‌م 3 مه‌سه‌له‌یه زۆر په‌یوه‌ستن به‌یه‌که‌وه و یه‌ک ته‌واوکه‌ری ئه‌وی تریانن و به بێ یه‌کدی ناژین ، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش کزبوون و خاوبوونه‌وه‌ی یه‌کێکیان، هێواشبوونه‌وه‌و سستبوونی ئه‌وانی تریانه. من دلنیام که تۆش ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێت چونه‌که من باوه‌ڕم وایه منیش و تۆش و مارکس‌یش و سه‌رجه‌می ئه‌نارکسته‌کانیش ( ببوره مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که ئێمه خۆمان به‌رینه ئاستی مارکسه‌وه گه‌رچی ته‌قدیسیشی ناکه‌ین) باوه‌ڕمان وایه که کرێکاران ده‌بێت خۆیان خۆیان ڕزگار بکه‌ن ، جا له حاڵه‌تێکدا که له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان یا خوود هه‌ت له ناو خۆشیاندا نوێنه‌رایه‌تییان کراو شتیان به‌سه‌ردا فه‌رزکراو له دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ مه‌حرومکران، ئه‌وه سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی به بارێکی تردا ده‌شکێته‌وه که به قازانجی کرێکاران ناگه‌ڕێته‌وه . نوێنه‌رایه‌تی کردن شتێکه‌و به‌شداریکردنی ڕاسته‌وخۆ شتێکی تره ، ئیدی ئه‌مه له بڕیاره‌کاندا بێت یاخوود له ده‌سه‌ڵاتدا ( مه‌به‌ستم ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت یا ده‌سه‌ڵات له ده‌وڵه‌تدا ،نییه) ، بۆ ئه‌وه‌شی که سیاسه‌تی نوێنه‌رایه‌تی کردن پشتگوێ بخرێت و کاری پێنه‌کرێت ده‌بێت پارت و ڕێکخراوه سیاسییه‌کان ، هه‌ر هه‌موویان پشتگوێ بخرێن و کاریا پێنه‌کرێت. شتێکی تر لێره‌دا ئه‌وه‌یه که من و تۆ چۆن چاوه‌ڕوان بکه‌ین گه‌یاندن به ئامانجێک که کۆمه‌ڵگه‌ی ئاینده‌یه که ده‌سه‌ڵاتی تیادا ون ده‌بێت، له حیزبێکه‌وه که ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌و باوه‌ڕی به ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌و مه‌رکه‌زییه‌ت تیایدا به‌رقه‌رارو یه‌کێکه له خاڵه بناغه‌ییه‌کانی که له بازنه‌یه‌کی زۆر که‌م و ته‌سکدا به‌کاری ده‌هێنێت، چۆن که ئامانجه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا خۆی له‌و ده‌سه‌ڵاته داده‌ماڵێت و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی ده‌کات؟ !!! وه‌کو ێشتر وتم له ڕێگه‌ی سوڵته‌وه سوڵته دروستده‌که‌یت نه‌ک هه‌ڵی بوه‌شێنیته‌وه، لۆجك پێمان ده‌ڵێت سوڵته به‌ره‌و سوڵته‌ی زیاترت ده‌بات.
سه‌باره‌ت به خاڵی دووهه‌میان: که باروو دۆخ و بونییه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ڕوسیا له‌بار نه‌بووه بۆ دروستکردنی سوشیالیزم. ئه‌مه باسێکی زۆر سه‌رنجڕاکێش و دووروو درێژه ، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا دوای ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌توانین بێینه‌وه سه‌ری. به‌ڵام من هه‌ر زۆر به کورتی لێره‌دا ده‌ڵێم، ئه‌م مه‌قوله‌یه ڕیشه‌که‌ی زۆر کۆنه‌و چه‌قبه‌ستنی ئه‌م تیوره‌ش بناغه‌که‌ی دابه‌شکردنی قۆناغی مێژوویی به‌شه‌رییه‌ته بۆ 5 قۆناغه‌که‌و که ئا لێره‌شدا به پێی ئه‌م تیوره سوشیالیزم ناتوانرێت دروست بێت هه‌تا کۆمه‌ڵگه به‌م قۆناغانه‌دا تێنه‌په‌ڕن و نه‌گه‌نه قۆناغی کاپیتاڵیزم . ئه‌و خاوه‌نڕایانه وای ده‌بینن که کۆمه‌ڵگه‌ی سوشیالیزم/کۆمینیزم به‌تێپه‌ڕبوونی به قۆناغی کاپیتاڵیزمدا پێداویستییه‌کانی درستبوونی خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. که خودی ئه‌م ڕایه به سوودی بورجوازی و سیسته‌مه‌که‌یان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به درێژه‌دان به ته‌مه‌نیان و نه‌هێڵانه‌وه‌ی ده‌ورێک بۆ خه‌ڵکانی به‌شخوراوو زه‌حمه‌تکێشه، جا ئیدی له هه‌ر یه‌کێک له‌و قۆناغانه‌دا بووبێتن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی شه‌هاده‌و ئیمتیازی شؤڕشگێڕێتی دانه به بورجوازی و پته‌وکردنیانه به لێخوڕینی باقیه‌که‌ی تری کۆمه‌ڵگایه به‌و ئاقاره‌ی که خۆیان ده‌یانه‌وێت. وه‌کو وتم من لێره‌دا نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م باسه بدوێم ده‌یهێڵمه‌وه بۆ هه‌لێکی تر ، به‌ڵام ئه‌وه سه‌رنجی منه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
ئه‌نجامگیری
هه‌وڵده‌ده‌م هه‌ر زۆر به‌کورتی ئه‌نجامگیریییه‌ک له‌سه‌ر پوخته‌ی ڕاوبۆچوونه‌کانم بکه‌م.
زه‌مان و زه‌مینه‌کان له گۆڕانکارییه‌کی زۆر به‌په‌له‌و گه‌وره‌دا بوون به تایبه‌ت له دوای شه‌سته‌کانی چه‌رخی ڕابوردوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش گه‌لێک له سه‌رجه‌می مه‌سه‌له‌کانی گۆڕیوه‌و داخوازییه‌کانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان هه‌ر له‌و ڕه‌وته‌دا له گۆڕانێکی سه‌رو مڕدا بوون. کرێکاران ، پڕۆلیتاریا یا گه‌ر هه‌ر هه‌مووی ناوی له سه‌دا 99 که‌ی لێبنێن وه‌کو چینێکی موته‌جانس نه‌ماونه‌ته‌وه ، گه‌رچی هه‌ر هه‌مووی گیرۆده‌ی ده‌ستی نه‌گریسی ڕژێمی سه‌رمایه‌داریه‌و هه‌ر هه‌مووشیان به‌رژه‌وه‌ندیان له نه‌مان و له‌ناوچوونی ئه‌و سیسته‌مه‌دایه ، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا چاوه‌ڕوانکردنی مانگرتنێکی سه‌رومڕی دررێژخایه‌نی هه‌ر هه‌موو خه‌ڵککه نه‌ک له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا ، ناوچه‌و چه‌ند وڵاتێک، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی وڵاتێکی ئه‌وروپیش ، کارێکی تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌سته‌مه. دیاره ئه‌مه‌ش هۆوهۆکاری خۆی هه‌یه که باسکردنیان لێره‌دا جێگای نابێته‌وه. له‌و کاته‌وه‌شی وه‌کو ده‌ڵێن بیر‌و هزری سوشیالیزم/کۆمۆنیزم بووه‌ته پرسێکی زانستیانه‌و به‌دیلێکی ته‌واوی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکییه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئاینده‌دا، هه‌وڵ و کۆششێکی یه‌کجار زۆری بۆ دراوه‌و هه‌ر له و ڕۆژه‌شه‌وه گه‌رچی ئامارێکی فه‌رمیمان له‌به‌رده‌ستدا نییه به‌ڵام ده‌توانرێت مه‌زه‌نه‌ی ئه‌م ژماره‌ی قوربانییه‌کانی، به سه‌ده‌ها ملیۆن بکه‌ین هه‌ر له زه‌ره‌ری ڕۆحی و جه‌سه‌دی و تیاچوون و زه‌ده‌بوون و هه‌ڵکه‌نران له شوێنی خۆ‌و ڕه‌وکردنی زه‌رووری و ئیباده‌کردنی زینده‌وه‌رو گیانله‌به‌روو سروشت و ….له‌گه‌ڵ به‌راورد به‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش کێشه‌که‌مان ، ئاینده‌ی گه‌یشتنمان به‌و کۆمه‌ڵگه‌یه، له‌بری نزیکبوونه‌وه‌ی، دوور که‌وتۆته‌وه، دیاره ئه‌مه‌ش هۆی خۆی هه‌یه.
له هه‌مان کاتیش‌دا له ماوه‌ی ئه‌م سه‌ده‌و نیوه‌ی ڕابوردووه‌وه ڕوداوه‌کان، ئه‌زموونه‌کان، به‌سه‌رهاته‌کان هه‌ر هه‌موویان ئه‌وه‌یان بۆ سه‌لماندین که هه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕێگایه‌نه‌ی که گیراونه‌ته به‌ر بۆ باشکردنی ژیانی خه‌ڵکی ، یا هێنانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئاینده‌مان ، یا هه‌ر هیچی نه‌گۆڕیوه یا شتێکی زۆر که‌م. هه‌ر بۆیه ڕێگاکانی کوده‌تای سه‌ربازی ، میلیته‌ری ، مه‌ده‌نی ، په‌ڕله‌مانتاری ، جه‌نگی پارتیزانی، کار‌و چالاکییه‌کانی پارت و حیزبه‌کان به‌هه‌موو چه‌شنه‌کانیانه‌وه – که من هه‌ر هه‌موویان به کوده‌تا ده‌زانم- زیاتر بۆ له‌باربردنی ڕاسه‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆی ڕاپه‌ڕینه‌کان ، هه‌وڵه شۆڕشگێڕییه‌کان بووه ، نه شتێکی تر.
به‌ڕای من له چه‌رخی ڕابوردوودا دوو ڕه‌ده‌ی گه‌وره ( دژه شۆڕش، به‌رپه‌رچدانه‌وه) ڕویدا که یه‌که‌میان ڕه‌ده‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان بوو که تا ئیشتاش ئاسارو شوێنه‌واری هزری و عه‌مه‌لیشیان له‌سه‌ر جیهان هه‌ر ماوه. دووهه‌مه‌میان ڕوودانی “شۆڕشی” ئێران بوو که نه‌ک هه‌ر سه‌رتاپای وڵاتێک یا ناوچه‌یه‌ک به‌لكو هه‌موو دنیای گۆڕی ، که بووه بنکه‌یه‌ک له سه‌رکه‌وتنی موجاهیدین له ئه‌فغانستان، ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ” شۆڕش” ، دروستبوونی حیزبه ئیسلامییه‌کان له ناوچه‌که‌داو هه‌ڵسانی ئه‌میرو مه‌لیکی وڵاتانی میرنشینه‌کان، له مقابیلی ئێران‌دا، به زیندووکرده‌نه‌وه‌ی سه‌له‌فی و وه‌هابی و ئیسلامی تووندڕه‌و و به‌هێزکردنیان. ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر ئێستا‌و زیاتر له چاره‌که سه‌ده‌یه‌که پێوه‌ی ده‌ناڵێنین ، به‌ڵکو له‌وه ده‌کات که تازه له‌سه‌ره‌تادا بێت.
ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ی سه‌ره‌وه من ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و سه‌رئه‌نجامه‌ی که دوو پرس، دوو کێشه له خلالی ئه‌م ماوه دووروو درێژه‌دا فه‌شه‌لیان هێنا به‌ڵام کاره‌ساته جه‌گبڕاوه‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئه‌م حه‌قیقه‌ته ده‌زانیین که‌چی هه‌ر له سه‌ری ده‌ڕۆین و دووباره‌و سه‌دباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه ( ببورن هاوڕێیان ڕوی ده‌مم له ئێوه نییه). یه‌که‌میان کارکردنی حیزبیانه یا ئامرازی حیزب هه‌ر جۆرێک بێت فه‌شه‌لی هێناو دڵنیایی ئه‌وه‌ی کردم که کۆمه‌ڵگه‌ی ئاینده له‌و ڕێگایه‌وه دروست نابێت، بگره کۆسپێکی گه‌وره‌شه له‌به‌رده‌میا. دووهه‌میشیان “ده‌وڵه‌ت” هه‌ر چه‌شنێک ببێت ، هه‌ر ناوه‌رۆکێکی هه‌بێت، ده‌توانرێت بیبێت، به‌ڵام ناتوانێت له ڕێگایه‌وه بگه‌ینه کۆمه‌ڵگه‌ی سۆشیالیزم/کۆمۆنیزم. ئه‌زموونه‌کان ئه‌مه‌شی سه‌لماند ، گه‌رچی هاوڕێ مارکسیه‌کانمان ، خاڵی تێشکانی ئه‌مه بۆ جۆر‌و ناوه‌رۆکی پارته سیاسییه‌کان ده‌گێڕنه‌وه، نه‌ک خوودی ده‌روڵه‌ت و سروشته فاشی و توندوو تیژییه‌که‌ی.
هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و په‌یامه به‌من ده‌ده‌ن که ڕێگه‌ی سێهه‌م هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌و کۆمه‌ڵگه‌یه ، که ڕێگه‌ی ناسوڵته‌وییه (نه‌گرتنه‌به‌ری ده‌سه‌ڵاته) که گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێگایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زه‌رووره بۆ گه‌یشتن به ئامانج. لۆژک و به‌سه‌رهاته‌کان ، ئه‌وه‌یان نیشانداوه تووندوتیژی توندوتیژی زیاتر به دوی خۆیدا ده‌هێنێت، ده‌وڵه‌تێک له ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زی و زه‌بت و ڕه‌بتی حیزبیانه‌وه دروست ببێت، گه‌ر به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێکی تووندوتۆڵ تر و زه‌بت و ڕه‌بتێکی زیاتر نه‌ڕوات، هه‌رگیز به‌ره‌و نه‌هێڵانی ده‌سه‌ڵاتی نابات جا له‌م حاڵه‌ته‌شدا، هه‌موو هه‌وڵ و ئامانجه‌کان له‌بار ده‌بات. باشترین ڕێگای ناده‌سه‌ڵاتی، ناناوه‌ندگه‌رایی: گروپه لۆکاڵییه‌کانه، شووراکانه، کۆمۆنۆکانه، له‌ناو هه‌ناوی ئۆرگانه جیا جیاکانی کۆمه‌ڵگه‌دا. دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆو ئه‌نجامدانی چالاکی ڕاسته‌وخۆ (Direct Action ) بناغه‌و ڕۆح‌و هزری ئه‌و لیژانانه‌یه، که ڕۆژگارو ڕووداوه‌کان کارایی چالاکی ڕاستوخۆیان نیشان داوه تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامدانی کارێکی ڕاستوخۆدا که له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ئامانجێکی به‌جێ هێناوه، لانیکه‌م له سیسته‌می په‌ڕله‌مانتاریدا ، وه‌ختی نێوانی په‌ڕله‌مانێک و په‌ڕله‌مانێکی تر ده‌خایه‌نێت بۆ گه‌یشتن به هه‌مان ئامانج.
یه‌کخستنی یا یه‌ککه‌وتنی خه‌ڵکانی ناو گروپه‌کان، لیژانه‌کان ، شووراکان مه‌سه‌له‌یه‌کی تیوری هزری نیه‌و له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی کتێبه‌کان و پرسه تیورییه‌کان و شته‌کانی که له ئاسامندا باسی لێده‌کرێت، ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وانه یه‌کناگرن، به‌ڵکو له سه‌ر بناغه‌ی پێداویستییه‌کانی ڕۆژانه‌یان ، داخوازییه‌کانیان هه‌رچی که خۆیان بزانن بۆیان باشه و ده‌بێت بکرێت یه‌کده‌گرن. ئه‌مه‌ش کارێکی زۆر عه‌مه‌لیانه‌یه‌و هه‌ره زۆره‌که‌مان له ده‌وری خۆی کۆده‌کاته‌وه، به‌رژه‌وندییه‌کانیشی که دواتر ده‌چنرێته‌وه بۆ هه‌مووانه وه‌کو چۆن برێاره‌کان له ڕێگای هه‌مووانه‌وه دراوه‌و ده‌درێت که دیاره لێره‌شدا ئیمتیازاتی تاک و ئه‌شخاس ون ده‌بێت، هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش بیرۆکراتییه‌تیش له‌نێوده‌چێت.
دیاره ئه‌مه سه‌ره‌تای ئه‌نجامدانی چالاکییه‌کان و خۆڕێکخستنیانه له گروپێکی ، لیژانێکی ، نا قوچکه‌یی، ناهیراشی بێ سه‌رکرده‌ییدا. هه‌نگاوی ئاینده داگیرکردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌وه‌ی که له‌و کاته‌دا ده‌توانرێت بکرێت و زه‌روره‌ی ئه‌و کاته‌یه، تاکو بخرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆمۆنێتییه‌که‌وه ، ئیدی ئه‌و شوێنانه‌ی که ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێن ده‌وڵه‌تی بن یاخوود ئه‌هلی. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، کردنی کاره‌کانیش خۆبه‌خشانه‌و دوور له ده‌رکردنی ئه‌وامیر و کردنی ئامۆژگاری و ئیرشاداته. له هه‌مان کاتیش‌دا ته‌نسیقکردنی کاری ناوکۆییه له‌گه‌ڵ گروپ، لیژانه‌کانی تردا له گه‌ڕه‌که‌کانی تر، هه‌موو شاره‌که به ده‌ره‌وه‌شیان، ناوچه‌که تا ده‌گاته ئاستی ئه‌وه‌ی که پێی ده‌ڵێن وڵات.
به‌م شێوه‌یه کاره‌کان له بره‌وو پێشه‌وه‌چووندا ده‌بێت و سه‌رئه‌نجامێکی باشی ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له خۆیدا ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێک و ورده ورده، ڕۆژ به‌ڕۆژ جێ پێێ ده‌سگه بیرۆکراتییه‌کان شلۆق ده‌کات و خۆیان جێگایان ده‌گرنه‌وه، واته کۆمۆنێتییه‌که ، خه‌ڵکانی ناو کۆمۆنێتییه‌که هه‌مو شته‌کان ، بڕیاره‌کان هی خۆیان ده‌بێت. هه‌ر شادوو سه‌رکه‌وتوو بیت.
***********************************************************************************************************
خوێنەرانی ھێژا، لێرەدا كۆتایی ئەو بەشەی مشتومڕەكە دێت، كە ھاوڕێیانێك بەشدارییان تێداكردووە، بەڵام مشتومڕەكە كراوە دەمێنێتەوە و ھەر خوێنەرێك دە‌توانێت لەسەر بۆچوونی بەشداربووان، ڕەخنە و سەرنج و پێشنیاری خۆی بدات و درێژە بە مشتومڕەكە بدات.
***********************************************************************************************************
بۆ خوێندنەوەی بەشەكانی پێشووتر، كرتە لەسەر ئەم بەستەرانە بكە :
دەوڵەت؛ بابەتێك بۆ گفتوگۆ لە نێوان مارکسیستەکان و ئەنارکیستەکانی کوردستان
بەشی یازدەھەم
ھەژێن :
ھاوڕێ، لە بارەی ئابووری سۆشیالیستییەوە لە ڕوانگەی (ماركس و ئەنگلس)ەوە، بەو پێیەی تۆ ئاماژەت پێداوە و خۊشیان نكۆڵی لێناكەن و بۆلشەڤیكەكانیش ھەر ھەمان پلانیان پیادەكرد، واتە نێوەندیانەی ڕێكخستنی ئابووری وەك ژێرخان و نێوەندیانەی ڕێكخستنی ڕامیاریی وەك سەرخان، ھەر پێداویستی وەڵامدانەوە بەو نێوەندگەراییەیە، كە دەوڵەت دەكاتە ناچاریی و ماركس و ئەنگڵس ھەرچی دەكەن، وەك تەوقێك لە ملیان نابێتەوە و ھەر ئەمەشە ئاوایان لێدەكات، كە بەناچاریی دەبێت سۆشیالیزمەكەیان شێوە بەرھەمھێانی پێش خۆی (بۆرجوازیی) لە بۆرجواكان بەقەرزوەربگرێت. بێجگە لەوەی كە من باوەڕم بەوە نییە و سەرلەبەری بەنادروست و ناپێویست دە‌زانم، بەڵام پرسیارێك كاتێك كە ئابووری كۆمونیستی مۆركی سەرمایەداری پێوەبێت، ئیدی چۆن كۆمونیستییە؟ كەواتە بەناچاریی لەبەر مۆركە سەرمایەدارییەكەی، پەیوەندییە سەرمایەدارییەكانی بەرھەمھێنانیش لەخۆدەگرێت، چونكە مۆرك بەبێ بوونی كرۆك ناتوانێت بوونی ھەبێت یا بمینێت! كاتێك كە ئەو ئابوورییە بەناو كۆمونیستییە مۆركی سەرمایەداری و پەیوەندی بەرھەمھێنانی سەرمایەداری ھەبێت، كەواتە بۆ پاڕاستن و گەشەپێدانی پێویستی بە ڕێكخستن و سەرخانی سەرمایەدارییش دەبێت، وەك ھەموومان دەزانین پەیوەندی و گونجانی ژیرخان و سەرخانی كۆمەڵگە (بەرھەمھێنان و بەرێوەبردن) ڕانكوچۆخەی كوردی نییە، كە سەرەوەی ڕەنگێك بێت و بنەوەی ڕەنگێكی دیكە بێت. كەواتە دەوڵەتەكەش بەناچاری و ھەر بەپێی ئەو یاسا كوێرانەیەی كە مێژوو ئاراستە دەكات، دەىێت بۆرجوازیی بێت. دە‌كرێت جۆرێكی دیارێكراو یا ڕواڵەتجیاوازی بۆرجوازی بێت وەك لە ڕوسیەی بۆلشەڤیكیدا بینیمان،بەڵام كڕۆكی چینایەتی ڕێكخستنی ئابووری و پەیوەندییەكانی بەرھەمھێان و دەوڵەت، ھەر ھەمان كرۊكی پێش خۆی بوو. ئەمەش بۆ نەزانی بۆلشەڤیكە‌كان ناگەرێتەوە، بەڵكو بۆ ھەڵەبوونی تێزەكەی ماركس و ئەنگلس دەگەڕێتەوە. كاتێك كە لە ڕاپەڕینی ١٩١٧دا كرێكاران كارخانەكان و جوتیاران زەمینەكان لە داگیركەرە بۆرجوا و خانزادەكان دەستێننەوە و لە شێوەی خۆبەڕێوەبەرایەتی كارخانەكان لەڕێگەی كۆمیتەكانی كارخانە و خۆبەرێوبەرایەتی ھەرەوەزیی زەمینەكان كە سوونەتیكی ھەرە كۆنی ڕوسیا بوو، لێنین ددان بەوەدا دەنێت، كە لەبەرئەوەی ئابووری سۆشیالیستی بەپێی تێزەكانی ماركس و ئەنگلس و پلانەكانی خۆی، ھێشتا مۆركی سەرمایەداری ھەیە و ناكرێت لە شەوڕۆژێكدا ھەموو شت كۆمەڵایەتی (سۆشیالیزە) بكرێت، بۆیە ناچارە بەڕێوەبەرانی جاران بگیڕێتەوە و لەجێی خۆبەرێوەبەرایەتی كرێكاران گەشە بە ئابووری و پلانە ئابوورییەكانی ئەوان بدەن. ئایا ئەمەی ئەو كردی ھیچ جیاوازی لە تەك تێزەكەی ماركس و ئەنگڵس ھەبوو؟ ئەگەر وەڵام ئەرێێیە و بەبۆچوونی ھەر ھاورێیەك جیاوازی ھەبووە و ھەیەتی، دەی با وەك ماركسیستێكی سەدەی بیست و یەك خۆی بخاتە شوێنی لێنین و پێمانبڵێت، ئەو [بێجگە لە ئەڵتەرناتیڤی كۆمونیستەكانی كڕۆنشتات و ئەناركییەكانی ئۆكرانیا و پترۆگراد] چیدەكات، بۆئەوەی ڕاپەڕینی ئۆكتۆبەر و سۆشیالیزم لەو ناوچەیە ئاوای بەسەردا نەیێت یا ھەر ڕاپەڕیننیكی ئەگەریی دیكە، كە لە ئێستادا ڕووبدات، چۆن لەو چارەنووسە شكستاوییە ڕزاگار دەكات، بەواتایەكی دیكە تێزەكەی ماركس و ئەنگڵس لەمەڕ ئابووری سۆشیالیستی نێوەندگەرای سایەی دەوڵەت، چۆن كردەییدەكاتەوە، بەبێ ئەوەی ناچار بە كوشتوبری ناڕازییە كۆمونیست و ئەناركییستەكان ببێتەوە ؟
با ئاوا وێنای ئەمڕۆ بكەین، كە ھیچ ئەناركییەك و ئەڵتەرناتیڤێكی ئەناركی و نائەناركی بوونی نییە و تەنیا دەنگێك لە كۆمەڵگەدا بۆ سۆشیالیزم، ھەر دەنگی ماركسیستەكانە، دە‌كرێت بزانین چۆن سۆشیالیزم لەسایەی دەوڵەت و نێوەندگەرایی ئابووریی، بەبێ دووبارەكردنەوەی ھەڵەی بۆلشەڤیكە‌كان ڕۆدەنێن و ئەوە چییە كە ئەوان دەیكەن، كە بۆلشەڤیكە‌كان نەیانكرد یا ئاوەزییان بەسەریدا نەشكا، ئایا ڕێگە و شێوازی ئابووری و ڕامیاریی جیاواز لەوەی بۆلشەڤیكەكانیان پێیە و شكدەبەن، كامەیە و چۆن ؟
ھاوڕێ گیان، شۆڕش لەسەر ڕەچەتەی نێو پەرتووكەكان ڕوونادات، بوونێكی زیندووی نێو كەتوارە و كۆمەڵێك ھۆكار، كاراییان لەسەر ھەنگاوە كردەییەكانی ھەیە؛ لەوانە ھوشیاری شۆڕشگێڕانە كە بەرھەمی خەباتی ڕۆژانەیە، ئامادەیی بۆ ژیان بەبێ سەروەریی، كە بەرھەمی ھوشیاری شۆڕشگێڕتانەیە، ڕێكخستنی شۆڕشگێڕانە، كە ئامراز و پێویستی و وەڵامدانەوەیە بەسەركەوتنی خەباتی سەربەخۆی ڕۆژانە، شكانەوەی ھاوسەنگی ھێز بەلای بەرەی دژە سەروەرییدا و نەمانی پێویستی مانەوەی دەزگە و سیستەمی سەروەری بۆرجوازیی و كەتوارییبوونەوەی ژیانی ھەرەوەزیی لەسەر بنەمای خاوەندارێتی گشتی و بەرھەمھێنان و دابەشكردنی كۆمەڵایەتی (سۆشیالیئستی)، دیسانەوە ڕەوتی پێگەیینی ئەمانەش لەژێر كارایی ھۆكارە دەرەكییەكانی وەك دەسەڵاتی كولتووری و بەكولتووربوونی ژیانی بۆرجوازی، مێنتاڵیتیبوونی سەروەریی چینایەتی و ڕاھاتن لەسەر نادەربەستبوون و زۆر شتی دیكەی كۆمەڵگەی چینایەتی، كە وەلانانیان تەنیا لە گرەوی ویستی ھوشیارانەی سوشیالیستیی تاكەكان وەستاوە. شۆڕش بوونێكی لەو جۆرەیە و لە پرۆسێسێكی مێژوویی‌دا دەبێتە كەتوار و بەسەر كەتواری (ناكۆك بەژیان و ناكۆك بە پێداویستی و ناكۆك بە ئازادی تاك)دا زاڵدەبێت، نەك شەڕە تفەنگی میلیشیا و كودەتای سەربازیی و پارەلەمانیی و ھەلقۆستنەی پارتەكان بۆ بەدەسەڵاتگەیشتن. شۆڕشێك كە ئەو ئامادەییانە و ئەو ھەنگاوانەی نابێت و تاكی ئاوای پەروەردەكردبێت، بەدڵنییاییەوە زەمینەكانی ھەڵوەشاندنەوەی پەیوندی سەرمایەدارانەی بەرھەمھێان و ڕێكسختنی بۆرجوازییانەی ئابووری و قوچكەیییانەی بەڕێوەبەرایەتی، ئافراندووە و ھیچ پێویستی بە قەرزكردنی ڕێكخستنی ئابووری و بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگە و كولتوور و پەیوەندییە كۆمەڵاویەتییەكان و شێوازی بەرھەمھێنان لە دوژمنەكانی، نابێت.
وەك پێشتر وتم، لەبەرئەوەی لە شوێنی دیكەدا لەسەر دیكتاتۆری بەناو پرۆلیتێری وەستاوم، لێرەدا ناگەرێمەوە سەر ئەو بابەتە، بەڵام دیكتاتۆری بەناو پرۆلیتاریا بەپێی تێزی پێشڕەوبوونی كۆمونیستەكان و باشتردەركردنی بەرژەوەندییەكانی پرۆلیتاریا لەلایەن مامۆستاكانییەوە : كۆمونیستەكان لە مانیفێستی پارتی كۆمونیست‌دا، كە ئایدیالیسترین تێزی سەردمی خۆیەتی و ھوشیاری بۆ دەرەوەی چین و بۆ دەرەوەی كار دەگێڕێتەوە، ئەوا بۆلشەڤیكە‌كان بەشی پێشرەوبوون و ئاوەزی پرۆلیتاریا بوون، كەواتە بەپێی ئەو تێزە دیكتاتۆری بەناو پرۆلیتاریاش دیكتاتۆری ئەو پێشڕەوانە دەبێت و بۆلشەڤیكە‌كان ھەر ئەوەیان كرد و دەسەڵات و بەڕێوەبردنیان لە سۆڤیەتەكان سەندەوە، چونكە بەپێی تێزەكەی نێو مانیفێستی پارتی كۆمونیست ئەوان (پڕۆلیتێرەكان) بە قەد مامۆستاكانیان نەیاندتوانی دەركی ئەركە مێژووییەكانی خۆیان بكەن، ھەر بۆیەش سەركوتی پڕۆلیترە كۆمونیستەكان لە كڕۆنشتات، ئاسایی بوو، چونكە ئەوەی ئەوان داوایاندەكرد، دژی ئاوەز و تێزی پێشروان بوو. ئیدی كاتێك ئەمە دەبینین، ئەوەمان باشتر بۆ ڕوندەبێتەوە بۆ ئەناركیستەكان دژی پێشڕەوایەتی كۆمونیستەكانن و بۆچی پارت ڕەتدەكەنەوە. چونكە وەك لە نێونەتەوەیی یەكەمدا پێداگرییان لەسەر دەكرد، ھوشیاریی چینایەتی لە دەروونی خەباتی ڕۆژانەی چینەكەوە سەرھەڵددات نەك لەلایەن ڕۆشنبیرانی وردەبۆرجوازییەوە بەدیاری بۆیان ببرێت، ئیدی پێشڕەوایەتی و دیكتاتۆرییش لێرەوە دەچنە ژێر پرسیار. بۆیە جارێكی دیكە ناچارم بپرسمەوە؛ بە چ پێوەرێك دەوڵەتی بۆلشەڤیكی، ئەو دەوڵەتە نەبوو، كە ماركس و ئەنگلس مەبەستیان بووە، ئەو چینە كرێكارە چۆن ئەو چینە كرێكارە نەبووە، كە ماركس و ئەنگلس مەبەستیان بووە، ئایا چینی كۆمەڵایەتی لەسەر ڕەچەتەی ئایدیۆلۆجیی دروستدەبێت؟
بەڵام ئەگەر تۆ شۆڕشی كۆمونیستی بە شتێكی دیكە بزانیت، لەوەی بۆلشەڤیكە‌كان كردیان، ئەوەیان شتیكی دیكەیە و من لەو بارەوە ھەم حەزدەكەم بزانم ئەو شۆڕش چۆنە و چۆن ڕوودەدات، بۆ ئەوەی ڕوسیا ئەوە نەبوو؟ بۆیە ناتوانم لەو بارەوە زۆر قسە بكەم، ئیدی ناچاردەبم لەوەشدا بوەستم، كە جارێكی دیكە قسە لەسەر ئەو دەوڵەتە بكەمەوە، چونكە تۆ ھەم ئەوەی ڕوویدا بە شۆڕشی كۆمونیستی نازانیت و بە لۆجیكی تیڕوانینەكەشت بەرەھەمەكەشی دەوڵەتی ڕاگوزەری كۆمونیستی نابێت. كەواتە تۆ ڕەخنەی پەیگیرانەت لە بۆلشەڤیزم و ئۆكتۆبەر ھەیە و لەم بارەوە ئەگەر لە وەڵامەكانی داھاتوودا كەمێك قسەی لەسەر بكەیت، سوپاسگوزار دەبم، چونكە تاكە ڕەخنەیەكی ماركسیستی كە بۆلشەڤیزم ڕەتبكاتەوە و ڕەخنە لەوە بگرێت، كە لێنین كردی و تا ئێستا من خوێندبێتمەوە، ڕەخنەی ھاوڕێیانی كۆمونیزمی شوراییە، بەدیارێكراوی ئەنتۆن پانەكۆك و كایو براندل. بەڵام دەتوانم بڵێم ھاوڕێ ئەگەر واز لەوەش بھێنم، كە دروست نییە لە پەرتووكان و كەلێنی ئادیۆلۆجییەكاندا بۆ دروستی و نادروستی و شۆڕشبوون و كۆمونیستبوون و بوونەكانی دیكە بگەڕێین، ئەوا دەبێت ئەوە بڵێم، كە یەكەم ناتوانین كەتوارێكی زیندوو لە قاڵبی تیئۆری بدەین و دووەم، ناتوانین ئەوەی لە ڕستەیەكدا ھاتووە دەقاودەق لە كەتواری ژیان و كۆمەڵگەدا كۆپی/ پەیست بكەین و تەنانەت ناتوانین مەبەستی نووسەرێك لە دیالۆكێكدا، دەقاودەق لەسەر شانۆیەك یا لە فیلمێكدا وێنا بكەین. بەڵام دیسانەوە ناچارم بە پرسیارێكی وەرسگەر ڕوو لەو ھاوڕێیانەی كە ئەو بۆچوونەی تۆیان ھەیە، بنێمەوە و بپرسم، ئەی ئەو دەوڵەتە چۆنە و چۆن دەبێت، جیاوازی لەتەك دەستكردەكەی لێنیبن چییە؟
وەك پێشتر وتم، من بەپێچەوانەوە، ڕادەیەك لە تەكنۆلۆجیا و گەشەی بەرھەمھێنان و ژێرخانی ئابووریی و زۆری و كەمی و ساوایی و پیری چینی كرێكار بە مەرجی شۆڕش و سەركەوتن و سەرنەكەوتنی نازانم. ھەروەھا بەپێچەوانەی ھەموو ئۆروپاوە، ڕوسیا تەنیا وڵاتێك بوو، كە بە سوونەتی كۆمەڵایەتی، ھەرەوەزییە كشتكارییەكان بەشێك بوون لە كولتووری و ھەروەھا ناڕەزایەتی و خەباتی ژنان ئەوەندە لە ئاستێكی بەرزدایە، كە مانگرتنی ژنان دەبێتە ھەوێنی ڕاپەڕینی ١٩١٧ و یاخیبوونی سەربازان و دەریاوانان بە ڕادەیەكە، كە لەھیچ وڵاتێكی ئەوروپی ئەو سەردەمەدا ئەو ھەڵچوونە شۆڕشگیرانەیە نابین، بە ئێستاشەوە لەھیچ وڵاتێكی ئەوروپی تۆپ پێشكەوتوودا، وێڕای پیربوونی چینی كرێكار و تەنانەت ئەو ورە و یاخیبوونە شۆڕشگێرانەیە نابینین و بە ئێستاشەوە توێژی كرێكار نەك چینی پڕۆلیتاریا، لەھیچ وڵاتێكی تۆپ پێشكەوتوودا ئەو مەرجانەی تێدانییە، كە لە كڵێشەكەی (ماركس و ئەنگلس)دا جێگەی ببێتەوە. بەداخەوە ئەو ئامارگیرییە و پەنابردنی ھاوڕێیانی ماركسیست بۆیان، لە گشت سەردەمەكاندا تەنیا توانیویەتی پاساوی شكست و تاوانەكانی دەسەڵاتی بۆلشەڤیكە‌كان بێت.
بەبۆچوونی من وێرای ھەموو دواكەوتووییەكی پێشەسازی و وێرانی پاش جەنگ و فشار و ھەڕەشەی دەوڵەتانی ئەوروپی و ئەمەرێكا، ھێشتا دە‌كرا بەڕێوەبەرایەتی سۆڤیەتی لەجێی دیكتاتۆری پارت بێت و ئەوەی لە بەروبووم و بەرھەم و سامان و ھەژاری ھەیە، دادپەروەرانە دابەشبكرێت و جیاوازی سۆشیالیزم و سەرمایەداری بەكردەوە بۆ پرۆلیتێرەكان بخرێتەرەڕوو. بمبوورن، كە ناچارم بگەڕێمەوە سەر ناوچەی كەتەلۆنیای ئیسپانیا، كە ئەناركستانە بەڕێوەدەبرا، ئەوەی بەرھەمی ھەرەوەزییانەی ھەمووان لەسەر بنەمای یەكسانی و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی دابەشدەكرا و بڕیاردان ھەمووانی بوو و بەرەنگاری دوژمن ھەمووانی بوو، بێجگە لەوەی كە توانیان لە بوون و نەبوون، لە ئازادی بڕیاردان و بەڕێوەبردن، لە دڵخوازانە بەشداری جەنگ و كۆمەكردن، بەھرەمەندبن، ھەروا وەك پێشتر وتم، كاتێك كە سەرمایەدارەكان بە پێشلەشكری فاشیستەكان پاش تێكشكانی سەربازیی ھەرەوەزییەكان و بەشەكانی دیكەی ئیسپانیا، گەڕانەوە، نەك كارخانەكان و كێڵگەكان ئاوەدانبوون، بەڵكو بەروبوومیش لەچاو پێش ھەرەوەزییەكان زیاتر بوو. ئێستاش ئەوانەی كە لەو سەردەمەدا ژیاون، بەتامەزرۆییەوە ئەو ڕۆژانە دەگیرنەوە. ئایا نەدەكرا لە (ڕوسیە)ش ئەوە بكرێت؟ باشە، با ئاوای دابنێین كە پێش و پاش ١٩١٧ تا ١٩٢٨ [ھەرچەندە من ئەو ساڵە ١٩٢٨ بەدروست نازانم، تەنیا ھەوڵێكە بۆ دەركیشانی لاقی لێنین لە لیتەكەدا] لە ڕوسیە پیشەسازی ھاوچەرخ وەك بنەمای ئابووریی پێشكەوتوو، زۆر دواكەتوو بووبێت، ئەدی لە ساڵانی سییەكان بەملاوە، مەگەر ڕوسییە نەبووە وڵات و ھێزێكی ئابووریی و سەربازیی جیھانخۆر و مەگەر نەك ھەر چینی كرێكار بە ئاستی ڕەچەتەكەی ماركس و ئەنگلس گەییشت، بەڵكو ھەموو كۆمەڵگە لەژێردەستی سەروەری پارتی بۆلشەڤیكدا نەبوو بە كرێكار و لەھیچ جێییەكی دونیا ھێندەی ڕوسیە كرێكار ی پێشەسازیی بوونی ھەبوو؟ مەگەر لە چاینی پاش سەركەوتنی ماوییەكان ئەوەندە كرێكاری پێشەسازیی ھەبووبێت، ئەدی بۆچی كلیشە كۆمونیستییەكان، كەتواریی نەبوونەوە ؟
ھاوڕێ گیان ناو و ناتۆرە دۆزینەوە بۆ خەڵكی ڕاپەڕیوی ڕوسیە لە ١٩١٧دا ھیچ لەوە ناگۆڕێت، كە جەماوەری ڕاپەڕیو بەڕێوەبەرایەتی سۆڤیەتی (شورایی)یان دەویست، ئازادی و یەكسانی ئابووریی و دادپەروەرییی كۆمەڵایەتییان دەویست. پاشان ئەگەر ڕاپەڕینی گشتی یا گەلیی خراپ و بێكەڵك بێت، ئەدی ڕاپەڕین و دەسەڵاتی چەند ملیۆن كرێكارێك نابێتە سەروەریی كەمینە بەسەر زۆرینەدا؟
بەبۆچوونی من درەخشانترین خاڵی ئەو ڕاپەڕینە، گەلییبوونی بوو و تەنیا توێژێكی وردەبۆرجوازی، كە بەناوی كۆمونیزم و سۆشیالیزم و سۆڤیەتەكانەوە قسەی دەكرد و كۆمونیزمی كردبووە دێوجامەی شاردنەوەی خەونە ناسیونالیستییەكانی بۆ گەیاندنی ڕوسیە بە ئاستی وڵاتانی ئۆروپا و ئەمەریكا، ئەوە پارتی بۆلشەڤیك [سەرانی پارت نەك ئەندامانی دڵسۆز و كۆمونیستخواز] بوو، ھەر بۆیە بەبۆچوونی من نەك پیادەكردنی ئەڵتەرناتیڤە كۆمونیستییەكانی كرۆنشتات و ئەناركییەكانی ئۆكرانیا، بەڵكو ئەگەر تەنیا ئەڵتەرناتیڤی نادرۆنیكییەكانیان پیادەبكردایە، زۆر لە دەسەڵاتی پارت و دیكتاتۆریی پارت بەناوی پرۆلیتاریاوە باشتربوو، چونكە بەلایەنی كەم، ھەنووكە نەك تەنیا چارەنووسی ڕوسیە، بەڵكو چارەنووسی تەواوی جیھان شتێكی دیكە دە‌بوو. ھەرچۆنێك بووایە، ھەنووكە واژەی كۆمونیزم ئەوەندە ڕسوا نەبووبوو و خەونە بەرزەكان نەدەبوونە كەرەستەی گاڵتەی ڕۆشنبیرانی وردەبۆرجوا و قسەكەرانی نیئۆلیبرالیزم. ھەرچەندە لەو ئەزموونەدا ئەناركیستەكان قوربانی بوون، بەڵام دوژمنانی چینایەتی ئەو ڕاستییە دەشارنەوە و شكست و تاوانەكانی بۆلشەڤیزم بەڕووی ئێمەشدا دەدەنەوە !
ھاوڕێ، دیسانەوە جارێكی دەگەرێیتەوە سەر بڕیاردانی یاسای كوێرانەی گەشەی ئابووریی كۆمەڵگە و دەیكەیتە بەردەبازی ڕزگاركردنی پارت و سەرانی بۆلشەڤیك لە خنكان لەبەردەم ڕەخنەكانی خۆتدا و دەیانكەیتەوە بە ڕۆبۆت و ئاراستەكردنی ڕەوتی رووداوەكان بەھێزێكی درەوەی ئەوان دەسپێریتەوە. ” حیزبی ئەو چینە بێت و بە ناچاری دەبووایە خۆی تەسلیم بە ڕەوەندێکی مێژوویی بکات کە لەدەرەوەی، مەیل و خواست و ئیرادەی ئەو، یاساکانی گەشەکردنی هێزەکانی بەرهەمهێنان و پەیوەندییە ئابوریی و ژێرخانییەکانی کۆمەڵگەی ڕوسیا بەسەریدا دەیسەپاند .” بەڵام ھاوڕێ، كەتواری ئەو كات شتێكی دیكەمان نیشاندەدات.
كاتێك كە تۆ باس لە شۆڕشبوونی ڕاپەڕینی ١٩١٧ دەكەیت و ددان بەوەدا دەنێیت، كە كرێكاران و سەربازان و خوێندكاران ئەو شۆڕشەیان كردووە، باشە سەربازان كێن و پێش سەربازی كێبوون، مەگەر ڕۆلەی كرێكار و زەحمەتكێش نەبوون، ئەی خوێنداكاران كێن، مەگەر بەپێی زۆریەنبوونی كرێكار و زەحمەتكێش، زۆرینەی خوێندكاران سەر بە بنەماڵەكانی ئەو چینە نەبوون؟ باشە ئەگەر شۆڕش ئەوان كردبێتیان، ئیدی چ پێویست دەكات، لە كەسی دیكە وەریبگرنەوە؟ ئایا من بەرەنجامی كارێك كە بەخۆت ئەنجامتداوە، چۆن لە كەسێكی دیكە وەریدەگریتەوە و پێشكەشت دەكرێتەوە؟ ئەمە ڕاستییەكی شاراوەی تێدایە؛ یا شۊرش كەمینەی بۆلشەڤیك كردوویەتی و بەپێی تێزەكانی مانیفێستی پارتی كۆمونیست و بۆچوونەكەی تۆ، دە‌بوو بیداتە دەست كرێكاران ! یا خودی كرێكاران و بەشە ژێردەستەكانی كۆمەڵگە كردوویانە و بۆلشەڤیكە‌كان لێیاندزیون و دە‌بوو بیگێرنەوە بۆ خاوەنەكەی؟ بەبۆچوونی من، ئەوەی دووەم بوو، وەك دەبینین تا ساڵی ١٩١٨ بەجۆرێك سۆڤیەتەكان ڕۆڵیان ھەیە و دە‌توانن بەجۆرێكی لاوەكی بڕیار بدەن، بەڵام لە پاش ١٩١٨- ١٩٢١ ەوە ئیدی سۆڤیەتەكان تەنیا ناوی سەركاخەز بوون و ئەگەر وەك ڕێكخراویش ھەبووبن، ئەوا تەنیا مەقاشی پارت بوون و بۆ سەركوتی ناڕەزایەتی خەڵك بەكاریھێناون!
ئاخر ھاورێ، كاتێك پارت وەك پێشڕەو باڵاترین ئۆرگانی ڕێكخستنی چینایەتی بێت، كاتێك كۆمونیستەكان ڕۆڵی پێشڕەوایەتیییان ھەبێت، ئیدی چۆن بزووتنەوە لە قاڵبنادرێت، یا ئیدی ڕۆڵی پارت چییە؟ بەڵێ یەكێتی كۆمونیستەكان وەك پارت، سەرچاوەی لێڵبو‌ونی ئاوەكەیە و ھەر ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی، كە ماركس و ئەنگلس سكتاریستانە لە نێونەتەوەیی یەكەمدا بە پیلانگێڕیی، باكونین و ھاوڕێكانی بە تۆمەتباركردن و سووكایەتی بكەنە دەرەوە. ھەڵدانەوەی ئەم پەڕە ڕەشانە لە مێژووی نێونەتەوەیی یەكەمدا زۆر ئازارم دە‌دات، بەڵام ھەندێك جار ناچاردەبم و ناكرێت بازی بەسەردا بدرێت. ھەروا بەداخەوە دەبێت ئەوە بڵێم، یەكێتی كۆمونیستەكان و مانیفێستەكەی سەرچاوەی سروشتوەرگرتنی لێنین و ئەوانی دواترن، ھەروەھا پیلانگێڕییەك كە بۆلشەڤیكە‌كان لە خۆزاڵكردن بەسەر سۆڤیەتەكاندا و دواتر پووچەڵكردنەوەیان و پیلانگیرێیەك كە چەپەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێو یەكێتی بێكاران و ڕێكخراوەكاندا بۆ دەرپەڕاندنی سۆشیالیستە نا حیكمەتیستەكان، سروش لە یەكەمین پیلانگێریی نێو نێونەتەوەیی یەكەم وەردەگرن و وەریانگرتووە، كە بۆ یەكدەستیكردنەوەی نێونەتەوەیی یەكەم و دەرپەڕاندنی سۆشیالیستە دژە دەوڵەتییەكان، گیرایەبەر. من ئاوای دەبینم، بەداخەوە، بەپێی بەڵگە مێژووییەكان لەلای من، شتێكی دیكە، جیاواز لەوەی لەلای تۆ گەلاڵە دەبێت، دەسەلمێنن. ئەمەش ئاساییە و دە‌كرێت ھەڵەشبم. بەڵێ من ئەوەی لێنین، بە گەشەی ئەوەی پێشووتری خۆی دەبینم، بەڵام دەقاودەق ھەوڵەكانی حیكمەتیزم لە ئێران و كوردستاندا، بە دووبارەكردنەوەی ھەوڵەكانی لێنین و بۆلشەڤیكە‌كان دە‌زانم.
ھاوڕێ گیان، سروشتی پێكھاتە و ڕێكخستنی قوچكەیی و دەسەڵاتخواز ئاوایە، كە وەك ئەم ڕۆژانە دەبینین حیكمەتیستەكان لەسەر ڕابەرڕابەرانێ و ئەوەی كێ باشتر دەروێشی حیكمەت بووە، كەوتوونەتە گیانی یەكتر، لە ڕێكخستنی ڕامیارییدا ناو و دەسەڵاتی ڕابەر/ لیدەر لەپێش پارتەوەیە، ھی پارت لە پێش چینێكەوەیە كە پاگەندەی دەكات، پاشان وڵاتەكی لە پێش وڵاتەكانی دیكەوەیە و بەم شێوەیە …تد كایەكە بەردەوام دەبێت. ھاوڕێم، حەزدەكەم بگەڕێتەوە سەر پێداگرتنە مەزھەبییەكانی لێنین لەسەر ماركسیستبوون، پاشان سوێندخواردنەكانی ستالین لەسەر تەرمەكەی لێنین و پێشبركێی ستالین و ترۆتسكی و ئەوانی دیكە لەسەر ئەوەی كە كێ زیاتر و باشتر لێنینیست بووە و ژەیە. لە ئەمڕۆدا دەقاودەق ئەمە دەبینین، مەنسووری حیكمەت لە دەورانی فراكسیۆنەكەی نێو (حكا)دا ئۆرتۆدۆكسبوونی كردە سوونەت، پاش جیابووەنەوەی لە ستوونی یەكەمی، یەكەم ژمارەی بڵاوكراوەی (انترناسیونال)دا بە “من لێنینیستم” پەیامی خۆی بە لایەنگرانی دە‌دات، كە ئەو مرد، بە شێوەی ستالین، پاشڕەوانی كەوتنە سوێندخواردن بۆ مەیتەكەی و ئینجا پێشبڕكێی ئەوەی كە كێ حیكمەتیستترە دەستیپێكرد و درێژەی خۆتان باش دەیزانن. ئەم وەرەمە كە ئەمڕۆ سەراپای كۆمونیستەكانی گرتووەتەوە و لەوێشەوە بزووتنەوەی كرێكاری و سۆشیالیستی ئالوودەكردووە، سەرچاوەكەی بۆ نێونەتەوەیی یەكەم دەگەرێتەوە و سۆشیالدێمۆكراتەكان گواستییانەوە نێو نێونەتەوەیی دووەم و لێنین گواستییەوە نێو سەدەی بیست و ھەوڵەكانی دواتر. بەبۆجوونی من، ئەو وەرەمە، كە تۆش بەجۆرێك ڕۆشنایت خستووەتەسەر، تەنیا بە پاكژكردنەوەی كۆمونیزم و ماركسیزم لە مەزھەبگەرایی و ئایدیالیزم بنەبڕ دە‌كرێت، ھەرچەندە لە ئوروپا كۆمونیستە شوراییەكان بەجۆرێك بەو كارە ھەستاون، بەڵام بەداخەوە لە خۆرھەلاتی ناوین و كوردستاندا ھەوڵی ئاوا جێگەی خاڵییە.
دەستخۆش ھاوڕێ، لەپێش دوا پەرەگرافدا، زۆر بەجوانی وێنای یا وێنەیەكی پڕاوپڕت لەسەر چۆنیەتی سەركەوتنی بۆلشەڤیكە‌كان و دەوڵەتەكەیان، خستووەتەڕوو، كە بەداخەوە، كەم كۆمونیست لە خۆرھەڵاتی ناوین و ھەرێمی كوردستاندا بوێری ئەوەیان تێدایە. بەڵام داخەكەم، لەبەرئەوەی تۆش پاش ئەوە، جارێكی دیكە دەبیتەوە بە تاھیری نێو پەرتووكەكان، نا‌توانیت واوەتر برۆیت و ئەو دەرگە كڵۆڵمكراوە بشكێنیت، كە لەسەر بابەتی دەوڵەتینەبوونی سۆشیالیزم و كۆمونیزم، داخراوە. بەبۆجوونی من، گرفتەكە لە ناتوانایی یا نەزانینی لێنین و پاشڕەوانی ئەودا نەبوو، كە ئەو دەوڵەتە نەبووە، كۆمونیستی، بەڵكو لەوەایە، كە كۆمونیزم وەك ئایدیای كۆمەڵگەی ئازاد، دژ و ناتەبایە بە دەوڵەت، ئەوەش لەبەرئەوەی كە دەوڵەت دژی ئازادییە و كۆمونیزمیش بەبێ ئازادی، تەنیا دێوجامەیەك دەبێت، لەو دێوجامانەی كە لێنین و مائوتسیتۆنگ و كاسترۆ و ئەوانی دیكە پۆشییان.
بەڵام ھاوڕێ گیان، ئەوەندەی من بزانم و تێگەییشتبم، خودی ماركس ڕەخنە لەوە دە‌گرێت، كە بتوانرێت ھەر كەس بەقەد بڕی كارەكەی وەربگرێت، چونكە بێجگە لە پێداویستییە ڕۆژانەییە ڕاستەوخۆكانی تاك، بەشێك لە بڕی كاری تاك بۆ پێداویستییە گشتییەكانی كۆمەڵگە دەبێت بخڕینەلاوە. ھەڵبەتە من نامەوێت، پاساو بۆ چەتەگەریی جەنەراڵ و سەرانی پارتی بۆلشەڤیك بەسەر ڕەنج و بەرھەمی ژێردەستانی كۆمەڵگەوە، بھێنمەوە، نەخێر، مەبەستم ئەوەیە، كە نە لە كۆمەڵگەی كۆمونیستی و نە لە كۆمەڵگەی ئەناركیدا ناتوانرێت تاك ١٠٠%ی بڕی كارەكەی ڕاستەخۆ وەربگرێت، بەڵام دەبێت ئەوەی ھەیە و نییە، بە یەكسانی و دادپەروەریی كۆمەڵایەتییانە دابەشبكرێت و ھەمووان لێی بەھرەمەندبن، چ كەسانێك كە توانای كاركردنیان ھەیە، چ ئەوانەی كە توانایان نییە.
بەڵام ھاوڕێ گیان، وەك لە سەرەتادا وتم، ھەرچەندە دژایەتی بەستنەوەی ئەو دوو واژەیە بەیەكەوە دەكەم، ئەگەر ئەوەی لە ڕوسیە بەرپاكرا، ئەوە نەبووە، ئەدی دیكتاتۆری بەناو پڕۆلیتاریا چییە و چۆن دەبێت و چۆن پیادەدەكرێت؛ ئەگەر سبەینێ لە عیراقدا ھەلێك لە چەشنی ئەوەی ئۆكتۆبەر ھەڵكەوێت و پارتێكی كۆمونیست لەو چەشنەی كە ماركس و ئەنگلس دەیانخواست، ھەبێت و ھەموو ئەو زەمینە و مەرجانەی كە تۆ بۆ سەركەوتنی شۆڕش و كۆمونیزم بەپێویستی دەزانیت، لەئارادابن، بەڵام پاش سەركەوتنی، خەڵكی بادینان، داوای جیابوونەوە و پەیوەستبوون بە ھەرێمی كوردستانی توركییە یا سوریە بكەن، شیعەكان داوای ئۆتۆنۆمییەك بكەن، كە لە لە سایەیدا بەز ۆرینەی دەنگ خوازیاری میرایەتی ئایینی بن، دانیشتوانی ناوچەی ھەولێر، بە زۆرینەی دەنگ خوازیاری كۆمونە كشتكارییەكان بێت، دانیشتوانی ناوچەی ھۆرامان بە زۆرینەی دەنگ، خوازیاری خوێندن و بەكاربردنی زمانی دایكی خۆیان بن، ئایا وەڵامی پارتی پێشرەو و دیكتاتۆری پڕۆلیتاریا لەسەر ڕەچەتەی ماركس و ئەنگلس، بەچوونی ھاوڕێییانی ماركسیست – كۆمونیستی ئەم سەردەمە، دەبێت چۆن بێت یا چۆن دەبێت ؟
تێبینی ، مەبەستم لەم پرسیارە یا پرسیارەكانی پێشووتر، تەنگەتاوكردنی ھیچ ھاوڕێیەك نییە، بەڵكو تەنیا بۆ تێگەییشتنی خۆمە، كە بەداخەوە ھەرچەندی دەكەم و تێدەكۆشم، من جیاوازی لە ڕەچەتەكانی ماركس و لێنین و پاش ئەوانیش نابینم. ھەر بۆیە وەڵام بەو پرسیارانە كۆمەكێكی زۆر بە ڕەخنەگرانی كۆمونیزمی ماركسیستی بەھەموو لك و پۆپەكانیەوە دەكات و ئاسانكاریی تێگەییشتنی ئەوەیان بۆ دەكات، كە دەركی جیاوازییەكە لەسەر زەمینەی كەتوار بكەن. ھەروەھا نامەوێت سووچی درێژبوونەوە و ھاتنەناوەوەی باسی لاوەكی دیكە، بخەمە سەر ھیچ ھاوڕێییەك، بەڵكو بۆ ئەوەی دەگێڕێمەوە، كە مشتومڕەكەی ئێمە لە سەرەوە دەستیپێكرد و ئەگەر لە خوارەوەڕا دەستیپێبكردایە، واتە لە بابەتەكانی قۆناخبەندی مێژوو و ھۆی دروستبوونی چینەكان و پاشان ناچاریی بەرەنگاریی و ئینجا پێداویستی ڕێكخستن و كامە ڕێكخستن و ئەگەری ڕاپەرینەكان و ھۆی تێكشكانیان و شۆڕش و ئینجا سۆشیالیزم و دەوڵەت، كاتێك كە مشتومەكەی ئێمە بازدانێك دەبێت بەسەر ئەو بابەتانەدا، ئیدی بمانەوێت و نەمانەوێت، بابەتەكانی دیكە دێنەپێشەوە و ناكرێت ھیچ یەك لە ئێمە خۆی لە لێدوان لەبارەیانەوە لابدات و ئەگەر كارێكی ئاوا بكەین، تەنیا ناڕۆشنی لەلای خوێنەر دروستدەكات.
ھاوڕێیان، لە كۆتاییدا تەنیا ئەوە ماوە بڵێم، كە مشترومڕ لەمەڕ پرسەكانی سۆشیالیزم، بۆ من ھەوڵێكە بۆ پەیبردن بە لاوازییەكانی تێڕوانینی خۆم لە خوێندەوەی بۆچوون و دیتنی ھاوڕێیانی سۆشیالیستخوازدا، بۆیە ھەم كاتێكی زۆری بۆ تەرخاندەكەن و ھەم بەسوودی دەبینم، بەدڵنیاییەوە لەسەر ئەم بنەمایە، لە مشتومڕی تەندروست و ھاوڕێیانەدا، براوە و دۆراو بوونی نییە، چونكە ئەوە تەنیا لە فەرھەنگی كەسانی ڕامیار و پارتیبازدایە، كە مشت‌ومڕ دەبێتە شەڕەدەنووكی كەڵەبابان و دەبێت یەكێكیان ئەوی دیكەیان بكوژێت یا لە خوێندا بگەوزێنێت. بەداخەوە زۆرجار لەو فەرھەنگە دواكەوتووەدا كەسایەتی خاوەنی بۆچوونی ڕەخنەلێگیراو و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی دەكەونە بەرھێرشی كینەدۆزانە و تەنانەت لە فەرەھەنگی گروپە چەپە میلیشیاكاندا زۆرجار كاركێشاویەتە گولـلەبارانكردنی یەكدی، خۆشبەختانە ئەمڕۆ ئەمە نەماوە، بەڵام ھێشتاكە لە شێوازی ڕەخنەی نووسراودا، تیرۆری كەسایەتی و دەوروبەری ڕەخنەلێگیراو، پارێزراو نییە.
بۆیە من زۆر دڵخۆشم و بە ئارەزوومەندییەوە بەشداری ئەم مشتومڕانە دەكەم، چونكە ئەم ھاوڕێیانە یا لەبنەڕەتەوە ھەڵگری وەھا فەرھەنگێكی دواكەوتوو نەبوون یا سەردەمانێكی زۆر دوورە پشتیان لەو فەرھەنگە كردووە. سوپاس بۆ بەشداری و ئامادەییتان، بەھیوای یەكگرتنەوە لە مشتومڕێكی دیكەدا، ئەگەر بشكرێت بەشێوەی زنجیرەیی و لەسەر پێشنیاری ھەمووان، ناوبەناو لێرەولەوێ بەردەوام بین. ھەڵبەتە بۆ خوێنەری ھێژا نەوتراو نەمێنێتەوە، من بۆخۆم ئامانجم لەم مشتومرانە، لەنێوبردنی جیاوازی بۆچوون و بیركردنەوە نییە، بەڵكو ئامانجم دەوڵەمەندكردنی جیاوازییەكانە و ھیچ شتێك بەبێ جیاوازی بۆچوون و بیركردنەوە، ناتوانێت بەرەوپیشەوە بڕوات، جیاوازییەكان لەبیركردنەوەدا، زیندوویەتی بە ھزر و فیلۆسۆفی و ژیان بەگشتی، دەبەخشن.
درێژەی ھەیە ….
******************************************************
خوێنەری ھێژا، بۆ خوێندنەوەی بەشەكانی پێشووتر، كرتە لەسەر ئەم بەستەرانە بكە :
دەوڵەت؛ بابەتێك بۆ گفتوگۆ لە نێوان مارکسیستەکان و ئەنارکیستەکانی کوردستان
بەشی دەھەم
ھەژێن :
” دەوڵەتی نەتەوەیی، ئاڵۆزترین پێکهاتەی سیاسیی بوو کە دەبووایە نەک تەنها پاشماوەکانی دەسەڵاتی فیوداڵی پێڕابماڵێت، بەڵکو دەبووایە وەک شمشێرێکیش بەسەر ئەو چینە نوێیە [ پرۆلیتاریا ]وە ڕایبگرێت کە تازە لە منداڵدانی شێوەی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریدا گەشەیکردبوو. ” [تاھیر ساڵح]
لێرەدا زۆر بە سەلیقە و وردەكارییەوە، پێناسەی دەوڵەتی نەتەوەیی یا ھاوچەرخت كردووە و دێوجامەكەیت داماڵاندووە و ھیچ بوارێكت بۆ خۆشباوەڕیی بە دەوڵەت و نەتەوەییبوونی دەوڵەت نەھێشتووەتەوە، بەڵام بەداخەوە من لەم وەڵامانەی دواییتدا ناكۆكیی و دوو بۆچونیی دەبنم، لەوێدا كە ھاوڕێ تاھیری ٢٠١٣ لەتەكماندا دەكەوێتە گفتوگۆ، بەتەواوی دەست بۆ كردنەوەی كرێكوێرەكان دەبەیت، بەڵام لەو ڕستانەدا كە ھانا بۆ ماركس و ئەنگلس دەبەیت، كە لەجیاتی خۆت گفتوگۆمان لەتەكدا بكەن، نەك ھەر دژی خۆت دەوەستیتەوە، بەڵكو خۆت لەبیردەكەیت، كە لە ساڵی ٢٠١٣دا دەژیت و ئەزموونەكان دێوجامەی شۆڕشگێڕبوونی دەوڵەت و پارت و بۆرجوازییان شندڕ وندڕ كردووە. ئەگەر تەنیا ھاوڕێ تاھیری ٢٠١٣ لەم وەڵامانەی دواییدا بدوایە، بەدڵنیاییەوە منیش زۆر ناچار بە وەڵامدانەوەی باسی لاوەكی نەدەبووم و زۆرتر لەسەر چارەسەر و ئەڵتەرناتیڤی دەوڵەت دەوەستام، كە خواست و پرسیاری تۆ و ھاوڕێ فوئاد بوو لە سەرتایی ئەم مشتومڕەدا.
بەڵام لەبەر ناكۆكیبووونی چەمكی شۆڕش و شۆڕشگێریی لە بۆچوونەكاندا، كە لەلای من شۆڕش واتە لەنێوبردنی سەروەری چینایەتی، لەلای تۆ بەپێی ڕستەكانت دەكاتە گۆڕینی سەروەری چینایەتی چینێك بە چینێكی دیكە، بۆیە لە ڕستەكانی دواتردا، كە بۆرجوازی دەكەیتە سۆپەر شۊڕشگێڕ، دیسانەوە، لەتەك ئەو بۆچوونەت، كە ‘ یاسای گەشەكردنی مێژووی مرۆڤایەتی لەدەرەوەی ویست (ئیرادەی) مرۆڤەكان’ دادەنێت، دەكەویتە ناكۆكی و بۆرجوازی بەسەر ئەو یاسایەدا زاڵدەكەیت، واتە دەیكەیتە سەرنشینێكی ڕۆڵدار و بڕیاردەر! دە‌كرێت من لە مەبەستی تۆ تێنەگەییشتبم، بەڵام بەپێی تێگەییشتنم، بەو سەرەنجامە دەگەم، كە دوو بۆچوونی ناكۆك بە درێژایی وەڵامەكانی ئەم دواییە دێن و دەڕۆن، وەك وتم كاتێك كە خۆت قسەدەكەیت، مرۆڤەكان، مێژوو ئاراستە دەكەن و كاتێك ھاوڕێیان ماركس و ئەنگلس قسەدەكەن، ڕۆڵەكە لە مرۆڤەكان دەستێنیتەوە و بە یاسا سەروو مرۆییەكەی دەبەخشیت. ….
ھاوڕێ، دەبێت بمبەخشیت، كە بڵێم، بەتەواوەتی دوا ڕستەی ئەنجامگیریی “گۆڕانی شێوەی بەرھەمھێنانی سەرمەیداری بۆ شێوە بەرھەمھێنانی كۆمونیستی” تێناگەم یا تێنەگەییتم، چونكە نازانم ھەڵەی داڕشتنی ڕستەكەیە یا دروستی ڕستەكە و دێژەدانەوەیە بە بێڕۆڵی و بێویستی تاك و چینەكان؟
من لەوەدا ھاوبۆچوونتم، كە لەچاو سیستەمی كۆیلایەتی و دەرەبەگایەتی، سیستەمی سەرمایەداری ئاڵۆزترین سیستەمە كە كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەخۆیەوە بینیبێتی، بەڵام ئەو یاسا كوێرانەیە، كامەیە كە لە دەرەوەی دەسەڵات و ویستی چینی بۆرجوازیدا، خۆی بەسەر دەسەڵاتەكەیدا سەپاندووە؟ ئەگەر بگەڕێمەوە سەر پەرەگرافەكانی پێشوو و پرسی یاساكانی گەشەی مێژووی مرۆڤایەتی و گۆڕانی سیستەمەكان، ئەوا جارێكی دیكە دژی ویست و شۆڕشگێڕبوونی بۆرجوازی دەوەستیتەوە و بۆرجوازیش وەك پرۆلیتاریا دەكەیتە ڕۆبۆت و كۆیلەی یاسای كوێرانەی گەشەی مێژوو و ھەموو لێپرسراوەتییەكی مێژوویی لێدەستێنیتەوە و لە قەفەزی تاوانباریی بەرامبەر مرۆڤایەتی ڕزگاری دەكەیت. وەك وتم من ئاوا لەم پەرەگرافە تێدەگەم، ئەگەر ئاوا نییە، تكایە لە درێژەی مشتومڕەكەماندا ڕۆشنی بكەرەوە.
ھەروەھا بێجگە لەوە لە ھەمان پەرەگرافدا، بەپێچەوانەی سەندنەوەی ڕۆڵ و ویست لە بۆرجوازی، بەرھەمھێنانی كۆمونیستی دەكەیتە فەرمانێكی بێچەندوچوون، ئایا ئەو بێچەندوچوونییە (حەتمیەتە) لە كوێوە سەرچاوەدەگرێت؛ لە یاسای كوێرانەی گەشەی مێژوو یا لە ناچاریی شۆڕشی كۆیلانی سەرمایەداری؟ ئەگەر وەڵام، یەكەم بێت، ئەوا ئەمە بۆچوونێكی دیتێرمینیستی گەشەی ئابووریی و ملكەچی تاكەكانە بۆ ئەو گەشەیە و نە بۆرجوازی ڕۆلی لە گۆڕانی سیستەمی دەرەبەگایەتیدا ھەبووە و لە پرۆلیتێرەكانیش دە‌توانن ڕۆلیان لە سەرھەڵدانی بەرھەمھێنانی كۆمونیستیدا ھەبێت!
بەڵێ ھاوڕێ تاھیر، دەوڵەت ئەوەیە كە تۆ باسی دەكەیت و زیاتریش، بەڵام جارانیش ھەمان شتبووە و ھەر ناوەڕۆكە چینایەتییەكەیەتی، كە ئەو بوونە ئەختەبوتییەی پێبەخشێوە، خۆ ئەگەر دەوڵەت، ئاوا كە لایەنگرانی پاگەندەی بۆ دەكەن، بێلایەن بووایە، بەدڵنیاییەوە دە‌بوو شەڕی زۆرێك لەو ھێزانەی بكردایە، كە تۆ ناوتھێناون. لێرەدا زۆر بەجوانی خەڕێكی كڕۆكی دەوڵاتمان بۆدەخەیتەڕوو، ھۆیەكەشی ئەوەیە، كە خۆتی قسەدەكەی، بەڵام كە دەكەویتە ھەوڵی خۆگرێدانەوە بە بەجێماوەكانی نێو پەرتووكەكان، دیسان ناچار دەبیت، ئەو خودای خراپەیە، كە لە لەنێوبردنیدا ڕزگاری مرۆڤایەتی دەبینی، دووبارە زیندووی بكەیتەوە، بە یاسای دۆناودۆن بیكەیتە نێو جەستەیەكی پاكژ و چاكەكاری پێدەسپێریت. ئیدی من لێرەوە لەتەك تۆدا نایێێنم، چونكە من خەڕێك دەبم، كە ئامادەكاریی بۆ كۆمەڵگەی نوێ، لەنێوبەری دەوڵەت بێت، نەك پاش لەنێوبردنی دەوڵەت، ئینجا بۆ پێكھێنانی یەكەكانی كۆمەڵگەی داھاتوو، بكەومەخۆ. بەبۆچوونی من، ھۆكاری ئەوەی كە تۆ یا ھاورێیانی ماركسیست ناچار بە زیندووكردنەوەی گیانی خراپەكاری دەوڵەت لەنێو جەستەیەكی پاكژدا دەبن، ئەوەیە كە تاكە ژێردەستەكان بۆ سەربازبوون لە پارتی پێشرەودا بانگەوازدەكەن و ھەموو ڕۆڵێكیان جەنگكردنە بۆ پلانەكانی پارت و كاتێك كە دەوڵەتە بۆرجوازییەكە دەڕوخێنن، خودی سەربازەكان لە تاكە بۆرجواخوازەكان خراپتر، ھیچ ئامادەییەكیان بۆ كۆمەڵگەی نوێ نییە و بەھەمان كولتوور و ڕاھاتنی جاران، زۆر ئاسایی دەبنەوە ھاوولاتی نادەربەست و ژێردەستی دەوڵەت، وەك وتم كاتێك كە ھیچ ئامادەكاریییەك بۆ كۆمەڵگەی نوێ چ بە پەروەردەی تاكی سۆشیالیست و چ بە ڕۆنانی ڕێكخراوە ئابووریی و كۆمەڵایەتییە سەربەخۆكان و چ بە بەجێخستنی ھەروەزی و خۆبەرێوەبەرایەتی بەكۆمەڵ لەنێو ئەو تاك و گروپانەدا نەكردبێت، نەك مەترسی گەڕانەوەی بۆرجوازی بۆ دەسەڵات چ بە كودەتای سەربازی و چ بە فریودان و وروژاندنی كۆنەپەرستی ئایینی و ..تد، زۆر نزیكە، بەڵكو بێجگە لە قوتكردنەوەی دەوڵەت وەك ڕێكخستنی قوچكەیی و كۆیلەڕاگری دانیشتووان، ھیچ چارەیەكی دیكەت، نابێت.
گرفتەكە لەوەدایە، كە ئێوە ھاورێیانی ماركسیست، بە ھەمان شیمانەی ڕوخاندنی دەوڵەتی بۆرجوازی بەھۆی سەركردژایەتی پارتی پێشڕەو و پاشڕەویی پڕۆلیتێرەكان و دۆشدامان لە دووڕیانی گەڕانەوەی بۆرجوازی یا سازكردنی جەستەی پاكژ بۆ گیانێكی شەڕەنگێزدا دۆشدادەمێنن. ھەر ئەو دۆشدامانەش بوو، كە ئاوای لە بۆلشەڤیكە‌كان كرد ڕەوایەتی بە سەركوتی ھاوڕێكانی خۆیان بدەن.
ھاوڕێیان، بەداخەوە لەبەرئەوەی كە ھزری ئەناركی لە سەرچاوەی یەكەمەوە لە پەرتووكخانەی كوردیدا بوونی نییە، ھەرچەندە دە‌زانم ھاوڕێ تاھیر تۆ ھەم فارسی و عەرەبی و ئینگلیزی دەزانیت، بەڵام لەوە ناچێت ئارەزوومەندیت لە خوێندنەوەی بۆچوونە ئەناركییەكان ھەبێت، ئەگینا دڵنیام ئەو بۆچوونەت نەدەبوو، كە ئەناركییەكان بەبێ ڕێگەچارە و ئەڵتەرناتیڤ، خوازیاری لەنێوبردنی دەوڵەت بن. لێرەدا بۆ یەكەم جار ،ناچار دەبم وتەی ھاوڕێیەكی ئەناركی (ئێڕێكۆ مالا‌تێستا) بھێنمەوە، چونكە قسەی خۆم نییە. مالا‌تێستا دەڵێت ” ئەگەر ھەر ئەمڕۆ بەبێ ئامادەكاری و ئامادەبوونی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ڕێكخستن و دەزگە بۆرجوازییەكان، دەوڵەت، پۆلیس، پۆست، …تد لەنێوبەرین، كارەساتێك ڕوودەدات، چونكە تاكی گۆشەكراو بەم دەزگە و ڕێكخستنانە، توانای دەركی كۆمەڵگەی ئەناركی نییە…… ” . بەڵێ وەك ئەو دەڵێت، پێویستە ھەنگاوی یەكەم، لەنێو ژیانی ڕۆژانەی خەڵكیدا، خەڕێكی ئامادەكردن و جێخستنی ئەڵتەرناتیڤەكان بین، كەی توانیمان ئەوە بكەین، ئەوا بەدڵنیاییەوە پێداویستی دەوڵەت و ڕێكخستنی بۆرجوازی نامێنێت و ڕوخاندنی ھەر زۆر ئاسان دەبێت. ئەمە ھەر ئەو پلەی گەشەكردنەیە، كە ھاورێ تاھیر باسی دەكات، بەڵام وردی ناكاتەوە.
من ناتوانم مل بە كۆیلەتی كرێگرتە نەدەم، ئەگەر ھەرەوزەییە سۆیالیستەكان ھەر ئەمڕۆ ھەلی سەربەخۆبوونم بۆ نەڕەسخێنن، چونكە زینوومانەوە و ناچاریی ژیان، بەرەو چوونەوە سەركاری كۆیلەگەرانە بەڕێمدەكات. من ناتوانم پۆلیس ڕەتبكەمەوە، ئەگەر پێكھاتەیەكی كۆمەڵایەتی جێگەی ئەوی نەگرتبێتەوە و ئاساییشی ھەمووان نەپارێزێت ! ھەر بۆیە بۆ گۆڕینی ئەم سیستەمە قوچكەییە (ھەرەمی/ ھیرارشی)یە، پێویستمان بە ھوشیاربوونەوە و پەروەردەی ئەو تاكانەیە، كە ژیان لە سایەی وەھا سیستەمێكدا بۆیان ئەستەمە. بەڵام كاتێك كە تۆ لە سیستەمی قوچكەیی پارتدا تاكە ناڕازییەكان بەھەمان ڕێكخستنی قوچكەیی چینایەتی ڕێكدەخەیتەوە، ئیدی لۆجیك سەرەنجامی كارەكە بەرەو پێداویستی نۆژەنكردنەوەی دەوڵەت دەتبات. چونكە تەنانەت سەربازەكانی پارتیش پێویستیان بە دەزگەیەكی سەركەوتگەری وەك دەوڵەت ھەیە، ئەگیا وەك دڕندە بەردەبنە گیانی ژێردەستەكانی كۆمەڵگە، ئیدی با ھێزە تێكشكاوەكانی بۆرجوازی لەولاوە بوەستن. من بەتەواوەتی لەوە تێدەگەم و دەركی دەكەم، كە بۆ ئێوە ناتوانن دەركی كۆمەڵگەی ئازاد لە دەرەوەی دیوارەكانی ئەم زیندانەوە بكەن، چونكە سەرەتا دەزگەیەكی قوچكەیی وەك پارت دەكەنە كەڵەگا بەسەر بزووتنەوەی سۆشیالیستییەوە و پاشان بەبێ پەروەردە و جێخستنی ئەڵتەرناتیڤی سۆشیالسیتی لەم كۆمەڵگەدا، دەتانەوێت بە شەورۆژێك بە پلانە ئابووریی و ڕامیارییە زۆرەملێییەكانی پارت، سۆشیالیزم بەرپابكرێت، ھەر بۆیە لەوەھا بارێكدا بەبێ دەوڵەت، نە سەپاندنی پلانەكان مەیسەر دەبێت و نە ڕاگرتنی تاكە بۆرجوازییە حەپەساوەكانی پاش ڕوخانی دەوڵەتی بۆرجوازی ئاسان دەبێت. بەڵام تۆ وەرە لەبری پارت، رێكخراوە ئابووریی و كۆمەڵایەتییەكان لە شوێنی كار (كارخانە و كیڵگە) و خوێندن و فەرمان و نیشتەجێبووندا وەك فێرگە و پەروەردگەی سۆشیالسیتی و ئامرازی خەباتی ڕۆژانە، ھەرەوەزییەكان لە بواری پێشەسازی و كشتكارییدا وەك نموونەی كۆمەڵگەی سۆشیالیستی بكەرە سەنگەری ئازادكردنی تاك لە كاریكرێگرتە، بزانە چۆن سیستەمی چینایەتی سەرمایە لەبەردەم گۆڕانی پەیوەندییەكانی بەرھەمھێنان و ڕێكخستنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و ھوشیاریی تاكی ئازادیخواز و سۆشیالیستدا دەبیێتە ئەو شتە زیادەیەكی كە كۆمەڵگە وەك كاژێك ناچار بە فریدانی دەبێت و بزانە وێناكردنی كۆمەڵگەی سۆسیالستی پاش نەمانی پێداویستی دەوڵەت و سیستەمی بۆرجوازیی، چەندە ئاسانە و ڕۆنانی زۆر بە ئاسانی لە توانای تاكە ئامادەكانی ئەو كۆمەڵگە نوێیەدا ھەیە و دەبێت!
بەڵێ، تا ئەو كاتەی كە كۆمەڵگە ئەو ئامادەیی پەیدانەكردبێت و تاكەكان بەو جۆرە خۆیان پەروەردە نەكردبێت، ھەم سۆشیالیزم خەیاڵپڵاوییە و ھەم بوون و مانەوەی دەزگە بۆرجوازییەكان پێویستییەكی ناچاریی كۆمەڵگە دەبێت. بەبۆچوونی من، تا ئەو كاتەی كە ئەو ئامادەییە بۆ كۆمەڵگەی سۆشیالیستی نەبووبێتە ھەڕەشەی لەنێوبردن و ناپێویستكردنی سیستەمی سەرمایەداری، ڕێكخستنی بۆرجوازی لە ڕێكخستنی پارتی پێشرەوی كۆمونیستەكان بۆ كۆمەڵگە پێویست‌تر و ناچارییترە، بەڵام وەك سوشیالیستێك ئەگەرچی ھێشتاكە ئەو ئامادەییە لە قۆناخی كۆرپەلەیی خۆیدایە و لێرەو لەوێ لە ئەوروپا و ئەمەریكا و ئوسترالیا ھەرەوەزییەكان و ڕێكخراوە سەربەخۆكان وەك سەرەتایەك سەریانھەڵداوە و ھێشتا لە قوناخی ئاڵوگۊری بنەڕەتیدا نین، بەڵام بۆ تەنیا ساتێكیش نابێت لە دژایەتی دەزگە سەركوتگەرەكانی بۆرجوازی (ئەختەبوتەكەی دەوڵەت) بوەستین، ئەگەرچی ھێشتاكە لە نائامادەیی ژێردەستاندا بۆ لەنێوبردنیان، پێویست دێنەبەرچاو.
ھاوڕێ گیان، لەبەرئەوەی كە وەڵامەكان لەوە زیاتر درێژنەبنەوە، ناچارم خۆم لە وردەكاریی لەمەڕ كۆمونەی پاریس لابدەم و تەنیا ئەوەندە بڵێم، كۆمونەی پاریس ڕاپەڕیننێك بوو، كە نەھامەتی جەنگ و شكستی ھێزەكانی فەرەنسە لە بەبارمبەر پروسەكاندا زەمینەیان ڕەخساند، ھەروەك ڕاپەڕینی ئۆكتۆبەر و ئازاری ١٩٩١ی لای خۆمان بەرەنجامی شكستی جەنگبوون، دە‌زانم لە خوێندنەوەی ئەم ڕستانەدا، تا من ئەم ڕستەیەی دوایی بۆ زیاددەكەم، زۆر ھاورێ پەرێشان و دڵتەنگ دەبن، بەڵێ تەنیا ڕاپەڕینێك بوو وەك بەرەنجامی شكستی جەنگ، ھیچ ئامادەكارییەكی بۆ بنیاتنانی سۆشیالیزم نەبوو، جەماوەری ڕاپەڕیو وەك لە ھەموو ڕاپەڕینەكانی دیكەدا دوای قەرەباڵخی و زاڵی دەنگەكان كەوتن، كە لەو كاتەدا سۆشیالیستەكان (ماركسیستەكان، بلانكیستەكان، ئەناركیستەكان و زۆرێكی دیكە ھەرە دیارترینیان بوون) دەنگی زاڵ و ھزری باوی كۆمەڵگە بوون و پاریس پەناگەی سۆشیالیستەكانی دونیا بوو، ھەروەك لە ڕاپەڕینی ١٩١٧دا زۆرینە دوای دەنگی زاڵكراوی بۆلشەڤیكە‌كان، لە ١٩٧٩ی ئێران‌دا زۆرینە دوای دەنگی زاڵكراوی ئیسلامییەكان و لە ئازاری ١٩٩١دا دوای دەنگی زاڵی ناسیونالیستەكان كەوت، ھەر ئاواش لە كۆمونەدا زۆرینە دوای سۆشیالیستەكان كەوت، بەڵام بەداخەوە لەبەر دوو ھۆ؛ یەكەم، نەبوونی ئامادەیی سۆشیالیستی بۆ وەڵانانی سەروەری و تەریكەوتنەوەی ڕاپەڕینەكە لە پاریس و نەبوونی پشتیوانی، دووەم ئاگربەستی پروسەكان بۆ خۆسازدانەوەی لەشكری تێكشكاوی فەرەنسە بۆ سەركوتی كۆمونەی شۆڕشگێڕ، كە بۆی ھەبوو لە درێژەكێشان و مانەوەیدا، ڕاپەڕین ھەموو ئەوروپا بگرێتەوە و ئاگر لە سەراپای بوونی بورجوازی لە ئوروپا بەربدات. بەداخەوە ڕاپەڕین تێكشكاو و زۆرینەی جەماوەری ڕاپەڕیو تێداچوو. بەڵام ئەگەر بھاتایە ھەلی بەردەوامی ھەبووایە و لەسەر مۆدێلەكەی بلانكییەكان بۆ سۆشیالیزم دەوڵەتیان دروستبكردایە، ئەوا شەڕەفی سەركوتگەرییەكانی پاش ١٩١٨ی بۆلشەڤیكە‌كان بەوان [بلانكییەكان] دەبڕا. لێرەوەیە كە تێزەكانی ماركس بۆ دەوڵەتیكردنی سۆشیالیزم سەرچاوەیان بۆ سۆشیالیزمی بلانكییەكان دەگەڕێتەوە و ھەر ئەوەش بوو، كە لێنین و ترۆتسكی و ستالین و بۆلشەڤیكە‌كان لە ڕوسیەی پاش ١٩١٧ بە ئاگر و ئاسنباران پیادەیانكرد و ئەوەش سەرەنجامەكەی بوو، كە دیتمان و بۆ ئێمەش تەنیا خەم و شكست و ئەفسوسخواردنی بەجێھێشت!
ئینجا ھاوڕێ گیان، وەك تۆ دەوڵەتبوونی سۆشیالیزمت كردووەتە ناچاریی بۆ داھاتووش، من بۆ خۆم ئەگەر ھیچ ڕێگەیەكی دیكەم نەبێت و ناچاربم بە ژیان لەو دەوڵەتەدا، وەك ئەوەی تۆ زۆر بەدڵنییاوە دەڵێت سەرەنجامی ھەموو ھەوڵەكان ھەر دوڵەتیبوون دەبێت، ئەوا ھەر لە ئێستاوە من واز لە خەباتكردن بۆ شتێك كە بە ناچاریی سەرەنجامەكەی ھەر دەوڵەت و سەروەری ھەندێك بەسەر ھەندێكیدا بێت، دەھێنم و لەبەرامبەر ئەو ناچارییەدا، ئازادییە ڕواڵەتی و سكبرسیبوونەكەی سەرمایەداریم لە سكتێربوونە زیندانییەكەی ئەو سۆشیالیزمە دەوڵەتییە پێباشترە، چونكە وەھا سۆشیالیزمێك [تكایە ئەمەم بە سووكایەتیپێكردن لێوەرمەگرە، چونكە فەرماندانەكەی تۆ بە مێژوو، بە وەھا دەربڕێنێك ناچارم دەكات] تەنیا بە (گاوداری و جوجەسازی) دەبینم، كە ئاژەڵ و پەلەوەرەكان لەلایەن خاوەن و سەرپەرشتكارەكەیانەوە، مشەبوونی خواردنیان، بە مەرجی لەدەستدانی ئازادی بۆ دابیندەكرێت !
لێرەدا دیسان ناچارم بگەڕێمەوە سەر “یاسای كویرانەی دەرەوەی ویستی مرۆڤەكان” كە تۆ بە پاڵنەری گەشە و گۆڕانی مێژوویی دادەنێیت، كە بەو سەرەنجامەی گەیاندووی، دەوڵەتیبوونی سۆشیالیزم لە دەرەوەی ویستی مرۆڤەكانەوەیە و دەبێت ملی پێبدرێت، ئەگینا ڕۆنانی سۆشیالیزم ئەستەمدەبێت. كەواتە خودی سەرمایەداریش وەھا سەرەنجامێكی ناچارییە و ئەو یاسا كوێرانەیەی سەرووی ئێمە سەپاندوویەتی و دەبێت ملی پێبدەین و ئیدی بۆچی لە دژی خەبات بكەین و لەنێوبردنی دەوڵەتی بۆرجوازی لەپێناو چی و چ سوودێكی ھەیە؟ ئایا ناكرێت ھەر بەپێی ئەو یاسا كوێرانە سەروو مرۆییە، دەوڵەتی بۆرجوازی خۆی بگۆڕێت بە دەوڵەتێك كە تۆ پاشگری سۆشیالیستبوونی بۆ زیاددەكەیت؟ خۆت دەزانیت من ھەم خوازیاری ڕوخانی دەوڵەتی بۆرجوازیم و بەبێ ئەوە گەییشتن بە كۆمەڵگەی سۆشیالیستی بە خەیاڵ دە‌زانم، ھەم دژی دەوڵەتیكردنی سۆشیالیزمم، لەبەرئەوەی كە دەكاتەوە سیستەم و پێكھاتەی چینایەتی و سەركوتگەر؛ ئایا ئەو بۆچوونەی تۆ كە گەشەی مێژووی مرۆڤایەتی لە دەرەوەی ویستی كەسەكانەوە دادەنێیت و ھەرواش بەناچاری دەوڵەت بەسەر سۆشیالیزم‌دا دەسەپێنێت و پێماندەلێت، ھەرچی بكەین و بكۆشین، سەرەنجام دەبێت دەوڵەتمان ھەبێت، ئایا گۆڕانی بەرەبەرەی دەوڵەتی بۆرجوازی لە ڕوانگەی سۆشیالدێمۆكراتەكانەوە بەرەو دەوڵەتی سۆشیالیستی، كەتوارییتر و ئاوەزپەسندتر نییە، لەچاو ئەوەی كە دەوڵەتی سۆشیالیستی خۆبەخۆ بپووكێتەوە ؟
منیش ھاوبۆچوونتم، ئەگەر كۆمونەی پاریسی ١٨٧١ و ئۆكتۆبەری ١٩١٧ بە ھەمان ساتی مێژوویی و بەھەمان ئامادەیی تاكەكان و لە كەشی تێكشكانی جەنگدا دووبارەببنەوە، بەدڵنیاییەوە ئەم جارە بەتەنیا وەك تراجیدیا دووبارە نابنەوە، بەڵكو گاڵتەجارانەتریش دەبن. بۆیە ئەگەر ئەو بۆچوونەی تۆ “دووبارەبوونەوەی کۆمۆنەی پاریسێکی دیکە لە هەرشوێنێکی دنیادا، بە ناچاری هەمان تایبەتمەندی [ دەوڵەت بوون و دیکتاتۆری پرۆلیتاریا بوون] لەخۆی دە‌گرێت. تۆ هەر ناوێکی دیکەی لێبنێیت، لە ڕووی کارکردەوە هەمان شتە. ڕێگای دووەم بۆ گواستنەوە لە قۆناغی سەرمایەدارییەوە بۆ قۆناغی کۆمۆنیزم، جگە لە [دەوڵەتی پرۆلیتاریا ؛ یان دیکتاتۆری پرۆلیتاریا]بوونی نییە ” دروست و ناچاریی بێت، ئەوا بۆ مرۆڤایەتی، تێزەكەی سۆشیالدێمۆكراتی ئاوەزگیرانتر و كەم كارەساتبارتر دەبێت. لەبارەی ڕێگەی دووەم یا ئەڵتەرناتیڤی ئەناركییەكان لە ڕوانگەی منەوە [چونكە نازانم چەند ئەناركیست ئەم ڕوانگەیەی من پەسەنددەكەن] لەسەرەوە لەسەری دوام و لەو بروایەشدا نیم تەنیا دوو ڕێگە ھەبن، چونكە دە‌كرێت ھەم ڕێگەچارەكەی تۆ و ھەم ئەوەی منیش ھەڵەبێت و ڕێگەچارەی سێیەم و چوارەم و پێنجەم و شەشەمیش ھەبن. تاكو ئێستا مێژووی ڕووداوەكان و ئەزموونەكان ھەڵەبوونی ڕیگەچارەی ھاوڕێیانی ماركسیستی سەلماندووە، ڕێگەچارەی ئەناركییەكانیش لە ھەنگاوناندایە بۆ خۆئامادەكردن و تاقیكردنەوە [ھەرچەندە خاوەنی چەند ئەزموومنی درەخشانە و وەك وتم ئەزموونی ئەناركییەكان لەنێوخۆرا كڕمۆڵنەبوون و نەپوكانەوە، بەڵكو بەھێزی سەربازیی تێكشكێندران، بۆیە تەنیا جوانییەكانمان دیتوون و نازانین چەندە سەركەوتوو دەبن، ئەگەر ھەلی پیادەكردنیان ھەبێت و لە ڕووی سەربازییەوە بتوانن بەرەنگاری ھێرشی دەرەكی دەوڵەتانی بۆرجوازی بكەن]، بەڵام وەك وتم سەركەوتنی ئەڵتەرناتیڤی ئەناركییەكان، بە ئامادەیی ھۆشی و كردەیی تاكە ئازادیخوازەكانەوە پەیوەستە و بەبێ ئەوە، دەبێتە پلانێكی خۆشخەیاڵانە و بەس.
بەڵام ھاوڕێ گیان، لەبیرت نەچێت، كۆمونەی پاریس ئەوەندەی لەژێر كارایی ھزری ئەناركییەكاندا بوو، ئەوەندە لەژێر كارایی ھزری ماركسیستەكاندا نەبوو، ڕێكخستنی سۆڤیەتی یا كۆمونەیی پێش كۆمونە پێشنیاری ئەناركییەكان بوو لە نێونەتوەیی یەكەمدا، پیادەكردنیشی لە ڕاپەڕینی كۆمونەدا لەژێر ئەو كاراییەدا بوو، ھەروەھا بۆلشەڤیكە‌كان وەك بەڵگەنامەكانی خۆیان نیشانیدەدەن، بەناچاری دروشمی ھەموو دەسەڵات بۆ سۆڤیەتەكانیان بەرزكردەوە. لەتەك ئەوەشدا پێموانییە، كە دەبێت كۆمونە وەك خەلافەتی یەكەمی ئیسلامی لە مەكە و مەدینەدا بگەرێینەوە سەری، ھەرچەندە كۆمونەی پاریس یەكەمین بەرگرتنی ھەوڵی ئەناركییەكان دەژمێردرێت، بەڵام لەچاو ھوشیاریی ئەمڕۆی تاكە سۆشیالیستە ئازادیخوازەكان، زۆر سەرنجراكێش نییە و ئەگەر بەو ھەڕەمەكییەی ئەوسا بەتەمابین، كۆمەڵگەی سۆشیالیستی بنیاتبنێین، ئەوا خاكبەسەر سۆشیالیزم. دە‌كرێت لە لایەنە پۆزەتیڤەكانیدا وەك ئەزموونگیری بگەڕێینەوە سەر كۆمونەی پاریس وەك یەكەمین ڕاپەڕینی پرۆلیتێری، بەڵام بۆ ئەمڕۆی سەردەمی جەنجاڵی تەكنۆلۆجیا و ئەنكەبوتی دەوڵەت و جیھانیبوونی بازار و گوندبوونی جیھان لە تۆڕێكی ئینتەرنێتییدا، لەو بڕوایەدانیم، كە زۆر كۆمەكگەربێت.
ھاوڕێ گیان، بەداخەوە پاش ئەوەی كە وەك ھاوڕێ تاھیری ٢٠١٣ ناوبەناو لێكدانەوەی دروست بۆ دەوڵەت و دڕندەیی و جیھانگری سیستەمی سەرمایەداری دەكەیت، بەڵام زوو زوو دەگەرێتەوە سەر ئەوەی كە ماركس و ئەنگلس ١٤٢ ساڵ لەمەربەر چیانگوتووە. ئەمە مشتومڕەكە بەملاو و بەولادا دەبات و منیش ناچار بە درێژدادڕیی بێزاركەر دەكات، بروابكە ھەر ئێستا كە ئەم ڕستانە دەنووسم، خۆم لە ناچاریی دووبارەكردنەوەی ھەندێك شت بێزاربووم، ئینجا قوڕبەسەر خوێنەری ئازیز، كە ئەم ڕستانەی من دەخوێنێتەوە. بەڵام وەك وتم، ناتوانم خۆم لە وەڵامدانەوەیان لابدەم، چونكە قسەكردن و وەڵامدانەیان ھەم بە ھەندوەرگرتنی بۆچوونەكانی تۆیە و ھەم بەدڵنییاوە بێسوود نابێت و بەلایەنی كەمەوە، وەڵام و ئەرگومێنتێكی باشتر لەلای تۆدا بەرامبەر من دەئافرینێت. بەڵام داواكارییەكی ھاوڕێیانەم لە تۆ و ھاوڕێیانی دیكەی ماركسیست ھەیە، كە بۆ ئەوەی مشتومڕەكە بابەتی لاوەكی لێنەبێتە و بابەتەلاوەكییەكان نەبنە بابەتی سەرەكی و بابەتە سەرەكییە دەوڵەت لەبیرنەچێتەوە، ھەوڵبدەن بۆچوونی خۆتان بكەنە وەڵام نەك ھێنانەوەی بۆچوونی ماركس و ئەنگڵس و دیگەران… وەك وتم تەنیا بە خاتری درێژنەبوونەوە و بەملا و بەولادا نەچوونی بابەتەكە و بەس، ئەگینا زۆرم پێخۆش دەبێت، ئەگەر ھاوڕێیانی ماركسیست نووسینەكان ماركس و ئەنگلس وەبگێڕن، بۆئەوەی ئێمەش ھەلی خوێنەوەیانمان بۆ بڕەخسێت.
درێژەی ھەیە ….
خوێنەری ھێژا، بۆ خوێندنەوەی بەشەكانی پێشووتر، كرتە لەسەر ئەم بەستەرانە بكە :
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن، 30 ی ئاوگوستی 2010
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش ( تاهیر ساڵح شه‌ریف ) ، له كو‌رته نووسینێكیدا له ژێر سه‌ردێڕی “ كۆمۆنیسته‌كانی دوو سه‌ده له قوربانییه‌وه بۆ جه‌لاد ” بابه‌تێكی بڵاوكرده‌وه . له و بابه‌ته‌دا په‌نجه‌ی بۆ پرسێکی گه‌لێك گرنگ و گه‌وره ڕ‌اكێشا وە، كه زۆربه‌ی زۆری ڕێكخراوه و پارته ماركسیسته‌كان و ” كۆمونیسته‌كان “ ی سه‌رده‌م خۆیانی لێده‌پارێزن . ئه‌و له‌و كو‌رته نووسینه‌یدا ڕاستگۆیانه ئه‌وه‌ی وتووه ؛ پرسێك ، كه ئه‌و له‌سه‌ری دواوه ، نه له بابه‌تێكی ئاوادا و نه به‌ته‌نها له توانای ئه‌ودا هه یه ، كه یه‌كاڵای بكاته‌وه . ئه‌وه پرسیارێكی زۆر جددیه و وه‌ڵامه‌كه‌شی وائاسان و ئاسایی نییه ، كه به یه‌كێك و دووان و ده ، وه‌ڵام بدرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و كاره پێویستی به ده‌زگه‌یه‌كی توێژه‌ره‌وه و لێكؤڵه‌ره‌وه هه‌یه ، كه ئه‌مه‌ش پێویستی به پاره و كه‌سانێكی شاره‌زای مێشككراوه‌ی زۆر هه‌یه ، كه شته مێژوویه‌كان و دۆكۆمێنته‌كان له‌سه‌ر باری ئابووری و ڕامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا كۆبكه‌نه‌وه و به وردی لێی ان بكۆڵنه‌وه و دواتر هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه به تیئۆری به‌ناو شۆڕشگێڕانه و تاكتیك و ئامانجی پارته ماركسی ست – كۆمونیسته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه، گرێبده‌نه‌وه، ئا له‌وێوه ڕه‌نگه بتوانن په‌ی به وه‌ڵامی ئه‌و پرسه به‌رن .
زیاتر بخوێنەرەوە ڕایه‌كی تر له ته‌ك ڕاكه‌ی (تاهیر ساڵح شه‌ریف) دا →
تێرۆریزمی ئیسلامییه‌کان ته‌واوکه‌ری هێڕشی سه‌رمایه‌دارانه بۆ سه‌ر داخوازییه‌کانی خه‌ڵك
ئه‌مڕۆ که له وڵاتی ئیسپانیا مانگرتنی گشتی به هاوپشتی کرێکاران و خه‌ڵکی نارازی شه‌قامی شاره‌کانی کردووه‌ته مه‌یدانی ڕووبه‌ڕووبوه‌نه‌وه و خه‌باتی چینایه‌تی بۆ به‌رگرتن و سه‌نگه‌رگرتن له‌و هێڕشه جیهانییه‌ی سه‌رمایه‌داران، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی تری ئه‌وروپی، که ده‌خوازێت هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی چه‌ند سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر له کرێکاران و چین و توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه بسێنێته‌وه یا تا نزمترین ئاست کرێ و موچه و خزمه‌تگوزاری و خانه‌نشینی و بیمه ده‌رمانی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و بیمه‌ی بێ‌کاری و کۆمه‌کی کرێخانوو و هتد، داگرێت.
هه‌روه‌ها بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له وڵاتی فه‌ره‌نسه بۆ جاری سێیه‌م مانگرتنی گشتی و خۆپیشاندان به‌رپا بکرێت. ئا له‌م ساته‌دا، که ده‌وڵه‌ته‌کانی سه‌رمایه له ئه‌وروپا بۆ یاساخکردن و سه‌رکوتی ئاشکرای مانگرتنه گشتییه‌کان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان هیچ بیانوویه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نییه، هاوکاره تێرۆریسته‌کانیان ( گروپ و پارته ئیسلامییه‌کان) شه‌پۆلێك هه‌ره‌شه و ترس به‌ره‌و شاره‌کانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت پایته‌خته‌کان، که چه‌قی مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کانن، به‌ڕێده‌خه‌ن و ترس و دڵه‌ڕاوکێ ده‌خه‌نه دڵی جه‌ماوه‌ری نارازی وڵاتانی ئه‌وروپا.
هێزه ئیسلامییه‌کان، به‌م کرده‌وه‌یان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، سه‌لماندیانه‌وه که بێجگه له مشتێك نۆکه‌ری ئیمپریالیزم له ناوچه ئیسلامنشینه‌کان و کوته‌کی سه‌رمایه‌داران بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادییه تاکه‌که‌سی و گشتییه‌کان و پاشه‌کشێ به بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه دژه سه‌رمایه‌دارییه‌کان له وڵاتانی ئه‌وروپیدا، هیچ ئامانجێکی تریان نییه. ئیسلامییه‌کان له کوێ نزیکایه‌تی چینایه‌تی له په‌ره‌سه‌ندندا بێت، له کوێ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی له سه‌رهه‌ڵداندا بێت، ئه‌وان ده‌ست بۆ ته‌قینه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆریستی ده‌به‌ن. ئه‌وان هێزی شاراوه‌ی ده‌وڵه‌تان و سه‌رمایه‌دارانن، ئه‌وان خه‌ریکی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و په‌رشوبڵاو پێکردنی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانن، ئه‌وان دوژمنی ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌وه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تین و ئه‌رک و ئامانجیان پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی بۆرژواکان و ده‌سته‌بژێره سه‌روه‌ره‌کانه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌م ڕاگه‌یاندنه تێرۆریستییه‌ی ئیسلامییه‌کان له‌م به‌ره‌به‌یانه‌ی مانگرتنی گشتی کرێکارانی ئیسپانیا و خۆئاماده‌کردنی کرێکارانی فه‌ره‌نسه‌دا بۆ مانگرتنی گشتی، هاوسه‌نگه‌ری له‌ته‌ك سه‌رمایه‌داران نییه، ئه‌دی چییه؟
سه‌رکه‌وتوو بێت خه‌باتی جه‌ماوه‌ری کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان
ڕسوایی بۆ هێزه ئیسلامییه‌کان و ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داره‌کان
ڕێنیشاندەری بابەتەکان
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.