ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

مانگرتنی کرێکارانی سەندیکای RMT لە ئینگلتەرە

02/06/2023

دوای مانگرتنی ڕۆژی 4شەمەی  12 هەزار لە سایەقی قیتارەکان ، ئەمڕۆش ، هەینی ، 20 هەزار لە کرێکارانی هێڵی شەمەنەفەرەکان کە سەر بە سەندیکای RMT ین بۆ ماوەی 24 کاتژمێر ماندەگرن.   سبەینێش ، شەمە، بەشێکی دیکەی کرێکاران دەست بەمانگرتن دەکەن بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە .

مانگرتنی کرێکاران بەهۆی کێشەی موچە و هەلومەرجی سەر کار و دەرنەکردنی کرێکارەکانەوەیە لەگەڵ  کۆمپانیاکان و حکومەتدا . سایەقی قیاتارەکان کە سەر بە سەندیکای جیاوازن ماوەی ساڵێکە لەم  نیزاعەدان .

لەوە دەکات مانگرتنەکان بەردەوام بێت بەتایبەت دوای ئەوەی کە نقابە بۆ 6 مانگی دیکە مافی بانگکردنی ئەندامەکانی بۆ مانگرتن بە دەستهێنا کە لە سەدا 91  لە ژمارەی دەنگدەران  بوون لە ڕێژەی لە سەدا 67 کە دەنگیان دابوو .

دەنگدانی ئەم ڕیژە  بەرزە لە کرێکاران بۆ مانگرتن، ئەو پەیامە دەداتە کۆمپانیاکان و حکومەت  کە هەژمونی نقابە لەناو کرێکاراندا و خواستی کرێکارانیش بۆ داوا ڕەواکانیان لەو پەڕی بەهێزیدایە ، هاوکاتیش ئەوە دەگەیەنێت بە خاوەنکار و حکومەت کە دەبێت ناچار بن بە وتووێژکردن لەگەڵ نقابەدا و داخوازییەکانیان پەسەند بکەن . 

مارکس و ئەنارکیزم*

نوسینی : Rudolf Rocker

ساڵی 1925

و: زاهیر باهیر

بەشی پێنجەم  

چی لە پشت ئەم جۆرە پەرادۆکسەوەیە؟ ئەوە شتێکە کە نوێنەرانی بەناو سۆسیالیزمی زانستی هێشتا ڕوونیان نەکردووەتەوە.  لە زاراوەی واقیعیدا تەنیا یەک وەڵام هەیە: مارکس ویستی ئەو سەرچاوەیە بشارێتەوە کە خۆی تێیدا نوقم بووە.  هەموو ئەوانەی لێکۆڵینەوەیەکیان لە پرسەکە کردووە و هەست بە زەبری وەلای حیزبی [ پارتیزان] ناکەن، دەبێ دان بەوەدا بنێن کە ئەم ڕوونکردنەوە خەیاڵیی نییە.

با دووبارە گوێبیستی ئەوە بین کە مارکس سەبارەت بە گرنگی مێژوویی پرۆدۆن دەیڵێت. دەتوانین ئەمە لە لاپەڕەی 52ی هەمان بەرهەمدا بخوێنینەوە:

“پرۆدۆن نەک هەر لە بەرژەوەندی پرۆلیتاریاکاندا دەنووسێت، خودی خۆی پرۆلیتاریایە، کرێکارە .  کارەکەی مانیفێستێکی زانستی پرۆلیتاریای فەرەنسییە”.

لێرەدا، وەک دەبینرێت، مارکس بە تەواوی و بە دەقیقی دەڵێت کە پرۆدۆن لایەنگر و بانگدەری  سۆسیالیزمی پرۆلیتاریایە و کارەکانی نوێنەرایەتی مانیفێستێکی زانستی لە پرۆلیتاریای فەرەنسی دەکەن.  لە لایەکی ترەوە لە ‘مانیفێستی کۆمۆنیستدا’ دڵنیامان دەکاتەوە کە پرۆدۆن جەستەیەکی کۆنەپەرستی سۆسیالیزمی  بۆرژوازییە.  ئایا دەکرێت پارادۆکسێکی تیژتر هەبێت؟ ئێمە کێین باوەڕ بە مارکسی ‘خێزانی پیرۆز’ یان نووسەری’ مانیفێستی کۆمۆنیست’؟ بکەین ، وە چۆن ئەم ناکۆکییە / ناتەباییە ڕوودەدات؟ ئەوە پرسیارێکە کە ئێمە دووبارە لە خۆمانی دەکەینەوە و بە سروشتیش وەڵامەکەی وەک پێشووترە: مارکس ویستی تەنها ئەوەی قەرزاری پرۆدۆن بوو لە هەمووانی بشارێتەوە و هەر وەسیلەیەك بۆ پاساوی ئەو مەبەستە قبوڵکراو بوو.  ناتوانرێت گریمانی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی دیکە  هەبێت؛ ئەو وەسیلانەشی  کە مارکس دواتر لە کێبڕکێی خۆیدا لەگەڵ میخایل باکونین بەکاری هێنان، بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە ئەو لە هەڵبژاردنەکەیدا زۆر وردبین نەبووە .

“ ناکۆکی یا پارادۆکسی نێوان ئامانج و نیازپاکی ئیدارە، لەلایەک و ئامراز و گریمانەکانی،  لە لایەکی ترەوە ناتوانرێت لەلایەن دەوڵەتەوە هەڵبوەشێنرێتەوە بەبێ ئەوەی ئەمەی دووەمیان خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە لەسەر بنەمای ئەم ناکۆکییە دامەزراوە.  دەوڵەت لەسەر ناکۆکی ژیانی گشتی و تایبەتی، لەسەر ناکۆکی  نێوان بەرژەوەندی گشتی و بەرژەوەندی تایبەت دامەزراوە.  لێرەوە ئیدارە دەبێت خۆی لە چالاکیەکی فەرمی و نەرینیدا قەتیس بکات، لە کاتێکدا ژیانی مەدەنی  و کارەکەی دەست پێدەکات ئا لەوێدا دەسەڵاتی ئیدارە کۆتایی دێت.  بەڕاستی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دەرئەنجامانەی کە لە سروشتی ناکۆمەڵایەتی ئەم ژیانی مەدەنییەوە سەرهەڵدەدەن، ئەم خاوەندارێتییە تایبەتە، ئەم بازرگانییە، ئەم پیشەسازییە، ئەم یەکدی تاڵانکردنانەی  بازنە جیاوازەکانی هاووڵاتییان، لە لایەن ئەم هەموو دەرئەنجامانەوە ڕووبەڕوو دەبنەوە کە بێ توانایی یاسای  سروشتیی ئیدارەکەن.  بۆ ئەم پارچە پارچەبوونە، ئەم نامۆراڵییە، ئەم کۆیلایەتییەی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەو بناغە سروشتیەیە کە دەوڵەتی مۆدێرن لەسەری وەستاوە، هەروەک چۆن کۆمەڵگەی مەدەنی کۆیلایەتی ئەو بناغە سروشتییە بوو کە دەوڵەتی کۆمەڵگەی کۆن لەسەری وەستابوو.  بوونی دەوڵەت و بوونی کۆیلایەتی لەیەکتر جیا ناکرێنەوە. دەوڵەتی کۆن و کۆیلایەتی کۆن ئەم دژبەرە کلاسیکە ڕاست و ڕێکانە لە یەکترەوە نزیکتر نەبوون لەوەی کە دەوڵەتی مۆدێرن و جیهانی بازرگانی مۆدێرن بوویانە، ئەمانە ناکۆکن لەگەڵ باوەڕی مەسیحییەتدا” ****these hypocritical Christian opposites.

ئەم لێکدانەوەیە کە لە بنەڕەتدا ئەنارکیستییە بۆ سروشتی دەوڵەت، کە لە چوارچێوەی پەروەردەیییدا دواتر لە مارکسدا زۆر سەیر دەردەکەوێت، کە بەڵگەیەکی ڕوونە بۆ ڕەگ و ڕیشەی ئەنارکیستی پەرەسەندنی سۆسیالیستی سەرەتایی مارکس. ئەو بابەتەی کە باسی لێوە دەکرێت ڕەنگدانەوەی چەمکەکانی ڕەخنەی پرۆدۆنە لە دەوڵەت، ڕەخنەیەک کە بۆ یەکەمجار لە کتێبە بەناوبانگەکەیدا هاتووە کە ‘ موڵکییەت چییە؟’ ئەو کارە نەمرە کاریگەری یەکلاکەرەوەی لەسەر پەرەسەندنی کۆمۆنیستیی ئەڵمانەکان هەبوو، بەبێ گوێدانە ئەو ڕاستییە مارکس هەموو هەوڵێک دەدات لە بەکارهێنانی شێوازە بێ نرخەکان بۆ نکۆڵیکردن لە ڕۆژانی سەرەتای چالاکییە سۆسیالیستییەکەی.  بێگومان لەمەدا مارکسیستەکان پاڵپشتی مامۆستاکەیان دەکەن و بەم شێوەیە ڕوانگەی مێژوویی هەڵە بۆ پەیوەندییە سەرەتاییەکانی نێوان مارکس و پرۆدۆن وردە وردە بنیات دەنرێت.

بە تایبەتی لە ئەڵمانیا کە لەوێ پرۆدۆن تاڕادەی نەناسراو وابوو، تەواوی چەواشەکارییەکان لەم ڕووەوە توانای بڵاوبوونەوەیان هەیە.  بەڵام تا مرۆڤ زیاتر بەرهەمە گرنگەکانی نووسەرانی سۆسیالیستی کۆن بناسێت، زیاتر تێدەگات کە سۆسیالیزمی زانستی چەندە قەرزاری ئەو “یۆتۆپیاییانە”ن کە بۆ ماوەیەکی زۆر لەبیرکرابوون بەهۆی “ناوبانگ”ی گەورەی قوتابخانەی مارکسی و هۆکارەکانی دیکە کە لە سەرەتاوە بێ ئاگایانە ئەدەبیاتی سۆشیالیستی لەبیرکران.   یەکێک لە گرنگترین مامۆستاکانی مارکس و ئەو کەسەی کە بناغەکانی گەشەسەندنی دواتری ئەوی دانا، کەسێکی تر نەبوو جگە لە پرۆدۆن، ئەو ئەنارکیستەی کە لەلایەن سۆسیالیستە یاساییەکانەوە ئەوەندە سووکایەتی پێکرا و بە هەڵە تێیگەیشتبوون.

درێژەی هەیە

…………………………………….

*وەرگێڕانی ئەم ئەم وتارە بە مەبەستی چەلەحانێی نێوانی مارکسییەکان و ئەنارکیستەکان نییە بەڵکو بۆ ڕوونکردنەوە یا تیشك خستنە سەر هەندێك لایەنی تاریکی دوو کەسایەتی زۆر گەورەیە کە مارکس و پرۆدۆنە .  بەتایبەت مارکس کە مارکسییە کوردەکان بە ئاگای ئەوە نین کە مارکسی لاو ، لاوێکی یاخیی ، کۆمۆنیست بووە، بەڵام مارکسی بە تەمەن ڕادیکالییەکەی وردە وردە کاڵ دەبێتەوە تا ئەو جێیەی کە خەباتی پڕۆلیتاریا بەرەو پەڕەلەمانتاریزم دەبات . 

بەڕای من زەروورە کە مارکس وەکو خۆی کە بووە ببینین، نەك وەکو ئەوەی کە دەمانەوێت .

…………………………………

**** These hypocritical opposites   [ ئەمانە ناکۆکن لەگەڵ باوەڕی مەسیحییەتدا] ئەمە دەستەواژەیەکە ، تێرمێکە کە مارکس لە  کاپیتاڵدا بەرانبەر دەزگەکانی سەرمایەداری بەکاریهێناوە، پێیان دەڵێت ئەو باوەڕ و دڵسۆزی و یەکسانی و بایاخە ڕەوشتیانەی کە لە  ئاینی مەسیحیدا هاتوون  و ئێوە  باوەڕتان پێیەتی و بانگەشەیان بۆ دەکەن لەتەك کار و رەفتارتاندا نایەنەوە  بۆیە بە بێ هەڵوەشاندنەوەی ئێوە هیچ یەکێك لەوانە بەدینایەت .

مانگرتنی کرێکارانی ئەندامانی نقابەی ئەسلیف

31/03/2023

ئەمڕۆ، 4شەمە، 31/0/2023 سایەقی بەشێکی زۆر لە قیتارەکانی ئینگلتەرە کە ئەندامی نقابەی ئەسلیف-ن بۆ جارێکی دیکە بۆ 24 کاتژمێر مانگرتنەکەیان دەستپێکرد .

هۆکاری مانگرتنەکەیان داخوازی  بەرزکردنەوەی مووچە و کری و مەرجەکانی سەرکار و دەرنەکردن  و هێڵانەوەی کرێکارانە .  کێشەی نێوانی نقابە و کۆمپانیاکانی قیتارەکان بۆ ماوەی ساڵێكە بەردەوامە ، دواجار حکومەت و ئیدارەی کۆمپانیاکان ڕازیبوون بە بەرزکردنەوە موچە بە ڕێژەی لەسەدا 5 بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتوش بە ڕێژەی لەسەد 4 . ئەم ڕیژەیە کە لە کاتێکدا ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە بە ڕێژەی سەرو لە سەدا 10 یە زۆر کەمە لەمەش زیاتر حکومەت و کۆمپانیاکان پابەند نەبوون بە داخوازییەکانی دیکەی نقابەوە بۆیە نقابە ئەو بڕە زیادەیەی مووچەی ڕەتکردەوە.

ڕۆژی هەینی و شەمە دووبارە مانگرتنی بەشی دیکەی کرێکارانی قیتارەکان دەستپێدەکاتەوە.

10 کەس لە گروپی Just Stop Oil ئەمڕۆ دەسگیر کران

31/05/2023

ئەندامانی گروپی جەست ستۆپ ئۆیەک لە 24ی نیسانەوە هەموو ڕۆژێک خۆپیشاندانیان  ئەنجامداوە، و بەڵێنیان داوە تا کاتێکی نادیار بەردەوام بن تا حکومەت واز لە پێدانی مۆڵەتی نوێ بۆ غاز و خەڵوز و نەوت دەهێنێت.

ئەمڕۆ بەیانی زوو لە سێ شوێندا لە لەندەن جالاکی ڕاستەوخۆیان نواند ، لەوانە لەسەر شەقامی بەردەم پەڕلەمانی بریتانیا بوو کە 56 کەسیان ڕێپێوانی هێواشیان ئەنجام دا کە ئەمەش بە گوێرەی یاسای نوێ یاساخە بۆیە 10 کەسیان لێ دەستتگیر کرا.

کرێکارانی دائیرەی خێرخوازی St Mungo  لە مانگرتنی یەك مانگیدان

30/05/2023

کرێکارانی ئەو دەزگەیەی سەرەوە کە  هاوکاری و کۆمەك بەوانەی کە خانووبەرەیان نییە و لەسەر شەقامەکانن ، لە 3شەمەوە ، 30/05 تاکو 26/06 لە مانگرتندا دەبن بۆ بەرگریی لە زیادکردنی موچە و کرێیان .

ئەندامانی سەندیکای یونایتد زیاتر لە 500 کرێکاریان لە سەرانسەری باشووری ئینگلتەرادا : لە لەندەن، بریستۆڵ، برایتۆن، ئۆکسفۆرد، بۆرنمۆس و ڕیدینگدەنگیان بەمانگرتن داوە و دوێنێ، 3شەمە یەکەم ڕۆژی مانگرتنەکەیان بوو.

سکرتێری گشتی سەندیکای یونایت، شارۆن گرەیام، وتی: “ئەو کرێکارانەی کە لەو دەزگەیەدا کار دەکەن و کارەکەیان هاوکاری ئەوانەن کە لەسەر شەقامەکان دەمێننەوە و ئەوانەش کە ماڵ و شوێنیان نییە گەیشتونەتە ئەوا ڕادەیەی کە هەڵوێست وەرگرن “

ئەو وتی “ئیدارەی ئەو دەزگەیە لەبری ئەوەی دەست بەسەر دەستپێشخەرییەکەدا بگرێت بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکە ،  ئێستا ئیدارەی سانت مونگۆ ڕووبەڕووی مانگرتنی مانگێک دەبێتەوە و کرێکاران پشتگیری تەواوی یونایتیان هەیە.  ئۆفەری بەزەییانەی مووچە کە لە سەدا 2.25 هەموو  کەسێکی ناو سەندیکای توڕە کردووە.  ئێستا وەڵامەکە لە دەستی ئیدارەی دەزگەکەدایە دەتوانن ئۆفەری  ئەندامانی یونایت بکات بە مووچەی شایستە. ، کەچی لە بری ئەمە بێباکن بەرامبەر بەو فشارە داراییانەی کە ڕووبەڕووی ستافەکانیانی خۆیان دەبنەوە، لە ڕاستیدا و  بەڕاشکاوی ئەم هەڵوێستە  سەرسوڕهێنەرە”.

نایەکسانی نێوانی ژنان و پیاوان لە داهاتدا لە بریتانیا

29/05/2023

ژنان لە بریتانیادا دوو جار ڕووبەری نایەکسانی لە گەڵ پیاواندا دەبنەوە.  جارێکیان  لە ئێستای کارکرندیاندا لە مووچە و کرێدا لە هەمان کاردا کە پیاوان دەیکەن ، ئەم جۆرە جیاوازییە تا ڕادەیەکی زۆر زانراوە .  بەڵام ئەمەی دووهەمیان واتە ئایندەیان  کە لە بڕی کەمیی موچەی خانەنشینییانە کەمتر زانراوە.

  بە گوێرەی ڕاپۆرتە نوێیەکان ، لە نێوانیاندا ڕاپۆرتێکی سەندیکای مەرکەزی بریتانییایە  لە توێژینەوەکەیدا مەزەندە دەکات کە جیاوازی لەسەدا 40.5 لە داهاتی خانەنشینی بۆ ژنان و پیاوان لە نێوان ساڵانی 2020/2021 .  ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو گەورەترە لە جیاوازی مووچەی جێندەیی کە لە ساڵی 2021دا نزیکەی 15.4% بووە.  

لە دەرەوەی کار، ژنان بەشێکی زۆری چاودێریکردنی بێ مووچە لە کۆمەڵگادا ئەنجام دەدەن، جا ئەمە چاودێریکردنی منداڵە بچووکەکان بێت یان چاودێریکردنی ئەندامانی خێزان کە نەخۆشن.  لە ئەنجامدا ژنان زیاتر بە شێوەی نیوەکاتی [ پارتایم ] کار دەکەن.. ئەمەش یانی دانی تەکس و بیمەی تەئمیم کەمتر دەدەن کە ڕۆڵی لە پارەی خانەنشینییاندا هەیە.    داتاکانی فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی بۆ ساڵی 2022 ئاشکرای دەکەن کە 38%ی ژنان لە کاری نیوەکاتیدا بوون بە بەراورد بە 14%ی پیاوان

لە لایەکی دیکەوە بە گوێرەی توێژینەوەیەکی حیزبی لەیبەر  پارتی کرێکاران دەڵێت  کە جیاوازی مووچەی ڕەگەزیی/جێندەیی بۆ ژنانی تەمەن 50 ساڵ پێش ساڵی 2050  بەردەوام دەبێت.

شیکارییەکەی پارتی کرێکاران دەریخستووە کە بەناو مووچەی یەکسان لە کرێکارانی ژن کە لە نزیک دەرکردنی یاسای مووچەی یەکسان لە ساڵی 1970 لەدایک بوون، پێناچێت لە ماوەی ژیانی کارکردنیاندا ئەو بۆشاییە پڕبکرێتەوە.

توێژینەوەیەک کە بۆ ئانلیس دۆدز، وەزیری حیزبی لەیبەر بۆ کاروباری یەکسانیی ژنان ئەنجامدراوە، حیسابیان کردووە کە ڕێژەی خاوی گۆڕانکاری لەگەڵ مووچەی یەکسان بۆ ژنان لە تەمەنی 50 ساڵیدا بەم شێوەیە، جیاوازی مووچەی ڕەگەزی پێش ساڵی 2050 بەو ڕێڕەوەی ئێستا لەناو ناچێت.

داتاکانی ڕاپرسی ساڵانەی فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی سەبارەت بە کاتژمێرەکان و داهاتەکان دەریدەخەن کە جیاوازی مووچەی ڕەگەزیی زۆرترینە بۆ ژنانی تەمەن 50 بۆ 59 ساڵ، کە 11.7% بۆ کرێکارانی تەواوکات[ فولتایم].  ئەمەش نزیکەی چوار هێندەی ژنانی تەمەن 30ساڵ زیاترە.

شیکارییەکە دەریخستووە کە لە نێوان هێزی کاری ژنانی تەمەن 50 بۆ 64 ساڵدا، 185 هەزار کەسی دیکە لە سەرەتای تووشبوون بە کۆڤیدەوە لە ڕووی ئابوورییەوە ناچالاک بوون، لە کاتێکدا مووچەی ڕاستەقینەی ژنانی تەمەن 40 و 50 ساڵان لە ساڵی 2010ەوە بە ڕێژەی 1000 پاوەند لە ساڵێکدا دابەزیوە.

بەپێی توێژینەوەکان  لە مانگی شوباتدا بڵاوکراونەتەوە، نزیکەی یەک لە هەر 10 ژن کە تەمەنیان لە نێوان45 بۆ 55ساڵدایە، ساڵی ڕابردوو بەهۆی دەرکەوتنی  نیشانەی نەخۆشییەوە و نەبوونی پشتیوانی لە شوێنی کارەکانیان، کارەکانیان جێهێشتووە.

مارکس و ئەنارکیزم*

مارکس و ئەنارکیزم*

نوسینی : Rudolf Rocker

ساڵی 1925

و: زاهیر باهیر

بەشی چوارەم

مارکس وەک سەرنووسەری ڕۆژنامەی ڕینیش زایتونگ، (Rheinische Zeitung ) کە یەکێکە لە ڕۆژنامە پێشەنگەکانی دیموکراسی ئەڵمانیا، لەو ڕێگایەوە بە گرنگترین نووسەرانی سۆسیالیستیی فەرەنسا ئاشنا بوو ، هەرچەندە خۆی هێشتا پشتگیری لە دۆزی سۆسیالیستی نەکردبوو.  پێشتر باسمان لەوە کردووە کە لە نوسێنێکیدا ئاماژە بە ڤیکتۆر کۆنسیدرانت و پیێر لیرۆکس و پرۆدۆن (Victor Considerant ، Pierre Leroux  ، Proudhon)  دەکات و گومانی تێدا نییە کە کۆنسیدرانت و پرۆدۆن ئەو مامۆستایانە بوون کە ئەویان بۆ سۆسیالیزم ڕاکێشاوە.  بێ هیچ گومانێک، کتێبی موڵکیەت چییە؟ کاریگەرییەکی سەرەکی بوو لەسەر گەشەکردنی  مارکس وەك سۆسیالیستێك.  بەم پێیە لە گۆڤاری دەوریدا  باسی پرۆدۆنی ئیلهامبەخش بە “خۆڕاگرترین و ژیرترین نووسەرانی سۆسیالیستی” ناودەبات[7 ] .  لە ساڵی 1843دا کە سانسۆری برۆسسیا ‘ ڕینیشە زایتونگی’ (Rheinische Zeitung)  بێدەنگ کرد، مارکس وڵاتی بەجێهێشت و هەر لەو قۆناغەدا بوو کە بەرەو سۆسیالیزم هەنگاوی نا.  ئەم گۆڕانکارییە لە نامەکانیدا بۆ نووسەری بەناوبانگ ئارنۆڵد ڕوج (Arnold Ruge) تێبینی کراوە و تەنانەت زیاتریش لە بەرهەمەکەیدا بە ناوی “خێزانی پیرۆز، ڕەخنەیەك لە ڕەخنەی ڕەخنەگرانە” کە بەیەکەوە لەگەڵ فرێدریك ئەنگڵس بڵاویکردووەتەوە، تەواو دیار و بەرچاوە.  کتێبەکەی ساڵی 1845 ی  بە ئامانجی جەدەلکردن لە دژی ئەو مەیلە دەرکەوت کە بیرمەندی ئەڵمانی برۆنۆ باوەر (Bruno Bauer ) [8 ] سەرۆکایەتی دەکرد.  سەرەڕای بابەتە فەلسەفییەکان، کتێبەکە باسی ئابووری سیاسی و سۆسیالیزمیشی کردووە و بە تایبەتیش ئەم بەشانەن کە لێرەدا پەیوەندییان بە ئێمەوە هەیە.

لە هەموو ئەو بەرهەمانەی مارکس و ئەنگڵس چاپیان کردووە، ‘ خێزانی پیرۆز’ [The Holy Family ] تاکە بەرهەمە کە وەرنەگێڕدراوەتە سەر زمانەکانی دیکە و سۆسیالیستە ئەڵمانییەکان چاپیان نەکردووەتەوە.  ڕاستە، فرانز مێهرینگ، [Franz Mehring ] جێبەجێکاری ئەدەبییاتی مارکس و ئەنگڵس، بەهاندانی حزبی سۆسیالیستی ئەڵمانی، لەگەڵ نووسینەکانی دیکەی ساڵانی سەرەتای خۆیان وەك سۆسیالیستە چالاکەکان خێزانی  پیرۆزیان’ بڵاوکردەوە، بەڵام ئەمە دوای شەست ساڵ لە دەرچوونی بۆ یەکەمجار ئەنجامدرا. هەروەها هۆکارێکی دیکەش  بڵاوکردنەوەکەیان بۆ کەسانی موتەمەکین و پسپۆڕان بوو، بەو پێیەی کڕینی بۆ کرێکار زۆر گران بوو.  جگە لەوەش، پرۆدۆن ئەوەندە نەناسراو بوو لە ئەڵمانیادا،  تەنیا زۆر کەم کەس دەرکیان بەوە کردووە کە کەلێنێکی گەورە لە نێوان ئەو بۆچوونانەی کە مارکس لە یەکەم جاردا لە سەر ئەو و نوسینەکانی دەریبڕیون و ئەو بۆچوونانەی کە دواتر هەیبێ.

لەگەڵ ئەوەشدا کتێبەکە بە ڕوونی گەشەسەندنی سۆسیالیزمی مارکس و ئەو کاریگەرییە بەهێزە نیشان دەدات کە پرۆدۆن بەسەر ئەو گەشەسەندنەدا هەیبوو. لە کتێبی ‘خێزانی پیرۆزدا’ مارکس دان بەوەدا دەنێت کە پرۆدۆن هەموو ئەو شایستەیانەی/ تایبەتمەندییانەی هەیە، کە دواتر دەکرا مایەی بایاخ و ڕینمایی  بێت بۆ مارکسییەکان.

با بزانین لەم بارەیەوە لە لاپەڕەی 36دا چی دەڵێت:

“هەموو دیراسەکان لەسەر ئابووری سیاسی، موڵکییەتی تایبەتی بە شتێکی ئاسایی وەردەگرن و حاشا هەڵنەگرە، ئەم بنەما بنەڕەتییە بۆ ئەوان ڕاستییەکە جێی مشتومڕ نییە کە هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زیاتری بۆ تەرخان ناکەن، لە ڕاستیدا ڕاستییەکەی کە قسەی لەسەر دەکرێت  تەنها “ڕێکەوتە ” ، وەک ئەوەی’سەی’  (Say  ) ساویلکانە دان بەوەدا دەنێت [9 ] . بەڵام پرۆدۆن لێکۆڵینەوەیەکی ڕەخنەگرانە دەکاتە یەکەم لێکۆڵینەوەی یەکلاکەرەوە و بێبەزەیی و لە هەمان کاتدا زانستیی لەسەر بنەمای ئابووری سیاسیی، موڵکییەتی تایبەتیی.  ئەمە ئەو پێشکەوتنە زانستییە گەورەیە کە کردوویەتی، پێشکەوتنێک کە شۆڕشێک لە ئابووری سیاسیدا دەکات و بۆ یەکەمجار زانستێکی ڕاستەقینەی ئابووری سیاسی دەکاتە مومکین . کتێبەکەی پرۆدۆن ‘ موڵکییەت چییە’ بۆ ئابووری سیاسی مۆدێرن هێندەی کارەکانی’ سێیس’ گرنگە کە ‘ سێیەم ئیستەیتە’*** (The Third Estate )بۆ سیاسەتی مۆدێرن”.

جێگای سەرنجە کە ئەم قسانە بەراورد بکەین لەگەڵ ئەوەی کە مارکس دواتر لەبارەی بیرمەندی گەورەی ئەنارکیستەوە دەیگوت.  لە کتێبی ‘خێزانی پیرۆزدا’ سەبارەت بە کتێبەکەی پرۆدۆن  ‘موڵکییەت چییە؟’ دەڵیت یەکەم شیکاری زانستییە بۆ مەڵکییەتی تایبەتیی  و ئەوەی کە ئەگەری دروستکردنی زانستێکی ڕاستەقینەی لە ئابووری نیشتمانییەوە کردەوە.  بەڵام لە نامە مەشوورەکەی  کە بۆ مردنی پرۆدۆن بۆ سۆزیالدێمۆکرات-ی نوسی ،( Sozialdemokrat ) هەمان مارکس ئیدعای ئەوە دەکات کە لە مێژوویەکی زانستی تەواوی ئابووریدا ئەو کارە بەدەگمەن باسکردنێک هەڵدەسەنگێنێت.

درێژەی هەیە

…………………………..

*وەرگێڕانی ئەم ئەم وتارە بە مەبەستی چەلەحانێی نێوانی مارکسییەکان و ئەنارکیستەکان نییە بەڵکو بۆ ڕوونکردنەوە یا تیشك خستنە سەر هەندێك لایەنی تاریکی دوو کەسایەتی زۆر گەورەیە کە مارکس و پرۆدۆنە .  بەتایبەت مارکس کە مارکسییە کوردەکان بە ئاگای ئەوە نین کە مارکسی لاو ، لاوێکی یاخیی ، کۆمۆنیست بووە، بەڵام مارکسی بە تەمەن ڕادیکالییەکەی وردە وردە کاڵ دەبێتەوە تا ئەو جێیەی کە خەباتی پڕۆلیتاریا بەرەو پەڕەلەمانتاریزم دەبات . 

بەڕای من زەروورە کە مارکس وەکو خۆی کە بووە ببینین، نەك وەکو ئەوەی کە دەمانەوێت .

*** پێش شۆڕش، کۆمەڵی فەرەنسی بەسەر سێ ڕیزبەندی / پۆلینە یان ئیستەیتەکانی  پاشایەتیدا  دابەش بوو بوو – ئیستەیتی/ پۆلینەی  یەکەم ( قەشە و کاهین و ڕۆحانییەکان)، ئیستەیتی/ پۆلینەی دووەم ( نوبەلاکان / ئەشراف) و ئیستەیتی/ پۆلینەی سێیەم( خەڵکانی ئاسایی ) کە دژ بە پاشایەتی و دەسەڵاتداران بوون کە  نزیکەی 27 ملیۆن کەس ژمارەیان بوو، واتە لەسەدا 98ی دانیشتوانی فەرەنسای ئەو کاتە. ئەم ئیستەیتە کە لەو دوانەی تر ژمارەیان زیاتر بوو بەڵام لەبەرچاو ون بوون واتە لە ڕوی سیاسییەوە  حسابیان بۆ نەدەکرا، نوێنەرایەتی نەبوو لە حکومەتدا و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر حکومەت نەبوو.  ئەندامانی ئیستەیتی  سێیەم لە سواڵکەر و کۆڵبەری تێکۆشەرەوە تا دەگاتە پیشەکاران و کرێکارانی شار؛ لە دوکاندار و چینی ناوەندی بازرگانییەوە تا دەوڵەمەندترین جوتیاران و دوکانداران و بازرگانانی بچوك.  سەرەڕای قەبارەی گەورەی ئەم بەشە و گرنگی بینینی ڕۆڵیان لە  ئابووریدا، تاڕادەیەك  هیچ ڕۆڵێکی لە حکومەت یان بڕیاردانی ڕژێمی ئەو کاتەدا نەبوو.   بێزاری و ناڕەزایی و ئازارەکانی ئەم بەشە لە خەڵکی،  بوونە هۆکاری سەرەکی شۆڕشی فەرەنسا.

[7] Rheinische Zeitung, 7 January 1843.

[8] B. Bauer : بی.باوەر یەکێک بوو لە ئەندامە بەئەمەکەکانی بازنەی بەرلین “ئازاد”، کە کەسایەتییە دیارەکانی جیهانی بیری ئازادی ئەڵمانی (نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەهەم) لەوێدا دەبینرا.  کەسایەتییەکانی وەک فۆیەرباخ، نووسەری کتێبی جەوهەری مەسیحیەت، کە بەرهەمێکی قووڵی بێدینیە، یان ماکس ستێرنەر، نووسەری کتێبی ئیگۆ و خۆی.  بیری پاوانخوازانەی کارل مارکس لەگەڵ بیرکردنەوەی ئازادی بی.باوەر و هاوڕێکانیدا لە بەیەکداداندا  بوو.  لە نێویاندا نابێت ئی.باوەر لەبیر بکەین، کە کتێبەکەی Der Kritik mit Kirche und Staat [ڕەخنەیەک لە کەنیسە و دەوڵەت] بوو بە تەواوی،  لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە چاپی یەکەم 1843 دەستی بەسەردا گیرا و سووتێنرا .  چاپی دووەم (بێرن، 1844) بەختی باشتری هەبوو.  بەڵام نووسەر خۆی نا،  بەهۆی بیرۆکە دژە دەوڵەت و دژە کڵێساکانیەوە تەنها سزای بەسەردا سەپێندرا و زیندانیکرا.  (تێبینی سەرنوسەر.)

[9] J. B. Say,   ئابووریناسێکی ئینگلیزی ئەو سەردەمەیە کە بەرهەمە تەواوبووەکانی ماکس ستێرنەر وەریگێڕاوە بۆ زمانی ئەڵمانی.  فۆبیای کارل مارکس بۆ بیرمەندی ئەنارکیستی فەرەنسی (وەک دەزانین هەژاری فەلسەفەی ڕەخنەیەکی بەردەوامە لە فەلسەفەی هەژاری پرۆدۆن) یان بۆ ئازادبیرانی ئەڵمانی (کتێبی بەرفراوانی بەڵگەنامەکانی سۆسیالیزم هەوڵێکی بێهودە و پێکەنیناوییە بۆ ئەوەی کەمێک لە(زە ئیگۆ و خۆی – ماکس شتێرنەر)، هەروەها دژی ئەم کۆمەڵناسە ڕاپەڕیوە، کە لەو کاتەدا زۆر باسی لێدەکرا لەلایەن هەر کەسێکەوە کە ڕەخنەی لە دەوڵەت بوو و هەوڵی ڕزگاربوون لە ستەمکارییەکەی دەدا. (تێبینی سەرنوسەر)

………………………………

تێبینی : وەردپرێس ڕێگا نادات کە هێمای ئەنارکیزم [ A ] لە پاڵ مارکس دا دابنێم ، شوێنەکەی هەر بە ڕەشی ماوەیەوە

مارکس و ئەنارکیزم*

نوسینی : Rudolf Rocker

ساڵی 1925

و: زاهیر باهیر

II

بەشی سێیەم:

هەموو ئەوانەی بە جددی لە گەشەکردنی مارکس وەک سۆسیالیستێک لێکۆڵینەوەیان کردووە، دەبێت دان بەوەدا بنێن کە کارەکەی پرۆدۆن ” موڵکییەت چییە؟” ئەوە بوو کە مارکسی بۆ سۆسیالیزم قەناعەت پێکرد.  ئەوانەشی کە زانیارییەکی وردیان لەسەر وردەکارییەکانی ئەو پەرەسەندنەی مارکس نییە، هەروەها  ئەوانی دیکە کە دەرفەتی خوێندنەوەی بەرهەمە سۆسیالیستییە سەرەتاییەکانی مارکس و ئەنگڵسیان نەبووە، ئەم بانگەشەیە لە شوێنی خۆیدا نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.  چونکە مارکس لە نووسینەکانی دواتریدا بە توندی و بە گاڵتەجاڕیەوە باس لە پرۆدۆن دەکات و ئەمانە هەر ئەو نووسینانەن کە سۆسیال دیموکراتەکان جار دوای جار هەڵیانبژاردوون بۆ بڵاوکردنەوە.

لەم ڕێگایەوە وردە وردە ئەو باوەڕە دروست بوو کە مارکس هەر لە سەرەتاوە نەیارێکی تیئیۆری پرۆدۆن بووە و هەرگیز هیچ خاڵێکی هاوبەش لە نێوانیاندا نەبووە.  ئەگەر ڕاستی بڵێین، مەحاڵە باوەڕ بەوە بکرێت، ئەگەر نا هەرکاتێک مرۆڤ سەیری ئەوەی مارکس بکات کە دەربارەی پرۆدۆن لە بەرهەمە بەناوبانگەکەیدا ” هەژاری فەلسەفە” لە مانیفێستی کۆمۆنیستدا، یان لە نامەی کۆچی دوایی پرۆدۆندا کە لە سۆزیالدێمۆکرات (Sozialdemokrat ) لە بەرلین بڵاوکراوەتەوە، ماوەیەکی کەم دوای مردنی پرۆدۆن، لەسەر پرۆدۆن نووسیویەتی،جێی سەرنجن.

مارکس لە کتێبی (هەژاری فەلسەفە)دا بە خراپترین شێوە هێرش دەکاتە سەر پرۆدۆن، بچووکی دەکاتەوە بۆ هیچ، بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە بیرۆکەکانی پرۆدۆن بێ بەهان و نە وەک سۆسیالیستی و نە وەک ڕەخنەگرێکی ئابووری سیاسی ناویان دەبات.

مارکس نوسیوێتی “مۆنسیۆر پرۆدۆن، بەدبەخت بووە کە لە ئەوروپادا بە شێوەیەکی تایبەت بە هەڵە لێی تێگەیشتوون.  لە فەرەنسا هەقێتی کە ئابووریناسێکی خراپ بێت، چونکە بە فەیلەسوفێکی باشی ئەڵمانی ناوبانگی دەرکردووە. لە ئەڵمانیا هەقێتی فەیلەسوفێکی خراپ بێت چونکە ناوبانگێکی زۆری هەیە کە یەکێکە لە بەتواناترین ئابووریناسەکانی فەرەنسی.  ئێمە وەکو ئەڵمانیەك و هاوکاتیش ئابووریناس، خوازیارین ناڕەزایەتی  بەرامبەر بەم دوو  هەڵەیە دەربڕین.” 4]]

مارکس لەوە زیاتریش ڕۆیشت بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک بخاتەڕوو، پرۆدۆنی تۆمەتبار کرد بەوەی کە بیرۆکەکانی ئابووریناسە ئینگلیزییەکەی ‘برەی’ (Bray)دزیوە، نووسیوێتی:

” ئێمە باوەڕمان وایە کلیلی هەموو کارەکانی ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی مۆنسێۆر پرۆدۆنمان لە کتێبەکەی برەی (Bray ) دا [5 ] دۆزیوەتەوە”

جێگای سەرنجە کە مارکس ، خۆی کە زۆرجار بیرۆکەی ئەوانی دیکەی بەکارهێناوە و مانیفێستی کۆمۆنیستەکەی’ لە ڕاستیدا تەنها کۆپییەکیمانیفێستی دیموکراسی’ ڤیکتۆر کۆنسیدرانتە کەچی کەسانی دیکە بە دزیکردن  تۆمەتبار بکات.  بەڵام با بەردەوامبین. لە مانیفێستی کۆمۆنیستدا’ مارکس پرۆدۆن وەک کارەکتەری کۆنەپەرست و بۆرژوازی وێنا دەکات [6]. هەروەها لە پرسەنامەکەی کە بۆ سۆزیالدێمۆکرات (1865) نووسیویەتی، دەتوانین ئەمانەی خوارەوە بدۆزینەوە:

 لە مێژوویەکی زانستی پوختی ئابووری سیاسیدا، ئەم کتێبە ، واتە( موڵکییەت چییە؟) بەدەگمەن شایەنی باسکردنە.  بە کارە هەژێنەرەکانی وەك ئەمە،  بەتەواوی هەمان ڕۆڵ لە زانستەکاندا دەگێڕن کە لە جیهانی ڕۆماندا دەیگێڕن.”

مارکس لە  نامەکەی کە سەبارەت بە مردنەکەی نوسیوێتی هەمان ئیدیعا دووپات دەکاتەوە کە پرۆدۆن وەک سۆسیالیست و ئابووریناسێک بێ بەهایە، بۆچوونێک کە پێشتر لە کتێبی هەژاری فەلسەفەدا’ دەنگی دابوووە.

تۆمەتەکانی کە لە لایەن مارکسەوە  ئاراستەی پرۆدۆن کراون تێگەیشتنیان  زەحمەت نییە، تەنیا دەتوانن ئەو باوەڕە بڵاوبکەنەوە، یان باشتر ئەو قەناعەتە، کە بە هیچ شێوەیەک هیچ زەمینەیەکی هاوبەش لە نێوان ئەو و ئەو نووسەرە گەورە فەرەنسیەدا نەبووە.  لە ئەڵمانیا پرودۆن تا ڕادەیەکی زۆر نەناسراو بووە.  چاپە ئەڵمانییەکانی بەرهەمەکانی پرۆدۆن کە لە دەوروبەری ساڵی 1840 دەرچوون کۆپی چاپکراویان نەماون.  تاکە کتێبی پرۆدۆن کە بە زمانی ئەڵمانی دووبارە چاپکراوەتەوە، کتێبی موڵکییەت  چییە؟ و لەگەڵ ئەوەشدا تەنانەت دەستاو دەست پێکردنیشی سنوردار بوو.  ئەمەش توانای مارکس دەگەیەنێت لەسەر سڕینەوەی هەموو شوێنەواری گەشەسەندنی سەرەتایی خۆی وەک سۆسیالیستێك.  لە سەرەوە بینیمان کە چۆن هەڵوێستی مارکس بەرامبەر بە پرۆدۆن لە سەرەتاوە تەواو جیاواز بووە و ئەنجامگیرییەکانی کە دواتر دێن  پشتگیری ڕاگەیاندنەکانمان دەکەن.

درێژەی هەیە

……………………………………

*وەرگێڕانی ئەم ئەم وتارە بە مەبەستی چەلەحانێی نێوانی مارکسییەکان و ئەنارکیستەکان نییە بەڵکو بۆ ڕوونکردنەوە یا تیشك خستنە سەر هەندێك لایەنی تاریکی دوو کەسایەتی زۆر گەورەیە کە مارکس و پرۆدۆنە .  بەتایبەت مارکس کە مارکسییە کوردەکان بە ئاگای ئەوە نین کە مارکسی لاو ، لاوێکی یاخیی ، کۆمۆنیست بووە، بەڵام مارکسی بە تەمەن ڕادیکالییەکەی وردە وردە کاڵ دەبێتەوە تا ئەو جێیەی کە خەباتی پڕۆلیتاریا بەرەو پەڕەلەمانتاریزم دەبات . 

بەڕای من زەروورە کە مارکس وەکو خۆی کە بووە ببینین، نەك وەکو ئەوەی کە دەمانەوێت .

[4] Marx: The Poverty of Philosophy, foreword.

[5] Bray: Labour’s Wronszs and Labour’s Remedy, Leeds, 1839.

[6] Marx and Engels: The Communist Manifesto, page 21.

تێبینی : وەردپرێس ڕێگە نادات هێمای ئەنارکیزم [ A ] لێرەدا دانێم هەر بە ڕەشی ماوەیەوە .

1579 کەس لە پرۆتێستەکەی شاری دانهاك-ی هۆڵەندە دەستگیرکران

28/05/2023

دوێنێ شەمە ، 27/05 زیاتر لە 7000 کەس بەشدارییان لە پرۆتێستی ‘ یاخیبوون لە لەناوچوون ‘ ” Extniction Rebellion  “  لە دانهاك لە هۆڵندە کرد و چەند کەسایەتییەکی ناوداری هۆڵەندی لەنێو خۆپیشاندەراندا بوون.  بەشداربووان پێشبنی هێڕششی پۆلیسیان بە بە کارهێنانی هێزی فشاری ئاویی بۆیە هەندێکیان جفلی مەلەیان لەبەر کردووە و هەرەها چەفتریشیان پێبوو.  ئەم ناڕەزایەتییە حەوتەمین ناڕەزایەتییە کە لەلایەن یاخیبوونی لە لەناوچوونەوە لە هەمان بەشی ڕێگای ئۆتۆمبێل لەو شارە نزیک لە پەرلەمان و بینا سەرەکییەکانی وەزارەت ڕێکدەخرێت.

چالاکوانان لە ماوەی پاشنیوەڕۆدا بەشێک لە ڕێگایەکی ئۆتۆمبێلیان داخست وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە یارمەتییەکانی حکومەتی هۆڵەندا بۆ سووتەمەنی بەردینی.

ئان کێریڤێرس، تەمەن 31 ساڵ، خوێندکاری خوێندنی باڵا دەڵێت: “ئێمە لێرە دەمێنینەوە تاوەکو هەموومان بەکێشدەکەن …. گۆڕانی ژینگە قەیرانێکی پەرەسەندووە و هۆکارەکەی دەزانین و هێشتا لەلایەن حکومەتەکەمانەوە پاڵپشتی دەکرێت و پێویستە بوەستێت” ئەمەی  بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە.

ئارۆن پێرێرا، وتەبێژی گروپەکە وتی: “ئێمە هەموو مانگێک، یان هەر دوو مانگ جارێک دەگەڕێینەوە، هەر جارێکیش ژمارەی (خۆپیشاندەران) دوو هێندە زیادی کردووە.” “پشتیوانییەکی فراوانی جەماوەری هەیە بۆ کردەوەی ڕاستەقینەی پاراستنی ژینگە و خەڵک لەو ڕاستییە بەئاگا دێتەوە کە حکومەت چالاکانە دژی ئەمە دەڕوات بە پاڵپشتیکردنی پیشەسازی سووتەمەنی بەردینیدەکات.”

لە چەند مانگی ڕابردوودا لە فڕۆکەخانەکانی سەرتاسەری ئەوروپاش گردبوونەوەیەکی زۆر کراوە،  لەنێویاندا خۆپیشاندانەکانی فڕۆکەخانەی ئایندهۆڤن لە هۆڵەندا لە مانگی ئازاردا.   ئەم هەفتەیە بەشداری لە گروپەکانی دیکەدا کرا لە خۆپیشاندان دژی گەورەترین پێشانگای فرۆشتنی فڕۆکەی تایبەتی ئەوروپا لە جنێڤ ،  بەشێک لە چالاکوانان خۆیان بە زنجیر بەستەوە بەو فڕۆکانەی کە نمایشکرابوون، هاتوچۆی ئاسمانیش بۆ ماوەیەکی کورت لە فڕۆکەخانە پەکی کەوت  بەهۆی ئەوەی کە چالاکوانان خۆیان بە قیرتاوەکەوە گیرکرد / لکاندبوو .

 

پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵمەتی سەرتاسەری لە دژی چالاکوانانی ژینگە ئەنجام دا

25/05/2023

هێڕشەکانی پۆلیس  ڕۆژی 4شەمە ، 24ی مانگ، سەعات 7 ی سەر لەبەیانی لەسەردەستی 170 پۆلیسدا دەستیپێکرد دژ بە  ئەندامانی ” دوا نەوە” .  لەو هەڵمەتەی پۆلیس دا لە 7 هەرێمی ئەڵمانیادا دایان بەسەر 15 خانوودا.

ئەو هێڕشکردنەش لەسەر فەرمانی دەسەڵاتداران لە میونشن بووە دژی ئەو چالاکوانانە تۆمەتی ئەوەیان خراوەتە پاڵ کە گروپەکە  ڕێکخراوێکی تاوانکارییە.

بەپێی زانیارییەکانی داواکاری گشتیی میونشن، گەڕانەکان لەسەر داوای فەرمانگەی پۆلیسی تاوانەکانی ویلایەتی باڤاریا (LKA) ئەنجامدراون، کە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوەدایە، گوایە سکاڵا لە لایەن داینشتوانەوە دراوە بە پۆلیس .  پۆلیسیش دەڵێت  ئەندامانی نەوەی لێتزتێ [ دوا نەوە]  کە تەمەنیان لە نێوان 22 بۆ 38 ساڵدایە،  گومانیان لێدەکرێت “ڕێکخراوێکی تاوانکاری پێکبهێنن یان پشتگیریان بکەن”.

لە لایەن پۆلیسەوە 7 کەس لەوانە بە تاوانبار درانەتە قەڵەم گوایە لە  هەڵمەتێکی خۆبەخشی کۆکردنەوەی پارە بە بڕی 1.4 ملیۆن یۆرۆ (1.22 ملیۆن پاوەند) یان هەیە و دایان ناوە  بۆ دابینکردنی دارایی پرسی شەڕە یاساییەکانی داهاتووی گروپەکە کە دەچێتە دادگە.

نەوەی لێتزتێ [ دوا نەوە]  بۆ یەکەمجار پێش دوایین هەڵبژاردنی فیدراڵی لە ساڵی 2021دا ناوبانگی دەرکرد، کاتێک بەشداربووانی گروپەکە مانیان لە خواردن گرت و لە دەرەوەی بوندستاگ کەمپیان کرد و داوای قسەکردنیان لەگەڵ ئەندامانی ئایندەیی حکومەتدا کرد سەبارەت بە داواکارییەکانیان.