ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

مێژووی فیلۆسۆفی ئه‌نارکیزم له‌ لائۆ تسه‌ «Lao-Tse»وه‌ تا کرۆپۆتکین

نووسینی: ڕودۆڵف ڕۆکه‌ر

و. له‌ فارسییه‌وه‌: هه‌ژێن

بیرۆکە ئه‌نارکیستییەکان لە هەموو سەردەمە مێژووییەکاندا به‌رچاو ده‌که‌ون. لە ئەندێشەی حەکیمی چینی لائۆتسە (وانە و ڕێگەی ڕاست– The Course and The Right Way) و فیلۆسۆفانی دواتری یۆنانی و هێدۆنیسته‌کان (Hedonists) و سینیکه‌کان (Cynics ) و پەیرەوانی دیکەی لایەنگری مافی سروشتی، بەتایبەت لە ئەندێشەی زێنۆ (Zeno) بنیاتنەری قوتابخانەی ڕەواقی (The Stoic ) و نه‌یاری ئەفلاتون دا، شوێنپای ئەم فیلۆسۆفییه‌ بەدی دەکرێت. ئەم ده‌ربڕینانه لە وانە عیرفانییه‌کانی کارپۆکراتیس لە (ئەسکەندەریە) دا هاتوون و کارایی بەرچاویان لەسەر هەندێك ئاراستە کریستییەکانی سەدەکانی نێوەراست لە فەرەنسە، ئاڵمان، ئیتالیا، هۆلەند و ئینگلاند هەبووە، کە بە زۆری ڕووبەڕووی توندترین سزا دەبوونەوە. لە مێژووی چاکسازییەکانی (بۆهێمیایی) دا، پیتەر چێلکیسکی (Peter Chelcicky) بەوپەری تواناوە پشتیوانی لەم باوەڕە کرد و لە پەرتوکەکەی خۆیدا «پاکیی باوەڕ»، هەمان هەڵسەنگاندنی بەرامبەر دەوڵەت و کلیسا خستەڕوو، کە چەند سەدە پاشتر تۆلستۆی بەوە گەیشت. لە نێوان مرۆڤدۆستانی دیکەدا، ڕابێلایس (Rabelais)یش دیارە، لە پیاهەڵدانی شاری خۆشبەختی (Theleme Gargantua)دا وێنایەك لە ژیان دەخاتەڕوو، کە لە گشت کۆتوبەندەکانی سەروەری ئازاد بووە. لە نێو لایەنگرانی دیکەی ئەندێشەی ئازادیخوازیدا، دەتوانین ناوی لو بوتیە (La Boetie) ، سیلویان مارشال Sylvain و لە هەمووان بەرچاوتر، دیدروت Diderot ناوبەرین، کە نووسینە درەشاوەکانی نیشانەیەکن لە ئەندێشەی ئازادبوونی لە هەر جۆرە دەمارگیرییەکی سەرکوتگەرانە.

لە هەمان کاتدا، پەرەسەندنی چەمکی ئەنارکیزم لە مێژووی تازەدا تێگەییشتنێکی ڕۆشنتری بە ژیان بەخشی و وەڵامدانەوەكی دەستەبەجێ بوو بە ڕەوتەکانی گەشەی کۆمەڵایەتی کە لە سەدەکانی دواتری مێژوودا هاتنە ئاراوە. بۆ یەکەمین جار ئەمە لەلایەن ولیەم گودوین (1756-1836)ەوە لە نووسینە سەرنجراکێشەکەیدا (لێکۆڵینەوەیەك لەمەڕ یەکسانی ڕامیاری و کارایی لەسەر خۆشبەختی و بەختەروەری گشتی (لەندەن 1793)دا ئەنجام درا. دەتوانین بڵێین کارەکەی گۆدوین، بەرهەمی پێگەیینی درێژماوەی چەمکە ڕادیکاڵە ڕامیاریی و کۆمەڵایەتییەکانی ئینگلاند بوو، کە لە جۆرج بوچانانGeorge Buchanan دەستپێدەکات و لە ڕیچارد هۆکەرRichard Hooker، گێرارد وینستانلی Gerard Winstanley، ئالگێرنۆن سیدنی Algernon Sidney، جان لۆكJohn Locke، ڕۆبێرت والاسRobert Wallace، جان بلێرزJohn Bellers، بە جێرمی بێنتام Jeremy Bentham، جۆزیف پریستلیJoseph Priestley، ڕیچارد پرایس Richard Price و تۆماس پاین Thomas Paine دەگات.

گۆدوین زۆر بە ڕۆشنی ئەوەی خستەڕوو، کە هۆی خراپکارییە کۆمەڵایەتییەکان، لە شێوەکانی دەوڵەتدا نییە، بەڵکو لە بوونی خودی دەوڵەتدایە. هەروەها ئەوەی خستەڕوو، کە مرۆڤ ناتوانێت ئازادانە و بە شێوەیەکی سروشتی لەتەك یەکدا بژین، بەبێ ئەوەی مەرجە ئابورییە پێویستەکان بۆ ئەم مەبەستە دابین بکرێن و هیچ کەس نەکەوێتە بەهرەکێشی کەسانی دیکە؛ ئەوەی کە زۆربەی قسەگەرانی ڕادیکالیزمی ڕامیاری لە ئاستیدا بە تەواوی چاویان نووقاندبوو. لەم ڕووەوە بوو،کە دواتر ناچاربوون بەرتەری فرەتر بە دەوڵەتێك بدەن، کە لە سەرەتادا دەیانویست بۆ لایەنی کەم بەرتەسکی بکەنەوە. بیرۆکەی گودوین لەمەڕ کۆمەڵگەی بێ دەوڵەت، خاوەنداریەتی کۆمەلایەتی (هەمووانیی هاوبەشی) زەوی و ئامرازەکانی بەرهەمهێنانی لەبەرچاو دەگرت و پشتی بە ژیانی ئابووریی ئازادانەی بەرهەمهێنەران لە هەرەوەزییەکاندا دەبەست. بیرۆکەکەی گۆدوین کاراییەکی فراوانی لەسەر نێوەندە پێشکەتووەکانی کرێکارانی ئینگلاند و بەشە فرە کراوەکانی ڕۆشنبیرانی لیبراڵ هەبوو. لە هەمووی گرنگتر، بەشداری وی بوو لە بزووتنەوەی نۆپای سۆشیالیستی (ئینگلاند)دا، ئەوەی کە دواتر پەرەسەندنی بەرچاوی لە کارەکانی رۆبێرت ئۆئێنRobert Owen، جۆن گرەی John Gray و ولیام تۆمسۆن William Thompson دا لەخۆ گرت و بۆ ماوەیەکی درێژ ڕوخسارێکی ئاشکرای ئازادیخوازانەی وەهای لە خۆ نیشان دا، کە سۆشیالیستەکانی ئاڵمان و وڵاتانی دیکە هیچکات نەیانبوو.

هەروەها سۆشیالیستی فەرەنسی، چارلز فۆریە (1772 – Charles Fourier 1832)ش لەم مەیدانەدا کارایی داناوە و پێویستە لێرەدا لەتەك تێئۆرییەکەی لەمەڕ سەرنجراکێشی کار، وەك یەکێك لە پێشڕەوانی هزری ئازادیخوازانە ڕۆشنایی بخەینە سەر.

بەڵام کەسێك کە کارایی فرەتری لەسەر پەرەسەندنی تێئۆری ئه‌نارکیستی دانا، پییەر ژوزێف پرۆدۆن (1809- Pierre Joseph Proudhon 1865) بوو. یەکێك لە لێهاتووترین و پەیگیرانەترین نووسەرانی فرە لایەنی سۆشیالیزمی هاوچەرخ بوو. پرۆدۆن بە قوڵی ڕۆچووبووە ژیانی هزری و کۆمەڵایەتی سەردەمی خۆی و ئەمە کارایی لەسەر هەڵوێستی وی لە سەر وەڵامدانەوە بەهەر پرسێك دانابوو. لەبەر ئەوە داوەریکردن لەسەر وی لەسەر بنچینەی پێشنیارە کردەییە تایبەتەکانی، پێشنیارگەلێك کە وەك وەڵامدانەوە بە پێداویستییەکانی ئەو ساتە سەریان هەڵداوە، وەك ئەوەی دواتر هەندێك لە لایەنگرانی پێیهەستان، کارێکی نابەجێیە. لەنێو زۆربەی بیریارانی سۆشیالیستی ئەو سەردەمەدا، ئەو تەنیا کەسێك بوو، کە هۆی نالەباریی کۆمەڵایەتی بە قوڵترین شێوە تێگەیشتبوو و لەو بارەوە ڕوانگەی فراوانتری هەبوو. ئەو بێپێچوپەنا دژی هەموو سیستەمە دەستکردە کۆمەلایەتییەکان بوو و لە گەشەی کۆمەڵایەتیدا ئارەزوومەندیی هەمیشەیی بۆ شێوە نوێ و باڵاکانی ژیان کۆمەڵایەتی و هزری بەدی کرد؛ پێیوابوو کە ئەم گەشەکردنە ناتوانێت پابەندی هیچ فۆرمۆڵبەندییەکی ئەبستراکت (abstract)ی دیاریکراو بێت.

پرۆدۆن بەرهەڵستی کارایی سونەتیی ژاکۆبین (Jacobin)ی کرد، کە باڵی بەسەر هزری دیموکراتەکانی فەرەنسە و زۆرێك لە سۆشیالیستەکانی ئەو سەردەمەدا کێشابوو، بەهەمان پەیگیرییەوە دەستتێوەردانی دەوڵەتە نێوەندییەکان و چەپاوڵگەریی ئابووری لە ڕەوتی سروشتیی بەرەوپێشچوونی کۆمەڵایەتیدا ڕەتدەکردەوە. بۆ ئەو ڕزگارکردنی کۆمەڵگە لە ڕیشاڵی ئەو دوو وەرەمە (سرطانە)، ئەرکی سەرەکی شۆڕشی سەدەی نۆزدەهەم بوو. پرۆدۆن کومۆنیست نەبوو. ئەو خاوەندارێتی وەك بەرتەریدەری بەهرەکێشی ڕەتدەکردەوە، بەڵام دانی بە خاوەندارێتی ئامرازەکانی بەرهەمێناندا بۆ هەمووان دەنا، کە تێیدا لە ڕێی ڕێکەوتننامەی ئازادەوە گروپە پیشەسازییەکان کارایی لەسەر یەکدی دادەنێن، تا ئەو جێیەی کە ئەو مافە نەبێتە هۆی بەهرەکێشی کەسانی دیکە و بەرهەمی کارەکەش بە شێوەیەکی تەواو بخرێتە بەردەست ئەندامانی کۆمەڵگە. وەها کۆمەڵەیەك لەسەر بنەمای هاریکاری بەرامبەرانە (ئاڵووێریی)، بەهرەمەندیی هەمووانی لە مافی یەکسان و گۆڕینەوەی خزمەتگوزارییە کۆمەلایەتییەکان، دابین دەکات. ماوەی نێوەنجی کاری پێویست بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرهەمێك دەبێتە پێوەری نرخەکەی و پێكهێنەری بنەمایەك بۆ ئاڵووێری بەرامبەرانەی بەرهەمەکانی کار. بەمجۆرە سەرمایە لە هێزی جێکەوتە و ئاسایی خۆی بێبەش دەبێت و بەشێوەیەکی تەواو پابەندی کارکردی کار دەبێت. هەل بۆ هەمووان دەڕەخسێنێت، کە بەر بە سوودوەرگرتن لێی وەك ئامرزای بەهرەکێشی، بگرن. وەها شێوەیەك لە ئابووری هەرجۆرە دەزگەیەکی سەرکوتگەرانەی ڕامیاریی دەکاتە شتێکی زیادە و ناپێویست. کۆمەڵگە دەگۆرێت بۆ کۆی کۆمیونیتییە ئازادەکان، کە کاروبارەکانی خۆیان بەپێی پێداویستی ڕێکدەخەن. لەلایەن خۆیانەوە یا بە هاوبەشی لەتەك ئەوانی دیکە ئەنجام دەدەن و لەوێدا ئازادی بە واتای یەکسانی لەتەك ئازادی کەسانی دیکە دێت، نەك بەرتەسکگەرەوەی، بەڵکو وەك ئاساییشپارێزی و پشتیوانیگەری دەبێت. “هەرچەندی تاکەکان ئازادتر، سەربەستتر و ئامادەتر بن، بۆ کۆمەڵگە باشترە”.

ڕێکخراوەیی فێدرالیزم، که‌ پرۆدۆن داهاتووی نزیکی مرۆڤی تێدا ده‌بینی، هیچ به‌رته‌نگییه‌کی دیاریکراوی له‌بەردەم له‌توانادابوونی گەشەسەندنه‌ داهاتووییەکان دانانێت و فراوانترین زەمینە بۆ هه‌موو جۆره‌ چالاکییه‌ تاکیی و کۆمه‌ڵایه‌تییەکان ده‌ره‌خسێنێت. له‌ خاڵی دەستپێکی فیدراسیۆنەوە، پرۆدۆن بە هەمان شێوە دژایەتی ئامانجی کۆتایی یه‌کێتییە ڕامیاریی و نه‌ته‌وه‌ییەکانی ناسیونالیزمی تازه‌ پاگرتووی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ دەکات، که‌ که‌سانی ناوداری وه‌ك مازینی Mazzini، گاریبالدی Garibaldi، لێلێویلLelewel و که‌سانی دیکە قسەگەری بوون. له‌م بارەوە، ئەو زۆر له‌ هاوڕێ هاوچه‌رخەکانی ڕۆشنتر سروشتی ڕاستەقینەی ناسیونالیزمی ده‌ناسی. پرۆدۆن کاراییه‌کی زۆر به‌رچاوی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی سۆشیالیزم دانا، به‌تایبه‌ت له‌ وڵاتانی لاتین.

بیرۆکەگه‌لی لە جۆری تێڕوانینە ئابووریی و ڕامیارییەکانی پرۆدۆن، له‌لایه‌ن لایەنگرانی به‌ناو (ئه‌نارکیزمی تاکگه‌را)ی وەك وه‌ك جوسیه‌ وارنJosiah Warren ، ستێفان پێرڵ ئاندرێوسStephen Pearl Andrews ، ویلیام بی. گرین William B. Greene ، لیساندەر سپونەرLysander Spooner ، بێنیامین توکەرBenjamin R. Tucker ، ئەزرا هێیوود Ezra Heywood ، فرانسیس دی. تاندی Francis D. Tandy و زۆرێکی دیکەەوە له‌ ئه‌مه‌ریکا پاگەندەیان بۆ دەکرا و پەرەیان پێدەدرا، هەرچەندە هیچ یه‌ك له‌وانه‌ نه‌یانتوانی بگه‌نه‌ دووربینی ڕوانگەی پرۆدۆن. تایبه‌تمه‌ندیی ئازادئەندێشی ئەم فێرگەیە ئەو ڕاستەیە، که‌ زۆربه‌ی بیریارانی ئەو فێرگەیە، بیرۆکە ڕامیارییه‌کانیان لە (پرۆدۆن)ەوە وەرنەگرتوون، به‌ڵکو له‌ سونەتی لیبرالیزمی ئه‌مه‌ریکاییه‌وه‌ هاتوون، به‌ جۆرێك که‌ توکەر ده‌توانێت پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ بکات، که‌ ئه‌نارکیسته‌کان پێشەنگانی دێمۆکراتە (جێفرسۆن Jefferson)ییەکانن”.

یەکێك لە ده‌ربڕینە بێوێنەکانی بیرۆکە ئازادیخوازه‌کان، دەتوانرێت له‌ په‌رتووکەکەی ماکس شتینەر (یۆهان کاسپار شمیتJohann Kaspar Schmidt 1806 – 1856) تاك و خاوەندارییەتییەکەی (Der Einzige und sein Eigentum)دا، به‌ده‌ست بهێنرێت، که‌ زۆر زوو فه‌رامۆش کرا و کاراییه‌کی وەهای له‌سه‌ر بزاڤی ئه‌نارکیستی دانه‌نا. په‌رتووکەکەی شتینەر فرەتر کارێکی فیلۆسۆفییه‌، که‌ شوێنپای وابەستەیی مرۆڤی به‌وانەوە کە پێیاندەوترێت ده‌سه‌ڵاته‌ باڵاکان له‌ هه‌موو ڕێگە پێچاوپێچەکانییەوە هەڵگرتووه‌، هیچ سڵی لە نیگارکیشانی بەدەستهێنراوە زانستیییەکان لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەوە، نەکرد. ئه‌م په‌رتووکه‌ یەکێکە لەو یاخیبوونە ئاگاهانه‌ و بەئەنقەستانە، که‌ ڕێز بۆ هیچ ئوتوریته‌ك دانانێن، هه‌رچه‌نده‌ به‌ده‌سه‌ڵاتیش بێت. هەروەها لەبەرئەوە بە تەواوی هێزییەوە خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی بیرکردنەوەیە.

ئه‌نارکیزم تین و وزەی شۆڕشگێڕانەی، لە میخائیل باکونین ( Michael A. Bakunin 1814-1876) وەرگرت، که‌ بیرۆکەکانی بە فێرکارییەکانی پڕۆدۆن پشتئەستوور بوون، به‌ڵام له‌ بواری ئابووریدا پەرەی پێدان، کاتێك کە شانبەسانی باڵی فیدرالیستی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌م، بانگەوازی بۆ خاوه‌ندارێتی گه‌لیانه‌ (به‌کۆمه‌ڵ)ی زه‌مین و ئامرزه‌کانی دیکەی به‌رهه‌مهێنان کرد و خوازیاری به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی مافی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی بوو، تەنیا بۆ به‌رهه‌می کاری که‌سیی. هه‌روا (باکونین)یش نه‌یاری کۆمونیزم بوو، که‌ له‌ سه‌رده‌می ئەویشدا، تایبەتمەندییەکی فره‌ دەسەلاتگەرایانەی هه‌بوو، وه‌ك ئەوەی ئه‌وڕۆکه‌ له‌ بۆلشه‌ڤیزمدا خۆی نیشان دەداتەوە. – باکونین لەو بارەوە ده‌لێت: “من کۆمونیست نیم، چونکه‌ کۆمونیزم گشت هێزه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ له‌ ده‌وڵه‌تدا یه‌کده‌خا و به‌خۆی هه‌ڵیانده‌لوشێت؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌ناچاری به‌ره‌و کۆکردنه‌وه‌ی گشت داراییه‌کان له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ملده‌نێت، لە کاتێکدا کە من خوازیاری له‌نێوبردنی ته‌واوەتی بنچینەکانی دەسەلاتگەرایی و چاودیریی میرایەتیم، که‌ تاوه‌کو ئه‌وڕۆکه‌، لەژێر پاگه‌نده‌ی مۆڕالیکردن و شارستانیکردندا، خه‌ڵکی لە کۆیلایەتیدا ڕاگرتووە و به‌هره‌کێشیی لێ ده‌کات“.

باکونین شۆڕشگێڕێکی په‌یگیر بوو و باوه‌ڕی به‌ چاره‌سه‌ری دۆستانه‌ و ئاشتیخوازانه‌ی کیشەکانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ نه‌ده‌کرد. ئەو لەوە تێگه‌یشتبوو، که‌ چینه‌ فه‌رمانڕه‌واکان، کوێرانە و سه‌رسه‌ختانه‌ به‌ر به‌ هه‌ر لەتوانادابوونێك بۆ جەێبەجێکردنی چاکسازییە کۆمەلایەتییە گه‌وره‌کان ده‌گرن، بۆیە ته‌نیا ڕێگه‌چارەی له‌ شۆڕشی کۆمەڵایەتیی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌بینی، که‌ لە توانایدا هەیە گشت داموده‌زگه‌کانی دەسه‌ڵاتی ڕامیاریی و به‌هره‌کێشی ئابوورییی له‌نێو به‌رێت و له‌ جێی ئه‌واندا فێدراسیۆنی ئه‌نجومه‌نه‌ ئازاده‌کانی به‌رهه‌مهێنه‌ران و به‌کاربه‌ران بۆ دابینکردنی پێداویستییه‌ ڕۆژانه‌ییه‌کانی ژیانیان، به‌رپا بکات. له‌وێوه‌، که‌ ئه‌ویش وه‌ك زۆرێك له‌ هاوسه‌رده‌مه‌کانی، باوه‌ڕی به‌ نزیکی ڕوودانی شۆڕش هه‌بوو، دڵسۆزانه‌ هه‌موو هێزی خۆی خستبووه‌ پێناو یه‌کێتی که‌سانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز له‌ نێوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی نێونەتەوەیی (ئینته‌رناسیونال)ی یەکەمدا، تا له‌به‌رامبه‌ر دیکتاتۆری یا هه‌ر جۆره‌ گه‌رانه‌وه‌یەك بۆ هه‌لومه‌رجی پێشێن، پارێزگاری له‌ شۆرشێك بکات، کە بەڕێوەیە. له‌به‌رئه‌وه‌یه‌، که‌ ده‌توانرێت له‌ زۆر ڕووه‌وه‌، ئەو به‌ بنیاتنه‌ری بزاڤی ئه‌نارکیزمی هاوچەرخ بژمێردریت.

یه‌کێكی دیکە له‌ تێئۆریدارێژه‌رە ناسراوەکانی ئه‌نارکیزم، پێته‌ر کرۆپۆتکین (Peter Kropotkin 1842-1921)بوو، که‌ خۆی بۆ بەکاربردنی ده‌ستکه‌وته‌کانی زانستی سروشتی هاوچەرخ لەپێناو پەرەدان بە چه‌مکی کۆمه‌ڵناسییانه‌ (sociological)ی ئه‌نارکیزم، تەرخان کردبوو. ئەو له‌ په‌رتووکە داهێنەرانەکەیدا هاریکاری بەرامبەرانە هۆکاری گەشەکردن، بە خستنەڕووی به‌ڵگه‌کانی خۆی، دژی داروینیزمی کۆمەلایەتی (Social Darwinism) وەستایەوە، که‌ لایه‌ندگرانی هه‌وڵیان ده‌دا به‌سودوه‌رگرتن له‌ تیئۆری داروینی ململانێ له‌پێناو مانه‌وه‌ (the Struggle for Existence)، ئەوە بسەلمێنن، کە جەنگی بەهێز بەرامبەر لاواز، یاسایەکی نەگۆڕ (ئاسنینی)ی سروشتییە و مرۆڤیش دەگرێتەوە. لە ڕاستیدا ئەم چەمکە بە توندی لەژێر کارایی ڕێڕەو (مذهب)ی مالتوس (Malthus)یدا بوو، ئەوەی خشتەکی ژیان بۆ هەمووان بڵاونەکراوەتەوە و پێویستیان نییە، تەنیا دەتوانن خۆیان لەتەك ئەو ڕاستییەدا بگونجێنن”. کرۆپۆتکین نیشانی دا، که‌ وەها تێگەیشتنێك بۆ سروشت وەك مه‌یدانی بێسنووری جه‌نگ، ته‌نیا کاریکاتۆرێکه‌ له‌ ژیانی ڕاستەقینە، لە هاوشانی جه‌نگی دڕندانه‌ بۆ مانه‌وه‌، که‌ به‌ چنگ و کەڵبە ده‌کرێت، لە سروشتدا ئاراستەیەکی دیکەیش هه‌یه‌، که‌ خۆی له‌ پەیوەندی کۆمه‌ڵایه‌تی جۆره‌ لاوازه‌کان و هەوڵی مانەوەی جۆرەکان له‌سه‌ر بنه‌مای گەشەکردنی غەریزی کۆمه‌ڵایه‌تیی و هاریکاریی بەرامبەرانە ڕاوەستاوە. به‌م جۆره‌، مرۆڤ ئافه‌رێنه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ نییه‌، به‌لكو کۆمه‌ڵگه‌ ئافه‌رێنه‌ری مرۆڤه‌، لەوەدا کە ئەو لەو جۆرانەی کە ئەویان لێوە هاتووە، غەریزەی کۆمەڵایەتیی بۆ لەپاش ماوە، ئەو توانایەی پێدەبەخشیووە کە بەتەنیا لە دەوروبەری یەکەمیدا لەبەرامبەر زاڵی جەستەیی (فیزیکی) جۆرەکانی دیکە پارێزگاری لە خۆی بکات و پێشکه‌وتنێکی چاوەڕواننەکراوی باڵاتر مسۆگه‌ر بکات. ئه‌مەی دووه‌میان هەروا کە له‌ پاشڕەوی بەردەوامی ئەو جۆراندا نیشاندراوه‌، کە تیایاندا حه‌زی ململانێی مانەوە تا هەنووکە بەسەر یەکەمیاندا، واتە ژیانی کۆمەڵایەتیدا، زاڵترە و ته‌نیا پشت به‌ هێزی جەستەیی خۆی دەبەستێت. ئه‌م بیرۆکە، ئه‌وڕۆکه‌ به‌رده‌وام له‌ ئاستێکی فراواندا لە بواری زانستی سروشتی و لێکۆڵینه‌وه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا پێشوازی زیاتری لێ ده‌کرێت، بۆ لێکۆڵینەوە لەمەڕ گەشەکردنی مرۆڤ، گشت دەرگەکان بەڕوویدا ئاوەڵا کراون.

بەپێی تێڕوانینی کرۆپۆتکین، ئه‌م ڕاستییه‌ ته‌نانه‌ت له‌ سه‌رکوتگه‌رترین هه‌لومه‌رجدا ڕاسته‌، که‌ فره‌تر په‌یوه‌ندییه‌ که‌سییه‌کانی مرۆڤ له‌ته‌ك هاوجۆرانی، لەسه‌ر بنەمای ڕێسا کۆمه‌ڵایه‌تییەکان، ڕێککەوتنی ئازاد و هاریکاری به‌رامبه‌رانه‌ ئه‌نجام ده‌درێن و به‌بێ ئه‌وانه‌، ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی هەرگیز له‌ توانادا نەدەبوو. ئه‌گه‌ر به‌م جۆره‌ نه‌بووایه‌، ته‌نانه‌ت به‌هێزترین ده‌زگه‌ سه‌پێنه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تیش نه‌یانده‌توانی نه‌زمی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش بپارێزن. سەرەڕای ئەوەش، ئەم شێوە سروشتییانەی ئاکار، که‌ له‌ قوڵایی سروشتی مرۆڤه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن، تاکو ئەمڕۆکەش بەهۆی ده‌ستێوه‌ردانی به‌رده‌وام و بەرئەنجامه‌کانی به‌هره‌کێسی ئابووریی و جێگیریی میریییەوە، کە نوێنەرایەتی شێوەیەكی دڕندانە لە شێوەکانی ململانێی مانەوە لە کۆمەڵگەی مرۆییدا دەکات، لەکار دەخرێن، پێویستە شێوەیەکی دیکە لە شێوەکانی هاریکاری ئازاد و یارمه‌تی به‌رامبه‌رانه‌ بەسەریدا زاڵ ببێت. هوشیاری لەمەڕ لێپرسراوه‌تی که‌سیی و توانای هاوده‌ری له‌ته‌ك که‌سانی دیکە، کە گشت ئاکارە کۆمەڵایەتییەکان و گشت بیرۆکەکانی یه‌کسانی کۆمه‌لایه‌تی دروست ده‌که‌ن، له‌ سایەی ئازادیدا باشتر گه‌شه‌ ده‌که‌ن.

هەروەك باکونین، (کرۆپۆتکین)یش، شۆڕشگێڕ بوو. به‌ڵام ئەو، وه‌ك ئێلیزە ڕێکلوس (Elisee Reclus) و ئه‌وانی دیکە، لە شۆڕشدا ته‌نیا قۆناخێکی تایبەتیی پرۆسیسی پەرەسەندنیی بەدی کرد، ئەوەش کاتێك دەردەکەوێت، که‌ هیوایەکی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تیی لە گەشەسەندنی سروشتییانه‌ی خۆیدا بەڕادەیەك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌رته‌سك بکرێته‌وه‌، که‌ پێش ئەوەی وەك هۆکارێکی نوێ لە ژیانی مرۆڤدا بتوانێت کار بکات، ناچار بێت بە توندوتیژی قاوخە کۆنەکان بشکێنێت.

به‌ پێچه‌وانه‌ی هاریکاریگه‌رایی بەرامبەرانەی پرۆدۆن و کۆمه‌ڵگه‌رایی (باکونین)ەوە، کرۆپۆتکین بانگەوازی بۆ خاوه‌ندارێتی هاوبه‌ش کرد، نەك تەنیا ئامرزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، به‌ڵکو هەروا به‌رهه‌مەکانی کاریش، لەبەرئەوەی پێیوابوو لە باری هه‌نووکه‌یی تەکنۆلۆجیادا هیچ پێوه‌رێكی ورد بۆ نرخاندنی کار بوونی نییه‌. بەڵام، له‌لایه‌کی دیکەه‌وه‌، به‌ ئاراستەی ئاوەزگیرانەی شێوازه‌ هاوچەرخه‌کانی کارەوە، لە توانادا هەیە فراوانییەکی ڕێژەیی بۆ هه‌موو مرۆڤێك دابین بکرێت. ئەنارکیزمی کۆمونیستی، پێش کرۆپۆتکین لەلایەن که‌سانی وه‌ك ژوزیف دێجاك (Joseph Dejacque)، ئێلیزە ڕێکلوس (Elisee Reclus)، کارلۆ کافییرۆ (Carlo Cafiero) و که‌سانی دیکەوە پێشنیار کرابوو ، دره‌وشاوه‌ترین و به‌رجه‌سته‌ترین نموونه‌ی ئه‌م هزرە، کە لەلایەن زۆرینەیەکی بەرچاوی ئەنارکیستەکانی ئەمڕۆوە پەسەند کراوە، له‌ کاره‌کانی (کرۆپۆتکین)دا بوو.

لێره‌دا پێویسته‌ یادێکیش له‌ لیئۆ تۆلستۆی ( Leo Tolstoy -1828-1910) بکه‌ینه‌وه‌، که‌ له‌ مەسیحیەتی سەرەتایی و له‌سه‌ر بنچینەگەلێکی مۆڕالیی کە لە وانەکانی ئینجیلدا هاتوون، به‌ بیرۆکەی کۆمه‌لگه‌ی بێسەروەر گه‌یشت.

خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌نارکیستەکان خوازیاریی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی خاڵییە له‌ هه‌موو ده‌زگه‌ رامیاریی و کۆمه‌لایه‌تییه‌ سەپێنراوەکان، کە لەبەردەم گەشەی مرۆڤایەتی ئازاد دا ڕێگرن. له‌م چەمکەدا، نابێت هاریکاریی بەرامبەرانە، کۆمه‌ڵگه‌رایی و کۆمونیزم به‌ واتای سیسته‌می ئابووریی داخراو لەبەرچاو بگیردرێن، که‌ بوار بۆ پێشکه‌وتنی زیاتر و بەردەوام ناهێڵێته‌وه‌، به‌ڵکو ئه‌مانه‌ ته‌نیا ئامرازی ئابووریین بۆ پارێزگاری له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد. تەنانەت بۆی هه‌یه‌ له‌ هەموو شێوەکانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئازادی داهاتوودا، شێوەی جیاوازی ئابووری هاریکاریی لە پاڵ یەکتردا هه‌بن، لەوێدا هه‌ر بەرەوپێشچوونێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، پێویستە بۆ ئه‌زموونگیری ئازادانه‌ و تاقیکردنه‌وه‌ی کرده‌یی شێوازه‌ تازه‌کان، له‌ کۆمه‌ڵگه‌ ئازادی کۆمیونیتییە ئازادەکاندا هه‌موو هەلێك له‌ ئارادا ده‌بێت.

هه‌مان شت لەتەك هەموو شێوازە (method) جۆراوجۆره‌ ئه‌نارکیزم دەگونجێت. کاری لایەنگرانی بە دیاریکراوی، پەروەردە و ئاماده‌کاریی هزریی و ده‌روونیی خه‌ڵکه‌ بۆ ڕزگارکردنی کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی خۆیان. هه‌ر هه‌وڵێك بۆ سنووردارکردنی کارایی پاوانگه‌ری ئابووریی و ده‌سه‌لاتی ده‌وڵه‌ت، هه‌نگاوێكه‌ به‌ره‌و که‌توارییبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئامانجه‌. هه‌موو په‌ره‌سه‌ندنێکی ڕێکخراوه‌ خۆبەشکارەکان له‌ بواری جۆراوجۆری چالاکییە کۆمەڵایەتییەکاندا به‌ ئاراسته‌ی ئازادی که‌سیی و دادپەروەریی کۆمه‌ڵایه‌تی، هوشیاری خه‌ڵکی قوڵتر و لێپرسراوه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تییان زیاتر ده‌کات و به‌بێ ئه‌مانه‌، بەدیهێنانی هیچ ئاڵوگۆڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی له‌ توانادا نابێت. زۆربه‌ی ئه‌نارکیسته‌کانی ئەم سەردەمە لەو بڕوایەدان، کە وەها ئاڵوگۆرێکی کۆمه‌لایه‌تیی چه‌ندین ساڵ دەخایێنێت و کاری بنیاتنان و پەروەردەی پێویستە و به‌بێ هەڵچوون و بارگرژییەکی شۆڕشگێڕانه‌ کە تا هەنووکە هەموو بەرەوپێشچوونێکی کۆمەڵایەتی ئافراندووە، بەدیهاتنی لە توانادا نییە، هه‌ڵبه‌ته‌ تایبه‌تمه‌ندی وەها هەڵچوون و بارگرژییەك بە ڕادەی بەهێزیی بەرهەڵستیێکەوە بەستراوە، که‌ چینه‌ فه‌رمانرواکان بۆ به‌رگرتن له‌ که‌توارتیبوونه‌وه‌ی بیرۆکە تازەکان له‌ خۆیان نیشانده‌ده‌ن. هەچەندی بازنه‌کانی ڕێکخستنەوەی کۆمه‌ڵگه‌ بە ناوەڕۆکی ئازادیخوازیی و سۆشیالیزمەوە فراوانتر بن، ژانه‌کانی لە دایکبوونی ئاڵوگۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی لە داهاتوودا که‌متر و ئاسانتر دەبن. تەنانەت شۆڕشه‌کان ده‌توانن تەنیا گەشە بە بیرۆکەگه‌لێك بدەن و پێبگەیێنن، که‌ هه‌نووکه‌ بوونیان هه‌یه‌ و بووەتە بەسێك لە هوشیاری مرۆڤ: به‌ڵام بەخۆیان ناتوانن بیرۆکەگەلێکی نوێ، یا دونیایەکی نوێ له‌ هیچه‌وه‌ بئافرێنن.

پێش ده‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌تە سەراپاگیرەکان له‌ ڕوسیه‌، ئیتالیا، ئاڵمان و دواتر له‌ پورتوگال و ئیسپانیا و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، ڕێکخراوه‌ و بزاڤی ئه‌نارکیستی له‌ نزیکەی زۆربەی ولاتاندا بوونیان هه‌بوو. به‌ڵام وه‌ك هەموو بزاڤه‌ سۆشیالسیتییه‌کانی دیکەی ئه‌و سه‌رده‌مه‌، که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر سه‌رکوتی فاشیزم و هێرشه‌کانی سوپای ئاڵمان و ته‌نیا توانییان بە نهێنی بمێننەوە. له‌ پاش کۆتایی جه‌نگەوە، هه‌ستانه‌وه‌ی بزاڤه‌ ئه‌نارکیستییه‌کان له‌ گشت وڵاتانی ئەوروپای خۆراوایی شتێکی بەرچاوە. فیدراسیۆنی ئه‌نارکیستانی فه‌ره‌نسه‌ و ئیتالیا یەکەم پێکهاتنیان بەست، هەروەها ئه‌نارکیستانی ئیسپانیا که‌ هیشتاکه‌ هه‌زارانیان له‌ دوورخراوگه‌ن و به‌ زۆری له‌ فه‌ره‌نسه‌، به‌لجیکا و ئه‌فریکای باکووری دەژین بە هەمان کار هەستان و هه‌ر به‌و جۆره‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌ ئه‌نارکیستییەکان له‌ زۆر ولاتی ئەوروپا و ئه‌مه‌ریکای باکوور و باشووری بڵاو ده‌کرێنەوە.

سه‌رچاوه‌ی وه‌رگێرانه‌ فارسییه‌که‌ی: http://khushe.ir

ئەم وەرگێڕانە لەتەك دەقە ئینگلزییەکەی بەراورد کراوە..

بۆ خوێندنەوەی دەقە ئینگلیزییەکەی:

http://theanarchistlibrary.org/HTML/Rudolf_Rocker__Anarchism_and_Anarcho-Syndicalism.html#toc2

بۆ خوێندنەوەی دەقە ئاڵمانییەکەی : http://www.anarchismus.at/txt2/rocker4.htm

ڕه‌خنه‌ له‌ به‌رنامه‌ی پارتی سۆشیال دێمۆکراتی ئاڵمان

میخائیل باکونین (1870)

و. له‌ فارسییه‌وه‌: هه‌ژێن

با له‌ بارودۆخی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسه‌، بکۆڵینه‌وه‌، که‌ تیایاندا بزاڤی سۆشیالیستی بووه‌ته‌ هێزێکی که‌تواریی…. پارتی کرێکارانی سۆشیال دێمۆکراتی ئاڵمان (S.D.W.P) و یەکێتی گشتی کرێکارانی ئاڵمان (G.A.G.W) که‌ فێردیناند لاساڵ دایمەزراندوون، هه‌ردووك سۆشیالیستن، به‌و واتایه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی نێوان کرێکار و سه‌رمایه‌دار به‌ شێوازی سۆشیالیستیی بگۆڕن[هەڵوەشاندنەوەی سه‌رمایه‌داری]. هه‌م لاساڵییه‌کان و هه‌م پارتی ئایزناخ [نێوه‌که‌ی له‌ کۆنگره‌ی 7-9ی ئۆگوستی 1869 وه‌رگیراوه‌، که‌ له‌ ئایزناخ Eisenach به‌رپا کرا] به‌ ته‌واوی له‌ته‌ك یه‌کدی هاوڕان، که‌ بۆ ئه‌نجامدانی وه‌ها گۆڕانێك، بێچه‌ندوچوون پێویست ده‌بێت، که‌ سه‌ره‌تا ده‌وڵه‌ت ڕیفۆم بکرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ له‌ ڕێگه‌ی پاگه‌نده‌ی به‌رفراوان و بزاڤێکی کرێکاری یاسایی ئاشتیخوازه‌وه‌ نەتوانرا ئه‌نجام بدرێت، له‌و باره‌دا ده‌بێت ده‌وڵه‌ت به‌ زۆر ڕیفۆرم بکرێت، واته‌ لە ڕێگەی شۆڕشێکی ڕامیارییەوە.

گشت سۆشیالیسته‌کانی ئاڵمان له‌و باوه‌ڕه‌دان، که‌ ده‌بێت شۆڕشی ڕامیاریی پێش شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی بکەوێت. ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه‌. هه‌ر شۆڕشێك که‌ پێش شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی ڕوو بدات، به‌ناچاری شۆڕشێکی بۆرجوازیی نوێ و بەتواناتر ده‌بێت – که‌ ته‌نیا ده‌توانێت به‌ سۆشیالیزمی بۆرجوازی کۆتایی بێتواتە شێوازێکی فرە زیرەکانەتری پەردەپۆشکراوی بەهره‌کێشیی پرۆلیتاریا لەلایەن بۆرجوازییه‌وه‌. [بە هۆی سۆشیالیزمی بۆرجوازییەوە، بەو جۆرە باکۆنین و هەروا مارکس دەریدەبڕن، واتە هاوکاریی نێوان سەرمایەدار و کرێکار، جەماوەرو دەوڵەت. – لە ئاڵمانیا لە سەردەستی بیسمارك، لە سەردەمی ئێمەدا لەلایەن باڵی ڕاستی سۆشیال دێمۆکراتەکان سەرمایەدارە ڕۆشنبیرەکانو لیبراڵەکانەوە بە گشتی بانگەوازی بۆ دەکرێت].

ئه‌م بنچینە درۆزنانه‌یه‌ – ئەو بۆچوونه‌ی که‌ شۆڕشی ڕامیاریی ده‌بێت پێش شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی بکەوێت، لە ڕاستیدا بانگه‌وازێکی کراوه‌یە بۆ گشت ڕامیارانی بۆرجوا لیبراڵی ئاڵمان بۆ چوونە ناو پارتی سۆشیال دێمۆکراتی ئاڵمان( S.D.W.P). ئه‌م پارته‌ له‌ زۆر بۆنەدا لەلایەن ڕابه‌رانییه‌وه‌ – نه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئاسایی خاوه‌ن بیری ڕادیکاڵییه‌وه‌خرایه‌ ژێر فشار تاوه‌کو له‌ته‌ك دێمۆکراته‌ بۆرجواییه‌کانی پارتی گه‌ل(Volkspartei) بچێته‌ به‌ره‌وه‌، پارتێکی هه‌لپه‌رست، که‌ ته‌نیا سه‌رقاڵی ڕامیارییه‌ و به‌ توندی دژی بنچینەکانی سۆشیالیزمه‌. ئه‌م دژایه‌تییه‌، بە ڕۆشنی له‌ ڕێگه‌ی هێرشی دڕندانه‌ی قسه‌گه‌رانی نیشتمانپه‌روه‌ریی و چاپه‌مه‌نییه‌ فه‌رمییه‌کانه‌وه‌ دژی سۆشیالیسته‌ شۆڕشگێڕه‌کانی ڤییەنا به‌ فراوانی بەرپا کرا.

ئه‌م په‌لاماره‌ دژی سۆشیالیزمی شۆڕشگێڕانه‌، توڕه‌یی و نه‌یاریی زۆرینەی ئاڵمانییه‌کانی به‌رزکرده‌وه‌ و لیبکنێخت(Liebknecht) و ڕابه‌رانی دیکەیی سۆشیال دێمۆکراتی ئاڵمانی به‌ شێوه‌یه‌کی په‌یگیرانه‌ شه‌رمه‌زار کرد. ئه‌وان ده‌یانویست کرێکاران ئارام بکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی کۆنترۆلی خۆیان به‌سه‌ر بزاڤی کرێکاری ئاڵماندا بپارێزن و له‌ هه‌مان کاتدا، له‌ته‌ك ڕابه‌رانی بۆرجوا دێمۆکراتی پارتی گه‌ل دۆستایه‌تییان هه‌بێت؛ که‌ ڕابەرانی پارتی ناوبراو زوو تێگه‌یشتن، بە وه‌ستانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر بزاڤی کرێکاری ئاڵمان، که‌ به‌بێ پشتیوانی ئه‌و نه‌یانده‌توانی به‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری بگه‌ن، هه‌ڵه‌یه‌کی تاکتیکی گه‌وره‌یان کردووه‌.

له‌م باره‌وه‌، پارتی گه‌ل، ڕیسای بۆرجوازیانه‌ی گرتەبەر، که‌ هیچ کات خۆیان نه‌که‌نه‌ شۆڕشگێڕ. هەرچەندە تاکتیکه‌کانیان بەشێوەیەکی لێزازانه‌ جێبەجێ دەکەن، هه‌میشە به‌م بنه‌مایه‌ پشتئه‌ستوورن: ڕاکێشانی پشتیوانی کارای خه‌ڵك بۆ ئه‌نجامدانی شۆڕشی ڕامیاریی، به‌ڵام چنیننه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌ی بۆ خۆیان [پارتە ڕامیارەکان،و.ک]. تێڕوانینێکی لەو جۆرە بوو، که‌ پارتی گه‌لی ناچار کرد تاکو پاشەکشە لە ڕێوشوێنی دژه‌سۆشیالیستیی خۆی بکات و ڕای بگه‌یێنێت، که‌ هه‌نووکه‌ ئه‌ویش پارتێکی سۆشیالیسته‌…. پاش ساڵێك له‌ دانیشتن و گفتوگۆ، ڕابه‌رانی پایه‌به‌رزی پارته‌ کرێکاریی و بۆرجوازییەکان به‌رنامه‌ی (ئایزناخ)یان په‌سه‌ند کرد و به‌ هێشتنه‌وه‌ی ناوی پارتی سۆشیال دێمۆکراتی ئاڵمان (S.D.W.P.)، تاکه‌ پارتێکیان پێكهێنا. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ لە ڕاستیدا تێکەڵەیەکی سەیر بوو لە به‌رنامه‌ی شۆرشگێڕانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کرێکاران (ئینته‌رناسیونالی یەکەم،و.ک) و به‌رنامه‌ی هه‌لپه‌رستانەی ناوسراوی دێمۆکراسی بۆرجوازیی….

به‌شی(1)ی به‌رنامه‌که‌ له‌ ڕاستیدا له‌ته‌ك ڕامیاریی بنچینه‌یی و گیانی نێونه‌ته‌وه‌یی ناکۆکه‌. پارتی سۆشیال دێمۆکراتی ئاڵمان ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تێکی ئازادی گه‌لی دابمەزرێنێت. به‌ڵام واژه‌کانی ئازاد و گه‌ل، به‌ واژه‌ی ده‌وڵه‌ت، پوچ دەکاتەوه‌؛ ناوی نێونەتەوەیی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت دەگەیێنێت. ئایا ڕێکخه‌رانی به‌رنامه‌کە له‌مه‌ڕ ده‌وڵه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی یا گەردووییه‌وه‌ قسه‌ ده‌که‌ن، یا ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تێك دابمەزرێنن، کە تەنیا هەموو وڵاتانی ئەوروپای خۆراوایی بگرێته‌وه‌ – ئینگلاند، فه‌ره‌نسه‌، ئاڵمان، وڵاتانی ئه‌سکه‌ندیناڤی، هۆڵه‌نده‌، سویسرا، ئیسپانیا، پۆرتوگال و وڵاتانی سلاڤی ژێرچەپۆکی نه‌مسا؟ نه‌خێر. گه‌ده‌ی ڕامیارییان ناتوانێت هاوکات ئه‌م هه‌مگه‌ وڵاتانه‌ هەرس بدات. سۆشیال دێمۆکراته‌کان به‌ شەیداییه‌که‌وه‌ که‌ ته‌نانه‌ت هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ناده‌ن، ڕایده‌گه‌یێنن، که‌ ده‌یانه‌وێت وڵاتی باوکیان ئاڵمانی گەورە دامەزرێنن. هەروەها ئه‌مه‌ ئەو هۆکارەیە، که‌ تاکە ئامانجی پارتی سۆشیال دێمۆکراتی ئاڵمان، دروستکردنی ده‌وڵه‌تی گشت ئاڵمان، لە یه‌که‌مین به‌شی به‌رنامه‌که‌یاندا دێت. ئه‌وان پێشی گشت نیشتمانپه‌روه‌رانی ئاڵمانییان داوه‌ته‌وه‌.

کرێکارانی ئاڵمان له‌ بری ئه‌وه‌ی خۆیان بخه‌نه‌ پێناو دروستکردنی ده‌وڵه‌تی گشت ئاڵمان، پێویستە به‌ هاوچینە چەوساوەکانیانەوە له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا په‌یوه‌ست بن، تاوه‌کو پشتیوانی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان بکه‌ن. هەروەها پێویستە بزاڤی کرێکاریی هه‌ر وڵاتێك ته‌نیا پشت بە بنه‌ماکانی هاوپشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی ببەستێت. … ئه‌گه‌ر له‌ ناکۆکی نێوان دوو ده‌وڵه‌تدا، کرێکاران به‌پێی بەشی (1)ی به‌رنامه‌ی سۆشیالی دێمۆکرات کار بکه‌ن، ئه‌وان به‌ پێچه‌وانه‌ی حه‌ز و بەرژەوەندی چینایەتییانەوە، له‌ دژی هاوڕێیانی کرێکاریان له‌ وڵاتانی دیکە، به‌ بۆرجوازی خۆییه‌وه‌ په‌یوه‌ست ده‌بن. به‌و جۆره‌، هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌نه‌ قوربانی نیشتمانپه‌روەری نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌ت. ئه‌مه‌ ڕێك هه‌ر ئەو کاره‌یە، که‌ هەنووکە کرێکارانی ئاڵمان له‌ جه‌نگی فه‌ره‌نسه‌ (Franco-Prussian) پروسدا ده‌یکه‌ن. تا کاتێك کرێکارانی ئاڵمان لە هەوڵی دامەزراندنی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌دا بن – ته‌نانه‌ت ئازادترین ده‌وڵه‌تی گه‌لیئه‌وا به‌ناچاری و بەتەواوەتی ئازادی خه‌ڵك دەکەنە قوربانی شکۆداری ده‌وڵه‌ت، سۆشیالیزم دەکەنە قوربانی ڕامیاری، دادپەروەری و هاوڕێیەتی نێونەتەوەیی دەکەنە قوربانی نیشتمانپه‌رستی. ئەستەمە لە یەك کاتدا بە دوو ئاراستەی جیاواز ببزوێی. سۆشیالیزم و شۆڕشی کۆمەڵایەتیی بەرەو وردوخاشکردنی دەوڵەت ملدەنێن:- سەرەنجام. ئەوانەی کە دەوڵەتیان دەوێت، دەبێت قوربانی بەڕزگاری ئابووریی جەماوەر بۆ چەپاوڵی ڕامیارییانەی پارتی بەرتەر بدەن.*

پارتی سۆشیال دێمۆکراتی ئاڵمان، قوربانی بە ڕزگاری ئابووریی و له‌ته‌کیشیدا ڕزگاری ڕامیاریی پرۆلیتاریا دەدات– یا ڕاستر بوترێت، دەربازبوون له‌ ڕامیارییەکان و ده‌وڵه‌ت – لەپێناو سه‌رکه‌وتنی دێمۆکراتی بۆرجوازی. ئه‌مه‌ به‌ ڕوونی له‌بەشی دووه‌م و سێیه‌می به‌رنامه‌ی سۆشیال دێمۆکراسی دێت. سێ بەندی یه‌که‌م له‌ بەشی دووه‌م له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ له‌ته‌ك بنه‌ماکانی نێونەتەوەیی (ئینتەرناسیوناڵ)دا گونجاون: له‌ناوبردنی سه‌رمایه‌داری؛ یه‌کسانی ته‌واوی ڕامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تی؛ هه‌ر کرێکارێك ده‌بێت ته‌واوی به‌رهه‌می کاره‌که‌ی وه‌ربگرێت. بەڵام بەندی چواره‌م، ڕایدەگه‌یێنێت، کە ڕزگاری ڕامیاریی پێشمه‌رجی ڕزگاری ئابووریی چینی کرێکاره‌، به‌وه‌ی که‌ چاره‌سه‌ری پرسە کۆمه‌ڵایەتییەکان، ته‌نیا له‌ سایه‌ی ده‌وڵه‌تێکی دێمۆکراتیکدا چارەسەر دەبن، بەم جۆرە ئەو بنه‌مایانه‌ پوچه‌ڵ دەکاتەوە و کرده‌ییکردنه‌وه‌یان ئەستەم ده‌کات. خاڵی چواره‌م به‌گشتی ئه‌مه‌ ده‌ڵێت :

کرێکاران، ئه‌نگۆ کۆیله‌ و قوربانی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌دارین. ئایا ده‌تانه‌وێت خۆتان له‌و کۆتوبەندە ئابوورییانە ڕزگار بکه‌ن؟ هه‌ڵبه‌ته‌ که‌ ده‌تانه‌وێت و بێگومان مافی خۆتانه‌. به‌ڵام بۆ بەدیهێنانی داخوازییه‌کانتان، سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌نگۆ یارمەتی ئێمە بدەن تاکو شۆڕشی ڕامیاریی بکه‌ین. پاشان، ئێمه‌ش یارمه‌تی ئێوه‌ ده‌ده‌ین، شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ن. بوارمان بدەن سه‌ره‌تا، به‌ هێزی ئێوه‌ ده‌وڵه‌تی دێمۆکراتی دابمه‌زرێنین، ده‌وڵه‌تێکی دێمۆکراتی باش وه‌ك ئەوەی لە سویسرا: ئەو کات، ئێمه‌ به‌ڵێنتان ده‌ده‌ینێ، که‌ هه‌مان ئەو دەستکەوتانە به‌ ئه‌نگۆ بده‌ین، که‌ هەنووکە کرێکارانی سویسرا لێیان به‌هره‌مه‌ندن …. (سه‌رنجی مانگرتنه‌کان له‌ باسل و جنێڤ(Genève) بده‌ن، که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌ له‌لایه‌ن بۆرجوازییه‌وه‌ سه‌رکوت ده‌کرێن.)

بۆ خۆیەکلاییکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەم فریوە باوه‌ڕنه‌که‌رده‌نییه‌، ڕێك ڕەنگدانەوەی ئاراستە و گیانی سۆشیال دێمۆکراسیی ئاڵمانییه‌، ناچار دەبێت له‌بەشی 3 بکۆڵدرێته‌وه‌، که‌ ته‌واوی ئامانجه‌ ده‌ستبه‌جێیەکانی ڕیز ده‌کات، تاوه‌کو ببێتە پێشەکی پاگه‌نده‌ی یاسایی و ئاشتیخوازیی و کەمپەینە هەڵبژاردنییەکانی پارت. ئه‌م داخوازییانه‌ ڕێك کۆپیکردنی به‌رنامه‌ی ناسراوی دێمۆکراسی بۆرجوازییه‌: مافی ده‌نگدانی گشتی له‌ته‌ك یاسادانانی ڕاسته‌خۆ لەلایەن گەلەوه‌؛ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت بەرتەرییە ڕامیارییه‌کان؛ جێگرتنەوەی سوپای هه‌میشه‌یی جێگر به‌ میلیشیای خۆبه‌خش و هاووڵاتیی؛ جیاکردنه‌وه‌ی کلیسا له‌ ده‌وڵه‌ت و فێرگه‌گان له‌ کلیسا، خوێندنی سه‌ره‌تایی به‌ خۆرایی و هەمووانی، ئازادی چاپه‌مه‌نی و کۆبوونه‌وه‌ و پێکهێنانی کۆمەڵەکان، جێگرتنەوەی گشت باجوخەراجە ناراستەوخۆکان بە یه‌ك سیسته‌می باجوخه‌راجی ڕاستەخۆ له‌سه‌ر داهات و بەرزبوونەوەی بەپێی بەرزبوونەوەی قازانجەکان.

ئایا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ئەوە ناسه‌لمێنیت، که‌ سۆشیال دێمۆکراته‌کان – بەتەواوی گرنگی بە ڕیفۆرمی ڕامیاریی لەمەڕ ده‌زگه‌کان و یاساکانی دوڵه‌ت دەدەن و سۆشیالیزم بۆ ئه‌وان خەونێکی پوچە، که‌ له‌ باشترین باردا له‌ داهاتوویه‌کی زۆر دووردا دێتەدی؟

ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستییە نه‌بووایه‌، کە ئاره‌زوو و هه‌ستە ڕاسته‌قینه‌ و ڕادیکاڵەکانی ئه‌ندامانیان، واته‌ کرێکارانی ئاڵمان، زۆر واوه‌تر له‌م به‌رنامه‌ ده‌ڕۆن، ئایا دەماندەتوانی پاساوی ئەوە بکەین، که‌ بڵێن پارتی سۆشیالی دێمۆکراتی ئاڵمان، ته‌نیا به‌ مه‌به‌ستی سوودوه‌رگرتن له‌ جه‌ماوه‌ری کرێکاران وه‌ك ئامرازی ناهوشیارانە بۆ پتەوکردنی پێگه‌خوازیی ڕامیاریی بۆرجوا دێمۆکراته‌کانی ئاڵمان په‌یدا بووه‌؟

له‌م به‌رنامه‌دا ته‌نیا دوو به‌ش هه‌ن، که‌ ناسەرمایەگوزارییین و سه‌رمایه‌داران حەزیان لێناکەن. یه‌که‌میان، له‌ نیوه‌ی کۆتایی خاڵی 8 ی بەندی3 دایه‌، که‌ خوازیاری دیاریکردنی ڕۆژانه‌کارێکی ئاسایی (سنووردارکردنی کاتژێره‌کانی کارکردن)، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کاری منداڵان و سنووردارکردنی کاری ژنانه‌؛ پێوەرگەلێك که‌ کۆمپانییە تایبەتەکان ده‌خه‌نه‌ له‌رزه‌وه‌. سەرمایەداران ئەوینداری شه‌یدای هەموو ئازادییکن، کە دەتوانن به‌ ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان سوودی لێ وه‌ربگرن، ئه‌وان خوازیاری مافی به‌هره‌کێشی بێسنووری پرۆلیتاریان و به‌ توندی له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت هه‌راسانن. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌، سه‌رمایه‌دارانی بێچاره‌، که‌وتوونه‌ته‌ ڕۆژگارێکه‌وه‌، ناچار بوون تا ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت ته‌نانه‌ت له‌ ئینگلاند، که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سۆشیالیستی نییه‌، په‌سه‌ند بکه‌ن.

به‌شی دووه‌م، بەندی 10 له‌بەشی 8– ته‌نانه‌ت له‌وه‌ گرنگ تر و سۆشیالیستی تره‌. خوازیاری یارمەتی، پشتیوانی و پارێزگاری و بایەخدانە بە هه‌ره‌وه‌زییه‌ کرێکارییه‌کان، بەتایبەت هه‌ره‌وه‌زییەکانی به‌رهه‌مهێنه‌ران ( به‌ گشت دابینکارییه‌ پێویسته‌کانه‌وه‌، بۆ نموونە ئازادی پەرەسەندن) لەلایەن ده‌وڵه‌وه‌ بووه‌. سەرمایەگوزارانی ئازاد (تایبەت)، ترسیان له‌ کێبركێ له‌ته‌ك هه‌ره‌وه‌زییه‌ کرێکارییه‌کاندا نییه‌، چونکه‌ سه‌رمایه‌داران ده‌زانن، که‌ کرێکاران، به‌ داهاتی که‌می خۆیانه‌وه‌، هیچ کات به‌خۆیان ناتوانن، به‌ ڕاده‌ی پێویست سه‌رمایه‌ کۆبکه‌نه‌وه‌، تاوه‌کو بتوانن ببنه‌ ڕکه‌به‌ری سه‌رچاوه‌ گه‌وره‌کانی چینی خاوه‌نکار … به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ره‌وه‌زییه‌ کرێکارییه‌کان له‌لایه‌ن دەسەڵاتەوە بایەخیان پێبدرێت و لە پشتیوانی بەرفراوانی دەوڵەت بەهرەمەند بن، ده‌ست به‌ خه‌بات دەکه‌ن و بەرە بەرە سه‌رمایه‌ی تایبه‌تی و کۆمپانییە (پیشه‌سازیی و بازرگانییەکان) دەگرنەدەست، بەم جۆرە بارودۆخه‌که‌ پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ …. بۆیە سه‌رمایه‌داران بە کردەوە له‌ته‌ك ده‌وڵه‌تدا دەکەونە ڕکەبەری و بێگومان ده‌وڵه‌ت لە هەموو سەرمایەداران به‌هێزترە. [ لە دووتوێی پەرەگرافی داهاتوودا دەردەکەوێت، کە باکونین یارمەتی دەوڵەت بۆ هەرەوەزییە کرێکارییەکان وەك بەشێك لە گواستنەوە لە سەرمایەدارییەوە بۆ سۆشیالیزمی دەوڵەتی دەبینێ.]

کرێکار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ دادەمەزرێتئه‌مه‌ بنچینەیە، بنه‌مای کۆمونیزمی ده‌سه‌ڵاتگەرایە، بنەمای سۆشیالیزمی ده‌وڵه‌تییه‌.کاتێك کە ده‌وڵه‌تێك دەبێتە تاکە خاوەن (مالك)– له‌ کۆتایی سه‌رده‌می ڕاگوزاریی پێویست بۆ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌ و به‌بێ ئاڵوگۆڕێکی وەها له‌ ڕێکخستنی هه‌نووکه‌یی بۆرجوازی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا، به‌ ڕێکخستنی ئاییندەی یه‌کسانی فه‌رمی بۆ هه‌مووان – دەگۆڕێت به‌ تاکە بانکدار، تاکە سه‌رمایه‌دار، تاکە بەرنامەداڕێژەر و تاکە به‌ڕێوه‌به‌ری گشت کاروبارە نیشتمانییەکان و بەخۆی تاکە دابه‌شگه‌ری ته‌واوی به‌رهه‌مه‌کان ده‌بێت. ئەمەی نموونەی باڵای بنچینه‌ی سەرەکیی کۆمونیزمی هاوچه‌رخه‌.

سەرچاوەی وەرگێڕانە فارسییەکەی : سایتی( کاوشگر) :

http://www.kavoshgar.org/Translations/Bakunin_SD.htm

ئەم وەرگێڕانە لەتەك دەقە ئینگلیزییەکەی بەراورد کراوە:

* دوو دێری دوایی ئەم پەرەگرافە لە وەرگێڕانە فارسییەکەدا ناهاتوون.

ئایا ڕاستیێك هه‌یه‌، ناوی به‌رژوه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی بێت؟

ئه‌نوه‌ر فه‌تاح محه‌مه‌دئه‌مین

من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌وه‌ ده‌ڵێم نه‌خێر، هه‌ڵبه‌ته‌ كۆمه‌ڵێكی كه‌می كۆمه‌ڵ ئه‌و باوه‌ڕه‌یان هه‌یه‌ و به‌ هوشیاری و ناهوشیارییه‌وه‌ خاوه‌نی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ن، كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ سه‌روو هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كانی دیكه‌وەیه‌، به‌ڵام كه‌سێك ده‌ستی به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ نه‌بێت یان لە هه‌وڵی بەدەستهێنانی ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بێت، هیچ پێناسه‌یه‌كی بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نییه‌، چونكه‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی خۆشباوەڕیییە (وه‌همه‌) و وشه‌یه‌كی بێوانایه‌ و لەوەش واوەتر ده‌ستكردی نه‌ته‌وه‌چییه‌كانه‌ بۆ بەدەستەوەگرتنی ده‌سه‌ڵآت یان بڕینی قاشێك له‌ كێكی ده‌سه‌ڵآت.

كۆمیونێتی له‌وخه‌ڵكانه‌ پێك دێت، كه‌ یه‌ك زمانیان یان چه‌ند زمانێكیان هه‌یه‌ و هه‌ر هه‌مووشیان له‌ دروستكردنی ئه‌و زمانه‌دا به‌شدارن، كه‌ مه‌رج نییه‌ هه‌موو دروستگه‌ری ئه‌و زمانه‌ كورد بنه‌چه‌یە بن یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیکە بن، یان هه‌ر كۆمیونتێكی دیکە بن، به‌ڵكو ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ له‌شوێنك ده‌ژین، بۆ به‌رده‌وامیدان بە ژیان، پرۆسێسی دروستكردنی كۆمه‌ڵگەكه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانیان، هەروه‌ها له‌ خۆشی و ناخۆشی ئه‌و كۆمه‌ڵگەیەدا به‌شدار ده‌بن و لەولاوە به‌شێك له‌ كه‌سه‌ ڕامیارەكانی كۆمه‌ڵگەکه ده‌یانه‌وێت خەون و داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵگەكه‌ بكه‌نه‌ دروشمسازی و نەتەوه‌كه‌ بكه‌نه‌ خاوه‌ن خه‌وێك، كه‌ به‌دەسەلاتگەیشتنی ئەو رامیارانە گشت خه‌ونه‌كان ده‌بنە به‌ واقیع، هه‌ڵبه‌ته‌ ئەم ئەرکە لەڕێی بە پارتییکردنی خەڵکەکە و لە سایەی پارته‌وه‌، كه‌ پارت بنەماڵەی فه‌رمانره‌وا دروست ده‌كات و نەتەوەی پێ ڕزگار ناكرێت، بەڵام وەك دەبینین نەتەوەی پێ داركاری ده‌كرێت و پێ گێل ده‌كرێت. به‌و دروشمانه‌ی كه‌ باس له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وەیی ده‌كەن، هه‌موو كاتێك پارت ترسێك له‌ كه‌سه‌كاندا دروست ده‌كات، كه‌ ئه‌و پارته‌ نه‌ته‌وەییانه‌ نه‌بن، ئیدی هه‌موو مه‌ڕه‌كان (خه‌ڵك) گورگی وڵاته‌ دراوسێكان ده‌یانخوات.

من ده‌ڵێم به‌شێكی کۆمەڵگە پشتگیری دروشمی به‌رژه‌وه‌ندی نشتمانی ده‌كات، كه‌ خۆشباوەڕییە. ئه‌وه‌تا خاوه‌ن پارته‌ نه‌ته‌وەیییه‌كان به‌ڕاست و چه‌پدا كوردستان هه‌راج ده‌كه‌ن و كردووشیانه‌ و هه‌ر له‌ژێر شه‌كانەوه‌ی ئه‌و ئاڵایه‌ی كه‌ لە ئاوات و داخوازییە مرۆییەکانی خەڵك پیرۆزتریان کردووە، لە راستیدا پارچە قوماشێك وەك نیشانەی دەسەلات و سەروەری چین یا پارتێك، پیرۆز نییه‌ و وەك دەبینین لەم سەر تا ئەو سەری دونیا دەسەڵاتدارەکان خاك و نەتەوه‌ و سامانە نیشتمانییەکە به‌یه‌كه‌وه‌ لە مەزادخانەی بازارئازاددا هه‌راج ده‌كرێن، ئەندامانی نەتەوە زیندانی ده‌كرێن و به‌رده‌وام بە شێوەی جۆراوجۆر ئەشکەنجە ده‌درێن، لەولاوە لەبەردەم دەسەلات و زاڵی کۆمپانییە جیهانلوشەکاندا تەنیا ڕۆڵی پاسەوانی بیرەنەوت و کارخانە و بانك و زیندانەکان دەبینن. گشت هەوڵی دەسەڵاتداران یا دەسەلاتخوازان لە دروستکردنی ئەو خۆشباوەڕییانەدا (سەروەری نەتەوە، نیشتمان، ئاڵا، بەرژەوەندی نەتەوەیی و هی دیکە) بەڵاڕێدابردن و چاوبەسی تاکەکانی کۆمەڵگەیە لە پرسە سەرەکییەکە کە پرسی بوونی چینە نایەکسان و دژ بەیەکانە و دەیانەوێت ئه‌وه‌ لە بیری خەڵك بەرنەوە، كه‌ كێشه‌ی چینایه‌تی له‌ناو کۆمەڵگەدا وه‌ك پشكۆ ده‌گه‌شێته‌وه‌ ، وەك (ئه‌نجلس) دەڵێت “كۆماری دیموكراتی ناتەبایی نێوان چیینه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ناو نابات، به‌ڵكو به‌پێجه‌وانه‌وه‌ زه‌مینه‌ی به‌یه‌كدادانی ئه‌و دوو چینه‌ بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ناتەباییه‌ خۆش ده‌كات. هه‌موو ئه‌و دروشمانه‌ بێ بەها ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌شێت بۆ ماوه‌یه‌ك كۆیله‌ پارێزگاری له‌ كۆیله‌یه‌تی خۆی بكات، له‌ دویدا یان ئه‌وه‌تا به‌ نێله‌ی ملمان ڕازی بیین، یان ئازادی له‌ هه‌موو چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك و نادادپەروەرییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بەدەست دەهێنین. گۆڕینی جۆری نێله‌ی ملمان، هیچ کات ئازادی نییه‌، به‌ڵكو به‌رده‌وامیی كۆیلەتییەكه‌مانه‌”.

وڵاتانی خۆرهەلات، ئاره‌زووی سه‌رۆك به‌ڕێوه‌یانده‌بات، نه‌ك شتێكی دیکە، ئیتر باش بێت یان خراپ، پرسەکە پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خێزانه‌كه‌یانه‌ و گشت یاسا و پیرۆزییه‌كانی كۆمه‌لگە له‌سه‌ر كا‌خه‌ز به‌مردویه‌تی ده‌مێنێته‌وه‌ و بەو جۆرە ده‌سه‌ڵات و بنەماڵەی فه‌رمانڕه‌وا مافی ڕه‌هایان بۆ خۆیان مسۆگه‌ركردووه‌ و ده‌كه‌ن و ئەگەر یه‌كگرتنی خه‌ڵكی بۆ پاراستنی مافه‌كانی خۆی لە ئارادا نەبێت و خه‌بات بۆ سەپاندنی مافی ژیانیان بکەن و مسۆگه‌ر بكه‌ن، ئەوا هیچ شتێك نییه‌ بتوانێت سنوور بۆ ده‌سه‌ڵات و مشەخۆرییان دابنێت، بەڵێنی پیاوه‌ ڕامیارەكان چ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بن یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، یه‌ك شتن و جیاوازیان نییه‌، تەنیا ئامانجیان، فریودان و دەستی دەستی پێکردنی خەڵك و چاوبەسی خەڵکانی خۆشباوەڕە.

ئه‌وانه‌ی سامان و داهاتی نەتەوە لوش ده‌ده‌ن، هه‌ڵبه‌ته‌ له‌ژێر دروشمی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌تاوایه‌تییدا بۆ خۆیانی ده‌یبه‌ن و نەتەوه‌كه‌ی لێ بێبه‌ش ده‌كه‌ن. له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان هەر جەنگێك پێویست بێت، دەیکەن و هەزارانی ناهوشیار لە ئێمەی بۆ بەکوشت دەدەن، به‌ڵآم لەپێناو ژیان و داخوازی و خەونی ئەو نەتەوەدا کە بەناوییەوە دەسەڵاتداری دەکەن، ئامادە نین فلسێك لە سەرمایەکانیان یا ساتێك پشوو و خۆشی و گەشتەکانیان بکەنە قوربانی یا ببەخشن، بەڵام هەر کات هاوبەرژەوەند و هاوچینە ناوچەیی و جیهانییەکانیان داوایان لێ بکەن، تەنانەت ئامادە دەبن ئاو و هەوا و خواردن لە خەڵك یاساخ بکەن.

ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ده‌وروپشتی عیراق بكه‌ین له‌ پارته‌ شۆڕشگیره‌كانیانه‌وه‌ له‌ فه‌له‌سطین له‌ كوردستان ،عیراق، مصر، سوریا، لیبیا هتد، چۆن بونه‌ته‌‌ خوێنه‌خۆری نەتەوە وده‌یانكه‌ن به‌ خۆراكی ده‌بابه‌و تفه‌نگه‌كانیان، كه‌ به‌ده‌یه‌ها ساڵ نه‌یان توانییوه‌ گوله‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌س وڕژێمانه‌ بته‌قێنن كه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و پارتانه‌ كردویانه‌ به‌دوژمنمان، له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان.

وەك ئەزموون لەم دونیایەدا خه‌ڵك له‌سه‌ر داخوازی و پێداویستییه‌كانیان یه‌ك ده‌گرن، نه‌ك له‌سه‌ر دروشمێكی خەیاڵی كه‌ به‌رژه‌وه‌نی نه‌تەوایه‌تی پێده‌وترێت. له‌نه‌ته‌وه‌دا ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار هه‌ن، كه‌ هیچ بەرژەوەندییەكی هاوبەش له‌نێوانیاندا نییه‌، كرێكارێكی ئینگلیز له‌تەك كرێكارێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیکە له‌سه‌ر پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه‌مان یه‌‌ك ده‌گرینه‌وه‌، نه‌ك لەسەر بنەمای نه‌ته‌وایه‌تیمان، كه‌ خۆی ئه‌و وشه‌ی نه‌ته‌وه‌ و نشتمانپه‌روه‌رییە هه‌ر له‌ خۆرهەڵاتدا زیندووه‌، تا ڕاده‌یه‌ك وا خۆشبەختانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی پراكتیكی نه‌ك تیئۆری، له‌ ئاوابووندایه‌.

پرسی چه‌وسانه‌وه‌ پرسێكی ئابوورییه‌، سه‌رمایه‌داری كوردستان، كرێكاری عیراقی به‌ته‌مه‌ڵ و ترسناك ده‌زانێت و بە بومبێكی ته‌وقیتكراوی ده‌زانێت، هەر بۆیە، لە کاتێکدا ڕێژەی بێکاری چ لەنێو دەرچوانی خوێندگەکان و چ لە بەش و ناوچەکاندا لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە، کەچی كرێكار لە ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش دەهێنێت، چونکە زیاتر دەتوانێت ناجاریان بکات و بیانچه‌وسنێته‌وه‌ و مامەڵەیه‌كی زۆر نامرۆڤانه‌شیان له‌تەكدا بکات.

كالێفۆرنیا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مه‌رێكا، زه‌وی مه‌كسك بوو و فرۆشراوە به‌ ئه‌مه‌رێكا، ئێستا ئه‌گه‌ر وانه‌بایه‌، خه‌ڵكی كالیفۆرنیا له‌ جیاتی ئەوەی ئه‌مه‌رێكی بن، مه‌كسیكی ده‌بوون و هیچیش له‌ پرسەكان نه‌ده‌گۆڕا. بۆیه‌ بەڵگە له‌ نوسین و شاره‌زایی و قاڵبوون واتای له‌ بیروباوه‌ر زیاتره‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت، كه‌هه‌موو ڕۆژێك هه‌ڵسوكه‌وتی پارته‌ نەتەوەییه‌كانی دونیا خێراتر ڕووه‌و سه‌رەنوێلكی مێژوو مل ده‌شكێنن، هێزی چه‌پڵه‌لێدان و ورەی ڕامیاریی نەتەوەیی، بێجگه‌ له‌ ئەهریمەن دروستكردن، له‌ مێژوودا هیچی دیکەی ڵێ دروست ناكرێت.

ده‌وڵه‌ت به‌ ئازار و سه‌ركوتكردنی به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵ دیته‌ دی و به‌هۆی چه‌كداره‌كانیانه‌وه‌ پارێزگاری لێده‌كه‌ن و ڕوحی چه‌كداری هه‌مان شته‌ به‌هه‌ر جلێكه‌وه‌ بێت، هه‌مان روحییه‌تی هه‌یه‌، كه‌ پارێزگاری ده‌سه‌ڵاتی پارت و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یه‌تی له‌لایه‌ك و ڕەشەكوژیی خه‌ڵكی له‌لایه‌كی دیکەوە دەکات. ئه‌وه‌تا له‌ هه‌موو دونیادا خه‌ڵكی به‌ره‌نگاری ناڕەوایەتی ده‌سه‌ڵات ده‌بێته‌وه‌، ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت هی خێزان و چینی فه‌رمانڕه‌وایه‌،نه‌ك نەتەوە وه‌كو پیاوه‌ پارتییه‌كان كاوێژی ده‌كه‌ن، یاسا ته‌نها بۆ ڕاگرتنی خه‌ڵكی ژێرده‌سته‌ بوونی هه‌یه‌ و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌پارێزێت، ته‌نها ئه‌و یاسایه‌، یاسایه‌ كه‌ ڕێکەوتنی کۆمەلایەتیدا بەرژەوەندی و خواستی کۆمەڵگە دابین دەکات، نه‌ك ئەو ملهوریاسایانەی کە به‌ ئاره‌زووی پارت و پارلەمانتاران دەسەپێندرێن. ئه‌وانه‌ی باوه‌ریان به‌ بەڵێن و په‌یمانی پارته‌، كه‌سانێكن، كه‌ ئاسۆی بیركردنه‌وه‌یان ته‌سك و نارۆشنه‌، وەك (ئه‌نجلس) ده‌ڵێت “ده‌سه‌ڵات ته‌نها له‌پێناو خاوه‌ن موڵكه‌كان و خزمه‌تكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیاندایه‌”.

ماخنۆڤیستەکان (The Makhnovtchina)

نووسینی: دانیێڵ گرین

و. لە عەرەبییەوە*: سەلام عارف

ئەگه‌ر قه‌ڵاچۆکردنی ئازادیخوازه‌کانی ناو شاره‌کان کارێکی سانا بووبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ چه‌ند ناوك و شانه‌یه‌کی که‌م بوون، به‌ڵام له‌ باشووری ئۆکراین قه‌ڵاچۆکردنیان، هه‌روا سانا نه‌بوو، چونکه‌ جووتیار –ماخنۆتوانیبووی ڕێکخستنێکی تۆکمه‌ی ئازادیخوازی له‌ لادێکاندا دروست بکات. ماخنۆ ته‌واو گه‌نج بوو که‌ به‌شدارییه‌کی به‌رچاوی کرد له‌ شۆڕشی 1905دا، به‌ گه‌نجی ئاشنای فکری ئازادیخوازی بوو، بڕوایه‌کی ته‌واوی به‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ بوو، ڕێژیمی قه‌یسه‌ر حوکمی له‌ سێداره‌دانی دابوو، دواتر ئه‌و حوکمه‌ی بۆ کرا به‌ هه‌شت ساڵ، ئه‌و هه‌شت ساڵه‌ی له‌ به‌ندیخانه‌ی بوتکریته‌واو کرد. له‌ ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت ساڵەدا‌ گرنگییه‌کی ته‌واوی دا به‌ خۆڕۆشنبیری و که‌ڵکێکی زۆری وه‌رگرت له‌ بیار ئەرشینۆفبۆ گه‌شه‌پێدانی ڕۆشنبیری و زانستی خۆی.

له‌ گه‌رمه‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا، ئه‌و بزووتنه‌وه‌ جووتیارییه‌، به‌ پێشڕه‌وی ماخنۆ، ئه‌و هه‌رێمه‌ی ته‌نیبوو. ئه‌و هه‌رێمه‌ حه‌وت ملیۆن که‌سی تیادا ده‌ژیا،280کم درێژییه‌که‌ی بوو و،250 کیلۆمه‌ریش پان بوو. سنووری باشووری ئه‌و هه‌رێمه‌ ده‌ریای ئەزوفبوو که‌ ده‌گه‌یشته‌وه‌ به‌نده‌ری بردیانسك غولایبولیی ناوه‌ندی ئه‌و هه‌رێمه‌ بوو، ئه‌و جێگه‌یه‌ هه‌ر له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ چه‌قی یاخیبوون بووه‌ و ساڵی1905یش ئارام نه‌بووه‌ و شڵه‌قاو بووه‌.

په‌یمانه‌کانی –برست لیتوفسك– Brest-Litovsk بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ سوپای ئه‌ڵمانیا و سوپای نه‌مسا، ئۆکراین داگیر بکه‌ن و حکوومه‌تێکی کۆنه‌په‌رست دابمه‌زرێنن، ئه‌و حوکمه‌ته‌، هه‌موو ئه‌و زه‌وییانه‌ که‌ کاتی خۆی جووتیاران له‌ خاوه‌نموڵکه‌کانیان سه‌ندبوو، ئه‌و حکوومه‌ته‌ له‌ جووتیاره‌کانی سه‌ندنەوه ‌و داینه‌وه‌ به‌ خاوه‌نموڵکه‌کان، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا کرێکارانی کشتوکاڵ بۆ به‌رگریکردن له‌ ده‌ستکه‌وتنه‌کانیان ده‌ستیان دایه‌ چه‌ک و ڕاپه‌ڕینیان به‌رپا کرد، ده‌جه‌نگان دژی کۆنپه‌رستان له‌ هه‌مان کاتدا ده‌جه‌نگان دژی به‌لشه‌فیکه‌کان که‌ خۆیان کردبوو به‌ ژووردا و به‌ جۆرێکی نه‌شیاو و به‌بێ هیچ پاساوێك ده‌ستیان ده‌گرت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا، ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ چه‌کدارییه‌، که‌سێكی ئازادیخواز پێشه‌وایی ده‌کرد، جووتیاران به‌ (باوکه‌ ماخنۆ) بانگیان ده‌کرد.

ناوه‌ڕاستی ئه‌یلولی 1918، یه‌که‌م هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ بۆ سه‌رغولاي بولیيبوو، ڕێکه‌وتنی 11ی تشرینی دووه‌م بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ هێزه‌ ئه‌ڵمانیایی و نه‌مساوییه‌کان پاشه‌کشه‌ بکه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ره‌که‌ت بوو داباری به‌سه‌ر –ماخنۆدا و توانی بڕێکی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی تری ده‌ست بکه‌وێت.

بۆ یه‌که‌مجار له‌ مێژوودا، هێنده‌ی زروفی جه‌نگی ئه‌هلی بواری دا، بیروباوه‌ڕه‌کانی کۆمونیزمی ئازادیخواز پراکتیزه‌ بکرێن، له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا، خۆبه‌ڕێوه‌بردن په‌یڕه‌و ده‌کرا، هه‌موو ئه‌و زه‌وییانه‌ که‌ له‌ خاوه‌نموڵکه‌کان سه‌ندرابوون، جووتیاران به‌ هاوبه‌ش ده‌یانچاندن له‌ چوارچێوه‌ی شاره‌وانییه‌کاندا– (کۆڕه‌ ئازاده‌کان بۆ کار) بیروباوه‌ڕه‌کانی برایه‌تی و یه‌کسانی ڕێزێکی زۆریان لێده‌گیرا، هه‌مووان؛ پیاو، ژن، مناڵ به‌پێی هێز و توانا به‌شدار بوون له‌ کارکردندا، هاوڕێ هه‌ڵبژێراوه‌کان بۆ فه‌رمانه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن بۆ به‌شداریکردن ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان، واته‌ که‌سێك نه‌بوو به‌ به‌رده‌وامی کاره‌که‌ی هه‌ر به‌ڕێوه‌بردن بێت.

کۆڕه‌ کرێکارییه‌کان له‌وه‌ زیاتر که‌ خزمه‌تکار و جێبه‌جێکاری حه‌ز و پێداویستییه‌کانی جووتیاره‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ بوون که‌ لێیان هه‌ڵبژێرابوون، هیچی تر نه‌بوون. ئا به‌و جۆره‌ یه‌که‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان فیدرالی بوون، هه‌موو کۆڕه‌ کرێکارییه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی جۆرێکی ئابووریی فراواندا تێکه‌ڵ بوون که‌ پشتی به‌ یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ستبوو، به‌ باشترین شێوه‌ ڕه‌چاو ده‌کرا و ڕێزی لێده‌گیرا، ده‌بووایه‌ ئه‌و کۆڕانه‌ سه‌ربه‌خۆ بن و ڕێگه‌ به‌ هیچ حزبێکی سیاسی نه‌درێت توخنیان بکه‌ون، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ به‌ هیچ پیاوێکیش نه‌درێت که‌ له‌ژێر په‌چه‌ی سۆڤیه‌ته‌وه‌ مه‌رامه‌کانی خۆی تێکه‌ڵ به‌و کۆڕانه‌ بکات، ده‌بووایه‌ ئه‌ندامانی ئه‌و کۆڕانه‌ کرێکاره‌ ڕه‌سه‌نه‌کان بوونایه‌ و به‌بێ هیچ که‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕه‌نجده‌راندا بوونایه‌.

لایه‌نگرانی –ماخنۆبچوونایه‌ته‌ هه‌ر شوێنێك، لافیته ‌و بڵاوکراوه‌یان به‌ دیواره‌کانه‌وه هه‌ڵده‌واسی ‌و به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی له‌و لافیتانه ‌و بڵاوکراوانه‌دا نووسرابوو ئازادیی جووتیاران و کرێکاران، ئازادیی خۆیانه‌، هیچ ناتوانێت له‌که‌داری بکات، کاری جووتیاران و کرێکاران کاری خۆیانه‌، ده‌بێت بزێو و گورجوگۆڵ بن و له‌ناو خۆیاندا ڕێک بکه‌ون له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا به‌و جۆره‌ که‌ خۆیان به‌ شیاوی ده‌زانن و گه‌ره‌کییانه ‌(…) ماخنۆییه‌کان، له‌ یارمه‌تیدان زیاتر، ناتوانن هیچی ترتان بۆ بکه‌ن، ئه‌و یارمه‌تیدانه‌ش له‌ بیروڕاده‌ربڕین و ئامۆژگاریکاریدا خۆیان ده‌نوێنن(…) به‌ هیچ کلۆجێك ناتوانن و نیازی ئه‌وه‌یان نییه‌ پێشڕه‌وی (حوکمڕانی)یان بکه‌ن”. پاییزی ساڵی 1920، ماخنۆییه‌کان ناچار بوون ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ك مۆر بکه‌ن له‌گه‌ڵ سوڵته‌ی سۆڤیه‌تی. ماخنۆییه‌کان زیاتر جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ندێکی تایبه‌ت ده‌کرد که‌ زۆر به‌لایانه‌وه‌ گرنگ بوو، ئه‌و به‌نده‌ش بریتی بوو له ‌)ئه‌و ناوچه‌یه‌ که‌ چه‌کداره‌ ماخنۆییه‌کانی لێیه‌ جووتیاران و کرێکاران بۆیان هه‌یه‌ به‌ ئازادی خۆبه‌ڕێوه‌بردن له‌ دامه‌زراوه‌ ئابووری و سیاسییه‌کاندا پیاده‌ بکه‌ن، ئه‌و دامه‌زراوانه‌ له‌ شێوه‌یه‌کی فیدرالیی سه‌ربه‌خۆدا به‌پێی ڕێکه‌وتنه‌کان په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن به‌ ئامێره‌ حکوومه‌تییه‌کانی کۆماری سۆڤیه‌ته‌کانه‌ و (ئه‌و داوایه‌ گفتوگۆکارانی سۆڤیه‌تی شڵه‌ژان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و به‌نده‌یان جیا کرده‌وه‌، تا پرس بکه‌ن به‌ سوڵته‌ و سوڵته‌ ڕازیبوو.

یه‌کێك له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ماخنۆیی، که‌میی ڕۆشنبیریی ئازادیخوازی بوو، پچڕ پچڕ له‌ ده‌رەوه‌ یارمه‌تی ده‌درا، بۆ نموونه‌ یارمه‌تیی –خرکوفو کورسكو ده‌سته‌ی ئازادیخواز نبات– le tokin-Nabat ئه‌و ده‌سته‌ ئازادیخوازه‌ فولینبه‌ڕێوه‌به‌ری بوو، ئه‌و ده‌سته‌یه‌ تابڵێی ده‌سته‌یه‌کی چالاك بوو، له‌ نیسانی 1919دا گۆنگره‌ی خۆی به‌ ڕێ کرد، له‌و کۆنگره‌یه‌دا، بانگی هه‌ڵوێستی یه‌کلاکراوه‌ی خۆیدا که‌ (دژی هه‌موو جۆره‌ به‌شداریکردنێكن له‌ کۆڕه‌ کرێکارییه‌کاندا، چونکه‌ ئه‌و کۆڕانه‌ به‌ته‌واوی کراون به‌ ئامێرێکی سیاسی و له‌سه‌ر سه‌کۆی سوڵته‌گه‌رایی و ناوه‌ندێتیی ده‌وڵه‌تخوازی ڕاوه‌ستاون، حکوومه‌تی به‌لشه‌فی به‌و بانگدانه‌ ناڕازی بوو، به‌ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ ناونووسی کرد، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌موو جموجووڵه‌کانیبناتی قەدەغە کرد.

ناچار، له‌ مانگی ته‌موزدا، فولینخۆی ده‌رباز ده‌کات و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ لای ماخنۆله‌وێ له‌گه‌ڵ –بیار ئەرشینۆفبه‌شی ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌ وه‌رده‌گرن، کۆنگره‌یه‌ك له‌ ئەلکسندروفسكبه‌سترا –فولینئه‌رکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆنگره‌که‌ی خرایه‌ ئه‌ستۆ، له‌و کۆنگره‌یه‌دا بڕیاری بیروبۆچوونه‌ گشتییه‌کاندرا، تیایدا به‌ وردی تێگه‌یشتن ده‌رباره‌ی کۆڕه‌ کرێکارییه‌ ئازاده‌کاندیاری کرا.

له‌ هه‌موو کۆنگره‌کاندا به‌ یه‌کسانی نوێنه‌رانی جووتیاران و بزووتنه‌وه‌ی ماخنۆ ئاماده‌ دە‌بوون، له‌ڕاستیدا ئه‌و جۆره‌ ڕێکخستنه‌ بووبووه‌ باڵی میللی و ته‌واوکاری سوپای ڕاپه‌ڕیوی جووتیاران بوو، ئه‌و سوپایه‌ ته‌کتیکی شه‌ڕی پارتیزانی پراکتیزه‌ ده‌کرد، سوپایه‌کی نه‌سره‌وت و ماندوویینه‌ناس بوو، زۆر به‌ خێرایی جێگه‌گۆڕکێی ده‌کرد، جۆری ڕێکخستن له‌و سوپایه‌دا هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان پرانسیپی ڕێکخستنی ئازادیخوازی دروست بووبوو، سوپایه‌کی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ بوو، هیچ پله‌یه‌کیش ده‌ست نەدەخرا، ئەگه‌ر به‌ هه‌ڵبژاردن نه‌بووایه‌، ڕێکخستن و بنه‌ماکانی دیسپلین ته‌واو به‌ ئازادی بوو، ئه‌و بنه‌مایانه‌ لیژنه‌کان دایانده‌ڕشتن، دواتر کۆمه‌ڵه‌ گشتییه‌کان بڕیاریان ده‌دان، ئه‌وساکه‌ له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه‌ ڕێزیان لێده‌گیرا.

سوپای ماخنۆ بووبووه‌ مایه‌ی سه‌غڵه‌تکردن و سه‌رلێشێواندنی سوپای سپیبه‌ڵام سوپای سوور به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، چونکه‌ هه‌مان شێوازی جه‌نگاوه‌ری سوپای ماخنۆیان پیاده‌ نه‌ده‌کرد، سوپای سوور زیاتر شه‌ڕه‌کانیان خستبووه‌ ده‌وروبه‌ری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان و سه‌ر هێڵه‌ ئاسنینه‌کان و فارگۆنی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌کانیشیان کردبوو به‌ قه‌ڵغان، کاتێکیش ته‌نگاو ده‌بوون به‌بێ خشپه‌ پاشه‌کشه‌یان ده‌کرد، زۆرجار جووتیاره‌کان به‌بێ چه‌ك به‌ جێ ده‌هێڵران، به‌و جۆره‌ دێهاته‌کانیان ده‌که‌وتنه‌ ژێر ڕه‌حمه‌تی دوژمنانی شۆڕشه‌وه‌،‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو، جووتیاران بڕوایان به‌و سوپایه‌ نه‌مابوو.

ئەرشینۆفنووسه‌ری یاده‌وه‌رییه‌کانی الماخنوفتشیناوتویه‌تی، شانازی له‌ناوبردنی شۆڕشی ئاوه‌ژوو دنکینده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕاپه‌ڕیوه‌ ئازادیخوازه‌کان.

ماخنۆ هەمیشە ئه‌وه‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌ که‌ سوپاکه‌ی بخاته‌ ژێر ڕکێفی –ترۆتسکییەوه‌ که‌ ئه‌و کاته‌ سه‌رۆکی سوپای سوور بوو، سه‌رده‌می به‌یه‌که‌وه‌لکانی یه‌که‌کانی پاسه‌وانانی سوور، شۆڕشگێڕی مه‌زن!! –ترۆتسکیبه‌ ئه‌رکی خۆی زانی هێرش بکاته‌ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ماخنۆ، له‌4 ی حوزه‌یرانی 1919دا به‌ فه‌رمانێك کۆنگره‌یه‌کی ماخنۆییه‌کانی قه‌ده‌غه ‌کرد و به‌وه‌ تاوانباریکردن که‌ به‌رەنگاری سوڵته‌ی کۆڕه‌ کرێکارییه‌کان ده‌که‌ن له‌ ئۆکراین، ئیدانه‌ی کۆنگره‌که‌ی کرد و نوێنه‌ره‌کانیشی باڵبه‌ست کرد، ئه‌و ڕه‌فتاره‌ هه‌مان ڕه‌فتار بوو که‌ ستالینییه‌ ئیسپانیاییه‌کان دوای هه‌ژده‌ ساڵ دووباره‌ پیاده‌یان کرد بۆ لێدانی هێزی ئازادیخوازی له‌بریی یارمه‌تیدانی، (سوپای سوور و سوپای ماخنۆ) به‌ ناچاری دوو جار ڕێک که‌وتن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردان، یه‌که‌مجار ئازاری 1919 دژی –دنکیندووه‌مجار هاوین و پاییزی1920 دژی هێزه‌کانی سپ،ی ئه‌وده‌مه‌ که‌ ورانجلڕابه‌ری ده‌کرد، ماخنۆ توانی بیشکێنێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ نه‌ ده‌مان سوپای سوور ده‌ستی ده‌کرده‌وه‌ به‌ هه‌ڵمه‌ته‌کانی بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ماخنۆ.

کۆتایی تشرینی دووه‌می ساڵی 1920، سوڵته‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان به‌پێی پیلانێك ئه‌فسه‌ره‌کانی ناوچه‌ی قرمی بانگ کرد بۆ به‌شداریکردن له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیدا و هه‌موویانی گرت. هێدی هێدی له‌ چه‌ند هێرشێکدا ئه‌وانی تریشی چه‌ک کرد یا کوشنیماخنۆته‌نیا مایه‌وه‌، ناچار هه‌ڵهات بۆ ڕۆمانیا و دواتر بۆ پاریس. ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی مابووی به‌ده‌م هه‌ژاری و نه‌خۆشییه‌وه‌ به‌ سه‌ری برد، تا له‌ پاریس مرد و ئیسته‌ش گۆڕه‌که‌ی له‌ قه‌برسانی پیرلاشێزه‌-. به‌و جۆره‌ داستانی –الماخنوفتشیناکۆتایی هات.

ئەرشینۆفواته‌نی: ”داستانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ری ڕه‌نجده‌ر بووه‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگ بۆ داهاتووی کرێکارانی دنیا.”

* ئەم وەرگێڕانە لەتەك دەقە فەرنسییەکەی بەراورد کراوە.

** وەرگیراو لە پەرتووکی (التحرریة من العقیدة الی الممارسة، دانیال غرین)…

لماذا الله ليس معنا ؟

مازن كم الماز

الحقيقة أنني أحترم ثوار سوريا , و هذا يعني بالنسبة لأي تحرري ألا يقبل أولا أن يكون خاضعا لأي سيد و ثانيا ألا يقدم نفسه على أنه السيد الأفضل لأي إنسان على الأرض , لا لمجموعة من الناس و لا لشعب أو طائفة أو للبشرية جميعا , أي أنه ينظر للجميع على أنهم أنداد متساوون , له أولا و لأي صاحب سلطان في الأساس , هذا ما يعنيه احترام الآخر عموما بالنسبة للتحرري و احترم الشباب الثائر في سوريا بالنسبة للتحرريين السوريين , لكن هذا شيء لا علاقة له بالمرة بالقبول بالإيديولوجيات و الخرافات أو الحقائق العلمية أو ما يساوي نفسه بها من فرضيات فلسفية أو ميتافيزيقية أو دينية الخ , التي تروج بين الناس و التي تكون أساس إخضاعهم أو استعبادهم لأقلية ما …

لا توجد مشكلة للبشر حقا مع الله إلا عندما ينسب بعض البشر , أقلية من البشر , لهذا الله ضرورة أن يكونوا هم , سادة على بقية البشر دون حتى أن يكون لهؤلاء الحق في القبول أو الرفض , أو عندما يتخذ الله ذريعة للنهب و السرقة و الاستغلال و القمع , و أيضا عندما يحول الله إلى عنصر إحباط لنضال الجماهير المستغلة و المقموعة و المهمشة ضد من يستغلها و ينهبها و يقمعها … لنقل بصراحة , أن التغيير الحاسم الذي طرأ على سوريا منذ 15 آذار الماضي هو أن شبابها , فقراءها , قرروا أن يضعوا حدا لقمع و استغلال و نهب النظام لهم , لم يأمر أحد هؤلاء المنتفضين بأن يفعلوا , لقد حاول ذلك كثيرون في الماضي من أعداء النظام , الداخليين و الخارجيين , الذين يحبون الشعب السوري أو يكرهونه بقدر ما يكرهه نظام الأسد , لكن الظروف الموضوعية و الذاتية التي كانت قد نضجت في 15 أو 18 آذار بمساهمة من النظام نفسه و التي على رأسها إرادة السوريين العاديين و تصميمهم على انتزاع حياتهم و حريتهم هي التي حولت سوريا إلى بركان في وجه الطاغية .. يفترض أن السماء كانت ترى ما يتعرض له السوريون العاديون , بالتالي يمكن القول أنها كانت ترى و تسكت , في الحقيقة يتقرر كل شيء هنا على الأرض , فيم إذا كان السوريون سيبقون عبيدا و مستغلين أم سيصبحون أحرارا يملكون ما ينتجون , حتى الأنبياء كان عليهم أن يخوضوا صراعا طاحنا ضد القوى الأرضية المعادية لهم قبل أن يصبحوا سادة لقسم من هذه الأرض , و كان على الدول أو السلطات التي نسبت نفسها إليهم أن تقوم و تستمر بالبقاء فقط بالسيف و السوط و المقصلة أو الخازوق دوما , لم تعتمد أبدا فقط على دعم السماء لها كما تدعي , و في حروب إخضاع و نهب الشعوب المجاورة كانت تستخدم أيضا السيف و من ثم المنجنيق و المدفع و أخيرا القنبلة النووية , رغم أنها كانت تطلب من عساكرها أن يصرخوا لإلههم في كل الأحوال , لكن لا العرب الذي غزوا جيرانهم و وصلوا حتى إسبانيا اكتفوا بدعاء إلههم و لا الإسبان الذين غزوا الهنود الحمر في أمريكا اكتفوا بذلك , و عندما كانوا ينتصرون في الحروب كانوا يعتبرون نسبة للسماء ذاتها التي عبدها الجميع , المنتصر و الخاسر في نفس الوقت , أن ما كان يملكه الخاسر قد أصبح حقا مشروعا لهم , الأنبياء أنفسهم بعد أن قضوا على أية مقاومة بين الشعوب التي سيطروا عليها لم يكتفوا بعبادة إله السماء التي يفترض أنها قضيتهم الفعلية , سيتمتعون بكل اللذات الأرضية , و أخلافهم و خدمهم و السلاطين الذين سيتولون حكم الممالك و الإمبراطوريات التي قامت باسم إلههم سيستبيحون كل شيء , سيكون على الفقراء في تلك الشعوب أن يعملوا بكد و اجتهاد مقابل الفقر الذي اعتبر قدرا من السماء بينما يتمتع أولئك الذين لا يعملون بما أنتجه أولئك الخدم المساكين باسم السماء أيضا , عندما اعترض أبو ذر على تطاول هؤلاء الأغنياء في العمران مع بقاء غالبية المسلمين في الفقر , أي مع مخالفة الطبقة الحاكمة في صدر الإسلام و تدميرها لقانون التضامن الإنساني الذي كان يفرض على أفراد القبيلة الواحدة أن يتوازعوا و يتقاسموا فيم بينهم ما يملكونه الأمر الذي كان يعني أن تمتلك تلك الطبقة و تحتفظ بكل شيء , عندما أنكر أبو ذر ذلك على معاوية تصدى له السلطان , كان وقتها يسمى خليفة و اسمه عثمان , و اعتبر أن قانون التضامن الإنساني ليس جزءا من المقدس الذي على الناس الرضوخ له , بل أن حق تلك القلة في تملك كل هذا المال و التمتع به كيفما شاؤوا هو المقدس الذي على الآخرين , على الفقراء الرضوخ له بقوة السيف , و عوقب أبا ذر بالنفي , اليوم أيضا لا يمتنع رجال الدين عن ركوب السيارات التي اخترعها و صنعها الكفار و لا عن التمتع بالفيلات الرائعة أو الطعام اللذيذ , مع أن هذا متاح فقط لأقلية من البشر , من البشر الذين لا يعملون , بينما تعاني الأغلبية التي تكدح من الفقر و تعيش في منازل أقل و أصغر و من دون أدوات الرفاهية الموجودة في قصور السلاطين و رجال دينهم و تستخدم رجليها أو المواصلات العادية للتنقل , إنني احترم الثوار السوريين بما في ذلك المتدينين منهم لكن هذا لا يعني أن أحترم رجال الدين عندما يفسرون مقدسهم بضرورة أن يكون الناس العاديين عبيدا و أن يبرروا لأقلية ما أن تملك و تحكم دون أن تعمل , إنني أحذر الثوار السوريين , المتدينين منهم خاصة , و سأبقى أحذرهم من رجال الدين و من محترفي السياسة الذين يريدون أن يصبحوا أسيادا عليهم , الذين قد يريدون إسقاط هذا النظام بالذات لكن فقط لإقامة نظام تستمر فيه أقلية ما لا تعمل بامتلاك كل شيء و بإخضاع الملايين لقانونها هذا بينما تعمل فيه الغالبية التي لا تملك , إنكم تستطيعون أن تكونوا سادة أنفسكم , إنكم لا تحتاجون إلى أي نوع من السادة , و ستكونون بحالة أفضل , بل بأفضل حال , فقط إذا أصبحتم سادة أنفسكم , عندها سيأكل الجميع بقدر ما يعملون , عندها سيعيش الجميع حياة لائقة و يسود مرة أخرى قانون التضامن الإنساني بين البشر , و عندها لن تكون هناك سجون , لأنه ببساطة لن يوجد قمع , لن توجد أقلية تريد الدفاع عن امتيازاتها باسم القانون , لن يسرق الناس ما هو ملك لهم جميعا , و لن يختصموا على من سيكون السيد بين عدة متنافسين يستخدم كل منهم حججا و مزاعم مختلفة لأنه لن يكون هناك سادة و لا عبيد , سيكون الجميع سادة أنفسهم .. صحيح أننا اعتدنا على فكرة من يحمينا و الخضوع لهذا الذي يدعي أنه وجد ليحمينا فقط , تعود هذه الفكرة لفترة الطفولة عندما نتعلق بآبائنا كقوة نعتقد أنها تحمينا مما نعتقد أنه خطر , من الآخرين في أكثر الأحيان الذين لا يريدون بنا شرا , لكن الحقيقة أن آباءنا كانوا هم أنفسهم يبحثون عمن يحميهم من ظلم و قهر النظام الاجتماعي و السياسي الذي عاشوا في ظله و أنهم في حالات كثيرة , على الأقل بالنسبة للملايين من الفقراء , لم يستطيعوا أن يحموا أطفالهم بالفعل من سوء التغذية و التعليم و حتى الموت لأسباب و أمراض قابلة للشفاء في معظم الحالات , الحقيقة أن الملايين جاعت و تجوع , تألمت و تتألم و تموت دون ذنب , أن الملايين لا تجد حتى من يخفف عنها ألمها و هي تموت بلا جدوى و بشكل عبثي تماما , تماما كما يموت اليوم الآلاف في سوريا لأنهم يهتفون للحرية , الحقيقة أنكم أنتم من تحررون أنفسكم اليوم و هذا هام جدا لأنه يعني أنه لا فضل لأحد في حريتكم , أن أحدا لا يستطيع أن يزعم فيما بعد أنه قد حرركم بمعنى أنه يجب أن يكون سيدكم الجديد , بمعنى أن تستمر صيغة , علاقة السيد – العبد و أن تكونوا أنتم أيضا العبيد , أنتم تحررون أنفسكم بأنفسكم اليوم من ظلم و استغلال هذا النظام , من دون دمائكم و تصميمكم لن ينتهي ظلام القمع و الموت و الخوف من سوريا , السفير الأمريكي جاء و ذهب , و رجال الدين يدعون السماء ليل نهار , لكن لولا ثورتكم لما كان فجر الحرية يقترب اليوم , السماء كانت دائما و دائما كان هناك من يصرخ من الألم و الفقر و القهر , لم ينته الألم إلا عندما سعى من يتألم بالذات و الآخرون الذين تعاطفوا معه لإنهاء سبب ذلك الألم , و لم يهتز الطغيان و القهر و لم تتزلزل الأرض تحت المستبدين إلا لأن ضحاياهم صمموا على مقاومتهم و الثورة في وجوههم , أنتم وحدكم من يقاتل و وحدكم من سينتصر

سۆشیالیزم، ئەناركیزم و فێمینیزم / 3

Carol Ehrlich

و. لە فارسییەوە هەژێن

بەشی سێیەم:

بارگەرایی* (Situationism) و ئاناركۆ- فێمینیزم

گۆڕینی جیهان و ئاڵوگۆڕی پێكهاته‌ی ژیان یەكن و هەمان شتن.12

كه‌سایەتی بۆخۆی ڕامیارییە.13

ئەناركیسته‌كان ڕاهاتوون لەتەك گوێراگرتن له‌وەی گوایە ڕوانگه‌یه‌كیان نییە، كه‌ بتوانێت له‌ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێدا یارمەتیدەر بێت. له‌ باشترین باردا، ڕەخنەگرانیان بەڕێزەوە دەڵێن ئەناركیزم پێمان ده‌ڵێت، كه‌ چی نه‌كه‌ین. بواری بیروكراسی یا دەسەڵاتی قوچكەیی (hierarchical authority) نەدەن ، مۆڵەت به‌ پارتە پێشڕه‌وه‌كان نەدەن، تا بڕیارەكان لە بری ئێوە بدەن، من پێشێل مەکە، هیچكه‌س پێشێل مەکە. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ڕوانگه‌یه، ئەناركیزم بە هیچ شێوەیەك تیئۆری نییە. به‌ڵكو بریتییە لە كۆمه‌ڵه‌ پراكتیكێكی وریاگەراوانە (زەنگدەرانە)، دەنگی ویژدانی ئازادیخواز – هه‌رده‌م ئایدیالیست، هه‌ندێك كات كه‌مێك بێبەزەیی و جار جار فره‌تر نابه‌جێ، به‌ڵام یادهێنەرەوه‌ییه‌كی پێویست.

له‌م ورده‌گیرییه‌دا زۆر كرۆكی ڕاستیی هەن. به‌ هه‌مان شێوه‌، له‌ هزری ئەناركیستیدا جۆری زۆر بوونیان هه‌یه‌، كه‌ دەتوانن چوارچێوه‌ی تیئۆری بۆ لێكدانەوەی جیهان و ده‌ستبەكاربوون بۆ گۆڕینی ده‌سته‌به‌ر ده‌كەن. لەوانەیە بۆ فێمینیسته‌ ڕادیكاڵه‌كان، ئەوانەی كە دەیانه‌وێت “هه‌نگاو بۆ پەرەپێدانی تیئۆری خۆ-هوشیاری” 14 بنێن، له‌ بارگەراییدا وزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ده‌ست دێنن.

گرنگی بارگەرایی (Situationism) بۆ لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئەناركۆ- فێمینیستی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ هوشیاری سۆسیالیستی لەمەڕ سەروەریی سەركەوتگەری سه‌رمایه‌داری و پێداگری ئەناركیستی له‌سه‌ر گۆرانی سه‌راپای كۆمه‌ڵگه‌ و ژیانی تایبەتی و جڤاكی پێكەوە كۆدەكاتەوە. ئەم خاڵە له‌مه‌ڕ سەركوتگەریی سه‌رمایه‌دارییه‌وه‌ گرنگی هه‌یه‌: زۆر جار ئاوا نیشان دراوە، كە ئەناركیسته‌كان له‌وە بەئاگا نین، كە سیسته‌می ئابووری زۆرینەی خەڵك بەهرەكێشی دەكات. به‌لام زۆرینەی سۆشیالیسته‌كان ( به‌تایبه‌ت ماركسیسته‌كان) لە ئاستی ئەو ڕاستییەدا نابینان، كه‌ خه‌ڵكی له‌ هه‌موو بوارەكانی ژیانیاندا دەچەوسێندرێنەوە؛ كار، به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی دەستبەتاڵی، كولتوور، په‌یوه‌ندییه‌ كه‌سییه‌كان و هیتر و هیتریش. ئەوە ته‌نیا ئەناركیسته‌كانن پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌گرن، كه‌ خه‌ڵكی دەبێت به‌خۆی هه‌لومه‌رجی ژیانی خۆی بگۆڕێت – کەس ناتوانێت ئەمەی ئەنجام بدات. نه‌ پارت و نە سەندیكا و نە “ڕێكخەرەكان”، نه‌ لەلایەن هیچكه‌سی دیكه‌وه‌، ناتوانرێت ئەنجام بدرێت.

دوو چه‌مكی بنه‌ڕه‌تی بارگەرایی بریتین لە ”كاڵا-commodity” و ”خستنه‌ڕوو- spectacle ”ن. سه‌رمایه‌داری گشت په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گۆڕیون بە په‌یوه‌ندی كالایی. بازار بەسەر هەموویاندا زاڵە. كەسەكان تەنیا بەرهەمهێنەر و بەكاربەر نین بە واتا ئابوورییە بەرتەسكەکەی، بەڵكو زۆرێك لە پێكهاتەی ژیانی ڕۆژانەیان لەسەر بنچینەی پەیوەندی كاڵایی دامەزراون. كۆمه‌ڵگه‌ بەكاربەرە وەك گشتێك- كۆمه‌ڵێك لە په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییەكان و پێكهاته‌كانیان، بەرهەمی سەرەكی ئابووری كاڵایین.15 ئەمە بە ناچاری نەك تەنیا خەڵکی لە کارەکەی، بەڵکو لەتەك سەراپای ژیانی نامۆ کردووە؛ بەهۆی بەکاربەریی (بە کاڵاکردنی) په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانەوە، تاك بووەتە بینه‌رێكی ناکارای ژیانی خۆی. به‌م جۆرە، خستنه‌ڕوو، كولتووره‌، كه‌ له‌ ئابووری كاڵاییەوە هەڵدەقوڵێت – شانۆکە ئامادەکراوە، ڕۆڵه‌كان دەگێڕدرێن، چه‌پڵه‌ لێده‌ده‌ین، كاتێك پێمانوایە کە خۆشحاڵین، دەم دادەڕین، كاتێك پێمانوایە كه‌ وەڕسین، به‌لام ناتوانین لە شانۆکە بچینە دەرەوە. چونكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شانۆكه‌، جیهانێكی دیکە نییە، تا بۆی بچین.

له‌م دواییانه‌دا، سەرەرای ئەوەش، خەریکە شانۆی ‌كۆمه‌ڵایه‌تی دەستی بە داڕوخان کردووە و بەو جۆرە ئەگەری توانای بنیاتنانی جیهانێكی دیکە له‌ ده‌ره‌وه‌ی شانۆكه‌ بوونی هه‌یه‌ – ئه‌م جاره‌، دونیایه‌كی کەتواری، دونیایەك كه‌ تێیدا هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌ ڕاستەوخۆ وەك بکەرێك (subject) بەشداری تێدا بکات، نەك وه‌ك بەرکارێك (object). ده‌ربڕینی بارگەرایی (situationist) بۆ ئه‌م ئەگەرە ”نۆژەكردنه‌وه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌”یە.

چۆن ژیانی ڕۆژانه‌ نۆژەن دەكرێته‌وه‌؟ به‌ ئافراندنی بارودۆخگەلێك، کە ئەوەی وەك سیستەمی سروشتی شته‌كان دەردەکەوێت، تێکدەدات – ئەو بارودۆخانەی کە مرۆڤەکان لەنێو شێوازە خوپێوەگرتووەکانی بیرکردنەوە و رەفتاکردن دەهێنێتە ده‌ره‌وه‌. کەسەکان ته‌نیا له‌و باره‌دا توانای ئەنجامدانی ئەوەیان هەیە، تێکدانی شانۆ ساختەکە و ئابووری كاڵایی – واتە لەناوبردنی سەرمایەداری بە هەموو شێوەکانییەوە. ته‌نیا له‌و بارەدا دەتوانن، ژیانی ئازاد و دوور لە نامۆیی چێ بكه‌ن.

یەکانگیری (وێکهاتنەوەی) تیئۆری ئه‌ناركیزمی کۆمەڵگەرا له‌ته‌ك فێمینیزمی ڕادیكاڵ، لەسەر ئەم چالاکییە سه‌رنجڕکێشه‌. چه‌مكی كاڵا و خستنه‌ڕوو به‌ دیاریکراوی لە ژیانی ژناندا دەگونجێت. له‌ ڕاستیدا زۆرێك له‌ فێمینیسته‌ ڕادیكاڵه‌كان بە دوورودرێژی و وردەکارییەوە ئەمەیان ڕوون کردووە، بەبێ ئەوەی بیخەنە چوارچێوەی بارگەراییەوەSituationist 16 . بۆ شیکردنەوەی قوڵ و نیشاندانی ستەمکاریی لە ژنان وه‌ك بەشێکی ئۆرگانیك لە كۆمه‌ڵگه‌ وه‌ك گشتێك، مەرج نییە ژنان سەر بە چین و توێژی کۆمەڵایەتی دیاریکراو بن. ستەم له‌سه‌ر ژنان وەك بەشێك له‌ ستەم بەگشتی له‌ سه‌ر هەموو خەڵك بەهۆی ئابووری سه‌رمایه‌دارییەوەیە، به‌ڵام كه‌متر له‌ ستەم لەوانی دیکە نییه‌. بەپێچەوانەی – ڕوانگه‌ی بارگەراکانەوەSituationist –، بۆ ئەوەی چەوساوە بیت، پێویست نییە بەشێکی دیاریكراوی ژنان بیت؛ بۆ ئەوەی ستەم لێکراو ناو ببرێیت، پێویست نییە بەشێك بیت لە پرۆلیتاریا، بە شێوەی پیشەیی، وەك كرێكاری پیشه‌سازی، یا وەك كه‌سێك ناسەربەخۆی ئابووریی بیت. ئه‌نگۆ پێویستان بەوە نییە، كه‌ بەتامەزرۆیی چاوه‌ڕێی مانیفێستی سۆشیالیسته‌كان بمێننه‌وه‌، تا دیكته‌تان پێ بكه‌ن، کە لێهاتوویتان هه‌یه‌؛ وه‌ك كابانی ماڵ (بارهێنانه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی دیکە له‌ كرێكاران)، وه‌ك کرێکارێکی نووسینگه‌، وه‌ك خوێندكارێك یا فەرمانبەرێکی مامناوه‌ندیی ده‌وڵه‌ت ( بۆ ئەوەی به‌شێك بیت له‌ ”چینی كرێكاری نوێ”). ئه‌نگۆ پێویستان بەوە نییە، به‌شێك بن له‌ جیهانی سێیه‌م، یا هاوڕەگەزباز یا ژنێكی به‌سالاچوو یا وەرگری کۆمەکی کۆمەڵایەتی بن. هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ له‌ ئابووری كاڵاییدا به‌ركارن (objects)؛ هه‌موویان بینەرانی ناکارای -شانۆکەن. ئه‌وە ئاشكرایە، کە ژنان له‌ هه‌ندێك باردا بەبەراورد بە ژنانی دیکە له‌ ڕێوشوێنی زۆر خراپتردان، به‌ڵام، لە هەمان کاتدا هیچ كامیان له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانیاندا ئازاد نین.

* Situationism ، بەداخەوە لەبەر جێكەوتەنەبوونی ئەم واژەیە لە زمانی كوردیدا و نەبوونی هاوواتای کوردیی واژەکە، ناجاربووم ئەم واژەیە پێشنیار بكەم بارگەرا، چونكە خودی واژەی (Situation) بە واتای : ڕێوشوێن، بابەت، بار، هەڵكەوتەی بار (موقع، موضوع، حالة، وضع) دێت و لەم بارەدا لە زمانی فارسیدا بە (موقعیت‌باوری) وەرگێڕدراوە. كە لە كوردییەكەیدا دەكاتە (باوەڕداریی بە دەستبەكاربوون لە كات و وشوێنی خۆیدا =بارگەرایی).

پەرواێز:

12. Strasbourg Situationists, Once the Universities Were Respected, 1968, p.38. 13. Carol Hanisch, “The Personal is Political”, Notes from the Second Year. N.Y.: Radical Feminism, 1970, pp. 76-78.

14. Leighton, op cit.

15. Point-Blank!, “The Changing of the Guard”, in Point-Blank, October 1972, p.16.

16. For one of the most illuminating of these early analyses, see Meredith Tax, “Woman and Her Mind: The Story of Everyday Life”, Boston: Bread and Roses Publication, 1970.

** ئەم بابەتە لە سایتی (خوشە) وەرگیراوە و بەداخەوە چەند ساڵە لە ئارادا نەماوە. لە وەرگێرانیدا بۆ سەر زمانی کوردی، لەتەك دەقە ئینگلیزییەکەی بەراورد کراوە.

چیلی / سانتیاگۆ : ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خوێندکاران

چیلی / سانتیاگۆ : ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خوێندکاران

دوێنێ 09ی ئۆگوستی 2011 لە وڵاتی چیلی زیاتر لە 100،000 خوێندکاران لە خۆپیشاندانێکی جەماوەرییدا بە دار و بەردەوە ڕووبەڕووی پۆلیسی بوونەوە و چەندین ئۆتۆمەبێل ئاگریان تێبەردرا . داواکاری نارازییان بریتی بوو لە چاکسازی لە سیستەمی خوێندندا.

دوێنێ 09ی ئۆگوستی 2011 لە سانتیاگۆ خوێندکاران خوازیاری گێڕانەوەی سەراپای سیستەمی خوێندن بۆ کەرتی گشتی، کە لە ئێستادا 90% خوێندندکاران واتە 3،5 ملیۆن و نیو خوێندکار لە سەرتاسەری وڵاتدا دەگرێتەوە. خوێندکاران سکاڵا لە کەموکوڕی و خراپی شوێن و پێداویستییەکانی خوێندن دەکەن.

هەڵبەتە ئەم ناڕەزایەتییە تازە نییە و لە چەند ساڵی رابوردوودا پێشینەی هەیە، هەر ئەمەش وای لە نارازییان کردووە، کە لە خۆپیشاندانەکاندا چەك هەڵگرن و کار بکێشێتە سوتاندنی دارو بەرد. لەو ولاتەدا ، کە خوێندن لە کەرتی گشتی (دەوڵەتی)دا دواڕۆژێکی باشی نییە و ئەو چانسە لەبەردەم خوێنداکارانی ئەم کەرتەدا نییە، کە بۆ خوێنداکارانی کەرتی تایبەتی دابین دەکرێت. بۆیە خوێندکاران ئەم جارە بە دار و بەرد و چەکەوە دەیانەوێت بە خێراترین کات فشاری جەماوەری بخەنە سەر دەوڵەت بۆ دروستکردنی ئاڵوگۆڕ و چاکسازی لە سیستەمی پەروەردە و خوێندندا.

هاوڕێیان، خوێنه‌رانی هێژا، سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان, وەك سەکۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەکان، پێویستی بە هاریکاری ،ڕەخنە، پشنیار، ڕێنوێنی، وتار و هەواڵ و ڕاپۆرتی خەباتی ڕۆژانەی جەماوەری ئێوەیە هەیە لە هەر کوێیەکی جیهاندا دەژین.

hevallan, xwêneranî hêja, sekoy enarkîstanî kurdistan, wek sekoy soşyalîste azadîxwazekan, pêwîstî be harîkarî , rexne, pişnyar, rênwênî, wtar û hewall û raportî xebatî rojaney cemawerî êweye heye le her kwêyekî cîhanda dejîn. anarkistan@activist.com

شۆڕشی ئازادیخوازی*

نووسینی: دانییل گرین

و. لە عەرەبییەوە بە بەراورد لەتەك دەقە فەرەنسییەکەی: سەلام عارف

خاڵی ده‌ستپێکردنی شۆڕشی 1917، شۆڕشی 1905 بوو. له‌و شۆڕشه‌دا، واته شۆڕشی ‌1905، ئامێرازێکی نوێ دروست بوو، ئه‌ویش سۆڤیه‌ته‌کان بوون، واته‌ سۆڤیەتەکانی کرێکاران و جووتیاران و سه‌ربازان. سۆڤێته‌کان له‌ گه‌رمه‌ی مانگرتنێکی خۆخۆیی گشتیی کارگه‌کانی سان پیتەرسبورگدا دروست بوون، ئه‌و ده‌مه‌ نه‌بوونی بزووتنه‌وه‌ و دابونه‌ریتی سه‌ندیکایی له‌ ڕووسیا، بۆشاییه‌كی دروست کردبوو، به‌ڵام سۆڤیه‌ته‌کان به‌ دروستکردنی هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌ نێوان کارگه‌ مانگرتووه‌کاندا، توانیان ئه‌و بۆشاییه‌ پڕ بکه‌نه‌وه.

ئه‌و ده‌مه ‌ڤۆلین (Volin) سه‌ر به‌ ده‌سته‌یه‌کی گچکه‌ بوو، ئه‌و ده‌سته‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وی هه‌بوو له‌گه‌ڵ کرێکاراندا. –ڤۆلینئه‌وکاته‌ له‌گه‌ڵ شایه‌تییەکه‌ی ترۆتسکی یه‌کانگیر بووه‌، ترۆتسکی به‌بێ بوغز و به‌بێ سووکایه‌تیپێکردن، له‌ پێشاندانی بیروڕای خۆیدا ده‌رباره‌ی 1905، وتویه‌تی: ”جموجووڵی سۆڤیه‌ته‌کان مانای ڕێکخستنی ئازادیخوازی ده‌به‌خشێ، بوونی کۆڕه‌ کرێکارییه‌کان و دواتر پێشکه‌وتنیان، جێگه‌وپێگه‌ی ئازادیخوازییان به‌هێز کرد.”

ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ شوێنەواری له‌ هۆشمه‌ندیی کرێکاریدا بەجێهێشت. کاتێك شۆڕشی 1917 به‌رپا بوو، سه‌رکرده‌کان وێنه‌ی حازرخۆرانی به‌ر سێبه‌ر قووت و ئاماده ‌بوون بۆ چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی شۆڕش. کرێکاران خۆخۆیی کارگه‌کانیان داگیر کرد، جارێکی دی کۆڕه‌کان له‌ خۆیانه‌وه‌ دروست بوونه‌وه‌، ئه‌وه‌ بووه‌ خورپه‌یه‌ك پسپۆڕانی شۆڕشی حه‌په‌ساند. لینین خۆی دانی به‌وه‌دا ناوه‌ و گوتویه‌تی: ”جه‌ماوه‌ری کرێکاری سه‌د جار له‌ به‌لشه‌فیکه‌کان چه‌پڕه‌وتر بوو.”

ده‌ستپێکردنی ئه‌و کۆڕانه‌ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ گرنگ و سه‌نگین بوو، ده‌ستپێکردنی ڕاپه‌ڕینی 1917 ده‌بووایه‌ هه‌ر به‌ ناوی ئه‌وه‌وه‌ بووایه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ئه‌و ده‌سپێکردنه‌ هێنده‌ زیندوو بوو، نه‌بوونی هاوتوخمی و تاقیکردنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ و ئاماده‌یی ئایدیۆلۆژی به‌زه‌قی پێوه‌ دیار بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایکرد ببێته‌ پاروویه‌کی ئاسان بۆ حزبه‌ گچکه‌ سیاسییه‌ڕاڕاکان. حزبی به‌لشه‌فیك نه‌بێت، ڕێکخستنه‌کانی دی له ‌ڕووی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌وه‌، هه‌موویان ڕێکخستنی گچکه‌ گچکه‌ بوون، له‌ڕاستیدا حزبی به‌لشه‌فی تاکه‌ هێزی شۆڕشگێڕیی ڕێکخراو بوو، که‌ ده‌زانرا چیی گه‌ره‌که‌، هیچ حزب و ڕێکخراوێكیش نه‌بوو بتوانێت شان بدات له‌ شانی، نه‌ له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و نه‌ له‌سه‌ر ئاستی سه‌ندیکایی، کادری نایاب نایابیشی هه‌بوو، وه‌كڤۆلینگوتویه‌تی: جموجوڵێکی سەخت و گەرموگوڕ و برووسکەییهەبوو.

ئه‌و ده‌مه‌ی که‌ هێشتا ‌ستالینخونچه‌یه‌کی نادیار بوو له‌ناو خونچه‌کانی حزبدا، ئامێری حزب به‌ گومانه‌وه‌ ده‌یڕوانییه‌ کۆڕه‌کان و به‌ پێشبڕکێکاری هه‌راسانکاری خۆی ده‌زانی، سه‌ره‌تا هیچ هێزێك نه‌بوو به‌رگه‌ی ئه‌و کۆڕانه‌ بگرێت له‌ بواری به‌ هاوبه‌شیکردنی به‌رهه‌مهێناندا و ئه‌و به‌ هاوبه‌شیکردنه‌ له‌ ڕێگه‌ی که‌ناله‌کانی چاودێریی کرێکارییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرا، به‌ڵام 14ی تشرینی دووه‌می 1917، به‌شداریکردنی کرێکاران له‌ به‌ڕێوه‌بردنی کارگه‌کاندا ڕەوایەتی پێدرا، به‌و جۆره‌ کرێکاران بۆیان هه‌بوو به‌شداری بکه‌ن له‌ دیاریکردنی نرخی تێچووندا (سعر الکلفة)،هه‌روه‌ها له‌ لابردنی نهێنیی بازرگانیدا. کرێکاران ده‌شیانتوانی خاوه‌نکاره‌کان ناچار بکه‌ن تا په‌رده‌ لا ببه‌ن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییەکان و ژماره‌کارییه‌کانیان مراسلات و حسابات-.

فیکتۆر سێرگ (Victor Serge) گوتویه‌تی: ”سه‌روه‌ره‌کانی شۆڕش ئه‌و حه‌ز و ویسته‌یان نه‌بوو له‌وه‌ زیاتر هه‌نگاو بنێن.” له‌ نیسانی 1918دا ئه‌وان هێشتا هه‌ر خوازیاری ئه‌وه ‌بوون که‌ به‌ به‌شداریی ده‌وڵه‌تی ڕووسی و سه‌رمایه‌ی ڕووسی کۆمپانیا تێکه‌ڵه‌کان دروست بکه‌ن.”، ده‌ستپێشخه‌ریی داماڵێنی خاوه‌ندێتی، ده‌ستپێشخه‌ریی جه‌ماوه‌ر بوو نه‌ك سوڵته‌.”

هه‌ر له ‌20ی تشرینی یه‌که‌می ساڵی 1917وه‌، له‌ کۆنگره‌ی یه‌که‌می لیژنه‌کانی کارگه‌راندا** پێشنیارێك کرا، پێشنیاره‌که‌ش ئه‌وه‌ بوو: ”با چاودێریی به‌رهه‌مهێنان و لیژنه‌کانی چاودێریکار، ته‌نها هه‌ر لیژنه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ نه‌بن، به‌ڵکو (…) شانه‌کانی داهاتووش بن که‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ئاماده‌یی بۆ بکرێت تا بکرێنه‌ لیژنه‌کانی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان بۆ ناو ده‌ستی کرێکاران.”

ڕۆژانی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر ئا. پانکراتۆڤا A. pankratova گوتوییه‌تی: ”به‌رگریکردنی سه‌رمایه‌داران دژی پراکتیزه‌کردنی چاودێرکاریی کرێکاری و ده‌ستێوه‌ردانی کرێکاران له‌ به‌رهه‌مهێناندا، به‌ ئاسانی ڕاستی و سه‌رکه‌وتوویی مه‌یله‌ ئازادیخوازه‌کاییه‌کانی ئه‌نارکیستییەکانیسه‌لماند.”

وا بوو و ده‌ریشکه‌وت که‌ چاودێریی کرێکاری نیوه‌وناچڵ و په‌رشوبڵاو کاریگه‌ر نییه‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ ئاسانکاری بۆ خاوه‌نکاره‌کان تا بتوانن بکه‌ونه‌ تێکدان و خراپکردن و شاردنه‌وه‌ی زه‌خیره‌کانیان و دزینی ئامرازه‌کانی، تا ده‌ست بکه‌ن بە کاری خێسه‌کردن و هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ کرێکاران، ناو به‌ ناو ده‌رکردنیشیان، لیژنه‌ی کارگه‌کانیان کردبووه‌ خزمه‌تکاران، ته‌نانه‌ت گه‌یشتبوونه‌ ئه‌و بڕوایه‌ش که‌ باشتر وایه‌ کارگه‌کانیان خۆماڵی بکرێن، به‌ڵام کرێکاران به‌ داگیرکردنی کارگه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنیان، وه‌ڵامی ئەو هه‌موو پیلان و پێچاوپێچانه‌یان دایه‌وه‌.

کرێکاران له‌ پێشنیاره‌کانیادا ده‌یانوت: ”ئەگه‌ر بێت و به‌ڕێکردنی کارگه‌کان دابین نه‌کرێت، ئه‌وا ئێمه‌ داگیریان ده‌که‌ین.” ئا. پانکراتۆڤا وتویه‌تی: ”ئه‌و ده‌مه‌ به‌ هاوبه‌شیکردن گه‌ڕلاوژێیی و سه‌ره‌تایی بوو، زیاتر ده‌ست ده‌گیرا به‌سه‌ر ئه‌و کارگانه‌دا که‌ خاوه‌نه‌کانیان یا کوژرابوون، یا هه‌ڵهاتبوون.”

لینین ته‌واو له‌ یاریده‌دەره‌کانی خۆی ناڕازی بوو و ڕقی لێیان هه‌ڵسابوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو فڕێی دانه ‌(ناوجه‌رگه‌ی داهێنانی میللیی زیندووه‌وه‌) و ناچاری کردن، که‌ زمانێکی ئازادیخوازانه‌ بدوێن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کرێکاری ببێته‌ بناغه‌ی دروستکردنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌، چونکه‌ ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌توانێت هێنده‌ی تر گه‌رموگوڕیی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ر بورووژێنێت، کاتێك کرێکارێك بێکارێكچێشتکارێك، ئه‌وانه‌ هه‌موویان ده‌بینن؛ ئه‌و هه‌موو کارگانه‌، هه‌موو زه‌وییانه‌، به‌ڕێوه‌بردنیان دراوه‌ته‌ ده‌ست هاوبه‌شییه‌کان کرێکارییه‌کان خزمه‌تگوزاره‌کان، فه‌رمانبه‌ران، جووتیاران و لیژنه‌ دیموکراتییه‌کانی ئازووقه‌….تاد که‌ گه‌ل دروستی کردوون. ”کاتێك ‌هه‌ژاران ئه‌وانه‌ ده‌بینن و هه‌ستیان پێده‌که‌ن، ئیتر هیچ هێزێك نییه‌ بتوانێت سه‌ر بکه‌وێت به‌سه‌ر شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیدا.” ئه‌و کاته‌شه‌ که‌ داهاتوویه‌کی ڕووناك ده‌رده‌که‌وێت له‌ به‌رده‌می کۆماری کۆڕه‌ میللییه‌کاندا سۆڤێته‌کاندا-.

فولینوتویه‌تی:”بۆ چاوبه‌ستکردن و شێواندنی ئه‌قڵییه‌تی جه‌ماوه‌ر، حزبی به‌لشه‌فی چه‌ند دروشمێکی ئازادیخوازانه‌ی به‌رز کرده‌وه‌، دروشمی هه‌موو سوڵته‌ بۆ گه‌ل، جه‌ماوه‌ر خۆی به‌ غه‌ریزه‌ی خۆی پێیگه‌یشتبوو، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌، به‌ڵکو له‌ مانا ئازادیخوازییه‌که‌شی گه‌یشتبوو، ئه‌وه‌تا ئەرشینۆڤ (Arshinov)- وتویه‌تی هزری سوڵته‌ی سۆڤیه‌تی لای کرێکاران ئه‌و مانایه‌ ده‌به‌خشێت که‌ خۆیان به‌ ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا.”

سه‌ره‌تای 1918، له‌ کۆنگره‌ی سێیه‌می کۆڕه‌ کرێکارییه‌کاندا، لینین وتی: ”ئێسته‌ هزره‌کانی ئازادیخوازی ئه‌نارکیشێوه‌یه‌کی زیندووی له‌ به‌ر کردووه‌.” پاش ماوه‌یه‌کی که‌م، (6-8 ئازار)، لینین که‌وته‌ کارکردن بۆ ده‌رکردنی چه‌ند بڕیارێك، له‌وانه‌ ده‌رباره‌ی به‌هاوبه‌شیکردنی به‌رهه‌مهێنان له‌و جۆره‌یان که‌ ڕێکخراوه‌ کرێکارییه‌کان (سه‌ندیکاکانلیژنه‌ی کارگه‌کان) ده‌یانبه‌ن به‌ڕێوه،‌ هه‌روه‌ها لابردنی کارمه‌ندی هه‌میشه‌یی، لابردنی پۆلیس و سوپا، یه‌کسانکردنی مووچه ‌و هه‌قده‌ستیش، به‌شداریکردنی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆڕه‌ کرێکارییه‌کان له‌ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ده‌وڵه‌تدا، دواتر له‌ناوبردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌، هێدی هێدی و پله‌ به‌ پله. به‌هاری 1918، لە کۆنگره‌ی سه‌ندیکاکاندا، کارگه‌کانی وا پێناسه‌ کرد که‌ بریتین له ‌(شاره‌وانییه‌کان کۆمونەکانهاوبه‌شییه‌ به‌رهه‌مێنه‌ره‌کان و به‌کارهێنه‌ره‌کان که‌ خۆیان حوکمی خۆیان ده‌که‌ن)،ماکسیموف (Gregori Maximoff)ی ئەنارکۆ سه‌ندیکالیست، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ ده‌ڕوات و ده‌ڵێت: ”به‌لشه‌فیکه‌کان ته‌نها هه‌ر وازیان نه‌هێناوه‌ له‌ هزری پله‌ پله‌یی له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵکو وازیشیان هێناوه‌ له‌ سه‌رتاپای ئایدیۆلۆژیای مارکسیزم و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر بوون به‌ ئازادیخواز (ئه‌نارکی).”

——————————-

* سه‌رچاوه‌: کتێبی التحرریة من العقیدة الی الممارسةنووسینی:دانییل گرین ل108 تا ل111

** ئه‌و کۆنگره‌یه‌ وا به‌ناوبانگ بوو، که‌ مه‌یلی ئازادیخوازی تێدا زاڵ بوو.

بریتانیا / لەندەن: هەڵچوون و پێکدادان لە گەڕەکی تۆتنام)ەوە بەرەو گەرەکەکانی ئێنفیلد و هاکنی و بریگستن و گەڕەکەکانی دیکە پەرەی سەندووە

بریتانیا / لەندەن: هەڵچوون و پێکدادان لە گەڕەکی تۆتنام)ەوە بەرەو گەرەکەکانی ئێنفیلد و هاکنی و بریگستن و گەڕەکەکانی دیکە پەرەی سەندووە

پاش ئەوەی کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابوردوو پۆلیس لە گەڕەکی تۆتنام تەقەی لە کەسێکی 29 ساڵە کرد و بووە هۆی کوژرانی، لە ڕۆژانی رابوردوودا پێکدادان و هەڵچوونێکی گشتی لەو گەرەکەدا بە هاوپستی و ئامادەیی خەڵکی ناڕازی لە گەرەکانی دیکەوە، تەقیییەوە، کە تا هەنووکەش بەردەوامە و بەرەو گەرەکەکانی دیکەش لەوانە گەڕەکی هاکنی و ئێنفیلد و بریگستن پەرەی سەندووە.

ئەوەی کە لە میدیای فەرمیدا دەخریتە ڕوو، خراپەکاری و وێرانگەری لاوان و کوشتنی کەسە 29 ساڵەکەش دەخەنە ئەستۆی خۆی، کە لە پاش خۆی 4 مناڵ بەجێماون. بەڵام ئەوەی ئاگاداری مێژووی ئەم گەڕەکە و پشتگوێخستن و ڕەفتاری پۆلیس لەم گەرەکەدا بیت، ئەوە دەزانیت، کە سەربوردەی ڕووداوەکان بۆ پێشتر و بۆ ڕامیاری دەستلێگرتنەوە (السیاسة تقشف)ی نیئۆلیبرالەکان دەگەێتەوە، کە تەنیا لەم گەڕەکەدا 20%ی دانیشتوانەکەی بێکارن و بەردەوام بێکار دەکرێن ، لە 13 ناوەندی لاوان، 8 دانەیان داخراون و 4 ناوەندی پیران و پەککەوتانیش داخروان، تەنیا لە ماوەی ئەم ساڵدا 10 هەزار کەس لە بۆرۆی هارینگەی کە یەکێك لە گەرەکەکانی (تۆتنام)ە، بێکار کراون. ئەمانە سەرەنجامی ئەو رامیارییەن، کە دەسەلاتدارانی بریتانیا دەستیان داوەتێ و بڕیارە بەو رامیارییە رامیاریی دەستلێگرتنەوەی خزمەتگوزارییەکان بە تایبەتیکردنەوەی کەرتە گشتییەکان و دەرکردنی کرێکاران و فەرمانبەران و بەرزکردنەوەی خەرجی خوێندن و زۆرێکی دیکەبەتەمان 82 ملیۆن پاوەن لەو بۆرۆیە بگرنەوە، کە تەنیا لە ماوەی ئەم ساڵدا نزیکەی 43 ملیۆن پاوەندیان کەمکردووەتەوە و لە خزمەتگوزارییەکان بڕیوە، ئەمەش ڕاستەوخۆ کارایی لەسەر ژیانی دانیشتوانی گەڕەکە هەژارنیشینەکان دادەنێت و بەم جۆرە بووەتە هۆی تەقینەوەی بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی وا، کە لە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژێردا ئەو هەمووە هێزە کۆمەڵایەتییەی بۆ هەڵدەخرێنڕیت.

هەڵبەتە ئەمە کۆتایی پێکادان و هەڵچوونەکان نابێت، چونکە هەموو کارێکی سەرکوتگەرانە، بەرپەرچدانەوە و کاردانەوەی دژ بەدوای خۆیدا دەهێنیت و هێزەکانی دەوڵەتیش بۆ بەرگرتین بە ناڕەزایەتی خەڵك، بێجگە لە سەرکوت هیچ وەڵامێکی دیکە شك نابەن. لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا 156 کەس لە نارازییان گیراون و چەندانی دیکەش بریندار و کوتەککاری کراون، لە بەرامبەریشدا 35 پۆلیس بریندارن، لەوانەش 25 کەسیان بەرەو فریاگوزاری براون.

هاوڕێیان، خوێنه‌رانی هێژا، سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان, وەك سەکۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەکان، پێویستی بە هاریکاری ،ڕەخنە، پشنیار، ڕێنوێنی، وتار و هەواڵ و ڕاپۆرتی خەباتی ڕۆژانەی جەماوەری ئێوەیە هەیە لە هەر کوێیەکی جیهاندا دەژین.

hevallan, xwêneranî hêja, sekoy enarkîstanî kurdistan, wek sekoy soşyalîste azadîxwazekan, pêwîstî be harîkarî , rexne, pişnyar, rênwênî, wtar û hewall û raportî xebatî rojaney cemawerî êweye heye le her kwêyekî cîhanda dejîn. anarkistan@activist.com

ئیسرائیل: خۆپیشاندانی سەرتاسەری، شەپۆلی خۆپیساندانەکان بەردەوام لە هەڵکشاندان

ڕۆژی 06ی ئۆگوستی 2011 خۆپیشاندانی گشتی ڕێکخرا، کە تێیدا نزیکەی 350 هەزار کەس، دژی گرانی و نالەباری (سیستەمەکانی تەندروستی و خوێندن) و گرانی کرێخانوو، بەشدارییان کرد. ئەم خۆپیشاندانە سەرتاسەری بوو و لە باکوورەوە تا بیابانی نێگێڤ لە باشووری گرتووەتەوە. دروشمی سەرەکی خۆپیشاندانەکە ئەمە بوو گەل دادپەروەی دەوێت، کە خەڵکی بە گشتی دەیانوتەوە. شایانی باسە مانگێك لەمەوبەر لە تەلئەبیبی پایتەخت بە بەرپاکردنی خێوەتگەی ناڕەزایەتی، لە دژی بەرزی کرێخانوو دەستی پێکرد و لە دێژەیدا ناڕەزایەتییەکان بەرەو سیستەمی تەندروستی و سیستەمی خوێندن و کەمکردنەوەی باج و خەراج پەرەیان پێدرا و هەروەها دەستپێشگەرانی ئەم ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییە، لەسەر هەڵخڕاندن و ئامادەکاری و بەرەوپێشبردنی ناڕەزایەتییەکان بەردوامن و چاوەڕێ دەکەن بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو (سێپتەمبەر) خۆپیشاندانی سەرتاسەری یەك ملیۆن کەسیی بێتە مەیدان.

هاوڕێیان، خوێنه‌رانی هێژا، سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان, وەك سەکۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەکان، پێویستی بە هاریکاری ،ڕەخنە، پشنیار، ڕێنوێنی، وتار و هەواڵ و ڕاپۆرتی خەباتی ڕۆژانەی جەماوەری ئێوەیە هەیە لە هەر کوێیەکی جیهاندا دەژین.

hevallan, xwêneranî hêja, sekoy enarkîstanî kurdistan, wek sekoy soşyalîste azadîxwazekan, pêwîstî be harîkarî , rexne, pişnyar, rênwênî, wtar û hewall û raportî xebatî rojaney cemawerî êweye heye le her kwêyekî cîhanda dejîn. anarkistan@activist.com