ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

هەڤپەیڤینی گروپی(Graswurzelrevolution) لەتەك سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان / 3

بەشی سێیەم

ئه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌مڕۆ؟ ئایا ژماره‌یه‌كی زۆری چالاكی كوردی ئەناركیست له‌ خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاستدا هەن، یا خود زۆربه‌یان له‌ خه‌ڵكه‌‌ هه‌ڵكه‌ندرا و ئاواره‌كانن؟

لەمەر ئەوەی كە كەسانێك بە ئەناركیستە كوردزمانەكان ناوبەرین، لەوانەیە پێشتر وەك تاك هەبووبن، بەڵام نە خۆیان و نە ئایدیاكانیان لە ئاستی كۆمەڵگەدا ناسراو نەبوون. ئەوانەش كە لە دەرەوە بوون، تا پێش ساڵی 2000 دەنگێكی وا نەبووە، كە لە ئاستی كۆمەڵگەدا ناسراوبێت.. دیسانەوە ئەگەر كەسانێك هەبووبن، ئەوا ناسراو نەبوون و بە ئاشكرا وتار و ڕەخنە و كارییان نەبووە.

دەتوانین بڵیین یەكەمین تێكستگەلێك كە بۆنی ئەناركیزم یا سۆشیالیزمی ئازادیخوازییان لێ هابێت، هی ئێمە بوون، كە لە سەرەتای ساڵی 2000 گۆڤارێكمان بەنێوی “ دالیان” بڵاو دەکردەوە و تا بەهاری 2003 بەردەوام بوو و لەو ماوەدا 12 ژمارەی وەرزانەی لێ دەرچوو. ڕاستە بەنێوی ئەناركیزم نەناسرابوو، بەڵام زۆربەی نووسەرەکانی ئەناركیست و ئەوانی دیكەش ئازادیخواز و سەربەخۆ بوون. بەڵام بە دڵنایییەوە دەڵیین کە “سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان-KAF) یەكەمین مینبەری ئەناركیستییە بە زمانی كوردی و نووسەرانیشی یەكەمین كەسانێكن، كە خۆیان بە ئەناركیست ناساندووە. یەكەمین كەسانێكن كە تێكستی ئەناركستیییان وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی و كاریان بۆ ڕاستكردنەوەی واتای شێوێندراوی واژە یا چەمکی” ئەناركیزم” كردووە. هەروا لە هەر چوار پارچەكەشدا یەكەمین سایت و مینبەر بووە. تا ئەوەندەی ئێمە ئاگادار بین پار ساڵ، لە كوردستانی بەشی توركیە گۆڤارێك بە نێوی “ Qijka Reşقیژکا ڕه‌شCorvus ” دەرچوو و ئێستاش بەردەوامە و خاوەنی پێگەی ئینتەرنێتین.

شایانی باسە لەم ساڵانەی دواییدا پاش شکستخواردنی بزاڤی چەکداری و پەرەسەندنی بزاڤە کۆمەلایەتییەکان لە ناوچە کوردنشینەکان، هاودەمی پەرەسەندنی بزاڤی ئەنارکیستی لە تورکییە، زەمینەی سەرهەڵدانی ئەڵتەرناتیڤێكی سروشوەرگرتوو لە ئەنارکیزم وەك بەرەنجامی بوژانەوەی بزاڤە کۆمەڵایەتییەکان، ڕەخساوە، کە ئەمەش بەڵگەی ناکۆکبوونی بزاڤی کۆمەڵایەتییە بە بزاڤی چەکداری و لەوێدا کە بزاڤی چەکداری بەهێز بێت، بزاڤی کۆمەڵایەتی دەچێتە سێبەرەوە و لەوێدا کە بزاڤی چەکداری شکست دەخوات، بزاڤی کۆمەلایەتی دێتەوە مەیدان. هۆکاری ئەمەش ڕۆشنە، کە ئەوەیە هۆشمەندی و مێنتاڵیتی میلیشیایی، ویست و توانا لە تاك دەسێنێتەوە و بە بەبەهشتە بەڵیندراوەکان خۆشباوەڕی دەکات، لە بەرامبەریشدا کاتێك کە سێبەری شومی میلیشیاکان لەسەر هۆشمەندی تاك دەڕەوێتەوە و تاك لە دەرەوەی خۆی هێز و پەنایەکی ڕزگاگەر نابینێت، لەوێدا وەك توخمێکی دەربەست و بڕوابەخۆ دێتەوە مەیدان. ڕێك ئەمە لە شارە کوردنشینەکانی تورکیە ڕووی دا و لە ڕوودانی بەردەوامیشدایە. لە چەند ساڵی ڕابوردوودا ڕەوتی ئەنارکیستی لەناو بزاڤە کۆمەلایەتییەکاندا زۆر بەرچاو گەشە کردووە و کارایی لەسەر هەوڵ و بزاڤەکان داناوە و تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بەڵگەی ئەو کاراییە و ئەو ئاماەییەن، کە 180 پلە ڕەتگەرەوەی بزاڤی چەکداری و ئاسۆ و ئامانجە ناسیونالیستی و دەوڵەتگەراییەکەین.

بەداخەوە زۆرێك لە چاودێران و تەنانەت ئەنارکیستەکانی ئەوروپا ئەم ئاڵ و گۆڕ و وەرچەرخانە لەو ناوچەدا و لە پێکهاتەی هۆشمەندی خەڵکدا، بۆ کارایی عەبدوڵڵا ئۆچەلان و وەرچەرخانە نیوەوناچڵەکانی بیرکردنەوەی ئەو، دەگێڕنەوە. بە بڕوای ئێمە بە پێچەوانەوە ئەوە خودی ئۆچەلان و لایەنگرانی ئەون، کە کەوتوونەتە ژێر کارایی بزاڤە کۆمەڵایەتییەکان و بە دیاریکراویش ڕوونانی سۆشیالیستەکانی ئەو دەڤەرە لە هزر و ئایدیاکانی ئەنارکیزم. چالاکانێكی ئەوروپی، کە لە سالانی ڕابوردوودا سەردانی فۆرومە کۆمەڵایەتییەکانی (دیاربەکر 2009 و ئەستەمبول 2010) یان کردووە، ئەو راستییە نکۆڵی هەڵنەگرە دەزانن.

لەبەر ڕۆشنایی ئەو پەرەسەندنە بەرچاوە لە هوشیاری کۆمەڵایەتی ناوچە کوردییەکاندا، دەتوانین قسە لە بوونی ژمارەیەکی زۆر لە تاك و چالاکانی ئەنارکیست یا سۆزدار بۆ ئەنارکیزم بکەین و لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و تەنانەت ئاهەنگە نەتەوەییەکانی وەك نەورۆزدا بە ئاشکرا ئەنارکیستەکان بە ئاڵانی ڕەش یا ئاڵای نیوەڕەش و سوورەوە ببینین. دەرچوونی گۆڤاری “قیژکا ڕەش- Qijka Reş” بەڵگەیەکی دیکەی ئەو ئامادەییەیە.

بەڵام بەداخەوە لە بەشەکانی دیکەی (سوریە و عیراق و ئێران)دا ئەو ئامادەییە مەیدانییە نابینین. ئەوەش هۆکاری خۆی هەیە و لێرەدا هەوڵ دەدەین بە کورتی ڕۆشنی بکەینەوە. بارودۆخی وڵاتی سوریە *** بە گشتی دیارە و هیچ بزاڤێکی کۆمەڵایەتی و ڕامیاریی ناتوانێت ئامادەبوونی خۆی نیشان بدات و خۆی دەر بخات. هەروەها لە بەشی عەرەبنشینی ئەو ولاتەدا بە پێچەوانەی تورکیەوە کە لە شارەکانی خۆراوایدا بزاڤی ئەنارکیستی ئامادەیی هەیە و بوونی خۆی سەلماندووە، هەروەك بەشە کوردنشینەکەی ناتوانین قسە لە بوون یا نەبوونی بکەین، هەرچەندە بە لۆجیکی نەبوونی سێبەری میلیشیاگەری لە سوریەدا، دەکرێت لە ژێرزەمیندا کۆڕ و کۆمەڵی ڕۆشنگەری ئاوا هەبن. لە کوردستانی بەشی عیراقدا، کە زۆرێك لە ئێمەوە لەوێوە هاتووین، لەبەر ئەوەی کە بەگشتی ئەنارکیزم تەنیا بەو واتا نیگەتیڤە ناسراوە، کە دژەکانی چواندوویانە و بەشی خوارووی عیراق بەداخەوە تائیستا ئەوەندەی ئێمە بزانین، بزاڤی ئەنارکیستی لە مەیداندا نەبووە، بەشی کوردنشین لەوە خراپتر بە درێژایی سێ دەهە بە خەستی لە ژێر کارایی بزاڤی چەکداریدا بووە. لەبەر ئەوە لە هۆشمەندی کۆمەڵایەتی تاك و کۆمەڵدا تەنیا چەك یەکلاییگەرەوە بووە و هانای بۆ براوە. بە ڕاپەڕینی 1991، هیچکات کۆتایی بەو بەرسێبەربوونەی تاك و بزاڤی کۆمەلایەتی نەهات، چونکە هەر زوو جەنگ بووەوە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵك و جەنگی نێوان میلیشیاکان و ڕژێم، گۆڕا بە جەنگی نێوان خودی میلیشیا بەدەسەڵات گەیشتووەکان و تا ساڵی 1998 ئەو بارە سەربازییە بەردەوامی هەبوو و ئامادەیی سەربازییانەی ڕژێمی بەعس و تورکیە و ئێران وەك هەرەشەیەکی هەمیشە ئامادە لەسەر سنوورەکان، هیچ بوارێكیان بۆ ئاساییبوونەوەی کەشی چەکدارانەی سێ دەهەی پێشتر نەدەهێشتەوە. لەو ماوەدا تەنیا بینەری سەرهەڵدانی چەند ڕێکخراوێکی جەماوەری وەك “یەکێتی بێکاران لە کوردستان، کۆمەڵەی ئاوارەکان، ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان و ڕێکخراوەی دیکەی خوێندکاران و کرێکاران … تد” بووین، کە بەهۆی سەرهەلدانی جەنگی ناوخۆیی و کۆتایی کەشی نامیلیشیایی، لەناوبران یا پوکانەوە. بەداخەوە ئەو ڕێکخراوانە بە زۆری یا پاشکۆی پارتە چەپەکان بوون یا بە هۆی پێکهاتەی هیراشیانەی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ناوخۆیان، وابەستەی ڕامیاری و تاکتیکی ئەو پارتانە بوون. بەم جۆرە دەبینین کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان دەهەیەکیش پاش راپەڕینی ئازاری 1991 و دەرپەڕاندنی هێزە داگیرگەرەکانی ڕژێمی بەعس، هێشتا هەر بەردەوام لە کەشی میلیشیاییدا ماوەتەوە، ئەمەش وای کردووە، کە جەماوەر و خەباتی جەماوەری ئەوەندە لە پێناو کۆتاییهاتن بە جەنگە ناوخۆییەکاندا بووە، ئەوەندە نەیپەرژاوەتە سەر بوارەکانی دیکەی مافی تاك و ئازادییەکان و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی. هەربۆیە کاتێك لە ساڵی 2006 بەملاوە وەك بەرەنجامی کۆتایی جەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و ڕوخانی ڕژێمی بەعس [کە بیانوویەکی جادووئامێز بوو بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم هەم شانی خۆیان لە وەلامی داخوازییەکانی خەڵك خاڵی بکەنەوە و هەم بزاڤەکانی پێ تاوانبار بکەن]، بزاڤە کۆمەلایەتییەکان دێنە مەیدان، لەبەرئەوەی کە نە خاوەنی ڕێکخراوی سەربەخۆی لەدایکبووی ناڕەزایەتی و خەباتی ڕۆژانەن و نە ئاشنایەتییان بە شێوازە ئازادیخوازیی و جەماوەرییەکانی خەباتی کۆمەڵایەتی هەیە. ئەگەر سەرنجی خرۆشانە جەماوەرییەکەی دوومانگی ڕابوردوو*** ئەوەی لە 17ی فێبریوەرییەوە دەستی پێکرد و پاش دوو مانگ بە لەشکرکێشی و هێزی دژە-تیرۆر و پۆلیس سەرکوت کرا، دەبین، هەم لەبەر نەبوونی سوونەت و هۆشیاری خەباتی کۆمەلایەتی و نەبوونی ڕێکخراوی سەربەخۆی جەماوەری و تۆڕ و فۆرومی کۆمەلایەتی، زۆر بەئاسانی لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتخوازەوە (لیستی گۆران و ئیسلامییەکان) لە ناوەڕۆك و خواستەکانی خاڵی دەکرێ و ڕۆژانە کار لەسەر دەستەمۆکردنی دەکەن و هەم بە ئاسانی لە ڕێی ‌‌هێزی سەربازی و پۆلیسی مەشقدراوی ولاتانی خۆراواوە سەرکوت دەکرێت.

بەپێچەوانەوە لە ئێران و بەشە کوردنشینەکەیدا لەبەرئەوەی کە ئۆپۆزسیۆنی چەکدار لە سی ساڵی رابوردوودا ئامادەیی مەیدانی وەك ئەوەی لە کوردستانی بەشی عیراقدا هەبوو، لەناو خەڵکدا نەبووە، خەباتی جەماوەرییانەی کۆمەڵایەتی چ لە شار و چ لە گوندەکاندا بە جۆرێك ئامادە بووە و خەڵکی ئاشنایەتی بە شێوازەکانی ئەم شێوە خەباتە هەیە، کە مانگرتنە گشتییەکانی چەند ساڵی ڕابوردوو نیشانە و بەڵگەی ئامادەیی ئەو هۆشمەندییەن. هاوکات بوونی هوشیاری ئەنارکیستی هەم وەك بەرەنجامی ئامادەیی خەباتی کۆمەڵایەتی و کەمکارایی بزاڤی چەکداری و هەم وەك ئامادەیی هزر و ئایدیا ئەنارکیستییەکان لە راپەڕینی ڕێبەندانی 1979دا، بەشی کوردنشینیش لەو کاراییە بەدەر نەبووە و لە ئێستاشدا چەندین کۆڕ و کۆمەڵی ئەنارکیستی چالاك لە بزاڤە کۆمەلایەتییەکاندا هەن، بەڵام بەداخەوە لەبەر کەشی سەرکوتگەرانەی ڕژێمی ئیسلامی بەتابەت لە کوردستاندا کە بارودۆخێکی سەربازییانەی زۆر زەقی بەخۆوە گرتووە، چالاکانی ئەنارکیست وەك کوردستانی بەشی تورکیە نەیانتوانیوە، خاوەنی گۆڤار و بڵاوکراوەی خۆیان بن و بە ئاشکرا چالاکی بکەن و خۆیان بە ئەنارکیست ناوزەد بکەن. تا ئەوەندەی ئێمە ئاگادار بین، هەم لەناو بزاڤی کرێکاری و هەم لەناو بزاڤی خوێندکاران و لەناو بزاڤە کۆمەڵایەتییە ڕۆژانەییەکاندا ئەنارکیستەکان وەك تاك ئامادەییان هەیە.

بە دیاریکراوی، ئەوانەی کە بۆ فۆرومی ئەنارکیستانی کوردستان دەنووسن و هاریکاری دەکەن، فرەتر لە دەرەوەن، لە ئەوروپان. بەڵام وەك خۆتان دەزانن شێوە ڕێکخستنی ئەنارکییەکان کۆڕ و کۆمەڵی گچکەی ناسێنترالیست و گروپی کاریی و لۆکاڵین. لەبەرئەوە ناکرێت بە بوون یا نەبوون قسە بکەین. چونکە لە بارودۆخی ڕامیاریی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناویندا بە تایبەت ئێران، سوریە و عیراق، زەمینەی کاری ئاشکرا و فۆرومی ئاشکرا و چالاکی ڕامیاریی ئاشکرا یا لەبار نییە، یا تووشی دەردیسەری سەخت دەبێت. لەولاشەوە لەبەر ئەوەی کە ئەنارکیستەکان دژی گروپگەری ڕامیاریی و دەستەگەرین، لە بەرامبەردا گروپی کاریی لە خەباتی کۆمەڵایەتیدا بەرتەری پێدەدەن، باری کۆمەڵایەتی و ڕامیاریی ئەو وڵاتانەش لەوە زیاتر بوار نادات. تا ئەوەندە ئێمە ئاگادار بین، سەندیکا و ڕێکخراوی جەماوەری و پیشەیی لەژێر کارایی ئایدیا و شێوازی ڕێکخستن و بەرێوەبەرایەتی هەرەوەزییانەی ئەنارکیدا نییە، ئەگەر هەشبێت، لەوانەیە زۆر لاواز و لە باری کۆرپەلەییدا بێت.

ئێوه‌ بۆچوونتان بەرامبەر پەکەکە چییه‌؟ ئه‌ی سه‌باره‌ت به‌ PJAK پژاك چی دەڵێن؟

پەکەکە و پژاك هەر یەکن یا وردتر بڵیین، پژاك یەکێکە لە باڵەکانی بەشبوونی پەکەکەی جاران بەسەر چوار وڵاتەکەدا (تورکیە، ئێران، عیراق و سوریە)، دەکرێت بڵیین پژاك ڕێکخراوی خۆرهەڵاتی پەکەیەیە. پژاك و پێكاكا، پێش هەموو شتێك دوو ڕێكخراوی هیرارشی ڕامیاری و میلیشیایین، كە هیچ نزیكایەتییكیان لەتەك سۆشیالیزمی ئازادیخوازانە (ئەنارکیزم) نییە. ئەوان خەریكی پاگەندەی ناسیونالیستین و لە ئەلفەوە تا یا، لەتەك ئێمە جیاوازن. دەتوانن نزیكیایەتییان لەتەك سۆشیالیستە دەسەلاتخواز و هیرارشییەكان هەبێت. تا ئەوەندە دەگەریتەوە سەر ئەو گۆرانانەی كە لە بۆچوونی ئۆچەلاندا بەدی دەكرێن. یەكەم زۆر جێگەی دڵخۆشی نین، دووەم، لەناو ڕیزەكانی ئەو ڕێكخراوانەدا بە ئاستی گۆرانەكانی بۆچوونی خودی ئۆچەلان هەست بە گۆران ناكرێت. راستە ئەوان لە ڕێكخستنی خەباتی جەماوەریدا ئاوڕیان لە بنەمای فیدراتیڤی داوەتەوە و قورساییان خستوەتە سەر خەباتی كۆمەڵایەتی. بەڵام ئەمە نایانكاتە خزمی ئەناركیزم. چونكە ئۆجلان دەستبەرداری ئۆتۆریتەگەری و دەستەمۆكردنی بزاڤەكە نەبووە و دووەم، ئەوان هێشتا هەڵگری شوناسی نەتەوەیین و دەستبەرداری نەبوون. تا ئەوەندەی دەگەرێتەوە سەر پژاك، كەمتر لە ڕیزەكەكانی پێكاكا لە توركیە، كەوتوونەتە بەرگۆران و كارایی گۆرانەكانیان لەسەر كەمترە.

بە بڕای ئێمە کەی پارچەکانی پەکەکە دەستبەرداری خەباتی چەکداری بوون و خەباتی کۆمەڵایەتی ناوەندەکانی کار و ژیانیان کردە مەیدان، کەی ڕێکخراوە سێنترالیستەکانیان لۆکاڵی و ناسێنتراڵ کردوەوە، کەی بانگەوازی مەرگی کارێزما و ئۆتۆریتەگەرییان کرد، کەی دەستبەرداری پەیوەندییە هەرێمی و جیهانییەکان لەتەك دەوڵەتەکانی خۆراوا و خۆرهەڵات بوون، کەی دروشمی دژەدەسەڵات و سەروەرییان بەبێ پەردە و شەرمنۆکی بەرزکردەوە، ئەوسا دەکرێت، ئێمەش بەرامبەر کار و بیرکردنەوەیان هەست بە نزیکایەتی و خۆشبینی بکەین. بەڵام بەداخەوە ئێمە لە ئێستادا لە دەمی قسەگەرانی باڵەکانی پەکەکەوە بەتایبەت لە ئێران و عیراق، هەست بە گۆڕان ناکەین و ناکرێت بە ڕوودانی گۆڕانی گەورە و ڕیشەیی لە بەستەڵەکی ئایدیۆلۆجیای ناسیونالیستی و دەسەلاتخوازیی لێپرسراوان و ئەندامانی سەرکردایەتییاندا هیوادار بین.

Hevpeyvînî grupî(Graswurzelrevolution) letek sekoy enarkîstanî kurdistan / 2

beşi dwem

Zor le kurdekan hîwayan be hebûnî otonomîyekî nawçe kurdyekanî her çwar dewlletekanî ke kurdistan parçeyeke lêy, heye, le jêr nawî corêk le corekanî fîdrallîda yekbgirnewe. Êwe lêreda le kwêda dewestin, hellwêstan lem barewe çye?

Ême hîwadarîn rojêk hemû gund û şar û nawçe û herêm û kîşwerekan (qarrekan) leser bnemay fîdrasyon û konfîdrasyon (fêdratîv)î yekbgirnewe. Weha yekgirtin û pêkhatnêk leser bnaxey daxwazî serbexoyyaney xellk û xwast û wîstî (îradey) azadaney xellk, pêşwazî lê dekeyn. Bellam le helumercî ramyarî nawçeyî û nêwdewlletî ewrroke û cyawazî astî beşekan û nebûnî huşyarî otonomîy fêdrasonekan le yekgirtin û cyabûneweda, weha egerêk zor dûr dexatewe. Bellam dekrêt kar û xebat bo cêxistnî weha pêkhateyekî fîdratîvî lew wllataneda bikrêt û wek ellternatîvî sîsteme hîrarşîyekanî îsta xebatî bo bikrêt û hîway pê bbestirêt.

Le êstada ewey heye û sernic û çawerrwanî zorîney xellkî rakêşawe, rêgeçare hîrarşîyekanin, boye karkirdin bew arasteye be erkî serşanî xomanî nazanîn, ême beagayn lewey her core yekgirtneweyek hebêt, otonomî, fîdrallî neteweyî, yekgirtnewey neteweyî, tenha corî kêşekan û heta radeyekîş çewsandnewey netewayetî pîne dekat, bellam le rastîda kêşekanî dîkey mrovî naw komellgey kurrdî weku hemû her komellgeyekî dîkey serdem qulltir dekatewe, baştirîn nmûney êsta û sedey raburdû kêşey xwarûy efrîkaye, ke êsta mrovî ew komellgeye kêşey aw û kareba û telefon û hejarî zyatir û perawêzxistinî xellkekey, ke le serdemî rjêmî regezpersitîda le xwarewey komellgekeda bûn, qulltir bûtewe. Çunke êsta tenanet jyanyan le çwarçêwey ew teneke û lewhaney ke kirdûyanin bewey ke pêy dellên mall, pê rewa nabînrêt. Gîrugriftî krê û herzanî û granî û qutabxane û xestexane û zankow sercemî şwêne xizmetguzarîyekan, kar û bêkarî, zyatir buwe, bewatay wşe ew wllate buwete bazarrêkî azad bo bazirgane dewllemendekan û kompanîye xomallî û bêganekan, ke bearezûy xoyan teratênî têda deken.

Em kêşe komellayetîyane wa qullbûnewe ta geyiştne beşbûnî ANC û rûdanî xopîşandanî gewre û mangirtnî karîger, ew wllate şorrşî rasteqîney pêwîste. Bellam eme runadat heta kese pîroz û konekanî nêw grup û rêkixrawe pîrozkrawekan, pîroz bmênin, çunke ta êsta ewanîş her leser mêjûy kapîtall û sermayey raburdûyan dejîn.

Dahatûy kurdîş lew çeşney ke to bastkirduwe, ayendeyekî lewe baştirî nabêt. Ême emaneman zor lela roşnin û ewe be rast nazanîn, ke bllêyn madam em fermanrrewayye herêmîye hengawêkî dîke demanbate pêşewe, ba êmeş êsta destberdarî prinsipllî xoman bîn û le êstada xebat bo ptewkirdnî eme bkeyn û dway ewe dest bexebat bo ewey ke bawerrman pêy hebuwe, bkeynewe. Girtneberî rêgey pêçupena û drêjxayen, xizmet be priskeman nakat, bigre sererray ewey ke bem rêgeye nageyne amancekanman, herwehaş bîr û hoş û culleşman dewestênê û demrênêt.

Hellwêstî ême, xebatî ême lem pirseda dûlayene: le layekewe ême piştgîrî xoman bo pirsî rizgarî neteweyî (nemanî stemî neteweyî) radegeyenîn, çunke dezanîn çewsandnewey neteweyek, regezêk, dînêk ya mezhebêk, tenanet takêkî naw komellge, eme be watay nebûnî dadperwerî komellayetîye, wate hebûnî stem û zor û destidrêjî leser mafî kesêk ya layenêk ya neteweyekî dîke. Eme rwangey êmeye û a lemewe ême hellwêst werdegrîn û bergirî lê dekeyn.

Layenekey dîkey xebatî ême, ya hellwêstî ême, kollnedane lewey ke bawerrman pêy heye û xebatî bo dekeyn û hewilldedeyn be yekgirtin û hawkarî letek ewkes û layenaney dîkeda ke be hoşyarî xoyan geyiştun ya degene ew rastîye, ke xebat le şanî êmewe bken. Emeş be hewilldan, be miştumrrî bellgeyî û baskirdin le ezmûnî xebat le wllatanî dîke û rêzgirtin le bîr û boçûnyan û mamellekirdin letekyanda be gyanêkî dûr le siktarîstîyewe . Îdî le her bwarêkda bêt.

Ba eweşman le bîr neçêt, gerçî ême amarêkman bedestewe nîye, bellam ewendey bzanîn hebûnî mîrî herêmî kurdî le kurustanî beşî ‘îraqda ke mawey 19 salle berdeewame, keçî şitgelêkî zor kemyan bo xellk kirduwe, her leberewe em ezmûne pirsî netewayetî û dewlletî neteweyî zor kall kirdotewe.

Boçûn û rwangey enarkîstî sebaret be ayindey kêşe ya pirsî kurd çone?

Ême le wellamî pirsyarî pêşûtirda hellwêstî xomanman bo baskirdin bo rûnkirdnewey zyatir dellêyn, ême wek enarkîst heman hellwêstman beramber pirsî rizgarî neteweyî kurdekan heye, ke le beramber pirsî rizgarî neteweyî blucekan û felestînîyekan û tamîlekan û kemîne jêrdistekanî dîke hemane. Herwa xwazyarî serbexoyî nawçe kurdinşînekanîn le pêkhateyekî fîdratîvîda, herwaş xwazyarî heman mafîn bo turkmanekan û aşûrekan û …tid. Bellam aya eger azadî birryardan û serbexoyî le pêkhatinda hebêt, huşyarî binyatnanî komellgey azad û yeksan hebêt, mrovekan be heman şêwey êsta xoyan leser bnemay kurdibûn, blucbûn, turkmanbûn, aşûrî bûn, cyadekenewe?

Erkî ême enarkîstekan lêreda berceste debêt, huşyarî û agadarkirdnewe, rêkxistin û hellixrandin, karkirdin bo pêkhênanî torre komellayetîyekan û encumen û rêkixrawe lokalîyekan , wek berdî bnaxey yekgirtnî azadane û komelayetîyaney danîştwanî gund û gerrek û şarekan û karge û fermange û xwêndinge û nawendekanî dîkey jyan, ke araste ramyarîye deselatixwaz û cyawazî drustgerekan puçell dekenewe..

Soşyalîzm çi rollêkî le xebatî serbexoyî kurdda gêrrawe û degêrrêt? Herweha aya hîç azadîxwazîyek ya djedeselatixwazîyek le soşyalîzimda berxurd krawe? Aya mêjuyyekî enarkîstane le nawçe kurdîyekanî xorhellatî nawerrastda hebuwe, ke êwe pencey bo rakêşn?

Bo wellamî em pirsyare pêwîst dekat, pence bxeyne rastîyek, ewîş eweye, ke suşyalîzm û part û grupe soşyalîstekan û bzûtnewekeyan nek her le kurdistanî beşî ‘îraq û beşekanî dîkeşda bellku sercemî wllatanî xorhellatî nawerrast û wllate efrîkyekanîş, wek pêdawîstîyekî komellayetî le derûn û wîstî xellkewe drustnebûn wate be sruştî le dayk nebûn, bellku drustikraw û tewawgerî ramyarî rusyay sovyetî bûn û dwatrîş ke çîn drust bû û kewte mlimlanêy tundutîjewe letek rusyeda, ew mlimlanêyeş be rollî xoy lenaw hemû part û grupe soştalîstekanî em wllatane û bzûtnewekanyanda rengî dayewe.

Ger roşintir bllên, ew part û grupe soşyalîstane hellgirî heman ramyarî sovyet ya çîn bûn, xo eger çîn ya sovyet peywendî letek mîrî ew wllatey ke ew partaney têda bûn, baş bûbêt ewa peywendî partekanîş letek mîrîyekanda baş buwe, pêçewanekeşî her raste. Baştirîn nmûneş peywendî ptewî nêwan sovyet û ‘îraqî serdemî (rjêmî be’s)e le nêwan sallanî 1970 ta 1975 , ke sedam huseyn gerçî kesî yekem nebû le desellatda, bellam hemû şit bû û partî komunîstî ‘îraq letek ew rjêmeda le bereyekda bû, ke beherdûkyan djayetî bzûtnewey ew serdemey kurdyan le sallî 1974da dekrid, ke mistefa barzanî serkirdey bû û le heman katîşda rjêm lejêrewe destî kird be rfandin û kuştinî deyan kadîrî çakî naw partî komunîst betaybet ewaney ke sebaret be berekayan letek rjêmda gleyyan le hellwêstî partekeyan hebû. Kewate em part û rêkixrawe komunîst û soşyalîstane hellgirî ramyarîy taybetî xoyan nebûn, ke debuwaye xizmetî krêkaran û reşexellkekey ‘îraq heta kêşey kurdîşî bkirdaye. Herweku pêştir basman kird, ew partane û bzûtnewekeşyan nek qazancêkyan be kêşey kurd negeyandwe ya kêşekeyan nebirdote pêşewe, bellku zyanêkî gewreşyan lêdawe û xoşyanyan pê naşîrîn kirduwe.

Bekurtîyekey be birrway ême, lewêda ke fêrgey soşyalîzmî deselatixwaz (markisîzm û îzme paşrrewekanî dîkey) beser bzavekeda zallbuwe, neytwanîwe rolêkî pozetîv bbînêt. Îtir ew arasteye prro-rus bûbêt ya djî.. Çunke bo ewan pirse komellayetîyekan amrazn bo geyiştin bedesellat, herwek nasîwnalîst û mezhebî û lîbralekan ew pirsane bo heman mebest bekar deben.. Detwanîn bllêyn le dû serdemda bîrî sosyalîstî lew şêweyda ke hebuwe, twanîwyetî demargirî neteweyî kem bkatewe, ew serdemeş pencakan û heştakanî sedey raburdû bûn. Bellam bedaxewe katêk ke destî ew dû araste prro-bolşevîk û pro-mawîye derdekewêt û bedwayda şkistî blokî soşyalîzmî dewlletî dêt. Îtir ew karaye pêçewane debêtewe û zor be nîgetîvî deşkêtewe. Tenanet pagendegeranî ew dû arasteye ya debne mezhebî tundirrew ya debne nasîwnalîstî tundirrew.

Bo wellamî beşî kotayî heman pirsyartan, dellêyn ewendey ême beagabîn mêjûyek nîye benawî mêjûy enarkîstane ( mêjûy enarkîzm) le nawçe kurdîyekanî xorhellatî nawerrastda nebuwe ya dernekewtuwe taku ême pencey bo rabkêşîn.

هەڤپەیڤینی گروپی(Graswurzelrevolution) لەتەك سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان / 2

بەشی دووەم

زۆر له‌ كورده‌كان هیوایان به‌ هه‌بوونی ئۆتۆنۆمییه‌كی ناوچه‌ كوردیه‌كانی هه‌ر چوار ده‌وڵه‌ته‌كانی كه‌ کوردستان پارچه‌یه‌كه‌ لێی، هه‌یه‌، له‌ ژێر ناوی جۆرێك له‌ جۆره‌كانی فیدراڵیدا یه‌كبگرنه‌وه‌‌. ئێوه‌ لێره‌دا له‌ كوێدا ده‌وه‌ستن، هه‌ڵوێستان لەم بارەوە چیه‌؟

ئێمە هیوادارین ڕۆژێك هەموو گوند و شار و ناوچە و هەرێم و كیشوەرەكان (قاڕەكان) لەسەر بنەمای فیدراسیۆن و كۆنفیدراسیۆن (فێدراتیڤ)ی یەكبگرنەوە. وەها یەكگرتن و پێكهاتنێك لەسەر بناخەی داخوازی سەربەخۆییانەی خەڵك و خواست و ویستی (ئیرادەی) ئازادانەی خەڵك، پێشوازی لێ دەكەین. بەڵام لە هەلومەرجی ڕامیاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئەوڕۆكە و جیاوازی ئاستی بەشەكان و نەبوونی هوشیاری ئۆتۆنۆمیی فێدراسۆنەكان لە یەكگرتن و جیابوونەوەدا، وەها ئەگەرێك زۆر دوور دەخاتەوە. بەڵام دەكرێت كار و خەبات بۆ جێخستنی وەها پێكهاتەیەكی فیدراتیڤی لەو وڵاتانەدا بكرێت و وەك ئەڵتەرناتیڤی سیستەمە هیرارشییەكانی ئیستا خەباتی بۆ بكرێت و هیوای پێ ببەسترێت.

لە ئێستادا ئەوەی هەیە و سەرنج و چاوەڕوانی زۆرینەی خەڵکی ڕاکێشاوە، ڕێگەچارە هیرارشییەکانن، بۆیە كاركردن بەو ئاراستەیە به‌‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی نازانین، ئێمه‌ به‌ئاگاین له‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت، ئۆتۆنۆمی، فیدراڵی نه‌ته‌وەیی، یه‌كگرتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ته‌نها جۆری كێشه‌كان و هەتا ڕاده‌یه‌كیش چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی پینه‌ ده‌كات، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا كێشه‌كانی دیکەی مرۆڤی ناو کۆمەڵگەی كورردی وه‌كو هه‌موو هەر کۆمەڵگەیه‌كی دیکەی سه‌رده‌م قوڵتر ده‌كاته‌وه‌، باشترین نموونه‌ی ئێستا و سەدەی ڕابوردوو كێشه‌ی خوارووی ئه‌فریکایه‌‌، كه‌ ئێستا مرۆڤی ئه‌و کۆمەڵگەیه‌ كێشه‌ی ئاو و كاره‌با و ته‌له‌فۆن و هه‌ژاری زیاتر و په‌راوێزخستنی خه‌ڵكه‌كه‌ی، كه‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رستیدا لە خوارەوەی کۆمەڵگەكەدا بوون، قوڵتر بووته‌وه‌. چونكه‌ ئێستا ته‌نانه‌ت ژیانیان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و‌ ته‌نه‌كه‌ و له‌وحانه‌ی كه‌ كردوویانن به‌وه‌ی كه‌ پێی ده‌ڵێن ماڵ، پێ ڕه‌وا نابینرێت. گیروگرفتی كرێ و هه‌رزانی و گرانی و قوتابخانه‌ و خه‌سته‌خانه‌ و زانكۆو سه‌رجه‌می شوێنه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، كار و بێکاری، زیاتر بووه‌، به‌واتای وشه‌ ئه‌و وڵاته‌ بووه‌ته‌ بازاڕێكی ئازاد بۆ بازرگانه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و كۆمپانییه‌ خۆماڵی و بێگانه‌كان، كه‌ به‌ئاره‌زووی خۆیان ته‌راتێنی تێدا ده‌كه‌ن.

ئه‌م كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ وا قوڵبوونه‌وە تا‌ گه‌یشتنه‌ به‌شبوونی ANC و ڕوودانی خۆپیشاندانی گه‌وره‌ و مانگرتنی كاریگه‌ر، ئه‌و وڵاته‌ شۆڕشی ڕاسته‌قینه‌ی پێویسته‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕونادات هه‌تا كه‌سه‌ پیرۆز و كۆنه‌كانی نێو گروپ و ڕێكخراوه‌ پیرۆزکراوه‌كان، پیرۆز بمێنن، چونكه‌ تا ئێستا ئه‌وانیش هه‌ر ‌له‌سه‌ر مێژووی كاپیتاڵ و سه‌رمایه‌ی ڕابوردوویان ده‌ژین.

داهاتووی كوردیش له‌و چه‌شنه‌ی كه‌ تۆ باستکردووە، ئایەنده‌یه‌كی له‌وه‌ باشتری نابێت. ئێمه‌ ئه‌مانه‌مان زۆر له‌لا ڕۆشنن و ئه‌وه‌ به‌ ڕاست نازانین، كه‌ بڵێین مادام ئه‌م فەرمانڕەواییە هەرێمییە هه‌نگاوێكی دیکە ده‌مانباته‌ پێشه‌وه‌، با ئێمه‌ش ئێستا ده‌ستبه‌رداری پرنسپڵی خۆمان بین و له‌ ئێستادا خه‌بات بۆ پتەوکردنی ئه‌مه‌ بكه‌ین و دوای ئه‌وه‌ ده‌ست به‌خه‌بات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ باوه‌ڕمان پێی هه‌بووه‌، بكه‌ینه‌وه‌. گرتنه‌به‌ری ڕێگەی پێچوپه‌نا و درێژخایه‌ن، خزمه‌ت به‌ پرسكه‌مان ناكات، بگره‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌م ڕێگەیه‌ ناگه‌ینه‌ ئامانجه‌كانمان، هه‌روه‌هاش بیر و هۆش و جوڵه‌شمان ده‌وه‌ستێنێ و ده‌مرێنێت.

هه‌ڵوێستی ئێمه‌، خه‌باتی ئێمه له‌م پرسه‌دا دوولایەنە: له‌ لایه‌كه‌وه‌ ئێمه‌ پشتگیری خۆمان بۆ پرسی ڕزگاری نه‌ته‌وەیی (نەمانی ستەمی نەتەوەیی) ڕاده‌گه‌یه‌نین، چونكه‌ ده‌زانین چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ڕه‌گه‌زێك، دینێك یا مه‌زهه‌بێك، ته‌نانه‌ت تاكێكی ناو کۆمەڵگە، ئه‌مه‌ بە واتای نه‌بوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە، واتە هه‌بوونی ستەم و زۆر و ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر مافی كه‌سێك یا لایه‌نێك یا نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیکە. ئه‌مه‌ ڕوانگه‌ی ئێمه‌یه‌ و‌ ئا له‌مه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرین و به‌رگری لێ ده‌كه‌ین.

لا‌یه‌نه‌كه‌ی دیکەی خه‌باتی ئێمه‌، یا هه‌ڵوێستی ئێمه، كۆڵنه‌دانه‌ له‌وه‌ی كه‌ باوه‌ڕمان پێی هه‌یه‌ و خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌دەین به‌ یه‌كگرتن و هاوکاری لەتەك ئه‌وكه‌س و لایه‌نانه‌ی دیکەدا كه‌ به‌ هۆشیاری خۆیان گه‌یشتون یا ده‌گه‌نه‌ ئه‌و‌ ڕاستییه‌، كه‌ خه‌بات له‌ شانی ئێمه‌وه‌ بكه‌ن. ئه‌مه‌ش به‌ هه‌وڵدان، به‌ مشتومڕی به‌ڵگه‌یی و باسكردن له‌ ئەزموونی خەبات لە وڵاتانی دیکە و ڕێزگرتن له‌ بیر و بۆچوونیان و مامه‌ڵه‌كردن لەتەكیاندا به‌ گیانێكی دوور له‌ سكتاریستییه‌وه‌ . ئیدی له‌ هه‌ر بوارێكدا بێت.‌

با ئه‌وه‌شمان له‌ بیر نه‌چێت، گه‌رچی ئێمه‌ ئامارێكمان به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی بزانین هه‌بوونی میری هه‌رێمی كوردی له‌ كوروستانی بەشی عیراقدا كه‌ ماوه‌ی 19 ساڵه‌ به‌رده‌ه‌وامه‌، كه‌چی شتگه‌لێكی زۆر كه‌میان بۆ خه‌ڵك کردووە، هەر لەبەرئەوە ئه‌م ‌ ئەزموونه‌ پرسی نه‌ته‌وایه‌تی و دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی زۆر كاڵ كردۆته‌وه‌.

بۆچوون و ڕوانگه‌ی ئەناركیستی سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی ‌ كێشه‌ یا پرسی كورد چۆنه‌؟

ئێمه‌ له‌ وه‌ڵامی پرسیاری پێشووتردا هه‌ڵوێستی خۆمانمان بۆ باسكردن بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌ڵێین، ئێمە وەك ئەناركیست هەمان هەڵوێستمان بەرامبەر پرسی ڕزگاری نەتەوەیی كوردەكان هەیە، كە لە بەرامبەر پرسی ڕزگاری نەتەوەیی بلوجەكان و فه‌له‌ستینییه‌كان و تامیلەكان و كەمینە ژێردستەكانی دیكە هەمانە. هەروا خوازیاری سەربەخۆیی ناوچە كوردنشینەكانین لە پێكهاتەیەكی فیدراتیڤیدا، هەرواش خوازیاری هەمان مافین بۆ توركمانەكان و ئاشوورەكان و …تد. بەڵام ئایا ئەگەر ئازادی بڕیاردان و سەربەخۆیی لە پێكهاتندا هەبێت، هوشیاری بنیاتنانی كۆمەڵگەی ئازاد و یەكسان هەبێت، مرۆڤەكان بە هەمان شێوەی ئێستا خۆیان لەسەر بنەمای كوردبوون، بلوجبوون، توركمانبوون، ئاشووری بوون، جیادەكەنەوە؟

ئەركی ئێمە ئەناركیستەكان لێرەدا بەرجەستە دەبێت، هوشیاری و ئاگاداركردنەوە، ڕێكخستن و هەڵخراندن، كاركردن بۆ پێكهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئەنجومەن و ڕێكخراوە لۆكالییەكان ، وەك بەردی بناخەی یەكگرتنی ئازادانە و كۆمەلایەتییانەی دانیشتوانی گوند و گەڕەك و شارەكان و كارگە و فەرمانگە و خوێندنگە و ناوەندەكانی دیكەی ژیان، كە ئاراستە ڕامیارییە دەسەلاتخواز و جیاوازی دروستگەرەكان پوچەڵ دەكەنەوە..

سۆشیالیزم چ ڕۆڵێكی له‌ خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی كورددا گێڕاوه‌ و ده‌گێڕێت؟ هه‌روه‌ها ئایا هیچ ئازادیخوازییه‌ك یا دژه‌دەسەلاتخوازییەك له‌ سۆشیالیزمدا به‌رخورد كراوه‌؟ ئایا مێژوییه‌كی ‌ ئەناركیستانه له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانی ‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌بووه‌، كه‌ ئێوه‌ په‌نجه‌ی بۆ ڕاكێشن؟

بۆ ‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ پێویست ده‌كات، په‌نجه بخەینە ڕاستییه‌ك، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، كه‌ سوشیالیزم و پارت و گروپه‌ سۆشیالیسته‌كان و بزووتنەوەكه‌یان نه‌ك هه‌ر له‌ كوردستانی بەشی عیراق و به‌شه‌كانی دیکەشدا به‌ڵكو سه‌رجه‌می وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاته‌ ئه‌فریکیه‌كانیش، وەك پێداویستییەکی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ دەروون و ویستی خه‌ڵكه‌وه‌ دروستنه‌بوون‌ واته‌ به‌ سروشتی له‌ دایك نه‌بوون، به‌ڵكو دروستکراو و ته‌واوگه‌ری ڕامیاری ڕوسیای سۆڤیەتی بوون و دواتریش كه‌ چین دروست بوو و كه‌وته‌ ململانێی توندوتیژه‌وه‌ لەتەك ڕوسیەدا، ئه‌و ململانێیەش بە ڕۆڵی خۆی له‌ناو هه‌موو پارت و گروپه‌ سۆشتالیسته‌كانی ئه‌م وڵاتانه‌ و بزووتنەوەكانیاندا ڕه‌نگی دایه‌وه‌.

گه‌ر ڕۆشنتر بڵێن، ئه‌و پارت و گروپه‌ سۆشیالیستانه‌ هه‌ڵگری هه‌مان ڕامیاری سۆڤیەت یا چین بوون، خۆ ئەگه‌ر چین یا سۆڤیەت په‌یوه‌ندی لەتەك میری ئه‌و وڵاته‌ی كه‌ ئه‌و پارتانه‌ی تێدا بوون، باش بووبێت ئه‌وا په‌یوه‌ندی پارتەکانیش لەتەك میرییەكاندا باش بووه‌، پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر ڕاسته‌. باشترین نموونه‌ش په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان سۆڤیەت و عیراقی سه‌رده‌می (ڕژێمی به‌عس)ه‌ له‌ نێوان ساڵانی 1970 تا 1975 ، كه‌ سه‌دام حوسه‌ین گه‌رچی كه‌سی یه‌كه‌م نه‌بوو له‌ ده‌سه‌ڵاتدا، به‌ڵام هه‌موو شت بوو و پارتی کۆمونیستی عیراق لەتەك ئه‌و ڕژێمه‌دا له‌ به‌ره‌یه‌كدا بوو، كه‌ به‌هه‌ردووكیان دژایه‌تی بزووتنەوەی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كوردیان له‌ ساڵی 1974دا ده‌كرد، كه‌ مسته‌فا بارزانی سه‌ركرده‌ی بوو و له‌ هه‌مان كاتیشدا ڕژێم له‌ژێره‌وه‌ ده‌ستی كرد به‌ ڕفاندن و كوشتنی ده‌یان كادیری چاكی ناو پارتی کۆمونیست به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌كایان لەتەك ڕژێمدا گله‌ییان له‌ هه‌ڵوێستی پارتەکەیان هه‌بوو. كه‌واته‌ ئه‌م پارت و ڕێكخراوه‌ کۆمونیست و سۆشیالیستانه‌ هه‌ڵگری ڕامیاریی تایبه‌تی خۆیان نه‌بوون، كه‌ ده‌بووایه‌ خزمه‌تی كرێكاران و ڕه‌شه‌خه‌ڵكه‌كه‌ی عیراق هه‌تا كێشه‌ی كوردیشی بكردایه‌. هه‌روه‌كو پێشتر باسمان كرد، ئه‌و پارتانه‌ و بزووتنەوەكه‌شیان نه‌ك قازانجێكیان به‌ كێشه‌ی كورد نه‌گه‌یاندوه‌ یا کێشەکەیان نه‌بردۆته‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵكو زیانێكی گه‌وره‌شیان لێداوه‌ و خۆشیانیان پێ ناشیرین كردووه.

به‌كورتییه‌كه‌ی بە بڕوای ئێمە، لەوێدا كە فێرگەی سۆشیالیزمی دەسەلاتخواز (مارکسیزم و ئیزمە پاشڕەوەکانی دیکەی) بەسەر بزاڤەكەدا زاڵبووە، نەیتوانیوە ڕۆلێكی پۆزەتیڤ ببینێت. ئیتر ئەو ئاراستەیە پڕۆ-ڕوس بووبێت یا دژی.. چونكە بۆ ئەوان پرسە كۆمەڵایەتییەكان ئامرازن بۆ گەیشتن بەدەسەڵات، هەروەك ناسیونالیست و مەزهەبی و لیبرالەكان ئەو پرسانە بۆ هەمان مەبەست بەكار دەبەن.. دەتوانین بڵێین لە دوو سەردەمدا بیری سۆسیالیستی لەو شێوەیدا كە هەبووە، توانیویەتی دەمارگری نەتەوەیی كەم بكاتەوە، ئەو سەردەمەش پەنجاكان و هەشتاكانی سەدەی ڕابوردوو بوون. بەڵام بەداخەوە كاتێك كە دەستی ئەو دوو ئاراستە پڕۆ-بۆلشەڤیك و پرۆ-ماوییە دەردەكەوێت و بەدوایدا شكستی بلۆكی سۆشیالیزمی دەوڵەتی دێت. ئیتر ئەو كارایە پێچەوانە دەبێتەوە و زۆر بە نیگەتیڤی دەشكێتەوە. تەنانەت پاگەندەگەرانی ئەو دوو ئاراستەیە یا دەبنە مەزهەبی توندڕەو یا دەبنە ناسیونالیستی توندڕەو.

بۆ وه‌ڵامی به‌شی كۆتایی هه‌مان پرسیارتان، ده‌ڵێین ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ به‌ئاگابین مێژوویه‌ك نییه‌ به‌ناوی مێژووی ئه‌ناركیستانه‌ ( مێژووی ئەنارکیزم) له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانی خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاستدا نەبووە یا دەرنەکەوتووە تاكو ئێمه‌ په‌نجه‌ی بۆ ڕابكێشین.

Hevpeyvînî grupî(Graswurzelrevolution) letek sekoy enarkîstanî kurdistan / 1

Amadekirdnî: xatû brîgît

beşi yekem

Deqî kurdî * hevpeyvînêkî rojnamegerîy grupî grasvurtsillrîvolutisyon ( Graswurzelrevolution) letek sekoy enarkîstanî kurdistan lemerr pirsî neteweyî kurd û bzûtnewe narazîyekanî kurdistan û hebûn û rollî enarkîstekan û bzavî enarkîstî le kurdistanda. Em hevpeyvîne xatû brîgît amadey kirduwe, ke be xoy maweyek le wllatanî xorhellatî nawîn buwe û le katî narrezayetîyekanî fêbrîwerî 2011da le herêmî kurdistan buwe û le nzîkewe agadarî rûdawekan buwe. Xatû brîgît le felestîn letek bzavî hawpiştî nêwneteweyî, le ewrupa letek destey bêsnûr (djesnûr) û grupî hawpiştî koçeran beşdare. Herweha letek çend grupêkî parastinî mafî ajellan û jîngeda kar dekat. **

“ Enarkîstî kurdî” çî degeyenêt? Hîç karakterêkî taybetmendî heye, ke le enarkîste klasîkekanî sedey nozdehemî ewrupa cyay bkatewe?

Ta ewênderê ême bzanîn û agadarbîn, destewajeyekî awa bûnî nebuwe û nîye, eger bekarîş brabêt, ewa tenya lelayen neyaranî hizrî enarkîyewe bekar brawe. Çunke enarkîzm wek hzir û aydyayekî cîhanî, hellgirî hîç şunasêkî dewlletî ya neteweyî û nawçeyî nîye û her kat pagendeyyekî awaş krabêt, be dillnyayyewe lelayen enarkîstekan xoyanewe nekrawe. Herweha leberewey krrok û gyanî enarkîzm djayetîkirdnî desellat û zallbûne û djî kontrollkirdne, îdî le herşiwênêkî em dinyayeda bêt, ke em gyan û nawerrokey ledest da, ewa natwanrêt be enarkîzm nêw bibrêt. Dekrêt takî enarkîst û deste û grupe enarkîstekan leser geyiştin bew amance kêşe û boçûnî cyacyayan hebêt û şêwe taktîkî cya cya bgirneber, bellam le amancyanda yekin û yekbûn. Her boye dellêyn ewendey agaman le enarkîste klasîkekanî sedey nozdey ewrupaş hebêt, her way debînîn, le amancyanda yekbûn, ke djayetî desellat û serwerî çînayetî buwe. Bellam bêguman boçûnî cyacyayan leser geyiştin bem amance hebuwe, ke ew boçûne cudaye, çunyetî rêkxistin û yekxistinî rîzekanî xoşyanî girtûtewe. (Bo zanyarî û wellamî zyatir leser pirsyareketan, tkaye sernicî wellamî pirsyarî duwem bden).

Xo eger lêreda mebest le amadeyî sruştîyaney jyan û tuxmî enarkî bêt le komellge û goşekanî cîhanda, ewa be dillnyayyewe le kurdistan ya lem herêmeşda wek beşekanî dîkey cîhan, becorêk enarkîzm le sruştî azadîxwazîy û herewezîy û serbexoxwazîy û yeksanîxwazîy mrovekanî em devereşda amade buwe. Bo nûsînewe û tomarkirdnî ew amadebûne, kar û lêkollîneweyekî zorî pêwîste. Ke bedaxewe ta em sate encam nedrawe.

Eger mebest le grupî ramyarîy û rêkixrawe komelayetî û abûrîyekan bêt, ewa bedaxewe le herêmî kurdistanda eme amade nîye û eger heşbûbêt, ewa leber aşnanebûnî xellk be aydya enarkîstîyekan lemer şêwazî xebatî enarkîstî û komellgey enarkî, ew hewllane leser grupe çepekan tomarkrawn. Detwanîn le serdemî raperrînî azar û serdemî serhelldanî rêkixrawe cemawerîyekanî 1992 ta 1995 da hest be serhelldanî boçûne enarkîstîyekan lemerr bnema fêdratîvekanî rêkixrawbûn bkeyn, bellam dîsanewe leber temenkurtî xudî ew ezmûnane, aydya fêdratîvekan neyantwanî perebsênin û pelbhawên.

Derkewtinî enarkîstîy corawcor heye. Aya arasteyekî ya rewtêkî enarkîstî dyarîkraw heye, ke êwe sruşttan lêwey wergirtbêt? Eger heye, kameye û boçî?

Nkullî lewe nakrêt, ke emrro bzûtnewey enarkîstî ya enarkîstîyekan weku sercemî bzûtnewey çepî emrro, prij û bllaw û leyektrazawn. Hellbete emeş away kirduwe ke enarkîstekan le grup û rêkixrawe û komellî cyacyada xoyan bgirnewe, nawêk û rengêk û ya dengêkî kemêk le yektirî bexowe bigrin, dyare lêreda pêwîstman benawnûskirdnî grupekan nîye, çunke êweş ewe baş dezanin.

Gerçî sercemî em grupane le sê pirsî nawkoyîda yekdegirnewe, ke ewaneş: yekem djayetîkirdnî serwerîye le her çeşnêkdabêt, ger leserewe bîgrît dewllete û le xwarewş desellatî bawksalaraney xêzane, dûhemîş bawerr nebûnyane be şêwey xebatkirdnî perrlemantaryane û kudeta û ew çeşne “hewllaney” ke deyanewêt leserewera komellge bgorrn nek le xwarewera, weku parte çep û bolşevîkîyekanî kon û serdem. Sêhemîş drustkirdin û aferandinî komellgeyek ke rutkrabêtewe le hemû çeşne cyawazyek û hemu çeşne zordarî û çewsandneweyek û zallbûnêk lelayen her kes û her grup û twêj û çînêkewe bêt. Be kurtî hewilldane bo damezrandinî komellgeyek ke takekanî azad û serbest bin û tewawî behay mrovbûnyan bo bgerrêtewe.

Bêguman bo geyiştin bem amancey serewe, corî cyacyay têkoşan û xebatkirdin le grupe cyacyakanda reçaw dekrêt, êmeş lêreda birryar leser ewe nadeyn, ke kê raste û kê rast nîye.

Êstaş babêyne ser krokî pirsyareketan, ême zyatir kellkman le çalakî ferdî xoman û ew bzûtnewaney ke le raburdûda pêwey peywest bûyn, letek sercemî bzûtnewey çep, wergirtwe, çunke sercemî ew bzûtnewane û grupekanyan û takî naw girp û komellgekeş, lewey ke bangihêşeyan bo kirduwe û dekrid, şkistyan hêna û neyantwanî bîken, em ezmûneş le zorbey zorî wllatanî dinyada be dûbarebûneweyan û çendbarebûneweyan , bînîwmane û rastî têşkanyan selmêndrawe. Her leberemeş pêwîst dekra ke bîr le rîgeçareyekî tir bikrêtewe.

Em ezmûnane eweyan bo sax kirdûynetewe, ke têşkanî sercemî ew bzûtnewane û part û rêkixrawekanyan le arezûyan bo gorrînî komellgekan, leserewe bincî girtuwe û binc degrêt, ke sercemî gorrankarîyekanîş, be gorrînî demuçawekan û destî destîkirdin be desellat kotayyan hatuwe û dêt, egîna cyawazî çînayetî û stem û zor û çewsandnewey neteweyî û ayînî û cyawazî le rûy regez (cênder) û pêst û nejadewe her mawetewe letek manewe û gewrebûn û qullbûnewey nebûnî dadperwerî komellayetî. Eme bê lewey ke lêreda pêwîstîş nakat, ewe bllîyn sercemî ew mîrî û desellataneşî ke hênawyannete gorrê bo bergirîkirdin bûn le çeşnekanî xawendarêtî û aferandin û berpakirdnî ceng û birsêtî û bêkarî û hellkendin le şwênî xo û rewkirdin, xistneberkarî mindall û be leşifroşkirdnî genc û law le herdû cêndeke, bo bedestihênanî zêdebayî û sermayey zyatir, bûn û bes.

Ême hewillman dawe û hewll dedeyn xoman le lasayîkirdnewe û wergirtnî şêwe û karkirdnî her yek lew grup û rêkixrawe enarkîstane bparêzîn û neyankeyene modêl, bellam letek eweşda kellkman le şêwey karkirdnî brrêk le grupe enarkîstekanî sedey raburdû êstay emerîkay latînî û ewrupada wergirtwe.

Hîç bîryarêkî enarkîst heye, ke bo êwe betaybetî gring û bebayax bêt? Yaxud hîç takêkî kurd heye, ke êwe wek enarkîst- endêş pêtanwabêt gring bêt ke lebareyewe bzanrêt?

Ême bayex û hewll û koşşî hendêk le bîryaranî enarkistî serdemî sedey nozde û bîstem , lewane bakonîn û cozîf prodon û ştîrner û êmagolldman û kropotkîn û malatêsta û danîyl grî û hendêkî dîkeyan, be hend werdegrîn, destî rêz û pêzanîn leser kare tîurîyekanyan û çalakîyekanyan dadenêyn û degrîn, bellam emeş watay ewe nîye ke ême sernic û rexneman le corî bîrkirdnewe û karekanyan nebêt.

Ême letek hîç pîrozîyek û pîrozkirdnêkda nîn, xudî eweş (pîrozkirdin) lay ême djayetî gyane zînduwekey enarkîzm û bzûtnewekey dekat û deyimrênêt.

Pîrozkirdnî kesekan û deqekanyan weku çon markisîstekan û komunîstekanî kon û serdem kirduyane û deyken, be bîrteskî temaşakirdnî bîr û boçûn weku temaşakirdnî ktêbe asmanîye pîrozekan, leberçaw degrîn û berrêgrîyan dezanîn le berewpêşeweçûnî bzûtnewey soşyalîstî û dahênanekanyanda. Her boye ême beçawî rexne le hemû ştêk derrwanîn û sernicî lê dedeyn û tawtiwêy dekeyn.

Lemerr beşî dûhemî pirsyarekeştan, leser takî kurd wek enarkîstêk, ewey ême pêman wabêt, lew bareyewe gring bêt. Wellamî ême le meda be nexêre.

Le rastîda grupî enarkîst û ezmûnî enarkîstane ewendey ême pêy bzanîn nebuwe, le kurdistanî beşî ‘îraqda, kurd bexoyewe neydîwe, her boyeş takêk nebuwe le naw kurdda lew beşey kurdistanda, weku enarkîstêk cêgey sernicî ême bûbêt .

Le sedey raburdûda yek dû bzûtneweyekî bçûk ke tenha le nawçeyekî gelêk bçûkda drust bûn, ke jyanêkî sade û sakaryan hebuwe û hemû ştêkyan be herewezî kirduwe û jyanyan beyekewe birdote ser, gerçî hendêk xellk pêyan xoşe ke nêwî enarkîstyan beserda bibrrin, bellam ême letek eweda nîn, çunke ême bzûtnewey enarkîzm zor lewe qultir û frawantir debînîn, taku tenha bête ser be herewezî karkirdin û beyekewe jyan.

Enarkîstî kurd çon xebatî kurd bo serbexoyî , otonomî (xudmuxtarî), ya serbestî netewayetî şî dekatewe û temaşay dekat? Êwe weku enarkîstêk , birrwatan waye ke peywendyekî pozetîvanetan bbêt bem hîwaye , ya xud bawerrtan waye ke ewe kar nakat?

Pirrsyareketan aşkra nîye ke aya êwe ruy dem le ême deken yaxud enarkîstêkî kurd?

Beher hall ger mebesttan ême bêt ême dellêyn hemû rizgarbûnêk çi neteweyî û çi regezî û çi ayînî be watayekî dîke nemanî hellawardin û stemî neteweyî û regezî û ayînî be hengawêkî berewpîşeweçûn dezanîn û piştîwanî lê dekeyn. Bellam lewêda ke hengaw berew binyatnanewey desellat û serwerî çînêk , regezêk, ayînêk, neteweyek beser ewî dîkeda bnêt, djayetî dekeyn û cyawazîyek lenêwan borcwazî kurd û borcwa-dagîrgeranî kurdistanda nabînîn.

Ba ewetan beyad bxeynewe, ke ême djî hemû desellatêkîn, weku leserewe nawnûsî desellatekanman kirduwe, her boye pêmanwaye ke her regezêk, neteweyek, rengêk, dengêk, ayînêk, wîstî desellatî hebêt taku zallîy û bandestî xoy beser hemuwanî dîkeda bsepênêt, îdî ewe metrisîdarewe û ewey ke bzûtnewey enarkîstî hewllî bo dawe, lewêda kotayî hatuwe û dêt, boye le weha barêkda naçardebîn carêkî dîke, gemeke leseretawe dest pê bkeynewe, wate le weha barêkda hîçman be hîc nekirduwe, her leber eweşe, ke ême be erkî serşanî xomanî dezanîn, le pall piştgîrîkirdnî ew bzûtnewaneşda debêt parêzgarî hêlî amanc û prinsipllî xoman bkeyn û rwangey djeserwerîyane û meydanekanî çalakî xoman win nekeyn , taku bo xellkeke run bêtewe ke ew bzûtnewey ewan ya heta bedestihênanî amancekanîşyan, ewe nageyenêt, ke îdî ewan tewawî serbestî û azadî û hemû ew xêr û xoşyaney ke çawerrwanyan dekirdin, bedestyan hênawn û dehênin.

هەڤپەیڤینی گروپی(Graswurzelrevolution) لەتەك سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان

ئامادەکردنی: خاتوو بریگیت

بەشی یەکەم

دەقی کوردی* هەڤپەیڤینێکی ڕۆژنامەگەریی گروپی گراس‌ڤورتسڵ‌ڕیڤۆلوتسیۆن ( Graswurzelrevolution) لەتەك سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان لەمەڕ پرسی نەتەوەیی کورد و بزووتنەوە نارازییەکانی کوردستان و هەبوون و ڕۆڵی ئەناركیسته‌كان و بزاڤی ئەنارکیستی لە کوردستاندا. ئەم هەڤپەیڤینە خاتوو بریگیت ئامادەی کردووە، کە بە خۆی ماوەیەك لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوین بووە و لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی فێبریوەری 2011دا لە هەرێمی کوردستان بووە و لە نزیکەوە ئاگاداری ڕووداوەکان بووە. خاتوو بریگیت لە فەلەستین لەتەك بزاڤی هاوپشتی نێونەتەوەیی، لە ئەوروپا لەتەك دەستەی بێسنوور (دژەسنوور) و گروپی هاوپشتی کۆچەران بەشدارە. هەروەها لەتەك چەند گروپێکی پاراستنی مافی ئاژەڵان و ژینگەدا کار دەکات. **

ئەناركیستی كوردی” چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ هیچ كاراكته‌رێكی تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه‌، كه‌ له‌ ئەناركیسته‌ كلاسیكەكانی سەدەی نۆزده‌هەمی ئه‌وروپا جیای بكاتەوە؟

تا ئەوێندەرێ ئێمە بزانین و ئاگاداربین، دەستەواژەیەكی ئاوا بوونی نەبووە و نییە، ئەگەر بەكاریش برابێت، ئەوا تەنیا لەلایەن نەیارانی هزری ئەناركییەوە بەكار براوە. چونكە ئەناركیزم وەك هزر و ئایدیایەكی جیهانی، هەڵگری هیچ شوناسێكی دەوڵەتی یا نەتەوەیی و ناوچەیی نییە و هەر كات پاگەندەییەكی ئاواش كرابێت، بە دڵنیاییەوە لەلایەن ئەنارکیستەکان خۆیانەوە نەكراوە. هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی كڕۆك و گیانی ئەناركیزم دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵات و زاڵبوونە و دژی كۆنترۆڵكردنه‌، ئیدی له‌ هه‌رشوێنێكی ئه‌م دنیایه‌دا بێت، كه‌ ئه‌م گیان و ناوەڕۆكه‌ی لەده‌ست دا، ئەوا ناتوانرێت به‌ ئه‌ناركیزم نێو ببرێت. ده‌كرێت تاكی ئه‌ناركیست و ده‌سته‌ و‌ گروپه‌ ئه‌ناركیسته‌كان له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ كێشه‌ و بۆچوونی جیاجیایان هه‌بێت و شێوه‌ تاكتیكی جیا جیا بگرنه‌به‌ر، به‌ڵام له‌ ئامانجیاندا یه‌كن و یه‌كبوون. هه‌ر بۆیه‌ ده‌ڵێین ئه‌وه‌نده‌ی ئاگامان له‌ ئه‌ناركیسته‌ كلاسیكه‌كانی سەدەی نۆزده‌ی ئه‌وروپاش هەبێت، هه‌ر وای ده‌بینین، له‌ ئامانجیاندا یه‌كبوون، كه‌ دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات و سەروەری چینایەتی بووه‌. به‌ڵام بێگومان بۆچوونی جیاجیایان له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ هه‌بووه‌، كه‌ ئه‌و بۆچوونە جودایه‌، چونیەتی ڕێكخستن و یه‌كخستنی ڕیزه‌كانی خۆشیانی گرتووته‌وه‌. (بۆ زانیاری و وه‌ڵامی زیاتر له‌سه‌ر پرسیاره‌كه‌تان، تكا‌یه‌ سه‌رنجی وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌م بده‌ن).

خۆ ئەگەر لێرەدا مەبەست لە ئامادەیی سروشتییانەی ژیان و توخمی ئەناركی بێت لە كۆمەڵگە و گۆشەكانی جیهاندا، ئەوا بە دڵنیاییەوە لە كوردستان یا لەم هەرێمەشدا وەك بەشەكانی دیكەی جیهان، بەجۆرێك ئەناركیزم لە سروشتی ئازادیخوازیی و هەرەوەزیی و سەربەخۆخوازیی و یەكسانیخوازیی مرۆڤەكانی ئەم دەڤەرەشدا ئامادە بووە. بۆ نووسینەوە و تۆماركردنی ئەو ئامادەبوونە، كار و لێكۆڵینەوەیەكی زۆری پێویستە. كە بەداخەوە تا ئەم ساتە ئەنجام نەدراوە.

ئەگەر مەبەست لە گروپی ڕامیاریی و ڕێكخراوە كۆمەلایەتی و ئابوورییەكان بێت، ئەوا بەداخەوە لە هەرێمی كوردستاندا ئەمە ئامادە نییە و ئەگەر هەشبووبێت، ئەوا لەبەر ئاشنانەبوونی خەڵك بە ئایدیا ئەناركیستییەكان لەمەر شێوازی خەباتی ئەناركیستی و كۆمەڵگەی ئەناركی، ئەو هەوڵانە لەسەر گروپە چەپەكان تۆماركراون. دەتوانین لە سەردەمی ڕاپەڕینی ئازار و سەردەمی سەرهەڵدانی ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی 1992 تا 1995 دا هەست بە سەرهەڵدانی بۆچوونە ئەنارکیستییەکان لەمەڕ بنەما فێدراتیڤەكانی رێكخراوبوون بكەین، بەڵام دیسانەوە لەبەر تەمەنكورتی خودی ئەو ئەزموونانە، ئایدیا فێدراتیڤەكان نەیانتوانی پەرەبسێنن و پەلبهاوێن.

دەركەوتنی ئەناركیستیی جۆراوجۆر هەیە. ئایا ئاراستەیەكی یا ڕەوتێكی ئەناركیستی دیاریكراو هەیە، كە ئێوە سروشتتان لێوەی وەرگرتبێت؟ ئەگەر هەیە، كامەیە و بۆچی؟

نكوڵی له‌وه‌ ناكرێت، كه‌ ئه‌مڕۆ بزووتنەوەی ئه‌ناركیستی یا ئه‌ناركیستییەكان وه‌كو سه‌رجه‌می بزووتنەوەی چه‌پی ئه‌مڕۆ، پرژ و بڵاو و له‌یه‌كترازاون‌. ‌هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ش ئاوای کردووە كه‌ ئه‌ناركیسته‌كان له‌ گروپ و ڕێكخراوه‌ و كۆمه‌ڵی جیاجیادا خۆیان بگرنه‌وه‌، ناوێك و ڕه‌نگێك و یا ده‌نگێكی كه‌مێك له‌ یه‌كتری به‌خۆوه‌ بگرن، دیاره‌ لێره‌دا پێویستمان به‌ناونووسكردنی گروپه‌كان نییه‌، چونكه‌ ئێوه‌ش ئه‌وه‌ باش ده‌زانن.

گه‌رچی سه‌رجه‌می ئه‌م گروپانه‌ له‌ سێ پرسی ناوكۆییدا یه‌كده‌گرنه‌وه‌، كه‌ ئه‌وانه‌ش: یه‌كه‌م دژایه‌تیكردنی سەروەرییە‌ له‌ هه‌ر چه‌شنێكدابێت، گه‌ر له‌سه‌ره‌وه‌ بیگریت ده‌وڵه‌ته‌ و له‌ خواره‌وش ده‌سه‌ڵاتی باوکسالارانەی خێزانه‌، دووهه‌میش باوه‌ڕ نه‌بوونیانه‌ به‌ شێوه‌ی خه‌باتكردنی په‌ڕله‌مانتاریانه‌ و كوده‌تا و ئه‌و چه‌شنه‌ هەوڵانەیكه‌ ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ره‌وه‌را کۆمەڵگە بگۆڕن نه‌ك له‌ خوارەوەرا، وه‌كو پارته‌ چه‌پ و بۆلشه‌ڤیكییەكانی كۆن و سه‌رده‌م. سێهه‌میش دروستكردن و ئافەراندنی کۆمەڵگەیه‌ك كه‌ ڕوتكرابێته‌وه‌ له‌ هه‌موو چه‌شنه‌ جیاوازیه‌ك و هه‌مو چه‌شنه‌ زۆرداری و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك و زاڵبوونێك له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و هه‌ر گروپ و توێژ و چینێكه‌وه‌ بێت. به‌ کورتی هه‌وڵدانه‌ بۆ دامه‌زراندنی کۆمەڵگەیه‌ك كه‌ تاكه‌كانی ئازاد و سه‌ربه‌ست بن و ته‌واوی به‌های مرۆڤبوونیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌.

بێگومان بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ی سه‌ره‌وه‌، جۆری جیاجیای تێكۆشان و خه‌باتكردن له‌ گروپه‌ جیاجیاكاندا ڕه‌چاو ده‌كرێت، ئێمه‌ش لێره‌دا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ناده‌ین، كه‌ كێ ڕاسته‌ و‌ كێ ڕاست نییه‌.

ئێستاش بابێینه‌ سه‌ر كرۆكی پرسیاره‌كه‌تان، ئێمه‌ زیاتر كه‌ڵكمان له‌ چالاكی فه‌ردی خۆمان و ئه‌و‌ بزووتنه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ڕابوردوودا پێوه‌ی په‌یوه‌ست بووین، لەتەك سه‌رجه‌می بزووتنەوەی چه‌پ، وه‌رگرتوه،‌ چونكه‌ سه‌رجه‌می ئه‌و‌ بزووتنەوانه‌‌ و گروپه‌كانیان و تاكی ناو گرپ و کۆمەڵگەكه‌ش، له‌وه‌ی كه‌ بانگهێشه‌یان بۆ کردووە و ده‌كرد، شکستیان هێنا و نه‌یانتوانی بیكه‌ن، ئه‌م ئه‌زموونه‌ش له‌ زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی دنیادا به‌ دووباره‌بوونه‌وه‌یان و چەندباره‌بوونه‌وه‌یان ، بینیومانه‌ و‌ ڕاستی تێشکانیان سه‌لمێندراوە. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش پێویست ده‌كرا كه‌ بیر له‌ ڕیگەچاره‌یه‌كی تر بكرێته‌وه‌.

ئه‌م ئەزموونانه‌ ئه‌وه‌یان بۆ ساخ كردووینه‌ته‌وه‌، کە تێشكانی سه‌رجه‌می ئه‌و بزووتنەوانه‌ و‌ پارت و ڕێكخراوه‌كانیان له‌ ئاره‌زوویان بۆ گۆڕینی کۆمەڵگەكان، له‌سه‌ره‌وه‌ بنجی گرتووه‌ و بنج ده‌گرێت، كه‌ سه‌رجه‌می گۆڕانكارییه‌كانیش، به‌ گۆڕینی ده‌موچاوه‌كان و ده‌ستی ده‌ستیكردن به‌ ده‌سه‌ڵات كۆتاییان هاتووه و دێت‌، ئه‌گینا جیاوازی چینا‌یه‌تی و ستەم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وەیی و ئایینی و جیاوازی له‌ ڕووی ڕه‌گه‌ز (جێندەر) و پێست و نەژادەوە هه‌ر ماوه‌ته‌وه‌ لەتەك مانه‌وه‌ و گه‌وره‌بوون و قوڵبوونه‌وه‌ی نه‌بوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتی. ئه‌مه‌ بێ له‌وه‌ی كه‌ لێره‌دا پێویستیش ناكات, ئه‌وه‌ بڵیین سه‌رجه‌می ئه‌و میری‌ و‌ ده‌سه‌ڵاتانه‌شی كه‌ هێناویاننه‌ته‌ گۆڕێ بۆ به‌رگریكردن بوون له‌ چه‌شنه‌كانی خاوەندارێتی و ئافەراندن و به‌رپاكردنی جه‌نگ و برسێتی و بێكاری و هه‌ڵكه‌ندن له‌ شوێنی خۆ و ڕه‌وكردن، خستنه‌به‌ركاری منداڵ و به‌ له‌شفرۆشكردنی گه‌نج و لاو له‌ هه‌ردوو جێنده‌كه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی زێده‌بایی و سه‌رمایه‌ی زیاتر، بوون و بەس.

ئێمه‌ هه‌وڵمان داوه‌ و‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین خۆمان له‌ لاساییكردنه‌وه‌ و‌ وه‌رگرتنی شێوه‌ و كاركردنی هەر یەك له‌و گروپ و ڕێكخراوه‌ ئه‌ناركیستانه بپارێزین و‌ نەیانكه‌یه‌نه‌ مۆدێل، به‌ڵام لەتەك ئه‌وه‌شدا كه‌ڵكمان له‌ شێوه‌ی كاركردنی بڕێك له‌ گروپه‌ ئه‌ناركیسته‌كانی سەدەی ڕابوردوو ئێستای ‌ ئه‌مه‌ریكای لاتینی و ئه‌وروپادا وه‌رگرتوه‌.

هیچ بیریارێكی ئەناركیست هه‌یه‌، كه بۆ ئێوه‌ به‌تایبه‌تی گرنگ و به‌بایاخ بێت؟ یاخود هیچ تاكێكی كورد هه‌یه‌، كە ئێوە وەك ئەناركیستئەندێش پێتانوابێت گرنگ بێت كە لەبارەیەوە بزانرێت؟

ئێمه‌ بایەخ و هه‌وڵ و كۆششی هه‌ندێك له‌ بیریارانی ئه‌ناركستی سه‌رده‌می سەدەی نۆزده‌ و بیسته‌م ، له‌وانه‌ باكۆنین و جۆزیف پرۆدۆن و شتیرنەر و ئێماگۆڵدمان و کرۆپۆتکین و مالاتێستا و دانییل گری و هه‌ندێكی دیکەیان، به‌ هەند وەرده‌گرین، ده‌ستی ڕێز و پێزانین له‌سه‌ر كاره‌ تیئورییه‌كانیان و چالاكییه‌كانیان داده‌نێین و ده‌گرین، به‌ڵام ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئێمه‌ سه‌رنج و ڕه‌خنه‌مان له‌ جۆری بیركردنه‌وه‌ و كاره‌كانیان نه‌بێت.

ئێمه‌ لەتەك هیچ پیرۆزییه‌ك و پیرۆزكردنێكدا نین، خودی ئه‌وه‌ش (پیرۆزکردن) لای ئێمه‌ دژایه‌تی گیانه‌ زیندووه‌كه‌ی ئەناركیزم و بزووتنەوەكه‌ی ده‌كات و ده‌یمرێنێت.

پیرۆزكردنی كه‌سه‌كان و ده‌قه‌كانیان وه‌كو چۆن مارکسیستەکان و کۆمونیسته‌كانی كۆن و سه‌رده‌م كردویانه‌ و ده‌یكه‌ن، به بیرته‌سكی ته‌ماشاكردنی بیر و بۆچوون وه‌كو ته‌ماشاكردنی كتێبه‌ ئاسمانییه‌ پیرۆزه‌كان، لەبەرچاو دەگرین و به‌ڕێگرییان ده‌زانین له‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی بزووتنەوەی سۆشیالیستی و داهێنانه‌كانیاندا. هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ به‌چاوی ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌موو شتێك ده‌ڕوانین و سه‌رنجی لێ ده‌ده‌ین و تاوتوێی ده‌كه‌ین.

لەمەڕ به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌كه‌شتان، لەسەر تاكی كورد وەك ئەنارکیستێك، ئەوەی ئێمه‌ پێمان وابێت، له‌و باره‌یه‌وه‌ گرنگ بێت. وه‌ڵامی ئێمه‌ له‌ مه‌دا‌ به‌ نه‌خێره‌.

له‌ ڕاستیدا گروپی ئه‌ناركیست و ئەزموونی ئه‌ناركیستانه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ پێی بزانین نه‌بووه، له‌ کوردستانی بەشی عیراقدا، كورد به‌خۆیه‌وه‌ نه‌یدیوه، هه‌ر بۆیه‌‌ش تاكێك نه‌بووه‌ له‌ ناو كورددا له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا، وه‌كو ئه‌ناركیستێك جێگەی سه‌رنجی ئێمه‌ بووبێت .

له‌ سەدەی ڕابوردوودا یه‌ك دوو بزووتنەوەیه‌كی بچووك كه‌ ته‌نها له‌ ناوچه‌یه‌كی گه‌لێك بچووكدا دروست بوون، كه‌ ژیانێكی ساده‌ و ساكاریان هه‌بووه‌ و هه‌موو شتێكیان به‌ هه‌ره‌وه‌زی کردووە و ژیانیان به‌یه‌كه‌وه‌ بردۆته‌ سه‌ر، گه‌رچی هه‌ندێك خه‌ڵك پێیان خۆشه‌ كه‌ نێوی ئه‌ناركیستیان به‌سه‌ردا ببڕن، به‌ڵام ئێمه‌ لەتەك ئه‌وه‌دا نین، چونكه‌ ئێمه‌ بزووتنەوەی ئەناركیزم زۆر له‌وه‌ قولتر و فراوانتر ده‌بینین، تاكو ته‌نها بێته‌ سه‌ر به‌ هه‌ره‌وه‌زی كاركردن و به‌یه‌كه‌وه ژیان.

ئەناركیستی كورد چۆن خه‌باتی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی ، ئۆتۆنۆمی (خودموختاری)، یا سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی شی ده‌كاته‌وه‌ و ته‌ماشای ده‌كات؟ ئێوه‌ وه‌كو ئەناركیستێك ، بڕواتان وایه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی پۆزه‌تیڤانه‌تان ببێت به‌م هیوایه‌ ، یا خود باوه‌ڕتان وایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ كار ناكات؟

پڕسیاره‌كه‌تان ئاشكرا نییه‌ كه‌ ئایا ئێوه‌ ڕوی ده‌م له‌ ئێمه‌ ده‌كه‌ن یاخود ئه‌ناركیستێكی كورد؟

به‌هه‌ر حاڵ گه‌ر مه‌به‌ستتان ئێمه‌ بێت ئێمه‌ ده‌ڵێین هەموو ڕزگاربوونێك چ نەتەوەیی و چ ڕەگەزی و چ ئایینی بە واتایەكی دیكە نەمانی هەڵاواردن و ستەمی نەتەوەیی و ڕەگەزی و ئایینی بە هەنگاوێكی بەرەوپیشەوەچوون دەزانین و پشتیوانی لێ دەكەین. بەڵام لەوێدا كە هەنگاو بەرەو بنیاتنانەوەی دەسەڵات و سەروەری چینێك ، ڕەگەزێك، ئایینێك، نەتەوەیەك بەسەر ئەوی دیكەدا بنێت، دژایەتی دەكەین و جیاوازییەك لەنێوان بۆرجوازی كورد و بۆرجواداگیرگەرانی كوردستاندا نابینین.

با ئه‌وه‌تان به‌یاد بخه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئێمه‌‌ دژی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكین، وه‌كو له‌سه‌ره‌وه‌ ناونووسی ده‌سه‌ڵاته‌كانمان کردووە، هه‌ر بۆیه‌ پێمانوایه‌ كه‌ هه‌ر ڕه‌گه‌زێك، نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ڕه‌نگێك، ده‌نگێك، ئایینێك، ویستی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت تاكو زاڵیی و باندەستی خۆی به‌سه‌ر هه‌مووانی دیکەدا بسه‌پێنێت، ئیدی ئه‌وه‌ مه‌ترسیداره‌وه‌ و ئه‌وه‌ی كه‌ بزووتنەوەی ئه‌ناركیستی هه‌وڵی بۆ داوه‌، لەوێدا کۆتایی هاتووە و دێت، بۆیه‌ لە وەها بارێکدا ناچاردەبین جارێكی دیکە، گه‌مه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه‌، واتە لە وەها بارێکدا هیچمان به‌ هیج نه‌کردووە، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وەشە، کە ئێمه‌ به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین، له‌ پاڵ پشتگیریكردنی ئه‌و بزووتنەوانه‌شدا ده‌بێت پارێزگاری هێلی ئامانج و پرنسپڵی خۆمان بكه‌ین و ڕوانگه‌ی دژەسەروەرییانە و مەیدانەکانی چالاكی خۆمان ون نه‌كه‌ین ، تاكو بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ ڕون بێتەوە كه‌ ئه‌و بزووتنەوەی ئه‌وان یا هه‌تا به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیشیان، ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت، كه‌ ئیدی ئه‌وان ته‌واوی سه‌ربه‌ستی و ئازادی و هه‌موو ئه‌و خێر و خۆشیانه‌ی كه‌ چاوه‌ڕوانیان ده‌كردن، به‌ده‌ستیان هێناون و دەهێنن.

یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت کۆمونیزمی لێنینییه‌*

نووسینی: ئێما گۆڵدمان**

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وە: سه‌لام عارف

به‌لشه‌فیزم=کۆمونیزم؟***

وشه‌ی کۆمونیزم له‌سه‌ر زاری هه‌مووانه‌، هه‌ندێك له‌وانه‌، ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ تازه‌ ده‌ستیان داوه‌تێ زۆر ساده‌ و ساویلکانه‌ باسی ده‌که‌ن، هه‌ندێكی تریشیان ئه‌وانه‌ن که‌ لێی تۆقیون و نه‌فره‌تی ده‌که‌ن، چونکه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه ‌و هێرشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانن، من دڵنیام له‌وەی که‌ ئه‌وانه‌، نه‌ ئه‌وان و نه‌ ئه‌مان، هزرێکی ڕووناکیان نییه ‌و نازانن کۆمونیزمی ڕاسته‌قینه‌ چییه‌؟ ‌هه‌روه‌ها ناشزانن به‌لشه‌فیزم چییه‌؟ که‌ ئا به‌و جۆره‌ کراوه‌ته‌ ڕۆحاوی کۆمونیزم.

کۆمونیزم ده‌ربڕین و نوێنه‌رایه‌تیکارییه‌کی نموونه‌یی یه‌کسانی و برایه‌تیی مرۆییه‌، چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆ له‌لایه‌ن مرۆوه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی کۆیله‌یی و سته‌مدیده‌یی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌زانێت و ده‌ناسێته‌وه‌ که‌ نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێشنه‌که‌وتنی ڕه‌وشتی و هزری له‌ نه‌بوونی نابه‌رابه‌ری ئابوورییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌.

دروستبوونی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێچین خواست و هیوا و مه‌به‌ستی کۆمونیزمه‌، واته‌ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك که‌ تیایدا خاوه‌ندێتیی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن هاوبه‌شی کراوه‌، مرۆ ته‌نها له‌ کۆمینێتییه‌کی بێچین و هاریکاردا ده‌حه‌وێته‌وه ‌و له‌زه‌ت ده‌بینێت.

مه‌به‌ستم له‌ نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌، به‌راوردێك بکه‌م له‌نێوان ئایدیالی کۆمونیزم و ئه‌وه‌دا که‌ پراکتیزه‌ ده‌کرێت له‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت، به‌ڵام بۆم ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌نجامدانی کارێکی وا، ‌هه‌روا ئاسان نییه‌، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ڕاستیدا یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت کۆمونیزمی لێنینییه‌، نه‌ك هه‌ر کۆمونیزمی لێنینییه‌، حزبی کۆمونیست، هیچ ڕێنماییه‌ک و پرانسیپێکی کۆمونیزمی جێبه‌جێ نه‌کردووه‌، له‌و وڵاته‌ به‌ بیروبۆچون و تێڕوانینی هه‌ندێك که‌س ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی من سووک و هیچووپووچه‌، لای هه‌ندێکی تریشیان، من زۆربڵێ و شتزلکارم، به‌ڵام من بۆ خۆم دڵنیام له‌وه‌ که‌ مه‌به‌ستی من، ته‌نها پشکنین و هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ئێستای ڕوسیایه ‌و هیچی تر، کاریشم بۆ ئه‌وه‌یه، بتوانم خوێنه‌ر بهێنمه‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ که‌ نیازم پاکه ‌و ڕاستی ده‌ڵێم.

با سه‌ره‌تا ئێمه‌ گرنگی بده‌ین و سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ بین و وه‌های دابنێین که‌ کاکڵه‌ی هزری به‌لشه‌فییکه‌کان کۆمونیزمه‌، به‌ڵام بنه‌مای هزری به‌لشه‌فیکه‌کان بریتییه له‌ ناوه‌ندێتی و سه‌روه‌ری و ده‌وڵه‌تگه‌رایی و توندوتیژی و داپڵۆسینی ده‌وڵه‌تی، ئه‌وانه‌ش هه‌موو ته‌واو به‌ پێچه‌وانه‌ی هاوبه‌شیخوازیی ئازاده‌وه‌یه‌، واته‌ مه‌سه‌له‌که‌ لای ئه‌وان ده‌سه‌ڵات و زۆره‌ملێییه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌ یاد نه‌که‌یین که‌ مێتودی ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌تی، مێتودێکه‌ و خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ نه‌غمێکی کۆمونیستخوازی ببه‌خشێت به‌ جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌کانی خۆی.

به‌ ناسیۆنالیزمکردن یا به‌ سۆسیالیزمکردن؟

به‌ سۆسیالیزمکردن یه‌که‌م مه‌رجی به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی کۆمونیزمه‌، به‌ سۆسیالیزمکردنی زه‌وییه‌کان و ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن، ئامێره‌کان و زه‌وییه‌کان ده‌که‌ینه‌ هاوبه‌شی تا به‌ شێوازێکی تاکی، یا گرووپی، به‌گوێرەی پێویست به ‌کار بهێنرێن، به‌ڵام له‌ ڕوسیا له‌بریی ئه‌وه‌ی به‌ سۆسیالیزم بکرێن، به‌ ناسیۆنالیزم کراون. به‌ ناسیۆنالیزمکردن هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌، چونکه‌ له‌ڕاستیدا ده‌وڵه‌تمه‌ندی ناسیۆنالیستی بوونی نییه‌ ، به‌ ناسیۆنالکردن کیانێکی داماڵراو و کورتکراوه‌یه ‌abstraite. بۆ ئه‌وه‌ی ببیته‌ خاوه‌ندار، جا ئه‌و خاوه‌ندارییه‌ تاکگه‌رای بێت، یا گرووپگه‌رایی بێت، له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا به‌پێی )چه‌ندایه‌تی( دیاری و پێوانه‌ ده‌کرێت. موڵك تاکی بێت یا گرووپی، ده‌بێت یا سۆسیالیزه‌ بکرێت، یا ناسیۆنالیزه‌ بکرێت، چونکه‌ چاره‌ڕێگه‌یه‌کی تر نییە. ئەگه‌ر ناسیۆنالیزه‌ کرا، ئه‌وا له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌کرێته‌ موڵکی ده‌وڵه‌ت و، حکوومه‌ت هه‌ڵیده‌سووڕێنێت، هه‌موو که‌سێك پابه‌ندی بڕیاری ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌ته‌، ئەگه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجام درا، واته به‌ هاوبه‌شی کرا؛ ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا، هه‌ڵسوڕانکارییەکه‌شی ته‌واو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێت، واته‌ هه‌ر که‌سێ ده‌توانێت ئاره‌زوومه‌ندانه‌‌ ڕووی تێبکات و به‌کاریبهێنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هێزێك هه‌بێت و بتوانێت ڕێگری بێت.

له‌ ڕوسیا نه‌ زه‌وی، نه‌ به‌رهه‌مهێنان، نه‌ دابه‌شکردن، به‌ هاوبه‌شی‌ نه‌کراون‌، هه‌موو ئه‌وانه‌ ناسیۆنالیزمه‌ کراون و وان به ‌‌ده‌ست حکوومه‌ته‌وه‌، هه‌ر وه‌ك چۆن پۆست له‌ ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان و شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ ئه‌ڵمانیا وان به‌ ‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه‌، پێکهاته‌ی ئه‌و په‌یکه‌ره‌ ئابوورییه‌ش به‌ هیچ کلۆجێك فڕی به‌سه‌ر کۆمونیزمه‌وه‌ نییه.‌

پێکهاته ‌و په‌یکه‌ری ئابووری له‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت له‌وه‌ ده‌رچووه ‌و، یا بڵێین له‌وه‌دا نه‌ماوه‌، که‌ په‌یوه‌ندی به‌ کۆمونیزمه‌وه‌ هه‌بێت. حکوومەتی ناوه‌ندی بۆته‌ خاوه‌نی زه‌وی و ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و سه‌رچاوه‌کانی تر، هیچێك نه‌ماوه‌ ئه‌و، واته‌ حکوومه‌ت، خاوه‌نی نه‌بێت و به‌ ئاره‌زووی خۆی هه‌ڵسوکه‌وتی پێوه‌ نه‌کات. به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌هاشی هه‌یه‌ به‌سه‌ر بواری بازرگانیی ده‌ره‌وه‌دا. هه‌رچی چاپه‌مه‌نیش هه‌یه‌، هه‌ر موڵکی خۆیه‌تی، هه‌موو کتێبه‌کان و لاپه‌ڕه‌کان و کاغه‌زه‌کان بۆ بڵاوکراوه‌ ڕه‌سمییه‌کان به ‌کار ده‌هێنرێن، وێنه‌ی سه‌رده‌می تزاره‌کان، هه‌رچی هه‌یه‌، موڵکی ده‌وڵه‌ته‌، ته‌نها هه‌ندێك موڵك نه‌بێت که‌ ناسیۆنالیزه‌ نه‌کراون، ئه‌وانه‌ش بریتین له‌ هه‌ندێك خانووبه‌ره‌ی داته‌پیوو له‌ مۆسکۆ، یا هه‌ندێك دوکان و بازاڕی خۆجوانکردن. ئه‌وانه‌ش حکوومه‌ت ده‌توانێت له‌چاوترووکانێکدا بیانکاته‌ موڵکی خۆی، له‌ حاڵه‌تێکی ئاوه‌هادا ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دارمان، یا باشتر بڵێین ده‌وڵه‌تی خاوه‌نکارمان، پیشان ده‌درێت. که‌واته‌ هیچ زیاده‌ڕۆیی و‌ خه‌ووخه‌یاڵ و داڵغه‌لێدانێك نییه‌ ئەگه‌ر بووترێت و وا ده‌ربخرێت که‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ کۆمونیزمه‌وه‌ نییه.‌

به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنان

با ئاوڕێکیش له‌ به‌رهه‌مهێنان و به‌کار‌هێنان بده‌ینه‌وه‌، تا بتوانیین ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هه‌ڵیبسه‌نگێنین، هه‌ر هیچ نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌شکو که‌مێك کۆمونیزم بدۆزینه‌وه‌، یا بتوانین پله‌یه‌ك له‌ پله‌کانی ژیان له‌ یه‌کێتیی سۆڤییه‌ت دیاری بکه‌ین و که‌مێك به‌ شانوباڵیدا هه‌ڵبده‌ین.

له‌مه‌وبه‌ر باسی ئه‌وه‌م کرد که‌ زه‌وی و ئامرازه‌کانی تری به‌رهه‌مهێنان کراونه‌ته‌ موڵکی ده‌وڵه‌ت، واته‌ ئه‌و چه‌ندایه‌تییه‌ی به‌رهه‌مهێنان که‌ پێویسته‌ له‌لایه‌ن یه‌که‌پیشه‌سازییه‌کانه‌وه‌ فابریکه‌کانکارگه‌کانبه‌رهه‌م بهێنرێت هه‌مووی ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌تی ناوه‌ندی له‌ مۆسکۆ دیاری ده‌کات و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.

یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت وڵاتێکی فراوانه‌، یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی جیهانه‌، ژماره‌ی دانیشتوانی خۆی ده‌دات له ‌165 ملیۆن که‌س، چه‌ند کۆمارییه‌کی ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆگرتووه‌، هه‌ر ناوچه‌یه‌کی وه‌ربگریت، به‌رژه‌وه‌ندی و پێویستیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، گومان له‌وه‌دا نییه‌ که‌ نه‌خشه‌کێشانی پیشه‌سازی و ئابووری گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها گومانیش له‌وه‌دا نییه‌ که‌ باشگوزه‌رانی کۆمینێتگه‌ری و یه‌کسانیی ئابووری نێوان مرۆکان و کۆمیونێته‌کان بوونی حزبێکی کۆمونیستی به‌فه‌ڕ و نێتپاك فه‌رز ده‌کات، هه‌ر کۆمیونێتێییه‌ك وه‌ربگریت پێویستی به‌ باشترین و کاریگه‌رترین نه‌خشه‌ی ئابووری هه‌یه،‌ به‌گوێرەی پێویستی و تواناکانی ناوچه‌که‌ خۆی، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ که‌ ده‌بێت ئازادیی ته‌واو ببێته‌ بنه‌مای نه‌خشه‌کێشانی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك. هه‌روه‌ها پێویسته‌ هه‌ر کۆمیونێتێییه‌ك هێنده‌ی پێویستییه‌کانی خۆی خاوه‌نی به‌رهه‌می خۆی بێت. دیاریکردنی ئه‌و پێویستییانه‌ ئه‌رکی تایبه‌تی خۆیه‌تی، ده‌شبێت کۆمیونێتییه‌کان خۆیان سه‌روه‌ری ئاڵوگۆڕکاری بن. لێره‌دا مه‌به‌ست له‌ ئاڵوگۆڕکردنه‌ به‌و به‌رهه‌مانه‌ که‌ له‌ پێویستییه‌کانی خۆیان زیاتره‌، که‌واته‌ ده‌بێت نه‌هێڵرێت هیچ هێزێکی ناوه‌ندی له ‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمیون ده‌ست وه‌رداته‌ ئه‌و ئاڵوگۆڕانکارییه.‌

له‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت، له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری، کۆمونیزم به‌و چه‌شنه‌ نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ هه‌ڵنه‌چنراوه ‌و هه‌ڵناسووڕێت. ئێمه‌ ته‌نها له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌ که ‌باسمان کرد دەتوانین بڵێین که‌ به‌ پێویست کۆمونیزم ئازادیخوازه ‌ئه‌نارکییه‌، ئێمه‌ به‌ هیچ کلۆجێك نه‌ کاریگه‌ری، نه‌ شوێنه‌واری ئه‌وه‌ له‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت به‌دی ناکه‌ین. ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ته‌واو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌، نه‌ك هه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌، به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵێکیش بۆ ڕێکخستن و پراکتیزه‌کردن له‌و چه‌شنه‌، واته‌ کۆمونیزمی ئازادیخواز، کراوه‌ته‌ تاوانێکی گه‌وره ‌و سزاکه‌شی کوشتنه.‌

نه‌خشه‌کێشانی پیشه‌سازی و پرۆسیسی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن وا له‌ مشتی حکوومه‌تی ناوه‌ندی و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووریدا، واته‌ وا له‌ مشتی حزبی کۆمونیستدا. ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووریش ته‌واو دابڕاوه‌ له‌ خه‌ڵکانی کۆمارییه‌ سۆسیالیسته‌ سۆڤیه‌تییه‌کان، بڕیاره‌کانیشی کراونه‌ته‌ هه‌لومه‌رجی کارکردنی خودی ئه‌نجومه‌ن خۆی، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که‌ بووه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ که‌ ڕوسیای سۆڤیه‌تی به‌شێکی زۆر زۆری گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی باشوور و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی نارده‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆیه‌کی سه‌ره‌کیی کوشتنی دوو ملیۆن که‌س له‌ژێر باری برسێتییه‌که‌ی 1932-1933دا.

ده‌وڵه‌ت له‌وه‌شدا تاوانباره‌ که‌ ته‌واوی هۆی دروستبوونی ئه‌و باروزووفه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه که‌ پێشه‌واکان هه‌ر سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ که‌ هه‌ر درێژه‌ بده‌ن به‌ سه‌روه‌ریی خۆیان. پێویسته‌ ئه‌وه‌ش له‌ یاد نه‌که‌م که‌ سه‌رباری ئه‌وه که‌ برسێتی هه‌موو وڵاتی ته‌نیبوو، نه‌خشه‌ی ڕۆژانه‌ش بریتی بوو له‌وه‌ که‌ ده‌بێت گرنگییه‌کی تایبه‌ت بدرێت به‌ پیشه‌سازیی گه‌و‌ره ‌و پێش بخرێت، به‌ڵام کام پیشه‌سازیی گه‌وره ‌و چ جۆره‌ پێشخستنێك؟ بێگومان ئه‌و پیشه‌سازی و پێشخستنه‌، که‌وا کراوه‌ته‌ ‌خزمه‌تکاری مه‌به‌سته‌ سه‌ربازییه‌کان.

دابه‌شکاری و هه‌موو چالاکییه‌کانی تریش هه‌ر له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌خولێنه‌وه‌‌، بۆ پای نەگبه‌تیی ئه‌وه‌ ته‌نها هه‌ر له‌ شار و شارۆچکه‌کاندا وا نییه‌، له‌ هه‌موو ئه‌و هه‌رێمانه‌شدا وایه‌ که‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌تیان لێ پێکهاتووه‌ هه‌ر به‌و چه‌شنه‌یه‌، که‌واته‌ هه‌رێمه‌کان سه‌ربه‌خۆ نین هه‌موویان ژێرده‌سته ‌و ملکه‌چی مۆسکۆن، هه‌موو چالاکییه‌ ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییه‌کانیش به‌ زۆری زۆرداری له‌ژێر چه‌پۆکی دیکتاتۆرییه‌تی پرۆلیتاریادان له‌ مۆسکۆ. له‌وه‌ خراپتریش ئه‌وەیه‌ که‌ له‌ کۆمارییه‌ سۆسیالیسته‌کاندا هه‌موو ورده‌کارییه‌کانی ژیانی ناوچه‌یی و ژیانی تاکه‌کانیش به‌پێی –هێڵی گشتیده‌برێن به‌ڕێوه‌، ئه‌و هێڵه‌ش ده‌ستودیاریی ناوه‌نده‌، به‌ واتایه‌کی دی لیژنه‌ی ناوه‌ندی و مه‌کته‌بی سیاسیی حزب دایناوه‌، ئه‌و پێکهاته‌یه‌ش وا له‌ چنگی پۆڵایینی یه‌ك زه‌لامدا. پرسیار ئه‌وه‌یه‌ چۆن که‌سێك ده‌توانێت نازناوی کۆمونیزم ببه‌خشێت به‌و دیکتاتۆرییه‌ته‌؟ ئه‌وه‌ ئۆتۆکراتییه‌تێکی ڕه‌هایه‌،‌ هێزی تزاری به‌ تۆزی پێیدا ناگات، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ که‌ ناچێته‌ ئه‌قڵه‌وه و منی سه‌رسام کردووه‌.

ژیانی ڕۆژانه‌ له‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت

با ئێسته‌ پشکنینکاری بکه‌ین، تا بزانین کۆمونیزمبه‌لشه‌فیك چۆنچۆنی کاری کردۆته‌ سه‌ر ژیانی جه‌ماوه‌ر و تاك له‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت.

هه‌ندێك که‌سی ساده ‌و ساکاری ساویلکه‌ بڕوایان وایە که‌ هه‌ندێك خه‌سڵه‌تی کۆمونیزم چۆته‌ ژیانی جه‌ماوه‌ری ڕوسه‌وه. من حه‌زم ده‌کرد ئه‌وه‌ وا بووایه‌، چونکه‌ هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌وه‌ ئاسۆیه‌کی ڕووناکی ده‌رده‌خست، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌و ئاڕاسته‌یه‌، هیچ گه‌شبینییه‌ک و گه‌شه‌کردنێك دیار نییه‌ له‌ ژیانی سۆڤییه‌تییه‌‌کاندا، نه‌ له‌ بواری په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، نه‌ له‌ بواری تاکیدا، هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی پرانسیپه‌کانی کۆمونیزم. پێشان جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه ‌کرد و ده‌رمخست که‌ ده‌بێت کۆمونیزم ئازاد و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌ ڕوسیا حه‌رامه‌. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ که‌ ئه‌و جۆری بیرکردنه‌وه‌ ئازادیخواز و ئاره‌زووخوازییه‌ خراوه‌ته‌ خانه‌ی دژه‌شۆڕشه‌وه ‌و مه‌زنتریین خیانه‌تیشه‌ که‌ ده‌کرێت ده‌رهه‌ق به‌ ستالینی هه‌ڵه‌نه‌ناس و حزبی بێگه‌رد حزبی کۆمونیست-.

لێره‌دا باس له‌ کۆمونیزمی ئازادیخواز ئه‌نارکیزمناکه‌ین و وه ‌لاوه‌ی ده‌نێین، ئێمه‌ له‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت هیچ جێگه‌ده‌ستی کۆمونیزم نادۆزینه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین کۆمونیزمی ده‌وڵه‌تگه‌راییه‌ و سه‌روه‌ریخوازیش سمبولێتی.

له‌ناوبردنی چینه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وزه‌به‌خشی کۆمونیزمه‌، ته‌نانه‌ت لای کۆمونیزمه‌ زوڵمکاره‌که‌ش هه‌ر به‌و جۆره‌یه‌.

قۆناغی یه‌که‌می کۆمونیزم به‌رقه‌رارکردنی یه‌کسانیی ئابوورییه‌، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ بناغه‌ی جه‌می فه‌لسه‌فه‌ی کۆمونیزم. جا ئەگه‌ر هه‌ندێك جیاوازیش هه‌بێت، ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت که‌ هیچ خاڵێکی هاوبه‌ش نییه‌. نه‌خێر ئامانجی هاوبه‌ش هه‌ر زامنکردنی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تییه. هه‌موو مه‌سه‌له‌کانیش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن که‌ سه‌ره‌تا ئێمه‌ ناتوانین دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی بچه‌سپێنین، به‌بێ به‌رقه‌رارکردنی یه‌کسانیی ئابووری، ته‌نانه‌ت –ئه‌فلاتۆنیش، به‌بێ هیچ چه‌ندوچۆنێك و بگره‌وبه‌رده‌یه‌ك، له‌ کۆماره‌که‌ی خۆیدا به‌ ته‌واوی لایه‌نگری یه‌کسانیی ئابووری کردووه‌، ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدا بووه‌ که‌ پێشبینی هه‌موو جۆره‌ جیاوازییه‌ ڕۆشنبیری و ڕه‌وشتییه‌کانیشی کردووه‌. ئه‌و، واته ‌ئه‌فلاتۆن، دژی ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ خاوه‌نئیمتیازه‌کان، ئیمتیازه‌کانیان زیاتر بکرێت، چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌قکردنی پارسه‌نگی یه‌کسانیی ئابووری، که‌چی تازەبەتازە‌ له‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه. له‌ ڕوسیا به‌لشه‌فیزم چینه‌کانی له‌ناو نه‌بردووه‌، ئه‌وه‌ی کردوویه‌تی ته‌نها په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئاوه‌ژوو کردۆته‌وه ‌و که‌له‌به‌ره‌ چینایه‌تییه‌که‌ی پێش شۆڕشی فراوانتر و قووڵتر کردووه‌.

به‌ش و ئیمتیازه‌کان

ئه‌و ده‌مه‌ی خۆم بینییه‌وه‌ له‌ ڕوسیا، واته‌ جه‌نیوه‌ریی 1920، به‌ چاوانی خۆم بینیم که‌ به‌شێکی یەکجار زۆری هه‌مه‌چه‌شنه‌ هه‌بوو‌ که‌ حکوومه‌ت خواردنی ده‌دانێ. ئه‌و به‌شه‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌یه‌، به‌شه‌کانیان له‌ ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه‌ زۆر بوو هه‌مه‌جۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگ بوو، چۆنایه‌تییه‌که‌شی له‌ هه‌ره‌ باشه‌کان بوو. ئه‌وانه‌ ئه‌ریستۆکراته‌کانی شۆڕش بوون، له‌ ڕووی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ جێگه ‌و پێگه‌ی تایبه‌تیان هه‌بوو، ئه‌وانه‌ خاوه‌نئیمتیازه‌کان بوون. دوای ئه‌وانه‌ سه‌ربازه‌کان و پیاوه‌کانی سوور دەهاتن، ئه‌مانه وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشوو نه‌بوون، تا به‌شه‌کانیان له‌ هه‌ره‌ باشه‌که‌ بێت. دوای ئه‌وانه‌ش کارگه‌رانی بواری چه‌کسازی بوو، دواتر وه‌ستا و پیشه‌زانه‌کان بوون وتاد. ئه‌وانه‌ حاڵیان شڕ بوو، له‌ ڕیزی هه‌ره‌ خراپه‌کاندا بوون، به‌شێکی زۆر که‌م و خراپیان ئه‌دانێ له ‌نان، چەوری، شەکر و تووتن، ئەگه‌ر له‌به‌ر ئه‌وانی تر بمایه‌ته‌وه‌ هه‌ندێك کاڵای تریشیان ئه‌دانێ. دوای ئه‌مانه‌ش ئه‌و که‌سانه‌ بوون که‌ کاتی خۆی سه‌ر به‌ چینی بۆرژوازی بوون، واته‌ ئه‌و چینه‌ که‌ به‌ ڕه‌سمی له‌ناوبرابوو. ئه‌و نه‌گبه‌تانه‌ هه‌ر هیچیان نه‌ده‌دانێ، زۆریشیان مافی ئه‌وه‌یان نه‌بوو خانووشیان هه‌بێت، بۆشیان نه‌بوو هیچ جۆره‌ کارێک بکه‌ن، ئه‌وانه‌ ناچار یا ده‌بوون به‌ دز و جه‌رده‌، یا پاڵیان ده‌دا به‌ سووپای دژه‌شۆڕشه‌وه.‌

ئه‌ندامانی حزبی کۆمونیستیش خاوه‌نی کارتی سوور بوون، پله‌وپایه‌ به‌رز بوون. لەناو ئه‌و کارت سوورانه‌شدا پله‌ی جیاواز جیاواز هه‌بوو، هه‌ندێکیان به‌ ئیمزای سه‌روه‌رێکی حزبی ڕووخسه‌تی ئه‌وه‌یان پێ ده‌درا له‌ چێشتخانه‌ حیزبییه‌کاندا چێشت بخۆن. ئه‌وانه‌ ژێر به‌رگیان گه‌رموگوڕ بوو، پێڵاوه‌کانیان چه‌رم بوو، هه‌روه‌ها پاڵتۆکانیشیان خووری بوو. به‌لشه‌فیکه‌ باڵاده‌سته‌کان چێشتخانه‌ی تایبه‌تیان هه‌بوو، قەدەغە بوو به‌لشه‌فیکه‌کانی خواره‌ سه‌ری پێدا بکه‌ن و چێشت بخۆن. ئه‌و چێشخانانه‌ له‌ گه‌ڕه‌که‌ گشتییه‌کان بوون. دوو جۆر چێشتخانه‌ هەبوو، یه‌که‌میان بۆ کۆمونیسته‌ هه‌ره‌ زه‌به‌لاحه‌کان بوو، دووه‌میش بۆ ئه‌و کۆمونیستانه‌ بوو که‌ که‌مێك له‌ خواره‌وه‌تر بوون. –زینۆفیفسه‌رۆکی سۆڤیه‌تی پترۆگراد دەبووایه‌ له‌وێ نانی بخواردایه‌، واته‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ پله‌ی به‌رز بوو بۆی نه‌بوو له‌ چێشتخانه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان چێشت بخوات. سه‌رباری ئه‌و ئیمتیازانه‌، ماوه‌یه‌کیش جێگه‌ی شاره‌وانی کرایه‌ یانه‌ی سه‌فاهه‌تی ئه‌و کۆمونیستانه‌ به‌ خۆیان و خاووخێزانیانه‌وه‌، له‌وێکه‌ ڕایانده‌بوارد. لە مۆسکۆ، خارکۆڤ، کیێڤ و ئۆدێسا ئەو بەزمی سه‌فاهه‌ته‌ هه‌ر به‌و جۆره‌ بوو، له‌ سه‌رتاپای ڕووسیا به ‌باو کرابوو.

ئه‌ ئاواهی بوو –کۆمونیزم، به‌لشه‌فیزم-. ئه‌و سیستمه‌ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی خوڵقاند و بووه‌ مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایی و هه‌ستونه‌ستی دژایه‌تکاری هورووژاند، ئه‌وه‌ش بووه‌ مایه‌ی تێکوپێکشکاندن و په‌کخستنی کارگه‌کان. لە‌ دێهاته‌کانیش مانگرتن و ڕاپه‌ڕینه‌کان به‌رده‌وام بوون، ده‌وترا و ده‌وترایه‌وه‌ که‌ مرۆ ته‌نها به‌ نانه‌سکێ ناژی، مه‌سه‌له‌ی ئازادیی وڵات لای جه‌ماوه‌ری خوێنڕژاو گرنگییه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو. جگه‌ له‌وانه‌ که‌ باسمان کردن، سیستەم دروستکردنی جیاوازی نێوان ناوچه‌کان و هه‌رێمه‌کانی کردۆته‌ سه‌مبولی ڕژێمی نوێ، لای جه‌ماوه‌ر به‌لشه‌فیزم بۆته‌ درۆیه‌کی زل، چونکه‌ به‌ڵێنه‌کانی به‌ درۆ ده‌رچوون، به‌ تایبه‌تی به‌ڵێنی به‌رقه‌رارکردنی ئازادی، لای جه‌ماوه‌ر ئازادی ته‌نها یه‌ك مانای ده‌به‌خشی، ئه‌وه‌ش دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کسانیی ئابووری بوو. به‌ ده‌گمه‌ن غه‌ریزه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ هه‌ڵه‌دا ده‌چێت، ئا لێره‌دا ئه‌و پێشبینییه‌ پێغه‌مبه‌رانه‌ی جه‌ماوه‌ر ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ ئێمه‌ له‌وه‌ سه‌رسام نابین که کاتێك ده‌بینین گه‌رموگووڕیی گشتی جه‌ماوه‌ر بۆ شۆڕش ده‌گۆڕێت و ده‌بێته‌ دژایه‌تیکاری و ڕقوکینه‌ دژی و چێشتنی تاڵاوی نائومێدبوون.

چه‌ند جار؟ کرێکاران هاتنه‌ لای من و سکاڵایان ده‌کرد له‌ ده‌ست )نانەزگێ له‌بریی کارپێکردنی زۆر و قورس و نادادپه‌روه‌ری. ئه‌و کرێکارانه‌ ده‌یانگووت چ قه‌یدی نییه‌ ئەگه‌ر وڵات هه‌ژار و نه‌بووەیه‌ و نان نییه‌، به‌ڵام با ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ ناوخۆماندا یه‌کسان به‌شی بکه‌ین، هه‌ندێك زۆر زۆر وه‌رده‌گرن، هه‌ندێك که‌مێك که‌متر وه‌رده‌گرن، هه‌ندێکیش هه‌ر هیچ وه‌رناگرن، ئه‌م سیستمه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی ئیمتیازچێتی هه‌ڵچنراوه‌، ته‌نها که‌مێك ده‌ستکاری و ورده‌کاری تێدا کراوه‌، ئەگه‌ر نا هه‌ر وه‌ك سیستمی پێشوو وایه‌(.

ناخی شۆڕشی ڕووسی، هه‌ڵچوون و هورووژانێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه ‌و مه‌یله‌که‌شی مه‌یلێکی ئازادیخوازانه‌یه ‌و ئامانجی سه‌ره‌کیشی یه‌کسانیی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌. ماوه‌یه‌کی زۆر پێش شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر، نۆڤه‌مبه‌ری 1917، کرێکارانی ناو شاره‌کان ده‌ستیان کردبوو به‌ که‌ڵكوه‌رگرتن له‌ جێگه‌ پیشه‌ییه‌کان فابریکخانه‌کان، کارگه‌کان، له‌ هه‌مان کاتدا جووتیاره‌کانیش ده‌ستیان گرتبوو به‌سه‌ر موڵکه‌ گه‌وره‌کاندا و به‌ کۆمه‌کی به‌کاریان ده‌هێنان، پێشکه‌وتن و نه‌شونماکردنی شۆڕش به‌رده‌وام بوو به‌ره‌و کۆمونیزم، شۆڕش پشتئه‌ستوور بوو به‌ یه‌کێتیی هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌کان و ده‌ستپێشخه‌ری دروستکارانه‌ی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ر کارگه‌ران، گه‌ل به‌ گشتی گه‌رموگوڕ و بێئارام بوو بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئامانجه‌ که ‌له‌به‌رده‌میدا بوو، ئه‌و ئامانجه‌ش بریتی بوو له‌ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێ له‌ جێگه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ که‌ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك بوو ده‌یچه‌وساندنه‌وە. جه‌ماوه‌ر خۆی ئه‌و توانایه‌ی هه‌بوو به‌ خۆی ڕێگه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه‌ ڕووه‌و کۆمه‌ڵگه‌ی نوێ، هه‌روه‌ها ئه‌و توانایه‌شی هه‌بوو که‌ به‌رده‌وامیدان به‌ نوێکردنه‌وه‌ زامن بکات، به‌ڵام مه‌زه‌به‌ ده‌وڵه‌تگه‌راییه‌که‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان کرایه‌ کۆسپێکی کوشنده‌ له‌ به‌رده‌می هه‌موو چالاکییه‌کی دروستکارانه‌ی جه‌ماوه‌ردا. گومان و سڵکردنه‌وه‌ بووبوونه‌ سیمای سه‌ره‌کی ده‌روونی Psychologie به‌لشه‌فیك، خواست و ویستی تیۆریی مارکسیش، هه‌ر ئه‌وه ‌بوو که‌ ده‌بێت ده‌سه‌ڵات له‌ قووله‌مستی حزبدا بێت، دڕندانه ‌و به‌زۆری زۆرداری دژی هه‌موو هاریکارییه‌کی نێوان شۆڕشگێڕان و حزبه‌ سیاسییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی بوو، سیاسه‌تی به‌لشه‌فی دژی لانی که‌می هه‌موو ناڕه‌زاییه‌کی سه‌ربه‌خۆ بوو، هه‌موو ڕه‌خنه ‌و بیروڕایه‌کی سه‌ربه‌خۆی یاساغ ده‌کرد و ده‌یخنکاند، ده‌سپێشخه‌ری جه‌ماوه‌ر قەدەغە ‌کرابوو. هه‌موو ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له‌ژێر چه‌پۆکی به‌لشه‌فیدایه‌ و جموجووڵی ئابووری و پیشه‌سازی وڵاتی ئیفلیج کردووه‌، جه‌ماوه‌ر بۆی نییه ‌و ناتوانێت توخنی نه‌خشه‌کێشانی سیاسیی شۆڕش بکه‌وێت، ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ر مافی ئه‌وه‌شی نییه‌ که‌مێك به‌شداریی کاغه‌ز و قه‌ڵه‌مکاری بکات، ته‌نانه‌ت لەو بوارانه‌شدا که‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه‌ به‌ کاروباره‌کانی خۆیه‌وه.، سه‌ندیکاکان کراونه‌ته‌ نۆکه‌ر و خزمه‌تکاری ده‌وڵه‌ت، هه‌موو چالاکییه‌کانی سه‌ندیکاکان له ‌بواری هاریکاری نێوان شار و شارۆچکه‌کان و هه‌رێمه‌کاندا به‌سته‌ڵه‌ك کراوه‌، سۆڤیه‌ته‌کانی جووتیاران و کرێکاران پووچه‌ڵ کراونه‌ته‌وه‌، کۆمویته‌کان کراونه‌ته‌ کۆڕوکۆمه‌ڵی به‌ڵێبه‌ڵێبه‌ڵێقوربان، واته‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆنترۆڵکراون و وان به‌ ده‌ست حکوومه‌ته‌وه‌ و ئامێرێکی بیرۆکراتی ده‌به‌نگ و بووده‌ڵه‌ دامه‌زرێنراوه‌ که‌ له‌ گه‌نده‌ڵ و دڕنده‌کاری زیاتر هیچ کارێکی تری نییه‌، خۆی له‌ جه‌ماوه‌ر دوور خستۆته‌وه‌، شۆڕش حوکمی مردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌، جه‌ماوه‌ر ته‌واو پڕ و ناڕازییه‌ له‌ تۆقاندنکاریی به‌لشه‌فیك، به‌تایبه‌تی ئه‌و شێوازی داپڵۆسین و تۆقاندني به‌لشه‌فییه که‌ له‌ سه‌ره‌تادا پراکتیزه‌ ده‌کرا له‌ژێر ئاڵای )جه‌نگی کۆمونیزم(دا. جه‌نگی کۆمونیزمیش بریتی بوو له‌ به‌سه‌ربازکردنی جووتیاران و کرێکاران، که‌ خۆی له ‌خۆیدا بریتییه‌ له‌ کاولکردنی دێهاته‌کان و شارۆچکه‌کان به‌ تۆپهاوێژه‌ به‌لشه‌فییه‌کان. برسێتییه‌ سامناکه‌که‌ی1921 له‌و هه‌نگاو و پلانه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه.‌

له‌1921وه‌ چ گۆڕاوه‌؟

ئه‌مڕۆ چ باسه‌؟ گه‌یشتوونه‌ته‌ کوێ؟ ئایا کۆمونیزم سروشتی خۆی گۆڕیوه‌ و بەڕاستی جیاوازه‌ له‌ کۆمونیزمه‌که‌ی1921؟

جارێکی دی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌مه‌وه‌، که‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بڕیاره‌ سیاسی و هاتوهاواری نه‌خشه‌کێشان و هه‌نگاوه‌ ئابوورییانه‌دا، به‌لشه‌فیزمکۆمونیزم، هه‌ر کۆمونیزمه‌که‌ی جاری جارانه‌، واته‌ کۆمونیزمه‌که‌ی 1921.‌ ئه‌مڕۆ جووتیاران زه‌وییه‌کانیان لێ زه‌وت کراوه‌ به‌ ناوی هه‌ره‌وه‌زیکارییه‌وه‌، کێڵگه‌کان حکوومه‌تین و جووتیاران کراونه‌ته ‌سه‌پان، واته‌ وێنه‌ی کرێکارانی کارگه‌کان کرێگرته‌ن، به‌لشه‌فییکه‌کان ئه‌و به‌زمه‌یان ناو ناوه‌ بەپیشه‌سازیکردنی کشتوکاڵ، گۆڕینی جووتیار بۆ پرۆلیتار، زه‌وییه‌کان هه‌ر به ‌ناو هیی دێهاته‌کان و شارۆچکه‌کانن، له‌ڕاستیدا هی ده‌وڵه‌تن، هه‌نووکه‌ ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت بڕیار بدات و به‌ هه‌ره‌وه‌زکار بڵێت شڕوشیتاڵت کۆ بکه‌ره‌وه‌ و بڕۆ له‌ ناوچه‌یه‌کی تر کار بکه‌، له‌ کاتی سه‌رپێچیکردن و بێگیۆییکردنیشدا، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت گوێی با بدات و شاربه‌ده‌ری بکات. ڕاسته‌ کێڵگه‌کان هه‌ره‌وه‌زیین، به‌ڵام له‌ژێر ڕکێفی حکوومه‌تدان به‌ پاساوی ئه‌وه‌ که‌ زه‌وییه‌کان موڵکی ده‌وڵه‌تن و ده‌وڵه‌ت بۆی هه‌یه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆی باج و نرخی دانه‌وێڵه‌ و به‌رهه‌مه‌کانی تر دیاری بکات، له‌ کڕینی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌دا قسه‌ی هه‌ره‌وه‌زیکاران هیچ به‌هایه‌کی نییه ‌و بڕ ناکات و ناخوات، ئیتر ده‌وڵه‌ت چۆن و چه‌ندی دیاری کردووه‌ هه‌ر ئه‌وه‌یه ‌و به‌س، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ته‌نها ده‌وڵه‌ت خۆی بڕیاری قه‌رزپێدان ده‌دات و فه‌رزیشی ده‌کات. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر دانه‌وێڵه ‌و به‌رهه‌مه‌کانی تردا، چونکه‌ به‌ موڵك و مافی ڕه‌وای خۆی ده‌زانێت. به ‌بیروبۆچوونی من برسێتییه‌ گه‌وره‌که‌ش‌ له‌ زه‌وتکردنی زه‌وییه‌کانی جووتیارانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، هه‌ر ئه‌و برسێتییه‌ش بوو وایکرد ناڕه‌زایی و هه‌ڵچوون سه‌رهه‌ڵ بدات و کاریگه‌ری ئه‌و ناڕه‌زایی و هه‌ڵچوونەش بوو که‌ لێنینی ناچار کرد سیاسه‌تی –نیپ-Nep- بهێنێته‌ گۆڕێ، به‌پێی ئه‌و سیاسه‌ته‌ که‌مێك زیاتر به‌شی جووتیاران ده‌درێت، من ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌ڵێم، که‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ که‌مێك باروزروفی وڵاتی ئه‌هوه‌ن کرده‌وه‌.

دواتر هه‌مان باروزروفی 1921 ده‌بینینه‌وه‌، که‌ چۆن –ستالینله‌وه‌ تێگه‌یشت و ناچار بوو چاو بخشێنێته‌وه‌ به‌ سیاسه‌تی خۆید او دان به‌وه‌دا بنێت که‌ ڕوسیا وڵاتێکی کشتوکاڵییه ‌و پێویسته‌ به‌شێك له‌ موڵکی وڵات بدرێت به‌ جووتیاران، ئه‌و سیاسه‌ته‌ فڕوفێڵ و پشوودانێکی کاتییه ‌و دیاره‌ که‌ فڕی به‌سه‌ر کاری کۆمونستییه‌وه‌ نییە. تا باشتر بێت له‌وه‌ی پێشوو له‌ بواری کشتوکاڵیدا، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ده‌وڵه‌ت و دیکتاتۆرییه‌تی به‌لشه‌فییه‌، که‌ ده‌ستی گرتووه‌ به‌سه‌ر کاری ناردنه‌ده‌ره‌وه‌دا، ئه‌و مۆنۆپۆلکارییه‌ش که‌م و زۆر له‌ توندوتیژیی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندندا خۆی ده‌نوێنێت، باش دیاره‌ که‌ له‌و بواره‌شدا هه‌ڵسوکه‌وتی تساریزمی tsarismeی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م پیاده‌ ده‌کرێت، که‌واته‌ سته‌مکاریی به‌لشه‌فی بێکۆتاییه‌، ئازادییه‌که‌شی لاقزنجیرکردنه‌، بۆیه‌ سه‌یر نییه‌ که‌ به‌لشه‌فیزم ئازادی به‌ ته‌نته‌نه‌ و عه‌نته‌نه ‌وفه‌نتازیی بۆرژوازییانه‌ ده‌زانێت.

خۆهه‌ڵواسه‌ر و پیاهه‌ڵده‌ره‌ زمانلووسه‌کانی thuriféraires یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت سه‌رقاڵی پاساوهێنانه‌وه‌ن بۆ )جه‌نگی کۆمونیزم(، وه‌های ده‌رده‌خه‌ن که ئە‌و جه‌نگه‌ له‌ خودی شۆڕش خۆیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، ئابڵووقه‌دان و باری سه‌ربازی سه‌رسنووره‌کان فه‌رزیان کردووه‌. ئه‌و پاساوانه‌ به‌تاڵن، وا شانزه‌ ساڵ تێپه‌ڕ بووه، نه‌ ئابڵووقه‌ ماوه‌، نه‌ شه‌ڕی سه‌ر سنووره‌کانیش، نه‌ دژەشۆرشیش ماوه‌، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه ‌و گوڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ زه‌به‌لاحه‌کانیش نه‌ماون‌، هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌تیان بە ڕەوا ناسیوە و بڕوای خۆیان پێ به‌خشیووه‌‌، یه‌کێتیی سۆڤیه‌تیش ئاماده‌باشیی خۆی پیشان داوه‌ بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ و له‌نێوانیاندا بۆته‌ جامباز و چه‌رچی و بازرگانییان له‌گه‌ڵ ده‌کات و بازاڕه‌کانیانی بوژاندۆ‌ته‌وه‌، له‌و بواره‌دا تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ش هه‌نگاوی ناوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هتلرو مۆسۆلۆنیش ده‌کات، ئه‌و پاڵه‌وانه‌ ئازادیخوازه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی گه‌رده‌لووله‌ ئابوورییه‌کان بگرێت، که‌وتۆته‌ یارمه‌تیدانی کاپیتالیزم و به‌ ملوێنه‌ها دۆلار ده‌ستاوده‌ست پێ ده‌کات بۆ کردنه‌وه‌ی بازاڕه‌ تازه‌کان.

به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی، ئه‌وه‌ی ئه‌نجام دراوه‌ له‌ ڕوسیای سۆڤیه‌تی، له‌ ماوه‌ی ئه‌و حه‌ڤده‌ ساڵه‌دا، به‌ هه‌ندێك ده‌ستکاری ڕووکه‌شی له ‌بواری ئابووری و سیاسیدا، ته‌نها درێژه‌دانه‌ به‌ حوکمڕانییه‌که‌ی پێشوو، ده‌وڵه‌ته‌که‌ش هه‌ر ده‌وڵه‌ته‌که‌ی جارانه‌، هه‌روه‌ك جاری جارانیش ده‌هێڵرێته‌وه. به‌ واته‌یه‌کی دی، زوڵم و سته‌مکاری و تو ندوتیژی هه‌روه‌ك ساڵی1920-1921 ده‌هێڵڕێنه‌وه‌.

زیادبوونی توێژ و چینه‌کان

ئه‌مڕۆ له‌ ڕوسیای سۆڤیه‌تی هه‌ندێك توێژ و چین دروست بوون که‌ کاتی خۆی، واته ‌1917 نه‌بوون، به‌لشه‌فیك له‌ جووتیاران و کرێکاران بیرۆکراتێکی زۆری دروست کردووه‌ ،ئیمتیازێکی زۆری پێ به‌خشیوون، لغاوی ئه‌وانه‌شی داوه‌ته‌ ده‌ست ئه‌وانه‌ که‌ خاوه‌نی ئیمتیازی زیاترن، واته‌ هاوڕێ سه‌روه‌ره‌کان ئه‌ریستۆکراتی نوێی سۆڤیه‌تی. چینی کرێکاریش دابه‌ش کراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ند جۆرێکی تایبه‌تیدا، جۆرێکیان oudarmiki ئه‌م جۆره‌ له‌ کارگه‌کاندان به‌ به‌شی شۆك– CHOC-ناوبانگیان ده‌رکردووه و‌ کراونه‌ته‌ خاوه‌نی چه‌نده‌ها ئیمتیاز، ئه‌وانه‌ له‌ پسپۆڕان، پیشه‌کارانکرێکاری ساده، ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی کارگه‌کانن، ئه‌ندامی حزبیشن. جۆرێکی دی ناسراوه‌ به‌ کومسومۆلئه‌مانه‌ جگه‌ له‌ ئیمتیازه‌ مادییه‌کان، باڵاده‌ستیش. هه‌روه‌ها چینێکی گه‌وره‌ش هه‌یه‌ به‌ ناوی -Lishenti-، ئه‌مانه‌ هیچ مافێکی سیڤلیان نییه‌، زۆربه‌یان بۆیان نییه‌ هیچ کارێك بکه‌ن، هه‌روه‌ها بۆشیان نییه‌ له‌ هه‌ندێك جێگه‌ بژین. سه‌رده‌می تزار به‌تایبه‌تی ده‌فته‌رێك هه‌بوو بۆ جووه‌کان، جووه‌کان مافی ئه‌وه‌یان نه‌بوو له‌ هه‌ندێك جێگه‌ی دیاریکراوی وڵات بژین، ئێسته‌ ئه‌و ده‌فته‌ره‌ کراوه‌ به‌ په‌ساپۆرتێکی سۆڤیه‌تی، هه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ی جاران به‌کاره‌. له ‌سه‌روو ئه‌و هه‌موو چین و توێژانه‌وه‌، دامه‌زراوه‌یه‌کی تۆقێنه‌ر و به‌هێز هه‌یه‌ به‌ ناوی Guépéou حوکم ده‌کات. ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ خۆی بۆ خۆی حکوومه‌تێکه‌ له‌ناو حکوومه‌تدا، چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تیایه‌، خاوه‌نی هێزی چه‌کداری خۆیه‌تی. هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کان سه‌ربه‌خۆ نین، په‌یڕه‌وی ناوخۆ و یاساکانیشی تایبه‌تن به‌ کاره‌کانی خۆی، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، کۆیله ‌و به‌ندکراوێکی زۆریشی هه‌یه‌، هه‌موویان له که‌مپه‌کاندا دانراون، له‌ناو ئه‌وانه‌شدا پله‌وپایه‌ی جیاوازجیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رقه‌رار کراوه‌، ئه‌وه‌ی هه‌یه ‌و باسمانکرد به‌بێ هیچ چه‌ندوچۆنێک و بگره‌وبه‌رده‌یه‌ك، به‌ شێوه‌یه‌کی ڕه‌ها دژەکۆمونیزمه‌.

دیکتاتۆرێك بێبه‌زه‌ییتر ده‌بێت

ئاواهین پرانسیپه‌کانی سیستمی سۆڤیه‌تی

به‌لشه‌فیکه‌ ده‌مارگرژه‌ سه‌رسه‌خته‌کان، پێمان ده‌ڵێن که‌ کارپێکردنی زۆره‌ملێ له‌ بواری به‌رهه‌مهێناندا به‌ره‌و خۆڕێکخستنمان ده‌بات، ده‌بێت ئێمه‌ بیسه‌لمێنیین که‌ بڕواکردن به‌و ناماقوڵییه‌‌، ساویلکه‌ییه‌ و دووڕووییه‌ و هیچ پاساوێکی نییه‌، لێبووردن نییه‌ به‌رامبه‌ری. من سه‌رسام دەبووم به‌وه‌ که‌ کاتێك ده‌گه‌یشتم به‌ هه‌ندێك که‌س که‌ به‌ ڕواڵه‌ت دانا و زانا بوون، بڕوایان وا بوو و بانگی ئه‌وه‌شیان ده‌دا که‌ به‌لشه‌فیکه‌کان خه‌ریکی دامه‌زراندنی )کۆمونیزمن(. هه‌ندێکیشیان وایانده‌زانی که‌ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێ، پێویستی به‌وه‌یه‌ که‌ به‌رزترین به‌های جه‌سته‌یی و ڕه‌وشتیی مرۆڤایه‌تی تێکوپێك بدرێت. هه‌ندێکی تریشیان داوای ئه‌وه‌یان ده‌کرد که‌ ده‌بێت ڕێگه‌ی ئازادی و هه‌روه‌زیکاری به‌ به‌کۆیله‌کردنی کارگه‌راندا تێ بپه‌ڕێت، ده‌بێت ڕۆشنبیران له ‌ناو ببرێن، چونکه‌ ژه‌هرێکه‌ پێکهاتووه‌ له‌ ڕقوکینه ‌و حه‌ز و ئاره‌زوو و چاوچنۆکی. ئه‌وانه‌، واته‌ ئه‌و به‌لشه‌فیکانه،‌ لایان وایه‌ که‌ به‌و جۆره‌ تۆوی گیانی برایه‌تیی کۆمونیستی ده‌چێنرێت له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆییدا. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ دامه‌زراندنی داموده‌ستگایه‌کی سیخووڕیی تۆقێنه‌ر به‌ پێویست ده‌زانن ، تا وه‌ك ئامرا وو مێوۆدێك به‌ کار بهێنرێت بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجێك، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌ن به‌وه‌ که‌ ئه‌و ئامراز و مێوۆده‌ خۆی له‌ خۆیدا ده‌بێته‌ ئامانجێك. ده‌مێکه‌ به‌لشه‌فیکه‌ سه‌روه‌ره‌کان وازیان له‌وه‌ هێناوه‌ که‌ کۆمونیزم و سۆسیالیزم وه‌ك ئایدیالێك ئیلهامیان بێت، ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه‌ ده‌سه‌ڵات و به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاته‌، بێگومان ئه‌وه‌ش به‌ به‌باوکردنی ملکه‌چیی کوێرانە و چه‌وساندنه‌وه ‌و داڕماندن و شێواندنی ئه‌قڵی خه‌ڵك.

نه‌وه‌ی نوێ گۆشه‌کراو به‌رهه‌می ئه‌و پرانسیپ و مێتوده‌ی به‌لشه‌فیکه‌کانه‌، له‌ ڕوسیای سۆڤیه‌تی ئه‌وه‌ی که‌ قەدەغە نییه‌ بیروبۆچوونی به‌لشه‌فییه‌، بیروبۆچوونی ڕه‌سمی له‌ ده‌ست ده‌وڵه‌تدایه‌، ئه‌و دایده‌ڕێژێت و کۆنترۆڵی کردووه‌.

گه‌نجی سۆڤییه‌تی به‌ ده‌ردێك براوه‌ هیچ زانیارییه‌کی نییه‌ له‌سه‌ر ڕوسیا و وڵاتانی تر، به‌شێك له‌و گه‌نجانه‌ ده‌مارگیره‌ کوێرکراوه‌کانن، ئه‌و به‌شه‌ ته‌واو ئاسۆته‌سکن و هیچ لێبووردنێکیان نییه‌، ته‌واو بێڕه‌وشت و چڵیتن، ئاڕاسته‌ی دادپه‌روه‌ری و ماف لای ئه‌و به‌شه‌ هیچ مانایه‌ك نابه‌خشێت. هه‌لپه‌رسته‌کان، خۆهه‌ڵواسه‌ره‌ ده‌ملووسه‌کان له‌ناو ئه‌و به‌شه‌دان، هه‌موویان ئه‌قڵ به‌لشه‌فیکن. له‌ناو گه‌نجاندا به‌شێکی تر هه‌یه‌ که‌ هۆشیاره‌ به‌ به‌رپرسیاریی خۆی، ئه‌وه‌ش باش ده‌زانێت که‌ حزب داوا و زوڵمێکی زۆر ده‌کات، هه‌روه‌ها هۆشیاره‌ به‌وه‌ که‌ جه‌ماوه‌ر قوربانی خیانه‌تکارییه. پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانین که‌ گه‌نجان هه‌موویان ملکه‌چ و بووکه‌سه‌ماکه‌ره‌ نین، داماو و ترسنۆك نین، خۆیان نه‌کردۆته‌ ساقه‌سه‌ریستالینو مه‌رقه‌ده‌که‌یلینین-.

ڕژێم به‌بێ کاره‌که‌ری و خزمه‌تکاریی دیکتاتۆر کاری مه‌ره‌خه‌س نابێت، له‌ هەر کوێ سیستمی چینایه‌تی باو بێت، نابه‌رابه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تیش باوه‌ و فه‌رزیشه‌ که‌ ده‌وڵه‌ت په‌نا بباته‌ به‌ر هێز و سته‌مکاری. تاقیکردنه‌وه‌کان لای جه‌ماوه‌ر ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ که‌ تاڵاو و ده‌رده‌سه‌ری لەوێوە سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌. ئەگه‌ر به‌راوردی داپڵۆسین له‌ وڵاته‌ شارستییه‌کان بکه‌ین به‌ داپڵۆسین له‌ ڕوسیای سۆڤیه‌تی، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که‌ داپڵۆسین له ڕوسیا زۆرتره‌. ئەگه‌ر وا نه‌بێت به‌کۆیله‌کردنی سه‌د ملیۆن جووتیار بۆ –ستالیننەده‌چووه‌ سه‌ر. داپڵۆسین، هه‌ر له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووە. ڕقوکینه ‌و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر له‌ ڕژێم سه‌رچاوه‌یه‌کی تره‌. ئه‌ی ده‌بێت ڕقوکینه ‌و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر له‌ چییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبێت‌؟ بێگومان له‌ وێرانکردنی پیشه‌سازی و ئیفلیجکردن پێشکه‌وتنی وڵاته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌وه‌ سه‌رباری په‌ڕپووتیی باری هاتوچۆ و گواستنه‌وه‌ش، که‌ شانزه‌ ساڵه‌ کراوه‌ته‌ خزمه‌تکاری بواری سه‌ربازی.

ئێمه‌ گومانمان له‌وه‌ نییه‌ که‌ برسیه‌تییه‌که‌ی باشوور و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتیش له‌و هۆیانه‌وه‌ که‌ باسمانکردن سه‌رچاوه‌یان گرتووه. ئەگه‌ر بڕوا وا بێت که‌ له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، ئه‌وا ئێمه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ و شکردنه‌وه‌یه‌کی تر شك نابه‌ین بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌، ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌، ناتوانین هۆکاری ئه‌و برسێتییه‌ بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ که‌شوهه‌وا و ته‌مه‌ڵی و خاووخلیچکاریی جووتیاران، چونکه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا که‌شوهه‌وا زۆر له‌باره‌، جگه‌ له‌وه‌ش که‌ جووتیاران پابه‌ندی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان کراون و به‌ زۆری زۆرداری کارێکی زۆر و چڕیان پێ ده‌کرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی زۆر زیاتر له‌ توانای خۆیان. هه‌روه‌ها گواستنه‌وه ‌و ده‌ستاوده‌ستپێکردنیان به‌ باو کراوه‌، زیاتر له‌ یه‌ك ملوێنیشیان لێ ته‌فروتونا کراوه. به‌لشه‌فیك باڵاده‌ستی ڕه‌ها ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وام ڕه‌قتر و توندوتیژتر ده‌بێت، خزمه‌تگوزارێکی باشه ‌و ده‌توانێت هه‌موو بیروبۆچوونێکی نه‌یار له‌ ڕه‌گه‌وه‌ ببڕێته‌وه‌. ئه‌و توندوتیژییه‌ ڕیزه‌کانی حزبیشی گرتۆته‌وه‌، که‌چی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا وای پیشان ده‌دات که‌ هه‌موو شتێك ئاساییه ‌و باش ده‌ڕوات. به‌لشه‌فیکه‌کان به‌ دڵنیایی و خه‌مساردییه‌کی زۆره‌وە ئه‌و قسه‌وباسانه‌ کاوێژ ده‌که‌ن، له‌ولاشه‌وه ‌هیتلرسه‌رقاڵی زیادکردنی هێزه‌کانی خۆیه‌تی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مان گوێ بده‌ن به‌وه ‌و به‌لایانه‌وه‌ گرنگ بێت.‌

بارمته‌گرکاری و نیشتمانچێتی

دکتاتۆر گرژ و شپرزه‌یه‌، ڕۆژ دوای ڕۆژ، بێبه‌زه‌یی تر ده‌بێ. دوامه‌رسووم که‌ ده‌رکرا دژی ئه‌وانه‌ بوو که‌ له‌ ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه ‌و خیانه‌تی لێده‌که‌ن، واته‌ )دژەشۆڕش(ن. له‌ پشت ئه‌و مه‌رسوومه‌وه‌ مه‌رامێکی تر خۆی مه‌ڵاس دابوو، ئه‌و مه‌رامه‌ش ئه‌وه‌ بوو که‌ بڕوای خۆهه‌ڵواسه‌ره‌ ده‌ملووسه‌کان، دووڕووه‌ ده‌روونگه‌رمه‌کان، به‌ هێزتر بکه‌ن به‌و مۆجوزانه‌ که‌ ئه‌نجامدراون له‌ ڕوسیا. جگه‌ له‌وه‌ ئه‌و مه‌رسومه‌ پته‌وکه‌ری ئه‌و یاسایه‌ی پێشوو بوو که‌ پراکتیزه‌ ده‌کرا، یاساکه‌ش دژی ئه‌وانه‌ بوو که‌ ناتوانن یا نایانه‌وێت ڕێزی سێ کۆڵه‌که پیرۆزه‌که ‌‌مارکس، لێنین و ستالینبگرن. مه‌رسوومه‌که‌ هیچ لێبووردنێکی تیادا نه‌بوو، هه‌تا بڵێی ڕه‌ق و توندوتیژ بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ که‌ تاوانبار ده‌کران و حوکم ده‌دران. بەبارمته‌گرتن کردار و مه‌سه‌له‌یه‌کی نوێ نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له ‌هیچی خۆڕایی نه‌بوو که‌ له‌وه‌وپێش کرۆپۆتکین و ڤێرا فینجنەر دژی ئه‌و له‌که‌ ڕه‌شه ‌بوون که‌ لکێنرابوو به‌ شۆڕشی ڕوسییه‌وه‌. تازەبەتازە دوای حه‌ڤده‌ ساڵ به‌لشه‌فیکه‌کان، ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیه‌تی ده‌رکردنی ئه‌و مه‌رسوومه‌ به‌ پێویست ده‌زانێت و شه‌لم کوێرم و ناپارێزم ئاسایی که‌وتۆته‌ وێزه‌ی خه‌ڵکی، ته‌ماشایه‌کی ئه‌و مه‌رسوومه‌ چه‌وته‌ بکه‌ن )هه‌رچ هاونیشتمانییه‌ك زیان بگه‌یه‌نێت به‌ هێزی سه‌ربازی یه‌کێتیی سۆڤیە‌ت و حورمه‌تی سنوور ڕانه‌گرێت و سیخوڕی بکات و نهێنییه‌ سه‌ربازی و ده‌وڵه‌تییه‌کان بدرکێنێت لای دوژمن، یا هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدات به‌ فڕۆکه‌ به‌ره‌و وڵاتێکی بێگانه‌ بڕوات، ئه‌و که‌سه‌ لاسار و تاوانباره‌( مه‌رسوومه‌که‌ ئه‌وه‌شی دیاری کردووه‌ که‌ هه‌ر که‌سێكیش به‌ هپشیارییه‌وه‌، یا بە ناهۆشیارییەوە یارمه‌تیی ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ بدات، به‌ هاوکار داده‌نرێت و سزای قورس ده‌یگرێته‌وه ‌به‌ندکردنده‌ربه‌ده‌رکردن وتاد، دیاریی چه‌ور و به‌له‌زه‌تیش ده‌درێت به‌و که‌سانه‌ که‌ زانیاری ده‌ده‌ن ده‌رباره‌ی هه‌وڵدانی خۆقووتارکردن، جگه‌ له‌وه‌ ‌ ئه‌و که‌سانه‌ی زانیارییه‌کان ده‌گه‌یه‌نن، هه‌رچی تاوانێکیان له‌سه‌ر بێت له‌سه‌ریان لاده‌برێت. ئه‌و تێکسته‌ هه‌موو داواکارییه‌ ڕیشه‌ییه‌کانی پرۆلیتاریای خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه، ئێستا سروودی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم کراوه‌ به‌ گۆرانیی پیاهه‌ڵدان و شانازیکردن به‌ وڵاته‌وه‌، واته‌ به کار دە‌هێنرێت بۆ گوڕدان و به‌هێزکردنی گیانی وڵاتچێتی. وه‌کو وتمان یاسا ڕه‌هاکانی ڕژێمی سته‌مکار دژی ئه‌وانه‌یه‌ که‌ خیانه‌ت له‌ وڵات ده‌که‌ن، یا نیازیان خراپه ‌و ده‌یانه‌وێت خیانه‌تی لێ بکه‌ن. له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووریش ڕێژیم ڕێژیمێکی سته‌مکاره‌. له‌ باشترین حاڵه‌تدا، ده‌وڵه‌ت ده‌وڵه‌تێکی سه‌رمایه‌داره‌. به ‌واتایه‌کی تر، په‌یوه‌ندیی به‌رهه‌مهێنان، په‌یوه‌ندیی نێوان کاری کرێگرته‌وه ‌و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داره‌، خاوه‌نکاره‌.

سه‌رچاوه:

فه‌ره‌نسی : 

http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/goldman/nocominrussiafr.html

** ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ ئینگلیزی له ‌The American Mercury ;vol.xx lv بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، ئه‌پریلی 1935 به‌ فه‌ره‌نسی بڵاوکراوه‌ته‌وە.

*** ناوی به‌شه‌کان وه‌رگێڕ N.D.L.R. دایناون.

تێبنی: به‌ دووری نازانم که‌سێك بڵێت دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ به‌سه‌ر نه‌مانی یه‌کێتیی سۆڤیه‌تدا، خێروبێری وه‌رگێڕانی ئه‌و بابه‌ته‌ چییه‌؟ من له‌ وه‌ڵامی ئه‌و که‌سه‌دا ئه‌مانه‌ دەڵێم:

به‌و نووسینه‌ و سه‌دان نووسینی تردا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که‌ ده‌یان ساڵ به‌ر له‌ شۆڕشی ڕوسی سۆسیالیسته‌ ئازادیخوازه‌کان ئه‌نارکییه‌کانپه‌رده‌یان له‌سه‌ر ماهیه‌تی سۆسیالیزمی ده‌وڵه‌تخواز لاداوه ‌و له‌ ئه‌نجامه‌ مه‌ترسیداره‌که‌ی گه‌یشتوون،

ڕاسته‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت نه‌ماوه‌، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆش ئه‌و سیستمه‌ به‌لشه‌فییه‌ پراکتیزه‌ ده‌کرێت له‌ چین، کۆریا، کوبا و ڤێتنام.

له‌ دنیای ئه‌مڕۆدا سۆسیالیسته‌ ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان له‌ کار نه‌که‌وتوون، له‌به‌رئه‌وه‌ خه‌باتی هزری بۆ ده‌رخستنی ماهیه‌تی سۆسیالیزمی ده‌سه‌ڵاتخواز، نه‌ك هه‌ر ئه‌رکێکی مێژوویی سۆسیالیسته‌ ئازادیخوازه‌کانه‌، به‌ڵکو به‌رده‌وامیدانیشه‌ به‌ خه‌باتی هزری ئازادیخوازان.

ئەگه‌ر له‌ نزیکه‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ بخوێنینه‌وه‌، زیاتر باس له داپڵۆسین و مرۆڤکوشتن و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات. نه‌بوونی ئه‌و دادپه‌روه‌رییه‌ش، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی یه‌کسانیی ئابووری. جا پرسیار ئه‌وه‌یه، مه‌گه‌ر له‌ کوردستانیش هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ نییه‌؟

گه‌وره‌ترین مانگرتن له‌ ساڵی (1926)وه‌ له‌ بریتانیا

گه‌وره‌ترین مانگرتن له‌ ساڵی (1926)وه‌ له‌ بریتانیا

ئه‌مڕۆ 30.11.2011 زیاتر له‌ 2 ملیۆن کرێکار و کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی 30 سه‌ندیکای بریتانی که‌ له‌ که‌رتی گشتی ( که‌رتی ده‌وڵه‌تی)دا کار ده‌که‌ن، بۆ ماوه‌ی 24 کاتژێر مانیانگرت. شایانی باسه‌، له‌ دوای ساڵی 1926 وه‌ له‌ بریتانیادا ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین مانگرتنه‌، که‌ به‌ ڕێکەوتنی 30 سه‌ندیکای جیاجیا هەر له‌ سەندیکای مامۆستایان و کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران و سیستەرەکان و دکتۆری خه‌سته‌خان و کرێکاران و فه‌رمانبه‌رانی فڕۆکه‌خانه‌کان و به‌نده‌ره‌کان و شوێنه‌کانی دیکەی وەك سه‌رسنوورەکان ، کرێکاران و فه‌رمانبه‌رانی کارگێڕیی بیمه‌کان و ئه‌وانه‌ی که‌ سه‌رپه‌رشتی باج و خەراج ده‌که‌ن، کرێکارانی قوتابخانه‌کان که‌ به‌ کاروباری ئاماده‌کردنی خواردن بۆ منداڵان و چێشتلێنان هه‌ڵده‌ستن، شۆفێری باس و شه‌مه‌نه‌فه‌رەکان له‌ ئیرله‌نده‌ی باکووری و وێڵش و سکۆتله‌نده‌ و کرێکاران و فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانییه‌کان تا ده‌گاته‌ گه‌لێک لایه‌ن و که‌رتی کارکردنی دیکە، ڕووی دابێت.

له‌ کاتژێری 12 نیوه‌ڕۆوه‌ خۆپیشاندان و ڕژانە سەرشەقامەکان له‌ زۆربه‌ی شاره‌ گه‌وره‌کانی بریتانیادا تا ئێواره‌به‌رده‌وام بوو.

هۆکاری مانگرتنه‌که‌:‌‌

هۆکاری ئه‌م مانگرتنه‌ کێشەیە لەسەر پرسی خانه‌نشینی، که‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ له‌ ئارادایه‌. ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت ڕیفۆرم له‌و سکیمه‌دا که‌ ئیستا هه‌یه‌ بکات. ئه‌ویش به‌رزکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینییە له‌ 65 ساڵه‌وه‌ بۆ پیاو و 60 ساڵه‌وه‌ بۆ ژنان بۆ 67 ساڵ، زیادکردنی بڕی ئه‌و‌ پاره‌یه‌ی که‌ ئێستا ده‌درێت تاکو مافی پاره‌ی خانه‌نشینیت هه‌بێ به‌ ڕێژه‌ی له‌ 3.2% و دابه‌زاندنی موچه‌ی خانه‌نشینی. واته‌ درێژکردنه‌وه‌ی ساڵی کارکردن، دانی پاره‌ی زیاتر له‌ سه‌رده‌می ئیشکردندا به‌ڵام موچه‌ی که‌متر له‌ کاتی خانه‌نشینیدا.

ماوه‌یه‌کی زۆر نوێنه‌ری سه‌ندیکاکان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا له‌ وتووێژدا بوون ، گه‌رچی ده‌وڵه‌ت هه‌ندێک دانوسانی کرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ نه‌بوو که‌ ببێته‌ جێی ڕه‌زامه‌ندی سه‌ندیکاکان و ئەندامانیان.

هەروەها چەند هۆکاری دیکەی وەك

یەکەم: بەرزکردنەوەی مووچەی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی دەوڵەتی کە بۆ سێ ساڵ بوو هەڵپەسێنرابوو ، واتە لە ساڵی ٢٠٠٨ وە زیادی نەکردوە، ئەمە لە کاتێکدا کە لە ژیانی واقیعدا مووچەکەیان بەڕێژەی لە سەدا ١٥ کەمی کردووە، واتە ئەوەندە پێداویستییەکانی ژیان گرانبوون.

دووهەم بۆ دوو ساڵی تریش لە مانگی نیسانی ساڵی ئایندەوە ڕێژەی مووچەیان تەنها بە ڕێژەی لە سەدا ١ بەرز دەکرێتەوە.

کاریگه‌ری مانگرتنه‌که‌:

گه‌رچی له‌ سه‌رجه‌می 2.6 ملیۆن ئه‌ندامی سه‌ندیکاکان ته‌نها که‌مێک زیاتر له‌ 2 ملیۆن ئه‌ندام ئه‌مڕۆ مانیان گرت،به‌ڵام کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سه‌رجه‌می خزمه‌تگوزارییه‌کان هه‌بوو، بۆ نموونه‌ : له‌ سه‌رجه‌می 27.035 قوتابخانه 18.600 یان داخران، له‌ خه‌سته‌خانه‌کاندا له‌ سه‌دا 80ی کاره‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌کان ڕاگیران و خرانه‌ وه‌ختێکی دیکە، کارمه‌ندانی به‌شی ته‌واری و ئیسعافه‌کان ته‌نها به‌ ده‌م ئه‌وانه‌وه‌ ده‌چوون که‌ ژیانیان له‌ مه‌ترسیدا بوو، له‌ شاره‌وانییه‌کاندا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ له‌سه‌رکار مانه‌وه‌ ئه‌وانه‌ بوون، که‌ پارێزگاریان له‌ ژیانی پیر و په‌ککه‌وته‌ و منداڵانی بیده‌ره‌تان و ئافره‌تانێک که ئەگەری ‌ڕووبه‌ڕووی بوونەوەی توندوتیژی له‌ لایه‌ن دۆست و هاوسه‌ر و ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیانه‌وه‌، لەسەریان هەیە. له‌ ئیرله‌نده‌ی باکووری و هەرێمی وێڵش و سکۆتله‌نده‌ سه‌رجه‌می شۆفێره‌کانی باسه‌کان و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان و ئه‌و کرێکار و کارمه‌ندانه‌شی که‌ په‌یوه‌ستبوون به‌وانه‌وه‌، مانیانگرت.

به‌پێی قسه‌که‌ری سەندیکای ناوه‌ندی بریتانی و زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی 30 سەندیکاکه‌ ، مانگرتنه‌که‌ی ئه‌مڕۆ زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو، تا ڕاده‌یه‌ک ئامانجی خۆی پێکا و ده‌وڵه‌ت و شالیاره‌کانیشی خسته‌ هه‌ڵوێستێکه‌وه‌، که‌ ده‌بێت بە ناچاری له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بێنه‌وه‌ سه‌ر مێزی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ‌نوێنه‌ره‌کانی سەندیکادا. هه‌رچیش ده‌وڵه‌ت و شالیاره‌کانییەتی ، به‌پێچه‌وه‌انه‌وه‌ قسه‌ ده‌که‌ن و ئاوای نیشان ده‌ده‌ن، که‌ مانگرتنی ئه‌مڕۆ نه‌ کاریگه‌ری هه‌بووه‌ و نه‌ له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی بریتانییه‌وه‌ پشتیوانی کراوه‌، هه‌روەها لۆمه‌ی سەندیکا ده‌که‌ن، که‌ به‌م مانگرتنه‌ی ئه‌مڕۆیان نیو ملیۆن پاوه‌ند زیانیان له‌ داهاتی وڵات داوه‌. به‌ڵام ده‌وڵه‌ت نایه‌وێت ئه‌و ڕاستییه‌ بڵێت، که‌ نیو ملیۆن پاوەند له‌ چاو 124 ملیار پاوه‌ندا، که‌ ساڵی پاره‌که‌ به‌ بانکه‌کانیان دا، تاکو له‌و قه‌یرانه‌ی که‌ تێی که‌وتبوون ڕزگاریان بێت، هیچ نییه‌ و به‌راوردیش ناکرێت.

ئایه‌ گۆڕانی ده‌م و چاوه‌کان ئه‌م قه‌یرانه‌ ئابوریه‌ی‌ که‌ ئه‌وروپا تێی که‌وتوه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌‌؟!!

زاهیر باهیر

14/11/2011 له‌نده‌ن l

 ڕه‌نگه‌ ئه‌سته‌م بێت گه‌ر پێشبینی ئه‌وه ‌ بکه‌ین که ‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ ئابووریه‌ی که ‌ ئه‌مڕۆ جیهان به‌ گشتی و ئه‌وروپا و ئه‌مریکا به‌ تایبه‌تی پیاتێده‌په‌ڕن ببێته ‌ هۆی هه‌ره‌س هێنانی سیستمی‌ ئابووری و سیاسه‌تی سه‌رده‌م . به‌ڵام گومانی تێدا نیه‌ که‌ ڕاچڵه‌کینێکی گه‌لێک گه‌وره‌یه‌ بۆ ‌ له‌خه‌و هه‌ڵسانی ئابووریناسانی لیبراڵ و سه‌ر‌جه‌می ده‌زگا‌ دراویه‌کان و ئابووریه‌کان و کۆمپانیا گه‌وره‌کانی جیهان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌کانیاندا ، که‌ ده‌وڵه‌ته‌کانی جیهانه ‌ به‌ هه‌موو چه‌شنه‌کانیانه‌وه ‌، ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ک ، له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ بیرکردنه‌وه‌ له ‌ تێگه‌یشتنی ئه‌و ڕاستیه‌ که‌ سیستمی ‌ کاری کرێگرته‌، سیستمی‌ سه‌رمایه‌داری ، ناتوانێت هه‌تا سه‌ر وه‌کو راستییه‌کی مێژوویی بمێنێته‌وه‌، بۆیه‌ ڕۆژێک دێت بیرو بۆچون و تێوری هه‌زاران نووسه‌رو ئابووریناس و کۆمه‌ڵناسی لیبراڵ به‌ کۆن و نوێیانه‌وه‌ تێده‌شکێت ، ئیدی وته‌که‌ی فۆکۆیامه ( Francis Fukuyama ) ” سه‌رمایه‌داری کۆتایی مێژوه‌بڕوانه‌ کتێبی ( The end of history and the last man ) ڕاست نابێت و ، له‌سه‌ر که‌لاکی کۆتایی ئه‌م مێژووه‌ی فۆکایه‌مه‌و هاوه‌ڵه‌کانی ، سه‌ره‌تای مێژووی سوشیالیزم وه‌ ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌مه‌ راستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ ، ته‌نها کێشه‌ی کاته‌و هه‌روه‌ها کێشه‌ی سۆشیالیزم ده‌بێته ‌ پێویستی ژیانی خه‌ڵکی‌ .

ده‌توانین داوای به‌ڵگه‌ بکه‌ین تاکو ئه‌م لیبراڵانه‌ له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا پێمان بسه‌لمێنن که‌ ئه‌م سیستمه‌ له‌ شوێنێکدا ، له‌ سه‌رده‌مێکدا بێ خوڵقاندنی له‌شکرێکی گه‌وره‌ له‌ به‌تاڵه‌، بێ له‌هه‌ژارخستنی به‌شی هه‌ره‌ زۆری کۆمه‌ڵگه‌ ، بێ له‌ دروستکردنی دووجه‌نگی گه‌وره‌ی جیهانی و هه‌ڵگیرسانی ده‌یه‌‌ها شه‌ڕی گه‌وره‌تر له‌ گه‌لێک شوێنی ئه‌م جیهانه‌دا که‌ به‌ ملێونه‌ها خه‌ڵکی کردۆته‌ قوربانی و دیسانه‌وه‌ به‌قڕدانی ملێونه‌های تر له‌ خه‌ڵکی ، له‌پاڵ ڕاونان و هه‌ڵکه‌ندنی سه‌ده‌ها هه‌زاری تر له‌ خه‌ڵک ، بێ له‌که‌م ئه‌ندامکردن و نامۆ خستنی ده‌یه‌ها ملێون خه‌ڵکی تر‌ ، به‌ده‌ر له‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌و زۆری تریش، با ئه‌و زاتانه‌ پێمان بڵێن، که‌ ئه‌م سیستمه‌‌‌ سه‌رکه‌وتوو بووه‌و به‌دوور له‌ گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێگایه‌نه‌ش ده‌مێنێته‌وه؟‌ . له‌ هه‌مان کاتیشدا لایه‌نگران و بڕیارده‌ران له‌ناو ئه‌م سیستمه‌دا ناتوانن دڵنیایی ئه‌وه‌شمـان بده‌نێ که‌ گۆڕانی ده‌م و چاوه‌کان و کردنی پینه‌و په‌ڕۆکان، خۆیان وته‌نی ڕیفۆرم و مۆدیره‌نایزکردن، ده‌سته‌به‌ری مانه‌وه‌ی سیستمه‌که‌یان ده‌کات.

با هه‌ر چاوێک به‌ مێژووی کردارو ڕه‌فتار، یا چاره‌سه‌ره‌کانی بزنسمان و کۆمپانیا گه‌وره‌کان و نوێنه‌ره‌کانیان له‌ ده‌وڵه‌تدا، بگێڕین ، تاکو ببینین له‌م دوو ، سێ ، ساڵه‌ی که ‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ ئابووریانه‌ ‌ دروست بوون ، ‌ توانراوه‌ چ چاکسازیه‌ک ‌ بکرێت ؟ چ هیوایه‌کیان به‌ خۆشیان و به‌ ئێمه‌ش داوه‌ بۆ‌ ڕه‌واندنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌که‌ ؟ هه‌ژده‌ مانگه‌ له ‌ یۆناندا چاره‌سه‌ره‌ یه‌ک به‌دوا یه‌که‌کان، له‌: ده‌سته‌سڕ داخستن و ده‌ستگیرۆیی کردنه‌وه‌، تا سه‌ردانی ئه‌م سه‌رۆک و ئه‌م ئابوو‌ریناس له‌پاڵ نوێنه‌ری ده‌زگا ‌ دراویه‌کان و کۆمپانیا‌ گه‌وره‌کان، ئایا ‌ ێونانی به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌کی باشتر بردوه‌ یا خراپتر؟

ئه‌م په‌تایه‌ نه‌ك هه‌ر له‌وێ چاره‌سه‌ری نه‌کرا به‌ڵکو خۆی بۆ جه‌رگه‌ی ئه‌وروپاش کووتاوه‌، وه‌کو ئیرله‌نده‌و پورتوغال ، ئیسپانیا ، ئیتالیا ، به‌ریتانیاو هه‌روه‌ها تا ڕا‌ده‌یه‌کیش فه‌ره‌نساش . له‌ راستیدا ته‌نها ووڵاتێك له‌ ئه‌وروپادا که تا ئێستا ‌ تووشی تالوکه‌ نه‌بووبێت ته‌نها ئه‌ڵمانیایه‌.

شایانی باسه‌ گه‌ر ئه‌وه‌ش ‌ بڵێین به‌پێی ده‌یتایه‌کی یه‌کێتی ئه‌وروپی له‌ نێوانی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ و مانگی سێپته‌مبه‌ردا تێکڕای گه‌شه‌ کردنی ئابوری هه‌ر 17 وڵاته‌که‌ی که‌ به‌ یورۆ مامه‌ڵه‌ ده‌که‌ن و ئه‌وانه‌شی که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی دراوی یورۆ ن، ته‌نها له‌ سه‌دا 0.2 بووه، ‌ که‌واته‌ کێشه‌که‌ له‌وه‌دا نه‌ماوه که‌ کار له‌سه‌ر ڕاگرتنی یۆنان له‌ چوارچێوه‌ی ووڵاتانی به‌کارهێنه‌ری دراوی یورۆدا ، بکرێت، به‌ڵکو ده‌بێت له‌ ئێستادا به‌هانای هه‌موو ئه‌وروپاو ئابوریه‌که‌ی ، نه‌ک به‌ته‌نها یورۆ، بدرێت .ا

 چاره‌سه‌ری ده‌زگا‌ دراویه‌کانی جیهان و ئابووریناسه‌کان وڕامیاریناسانی هه‌موو لایه‌ک بۆ ئه‌م کێشه‌یه‌ چییه‌؟

له‌ڕاستیدا هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ ده‌سته‌وه‌سانن له‌ به‌ر‌ده‌م چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌دا ، چاره‌ لای ئه‌مان هه‌ر هه‌مان ده‌رمانه‌ ، ئه‌و ده‌رمانه‌ی که ‌ ساڵه‌هایه‌کی دوورو درێژه‌ له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌کان و له ‌ سه‌رده‌می جیا جیادا ، که‌ ده‌رمانی چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌، به‌کاریان هێناوه‌و به‌کاری ده‌هێنن‌. ئه‌وان له‌لایان مه‌به‌ست نیه‌ که‌ ئه‌وه‌ی ‌ ده‌یکه‌ن چاره‌سه‌سه‌رێک بێت یا نا‌ ، به‌ڵام ئه‌وان ‌ ده‌زانن ئه‌وه‌ تاکه‌ ڕێگایه‌که‌ بۆ که‌ڵه‌که‌کردنی قازانج و سه‌رمایه‌ی زیاتر.

هه‌روه‌ها بانکه‌کان و هه‌موو لیبراڵه‌کان و ڕاست و چه‌پ و حکومه‌ته‌ سۆشیالیسته‌کانیش ، هه‌ر هه‌مویان یه‌کده‌گرن بۆ لابه‌لا کردنه‌وه‌یئه‌و کێشه‌یه‌، به‌ واتایه‌کی تر هه‌ر هه‌مویان ‌ له‌ سه‌نگه‌ری پیلان گێڕیدا‌ دژی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکه‌که‌یان یه‌ك ده‌نگ ده‌‌بن‌.

چاره‌سه‌ره‌کانیشیان یا یه‌کێکه ‌ له‌مانه‌ی خواره‌وه‌‌ یا به‌کار هێنانی چه‌ند دانه‌یه‌کیانه‌ یا هه‌ر هه‌موویان. له‌وانه‌ گه‌مه‌ی به‌رز کردنه‌وه‌و نزم کردنه‌وه‌ی به‌های سووه ، که‌ به‌هه‌ر بارێکدا هه‌ڵیسوڕێنن دادی کێشه‌که ‌ نادات ، چونکه‌ بازاڕ، ماركێت، ڕاوه‌ستاو‌و سه‌قامگیر نابێت. به‌به‌رز کردنه‌وه‌ی به‌های سوو مانای به‌هێز کردنی دراوو هێنانه‌ خواره‌وی ‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی بڕی کاڵای ووڵات، که‌مبوونه‌وه‌ی قه‌رز کردن بۆ کردنی یا كڕینی خانوو زه‌وی ، ئه‌مه‌ش سست کردنی بازاڕی خانوو به‌ره‌ و هه‌روه‌ها هێواش بوونه‌وه‌ی قه‌رزکردنی پاره‌ له‌ بانقه‌کان بۆ به‌گه‌ڕخستنی .

داشکانی بڕی سووش، تا ڕاده‌یه‌ک یانی هێنانه‌ خواره‌وی به‌های دراوی ووڵاته‌که‌ ، که‌ ئه‌مه‌ش خۆی به‌پێی ڕای ئابووریه‌ لیبراڵه‌کان ده‌بێته ‌ هۆی هه‌ڵئاوسانی پاره‌و که‌مکردنه‌وه‌ی هێزی کڕینی شتومه‌ك و هه‌ره‌ها کارایی خۆشی له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی هێنانی یا هاورده‌ی کاڵای ده‌ره‌وه‌ داده‌نێت. هه‌ر گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێگایه‌ لای سه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م سیستمه‌و ه‌ ، بۆ مامه‌ڵه‌ کردنی هه‌ڵئاوسانی پاره‌ش ‌ به‌کار ده‌هێنرێت . درك کردنیش به‌وه‌ی که ‌ ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ر نییه‌ ، یا کار ناکات ، پێویستی به‌ پسپۆڕی نییه‌ له‌ ئابووری ناسیدا، چونکه‌ هه‌ڵ‌هێنانی ئه‌م مه‌ته‌ڵه ‌ زۆر ئاسانه‌. ‌ گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێگایه‌ش و ئه‌وانی تریش یانی خوڵقاندنی زیاتری له‌شکری به‌تاڵه‌، واتا ئه‌مانه‌ی که‌ تا ئێستا ‌ خۆیان باجیان ده‌داو بوجه‌ی ده‌وڵه‌تیان ده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌کرد ، ئێستا خۆشیان ده‌بنه‌ سه‌ربار به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه‌و ده‌بێت له‌سه‌ر شانی ئه‌وانه‌ی که‌ ماونه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر کارو باج ده‌ده‌ن، بژین. ئه‌مه‌ش یانی که‌مبونه‌وه‌ی زیاتری بوجه‌ی ده‌وڵه‌ت ، که‌مکردنه‌وه‌ی توانای کڕینی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ ، یانی ڕاکێشانی به‌تا‌ڵه‌ی تر به‌دووی خۆیدا.

جاری واش هه‌یه‌ ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه ‌ ئابووریه‌که‌ی به‌ناچاری نرخ و به‌های دراوه‌که‌ی ده‌شکێنێت ، که ‌ ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کی گران دروست ده‌کات له‌سه‌ر هاورده‌ی کاڵای ده‌ره‌وه‌ بۆ ناوه‌وه‌ی ووڵات، ئه‌میش له‌ خۆیدا ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵئاوسانی پاره‌ ، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ‌ به‌ ئینگلیزی پێیده‌ڵێن ( Devaluation ) واته‌ داگرتنی نرخ و به‌های دراوی وڵاته‌که‌ له‌ به‌رامبه‌ر دراوی وڵاته‌کانی تردا و له‌ به‌رامبه‌ر ئاڵتونیشدا. خاڵی پۆزه‌تیڤی ئه‌مه‌ش بوژاندنه‌وه‌ی جموجوڵی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی کاڵای وڵاته‌که‌یه‌ ، ئه‌مه‌ش به‌ده‌وری خۆی کرێکاری زیاتر له‌ وڵاتدا ده‌خاته‌ کاره‌وه‌و کاڵای زیاتر ده‌هێنرێته‌ بازاڕه‌وه‌، به‌ڵام مه‌ترسی ئه‌م سیاسه‌ته‌ ئابوریه‌ ئه‌وه‌یه‌ ، یه‌که‌م : سڵکردنه‌وه‌ی یا وه‌ستانی پاره‌داری بێگانه‌یه‌ له‌ به‌گه‌ڕخستنی پاره‌کانیان له‌م وڵاته‌دا. دووهه‌م: مه‌ترسی کڕینی پاره‌ی وڵات له‌ لایه‌ن ‌ خه‌ڵکانی هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه‌، هه‌روه‌کو چۆن ‌ جۆرج سۆرۆ له‌ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا کردی به‌رامبه‌ر دراوی بریتانی به‌کڕینی پاوه‌ندێکی زۆر له‌ بازاڕدا، به‌مه‌ی که‌ کردی خه‌ریک بوو ببێته‌ هۆی هه‌ره‌سی ته‌واوی پاوه‌ند، ئه‌و ڕۆژو مانگه‌ی که‌ ئه‌مه‌ی تیادا ‌ ڕودا له‌لای پیاوانی ده‌وڵه‌ت و ئابوریناسه‌کان به‌ سێبته‌مبه‌ری ڕه‌ش ناسراوه‌، (Black September )

دووهه‌م: زیادکردنی باج له‌سه‌ر موچه‌و داهات و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌ و پێداویستیه‌کانی تری ژیان . ئه‌مه‌ش کێشه‌ی ئابووری زیاتر خه‌ست ده‌کاته‌وه‌ ، چونکه‌ زیادکردنی باج له‌ هه‌ر بوارێك ، ڕه‌نگه‌ کۆمه‌کێک بکات به‌ بودجه‌ی ووڵات و شتێك زیاده‌ی بخاته ‌ سه‌ر ، به‌ڵام توانای کڕینی خه‌ڵکی بۆ کاڵاو پێداویستیه‌کانی تر که‌مده‌کاته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش ڕۆڵێکی گه‌وره ‌ ده‌بینێت هه‌م له‌ سه‌ر کاڵای هاورده‌ و هه‌م سه‌رف بوونی ئه‌و‌ کاڵایانه‌شی که‌ له‌ ناو خودی ووڵاتدا دروست ده‌کرێت و هه‌نووکه‌ له‌ بازاڕدان . به‌ڕوودانی ئه‌مه‌ یانی که‌ڵه‌که‌ بوونی کاڵا له ‌ بازاڕدا ، که‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته ‌ هۆی داخستنی زیاتری کارگه‌و کارخانه‌و داخستنی دووکان و کۆگاو چێشتخانه‌و ‌ به‌شه‌کانی تری خزمه‌تگوزاری و ‌ ده‌رکردنی کرێکاران و کارمه‌نده‌کانیان . واته‌ له‌ بری چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانه‌که‌ ، خراپتر کردنێتی . ئه‌م سیستمه‌ش چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ به‌ دروستکردنی جه‌نگی گه‌وره‌و هه‌وڵدانی گواستنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌که‌یه‌ له ‌ شوێنێکه‌وه‌ بۆ شوێنێکی تر له‌گه‌ڵ کردنی چه‌ند سوکه‌ ڕیفۆرمێکدا، ده‌کات .

سێهه‌میان: به‌کار هێنانی سیاسه‌تی ده‌ست گرتنه‌وه‌( ته‌قه‌شوف) ، ئه‌میش به‌ ده‌ست گرتنه‌وه‌ و که‌مکردنه‌وه‌ی بیمه‌کان، که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌ گشتیه‌کان، ده‌رکردنی خه‌ڵک له‌سه‌ر کار، داخستن یا که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ودای خزمه‌تگوزاریه‌کان، لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که‌ خه‌ڵك له‌ ڕابووردودا به‌خوێن به‌ده‌ستیان هێناون ‌ که‌ له‌ ئێستادا‌ به خۆڕاییه، به‌ڵام دواتر له‌ قۆناغی ده‌ست گرتنه‌وه‌که‌دا هه‌موی ده‌بێته‌ پاره‌ ، هه‌ڵکشانی یا بردنه ‌ سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشین کردن له‌گه‌ڵ دانان و به‌ یاسایی کردنی چه‌ند جۆرێك له‌ باجی ناڕاسته‌و خۆ. له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا هێڕش کردنه‌ سه‌ر نقابه‌ ( سه‌ندیکاکان) به‌دانانی یاسای نوێ وسنوردارکردنی وکه‌م کردنه‌وه‌ی چالاکیه‌کانی .

هه‌مووشمان ده‌زانین هه‌موو ئه‌مانه‌ یارمه‌تی سوك کردنی قه‌یرانه‌که ‌ نادات به‌ڵکو ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌ستی ده‌کاته‌وه‌. دیسانه‌وه‌ ده‌مانخاته‌وه‌ ناو بازنه‌یه‌کی داخراوه‌وه‌ .

دواچاره‌سه‌ر: گه‌ر ئه‌مانه‌ش هیچیان کاری نه‌کرد ، که‌ کار ناکات، ده‌بێت بیر له‌وه‌ بکرێته‌وه‌ که ‌ سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت، شالیاری دارایی ‌ ، یا سه‌رۆکی بانکه‌کان بکرێنه‌ قوربانی ، واته‌ ده‌بێت ده‌ست له‌ کار بکێشنه‌وه‌ و ده‌موچاوی تر بێته ‌ پێشه‌وه‌ ، تاکو گه‌مه‌که‌ لێره‌دا ته‌واو نه‌بێت و خه‌ڵکی زیاتر لێیان ڕاست نه‌بێته‌وه‌. گۆڕینی سه‌رۆکی حکومه‌تیش له‌ حاڵه‌تی ئاوادا جار هه‌یه‌ به‌زۆر فه‌رز ده‌کرێت، که‌واته‌ لێردا ته‌نانه‌ت ئه‌و دیمۆکراتیه‌ی که‌ سه‌ری زمان و بنی زمانیانه‌، چه‌نده‌ها ڕژێمیان بۆ گۆڕیوه‌ تاکو دروستی بکه‌ن، ئا له‌م حاڵه‌تانه‌دا ، ئه‌وه‌ش به‌خه‌ڵکی ڕه‌وا نابینن.

له‌ خواره‌وه‌ ڕۆشنایی زیاتر ده‌خه‌مه ‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسم لێوه‌ کردن.

با ئێستاش ته‌ماشای هه‌ندێک نمونه‌ی زیندوو بکه‌ین که ‌ ڕۆژانه‌ له ‌ ئارادایه‌.

یۆنان: وه‌کو پێشترباسم کرد 18 مانگ له‌مه‌وپێش یۆنان که‌وته‌ حاڵه‌تێکی واوه‌ که‌‌ له‌ مانگی ئایاری ساڵی 2010 دا ناچار بوو که‌ 110 ملیار یورۆ به قه‌رز وه‌رگرێت وه‌کو هه‌لێك که‌ بقۆزرێته‌وه‌ بۆ ڕزگار بوونی له‌و قه‌یرانه‌ ی که ‌ به‌ بڕی 360 ملیار یۆرۆ له‌ ژێره‌وه‌ بوو. بێگومان ئه‌م قه‌رزه‌ی به‌ هه‌لو مه‌رجێکی گه‌لێک سه‌خت درایه‌ ، وه‌کو : سه‌رخستنی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، به‌تایبه‌تی کردنی که‌رته‌ گشتییه‌کان و فرۆشتنیان به‌‌ بڕی 50 ملیار یورۆ ، که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی خه‌ڵکی به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا 20، به‌رزکردنه‌وه‌ی باج و زیادکردنی نرخی پێداویستیه‌کانی ژیان و گه‌لێک شتی تریش.

خه‌ڵکانی خۆڕاگری ئه‌وێ به ‌ هه‌مو توێژاله‌کانیه‌وه به‌رگرییه‌کی پاڵه‌وانانه‌یان کردو ‌ به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان بوون بۆ به‌رگری له‌ ژیانیان ، بۆیه‌ حکومه‌تی پارتی سوشیالیست ( پاسۆک) که‌ پاپه‌ئه‌ندرو سه‌ره‌ک شالیار بوو، نه‌یتوانی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌ته‌واوی بکات. دواتر به‌ناچاری له‌ ژێر فشاری سندوقی دراوی جیهانی ، بانکی ناوه‌ندی ئه‌وروپا و ئۆباما ‌و ‌ ئه‌مه‌ریکادا، پاپه ئه‌ندرو زۆربار کرا که‌ نه‌یاره‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ی که‌ له‌ پارتی نه‌یاردا بوو، ڤێنیزلۆس ، ( Evangelos Venizelos) بکاته‌ شالیاری دارایی، واته‌ ئیتر بڕیاره‌کان له‌ لایه‌ن هه‌ردوو حیزبه‌که‌وه ‌ ده‌رده‌چێت و ‌ به‌ هه‌ردوکیانیش ده‌یسه‌پێنن. به‌ڵام ئه‌م پینه‌و‌ په‌ڕۆیه‌ش هه‌ر سه‌ری نه‌گرت نه‌یانتوانی به‌رنامه‌ی شوومی ده‌زگا‌ دراویه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپی بچه‌سپێنن ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش سندوقی دراوی جیهانی به‌ بڕی 8 ملیار یورۆی له‌ قه‌رزه‌که ‌ ڕاگرت و پێی له‌سه‌ر ئه‌وه ‌ داده‌گرت که‌ ده‌بێت ڕیفۆرمه‌کان ‌ له‌ یۆناندا به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بکرێت، له‌م لاشه‌وه ‌ ده‌وڵه‌تی یۆنان هاواری ئه‌وه‌ی لێ به‌رز بووه‌وه‌ که ‌ ئیتر ناتوانێت موچه‌ی کارمه‌ندانی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت بدات ، گه‌ر هه‌تا 16 -12 -2011 ئه‌م یارمه‌تیه‌یان پێنه‌گات، ئیدی هیچ چارێکیان نامێنێت و بارودۆخه‌که‌ ‌ بێ چاره‌سه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی که‌ سندوقی دراوی جیهانی ملی بۆ داخوازیه‌که‌ی پاپه‌ئه‌ندروی سه‌ره‌ك شالیاران نه‌دا، ئه‌میش دوا کارتی یاریه‌که‌ی به‌کارهێنا، به‌ بانگه‌وازکردنی ڕاپرسی گه‌ل( ڕیفرانده‌م) به‌ناوی فرۆشتنی ووشه‌ی دیمۆکراتیه‌ت و حکوومه‌تی دیمۆکراتیه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێ کردنی داخوازیه‌کانی بانکی ناوه‌ندی ئه‌وروپاو سندوقی دراوی جیهانی، ئه‌ویش‌ ئه‌و ڕیفۆرمانه‌ بوون که‌ له‌سه‌ره‌وه ناوم ‌ هێنان. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی که‌ پاپه‌ئه‌ندرو نواندی هه‌موو سه‌رانی سیاسی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و سه‌رجه‌می ده‌زگا دراویه‌کانی توڕه‌ و سڕو به‌‌نج کرد، چونکه ‌ هه‌موی هه‌فته‌یه‌ک پێشتر بوو که حکومه‌ته‌که‌ی پاپه‌ئه‌ندرو ملی بۆ هه‌موو مه‌رج و به‌نده‌کانی ئه‌وان دابوو، بۆیه‌ شاڵاوو هێڕشێکی زۆریان کرده‌ سه‌ری و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌یان لێکرد چونکه ‌ ده‌یانزانی که‌ خه‌ڵکی یۆنان ده‌نگ بۆ ئه‌و ڕیفۆرمه‌ نادات ، ده‌نگدان بۆ ئه‌وه، ‌ ده‌نگدانه‌ ‌ بۆ به‌هێواشی مردنیان. به‌مه‌ش قسه‌ گرنگه‌که‌ی جه‌یمس که‌له‌هانی کۆنه‌ سه‌ره‌ك شالیارانی حکومه‌تی بریتانی ده‌هێنێته‌وه‌ یادمان که‌ له‌ بۆنه‌یه‌کدا کردبوی قه‌له‌کان ده‌نگ بۆ پێشخستنی کریسمس نادات“.

هه‌ر زۆری نه‌خایاند که ‌ پاپه‌ئه‌ندرو له‌ ژێر گووشاری ناوه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی خۆی و ده‌ره‌وه‌ له‌ بڕیاره‌که‌ی په‌شیمان بووه‌وه، ‌ دواتریش فشاری زیاتریان بۆ هێنا تا ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه‌ ، که‌سێکی تر به‌ ناوی لوکاس‌ پاپه‌دیمۆس( Lucas Papademos) کابرایه‌کی ته‌کنۆکرات که‌ ده‌ر‌چووی زانکۆکانی ئه‌مه‌ریکایه ‌و دواتر بووه‌ته‌ ‌ جێگری سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی ئه‌وروپی و پاش ئه‌وه‌ش بوه به‌ ‌ پڕۆفیسۆرو وانه‌ی ئابوری ‌ له‌ زانکۆکانی ئه‌مه‌ریکادا ده‌وته‌وه‌ و له‌ پاڵیشیدا ڕاوێژکاری ده‌وڵه‌تیشی ده‌کرد. هه‌تا ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ش ، 13-11-2011 ، له‌ بانکی ژماره ‌ یه‌کی جیهانی، Goldman Sachs ، ڕاوێژکاری به‌گه‌ڕخستنی پاره ‌ بوو.

هه‌موو ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا وا پێشبینی ده‌که‌ن که‌ ئه‌م کابرا ته‌کنۆکراته‌ ده‌توانێت هه‌ر هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات ، وه‌کو ئه‌وه‌ی پێشتر هیچ ڕۆڵێکی له‌ کێشانی نه‌خشه‌ی ئابووریدا نه‌بووبێت، و یۆنانیش له‌ سه‌ر کورسی گه‌رم و گوڕی یه‌کێتی ئه‌ووروپی به ‌ باخه‌ڵی پڕ له‌ یورۆوه‌‌ دانیشێت. هه‌رچی خه‌ڵکانی نا سیاسی و ناپسپۆڕو نائابوریناسی وه‌کو ئێمه‌شه‌ که‌ ڕه‌شه‌ خه‌ڵکه‌که‌ین ، به‌ گۆڕینی پاپه ئه‌ندرۆیه‌ به‌ پاپه‌دیمۆسێ ، ‌ باوه‌ڕمان نییه‌ که‌ گۆڕانکاریه‌کی بنه‌ڕه‌ت ڕووبدات.

 ئیتالیا: ئیتالیا که‌ سێهه‌م گه‌وره‌ ووڵاتی ناوچه‌ی یورۆیه‌‌ (زۆنی یورۆ) ‌و هه‌شته‌م وڵاتی گه‌وره‌ی جیهانه‌، له ‌ بارو دۆخێکی گه لێك ئاڵۆزی ئابوریدا ده‌ژی ، که‌ له‌ یۆنان سه‌ختتره‌. ئیتالیا 1.9 تریلۆن یورۆ له‌ ژێره‌وه‌یه‌ ، ئه‌م قه‌رزاریه‌ی ئه‌م یه‌کسانه‌ به‌ کۆی قه‌رزاری ئیرله‌نده‌و پورتوغال و یۆنان و ئیسپانیا. به‌شی شێری سه‌رجه‌‌می قه‌رزی هه‌مو ووڵاتانی ئه‌وروپا که‌ 2.3 تریلۆن یورۆیه‌، له‌ سه‌ری ئیتالیادا شکاوه‌ته‌وه‌‌. قه‌رزه‌که‌ ئه‌مه‌نده‌ زۆرو قه‌به‌یه ‌ سته‌مه‌ که‌‌ له‌ هه‌ره‌س هێنان ڕزگار بکرێت، گه‌ر قه‌رزیشی پێبدرێت، ڕێژه‌ی دانه‌وه‌ی سووه‌که‌ی به‌ له‌ سه‌دا 7 ده‌بێت که‌ له‌ کاتێکدا ئابوریناسه‌کان وایان خه‌مڵاندوه‌ که‌ ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری له‌وێ هه‌تا دوو ساڵی تر به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا 0.05 ده‌بێت، به‌مه‌ش قه‌رزده‌ران سڵێکی گه‌وره‌ ده‌که‌نه‌وه ‌ له ‌ یارمه‌تی دانی ئیتالیادا.

بارودۆخه‌که‌ گه‌یشته‌ ئه‌و ‌ ڕاده‌یه‌ که‌ له‌ ڕۆژی 08-11-2011 دا بۆرسه‌ی ئیتالی به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 4 شکا، که‌ ئه‌مه‌ش کارایی خۆی له‌سه‌ر دراوی جیهان و هه‌موو پشکه‌کان( سه‌هم) ‌ له‌ ئه‌وروپاوه ‌ تا ئه‌مه‌ریکا، به‌ ڕاده‌یه‌کی به‌رز داناو نرخیان هاته‌ خواره‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا ئیتالیا ساڵی پار ده‌یتوانی قه‌رز بکات و ڕێژه‌ی سووه‌که‌ی له‌ سه‌دا 4 بێت که‌چی ئه‌‌مساڵ ‌ ڕێژه‌ی سووه‌که‌ له‌ نێوانی له ‌ سه‌دا 7 تا له ‌ سه‌دا 7.7 ده‌بێت‌.

ئیتالیا بۆ ئه‌وه‌ی که ‌ باری دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی سوک بکات ساڵی پار بیری له‌ ‌ فرۆشتنی کۆمپیاله‌ ( Bonds ) کرده‌وه‌. پارساڵ ‌ بایی 5 ملیار یورۆی ‌ بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ فرۆشتوه‌ که ‌‌ بڕی له ‌سه‌دا 4 سووی ده‌چێته‌‌ سه‌ر له‌کاتی کڕینه‌وه‌یاندا، به‌ڵام هه‌فته‌ی پێشوو به‌هۆی پشێوی باری ئابووریه‌که‌یه‌وه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه ‌ سه‌رکه‌وت بۆ له‌ سه‌دا 7.

ئیتالیا بۆ ئه‌وه‌ی که ‌ قه‌رزه‌که‌ی سوک بکات ده‌بێت له ‌ ئێستاوه‌ کار له‌سه‌ر ئه‌وه ‌ بکات که‌ ئه‌و قه‌رزه‌ به‌ بڕی 365 ملیار یورۆ له‌ ماوه‌ی ساڵێکدا دابه‌زێنی که ‌ ئه‌مه‌ش کارێکی گه‌لێک گرانه‌ چونکه‌ ئه‌و قه‌رزه‌ی که‌ ده‌یدرێتێ تاکو له‌و قه‌یرانه رزگار بێت ، هه‌ر بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ ، ‌‌ ده‌بێت 13.2 ملیار یورۆش سوو بداته‌وه‌ ئه‌مه‌ بێ له‌خودی قه‌رزه‌که‌ خۆی . ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا گه‌ر ئیتالیا مل بدات وبچیته‌ ژێر ئه‌م باره‌ گرانه‌شه‌وه ‌ هیچ دڵنیاییه‌ك نیه‌ که‌ ئابووریه‌که‌ی ده‌بووژێته‌وه‌ و ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکی که‌مدا بچێته‌وه‌ دۆخی پێش ڕودانی قه‌یرانه‌که‌ که ‌ ‌ له‌ ساڵی 2008 دا ده‌ستی پێکرد، چونکه‌ خودی مه‌رج و به‌‌نده‌کانی ده‌زگا ‌ دراویه‌ قه‌رزده‌ره‌کان ، که ‌ سه‌پاندویانه‌ به سه‌ر ئیتالیادا هه‌ر وه‌کو کردیان به‌رامبه‌ر یۆنان، کێشه‌ی زیاتر دروست ده‌کات و ڕه‌نگه‌ هه‌مان ده‌رئه‌نجامی ببێت .

له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ نه‌رێنیه‌کانی مامه‌ڵه‌ی قه‌رزدانه‌که‌دا ، ئیتالیا چاری نییه‌ و ده‌بێت په‌سه‌ندی بکات و په‌ڕله‌مانیش ده‌بێت پاساوی بدات و بیکاته‌ یاسایه‌ک و شه‌رعیه‌تی جێبه‌جێکردنی پێببه‌خشێێت . له‌ هه‌مان کاتیشدا ده‌بێت ده‌موچاوێکی تر بهێنرێته ‌ پێشه‌وه‌ تاکو گه‌مه‌ سیاسیه‌کان و ده‌زگا دراویه‌کان، که ‌ ئه‌م کێشه ئابورییه‌، کێشه‌ی مردن و ژیانی خه‌ڵکی ئیتالییه‌، تا ماوه‌یه‌کی تریش بڕ بکات. ئه‌وه ‌ بوو له‌ ڕۆژی 12-11-2011 سیلڤۆ بێرلێسکۆنی ملیارده‌ر که‌ زیاتر له‌ 17 ساڵه ‌ دۆمینه‌یتی ( هه‌یمه‌نه‌) ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حکومی له‌وێ کردوه‌ ، له‌ ژێر گوشاری ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا و ده‌زگا‌ دراویه‌کاندا ده‌ستی له‌ کار کێشایه‌وه ‌ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و پیلانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن سیاسیه‌کان و ده‌زگا ‌ دراویه‌کانه‌وه ‌ بۆ خه‌ڵکی ئیتالیا دانرابوو له‌‌ سه‌پاندنی مه‌رج و به‌نده‌کانیان له‌ ناو ماڵی سێنه‌تای ئیتالیدا به‌ ده‌نگی زۆربه‌ ده‌رچوو. ئێستاش ماریۆ مۆنتی ( Mario Monti) که‌ پڕۆفیسۆره ‌و‌ کۆنه‌ سه‌رۆکی کۆمیسوێنی ئه‌و‌روپا بوو، کراوه ‌ به ‌ سه‌ره ك شالیارانی ئیتالیا.

له‌ ئێستادا هه‌موو هیوای گه‌وره‌ بزنسمانه‌کان، کۆمپانیه‌ گه‌وره‌کان، ده‌زگا ‌ دراویه‌کان و سیساسیه‌کان به‌م کابرا ته‌کنۆکراته‌وه‌ ‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ که ‌ گوایه ‌ ئه‌م ده‌توانێت کێشه‌کان لابه‌لا بکاته‌وه‌. به‌ڵام ڕوداوو ئاڵوگۆڕه‌کان و تاقیکردنه‌وه‌کانی پێشتر پێچه‌وانه‌ی پێشبینه‌یه‌کانی ئه‌وانمان پێده‌ڵێت ، سه‌لمێنه‌ری ئه‌م قسه‌یه‌ش ته‌نها ڕابردووی خۆیه‌تی که‌ کاتێک به‌رزترین پله‌و پایه‌ی له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپیدا ، هه‌بووه، ‌‌ چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ نه‌کراوه‌، هه‌روه‌ها ‌ مێژووی ژیان و ڕۆژانی ‌ داهاتووش ‌ ‌ شه‌رمی له‌ که‌س نییه‌و هه‌موو ڕاستیه‌کان وه‌کو خۆی ده‌رده‌خات.

 هه‌وڵ و کۆششی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا و چین و یابان و هه‌موو لایه‌نه‌کانی تر بۆ پاراستنی هه‌ره‌سی یورۆ، بۆچی؟

لێره‌دا دوو ڕاستی هه‌یه‌و زۆربه‌ی زۆرمان بێ هیچ گیرو گرفتێک په‌ی پێده‌به‌ین ، یه‌که‌م به‌گشتی قه‌یرانه‌که‌ جیهانیه‌و‌ ڕوو له‌ خراپ بوونه‌ نه‌ك باش بوون. دووهه‌میش دراوه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی جیهان وه‌کو یورۆو دۆلاری ئه‌مه‌ریکی و پاوه‌ندی بریتانی و Yuan ی چینی و Yen ی یابانی له‌گه‌ڵ دراوه ‌ نا سه‌ره‌کیه‌کانی تری جیهاندا ئه‌ڵقه‌یه‌کی نه‌بچڕاوی زنجیره‌یه‌ك پێکده‌هێنن ، هه‌ر هه‌موو ئه‌مانیش له‌ گیروگرفتدان.

به‌هاو نرخی ئه‌م دراوانه‌ش له‌ به‌هێزی ئابووری وڵاته‌کانیاندا خۆی ده‌بینێته‌وه، ‌ به‌هێزی ئه‌م ئابووریه‌ش له‌ سه‌ر هه‌ندێک زه‌مینه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ وه‌کو: نشونمای ئابووری وڵاته‌که‌ و ستانده‌ری ژیانی دانیشتوانه‌که‌ی ( هێزی کڕینی کاڵا) و ‌ بازرگانی ووڵاته‌که‌ له‌ ناوه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وی خۆیدا، هه‌روه‌ها مامه‌ڵه کردن به‌ خاڵی سه‌ره‌کی یاریه‌کانی بازاڕه‌وه‌ وه‌کو هه‌ڵکشان و داكشانی ڕێژه‌ی سوو (قازانج) و شکاندنی نرخی دراوه‌که‌ و به‌رز کردنه‌وه‌ی، یاری کردنێکی لێزانانه‌ به زیاد کردنی ‌ باج، دانانی باجی تازه‌ی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ له‌ هه‌موو بواره‌کاندا، ‌ له‌گه‌ڵ به‌ئاگا بوون له قسه‌و‌ به‌ڵێن و په‌یمانی پیاوه ئابوریناس و‌ سیاسیه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا‌.

 ئه‌مڕۆ ئابوری جیهان به‌ چه‌شنێك به‌یه‌که‌وه ‌ گرێدراوه که ‌ مه‌حاڵه‌ ‌ گه‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر یه‌کێك له ‌ دراوه‌ سه‌ره‌کییه ‌ جیهانیه‌کان ببێت، کارایی خۆی له‌سه‌ر دراوه‌کانی ترو سه‌رجه‌می ڕه‌ده‌ڵ و به‌ده‌ڵه‌کانی ئابووری دانه‌نێت.

بۆ نموونه‌ بریتانیا له‌ سه‌دا 60 مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و کاروباره‌کانی له‌گه‌ڵ ووڵاته‌ ئه‌و‌روپیه‌کاندا هه‌یه‌ که‌ به‌ یورۆیه‌‌. له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ بریتانیا هه‌م به‌ هۆی کێشه‌ی ئابووری خۆیه‌وه‌ هه‌م کێشه‌ی یورۆشه‌وه‌ که‌مهێنانی بودجه‌ی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی ئه‌مساڵ سه‌رکه‌وتوه‌ بۆ 9.8 ملیار پاوه‌ند به‌ هۆی جیاوازی نێوانی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی کاڵاو هاوردنییه‌وه‌‌ ( ته‌سدیرو ئیستراد)، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ی بریتانی به‌ پێی قسه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که‌مان، ده‌یڤد کامیرۆن، ده‌بێت خۆمان بۆ ساڵێکی پڕ له ‌ زه‌حمه‌ت هه‌ڵگرین هه‌م به‌ هۆی نادیاری چاره‌نوسی یورۆو یه‌کێتی ئه‌وروپاوه‌و هه‌م به‌هۆی نشونماکردنی ئابووری بریتانیاوه‌ که‌ له‌ ساڵی داهاتوودا پێشبینی گه‌شه‌کردنی ته‌نها به‌ ڕیژه‌ی له‌ سه‌دا 0.05 ده‌کرێت. ئه‌م بارودۆخه ‌ به‌گشتی وای کردوه‌ که ‌ بڕی به‌تاڵه‌، بێکاری لێره‌ له‌ ( بریتانیا) به‌ فه‌رمی نزیک بکاته‌وه‌ له‌‌ 3‌ ملیۆن‌ که‌ زیاتر له‌ ملیۆنێکیان له‌ نێوانی گه‌نجاندایه‌ که‌ له‌ ته‌مه‌نی 16 بۆ 24 ساڵن، به‌پێی ده‌یتای ده‌وڵه‌ت ژماره‌ی بێکاران ئه‌وه‌نده‌ به‌رزه‌ ، که‌ بریتانیا له‌ ساڵی 1994 وه‌ ئه‌مه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیوه ‌. هه‌روه‌ها نرخی پێداویستیه‌کانی ژیان به‌ ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌رز بوونه ‌ته‌وه‌ ، بۆ نموونه‌: خوارده‌مه‌نی له‌ ساڵی پاره‌وه‌ ‌ به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا 4.6 چووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌، جل و پۆشه‌مه‌نی به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا 4.7 سوته‌مه‌نی به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا 19.8 .

 ئه‌وروپا بۆ ووڵاتی چینیش گه‌وره‌ترین هاو مامه‌ڵه‌ی بازرگانیه‌، له‌ ڕیزبه‌ندی بازرگانیدا چین دووهه‌مینه‌ بۆ ئه‌وروپا، له‌ ساڵی پاردا به‌ بڕی 363 ملیار یورۆ مامه‌ڵه‌ی له‌ گه‌ڵ ئه‌وروپادا کردوه‌. له‌ گه‌ڵ په‌یدا بوونی گیروگرفتی یورۆدا ئه‌مساڵ بڕی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ساڵی 2010 ی به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا 15.6 دابه‌زیوه‌‌ ‌ به‌هۆی داخستنی ژماره‌یه‌ك له‌ کارگه‌و کارخانه‌و کۆمپانیه‌کانییه‌وه‌. له‌ هه‌مان کاتیشدا چین ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ له‌ لیستی مامه‌ڵه‌ کردن له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا له‌ ڕیزی چوارهه‌مینه‌وه‌ ه ‌ بووه‌ته‌ دووهه‌م، ئه‌مه‌ ئه‌و راستییه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ ووڵاتی چین چه‌ندێك ئابوریه‌که‌ی نشونمای کردوه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت ، گه‌ر ئابوری ئه‌مه‌ریکا هه‌ره‌س بهێنێت چینیش ‌ له‌ چی مه‌ترسیه‌کدا ده‌بێت‌.!

ئه‌مریکا: هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مریکاش به‌ چه‌نده‌ها شێوه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ ووڵاتانی ئه‌وروپاوه ‌و له‌ تێشکانی یورۆدا و هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپاد ا ئه‌ویش زۆر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت.

به‌پێی ئاماره‌کانی کۆمیسۆێنی ئه‌وروپی European Commission Trade له‌ مامه‌ڵه‌ی بازرگانیدا ته‌نها له‌ ساڵی 2010 دا له‌م بوارانه‌دا ئه‌م ئه‌ژمارانه‌ی خواره‌وه‌مان پیشان ده‌دات:

له‌ مه‌یدانی مامه‌ڵه‌ی بازرگانیدا نێردراوه‌ی ( ته‌سدیر) ئه‌وروپا بۆ ئه‌مه‌ریکا 125.2 ملیار یورۆ بووه‌‌. هاورده‌ی ئه‌وروپا له‌ ئه‌مه‌ریکاوه‌ 131.10 ملیار یورۆ بووه‌.

له‌ بواری به‌گه‌ڕخستنی پاره‌و بواری پیشه‌سازیدا ئه‌وروپا 79.2 ملیار یورۆ بووه‌ ، له‌ کاتێکدا ئه‌مه‌ریکا له‌ له‌ ئه‌وروپادا 97.3 ملیار یورۆ بووه‌. له‌ بواری خزمه‌تگوزاریدا ئه‌وروپا 242.1 یورۆی به‌گه‌ڕخستوه‌ ، له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌مه‌ریکا له ‌ ئه‌وروپادا 169.5 ملیار یورۆ بووه‌. هه‌ر ئه‌و ئامارانه‌ پێمان ده‌ڵێن ، سه‌رجه‌می به‌گه‌ڕخستنی پاره ‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ له‌ ئه‌وروپا دا 3 جار زیاتره‌ له‌ مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئاسیادا له ‌ هه‌مان بوار‌دا. هه‌روه‌ها به‌گه‌ڕخستنی پاره‌ له ‌ ئه‌مه‌ریکا دا له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه‌ 8 جار زیاتره‌ له‌ ‌ چین و هیند ، هه‌ردوکیان به‌یه‌که‌وه‌ ‌. شایانی باسه‌ که‌ ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌وروپا ئه‌وه‌نده‌ بۆ ئه‌مریکا جێێ بایه‌خه‌ که‌ سه‌رجه‌می 15 ملیۆن کرێکارو کارمه‌ندیان ئیشه‌کانیان په‌یوه‌سته‌ به‌و ڕه‌ده‌ڵ و به‌ده‌ڵانه‌‌ی سه‌ره‌وه‌‌.‌

له‌م چه‌ند دێره‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌بێت که ‌ هه‌وڵ و تێکۆشانی ووڵاتانی ده‌رو دراوسێ و جیهان بۆ ڕێگه‌ گرتن له ‌ هه‌ره‌س هێنانی یورۆ له‌به‌ر خاتری خودی ووڵاتی لێقه‌وماوو یا دانیشتوانه‌که‌ی نییه‌ ، به‌ڵکو شین و شه‌پۆڕ بۆ خۆیان ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیری ئابووری خۆیان له‌وێشه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆیان، بپارێزن. ئه‌مان ده‌ربه‌ستی ئه‌وه‌ نایه‌ن که‌ ستانده‌ری ژیانی خه‌ڵکی چه‌ندێك نزمه‌ ، یان دێته‌ ‌ خواره‌وه‌ ، به‌ دروست بوونی له‌شکرێکی گه‌وره‌ی به‌تاڵه‌ به‌تایبه‌ت له‌ نێوانی گه‌نجاندا، به‌که‌وتنه‌وه‌ی برسێتییه‌کی زۆر. گه‌ر ئه‌مان که‌مێکیش به‌ته‌نگه‌وه ‌ بهاتنایه‌، ‌ که‌مێک ده‌ستبه‌رداری که‌م بوونه‌وه‌ی قازانج و سه‌رمایه‌کانیان بوونایه‌، ئه‌و مه‌رج و به‌ندانه‌شیان به‌سه‌ر وڵاتانی لێقه‌وماودا نه‌ده‌سه‌پان. ئه‌مان هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌یه‌کن که‌ چاره‌ نیه‌ بۆ كێشه‌که. ئه‌وه‌ بوو ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش وڵاتانی کۆمه‌ڵه‌ی 20 یا گروپی 20 له‌ کۆبونه‌وه‌که‌یاندا 3 بڕیاریاندا: یه‌که‌م : پڕکردنی بانقه‌کان به‌ پاره‌یه‌کی باش تاکوو به‌گه‌ڕخستنی پاره‌و وزه‌و توانای بازرگانی و مامه‌ڵه‌کانی تریش ‌ ببوژێته‌وه‌. دووهه‌م : له‌ سه‌دا 50 ی قه‌رزه‌کانی یۆنان کوێرکه‌نه‌وه ‌( بکوژێننه‌وه‌) گه‌رچی ئه‌مه‌ش دادی یۆنان و یورۆی نه‌دا. سێهه‌م ته‌رخان کردنی 2 تریلۆن یورۆ بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌و ووڵاتانه‌ی که‌ ده‌که‌ونه ‌ تالوکه‌وه‌‌ .

دواتریش هاتن بانکی ناوه‌ندی ئه‌ورووپیان ناچار کرد به‌ دابه‌زینی ڕێژه‌ی سوو له‌ سه‌دا 1.50 وه‌ بۆ له‌سه‌دا 1.25 ، که‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێت کارایی خۆی له‌سه‌ر زیاد بووونی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی کاڵای ئه‌وروپی دابنێت به‌هۆی هاتنه‌ خواره‌وه‌ی به‌های یورۆوه‌، ئه‌مه‌ش تا ئێساتا ڕۆحی ‌ به‌به‌ر ووڵاته ‌ ئه‌وروپیه‌کاندا نه‌کردۆته‌وه‌ و نه‌بۆته‌ هۆی رزگار کردنی یورۆ.

دوا پلان پشاندانی پرۆژه‌یه‌که‌ به‌ناوی پرۆژه‌ی کردنه‌وه‌ی حسابێک بۆ په‌یدا کردن و دانانی پاره‌یه‌ککه‌ له‌مه ‌ یارمه‌تی ئه‌و ووڵاتانه ‌ بدرێت که‌ لێیان ده‌قه‌ومێت هه‌روه‌ها هێنانه‌ سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قه‌رزاری که‌ به‌پێی ڕێککه‌وتنی 17 ووڵاتی ئه‌ورووپی که‌ له‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی ی ماستریختی نه‌وه‌ده‌کاندا، گرتویانه، ‌ له‌ سه‌دا 60 بووه‌ به‌ به‌راورد کردن ‌ به‌ داهاتی ووڵات (ده‌خل قومی‌) . ئێستا ده‌یانه‌وێت بڕی ئه‌و ڕێژه‌ی قه‌رزه ‌ سه‌ر بخه‌ن.

ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌رێکی تریانه ‌ بۆ کێشه‌ی یورۆو ئابووری ووڵاتانی به‌کارهێنه‌ری یورۆ، به‌ڵام تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ڕێك نه‌که‌وتوون، گرفته‌که‌شیان ئه‌وه‌یه‌ که ‌ هه‌ر هه‌مویان ناتوانن به‌ یه‌ك بڕه‌ پاره‌ به‌شداری بکه‌ن له‌و پرۆژه‌یه‌دا ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ڕه‌چاو نه‌کرێت، ئه‌و ‌کاته وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئه‌ووروپا وه‌کو ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا ده‌بێت باری لاری وڵاتانی که‌مده‌ست ڕاست بکه‌نه‌وه‌.

له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ ئه‌مان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن که‌ چین بێت به‌هانایانه‌وه‌و له‌م قه‌یرانه ‌ ڕزگاریان بکات، ئه‌مانیش له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، هاوڕان که‌ چین ده‌نگی زیاتری له‌ بڕیاردانی له‌ سندوقی دراوی جیهانیدا پێبدرێت له‌گه‌ڵ کردنی هه‌ندێك کارئاسانیی تردا له‌ میانه‌ی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی نێوانیاندا، به‌ڵام تا ئێستا چین ڕه‌زامه‌ندی خۆی بۆ ئه‌م پێشنیازه‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌. ئا لێره‌دا ڕاستیه‌ک هه‌یه‌ گه‌رچی یه‌کێتی ئه‌ورووپی ، خۆیان نایانه‌وێت پێی لێبنێن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ‌هانا بردنیان بۆ چین یانی: یه‌که‌م دانپیانانیانه‌ به‌ مایه‌پوچ بونیاندا ، دووهه‌میش مانای ئه‌مان توانای به‌ڕێوه‌بردنی ووڵاتانی خۆیانیان نییه‌ به‌وشێوه‌یه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت.

 وڵاتانی به‌کارهێنه‌ری تاک دراوی یورۆو ته‌واوی وڵاته‌کانی تری ناوچه‌که‌ش ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێک بکه‌ن بۆ وه‌ستانی هه‌ره‌س ‌هێنانی یورۆ ، چونکه‌ هه‌ره‌س هێنانی یورۆ یانی هه‌ه‌ره‌س هێنانی یه‌کێتی ئه‌وروپی و زه‌رمه‌ندبوونی ئابوری جیهانی له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌ دراویه‌کانیدا.

که‌ ئه‌م هه‌وڵ و کۆششه‌ش بۆ ڕێگه‌ گرتن له‌ هه‌ره‌س هێنانی یورۆ زیاتر وه‌ختیی ده‌بێت، چونکه‌ له‌ لایه‌ک ئه‌م کێشه‌یه‌ وا به‌و ئاسانیه ‌ به‌م ڕێگاچارانه‌ی که‌ ئه‌یکه‌ن حه‌ل نابێت، چونکه‌ کێشه‌که، ‌ کێشه‌ی خودی سیسته‌مه‌که‌یه‌ ، سیسته‌می سه‌رمایاداری، و له ‌ لایه‌کی تریشه‌وه ‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی خه‌ڵک و بزوتنه‌وه‌ی دژ به‌ کاپیتاڵیزم له‌ به‌هێزی و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چووندایه.‌

ڕەهەندەکانی گۆڕان

ڕەهەندەکانی گۆڕان

gorran & wergorran

سەرنجدانێکی ڕەخنەییە لە پەرتووکی (گۆڕان و وەرگۆڕان )

نووسینی: هەژێن

لە بڵاوکراوەکانی سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان نۆڤەمبەری ٢٠١١

بەرایی:

خوێنەرانی هێژا، ئەوەی کە بووە هاندەری نووسینی ئەم سەرنجانە لەمەڕ پەرتووکی (گۆڕان و وەرگۆران: جیهانبینییەکی شیکاریی هزریی و ڕامیاریی و کۆمەڵایەتیی بۆ فەلسەفەی یەکسانییخوازیی) نووسینی هێژا (دارا ئەحمەد)، داخوازی خودی نووسەر بوو بۆ سەرنجدان لەسەر پەرتووکەکەی، پێش بڵاوکردنەوەی چاپە نوێیەکەی. پاش ئەوەی کە سەرنجەکانم تەواو بوون، گەیشتمە ئەو بڕوایەی کە باشترە ئاڵوێری زانیاری و سەرنج و ڕەخنە لە بازنەیەکی گەورەتردا بێت، بۆ ئەوەی خوێنەرانیش هەم لە مشتومڕ و بۆچوونگۆڕینەوەکان ئاگاداربن و هەم ئاسانتر بتوانن بەشداری کارا بکەن، تاوەکو لەو ڕێگەوە بتوانین بەستەڵە هزریی و ئایدیۆلۆجییەکان بشکێنین و زەمینە بۆ نزیکبوونەوە و لەیەكگەیشتن و بەیەکدی ئاشنابوون لەبار بکەین.

لەوێوە کە، من وەك سۆشیالیستێکی ئازادیخواز [دژەسەروەر]ێك باوەڕم بە مارکسیزم [سۆشیالیزمی دەوڵەتی] نییە و کۆمونیزمیش ئەو وێناندنە، کە مارکسیستەکان لە خودی( مارکس)ەوە تا دوا کۆمونیستە دەسەڵاتخوازەکان بەدەستییانەوە داوە، باوەڕم پێی نییە و پێموایە هەڵەوگەڕاوی ئەفسانەی بەهەشتە و ئەو شێوازی پێگەیشتنە و پێداویستی دەوڵەت و دیکتاتۆری پارت و دەستەبژێری کۆمونیست (بەنێوی پرۆلیتاریا) و چۆنییەتی توانەوەی دەوڵەت لەو کۆمەڵگەدا، ئایدیالیستانەیە و لە لێکدانەوە و پاساوی ئایدیالیستەکان، بۆ گەیشتن بە بەهەشت و بەڕێوەبەرایەتی کاروبارەکانی ناو بەهەشت، دەچێت. ئەگەر بە وردی سەرنجی تێزی توانەوەی دەوڵەتی سۆشیالیستی بدەی، دەبینیت لە بوونەخواردنی کێشکەکانی بەهەشت دەچێت، کە بە پێی بۆچوون و گێڕانەوەکانی ناو قورئان، دەبنە خواردن بۆ بەهەشتیان و پاشان لە ئیسکوپروسکیان کێشکەخواردراوەکان چێ دەبنەوە و دەفڕنەوە سەر لکی دار و درەختەکان. ئایا دروستکردنی دەوڵەتێك و لە خۆوە توانەوەی لە چیرۆکە پوچگەراییەکانی بەهەشت ناچێت؟

ئەمە سووکایەتی نییە، ئەگەر بڵێم من مارکسیزم بە دونیاییکردنی ئایینەکان دەبینم و بەس. چونکە لە مارکسیزمدا مارکس و ڕابەرانی پاش وی، جێی خوا و پەیامبەرانی دەگرنەوە و دەبنە بتی پیرۆز و خوا کە لە ئاییەکاندا نیشانەی هۆشی سەروومرۆییە و شایانی پاشڕەوییە، دەستەبژێری کۆمونیستەکان و لەناویاندا ڕابەران و ئیدئۆلۆگەکانیان ئەم ڕێوشوێنە پایەبەرزە داگیردەکەن و دەبنە مامۆستا و فەرماندەری نەزانەکان ( نەزان لە دیدگەی ئەوانەوە). پاشان قۆناخبەندی مێژوو و شۆڕش و فەرماندانیان بە شۆرش و لێکدانەوەیان بۆ شۆڕش و ڕۆڵی کۆمونیستەکان و پارتەکەیان و پیرۆزی گوتەکانیان و دیاریکردنی دروستی و نادروستی هەر بۆچوون و هزر و تێڕوانێك یا هەر ئارەزووییەکی مرۆیی بە بەراورد بە دەقە پیرۆزەکان. دواجار ئاراستەکردنی چارەنووسی مرۆڤەکان و مێژوو بەو جۆرەی کە چەند کەسێك هێڵکارییان بۆ کێشاوە و ناچاربوون بە ملدان بەو نەخشانە وەك ڕاستییەکی بێچەندوچوون. ئایا ئەمە هیچ جیاوازییەکی لەتەك ڕێڕەو (مذهب) و ئایینەکان هەیە؟

بەم بەراییە کورتەوە، هەوڵدەدەم بەپێی توانای بۆچوونی کەسیی خۆم لەمەڕ ئەو بیرۆکانەی کە نووسەر بەنێوی “هزری نوێی کۆمونیستی” دەیانخاتە بەرچاومان، بخەمەڕوو.

بۆ داگرتنی پەرتووکەکە کلیکی ئێرە بکە  gorran & wergorran

بزووتنه‌وەی دژە سەرمایەداری (ئه‌نتی کاپیتاڵیزم) له‌ شێوه‌ی ده‌ستبە‌سه‌رداگرتن و داگیرکردن له‌ بریتانیادا له‌ زیادبوون و بره‌ودایه‌

زاهیر باهیرله‌نده‌ن

06/11/11

تیشکی هه‌تاوی به‌رهه‌ڵستکردنی زوڵم و زۆر و نه‌هامه‌تی و قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئابووری ئه‌م جاره‌ی جیهانی، که‌ له‌ ئاسۆی بڵندی ڕاپه‌ڕیوانی یۆنانه‌وه‌ ده‌ستیپێکرد، ڕووناکی خۆی‌ به‌سه‌ر گه‌لێک له‌ وڵاتانی جیهاندا په‌خشکردوه‌‌. به‌رهه‌ڵستیکردنێک که‌ شه‌پۆله‌که‌ی ته‌واوی سه‌رجه‌می وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو و وڵاتانی دیکه‌، که‌ له‌‌ ڕێی گه‌شه‌کردندان، ‌‌زۆر و ‌که‌م گرتۆته‌‌وه‌ . چه‌شنێک له‌ خه‌بات به‌کار ده‌برێت، که‌ له‌ ئێستادا له‌ هه‌موو جۆره‌ خه‌باته‌کانی پێشووی تێپه‌ڕاندووه‌ به‌ گرتنه‌به‌ری خه‌بات و چالاکی ڕاسته‌وخۆ و ده‌ستبەسه‌ردااگرتنی شوێنه‌کان که‌ به‌ره‌و ئیسپانیا و دواتریش ئیسرائیل و به‌دوای ئه‌ویشدا وۆڵ ستریتی ئه‌مه‌ریکا، ملی نا، وا ئێستاش له‌ بریتانیادا بووه‌ته‌ ته‌واوکه‌ری زنجیره‌ی ناڕه‌زاییه‌کانی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکان، که‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به‌رده‌وام بوو،‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر‌ بڕێکی زۆری زانکۆکاندا گرتبوو، ‌ ئێستاش بزووتنه‌وه‌که‌ی بردۆته‌‌ قۆناغێکی تری کاراوه‌.

قافڵه‌ی کاروانی ده‌ستبه‌‌سه‌راگرتن و داگیرکردن، که‌ له‌ ڕۆژی 15.10.11 که‌ به‌ره‌و له‌نده‌ن ستۆک مارکێت، بۆرسه‌ی له‌نده‌ن، خۆی کوتا، به‌ڵام پۆلیس، جه‌رده‌ئاسا ڕێگای پێگرت ، ئه‌ویش هه‌واری خۆی له کڵێسه‌ی سانت پاوڵس St Pauls Cathedral ‌ خست، به‌ نزیکه‌ی 250 چادر‌، خێوه‌ت‌، ئه‌و‌ بۆشاییه‌ی، که ‌ له‌وێدا بوو پڕ کرده‌وه‌. ئه‌وه‌ 3 هه‌فته‌ی ته‌واوی پڕکرده‌وه‌و پێی ناوه‌ته‌ هه‌فته‌ی چواره‌مه‌وه.

له‌م 3 هه‌فته‌یه‌دا ، که‌نیسه‌ و ده‌وڵه‌ت و کۆمپانیا گه‌وره‌کانی ناو جه‌رگه‌ی شار وایان چاوه‌ڕوان ده‌کرد، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژیکدا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ‌ بێپشتگیری کردن ده‌مێنێته‌وه ‌و ئیدی بۆ خۆی تێده‌شکێت و ئه‌میش وه‌کو زۆر جۆر له‌ شێوه کۆنه‌کانی خه‌بات ، ساتێکه‌و‌ تێده‌په‌ڕیت ، بێپشتگیری کردن ، بێده‌ستپێشکه‌ری کردن ، بێڕاکێشانی سه‌رنجی خه‌ڵكانی له‌نده‌ن و گه‌شتیا‌ران، ده‌پووکێته‌وه‌. به‌ڵام پێشبینییه‌که‌ی هه‌ر هه‌موویان به‌هه‌ڵه ده‌رچوو ، که‌مپه‌ینی داگیرکردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن له‌ بره‌و و پێشه‌وه‌چووندایه‌ ، دۆست و هه‌وادار و پشتیوانانی له‌ زۆربووندایه‌‌، ئه‌مه‌ش هانی خه‌ڵکی تری دا، بێنه‌ ناو بزاڤه‌که‌وه‌، ئه‌وه‌ بوو 2 هه‌فته‌ له‌مه‌وپێش له‌ناو له‌نده‌ندا له‌ Finsbury Square ،‌ له‌وێش خه‌ڵکی چادری خۆی لێهه‌ڵدا.

له‌ ڕۆژی 03.11.11‌ له Canery Wharf ‌ هه‌مان شت ڕووی دا‌‌. ئه‌مه جگه‌ له‌‌وه‌ی، که‌ له‌ ڕۆژی 2.11.11 و 3.11.11 له‌ 5 شاری تری بریتانی:Bristol, Bath, Bradford, Birmingham and Edinburgh ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ ده‌ستیپێکردووه‌، بۆیه‌ چیتر‌ له‌لایه‌ن که‌نیسه ‌و ده‌وڵه‌ت و کۆمپانیا گه‌وره‌کانه‌وه ‌ ناتوانرێت ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ په‌راوێز بخرێت. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی یاسا به‌رقه‌رار بێت، له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا به‌ یاسا نه‌ ک به‌ فیشه‌ک خه‌ڵکی ده‌مکوت بێت ، ده‌یڤد کامیرۆن، سه‌ره‌ک شالیارانی بریتانی به‌ ئاشکرا دوو هه‌فته‌ له‌مه‌و پێش له‌ میدیادا ڕایگه‌یاند ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ناڕه‌زاییده‌ربڕینداین و له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ستی ده‌ربڕینی قسه ‌و ڕاداین، به‌ڵام نه‌ک له‌ گه‌ڵ دانانی چادر و خێوه‌تدا، ئه‌مه‌ی که‌ ئه‌م خه‌ڵکه ‌ ده‌یکات یانی به ‌ئاره‌زووی خۆیان دانانی خێوه‌ت‌ له هه‌ر شوێنێکدا که‌ خۆیان بیانه‌وێت، که ‌ ئه‌مه‌ش کاری کرده‌نیه ‌و‌ ده‌بێت یاسایه‌ دانێین، ‌ که‌ کردنی ئه‌م جۆره ‌کارانه‌ به‌ تاوان حسابی بۆ بکرێتواته‌ خه‌ڵکی له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و چادرهه‌ڵدان ، گه‌رچی به‌ ڕێگای ئاشتیانه‌ش بێت‌، ده‌توانرێت به ‌تاوانبار بدرێته ‌ قه‌ڵه‌م و بترێنجێنرێته‌ کونجی به‌ندیخانه‌کانه‌وه‌. شایانی باسه‌، که‌ ئه‌وه‌ش بڵێن هه‌ر هه‌فته‌ی پێشتریش کامیرۆن بانگێشه‌ی ئه‌وه‌ی کرد داگیرکردنی خانووه ‌ چۆڵه‌کان، که‌ هی خه‌ڵکانی ده‌وڵه‌مه‌ندن، له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی بێشوێن و جێگه‌وه‌، ده‌بێت قه‌ده‌غه ‌ بکرێت، ده‌بێت یاسایه‌ک دابنرێت، ئه‌و کاره‌ به‌ تاوانبارێتی له ‌ قه‌ڵه‌م بدات. ئیدی وا چاوڕوان ده‌کرێت له‌ سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌دا چه‌له‌حانێ له‌ هۆڵی په‌ڕله‌ماندا بۆ دانانی 2 یاسای نوێ به‌رده‌وام ‌بێت تاکو زیاتر ئازادییه‌کانی تاک و گروپ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیداته‌سکتر بکرێنه‌وه‌‌.

ده‌وڵه‌ت و پیاوه‌کانی و کۆمپانیه‌ گه‌وره‌کان و بانکه‌کان ، هه‌رچیه‌کیان له‌ توانادا بێت ده‌یکه‌ن بۆ هێڵانه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رده‌م ، به‌ڵام هه‌رچیه‌ک بکه‌ن ناتوانن ویست و ده‌نگی ئازادی خه‌ڵکی بتاسێنن . گه‌نجانی بریتانی ، له‌ کاتێکدا که ڕێژه‌ی بێکاریی‌ له‌ نێوانیاندا له له‌‌ سه‌دا 20 زیاتره‌، ناتوانن و ناکرێت‌ قڕوقپی له‌مه ‌ بکه‌ن، به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ ده‌زانن، که ‌ئه‌م نه‌هامه‌تیه‌ی‌ به‌سه‌ر زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکیدا له‌ جیهاندا هاتووه‌ به‌هۆی هه‌بوونی سیسته‌می سه‌رده‌م(کاپیتاڵیزم)ه‌وه‌یه‌.

که‌مپه‌ینی داگیرکردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن له‌ له‌نده‌ندا ، که‌ به‌شێکه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی داگیرکردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌کان که‌ ‌ ئه‌مڕۆ له‌ جیهاندا به‌رده‌وامه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌لێک ڕووداوی لێکه‌و‌ته‌وه‌ ، وانه‌ی گه‌وره ‌و زۆرمان فێرده‌کات به ‌هۆی ده‌ستپێشکه‌ری به‌شداربووانییه‌وه ‌و هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێڕه‌وه‌شی که‌ گرتویانه‌ته‌ به‌‌ر، له‌وانه‌ش:

** گه‌رچی گۆڕه‌پانی داگیرکردنه‌که‌ له‌ به‌رده‌م گه‌وره‌ترین و گرنگترین که‌نیسه‌ی له‌نده‌ندایه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌گه‌یاندووه‌ که‌ ناڕه‌زاییه‌که‌ دژ به‌ دین و که‌نیسه ‌و پیاوه‌کانی که‌نیسه‌ن. بگره‌ خه‌ڵکانی که‌مپه‌که‌ له‌وێ هه‌تا ئێستاش په‌یوه‌ندییه‌کی باشیان له‌ گه‌ڵ به‌رپرسیارانی که‌نیسه‌که‌ ڕاگرتووه ‌و هه‌میشه‌ش له‌ دایه‌لۆگدان له‌سه‌ر ئه‌و گیروگرفتانه‌ که ڕۆژانه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌دات.

هه‌ڵبژاردنی ئه‌م شوێنه‌ ته‌نها به‌هۆی گرنگێتی شوێنه‌که‌یه‌وه‌ بوو، که‌ یه‌که‌م نزیکه‌ له‌ بۆرسه‌ی له‌نده‌نه‌وه‌، دووه‌م ڕۆژانه‌ خه‌ڵکێکی زۆر له‌ گه‌شتیاره‌کان دێن بۆ بینینی ئه‌م که‌نیسه‌یه‌، سێهه‌میش به‌هۆی قه‌ره‌باڵغیه‌کی یه‌کجار زۆره‌وه‌ یه. ‌.ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ وای کردووه،‌ که‌ که‌نیسه‌ و پیاوه‌کانی هێناوه‌ته‌ ناوجه‌رگه‌ی کێشه‌که‌وه‌ و ئه‌وان‌ ناتوانن بێهه‌ڵوێست بمێننه‌وه‌، له‌ کاتێکدا که‌ ‌ ده‌بینن ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ دژی زوڵم و زۆره‌ ، له‌ دژی نه‌بوونی و بێکاری و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌، هه‌ر بۆیه‌ش پیاوانی که‌نیسه‌ش ، که‌ هه‌مان بانگێشه‌ ده‌که‌ن، ناتوانن خۆیان له‌و‌ ڕاستیه‌ بدزنه‌وه‌، که‌ ئه‌م قه‌یرانه ‌ ئابوورییه‌ی ‌ ئیستا‌ به‌سه‌ر جیهاندا هاتووه ‌ هۆکاره‌که‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌یه‌. ئه‌م کێشه‌یه ‌ لای پیاوانی به‌رپرسیاری که‌نیسه‌که‌ وا قوڵبووه‌ته‌وه‌ که‌ تا ئێستا 3 قه‌شه‌ ، ‌ دووانیان قه‌شه‌ی سه‌ره‌کین، ده‌ستیان له‌ کاره‌کانیان و به‌رپرسیارێتیان له‌ که‌نیسه‌که‌ ، کێشایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌‌هۆی ململانێی نێوانی خۆیانه‌وه‌، که ‌هه‌ندێکیان له‌ هاوشانی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی شار و گه‌وره‌ بزنسمانه‌کانه‌وه ‌ داوای ئه‌وه‌یان ده‌کرد، که ‌ ده‌بێت ئه‌م خه‌ڵکانه‌ له‌وێ ده‌ربکرێن ، هه‌تا ئه‌گه‌ر به ‌ به‌کارهینانی ڕێگای توندوتیژیش بێت.. یه‌کێک له‌و قه‌شانه‌ی که‌ ده‌ستی کێشاوه‌ته‌وه‌ یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ره‌ به‌رپرسیاره‌ گه‌وه‌ره‌کانی که‌نیسه، ‌ که‌ ته‌نها شه‌خسی شاژن(مه‌لیکه‌)‌، خۆی ده‌توانێت ‌ که‌سێک له‌بری ئه‌و‌ دانێته‌وه‌. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم‌ ئه‌و شوێنه‌ی که‌ ‌‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ موڵکی که‌نیسه‌ و( City Of London Corporation)ه‌.

** له‌م که‌مپه‌دا دیمۆکراتی ڕاسته‌قینه‌ په‌یڕه‌و ده‌کرێت، که‌ ئه‌ویش دیمۆکراتی ڕاسته‌و‌خۆیه‌، که ‌ هه‌موو بڕیارێک، هه‌موو چالاکیه‌ک به‌ هه‌ره‌وه‌زی ده‌درێت و ده‌کرێت.‌ له‌ ڕۆژێکدا دوو کۆبوونه‌وه‌ی فراوان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ‌و بۆ شتی تر له‌ کاتژمێری 1 ی پاشنیوه‌ڕۆ و 7 ی شه‌ودا ده‌کرێت . له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا باس له ‌ هه‌موو ڕووداوه‌کانی ناو که‌مپه‌که‌ ده‌کرێت: مه‌سه‌له‌ی ئاسایش و ‌ پاکوخاوێنی ناو که‌مپه‌که‌‌ ، چی ڕوویدابێت، چ بڕیارێک بدرێت و هه‌رکه‌س بیه‌وێت قسه‌ بکات ، چ لیژنه‌یه‌کی نوێ هه‌ڵببژێریت بۆ مه‌به‌ستێکی نوێ یا گه‌ر گۆڕانکاری به‌سه‌ر لیژنه‌کاندا بێت. لێره‌دا ڕێگاش له‌ هیچ که‌سێک ناگیرێت گه‌ر بیه‌وێت قسه‌ بکات به‌ مایکرۆفۆنه‌که‌ ، ئازاده‌ له‌ ته‌واوی ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوونی خۆی، ئه‌مه‌ نه‌ک هه‌ر بۆ خه‌ڵکانی خودی که‌مپه‌که‌ به‌ڵکو بۆ ڕێبواره‌کان و زیاره‌تکه‌رانیشی.

به‌پێچه‌وانه‌ی ناحه‌زانی که‌مپه‌که‌، که‌ وایان پێشبینی ده‌کرد، که‌ ‌ یا سه‌پۆرتیان ناکرێت یا خه‌ڵکێکی زۆر که‌م به‌ده‌میانه‌وه‌ ده‌چێت‌، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا سه‌پۆرتێکی زۆر زۆریان هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن هه‌موو توێژاڵه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای بریتانییه‌وه ‌ هه‌تا به‌ گه‌شتکه‌رانی بێیانیه‌وه ‌و خه‌ڵکانێکیش له‌ وڵاتانی تره‌وه‌، هه‌ر له‌ خه‌ڵکی ئاساییه‌وه‌ تا نووسه‌ر، ئه‌کته‌ر، ڕۆژنامه‌نووس، ده‌رهێنه‌ری فیلم، وه‌رزشکار، پیاوانی دینی له‌گه‌ڵ گه‌لێک له‌ که‌سانی تریش .

هاوکاری خه‌ڵکی ته‌نها مه‌عنه‌و‌ی نییه‌ به‌ڵکو به‌ پاره ‌و به‌ پێداویستی تریش، دێنه‌ پێشه‌وه‌ . له‌ حاڵی حازردا پاره‌یه‌کی باشیان هه‌یه‌ و ‌ ده‌توانن هه‌موو پێداویستییه‌کانیانی پێ دابین بکه‌ن.

** که‌مپه‌که‌ زۆر به‌ ڕێکوپێکی هه‌ر له ‌ ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه ‌ ڕێکخراوه‌ به‌ دابینکردنی هه‌موو شتێک، که ‌ له‌ که‌مپێکدا یا له ‌ گوندێکدا پێویست بکات ببێت، له‌وانه‌ : چاد‌رێکی گه‌وره‌ که تێیدا بۆ چێشتلێنان و ئاماده‌کردنی خواردنه‌کانی تر به‌کار ده‌هێنرێت و چه‌ند که‌سێک به‌ خۆبه‌خشانه‌ کاری لێده‌که‌ن‌، که ‌ ئاماده‌ کردنی خواردنی 3 ژه‌مه ، که‌ نانی به‌یانی و نیوه‌ڕۆو شێوانه‌. ناندان ‌ نه‌ک هه‌ر ‌به خه‌ڵکی که‌مپه‌که‌ به‌ڵکو بۆ زیاره‌تکه‌رانی که‌مپه‌که ‌و سه‌پۆرتکه‌رانی ڕۆژانه‌شی، که ‌ هه‌موو ئه‌م خواردنانه‌ش به‌لاشه ‌و خه‌ڵکی چه‌ندی ده‌وێت ده‌توانێت بخوات. هه‌ر له‌م مه‌تبه‌خه‌دا میوه‌یه‌کی زۆر له‌ سندووقدا، شه‌ربه‌ت و شیرێکی زۆر له‌ پاکه‌تدا، هه‌ڵدراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ‌ چه‌نده‌ین جۆر له‌ کێک و پسکیت ، که ‌ هه‌موو کاتێک ئاماده‌ن ‌ بۆ خواردن.

چادرێکی تر که‌ ئه‌مه‌یان قاوه‌خانه‌یه ‌ به‌رده‌وام کراوه‌یه‌ و چا و قاوه‌ی تێدا ده‌خورێته‌وه‌. دوای ئه‌مانه‌ش به‌شی یاسایی، که ‌ ئامۆژگاری خه‌ڵکی ده‌که‌ن گه‌ر له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر بکرێن‌، به‌شی میدیا، که‌ هه‌فتانه‌ ڕۆژنامه‌یه‌ک ده‌ر ده‌که‌ن، به‌شی کتێبخانه‌ ، به‌شی نه‌خۆشی بۆ چاره‌سه‌رکردنی باری ته‌ندروستی خه‌ڵکه‌که گه‌ر پێویستی کرد‌ ، له‌ گه‌ڵ خێمه‌ی تایبه‌تی بۆ موحازه‌ره‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ گرنگه‌کانی وه‌کو ئابووریی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و بابه‌تی تر، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دابینکردنی پێداویستیه‌کانی تری که‌مپ وه‌کو کاره‌با و غاز و به‌شی زانیاری ته‌کنۆلۆجی و به‌شه‌کانی تر. ئه‌مانه ‌و زۆری تر له‌ پاڵ ڕاگرتنی پاکوخاوێنی ناو که‌مپه‌که ‌و قه‌ده‌غه‌کردنی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکحول، که‌ خه‌ڵکانی ناو که‌مپه‌که‌ به‌ جه‌ماعی ڕایان له‌سه‌ر ‌ داوه‌. لێره‌دا هه‌ست به‌ هه‌بوونی ئاسایشی ته‌واو و هه‌ست به‌ ژیانێکی تر ده‌که‌یت، که‌ هه‌موو شتێک به‌لاشه ‌و هه‌موو شتێکیش به ‌ هه‌ره‌وه‌زی ده‌کرێت که‌سیش سه‌رکرده ‌و بنکرده ‌نییه‌ له‌وێدا.

به‌ پێی قسه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئیڤنین ستانده‌ر، که‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌نتی مانگرتن و خۆپێشاندان و هه‌موو چالاکیه‌کی جه‌ماوه‌رییه، ده‌ڵێت ‌ له‌ ڕۆژانی یه‌که‌مدا یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ شێف‌ (چێشتلێنه‌ر)ه‌ باشه‌کانی ئیتالیا هاتووه ‌ بۆ که‌مپه‌که‌ بۆ دانانی مه‌تبه‌خه‌که ‌و‌ ئامۆژگاریکردنی هه‌ڵسوڕاوانی مه‌تبه‌خه‌که‌ له‌ ڕاگرتنی ڕاده‌ی پاکوخاوێنی له‌وێ، هه‌م بۆ مه‌به‌ستی ته‌ندروستی و هه‌م تاکو خاڵێک نه‌درێته‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵات که‌ به ‌ناوی

پیسوپۆخڵییه‌وه‌ مه‌تبه‌خه‌که‌ داخرێت.ا

** نموونه‌یه‌کی بچووک به‌ڵام گرنگ نیشان ده‌دات، که‌ خه‌ڵکی ده‌توانێت سه‌رجه‌می ژیانی خۆی له‌ ناو کۆمه‌ڵگادا له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ ڕێکبخات به‌ سه‌رجه‌می که‌رته‌ خزمه‌ت گوزاریه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاوه، به‌ کارگه ‌و کارخانه‌کانه‌وه‌، ‌ بێئه‌وه‌ی‌ پێویسستی به‌ ئیداره‌یه‌کی بیرۆکراتی وه‌کو ده‌وڵه‌ت ببێت، بێئه‌وه‌ی که‌ پێویستی به‌ سه‌رکرده ‌و به‌ پێشڕه‌و و هتد هه‌بێت. خه‌ڵکی خۆی ئه‌مه‌نده ‌ به‌ توانا و ده‌ستپێشخه‌ره‌‌ ده‌توانێت هه‌موو شتێک، که‌ له‌ خزمه‌تی خۆیدا بێت‌ بیکات. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی، که‌ نیشانی ده‌دات، که‌ خه‌ڵکی ده‌توانێت هه‌ره‌وه‌زانه‌ له‌ که‌ش و هه‌وایه‌کی ئاسایی و ئاسایشدا به‌ بێته‌نگوچه‌ڵه‌مه،‌ ژیانی خۆی به‌رێته‌ سه‌ر.

** بووه‌ته‌ پڕۆپاگه‌نده‌یه‌کی گه‌وره بۆ به‌ ئاگاهێنانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ‌و ئه‌و کێشه‌ گه‌ورانه‌ی، که‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ ڕووبه‌ڕووی کردوونه‌ته‌وه‌ ‌و پێشانیشیان ده‌دات، که‌ ته‌نها ڕێگا چاره‌یه‌ک له‌ به‌رده‌میدا خه‌باتکردنه‌ و خه‌باتکردنی ڕاسته‌وخۆش، به‌ بڕواکردنه‌ سه‌ر خودی خۆت نه‌ک سیاسییه‌کان و پارته‌ سیاسیه‌کان. هه‌ر بۆیه‌ خه‌ڵکانێکی زۆری بۆ پشتوپه‌نای خۆی کۆکردۆته‌وه‌ له‌ نێوه‌ندی هه‌موو توێژاڵه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگادا. وه‌ پێشمان ده‌ڵێت که‌ چۆن کۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵکێکی که‌م ده‌توانێت به‌ڕووی سیسته‌مێکی ئاوا دڕنده‌دا بوه‌ستێته‌وه‌ و کارایی خۆشی بچه‌سپێنێت.

وه‌کو له‌سه‌ره‌وه ‌ باسم کرد ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ‌ به‌ جۆرێک ده‌نگی داوه‌ته‌وه‌ و خه‌ڵکێکی گه‌لێک زۆریشی له‌ خۆی کۆکردۆته‌وه‌ ، له ‌ ئێستادا ده‌وڵه‌ت و که‌نیسه ‌و کۆمپانیا گه‌وره‌کان و بانکه‌کان له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که‌ پێشتر ده‌یان کرد چوونه‌ته ‌ دواوه ‌و پشتڕاستی ئه‌وه‌شیان کردۆته‌وه،‌ که ‌ هه‌تا کۆتایی ئه‌مساڵ که‌مپه‌ینی ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ده‌توانێت له‌وێدا بمێنێته‌وه‌. له‌ولاشه‌وه‌ سه‌رکرده‌ی پارتی له‌یبه‌ری ئۆپۆزیشنیش ، ئێد مییله‌بان ، ده‌یه‌وێت که‌ سه‌رمایه‌ی سیاسی سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه‌ بۆ خۆی و پارته‌که‌ی دروست بکات. بۆیه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ڕۆژنامه‌ی ‌ ئۆبسێرڤه‌ری به‌ریتانیدا نووسیویه‌تی و ده‌ڵێت: ” ئه‌مه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ ده‌یبینین زه‌نگی به‌ ئاگاهێنانه‌وه‌یه‌ئه‌مه‌ ئیشاره‌تێکی مه‌ترسیداره ته‌نها بێڕه‌حمه‌کان ده‌توانن فه‌رامۆشی بکه‌ندرێژه‌ به‌ نووسینه‌که‌ی ده‌دا و ده‌ڵێت ئه‌مه‌ی که‌ ڕووی داوه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌یه‌، ئه‌و بارو دۆخه‌یه،‌ که ‌ به‌ ملیۆن خه‌ڵکی تێدا ده‌ژی سه‌باره‌ت به ‌ گه‌وره‌بوونی که‌لێنی نێوانی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، هه‌روه‌ها چونیه‌تی به‌ڕیوه‌بردنی وڵات

** ئه‌‌مان داخوازییه‌کی ئاوایان له‌ ده‌وڵه‌ت و کۆمپانیاکان نییه‌ ، ئه‌مان به‌ دووی داخوازیدا وێڵ نین، به‌ڵکو به‌ دوای ئامانجی سه‌ره‌کیدا. لای ئه‌مان خستنه‌ڕووی داخوازیه‌کانیان یانی پێلێنان و ئیعترافکردن به‌ سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵات. هه‌ر بۆیه‌ ‌ نوێنه‌ره‌کانیان له‌ سه‌ر داخوازی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی ده‌وروبه‌ر چوونه‌ دایه‌لۆگه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیاندا، لیستی داخوازییان نه‌خسته‌ به‌رده‌میان .

تۆنی، یه‌کێک له‌ نوێنه‌ره‌کانی که‌مپه‌که ، له‌ دوای وتووێژه‌که‌ وتی ئه‌مان به‌ گران له‌ ئێمه‌ تێده‌گه‌ن ، تێناگه‌ن‌ بۆچی ئێمه‌ لێره‌ین . باوه‌ڕم وایه‌ ئه‌مان چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ ده‌که‌ن ‌ لیستی داخوازییه‌کانمانیان پێشکه‌ش که‌ین . به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌‌وه‌ ‌ نییه‌ که‌ ئه‌مانه‌وێت . ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ لێره ‌ نین تاکو دروشمه‌کانمان ڕاوه‌شێنین و بشه‌کێنینه‌وه‌، پێبده‌ین به‌ زه‌ویداو ئیمجا بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ماڵه‌کانمان، ئه‌مان تێناگه‌ن‌ ئێمه‌ گۆڕانی ڕاسته‌قینه‌مان ده‌وێت، گۆڕانی بنه‌ڕه‌تیمان ده‌وێت.