ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

بەشێك لە مێژووی ڕۆژی 1ی ئایار / 2

بەشێك لە مێژووی ڕۆژی 1ی ئایار

و. لە ئاڵمانییەوە: هەژێن

بەشی دووەم

چیرۆکی (بەشداریی کۆمەڵایەتی)

هاوپەیمانی چینایەتی کۆنفیدراسیۆنی یەکێتییەکانی ئاڵمان ڕیسا [سوننەتی] خۆی هەیە : ساڵی 1920 لە کۆماری ڤایمارەرWeimarer دا یاسای شوراکانی کارخانەی ئیمپراتۆری ئاڵمان پەسەند کرا. پاش جەنگی دۆراوی یەکەمی جیهانی (1914-1918) و شۆڕشی نۆڤەمبەری کرێکاران – و شوراکانی سەربازان (1918/19) سۆشیالدێمۆکراتی و یەکێتییەکانی وەك دەستەبژێری سەروەر خۆیان سەپاند. هەر ئەو سۆشیالدێمۆکراتە، ساڵی 1914 دەنگی بە جەنگی ئیمپراتۆریی دا، تاوەکو ‌دیسانەوە لەلایەن هێزە کۆنەپەرستەکانەوە وەك نانیشتمانی” سووکایەتییان پێنەکرێت.

ڕابەڕانی پارتی سۆشیالدێمۆکرات ئالمان ئیبێرت Ebert و نۆسکە Noske دەیانەویست بەشی خۆیان لە ولاتانی داگیرکراو شوێنێك لەبەر خۆرەتاوبپچڕن، لەو ڕووەوە یەکێتییە سۆشیالدێمۆکراتەکانیش لەوپێناوەدا ئامادەبوون، لە کاتی جەنگی ئیمپریالیستانەدا دەم و دەست و پێ بەستراو بن. ئەم گونجانە چینایەتییە وەك هودنە” بووەتە سیمبوڵی میانجیکاریی و هاریکاریی (corporatism) یەکێتییەکان. ئیمپراتۆر (قەیسەری پروس) بە بەفەرمیناسین لە یاسای کۆمەکیی خزمەتگوزارییە نیشتمانییەکانی 1916دا سوپاسگوزاری کردن. لە ڕێکەوتننامەی ستینیس لێگیین Stinnes-Legien نێوان ئەنجومەنی ناوەندیی کار (ZAG) لەتەك پیشەسازیدا سەرلەنوێ لە سالانی 1918 تا 1924 گیانی سازشکارانی تەبایی چینایەتی یەکێتییەکان خۆی دەردەخاتەوە.

1919 : ڕۆژی پشوو و ڕەشەکوژی

لەتەك سەرکەوتنی سۆشیالدێمۆکراتی لە کۆماری ڤایمەر Weimarer دا، ساڵی 1919 ئیتر ڕۆژی 1ی ئایار کرا بە پشوو ڕۆژی جەژنی نیشتمانی“. بۆ ئەوەی چیتر یاداوەری کوشتاری مانگرتنە جەماوەرییەکەی 1886 لەپێناو 8 کاتژێر ڕۆژانەکاردا، نەبێت. سۆشیالدێمۆکراتەکان دەیانویست پشوویەکی یاساییانەی دەوڵەتیی، وەك باڵاترین ئامانج پاراستنی کرێکاران و ئاشتی جیهانیی هەمیشە دابینکراو” نیشان بدەن. دەبوو ئەمە ببێتە ئامرازێك بۆ یەکگرتن و تەبایی تەواوی گەل“.

لە یەکەمین 1ی ئایاری بە پشووکراوی ساڵی 1919دا کۆماری شۆڕشگێڕی میونیخ (Münch) لەلایەن سوپا و فاشیستەکانەوە سەرکوتکرا، سەدان کرێکار کوژران. هەزاران زیندانی کران و بە کوشتن یا زیندانی هەمیشەیی سزا دران. سۆشیالدێمۆکراتی ترسی ئەوەی هەبوو، کە لە ساڵانی داهاتووشدا ئەم ڕۆژە دووبارە ببێتە ڕۆژێکی خوێناوی پێکدادان لەتەك کرێکاراندا. هەر لەبەرئەوە ئەو ڕۆژی جەژنی نیشتمانییە دەستبەجێ هەڵوەشێنرایەوە، بەڵام سەرەرای ئەوەش لە زۆر بەشی (کۆماری ڤایمەر)دا ڕۆژی 1ی ئایار بە ڕۆژی پشوو مایەوە.

لە ئەپڕیڵی 1920دا میرایەتی سۆشیالدێمۆکرات ڕێگەی دا بە کۆمەکی ‌هێزی پارێزگاریی نیشتمانی (Reichswehr) و سوپای فاشیستی، ڕاپەڕینی کرێکارانی ناوچەی (Ruhrgebiet) کوشتوبڕ بکرێت و پشتیوانی لە بکوژان کرد. ئەو ‌هێزە سەربازییانەی، کە لەپێناو قەیسەر و نیشتمانشۆڕشی نۆڤەمبەری 1918یان سەرکوتکرد، سەرلەنوێ بە چاوپۆشی میرایەتی سۆشیالدێمۆکرات، بزووتنەوەی دژە فاشیستانەی کرێکارانیان خەڵتانی خوێن کرد. بەڵام سۆشیالدێمۆکراتی و یەکێتییەکانیان لەو ئاستەدا نەبوون ئەزموون وەبگرن و بەر بە هەڵکشانی سۆشیالیزمی نەتەوەیی بگرن.

لە ساڵی 1924ەوە خۆپیشاندانەکانی 1ی ئایار لەسەر شەقامەکان (لە دەرەوە) قەدەخە بوون، لەبەرئەوە لەو سالانەدا هیچ شتێکی ئاوا نەهاتووەتە ڕوودان. ساڵی 1929 لە وەها بارێکدا سەرۆکی پۆلیسی بێرلین Zörgiebel خۆپیشاندانی 1ی ئایاری سەرکوت کرد، بۆ ئەوەی بەر بە مانگرتنی ڕۆژی 2ی ئایار، کە پارتی کۆمونیستی ئاڵمانیان (KPD) رایگەیاندبوو، بگرێت. لە (بەرلین) پایتەختی پروس، لەوێ کە 1ی ئایار (بەپێچەوانەی بەشەکانی دیکەی دەوڵەتی نیشتمانی ئاڵمان)ەوە ئەم ڕۆژە پشوو نەبوو، نزیکەی 8 هەزار کرێکار لە گەڕەکەکانی ڤێدینگ و نۆیکلین Wedding ، Neukölln خۆپیشاندانی 1ی ئایاریان بەرپاکرد. هەرچەندە کە پارتی سۆشیالدێمۆکراتی ئاڵمان تەنیا خوازیاری بەرپاکردنی کۆبوونەوەی ناو هۆڵەکان بوو، سۆشیالدێمۆکراتیك کوژرا، لەسەر ئەوەی کە نەیویستووە دەستبەجێ پەنجەرەکەی دابخات. سەرۆکی پۆلیس Zörgiebel ی سۆشیالدێمۆکرات باری نائاسایی ڕاگەیاند و لە دوو ڕۆژی دواتردا هەموو خۆپیشاندان و کۆبوونەوەکانی مانگرتنی بە چەکی قورسی وەك دۆشکە سەرکوت کرد. 30 کەس لە نزیکەی 25 هەزاری خۆپیشاندەری بێچەك کوژران و سەدان کەسیش بریندار کران.

سۆشیالدێمۆکراتی و کۆنفیدراڵی گشتی یەکێتییەکانی ئاڵمان (ADGB)

شالیاری کاری ئەوسای ولات تیۆدۆر لایپارت Theodor Leipart (دامەزرێنەری دێمۆکراتی ئابووریی بۆرجوازی) لە ساڵی 1921ەوە سەرۆکی کۆنفیدراڵی گشتیی یەکێتییەکانی ئاڵمان (ADGB) بوو. بە دروشمەکەی ڕێکخراو، خۆپیشاندان نییە!” لایپارت هەڵوێستی خۆپاریزانەی ناتوندوتیژی بەرامبەر نازییەکان نیشاندا و زۆریش تێکۆشا، تاوەکو بەرهەڵستی دژە فاشیستانەی کرێکاران سەرکەوتوو نەبێت.

پاش دەسەڵاتسپاردن بە سەرۆکشالیارانی دەوڵەتی نیشتمانی ئاڵمان ئادۆلف هیتلەر Adolf Hitler لە 1933دا، لایپارت هەوڵێکی ناکامی دا یەکێتییەکانی ئاڵمان بداتە پاڵ میرایەتی یاسایی نازی. لە ترسی لەنابردنی یەکێتییەکان، ئەو لە دژی ڕامیاریی مانگرتنی جەماوەری لە قسەکردن بەردەوان بوو و بە دەربڕینی ناڕەزایەتی زارەکی و بێلایەنیی ڕامیاریانەی پارتیی، پشتی تێکرد.

دیکتاتۆری نازیی و کولتوری کار (کارپەرەستی)

لە 19. ئەپڕیڵی 1933دا کۆنفیدراسیۆنی گشتی یەکێتییەکانی ئاڵمان ADGB ڕایانگەیاند، ئەرکی سەر شانی ئەندامانی یەکێتییەکانە، کە لە جەژنیی دەوڵەتیی ئایاردا بەشداری بکەن. کۆنفیدراسیۆنی گشتی یەکێتییەکانی ئاڵمان داوای لە دەوڵەت کرد، کە هێزی کار بەتەواوەتی ببێتە بەشێك لە دەوڵەت”ی پارتی دیکتاتۆری ناسیونال سۆشیالیست (سۆشیال نەتەوەیی). لە 1ی ئایاری 1933دا بەشێکی ئەندامانی یەکێتییەکان لەتەك نازییەکان بەکردەوە ڕێپێوانیان کرد. لە بێرلین لەبەردەم یەك ملیۆن ئاڵمانیدا هیتلەر ڕایگەیاند سیمبولی خەباتی چینایەتی و ململانێ و ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەوام، دیسانەوە دەبێتەوە بە سیمبوڵی یەکێتی باڵا و سەرنجڕاکێشی نەتەوە”. ئیتر دژە جولەکەبوون و دژە کۆمونیستبوون کرانە ئایینامەی دەوڵەت.

لە ڕۆژی دووەمدا (02.05.1933) نازییەکان بەهۆی کۆمیتەکانی چالاکی بۆ پاراستی هێزی کاری ئاڵمانی– Aktionskomitee zum Schutze der deutschen Arbeit”ەوە کۆمەڵە کرێکارییەکان، بنکە و پارەی یەکێتییەکان دەستیان بەسەردا گیرا و سەرانی یەکێتییەکان (وەك تیئۆدۆر لایپارت) لە زیندانی چاودێریی” ئاخێنران و ئەشکەنجە دران و هەندێکیان کوژران.

ناسیونال سۆشیالیستەکان (نازییەکان) لەڕێی زۆرەوە خەباتی چینایەتییان لەنێوبرد و بە تێکۆشانی نەژادیی جێگەیان گرتەوە. لەجێی بەشداریی و دەنگداریی کرێکاران لە کارخانەدا، رابەری کارخانەو بەرەی کاری ئاڵمان(DAF) “یان دانا. هەموو کرێکاران وەك وەفاداریکرانە ئەندامی زۆرەملێیانەی بەرەی کاری ئاڵمانی (DAF) و ئەنجومەنە سەرتاسەرییەکانی کرێکاران و کارمەندان کرانە یەکێتی یەکەیی [تاك یەکێتی – single union].

مافی مانگرتن هەڵوەشینرایەوە و دەبوو بڕواپێکراوانی کار– Trustees of the work” وەك میانجیکار لە مشتومڕەکاندا ئاشتی کۆمەڵایەتی لەنێوان خاوەنکار و هێزی کرێکاراندا لە شوێنەکانی کاردا دابین بکەن. دەبوو هەموو ساڵێك بۆ 12 مانگ 1ی ئایار ناو بنێن و ڕاستەوخۆ لەژێر فەامانی شالیاریی کاری دەوڵەتی ئاڵماندا بوون. “ڕۆژی خەباتی چینی کرێکاری جاران کرابووە سیمبوڵی کاری داهێنەرانە” وەك نیشانەی هاوپشتی نەتەوەییلە شۆشیالیزمی نەتەوەییدا.

لە ساڵی 1934ەوە 1ی ئایار چیتر هیچ پەیوەندییەکی بە چینی کرێکارەوە نەمابوو و ناوی نرا بوو ڕۆژی پشووی نیشتمانی نەتەوەی ئاڵمان”. دەبوو بە ڕازاندنەوەی درەختی ئایاری maypoles ، گۆرانیبێژیی، کاروانی ترومبێل و ڕپێوانی سەربازیی،1ی ئایار وەك جەژنی نەتەوەیی بێتە بەشی سەرەکی لە ئایدیۆلۆجی شۆشیالیزمی نەتەوەیی (NS). لە زۆر شوێندا وەك لاساییکردنەوەی پێشەنگیی بێرلین لە 1ی ئایاری 1933دا، تەنانەت درەختیان دەچاند، ئەوەی کە پێیان دەوت داربەڕووی هیتلەر”. هاوکات نازییەکان بە تیرۆر و ڕاونان پاشماوەی بزووتنەوەی کڕیکاریی (ئاڵمانیا و نەمسا)یان سەرکوتکرد. زۆرێك لە ئوردووگەکانی قەڵاچۆکردندا لەتەك جوولەکەکان و ناکۆمەڵایەتییەکان – Asozialen (لە ڕوانگەی نازییەکانەوە)” بەهۆی کاری زۆرەملێوە لەناو بران. بەڕێکەوت نەبوو، کە لەسەر دەرگەی ئوردووگەی قەڵاچۆکردنی داخاو Dachau ، دروشمی : “کار مرۆڤ ئازاد دەکات – !Arbeit macht frei” نووسرابوو. ئەم بارە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی کە هێزەکانی بەرەی دژ لەپێس هەموویانەوە یەکێتی سۆڤیەت و دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە 8ی مای 1945دا کۆتایی بە دیکتاتۆریی سۆشیالیزمی نەتەوەیی دەهێنن.

یەکی ئایار پاش 1945

لە ساڵی 1946دا 1ی ئایار وەك ڕۆژی پشوو لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بە فەرمی ناسرا. بەڵام هێشتاکە دەتوانرا بانگەواز و کۆبوونەوە ئایارییەکان بەرتەسك بکرێن. ئەمڕۆکە لە ئاڵمانیا یەکی ئایار ڕۆژی پشووی یاسایی و پاڕێزراوە. لە ڕووی یاساییەوە پرسێکی هەرێمییە، بۆ نموونە لە هەرێمی نۆرد ڕاین ڤێستفالن NRW ئەم ڕۆژە ناوی ڕۆژی پابەندبوونە بە ئازادی و ئاشتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، تەبایی نێونەتەوەیی و ڕێزی مرۆڤایەتی“.

لە دەوڵەتەکانی سەرمایەداری دەوڵەتی بلۆکی خۆرهەڵاتیدا، ڕۆژی یەکی ئایار وەك خەباتی نێونەتەوەیی و ڕۆژی پشووی خەڵکی کرێکار بۆ ئاشتی و سۆشیالیزملەلایەن فەرمانڕەوایە مارکسیستلێنینیستەکانەوە دیاری کرابوو. بەشداریکردن لە ڕێپێوانە سەربازییەکاندا بە بەردەم ڕیزی ئەندامانی پارت و میوانەکانیاندا، ئەرکی بێچەندوچوونی کرێکاران و خوێندکاران بوو. وەك سیمبولی 1ی ئایار گوڵەمێخەکێکی سوور پێشکەش دەکرا یا وەك یاداوەریی سەرکوتکرانی بزووتنەوە کرێکارییەکان دادەنرا.

یەکی ئایار وەك نیشانەی دژەکۆمونیستانەی خۆرائاوا

پاپ پیوسی دوازدەهەم Pius XII کە لەسەردەمی کارگێڕییەکەیدا لە ساڵی 1939وە بەبێ ڕەخنە چاوپۆشی لە فاشیزم کردبوو، لە ساڵی1955دا 1ی ئایاری وەك یاداوەری یوسفی پیرۆز (باوکی عیسی) ڕاگەیاند، کە گوایە دارتاش بووە.

لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابوردوو [سەدەی بیست]ەوە لە بێرلینی خۆراوایی (BRD) یەکی ئایار بووەتە سیمبولی جەنگی میلیشیایی سەرشەقامەکان لەنێوان ئۆتۆنۆمەکان [خودموختارەکان] و پۆلیس. کە تێیدا سەنگەربەندی جەنگ و زیانگەیاندن، بەشێوەیەکی سەرەکی لە گەڕەکی کرۆیتسبێرگ Kreuzberg ڕوودەدەن، هەروا بەرادەیەك دانیشتوانی ئەو گەڕەکە و کەسانی دیکەی کە لە شوێنەکانی دیکەوە هاتوون، چالاکانە بەشداری تێدا دەکەن. بەزۆری ئێوارە خۆپیشاندانی چەپە رادیکاڵەکان، هەل بۆ توندوتیژی پۆلیس و پێکدادانەکانی دواتر دەڕەخسێنن.

لە ساڵی 1911ەوە لە هەندێك شاری ئۆروپیدا ڕێپیوانی ڕۆژی ئایاری ئۆروپا– EuroMayday ” وەك ئەڵتەرناتیڤی ڕامیاریی بۆ جەژنە شەقامییەکانی کۆنفیدراڵیی یەکێتییەکانی ئاڵمانDGB بەرپا دەرکرێن. چالاکان دەیانەوێت لە وێنای ڕیزبەندی ڕەش و ئاهەنگگێران بە پاپموزیك و پۆشاکی ڕەنگاوڕەنگی بەرهەڵستکاری کرێکارانی ناڕێکخراو و ناجێگیر، دووری بگرن.

ئەورۆکە لە ئاڵمانیا، نەمسا و بەشێکی سویسرا 1ی ئایار ڕۆژی پشووی فەرمییە، هەروەها لە وڵاتانی وەك برازیل، چاینا، فینلەند، فەرەنسە، یۆنان، ئیتالیا، مەکسیکۆ، کۆریای باکووریی، پۆتوگال، ڕوسیا، سوید، تایلاند، تورکیە، عیراق و هەدێك وڵاتی دیکە پشووی فەرمییە. سەرەرای ئەوەش هێشتاکە لە هەندیك وڵاتدا خۆپیشاندانە ئایارییەکان قەدەخە دەکرێن و بۆ سەرکەوتیان ڕێگە بە توندوتیژی پۆلیس و گرتن دەدرێت. بەڵام زۆربەی خۆپیشاندانە ئایارییەکان لەژێر کارایی بزووتنەوەی سوونەتیی کرێکاران و کۆمونیستەکان و بەرادەیەك پارتە سۆشیالدێمۆکراتەکاندا، لەناو ڕامیاریی نوێنەرایەتی و پارەلەماندا خۆیان گونجاندووە.

ئەوڕۆکە چیتر بازرگانەکان و پێشڕەوانی بازار”، بۆ ئەوەی کرێکاران ئارام و خاو بکەنەوە، پێویستیان بە 1ی ئایار نییە. ئەو کارە یەکە یەکێتییەکان [یەکێتییە پیشەییەکان]ی کۆنفیدراڵیی یەکێتییەکانی ئاڵمان DGB خۆبەخۆیی ئەنجامیان داوە. هەردەم بەردەام هەوڵ دراوە، 1ی ئایار وەك پشووی فەڕمیی هەڵوەشێنرێتەوە، بۆ ئەوەی لەم ڕۆژەشدا وەك ئاسایی و بەبێ پاداشتی زیادەی کار، کار بکرێت.

بەڵام چ پشوو بێت یان نا: ئەوە تەنیا مانگرتنی هاوپشتی، بایکۆت و خەباتی ڕاستەوخۆن، کە هەموو ڕۆژیك دەکەنە 1ی ئایار!

سەندیکای ئەنارکیستی کۆڵن / بۆن

http://anarchosyndikalismus.org

سەرچاوەکان:

هافبرۆد، مایکڵ : “مانگرتنی گشتی، 8 کاتژێر ڕۆژانەکار و یەکی ئایار. گەنجینەی بزووتنەوەی ڕادیکاڵی کرێکاری، ئامادەکردنی بلاکبۆکس ، بیلیفیلد 1997

Halfbrodt, Michael: „Generalstreik, Achtstundentag und Erster Mai. Ein Kapitel aus der radikalen Arbeiterbewegung“, Edition Blackbox, Bielefeld 1997

کاراسێك، هۆرست: “هایمارکت، ئەنارکیستە ئاڵمانەکانی شیکاگۆ. وتە و ژیاننامە.” جاپکراوی کلاوس ڤاگنباخ، بێرلین 1973

Karasek, Horst (Hg.): “Haymarket. Die deutschen Anarchisten von Chicago. Reden und Lebensläufe.” Verlag Klaus Wagenbach, Berlin 1973

کۆڵن/ ئاڵمان : خۆپیشاندانەکانی یەکی ئایاری 2012

کۆڵن/ ئاڵمان : خۆپیشاندانەکانی یەکی ئایاری 2012

ئەم ساڵ بەپێچەوانەی سالانی پێشوو، گروپە ئەنارکیستەکان چەند مانگ پێشتر هاوپەیمانییەکان لە گشت گروپەکان و تاکە ئازادیخوازەکان پێكهێنا؛ لەوانە یەکێتی ئازادی کرێکاران-کۆڵن، سەندیکای ئەنارکیستی لاوانی کۆڵن، ڕێکخراوی بێکارانی شاری کۆڵن، فۆرومی ئەنارکیستانی شاری کۆڵن و چەندین کەسی دیکەی ناڕێکخراوی ئەنارکیست لە پەنابەران (ولاتانی دی) و شارەکانی دیکەی ئاڵمانەوە بەشدارییان تێدا کرد.

ئامادەکاری 1ی ئایاری ئەم ساڵ بێجگە لە کۆبوونەوەی بەردەوامی هەفتانە، چەندین چالاکی دیکەی گرتبووە خۆ، لەوانە ئێوارە کۆڕ لەسەر مێژووی یەکی ئایار و دیوە شاراوەکانی ئەو مێژووە، ئێوارە سینەما بە نیشاندانی فیلمی دۆکومێنتەری لەو بارەوە و وۆرکشۆپ و یاداوەی قوربانیانی کار و ڕێپێوان بەو بۆنەوە لە 28ی ئەپڕیڵی 2012 بەناو چەند ویستگەیەکی شاری کۆڵن دا و چەند ئێوارە میتینگ و جەژنی هاوپشتی و هەندێك چالاکی دیکە، لە ماوەی چەند مانگدا بەرپاکران.

بەشداری ڕێپێوانی 1ی ئایاری 2012 **

ئەم ساڵێش وەك چەند ساڵی پێشوو، ئەنارکیستەکان وەك ڕیزبەندییەك (بلۆکێك)ی ئەنارکی، لە ڕێپێوانی فەرمی یەکی ئایاری ئەم ساڵدا بەشدارییان کرد و هەژماری بەشداربووان لەچاو سالانی پێشوو، هەم لە ڕیزبەندی ئەنارکییەکاندا ڕوو لە زیادبوون بوو و هەم لە ڕیپێوانە گشتییەکەدا هەژماری بەشداربووان زۆرتر بوو.

ڕیزبەندیی ئەنارکی نێو ڕێپێوانەکە فرە ڕەنگ و دەنگ بوو؛ ئەندامانی یەکێتی ئازادی کرێکاران- کۆڵن، ڕێکخراوی بێکارانی شاری کۆڵن، سەندیکای ئەنارکیستی لاوان کۆڵن، ئەنارکۆ- فێمینیستەکان، ئەنارکۆ-کۆمونیستەکان، ئەنارکۆ- سەوزەکان و ئەنارکۆ-تاکگەراکان لە زۆر ولات و نەتەوەوە (پەنابەران و کۆچەران) هاتبوون و بەشدارییان کرد و لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا لە دەوری چادری راگەیاندنی ڕێکخراوی بێکاران و وێنەگرانی ئازاد و کرێکاری کۆبوونەوە و تا کۆتایی کۆبوونەوە جەماوەرییەکە مانەوە و بە درێژایی ڕێپێوان و کۆبوونەوەکە بە دروشمی ئازادیخوازانە و سۆشیالیستانە رامیاریی دەوڵەت و سەرمایەدارەکان و کۆنفیدراڵی یەکێتییەکانی ئاڵمان (DGB)یان ڕسواکرد, لە کاتێکدا پارت و ڕێکخراوە دەسەلاتخواز و ڕیفۆرمیستەکان تەپل و زوڕنا و گۆرانی و دروشمی ڕیاکارانەیان دەکوتا و دەوتەوە، بەردەوام دروشمەکانی ئەنارکیستەکان دژی ناسیونالیزم و دژی دەوڵەت و دژی سەرمایەداری و دژ یەکێتییە زەردەکان و بانگەوازی هاوپشتی نێونەتەوەیی گەرمییان بە ڕێپیوانەکە دەدا، لەوانە: «سەد ساڵ تەمەنی (DGB)، هیچ زیانی بە سەرمایەداری نەگەیاندووە» ، «بژی هاوپشتی دژەنەتەوەیی» ، ئەمانە و کۆمەلێك دروشمی دیکەی پەیوەست بە باری گوزەران و نەبوونی کار و پەرەسەندنەوەی نیۆنازییەکان و … هی دیکە .

** شایانی باسە زۆرێك لە چالاکانی ڕیزبەندیی ڕەش و سوور، لەم شارەوە چووبوون بۆ شاری بۆن بۆ بەرەنگاریی ڕێپوانی نیۆنازییەکان لە یەکی ئایاری ئەم ساڵی ئەو شارەدا…

خۆپیشاندانی ئامادەکاریی ئایار لە 30ی ئەپڕیڵی 2012

خۆپیشاندانی ئامادەکاریی ئایار لە 30ی ئەپڕیڵی 2012

ئێوارەی 30ی ئەپڕیڵی 2012 لە کاتێکدا ڕێپیوانی ئایاریی بە بڕیزبەندییەکی ڕەش و کۆمەلێك لافیتە و ئاڵای ڕەش و سوور و بڵندگۆوە بەبەردەم بنکەی پۆلیسی گەڕەکی (ئێرنفێڵد)دا تێدەپەڕین، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە هێرشیان دەکرێتە سەر و سەرەنجام پاش بریندارکردنی 2 خۆپیشاندەر و دەستگیرکردنی 10 کەسی دیکە، دەکەونە بەر ڕاونان و گرتنی خۆپیشاندەران.

لە دەستپێکەوە هەژماری خۆپیشاندەران نزیکەی 70 کەسێك بوو و بەرە بەرە ڕێبوارانی سەرشەقامەکان پەیوەست دەبوون یا بە دەستهەڵبڕین و دەنگهەڵبڕین و فیکە لێدان، پشتیوانی خۆیان دەنواند. زۆربەی خۆپیشاندەران کەسانی لاو بوون یەکێك لە دەستگیرکراوەکان، لەبەرئەوەی شوناسنامەی پێ نەبوو، یەکسەر پاش لێکۆڵینەوەی کەسیی، لەتەك 9 کەسەکەی دیکە ئازاد نەکرا و یەکێك لە بریندارەکان، کە ژنێكی لاو بوو، برینەکەی سەخت بوو، لەبەرئەوەی هێزەکانی پۆلیس سەریان بە دیواردا کوتابوو، هەردوو بریندارەکە گوازرانەوە بۆ خەستەخانە، بەشی فریاگوزاری.

سەرچاوەی هەواڵ : https://secure.flickr.com/photos/strassenstriche/sets/72157629570714048/

روز جهانی کارگر چگونه زاده شد؟

کمیته هماهنگی
جمعه ۲٦ فروردین ١٣٩٠

رویدادهای ماه مه ١٨٨٦ از دل جنبش کارگری برای کاهش زمان کار به وجود آمد. این جنبش در دهه ١٨٦٠ در آمریکا مبارزه برای ٨ ساعت کار را در دستور کار خود قرار داد. در سال ١٨٦٣ اتحادیه ماشین کاران فیلادلفیا بر زمینه جنگ داخلی بردگان علیه برده داران مبارزه برای تحقق ٨ ساعت کار را در اولویت قرار داد. در سال ١٨٨۴ یک سازمان کارگری (FOTLU ) که بعدأ به فدراسیون کارگران آمریکا (AFL ) تبدیل شد قطعنامه ای صادر و اعلام کرد که از اول ماه مه ١٨٨٦ روز کار باید ٨ ساعت شود. تا پیش از ماه مه ١٨٨٦ بیش از ٣٠٠٠٠ نفر از کارگران آمریکا ٨ ساعت کار را به دست آوردند. اما اکثر سرمایه داران در مقابل این خواست مقاومت کردند. در روز اول ماه مه ١٨٨٦ به رغم تبلیغات کارفرمایان که می گفتند کارگران در این روز دست به خشونت خواهند زد صدها هزار کارگر آمریکایی به صورت مسالمت آمیز اعتصاب و راه پیمایی کردند. بزرگ ترین تظاهرات در شیکاگو شکل گرفت که در آن ٩٠٠٠٠ کارگر راه پیمایی کردند. رهبری این تظاهرات عمدتأ در دست کارگران آنارشیست بود. ٣۵هزار نفر از کارگران بسته بندی گوشت در شیکاگو در همین روز موفق شدند ٨ ساعت کار را به دست آورند. ساموئل گومپرز، رهبر فدراسیون کارگران آمریکا، در سخنرانی خود در همین روز در نیویورک گفت از روز اول ماه مه همیشه به عنوان صدور دومین اعلامیه استقلال آمریکا یاد خواهد شد. اعتصاب و تظاهرات در روزهای دوم و سوم ماه مه نیز ادامه یافت. در بعد از ظهر سوم ماه مه کارگران چوب بری شیکاگو در محل کارخانه خود تجمع کرده بودند و یکی از رهبران کارگران به نام اسپایز برای آنان سخنرانی می کرد. در نزدیکی این محل، کارخانه مک کورمیک قرار داشت که ماشین آلات کشاورزی تولید می کرد. کارگران این کارخانه نیز برای ٨ ساعت کار اعتصاب کرده بودند. اما کارفرما آنان را به کارخانه راه نمی داد و به جای آنان عده ای اعتصاب شکن را به کار گمارده بود. کارگران اعتصابی پشت در کارخانه تجمع کرده بودند. چند صد تن از کارگران چوب بری به قصد حمایت از این کارگران و برای تنبیه اعتصاب شکنان در هنگام تعویض شیفت به سوی این کارخانه راه افتادند. پلیس شیکاگو به محض اطلاع از قصد این کارگران به فاصله ١۵ دقیقه در محل حاضر شد و برای متفرق کردن کارگران شروع به تیراندازی کرد. با شنیدن صدای تیر، سایر کارگران چوب بری نیز به قصد کمک به رفقای خود به سمت کارخانه مک کورمیک حرکت کردند. اما پلیس راه را بر آنان بست و به سویشان تیراندازی کرد. در این تیراندازی دست کم چهار نفر از کارگران کشته و عده زیادی زخمی شدند. پس از این واقعه، آگوست اسپایز دو اعلامیه به زبان های انگلیسی و آلمانی صادر کرد.عنوان اعلامیه اول این بود: انتقام! کارگران مسلح شوید! که در آن مسئولیت کشتار کارگران بر عهده کارفرمایان گذاشته شده بود. اعلامیه دیگر کارگران را برای روز بعد به شرکت در یک تجمع در میدان تره بار شیکاگو برای محکوم کردن کشتار کارگران فرا می خواند. روز چهارم ماه مه ١٨٨٦ بازداشت و سرکوب وسیع کارگران آغاز شد. اما به رغم این سرکوب، در بعد از ظهر این روز حدود ٣٠٠٠ کارگر در میدان تره بار شیکاگو جمع شدند. نخست آگوست اسپایز و آلبرت پارسونز، هر دو از رهبران کارگران، سخنرانی کردند و پس از این که آنان محل را ترک کردند ساموئل فیلدن، یکی دیگر از رهبران کارگران، در حال سخنرانی بود که ١٠ نفر پلیس سر رسیدند و از کارگران خواستند متفرق شوند. فیلدن اعتراض کرد و گفت که تجمع کارگران مسالمت آمیز است. در همین اثنا از میان کارگران بمبی به طرف پلیس پرتاب شد که با انفجار آن ٦٦ پلیس زخمی شدند که سپس ٧ نفر از آن ها مردند. پس از این حادثه، پلیس به سوی کارگران آتش گشود که در جریان آن ٢٠٠ نفر از کارگران زخمی و چندین نفر کشته شدند. به دنبال موج سرکوب، ٨ تن از رهبران کارگران که همه آنارشیست بودند دستگیر شدند. از این ٨ تن در هنگام بمب اندازی فقط یکی در محل حضور داشت که او هم در حال سخنرانی بود. دادگاه، به جز یکی که به ۵١ سال حبس محکوم شد بقیه را به اعدام محکوم کرد. دو تن از محکومان به اعدام تقاضای عفو کردند که پذیرفته شد و حکم آنان به حبس ابد تقلیل یافت. یکی دیگر از اعدامی ها در زندان خودکشی کرد و چهار نفر بقیه به نام های آگوست اسپایز، آلبرت پارسونر، آدولف فیشر و جرج انگل در ١١ نوامبر ١٨٨٧ اعدام شدند. ٦ سال بعد فرماندار ایلی نوی سه کارگر زندانی را آزاد و اعلام کرد که کارگران اعدام شده بی گناه بوده اند. و بدین سان معلوم شد که کل قضیه پرتاب بمب و محاکمه کارگران توطئه ای برای سرکوب جنبش کارگری بوده است.
سال های ١٨٨٦ تا ١٨٨٨ سال های سرکوب کارگران آمریکا بود. اما کارگران سایر کشورها به ویژه کشورهای اروپایی به حمایت از کارگران آمریکایی برخاستند. در اثر این حمایت ها، فدراسیون کارگران آمریکا در سال ١٨٨٨ پیشنهاد کرد که روز اول ماه مه١٨٩٠ به روز تحقق ٨ ساعت کار از طریق اعتصاب و تظاهرات تبدیل شود. در سال ١٨٨٩به مناسبت صدمین سالگرد انقلاب کبیر فرانسه بیش از ۴٠٠ هیأت نمایندگی در کنگره بین المللی سوسیالیست ها، که در واقع کنگره موسس انترناسیونال دوم بود، در پاریس حضور به هم رساندند. ساموئل گومپرز رهبر فدراسیون کارگران آمریکا نیز نماینده خود را به این کنگره اعزام کرده بود تا پیشنهاد فوق را مطرح کند. این کنگره قطعنامه ای صادر کرد و در آن تمام کارگران جهان را به اعتصاب و تظاهرات در اول ماه مه ١٨٩٠ فرا خواند. در این روز کارگران آمریکا و اروپا و نیز شیلی، پرو و کوبا به این فراخوان پاسخ مثبت دادند. فردریش انگلس که در این روز خود در اجتماع نیم میلیون نفری کارگران انگلیس در هاید پارک لندن حضور داشت، این تجمع را چنین گزارش کرد: «هم اکنون که دارم این سطور را می نویسم، پرولتاریای اروپا و آمریکا دارد از نیروهای خود سان می بیند. این نیروها برای نخستین بار به سان یک ارتش و زیر یک پرچم بسیج شده اند تا برای یک هدف فوری یعنی ٨ ساعت کار در روز بجنگند.» با آن که قطعنامه فوق کارگران را فقط برای اول ماه مه ١٨٩٠ به تظاهرات فرا خوانده بود، اما این رویداد در سال های بعد نیز تکرار شد و بدین سان روز تاریخی اول ماه مه یعنی روز جهانی کارگر پدید آمد.

(برگرفته از متن سخنرانی محسن حکیمی در اول ماه مه ١٣٨٢ در شهر کرج)

کمیته هماهنگی برای ایجاد تشکل کارگری – ٢٦ فروردین

١٣٩٠

04.28 ڕۆژی جیهانی یاداوەری قوربانیانی کار

28ی ئەپڕیڵ، ڕۆژی جیهانی یاداوەری قوربانیانی کار

پرسە و یاداوەری بۆمردووان ، خەباتی ئاگراوی بۆ ژیان

کوشتن لەپێناو سوود ڕابگرن

قوربانیانی شارێکی ئەم جیهانە تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا

لە جیهاندا هەموو 15 چرکەیەك، کرێکارێك دەبێتە قوربانی کەڵەکەکردنی سوود بۆ مشەخۆران و دەسەڵاتداران

یه‌كی ئایار و چه‌ند سه‌رنجێك

ئێمه،‌ وه‌كو سه‌كۆی ئه‌ناركسته‌كانی كوردستان (KAF)، نامانه‌وێت یادی ئه‌م ڕۆژه‌ چینایەتییە به‌ گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك و به‌سه‌ر‌هاته‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌ كرێكاران و بزووتنه‌وه‌كه‌ی، به‌ده‌ستیان هێناون، به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ناشمه‌نه‌وێت وه‌كو قه‌وانێكی سوواو كه‌ هه‌موو ساڵێك له‌م ڕۆژه‌دا خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه‌و ڕێپێوانێكی هێمنانه‌ ، به‌ ده‌هۆڵ و زوڕناو مۆزیك و سروودی ” ئه‌ی كرێكارانی جیهان یه‌كگرن ” یاد بكه‌ینه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت بیڵێین، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ بۆچی له‌م ماوه‌ دوورودرێژه‌دا هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی نه‌ناوه‌، به‌ پرژوبڵاوی لێی وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و له‌ بری ئه‌وه‌ی كه‌ هەنگاوی زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بنێت، بگره‌ به‌هه‌نگاوی گه‌وره گه‌وره‌‌ به‌ره‌و د‌واوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و له‌به‌رده‌م هێڕشەکانی دوژمنه‌ چینایه‌تییه‌كه‌ییدا له‌ كشانه‌وه‌دایه‌.‌

ئه‌مساڵ 126 ساڵی ڕه‌به‌ق به‌سه‌ر یادوه‌ری یه‌كه‌می جه‌ژنی كرێكاراندا، تێده‌په‌ڕێت، 126 ساڵ، مێژوویەكی دوورودرێژه‌. گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران له‌ دوای ساڵانی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردووه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ی 1886و ساڵانی دوای ئه‌وه‌ش له‌پێشەوەچووندا بووایه،‌ به‌دڵنییاییه‌وه‌ ، نه‌ك هه‌ر گۆڕی دووژمنه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌ندبوو ، بگره‌ ئێستا له‌سه‌ر ئێسك و پروسسكی ئه‌و دووژمنه‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كسان و ناچینایه‌تی بنیات نابوو.

گه‌ر چاوێك به‌ مێژووی ئه‌و كاته‌ و‌ ماوه‌یه‌كیش دواتر‌دا بگێڕین، ده‌بینین گه‌رچی كۆمه‌ڵگه‌ی سەرمایەداریی له‌ هه‌ندێك وڵاتی كه‌مدا نه‌بێت، وه‌كو ئێستا چڕبوونەوەی چینایه‌تی ( تمركز الطبقی) نه‌کردبوو، كرێكاران له‌ زۆر شوێندا له‌ هه‌لومه‌رجێكی خراپتر له‌ ئێستادا كاریان ده‌كرد، زۆرینه‌یان نه‌خوێنده‌وار بوون، به‌ ژماره‌ش له‌ ئێستاكە كه‌متر بوون، به‌ڵام لەتەك ئه‌وه‌شدا یه‌كێتی نێوانیان به‌هێز تر بوو، شۆڕشگێڕی و لێبڕانیان له‌ ئێستا زیاتر بوو، ده‌ستكه‌وته‌كانیشیان مه‌زنتر بوو‌‌ن.

ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه‌ بۆ ئه‌و‌ پرسە ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا گه‌رچی جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ له‌ نێوان كرێكاران ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌كه‌شیان له‌و سه‌رده‌مه‌ و ئێستادا هه‌یه‌، به‌ڵام پرسی به‌راوردكردن كارێكی كاڵ و كرچ ده‌بێت، به‌بێ بەدەستەوەدانی ئاماره‌كان بۆ هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ و ئێستاش لەتەك شیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌دا.

له‌ هه‌موو شت گرنگتر ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئێمه‌ ده‌بێت له‌وه‌ تێبگه‌ین كه‌ بارو دۆخه‌كه‌ به‌ته‌واوی گۆڕاوه‌ و خودی ئه‌مه‌ش كاریگه‌یگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر كرێكاران و بزووتنه‌وه‌كه‌شیان داناوه‌. بۆیه‌ ئازاره‌كانیان و فشاری كار له‌سه‌ریان و هه‌لومه‌رجی كاركردنیان ته‌نها له‌ شێوه‌دا گۆڕاوه‌ نه‌ك له‌ ناوه‌رۆكدا، ئەمە له‌پاڵ پێداویستییه‌كانی ژیانیاندا، كه 100 ساڵ له‌مه‌وپێش بۆ ئه‌وان‌ ئه‌و شتانە شتی لاوەكی ژیان بوون، تەنانەت نه‌ك له‌ ئیستادا، بەڵکو له‌ 30 تا 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه‌ته‌ پێداویستییه‌كی پێویستی ژیانیان.

ته‌نانه‌ت له‌ سه‌رده‌می جیهانگیری و ژیان له‌ سایەی میرایەتییە دیمۆكراتەكان و له‌ كۆمه‌ڵگه‌ سڤیلی (مەدەنی)یەكاندا، نه‌ك تەنیا ئازار و‌ فشاری كار له‌ سه‌ریان هه‌ڵنەگیراوه‌ یا كه‌می نەكردووه‌، به‌ڵكو زیاتر بووه‌. نه‌بوونی و ژیان له‌ژێر هێڵی برسێتییه‌وه‌ زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه‌، تاكڕه‌وێتی و خۆپه‌رستی و نامۆبوون، پتر بووه‌. له‌م سه‌ره‌ده‌مه‌ی ئێستاد، جیهان بووه‌ته‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی سڤیلیی، به‌ندیخانه‌یه‌كی كراوه‌، تۆ لە چوارچێوەی سنووربەندییەكانی سەروەری چینایەتی و خاوەندارێتی تایبەت و كاریكرێگرتەدا ئازادی به‌ڵام به‌ هۆی ته‌كنه‌لۆجیای نوێوه‌، هه‌ر دوور مه‌ڕۆ مۆبایه‌لفۆن، ناڤیگه‌یشنی ناو ئۆتۆمەبێل، هه‌ڵكردنی كۆمپیته‌ره‌كه‌ت ، ده‌زانرێت تۆ له‌ كوێیت، سەردانیت بۆ یه‌كێك له‌ ماڵپه‌ڕه‌كان نه‌ك هه‌ر ده‌زانرێت تۆ له‌كؤێوه‌ سەردانی ئه‌و‌ ماڵپه‌ڕه‌ ده‌كه‌یت، به‌ڵكو كه‌ی كردووته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركە و خولەك و ساتێكیش لەسەر ئەو ماڵپەڕە ماویتەتەوە. زۆربه‌ی‌ زۆری وڵاتانی ئه‌وروپی و گه‌لێك لە وڵاتانی دیکەش له‌ژێر فشاری ئه‌مه‌ر‌یكا و ده‌سگه‌ سیخوڕییه‌كانیدا، ئه‌م وڵاتانه‌یان ناچاركردووه‌، كه‌ له‌ كاتی گه‌شتی هاووڵاتییانیاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا، ده‌بێت پێشتر لیستی ته‌واوی ناوه‌كانی گه‌شتكه‌ران بنێرن بۆ ئه‌وان، تاكو ده‌سگه‌ سیخوڕییه‌كانیان ته‌ماشای بكه‌ن و پاك و پیسی لێ هه‌ڵبژێرن‌ تاوانبار و بێتاوانان- (تاوانبار لە ڕوانگەی ئەوانەوە) جیابكه‌نه‌وه‌، تاكو دواتر بڕیاری مافی هاتنیان بده‌ن، یا نه‌ده‌ن. ئه‌مه‌ بێ له‌وه‌ی كه‌ به‌ چه‌ندین بڕیار و په‌یمان ئه‌م وڵاتانه‌ له‌باره‌ی كاری سیخوڕیی و پشێوی ڕامیاریی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییەوە به‌ستراونه‌ته‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌، كه‌ له‌ ڕێگەی ته‌كنه‌لۆجیای تازه‌وه‌ ده‌توانن ئه‌وه‌ی كه‌ پێی ده‌ڵێن هاوكاری له‌نێوانیاندا، به‌ زووترین كات ئه‌نجامی بده‌ن، چ سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی و کۆمەکی سه‌ربازیی و ئابووریی چ سه‌باره‌ت به‌ گرتن و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانباران (تاوانبار لە ڕوانگەی ئەوانەوە). ئه‌مه‌ سه‌رباری هه‌بوونی هه‌زاره‌ها كامیرای چاودێری و دەزگەی پۆلیسی و سیخوڕییه‌كانیان له‌ هه‌ر وڵاتێكدا به‌تایبه‌ت وڵاتانی میرایەتی دیمۆكرات و كۆمه‌ڵگه‌ سڤیلییەکاندا.

هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه‌ ده‌توانین بڵێین ته‌نها پێوانه‌كان و تێگەیشتنەکان بۆ چونێتی ئازادی و سه‌ربه‌ستیمان فرەتر گۆڕاون، ئه‌گینا کرۆکی پرسەكان، كێشه‌كان هه‌ر وه‌كو خۆیان ماونەتەوە. با تەنیا ته‌ماشای ژماره‌ و چه‌شنه‌كانی کۆیلایەتی له‌ ئێستادا بكه‌ین؛ به‌پێی قسه‌ی A.C Grayling كه‌ فه‌یله‌سوفێكی بریتانییه‌، له‌ یه‌كێك له‌ كتێبه‌كانی كه‌ به‌ ناوی The Reason Of Things له‌ چاپی دووەه‌میدا كه‌ لە ساڵی 2007دا چاپكراوەته‌وه‌، له‌ لاپه‌ڕه‌ 154دا له‌ به‌شی ” کۆیلە ” دا ده‌ڵێت ” له‌ كاتی نووسینی ئه‌م دێڕانه‌دا، له‌م جیهانه‌دا به‌ پێوانه‌یه‌ك، کۆیلەکان له‌هه‌ر كاتێكی دیکەی مێژوو زۆرترن: 27 ملیۆن كه‌س له‌ كه‌مپه‌ زۆره‌ملییه‌كاندان، له‌به‌ش و بازرگانی سێكسدا، سواڵكه‌ره‌ پرۆفێشنه‌ڵه‌كان، خزمه‌تكاران و كاره‌كه‌رانی ماڵان، ئیشكه‌ر- ئیشكه‌ر به‌خۆڕایی بێپاره‌ بارمته‌ی قه‌رزاریین، هه‌روه‌ها له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر و مه‌ترسیدا، به‌ پێناسه‌ی ” کۆیلەتی” – له‌ به‌ش و كه‌رتی كشتووكاڵی، كارگه‌ و كارخانه‌ و كانه‌كاندا ڕاگیراون. هەروەها ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ به‌شی زۆریان منداڵن و زۆریش له‌مانه‌ بۆ بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە ( Traficking) کۆیلە كراون”.

ڕاسته‌ ئێستا به‌ فه‌رمی ماوه‌ی كاركردن و ماوەی پشوو دیاری كراون، به‌ڵام له‌ زۆربه‌ی وڵاتاندا به‌تایبه‌ت له‌ ئه‌وروپادا هەرچەندە كاتی كاركردن زۆر درێژه‌، سەرەرای ئەوەش به‌شێكی زۆری كرێكاران و كارمه‌ندان یا كاتژمێری زیاتر بۆ زیادە كارده‌كه‌ن، یا كارێكی دیکەش له‌پاڵ کاری یه‌كه‌میاندا ده‌كه‌ن، تاكو بتوانن به‌ پێداویستییه‌كانی ژیاندا ڕابگه‌ن. ڕاسته‌ سه‌ندیكاکان هه‌ن و كرێكارانیش تاڕاده‌یه‌ك سه‌ربه‌ستن له‌ بوون به‌ ئه‌ندام تیایاندا، به‌تایبه‌تی له‌ كه‌رته‌ ده‌وڵه‌تییه‌كاندا، هه‌روه‌ها هه‌ندێكیش له‌ كه‌رته‌ تایبه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌ وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌كان و ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و ئوسترالیا و نیوزله‌نده‌ و ئیسرائیل و گه‌لێك شوێنی تر. به‌ڵام یه‌كه‌م : له‌ وڵاته‌ سكه‌ندناڤییه‌كاندا كه‌ زیاتر له‌ وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌كان‌ جێی سه‌رنجی خه‌ڵكی كورده، سه‌ندیكاكان سه‌رجه‌می یا هه‌ره‌ زۆری كرێكارانی وڵاته‌كه‌یان نه‌گرتوه‌تە خۆیان. ئاماره‌ تازه‌كان پێمان ده‌ڵێن له‌ بریتانیا ته‌نها 26.6%، له‌ فینله‌نده‌ له‌ 69.2% له‌ سوید له‌ 68.4% له‌ دانیمارك له‌ 66.6% له‌ نۆرویج 54.4% كرێكاران له‌ سه‌ندیكاکاندا ئەندامن. ‌ له‌ ڕاستیشدا سه‌ندیكاكان ڕۆڵێكی زۆر گرنگیان له‌ پێشه‌وه‌چوونی بزووتنه‌وه كرێكاراییه‌كاندا نییه‌، ته‌نها هه‌ر ” ئه‌زعه‌فه‌ ئیمانه‌كه‌ن” بۆ كرێكاران و شتێكی تر نا، له‌ باشترین باردا ئه‌وان ده‌یانه‌وێت نه‌ شیش بسوتێت و نه‌ كه‌باب! دووهه‌م: له‌و شوێنانه‌ی كه‌ ئێمه‌ به‌ ئاگاین له‌ جیهاندا لەنێو سەندیکا فەرمییەکاندا سه‌ندیكایه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌و واتایه‌ی كه‌ خۆڕسکی نێو خواست و ئارەزووه‌كانی كرێكاران بێت و وابەستەی یه‌كێك له‌ پارته‌ ڕامیارییەكان یا دەوڵەت نه‌بێت، بوونی نییه‌. سێهه‌م سه‌ندیكاكان ناتوانن ببنه‌ ڕێكخستنێكی شۆڕشگێڕانه‌ی وا كه‌ هۆیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و په‌یوه‌ندی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نووكه‌ هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌ و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ناچینایه‌تی بێچه‌وساندنه‌وه‌ له‌ جێگه‌یدا دروست بكه‌ن. باشترینیاندا كه‌ له‌ یۆناندایه‌، ئه‌وه‌تا ناتوانێت كاردانه‌وه‌یه‌كی وای هه‌بێت، كه‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه‌ ، نەك حكومه‌ته‌كه‌، دروست بكات.

لە ئەمەریکا پاش ڕووخانی بلۆکی سەرمایەداری دەوڵەتی ڕوسییە، شاڵاوی فشارخستنە سەر سەندیکاکان و ئەندامانیان لەلایەن دەوڵەت و کۆمپانیییە تایبەتەکانەوە بەرادەیەك دەستی پێکردووە، کە ئەگەر کرێکارێك لە کاتی داواکاردنی کارێکدا بزانرێت ئەندامی سەندیکا [تەنانەت سەندیکا زەردەکانیش]ە، ئەوا ئەو کارەی پێنادرێت و تەنانەت ئەو هێرشە لەکاتی مانگرتن و ناڕەزایەتییەکاندا توندتر دەبێتەوە و ئەندامانی سەندیکاکان بەر شاڵاوی دەرکردن دەکەون. مانگرتنی کرێکارانی پۆستەچی ئەمەریکا لە ساڵی 1997دا بۆ وەڵامدانەوە بەو هێرشە بوو، کە چەند ساڵ بو دەستی پێکردبوو و تائێستاکەش بەردەوامە.

ئێمه‌ لێره‌وه‌، ده‌توانین ده‌رئه‌ننجامێك به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، كه‌ به‌شێكی نه‌چوونه‌پێشه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران ده‌گێڕینه‌وه‌ بۆ كاردانه‌وه‌ و كۆنترۆڵكردنییان له‌لایه‌ن سه‌ندیكا و پارته‌ چه‌پ و سۆشیال دیمۆكراته‌كان و كۆمۆنیسته‌كانه‌وه‌، كه‌ له‌ ده‌سته‌مۆكردنی كرێكاران و خه‌سا‌ندنی بزووتنه‌وه‌كه‌یاندا ڕۆڵێكی بەرجاویان گێڕاوە. بۆیه‌ به‌ڕای ئێمه‌ شێوه‌ كۆنه‌كانی خه‌بات: هه‌ر له‌ تاكتیك و ستراتیج و داخوازییه‌كانیشیانه‌وه‌ به‌سه‌رچوون و بوونه‌ته‌ چه‌كێكی دژه‌خۆ (دژەشۆڕش)، یاچەکی خۆكوژی بزووتنەوەی کرێکاران.

ئێمه‌ له‌م بۆنە چینایەتییەدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گه‌مه‌ی ڕامیاریی و گۆشەگیریی و به‌سته‌ڵەكی ئایدیۆلۆجی دەسەلات و ئۆپۆزسیۆنەکانی بە چەپ و راستەوە ڕزگارمان بێت ، بڕوامان وایه‌ كه‌ پێویستە :

– کۆڕ و کۆمەڵە جەماوەرییە سەربەخۆکانی خۆمان پێکبهێنین و ڕیزی چینایەتی خۆمان جیابكه‌ینه‌وه‌ …

– ڕێکخراوەکانمان بکەینە فێرگە بۆ ڕاهێنان و هۆشیاریبەخشینی چینایەتی و بە کولتوورکردنی سەربەخۆژیان لە پەیوەندییەکانی کاریکرێگرتە، هەرەوەزیی کۆمەڵایەتی و پێکهێنانی هاوبەشیی ئابووریی و پێکەوەژیانی ئازادانە…

– گیڕانەوەی یاداوەری ڕۆژی یەکی ئایار بۆ سەر ڕەوتە مێژووییەکەی، بەرپاکردنی مانگرتنی گشتی و زنجیرەیی و نەچوونە سەر کار و خەباتی راستەوخۆ و سەپاندنی داخوازییەکان دوور لە چاوەڕوانی لە سەرانی سەندیکا زەردەکان و نوێنەری پارتەکان لە پارلەماندا..

– بایکۆتی قسە و وانە ڕیفۆرمیستییەکانی پارتەکان و سەندیکا و یەکێتییە زەردەکانی سەربە دەسەڵات و بەکاربردنی بڵنگۆکان بۆ بیروراگۆڕینەوە و پیشنیارکردنی ئایدیاکانی ئازادیخوازیی و ئاراستەکردنی کۆمەڵگەی ناچینایەتی …

– بەرزکردنەوەی داخوازییە کۆمەلایەتیی و رامیارییەکان شانبەشانی داخوازییە ئابوورییەکان و کۆمەڵایەتیکردنەوەی بزووتنەوە نارازییەکان و گرێدانەوەیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فراوان و سەرتاسەریدا …

– گۆڕینەوەی ئەم ڕۆژە لە جەژن و پشووی گۆشەگیرانەو سەیران و میتینگی مەینۆشینەوە بۆ ڕۆژی ناڕەزایەتی و هاتنەمەیدان و خرۆشانی جەماوەری و سەندنەوەی بەرێوەبەرایەتی کۆمەڵگە و جێگیرکردنەوەی بەرە بەرەی سیستەمی نامرۆڤانەی ئێستا بە هەرەوەزی و خۆبەڕێوەبەرایەتی کرێکاریی و خۆجێیی (لۆکاڵی) گوند و گەڕەکەکان و شارەکان….

– بەکاربردنی شێوازی نوێ لە زیندووراگرتنی ئەم ڕۆژە و گواستنەوەی ناڕەزایەتییەکان بۆ سەنگەرەکانی دیکەی خەبات؛ لەوانە شانۆ و موزیك و گفتوگۆی بەکۆمەڵی سەرشەقامەکان…

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان (KAF)

28 ی ئەپڕێڵی 2012

سیستەمی کارگێریی ئازاد و کراوە : کوبونتو / ئوبونتو – Ubuntu 12.04 / Kubuntu 12.04

ئوبونتو

ڤێرژنی نوێی ئوبونتو Ubuntu 12.04

بۆ داگرتنی ئوبونتو Ubuntu 12.04 LTS – 5 Years

http://www.ubuntu.com/download/desktop

تاقیکردنەوەی ئەم سیستەمە بەبێ دامەزراندن، چ بەتاقیکردنەوەی لەسەر سێرڤەری خودی ئوبونتو http://www.ubuntu.com/download/cloud یا داگرتنی و سووتاندنی لەسەر (CD ) و تاقیکردنەوەی بە خستنەگەڕی کۆمپیوتەرەکەت لەڕێی (CD )یە ئامادەکراوەکەی ئوبونتو یا بەکاربردنی فڵاشمیـۆری (USB Flash Memory). هەروەها دەتوانی لەناو خودی ویندۆزەکەتدا (ویندۆزی 98، 2000، XP ، ڤێستا ، 7 ) دایمەزرێنیت http://www.ubuntu.com/download/help/install-ubuntu-with-windows.

ئوبونتو دابەشکراوێکی سیستەمی لینوکسە، کە سیستەمێکی ئازاد و کراوەیە. دەتوانی بە زۆربەی زمانەکانی دونیا دایمەزرێنیت و کیبوردی زۆربەی زمانەکانی دونیای گرتووەتە خۆ و تەنیا بە چەند کلیك لە بەشی بەڕێوەبەرێتی سیستەمەکدا دەتوانیت کیبوردی کوردی دامەزرێنیت یا زمانی سیستەمەکەت بگۆڕیت. بێجگە لەمەش، ئەم سیستەمە تەواو پیچەوانەی سیستەمی مایکرۆسۆفت ویندۆز، لەتەك دامەزراندنی زۆربەی پرۆگرامە پێویستەکانی لە خۆ گرتووە و چیتر خەمی پرۆگرام بۆ نووسین، دەستکاری ویێنە و ڤیدییۆ و سی‌دی دروستکردن و چات ( لەوانە سکایپ ) و زۆرێکی دیکەت نابێت، هەروەها لە خۆیدا خاوەنی تولێکی ئاسانکارییە، کە هەر بەرنامەیەکت پێویستت بێت، تەنیا بە نووسینی ناوەکەی و کلیککردنەسەر دامەزراندن، بێ سەرئێشە و خەمی کۆدی چالاککردن و ترس لە ئاڵودەبوونی بەرنامەکە بە ترۆجان و ڤایرس و پەروەندەی سیخوڕی، دەتوانیت دایمەزرێنیت.

بۆ بەکاربردن و بەشداربوون و پەرەدان بە سیستەمی کارگێڕیی ئازاد و پشتکردنە سیستەمە بازرگانییەکان و پاراست و دڵنیاییەکی زیاتر لە بەکاربەری و گەڕان لە گەردوونی ئنتەرنێتدا، ئەوا ئوبونتو وەڵام بە داخوازییەکانت دەداتەوە و فەرموو لێرەوە دایبگرە :

چۆنیەتی خستنەسەر (CD ) ئوبونتو بۆ تاقیکردنەوە یا دامەزرانی لەسەر کۆمپیوتەرەکەت یا لەسەر فڵاشمێمۆری

http://www.ubuntu.com/download/help/install-ubuntu-desktop

کوبونتو

ڤێرژنی نوێی کوبونتو Kubuntu 12.04

بۆ داگرتنی کوبوتنو Kubuntu 12.04 LTS – 5 Years

http://www.kubuntu.org/getkubuntu/download#download-block

تاقیکردنەوەی ئەم سیستەمە بەبێ دامەزراندن، چ بەتاقیکردنەوەی لەسەر سێرڤەری خودی کوبونتو یا داگرتنی و سووتاندنی لەسەر (CD ) و تاقیکردنەوەی بە خستنەگەڕی کۆمپیوتەرەکەت لەڕێی (CD ) یە ئامادەکراوەکەی کوبونتو یا بەکاربردنی فڵاشمیـۆری (USB Flash Memory) https://help.ubuntu.com/community/Installation/FromUSBStick. هەروەها دەتوانی لەناو خودی ویندۆزەکەتدا (ویندۆزی 98، 2000، XP ، ڤێستا ، 7 )دایمەزرێنیت http://wubi-installer.org/.

کوبونتو دابەشکراوێکی سیستەمی لینوکسە، ناوەکەی بۆ (کوردی ئوبونتو) دەگەریتەوە، (کە بە کوردیکراوی ئوبونتو)وە، کە سیستەمێکی ئازاد و کراوەیە. دەتوانی بە زۆربەی زمانەکانی دونیا دایمەزرێنیت و کیبوردی زۆربەی زمانەکانی دونیای گرتووەتە خۆ و تەنیا بە چەند کلیك لە بەشی بەڕێوەبەرێتی سیستەمەکدا دەتوانیت کیبوردی کوردی دامەزرێنیت یا زمانی سیستەمەکەت بگۆڕیت. بێجگە لەمەش، ئەم سیستەمە تەواو پێچەوانەی سیستەمی مایکرۆسۆفت ویندۆز، لەتەك دامەزراندنی زۆربەی پرۆگرامە پێویستەکانی لە خۆ گرتووە و چیتر خەمی پرۆگرام بۆ نووسین، دەستکاری ویێنە و ڤیدییۆ و سی‌دی دروستکردن و چات ( لەوانە سکایپ ) و زۆرێکی دیکەت نابێت، هەروەها لە خۆیدا خاوەنی تولێکی ئاسانکارییە، کە هەر بەرنامەیەکت پێویستت بێت، تەنیا بە نووسینی ناوەکەی و کلیککردنەسەر دامەزراندن، بێ سەرئێشە و خەمی کۆدی چالاککردن و ترس لە ئاڵودەبوونی بەرنامەکە بە ترۆجان و ڤایرس و پەروەندەی سیخوڕی، دەتوانیت دایمەزرێنیت.

بۆ بەکاربردن و بەشداربوون و پەرەدان بە سیستەمی کارگێڕیی ئازاد و پشتکردنە سیستەمە بازرگانییەکان و پاراست و دڵنیاییەکی زیاتر لە بەکاربەری و گەڕان لە گەردوونی ئنتەرنێتدا، ئەوا کوبونتو وەڵام بە داخوازییەکانت دەداتەوە و فەرموو لێرەوە دایبگرە :

چۆنیەتی خستنەسەر (CD ) کوبونتو بۆ تاقیکردنەوە یا دامەزرانی لەسەر کۆمپیوتەرەکەت یا لەسەر فڵاشمێمۆری

http://www.kubuntu.org/getkubuntu/download

” الفصل و التكافؤ ” – المرأة الحرة (موخيريس ليبريس) و الإستراتيجية الأناركية لتحرير المرأة / 3

تغيير وعي المرأة الذاتي . .

تطلب التغلب على تبعية المرأة و جعل مشاركتها الكاملة في النضال الثوري أمرا ممكنا , ما هو أكثر من مجرد الهجوم على مصادر هذه التبعية . و تطلب الأمر تغيير وعي المرأة بذاتها بحيث يمكنها أن تبدأ في رؤية نفسه ممثلة مستقلة و فعالة على المسرح الإجتماعي .

و قد عكست برامج “المرأة الحرة” الإعتقاد أنه بسبب تبعية المرأة طويلة الأمد , فإن معظم النساء لم يكن على استعداد للعب دور مساو للرجال في الثورة الإشتراكية الجارية . و قد تطلب هذا الاستعداد انضمام النساء و مشاركتها في منظمة تحررية نسائية وظيفتها الأساسية تمكين القدرات الكامنة في المرأة . (28) . هذه المشاركة ستمكّن المرأة من ناحيتين . الأولى التغلب على نقص المعلومات الذي منعها من المشاركة الفعالة , و الثانية التغلب على انعدام الثقة في النفس الذي رافق تبعيتها . . على أنه بمجرد التغلب على هذه العقبة الثانية ستتمكن النساء من التصدي لمشكلة استقلال قضية تبعية المرأة داخل المجتمع و داخل الحركة الأناركية . و سيتمكن من النضال من أجل الإعتراف بشرعية هذه القضية داخل الحركة الأناركية ككل .

في البداية , تروي إحدى الناشطات : ” أردنا فقط أن نجعلهن أناركيات ” لكنهن سرعان ما أدركن أنه إذا كان على النساء أن يكن ناشطات أناركيات فسيكون عليهن التعامل مع قضاياهن الخاصة . ” عليهن التحرك للخروج من البيت ” و أن يأخذن أنفسهن بجدية كافية للإنخراط في الانشطة النقابية . و بالتالي كان “رفع الوعي” جانبا أساسيا من برنامج “المرأة الحرة” , و قلما فقد المنظمون الفرصة لإشراك المرأة في العملية . فعن طريق النقاشات و مجموعات الحوار اعتادت النساء على سماع أصواتهن في العلن و تشجّعن على المشاركة و التغلب على التحفظ في الكلام . و قد أصبح الإعداد الإجتماعي preparación social عنصرا أساسيا في كل مشروع تعهدن به . فعلى سبيل المثال زارت مجموعات من نساء “المرأة الحرة” المصانع – ظاهريا من أجل دعم الحركة النقابية و تشجيع النساء على الإضطلاع بدور نشط , و في نفس الوقت إعطاء “القليل من الدروس” سواء حول الأناركية السينديكالية أو عن الحاجة لن يصير النساء أكثر نشاطا . و في برشلونة أنشأت “المجموعة النسائية الثقافية” Grupo Cultural Femenino “مراكز الرعاية النهارية الطائرة” guarderías volantes . حيث ذهبت نساءها إلى بيوت أخريات لرعاية أطفالهن ريثما يتسى للأمهات حضور اجتماعات الاتحاد . و إذ تعود الأم إلى المنزل , كانت الأحاديث تدور في الغالب حول الأناركية السينديكالية و الشيوعية التحررية و ما إلى ذلك .

 و قد سمح وجود منظمة مستقلة للنساء بحرية تطوير برامج مستقلة تستهدف احتاجات محددة للنساء , و التصدي بشكل مباشر لمسألة التبعية . و كان الإصرار دائما أن تواجه المرأة نضالا مزدوجا إذ تحاول الانخراط في العمل الثوري و أن منظمة منفصلة مستقلة – و في نفس الوقت تعمل بشكل متناسق سائر أجزاء الحركة الأناركية السينديكالية – تستطيع أن توفر الإطار و توفير الدعم اللازم لمعالجة مسألة الثقة في النفس . على حد قول إحدى العضوات .

“إن رجال الثورة الذين يناضلون من أجل حريتهم يقاتلون ضد العالم الخارجي . ضد عالم يعارض الرغبة في الحرية و المساواة و العدالة الإجتماعية . أما المرأة الثورية فعلى النقيض , تحارب على مستويين , الأول : الكفاح من أجل حريتهن الخارجية , و هن في هذا النضال يتساوين بالرجال في نفس المثل العليا و يدعم أحدهم الآخر . لكن النساء أيضا تناضلن من أجل حريتهن الداخلية التي تمتع بها الرجال لقرون . و في هذا الصراع تناضل المرأة بدون حليف .”(29)

و قد جادل البعض في أيامنا هذه بأن المنظمات المستقلة ليست ضرورية من أجل “رفع الوعي” . فقد اقترحت (ويني بيرينيس) Wini Breines , أن أحد الدروس المستفادة من حركات الحقوق المدنية و مناهضة الحرب في الولايات المتحدة , هو أن تغيير وعي المرأة يمكن أن يبدأ حتى داخل المنظمات “المختلطة” التي تكرّس لتبعية المرأة. و هناك دراسات عديدة تشهد على صدق هذا الإدعاء . (30) . و من ناحية أخرى ردت (إستيل فريدمان) Estelle Freedman بأنه بدون بناء منظمات منفصلة للإناث فإن مثل هذا التغيير في الوعي قد يتبدد بسهولة . (32) . و على الرغم من أن نساء “المرأة الحرة” لم يقدمن حججهن بنفس مباشرة حجج “بناء منظمات الإناث” female institution building , فإن كثيرا من شواغلهن قد رددته نقاشاتهم المعاصرة . و من الواضح أنهن أيقنّ أن تغيير وعي النساء – الأمر الذي كان ضروريا لأي مشاركة في العمل الثوري الإشتراكي – لا يمكن تطويره و دعمه إلا في إطار منظمة تنشئها النساء و توجه للنساء , و تتناول شواغل النساء .

http://anarchist-document.blogspot.fr

سیساسه‌تی دووفاقه‌یی و دووڕوویی ده‌یڤید کامیرۆنی سه‌رۆکوه‌زیرانمان و ڕاستییه‌کان / 2

زاهیر باهیر

له‌نده‌ن, 18.04.2012

سێهه‌میان: Extremists ، توندڕه‌وێتی و توندڕه‌وه‌کان:

لێره‌دا کامیرۆن ده‌ڵیت ، ئه‌و باس له‌ ئیسلام ناکات، به‌ڵام وه‌سفی ده‌کات و ده‌ڵێت دینێکه‌ بینراوه‌ ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌ ئاشتیانه‌ به‌جێده‌هێنێت و زیاتر له‌ ملیارێک خه‌ڵک ده‌یپه‌رستێ و خۆیانیان بۆی ته‌رخان کردوه‌هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت که‌ دینه‌کانی تریش بۆ‌ توندڕه‌وه‌کان سه‌رنجڕاکێشن“. دوای ئه‌مه‌ یه‌کسه‌ر ده‌ڵێت گیروگرفتی ئیسلامه‌ توندڕه‌وه‌کان له‌م گڵۆبه‌ڵه‌دا هه‌یه‌، که‌ ئایدۆلۆجێتێکی سیاسییه‌ که‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵکانێکی زۆر که‌مه‌وه‌ سه‌پۆرت ده‌کرێن……” وه‌ کۆتایی قسه‌کانی به‌ سه‌رزه‌نشت کردن و لۆمه‌کردنیان ، ده‌هێنێت.

هه‌موومان لێره‌دا ده‌توانین هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین و بڵێین باشه‌ ئه‌مانه‌ ڕاستن به‌ڵام توندڕه‌وێتی هه‌ر ئیسلامه‌کان و دیندارو و دینییه‌کانی تری نه‌گرتۆته‌وه‌، به‌ڵکو توندڕه‌ی ڕێڕه‌وو سیاسه‌تی هه‌موو حیزبه‌ تۆری و موحافیزکاره‌کانن. هه‌ر بۆ نموونه‌ پارته‌که‌ی کامیرۆن، پارتی تۆری ، به‌ درێژایی مێژوه‌که‌ی پارتێکی زۆر توندڕه‌وو شه‌ڕه‌نگێز بووه، مه‌به‌ستم ئه‌و جه‌نگانه‌ نییه‌ که‌ له‌ دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه‌ به‌رپایان کردوه،‌ یا کاریگه‌رانه‌ سه‌پۆرتیان کردووه‌‌ . با هه‌ر ته‌نها ته‌ماشای سیاسه‌تی ناوخۆیان له‌ بواری ئابوریدا، بکه‌ین، با ئاوڕێک له‌ ساڵانی هه‌شتاکان بده‌ینه‌وه‌ که به‌ سه‌رکردایه‌تی مارگرێت تاچه‌ر و جۆن مه‌یجه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستدا بوو، که‌ ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرا کردیان به‌وه‌رگرتنی دۆکته‌رینی ئه‌مه‌ریکای سه‌رده‌می ڕێگن و ئابوریناسانی لیبراڵ Milton Friedman و Friedrich Hayek: شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی بریتانیان لێکهه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ ، بنه‌مای‌ ئابوری ئه‌م وڵاته‌یان تێکوپێک شکان، زۆربه‌ی زۆریان فرۆشتن و کردنیان به‌ که‌رتی تایبه‌تی، ته‌نانه‌ت خانوه‌کانی شاره‌وانی، پاسه‌کانی هاتو چۆ، ‌هێڵه‌ ئاسامانییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان ، به‌شێک له‌‌ هاتووچۆی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌کان و میترۆکان، بڕێک له‌ خه‌سته‌خانه‌و قوتابخانه‌کان ، که‌م کردنه‌وه‌ی بیمه‌کان و له‌کار خستنی ملێون کرێکار و فه‌رمانبه‌ر هتد. له‌و لاشه‌وه‌ یارمه‌تیدانی توندڕه‌وه‌ موجاهیدینه‌کانی ئه‌فغانستان که‌ تاچته‌ر ناوی لێنابوون ” Freedom fighter ” . خۆ که‌ پارتی له‌یبه‌ریش له‌ ساڵی 1997 دا هاته‌ سه‌ر حوکم و دواتریش خودی کامیرۆن به‌هه‌ردوولایان کاره‌کانی تاچه‌رو مه‌یجه‌ریان ته‌واو کرد. له‌ ئێستادا سه‌ره‌ی به‌تایبه‌تی کردنی ئه‌وه‌شی که‌ له‌ ژێر ڕکێفی ده‌وڵه‌تدا ماوه‌ته‌وه‌، گه‌یشتۆته‌ سه‌ر به‌شێک له‌ پۆلیس و به‌شێک له‌ کاره‌کانیان که‌ بیفرۆشن به‌ کۆمپانیا تایبه‌تییه‌کان.

باشه‌، توندڕه‌وه‌ ئیسلامییه‌کان له‌ کاره‌ساته‌ تراجیدیاکه‌ی سێپته‌مبه‌ری 2001 دا 3700 که‌سیان کوشت به‌ڵام خۆ ده‌وڵه‌ته‌ توندڕه‌وه‌کان، ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆرو دیمۆکراسییه‌کانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا هه‌ر له‌ عێراقدا به‌ ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ به‌ پێی ئه‌ژماره‌کانی خۆیان 150 هه‌زار که‌سی بێتاوان کوژراون خۆ له‌ ئه‌فغانستان له‌و ژماره‌یه‌ زیاتر ، له‌ پاکستاندا که‌ له‌ جه‌نگیشدا نییه‌و نه‌بووه‌‌ که‌چی زیاتر له‌ 23 هه‌زارکه‌س، ئه‌میش هه‌ر به‌ پێی ئاماره‌کانی خۆیان، کوژراون. هه‌ر هه‌موو ئه‌و‌ کوژراوانه‌‌ به‌هۆی داگیرکردنی ئه‌مه‌یکاو هاوپه‌یمانه‌کانییه‌وه‌ بووه‌ و به‌شێکی به‌ده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌وان بووه‌. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا هه‌ر باس له‌وه‌ ناکه‌ین که‌ له‌ سه‌ره‌تاکانی په‌نجاکانه‌وه‌ تا کۆتایی هه‌فتاکان چی ڕویداوه‌. که‌واته‌ کێ توندڕه‌وه‌؟ تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ و‌ که‌مایه‌تییه‌کان یا ده‌وڵه‌ته‌کان و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان؟. که‌سێک هه‌یه‌ ، لایه‌نێک هه‌یه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات، ده‌وڵه‌ت، له‌ ژێر هه‌رناوێکدا بێت، توندڕه‌وترو دیکتاتۆر ترو فاشی تر بێت؟!!!

چوارهه‌م: Tribalists- خێڵگه‌ری ، خێڵچییەتی :

کامیرۆن له‌م بواره‌دا ئیرله‌نده‌ی باکووری به‌ نموونه‌ وه‌کو ژه‌هری خێڵگه‌ری هێنایه‌وه که‌ هەڵاواردنی له‌گه‌ڵ گروپه‌کانی تردا ده‌کرد.

خودی ئیرله‌نده‌ و ئه‌و پرسە بابەتێکی دیکەیە ، من لێره‌دا نامه‌وێت له‌بارەیەوە بدوێم ، به‌ڵکو ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم خێڵگه‌ری ته‌نها تایبەتمەندی کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی نییه‌، هه‌روه‌ها به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستەمی دەرەبەگایەتیش ، خێڵگه‌ری هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵکو هه‌ر ماوه‌، به‌ڵام ناو و شێوه‌ و ناوه‌رۆك و ئەرکەکانی خێڵگه‌ری گۆڕاون. ئه‌وه‌تا خێڵگه‌ری له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریشدا هه‌ر ماوه‌ و بگره‌ له‌ بره‌ویشدایه‌، به‌ڵام له‌ شێوه‌ی پارتایه‌تیدا، که‌ نوێنه‌رایه‌تی کۆمەڵە خەڵکێك یا توێژێکی هاوبیر و هاوبەرژەوەندی کۆمه‌ڵگه‌که‌ ده‌کات، ئه‌م خێڵگه‌رییه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییدا شێوه‌یه‌ک و ناوه‌رۆکێکی مه‌ده‌نیانه‌ ده‌گرێته‌ خۆی و فۆرمێکی ڕێکخراوه‌یی به‌بەری خۆیدا ده‌برێت. ئه‌میش هه‌روه‌کو خێڵایه‌تییه‌ کۆنه‌که‌ سه‌رۆکخێڵی هه‌یه‌ و ده‌مچه‌رمووی هه‌یه‌، کوته‌کوه‌شێنیشی هه‌یه‌ ، ڕێسای پیاهەڵدان و سوپاسگوزاری و سزادان و تڕۆکردنی ئه‌ندامه‌کانی هه‌یه‌ و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خێڵەکەی کار ده‌کات ، بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجەکانی سەرانی خێل، بۆ سه‌رکه‌وتنی خێڵ به‌سه‌ر دووژمنه‌ چینایه‌تییه‌که‌یدا و پارته‌ نه‌یاره‌کانیدا جۆره‌ها حیله‌ و فێڵی مه‌ده‌نییانه‌‌ به‌کار ده‌هێنێت.

ئه‌ی کەواتە با بپرسین، پارتی تۆری، پارته‌که‌ی کامیرۆن چی بۆ خێڵه‌که‌ی خۆی نه‌کردوه‌، نه‌ک هه‌ر ئێستا که‌ ئه‌و سه‌رۆکخێڵه‌ به‌ڵکو له‌ سه‌رده‌می هه‌موو سه‌رۆکخێڵه‌کانی پێشووتریشدا؟!!. به‌درێژایی مێژووی ئه‌مان هه‌ر له‌ خزمه‌تی خێڵه‌که‌ی خۆیاندا یا یانه‌که‌ی (Club ) خۆیاندا کاریان کردوه‌ و ‌به‌رژه‌وه‌ندی چینی باڵاده‌ستیان به‌ هه‌موو توێژاڵه‌کانییەوه، پاراستوه‌ و بره‌وپێداوه‌‌. هه‌ر له‌ سه‌رۆکی بانکه‌کان و کۆمپانییه‌ گه‌وره‌کان و خاوه‌نزه‌وی و موڵکداره‌‌ گه‌وره‌کان و هتد‌ کاریان کردوه‌. ئه‌مان هەڵاواردنێکی زۆر بەرچاویان له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا کردوه‌ ، ئه‌مان که‌لێنی نێوانی ئێمه‌ و خۆیانیان گه‌لێک له‌ جاران گه‌وره‌تر کردۆتەوه‌. ئه‌مان ئه‌و غه‌دره‌ گه‌وره‌یەی که‌ له‌ باقیه‌که‌ی ترمانیان کردووه‌، هێشتا مێژووی نوێی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیوه‌. گه‌لێك له‌ بیمه‌کانیان بڕیون، ئه‌وانه‌شیان ماونه‌ته‌وه‌ که‌میان کردوونه‌ته‌وه‌ و ‌ زه‌حمه‌ت و به‌ربه‌ستێکی زۆریان بۆ خه‌ڵکی دروستکردووه‌، تاکو به‌ئاسانی نه‌توانن داوایان بکه‌ن، یا ئەگەر داواشیان کردن، ئەوا به‌ئاسانی نه‌توانن ئه‌و مافانه‌ به‌ده‌ست بهێنن. بوونه‌ته‌ هۆی دروستکردنی گرانییه‌کی زۆر ، له‌ولاشه‌وه‌ بۆ خه‌ڵکانی خێڵ ڕێژه‌ی باج له‌سه‌ر داهاتی کەسییان، که‌ 150 هه‌زار پاوه‌ند و سه‌رو ئه‌وه‌وه‌ بێت، له‌ 50%وه‌ هێنایه‌ سه‌ر 45% ، هه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ باجیشیان له‌سه‌ر کۆمپانییه‌کانیشیان ‌هێنایه‌ سه‌ر له‌ 24% و به‌نیازیشن له‌ یه‌ک دوو ساڵی داهاتوودا بهێننه‌‌ خواره‌وه‌ بۆ ئاستی 18%، گه‌ر چی له‌ڕاستییدا ئەو 24%ش ناده‌ن، به‌ڵکو به‌پێی دۆکۆمێنته‌‌ فەڕمییه‌کان زۆربه‌یان 10% ده‌ده‌ن.

له‌ ڕۆژی 2012.04.12، جۆرج ئۆسبۆرنی شالیاری دارایی له‌ ڕاگەیاندنێکیدا وتی “باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد که‌ زیاتر له‌ 100 کۆمپانیا هه‌بێت و داهاتی هه‌ر یه‌که‌یان له‌ 144 ملێون زیاتر بێت، به‌ڵام باج نه‌ده‌ن”. به‌ ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی تێله‌گرافی وت من تووشی شۆک بووم، که‌ ده‌بینم هه‌ندێک له‌ خه‌ڵکه‌ هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان له‌م وڵاته‌دا که‌ کاروباری باجی خۆیان وا ڕێکخستووه‌، با به‌ ویژدانه‌وه‌ قسه‌ بکه‌ین، ئه‌مه‌یان له‌پاڵ یاسای باجداندا، که‌ به‌ به‌رده‌وامی هیچ باجێک ناده‌ن. باوه‌ڕم وانییه‌ که‌ ئه‌م کاره‌ش کارێکی‌ ڕاستبێت‌“.

هه‌ر له‌و ڕۆژانه‌دا قسه‌که‌ری فه‌رمی به‌‌شی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی داراییش ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ و حساباته‌ی که‌ کراون،‌ ده‌ر‌که‌وتووه‌ که‌ 1000 سوپه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند که‌ داهاتی ساڵانه‌یان یەك ملێون پاوه‌نده،‌ که‌متر 30% باجیان داوه‌. 200 له‌وانه‌ی دیکەیان که‌ داهاتی ساڵانه‌یان 10 ملێون پاوه‌نده، 12 که‌سیان که‌متر‌ 10% باجیان داوه‌. 400 که‌سی دیکەشیان که‌ داهاتی ساڵانه‌یان له‌ نێوانی 5 بۆ 10 ملێون پاوه‌نده‌ ، 20 له‌وانه‌ که‌متر له‌ 20% باجیان داوه‌. قسه‌که‌ره‌که‌ له‌سه‌ر قسه‌کانی خۆی به‌رده‌وام بوو وتی هەر ئێستاکە کەسانی ملیۆنه‌ر هه‌ن، کە له‌ خه‌ڵکه‌ ئاساییەکە باجی که‌متر ده‌ده‌ن‌. ئه‌مه‌ ئه‌و سیسته‌مه‌یه‌ که‌ له‌ ئێستادا هه‌مانه‌، به‌ڵام حکومه‌ت خۆی ته‌رخانکردوه‌ که‌ دادپەروەرانەتری بکاتئه‌وه‌شی وت که‌ ئه‌م سیسته‌مه‌یان له‌ حکومه‌تی پێشووه‌وه‌ ( له‌یبه‌ر – پارتی کرێکاران)ەوە بۆ به‌جێماوه‌.

Warren Buffett که‌ پیاوێکی ئێکجار ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌مه‌ریکایه‌، که‌ سامانه‌که‌ی چه‌نده‌ها ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکییه‌ ، له‌ سه‌ر ئه‌مه‌ کۆمێنتێکی جوانی دا ، وتیسکرتێره‌کانیان له‌ خۆیان زیاتر باجی داوه‌

ئایا ئەمە خێڵگەرایی نییە و خێڵگەراییش هەر ئاوا نەبووە؟، کە کەسانی دەوروبەری سەرۆکخێڵ و میرزا و هاوبەرژەوەندانی باج و خەراجیان نەداوە!!!!!!

بڕێکی تری ڕاستییه‌کان له‌ وڵاته‌ دیمۆکراتییه‌که‌ی کامیرۆن و کۆمه‌ڵگه‌ مه‌ده‌نییه‌که‌یدا:

ئه‌وه‌ی که‌ له‌ بریتانیادا بژی و دوای ڕووداوه‌کان و ده‌نگوباسه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ بکه‌وێت و مه‌به‌ستی بێت ، ده‌توانێت زۆر باش شه‌ن و که‌ونی قسه‌ی سیاسیه‌کان و درۆو ڕاستییه‌کانیان بکات، ته‌نها به‌ خوێندنه‌وی یه‌کێک له‌ ڕۆژنامه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ و چاوگێڕانه‌وه‌یه‌ک به‌ ژیانی خۆی و خێزانیدا له‌ هه‌موو بواره‌کاندا، ئه‌وکاته‌ جیاوازییه‌کانی پارو ئه‌مساڵ یا ساڵانی پێشو تر پێده‌زانێت. ئه‌وکاته‌ ده‌توانێت زانیاریه‌کی ته‌واوی هه‌بێت له‌سه‌ر ڕوداوه‌کان ، له‌سه‌ر سیسته‌می دیمۆکراسی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و یاساو ڕێسای ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌و سه‌رانسه‌ری سیسته‌مه‌که‌ی و چونێتی کارکردنی.

من لێره‌دا هه‌ر زۆر به‌ کورتی په‌نجه‌ بۆ هه‌ندێک ڕاستی تریش به‌ده‌ر له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ڕاده‌کێشم.

له‌ وڵاتی دیمۆکراسی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییدا، هاووڵاتیانی به‌لانی که‌مه‌وه‌ ده‌بێت چه‌ند بنه‌مایه‌کی ژیانیان بۆ مسۆگه‌ر کرابێت له‌وانه‌: کارکردن، خانووبه‌ره‌یه‌کی نه‌ختێک باش‌، چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و ده‌ست گه‌یشتن به‌ خه‌سته‌خانه‌و دکتۆردا به‌ ئاسانی پێش ئه‌وه‌ی که‌ نه‌خۆشییه‌که‌ی لێپیس بکات، خوێندن له‌ زانکۆکاندا به‌لاش بێت قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان له‌ حاڵه‌تێکدا بن که‌ بتوانن هه‌موو منداڵانی گه‌ڕه‌ک به‌بێ هیچ گیرو گرفتێک جێگایان ببێته‌وه‌و تێیدا بخوێنن و ته‌وای هۆکاره‌کانی خوێندنیان بۆ دابینکرابێت له‌ پاڵ هه‌بوونی دایه‌نگه‌و باخچه‌ی منداڵانی به‌لاش یا به‌نرخێکی زۆ‌ر هه‌رزان تاکو باوکان و دایکان بتوانن به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر کاره‌کانیان . گیروگرفتی سه‌ره‌کی له‌ خوێنداندا له‌ بریتانیا پاش زانکۆکان به‌تایبه‌ت له‌ له‌نده‌ن (دا) قوتابخانه‌ ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌کانن‌ که‌ له‌ زۆربه‌ی زۆری شاره‌وانییه‌ هه‌ژاره‌کاندا که‌ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی و کۆنترۆڵی پارتی له‌یبه‌ردان. به‌شی زۆری ئه‌م قوتابخانانه‌ به‌هۆی ڕێژه‌ی زۆری بێکاری و هه‌بوونی خه‌ڵکانی بێگانه له‌ شاره‌وانییه‌که‌دا ‌و ته‌نگو چه‌ڵه‌مه‌ی تره‌وه‌ ، له‌ ڕوی ئاستی زانیاری و ڕێژه‌ی ده‌رچونی قوتابییه‌کانییه‌وه‌ زۆر خراپه، چونکه‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی که‌ بۆیان داده‌نڕیت کافی نییه‌‌. چاره‌سه‌ری حکومه‌تیش چ له‌یبه‌رو چ تۆریو لیبراڵ داخستنیان و په‌راوێز خستنیانه، یا ئه‌وه‌تا ده‌یانکه‌ن به‌ قوتابخانه‌ی ئه‌کادیمی ، ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌کی نوێیه‌ له‌ به‌تایبه‌تی کردنی قوتابخانه‌کان و له‌ ده‌ر هێنانیان له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی شاره‌وانییه‌کان.

له‌ ساڵی 2004 دا حکومه‌تی له‌یبه‌ر ( تۆنی بلێر) یاسایه‌کی دانا سه‌باره‌ت به‌و منداڵه‌ قوتابییانه‌ی که‌ خۆیان ده‌دزنه‌وه‌ له‌ وانه‌کان و له‌ قوتابخانه‌ نابن به‌بێ هۆیه‌کی گونجاو، له‌ بری چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ، ده‌وڵه‌ت بڕیاری دا که‌ سزای دایکان و باوکانی منداڵه‌که، به‌ پاره‌‌ بده‌ن، که ئه‌ویش‌ بڕی غه‌رامه‌ی هه‌ر منداڵێک که‌ له‌ قوتابخانه‌ خۆی بدزێته‌وه‌ 50 پاوه‌ندی بریتانی بێت، گه‌ر له‌ ماوه‌ی 28 ڕۆژیشدا نه‌یدات ئه‌وه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌چێته‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ 100پاوه‌ند. به‌ پێی ئاماره‌کان له‌ ساڵی 2010 دا به‌هۆی نه‌دانی ئه‌م غه‌رامه‌یه‌وه‌‌ به‌شی ڕۆشنبیری 9147 باوکان و دایکانیان داوه‌ به‌ دادگا، که‌ له‌مانه 6591 یان به‌ بڕی 165 پاوه‌ند سزا دراون. له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌وڵه‌ت چاوی خشاندۆته‌وه‌ به‌و یاسایه‌دا و سه‌رئه‌نجام بڕیاریان دا که‌ بڕی سزادانه‌که‌ بکه‌نه‌ 60 پاوه‌ند و‌ گه‌ر له‌ 28 ڕۆژیشدا نه‌درێت سه‌رده‌که‌وێت بۆ 120 پاوه‌ند وه‌ ئه‌گه‌ر دایکان و باوکان هه‌ر نه‌یاندا ئه‌وه‌ ده‌بێت له‌ بیمه‌ی منداڵه‌که‌ ب‌بڕێت.

له‌ وڵاته‌که‌ی کامیرۆندا ، ژیان ئه‌وه‌نده‌ گران بووه‌، نان په‌یداکردن چووه‌ته‌ کۆڵی شێر، له‌م‌ وڵاته‌دا به‌پێی ئاماری ده‌وڵه‌تی 2 ملوێن و 650 هه‌زار که‌س به‌تاڵه‌یه‌ به‌ڵام ئاماری سه‌ندیکای ناوه‌ندی نیشانی ده‌دات که‌ ژماره‌ی ڕاستی به‌تاڵه‌ له‌ سه‌رو 6 ملێونه‌وه‌یه‌‌. ئاماری ئه‌م مانگه‌ش ( نیسان) پێمان ده‌ڵێت ڕێژه‌ی به‌تاڵه‌ له‌ ناو هێزی کرێکاراند له‌ %8.4 ،‌ که‌ له‌ له‌نده‌ن (دا) له‌ %10 یه‌. هه‌ر له‌ له‌نده‌ن (دا) 7 که‌س به‌دوای یه‌ک کاردا ڕاده‌که‌ن، له‌‌ یه‌کێک له‌ پایته‌خته‌ هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ مه‌ده‌نییه‌کانی جیهاندا، که‌ له‌نده‌نه‌، 4 منداڵ له‌ 10 منداڵدا، له‌ نه‌بوونی و هه‌ژارییدا ده‌ژ‌ین.

ژماره‌ی به‌ندییه‌کانمان له‌م وڵاته‌دا له‌ سه‌رو 87 هه‌زار که‌سه‌وه‌یه‌ ، له‌ هه‌موو ئه‌وروپادا به‌ پێی ڕێژه‌ی سه‌دی ته‌نها تورکیا زیاتر له‌ وڵا‌ته‌که‌ی ئێمه‌ به‌ندیی هه‌یه‌، ئه‌ویش هه‌ندێکیان به‌ندیی سیساسین. ‌ ‌ ‌

هه‌رچیش سه‌باره‌ت به‌ ئازادییه‌کانیشمان هه‌یه‌ ، زۆربه‌ی زۆریمان لێسه‌نراوه‌ته‌وه‌ و شتێکی وامان به‌ ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌.

من له‌ وتاره‌کانی پێشترما باسم له‌و نه‌هامه‌تییه‌ کرده‌وه‌ که هاووڵاتیانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌سای حوکمی حکومه‌تی دیمۆکراتیدا چ تۆری و چ له‌یبه‌ر له‌م وڵاته‌دا چۆن ده‌ژێت هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ئازادییه‌کانیش، زۆر شتم به‌ به‌ڵگه‌وه‌ وتووه‌‌. لێره‌دا ته‌نها به‌ کورتی سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ ڕاده‌کێشم که‌ له‌ ئێستادا لێدوان و مقۆ مقۆی هه‌نووکه‌ له‌ سه‌ر کۆنترۆڵکردنی زیاترمانه‌، زه‌وتکردنی ئازادییه‌کانی ترمانه‌، به‌ هێننانه‌ کایه‌ی یاسای نوێی تره‌وه،‌ له‌وانه‌:

به‌کارهێنانی ئاوو سه‌یاره‌ی ئاو Water Cannon, ، له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران که‌ له‌ ‌ کاتێکدا ناتوانن کۆنترۆڵیان بکه‌ن. ته‌نها ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مان سڵی لێده‌که‌نه‌وه‌ بڕی پاره‌که‌یه‌ که‌ بۆ کڕینی 3 دانه‌ نزیکه‌ی 4 ملوێن پاوندیان ده‌وێت.

به‌کارهێنانی گووله‌ی پلاستیک له‌کاتی خۆپیشاندان و پشێویدا و گه‌ر مه‌ترسی زیاتریش هاته‌ پێشه‌وه‌ به‌کارهێنانی گووله‌ی ڕاستی.

ناڕه‌زاییکردن له‌ شێوه‌ی که‌مپیندا واته‌ دانانی چادرو خێمه له‌ کاتێکدا خه‌ڵکی ده‌یه‌وێت چالاکی ڕاسته‌وخۆی وه‌کو ئه‌وه‌ی پارو ئه‌مساڵی له‌نده‌ن و شاره‌کانی تر، بکات‌ ، بکرێته‌ شتێکی نایاسایی و قه‌ده‌غه‌ بکرێت تاکو خه‌ڵکی نه‌توانێت په‌نا بۆ شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر له‌ خه‌بات کردن به‌رێت.

دادگاو دادگاییکردمی نهێنی: ده‌یانه‌وێت هه‌ندێک له‌ تیرۆریزمه‌کان به‌ نهێنی ‌ دادگایی بکه‌ن، واته‌ میدیاو خه‌ڵکانی تر مافی ئه‌وه‌یان نه‌بێت که‌ دانیشن و گوێ له‌ گفتووگۆو بڕیاره‌کانی ناو هۆڵی دادگا بگرن، میدیا مافی په‌خشکردنی هیچ هه‌واڵێکی نه‌بێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌ت ڕێگا ئه‌دات. له‌م دادگا نهێنییه‌دا پۆلیس و ده‌سگه‌ سیخوڕییه‌کان مافی ئه‌وه‌یان ده‌بێت که‌ که‌ سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌کانیان له‌سه‌ر تاوانبارنه‌خه‌نه‌ڕوو که‌ ئه‌مه‌ش پارێزه‌ری تاوانبارده‌وه‌ستێنێت له‌ به‌ڕووداوه‌ستانه‌وه‌ی (ته‌حه‌دا کردنی) لایه‌نی به‌رامبه‌ر و ده‌سته‌ووه‌ستان ده‌بێت له‌ به‌رگریکردن له‌ که‌سی تاوانبارکراودا. هه‌ڵبه‌ته‌ کاری دادگاو دادگاییکردنی ‌ نهێنی ، هه‌ر له‌ماندا ناوه‌ستی، به‌ڵکو په‌لده‌هاوێژێت بۆ هه‌رکه‌سێک که‌ ئه‌وان تاوانباری بکه‌ن به‌ تیرۆریسست ، ئاژاوه‌چی ، مه‌ترسیدار‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌و وڵات و هه‌رچییه‌کی تر که‌ خۆیان بیانه‌وێت.‌

کۆنترۆڵکردن و چاودێری کردنی سه‌رجه‌می قسه‌و‌باسی ناو ته‌له‌فون و سکایپ و ئیمه‌یل و ته‌واوی هۆیه‌کانی تری په‌یوه‌ندیبه‌ستن و ئینته‌رنێت. ئه‌مه‌ش یانی هێڕشکردنه‌ سه‌ر مافی مرۆڤی بریتانی و زه‌وتکردنی ئه‌و مافه. به‌ کورتییه‌که‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌بێته‌ سیخوڕێکی زه‌به‌لاح به‌سه‌ر هاوڵاتییه‌کانییه‌وه‌.‌

له‌کاتی خۆپیشانداندا پۆلیس مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت که‌ ماده‌ی کیمیاوی دژی خۆپیشانده‌ران به‌کاربهێنن. ماده‌یه‌کی کیمیاوی که‌ له‌ دووری 65 مه‌تره‌وه‌ خۆپیشانده‌ر بپێکێت و سڕیبکات، به‌جۆرێکیش ته‌ڕی بکات که‌ ئه‌و که‌سه‌ ده‌بێت خۆپیشاندانه‌که‌ به‌جێبهێڵێت. ئه‌م ماده‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ بۆنه‌که‌ی پیسه‌ به‌پێی قسه‌ی پۆلیس و پسپۆڕه‌کان، ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری که‌سی پێکراو، چیتر ناتوانن له‌وێدا خۆیان بگرن و ناچارن بڵاوه‌ی لێبکه‌ن.‌

له‌ وڵاتی بریتانیای دیمۆکراسی 133 گروپی دژه‌ ئیسلام هه‌ن‌ که‌ 7 یان له‌ وڵاتی نه‌رویجه‌و 22 یان له‌ بریتانیایه‌ ئه‌مه‌ بێ له‌وه‌ی که‌ 33 گروپیش هه‌‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌ ئه‌مه‌ریکا دروست بوون‌.

هه‌ڵبه‌ته‌ هه‌بوون و دروستبوونی 22 گروپی دژ به‌ ئیسلام ده‌ڵێم ته‌نها دژ به‌ ئیسلام ئه‌گینا گروپی تر زۆرن که‌ دژی خه‌ڵکانی ڕه‌ش و بێگانه‌ن که‌ لێره‌ ده‌ژین هه‌روه‌ها دژی که‌سانیێک که‌ مه‌یلی جنسییان بۆ هاوجنسه‌که‌ی خۆیان هه‌یه‌له‌ وڵاته‌که‌ی کامیرۆندا نیشانه‌ی هه‌بوونی ماف و سه‌ربه‌ستی و ئازادی نییه‌، به‌ڵکو نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ یه‌که‌م:‌ که‌ چۆن میدیای دیمۆکراتیخوازی لیبراڵ ته‌غزییه‌ی خه‌ڵکی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌کات، که‌ هه‌ر به‌ردێک له‌و‌ ئاسمانه‌ بکه‌وێته‌ خواره‌وه‌ ئه‌وه‌ ئیسلام و موسڵمانه‌ تونده‌ڕه‌وه‌کانن یا ده‌ستی ئه‌وانی تێدایه‌. دووهه‌م، که‌چۆن قوتابخانه‌ دینی و مه‌زهه‌بییه‌کان له‌ بره‌ودانو ده‌سه‌ڵاتیش چۆن چاوی خۆی لێنوقاندون چ له‌ ئیشرافکردنیاندا چ له‌ په‌یڕه‌وو پڕۆگرامی خوێندنیاندا که‌ ئه‌وان بۆخۆیان سه‌ربه‌ستن چی داده‌نێنن و چۆنی داده‌نێن ، که‌ له‌م په‌یڕه‌وو پڕۆگرامه‌دا چۆن مافی مرۆڤ به‌ خراپی ، abuse ، به‌کارده‌هێنرێت له‌ دژی یه‌کتری و خه‌ڵکانی بێباوه‌ڕ، هه‌روه‌ها چۆن مامه‌ڵه‌ی ناشیرینی منداڵان ده‌کرێت به‌تایبه‌ت له‌ قوتابخانه‌ ئیسلامییه‌کاندا. سێهه‌م: ده‌وڵه‌ت به‌ناوی فره‌ که‌ڵچه‌ری و هه‌لڕه‌خساندن، که‌ به‌ باره‌ خراپه‌که‌یدا به‌کاری ده‌هێنێت‌، زیاتر موسڵمانه‌کانی ترنجاندۆ‌ته‌ گه‌ڕێکێکه‌وه‌ یا شارێکه‌وه‌، یا ڕێگای بۆ خۆشکردون که‌ ئه‌مه‌ ڕووبدات، له‌مانه‌ش کۆمۆنیتی به‌نگلادیشییه‌کان، پاکستانییه‌کان، هیندییه‌کان و جوله‌که‌کان. هه‌ڵبه‌ته‌ ئا له‌م بارودۆخه‌دا تێکه‌ڵاوبوون و کاریگه‌ر دانان له‌ سه‌ر یه‌کتری ئاسانتر ده‌بێت و له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵاو نه‌بوون به‌ خه‌ڵکانی تری ئه‌م وڵاته‌و ئاشنا نه‌بوون و قه‌بوڵنه‌کردنی کولتورو شته‌ باشه‌کانی ئێره‌. چوارهه‌م: ‌ چۆن له‌م وڵاته‌دا که‌لێنی نێوانی خه‌ڵکانی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندوو هه‌ژار له‌ پانبووندایه‌و‌ به‌تاڵه‌ له‌ زیاد بووندایه و‌ ژماره‌ی خه‌ڵکانی بێ لانه‌ خانووبه‌ره‌ له‌ سه‌رکه‌وتندایه‌، لیستی چاوه‌ڕوانکردنی عه‌مه‌لیات یا بینینی پزیشکه‌ پسپۆڕه‌کان له‌ درێژ بوونه‌وه‌دایه‌. ئه‌رکی ده‌وڵه‌تیش له‌بری ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی کێشه‌کان بکات ، ده‌هێنێت تواناو داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی، به‌ناڕاسته‌وخۆ به‌و لایه‌نه‌ خراپانه‌ی وه‌کو دژه‌ ئیسلام یا دژه‌ جوله‌که،‌ یا گیانی ڕایسیسزم یا زاتییه‌ت و خۆپه‌رستی و هتد ‌ بۆ دوور خستنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له‌ کێشه‌ سه‌ره‌کییه‌کان، ڕاده‌کێشێت و به‌هۆی میدیاکه‌یه‌وه به‌کاریان ده‌هێنێت‌ ، که‌ له‌ زۆربه‌ی کاتدا هه‌ر خه‌ڵکانی موسڵمان و ڕه‌ش و بێگانه‌ن‌ ، که‌‌ قوربانییه‌که‌ی ده‌ده‌ن.

سیساسه‌تی دووفاقه‌یی و دووڕوویی ده‌یڤید کامیرۆنی سه‌رۆکوه‌زیرانمان و ڕاستییه‌کان / 1

زاهیر باهیر

له‌نده‌ن, 18.04.2012

کاره‌ساته‌که‌ له‌وه‌‌دایه‌ که‌ زاڵمو زۆرداره‌کان باس له‌ عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ن، دیکتاتۆره‌کان باس له‌ دیمۆکراسێت و ئازادی ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی که‌ ڕه‌وشتت و مۆراڵیان نیییه‌ داوا له‌ خه‌ڵکی ده‌که‌ن به‌ مۆراڵ و ڕه‌وشت بن، ده‌وڵه‌مه‌ندو سیاسییه‌ گه‌نده‌ڵه‌کان گۆڕانخوازن و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن، داوای کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نموونه‌یی یا حکومه‌تێکی شه‌فافیمان بۆده‌که‌ن.

ئای که‌ دونیایه‌کی سه‌یره‌. کورد وتویه‌تی درۆ هه‌ژاره‌و هه‌موو که‌سێک پێیده‌وێرێت، ده‌شڵێن بارزانی گه‌وره‌ش جارێک گووتویه‌تی قسه‌ هه‌وایه‌و‌ ناچێته‌ گیرفانی که‌سه‌وه‌، واته‌ نه‌ ڕه‌قابه‌ی له‌سه‌ره‌و نه‌ باج . هه‌ردوو وته‌که زۆر ڕاستن‌ که‌ له‌ کاتێکیشدا که‌ ئه‌م قسانه‌ له ‌لایه‌ن گه‌وره‌ پیاوێکه‌وه‌ یا که‌سێکی سیاسی وه‌کو ده‌یڤید کامیرۆنه‌وه ده‌کرێت و‌ میدیایه‌کی زه‌به‌لاحی لیبراڵیشی له‌ پشته‌وه‌یه‌، له‌ کاتێکدا که‌ ئه‌و‌ وه‌کو سه‌ره‌ک شالیارانی بریتانیای گه‌وره‌، دایکی په‌ڕله‌مان و سیسته‌می دیمۆکراسی، له‌ وڵاتێکی هه‌ژاری وه‌کو ئه‌نده‌نوسیا یا بۆرما که‌ زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی ، هه‌ژاری و نه‌بوونی پشتی شکانوون. ئاخر چۆن بتوانن ته‌ته‌ڵه‌و بێژی قسه‌کانی سه‌رۆکه‌که‌ی ئێمه‌ بکه‌ن ، ڕاستییه‌کان له‌ درۆکان جیابکه‌نه‌وه‌ تاکو بزانن ئه‌وه‌ی که‌ ده‌یڵێت ڕاستییه‌و وڵاته‌که‌ی سه‌رلێوانه‌ له‌ دیمۆکراسی و مرۆڤایه‌تی و دادپه‌روه‌ری و نه‌زاهه‌ت، ‌ له‌ کاتێکدا که‌ ڕه‌نگه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌نده‌نوسیا نه‌ک هه‌ر ئاگه‌داری ئه‌وه‌ نه‌بن که‌ له‌م بسته‌ وڵاته‌ی ئێمه‌دا‌ چ باسه‌، به‌ڵکو گه‌لێکییان هه‌ر خوێنده‌واریشیان نه‌یێت‌.

ده‌یڤید کامیرۆن به‌هاوڕێی چه‌ند که‌سێک له‌ سیاسییه‌کان و ڕاوێژکارو بزنسمانی گه‌وره، له‌ گه‌شته‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌مه‌، 11-04-12 ، بۆ هه‌ندێک له‌ وڵاتانی خواروی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، له‌وانه‌ ئه‌نده‌نووسیاو بۆرما، له‌و موحازه‌ره‌یه‌ی که‌ بۆ سیاسییه‌کانی ئه‌نده‌نوسیا، له‌ جاکارتا، دای، داوا له‌ موسوڵمانان ده‌کات ” ده‌بێت ئیسلام باوه‌ش بۆ دیمۆکراسییه‌ت بکاته‌وه‌و توندڕه‌وێتی ڕه‌تبکاته‌وه‌”‌ ‌ ‌ نه‌ک هه‌ر که‌وته‌ کردنی هه‌ند‌ێک درۆو ده‌له‌سه‌ی‌ بێبنه‌ما، به‌ڵکو گه‌یشته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌شی که بڵێت ” دیمۆکراسیه‌ت و ئیسلام به‌یه‌که‌وه‌ ده‌گه‌شێنه‌وه‌و په‌خشده‌بن “. بێگومان کامیرۆن وه‌کو هه‌موو سیاسسیه‌کانی تری دنیا ئه‌وه‌ی که‌ ده‌یڵێت باوه‌ڕی پێی نییه‌، به‌ڵام درۆی پیاوی گه‌وره‌ په‌ندو عیبره‌ته‌.

له‌ په‌یامه‌که‌یدا بۆ موسوڵمانان، ده‌یڤید کامیرۆن، له‌و قسانه‌ی که‌ بۆی نوسرابووه‌وه‌،‌ درێژه‌ی پێداو وتی: جیهان ده‌توانێت توندڕه‌وه‌کان ببه‌زێنێت، ئه‌وان دووژمنێکی خه‌ته‌رناکن…..جیهان ده‌توانێت ڕه‌تی ئه‌و هه‌ڵبژێره‌ ( ئیختیاره)‌ بکاته‌وه‌ که‌ یا دیکتاتۆریه‌ت یا توندڕه‌وێتی……. دوای ئه‌وه‌ هات به‌ شانو باڵی ئه‌نده‌نوسیا که‌ گه‌وره‌ترین وڵاتی ئیسلامییه‌، دوای ڕوخانی ڕژێمی سوهارتۆ له‌ ساڵی 1998 دا چۆن ڕێگه‌ی خۆی گرتوه‌و بوه‌ته‌ مایه‌ی به‌خشینی ئیلهام که‌ وڵاتان ده‌توانن چاوی لێبکه‌ن. له‌ موحازه‌ره‌که‌ی که‌ هه‌ر له‌وێ بۆ قوتابیانی زانکۆی ئه‌زهه‌ری، دا، وتی ” ئه‌وه‌ی که‌ ئێوه‌ لیره‌ ده‌یکه‌ن زۆر گرنگه‌ ، چونکه‌ دڵ و گیان ده‌دات به‌وانی تر له‌ جیهاندا که‌ به‌ هه‌مان خه‌بات و تێکۆشانه‌وه‌ مه‌شغوڵن”.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ هێڕشێکی زۆر گه‌وره‌ دژی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا، که‌ چ دیکتاتۆرێکه‌ ، چۆن ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرتوه‌و دوژمنی دیمۆکراسسییه‌. کامیرۆن له‌م سه‌فه‌ره‌یدا، ده‌رئه‌نجامی قسه‌کانی ئه‌وه‌ بوو که‌ که‌ پێناسه‌ی 4 گروپی کرد، که‌ ئه‌و باوه‌ڕی وایه‌ بڕیارو په‌یامی ئه‌مان بۆ به‌زاندنی دیمۆکراسییه‌:

یه‌که‌میان: Authoritarian Leaders ، سه‌رانی ده‌سه‌ڵات، سه‌رانێک که‌ ده‌ست به‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ده‌گرن:

له‌م نموونه‌یه‌یدا کامیرۆن په‌نجه‌ بۆ قه‌زافی و ئه‌سه‌دو موباره‌ک و بن عه‌لی ، ڕا‌ده‌کێشێت که‌ چۆن ئه‌مانه‌ له‌ژێر ناوی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیرێتی وڵاته‌کانیانا ئاماده‌ نه‌بوون ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ببن تاکو خه‌ڵکه‌کانیا لێیان ورووژان و هه‌ڵسانه‌ سه‌رپێ لێیان.

که‌س نکوڵی له‌وه‌ ناکات که‌ ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ ڕاسته‌، به‌ڵام با ته‌ماشایه‌کی هه‌موو ڕژێمه‌ دیمۆکراسیه‌کانی سه‌رجه‌می ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی سکه‌ندناڤیا، هه‌تا هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئیسرائیل و که‌نه‌داو ئۆسترالیاو هیندستان و پاکستان و عێراقی نوێی دیمۆکراسی و زۆربه‌ی‌ زۆری شوێنه‌کانی تر که‌ له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا چه‌پ جێگا به‌ ڕاست ، یا موحافیزکار به‌ پارته‌ له‌یبه‌ره‌کان ( کرێکاران) یا سۆشیال دیمۆکراته‌کان، لیبراڵ به‌وانی تریان، چۆڵده‌کات ، یا حوکمی به‌ره‌یی ئێستای بریتانیای لیبراڵ دیمۆکرات و موحافزین ( تۆری) ، چی له‌ مه‌سه‌له‌ ئه‌ساسییه‌کان گۆڕیوه‌؟ ئاده‌ی با‌ که‌سێک پێمان بڵێت چ كێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی لابه‌لا کراوته‌وه‌ هه‌ر له‌ به‌تاڵه‌ وه‌ تا قه‌یرانی خانووبه‌ره‌، گرانی هه‌موو پێداویستیه‌کانی ژیان، ئه‌ی ئازادییه‌کان له‌ هه‌ڵکشانان یا له‌ داشکانان؟.

کامیرۆن خۆشی له‌ هه‌ر هه‌موومان باشتر ده‌زانێت که‌ لێره‌ش هه‌ر یه‌ک ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌و هه‌ر ئه‌ویش حوکم ده‌کات که‌ ئه‌ویش پێکهاته‌یه‌که‌ یا تێکه‌ڵه‌یه‌که‌ له‌ بانکه‌کان و سوپه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و کۆمپانیا گه‌وره‌کان و ده‌سگه‌ جاسوسیه‌کان و پۆلیس و بزنسمانه‌ گه‌وره‌کان . ئه‌مانه‌ن که‌ ده‌سه‌ڵاتداری حه‌قیقی وڵاته‌که‌ن نه‌ک ئه‌ندامه‌کانی په‌ڕله‌مان، که‌ ئه‌مانه‌ش هیچیان نه‌ به‌ ‌ پرۆسه‌ی دیمۆکراسیانه‌دا ده‌ڕۆن نه‌ له‌ هیچ ڕژێمێکی دیمۆکراتی ئه‌م وڵاتانه‌شدا به‌ هه‌‌ڵبژاردن ‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ هه‌یانه‌. هه‌ر بۆیه‌ش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن شتێک نییه‌ جگه‌ له‌ خۆڵ کردنه‌ چاوی خه‌ڵکی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندیان، نه‌بێت. هه‌تا گریمان ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان فه‌رمانڕه‌وایی ده‌که‌ن، خۆ له‌ یه‌ک بڕیاریاندا له‌ سه‌ر هه‌ر کێشيه‌ک بێت ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ هه‌ڵیانبژاردوون، به‌ڵکو خۆیان پاش چه‌ند دانیشتنێک به‌ده‌نگدانی نێوانی خۆیان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن و ده‌یکه‌نه‌ یاسا. به‌داخه‌وه‌م که‌ ده‌بێت بۆ جارێکی تریش ئه‌و قسه‌ به‌هاداره‌ دووباره‌ بکه‌مه‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت ” گه‌ر هه‌ڵبژاردن شتێکی بگۆڕێیایه، ده‌مێک بوو قه‌ده‌غه‌ کرابوو”. بێگومان ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت که‌ خۆزگه‌ به‌وه‌ی تریان بخۆیین، به‌ڵام ئه‌مه‌ حه‌قیقه‌تێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌و به‌چاوی خۆمان ده‌یان بینین.

ئه‌ی هه‌ر ئه‌مان نین که‌ ده‌یانه‌وێت شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌کان که‌مکه‌نه‌وه‌و ده‌نگی ناڕه‌زاییکه‌ران کپ بکه‌نه‌وه‌، هه‌ر پۆلیسی ئه‌مان نه‌بوو خه‌ڵکی بێتاوانیان له‌ خۆپیشانداندا کوشت و خه‌ڵکی تریشیان به‌ سه‌ختی بریندار کرد، هه‌ر ئه‌مان نین که‌ ده‌یانه‌وێت ته‌نانه‌ت ئه‌و نوزه‌ نوزه‌ش که‌ له‌ سه‌ندیکال و سه‌ندیکالیسته‌کانه‌وه‌ دێت ببڕن ، ئه‌و تاک تاکه‌ مانگرتنانه‌ش که‌ به‌ ده‌گمه‌ن و به‌ پچڕبچڕی رووده‌دات ، نه‌هێڵن ؟!!! ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا ئه‌مان هانده‌رو کۆمه‌ککه‌ری سه‌ره‌کی بوون به‌ خۆپیشاندانه‌کانی لیبیاو تونس و سوریا. به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتیشدا ورته‌یان لێوه‌ نه‌هات له‌و کوشتن و بڕینه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵات له‌ به‌حره‌ین کردی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران. بانێکه‌و دوو هه‌وا.

خۆ له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شیان به‌ پارتی تۆری و له‌یبه‌ریشه‌وه‌ وه‌کو سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تیان و هێڵی حیزبییان به‌ به‌رده‌وامی پشتگیری ڕژێمه‌ کۆنه‌په‌رسته‌کان و دیکتاتۆرییه‌کانیان کردوه‌ . هه‌ر دوور نه‌ڕۆین: هه‌ڵوێستیان له‌ ڕژێمی ئه‌میرو شایه‌کانی وڵاتانی که‌نداو‌، کاتی خۆی و سه‌دام و شای ئێران ، پینۆشێت و مارکۆسی فلیپینی و ڕژێمی پێشینه‌ی ئه‌نده‌نوسیاو کۆنگۆو ڕه‌گه‌زپه‌رستی خواروی ئه‌فریقاو گه‌لێکی تر چ له‌ وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتینی و ئه‌فریقاو خواروی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا . ئه‌مانه‌ ته‌نها چه‌ند نموونه‌یه‌کی زۆر که‌من و به‌یادی خوێنه‌ری به‌ڕێزیان ده‌هێنمه‌وه‌.

دووهه‌م: Corrupt elites ، نوخبه گه‌نده‌ڵه‌کان:

له‌مه‌شیاندا کامیرۆن سه‌رنجی گوێگرانی په‌یامه‌که‌ی به‌ وڵاتی تونس ڕاکێشا، که‌ چۆن فه‌رمانبه‌رێکی تونسی وای له‌ میوه‌و سه‌وزه‌ فرۆشێكی وه‌کو موحه‌مه‌د بووئه‌زیز کرد تا ئاگر له‌ خۆی به‌رداو خۆی بکاته‌ قه‌ره‌بروت. وتی” گه‌نده‌ڵی به‌شداریکردن له‌ ئابوری و سیاسه‌تدا له‌گه‌ڵ هاووڵاتی بووندا، ڕه‌تده‌کاته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ ئیش و کار و هه‌بوونی ده‌نگدا که‌ خه‌ڵکی ده‌یه‌وێت. له‌وه‌ش خراپتر قه‌شمه‌رجاڕی و توڕه‌یی بره‌و پێده‌دات”

له‌ ڕاستیدا کامیرۆن ئه‌وه‌ فه‌رامۆش ده‌کات که‌ گه‌نده‌ڵی له‌ وڵاته‌که‌ی ئه‌وه‌وه‌ په‌خش بووه‌، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش ، ته‌نانه‌ت ‌ ئه‌و‌ وڵاتانه‌شی که‌ کۆڵۆنی بریتانیا بوون تا ئێستاش له‌ هه‌ندێکیاندا وه‌کو عێراق و هیندو کینیاو غاناو نایجیریاو میسری پێشوو هتد تا بینه‌قاقه‌یان له‌ گه‌نده‌ڵیدا، چه‌قیوه‌. گه‌نده‌ڵی له‌ بریتانیادا پرۆسه‌یه‌کی به‌رده‌وامه‌ و له‌ هه‌ندێک بواردا سه‌رتاپای ده‌سگه‌ مه‌ده‌نی و به‌شێک له‌ پۆلیس و سیخوڕه‌کانی خودی خۆی گرتۆته‌وه‌. ‌هه‌ر ماوه‌یه‌کی که‌م له‌مه‌وپێش بوو که‌ چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی پله‌ به‌رزی پۆلیس به‌ هۆی ده‌ستتێکه‌ڵاوکردنیانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ میدیا ئیمپراتۆره‌که‌ی ڕوپه‌رت مه‌ر‌دۆخدا که‌وتنه‌ به‌ر لێکؤڵینه‌وه‌ که‌ تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه‌. ئه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رنوسه‌ری هه‌ندێک له‌ ڕۆژنامه‌کانی میدیاکه‌ی مه‌ردۆخدا ده‌ستیان تێکه‌ڵ کردبوو تاکو نهێنی و ڕیکۆردی شه‌خسی هه‌ندێک له‌ که‌سایه‌تییه‌ جیاجیاکانی بریتانیا بده‌ن به‌ میدیاکه‌ی مه‌ردۆخ و ئه‌وانیش یا چاودێرییان بکه‌ن یا چیرۆک و نهێنیه‌کانیان له‌ ڕۆژنامه‌کانیاندا بۆ ڕاکێشانی خوێنه‌ر، بۆ په‌یداکردنی قازانجی زیاتر، بڵاوبکه‌نه‌وه‌. له‌ سه‌رده‌می حوکمی له‌یبه‌ریشدا که‌ گۆردن براون سه‌ره‌ک شالیاران بوو، پۆلیس ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ هه‌یان بوو له‌سه‌ر حسابی بانقی گۆردن براون و ڕیکۆردی خه‌سته‌خانه‌ی کچه‌ نه‌خۆشه‌که‌ی و هه‌ندێک شتی تریش ، دابویانه‌ هه‌مان میدیا. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ پێشتریش ده‌رکه‌وت که پۆلیس‌ چۆن ئه‌و ده‌یتاو ڕیکۆرده‌ی که‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌ندیکالیست و قوتابییه‌ چالاکه‌کان ، که‌ له‌ خۆپیشاندان و مانگرتن و کردنی چالاکی ڕاسته‌خۆدا ، چالاکن و به‌شداری ده‌که‌ن، فرۆشتبویانه‌وه‌ به‌ هه‌ندێک کۆمپانیاو خاوه‌نئیش.ا

ئه‌ی ئه‌و هه‌موو میواندارێتی و خوان دروستکردنه‌ چییه‌ که‌ شه‌خسی کامیرۆن و وه‌زیری داراییه‌که‌یی و ئه‌مینداری دارایی پارته‌که‌ی کردویانه‌و ده‌یکه‌ن بۆ سه‌رۆکی کۆمپانیا گه‌وره‌کان و بزنسمانه‌ گه‌وره‌کان – له‌ وتارێکی تردا به‌ درێژی له‌ سه‌ر ئه‌مه‌و سیسته‌می کۆمه‌کی یاسایی ده‌نوسم- بۆ په‌یداکردنی پاره‌ بۆ پارته‌که‌یان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌بوونی ئیمتازو داشکانی باج له‌سه‌ریان. هه‌ر له‌م دوو سێ ڕۆژه‌ی پێشودا بوو که‌ ده‌رکه‌وت سه‌رۆکی کۆمپانیای ته‌کسییه‌کانی له‌نده‌ن،John Griffin ، ده‌یه‌وێت که‌ ته‌کسییه‌کانیان مافی به‌کارهێنانی ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامه‌که‌ی هه‌بێت که‌ هه‌ر بۆ ڕۆیشتنی پاس ته‌رخانکراوه‌، ناڕه‌زایی دژی بڕیاری شالیاری هۆیه‌کانی هاتووچۆ ده‌ربڕی، سه‌رئه‌نجام ئه‌ویش بڕیاریدا که‌ بیبینێت‌، که‌چی میدیا ده‌ریخست ، ئه‌و کۆمپانیایه‌ 250 هه‌زار پاوه‌ندیان به‌ پارتی تۆری، پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، به‌خشیوه‌.

گه‌نده‌ڵی به‌ ڕاده‌یه‌ک بڵاوو کۆمۆنه‌ ته‌نانه‌ت له‌م مانگانه‌ی پێشوودا ده‌رکه‌وت که‌ سه‌رۆکی دائیره‌ی داهاتی باجی بریتانی،The Inland Revenue ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌ سوپه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا، له‌ سه‌ر داهاتی ساڵانی ڕابوردوویان که‌ هێشتا باجیان لێنه‌داوه‌‌، ڕێککه‌وتبوو، تاکو ‌له‌وه‌ که‌متر باج ‌ بده‌ن که‌ ده‌بێت بیده‌ن، دوای ئه‌وه‌ش بۆی کردبوونه‌ قیست. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی 3 ساڵ له‌مه‌وپێش ده‌رکه‌وت که‌ گه‌نده‌ڵی گه‌یشتۆته‌ ‌ ناو دڵی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته دیمۆکراسییه‌که‌ی که‌ په‌ڕله‌مان بوو ،‌ ئاشکرا بوو گه‌لێک له‌ ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان له‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ئاڵابوون که‌ هه‌تا دوانیان دادگاییکران . ئه‌مه‌ نه‌ك له‌ سه‌رده‌می حوکمی کامیرۆندا به‌ڵکو له‌ سه‌رده‌می حوکمی له‌یبه‌ریشدا که‌ تۆنی بلێر و گۆردن براون سه‌رۆک وه‌زیران بوون. من لێره‌دا نامه‌وێت بچمه‌ ورده‌کاری تره‌وه‌ چونکه‌ 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وتارێکم له‌ژێر ناوی: گه‌نده‌ڵی به‌ ته‌نها خه‌سڵه‌تی ڕژێمی دیکتاتۆری نییه‌، بڵاو کرده‌وه‌. ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم که‌ جێگای داخه‌ که‌ گه‌نده‌ڵێک یا دیکتاتۆرێکی وه‌کو کامیرۆن له‌ وڵاتێکه‌وه‌ که‌ ته‌نانه‌ت بناغه‌ی بینای په‌ڕله‌مانه‌که‌ی به‌ پاره‌ی گه‌نده‌ڵی و ڕاووڕوت و تاڵانی گه‌لانی وڵاتانی کۆڵۆنیکراو، داڕێژراوه‌و دروستکراوه‌، ئێستا موحازه‌ره‌ ده‌دات له‌ دژی گه‌نده‌ڵی و وانه‌ی ده‌ستپاکی و مۆڕاڵ و دیمۆکراسیه‌ت به‌ خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌.