
ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi
بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان
پێشا‌نگە‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکستی (2013)ی له‌نده‌ن
پێشا‌نگە‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکستی (2013)ی له‌نده‌ن
یه‌که‌م پێشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکستی له ساڵی (1983)دا له Wapping، كرایەوە. که‌س چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌کرد، که سێ ده‌ھه دواتر ، ئه‌م پێشانگه‌یه ، نه‌ك هه‌ر به‌رده‌وامبێت، به‌ڵکو ساڵ به ساڵ به سه‌رنجڕاکێشانی زیاتر له (3000) که‌س هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا به‌هێزتر و قه‌ره‌باڵختر بێت. ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه بۆمان، ئاهه‌نگگێڕانێکیشه بۆ مێژوومان و هیوایه‌کیشه بۆ داهاتوومان.
له ساڵه‌کانی دەھەی (80)دا پارێزگاری و به‌گژاچوونه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاوی چینی کرێکارانمان له مانگرتنی میلتانته‌کان و ڕاپه‌ڕینی شاره‌کاندا به‌رچاوکه‌وت، دواتریش تێشکان و به‌زاندنی سیسته‌می سەرانە (پۆڵته‌کسی Poll Tax)ی به‌دووی خۆیدا هێنا. له کۆتایی نه‌وه‌ده‌کاندا پارتی له‌یبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار، له‌پێناوی نه‌وتدا به‌خێرایی خۆی له جه‌نگه‌کانه‌وه گلان، دواتریش که هێزی هاوپه‌یمان، که له پارتی تۆری و پارتی لیبراڵ – دیمۆکرات پێکهاتووه ، شوێنیانگرتنه‌وه و ئێستا به‌هۆی مه‌ترسی هه‌ره‌سهێنانی ئابوورییه‌وه جه‌نگی دژی هه‌ژاران ده‌که‌ن.
هیچ که‌سێك ناتوانێت به تەواوەتی بڕوا و متمانه به ڕامیارییه‌کان و شانۆگه‌ری په‌ڕله‌مان له دابینکردنی پاشه‌ڕۆژ یا داهاتوودا بکات. ناڕه‌زایی و به‌گژاچوونه‌وه له شه‌قامه‌کان، له‌شوێنیه‌کانی کارکردن، له شوێنی ژیانی خوێندکاراندا، دیسانه‌وه له گه‌شه‌کردندایه، کاری هاوبه‌شی ئه‌مانه‌ش خۆ-ڕێکخستنیانه به‌خۆیان، چونکه زۆ‌ر ئاشکرایه، هه‌رکاتێك بمانه‌وێت، که جه‌نگی به‌رهه‌ڵستی و به‌گژاچوونه‌وه به‌رپابکه‌ین، پێویستمان به‌وه هه‌یه که به خۆمان بیکه‌ین.
یه‌کێك له قسه‌که‌ره‌کانی پار ساڵ سه‌باره‌ت به پێشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکستی له (له‌نده‌ن)دا، وتی “ڕه‌نگه ئه‌م بۆنه‌یه له جیهاندا گه‌وره‌ترین ڕوداوی ساڵانه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان بێت. ئێمه ئه‌م ڕوداوه واده‌بینین، که ده‌نگێك و به‌شێکی زۆ‌ر بچووکی بزوتنه‌وه‌که‌یه، که به‌شداریده‌کات و وزه‌یه‌ك به به‌رهه‌ڵستیکردن و ھاوپشتی ده‌دات. شوێنێکه که باس له بیرۆكەکانمان، ئه‌زموونه‌کانمان ، لێدوان و بەڵگه‌کانمان ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵبین و خۆمان یه‌کخه‌ین، تاکو نیشانیبده‌ین ده‌وڵه‌ت هه‌رچییه‌کمان به‌رامبه‌ر بکات، ناتوانێت په‌راوێزمانبخات، یا له‌نێومانبه‌رێت. ئه‌م ڕۆژه زیاتر له هه‌موو کاتێك به‌ختی بینینی خه‌ڵکانی دیكەمان بۆده‌ڕه‌خسێنێت؛ ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت دونیایه‌کی نوێ دروستبکه‌ن، دیسانه‌وه ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت، که ئه‌نارکسته‌کان ڕێکخستن به‌که‌م ناگرن.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایه کرته له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بکه:
http://anarchistbookfair.org.uk/
كێ له نێوەندگه‌رایی سوودمه‌ند ده‌بێت ؟
كێ له نێوەندگه‌رایی سوودمه‌ند ده‌بێت ؟
An Anarchist FAQ
وەرگێڕانی: زاھیر باھیر
B.2.5 كێ له نێوەندگه‌رایی سوودمه‌ند ده‌بێت ؟
هیچ سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی نابێت، ئه‌گه‌ر سوود به كه‌سێك یا گروپێك نه‌گه‌یه‌نێت. نێوەندگه‌رایی له ده‌وڵه‌تدا یا له كۆمپانیدا، جیاواز نییه له‌وه‌ی كه له سه‌ره‌وه وترا. نێوەندگه‌رایی له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌ڕاسته‌وخۆ سوود به‌وانه ده‌گه‌یه‌نێت، كه له سه‌ره‌وه‌ن، چونكه ده‌یانپارێزێت له‌وانه‌ی كه له خواره‌وه‌ن، بەشێوەیەكی كاریگەرانەتر ڕێگە به‌مانه‌ی سه‌ره‌وه له كۆنترۆڵكردن و فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه، ده‌دا. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش نێوەندگه‌رایی ڕاسته‌وخۆ له به‌رژه‌وه‌ندی بیرۆكراسییه‌كان و ڕامیاره‌كانه كه پشتگیری نێوەندگه‌رایی بكه‌ن.
له سیسته‌می سەرمایەداریدا، به هه‌ر شیوه‌یه‌ك بێت، تێكڕای به‌شه جیاجیاكان له چینی بزنس [بازرگانەكان] پشتگیری نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌مه په‌یوه‌ندییه‌كی سومبلیانه‌ی نێوان سه‌رمایه و ده‌وڵه‌ته، كه دواتر له بەشی ( F.8)دا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. ده‌وڵه‌ت ڕۆڵێكی گرنگ له ” خۆماڵیكردنی ” بازاڕدا، گێڕاوه، وه‌کو سه‌پاندنی ” بازاڕی ئازاد” به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا. به چركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و دانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به نوێنه‌ره‌كان و ئافراندنی ده‌وڵه‌تێكی بیرۆكراسی، كەسانی ئاسایی بێده‌سه‌ڵات ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، كه ئه‌و كەسانە كه‌متر بتوانن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سامانداران و ده‌وڵه‌مه‌ندان، ده‌ستوه‌رده‌ن. باکونین سه‌باره‌ت به‌مه له پەرتووكی ‘ كۆماری ‘دا ده‌ڵێت ” ئه‌وه‌ی كه پێیده‌ڵین خه‌ڵك ، كەسانی یاسایی، كه گوایه نوێنه‌رایه‌تییان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌كرێت و سوودمه‌ندیان ده‌كات، ده‌وڵه‌ت ناهێڵێت هه‌ناسه بده‌ن و به‌م بارەشه‌وه له‌لایه‌ن “جیهانێكی بیرۆكراسیانه‌وه” بۆ ” به‌رژه‌وه‌ندێكی گه‌وره‌تری چینی خاوه‌نزه‌وی و خاوه‌ن موڵكی بەرتەریدار له‌پاڵ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆشی‌دا، (به‌رژه‌وندی ده‌وڵه‌ت)، به‌رده‌وامی به‌و شێوه‌یه‌ی ژیانیان ده‌درێت ” [Op. Cit., p. 211]
نموونه‌كانی زیادبوونی نێوەندگه‌رایی ڕامیاریی، ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ند و بزنسمان [بازرگان/ تاجر]ە سامانداره‌كانه‌وه بره‌وی پێده‌درێت، له ته‌واوی مێژووی سه‌رمایه‌داریدا، ده‌بینرێت. ” له ئه‌مه‌ریكای شۆڕشگێڕ‌دا ‘ سروشتی فه‌رمانڕه‌وایی شار بووه مایه‌ی مشتومڕێكی گه‌رم’. ‘Merril Jensen سەبارەت بە كۆبوونه‌وه‌كانی ناوجەرگەی شار تێبینی ئەوە دەكات، كە … ‘خاڵی نێوكۆییی سەرنجدان (وردبوونەوە) بوو له چالاكی شۆڕشگێڕانه’. پاش ئه‌وه‌ی كه شۆڕشی ئه‌مه‌ریكا هێڵی خۆی ئاشكراكرد، كاردانه‌وه‌ی دژە دیمۆكراسییه‌كان خۆڕێكخستن بوو، بەو هەوڵەی كە له‌لایه‌ن كه‌سانی كۆنه‌پارێزه‌وه درا، تاكو فۆرمێكی یه‌كگرتوی بزنس [بازرگانی] ئاسا ‘ فۆرمی كۆمپانیا’ له‌نێو (شاره‌وانییه‌كانی حكومه‌تدا) ……. له‌و شوێنانه‌ی كه شاره‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی و لیژنه‌ی هه‌ڵبژێرراوی شاره‌وانی له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كان، كه كاروباره‌كانی شاریان به‌ڕێوه‌ده‌برد، دروستبكرێت … بازرگانه‌كان، بۆ ڕزگاربوون له كۆبونەوەكانی شار، یەكسەر هاریكاری و پشتگیری‌یان لەم هه‌نگاوه كرد” [Murray Bookchin, Towards an Ecological Society, p. 182]
ئالێره‌دا ده‌بینین كه ڕامیاری و بڕیاره لۆكاڵییه‌كان له چنگی زۆربه ده‌رهێنراون و خراونه‌ته چنگی كه‌مایه‌تییه‌كه‌وه و له‌وێدا چه‌قی به‌ستوه ( ئه‌وانه‌ش هه‌میشه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانن). فه‌ره‌نسا نموونه‌یه‌كی دیكەیه:
له فه‌ره‌نسا “حكومه‌ت بۆی ده‌ركه‌وت … ئه‌نجومه‌نه‌كانی شار [ كه له هه‌موو خێزانه‌كان پێكهاتووه] زۆ‌ر دەمدرێژن، ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، هیچ گوێڕایه‌ڵ نین، له‌به‌رئه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 1787 لیژنه‌ی شاره‌وانی له سه‌رۆكی شاره‌وانی و 3 تا 6 كه‌س له نوێنه‌ران، كه له هه‌ره جوتیاره سامانداره‌كان بوون، هه‌ڵبژێرران . ئه‌م لیژنه‌یه له جێگەی ئەنجومەنەكانی شار، كه له هه‌موو خێزانه‌كان پێكهاتبوو، بوونه لیژنه‌ی شاره‌وانی.” [Peter Kropotkin, Mutual Aid, pp. 185-186]
ئه‌مه به‌شێك بوو له‌و بزووتنەوە گشتییه بۆ داماڵینی چینی كرێكاران له ده‌سه‌ڵاتیان و چه‌قبه‌ستنی دانی بڕیاره گرنگه‌كان له‌لایه‌ن كه‌مینه‌وه ( هه‌روه‌كو له شۆڕشی ئه‌مه‌ریكادا ڕویدا). كرۆپتیكین په‌نجه بۆ ئه‌م پرۆسێسه وه‌كو خۆی ڕاده‌كێشێت و ده‌ڵێت:
” چینی نێوەنجی كه تا ئه‌و كاته وێڵی سه‌پۆرتی خه‌ڵكی بوون بۆ ئه‌وه‌ی یاسا ده‌ستوورییه‌كان به‌ده‌ستبهێننه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كه پاوانخوازی نۆبڵایه‌تییان كه به‌سه‌رچووبوو، بگێڕنه‌وه، كه‌چی ئێستا هه‌ست به هێز و وزه‌ی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و ئه‌و هێزه ده‌یبینن، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه بۆ زاڵبوون و بۆ له چه‌كداماڵینیان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ بارودۆخی سه‌ردانه‌واندن و كڕنووشبردن، ئه‌وه‌ی كه ده‌توانن بیكه‌ن، دە‌بێت بیكەن.
[. . . ]
” ئه‌وان له دانانی یاسا و ڕوڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك په‌له‌یانه، تاكو ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی كه له ده‌ستی دادگە ده‌رده‌چێت، نه‌كه‌وێته ده‌ستی خه‌ڵكی. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش …. پێشنیاری ئه‌وه (كرابوو) فه‌ره‌نسییه‌كان دابه‌شبكه‌ن به‌سەر دوو چیندا، له‌وانه تەنیا یه‌كێكیان، هاووڵاتییه چالاكه‌كانن، كه ده‌بێت به‌شداری له حكومه‌تدا بكه‌ن، له كاتێكدا، ئه‌وی دیكەیان لەژێر ناوی هاووڵاتی ناچالاكدا ده‌خزێننه نێو جەماوەره زۆره‌كه‌ی خه‌ڵكی. ئه‌مانه ده‌بێت له هه‌موو مافه ڕامیارییه‌كان، بێبەش بن. ئەم [ ئه‌نجومونه نه‌ته‌وه‌ییە] فه‌ره‌نسای به‌ش به‌ش كردووه … هه‌میشه‌ش به‌رده‌وامی به بنەمای دوورخستنه‌وه یا بێبه‌شكردنی چینه هه‌ره هه‌ژاره‌كان له حكومه‌ت، ده‌دا … ئه‌م چینە هەژارانە له ئه‌نجومه‌نه سه‌ره‌تاییه‌كانی جەماوەره‌كه، بەدەر دەكات،….. ئیدی چیتر ناتوانن به‌شداری له ئه‌نجومه‌نه سه‌ره‌تاییه‌كاندا بكه‌ن، هەر بەو شێوەیەش مافی ده‌ستنیشانكردنی یا دیاریكردنی هەڵبژێردراوانیان، نییه [ ئه‌وانه‌ی نوێنه‌ره‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵده‌بژێرن)، یا بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ، یا بۆ هه‌ر یه‌كێك له شاره‌وانییه‌كان.
” له كۆتاییدا، به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردن و وه‌ستانی چالاكییه‌كان بوو. كاتێك فه‌رمانڕه‌واكان، به‌رپرسه‌كان له چینی نێوەنجی دانران، ئه‌م ئه‌نجوومه‌نانه جارێكی دیكە كۆبوونه‌وه‌یان نه‌كرده‌وه . كاتێك كه به‌رپرسه‌كانی چینی نێوەنجی دانران، نه‌دە‌بوو كۆنترۆڵێكی ئاوایان هه‌بووایه. چونكه هه‌ر به زوویی هه‌تا مافی واژۆكۆكردنه‌وه و بڕیار و پێشنیاره‌كانیش ڕێگەیان پێنەدەدرا…. ‘ده‌نگ بده‌و زمانی خۆت بگره’
” سه‌باره‌ت به گوندییه‌كانیش ….. ئه‌نجوومه‌نی گشتی دانیشتووان ……[ ئه‌وانه‌ی] كه كاروباره‌كانی كۆمۆنیان بەڕێوەده‌برد …. بەپێی یاسا قه‌ده‌خه‌كران. له‌و كاته‌وه تەنیا جوتیاره گوزه‌ران باشه‌كان، هاوڵاتییه چالاكه‌كان، مافی یه‌كگرتن (كۆبوونه‌وه)یان له ساڵێكدا یه‌كجار بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی و لیژنه‌ی شاره‌وانی هه‌یه، كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له 3 یا 4 پیاوی چینی نێوەنجی له گونده‌كه‌دا.
” جۆرێكی ئاواش له ڕێكخراوی شاره‌وانی، به شاره‌كانیش دراوه … له‌به‌رئه‌مه چینه نێوەنجییەكان به هه‌موو ھوشیارییەكه‌وه خۆیان ئامادە كردووە، تاكو ده‌سه‌ڵاتی شاره‌وانی له ده‌ستی ئه‌ندامه ژیانباشه‌كانی ناو كۆمۆنێتیه‌كه‌دا بمێنێته‌وه.” [The Great French Revolution, vol. 1, pp. 179-186]
به‌م شێوه‌یه ئامانجی نێوەندگه‌رایی، وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له جەماوەره‌كه و بیخاته‌وه ده‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندان و سامانداران. ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكه‌كه‌ش له ئه‌نجوومه‌نه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا خۆیده‌بینێته‌وه، وه‌كو هی ” به‌شه‌كان” و ” ده‌ڤه‌ره‌كان” كه له پاریس‌دا هه‌ڵقووڵان، وه‌كو كرۆپتیكین ده‌ڵێت ” پرنسپڵه‌كانی ئەناركیزم” و ” پراكتیزه‌كردنی … حكومه‌تی خۆیی ڕاسته‌وخۆ ” [Op. Cit., p. 204 and p. 203]) بە ئه‌نجوومه‌نه‌كانی گون‌ده‌كانیشەوە . به‌هه‌رحاڵ، ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ” ئەوەی لە توانایدا بوو، بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتی دە‌ڤه‌ره‌كان …. و كۆتاییهێنان بە لانكه‌كانی شۆڕش، كردی… ئەویش به‌تەنیا ڕێگه‌دان بوو به هاووڵاتییه چالاكه‌كان …كه به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و بەڕێوەبردنی ئه‌نجوومه‌نه‌كاندا، بكەن ” [Op. Cit., p. 211]. به‌م شێوه‌یه ” حكومه‌تی نێوەندی به‌هێواشی هه‌وڵیده‌دا، كه به‌شه‌كان بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی” و ده‌وڵه‌تیش ” هه‌وڵی ده‌دا هه‌موو شتێك لە دەستی خۆیدا نێوەندگه‌رایی بكا…… ئه‌مه‌ش بێبەشكردنی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانه .. و .. تاكو هه‌موو … ئەركە ئیدارییه‌كان…. له شێوه‌یه‌كی پۆلیسییانه‌دا بخاته ژێر ڕكێفی بیرۆكراسی خۆی، به‌مه‌ش واتە مردنی به‌شه‌كان ” [Op. Cit., vol. 2, p. 549 and p. 552]
هه‌ر وه‌كو ده‌بینرێت، هه‌ر دوو شۆڕشه‌كه، فه‌ره‌نسییه‌كان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان دوور یا نزیك هه‌مان پرۆسه‌یان بینی، له ڕووی ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندان و سامانداران نێوەندێتی ده‌سه‌ڵاتیان خسته ده‌ستی خۆیان ( بەرگی یه‌كەم لە Murray Bookchin’s The Third Revolution به‌درێژی هه‌ندێك لێدوان له‌سه‌ر شۆڕشی فه‌ره‌نسییه‌كان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كات). ئه‌مه‌ش ئەوەی مسۆگەرکردووە، كه چینی كرێكاران (زۆربەیان) له پرۆسه‌ی بڕیاردانه‌كان و ملكەچكران بۆ یاساكان و ده‌سه‌ڵاتی كه‌مینەیەك له خه‌ڵك، به‌ده‌ر بوون. بێگومان ئه‌مه‌ش، به چینی كه‌مایه‌تی، كه نوێنه‌ره‌كانیان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌یه، سوود ده‌گه‌یه‌نێت . دیاره هۆی بناخە‌یی بۆ نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵات له هه‌موو شۆڕشێكدا، هەبووە، ئیدی شۆڕشی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بووبێت، یا ڕوسییه‌كان یا هی فه‌ره‌نسییه‌كان. ئه‌م نێوەندگه‌رایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش، دوورخستنه‌وه‌ی زۆربه بوو له به‌شداریكردن له بڕیاره‌كاندا، كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خۆیان و كۆمۆنێتییه‌كانیشیان ، هەبوو.
بۆ نموونه باوكانی دامەزرێنەر‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مەریكا به‌ئاشكرا ئه‌وه‌یان ده‌ربڕیوه، كه نێوەندگه‌راییان بۆ ئه‌و هۆكار و بیانووانه‌ی سه‌ره‌وه به‌پێویست زانیوه. خاڵی دڵه‌ڕاوكێی لای James Madison ئه‌وه بووه، كاتێك كه “زۆربه” كۆنترۆڵی “حكومه‌تێكی جه‌ماوه‌ریی”یانكرد و له بارودۆخێكدا بوون، كه ” قوربانی به سۆز و شەیدایی فه‌رمانڕه‌وایان، یا ئاره‌زوویان بۆ ھەر دووكیان: به‌رژه‌وندی گشتی و مافه‌كانی هاووڵاتیانی دیكە” دا . له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ” به‌رژه‌وندی گشتی ” خۆی له “زۆربه” ڕاپساندووە … هه‌ر وه‌كو هه‌ستده‌كه‌یت، كه خەڵك چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه كه باشه ( له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی ناڕۆشن و بێ‌پاساو، Madison ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوگرتووه، زۆربه توانانی ھەڵبژاردنی ئەوانەی ھەیە، كه ده‌توانن به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دەستنیشانبكەن ). بۆ خۆپاراستن له دژی ئه‌مه، ئه‌و پشتیوانی له كۆماری ده‌كات، لەجیاتی دیمۆكراسی، كه هاووڵاتیان ” كۆكردنەوە و بەڕێوەبەرایەتی حكومه‌ت لە تاكەكەسدا ده‌كه‌ن… وەك زانراوه، كه ئەمەش لەتەك ئاساییشی كەسیی یا مافی خاوەندارێتی ناگونجێت.” بێگومان، ئه‌و، ئه‌وه‌ی قۆستۆته‌وه كه ” ئه‌وانه‌ی كه داراییان هه‌یه و ئه‌وانه‌ی كه نییانه هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له كۆمه‌ڵگه‌دا، جیایه”. ڕۆڵ و پلانی ئه‌و بۆ دڵنیابوونه‌وه بووه، كه خاوندارێتی تایبه‌تی به‌رگری لێبكرێت، سه‌رئه‌نجامیش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی داراكانیش پارێزراون. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌شه، كه پێویست به “نوێنه‌رانی حكومه‌ت …. ژماره‌یه‌كی كه‌م له هاووڵاتیانی هه‌ڵ‌بژێردراو له‌لایه‌نی ئه‌وانی دیكە‌وه ” هه‌یه . ئه‌مە نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵات له چه‌ند ده‌ستێكی كه‌می خۆجێیدا لەتەك نێوەندگه‌رایی ناوچه‌كه‌دا به هه‌مان هۆ، یەكانگیر ده‌كاته‌وه. Madison حه‌زی ” به كۆمارێكی گه‌وره تاكو كۆمارێكی بچووك، بووه ” وه‌كو لە ڕقبوونەوە بۆ پاره‌ی كاغه‌ز، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌رز، بۆ دابه‌شكرنێكی به یه‌كسانیانه‌ی دارایی، یا بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی ناته‌واوی زۆ‌ر خراپ، كه‌متر ده‌بێت له‌وه‌ی كه توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی به هه‌موو جەستەی نەقابه‌دا تاكو ئه‌ندامێكی ئاسایی نەقابه” [contained in Voices of a People’s History of the United States, Howard Zinn and Anthony Arnove (eds.), pp. 109-113] ئەم حەزوو ئارەزووكردنە بۆ دیمۆكراسییەكی فه‌رمیە، كە لەوێدا جەماوەره‌كه تەنیا ته‌ماشاكه‌ری ڕوداوه‌كانن، لەو جۆرەی كە له سەرمایەداریدا ڕوودەدات، تاكو به‌شداریكردن له پرۆسه‌كه‌دا ( بۆ ئه‌مه به‌شی “Force and Opinion” in Noam Chomsky’s Deterring Democracy چۆمسكی ، ببینه تاكو زیاترت بۆ ده‌ركه‌وێت.
پاش پرۆسه‌ی شۆڕش له ئه‌مه‌ریكادا، له‌سه‌ر ئاستی فێدێراڵ و ده‌وڵه‌ت، نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵات هانده‌درا “هه‌ر له‌و كاته‌وه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستوریان داده‌نا، چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییەكی ئابووریی ڕاسته‌وخۆیان، له پێكهێنانی حكومه‌تێكی فیدراڵی به‌هێزدا، هه‌بووه”، پێویست به‌وه ناكات، كه بڵێین لەو باره‌دا ده‌سته‌بژێره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه به‌باشی نوێنه‌رایه‌تی له لیژنه‌ی داڕشتنی بنەماکانی نه‌زمی نوێ‌دا، ده‌كرد. دیسانه‌وه بە پێویستیشی نازانین، كه بڵێین ده‌وڵه‌ته تازه‌كه و ده‌ستووره‌كه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م چوار گروپه ” كۆیله‌كان، خزمه‌تکاران، ژنان، پیاوانێك كه داراییان نییه ” نه‌بوون. ده‌ستوره‌كه له ده‌وڵه‌تی نوێ‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مانه‌ی تیادانه‌بوو، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌ئه‌مان زۆربه بوون. ئه‌وه‌ش ئاشكرایه ” پێویستبوون به فەرمانڕەوایەتییەكی نێوەندیی به‌هێز هه‌ر له‌به‌ر پارێزگاریكردنی زۆ‌ر له به‌رژه‌وندی ئابووریی، نه‌بوو، به‌ڵكو ترسێكی كوتووپڕی زۆ‌ر له یاخیبووان و ڕاپه‌ڕیوان له‌لایه‌ن كێڵگەداره بێزار و ناڕازییه‌كانیشه‌وه، هه‌بوو”. [Howard Zinn, A People’s History of the United States, p. 90] . ڕووداوی سه‌ره‌كی، ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی Shay بوو له ڕۆژئاوای Massachusetts . له‌وێ، له ده‌ستووری تازه‌دا بۆ ده‌نگدان بەڵگەنامە (سەنەد)ی هه‌بوونی دارایی (موڵکیەت)، دانرابوو، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه هیچ كه‌سێك نه‌یده‌توانی پله‌و پایه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی هه‌بێت، ئەگەر دەوڵەمەند نەبێت. ده‌وڵه‌تی تازه بۆ به‌گژاچوونه‌وه و شه‌ڕكردن لەتەك ئه‌م جۆره ڕاپه‌ڕینانه‌دا، بۆ پاراستنی كه‌مینه‌یه‌ك له سامانداران دژی زۆربه، پێكهاتبوو .
له‌مه‌ش زیاتر، له ده‌وڵه‌تی نێوەندگه‌راییدا، دوورخستنه‌وه‌ی به‌شداریكردنی جه‌ماوه‌ریی، بناخە‌یه‌ك بوو بۆ ڕووپۆشكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی، تاكو ببێتە یه‌كێك له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كە له‌لایەن سەرمایەدارییەوە پاوه‌نخواز بكرێت :
” له ماوه‌ی 30 ساڵی پێش ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و جه‌نگی نێوخۆیی [سڤیلی] ملبنێت ، له دادگەدا به‌رده‌وام یاسا ئاوا لێكده‌د‌رایه‌وه، كه لەتەك پێشه‌وه‌چوون و ته‌شه‌نه‌كردنی سه‌رمایه‌دارییدا، بڕوات. ئه‌و توێژینه‌وه‌ی كه Morton Horwitz (The Transformation of American Law) كردوویه‌تی، له‌وێدا، په‌نجه‌ی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، كه یاسای نێوکۆیی ئینگلیز كاتێك كه له‌به‌رده‌م گەشەكردنی بازرگانیدا ڕێگربوو، چیدی، پیرۆز نەبوو…. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش بردنی كێشه‌ی زیانه‌كان بۆ دادگە دژی بازرگانەکان، له‌ده‌ستی دەستەی لێكۆڵینەوە و دادگەییكردن، كه چاوه‌ڕواننه‌ده‌كرا، سه‌ندرایه‌وه و درا به دادوه‌ره‌كان …… ئه‌م بیرۆکەیە‌ی سه‌رده‌مه كۆنه‌كان سه‌باره‌ت به بەهای داپەروەرانە له‌سه‌ر شمه‌كه‌كان له دادگەدا، له مامه‌ڵه‌ی كڕیندا، كرا به بیرۆکەی ئاگاداركردنه‌وه، یا [به‌ئاگاكردنه‌وه‌ی كڕیار] …. یاسای گۆڕینەوە و كۆنتراكته‌كان ئاوای لێكرا، كه هەڵاواردن و ستەم له كەسانی كارگه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانییەكان، بكات ….. پیشاندانی درۆینانه‌ی یاسا، كه گوایه كرێكاران و خاوه‌نی بەڕێوەبەرایەتی هێلەكانی شه‌مه‌نه‌فه‌ر له كۆنتراكتی نێواناندا له‌به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه و دەسەڵاتدا، یه‌كسانبوون…. ” ئەم سەردەمانە، ئه‌م پرۆسه و پلانانە ته‌واوكران، یاساش هه‌روا به‌ئاسانی ئه‌و شێوازه نایه‌كسانیانه‌ی، كه سیسته‌می بازاڕ به‌رهه‌می هێنابوون، پشتڕاستكردنه‌وه” [Zinn, Op. Cit., p. 234]
ئه‌مه‌ریكا له‌سەر بناخە‌ی باوەڕ و بنچینەی ده‌سته‌بژێره لیبراڵه‌كان دروستكراو پێكهێنرا و چالاكانه ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاراستە دیمۆكراسییه‌كانی، له‌ژێر ناوی ” ئازادی تاك” گرته‌به‌ر. ئه‌وه‌ی كه له کەتواردا ڕوویدا، (بەبێ سه‌رسوڕمان) ئه‌وه بوو، كه ده‌وڵه‌مه‌ندانی ده‌سته‌بژێر ده‌وڵه‌تیان بۆ به‌كه‌مگرتنی كولتووری جه‌ماوه‌ریی و مافی باو، له به‌رژه‌وه‌ندی پاراستن و فراونكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتیان، به‌كارهێنا. له‌و پرۆسه‌یه‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا، وەكو ئەوەی كە خواسترا ڕیفۆرمكرا:
” له نێوه‌ڕاستی چه‌رخی نۆزده‌دا سیسته‌می یاسایی له به‌رژه‌وه‌ندی پیاوانی بازرگان و پیشه‌سازی، له‌سه‌ر بژاردن (حساب)ی كێڵگەداره‌کان، كرێكاران، كڕیاران و ئه‌و گروپانه‌ی دیکە کە له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌ڵاتیان كه‌متر بوو، خۆیگرت …. زۆ‌ر چالاكانه بره‌وی به دابه‌شكردنی یاساییانه‌ی سامان دژی گروپه لاواز و بێده‌سه‌ڵاته‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه، دا” [Morton Horwitz, quoted by Zinn, Op. Cit., p. 235]
له‌سه‌رده‌می هاوچەرخ (مۆدێرنە)دا، نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت و واڵابوونه‌وه‌ی، ده‌ستی له‌نێو ده‌ستی جموجوڵی خێرا‌ی پیشه‌سازی و هه‌روه‌ها گەشەكردنی بازرگانیدا، بووه. هه‌روه‌كو Edward Herman په‌نجه‌ی بۆ ڕاكێشاوه ” تاڕاده‌یه‌كی زۆ‌ر ئه‌وه گه‌شه‌سه‌ندنی قه‌باره‌ی بازرگانی و ده‌سه‌ڵات بوو، كه توانی دژه هێزێك له فریاگوزاری و له یه‌كگرتن، له‌پاڵ گه‌شه‌كردنی حكومه‌ت پێكبهێنێت. گه‌وره‌بوونی زیاتری لەڕادەبەدەری بازرگانی تا ڕاده‌یه‌كی زۆ‌ر وه‌ڵامێك بوو له گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی خودی بازرگانیدا”. [Corporate Control, Corporate Power, p. 188 هه‌روه‌ها بڕاونه Stephen Skowronek, Building A New American State: The Expansion of National Administrative Capacities, 1877-1920]. نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت داوای به‌رهه‌می گه‌وره‌تر و بازاڕگه‌لێكی باش و ڕێکخراو، كە له‌لایه‌ن بازرگانییه‌وه پشتیوانی لێبكرێت و چالاكییه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانیدا بن، لێده‌كرا. (وه‌كو چۆن بازاڕه‌كان گه‌وره و زیاتر بوون، ده‌وڵه‌تیش به‌هه‌مان شێوە گه‌وره‌تر بوو، تاكو بتوانێت یاساكانی دارایی و دارابوون و ستاندارد و پیادەبكات … ئا له‌م چه‌شنه كارانه) . له‌لایه‌كی دیکەشه‌وه، ئه‌م پێشه‌وه‌چوونه به‌ره و ” حكومه‌تێكی گه‌وره”، كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئافراند، تیایدا بازرگانی گه‌وره توانیویەتی گه‌شه‌بکات، (كه زۆربه‌ی كات له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پارێزراون و هاندراون به پێدانی کۆمەك و دەستگیرۆییکردنیان، هه‌ر وه‌كو چۆن كاتێك كه ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن ساماندارانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ڕوودانی ئه‌م كاره چاوه‌ڕوانكراوه) هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، لابردنی كاریگه‌ریی جەماوەره‌كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و جێگیركردنی باشتری ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌مه‌نداندا، مه‌به‌ستێكی دیکە بوو. تەنیا كه‌مێك هیچ سەیرنییە، كاتێك كه ده‌بینین ئه‌و گەشەكردنە له ”پێکهاتەی فه‌رمانڕه‌وایی (حکومەت) لە چەند سەدەی ڕابوردوودا ڕوویداوه لە یەکخستنی ده‌سه‌ڵاتە نێوخۆییەکانە لە ده‌سه‌ڵاتی ئابورییدا ” [Noam Chomsky, World Orders, Old and New, p. 178]
نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت كۆنترۆڵكردنی فەرمانڕەوایە‌تی بۆ بازرگانی ئاسانترده‌كات، ئه‌وه مسۆگەر ده‌كاته‌وه، كه فەرمانڕەوایە‌تی وه‌كو بەکرێگیراویان بمێنێته‌وه، تاكو كاراییان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ڕامیاریی، هه‌بێت. بۆ نموونه ، مێزگردی ئەوروپاthe European Round Table (ERT) دەستەبژێرێکی گروپی لۆبیگەرانە کە له بەڕێوەبەران و به‌ڕێوه‌به‌ره گه‌وره‌كانی (chairmen or chief executives) كۆمپانییه فره‌نه‌ته‌وه‌ییه گه‌وره‌كانن، كه به زۆری له ئه‌وروپادان …. و 11 له 20 گه‌وره كۆمپانیای ئه‌وروپی پێكدەهێنن، كه سه‌رجه‌می فرۆشیاریی نێوانیان له ساڵی 1991دا … له 500 ملیار دۆلار تێپه‌ڕیوه ….ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی له %60 ی به‌رهه‌می پیشه‌سازی ئه‌وروپا بووه، ” ئه‌م بڕه‌ش به‌زۆری له ئه‌وروپادا به‌كاربراوه. هه‌ر وه‌كو 2 توێژه‌ره‌وه لێکۆڵینەوەی تێبینییه‌كانی ئه‌م گروپه‌یان، ERT ” كردووه ئه‌مانه له لۆبیكردندا، پرۆفێشنا‌ڵن …. هه‌ر به‌و هۆیه‌ش گه‌لێك له پێشنیاره‌كانی ERT و ‘ سه‌رنجیان’ له باسكردن و تێگەیشتنیاندا، كه له‌نێو دۆكۆمێنته‌كانی لوتكه‌ی كۆمیسۆندا، هاتوون، ناڕۆشنن “. ERT ” داوای ئه‌وه ده‌كات، كه بازاڕی كار ده‌بێت زۆ‌ر نه‌رمونیانتر بێت ، پێ له‌سه‌ر گونجاوی زیاتر له كاتژمێرەکانی كار، گرێبەسته وەرزیی و کاتییه‌كان، دابەشکاریی و کارگۆڕینەوە (Share) و نیوەكاركردن ( پارت- تایم) داده‌گرێت. له دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1993 دا 7 ساڵ پاش ئه‌وه‌ی كه ERT پێشنیارەکەی خۆی كرد و [ پاش ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان له‌سه‌ر پەیمانی ماستریخت Maastricht ڕێككه‌وتن و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بەشی كۆمه‌ڵایه‌تی ” Social Chapter “]یش، كۆمیسۆنی ئه‌وروپی دۆكۆمێنتێكی سپی … بڵاوكرده‌وه [ پێشنیاری] ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه بازاڕه‌كانی كار له ئه‌وروپادا زیاتر نه‌رمونیانیان هه‌بێت .” [Doherty and Hoedeman, “Knights of the Road,” New Statesman, 4/11/94, p. 27]
قسه‌كردنی ئێستا له‌سه‌ر جیهانگیریی ڕێککەوتنامەی بازرگانیی ئازادی باکووری ئەمەریکا NAFTA (North American Free Trade Agreement ) و تاكبازاڕی ئه‌وروپی، ئه‌وه نیشانده‌دات و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌كاته‌وه، كه گه‌شه‌كردنی ده‌وڵه‌ت به ڕێگه‌یه‌كی قه‌دبڕ دوای گەشەکردنی ئابووریی بكه‌وێت، تاكو به‌ئاسانی ئاوا بكات، لەتەك بره‌وی گۆڕانكارییه‌كانی كۆمپانییه زه‌به‌لاحه‌كان و بازاره دراوییەكانی جیهاندا، بڕوات. سنووره‌كانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له ڕووی ئابوورییه‌وه به ده‌ردێك چوون، كه فه‌رامۆش بكرێن، یا نه‌مێنێن. وه‌كو چۆن كۆمپانییەكان گه‌وره‌بوون و خۆیان له فره‌نه‌ته‌وە و فره‌ده‌وڵه‌تیدا گرتۆته‌وه، ئاواش به به‌رزی شاخێك فشار بۆ ده‌وڵه‌ته‌كانیش دروستبووه، كه دوای بكه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕه‌كانیان له‌مپه‌ڕ و ئه‌وپه‌ڕی “نه‌ته‌وه‌كاندا”، بە پێكهێنانی ڕێككەوتن له‌نێوان چه‌ند ده‌وڵه‌تێك و دروستكردنی یه‌كێتییه‌كان، فراوانتر بكه‌ن.
وه‌كو نائوم چۆمسكی تێبینیكرده‌وه، G7 ( گروپی وڵاتانی 7) ، سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ، بانکی جیهانی و .. هتد، كە لە ڕاستیدا ئەمانە به‌كرده‌وه “دەزگەیهكی فرەنەتەوەیی فەرمانڕەوایی جیهانین و دەزگەیهكی ده‌وڵه‌تین و سنووری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی‌یان به‌زاندووه، به‌فراوانی خزمه‌تی سەرانی دیکە ده‌كه‌ن [ تاكو خزمەتی خەڵكی]، هه‌روه‌كو چۆن دەسەڵاتی ده‌وڵه‌ت بەئاسایی دەیكات. ئا له‌م باره‌دا ده‌بینیت، كه چۆن گه‌شه‌كردنی كۆمپانییە سەروونەتەوەییەکان لەم بارەدا پاوانی دارایی و به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌كان و بەرهەمهێنان و میدیا و ڕاگه‌یاندن و پەیوەندییەکان، دەکەن. [Op. Cit., p. 179]
كاتێك كه فره‌نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه‌ده‌كات و پێشده‌كه‌وێت، سنووری نەتەوەیی تێده‌په‌ڕێنێت، هاوكاتیش پێویست به گه‌شه‌كردنی چڕبوونه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ڕامیارییه سه‌ره‌كییه‌كان و ئابوریی له ده‌وڵه‌تدا، ده‌كات. له‌وه‌ش زیاتر “به‌تایبه‌تی ڕاده‌ی په‌ره‌سه‌ندن و به‌نرخبوونی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه لە سەرەوە باسكران، كه به‌كرده‌وه ڕۆڵی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌بینن، له هه‌بوونی خۆپارێزیی له كارایی و هوشیاریی جەماوەریی له‌سه‌ریان و شاردنه‌وه و به‌نهێنی كاركردنیان تاكو بتوانن بۆ دروستكردنی جیهانێك كار بكه‌ن، كه ملكه‌چ بێت و پێویستی بەوانە بێت، كه پاره ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ، لەتەك ‘ دامركاندنەوی خه‌ڵكی و خستنه‌وه شوێنی خۆیان ‘ ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له دیمۆكراسی” [Chomsky, Op. Cit., p. 178].
دیاره ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه سه‌رمایه‌داره‌كان حه‌زیان به نێوەندگه‌رایی له هه‌موو شتێك‌دا هه‌بێت. زۆ‌ر جار، به‌تایبه‌تی له كاروباره كۆمەڵایەتیییه‌كاندا، چه‌شنێك له نانێوەندگه‌رایی حه‌زپێده‌كرێت، ( وه‌كو: ده‌سه‌ڵاتدان به بیرۆكراته خۆجێییه‌كان) تاكو بازرگانی كۆنترۆڵی به‌سه‌ریاندا هه‌بێت، به‌شكردنی كۆنترۆڵ له شوێنه خۆجێییه‌كاندا، هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی كۆمپانییە هه‌ره گه‌وره‌كان، کۆمپانییەکانی سەرمایەگوزاری و هیدیکەی لەو جۆرە، تاكو ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر شاراوانییه خۆجێییه‌كاندا زیاتر ببێت، یا ئه‌و قه‌باره‌ی كه هه‌یه‌تی و كاراییه‌كه‌ی، زیاتر بێت. له‌مه‌ش گرنگتر، هه‌تا سەرمایەگوزارییەکی نێوەنجیش ده‌توانێت وه‌كو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، ناڕاسته‌وخۆ یا ڕاسته‌وخۆ لە كۆنترۆڵی ڕامیارییه خۆجێییه‌كان و بەگژداكردنی به‌شێك له هێزی كار دژی ئه‌وانی دیکە، بەشداربی بكات. ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌توانێت ئەوە مسۆگەربکات کە ” ئازادی” پارێزراوه، دیاره ئازادی ئه‌وان.
گرنگ نیییه چ ده‌سته‌یه‌ك له بیرۆكراته‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن، چونكه پێویستی به نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵاتی كۆمەڵایەتی هەیە، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه دانیشتووان په‌راوێزده‌خرێن، ئه‌مه له سه‌ره‌تادا بۆ چینی بازرگان گرنگه. دیسانه‌وه گرنگە ئه‌وه‌ش لەبیرنەکرێت، كه نەیاریی سه‌رمایه‌داری به ” فەرمانڕەوایە‌تی گه‌وره”، زۆرجار كێشه‌ی داراییه، كه ده‌وڵه‌ت به‌شێك له‌و زیاده كۆمەڵایەتییه، به ده‌می خه‌ڵكییه‌وه ده‌كات. به‌مه‌ش ئەو به‌شه‌ی كه له بازاڕدا بۆ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر نێوەندە جیا جیاکانی کێبڕکێی سه‌رمایه‌دا، دانراوە، كه‌میده‌كاته‌وه.
له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه بۆچی سه‌رمایاداران ” حكومه‌تی گه‌وره” ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌كاربردنی پاره‌یه له به‌رنامه كۆمەڵایەتیییه‌كاندا، كه بۆ سوودی هه‌ژاران و چینی كرێكاران نه‌خشه‌یكێشراوه، ئەركێکی ” ناڕەوایە” یه، كه به‌شێك له‌و زیادەیە كە ڕەنگە بۆ سەرمایە بڕوات، كه به ” فیڕۆ” ده‌درێت ( گه‌ر ئاوا نه‌بووایه خه‌ڵك كه‌متر بێچاره ده‌بوون و كه‌متر ئاره‌زووی كاركردن و به هه‌رزان كاركردنیان ده‌بوو). ئا لێره‌دا به‌رده‌وامی پاڵپێوه‌نان و هه‌وڵدانێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بچوككردنه‌وه‌ی ڕۆڵه “كلاسیكییه‌كه‌ی” ده‌وڵه‌ت، هه‌یه، وه‌كو پارێزه‌رێكی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و سیسته‌مه‌كه، شتێكی دیکەی كه‌متر له‌م چه‌شنه. بێجگە له کینەدۆزی فریودەرانەی بەرامبەر ده‌وڵه‌تی خۆشگوزەرانی، كه ده‌سگرۆیی بێكاران و نه‌داران دەکات، سه‌رمایه‌داران كۆمه‌ككا‌رێكی پشت و په‌نادارن بۆ حكومه‌ت (هه‌روه‌هاش بۆ فۆرمێكی” له‌باری ” ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت وه‌كو خەرجكردنی پاره له به‌رگریدا)، كه ئه‌مه‌ش خۆی به‌ڵگه‌یه‌كه، كه هه‌میشه ده‌توانرێت پاره بۆ دروستكردنی زیندانی زیاتر و ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ده‌ره‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی چینی فه‌رمانڕه‌وا و پێشه‌وه‌چوونیان په‌یدابكرێت، هاوكاتیش ڕامیاران ده‌كوڕوزێنه‌وه و ده‌ڵێن بۆ دەستگیرۆیی خوێندکاران و بۆ چاودێریی ته‌ندروستی گشتی و به‌ته‌نگه‌وه هاتنیان، یا بیمه بۆ هه‌ژاران، لە خەزێنەدا ” پاره نییه”.
نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت، پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ” بەو ڕادەیەی کە بنەماکانی یەکسانی له ده‌ستووره ڕامیارییەكاندا بەرجەستە بوون، ئەوە بۆرجوازییە کە فەرمانڕەوایەتیدەکات و ئەوە خەڵكە بە كرێكاران و جوتیارانیشەوە، كه ملكه‌چی یاساگەلێک دەبن، کە له‌لایه‌ن بورجوازییه‌وه، دانراون”. کە بورجوازی ” له ڕاستیدا ئەوە مافی خۆیان نییه، كه بەرتەریی فه‌رمانڕه‌واییان، پێدراوه” كه له‌م باره‌شدا ” یه‌كسانی ڕامیاریی ….. تەنیا خەیاڵێکی خۆشباوەڕانە و درۆیه‌كی بێپەردەیە.” زۆ‌ر ده‌خایه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌وه بهێنرێت، كه ده‌وڵه‌مه‌ندان ” تا هەنووکەش له خه‌ڵكی جیاكراونه‌ته‌وه و بەپێی هەل و مەرجی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییان” ده‌توانن ” مافی دەربڕینی بۆچوونیان له فەرمانڕەوایە‌تی و یاساكاندا هه‌بێت، هه‌روه‌ها لە بەرامبەر هه‌ست و بیرۆکە و ویست و ئاره‌زووەکانی خه‌ڵكیشدا. ” هیچ شیاوی سه‌رسوڕمان نییه، كه ده‌بینین ” له ڕۆڵ و یاساكاندا و هه‌روه‌ها لە بەڕێوەبردنی حكومه‌تیشدا، بۆرجوازی به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و سروشتی خۆی ده‌ڕوات، بێئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك له‌به‌رچاو بگرێت” كه‌چی له سات و كاتی ” ڕۆژانی هه‌ڵبژاردندا هه‌تا ئه‌و بورجوازیانه‌شی كه شانازی به‌خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن و خۆیان به شکۆدار ده‌زانن، ته‌ماحێكی ڕامیاریانه‌یان هەیە، دەكرێت بەرەو دادگە، ڕاپێچبکرێن… سەروەریی خەڵك.. ” بەڵام له ڕۆژی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، هه‌موو كه‌سێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر كاروباری خۆی ” و ڕامیاره‌كانیش دەستڕۆییەکی ڕەهایان پێدەدرێت، تاكو به‌ناوی گەلەوە فه‌رمانره‌وایی بكه‌ن، بەناوی ئەوانەوە گوایه نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن” [Bakunin, The Political Philosophy of Bakunin, p. 218 and p. 219]
*******************************************
بۆ خوێندنەوەی بەشەكانی پێشوو، كرتە لەسەر ئەم بەستەرانەی خوارەوە بكە
بەشی B.2
http://wp.me/pu7aS-1bW
بەشی B.2.1
http://wp.me/pu7aS-1aZ
بەشی B.2.2
http://wp.me/pu7aS-1an
بەشی B.2.3
http://wp.me/pu7aS-1cH
بەشی B.2.4
http://wp.me/pu7aS-1dj
بۆ خوێندنەوەی بابەتی دیكە بە كوردی سەردانی ئەم بەستەرە بكە
www.afaqkurdish.wordpress.com
سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەكە
http://anarchism.pageabode.com/afaq/secB2.html#secb24
من ناچم بۆ ده‌نگدان، ئه‌ی تۆ؟
من ناچم بۆ ده‌نگدان، ئه‌ی تۆ؟
سه‌لام عارف
١٦ی سێپتەمبەری ٢٠١٣
چه‌ند که‌س بێکار و برسیتر کران ؟ چه‌ند که‌س ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتان کران ؟ چه‌ند مێینە به گوێزانی ژه‌نگاوی خه‌ته‌نه کران ؟ چه‌ندیش به‌ردباران و تیڕۆرکران ؟ چه‌ند ئه‌ندامی مافیای پارت و بنه‌ماڵه ده‌وڵه‌تمه‌ندکران ؟ چه‌ند پله‌وپایه و ئیمتیاز خه‌ڵاتکران ؟ چه‌ند زەوی و ئاو داگیر کران ؟ چه‌ند ماڵ بێ‌ئاو و کاره‌با کران ؟ باوکی چه‌ند مناڵ تیرۆرکران؟ چه‌ند (سه‌رده‌شت) و (سۆران) تیرۆرکران ؟ چه‌ند ڕۆژنامه و نووسه‌ری خۆفرۆش کڕدران ؟ چه‌ند ناوچه بۆ فیدراڵی دەسەڵاتداران و کورسی سه‌روه‌ری وازلێهێنران ؟ چه‌ند سێ ده‌وامی خوێندگاکان دروسکران ؟ چه‌ند مزگه‌وت دروستکران ؟ چه‌ند هاونیشمانی به ئه‌نفاکردن دران ؟ جه‌رگی چه‌ند دایك سوتێنران ؟ چه‌ند شایی و سەیرانی خه‌ڵکی کرانه قوزه‌ڵقورت ؟ چه‌ندە چڵکاوخۆری بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌ت و ئه‌و ده‌وڵه‌تکرا ؟ چه‌ند ئاوەزی داهێنه‌ر شێوێنران ؟ چه‌ند ده‌ستی دروستکار گەوجکران ؟ چه‌ندە سامانی کۆمه‌ڵایه‌تیی دزرا ؟ چه‌ند داوێن و ده‌ست و دەمپیس خوڵقێنران و کرانه ئۆپۆزیسێون ؟ چه‌ند ئاژه‌ڵ کرانه قوربانی بەدەسەڵاتگەییشتن و تەندروستی مشه‌خۆران؟ چه‌ند سكاڵای هاونیشتمانان فڕێدرانە سەبەتەی زبڵ، چه‌ندە ژینگه ژه‌هراوی و وێرانکرا ؟
گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم زیاتر له سێ سه‌ده‌یه له دونیادا هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت، كەچی هیچ شتێك نه‌گۆڕا، گه‌ر هه‌ڵبژاردن شتێکی بگۆڕایه، ئەوا ھەنووكە سەردەمێك بوو، لەبەر پاراستنی بەرژەوەندی سەرمایەداران و سەروەران قه‌ده‌خه ده‌کرا !
ئه‌وی ڕاستیبێت، من ئاوا هه‌ڵبژاردن ده‌بینم، که کوتومت له‌وه ده‌چێت، (مه‌ڕ)ێك لە جه‌ژنی قووربانیدا ده‌نگ بە قەسابێك بدات، یان (قه‌ل)ێك ده‌نگ به جه‌ژنی نۆئیل و سه‌ری ساڵ بدات، ئیدی هه‌ڵبژاردنی چی و ته‌ڕه‌ماشی چی؟ من وه‌ك مامۆستا (گۆران) هاوارده‌که‌م، “حكومه‌ت نامانه‌وێت ئینتخاباتت” ئه‌ی تۆ؟
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن گه‌وره‌ترین درۆیه‌که له مێژوودا، كه له بەرامبەر خه‌ڵكانی ئاسایی بێده‌سه‌ڵات ئەنجامدراوە
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن گه‌وره‌ترین درۆیه‌که له مێژوودا، كه له بەرامبەر خه‌ڵكانی ئاسایی بێده‌سه‌ڵات ئەنجامدراوە
زاهیر باهیر/ له‌نده‌ن/ 17/09/2013
ئه‌وه‌ته‌ی مێژووی ململانێی چینایه‌تی سه‌ریهه‌ڵداوه، له‌و كاته‌وه‌ی كه توێژاڵی ده‌سته‌بژێر و چینی سه‌روه‌ر خوڵقاوه، له‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ی كه سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی، جا ئیدی له هه‌ر شێوە‌یه‌كیدا بووبێت سه‌پێنراوه ، هه‌رچییه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌سته و چینه داپڵۆسێنه‌رانه‌وه بۆ سه‌ركوتكردنی فه‌رمانپێكراوان و له خشته‌بردنیان كرابێت، ئه‌وه‌نده‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له مێژوودا، كارایی خۆی بۆ ماوه‌یه‌كی ئاوا دوورودرێژ له‌سه‌ریان، دانه‌ناوه. تا ئێستاش وه‌كو چه‌كێكی كۆمه‌ڵكوژ له‌لایه‌ن سه‌روه‌ران و ده‌سته‌بژێره‌وه، چه‌كێكی خۆكوژیش له‌لایه‌ن بێده‌سه‌ڵاتانه‌وه، له گه‌لێك شوێنی ئه‌م جیهانه‌دا به‌كارده‌برێت.
مێژووی ڕه‌شی گه‌مه‌ی هه‌ڵبژارندن له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا و خۆراوا و وڵاتانی دیكەی گه‌شه‌كردوو، نه‌وه یه‌ك به‌دووایه‌كه‌كان گه‌ر ژیان مۆڵه‌تی دابێتن، لایەنیكه‌م نۆ تا ده جارێك بینیوویانه و چه‌ندجارێكیش خۆیان له‌م یارییه‌دا به‌شدارییانكردووە، كه گوایه ئه‌مه ته‌نها ڕێگەیه‌كه و ڕێگەیه‌كی مه‌ده‌نیانه و ئاشتیانه‌یه، ڕێگه‌یه‌كه كه خه‌ڵكی مافی خه‌ڵكانی دیكه ده‌بینێت و ده‌ناسێت، كه ئیدی له‌وێوه گۆڕانكارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له‌ژێر “فه‌رمانڕه‌وایی گه‌ل بۆ گه‌ل” دا ، سه‌رچاوه ده‌گرن.
ده‌ردی كوشنده‌ی ئه‌م خۆره‌یه، ئه‌م چه‌كی خۆكوژییه، ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك زیاتره له سایەی ڕامیاره‌كان [سیاسییەكان] و نوێنه‌ران و كۆمه‌كارانی لیبراڵ و ئابووری لیبراڵ و بازاڕی ئازاد‌دا وه‌كو خه‌ڵاتێك ، له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه به هه‌ندێك وڵات كه له ڕێگه‌ی میلیته‌رییه‌وه یا ئابورییه‌وه به پاڵپشتی كۆمپانیا و ده‌زگه دراوییه‌كانیانه‌وه، داگیریانكردوون، دراوه . له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌شدا عێراقه و له‌نێو عێراقیشدا كوردستانه.
هات و هاواری هه‌ڵبژاردن و شه‌ڕه‌په‌ڕۆو شه‌ڕه‌ده‌ست و هه‌تا شه‌ڕه‌چه‌كیش، ئه‌مڕۆ له كوردستاندا، هه‌موو هاووڵاتییه‌كی له‌م پرۆسه شوومه به ئاگاهێناوه‌ته‌وه. ڕێكلامه‌ی یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و ئیسلامییه‌كان و زیاتر له 30 پارت و ڕێكخراوی دیكە، به‌ڵێنی فشه و پێشبینیكردنی باشتری ژیانی ڕه‌شه‌خه‌ڵكه‌كه و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و گه‌لێكی تر له‌وانه، له‌كاتی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات لای هه‌ر كامێكیان، گوێی هه‌مووانی پڕكردووه و ئومێدەواری كردوون، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن گۆڕان و ئیسلامییكانه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌كیان ده‌یانه‌وێت، ته‌نها ئاڵوگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیارییه [سیاسییە] نه‌ك سیسته‌مه‌كه، گۆڕینی ده‌م و چاوه‌كان و پڕكردنی گیرفانی تاكه جیا جیاكانه، نه‌ك گۆڕینی ژیانی خه‌ڵكه ئاساییه‌كه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه گۆڕانكارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان نه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌واندا ده‌كرێن و نه له سه‌ره‌وه‌ش دەتوانرێت بكرێن، به‌ڵام له‌تەك ئه‌وه‌شدا هیچكام له‌م لایه‌نانه به‌رنامه‌یه‌كی ئاوایان پێنییه، كه به‌ژیانی خه‌ڵكییه‌وه، په‌یوه‌ستبێت ، ئیدی له‌وه‌ی گه‌ڕێ كه بۆیانده‌كرێت، یا خۆیان وته‌نی بۆیانده‌گۆڕدرێت.
ئیمه‌ی ده‌نگده‌ر هه‌رگیز نابێت بڕوا به ڕامیاره‌كان بكه‌ین، چونكه ئه‌وان ته‌نها به ته‌نها دوای به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و خێزانه‌كانیان ده‌كه‌ون، ئه‌وان درۆزن و ساخته‌چی و ڕامكارن [سیاسه‌تبازن]. من ئێستاش پاش 50 ساڵ، ھێشتاكە ده‌نگی هه‌ندێك له پیره‌كانی هاوته‌مه‌نی باپیره‌م، له گوێم‌دا ده‌زرنگێته‌وه، كه له كوێره دێیه‌كدا ده‌ژیاین، ئەگه‌ر باسی كەسێكی ساخته‌چی و فێڵبازیان بكردایه، ده‌یانوت “به‌خوا سیاسه‌تبازه ! ”.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش، ئێمه له پرۆسه‌ی دیمۆكراسی پارلەمانییدا، به‌باشی ده‌یبینین هه‌ر كه‌س جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست، نه‌ك هه‌ر له كوردستاندا، به‌ڵكو له هه‌موو جیهانیشدا، ناتوانێت گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی، له ڕێگەی هه‌ڵبژاردنه‌وه بكات، بۆیه هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر پارتێك له‌و پله‌و پایه‌یه‌دا بێت، ناتوانێت له بازنه‌ی وابه‌سته‌یی بۆ بازاڕی ئازاد، بۆ ڕامیاری [سیاسه‌تی] نیو-لیبراڵ و كۆمپانییه گه‌وره‌كان و بانكه‌كان و ده‌زگه دراوییه‌كانی سه‌رده‌م، ده‌ربچێت، كه له ئێستا‌دا له هه‌موو كونجێكی ئه‌م دونیایه‌دا به‌ئاشكرا دیاره ڕامیارییە‌كانیان شكستیانهێناوه و جگه له بێكاری و هه‌ژاری و نه‌بوونی و بێخانووبه‌ره‌یی و وێرانكردنی ژینگه و جه‌نگ و كوشتوبڕ، نه‌ك هه‌ر مرۆڤ، به‌ڵكو له‌نێوبردنی ئاژه‌ڵ و ته‌واوی گیانله‌به‌رانیش و زۆری دیكە له‌مانه، زیاتر شتێكی دیكه‌ی بەرھەمنه‌هێناوه.
جێگەی به‌زه‌یی و داخه، كه خه‌ڵكانی چه‌وساوه و زه‌حمه‌تكێش، له كوردستانێكدا، له گه‌نده‌ڵستانێكدا، له وڵاتێكدا كه نه‌ك خۆیان ئه‌زموونێكی چه‌ند ساڵه‌ی مێژووی ڕه‌شی ئه‌م گه‌مه ڕامیارییه‌یان هه‌یه، بگره خه‌ڵكانێكی زۆریش له نێویاندا ئەزموونی وڵاتانی دیكەشیان، به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌م گه‌مه و كایه‌یان به ئێمه ناساندوه و هه‌نارده كردووه، بینیوه. ته‌نها به تێڕامانێكی كه‌م له مێژووی چه‌ند ساڵێكی ئه‌و پرۆسه شوومه له وڵاتانی خۆراوا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكەی گه‌شه‌كردوودا، ده‌بینرێت، گؤرانكارییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردووه، ئیدی ده‌بێت چۆن له كوردستان و شوێنه‌كانی دیكەدا چاوەڕوانیمان ھەبێت ئه‌و گۆڕانكارییه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت، له كاتێكدا كه بنەڕەتی پرۆسه‌كه له‌و وڵاتانه‌ی كه به‌رهه‌میان هێناوه و بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه به‌كاریده‌هێنن، شتێكی ئاوای نه‌گۆڕییه‌وه، ئه‌ی ئێستا چۆن كۆپییه‌كی خراپی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌توانێت له كوردستانێكی وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌یبینین، كاربكات و شتێك بگۆڕێت؟!!! به ڕاستی جێگەی سه‌رسوڕمانه !!!!.
دیاره ئه‌مه‌ش كه من سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردن ده‌یڵێم، خه‌ڵكانێك هه‌ن له تاك و له‌لایه‌ن و ڕێكخراو و پارته ڕامیارییە‌كان ده‌یڵێن و نه‌ك هه‌ر بایكۆتی ئه‌م پرۆسه‌یه‌شیانكردوه، به‌ڵكو داواش له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، كه ئه‌وانیش بایكۆتی بكه‌ن. بایكۆت و ڕێكلامه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیییه‌كاندا و كه‌مپه‌ینی گه‌وره‌ی ‘نا’ بۆ هه‌ڵبژاردن كارێكی له‌به‌رچاوه و بووه‌ته ڕێڕه‌وێك و شه‌پۆلێك له جه‌ره‌یانی خودی پرسی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگداندا.
بێگومان بایكۆتكردن و كه‌مپه‌ینی بایكۆتكردن جێگەی دڵخۆشییه و لای من دەربڕی چوونه‌پێشه‌وه‌ی هوشیاری و بۆچوونی خه‌ڵك و تێگه‌یشتنیانه له‌م ساڵانه‌ی دوواییدا، دەربارەی ئەو پرۆسه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانهیە. ئه‌م پێشه‌وه‌چوونه‌ش به ئاشكرا ده‌بیبین به به‌راوردكردن به هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتر، كه ئه‌وانه‌مان له‌گه‌ڵ بایكۆتی هه‌ڵبژاردندا بووین ، كه‌مینەیەكی زۆ‌ر زۆ‌ر كەم بووین.
له‌م بایكۆتكردنه‌دا كۆمه‌ڵێكیش له خه‌ڵك هه‌م وه‌ك تاك و هه‌م وه‌كو ڕێكخراو و پارت به‌تایبه‌ت هه‌ندێك له چه‌په‌كان، ده‌بینین، كه له ڕوانگه‌ی ناپاكیی [نا نەزیھی] خودی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه، به‌شداریناكه‌ن، گوایه به‌شداریكردنێكی ئاوا له كوردستاندا دادپەروەرانە ئەنجامنادرێت و پڕ ده‌بێت له ساخته به هه‌موو چه‌شنه‌كانییه‌وه، بۆیه، به قه‌ولی ئه‌وان، هه‌رچی بكرێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه، پاك و ڕەوا [شەرعی] نابێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌وان له هه‌ڵبژاردن بەشداریناكەن و ده‌كشێنە و بایكۆتیده‌كه‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌م خه‌ڵك و لایه‌نانه، جێگەی داخێكی زۆره، چونكه ئه‌وان ئه‌وه نابینین كه خودی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ساخته‌یه، فێڵێكی ئاشكرایه و بۆ له‌باربردن و خاوكردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی داهێنراوه، ئیدی گرنگ نییه، كه له هه‌ڵبژاردندا دزی و ساخته هه‌بێت یا نه‌بێت، بكرێت یا نه‌كرێت. پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارندن و ده‌نگدان داوێكه، ته‌ڵه‌یه‌كه بۆ خه‌ڵكی، تاكو له‌جیاتی به‌كارهێنانی چالاكی ڕاسته‌وخۆ ، چالاكی ناراستەوخۆ [ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن] هه‌ڵبژێرن، له‌جیاتی نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌وخۆ، ڕەدووی سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی په‌ڕلمانته‌ری بكه‌ون، لەجیاتی بڕواكردن به خۆیان و پشتگرتنی یه‌كتری، بڕوا بكه‌نه سه‌ر نوێنه‌ره‌كان و پشتی ئه‌وان بگرن، له‌جیاتی لاوازكردنی سیسته‌مه‌كه و به‌لاوه‌خستنی، به‌هێزیبكه‌ن و به‌رده‌وامی پێب‌د‌ین، لەجیاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه و شێواندنی پێكھاتەكەی ” نوێنەرایەتی ڕامیارەكان بۆ گه‌ل” ، كه له‌خشته‌بردنی گه‌له به‌ناوی خودی گەلەوە، به‌ڕێده‌كرێت، كاری ئێمه ده‌رخستنی ڕووی ڕاستینه‌ی سیسته‌مه‌كه و فریوكاریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه و دروستی تێگه‌یشتنمانه له پێكھاتەی فه‌رمانڕه‌وایی گه‌ل بۆ گه‌ل وا‌ته خۆ به‌ڕێوه‌بردنی گەلیی.
فه‌رمانڕه‌وایی گه‌ل یا خۆبه‌ڕێوه‌بردنی گەلیی واتە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خودی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی سەرووخەڵكی، پێكه‌وه‌ژیانه له‌نێو كۆمۆنێتییه‌كه‌دا، بڕیاردانه به هه‌ره‌وه‌زیانه و كاركردنی هه‌ره‌وه‌زیانه و ژیانی هه‌ره‌وه‌زیانه‌یه، كه له‌م جۆره ژیانه‌دا فه‌رمانڕه‌وایی، سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ، خاوەندارێتی تایبەت، سیاسه‌تبازێتی، كاركردن بۆ به‌ئه‌نجامدانی سوود و قازانج له‌تەك هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه بێسووده بۆ خود و به‌های مرۆڤ، هه‌ر هه‌موویان، له‌نێوده‌چن. كه سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ش له‌سایەی هه‌موو چه‌شنه فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌كی سەرووخەڵكیدا، هه‌موو جۆره نوێنه‌رایه‌تییه‌كدا، ھەموو جۆره په‌ڕله‌مانتارییه‌كدا، نه‌ك هه‌ر له‌نێو ناچن، به‌ڵكو له گه‌شه‌و بره‌ویشدا ده‌بن.
بەكورتی، تێگه‌یشتنی ئێمه سۆشیالیسته ئازادیخوازه‌كان بۆ پرسی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، ئه‌مه‌یه و له‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌ره‌وه بایكۆت و دژایه‌تی هه‌ڵبژارندن ده‌كه‌ین، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له جیهاندا به گشتی و له كوردستانیشدا به‌تایبه‌تی، ساخته‌یه و له پاكی و ڕەوایییه‌وه دووره.
بۆچی پێویستە دەنگدانەكان بایكۆتبكەین ؟
بۆچی پێویستە دەنگدانەكان بایكۆتبكەین ؟
ھەژێن
١١ی سێپتەمبەری ٢٠١٣
دێمۆكراسی چ بەواتا كلاسیكەكەی و چ بەواتای ئازادی تاك لە سایەی سەروەریی چینایەتیدا، تەنیا درۆیەكی پیرۆزكراوە و بەس، چونكە دێمۆكراسی بەواتای خۆبەڕێوەبەرایەتی گەل، جەماوەر، ھەموو تاكەكانی كۆمەڵ، تەنیا ڕاستەوخۆ دەتوانێت بوونی ھەبێت و ناڕاستەوخۆكردنی و ئاوەژووكردنەوەی بە نوێنەرایەتی دەستەبژێرێكی ڕامیار و ئەكادێمی و سەرمایەدار، تەنیا دیكتاتۆری كەمینەی سەروەر دەستەبەردەكات !
لەبەرئەوە ھەڵبژاردن بۆ دەنگدەر، جۆرە قومارێكە و تێیدا دەنگدەر ھەر چوار ساڵ جارێك، مافی ڕاكێشانی كارتێكی ھەر دوو دیو وەكیەكی ھەیە، بۆ ئەوەی ڕامیارێك [دەسەڵاتخوازێك] بكاتە سەروەری خۆی، بەختی بردنەوەی ئەو قومارە لە بەختی بردنەوەی یاری بەخت (لۆتۆری) كە لە چەند ملیۆندا یەكە، كەمتر و لاوازترە، بەڵام بۆ دەنگپێدراو میكانیزمی مسۆگەركردنی بەدەستھێنانی كورسی پارلەمان [دیواخانی مشەخۆران] و دەسەڵات و مشەخۆرییە.
ئەوی خوازیاری دێمۆكراسییە، پێویستە ئەرك و خەباتی وەرگێڕانەوەی دێمۆكراسی لنگەوقوچكراو بۆ سەر لاقەكانی لە ئەستۆبگرێت و ھەوڵی پیادەكردن و بە كولتووركردنی دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ لە شوێنی كار و ژیان، لە ھەموو بوارەكانی ڕێكخستن و بەرێوەبردن و بەرھەمھێنان و دابەشكردن و بڕیارداندا بدات، بەواتایەكی دیكە خەبات بۆ بەدیھێنان و جێكەوتەبوونی دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ (بەڕێوەبەرایەتی گەلیی) وەك كولتوورێك، بكات.
ئەگەر خۆمان لە گێڵی بدەین و نادەربەستانە بڕوا بەخۆمان بھێنین، كە ھەڵبژێردراوانی پارلەمانتار خزمەتكاری كۆمەڵگەن و بۆ ئەو مەبەستە خۆیان كاندیدكردووە و دەكەن، ئەوا پێویستە ئەوە لەبەرچاوبگرین، كە خزمەتكردن كار و چالاكییەكی كۆمەڵایەتیی بێپاداشت [بێبەرامبەر]ە و واتای كاری خۆبەخشانەی تاك بۆ ھاوەڵ و ھاوكاران و كۆمەڵگە دەگەیێنێت و لەو بارەدا دە‌بێت پارلەمانتاران وەك خۆكاندیدكەران بۆ خزمەتی كۆمەڵگە بەبێ مووچە وەك كاری خۆبەخش و خۆكۆمەكی، دەستبەكارببن. ئەگەر وەك ھەر كارێكی ئاسایی كۆمەڵایەتیش بۆی دەستبەكاردەبن، ئەوا ھیچ كات نابێت پاداشتی وەھا كارێك لە كارە كۆمەڵایەتییەكانی دیكە زیاتر بێت . بەڵام ئایا ھیچ پارتێك، ھیچ كاندیدێك، ھیچ ڕامكارێك، ھیچ دەسەڵاتدارێك، ئامادەیە خۆبەخشانە و بەبێ پاداشت و مووچەی پاشایانە و خانەنشینی، مشە كار بۆ كۆمەڵگە بكات، یا ئایا ھیچ یەك لەوانەی كە پاگەندەی خزمەتكردنی كۆمەڵگە دەكەن، ئامادەن [بە مووچەشەوە] یەك خولەك [نەك چوار ساڵ] كرێكاری شارەوانی بن و كۆڵان و شەقام و باخچە و ئاوەڕۆكانی گوند و شار خاوێنبكەنەوە، ئایا ئامادەن لە فێرگە و نەخۆشخانە و نشینگەی پیرساڵان و باخچەی ساوایان و كەمئەندامان و لێقەوماواندا خاوێنكردنەوە و سەرپەرشتی و ئاشپەزیی بكەن ؟ ئیدی مەبەستییان لە خزمەتكردن چییە و بۆچی دە‌بێت چەنەبازیی و باوێشكدانی ئەوان لە پارلەماندا دوو ملیۆن دینار مووچە و خانەنشینیی ھەتاھەتایی بێت ؟
ھەڵبەتە ئەمە دیوێكی پرسەكەیە و ئەوانەی كە ئەمڕۆكە بە ھەندێ وردەگیریی دەسەڵاتخوازانەوە بایكۆتی خۆھەڵبژاردن و دەنگدان دەكەن و ئەگەر بوارییان ھەبووایە و سنگەكوتانیان بۆ دەكرد، ھیچ كات پورتوبۆڵەیان لە ناپاكیی ھەڵبژاردنەكان، نایانخاتە ڕیزی ناڕازییانی شۆڕشگێڕەوە، ئەوان ڕەخنەیان لە دەسەڵاتی سەرووخەڵكی نییە، بەڵكو خۆیان بە شیاوترین دیكتاتۆر بۆ بەرێوەبردنی كۆمەڵگە دەبینن. لەبەرئەوە پێویستە ڕیز و شێوازی بایكۆتی خۆمان لە بۆڵەبۆڵی دەسەڵاتخوازانەی ئەوان جیابكەینەوە !
ھەرچەندە لە سایەی سەروەریی ھەندێك بەسەر ھەندێكی دیكەدا، ماف و ئازادی و سەربەخۆیی و یەكسانی و دادپەروەریی پووچترین و كەوڵكراوترین و دێوجامەترین واژەن، بەڵام ئەگەر لەوە بگوزەرێین و بە گریمانە وەریبگرین، كە دەنگدان و ھەڵبژاردنی مشەخۆران و سەروەران مافی تاك بێت، ئەوا بە ھەمان لۆجیك پێویستە بایكۆتكردنی ھەڵبژاردنیش، مافی ڕەوا و بێچەندوچوونی تاك ھەر كۆمەڵگەیەك بێت !
ھەر بەپێی ئازادی ڕواڵەتییانەی دەنگدان و ھەڵبژاردن و ئەوەی كە بەپێی ھەژماری دانیشتووان، سندووقەكانی دەنگدان دیاریدەكرێن و ھەژماری نوێنەران [پارلەمانتاران] دیاریدەكرێت، ئەوا ھەروا كە دەنگدەران مافی ئەوەیان ھەیە، كۆمەڵێك دەسەڵاتخواز و مشەخۆر بخەنە سەر كورسییەكانی پارلەمان، ھەرواش دەنگنەدەران مافی ئەوەیان ھەیە، ئەو كورسییانەی، كە بە ھەژماری دەنگی ئەوانەوە پەیوەستن و دەنگیان پێنەدراوە، بە خاڵی بھێڵنەوە و بۆشایی لە دەسەڵاتی سەرووخەڵكیدا دروستبكەن ! ئایا دێمۆكراسی پارلەمانی لە لانكەیەوە تا دوا وڵاتی پارلەمانیكراو، بواری پەیڕەوكردنی مافی دەنگنەدەران دەدات؟ ئەگەر وەڵامی لایەنگرانی دێمۆكراسی پارلەمانی ئەوەیە، كە ھەر كەس بەشدارینەكات و ئەو ھەلە لەدەستبدات و مافی بڕیاردانی نییە، ئەوا ئەو وەڵامە ئەوە دەسەلمێنێت، كە دێمۆكراسی پارلەمانی لە باشترین باردا پووچترین خەونی مرۆڤی ناھوشیارە و لە خراپترین باریشدا ئامرازی بەدەسەڵاتگەییشتنی كۆمەڵێك [دەستەبژێری ڕامیار] مشەخۆر و دەسەڵاتخوازە و مافی دەنگدان، ھەمان ڕۆڵی ئێسقانێكی ڕوتاوەی ھەیە، كە قەسابێك فڕێیدەدداتە بەردەم سەگێك بۆ پاسەوانیكردنی خۆی !
تا ئێرە، نە سیستەمی سەروەریی و مشەخۆریی دەستەبژێری ڕامیار دەتوانێت دێمۆكراسی [فەرمانڕەوایە‌تی گەل] بێت و نە دەنگدان؛ ماف و ئازادییە و نە پارلەمانتاران؛ خزمەتكاری كۆمەڵگەن و نە ھەموو تاكەكان؛ دەنگنەدەران لە بەرامبەر دەنگدەران یەكسانن و نە دەنگدەران؛ كار و فەرمانڕەوایە‌تی پاش ھەڵبژاردن دیاریدەكەن !
سەرەنجام نە دێمۆكراسی پارلەمانی ئەوەیە، كە تاكی ژێردەست و بێبەش خەونی پێوەدەبینێت و نە مافی دەنگدانیش دەستكەوتی مێژوویی چەوساوانە و نە دروشمی مافی دەنگدان بۆ ھەمووان لە ھیچ سەردەمێكدا شۆڕشگێڕانە بووە ! چونكە لە كاتێكدا كە دەنگدانی گشتی لێدانبووە لە شان و شكۆی ئاخاكان و بەگەكان و خانزادەكان، ھاوكاتیش ئامرازێك بووە بۆ سەركەوتنی بۆرجوا شارییەكان بەرەو دەسەڵات و بەرتەییی [ﺇمتیاز] بووە بۆ دەستەبژێرە ڕامیارەكان و لەو نێوەشدا ڕۆڵی تاكی جوتیار و كرێكار و زەحمەتكێش؛ ڕۆڵی مێگەل بووە بۆ ڕەوایەتییدان بە شوانەیی ڕامیارەكان و ھیچی دیكە ! بەداخەوە لەنێو بزاڤی سۆشیالیستییدا، وردەبۆرجوازی خۆشباوەڕ بە دێمۆكراسی پارلەمانی، لە پاش تێكشكانی ڕاپەڕینی پاریس [كۆمونە] و لەباربردنی ڕاپەڕینی ئۆكتۆبەری ١٩١٧ەوە، توانیوویەتی ھەژموونی ئایدیۆلۆجی خۆی لەسەر وێرانەی تێكشكانی بەرەی شۆڕش دابنێت و پووچگەرایی “مافی دەنگدانی گشتی” لە سایەی دێمۆكراسی پارلەمانیدا، بە دەستكەوتی مێژوویی ھەژماربكات ! بەبۆچوونی من، كاتی ئەوە ھاتووە، كە ئەو پووچگەراییە بخرێتە خانەی تەرسەقولی ڕامیارییەوە و ڕادیكاڵانە وەڵامی پاگەندەكەرانی بدرێتەوە.
ئەی چارە، ئایا بایكۆت بە تەنیا دەتوانێت چارەسەربێت ؟ ئایا ھەموو بایكۆتكردنەكان ھاوئامانج و ھاوڕەوت و ھاوئاراستەن؟
وەك دەزانین، لە سیستەمی ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتییدا، ئەوەی كە بە “دێمۆكراسی” ناسێنراوە، سەرەتا دەنگدان و ھەڵبژرادنیش وەك خۆھەڵبژرادن، پابەندی بوونی پێگەی باڵای ئابووریی و كۆمەڵایەتی و بڕێكی دیاریكراو سامان و سەرمایە بووە، ھەروەك چۆن ئەمڕۆكە خۆھەڵبژاردن بۆ ھەمووان لەبار و بواردراو نییە، ھەرواش جاران، دەنگدان و ھەڵبژاردن، تەنیا مافی كەمایەتی خۆشگوزەران و ساماندار و سەرمایەداربووە .
ھەروا كە دەنگدان و دیاریكردنی سەروەرێك بەھۆی نەبوونی ھوشیاریی شۆڕشگێڕانەوە لەلایەن بندەستانی كۆمەڵگەوە وەك مافێك وێناكراوە و چەندین دەھە و تەنانەت سەدەش تێكۆشانی بۆ كراوە و سەرەنجامیش ئەو گاڵتەجاڕییەی بەرھەمھێناوە، كە ئەمڕۆكە كۆیلانی سەرمایەداری بۆ بەدەسەڵاتگەیاندنی سەروەرانیان سنگی یەكدی ھەڵدەدڕن، ھەرواش بایكۆتی ناھوشیارانە ناتوانێت ھەنگاوێك بەرەو پێشەوەمان بەرێت، چونكە بە یاساكانی سەروەریی ڕامیاران و سەرمایەداران، كورسییە دەنگپێنەدراوەكانی پارلەمان، بەسەر براوەكانی گاڵتەجاریی نوێنەرایەتییدا دابەشدەكرێن. لەبەرئەوە تەنیا بایكۆتكردنی ئازادیخوازانە تەنیا بە ئەڵتەرناتیڤەوە دەتوانێت گۆڕان دروستبكات و پایەكانی سیستەمی سەركوت و نایەكسانی و نادادوەریی مۆلەقبكات !
لەبەر ڕۆشنایی ئەو وانە مێژووییانەدا، كە بەرەنجامی خەبات و پێكدادانی چەند سەدەی ژێردەستان و سەروەران بوون ، ئەوڕۆكە بایكۆتكردنیش جۆر و ئامانجی جیاوازی بزووتنەوە كۆمەڵایەتی و ڕامیارییەكانی لەخۆگرتووە؛ بۆ نموونە چەپ بە گلەییكردن لە مەرجەكانی خۆكاندیدكردن، بۆ قۆستنەوەی دەنگی ناڕەزایەتی تاكە دەنگنەدەرەكان، دروشمی بایكۆتكردن بەرزدەكاتەوە، زۆرێك لە ناڕازییانی نا‌ئومێد وەك نادەربەستییەك بایكۆتی دەنگدان دەكەن، لە بەرامبەر دوو دەستەی یەكەم و دووەمدا، دەستەیەك لە ناڕازییانی ھوشیار و ئازادیخواز، ئامانجدارانە و بە ئەڵتەرناتیڤەوە بایكۆتی دەنگدان دەكەن؛ دەنگدان ڕەتدەكەنەوە، لەبەرئەوەی كە ھیچ ناگۆرێت، نەك لەبەرئەوەی كە خۆیان كاندیدناكەن یا بواری بەشداری كایەی پارلەمانیان پێ‌نادرێت، كە ئەوڕۆكە چەپ بە ھەموو جۆر و ناو و پاگەندەكانییەوە، گلەیی لە جۆری كاندیدكردن و جۆری ھەڵمەتی ھەڵبژاردن و جۆری بەشداریكردنی دەسەڵات ھەیە، نەك لە خودی گاڵتەجاڕییەكە، كە ھەڵبژاردنی خراپە لە خراپتر !
ئەوەی ئەوڕۆكە لە ھەرێمی كوردستاندا دەگوزەرێت، ھەرسێ دەستەكەی لە ھەناوی خۆیدا پەروەراندووە و ھەر یەكە لە ڕوانگەی خۆیەوە خەریكە ھەڵوێستگیریی دەكات؛ ناسیونالیستانی ناڕازی، تەنیا گرفتیان لە بەرامبەر دەسەڵاتداران و ھەڵبژرادنەكاندا ئەوەیە، كە گەندەڵن و بواری ئەوان لە سەروەربووندا نەدراوە و پارتە زلھێزەكان، دەسەڵات و پارلەمانیان قۆرخكردووە و ئەڵتەرناتیڤیان نوێنەرایەتی نیئۆلیبرالیزمە لە ھەرێمی كوردستاندا، كە لە باشترین باردا دەیانەوێت دێمۆكراسی پارلەمانی لە ھەرێمی كوردستاندا بگەیێنە ئاستی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریكا. لەبەرامبەر ئەوانیشدا چەپ و باڵەكانی لەسەر بنەمای ھەمان وردەگیریی ناسیونالیستەكان لە گەندەڵیی و قۆرخكردنی دەسەڵات و پارتە زلھێزەكان، لەو بڕوایەدان لە ھەڵبژرادنی [خۆیان واتەنی “عادیلانە”]دا ئەوان باشترین ئەڵتەرناتیڤ دەبن بۆ سەروەران و لە سایەی سەروەریی ئەواندا كۆیلەكانی كۆمەڵگە شاد و خۆشگوزەران دەبن و تەنیا دروشمێك كە چەپ لە دروشم و گلەیی ناسیونالیستەكان جیادەكاتەوە، دروشمی تەرسەقوڵاوی “جیایی ئایین لە دەوڵەت”ە [كاتێكی دیكە بە وردی دەگەڕێمەوە سەر ئەو پووچگەراییە ئایدیۆلۆجییە]، كە بێجگە لە كاوێژككردنەوەی ئایدیۆلۆجیی و دروسكردنی خۆشباوەڕیی لەتوانادابوونی (جیایی دەوڵەت لە ئایین) و نیشاندانی فریوكارانەی، ئەوەی كە گوایە ئەو دوو دوومەڵەی مێژووی مرۆڤایەتی [ئایین و دەوڵەت] لەتەك یەكدیدا ناكۆكن، ھیچی دیكەیان نەخستووەتە سەر پاگەندەی ناسیونالیستەكان و ھیچ جیاوازییەكان لەمەڕ چۆنیەتی ڕێكخستنی كۆمەڵگە و بنەمای ئابووریی و پەیوەندییەكانی بەرھەمھێنان و دابەشكردن و بەرێوەبردن و ژیان و تەنانەت ئازادی تاكیش نییە !
بەبۆچوونی من، بایكۆتی ئازادیخوازانە لە ڕوانگەی ڕەتكردنەوەی دەسەڵاتی سەرووخەڵكییەوە، ناتوانێت ھەڵمەتێكی چەند ڕۆژەیی پێش دەنگدانەكان بێت و بەبێ ڕەتكردنەوەی سیستەمە چینایەتییەكە وەك گشتێك و میكانیزمەكانی و پایە سەرخانییەكانی كە پیرۆزیی ئایین و دوڵەت و دێمۆكراسی پارلەمانی و پایە ئابوورییەكانی؛ خاوەندارێتی تایبەت و كاریكرێگرتە، بایكۆتكردن ناتوانێت ھەنگاوێك كۆمەڵگە بەرەوپێشەوە بەرێت و خۆھوشیاریی تاك بۆ بایكۆتكردنی ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتر، لە ڕەوتی خەباتی شۆڕشگێڕانەی ڕێكخراو و سەربەخۆدا سەرھەڵدەدات. ھەروەھا كار و خەبات و چالاكی سۆشیالیستە ئازادیخوازەكان بۆ بایكۆتكردن و ڕەتكردنەوەی دێمۆكراسی پارلەمانی لە یەكەم ڕۆژی پاش بردنەوە و سەروەربوونی كۆمەڵێكی دیكە لە مشەخۆرانی ڕامیار تا دەگاتە ڕۆژی پێش خولی داھاتووی ھەڵبژاردن، دەستپێدەكات و ڕەتكردنە و بایكۆتكردنی ملدان بە سەروەریی چینایەتیی، تەنیا دەربڕین و ناڕەزایەتی زارەكی و دەنگنەدان نییە، بەڵكو یاخیبوونە لە سەراپای كۆیلەبوونمان؛ ھەر لە جۆری خواردن و پۆشاك و نیشتەجێبوون و كاركردن و پەیوەندی كۆمەڵایەتی و گوفتار و ڕەفتار و كولتوورمان تا دەگاتە بەرھەمھێنان و دابەشكردن و بەڕێوەبردن، دەگرێتەوە و بەبێ ھەنگاونانی كردەیی لە ھەموو بوارە ھونەریی و كولتووریی و ئابووریی و كۆمەڵایەتییەكان و پێشنیاركردن و جێخستنی ئەڵتەرناتیڤی سەربەخۆ و ئازادیخوازانە لەو بوارانەدا، پاگەندەی بایكۆتكردن دەچێتە خانەی فرەبڵێیی بێكردەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چەنەبازیی ڕامیاران بۆ خۆناساندن وەك سەروەری باش !
لەبەرئەوە، پێویستە سۆشیالیستە ئازادیخوازەكان بە پێشنیاركردن و جێخستنی دێمۆكراسیی ڕاستەوخۆ، [كە ھەر لە كۆنەوە ئەڵتەرناتیڤی چەوساوان بووە لە بەرامبەر دێمۆكراسی داراكان (دێمۆكراسی پارلەمانی)دا] ھەر ڕۆژە و لە نێوەندی ژیان و كار و خەباتی ڕۆژانەدا لە كۆڕ و كۆمەڵە كۆمەڵایەتییەكانیاندا لە گوند و گەڕەك و كارخانە و فێرگە و فەرمانگە و شارەكاندا، ھەنگاو بە ھەنگاو پیادەبكەن، بەوەی بۆ چارەسەری پرسە كۆمەڵایەتیی و ئابوورییەكانیان لە شوێنی كار و ژیانیاندا كۆبوونەوەی گشتی ڕێكبخەن و ڕێكخراوەی سەربەخۆ پێكبھێنن و دەست بۆ پرۆژەی ھەرەوەزیی كۆمەڵایەتی و ئابووریی بەرن و گروپ و ڕێكخراوە خۆجێی و جەماوەرییە سەربەخۆكانی خۆیان دوور لە ھەژموون و پیلانی پارت و فەرمانڕەوایان پێكبھێنن و كەرتە كشتوكاڵیی و پیشەسازییەكان، زەوی بە زەوی و كارگە بە كارگە لە دەسەڵاتداران و سەرمایەداران بستێننەوە و بەكردەوە و لە كەتواری ژیانی ڕۆژانە و كۆمەڵایەتییدا پێویستنەبوون و زیانبخشبوونی دەسەڵات و فەرمانڕەوایی سەرووخەڵكی و دێمۆكراسی پارلەمانی و گاڵتەجاڕیی ھەڵبژاردنی سەروەر و مشەخۆری باش، بخەنەڕوو و بیسەلمێنن !
بەكورتی بایكۆتكردن بە مەبەستی پاگەندەی ڕامیاریی و قۆستنەوەی ھەلپەرستانەی ناڕەزایەتی جەماوەر بەرامبەر پارتەكان و دەسەڵاتداران نییە، بەڵكو بریتییە لە كاری بەردەوام و ڕاستەخۆ لەسەر ڕای گشتی بە ئامانجی گێڕانەوەی متمانەی تاك بە ھێز و توانای خۆی و كارایی یەكگرتنی ئەو ھێز و توانایە. بایكۆتكردن تەنیا كاری چەند ڕۆژێك نییە، بەڵكو كولتوورییكردنەوەی متمانەی كۆمەڵایەتی تاكە بەخۆی و یەكێتی چینایەتی و ھێزی ئازادیخوازانەی خۆی و ھاودەردەكانی، پرۆسێسێكی درێژخایەنی چەند ساڵەیە، كە لە دوای ھەڵبژاردنەكانەوە دەستپێدەكات و لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەكاندا بە ھەڵمەتێكی دژەتەوژم، سەنگەربەندیی كۆمەڵایەتی ژێردەستان بەڕووی دەسەڵاتی ڕامیاریی و ھەوڵی دەسەڵاتخوازانەی ڕامیارەكاراندا ھەڵدەخرێنێت و یەكدەخات. لەبەرئەوە بۆ بەئامانجگەییشتنی وەھا كار و چالاكییەك، پێویستە لە خۆمانەوە، لە نێوەندی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانمانەوە، لە شوێنی كار و خوێندن و ژیانمانەوە، لە خەبات و ناڕەزایەتی ھەر ڕۆژەمانەوە، لە دەركەوتنی ھەر ساتەی ڕووی ڕاستەقینەی درۆی پارلەمانتارەكانەوە، لە پیادەركردنی ھەر ڕۆژەی یاسا دژە جەماوەرییەكانەوە، ھەنگاوی ئامانجدارانە بۆ ھەڵخرانی ھێزی دژەتەوژم بۆ نۆرەی داھاتووی ھەڵبژاردنەكان بنێین و ھەر ساتە و لە ھەموو بوارێكی كۆمەڵایەتییدا، دێمۆكراسیی ڕاستەوخۆ (خۆبەڕێوەبەرایەتی گەلیی / ڕێكخستنی كاروبارەكانی ژیانمان بەخۆمان و لەنێو خۆمان و لەلایەن خۆمانەوە) پیادەبكەین و بیكەینە بەردی بناخە‌ی كولتووری ھەرەوەزیی كۆمەڵایەتیی، بەمەبەستی بەرەنگاریی و ڕێگرییكردن لە تەشەنەی ڕامیاری [وەك نەخۆشییەكی ھاوچەرخی كۆمەڵایەتی] لە پەیوەندی و ژیانی كۆمەڵایەتییدا، بیكەینە بناخە‌ی ڕێكخستنی ھەموو پەیوەندییە تاكەكەسیی و كۆمەڵییەكانمان، بەواتایەكی دیكە كۆمەڵایەتییكردنەوەی ھەموو ئەو پرسانەی، كە لەلایەن پارتەكان و دەسەڵاتدارانەوە بە پلانڕێژیی نێوەندە جیھانییەكانی نیئۆلیبرالیزمەوە، ڕامیاریی كراون و دەكرێن و دەخرێنە دەستی كەمینەیەكی سەرووخەڵكییەوە.
بێجگە لە بایكۆتی ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتر، چ ڕێگەیەكی دیكە بۆ ڕزگاربوون لە سەروەریی ھەیە؟
بێجگە لە بایكۆتی ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتر، چ ڕێگەیەكی دیكە بۆ ڕزگاربوون لە سەروەریی ھەیە؟
چەوساوەی دەنگدەر؛ هاوچینانی خۆشباوەڕ بە سەرۆكی باش و دێمۆکراتی پارلەمانی !
وا جارێكی دیكە، پاش خەروارێك لە ئەزموونی خۆیی و ھاودەردەكانمان لە گۆشەكانی دیكەی جیھاندا، مانگی سێپتەمبەری ٢٠١٣ ھەرێمی كوردستان دەبێتەوە مەیدانی نواندنی گاڵتەجاریی ھەڵبژاردن و خۆشباوەڕكردن و چاوەڕوانھێشتنەوەی بندەستانی ناھوشیار بەوەی دەنگدان بە دەستەیەكی دیكە و براوەبوونی دەسەڵاتخوازانێكی دیكە، بەرھەمەكەی ئەوە دە‌بێت، كە ئێمەی چەوساوە بە درێژایی تەمەن و فەرمانڕەوایی میرایەتییەكان، لە خەیاڵی خۆماندا وەك سیمبولێك بۆ ئازادی و یەكسانی و دادپەروەریی ئافراندوومانە و بەرجەستەمانكردووە !
بەڵام ھەردەم كەتوار و بەرەنجامی ڕووداوەكان لە بەرامبەر خۆزگە و خەونی ڕەوای پێشینانمان و ئێمەدا شتێكی دیكەی جیاواز و تەواو پێچەوانە بووە و ئەگەر ئاڵوگۆڕێكی ڕواڵەتی لە ناو و شوناسی نەتەوەی سەروەراندا ھەبووبێت، ئەوا تەنیا تا ئەو جێیە بڕیكردووە، كە تاك لەبەردەم پاگەندەی ڕامیاران و پارتەكانیان و دەسەڵاتخوازاندا خۆشباوەڕ و دۆشداماو مابێتەوە.
ئەگەر بە سەرنجدانێكی خێرا ئاوڕ لە مێژووی ئەو ڕەوت و ئاراستە ڕامیارییانەی، كە لە بەرامبەر داگیركەردا پاگەندەی ئازادی و یەكسانی و دادپەوەریییان كردووە، تەنیا بە سەرەنجامێكی نەخوازراو دەگەین؛ گۆڕینی دەموچاوی ستەمكاران و پاراستن و گواستنەوەی ئامرازەكانی چەوسانەوەمان بووە، بە سەروەركردنی چەند پارت و سەرۆكێكی دیكە، وەك لە هەرێمی كوردستاندا دیتمان، جێگەی پارتی بۆرجوازی عەرەب، چەند پارتێكی بۆرجوازی كورد گرتییەوە و ئەوانەی كە تا دوێنێ سیخوڕ و بەكرێگیراوی بۆرجوازی عەرەب بوون، دەستبەجێ لەلایەن نوێنەرانی بۆرجوازی كورد (بەرەی كوردستانیی)ەوە كرانە “چەكداری شۆڕشگێڕ” و دەزگە سیخوڕیی و پۆلیسی و سوپاییە تیكشكاوەكانی ڕژێمی بەعس، چێكرانەوە و بۆ سەركوتی ناڕەزایەتییەكانی جەماوەر خرانەوەگەڕ؛ وەك سەركوتی مانگرتن و ناڕەزایەتی كرێكارانی كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە، ناڕەزایەتی خەڵكی هەڵەبجە لە ساڵیادی ٢٠٠٦دا، سەركوتی ناڕەزایەتییەكانی ناوچەی سۆران و كەلار و ڕانیە و سەركوتی ناڕەزایەتییەكانی ١٧ی شوبات ..تد، ئەمانە سەرەنجامی خەونی خۆشباوەڕانەی تاكی چەوساوەی كوردبوون بە پارتە بۆرجوازییەكان و فەرمانڕەوایە‌تی و دەوڵەتی نەتەوەیی و دێمۆكراسی پارلەمانی و تاوەكو تاكی چەوساوە بەو دێوجامانە خۆشباوەڕبێت، هەر ئاوا لە خوێنگەوزاندنی خەونەكان بەردەوام دە‌بێت !
وەك ھەموو جارەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستانی ژێر سایەی دەسەڵاتی بۆرجوازی كورد، دیسانەوە بە گاڵتەجاری ھەڵبژرادنی خراپ لە خراپتر، ھەڵبژاردنی (جەنەڕاڵی لیبراڵ!) لەبەرامبەر (سەرۆكی دیكتاتۆر!)، ھەڵبژاردنی نوێنەرانی باڵی بازاری بەڕەڵا لە بەرامبەر باڵی قۆرخكەری بازاری بۆ سەرانی پارت، ھەڵبژاردنی یەكێك لە چەوسێنەرانمان بۆ ماوەیەكی دیكە تاكی ناڕازی ناهوشیار خۆشباوەڕدەكەنەوە، ئەمە ئەو گاڵتەجارییەیە، كە لە سەرتاسەری جیھاندا لە چوارچێوەی لیبرالترین دەوڵەت و لە چوارچێوەی كۆنەپارێزترین و دیكتاتۆرترین دەوڵەتدا، بەناوی مافی دەنگدان و ھەڵبژرادنی نوێنەرەوە بەڕێدەخرێت، كە تیایاندا چ بە فریودان یا بە زۆری چەك لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ئێمەی چەوساوە و بێدەسەڵات دەكێشنە پای سندووقەكانی بڕیاردان لەسەر ئەوەی كێ چەوسێنەر و شوانەمان بێت، كێ مافی بڕیاردانی كۆیلەتی ئێمەی ھەبێت، كێ چارەنووسی خۆمان و منداڵان و نەوەكانمان دیاریبكات، كێ مشەخۆری بەری ڕەنجی كار و بەرھەمھێانمان بێت، كێ سزادەر و كێ پاسەوانی زیندانمان بێت !
ئازادیخوازان، یەكسانیخوازان، دادپەروەرییخوازان، ئێمە [ئەناركیستەكان] بێجگە لەوەی كە لە ھەموو جێیەك و لە ھەموو سەردەمێكدا دژی بەشداری دەنگدان و خۆھەڵبژرادنین و بەردەوام لە ھەموو وڵاتاندا بەڕووی ھەڵبژاردنی سەروەراندا كەمپەینی دژی دەنگدان بەرپادەكەین، لێرەدا بە دیاریكراوی لەم ھەڵبژاردنە گاڵتەجارییەی دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازانی هەرێمی كوردستاندا، لەبەر دوو ھۆ، بۆ بایكۆتكردنی و دژوەستانەوە بانگەواز دەكەین:
ھۆی یەكەم، لە ڕوانگەی ھزر و ئایدیای ئازادیخوازیی (ئەناركی)ەوە، سیستەمی ڕامیاریی بەگشتی و سیستەم و پێكھاتەی قوچكەیی (ھیرارشی) بەدیاریكراویی؛ چ پاشایەتی و ئیسلامی و دیكتاتۆری و تاكپارتیی بێت یا دێمۆكراتی پارلەمانی (فرەپارتیی)، سیستەمی كۆیلەكردنی مرۆڤە و ھەموو ھەوڵ و تەقەلایەك لەسایەیدا، تەنیا بۆ كۆیلەڕاگرتنی ئێمەی ژێردەستە و بەرھەمھێنەرە، لەپێناو مسۆگەركردنی خاوەندارێتی تایبەتی و قازانجی كەمینەیەكی سەرمایەدار و زەمیندار و دەستەبژێری ڕامیار!
ھەر لەبەرئەوە ھەڵبژرادن و دەنگدان لە سیستەمێكدا كە لەسەر بنەمای سەروو و خوار، سەروەر و ژێردەست، دارا و نەدار، بەرھەمھێنەر و مشەخۆر، فەرماندەر و فەرمانبەر دامەزرابێت، بێجگە لە مافی ھەڵبژاردنی چەند مشەخۆرێك وەك نوێنەر و چەوسێنەرێك وەك سەرۆك و شوانە، ھیچ بڕیاردان و مافێكی سەرەتایی بۆ ئازادانە ژیان و خۆبەڕێوەبردن نەھێشتووەتەوە. لەبەرئەوە، ئێمەی ژێردەستە لەجیاتی خۆشباوەڕیی و چاوەڕوانی ئەوەی كە دەسەڵاتخواز و چەوسێنەرێكی بەبەزەیی و بەویژدان پەیداببێت و ئازادی و مافمان بۆ بگێرێتەوە، پێویستە خۆمان بە پشتبەستن بە ویست (ئیرادە) و یەكگرتوویی ھێز و توانای خۆمان، لە شوێنی ژیان كار و خوێندن و فەرماندا، ڕێكخراوە سەربەخۆكانی خۆمان، گروپە خۆجێییەكانی خۆمان لەسەر بنەمای كۆبوونەوەی گشتی و بڕیاردانی بە كۆمەڵ و جێبەجێكردنی گشتی، ڕێكخستن و پایەكانی دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ [كە ھەزاران ساڵ پێش ئێستا لە گوند و شار و كۆمەڵگە ئازادە بێدەوڵەتەكاندا پەیڕەوی لێكراوە و ژیانی ئازادانەی لەسەر ڕێكخراوە] پێكبھێنین و كۆمەڵگە بۆ شۆڕشی كۆمەلایەتی ھەڵخڕێنین و ھەر ئێستا دوور لە دەستتێوەردانی گروپ و كەسە ڕامیارەكان، ھەرەوەزییە ئابووریی و كۆمەڵایەتییەكانمان لە كێڵگە و كارخانە و گەرەكەكان و گوندەكاندا پێكبھێنین و كاروبار و شێوەی ژیان و بەرھەمھێنانی كۆمەڵگەكانمان سەربەخۆ لەلایەن خۆبەڕێوەبەرایەتییەكانی خۆمانەوە بەڕێوەببرێن و دەستی فەرمانڕەوایی بۆرجوازی كورد و عیراق و پارتە ڕامیارە بەرھەڵستكارەكانیش لە تێكدانی ژیان و ئاساییش و دروستكردنی دوژمنایەتی نەتەوەیی و ئایینی و ڕەگەزیی و نەژادیی و خێڵەكیی، كۆتابكەین.
ھۆی دووەم، ئەگەر لەژێر كارایی میدیای بەناو سەربەخۆ و “ئەهلی” و پارت و ڕامیارە دەسەڵاتخوازەكاندا بەو سەرەنجامە گەیشتوون، كە لێپرسراوێك، مەلایەك، باڵێك لە دەرەوەی دەسەڵات و لەنێو پارلەماندا خەریكە هەرایەك دژی پاوانگەریی دەسەڵات و چەپاوڵی سامان و داهاتی كۆمەڵگە بەڕێدەخات و لە بەرامبەردا ئەڵتەرناتیڤی بۆ دیكتاتۆریی سەرۆك، خۆشباوەكردنی تاكی چەوساوەی ناهوشیارە بە سەرۆكی باش و خەریكی ڕازاندنەوە و خۆشباوەڕكردنمانە بە چەپاوڵی بازارئازاد؛ بەوەی یەكسانی هەل و ماف بۆ هەمووان مسۆگەردەكات، وەها هەوڵێك بێجگە لە فریودان و بزوواندنی ئارەزووی ناهوشیارانە و خۆشباوەڕانەی تاكی ناهوشیار هیچی دیكە نییە. چونكە بە كردەوە بازارئازاد لە ئۆروپا چەپاوڵی سامان و داهاتی كۆمەڵگەیە لەلایەن چەن كۆمپانییایەكی جیهانخۆرەوە بە پاڵپشت و پارێزگاریی دەوڵەت سیستەمی پارلەمانی و لە هەرێمی كوردستانیشدا بە درێژایی دوو دەهە چەپاوڵی سامان و داهاتی هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای پارتەكانەوە [نۆكان و كۆڕەك و كۆمەلێكی دیكەوە] نوێنەرایەتی هەمان بازارئازادی نیئۆلیبراڵ بووە وەك پێشمەرج و زەمینەسازیی بۆ هەڵئاوسانی دەیان و سەدان ملیاردلێر و ملیۆنێری یەك شەو و ڕۆژە و هەروەها فەرمانڕەوایە‌تی هەرێم وەك نوێنەری ڕەوت و تەوژمی نیئۆلیبراڵ و كۆمپانییە جیهناخۆرەكانی، هەر هەمان كاریان ئەنجامداوە، كە جەنڕاڵەكانی لیستی نەوشیروانییەكان، ژێرەكی بەڵێنیان بە داگیركەرانی عیراقداوە؛ پێداویستی وەها ئاڵوگۆڕێك بۆ سیستەمی جیهانی نیئۆلیبراڵ و كۆمانییە جیهانخۆرەكان، تەنیا دوورخستنەوەی مەترسی هوشیاربوونەوەی چەوساوانی ئەم هەرێمەیە بەرامبەر پاوانگەریی و چەپاوڵگەریی نیئۆلیبرالیزم و بازارئازادەكەی و ئامادەكردنی ئەڵتەرناتیڤی گونجاوە بۆ كاتی پێوێست، كە لەم ساتەی هەرێمی كوردستاندا، پاش لاوازبوونی دەسەڵاتی قەرەقوشیانەی(ینك) و (پدك، مەگەر تەنیا لیستی نەوشیروانییەكان و مەلا هاوپەیمانەكانیان، بتوانن پاوانگەریی و چەپاوڵگەریی زلهێزەكان و كۆمپانییە جیهانخۆرەكانی ئەمەریكا و ئەمەریكا مسۆگەر بكەن و خۆگرتنی بزووتنەوە كۆمەڵایەتییە سەربەخۆكان و ئەگەری شۆڕشی كۆمەڵایەتی دوور بخەنەوە !
ئەگەر دوو دەهە گاڵتەجاریی دێمۆكراسی پارلەمانی و ناكامی چاوەڕوانی سەرۆكی باش و دەركەوتنی دیوی ڕاستەقینەی دێوجامەی بەهەشتی نەتەوەیی، ھێشتاكە نەبوونەتە بڕواپێھێنەر بەوەی، كە نابێت بە گاڵتەجاری ھەڵبژاردن و دەنگدان خۆشباوەربین، ئەوا چوونەپای دەنگدان و چەندبارەكردنەوەی ھەمان ھەڵە، كە ھەموو جارێك سەرەنجامەكەی كۆیلەتركردنەوەی خۆمانە، ھەڵەیەكی مێژووی چەندبارە دەكەینەوە و بێجگە لە درێژبوونەوەی تەمەنی نەگریسی دەسەڵاتداری مشەخۆران، ھیچی دیكەی بەرھەمنەھێناوە و ناھێنێتەوە !
ھاوڕێیانی ئازادیخواز و یەكسانیخواز و دادپەروەیخواز، ئەگەر خوازیاریت لێدانێك لە سیستەمی سەركوت و مشەخۆریی سەرمایە بدەیت، ئەگەر خوازیاری كۆتاییپێھاتنی گاڵتەجاریی ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتری، ئەگەر خوازیاری كۆتاییپێھاتنی زیندان و ئەشكەنجە و سێدارە و ترس و ڕاونانیت، ئەگەر خوازیاری لاوازكردنی پایەكانی ھەڵاواردنی ڕەگەزیی و ئایینی و نەژدادی و نەتەوەییت، ئەگەر خوازیاری بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی ئازاد و سەربەخۆ و یەكسان و دادپەروەریت، دەی ئیتر كاتی ئەوە ھاتووە لەجیاتی چوونە دەنگدان و ھەڵبژرادنی خراپ لە خراپتر، لەجیاتی خۆشباوەڕیی بە سەرۆكی باش و دێمۆكراسی پارلەمانی، كاتی ئەوە ھاتووە بڕوا و متمانەمان بە ھێز و توانای یەكگرتووی جەماوەریی خۆمان ھەبێت و چۆن لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و مانگرتنەكانی چەند ساڵی ڕابوردوودا نیشانماندا، ھەر ئێستا كاتی ئەوەیە، كە بە مانگرتنی گشتی، خەباتی نافەرمانی مەدەنی، بە خۆڕێكخستنی جەماوەریی و كۆمەڵایەتی لە گەڕەك و گوند و كێڵگە و كارخانە و فێرگە و فەرمانگەكاندا پایەكانی سیستەم و دەوڵەتی چینایەتی لاوازبكەین و بەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆی خۆمان بكەینە ئەڵتەرناتیڤی سیستەمی سەروەریی و مشەخۆریی دێمۆكراتی پارلەمانی و تیئۆكراسی [فەرمانڕەوایی ئایینی] و دیكتاتۆریی تاكپارتیی.
بۆ پێشەوە بەرەو بایكۆتی ھەڵبژاردن و دەنگدانەكان
بۆ پێشەوە بەرەو پێكهێنانی خۆبەرێوەبەرایەتیی گەلیی لەسەر بنەمای دێمۆكراسیی ڕاستەوخۆ
بۆ پیشەوە بەرەو كۆمەڵگەی ئازاد و یەكسان و دادپەروەر
نا بۆ فەرمانڕەوایی پارت .. نا بۆ دێمۆكراتی پەرلەمانی .. نا بۆ تێئۆكراسی
با ڕۆژی دەنگدان بە مشەخۆران بكەینە ڕۆژی مانگرتنی گشتی و بایكۆتی ھەڵبژاردن و دەنگنەدان
سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان
٢١ی ئۆگوستی ٢٠١٣
نێونه‌ته‌وه‌یی *
نێونه‌ته‌وه‌یی *
ن: دانییل گرین
و. له عه‌ره‌بییه‌وه : سه‌لام عارف
نێونه‌ته‌وه‌خوازی** له لۆجیکی بیروباوه‌ڕی فیدریالییه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتووه، به‌واته‌یه‌کی دیکە له “یه‌کێتییه‌کی مه‌زنی مرۆڤایه‌تی و برایانه‌وه” سه‌رچاوه‌یگرتووه، (باکۆنین) دیسان له‌سه‌ر یۆتۆبیای بۆرژوازی په‌رده‌هه‌ڵئه‌ماڵێت، وا‌ته له‌سه‌ر ئه‌و فیدریالییه، که له سۆسیالیستی نیۆنه‌ته‌وه‌یی شۆڕشگێڕه‌وه هه‌ڵنه‌قوڵاوه
ته‌ماشاکه‌ن باش دیاره، که (باکۆنین) پێش سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی که‌وتووه و(ئه‌وروپی)ه و داوای دامه‌زراندنی یه‌کێتی وڵاته ئه‌وروپییه‌کان ده‌کات، ئه‌و یه‌کێتییه‌ش به‌تاکه ئامراز ده‌زانێت بۆ”هه‌ڵنه‌گیرسانی جه‌نگی نێوخۆی (ئەهلی) نێوان گه‌لانی ئه‌وروپا” به‌ڵام لەتەك ئه‌وه‌شدا ئه‌و داوای به‌ئاگابوون و سڵکردنه‌وه له فیدرالی نێوان ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌کات، له‌وجۆره‌ی که ئه‌مڕۆ هه‌یه.
“ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی بیرۆکراتیی هه‌روه‌ها سه‌ربازیی با به‌ناویش کۆماری بێت، ناتوانێت به‌نیازێکی پاکه‌وه بچێته نێو کۆنفیدراڵییه‌کی جیهانییه‌وه، پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تێكی له‌و چه‌شنه، وا‌ته (نێوه‌ندی بیرۆکراتیی سه‌ربازی) به شاراوه‌یی بێت یان به ئاشکرا، دژی ئازادییه له ناوه‌وه‌ی وڵات، ده‌ستبه‌رداری بانگه‌وازی جه‌نگخوازی نابێت، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌زنه له‌سه‌ر دراوسێکانی، په‌یمانبه‌ستن لەتەك ده‌وڵه‌تێکی ئاوا کۆنخوازدا (خیانه‌ته له شۆڕش) .
به‌بێ له‌نێوبردنی ڕێکخستنی کۆنی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، که له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتسه‌پێنی و داپڵۆسین سه‌قامگیره، ئەستەمە یه‌کێتی ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌وروپا ببێته مایه‌ی دروستبوونی یه‌کێتی ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی جیهان، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه، له باری شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تییدا له وڵاتێك، وڵاته‌کانی دیکە به هه‌مان بیروباوه‌ڕه‌وه چاویلێده‌که‌ن و ڕاده‌په‌ڕن، تا خۆیان له فیدریالییه‌کی شۆڕشگێڕ‌دا ببیننه‌وه، به‌بێئه‌وه‌ی گوێ به سنووره‌کانی نێوان ده‌وڵه‌ته‌کانی ئێستا بده‌ن، نیونه‌ته‌وه‌ی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر بنه‌مای جیابوونه‌وه و مافی چاره‌نووس ڕاوه‌ستاوه، وا‌ته ده‌بێت تاك – ناوچه - هه‌رێم – نیشتمان، مافی ڕه‌های ببێت، تا بتوانێت چاره‌نوسی خۆی دیاریبکات، له هاوبه‌شیکردندا یان هاوبه‌شینه‌کردن، لەتەك کێ گه‌ره‌کییه‌تی ین نه‌یگه‌ره‌که، هه‌روه‌ها دە‌بێت مافی به‌جێهێشتنی هاریکاریکردنی، مسۆگەرکراوبێت، به‌بێ گیۆدان به‌وه‌ی که پێیده‌ڵێن مافه مێژوییه‌کان یان خۆگونجاندن لەتەك وڵاته دراوسێکاندا “مافی یه‌کگرتنی ئازاد یان جیابوونه‌وه‌ی ئازاد، گرنگتریین مافی ڕامیارییه و له ڕیزی پێشه‌وه دێت، گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا کۆنفیدرالی نێوه‌ندێتییه‌کی پۆشه”.
ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی ئازادیخوازه‌کان، نه جیابوونه‌وه‌خوازییەوەیە و نه گۆشه‌گیرخوازییەوە، نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه “ئازادیخوازه‌کان له‌و بڕوایه‌دان، ئه‌و کاته‌ی مافی جیابوونه‌وه ده‌چه‌سپێنرێت، ئه‌و کاته جیابوونه‌وه ڕوونادات و یه‌که نیشتمانییه‌کان له به‌ڵای داپڵۆسین و درۆی مێژوویی دووده‌بن، وا‌ته جیابوونه‌وه زاده‌ی داپڵۆسین و درۆی مێژوویی نابێت و ئه‌و کاته ئه‌و یه‌کانه ”به‌هێزتر و به به‌هه‌متر ده‌بن ئەستەمە هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه”.
به‌رله‌وه‌ی (لینین) و کۆنگره ده‌ستپێکه‌کانی نیۆنه‌ته‌وه‌یی سێیه‌م ئاڕاسته‌ی خۆیان بگۆڕن و ببنه نێوه‌ندچی ده‌سه‌ڵاتگه‌را و ئیمپریالیزمێکی په‌چه‌پۆش، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی (باکۆنین)یان قه‌رزکرد و کردیانه بنه‌مای ڕامیاریی ستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان دژی کۆلۆنیالیزم.
**************
په‌ڕاوێز
* بابه‌تی سیازده‌ی به‌شی ( گه‌ڕان به دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا)، له په‌ڕتووکی (التحرریة من العقیدة الی الممارسة، دانییل غیرین)
** به بیروبۆچوونی من ” له‌یه‌کچوونی خه‌باتی خۆبه‌خۆیی زه‌حمه‌تکێشانی وڵاتان” باشتریین ده‌ربڕیینه له نیۆنه‌ته‌وه‌خوازی، که‌م نیین ئه‌وانه‌ی که به‌یه‌کگەییشنی چه‌ند (سه‌رێکی هۆشمه‌ندی نمره یه‌ک)ی ئێره و ئه‌وێ به نیۆنه‌ته‌وه‌خوازی ده‌زانن، به بیروڕای من ئا ئه‌مه‌یان زیاتر له (ئاهه‌نگی یه‌کترناسیین) ده‌چێت، له‌وه‌ی که له نێو نه‌ته‌وه‌خوازیی کرێکاران بچێت، تکایه بڕواننه به‌ڵگه‌نامه‌کانی نیونه‌ته‌وه‌یی دووه‌م و سێهه‌م و چواره‌می ئێستای ترۆتسکیه‌کان- و.ك
Bêcge le baykotî hellbjardinî xrap le xraptir, çi rêgeyekî dîke bo rizgarbûn le serwerîy heye ?
Bêcge le baykotî hellbjardinî xrap le xraptir, çi rêgeyekî dîke bo rizgarbûn le serwerîy heye?
Çewsawey dengder; hawçînanî xoşbawerr be serokî baş û dêmokratî parlemanî !
Wa carêkî dîke, paş xerwarêk le ezmûnî xoyî û hawderdekanman le goşekanî dîkey cîhanda, mangî sêptemberî 2013 herêmî kurdistan debêtewe meydanî nwandinî galltecarîy hellbjardin û xoşbawerrkirdin û çawerrwanhêştnewey bindestanî nahuşyar bewey dengdan be desteyekî dîke û brawebûnî desellatixwazanêkî dîke, berhemekey ewe debêt, ke êmey çewsawe be drêjayî temen û fermanrrewayî mîrayetîyekan, le xeyallî xomanda wek sîmbulêk bo azadî û yeksanî û dadperwerîy afrandûmane û bercestemankirduwe !
Bellam herdem ketwar û berencamî rûdawekan le beramber xozge û xewnî reway pêşînanman û êmeda ştêkî dîkey cyawaz û tewaw pêçewane buwe û eger allugorrêkî rwalletî le naw û şunasî netewey serweranda hebûbêt, ewa tenya ta ew cêye brrîkirduwe, ke tak leberdem pagendey ramyaran û partekanyan û desellatixwazanda xoşbawerr û doşdamaw mabêtewe.
Eger be serincdanêkî xêra awrr le mêjûy ew rewt û araste ramyarîyaney, ke le beramber dagîrkerda pagendey azadî û yeksanî û dadpewerîyyan kirduwe, tenya be serencamêkî nexwazraw degeyn; gorrînî demuçawî stemkaran û parastin û gwastnewey amrazekanî çewsaneweman buwe, be serwerkirdnî çend part û serokêkî dîke, wek le herêmî kurdistanda dîtman, cêgey partî borcwazî ‘ereb, çend partêkî borcwazî kurd girtîyewe û ewaney ke ta dwênê sîxurr û bekrêgîrawî borcwazî ‘ereb bûn, destbecê lelayen nwêneranî borcwazî kurd (berey kurdistanîy)ewe krane “çekdarî şorrşigêrr” û dezge sîxurrîy û polîsî û supayye tîkişkawekanî rjêmî be’s, çêkranewe û bo serkutî narrezayetîyekanî cemawer xranewegerr; wek serkutî mangirtin û narrezayetî krêkaranî kargey çîmentoy taslluce, narrezayetî xellkî hellebce le sallyadî 2006da, serkutî narrezayetîyekanî nawçey soran û kelar û ranye û serkutî narrezayetîyekanî 17î şubat ..tid, emane serencamî xewnî xoşbawerraney takî çewsawey kurdibûn be parte borcwazîyekan û fermanrrewayetî û dewlletî neteweyî û dêmokrasî parlemanî û taweku takî çewsawe bew dêwcamane xoşbawerrbêt, her awa le xwêngewzandinî xewnekan berdewam debêt !
wek hemû carekanî dîke le herêmî kurdistanî jêr sayey desellatî borcwazî kurd, dîsanewe be galltecarî hellbijradnî xrap le xraptir, hellbjardinî (cenerrallî lîbrall!) leberamber (serokî dîktator!), hellbjardinî nwêneranî ballî bazarî berrella le beramber ballî qorixkerî bazarî bo seranî part, hellbjardinî yekêk le çewsêneranman bo maweyekî dîke takî narrazî nahuşyar xoşbawerrdekenewe, eme ew galltecarîyeye, ke le sertaserî cîhanda le çwarçêwey lîbraltirîn dewllet û le çwarçêwey koneparêztirîn û dîktatortirîn dewlletda, benawî mafî dengdan û hellbijradnî nwênerewe berrêdexrêt, ke tyayanda çi be frîwdan ya be zorî çek lelayen desellatdaranewe êmey çewsawe û bêdesellat dekêşne pay sindûqekanî birryardan leser ewey kê çewsêner û şwaneman bêt, kê mafî birryardanî koyletî êmey hebêt, kê çarenûsî xoman û mindallan û newekanman dyarîbkat, kê mşexorî berî rencî kar û berhemhêanman bêt, kê szader û kê pasewanî zîndanman bêt !
Azadîxwazan, yeksanîxwazan, dadperwerîyixwazan, ême [enarkîstekan] bêcge lewey ke le hemû cêyek û le hemû serdemêkda djî beşdarî dengdan û xohellbijradnîn û berdewam le hemû wllatanda berrûy hellbjardinî serweranda kempeynî djî dengdan berpadekeyn, lêreda be dyarîkrawî lem hellbjardne galltecarîyey desellatdaran û desellatixwazanî herêmî kurdistanda, leber dû ho, bo baykotkirdnî û dijwestanewe bangewaz dekeyn:
Hoy yekem, le rwangey hzir û aydyay azadîxwazîy (enarkî)ewe, sîstemî ramyarîy begşitî û sîstem û pêkhatey quçkeyî (hîrarşî) bedyarîkrawîy; çi paşayetî û îslamî û dîktatorî û takpartîy bêt ya dêmokratî parlemanî (frepartîy), sîstemî koylekirdnî mrove û hemû hewll û teqelayek lesayeyda, tenya bo koylerragirtnî êmey jêrdeste û berhemhênere, lepênaw msogerkirdnî xawendarêtî taybetî û qazancî kemîneyekî sermayedar û zemîndar û destebjêrî ramyar!
Her leberewe hellbijradin û dengdan le sîstemêkda ke leser bnemay serû û xwar, serwer û jêrdest, dara û nedar, berhemhêner û mşexor, fermander û fermanber damezrabêt, bêcge le mafî hellbjardinî çend mşexorêk wek nwêner û çewsênerêk wek serok û şwane, hîç birryardan û mafêkî seretayî bo azadane jyan û xoberrêwebirdin nehêştuwetewe. Leberewe, êmey jêrdeste lecyatî xoşbawerrîy û çawerrwanî ewey ke desellatixwaz û çewsênerêkî bebezeyî û bewîjdan peydabbêt û azadî û mafman bo bgêrêtewe, pêwîste xoman be piştbestin be wîst (îrade) û yekgirtûîy hêz û twanay xoman, le şwênî jyan kar û xwêndin û fermanda, rêkixrawe serbexokanî xoman, grupe xocêyyekanî xoman leser bnemay kobûnewey giştî û birryardanî be komell û cêbecêkirdnî giştî, rêkxistin û payekanî dêmokrasî rastewxo [ke hezaran sall pêş êsta le gund û şar û komellge azade bêdewlletekanda peyrrewî lêkrawe û jyanî azadaney leser rêkixrawe] pêkbihênîn û komellge bo şorrşî komelayetî hellixrrênîn û her êsta dûr le destitêwerdanî grup û kese ramyarekan, herewezîye abûrîy û komellayetîyekanman le kêllge û karxane û gerekekan û gundekanda pêkbihênîn û karubar û şêwey jyan û berhemhênanî komellgekanman serbexo lelayen xoberrêweberayetîyekanî xomanewe berrêwebbirên û destî fermanrrewayî borcwazî kurd û ‘îraq û parte ramyare berhellistkarekanîş le têkdanî jyan û asayîş û drustkirdnî dujimnayetî neteweyî û ayînî û regezîy û nejadîy û xêllekîy, kotabkeyn.
Hoy duwem, eger lejêr karayî mîdyay benaw serbexo û “ehlî” û part û ramyare desellatixwazekanda bew serencame geyiştûn, ke lêprisrawêk, melayek, ballêk le derewey desellat û lenêw parlemanda xerîke herayek djî pawangerîy desellat û çepawllî saman û dahatî komellge berrêdexat û le beramberda ellternatîvî bo dîktatorîy serok, xoşbawekirdnî takî çewsawey nahuşyare be serokî baş û xerîkî razandnewe û xoşbawerrkirdinmane be çepawllî bazarazad; bewey yeksanî hel û maf bo hemuwan msogerdekat, weha hewllêk bêcge le frîwdan û bzuwandinî arezûy nahuşyarane û xoşbawerraney takî nahuşyar hîçî dîke nîye. Çunke be kirdewe bazarazad le orupa çepawllî saman û dahatî komellgeye lelayen çen kompanîyayekî cîhanxorewe be pallpişt û parêzgarîy dewllet sîstemî parlemanî û le herêmî kurdistanîşda be drêjayî dû dehe çepawllî saman û dahatî herêmî kurdistan lelayen kompanyay partekanewe [nokan û korrek û komelêkî dîkewe] nwênerayetî heman bazarazadî nîolîbrall buwe wek pêşmerc û zemînesazîy bo hellawsanî deyan û sedan milyardilêr û milyonêrî yek şew û roje û herweha fermanrrewayetî herêm wek nwênerî rewt û tewjimî nîolîbrall û kompanîye cîhnaxorekanî, her heman karyan encamdawe, ke cenrrallekanî lîstî newşîrwanîyekan, jêrekî bellênyan be dagîrkeranî ‘îraqdawe; pêdawîstî weha allugorrêk bo sîstemî cîhanî nîolîbrall û komanîye cîhanxorekan, tenya dûrxistnewey metrisî huşyarbûnewey çewsawanî em herêmeye beramber pawangerîy û çepawillgerîy nîolîbralîzm û bazarazadekey û amadekirdnî ellternatîvî guncawe bo katî pêwêst, ke lem satey herêmî kurdistanda, paş lawazbûnî desellatî qerequşyaney(înk) û (pidk, meger tenya lîstî newşîrwanîyekan û mela hawpeymanekanyan, bitwanin pawangerîy û çepawillgerîy zilhêzekan û kompanîye cîhanxorekanî emerîka û emerîka msoger bken û xogirtnî bzûtnewe komellayetîye serbexokan û egerî şorrşî komellayetî dûr bxenewe !
Eger dû dehe galltecarîy dêmokrasî parlemanî û nakamî çawerrwanî serokî baş û derkewtinî dîwî rasteqîney dêwcamey beheştî neteweyî, hêştake nebûnete birrwapêhêner bewey, ke nabêt be galltecarî hellbjardin û dengdan xoşbawerbîn, ewa çûnepay dengdan û çendbarekirdnewey heman helle, ke hemû carêk serencamekey koyletirkirdnewey xomane, helleyekî mêjûy çendbare dekeynewe û bêcge le drêjbûnewey temenî negrîsî desellatdarî mşexoran, hîçî dîkey berhemnehênawe û nahênêtewe !
Hawrrêyanî azadîxwaz û yeksanîxwaz û dadperweyixwaz, eger xwazyarît lêdanêk le sîstemî serkut û mşexorîy sermaye bdeyt, eger xwazyarî kotayîpêhatnî galltecarîy hellbjardinî xrap le xraptirî, eger xwazyarî kotayîpêhatnî zîndan û eşkence û sêdare û tris û rawnanît, eger xwazyarî lawazkirdnî payekanî hellawardinî regezîy û ayînî û nejdadî û neteweyît, eger xwazyarî binyatnanî komellgeyekî azad û serbexo û yeksan û dadperwerît, dey îtir katî ewe hatuwe lecyatî çûne dengdan û hellbijradnî xrap le xraptir, lecyatî xoşbawerrîy be serokî baş û dêmokrasî parlemanî, katî ewe hatuwe birrwa û mitmaneman be hêz û twanay yekgirtûy cemawerîy xoman hebêt û çon le narrezayetî û xopîşandan û mangirtnekanî çend sallî raburdûda nîşanmanda, her êsta katî eweye, ke be mangirtnî giştî, xebatî nafermanî medenî, be xorrêkxistinî cemawerîy û komellayetî le gerrek û gund û kêllge û karxane û fêrge û fermangekanda payekanî sîstem û dewlletî çînayetî lawazbkeyn û berrêweberayetî serbexoy xoman bkeyne ellternatîvî sîstemî serwerîy û mşexorîy dêmokratî parlemanî û tîokrasî [fermanrrewayî ayînî] û dîktatorîy takpartîy.
Bo pêşewe berew baykotî hellbjardin û dengdanekan
Bo pêşewe berew pêkhênanî xoberêweberayetîy gelîy leser bnemay dêmokrasîy rastewxo
Bo pîşewe berew komellgey azad û yeksan û dadperwer
Na bo fermanrrewayî part .. Na bo dêmokratî perlemanî .. Na bo têokrasî
Ba rojî dengdan be mşexoran bkeyne rojî mangirtnî giştî û baykotî hellbjardin û dengnedan
Sekoy enarkîstanî kurdistan
21î ogustî 2013

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.