ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان / ٣

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان

ئەگەر پێمانوابێت، وەڵامەكانی ئێمە تەواو و دوا دەركی مرۆڤایەتین، ئەوا خەریكین لە خۆمان بتێك سازدەكەین. ھەروەھا ئەگەر پێمانوابێت، ئەو سیستەمی ڕێكخستنەی كۆمەڵگە، كە ئێمە خەباتی بۆ دەكەین، دوایین چاوەڕوانی و گەشەیەكە، كە مرۆڤایەتی پێیدەگات، ئەوا دیسانەوە خەریكین پووچگەراییەكی دی لە تەپوتۆزی پۆوچگەراییەكانی دیكە، چێدەكەینەوە. سۆشیالیزم بەھەشتێك نییە لە ئاسمانەكانەوە دایگرین و لە پەڕاوی ئەفسانەكاندا بیدۆزینەوە و مۆدێرنیزەی بكەین، سۆشیالیزم خەونی مرۆڤی زیندووە و بە پراكتیكی شۆڕشگێڕانە كەتواریی دەبێتەوە و سەركەوتنیشی لە كولتووربوویندا دەبێت، بەبێ ئەوە، لە خەیاڵی گۆشەگیرانە و فەنتازی ئایدیالیستانە بەولاوەتر نابێت.

هەژێن

بەشی سێیەم

من وا له‌ ئه‌نارشیزم ده‌گه‌م، كه‌ دژی كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخ بێ و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان و ‌ كۆمه‌ڵگە بێت بۆ سه‌رده‌می ئه‌شكه‌وتنشینان، ئایا بەخۆشتان پێتان وانییه‌؟

ئەگەر مەبەست لە كۆمەڵگەی ھاوچەرخ، تەكنۆلۆجیای بۆمب و ڕۆکێتی ژیری چۆنیەتی مرۆڤکوژی و فڕۆكەی جەنگی و تانك و پیشەسازی ناپێویست و تێكدانی ژینگە و نامۆكردنی مرۆڤ بەخۆیی و سروشت بێت، بەدڵنیاییەوە پێویستە ئەناركیزم دژایەتی سەرسەختی ئەوانە بێت و ھەوڵ بۆ لەنێوبردنیان بدات. بەڵام ئەگەر مەبەست لە ھاوچەرخییکردنی كۆمەڵگە و ئاسانكاریی و ئاسوودەیی مرۆڤ بێت لە سایەی دەسكەوتە زانستی و تەكنۆلۆجییەكاندا، ئەوا پێویستە ئەناركیزم پشتیوانی پەرەپێدانیان بكات. لە باری یەكەمدا [لایەنگریی ڕۆبۆتکردنی مرۆڤ و وێرانکردنی ژینگە] مرۆڤ لە سەرووی سروشت و ھەموو بوونەوەرەكانەوە دادەنرێت و ڕێگە بەخۆی دەدات، بۆ كایە گەمژەییەكانی (جەنگ و سوودپەرستی و زۆرداری)، ژینگە تێكبدات و ئاژەڵەكانی دیكە لەنێوبەرێت و لەوەش واوەتر ھاوجۆرەكانی خۆی كۆیلەبكات. ھەموو ئەمانە ڕۆژ بە ڕۆژ  لەتەك گەشە و پەرەسەندنی تەكنۆلۆجییە ناپێویست و مەترسیدارەكان، بەرەو لوتكە دەكشێن و مرۆڤ بەخۆی نامۆتر و ژینگە وێرانتر و ھاوسەنگی بوون و ژیان لەنێودەبەن. زۆرێك لە بەناو دژەكان لە كۆمەڵگەی چینایەتییدا لەسەر ئەو بنەما ئایینییە كۆكن، كە ھەموو شتەكان بە خاتری مرۆڤ ئافەرێنراون و مرۆڤیش لەسەر ئەو بنەمایە ڕێگە بەخۆی دەدات، ببێتە وێرانگەری سروشت و دواجار لەنێوبردنی خۆیشی وەك بەشێك لە سروشت. ئاییندارێك لەسەر بنەمای دانراوی خوادایانەی شتەكان، ڕەوایەتی بەكوشتنی ئاژەڵەكان و شەڕەكان دەدات، سەرمایەدارێك لەپێناو سوود و سەروەریی، جەنگ بەرپادەكات و ژینگە وێران دەكات و ئاژەڵەكان قڕدەكات، چەپەكانیش لەسەر ھەمان بنەمای باڵاىوونی مرۆڤ لە ئاییبنەكاندا و خۆپەرستی مرۆڤ، پاگەندەی یەخسیركردنی سروشت و گیانەوەرەکانی دیکە بۆ باڵابوونی دەكەن . بە بۆچوونی من، بەنرخترین سەرمایە خودی مرۆڤ نییە، بەڵکو ژینگەیەکە کە مرۆڤ دەتوانێت ئازادانە و ئاسوودە تیایدا بژیت، چونکە بەبێ سروشت وەك گشتێك، هەرگیز مرۆڤ توانانی بوون و مانەوەی نییە و نابێت، بە واتایەکی دیکە پاراستنی یاسا سروشتییەکان مەرجی مانەوەیە نەك سەروەریی مرۆڤ بەسەر ئەوانی دیکە و دەوروبەرەکەیدا.

بەڵام ئەناركییەكان و لایەنی كەم لە تێڕاونینی مندا، مرۆڤ بەشێكە لە سروشت نەك سەروەری سروشت، تەنیا سەروەر لە سروشتدا، یاساكانی خودی سروشتن، مرۆڤ تەنیا یەكێكە لە زیندەوەرەكان و پێویستە پێبەپێی ھوشیاربوونەوەی، پشت لە پاشماوە دڕندانە ئاژەڵییەكەی بکات و ببێتە پارێزەری سروشت؛ بە ژینگە و ئاژەڵان و خودی خۆیشییەوە، بەواتایەكی دیكە ئەگەر بوونەوەرەكانی دیكە بەشێكی بێ(زیان) و تەواوكەری سووڕی ژیانەوە و بەردەوامی سروشتبن، ئەوا دەبێت و پێویستیشە مرۆڤ بەپێی دەرك و توانای ھوشیاریی، پێشەنگی سروشتپاریزیی بێت، ڕێك پێچەوانەی ئەوەی كە لەم ڕۆژەدا ھەیە و دەیكات. ئەوی ئاگای لە تێكچوونی باری كەش و ھەوا و ژینگە و لەنێوچوونی ئاژەڵان ھەبێت، ئەوە دەزانێت، ھوشیارییەك كە ئەم ڕۆژە مرۆڤ شانازی پێوەدەكات، ھاوچەرخكردن (مۆدێرنیزەكردن) و كولتوورییكردنی پاشماوەی دڕندایەتییە ئاژەڵییەكەیەتی، نەك ھوشیاری ئاشتكردنەوەی ھەموو پێكھێنەرەكانی سروشت و دووركەوتنەوە لەو پێشینە دڕدانەیە.

لەبەرئەوە ئەگەر مرۆڤ ناچاربێت مل بە دڕندەیی بەلوتكەگەییشتووی ئەم ڕۆژەی بدات و لەنێوان دڕندەیی ئاژەڵییانەی سەرەتایی و دڕندەیی ھوشیارانەی ھەنووكەییدا، ڕێگەی سێیەمی مەیسەر نەبێت و بوونی نەبێت، ئەوا باشترە بگەڕێتەوە سەر دڕندەییە سەرەتاییە ئاژەڵییەكەی، چونكە ھەرچۆنێك بێت، لە دڕندەیی تەکلۆلۆجیکراوی ھەنووكەیی باشتر و كەم ڕەھەندترە !

لە وەڵام بە بەشی دووەمی پرسیارەكەتاندا، دەبێت بڵێم نا، ئەناركیستەكان خوازیاری بەكاربردنی تەكنۆلۆجیا و زانست و توانایییە پەرەسەندووەكانی مرۆڤن لەپێناو بەرپاكردنی كۆمەڵگەی پێشكەوتووی ئازاد و یەكسان و دادپەوەر، كە تێیدا بەھرەمەندی مرۆڤ لە دەستكەوتە پێویست و ئاوەزپەسەندەكان و ئازادی و دادپەوەروەری، بەوپەڕی ئازادی و یەكسانی و سروشدۆستیی بگات.

له‌ نووسینه‌ ئه‌نارشیتییه‌كاندا دژایه‌تی ئایدیۆلۆجیا و پاشگره‌ “ئیسم”ییه‌كان به‌ ئاشكرا دیاره‌، ئایا جیاوازی له‌نێوان ئیسمی ماركسیزم و ئه‌نارشیسم چییه‌؟

پێش ئەوەی جیاوازی ئەو دوو ئاراستەیە دەستنیشانبكەم، كە ھۆكاری ناكۆكی نێوان ئەو دوو ئاراستەیەش بۆ ھەمان ئەو جیاوازییانە دەگەڕێتەوە. پێویستە ئەوە ڕۆسنبکەمەوە، کە ئایدیلۆجیا، مەزھەب (ڕێڕەو)، ئاییننامەیەكی دانراوە، تاوەكو ژیان و ڕەوتی گەشەی كۆمەڵگە ئاراستەبكات و داھاتووی كۆمەڵگە دیاریبكات. ئەمە ھەمان ئەركە كە دانراوەكانی یەھوڤا و ئینجیل و قورئانەكەی موحەمەد لە ئەستۆیانگرتووە، واتە ئاراستەكردنی كۆمەڵگە لە چوارچێوەی تێڕوانین و دەركەوتی ھۆشیی كەسانێكەوە، كە بڕیارە پەیامەكەیان ببێتە ڕێكخەری كۆمەڵگە. وەك دەزانین لە ئایدیۆلۆجیا ڕامیارییەكان و ڕێڕەوە ئایینییەكاندا ھەموو شتێك یەكلاییكراوەتەوە و ھیچ بوارێك بۆ بیرلێكردنەوە و ڕەخنە نەھێڵڕاوەتەوە و ئەوەی لە دەرەوەی ئەوانەوە ھەنگاو بنێت یا گومانبكات، دەبێتە لادەر و داردەستی دوژمن و دژی بەرژەوەندی گشتی.

ھەڵبەتە دانانی ئایدیۆلۆجیا بە چێکەری کۆمەڵگە یا ڕێڕەوی گەیشتن بە کۆمەلگەی داهاتوو، سەرچاوەی بۆ ئەو بۆچوونە دەگەرێتەوە، كە ھەموو كەس توانانی بیركردنەوەی نییە و تەنیا كەسانێك لەوە بەھرەمەندن و ئەركی ئەو بەھرەمەندانەش بیركردنەوەیە بۆ ئەوانی دیكە و ئاراستەكردنیان و ڕێكخستنی كۆمەڵگەیە بۆیان، كە بنچینەكەی ھەمان ئایدیای پێش مادەبوونی ھۆشە. ئەگەر خۆمان گێلنەكەین، ھەموومان بەرھەمی ئەو ئاراستەكردن و لە چوارچێوەدانەمان دیتوە، كە سیستەمە چینایەتییەكان؛ سەرمایەداری جۆری بازارئازاد و پارلەمان، سەرمایەداری جۆری دەوڵەتی (لەوانەش سۆشیالیزمی دەوڵەتی)، سیستەمی ئایینی جۆری ئیسلامی، كۆمەڵگەی پێدەچەپێن و دەبنە ھۆی لەكارخستنی ھۆشی تاك و ڕەوتی گەشەی ئازادانەی كۆمەڵگە و گەیشتن بە كۆمەڵگەی ئازاد و یەكسان و دادپەروەر.

ماركسیزم، ئایدیۆلۆجیایە و لەسەر بنەمای تێڕوانین و لێكدانەوەكانی ماركس و ئینگلس ڕۆنراوە و پاشڕەوانیان كۆمونیزم وەك ئایدیۆلۆجیایەك بۆ داھێنان و پێگەییشتنی ماركس و ھاوەڵەكانی دەگێڕننەوە و کۆمەڵگەی کۆمونیستی بە جۆرێك لە بیردۆزە و یاسامەندی ڕامیاریی دەناسێنن. ھەرچەندە ژیانی مرۆڤ لە بەرەبەیانەوە بەجۆرێك كۆمەڵایەتیی (سۆشیالیستیی) بووە و تا ئێستاش پاشماوەكانی ئەو كۆمەڵایەتییبوونە (سۆشیالیستیبوونە) و پێكەوەژیانە (كۆمونگەراییە) لە كۆمەڵگە سەرەتاییە دوور لە دەوڵەت و یاسای ڕامیاریی و ناچینایەتییەكاندا دەبینین و كۆمونیزم بەر لە ماركس و بیریارانی، خەونی كۆنی مرۆڤی ژێردەست بووە بۆ گەڕانەوە بۆ بنەما كۆمەڵایەتییەکانی ژیانی سەرەتایی یا بۆ ژیانێكی باشتر و ئاوەزپەسەندتر و گەشەکردووتر. بەڵام بەداخەوە پاشڕەوانی كارل ماركس و پاشینانی، تا ڕادەی مەزھەبێك، ھزر و ئایدیای كۆمونیزمیان تووشی دۆگماتیزم و سەرووڕەخنەیی كردووە و بۆ ھەموو وەڵامێك لە ھەر سەردەمێكدا یا بۆ لێكدانەوە و تێگەییشتن لەھەر كەتوارێك، دەگەڕێنەوە سەر گوتەكانی ماركس وەك پەرتووكە پیرۆزەكانی دیكە و ھەموو سەردەمەكان و ھەموو ڕووداوەكان و ھەموو بارەكان و ھەموو كەتوارەكان بە پێوەری دەركی ماركس دەپێون و ئەگەر وەڵامێكی ئامادەیان لە گوتەكانی ئەودا دەستنەكەوێت و دۆشدابمێنن، ئەوا دەستبەجێ سەرنج و ڕەخنە و ئایدیا و بۆچوونەكان بە لادەر و دژە كۆمونیزم و نازانستی و ناكەتواریی تۆمەتباردەكەن و بۆ پاساوی ھەموو ئەوانەش ئایدیۆلۆجیای ماركسیستیی بە زانست ناودەبەن، نائاگا لەوەی كە خودی زانست وەك دەركی مرۆڤ و دۆزینەوە كردەییەكان و زانستەكان بەگشتی، وەك ھەر ھزرێك بەردەوام لە گۆڕان و نۆژەنبوونەوەدان و بە وەلانانی ھەندێك بیردۆزی ھەڵە و جێگرتنەوەیان بە كۆمەلێك بیردۆزی ئاوەزپەسەندتر، دەبنە گیانی تیڕامان و زانستی سەردەم. بە واتایەكی دیكە لە ڕووی زانستییەوە، دەكرێت ئەوەی دوێنێ بیردۆزێكی زانستی بووبێت، لەم ڕۆژەدا نادروست بێت و ئەوەی لەم ڕۆژە زانستییە، سبەینێ پووچگەراییبێت.

لەبەرئەوە، بەکاربردنی چەمکی زانست و زانستی بۆ ئایدیۆلۆجیای کۆمونیستی، پارادۆکسی خۆی بەرهەمدەهێنێت؛ کاتێك مارکسیزم زانست زانسبێت، ئەوا دەبێت بەوەش ڕازی بن، کە دەبێت تیئۆرییەکی ناجێگیر  و نەتەواوبێت و وەڵامی هەموو پرسیار و گومان و نەزانراوەکانی نەداوەتەوە. بەڵام ئەمە پێچەوانەی پاگەندەی مارکسیستەکانە، کە لەو باوەڕەدان مارکسیزم وەلامی بە هەموو شتێك داوەتەوە و کۆمەڵگەی داهاتوو [ناچینایەتی] هەمان کۆمەڵگە دەبێت، کە مارکس و ئەنگلس کڵێشەیان کێشاوە و هەروەها وەها بۆچوونێك سەرد و هەشتا پلە پێچەوانەی بۆچوونە  زانستییەکانە و هاوڕا و هاودیدی بۆچوونە مەزهەبییەکانە، هەروەک چۆن پەیڕەوانی قورئان لەو بڕوایەدان قورئان وەڵامی بە هەموو شتێکی داهاتوو داوەتەوە و هەر بیرکردنەوە و بۆچوونێك لە دەرەوەی بازنەی ئەو، لادانە.

هەروەها ئەگەر  سۆشیالیزم و کۆمونیزم بە بیردۆزە یا دۆزراوەی مێشك و هۆشمەندی چەند کەسێك بێت، ئەوا کۆمەڵایەتییەبوونی وەک بزووتنەوەیەکی مێژوویی دەخەنە ژێر پرسیار و ڕەتدەکەنەوە. ئەمەش دیسانەوە هەر ئایینگەراییە، واتە ئاراستەکردنی کۆمەڵگە بەرەو ئایدیالبوون لە سایەی سێکوچکەی خوا – کلیسا – پاشا. واتە خوا [مارکس] دیاریدەکات کە چۆن بە کۆمەلگەی داهاتوو دەگەین، کلیسا [پارت] دەبێتە پێشەنگی ئەو ڕەوتە و  پاشا [دەوڵەت] کۆمەڵگەمان بۆ ڕێدەکات و ئاگاداریمان دەبێت، ئەمەش دەکاتە بوونی هۆشمەندی لەپێش ماددەوە. هەر ئەم بنەما ئایدیۆلۆجییەکە کە تیئۆریسیۆنانی مارکسیزمی ناچار بە هانابردن بۆ دیکتاتۆری و دەوڵەت بەناوی پرۆلیتاریاوە، کردووە. لە بەرامبەردا ئەو سۆشیالیستانەی کە دیکتاتۆری و دەوڵەت وەك پێشمەرجی گەییشتن بە سۆشیالیزم، ڕەتدەکەنەوە، بڕوایان بە شۆڕشی کۆمەڵایەتیی بە واتای گۆڕانی تاك و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیی و ئابوورییەکانی کۆمەڵگە هەیە، کە هەنگاو بە هەنگاوی کۆمەڵایەتییبوونەوەی ئامراز و پرۆسێس و پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان و گۆڕانی دارایی [الملکیة] تایبەت بە کۆمەڵایەتیی و نەمانی پێداویستیی کاریکرێگرتە و سەروەریی و جێگرتنەوەیان بە کاری هەرەوەزیی و هاوپشتی کۆمەڵایەتی و خۆبەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەکان بە بەشداریی ڕاستەوخۆی هەمووان، ئەو گۆڕانانە مەیسەردەبن.

بەبۆچوونی من ماركسیزم وەک هەر ئایدیۆلۆجیایەكی دیکە، لەسەر چەند پایەیەكی یەقینگەرایی وەستاوە و لە زیانی پاشڕەوانییەتی كە بە زانست ناوی بەرن، لەبەرئەوەی كە زانستی چەقبەستوو، بوونی نییە و تەنیا ئایین و مەزھەبەكان ئەو تایبەتمەندییەیان ھەیە، ھیوادارم دۆستە ماركسیستەكانم ئەم بۆچوونەم بە ھێرش و دوژمنایەتی كەسیی لێوەرنەگرن. ئەگەر ئەمەیان پێقوتنادرێت و دەخوازن ڕەتیبكەنەوە، با لە خۆیان و مێژوویەكی مەزھەبییەوە، كە بۆ بزووتنەوەی كۆمونەخوازی و خودی ھزری ماركس و ھاوەڵانی دروستیانكردووە، دەستپێبكەن و ماركسیزم لە چەقبەستنی ئایدیۆلۆجییەوە بگێڕنەوە نێو كایە ھزرییەكان و لە ئاسمانی پیرۆزییەوە دایگرنەوە نێو قوڕولیتەی ژیانی چەوساوان و بە ڕەخنەی شۆڕشگێڕانەیان گیانی بەبەردابكەنەوە. ئەگەر نا تەنیا وەك چەند پەرتووكێكی زەردھەڵگەڕاوی نێو پەرتووكخانەكان یا چەند تێكستێكی دەرخكراوی نێو كەلەسەری ڕامیاران و چەند سكرتێری پارتێك دەمێنێتەوە و ھەر ئەو ئایینە دونیاییە دەبێت، كە پییەر جۆزیف پرۆدۆن لە وەڵامی نامەیەكی (خودی كارل ماركس)دا ماركس لە خراپیی و مەترسییەكانی ئاگاداریدەكاتەوە. [بۆ خوێندنەوەی وەڵامەكەی پڕۆدۆن بۆ نامەكەی كارڵ ماركس، كرتە لەسەر ئەم بەستەرە بكەن https://anarkistan.wordpress.com/2008/05/28  وەرگێڕانی قەرەنی قادری ]

بەڵام تا ئەوەندەی دەگەڕێتەوە سەر ئەناركیزم، ئەنارکیزم شێوازی ھزرین و کۆمەڵێك تێڕانینی یەکانگیرە بۆ کۆمەڵگەی داهاتوو، کە بەرەنجامی خەباتی ڕۆژانەن و تیئۆری بە بەرەنجامی کار و چالاکی دەزانن و كەس پەیامبەر و كەس خاوەنی نییە، بەردەوام لەتەك ڕەوتی گەشەی ژیان و مرۆڤایەتی، گەشەیكردووە و دەكات و وەك گیانی سەردەمەكان ھەردەم لە ھەموو مەیدانەكانی خەبات [ئازادی، یەكسانی ،دادپەروەریی كۆمەڵایەتی، لەنێوبردنی سەروەریی، ھەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵگەی چینایەتی، پاراستینی ژینگە، ئاژەڵدۆستی، پێكەوەژیان و تەبایی بوونەوەرەكان و سروست، زانست و ھونەر و داھێنان]دا ئامادەبووە، ھەمووان چ بیریاران و چ كرێكارانی مانگرتوو و چ ئازادیخوازانی ئەناركییخواز، تەنیا سەربازی گومناوی ئەو پێناوەن و ھەر بۆچوون و بیرۆكە و بیردۆزێكی ئەنارکیستی، بەرھەمی خەباتی ڕۆژانە و ئەزموونە كردەییەكانی ئەناركیخوازەكانە. ھەڵبەتە ھەر لە نێونەتەوەیی یەكەم [ئەناركیستان واتەنی ‘نانەتەوەیی یەكەم’]ەوە چ ماركسیستەكان و چ لیبڕاڵەكان دواتر بە ھەموو شێوەیەك ھەوڵیانداوە، ناو و ناتۆرەی جۆراوجۆری وەك باكونیییەكان، پرۆدۆنییەكان لەسەر كێش و سەروای بلانكیستەكان و ماركسیستەكان، بە ئەناركییەكانەوە بلكێنن، بەڵام لەبەرئەوەی كە لەنێو خودی ئەناركییەكاندا كاڵای ساختەی ئاوا كڕیاری نەبووە و دژایەتی سەرسەختانە كراوە، بۆ تەنیا ڕۆژێكیش جێكەوتە نەبووە. بەداخەوە بە پێچەوانەوە لەنێو دۆستانانی (كۆمونیست)دا، بە شانازییەوە ئەو ناو و ناتۆرانە لەخۆیان دەنێن و زۆر مەزھەبیی و ئایییارانە دەڵێن “ئێمە ماركسیستین” و قوڕولیتەیەك كە ئیدئۆلۆگەكانی بۆرجوازی بۆیان دەگرنەوە، ئەوان بە پێخۆشبوون و تامەزرۆیی و (في سبیل الـلـە)ییەوە لاقی تێوەردەدەن. ھەڵبەتە ئەوەش یەكدەست و یەك جۆر نەبووە و نییە؛ سەرانی پارتە كۆمونیستەكان بە ھوشیارییەوە بەو كارە ھەڵدەستن و بەو ھۆیەوە لەنێو دەروێشانیان پلەوپایەیەكی مەزھەبیی بۆ خۆیان چێدەكەن، بەڵام لایەنگران و پاشڕەوان و ئەندامانی خوارەوە، لە ناھوشیایی و دەركنەكردنی مەترسی ئەو دیاردەوە، بەو كارە ھەڵدەستتن.

***********************************************************

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم، کرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە

بەشی یەکەم :  http://wp.me/ppHbY-HN

بەشی دووەم :  http://wp.me/ppHbY-HY

ته‌واوکارییه‌کان له‌سه‌ر شتینه‌رStiner* / ١

ته‌واوکارییه‌کان له‌سه‌ر شتینه‌رStiner*

دانییل گیرین

و. له‌ عه‌ره‌بییه‌وه: سه‌لام عارف

به‌شی یه‌که‌م*

پێشنیارم وابوو، که‌ ئازادیخوازی به‌ دوایین شۆڕشی ( ڕیشه‌یی **Viscéral) پێناسه‌ بکرێت، ‌بۆ پاڵپشتی ئه‌و بیرۆکه‌یه‌م په‌ڕتووکی (سیکولوجیا التحرریة الاشتراکیة)ی (ئوگست هامونAugustin Hamon – پاریس1896)م وه‌بیرهێنایه‌وه‌، به‌تێڕوانینی ئه‌و مرۆڤی ئازادیخواز به‌ر له‌ هه‌موو شتێك شۆڕشگێڕێکه‌ سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگه‌ به‌ پاسه‌وانه‌ دڕنده‌کاننیشه‌وه‌، ڕيتدەکاتەوە‌، سه‌ره‌تا (ماکس شتینەر) که‌سێکی گۆشه‌گیر بووه‌، به‌ واتا مه‌جازییه‌که ‌métaphoriquementی به‌ندکراو بووه ‌(جۆن هێنری ماکایJohn Henry Makay ) له‌ په‌ڕتووکه‌که‌یاندا (ماکس شتینر، حیاته‌ وأثره‌، برلین، 1898) ده‌رباره‌ی ژیانی ئه‌و ده‌ڵێن (شتینەر) لەتەك ئه‌وه‌شدا، که‌ که‌سێکی چوه‌وه ‌ناخۆ بووه‌، به‌ڵام ته‌واو  هه‌ستیار بووه‌ (الین سرجان) و (کلود هرمل) له‌ په‌ڕتووکه‌که‌یاندا (تأریخ التحرریة -پاریس1949- ص154) نووسیویانه‌ ” پەرتووكه‌ی (شتینەر) هه‌ڵهێنجانێکی داماڵراوی ئه‌قڵیه‌تێکی فه‌لسه‌فی نه‌بووه‌”، به‌ڵکو بڕیار و ئه‌رکێك بووه‌، له‌ ناخییه‌وه‌ هه‌ڵقوڵاوه‌‌، ئه‌و به‌و ئومێده‌ کاریکردووه‌، که‌  نهێنییه‌کانی هه‌ڵڕێژێت بۆ ئه‌وانی دی، به‌ڵام ئه‌وان به‌هه‌مان “زمان نادوێن” له‌ هه‌مان “دونیادا ناژین” جا له‌ نه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌کی قوڵ و پێکه‌وه‌گونجانێکی گه‌رموگوڕدا، به‌ واتایه‌کی دیکە له‌به‌ر بزری توانای لە‌یه‌کترگه‌یشتن، ئه‌و پاشه‌کشه‌ی کردووه‌ و چۆته‌وه‌ نێوخۆی و خۆی به‌ندکردووه‌ له‌ ته‌نها باڵی خۆیدا، (شتینەر) له‌ پەرتووكه‌ به‌ناوبانگه‌که‌یدا***، واته‌  تاك و داراییەکەی (الواحدي و ملکیته‌L’unique  et  sa propriété ) وا ده‌رده‌که‌وێت، که‌ زیاتر تێکده‌ره‌ له‌وه‌ی دروستکار بێت، زیاتر نێگه‌تیڤه‌ له‌وه‌ی پۆزه‌تیڤ بێت، ئه‌و ڕه‌خنه‌گرێکی توندڕه‌وی به‌زه‌بره ‌و ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌ ده‌گرێت، که‌ مامه‌ڵه‌یان پێده‌کرێت هیچکام له‌و بنه‌مایانه‌ی نه‌هێڵاوه‌ته‌وه‌ ڕه‌خنه‌ی لێنه‌گرتبێت، ڕه‌خنه‌کانی ئه‌و بێسه‌روه‌رن.

“کام ڕه‌خنه‌ “

ئه‌و ده‌مه‌ وەك زۆرێك له‌ گه‌نجانی ئه‌ڵمانیا، ڕۆشنبیریی (شتینەر)ش له‌ نێو گه‌نجه‌ هیگلیه‌کاندا گه‌ڵاڵه‌ بووبوو، ڕۆشنبیرییه‌که‌ی ملکه‌چی بارقورسی فه‌لسه‌فه‌ی باو و باڵاده‌ست بوو، به‌ڵام به‌ ڕاچڵه‌کین و جوڵه‌یه‌کی توندوتیژ دژی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌، خۆی له‌و کۆڵه‌ قورسه‌ قوتارکرد، ئه‌و هه‌ر کاتێك باسی فه‌لسفه‌ی بکردایه،‌ توڕه‌ ده‌بوو، زیاتر پێنووسه‌که‌ی ماخۆلانی تێده‌که‌وت و ده‌له‌رزێت و ده‌هروژا، به‌ تێڕوانینی  ئه‌و”سیستمی (هیگل) ته‌نها داپڵۆسینێکی پله‌به‌رزی هزر و توانا ڕه‌هاکه‌یه‌تی، له‌ته‌کیشدا، سه‌رکه‌وتنی هه‌ژمونی هزره‌** ، له‌ واقعدا فه‌لسه‌فه‌ ناتوانێت له‌وه‌ زیاتر بدات به‌ده‌سته‌وه‌، که‌واته‌ خاڵه‌ کۆتاییه‌که‌ی بریتییه‌ له‌ سه‌روه‌رهزر و هه‌ژموونه‌ ته‌واوه‌که‌ی***  ئه‌و خاوه‌ندارییه‌، که ‌له‌ تاك داماڵراوه‌ لای (شتینەر) تاك تۆڵه‌ی خۆیکردۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌کی په‌رشوبڵاو(بڕوانه‌ -هنری افرون- ” في مصادر الوجودیة” ماکس شتینر-پاریس-1954)

خۆپه‌رستییه‌که‌ی ئێمه ‌(شتینەر) هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی هێرشه‌ مرۆڤخوازییه‌که‌ی (لودوینغ فورباخ)ه‌،  که‌ کردووییه‌ته‌ سه‌ر مرۆڤایه‌تی، خاوه‌نی پەرتووكی(Uber das Wesen Cristums)  ساڵی1845″فورباخ  به‌” نائومێدییه‌کی زۆره‌وه‌  ده‌ستده‌خاته ‌سه‌ر سه‌رتاپای نێوه‌ڕۆکی کریستیانیزم، نەك به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌تکردنەوەی، به‌ڵکو به‌و مه‌به‌سته‌، ده‌ریبهێنێ له‌ ئاسمانییه‌که‌ی و بیکاته‌ دارایی [موڵکی] خۆی، ئه‌و کریستیانیزمه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌خوازراوبوو، که‌چی ده‌ستخستنی، هه‌روا ئاسان نه‌بوو، ئه‌و ویستی هه‌تا هه‌تایه‌ دارایی  خۆی بێت (…) پاڵه‌وان نایه‌وێت بچێته‌ دونیایه‌کی دییه‌وه‌، دە‌یه‌وێت ئه‌و دونیایه‌ی دی ڕابکێشێت بۆلای خۆی، دە‌یه‌وێت ئه‌و دونیایه‌ی دی ببێته‌ دونیای خواره‌وه‌! خوداشی کردۆته‌ مرۆڤ “به‌ڵام له‌ هه‌موو بارەکاندا” ئه‌و مرۆڤه‌ بوونه‌وه‌رێکی به‌رزتره‌، دە‌بێت له‌ سه‌ره‌وه‌‌ی مرۆڤایه‌تییه‌وه‌‌ بێت، یان ته‌نها له ‌سه‌ره‌وه‌ی مرۆڤ بێت، ئه‌وه‌ لای من گرنگ نییه‌، لای من ئه‌وه‌ گرنگه‌، ئه‌و  که‌وتۆته‌ سه‌ره‌وه‌ی من (به‌رزتره‌ له‌ من sur moi)

له‌ کۆتایدا ڕه‌فتاری داماڵیین به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ری مرۆیی، یان به‌رامبه‌ر”مرۆ” وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ پێستی مارێك “ئاینی کۆن”داماڵیت و پێستی مارێکی نوێی له‌به‌ربکه‌ی “ئاینی نوێ” (…) ده‌رکردنی خودا له‌ ئاسمان و داماڵینی له‌  به‌رزییه‌که‌ی (تعالیه‌ trantendance) **** ئارامپێکردنی له ‌دڵی مرۆدا، تا له‌زه‌ت له‌ نمونه‌یی خۆی ببینێت، ئه‌وه‌ش ده‌ستخستنی سه‌رکه‌وتنی ته‌واو نییه‌، چونکه‌ ته‌نها گۆڕینی سه‌روه‌ره‌” (شتینەر) پرسیارده‌کات (فورباخ) خه‌ڵکی له‌ته‌ك (خودایی)دا به‌جێده‌هێڵێت، ئه‌ی به‌چ ‌هیوایه‌ك ده‌یه‌وێت خه‌ڵکی له‌ خودا دووربخاته‌وه ‌؟

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ (فورباخ) ویستی له‌ خۆشه‌ویستی نزیکدا (خۆشه‌ویستی مرۆڤ بۆ برا مرۆڤەکه‌ی)دا “هه‌ژموونی خودایی” ببینێت “سه‌ودایی و سۆز سەپاند‌ن به‌سه‌رمدا به‌ ئه‌رکه‌ ئاینی و ڕه‌وشتییه‌کان خۆم بڕازێنمه‌وه‌”  (شتینەر) ئه‌و جۆره‌ خۆشه‌ویستییه‌ داماو و ڕتده‌کاتەوە، به‌ بانگه‌وازێکی خۆیی ده‌زانێت بۆ “خۆشه‌ویستی پله‌به‌رز” ( شتینەر) له‌و”کۆمیدیا ترسناکه‌ سڵده‌کاته‌وه‌، له‌ خۆنه‌ویستی و خۆشه‌ویستیدا، سروشته‌ بۆگه‌نه‌که‌ی به‌ به‌رده‌وامی قێزهاتنه‌وه‌مان زیاترده‌کات” له‌ دونیای به‌ شارستانیکراودا، کاڵایه‌کی باوه‌، به‌ڵام کاتێك کاڵا نرخی به‌رز ده‌بێت، ده‌بێته‌ کاڵایه‌کی ساخته‌ی هه‌رزان. (هنری أفرون) نوسیوییه‌تی، ڕه‌خنه‌و خوێندنه‌وه‌که‌ی (شتینەر)  (فورباخ)ی خسته‌ناو”شڵه‌ژانێکی قوڵه‌وه‌”. بڕوانه‌ (لودفیغ فورباخ أو تحویل المقدس-(Lundwig Feurbach ou transformation du sacré)  پاریس1957،ص142

هاوکات نووسه‌ری (تاك و داراییەکەی) واته‌ (شتینەر)هێرشده‌کاته‌ سه‌ر ڕه‌وشته‌ ئه‌لته‌رنه‌تیڤیه‌که‌ی سێکیولاریزم (علمانیة)، که ‌له‌ دووڕوویدا هیچی له‌ ڕه‌وشتبازییه‌که‌ی سه‌ر سه‌کۆی ئایین که‌متر نییه‌، هه‌موو سێکیولاریستە‌کان بوونه‌ته‌ پیاوانی ئاینی (شتینەر) به‌هه‌مان ڕسته‌کانی (میشیله‌)، (شتینەر) ده‌ڵێت “ڕۆپسپیر-سان جوست و یاوه‌ره‌کانیان، له‌ قولەپێیانەوە تا ته‌وقی سه‌ریان فاڵگره‌وه‌ن، ئاینیین، ئای ئه‌و تێبینییه‌ چه‌نده‌ به‌جێیه‌، ئێمه‌ ئازادیخوازان له‌ فه‌ره‌نسا ئه‌و ڕه‌وشتبازییه‌، که ‌له‌ سه‌رده‌می (جویل فێریJule Ferry) یه‌وه‌ ده‌گوترێته‌وه‌، هه‌ر به‌ کۆپی ڕه‌وشتبازییه‌ ئاینییه‌که‌ ده‌زانیین، که‌ ڕه‌وشتبازییه‌کی پیسه ‌و هێشتا به‌رگه‌ فاڵگره‌وییه‌که‌ی دانه‌که‌نراوه‌ (شتینەر) چۆن به‌رامبه‌ر ئاینی (کاتۆلیك) ڕقئه‌ستوور بووه‌، هەر ئاواش به‌رامبه‌ر (پرۆتستانیزم‌): هیچ نه‌رمییه‌کی نه‌نواندوه‌ به‌رامبه‌ری. ” کاتێك کاسۆلیکێك ئەرکەکانی جێبه‌جێده‌کات، خۆی به‌ به‌ختیار ده‌زانێت، به‌ڵام پرۆتستانێ‌ك به‌و چه‌شنه‌ نییه‌، به‌ زانیاری و هۆشمه‌ندییه‌کی ” ته‌واوه‌وه‌  هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، تاوانی پرۆتستانەکە ئه‌وه‌یه‌، که‌ هه‌موو بنه‌ما سه‌پێنراوه‌کان**** وه‌لاوه‌ده‌نێت، له‌به‌رئه‌وه‌ مه‌ترسی ئەو ده ‌جار له‌و مه‌ترسییه زیاتره‌‌، که‌ کاتۆلیکییەك له‌ژێر باریدا ده‌ناڵێنێت، چونکه‌ پرۆتستانه‌که‌، ئاوای داده‌نێت که‌ پرۆتستانیزم، له‌ ڕێگه‌ی هۆشه‌وه‌، ئه‌و ده‌رده‌بڕێت، هه‌رهیچ نه‌بێت له ‌سایه‌ی هه‌ڵوێستی – کریستییه‌کان- الیسوعیین-ه‌وه‌ ده‌رباره‌ی پرسە‌ ویژدانییه‌کان ” چێژە سێکسییه‌کان، ده‌توانن به‌ ئازادی ڕێچکه‌ی خۆیان وه‌رگرن” (شتینەر) به‌وه‌ سه‌رسام بوو، به‌ڵام له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا پرۆتستانییه‌ توندڕه‌وه‌کان، پەیڕەوانی به‌ کافرکردنی خه‌تاکان، هه‌ندێك “دابوونه‌ریتی قورس و تاریکیان” کرد به‌ ژووردا و تێکه‌ڵیانکرد.

(شتینەر) هاوارێکی شۆڕشگێڕخوازانه‌ دژی”ڕه‌وشتبازی بۆرجوازی” داپلۆسێنه‌ری ئازادی سێکسی ده‌وه‌ستێته‌وه ‌و ئه‌و ڕستانه‌ به‌کارده‌هێنێت “دە‌شێت پیاوێکی سه‌لار و بێوه‌ی کاتی خۆی به‌ کپکردنی غه‌ریزه‌ سروشتییه‌کانی خۆیه‌وه‌ به‌سه‌ربه‌رێت، له‌بەر خۆشەویستی بۆ فه‌زیڵه‌ خۆی بخه‌سێنێت، وه‌ك  چۆن قه‌شه ‌(ئویجین) کردی له‌بەر خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ئاسمان” (ئویجین ئاییندارێکی سه‌ده‌ی سێیه‌م بووه‌، له‌ هه‌ڵه‌کان زیاتر، هیچی دی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ خه‌فه‌کردنی وروژانه‌ هه‌ستییه‌کانی خۆی) له‌ دیدی تێنەگەییشتووە‌ تاریکبینه‌کاندا، خه‌فه‌کردنی حه‌ز و ویسته‌ سێکسییه‌کان واتای “ڕه‌فتاری به‌ڕه‌وشت” ده‌به‌خشێت، به‌ دیتنی ئه‌وان، زیاده‌ڕۆیی، لادان، هەوەسبازی، چاوباشقاڵی، کاری ڕه‌وشتی نیین، به‌ڵکو سه‌رپێچیکردنی فه‌رمانه‌کانه‌ و پابه‌ندی پیسییه‌کن، که‌ سڕینه‌وه‌ی ئەستەمە ‌(…) کریستیانێ‌ك له‌ سروشته‌ داپڵۆسراوه‌که‌ی خۆی گۆێناگرێت، ئه‌و ده‌نگی ڕه‌وشت نابیستێت، که‌چی دژی بێڕه‌وشتی ده‌جه‌نگێت.

پاشان (شتینەر) ته‌نها ناڕازی نییه ‌و له‌ باری خۆی سکاڵاناکات، به‌ڵکو ناڕازییه‌ و له‌ ئه‌وانی دیش سکاڵاده‌کات “ها ئه‌وه‌تا، ئه‌و گیژه‌ به‌رامبه‌رم دانیشتووه‌، پێده‌چێت ده‌ساڵ بێت به‌سه‌ر گیان و لاشه‌ بریقه‌داره‌که‌ی خۆیدا قوربانییه‌ خوێناوییه‌کانی سەپاندبێت، مردووئاسایی سه‌ری هیلاکی ناوه‌ته‌ باوه‌شی، کوڵمه‌کانی هه‌ڵپڕوسکاون، بوونه‌ته‌ ئاوێنه‌ی لێچۆڕینی خوێنی لاوێتی، ئای مناڵه‌ هه‌ژاره‌که‌، ئه‌و کاته‌ی سه‌رت له‌سه‌ر سه‌رینه‌ نه‌رمه‌که‌ت ئه‌م دیو و ئه‌و دیوی ده‌کرد، چه‌ند جار هه‌سته‌کان هاتن و له‌ قاپی دڵتیان دا، چه‌ند جار هێزی لاوێتی هاتوو داوای مافه‌کانی خۆی کرد، چه‌ند جار ته‌زووه‌ به‌خه‌به‌ره‌کانت هوروژان (…) ئاه‌ ئه‌ی (لاییس Laîs) ئاه‌ ئه‌ی (نینون) ئێوه‌ چه‌نده‌ ماف به‌ده‌ستبوون، که ‌ئه‌و فه‌زیڵه‌ ته‌ڵخانه‌تان دەستەمۆکردن (لاییس له‌شفرۆشێکی یۆنانی کۆن بووه‌ (نینون دو لانکو)یش سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌ هانده‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ و دابینکردنی داواکاریی غه‌ریزه‌کان بووه‌.

له ‌ڕێگه‌ی ئه‌و کیژه‌وه‌ تێرنه‌بووه‌وه‌، ناڕه‌زایی خۆی ده‌رباره‌ی هه‌ژاری باری سێکسی خۆی ده‌رده‌بڕێت، که‌واته‌ ئه‌و کپکراوه‌ له‌ ژووره‌ گچکه‌که‌یدا، خه‌ریکی گەشەپێدانی خه‌یاڵه‌ لۆتییه‌کانی خۆیه‌تی” کاتێك خۆشه‌ویست ببینم ئازار ده‌چێژێت، ئازار ده‌چێژم، په‌نا ده‌به‌مه‌به‌ر هه‌موو ئامرازه‌کان بۆ دڵدانه‌وه ‌و هێوه‌رکردنه‌وه‌ی، گه‌ر بینیم دڵخۆشه‌‌، به‌ دڵخۆشییه‌که‌ی دڵخۆشده‌بم، که‌واته‌  به‌رگه‌ی باری ناخۆشی نێوچاوانی ناگرم، هه‌وڵده‌دم به‌ ماچه‌کانم لایبه‌رم”

که‌واته‌ ده‌ردە‌که‌وێت*****، که‌ تاقیکردنه‌وه‌ی خۆیی، بۆته‌ خۆراکبه‌خشی ویست ڕزگارکردنی مرۆڤ له‌و داماڵینه‌ تۆقێنه‌ره‌، که‌ ڕه‌وشتبازی دژه‌ سێکس ئافراندوییه‌تی، (شتینەر) به‌ توڕه‌بوونه‌وه‌ ئه‌و ” بنه‌مایه‌ ڕەتده‌کاتەوە، که‌ کریستیانیزم  دژی حه‌ز و ئاره‌زووه‌کان هه‌ڵیبه‌ستووه‌”.

ئه‌و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ له‌ (لاییس) و (نینون) ده‌مخاته‌ ئه‌و بڕوایه‌وه‌، که‌ (شتینەر)  (شارل فورییه‌******)ی خوێندووەته‌وه‌، ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ یۆتۆپیه‌ فه‌ره‌نسییه‌ دانا و زانایه‌، سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆده‌ به‌و جۆره‌ ڕستانه‌  له‌شفرۆشه‌ دێرینه‌کان ده‌هێنێته‌وه‌ یاد، بۆ نیشاندانی “سه‌روه‌ری ئازادی خۆشه‌ویستی له‌ داهاتوودا” *******

ئه‌و ڕه‌خنه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌ پڕواتایه‌ دژی ڕه‌وشتبازیی بۆرجوازی پاڵیپێوه‌ده‌نێت، که‌ ئه‌و ڕه‌وشته‌ نه‌فره‌تییه‌ بۆ نێو مناڵان ده‌گوێزێته‌وه‌، هه‌ر له ‌1842***** له‌ گه‌ڕانێکدا به‌ناوی سەرەتای نادروستی پەروەردەمان “المبدأ الخاطیء لتربیتنا” که ‌له‌ گۆڤاری (راینش تسایتونگ)دا بڵاویکرده‌وه‌، به‌ ڕه‌خنه‌یه‌کی توندوتیژ هێرشده‌کاته‌ سه‌ر ئه‌وانه‌: ئەمانە‌وه‌ چه‌ند بەشێکی ئەو ڕەخنەیەن:

” کار له ‌کار ترازاوه‌، واته‌ کار له‌وه‌ ده‌رچووه‌، که‌ زانیاری ئامانجی کۆتایی په‌روه‌رده‌ بێت (…) به‌کورتی په‌روه‌رده‌ سروشتی که‌سیی مرۆڤی ئازاد داده‌ماڵێت، ڕاستی چییه‌ له‌وه‌ زیاتر، که‌ ئێمه‌ به‌خۆمان خۆمان بدۆزینه‌وه‌، ئێمه‌ (شوناسنامه‌)مان چییە، پرسە‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، که‌ ئێمه‌، خۆمان بدۆزینه‌وه‌، ئازاد بیین، له‌ هه‌موو شته‌ نامۆکان، داماڵرێن و ڕزگارمانببێت، له‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك (ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی) بێتاوانی خۆمان بستێنینه‌وه‌، خوێندگه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و پله‌یه‌ نییه ‌(…) خوێندگه‌ نامانکاته‌  سروشته‌‌ ئازاده‌کان- طبائع حرة – (…)

” هه‌روه‌ك زۆر بواری دیکە، بواری په‌روه‌رده‌ش، له‌ ملکه‌چی زیاتر بواری هیچی دیکە نادات، واته‌ ته‌نها هه‌ر ملکه‌چی به‌ بەری به‌رهه‌ڵستکاریدا دەکات، په‌روه‌رده‌کردنمان، ڕاهێنانە‌، ئه‌و ڕاهێنانە ڕواڵهت‌ییه‌، مادییه‌، دڕنده‌ مرۆییه‌کان زانستزانه‌کانن، دڕنده‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌کانیش “هاونیشتمانیه‌ به‌فه‌ڕه‌کانن” له ‌هه‌ر دوو بارەکه‌دا، ئافەرێنراوە‌ ملکه‌چپێکراوه‌کانن ده‌بینینه‌وە. هێزی خنکێنه‌رانەی “خودی خراپه‌کار-النفس الشریرة-“، که‌ ده‌مێکه‌ چۆته‌ ناخمانه‌وه ‌و په‌نگیخواردۆته‌وه‌، ئا به‌و جۆره‌ ژیانی خوێندگه‌یی نه‌زانه‌کان به‌رهه‌مده‌هێنێت”

” له‌ کوێ له ‌بری پارێزگاریکردنی ملهوڕی، پته‌وکردنی هزر ده‌بینیین، له‌ کوێ له‌بری مرۆڤێکی ڕۆشنبیر، مرۆڤ ده‌بێته‌ مرۆڤێکی داهێنه‌ر (…) به‌هه‌رحاڵ ئه‌رکمانه‌، له‌وه‌ تێبگه‌یین، که‌ ئه‌رکی باڵای مرۆڤ، ڕۆشنبیری، شارستانی نییه‌، به‌ڵکو چالاکی خۆیی‌”

” ئه‌و کاته‌ی لای مرۆڤ بیرۆکه‌ی ئازادی  بەئاگادێت، ئازاده‌کان، له‌خۆئازادکردن زیاتر، بیر له‌ هیچی دیکە ناکه‌نه‌وه‌، به‌ڵام له‌ جیاتی ئه‌وه‌، خه‌ڵکانی ڕۆشنبر دروستده‌کرێن، له‌و جۆره‌، که‌ به‌ ڕۆشبیری خۆیان له‌ته‌ك هه‌موو بارێکدا ده‌گونجێنن و ده‌که‌ونه‌ ئاستی خوده‌ گیۆڕایه‌ڵ و ملهوڕه‌کانه‌وه‌، ئه‌وانه‌ زۆریان سته‌ملێکراون و سته‌مکارن”…

” ئه‌و ئاوەزە‌ی، که‌وا بۆته‌ بزوێنه‌ری زوربه‌ی زۆری مامۆستایان، سه‌لماندنێکی زیندووی حه‌سره‌تاوییه‌، ئه‌وان مێشکیان شۆردراوەتەوە‌، له‌ باشتریین باردا، مێشکی ئه‌وانی دیکە ده‌شۆنەوە، خۆیان ڕاهێنراون، ئەوانیش ئه‌وانی دیکە ڕادەهێنن (…) نه‌خێر زانیاریدان پێویست نییه‌، نابێت خاڵی ده‌ستپێکردنی په‌روه‌رده‌ گوتنەوەی وانەی شارستانی بێت، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بکرێت، پێکهێنانی که‌سانی ئازاد”ە.

“سه‌رسه‌ختی و به‌دیی مناڵان، دوو خه‌سڵه‌تن هیچیان که‌متر نییه‌ له‌ ڕەوایی تینیۆتیان بۆ زانیاری، ئه‌و حه‌ز خواسته‌یان له‌ زانیاری خوێندندا پته‌وده‌بێت، پێویسته‌ هێزی سروشتی ویستی ڕەتکردنیان بوروژێنرێت، گه‌ر مناڵ فێری هوشیاری خۆیی نه‌بێت ، واته‌ بۆ خۆی هۆشمه‌ند نه‌بێت، ناتوانێت فێری شتێکی گرنگتر بێت، پێویستە زۆربڵێی و ڕاستگۆییان دانه‌پلۆسێنرێت، هه‌ڵه‌یه ئه‌و که‌سه‌ی‌، که ئا‌وا ده‌زانێت دە‌توانرێت مناڵی لاسار به‌ترساندن چاکبکرێت، سەپاندنی ترس و ڕێزگریی کاتی به‌سه‌رچوو و سەردەم تێروپڕی لێخوارد و خوارده‌وه‌.

په‌ڕاوێز

************

* پەرتووكی ( التحررییة من العقیدة الی الممارسة – دانییل غیرین) ئه‌م باته‌ له‌ چاپی یه‌که‌می فه‌ره‌نسییه‌که‌دا نییه‌، له‌ چاپی دووه‌مدا هەیه‌، هه‌روه‌ها له‌ چاپی دووه‌م و وه‌رگێڕانه‌ عه‌ره‌بییه‌که‌ی (جورج سعد)دا ‌ بابەتەکە دوو به‌ش نییه‌، من بۆ ئاسانکاری بڵاوکردنه‌وه،‌ کردوومه‌ به‌ دوو به‌ش (و. ك.)

** Viscérale  به‌ واتای قوڵایی، ناخ، یان  توڕه‌بوونی ناخ (و.ع)

*** نوسه‌ر کرداری interioriser به‌کارهێناوه، کە‌ مه‌به‌ست ئه‌وه‌ ئه‌و بنه‌مایانه‌ چونه‌ته‌ هۆشمه‌ندی پرۆتستانییه‌وه ‌و بۆته‌  خۆنواندنێکی خۆبه‌خۆیی و سروشتی، به‌ڵام کاسۆلیکییە‌ك به‌ فه‌رمانه‌کانی ده‌زانێت-و-ع

**** دانییل غیرین بۆ ده‌ستگرتن به‌ بابه‌تییه‌وه‌ بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی  فه‌رمانێك، که‌ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی زۆر گرانه‌ ،کرداری بڕوام به‌ کارده‌هێنێت،ئه‌وه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌وه‌، که‌  نێر له‌ ئه‌ڵمانیه‌که‌دا  ده‌بێته‌ بونه‌وه‌ری خۆشه‌ویست به‌بێ دیاریکردنی ڕه‌گه‌زه‌که‌ی،وه‌ك چۆن له‌ فه‌ره‌نسیدا ده‌ووترێت-l’être  aimé-و-ع-

***** ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌کان به‌بێ ناوبردنی پەرتووكه‌کان، له‌ پەرتووكی ( ماکس شتینر – الاعمال الکاملة، الواحدي و ملکیته‌ و کتابات اخری) وه‌رگیراون، که‌ له‌ (دار لاج دوم L’age d’homme) لۆزان،1972، ده‌رکراوه‌ وه‌رگێڕانی نوێ، که‌ (پێر غالیسار) وه‌ریگێڕاوه‌، هه‌روه‌ها وه‌رگێڕانی (أ .سوج  A.sauge) به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ (أ. سوج) ده‌ستینه‌گرتووه‌ به‌ ده‌قێکه‌وه‌، که ‌له‌ چاپه‌ ئاڵمانی و نووسینە کورتەکاندا‌، که ‌(Kleinere Schriften) و (جون هنری ماکاي) ده‌ریانکردووه‌، له‌وێدا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی (شتینەر)ی تیادایه‌، که‌ وه‌ڵامی (کونو فیشر) ده‌داته‌وه‌، ئه‌و ساڵی1847 له‌ بابه‌تێکدا، که‌ له سۆفیستە هاوچەرخەکان (Modemen Sophisten)دا بڵاویده‌کاته‌وه‌ و هێرشده‌کاته‌ سه‌ر (شتینەر) ئه‌ویش به‌ناوی خوازراوی ‌(چ ئێدوار)ه‌وه‌ وه‌ڵامیده‌داته‌وه‌، (ماکای) هیچ گومانی له‌وه‌ نه‌بووه‌، که‌ نووسینی (شتینەر)ه‌، وه‌ڵامه‌که‌ی (شتینەر) دژی ئه‌وه‌ بووه‌، که‌ تاوانبارکراوه‌ به‌وه‌، که ‌”به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی، خۆپه‌رستی ته‌سك”ی قه‌به‌کردووه‌، (شتینەر)جه‌ختده‌کاته‌وه‌، کە مه‌به‌ستی ئه‌و ته‌نها ئه‌وه‌ بووه‌، په‌رده‌ له‌سه‌ هه‌موو ئه‌و” درۆکردنانه‌ به‌ناوی قوربانیدان و خۆنه‌ویستی پله‌به‌رزه‌وه‌”هه‌ڵماڵێت. کۆپله‌یه‌ك له‌و ده‌قه‌ له‌ پەرتووكه‌که‌مدا ئۆنتۆلۆجی ئازادیخوازی نە خوا و نە سەروەر(انطلوجیا التحرریة، لا اله‌، لا سید)، زنجیره‌ی (ماسیرو الصغیرة)،  به‌شی (1) ل34- 35 هاتووە. د-غیرین-

****** التعالي، به‌رزییه‌که‌ له ‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ئاسایی، (برکلی) ده‌ڵێت خوا خاوه‌نی چه‌ند جوانییه‌کی دیارینه‌کراوه‌ (الاذهان المتناهیة ) ناتوانێت له‌ سروشته‌که‌ی بگات، دە‌بێت ئه‌و وشه‌یه‌ تێکه‌ڵنه‌کرێت به‌ وشه‌ی transcendental که‌ فه‌یله‌سوف (کانت) به‌کاریده‌هێنێت پێش مه‌رجی تاقیکردنه‌وە (و.ع)

******** نووسه‌ر کرداری interioriser به‌ کارهێناوه،‌ مه‌به‌ست له‌و بنه‌مایانه، کە‌ چونه‌ته‌ هۆشمه‌ندی پرۆتستانییه‌وه‌ و بۆته‌  خۆنواندنێکی خۆبه‌خۆیی و سروشتی، به‌ڵام کاسۆلیکێ‌ك به‌ فه‌رمانه‌کانی ده‌زانێت (و.ع)

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان – ٢

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان

ئەگەر پێمانوابێت، وەڵامەكانی ئێمە تەواو و دوا دەركی مرۆڤایەتین، ئەوا خەریكین لە خۆمان بتێك سازدەكەین. ھەروەھا ئەگەر پێمانوابێت، ئەو سیستەمی ڕێكخستنەی كۆمەڵگە، كە ئێمە خەباتی بۆ دەكەین، دوایین چاوەڕوانی و گەشەیەكە، كە مرۆڤایەتی پێیدەگات، ئەوا دیسانەوە خەریكین پووچگەراییەكی دی لە تەپوتۆزی پۆوچگەراییەكانی دیكە، چێدەكەینەوە. سۆشیالیزم بەھەشتێك نییە لە ئاسمانەكانەوە دایگرین و لە پەڕاوی ئەفسانەكاندا بیدۆزینەوە و مۆدێرنیزەی بكەین، سۆشیالیزم خەونی مرۆڤی زیندووە و بە پراكتیكی شۆڕشگێڕانە كەتواریی دەبێتەوە و سەركەوتنیشی لە كولتووربوویندا دەبێت، بەبێ ئەوە، لە خەیاڵی گۆشەگیرانە و فەنتازی ئایدیالیستانە بەولاوەتر نابێت.

هەژێن

بەشی دووەم

ئهوهندهی من بیستبێتم ئهنارشیزم، ههوڵێكهبۆ تێكدان و پرشوبڵاوی بزووتنهوهی كارگهری، چۆن تۆ پاگهندهی ئهوهدهكهی، كهئهنارشیزم پێچهوانهی ئهوەیه؟

بەر لەوەی بێمە سەر وەڵامدانەوە بە پرسیارەكە، ئایا هیچ بەڵگەیەكی مێژووی یا ئێستایی لەبەردەستاندا هەیە، كە ئەو پاگەندەیە بسەلمێنێت؟ ئایا ئەگەر ئاوەز و بیركردنەوەی خۆ بەكارببرێت و خۆ لە دووبارەكردنەوەی دەقە ئامادەكراوەكان لابدرێت، هەر بەو سەرنجامە دەگەین، كە تۆ پاگەندە دەكەیت؟

لە هەموو سەردەمەكانی مێژوودا دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان، كۆمەڵگە و چەوساوانیان بەوە ڕاگرتوون و ترساندوون، كە ئەگەر لە سایەی دەسەڵات و پێشڕەوی دەسەڵاتخوازان دەربچن، ئەوا وەك مەڕی بێشوان گورگ دەیانخوات. ئەناركییەكان، كرێكارانیان و هاوچینە ژێردەستەکانیان بۆ سەربەخۆیی و خەباتی ڕاستەوخۆ و خۆبیركردنەوە و خۆكارابوون و خۆبڕیاردان و خۆڕابەری هاندەدەن و لە بەرامبەردا دەسەڵاتخوازان بۆ ئەوەی كرێكاران لە خۆشباوەڕیی بە دیكتاتۆرییه‌تی پێشڕەوان و یەكسانی ژێر سایەی دەوڵەتی بەناو كرێكاری ڕاگرن، بە سوودوەرگرتن لە شێوازی پاگەندەی سەروەران كەوتوونەتە شێواندنی ڕاستییەكان. بەداخەوە لە سەردەمی كۆمەڵەی نێونەتەوەیی یەكەم و دواتریش تا ڕوخانی ئیمپراتۆری بۆلشەڤیكەكان و ئێستاش، لەبەرئەوەی كە مرۆڤەكان هەزاران ساڵە بە نادەربەستی و ملدان بەنوێنەرایەتی و شوانەیی ڕامیاركاران ڕاهاتوون و دەستەمۆبوون، ئەو پاگەندانە كاراییان لەسەر بیركردنەوە و بڕیاری چەوساوان بەگشتی و كرێكاران بەتایبەتی داناوە. باشترین نموونەش ئاراستەكردنی ئەم پرسیارەیە لەلایەن مرۆڤگەلێكی چەوساوە، كە بەداخەوە لەم سەرەتاییەی سەدەی بیست و یەكەدا هێشتا باوەڕیان بەو پاگەندە بێبنەمایانە هەیە.

ئەوەی كە دەسەڵاتخوازان لەنێو بزاڤی سۆشیالیستییدا بۆ ئەوەی بتوانن تاكە ناڕازی و یەكسانیخوازەكان بە پێداویستی ئۆتۆریتەی خۆیان و پێویستی شوانەیی ڕامیاریی و ڕێكخراوە نێوەندگەراكان خۆشباوەڕبكەن و لەو ڕێیەوە پاوانكردنیی (دۆمینەتكردنی) بزاڤەكە لەژێر كارایی خۆیاندا مسۆگەربكەن، دەست بە ڕەخنەی بێبنەما یا چەواشەكارانە دەبەن و ڕەخنەی ئەناركییەكان لە نێوەندگەرایی بەڕێوەبەرایەتی و ڕێكخراوەكان دەگۆڕن بە پاگەندەی دژایەتی ئەناركییەكان بۆ ڕێكخستن و سەربەخۆیی كرێكاران.

بۆ ئەوەی پرسەكە ڕۆشنبێتەوە، لێرەدا ناچار بە لەسەروەستانی زیاتر دەبم. وەك ئاشكرایە ڕامكارە دەسەڵاتخوازەكانی نێو بزاڤی سۆشیالیستی، خوازیاری نێوەندگەرایی ڕێكخراوەی جەماوەریی و ڕامیاریی و بەڕێوەبەرایەتیی سەروخوارن و وەك پێداویستی وەڵامدانەوە بە خواستەکەیان لە هەنگاوی دواتردا پێویستیان بە پێكھاتەی قوچكەیی ( ھیرارشیی) ڕێكخراوەكان و ڕێكخستنی كۆمەڵگە ھەیە، تاوەكو ڕێوشوێنی پاوانگەرانە بۆخۆیان مسۆگەربكەن و ئەمەش دەكاتەوە ھەمان شێوازی ڕێكخستن و پێكھاتەی سیستەمی چینایەتی و ھەمان میكانیزمی كاردكردیان دەبێت و هیچ پێکهاتەیەکی قووچکەییش بەبێ بوونی سەروەری تاکێك یا هەندێك بەسەر هەندێکی دیکەدا و بەبێ نێوەندگەرایی بوونی نابێت و لەبەردەم هێزی بەرەنگاری ڕەوتی دژەتەوژمدا خۆی پێڕاناگرێت.

لێرەدا من زۆر بە هوشیاریی و مەبەستەوە خۆم لە بەکاربردنی دەستەواژەی “سۆشیالیستە دەسەڵاتخوازەكان” لادەدەم و بە نەگونجاو و ناتەواوی دەبینم، چونكە ناكرێت یەكسانیخواز بیت و ھاوكاتیش دەسەڵاتخواز بیت، ئەو دوو چەمك و ئامانجە، ڕەتکەرەوە و پێچەوانەی [پارادۆكسی] یەكدین. ئەگەر سەرنجی مێژووی دوو سەد ساڵەی ڕابوردووی بزاڤی سۆشیالیستی بدەین، بە بەڵگەی سەلمێندراوەوە دەبینین، كە نێوەندگەرایی (سێنترالیزم)، پێكھاتەی قوچكەیی (ھیرارشی)، پاوانكردن (دۆمینەتكردن) ، بیروكراسی، سەر و خوار، فەرماندەر و فەرمانبەر بەرھەمدەھێنێتەوە، كە دواجار ئەگەر ئەو ڕێكخستن و ھێزانە بەخت یاریانبێت، ئەوا وەك پاشاکانی شەترەنج بە لێدانی بەرامبەرەكەیان، بەبێ ھیچ ئاڵوگۆڕێك لە سیستەمی كایە و ڕۆڵەكاندا، جێگەی بەرامبەرەكیان دەگرنەوە؛ بەواتایەكی دیكە، ھیچ لە سیستەمە چینایەتییەكە و سەروەری ھەندێك لەسەر ھەندێكی دیكە ناگۆڕێت، بەڵكو زیاتر لەوەش بەناوی خودی چەوساوانەوە ڕەوایەتی زیاتری پێدەبەخشێت و بەناوی چەوساوانەوە، خودی چەوساوان سەركوتدەكاتەوە.

لە بەرامبەر ئەمەدا ئەناركییەكان، بۆ ئەوەی بەر بە زاڵبوون و پاوانكردن لە ڕێكخستن و بیروكراسی لە بەڕێوەبردن و ڕێوشوێنی فەرماندەر و فەرمانبەر لە كۆمەڵگەدا بگرن، لە ئەزموونگیریی خەباتی ڕۆژانەوە و وەك بەرەنجامی پراكتیكی چەند سەدەوە، ھەوڵی بە كولتووریكردن و جێخستنی كۆمەڵێك میكانیزم و شێوەی ڕێكخستن و شێوازی بەڕێوەبردن دەدەن، تاوەكو شكستەكان دووبارە نەبنەوە و سەرەنجامی مانگرتن و ڕاپەڕین شۆڕشەكان گەڕانەوە نەبن بۆ ڕەوایەتیدان بە سیستەم و سەروەری چینایەتی و نائومێدبوون نەبن لە ڕوودانی گۆڕان، دژایەتی سەرسەختی ئەناركییەكان بۆ شێوەی ڕێكخستن قوچكەیی و شێوازی تێكۆشانی فەرمانبەرانە و میكانیزمی دەستەبژێرانەی بەرێوەبەردن و پاشڕەوی ئەندام و تاكی خۆشباوەڕ و ڕەدووكەوتووی ئایدیلۆجییەكانی سەروەریی چیانیەتی، خۆیان لەم دەستەواژانەدا كورتدەكەنەوە؛ خۆڕێكخستن لە جیاتی ملدان بە ڕێكخستنی دروستكراو و سەپێنراو، خەباتی خۆخۆیی و چالاكی ڕاستەخۆ لە جیاتی گوێڕایەڵی بۆ نێوەند و سەرانی ناوبژیگەری ڕێكخراوە نێوەندگەراكان و قوچكەییەكان، خۆبەڕێوەبەرایەتی لە جیاتی ملدان بە نوێنەرایەتی كەسانی ناخۆیی، سەربەخۆیی لە جیاتی پاشكۆیی بۆ پارت و دەسەڵات. ئایا لەسەر ئەم بنەمایانە، كام بەرە [سۆشیالیستە ئازادیخوازەكان یا دەسەڵاتخوازە بەناو سۆشیالیستەكان] لەنێو كرێكاران و زەحمەتكێشاندا خەریکی دروستکردنی پەڕشوبڵاوی و دەستەگەریی (سكتاریزم) و ملكەچی و نادەربەستبوون و بڕوابەخۆنەبوونن ؟

لەم بارەوە، ھەوڵدەدەم لە داھاتوودا لەبارەی جیاوازییەكان و ڕێكخستن و ئەڵتەرناتیڤەوە زنجیرە وتارێك بنووسم …

ئێوهباوهڕتان بهكاری هاوبهش لهگهڵ گروپهچهپهكانی دیكەدا ههیه، ئهگهر وهڵام ئهرێیه، ئایا لهبهشداری و سهركردایهتی هاوپهیمانییهكاندا مهرجێكی دیاریكراوتان ههیه؟

لەسەر ئەو بنەمایەی كە ئەناركییەكان نە باوەڕیان بەوە هەیە، كە ڕابەرایەتی بكرێن و نە بەوەش كە ڕابەرایەتی كەس بكەن، بەڵكو پێیانوایه‌ هەموو كەس دەتوانێت ڕابەرایەتی خۆی بكات و ڕزگاری هەموو كەسێكش، لە گرەوی تێكۆشانی خودی ئەو كەسەدایە. هەر لێرەوە هەموو ڕێكەوتن و پێكهاتنێكی دەرەوەی كۆڕ و كۆمەڵە كرێكاریی و خۆجێییەكان ڕەتدەكەنەوە، ئەمە بۆ خەباتی توێژەكانی دیكەی وەك خوێندكاران و خانەنشینان و پەككەوتان و بێكاران و جوتیاران و … تد هەر ئاوا دەبینن. بۆیە هەموو كارێكی هاوبەش لەسەر ئاستی دەستەگەریی و دەستەبژێریی ڕەتدەكەنەوە و تەنیا ددان بە یەكێتی چینایەتی چەوساوان لە ڕێكخراوە جەماوەریی و خۆجێییەكاندا دەنێن و هەموو ڕێكخستن و پێكهاتە و دەزگە و كارگێڕییەكی قوچكەیی (هیرارشی) و دەستەگەریی و دەستەبژێریی، ڕەتدەكەنەوە.

بە بۆچوونی من، ئەركی ئەناركییەكان ئەوە نییە بچن لەتەك چەند چەنەبازێكی ڕامیاركار یا دەستەبژێرێكی خۆڕێكخستوو لە سەرووی خەڵكەوە، كاری هاوبەش بكەن، بەپێچەوانەوە ئەركیان قاودانی ئەو دەستەبژێرە دەسەڵاتخوازانەیە لەنێو چەوساواندا و هاندانی خودی چەوساوانە بۆ پێكهێنانی ڕێكخستنی سەربەخۆی چینایەتیی و توێژیی لە شوێنی كار و خوێندن و گەڕەكەكان و كێڵگەكاندا.

لەبەرئەوە، وەڵام نەرێنییە و لە جیاتی بەفێڕۆدانی وزەی شۆڕشگێڕانە لە مشتومڕی دەستەگەری و ململانێ و كێبركێ لەتەك كەسانێك، كە ھەر لە سەرەتاوە ئامانجیان جێگرتنەوەی سەروەرانی ئێستایە و ھەنگاو بە ھەنگاو نەخشە بۆ دەستەمۆكردنی بزاڤە كۆمەڵایەتییەكان دادەڕێژن و ھەوڵی پاشكۆكردنیان دەدەن. چونكە ئەگەر قسە لەسەر یەكێتی چینایەتی چین و توێژە پڕۆڵیتیرەكان (چەوساوانی بێدەسەڵات)ە، ئەوا دەستەگەریی و ڕێكخراوەی ڕامیاریی و سەركردە و ڕابەر، [وەك مێژوو نیشانماندەدات و سەرەنجامی ئەزموونەكان دەیسەلمێنێت] تێكدەر و وێرانگەری ڕیزی خەباتكارانەی پڕۆڵیتاریان و ھەوڵێكن بۆ بەرپێگرتن و گێرانەوەی ئەو تاكە پڕۆڵیتێرە شۆڕشگێڕانەی، كە لە سیستەمە چینایەتییەكە یاخیدەبن و سنوورەكانی سەروەری دەبەزێنن، بۆ نێو جاڵجاڵۆكەی سیستەمی چینایەتی و خەساندنیان.

ههڵوێستی ئێوهبهرامبهر ئایین چییه؟

ئایین یا ڕێڕەو (مەزھەب) تا ئەو كاتەی كە پرسێكی كەسیی و پەیوەندییەكی كەسیی تاكە لەتەك ئەو شتەی كە دەیپەرستێت، ئیدی ئەو شتە مرۆڤیك بێت، یا مانگا و هێزێكی خەیاڵی سەروومرۆیی لە بۆشایی ئاسماندا، كەس بۆی نییە خۆی تێھەڵقورتێنێت و ئازادی پەیڕەوكردنی بەرتەسكبكاتەوە، بەڵام كاتێك ئەم پەیوەندی و ئارەزوومەندییە تاكەكەسییە دەگۆڕدرێت بۆ ئایدیۆلۆجیایەكی سەروەریی و پاڕاستنی سیستەمە چینایەتییەكە و لەقاڵبدانی ئازادی و سەربەخۆیی كەسانی دیكە، ناتوانرێت و ناكرێت وەك پرسێكی كەسیی چاوی لێبكرێت، بەڵكو وەك هەر ئایدیۆلۆجیایەكی دەسەڵاتخوازانە دژایەتیكردنی ئەركی هەر كەسێكە، كە دڵی بۆ ئازادی و یەكسانی و دادپەوەریی لێدەدات، بەڵام لێرەدا دەبێت شێوازی ئەو دژایەتییە ڕۆشنبكرێتەوە، دژایەتی ئایین وەك ئایدیۆلۆجیای دەسەڵات و سەروەری، نەك دژایەتی تاكی خۆشباوەڕ بە ئایین. ئێمە دەتوانین دژایەتی ڕێڕەو [مەزهەب] بكەین، بەڵام مافمان نییە ئازادی پەیڕەوكردنی ئایین لە هیچ كەس بستێنینەوە. هەروەها دژایەتی مەزهەب وەك ئامرازی چەپاندنی مرۆڤەكان، بە بڕیاردەركردن و سووكایەتی بە سومبولەكان و ڕوخاندنی پەرستگەكان ناكرێت، بەڵكو بە گێڕانەوەی ویست و خەیاڵی ئازادی بۆ مرۆڤ، ئایین دەپووكێتەوە و لەم ڕێگەیەوە متمانەی تاكی دەستەمۆ لەدەستدەدات، ئەویش بە هوشیاربوونەوەی تاك نەك بەناچاركردنی تاك بە وازهێنان یا سووكایەتی پێكردنی باوەڕەكەی.

كاتێك لە ڕەوتی خەبات و یەكگرتنی كۆمەڵایەتییدا، تاكی چەوساوە توانای خۆی و پەرجووی ھێزی یەكگرتووی چین و توێژەكەی دەرككرد، ئیدی پێویستیی ورەیی بۆ ھێزێك لە سەرووی خۆیەوە نییە و ناشبێت. ئەو كات خۆبەخۆ و ھەنگاو بە ھەنگاو بە ڕادەی ھەڵكشانی ھوشیاریی چینایەتی لە وابەستەیی ھێزی دەرەكی و خەیاڵكردی سەرووی خۆی ڕزگاریدەبێت، ھوشیاری چینایەتیش، پرۆسێسێكی سروشتی خەباتی ڕۆژانەیە، كە تاك لە متمانە بەخۆ و بە ھێزی یەكگرتنی چینەكەی دڵنیا و بڕواداردەكات و لێرەوە دێتەكایەوە، نەك بە سەپاندنی لەلایەن دەستەبژێرێكەوە.

مهگهر ڕێكخراوهجهماوهرییهئهنارشۆ سهندیكالیستهكان جۆرێكی دیكە لهڕێكخراوی پاشكۆ نین ؟

نەخێر. چونكە پێش ھەموو شتێك گروپ و ڕێكخراوە ئەناركیستەكان بەخۆیان ڕێكخراوی ڕامیاریی قوچكەیی (ھیرارشی) و ڕوو لە دەسەڵات نین و گروپە ئەناركییەكان تەنیا ئۆرگانی ڕاگەیاندن و پاگەندەكردنن و ھیچ ڕۆڵێكی ڕابەریی و ڕامیارییان نییە. ئامانج لە پێكھێنانی ڕێكخراوگەلێكی جەماوەری كە ئەناركییەكان ھەوڵیان بۆ دەدەن، ئەوەیە كە لە ڕووی چینایەتییەوە سەربەخۆ بن و ڕۆڵی میانجیگەری نێوان ئەندامانیان و دەسەڵات یا ئەندامانیان و خاوەنكار و كۆمپانییەكان نەگێڕن، دووەم ڕێكخستنی ئاسۆیی ناقوچكەیی (ناھیرارشی)یان ھەبێت، واتە لەسەر بنەمای فەرماندەر و فەرمانبەر پێكنەھاتبن، سێیەم كاروباری ڕێكخراوەیی و بڕیاردان و جێبەجێكردن لەسەر بنەمای دێمۆكراتی ڕاستەوخۆ بێت، چوارەم، شێوازی خەباتییان ڕاستەوخۆ دوور لە بڕیاری بیروكراسییانەی سەركرادیەتی و ڕەزامەندیی دەسەڵات بێت، بێجگە لەمانە، یەكێكی دیكە لە جیاوازییەكان ئەوەیە، كە گروپ و ڕێكخراوە ئەناركییەكان، تەنیا ئۆرگانی بڕیاردان و داواكردن نین، بەڵكو ھاوكات فێرگەیەكن بۆ خەباتی چینایەتی و گێرانەوەی متمانەبەخۆبوونی تاك و خۆربیركردنەوە و خۆڕێكخستن و خۆجێبەجێكردن بۆ تاك (ئەندامان/بەشداربووان). ھەموو ئەمانەش ھەوڵێكن بۆ بەرگرتن لە سەرھەڵدانی بیروكراسی ڕێكخراوەیی، بەرگرتن لە دروستبوونی توێژاڵیكی ئۆرۆستوكرات لە سەرووی ڕێكخراو و بزووتنەوەكەوە، بەرگرتن لە زاڵبوون و خۆسەپاندنی كەسانی توانادار و بەرگرتن لە سازشكردن لەتەك دەسەڵات و كۆمپانییەكان، لە سەرووی ھەموو ئەمانەوە لەنێوبردنی زەمینەكانی پاشكۆیی و دەستەمۆبوون بۆ پارتەكان و دەسەڵات.

پاشان، بێجگە لەوانەی سەرەوە، ئەنارکۆسەندیکالیزم شێوازی ڕێکخستنە نەك خودی ڕێکخستن، دەرکی ئەنارکیستەکانە بۆ ڕێکخستنی جەماوەریی بە پشتبەستن بە ئەزموونەکانی خەبات. سەندیکالیزم پێش سەرهەڵدانی تیئۆری و تێڕوانینی ئەنارکۆسەندیکالیستی بوونی هەبووە، ئەوەی ئەنارکیستەکان پێی هەستاون، ئاراستەکردنی خەباتی سەندیالیستی بووە بەرەو هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی چینایەتی، بەرەو کۆمەڵگەی ناچینایەتی. لەسەر ئەو بنەمایانە ئەنارکیستەکان ناکەونە لاساییکردنەوەی دەسەڵات و  پارت و گروپە رامیارییەکان، کە چین و توێژە پرۆلیتێرییەکان وەك پاشکۆی خۆیان و لە چوارچێوەی سنوورەکانی ئایدیۆلۆجیادا ڕێکدەخەن و مۆری دارایی [موڵکیەتی] خۆیانیان لێدەدەن، نەخێر تەواو بە پێچەوانەوە ئەنارکییەکان هەوڵی قوتکردنەوەی رێکخراو بەناوی خۆیانەوە نادەن، بەڵکو هەوڵی جێخستنی شێوازەکانی خەبات و ڕێکخستن و بیرکردنەوەی دژەسەروەرریی لە بزووتنەوە کۆمەلایەتییەکاندا دەدەن. لەبەرئەوە هەر کات ئەنارکییەکان لە شوێنێك و سەردەمێکدا بەهۆی کەم ئەزموونییەوە یا لەژێر کارایی دەسەڵاتخوازە بەناو سۆشیالیستەکان کەوتنە وەها هەڵەیەکەوە، ئەوا بیگومان بێجگە لە تەواوکاریی نەخشە و ڕامیارییەکانی دەسەڵات و سیستەمە چینایەتییەکە [دژە-شۆڕش]، هیچ کارێکی دیکە ئەنجامنادەن و دژایەتییکردنیان ئەرکی خەباتکارانەی هەر شۆڕشگێڕێکە.

ئهگهر ئهنارشیزم دژی نێوهندبوونی دەسەڵات و ڕێكخستن و بهڕێوهبردنه، ئهی وڵات چۆن ڕێكدهخهن؟

ئه‌ناركیسته‌كان نه‌ك هەر بەته‌نیا دژی نێوه‌ندێتی دەسەڵاتن، به‌ڵكو دژی خودی دەسەڵاتیشن. چونكه‌ چه‌مكی دەسەڵات به‌بێ بوونی دوو جه‌مسه‌ری دژبه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ و سەروەر، واته‌ دەسەڵاتدار و بێدەسەڵات، بێواتاترین ده‌سته‌واژه‌ له‌ ده‌ربڕینی هزریدا پێكده‌هێنێت.

كاتێك كە واژەی دەسەڵات دێتەپێشەوە، دەستبەجێ واژەی بێدەسەڵات بە ھۆشی كەسی ئازادیخوازادا گوزەردەكات و سەرنجیڕادەكێشێت و دایدەچڵەكێنێت. چونكە ئەوەی تا ئێستاكە ھەبووە و لە ئارادابووە، دەسەڵاتی كەمینە بووە بەسەر زۆرینەدا، ئیدی ئەو كەمینەیە چەند كۆیلەدار و ئیمپراتۆر و ئاخایەك بووبن یا چەند ڕامیار و سەرمایەدارێك بووبن، ھیچی لەوە نەگۆڕیوە، كە دەسەڵاتدارییان لە ئەنجامی نایەكسانی دەسەڵاتدا، كە بەرھەمی نایەكسانی ئابووریییە، سەریھەڵداوە. لەبەریەوە، ناكرێت و نادروستیشە كە واژەی دەسەڵات لە جیاتی خۆبەرێوەبەرایەتی و خۆڕێكخستنی ئازادیخوازانەی كۆمەڵگە، كە لەسەر  بنەمای یەكسانی ئابووریی و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی دێتەبوون، بەكاربەرین.

ئەگەر ئێمە خوازیاری كۆمەڵگەی ئازادبین، كەواتە ناچار بە خەبات دژی ھەموو ئەو پێكھاتانە دەبین، كە كۆمەڵگە لە كۆیلەتیدا ڕادەگرن؛ واتە دژی ئەو پێكھاتانەی كە سەروەریی كەمینە بەسەر زۆینەوە دەپارێزن و خودی ئەو سەروەرییە لەسەر بنەمای نایەكسانی تاكەكان لە پێگەی ئابووریی و كۆمەڵایەتییاندا دێتەئاراوە و ئامانج لە قوتكردنەوەی دەسەڵات [فەرمانداریی / دەوڵەت] بەسەر کۆمەڵگەوە، پارێزگارییكردنە لەو نایەكسانییانەی كە نایەكسانی دەسەڵات لەنێوان گشت تاكەكانی كۆمەڵگەدا دروستدەكەن. وەھا پێكھاتەیەك، لەخۆیدا بازنەیەكی داخراو، كە تێیدا ڕۆڵ و مافی تاك لە دەوری چەقی نایەكسانیدا دەسوورێتەوە، پێكدەھێنێت. بەواتایەكی دیكە نایەكسانی ئابووریی، نایەكسانی كۆمەڵایەتی دروستدەكات و نایەكسانی كۆمەڵایەتیی، نایەكسانی دەسەڵات دروستدەكات، بە ھەمان شێوە لەو سەرەوە، دەسەڵات ئامرازێكە بۆ پاڕاستنی نایەكسانی ئابووریی و كۆمەڵایەتیی، كە نە نایەكسانی دەسەڵات بەبێ نایەكسانی ئابووریی بوونی دەبێت و نە نایەكسانی ئابووریی بەبێ نایەكسانی دەسەڵات دەتوانێت دررێژە بە مانەوەی خۆی بدات و كۆمەڵایەتیی ببێتەوە و بمێنێتەوە.

لەبەر ڕۆشنایی ئەو ھۆیانەی سەرەوە، تەنیا ئەڵتەرناتیڤێك، كە دەتوانێت كۆتایی بە نایەكسانییە ئابووریی و كۆمەڵایەتیی و دەسەڵاتییەكان [دەسەڵاتی دایك و باوك بەسەر منداڵاندا، دەسەڵاتی مامۆستا بەسەر خوێندكاراندا، دەسەڵاتی بەڕێوەبەر بەسەر فەرمانبەراندا، دەسەڵاتی خاوەنكار بەسەر كرێكاراندا، دەسەڵاتی زەمیندار بەسەر جوتیاراندا و دەسەڵاتی پیاو بەسەر ژن و دەسەڵاتی ژن بەسەر پیاودا، دەسەڵاتی پەنادەر بەسەر پەنابەردا] بھێنێت، یەكەم لەنێوبردنی خودی دەسەڵاتە وەك پێكھاتەیەكی ڕێكخراوی سەرووخەڵكی، كارێكی ئاواش بەبێ لێدانی بنەماكانی واتە دارایی تایبەتیی و دەوڵەتیی و كاریكرێگرتە و مێنتالێتی و ڕێسای كولتووریی و پێگەی كۆمەڵایەتی باڵا و پایین، ئەستەمە. بەم جۆرە دەبینین، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی سەرووخەڵكی كەمینەیەك لەسەر زۆرینە لەنێوبەرین، پێویستە خۆبەرێوەبەرایەتی گشتی یا ھەمووانی پێشنیاربكەین، بۆ ئەوەی وەھا خۆبەڕێوەبەرایەتییەكی گشتیی مسۆگەربكەین، پێویستە میكانیزمەكانی جێگیركردن و پاڕاستنی وەھا خۆبەڕێوەبەرایەتییەكی گشتی دەستەبەربكەین، وەھا دەستەبەركردنێكیش بەبێ لێدان و ڕەتكردنەوەی میكانیزم و ئامرازەكانی دەسەڵاتی سەرووخەڵكی واتە دێمۆكراتیی نوێنەرایەتی [فەرمانڕەوایی پارلەمانی]، ناتوانێت ببێتە بەشێك لە كەتوار و بنەمای خۆبەڕێوەرایەتی گشتی؛ كە دواجار ئەوەی كە لە كۆنەوە تائێستا ناسراوبێت و دەركەوتبێت و پێشتریش ئامراز و میكانیزمی بەرێوەبەرایەتی نادەوڵەتیی بووبێت، تەنیا دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ [دێمۆكراسیی گەلیی یا ھەمووانەییە]. وەھا دێمۆكراسییەك وەك میكانیزمی ڕێكخستنی سەرخانی كۆمەڵ، بەبێ بوونی ژێرخانی تەبا و گونجاو لەتەك بەرێوەبەرایەتی گشتی و كۆمەڵگەی ئازاد، ئەستەمە خۆی بگرێت. لەبەرئەوە بۆ خۆگرتن و جێكەوتەبوونی ڕێكخەری سەرخانێك، پێویستمان بە بنەمای ژێرخانیی ھەیە، كە لە ڕەتكردنەوەی پایە ئابوورییەكانی ژێرخانی دەسەڵاتی سەرووخەڵكیدا دەتوانێت سەرھەڵبدات، بەواتایەكی دیكە بەبێ ڕەتكردنەوەی دارایی تایبەتی و دەوڵەتیی و كاریكرێگرتە، ھیچ كات ناتوانین بە بنەماكانی كۆمەڵگەی ئازاد و سەرخانەكەی [دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ] بگەین، ئەو بنەمایانەش بەرهەمهێنان و دارایی كۆمەڵایەتیی [گشتی نەك دەوڵەتی]، كاری ئازاد و خۆبەخشانە، ھەرەوەزیی و كۆمەڵە كشتكاریی و پیشەسازییەكانی گوند و شارن.

بەو جۆرە كاتێك، كە ئێمە لە دەروونی خودی كۆمەڵگە و سیستەمی چینایەتیدا پایەكانی كۆمەڵگەی داھاتوو [ناچێنایەتی] لە ژیان و  خەباتی ڕۆژانەدا بكەینە بەشێك لە كولتووری چەوساوانی ئازادزیخواز، واتە لە جیاتی ملدان بە كاری زۆرەملێ و كرێگرتەی سەرمایەداران و دەوڵەت، ھەروەزییە ھاوبەشەكانی خۆمان پێبھێنین، لە جیاتی پاشڕەویی پارتەكان و ڕیفۆرمی دەسەڵات، ڕێكخراوە و ڕێكخستنە ئاسۆیی و زنجیرییە جەماوەرییەكانی چین و توێژە پڕۆڵێتێرەكانمان پێكبھێنین، كاتێك لە جیاتی ژیانی تاكگەرایی لیبراڵی و ھەرەوەزیی خێڵگەرایی، كۆمونە گشتییە ئازادەكان لەسەر بنەمای ئازادی تاك و ھەرەوەزیی كۆمەڵ پێكبھێنین، كاتێك لە جیاتی دەنگدان بە ڕامیاران و ھەڵبژاردنی چەوسێنەرانمان، خۆبەڕێوەبەرایەتی بۆ ھەروەزییەكان و كۆمونە ئازادەكان و گەڕەك و گوند و شارۆچكەشارەكان پێكنھێنتن، ئیدی ئەو كات ھەم ڕوخاندنی دەسەڵاتی چێنایەتی ئاسان و شیاوی وێناكردن و دەرککردنە و ھەم ئەگەرەكانی گەڕانەوەی سیستەمی چینایەتی وەلادەنرێن و ھەم پێكھێنانی كۆمەڵگەی ئازاد ئاسانترین و بێمەترسیترین كارێك دەبێت، كە مرۆڤی ئازادیخواز بەبێ دوودڵی دەتوانێت دەستی بۆ بەرێت، چونكە ئیدی سیستەمی چینایەتی و دەسەڵاتی سەرووخەڵكی و سەرمایەداری، بەشێك نابن لە  مێنتالیتی و شێوەژیان و كولتووری خەڵك، بەڵكو بوونێكی ناكۆك و لاوەكیان لە كۆمەڵگەدا دەبێت، وەك بوونی سیستەم و كاركردی فیئۆداڵی لە بەرەبەیانی سیستەمی بۆرجوازییدا.

لە وەھا كۆمەڵگەیەكدا ھیچ پێداویستی بە نێوندی ڕێكخستن و بەڕێوەبردن و بڕیاردان نابێت، چونكە تاكی ئازاد و ھەرەوەزیكار، بۆ ھەستان بە ئەركی سەرشانی بەرامبەر ھاونیشنگەكانی ھیچ پێویستی بە فەرمانی كەسانی سەرووی خۆی و دەسەڵاتی نێوند نییە و خۆبەخۆ و خۆبەخشانە كار و فەرمانی كۆمەڵایەتیی وەك ڕێسایەكی كولتووریی بنەمای ڕۆشنبیریی پێكدەھێنێت. لێرەوە ئیدی پێویستی نێوەندگەرایی ڕێكخستن و بەرھەمھێنان و دابەشكردن و بەرێوەبردن نامێنێت و تاكەكان لە كۆمیونیتییەكاندا ھاریكار و پشتیوانی یەكدی دەبن و كۆمیونیتییەكان ھاریكار و پشتیوانی یەكدی و كیشوەرەكانش تا دەكاتە ئاستی كۆمەڵگەی جیھانی ئازاد.

درێژەی هەیە …

*********************

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم، کرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان – ١

http://wp.me/ppHbY-HN

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان – ١

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان

هەژێن

بەشی یەکەم

ئەگەر پێمانوابێت، وەڵامەكانی ئێمە تەواو و دوا دەركی مرۆڤایەتین، ئەوا خەریكین لە خۆمان بتێك سازدەكەین. ھەروەھا ئەگەر پێمانوابێت، ئەو سیستەمی ڕێكخستنەی كۆمەڵگە، كە ئێمە خەباتی بۆ دەكەین، دوایین چاوەڕوانی و گەشەیەكە، كە مرۆڤایەتی پێیدەگات، ئەوا دیسانەوە خەریكین پووچگەراییەكی دی لە تەپوتۆزی پۆوچگەراییەكانی دیكە، چێدەكەینەوە. سۆشیالیزم بەھەشتێك نییە لە ئاسمانەكانەوە دایگرین و لە پەڕاوی ئەفسانەكاندا بیدۆزینەوە و مۆدێرنیزەی بكەین، سۆشیالیزم خەونی مرۆڤی زیندووە و بە پراكتیكی شۆڕشگێڕانە كەتواریی دەبێتەوە و سەركەوتنیشی لە كولتووربوویندا دەبێت، بەبێ ئەوە، لە خەیاڵی گۆشەگیرانە و فەنتازی ئایدیالیستانە بەولاوەتر نابێت.

خوێنەرانی هێژا، ئەوەی لێرەدا دەیخوێننەوە، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامی پرسیارەگەلێكی جۆراوجۆر و ناهاوكاتی كۆمەڵێك هاوڕێ و خوێنەری وێبلاگەكەمە، كە لەبەر نەبوونی كاتی پێویست و گونجاو هەندێكیان بە كەمی و كورتی لە كاتی خۆیاندا وەڵامم داونەتەوە، بۆیە بەباشمزانی لە ھەلێكدا كاتێك بۆ تیروتەسەل وەڵامدانەوەیان تەرخانبكەم. ئاراستەكردنی ئەم پرسیارانە، لە شێوەی پەیوەندی دوولایەنە و تەنانەت هەندێكیان لە شێوەی سەرنجی نەناسراو لە سەر بابەتەكانی نێو وێببلاگەكەم نووسرابوون. وه‌ك گوتم هه‌رچه‌نده‌ ڕاسته‌خۆ بە ته‌له‌فۆن، چات و كورته‌ په‌یام وەڵامم به‌ هه‌ندێك له‌ پرسیاره‌كان داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ هاوڕێیان و ھاوەڵان له‌سه‌ر زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ پێداده‌گرن و ده‌خوازن وه‌ڵامی پوخت و دیاریكراویان بده‌مه‌وه‌، منیش بۆ پاشه‌كه‌وتی كات و خۆلادان له‌ دووباره‌ و چه‌ندباره‌ی وه‌ڵام و سه‌رنج، به‌باشمزانی له‌م شێوه‌ نووسینه‌دا وه‌ڵامبده‌مه‌وه‌. هیوادارم هه‌ر ئازیزێك كه‌ سه‌رنج و ڕه‌خنه‌ی هه‌یه‌، بیكاته‌ نووسینێك، تاوه‌كو سوودی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ من و بۆ خوێنه‌رانیش هه‌بێت. چونكه‌ گفتوگۆی دوولایه‌نه‌ و داخراو، هیچ كاراییەکی نانێت.

سەرەتا و بەر لە هەر شتێك بەپێویستیدەزانم، بۆ خوێنەرانی ڕۆشنبكەمەوە، كە ئەو وەڵامانەی لێرەدا دەیانخوێننەوە، تەنیا بیروبۆچوونی منن بۆ ده‌وروبه‌رم و خوێندنەوەی ئەناركیزم لە تێڕوانینی منەوە دەخەنەڕوو، نوێنەرایەتی بۆچوونی گروپێكی دیاریكراو ناكەن و ناشتوانم بڵێم ئەمە بیری ئەناركیستییە، بەڵكو تەنیا تێگەیشتنی منە لە ئازادی و یەكسانی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی [ئەناركی]، كە بە بۆچوونی من ئەو خەونانە تەنیا لە هزری ئەناركیدا توانراوە زیندوویەتی و مرۆییبوونیان پارێزراو و كارا بمێنێتەوە. هەروەها هیچ شتێك بڕاوە و بێچەندوچوون نییە و ڕاستیش شتێكی ڕێژەییە و ئەوەی ئەمڕۆ بڕوام پێیەتی و پێداگریی لەسەر دەكەم، دەكرێت سبەینێ دژایەتی سەرسەختی بكەم و بەنادروستی بزانم، بەڵام لەم ساتەدا تەنیا هزرێك كە توانیبێتی دەربڕی ئازادی و سەربەخۆیی تاك و كراوەیی و ناچینایەتی كۆمەڵگە و دادپەروەری كۆمەڵایەتی بە فراوانی خەونە مێژووییەكانی مرۆڤ بێت، لای من ئەناركیزمە بە هەموو سەردەم و لكەكانییەوە. ئەمە بۆچوونی ئەم ساتەی منە، ئەم بۆچوونەشم بەرھەمی خوێندنەوەی پەرتووك و پابەندیم بۆ فێرگەیەكی ھزری نییە، بەڵكو بەرھەمی خەباتی كردەییمە لە ماوەی سی (٣٠) ساڵی ڕابوردوودا؛ ھیچ شتێك لە سەدا سەد دروست نییە و ھیچ شتێكیش لە سەرووی ڕەخنەوە نییە و ژنان بەبێ ڕەخنە بۆنی و بەرامەی گۆمێکی لیخنی لێدێت.

تێبینی ئەم وەڵامانە بۆ چەند ساڵ پێش ئێستا دەگەرێنەوە، بەتایبەت سەردەمی بلاگەکانی “کوردپلانێت” و “دواتر کوردبلۆگەر”، کە بەداخەوە بە فەوتانی ئەرشیڤی بابەتەکانم لەو دوو بلاگەرەدا، زۆرێك لەو بابەتانەی کە سەرنجەکانیان لەسەر نووسرابوون، فەوتان. هەروەها سێ ساڵ دەبێت، کە ئەم وەڵامانەم ئامادەی بڵاوکردنەوە کردوون، بەڵام بەداخەوە لەبەر ڕووداو و ڕاپەڕینەکانی ساڵانی ڕابوردوو و پەیدابوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرقاڵییەکان زۆر بوون و بواری ئاوڕلێدانەوەیانم نەمابوو، تا ئەم ڕۆژانە بڕیاری کەمکردنەوەی بەشداری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دوورکەوتنەوەیەکی کاتیم دا، بۆ ئەوەی کۆمەڵێك کاری تەواونەکراو، تەواوبکەم و قورساییان لەسەر هۆش و بیرکردنەوەم لادەم.

پرسیار : ئایا ئەناركیزم و ئەنارشیزم، دوو شتی جیاوازن، جیاوازییان چییە؟

نه‌خێر، هه‌ر یه‌ك شتن، له‌ هه‌ندێك له‌ زمانه‌ ئۆروپییه‌كاندا به‌ ئه‌ناركیزم، ئه‌ناركیسمۆ و له‌ هه‌ندێكی دیكەدا به‌ ئانارشیزم … تد، ده‌خوێندرێته‌وه‌، ڕیشه‌ی واژه‌كه‌ بۆ زمانی یۆنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و به‌ واتای ناسه‌روه‌ری؛ (فەرمانڕەوایی، سەروەری ، archy) +(دژ، ڕەتگەرەوە، an) و هزری ئه‌ناركی هه‌ر له‌ به‌ره‌به‌یانی ململانێی نێوان چه‌وسێنه‌ر و چه‌وساوه‌دا دژی هه‌موو دەسەڵاتێكی سه‌رووخه‌ڵكی یا سه‌روه‌ری چێنایه‌تی بووه‌ و هه‌یه‌ و خوازیاری كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ره‌وه‌زیی ئازاد و فیدراتیڤه‌ (پێكهاتوو و یه‌كگرتوو له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراسیۆن و كۆنفیدراسیۆنی ئەناركی).

پرسیار : داهێنەری بیری ئەنارشیزمی كێیە؟

سەرەتا پێویستە بڵێم، دەربڕینی “بیری ئەنارشیزمی” هەڵەیە و بیری ئەناركیستی یا ئەنارشیستی دروستە. بەداخەوە لە زمانی كوردیدا ئەم هەڵانە زۆر ڕوودەدەن. كاتێك كە لە چەمكێكی هزری یا فیلۆسۆفی یا زانستی دەدوێین، ئەوا پێویستی پاشگری (ئیزم یا ئیسم) دێتە پێشەوە، بەڵام كاتێك كە لە بارەی ڕەوتێكی كۆمەڵایەتی یا ڕامیاریی هەڵگری هرزێكی ڕامیاریی یا فیلۆسۆفی دەدوێین، ئەوا پاشگرەكە دەگۆڕێت و دەبێت (ئیست)، كە نیشانەی پەیڕەوی گروپێك یا كەسێك یا بزاڤێكە لەو هزرە.

ئه‌ناركیزم وه‌ك دیاره‌ بۆ ناوی كه‌س ناگه‌ڕێته‌وه‌ و كه‌س خاوه‌ن و داھێنەری نییه‌ و لە مێژوودا كەسێك بەناوی (ئەناركی/ ئەناركیزم) بوونی نییە، بیرێكی ئازادیخوازانه‌ی خۆڕسكه‌ و هه‌ر له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ هه‌بووه‌ و له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هزره‌ ڕه‌تگه‌ره‌وه‌ی ئۆتوریته‌ [دەسەڵات و سەروەریی]ە‌، هیچ كات هه‌ڵگرانی بواری ئه‌وه‌یان نه‌داوه‌ په‌یامبه‌رانێك قوتببنه‌وه‌ و بیكه‌نه‌ داهێنراوی خۆیان. بەڵام ئەمە ڕەتگەرەوەی ئەوە نییە، كە ئەم هزرە لە ڕەوتی پەرەسەندنیدا دەیان و سەدان ئەندێشمەندی دیار و نادیاری پەروەراندووە و توانیویانە بە ڕەخنە و شیكارییەكانیان پەرچەمی ئازادیخوازی ئەم ڕەوتە شەكاوە ڕابگرن. لە یەک واژەدا ئەنارکیزم ئایدیۆلۆجیا نییە، بەڵکو میتۆدلۆجییە، واتە شێوازی بیرکردنەوەیە، نەک قالبی بیرکردنەوە. بۆ ناسین و زانیاری زیاتر لەمەڕ بیریارانی ئەناركیست، سەرچاوەی ئینتەرنێتی زۆرن، لەوانە ئەرشیڤی نووسەرانی ئەناركیست http://theanarchistlibrary.org/authors  شێوازی خەباتی ئەناركیستی http://shawnewald.info/aia ،

پرسیارە بەردەوامكراوەكان لەمەڕ ئەناركیزم http://anarchism.pageabode.com/afaq/index.html

 

پرسیار: كامە ڕەوت لە ئەناركیزم دروستە و كامە لادەرە؟

له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌ناركیزم شێوازی هزرە/ شێوازی هزرینە‌ نه‌ك ئایدیۆلۆجیا، ئه‌وا فره‌ ڕه‌هه‌ند و فره‌ باڵه‌ و هیچ په‌یامبه‌رێكی نییه‌، تاوه‌كو هه‌ڵگرانی بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر قسه و كرداره‌كانی ئەو و كه‌تواری سه‌رده‌مه‌كان به‌و پێوه‌ره‌ بپێون. هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هزره‌ وه‌ك فیلۆسۆفی ژیان گه‌شه‌یكردووه‌، بۆیه‌ له‌ته‌ك په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌ی كۆمەڵایه‌تی و پێكهاته‌كانی كۆمەڵگه‌ وه‌ك پێویستییه‌ك لك و پۆپی لێبووه‌ته‌وه‌. له‌ هزری ئه‌ناركیدا لاده‌ر و بنه‌وان نییه‌، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت، كه‌ ئه‌م هزره‌ چه‌ند سه‌رخه‌ت و بنەمایەكی لێكهه‌ڵپێكراوی هه‌یه‌ و ئه‌وانه‌ش پێوانه‌ی پابه‌ندین به‌م هزره‌وه‌ن؛ له‌وانه‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی چینایه‌تی [بەهەموو شێوەكانییەوە]، ڕەتكردنەوەی دارایی تایبه‌ت و دەوڵەتی، ڕەتكردنەوەی كاری كرێكگرته‌ و ڕەتكردنەوەی هه‌ڵاواردن و ڕەتكردنەوەی سته‌م به‌ هه‌موو شێوە‌كانیانییه‌وه‌.

پرسیار: ئهنارشیستهكان بۆچ تهنیا دژی دهوڵهتن، ئایا به لابردنی دهوڵهت كۆتایی بهكۆمهڵگهی چینایهتی دێت؟

بەپێچەوانەوە ئەناركیستەكان تەنیا دژی دەوڵەت نین، بەڵكو دژی هەموو سەروەرییەكی مرۆڤن بەسەر مرۆڤەوە، ئیدی ئەو سەروەرییە ئابووریی و ڕامیاریی بێت یا كۆمەڵایەتی و كولتووریی و دەزگەیی یا خێزانی بێت. ئەناركیستەكان ئەوەیان لەلا ڕۆشنە كە نایەكسانی ئابووریی، نایەكسانی دەسەڵاتیی و كۆمەڵایەتیی بەدوایدا دێت، هەر لێرەشەوە بەو سەرەنجامە گەیشتوون، كە دەوڵەت و پارت و دەزگە ڕامیاریی و ئابووریی و تەنانەت كۆمەڵایەتییە قوچكەیی (هیرارشی / ھەرەمی)یەكان، ئامرازی پاڕاستنی ئەو نایەكسانی و سەروەرییەن و كۆیلەتی مرۆڤ ڕادەگرن، بۆیە هیچ پاساوێك بۆ پاڕاستن و گۆڕینی شێوەی دەسەڵات و دەزگە دەسەڵاتییە سەرووخەڵكییەكان نابینن و بوونی ئەو دەزگە و ئامرازانە نیشاندەری بوونی سەروەری هەندێك بەسەر هەندێكی دیكەن و گۆڕینی ناو و شێوەی دەوڵەت و دەزگەكانی وەك لە بلۆكی بۆلشەڤیكی و مائۆئیستیدا بینیمان، هیچی لە كڕۆكە چینایەتییەكەی نەگۆڕی، بەڵكو لەوە واوەتر دڕەندەیی و بیروكراسیی گەیاندە لوتكە و ڕووی دەوڵەتە بۆرجوازییەكانی دیكەیان سپیكردەوە. بە بۆچوونی من، ئەگەر كەمێك لەو پاگەندە كرچ و كاڵانەی، كە بۆ ئەناركییەكان لەلایەن چەپەكان و دەسەڵاتخوازە بەناو سۆشیالیستەكانەوە دەكرێن، وردبینەوە، ئەوا بۆماندەردەكەوێت، كە ئەناركییەكان بۆ هەر ڕەتكردنەوەیەك لە ژیانی ڕۆژانەدا ئەڵتەرناتیڤی كەتواری و ئاوەزگیر پێشنیاردەكەن و بەپێچەوانەی دەسەڵاتخوازانەوە، بەڵینی سەرخەرمان (خواردنی كولیچە لە ئاسمان) نادەن.

بەكورتی ڕەتكردنەوەی دەوڵەت، لەوێوەیە، كە وەك ئامرازی ڕاگرتن و پاڕاستنی پێداویستی سەروەریی چینایەتی ھاتووەتە بوون و درێژەی پێدراوە، كاتێك كە ئێمە قسە لە كۆمەڵگەی ناچینایەتی بكەین، كەواتە قسەكردن لە پێداویستی دەوڵەت دەبێتە پارادۆكس بۆ پاگەندەكانمان. چونكە ناتوانین ئامرازێك یا پێكھاتەیەك كە بۆ پاراستنی كۆمەڵگەی چینایەتی [خاوەنددارێتی تایبەت و كاری كرێگرتە و سەركوت و ھەڵاواردن] ھاتبێتە بوون و سەریھەڵدابێت، ئێمە بێین و پاگەندەی ئەوە بكەین، كە بە پاڕاستن و بەدەستەگرتنی ئەو ئامراز و پێكھاتەیە، پارێزگاری لە كۆمەڵگەی ناچینایەتی دەكەن و پەرەیپێدەدەین. وەك بیریارانی ئەناركی دەڵێن “وەك چۆن ھەموو ئەندامێكی جەستەی مرۆڤ بۆ كار و چالاكی یا وەڵامدانەوە بە پێداویستییەكی دیاریكراو ھاتووەتە بوون، ھەر ئاواش ھەموو دەزگەیەكی كۆمەڵایەتی، ئابووریی و ڕامیاریی بۆ وەڵامدانەوە بە پێداویستییەكی دیاریكراو سەریھەڵداوە؛ ھەروا كە ناتوانین بە چاو ببیستین و بە گوێ بۆن بكەین و بە دەست ببینین و بە سەر بەڕێگەدا بڕۆین، ھەر ئاواش دەوڵەت، كە ئۆرگانی ڕاگرتنی كۆمەڵگەی چینایەتییە، ناتوانین بۆ ڕاگرتن و پەرەپێدانی كۆمەڵگەی ناچینایەتی بەكاربەرین.”. بەم جۆرە ڕەتكردنەوەی دەوڵەت لە گۆشەنیگای ڕەتكردنەوەی سەروەری چینایەتییەوە، نەك ڕەتكردنەوەی كۆمەڵگەی چینایەتی لە ڕەتكردنەوەی دەوڵەتەوە. ئەوە تەنیا پاگەندەی باڵە دەسەڵاتخوازەكانی نێو بزاڤی سۆشیالیستییە، كە بۆ بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەی ھزری ئەناركی، پێیھەڵدەستن، چونكە ئایدیا ئەناركییەكان، خەونی دەسەڵاتخوازیی و بەھەشتە دەوڵەتییەكەی ئەوان پوچەڵدەكەنەوە. ئەوانە دەخوازن بەختی دەسەڵاتدارییان لە دروستكردنی پارت و ڕێكخراوە قوچكەییەكان (ھیرارشییەكان) و دەوڵەتی بەناو كرێكاری و سۆشیالیستیدا بەدەستبھێننەوە و جێگەی دەسەڵاتدارانی ئێستا بگرنەوە. لەو بارەوە مێژوو گەواھی لەسەر ڕۆڵی پارت و سەركردەكانی و دەوڵەتەكانی بلۆكی ڕوسی و چینی و كوبایی داوە، مشتومڕكردن لەو بارەوە، تەنیا خۆخەریكردن و كات بەفێڕۆدان و سەرقاڵكردنی بزووتنەوەی سۆشیالیستییە بە خەونی زیندووبوونەوەی مردووان.

پرسیار: ئاناركیستهكان، دژایهتی حزبیهت دهكهن، ئایا ئهلتهرناتیڤیان بۆی ههیه؟

بەڵی، زۆر بە دیاریكراوی و ڕاشكاوانە و زۆر بە ئاشكرا دژایەتی پارتایەتی و خۆبەڕابەركردن و خەڵك بە گێلزانین و نەخشەكێشان بۆ داهاتوو دەكەن. چونكە لای ئەناركییەكان هەموو مرۆڤێك توانای بیركردنەوە و بڕیاردان و جبەجێكردنی هەیە و ئەگەر تا ئێستا بەم شێوەیە نەبووبێت، ئەوا لەبەر بێتوانایی مرۆڤەكان نەبووە، بەڵكو لەبەر چەپاندن و لاوازكردنی متمانەی تاكەكان بەخۆیان و لەنێوبردنی تواناكانیان بووە، بەهۆی قەبەكردنەوەی ڕۆڵی دەوڵەت و چەند تاكەكەس و دەستەبژێرێكەوە بووە.

پارت دەزگەیەكی قوچكەیی چینایەتییە، كە لەسەر بنەمای فەرماندان و سەروەری كەمایەتییەكی نووسینگەی ڕامیاریی و كۆمیتەی نێوەندی و فەرمانبەری و ملكەچی زۆرینەی ئەندامانی خوارەوە دامەزراوە، دەقاودەق وێنەگرتنەوەی كۆمەڵگەی چینایەتییە لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆجیا. تاكی ئازادیخواز كە سیستەمی چینایەتی ڕەتدەكاتەوە، بەتەنیا لەبەر نەبوونی و بێكاری و بەڵاكانی دیكەی سەرمایەداری نییە، بەڵكو لەپێش ھەموویانەوە لەبەر بوونی سەروەری ھەندێك بەسەر ھەندێكی دیكەدایە و لە ملكەچی بۆ كەسانی دیكە یاخیدەبێت، بۆیە كەسی ئازادیخواز توانای ملدان بە پارتایەتی نییە و ھەردەم وەك گیانێكی یاخی لە ژیانی ڕۆژانەیدا خەریكی شكاندن و دەرچوونە لە قاوخە سەروەرییەكان، لەوانە خێزانی ھیرارشییانە ( چ بابسالار و چ داكسالار)، پارت و دەوڵەت، چونكە ئەم سێ پێكھاتەیە لەسەر بنەمای پەیوەندی سەروەری خودا و كۆیلەتی مرۆڤ دامەزراون و ئامانج لە دروستكردنیان تەنیا ڕاگرتنی زۆرینەیە لەژێر چەكمەی كەمایەتی دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوادا.

ئەگەر لەمەش بگوزەرێین، ئەوا تەنیا خوێندنەوەی مێژووی قۆناخی سەرمایەداری بەسە، بۆ ئەوەی لە ڕۆڵی ڕاستەقینەی پارت و دەستكەوتەكانی پارت و داھاتوویەك، كە پارت بەدواوەیەتی تێبگەین. ئەگەر سەرنجبدەین، ئەوا بەڕوونی دەبینین، ھەموو ھەوڵی پارتەكان لە ڕامیاریكردنی گشت پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكاندا كورتدەبێتەوە، كە بریتییە لە ھەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییە سروشتییەكانی مرۆڤ و داڕشتنەوەیان لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆجی و ڕامیاری، كە دەكاتە ڕێكخستنەوەی كۆمەڵگە لەسەر یاسا ڕامیارییەكان (یاسا ناسروشتییەكان). چونكە لە یاسا سروشتییەكاندا مرۆڤ و دەوروبەری لە تەباییدا دەبن و بوارێك بۆ بەرتەری نابێت، بەڵام بەپێچەوانەوە لە یاسا ڕامیارییەكان (دەستكردەكان)دا ھەموو تواناكان بۆ گەوجاندنی تاكە داماڵڕاوەكان لە بەرێوەبەرایەتی و دەسەڵات و سپاردنی كاروبارەكان و سەروەری بە دەستەبژێر(نخبە)ێك دەخرێنەگەڕ. ئا لێرەدا پێویستی پێكھاتەی قوچكەییانەی (ھیرارشیانەی) پارت وەك دەزگەیەكی چینایەتی دەردەكەوێت. ئەوەش لەسەر بنەمای تێڕوانینی ئایدیالیستی (پێشمەرجبوونی خوا، ژیری، تیئۆری)، كە كردە دەكاتە پابەندی بوونی تیئۆری و ئەمەش ھاوكێشەیەكی ئاوەژووە، چونكە پێشكەوتنی مرۆڤ و دەستكەوتەكانی ئەوە دەسەلمێنن، كە ژیری و تیۆری بەرھەمی ئەزموونگەری مرۆڤن و بەبێ كردە، مرۆڤ قەد نەیدەتوانی بە ئاستی ژیری و ڕۆشنبیریی و پێشكەوتنی تەكنۆلۆجی ئێستای بگات!

ھەڵبەتە لە خۆڕا نییە، كە پارت لەسەر بنەمایەكی ئاوا پێكھاتووە و خۆی ڕێكخستووە، چونكە وەك كوپییەكی كۆمەڵگەی چینایەتی ئامانجی ھێشتنەوە و دەستاودەستپێكردنی سەروەرییە. لەبەرئەوە پارت ھیچ كات ناتوانێت پشت بە بنەمای لەپێشبوونی كردە ببەستێت، چونكە دەبێتە ڕەتگەرەوەی خۆی، بەواتایەكی دیكە ئەگەر پارت باوەڕی بەوە ھەبێت، كە تیئۆری بەرھەم و بەرەنجامی كردەیە و بە كەڵەكەبوونی ئەزموونگیری كردەكانی خودی مرۆڤ بەو ئاستە لە ھوشیاری دەگات، كەواتە بوونی خۆی ڕەتدەكاتەوە، چونكە خاڵی دروستبوونی (دەستپێكردنی) لە چاو خاڵی كۆتایی دەبێتە نزمترین ئاست لە ژیری. لەبەرئەوە، بەپێی لۆجیكی گەشە و ئەزموونگیری، ئەوا ئەو سەرەنجامە دروستە، چونكە لەو خاڵەدا كە پارت بەتەمنتر و كۆنترە، ھوشیاریی تاك وەك بەرەنجامی ئەزموونگیری لە ئاستێكی باڵاتردایە، ھەر بۆیە تاوەكو پارت بەتەمەنتر بێت، جیابوونەوە، سەرھەڵدانی ناكۆكی و سەركوت تێدا زیاتر دەبێت، ئەمەش بەشێكە لە سروشتی پارت و سروشتیترین كاردانەوەی سەرانی پارتە بەڕووی لادەران و سەرپێچیگەراندا، لەبەرئەوەی كە لادەران و سەرپێچیگەران بەپێی ڕەوتی گەشە و ئەزموونگیری و باڵاكردنی ژیری و ھوشیاربوونەوە، دەبنە ڕەتگەرەوەی خاڵی سەرەتا و پارت و سەرانیشی وەك ھەر پێكھاتەیەكی قوچكەیی (ھیرارشی) پێكھاتوو لەسەر بنەمای پەیوەندی خودا و كۆیلە، ناچار بۆ مانەوە و پاڕاستنی سەروەرییان، دەكەونە سەركوت و تۆمەتباركردنی لادەران. ئەمە لەنێو خێزانی دەسەڵاتگەرایانە و دەوڵەتیشدا ھەر ئاوایە و بەھەمان لۆجیك بەڕێوەدەچن. ئا لێرەوە ئەناركیستەكان دژایەتی پارت دەكەن و بە پێكھاتەیەكی كۆنەپارێز و دژە-شۆڕشی دەزانن و واوەتر لەوە، من بە پەرەستگەی دەزانم، كە تێیدا ئەندامانی وەك مەزھەبییەكان، پەیڕەوی لە ژیری و فەرمانداری دەستەبژێرێكی ڕامیار دەكەن.

پرسیار : ئهنارشیستهكان دژایهتی ڕابهری ماركسیستهكان دهكهن، ئایا بهخۆیان ئهم كارهناكهن؟

نەخێر و هیچ كات. چونكە واتای ڕابەری ئەگەر سادە بكەینەوە، ئەوا دەكاتە شوانەیی. شوانەیی یا ڕابەری تەنیا لە بیر و ئایدیایەكدا جێگەی دەبێتەوە، كە تاكەكان بەسەر (زانا و نەزان)، (ڕۆشنبیر و ناڕۆشنبیر)، (بەتوانا و بێتوانا)، (ژیر و ناژیر)دا دستەبەندیدەكات و هەموو ئەو دەستەبەندییانەش تەنیا بۆ پاراستن و مسۆگەركردنی سەروەری هێندێكە بەسەر هێندێكی دیكەدا، ئیدی لە ژێر ناوی پەیامبەردا بێت یا لەژێر ناوی ڕابەر و فیلۆسۆف و ڕامیارەكارەكاندا بێت. ئەو بەرتەرییدانە ڕامیاریی و كۆمەڵایەتییانە، لە منداڵدانی هەمان سیستەمی چینایەتیدا لەدایكبوون و سەریشیان لە پاڕاستنی هەمان سیستەمەوە دەردەچێت.

ئەگەر خۆمان نەخەڵەتێنین و وردتر سەرنجبدەین، ئەو ڕابەرایەتییەی كە ماركسیستەكان پاگەندەیدەكەن، ڕیشەی بۆ ئەو بۆچوونانە دەگەڕێتەوە، كە پێیاوانوایە ھوشیاری چینایەتی لە دەرەوەی مەیدانەكانی كار و خەباتی چینایەتیدا سەرھەڵدەدا و بەرھەمی ژیری دەستەبژێرێكە و دەبێت لەتەك خەباتی خۆبەخۆیی ئابووریی چەوساواندا موتوربەبكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش ڕابەرییكردنی ماركسیستەكان دەكەنە پێشمەرجی سەركەوتنی شۆڕش. ئایا ئەم تیڕوانینە ھیچ جیاوازی لەتەك ئەو تێڕوانینەی ئایدیالیستەكان ھەیە، كە پێیانوایە ئاوەز و ھوشیاری لە خواوەن و بۆ ئەوەی كۆیلەكانی خوا لێیان بەھرەمەندبن، پێویستە پێخەمبەران و پیاوانی پەرەستگەكان ببنە ڕابەریان و ئامۆژگارییان بكەن و لە خراپە و نەزانی بیانگێڕنەوە؟!

بەڵام ئەگەر سەرنجی وردی ئەزموونەكانی ژیان بدەین، دەبینین ھیچ كەس ھێندەی پۆشاكدوورێك، لە دوورین و ھیچ كەس ھێندەی میكانیكێك لە چاكردنەوەی ئامێرەكان و ھیچ كەس ھێندەی جوتیارێك لە چاندن و وەرز و ئافاتەكانی كشتوكاڵ نازانێت؛ تەنانەت تیئۆریسیۆنەكانی ئەو بوارەش، ئەو شارەزاییەیان نییە. ھەروەك چۆن ھیچ كەسمان ھێندەی بۆرجوازێك لە چۆنیەتی چەوسانەوە و فریودانی بەرھەمھێنەران نازانین. ھەر بەو پێیەش ئاوەز و لۆجێك پەسەندیناكات، كە ھوشیاری چینایەتی كرێكاران و جوتیاران و … تد لە دەرەوەی خودی خۆیان و لە نێوەندیی ئەكادێمی و ڕامیارییەوە سەرھەڵبدات.

ھەر لەبەر ئەو ھۆیانەی سەرەوەیە، كە ئەناركییەكان خۆیان بە دەستە و گروپی پاگەندە و پراكتیزەگەری وانە ئەزموونییەكان ناودەبەن و لە جیاتی دروستكردنی ڕێكخراوەی قوچكەیی (ھیرارشی) و ڕامیاریی و سكتاریزمی دەستەبژێرانە (نخبوي) و فەرماندان بە ئەندامان و كرێكاران و زەحمەتكیشان بۆ خەبات و شۆڕش، بەخۆیان ھەڵدەستن بە ئەزموونكردن و بەكولتووركردنی كێڵگەی ھەرەزەویی و ژیانی كۆمونەیی و ھاریكاری كۆمەڵایەتی و ئاڵووێری بەرامبەرانەی زانیاریی و پێداویستییەكانی ژیانی ڕۆژانە بەبێ بەكاربردنی دراو و یاسا سەروەرییەكانی خاوەندارێتی تایبەتی و كاریكرێگرتە و سەروەریی لایەنێك.

درێژەی هەیە …

*********************

http://www.hezheen.tk

كۆیلە-ژنانی سوپاسگوزار

كۆیلە-ژنانی سوپاسگوزار

هەژێن

١٠ی ئازاری ٢٠١٤

بەر لەوەی بەوە تاوانباربكرێم، كە من ناهۆشیاریی چەوساوان بە دیاریكراوی لەم پەیوەندەدا ژنان، بۆ باری تاكایەتی و ڕەگەزیی دەگێڕمەوە و سەرچاوە بنەڕەتییەكان و هۆكارە سەرەكییەكان نابینم، بەپێویستی دەزانم بڵێم، هیچ ناڕۆڕشنیم لەو بارەوە نییە، كە سەرچاوەی هەموو هەڵاواردنێك و هەموو ستەمێك هەبوونی چینی ناكۆك بە یەك و ناكۆكی و جەنگی ئەوان و بوونیان بۆ بوونی دارایی تایبەت و كاریكرێگرتە و سەروەریی هەندێك بەسەر هەندێكی دیكە دەگەڕێتەوە و دەبەنگكردنی تاكە ژێردەستەكان بە ئایدیۆلۆجییەكانی دەسەڵاتخوازیی و  پێبەخشینی شوناسە دەستكردەكانیش هەر بۆ ڕاگرتنی ئەو كۆیلەتییەیە دەگەڕێتەوە، كە بەداخەوە زۆرێك بە سوپاسگوزارییەوە بە چنگ و ددان پارێزگاریی لێدەكەن و ئامادەی گیانبەخشینن لەپێناویدا.

بەڵام هیچ كات بوونی ستەم و هەڵاواردن و ژێردەستی ڕێگری هوشیاربوونەوە و دەركردنی نالەبارییەكان نییە و هەر هەوڵێك بەوەی بڵێین، سەروەران و سەرمایەداری ناهێڵن ئێمە یا كەسانی دیكە هوشیاربینەوە و لە ڕێوشوێنی كۆمەڵایەتیمان وردبینەوە و شوناسی چینایەتیمان دەركبكەین، پاساوێكە بۆ دەبەنگمانەوەمان و ڕەوایەتیدانە بە كۆیلەتی مرۆڤەكان، چونكە پاساودانی ناهوشیاریی، سەرەنجامەكەی مۆردانە لە هەمیشەییبوون و نەگۆڕبوونی و هاندان بۆ كولتووریبوون و مانەوەی ناهوشیاریی و كۆیلەتی، ئەوەش بێجگە لە خاترجەمكردنی مشەخۆران و سەروەران هیچیدیكە نییە و بەرھەمناھێنێت.

هەڵبەتە ئەوەش دەزانم، كە ئەو هەمووە پاساودانەی ناهوشیاریی و سوپاسگوزاریی كۆیلان، تەنیا بۆ مسۆگەركردن و سەلماندنی پێویستی ڕۆڵی شوانەیی كەسانێكە، كە پاگەندەیی “پێشڕەوبوون” دەكەن، بە واتایەكی دیكە بۆ ئەوەی دەستەبژێرەكان پێداویستی شوانەیی خۆیان و ئاسمانییبوونی هۆش بسەلمێنن، پاساو بۆ مێگەلكردنی ژێردەستان دەهێننەوە و  ئامانج لەوەش تەنیا ڕەوایەتیدانە بە سەروەریی چینایەتی و سەرەنجام دەتوانن بەوە پاگەندەی سەروەریی باشی خۆیان بكەن و لە گاڵتەجاریی هەڵبژاردنی پارلەمانیدا دەنگی ژێردەستان مسۆگەربكەن و لە كۆدەتا سەربازییەكاندا بەناوی شۆڕشەوە سەركوتمان بكەن و لە ناكاممانەوەی ڕاپەڕینەوەكاندا جێگەی سەروەرانی ڕوخاو بگرنەوە و  كۆمەڵگە لەسەر بنەمای “گوێڕایەڵیی پۆڵایین” ڕێكبخەن و هەر كەس سەرپێچی بكات، بەناوی دژەشۆڕشەوە گولەباران یا لە زیندان و ئوردووگەی كاری زۆرەملێدا بیپروكێنن و ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و  ڕاپەڕینەكان بە “مستی پۆڵایینی دیكتاتۆری دەوڵەت و پارت” دەمكوت بكەن.

هەندێك هاوڕێ و دۆستی ئازیز لەسەر بایكۆتكردنی ئاهەنگی ٨ی مارچ و نەفرەت لەو كارە، گلەییان لێكردووم. ڕاستییەكەی هەرچەندە هیچ گومانم لە دروستی هەڵوێستم نییە و بەوپەڕی بیرلێكردنەوەی دوو دەهەوە ئەو بڕیارەم داوە، بەڵام هەندێك لە ڕاستییە ئاوەژووكراوەكەش لەلای ئەوانە و پێشتریش ئەوەم دەزانی، هەر بۆیە دەهەیەك زیاترە بەو سەرەنجامە گەیشتووم، بۆ هۆشیاربوونەوەی مرۆڤی كۆیلە، ژێردەست، چەوساوە، هەڵاوێردراو، خۆشباوەڕ، پێویستە سەركۆنەی خودی خۆی بكەین، نەك گلەیی و سەركۆنەی چەوسێنەر و سەروەرەكەی . چونكە سەروەر و چەوسێنەر بەوپەڕی هوشیارییەوە ستەمدەكات، ئازادی كەسانی دیكە دەچەپێنیت، پیلاندەگێرێت، دەكوژێت، تیرۆردەكات، زیندان ئاوەداندەكاتەوە، تۆڕی مافیایی و بڵاوكردنەوەی بەنگكەرەكان دروسدەكات، دەیان كەناڵ و دەزگەی میدیایی بۆ دەبەنگكردنی تاكەكان قوتدەكاتەوە …تد، بەڵام تاكی چەوساوە و ژێردەست، لە ناهوشیارییەوە دەنگ بە چەوسێنەرەكەی دەدات، لەسەر سەروەرمانەوەی چەوسێنەرەكەی سنگی ئەوانی دیكە هەڵدەدرێت، سەربازی دەكات، دەبێتە پۆلیس و ئاساییس و پاسەوانی زیندان و ئەشكەنجەدەر، دەڵاڵی بازار دەكات، بەكاربەر فریودەدات، پێداگری لەسەر ڕاستی درۆی ڕامیاران دەكات، سیخوڕی و هەواڵگریی لەسەر هاوكار و هاوسێ و هاوەڵی دەكات ..تد، كاتێكیش كە لە سەروەرەكەی نائومێددەبێت، دەست بە گلەیی و گریان دەكات، یا پەنا بۆ گۆشەی مزگەوت دەباتەوە یا گۆشەی مەیخانە دەگرێت، ئەگەر ئەم دووانە دەروونی شێواوی دانەمركێننەوە، ئەوا پەنا بۆ خۆتەقاندنەوە و هیواداری بە پەری و مەی و هەنگوێنی بەهەشت دەباتەوە.

تازەترین بەڵگە و نموونە بۆ كۆیلانی سوپاسگوزار، ژنانن؛ ژنانێك كە لە ئاهەنگی پارتە ڕامیارییەكاندا بەشدارییانكردووە، زوو زوو یەخەی بەڕێوەبەرانی بەرنامەكانی ئاهەنگەكانیان گرتووە “كەی شایی و هەڵپەركێكە دەستپێدەكات، ئێمە بۆ هەڵپەركێ هاتووین نەك بۆ گوێگرتن و لێدانەوەی قەوانی ٨ی مارس ! “. من دەزانم هەندێك کەس بە درکاندنی ئەم شتانە و کردنیان بە بابەتی ڕۆژ ، توڕە و هەراسان دەبن، چونکە هەم کۆیلانی سوپاسگوزار بە پیادهەڵدان و دڵنەوایی ڕاهاتوون، هەم سەرمایەگوزارانی ڕامیار لەسەر تەختی ناهوشیاریی کۆیلانی سوپاسگوزار پاڵیان لێداوەتەوە و  لە شێواندنی مێژوودا لاقیان لێڕاکێشاوە. بەڵام بە پێچەوانەی ڕاهاتن و خوبەیەکەوەگرتنی ئەوان [شوانە و مێگەل]، هیچ شتێك نییە، کە شیاوی یا لە دەرەوەی یاساکانی گۆرانی کۆمەڵایەتییدا بێت، تەنانەت خوودی ئەو دوو لایەنەش!

بەڵێ من دەزانم ئەگەر پیاوانی ڕابەریش ئاهەنگە پارتییەكان بۆ ژنانی سوپاسگوزار سازنەدەن، ئەوا ژنانی دەقگرتوو بە پشتیوانی ڕامیاران و پارتەکان بەخۆیان هەر هەمان كاردەكەن، ئیدی ئەوانی ڕامیار چۆن ئەو هەلە بۆ سەرمایەگوزاری ڕامیاریی ناقۆزنەوە، خۆ گیل نەبوون، ساڵان و مانگان، فەرماندەرانی پارت ڕۆژ دەژمرن “كەی ساڵیادەكان دێنەوە، كەی ژنێك دەخنكێنرێت و كەی ڕۆژنامەنووسێك تیرۆردەكرێت” تا سەرمایەگوزاری لەسەر بكەن، هەنووكە لەشكرێك كۆیلەی سوپاسگوزار هاتوونەتە خانەی پارت و لە ساڵیادی سووتانی ژنەكرێكارانی شیگاكۆ و خۆپیشاندانەکانی سەدەی نۆزدە لە ئەمەریکا بۆ کەمکردنەوەی ساتەکانی کار و  کرێی یەکسان، ژنان بەخۆیان خوازیاری شایی و هەڵپەركێن ، ئیدی ئەوان بۆ نەیكەن؟!

لەبەرئەوە من هەرگیز ڕێگە بەخۆم نادەم گلەیی لە بازرگان بكەم، كە كاڵای خراپ دەفرۆشیت یا خۆراكی ئێكسپایەر بە خەڵكی دەفرۆشیت، من سەركۆنەی بەكاربەری نادەربەستدەكەم، من گلەیی لە ڕامیاران و  سەرمایەگوزاریی پارتان ناكەم، بەڵكو سەركۆنەی ئەندامانی خۆشباوەڕدەكەم، من گلەیی لە پیاوانی خۆ-بە -ژن-ڕزگاركەر ناكەم، بەڵكو سەركۆنەی ژنانی دڵخۆش و ئاسوودە بە كۆیلەتی دەكەم.

نموونەیەکی شۆکێنەر، كاتێك كە لە پارلەمانی هەرێمی كوردستان و ‌عیراقدا قسەکەرانی دێمۆكراسییەكەی ئەمەریكا؛ ژنان لە پێش مەلا و سەرۆكخێڵ و پیاوانی هەوسبازەوە دەنگیان بە یاسای چەند ژنە دا، هەر ئەو کات گوتم ” لەبەرئەوەی کە، بە لاف و گەزافی چەپ، ئەوەندە كۆمەڵگەی هەرێم كرابوو بە كۆمەڵگەیەكی سكیولار، چاوەرێمدەكرد بۆ ڕۆژی دوایی لە هەموو گوند و شارێكەوە لەشكری ژنانی ناڕازی و ئازادئەندێش و یاخی بەرەو هەولێری پایتەخت بەرێبكەون و وەك ژنە یاخییەكانی ئەفریكا، تەلاری پارلەمان و كاناڵەكانی ڕاگەیاندن داگیربكەن و ئاگر لە هەموو كاخەزێكی ڕەشكراوە بەردەن”، بەڵام بەداخەوە ئەوان نەك هەر پاگەندە بێبنەماكانی چەپیان بەدرۆخستەوە، بەڵكو منیشیان لە ڕوودانی ئەو خەونە نائومێدكرد و منیان گەیاندە ئەو بڕوایەی، كە ئەگەر پارلەمانتارەكانی پارلەمانی هەرێم بڕیاری قەدەخەكردنی زێڕ و میكیاج و كەوشی پاژنە بزمارییان بدایە، ئەگەر بڕیاری نەهێشتنی مارەیی و پێشەكی ڕابواردنەكان و گواستنەوەی بووك وەك گیراوی جەنگە خێڵەكییەكان بۆ ماڵی زاوای سەركەوتوویان بدایە، بەدڵنیاییەوە كۆیلە-ژنانی سوپاسگوزار ئاژاوەیەكیان بەرپادەکرد، هەرگیزاو هەرگیز دانەدەمرکاوە.

لە پیاوانی فێمینیست تكادەكەم، پێش ئەوەی تووڕەببن و پێچاوپێچ من تۆمەتباربکەن و پاساوی کەچبینینەکان بەوە بدەنەوە و حاڵی تەنک/ڕواڵەتئەندێشی بیانگرێت، با ئەم دەستەواژەیەش بخوێننەوە ” پێڵاوی زێڕ بازاڕی گەرمە ” و سەرنجێكی ئەم وێنانەش بدەن، كە لە كۆتاییدا بەستەریانم داناوە !ڕاستە كەمینەیەكی زۆر كەم لە ژنان دەتوانن لەم پووچگەرایی و وێرانبوونە بەهرەمەندبن، بەڵام زۆرینەی ژنی كورد شانازییان بۆ بڕی ئاڵتوون و دەوڵەمەندیی باوان و بوونی ئۆتۆمەبێل و تەلاری بەرز دەگەڕێتەوە و وەك پلەیەکی بەرز بۆ خۆنواندن بەرامبەر ژنانی دیكە بەکاریدەبەن. هەر كەس ئەم بۆچوونە بە ناڕەوا دەزانێت، با بە ئامارگیرییەك لەسەر بنەمای ڕاپرسی لە خودی ژنان، ڕێژەی ئەو ژنانە بدۆزێتەوە، كە خەونی ئاوا فیر‌عەونانەییان نییە !

*******************************************

پەراوێز:

تکایە بۆ بینینی وێنەکان، سەردانی ئەم بەستەرانە بکەن :

ڕۆژی پۆشاكی کوردی و میدیا زێڕنگەر/ زێرفرۆش، ئاوا دەیگۆڕێ

https://fbcdn-sphotos-h-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc1/t1/1979593_599589003459616_758734896_n.jpg

کەوشی زێڕین بازاری گەرمە، چەند-ژنە نوێنی نەرمە

http://baharikurd.com/eg-ku/1773-hawler-zer-dakreta-qondara.html

ڕۆشنبیری و ڕامیاریی؛ دوو دژ و یەكدیڕەتکەرەوەی هەردەمی

ڕۆشنبیری و ڕامیاریی؛ دوو دژ و یەكدیڕەتکەرەوەی هەردەمی

هەژێن

٩ی ئازاری ٢٠١٤

لە هەر شوێن و سەردەمێكدا پەیوەندی كۆمەڵایەتی بەهێز و ڕۆشنبیریی لە هەڵكشاندا بێت، ئەوا ڕامیاریی و پارتایەتی لە داكشاندا دەبن، بە پێچەوانەشەوە، لە هەر شوێن و سەردەمێكدا ڕامیاریی لە هەڵكشاندابێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە پەیوەندی كۆمەڵایەتی لە گەندەڵبوون و ڕۆشنبیریی لە داكشاندا دەبێت.

ئەگەر لەم بارەوە نموونەهێنانەوە پێویستبێت، ئەوا دەتوانم بڵێم سەردەمی ڕاپەڕین نموونەی هەڵكشانی ڕۆشنبیرییە، هەروا سەردەمی تێكشكانی ڕاپەڕین و زاڵبوونەوەی بڕوابەخۆنەبوون و نائومێدی، نموونەی سەردەمی سەرهەڵدانی گروپی ڕامیاریی و سكتاریزم و تەشەنەی ڕامیارییە.

ئەگەر زۆر بە كورتی و خێرا سەرنجی هەر دوو ڕاپەڕینی ڕێبەندانی ١٩٧٩ی ئێران و ئازاری ١٩٩١ی عێراق بدەین، ئەوا دەبینین، كە یەك دوو ساڵیش كۆڕ و كۆمەڵە ڕۆشنبیرییەكان و كار و چالاكی هونەری وەك چەكی بەرەنگاری و هوشیاریبەخشی شۆڕشگێرانە لە برەودابوون، بەڵام هاوكاتی تێكشكان و پاشەكشێ و نیشتنەوەی شەپۆلەكانی یاخیبوون و ڕاپەڕینی خەڵك، گروپ و پارت و سێكتی ڕامیار لە تەشەنە و پەرەسەندا بوون.

هاوینی ساڵی ١٩٩١، پاش گەڕانەوەی خەڵك لە ئاوارەیی، لە هەڵەبجە تیپێكی شانۆیی هەبوو، كە بە شانۆیی مەیدانی یا زیندی، كەشێكی ڕۆشنبیریی و هوشیاركارانەی ئافراندبوو، یەكێك لە نواندنەكانی “قۆناخەكانی گۆڕانی كۆمەڵ” بوو، کە لە باخی گشتی/ باخی میر پێشکەشکرا، لەوێدا تەنانەت چەپەكان خۆیان لە بەرامبەری هەژموونی ئەو كارەدا دەبینییەوە، وابزانم چەند نواندنێكی دیكەیان لە نێوندی بازاردا لەبارەی بێكارییەوە پێشكەشكرد…

هەروەها ساڵی ١٩٩٢ لە سلێمانی دوو تیپی شانۆیی بەناوی “تیپی شانۆی ئایار” و “تیپی شانۆی نینا” هەبوون، كە یەكێك لە نواندنەكانی یەكێكیان “بزنە زێڕینە و شاری خۆشبەختی” بوو و كەم تا زۆر سەر بە هەمان ڕێچكەی شانۆیی  و شێوازی دەرهێنان و نواندن بوون … بێجگە لەوە چەندین گۆڤار و نامیلكەی هونەری و ئەدەبی هەبوون.

بەڵام كاتێك كە ڕێكخراوە ڕامیارییەكان وەك قارچكی ژەهراوی تەشەنەیانكرد و پارتایەتی بە لووتكە گەییشت، ئیدی هونەر و ئەدەب وەك ئامرازی هوشیاریبەخش و چەكی بەرەنگاری، كۆڕ و كۆمەڵە ڕۆشنبیرییەكان پووكانەوە و خرانە تاقەوە.

بەڵام دوێنێ، كە بەپێچەوانەی ئاهەنگی هۆڵەكان و زوڕناژەنی پارتەكان، لە كەلار ” تیپی شانۆی بنكورە”، :شانۆیی پێناس”ی نواند، هیوایەك سەراپای جەستە و دەروون و هۆشمی داگرتەوە، كە هەمان بزوونەوەی هونەریی دەمی ڕاپەڕین دێتەوە مەیدان و ستەملێكراوانی كۆمەڵگە لە بنكەی پارتەكان دەردەهێنێ و بەرەو هۆڵ و مەیدانەكانی شانۆ و كۆڕ وكۆمەڵە ڕۆشنبیرییەكان بانگەوازییان دەكاتەوە، هەر نواندنێکی شانۆیی، هەر مشتومڕێکی هزریی، هەر خوێندنەوەیەکی ئەدەبی، کۆمەڵێك پرسیاری یاخی لەلای بەشداربووان و بینەران و بیسەران بەجێدەهێڵێت و تەلیسمی ڕامیاریی لە هۆشی ژێردەستاندا دەڕەوێنێتەوە.

با لوولەی چەکەکان و بڵندگۆی پارتەکان بە قوڕ بگرین

با گیتار و سازەکانمان مارشی ڕاپەڕین بژەننەوە

اضراب الايجارات الجماهيري

اضراب الايجارات الجماهيري

هرب الملك من البلاد مع انهيار الديكتاتورية عام ١٩٣٠. جاءت الانتخابات بتحالف من الليبراليين والاشتراكيين الى السلطة، ليحكموا جمهورية جديدة. استعادت نقابات الكونفدرالية الوطنية للعمل الحق القانوني في التنظيم.

اتحاد نقابات عمال برشلونة للبناء في الكونفدرالية، في مواجهة البطالة المتنامية والرغبة في اعادة بناء منظمتهم، بدأوا حملة لاجتياح مواقع البناء لضم اعضاء ولمطالبة المقاولين باستئجار مزيد من العمال بنسبة ١٥٪. كان منطق نقابات البناء ان قطاع الاسكان في قطالونيا قد حقق ارباحا خيالية اثناء فترة الرواج في العشرينات – ارباح ارتبطت باستثمارات غير انتاجية. زيادة اعداد العاملين في الصناعة سوف يساعد على دوران مزيد من النقود، مما يساعد على معارضة الاتجاه نحو الركود. مع تدفق العمال الى الوحدات النقابية لكونفدرالية العمل الوطنية، انهارت اتحادات مهن البناء في فدرالية النقابات الحرة الكاثوليكية.

في اواخر العشرينات، بدأ جدل على مستوى هيئة الكونفدرالية حول الاتجاه المستقبلي للاتحادات النقابية. احد جوانب هذا الجدال كان اقتراحا لمجموعة اتحادات محلية في اتحادات الصناعة الوطنية من اجل عمل منسق ضد اصحاب العمل في الصناعة عبر البلاد كلها. خوان بييرو – عامل زجاج متعلم تعليما ذاتيا ومنظر نقابي ذو وزن كبير – استطاع اقناع كونجرس الكونفدرالية بالسماح لقيام اتحادات وطنية داخل الصناعة في ١٩٣١. ومع ذلك، بعض الاناركيين عارضوا هذا المقترح على ارضية انه قد يؤدي الى تطور بيروقراطية جديدة تتشكل من مسئولين مدفوعي الاجر لا تستطيع النقابات المحلية وقتها السيطرة عليهم. نتيجة لهذه المعارضة، نشأت اتحادات وطنية للنقابات في صناعات قليلة جدا داخل الكونفدرالية قبل عام ١٩٣٦. قام اتحاد وطني نقابي للصناعة بين عمال شركة الهاتف الوطنية الاسبانية. في ١٩٣١، شنت الكونفدرالية اضرابا عبر البلاد ضد شركة التليفونات. كان ذلك مبادرة للشروع في نضال نقابي من اجل الدفاع عن حقوق قوة العمل النسوي التي كانت تعمل بشكل كبير في وحدات التحكم المركزي لتشغيل خطوط الهاتف.

جانب اخر من الجدال داخل الكونفدرالية كان هو كيفية الخروج من قفص النضال داخل

الصناعة الذي يركز فقط على قضايا الاجور وظروف العمل. كان هناك شعورا قويا بأن الكونفدرالية تحتاج الى مد نفوذها ليتجاوز سياق الكفاح العمالي الصرف الى مناطق اخرى من المجتمع. نادى خوان بييرو بتشكيل لجان احياء سكانية للتنظيم حول القضايا الاعرض التي تهم الطبقة العاملة، وليس فقط المسائل المتعلقة بظروف العمل.

اثناء رواج العشرينات، ارتفعت الايجارات حوالي ١٥٠٪ في برشلونة. الازدحام، وبناء البيوت الرخيصة بواسطة كبار الملاك خربي الذمة والاسكان دون المرافق الاساسية مثل المياة اصبح امرا شائعا. في بدايات الثلاثينات، بدأ نشطاء الكونفدرالية مناقشة امكانية الكفاح حول مسائل الايجارات، وبدأت المقالات حول ازمة السكن في الظهور في الصحيفة اليومية الكبرى التي تديرها الكونفدرالية في برشلونة، سوليداريداد اوبريرا.

بدأ الكفاح ضد الايجارات بلقاء جماهيري لاتحاد بناء الكونفدرالية في ابريل عام ١٩٣١. في هذا اللقاء اقترح ارتورو باريرا وسانتياجو بيلباو تشكيل لجنة دفاع اقتصادي، بمشاركة اتحادات نقابية اخرى. كان كلا من باريرا وبيلباو اعضاء بارزين في فدرالية الاناركيين الايبريين (FAI). هذه الفدرالية كانت اندماجا فضفاضا لجماعات اناركية عملت بشكل اكبر كتكتلات

داخل اتحادات الكونفدرالية النقابية.

بعد سلسلة من لقاءات لجان الاحياء، استقرت حملة الايجارات على مطلب بتنزيل الايجارات ٤٠٪ في لقاء جماهيري بقصر الفنون الجميلة في الخامس من يوليو. قرر اللقاء ان مقدمات الايجار التي يدفعها المستأجرون يجب استخدامها لدفع ايجار الشهر التالي وبعد ذلك سوف يرفض المستأجرون دفع الايجار اذا لم يوافق اصحاب العقارات الكبار على تخفيض الايجار. هيئة الغرفة التجارية لاملاك المدن – منظمة اصحاب العقارات – نددت بالحملة بوصفها انتهاك اجرامي لحقوقهم. طالبت الغرفة الشرطة بالعمل من اجل قمع هذه الحملة. بنهاية اغسطس، اخذت مفوضية الدفاع الاقتصادي تعلن ان ١٠٠ الف من الناس توقفوا عن دفع الايجار.

الطاقات التي انضمت الى الكفاح من اجل الايجار العادل تعدت العضوية التي كانت قائمة

وقتها في كونفدرالية العمل الوطنية وانضمت اعداد كبيرة من النساء اللائي كن لهن دورا نشيطا في الكفاح. في احد المرات جماعة من الاسالتوس (asaltos) – فرق الاغارة – قوة بوليس وطنية شبه عسكرية انشأها السياسيون الجمهوريون في اوائل الثلاثينات – ارسلت لاخلاء احد المستأجرين، تراجعت تلك القوة متقهقرة عندما واجهتها جموع حاشدة من النسوة والاطفال. ولأن موظفي البلدية المسئولين عن تنفيذ قرارات الاخلاء كان يتهيبون القيام بذلك امام حشود الناس او بسبب تعاطفهم مع اضراب الايجارات، بدأ كبار الملاك تجنيد ميليشياتهم الخاصة لتنفيذ قرارات الاخلاء.

اشتكت منظمة كبار الملاك للحكومة الوطنية وطالبتها بالتحرك لقمع الاضراب. لارجو كاباليرو، السكرتير التنفيذي للاتحاد العام للعمال واحد زعماء الحزب الاشتراكي الاسباني، كان عضوا في وزارة حكومة التحالف الاشتراكي الليبرالي. كاباليرو لم يكن متعاطفا مع اضراب الايجارات، واصفا اياه “بالاضراب الاحمق”. في نفس الوقت، اتحاد كاباليرو العام للعمال كان يوفر غطاءا لكسر اضراب التليفون الذي تقوده كونفدرالية العمل في مدريد.

وسط حركة الاضراب في برشلونة، حدث تفجيرا هائلا. لم يصب احد، ولكن وقع دمار شديد بمعدات التليفونات هناك. وحتى رغم انه لم تكن هناك صلة بين هذا الانفجار واضراب الايجار، استخدمت الحكومة هذا الانفجار ذريعة لحظر لقاءات مفوضية الدفاع الاقتصادي. حظرت الحكومة ايضا لقاءات اتحاد نقابات التليفونات المشارك في الكونفدرالية.

عينت الحكومة الوطنية محاميا من التيار المحافظ كحاكم مدني لقطالونيا الذي اعلن انه ببساطة لن يسمح باستمرار اضراب الايجارات. بدأت السلطات في استخدام الاعتقال الوقائي لاحتجاز سانتياجو بيلباو و٥٢ اخرين من نشطاء الكونفدرالية. كان معنى الاعتقال الوقائي ان بالامكان احتجاز الشخص لاجل غير مسمى دون توجيه اي تهمة له ودون تحويله للقضاء. تلك كانت احد الوسائل الكريهة التي استخدمتها الديكتاتورية العسكرية. ظن الناس ان تلك الاساليب هي اساليب من الماضي لا تستخدمها الجمهورية الجديدة.

فعليا، استطاع البوليس قمع اضراب الايجارات عن طريق القبض على المستأجرين الذين كانوا قد عادوا الى شققهم بمساعدة جيرانهم بعد اخلاءهم منها. ورغم ذلك، في مناطق عديدة من المدينة دخل عدد من الملاك الافراد في صفقات لتخفيض الايجار مع المستأجرين. لهذا شعر عديد من المستأجرين انهم قد اكتسبوا شيئا ما. بالنسبة للجيل الاصغر من اعضاء الكونفدرالية، تلك كانت المرة الاولى التي ينخرطون فيها في حملات عمل مباشر على نطاق واسع. بالنسبة للمشاركين من الطبقة العاملة كان ذلك درسا مباشرا في الطريقة التي تصطف بها تلاوين كبيرة من المجموعات ضدهم، من ملاك العقارات الى السياسيين الى رجال الشرطة .

 

*********************

مصدر : الاناركية مجتمع بلا رؤساء او المدرسة الثورية التي لم يعرفها الشرق

إعداد وعرض: احمد زكي

الاناركية الثورة الروسية في اوكرانيا  ١٩١٧ – ١٩٢١

بنەماكانی ستەمی ڕەگەزیی

بنەماكانی ستەمی ڕەگەزیی

ھەژێن

٦ی ئازاری ٢٠١٤ *

“ڕەگەز” بەپێچەوانەی بەكاربردنی باوی نێو ئەدەبیاتی كوردی، واتای “ڕەچەڵەك” و “نەژاد” ناگەیێنێت، ڕەگەزپەرستی گەڕانەوەیە بۆ سەر ڕەگەز (جێندەر) و پێداگرییە لەسەر شوناسە كولتوورییەكانی ڕەگەز، ئەوەی كە پیاو شانازیی بە دەسەڵات و بەرتەری ڕەگەزەیی خۆیەكەوە دەكات، یا ئەوەی كە ژنان بۆ ڕزگاربوونیان لە ھەڵاواردن پەنا بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ڕەگەز و سەنگەرگیری ڕەگەزیی دەكەن، بۆخۆی ڕەگەزپەرستییە، بە ھەمان شێوەی ئەوەی نەتەوەیەكی ژێردەستی دەوڵەتێكی داگیركەر، بۆ ڕزگاربوونی ھانا بۆ ھەمان چەكی داگیرگەر (ناسیونالیزم) دەباتەوە و خۆی دەخاتەوە ژێر چەكمەی ئاسنینی دەوڵەتێكی دیكە بەناوی خۆیەوە، ژنانیش دەستەوداوێنی ڕەگەزپەرستی دەبنەوە و لە جیاتی دژایەتیكردنی ڕەگەزپەرستی و تێكۆشان دژی كۆنەپەرستی باوكسالاری و ھەڵاواردن، دەكەونە دژایەتی گشت پیاوان، ھەروەك چۆن تاكی ناھوشیاری نەتەوەی ژێردەست، لە جیاتی تێكۆشان دژی دەوڵەت و ستەمی نەتەوەیی، دەكەونە دژایەتی ھەموو تاكەكانی نەتەوەیەك، كە دەوڵەتی داگیركەر بەناویانەوە خۆی قوتكردووەتەوە، یا ئەوەی كۆچەران لە جیاتی دژایەتیكردنی بنەما ئیدئۆلۆجییەكانی ڕەیسیزم و دەستی شاراوەی دەسەڵات لە پشت بزاڤی دژە كۆچەرەوە، پەنا بۆ دژایەتیكردنی نەژادپەرستی تاكەكانی كۆمەڵگەی پەنادەر ، بە یەكگرتنی نەژادپەرستانەی خود، دەبەن.

ستەم و ھەڵاواردن لەسەر و بەرامبەر ژنان، ڕەگوڕیشەیەكی كۆنی كولتووری و ئابووریی ھەیە، كە تێیدا ئایین و ترادیسیۆنە نەتەوەییەكان و خێزان و ھونەر و ئەدەب و تەنانەت زمانی نەتەوەش گەورەترین ڕۆڵیان لە زیندووراگرتن و پەرەپێدانیدا گێڕاوە و دەگێڕن و ئەو پێشینە كولتوورییە وەك خەزێنەیەك لەلایەن ڕێكخستنی ڕامیاریی ھاوچەرخ (فەرمانداریی  و دەوڵەت)ەوە پارێزراوە و لە ڕێگەی دەزگە و یاسا و پێكھاتە سەروخوارییەكانەوە واوەتر پەرەیپێداوە و نۆژەنیانكردووەتەوە و تا ئاستی تێكەڵەیەك لە ستەمی كولتووریی-ئابووریی-ڕامیاریی پەرەیپێداوە و سیستماتیكیان كردووەتەوە و جارێكی دیكە بەناوی سەروەری یاسا و پاراستنی پیرۆزییەكانی ئایین و ڕێسا و سوونەتە نەتەوەییەكانەوە، كۆمەڵایەتییان كردووەتەوە و بە ھەموو واتا دەزگەییەكانییەوە پارێزگاریی و پێداگریی لەسەر دەكەن.

بەڵام بەداخەوە، وەك ھەر دیاردە و بوونێكی دیكەی دەستكردی كولتوور و سیستەمی ڕامیاریی، لە نەبوونی خۆھوشیاریی تاك و لە ھەلقۆستەنەوە و بەلاڕێدابردنی دەستەبژێر و گروپە ڕامیارییەكانەوە، كاردانەوە و ناڕەزایەتییە سەرەتاییەكانی دەرەوەی ھوشیاری خودی تاك وەك ئاڵاھەڵگری ئەو ناڕەزایەتییە بەرجەستەدەكرێن و دەبنە بەربەست لە دەركەوتن و سەرھەڵدانی ناڕەزایەتی ڕادیكاڵ، بۆ ئەوەی كە خەباتی ڕەوا و شۆڕشگێڕانەی چین و توێژە كۆمەڵایەتییەكان ئاراستەی ھۆكارە بنەڕەتییەكانی ستەمگەرییەك كە لێیان دەكرێت و بكەری سەرەكی نەكرێتەوە. بۆ ئەو مەبەستە لە سیستەمی زاڵدا دەیان ھەوڵی لەو جۆرە دەدرێن و ھەر یەكە ناوێكی لێدەنرێت و دەیان ڕێكخراوە قوتدەكرێنەوە، كە ئەگەر دەنگی ناڕەزایەتی شەقامەكان نەبێ، ئەو ڕێكخراوانە بێجگە لە كوتەكی دەستی دەسەڵات بۆ سەركوت و بەلاڕێدابردنی ناڕەزایەتییەكان ھیچی دیكە نەبوون. لە بارەی ئەم پرسەوە لە دوادەھەی سەدەی ڕابوردووەوە تا ئەم ڕۆژە بینەری دەیان نموونەی زیندوو و لەبیرنەكراوین، كە ڕێكخراوە پاشكۆكانی پارتە ڕامیارییەكان بەناوی ژنانەوە، تەنیا ئەركیان سەربازگیریی ژنان بووە لە پارتەكاندا و ھەڵوەشاندنەوەی ھەموو پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان، كە لەنێو ژناندا بە بەراورد بە پیاوان لەو پەڕی پتەوی و خۆڕاگرییدابوون، ڕەوایەتیدان بە كوشتنی ژنان و تیرۆر و ڕەشەكوژییان و پاساوھێنانەوە و بێدەنگەلێكردن یەكێكی دیكە بووە لە ئەركی ئەو ڕێكخراوانە**.

نەبوونی ڕەخنەی ڕادیكاڵ لە كولتوور لەنێو ژنانی ناڕازی

بەداخەوە، پاش ئەوەی كە ژنان بە كردەوە لە ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١دا ھاتنە مەیدان و چەك لە شان داخوازی ئازادی و یەكسانیان بە گوێی كۆمەڵگەدا دا و ساڵانە یادی ڕۆژی ٨ی مارچ بوو بە دیاردەیەكی جێكەوتوو، كەچی ھێشتا ڕەخنەی كەسانێك كە خۆیان بە قسەكەری بزووتنەوەكە دەزانن، ئاستی ھوشیاریان لە دژایەتی باوك و ھاوسەر و داوای گۆڕینی چەند بەندیكی یاسا و كورتكردنەوەی ئازادی لە پۆشینی جۆرێك پۆشاك و كورتكردنەوەی یەكسانی لە یەكسانی مووچەی كۆیلەتی، تێپەڕینەكردووە و ھێشتا شتەكان بە ڕەش و سپی جیادەكەنەوە.

ھەڵبەتە گرفتەكە تەنیا لەوەدا نییە، كە ئەو ژنانە نایانەوێت، بەڵكو لەوەدایە، كە لەبەر  دەمارگیریی ناسیونالیستانەیان نەیانوێراوە و ئەوەیان دەركنەكردووە، كە ڕیشەكانی ستەم لە پێكھاتەی خێڵەكی كۆمەڵگەكەیاندایە، نەك بە تەنیا لە بە شێكی سەپێنراوی كولتوورەكەدا، كە ئایینە. ئەوان بۆ دەركێشان و خاوێنیشاندانی لاقی نەتەوەپەرستییان لە لیتەی (ستەم لە ژنان)، ھەموو ھەوڵێكیان بۆ دژایەتی ئایین و ناكوردبوونی ئایینەكە تەرخانكردووە. نائاگا لەوەی كە لەو ئایینانەدا كە ئەوان بە ھی نەتەوە چێكراوەكەیان دەیزانن، ھەرگیز ژنان ھاوتای پیاوان نەبوون و ئێستاش پاش ھەزاران ساڵیش ھەر ناین.

وەك ھەموومان دەزانین، ئایین بەشێكە لە كولتوور نەك پێچەوانەكەی. كاتێك كە ئایینێك پێچەوانەی كولتوورێك بێت، ھەرگیز بە ئاسانی ناتوانێت گشتگیرببێتەوە، ھەروەھا بە سەرنجدانێكی خێرای ناوچەكانی دیكەی ھەرێمی كوردستان، دەبینین وێڕای ئایینداریی قوڵی ئەو ناوچانە، كەچی ژنكوژی و مامەڵەكردن بە ژنانەوە وەك سەرمایە و مەڕوماڵات [ژن بە ژن و گەورە بە بچووك] تیایاندا نییە و  ئەگەر ھەشبێت تەنیا بە تێكەڵاوبوونی ناوچەكانی دیكە پەڕێوەتەوە و لەلایەن دانیشتوانی ئەو ناوچانەوە وەك دیاردەی ناوازە لەبەرچاودەگیردرێن. ڕاستە كولتووری خێڵ [پیاوسالاری] توانیویەتی ئایین لە خزمەتی دەسەڵاتەكەیدا بەكاربەرێت [بەتایبەت ئەو بەشانەی ئاییینەكە، كە لە نێوان خێڵگەرایی كورد و خێڵگەرایی بیابانی عەرەبیدا یەكانگیردەبن؛ ژنكوشتن، ژن بە ژن، گەورە بە بچووك، ژن لە جیاتی خوێن] بەو جۆرە دەبینین، پاگەندەی ژنانی ناسیونالیست، ئەوەی كە ئایینێك بە سەرچاوەی ھەموو نەھامەتییەكانی ژنان دەبینن، ھەم لە بەرامبەر ئەو دوو بەڵگەدا [لە كاتێكدا كە ئایین بەشێكە لە كولتوور، چۆن توانی ببێتە ئەلف و بێی سەراپای ژیانی كۆمەڵگەی جیاواز؟ ھەروەھا بۆچی ناوچەكانی دیكە، وێڕای زیاتر ئایینداربوونیان، كەچی ئەو دیاردانەیان تێدا نین، كە لەوانی دیكەدا ھەن؟] دەمیان دەبێت بە تەڵەی تەقیو و ھەم بیانەوێت و نەیانەوێت، خەریكن ڕەوایەتی بە دەسەڵاتی سەرووخەڵكی بەناوی نەتەوەوە دەدەن و دەیانەوێت بڵێن، ھەموو خراپییەكانی كولتوور و دەسەڵاتەكەیان، بۆ ئەو ئایینە دەگەرێتەوە، ئەگەر ئەو ئایینە نەبێت، ئەوا لە سایەی سەروەریی بۆرجوازی كورددا یا سەروەریی دەوڵەتی سێكیولاری چەپەكاندا، ئیدی ژنان بە ڕزگاری و ئازادی و یەكسانی ھەمەلایەنە دەگەن، ئەوان نائاگان یا دەیانەێت ئەوە بشارنەوە، كە ئاڵای بۆرجوازی ھەر نەتەوەیەك لەسەر باجی سێكسفرۆشخانەكان و زێدەبایی كاری ژنان وەك پیاوان، دەشەكێتەوە و لە دەوڵەتە سێكیولاریستەكانی ئەوروپادا ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە پاشكۆن و مووچەی ژنان تا نزیكەی ٢٥% لە ھی ھاوكارە پیاوەكانیان كەمترە !

بە بۆچوونی من، ئەو دەنگانە ئەگەر دەستكردی فەرمانداریی بۆرجوازی كورد نەبن، ئەوا لە ناڕۆشنیی و كەم دەركییانەوە سەرچاوەدەگرن. ھەڵبەتە من نامەوێت ئەو خۆشباوەڕییە لەلای خوێنەری ئاییندار دروستبكەم، كە ئایین بەو تاوانە بەرامبەر ژنان دەستی خوێناوی نەبووە و نییە ! نا و نەخێر، ئایین وەك كۆڵەكەیەكی سەرەكی كولتوور، زۆرترین بەشی تاوانی بەردەكەوێت. من تەنیا دەمەوێت لینكی نێوان ئایین و كولتووری خێڵگەرایانەی كوردان نیشانبدەم، كە لەو ناوچانەی كە خێڵگەرا نین یا خێڵگەرایی لاوازبووە، وێڕای ئامادەیی تەواویی ئایین، كەچی ژنكوژی یا نییە، یا ئەگەر ھەشبێت، زۆر دەگمەنە و ھاوردەی خێڵگەرایی ناوچەكانی دیكەیە. ژنكوشتن كولتوورە و فشاری كولتوورە، كە باوك و برا و ھاوسەر دەكاتە ژنكوژ ! بۆ دەرككردن و  دیتنی ئەو ڕاستییە، دەتوانین زۆر بە ئاسانی لە ژیانی ڕۆژانەی كۆچەرە كوردەكانی ئەوروپادا ئەوە ببینین، ڕەفتاری ئەوانەی كە لە كۆمیونیتی كوردییەوە دوورن لەتەك ئەوانەی كە لەنێو كۆمیونیتی كوردیدا دەژین، جیاوازە، توندوتیژی و  دواكەتوویی و  زۆر شتی دیكە زۆر دەگمەنن، تەنانەت دەتوانین ئەو جیاوازییە لەنێوان ئەو ئەو خێزانە كوردییانەی كە بەردەوام وابەستەی كاناڵە تەلەفزیۆنییە كوردیی و عەرەبی و توركییەكانن و  ئەو خێزانانەی كە ھیچ وابەستەییەكیان بەو كاناڵانەوە نییە، بە ڕۆشنی بەدی بكەین. ھەروەك كاتی خۆی لە بارەی كوشتنی كیژەكەی “خولە كۆمەڵە” و خۆخستنەخوارەوەیدا نووسیم “ئەوە تەنیا خولە كۆمەڵە نەبوو، كە كیژەكەی كوشت، بەڵكو ئەوە ھەموو كۆمیونیتی كوردی بوو، ھەموو كۆمەڵگەی كوردی بوو كە كیژەكەی ئەوی كوشت”، من لە كوشتنی ھەر ژنێكدا تەنیا كەسێك یا چەند كەسێك تاوانبار نازانم، بەڵكو كۆی كۆمیونیتییەكە، كۆی ڕاگەیاندن و دەسەڵات و پارتەكان و كولتووری خێڵ و ئایین بە بەشدار و دنەدەری تاوانەكان دەزانم.

ھەروەھا ئەگەر سەرنجبدەین، دەبینین، كە ژنكوژی و نەھامەتی ژنان وێڕای ئەوەی كە بەھۆی نەخشەكانی ڕژێمی بەعس [ڕاگواستنی گوندەكان و شارنشینكردنی زۆرەكییانەی جوتیاران] و درێژبوونەوەیان لە ئەم ڕۆژەماندا، كەچی كوشتن و ڕەشەكوژی ژنان، بە بەراورد بە سەردەمی دەسەڵاتداریی شێخ و مەلا و فەقێ، سەدان جار زیادیكردووە و تەنانەت بە بەراوردێكی خێرای نێوان سەردەمی ڕژێمی داگیركەر و ڕژێمی بەناو “خۆیی”، دەبینین دیاردەی كوشتنی ژنان دەیان جار زیادیكردووە، كە دەبوو بە پێی پاگەندەی ناسیونالیستەكان و لۆجیكی گۆڕانی ژێرخانی ئابووریی پێكھاتەی كۆمەڵایەتی ژنان و خێزان [بێكاربوونی جوتیاران و پەیوەستبوونیان بە ڕیزی كرێكارانەوە] و سەرخانەكەی [جێگرتنەوەی دەسەڵاتی داگیركەر لەلایەن دەسەڵاتدارانی بۆرجوازی نێوخۆییەوە] كوشتنی ژنان و نالەباریی ڕێوشوێنی كۆمەڵایەتییان بەرەو باشبوون بگۆڕدرایە. ئەمە بێجگە لەوەی كە بە بەراورد بە سەد، پەنجا یا بیست ساڵی ڕابوردوو لە كۆمەڵگەی كوردستاندا ئایینداری لاوازبووە و دەنگی دژە-ئایین و  بێئایین زیادیكردووە و ئاشكراتر بووە، كەچی ژنكوژی ساڵ و مانگ و ھەفتە و ڕۆژ و سات و چركە پاش چركە، بەپێچەوانەوە لە پەرەسەندندایە.

بە بۆچوونی من، ھەم بە لۆجیكی پاگەندەی ناسیونالیستەكان و ھەم لۆجیكی ڕووداوەكان و كەتوار، شان بە شانی كوشتنی ژنان تەنیا یەك شت لە تەشەنە و قوڵبوونەوەدا بووە و ھەیە، ئەویش دەمارگیریی ناسیونالیستییە و  وەك دەزانین یەكەمین پەیامی دەسەڵاتی پارتە ناسیونالیستەكان و بۆرجوازی كورد لە یەكەمین ڕۆژەكانی پاش ڕاپەریندا، بۆ كۆمەڵگەی كوردستان تێكشكاندنی ڕاپەڕین و ھێزە شۆڕشگێڕەكەی [بزووتنەوەی شورایی] و ڕەشەكوژی ژنان بوو. بەپێچەوانەی پاگەندەی ژنە فێمینیستە دەسەڵاتخوازەكانەوە، بە بەراورد بە جاران ئایین ڕوو لە كزییە و ژنكوژی لە زیادبووندایە، بە پێچەوانەی پاگەندەی چەپەوە، ئایین تەنیا پایەیەكی كولتوورییە و ئەگەر كۆمەڵگە بەخۆی ئامادەیی پەسەندكردنی ژنكوژی نەبێت، ئەوا ھیچ ئایدیۆلۆجیایەك كارایی لەسەری نابێت و ناتوانێت بەوە ناچاری بكات. ئەوەی كە ھەموو پاگەندەكەرانی بۆرجوازی كورد [ناسیونالیستەكان و فێمینیستەكان و چەپەكان] نایانەوێت ڕۆشنایی بخەنەسەر، دیوی دژەمرۆییانەی كولتوورە، كولتوورێك كە ھەموو تاكەكانی كورد ھەر یەكە بە ڕێژەیەك تێیدا بەشدارە و لە تاوانەكانیشدا كە پاساوی كولتوورییان بۆ دەھێنرێتەوە [لەوانەش كوشتنی ژنان]، ھەمووان بەشدارین؛ بەشدارین ئەگەر بێدەنگە ھەڵبژێرین  و نەمانەوێت ھۆكارە بنەڕەتییەكەی دەستنیشانبكەین، كە تاوسەندنی ناسیونالیزمە [نەتەوەپەرستی وەك درێژبوونەوە و پەرەسەندی ڕەوتی خێڵگەرایی مرۆڤی ناھوشیار].

نەبوونی یا نەچوونەپای ڕەخنە لە ڕۆڵی ڕامیاربازی و دەسەڵاتی ڕامیاریی لە ستەم و ھەڵاواردنی ژناندا

یەكێكی دیكە لە لاوازییەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان، نەبوونی ڕەخنەی ڕادیكاڵە لە پێكھاتە قووچكەییەكان یا قووچكەییبوونی پێكھاتەكان، ئەو پێكھاتانەی ھەردەم بەرتەریی و سەروەریی ھەندێك بەسەر ھەندێكی دیكەدا دەسەپێنن و دەپارێزن، كە خێزان ھەرە كۆنترین و بنەڕەتترینە بۆ ئەوانەی دیكە. خێزان لەو كۆمەڵگەیانەدا كە ژنان دارای ھیچ سەرچاوەیەكی ئابووریی بۆ گوزەران نین و لەو ڕووەوە  وابەستەن، بەگشتی پێكھاتەی خێزان نائاسۆیی [قووچكەیی]یە و  ئەگەر پیاو سەروەری خێزان نەبێت، ئەوا بە ھەمان باری نیگەتیڤدا ژنان سەروەرن. پاشان سیستەمی پەروەردە و خوێندن لە باخچە و خوێندگەكاندا ھەمان پێكھاتەی قوچكەیی ھەیە، لە شوێنی كار و فەرماندا ھەمان پێكھاتە پەیوەندییەكان ڕێكدەخات و لە سەرووی ھەموو ئەوانەوە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگە [سیستەمە ڕامیارییەكە] لەسەر ھەمان بنەمای سەروەر و ژێردەست ڕێكخراوە و پارلەمان وەك دەزگەیەكی باڵای ڕەوایەتیدان ھەمان بنەما و پێكھاتەی سەروو و خواری ھەیە، كەچی ژنانێك كە پاگەندەی ئازادیخوازیی و یەكسانیخوازیی دەكەن، ھیچ گرفتێكیان بەرامبەر ئەو پێكھاتانە نییە و بە پارێزەر و ئاراستەگەری نایەكسانییەكانیان نازانن. وەھا تێڕوانینێكی ڕواڵەتییانە بۆ ئازادی و یەكسانی سەرنجی لەسەر بنەما ئابوورییەكانی نایەكسانی لاداون و دەستەوداوێنی سەرۆكی باش و پارتی باش و پارلەمانی باش و فەرمانداریی باشی كردوون و ئەمەش بە نۆرەی خۆی كردوونییەتە پاشڕەوی ھێزە دەسەڵاتخوازەكان.

نەبوونی خوێندنەوە و دەركنەكردنی ڕۆڵی ژنانی ڕامیار و دەسەڵاتدار لە ڕاگرتنی ستەم و ھەڵاواردنی ژناندا

بەپێچەوانەی پاگەندەكەرانی شارچییەوە، كە كوشتنی ژنان بۆ لادیێیبوون و لادێییەكان دەگیڕنەوە، كۆمەڵگەی كوردی سەرەتای ھەزارەی سێیەم، ھەمان كۆمەڵگەی نیوەی یەكەمی سەدەی بیستەم نییە، كە ئاخا پیاوەكان بە پشتیوانی مەلا و شێخ و میرزاكانیان بڕیاردەری یەكەم و دوایین بوون. ھەنووكە ژنان كرێكار، مامۆستا، پارێزەر، بەرێوەبەر، شارەوان، ڕامیار و ئەندامی كۆمیتەی نێوەندی و نووسینگەی ڕامیاریی پارتەكان، پارلەمانتار و بازرگان و خاوەن كۆمپانیان. ژنان نەك ھەر لەو پێكھاتە قوچكەییانەدا بەپێی توانا ئابوورییەكەیان دەسەڵاتدارن، بەڵكو سی ساڵێك لەمەوبەر تەنانەت ژنی سەرۆك-خەفیفە ھەبوو و لە ئەم ڕۆژەشدا كەمینەیەك لە ژنان ھەروەك پیاوان بە پێی ڕێوشوێن و توانای ئابوورییان لە دەسەڵاتدان و خەریكی جادووگەریی ڕامیاریین و لە ستەمگەریی سیستماتیكی سەر ژناندا ھاوبەش و ھاوكاری پیاوانی ڕامیار و دەسەڵاتدارن. ژنان وەك پۆلیس و ئەشكەنجەدەر و فەرماندەر و بەڕێوەبەر و پارلەمانتار و ئەندامی باڵای پارتەكانن و وەك پیاوە ھاوكار و ھاوپیشەكانیان پێداگریی لەسەر پلەدوویی ژنان دەكەن و ڕەوایەتی بە نایەكسانیییەكان دەدەن. تێگەییشتن لەوەھا ھەڵوێست و ھاوبەرژەوەندییەك زۆر ئاسانە، چونكە بوونی ھەر نایەكسانییەك وەك پشتیوان و پارێزەری نایەكسانییەكی دیكە لە كۆمەڵگەی چینایەتیدا ڕۆڵی ئەفسوناوی دەگێرێت، پلەدوویی ژنان و پلەدووییەكانی دیكە، مسۆگەركەری ناھوشیاریی و ناكۆكی و پرشوبڵاوی چینایەتی ژێردەستان لە بەرامبەر ھێزی ڕێكخراوی چەوسێنەران لە پارت و پارلەمان و دەوڵەتدا، دەكات و ھەموو كاردانەوەیەكی پاسیفیستی و نیگەتیڤ، خۆبەخۆ ئاو بە ئاشی سەروەریی چینایەتیدا دەكات.

بەداخەوە ڕەخنەی زۆرینەی ژنانی ناڕازی لە ھەرێمی كوردستاندا نەیتوانیوە سنووری پێكھاتە قووچكەیی و دەسەڵاتەكان ببڕێت  و ئاسۆی كۆمەڵگە و پێكھاتەی ناقووچكەیی ببینێت. ھەر ئەم ھۆكارەیە، كە ئاوای كردووە ژنانی ناڕازی لە بازنەی بازبازێنی نێوان پێكھاتە قووچكەییەكاندا بسوورێنەوە و لە باشترین باردا ئاو بە ئاشتی پارت و ئاراستەیەكی دیكەی دەسەڵاتخوازدا بكەن.

ستەم ڕەگەزیی لە ژنان، ستەمێكی كولتووریی و ڕامیاریی و ئابووریی سیستماتیكە نەك ستەمگەریی سەرشێتانەی پیاوان

ھەڵوەشاندنەوەی سێنتریزمی پیاو [سێنتەربوونی پیاو لە ھاوكێشەكاندا] وەك بوونێكی كولتووری و ڕامیاریی، تەنیا بە ھەڵوەشاندنەوەی بوونی كولتووری و ڕامیاریی ژن مەیسەر دەبێت، نەك بە سێنتریزەكردنی ئەو بوونە كولتووریی و ڕامیارییەی كە ھاوكات بەرتەری بە بوونە پیاوییەكە دەدات بۆ سەروەریی كەمینەیەك لە پیاوانی دارا؛ لێرەدا مەبەست لە دارابوون تەنیا دارای دراو و سامان نییە، بەڵكو دارابوونی دەسەڵات و پێگەی ڕامیارییە، كە سیستەمی چینایەتی بە ئەوانی دەبەخشێت و كولتوور و ڕامیاریی دوو پایەی سەرەكی ڕاگرتنی ئەو سیستەمەن.

بۆ تێگەییشتن لەم ھاوكێشە، با بەم پرسیارە دەستپێبكەین؛ ئایا بەبێ ھەڵوەشاندنەوەی خودی ژنبوون وەك شوناسێكی كولتووری و ڕامیاریی، ھەڵوەشاندنەوەی پیابوون وەك شوناسێكی كولتووری و ڕامیاریی مەیسەر دەبێت؟

ئەگەر وەڵام بەم پرسیارە، نەخێرە، ئەی فێمینیستەكان چۆن و بۆچی دەخوازن بە گەڕانەوە بۆ سەر “ژن”بوون [بۆ سەر ئەو شوناسە كولتوورییە] ڕزگاری ژن مەیسەربكەن ؟

ئەمە دەقاودەق لاساییكردنەوە یا پەیڕەوكردنەوەی ھەمان چارەسەری ئایدیۆلۆجیە، كە تاكی ژێردەست و ستەملێكراوی بازنەیەكی كولتووری ھانای بۆ دەبات و ڕەدووی دەكەوێت؛ واتە گرێدانەوەی ڕزگاری نیشتمانی لە داگیركەر بە بوون و پێشمەرجبوونی دەوڵەتێك یا بەدەوڵەتبوون، لە كاتێكدا ستەمێك كە لە خۆی دەكرێت، سەرچاوەكەی بۆ پاوانگەریی دەوڵەتە گشتگیر و سەرتاپاگیرە چێبووەكان، كە لەسەر بنەمای ناسیونالیزەبوون پاگەندەی ڕەوایەتی خۆیان دەكەن، دەگەڕێتەوە، بەواتایەكی دیكە خودی بوونی دەوڵەت/ دەسەڵاتی سەرووزخەڵكی/ سەروەریی وەك پێكھاتەیەكی سەرتاپاگیر، ئامرازی مسۆگەركردنی ژێردەستەیی ئەوانەی دیكەیە.

وەك دەبینین و دەزانین، كە ژنبوون و پیاوبوون پێش ئەوەی دوو بوونی ڕەگەزیی جیاوازبن لە تایبەتمەندی سێكسیی و پێكھاتەی جەستەییدا، ئەوا دوو شوناسی كولتوورین و لە بەرامبەر ھاوواتای لاوازبوون [ژنبوون]دا، ھاوواتای بەھێزبوون [پیاوبوون] ھەیە، ئەم دوو شوناسە كولتووریە وەك شوناسە دەستكردە كولتووریی و ڕامیارییەكانی دیكە، تەنیا بە لەنێوبردنی شوناسە مرۆییەكەمان توانیوویانە جێگیرببن و لێرەشەوە پیاوبوون یەكسانكراوە بە مرۆڤبوون. ئیدی چۆن بە گەڕانەوە بۆ سەر ھەمان شوناس “ژنبوون”، دەتوانرێت ڕزگاری بەدیبھێنرێت، لە كاتێكدا پێچەوانەكەی دروستە، واتە بەدەستھێنانەوەی شوناسە گەردوونییەكە [مرۆڤبوون].

بۆ ئەوانەی كە سەرپێییانە وەڵام بە پرسیارەكە نادەنەوە، بەدڵناییەوە وەڵامەكە نەرێییە، بەڵام ئەمە خاڵی سەرەتای كار و تێگەییشتنە لە پرسیارەكە، چونكە بە نەرێی وەڵامدانەوە تەنیا بڕیاری وەرگرتنیمان داوە، نەك ھەڵوەشاندنەوەی، بەڵام ئەوەی ئەو بوونە یا ئەو شوناسە لە كوێوە سەرچاوەدەگرێت و لە خزمەتی چیدایە و بۆچی لە ھەموو قۆناخەكانی سیستەمە دەستكردەكاندا ئامادەیە، ھەر لە جێی خۆیدا دەمێنێتەوە و بڕیاری زۆرانبازیی ڕەگەزەكان بۆ سەروەربوون لە كایەی دەسەڵاتی كولتووری و ڕامیارییدا، بەردەوامی بە خۆبەرھەمھێنانەوەی ئەو شوناسانە دەبەخشێت و تەمەنی بنەماكانیان درێژتر دەكاتەوە.

لەبەرئەوە، ژنان بەبێ لەنێوبردنی پلەداریی [ئۆتۆریتە] ناتوانن زنجیرە كولتووری و ڕامیاریی و ئابوورییەكانی نایەكسانی بپچڕێن و ئازادی و یەكسانبوونیان بەسەر كۆمەڵگەدا و لەنێو پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكاندا بسەپێنن، ھەر بۆیە بەبێ ڕسواكردن و نەفرەتكردن لە دەسەڵاتخوازیی و بەرژەوەندیخوازیی فێمینیستانی ئۆتوریتەگەر، ئەوانەی كە لەم ڕۆژەدا دەیانەوێت سەرمایەگوزاری ڕامیاریی و كەسیی بەسەر بزووتنەوەی ئازادیخواز و یەكسانیخوازی ژنانەوە بكەن، ئەستەمە بزووتنەوەكە بتوانێت لە سوڕانەوەی نێو بازنەی بۆشی نەبوونی خۆھوشیاریی و ئامادەیی خۆڕزگاریی ژنان و پاشكۆیی بۆ پارتە ڕامیارەكان و دەسەڵات و ڕێكخراوە نافەرماندارییەكان [NGO كان] دەربچێت و پێ بنێتە قۆناخی سەربەخۆبوونەوە …

بە كورتی بە بۆچوونی من، ھەر كەس تەنیا دەتوانێت خۆڕزگارگەری خۆی بێت، تەنیا لە یەكگرتنی ھوشیارانەی خۆڕزگاركەرەكاندا، ڕزگاری ڕەگەز یا چین لە ژێردەستەیی مەیسەردەبێت. ئەوانەی كە پاگەندەی ڕزگاركردنی ئەوانەی دیكە [ژێردەستان؛ [ژنان، خەڵك، پڕۆلیتاریا، مرۆڤایەتی] دەكەن، كەسانی ڕامیارن و  پیشەیان ڕامكردنی خەڵكە بە ئایدیۆلۆجیایەك بۆ سەروەریی خۆیان، كە تەنیا لەو ڕێیەوە دەتوانن ناڕەزایەتی و خەونەكانی [ژنان، خەڵك، پڕۆلیتاریا، مرۆڤایەتی] بكەنە پەیژە بۆ گەیشتن بە ناوباگ و كورسی پارلەمان و مشەخۆریی  وخانەنیشینی پاشایانە و پلەكانی دەسەڵاتداریی و دەوڵەت !

********************************************************************

* ئەم بابەتەش پار [٠٩ی مارجی ٢٠١٣] نووسیومە، لەبەر بڵاوكردنەوەی بابەتی “یاداوەرییەكانی ٨ی مارچ”  مایەوە بۆ ئەم ساڵ و ئەم ڕۆژانە و بواری گەڕانەوە بۆ سەرلەنوێ پێداچوونەوەیم بۆ ڕەخسا.

** بە درێژایی تەمەنی بزاڤی چەكداری لە كوردستانی بەشی عیراقدا لە ناوچەكانەی ژێردەستی ھێزەكانی (پدكع) لە ١٩٦١-١٩٧٤، ناوچەكانی ژێر دەستی نووسینگەی ڕامیاریی (جیابووەكانی پدكع) ١٩٦٣- ١٩٧٠ و دواتریش پاش سەرھەڵدانەوەی بزاڤی چەكداری لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی (ینك) و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی (پدكع) و بەرەی (جود) و (جوقد)دا ژنان لەلایەن ئاخاكان و كەسوكارییانەوە كوژراون و ھەروەھا ئەو كچ و كوڕانەی كە لەبەر ھەڕەشەی ڕژێمی بەعس یا سەرۆكی چەكدارە بەكرگێراوەكان و كەسوكارییانەوە ھەڵدەھاین، لەلایەن پێشمەرگەكانی ئەو لایەنانەوە دەكوژران. دواتریش لە ڕۆژانی ڕاپەرێندا ھێزەكانی بەرەی كوردستانی دەستبەچی كەوتنە تیرۆری ژنان و لەو كاتەوە تا ئەم ڕۆژە ھەزاران ژن ڕەشەكوژی و كوژراون، تا پێناوێك بۆ پلەدوویی و ژێردەستی مرۆڤەكان ھەبێت، ژنان و تاكە بێدەسەڵاتەكانی دیكە ھەر دەكوژرێن.

B.1- بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان دژی ده‌سه‌ڵات و هیراشییه‌تن؟

B.1- بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان دژی ده‌سه‌ڵات و هیراشییه‌تن؟

و: زاهیر باهیر

پێشه‌کی ، پێویسته‌ ئاماژە به‌وه‌ بکه‌ین، که‌ ئه‌نارکیسته‌کان به‌ڕووی چ جۆره‌ ده‌سه‌ڵاتێکدا ڕاده‌وستنه‌وه‌ .  له‌ کاتێکدا  له‌ لای هه‌ندێک  له‌ نه‌یارانی ئەناركیزم واباوه‌، که‌ ئه‌نارکیسته‌کان دژی هه‌موو جۆره‌کانی ده‌سه‌ڵاتن ، ڕاستییه‌که‌ی قسه‌کردن  له‌ بار و دۆخێکی ئاوادا ‌ زۆر ئاڵۆزه‌.  ‌ هه‌ڵبه‌ته‌  حاڵه‌تی ئاوا  هه‌یه،‌ که‌ ئەناركیستەكان وتوویانه‌   دژی  ” هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکن”‌،  به‌ڵام خوێندنه‌وه‌یه‌کی نزیک بەوە‌ ده‌ریده‌خات، که‌ ئه‌نارکیسته‌کان ته‌نها  یه‌ك فۆرمی دیاریکراوی ده‌سه‌ڵات، ڕەتدەكەنەوە.   بۆ  ورده‌کاری زیاتر  سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، که‌ ‌ ئێمه‌ مه‌به‌ستمان له‌ ‌قوچكەیی/  ھەرەمی/ ھیرارشی چییه‌، تکایه‌  سه‌رنجی (section H.4) بده‌.  ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت  له‌وێدا که‌  باکۆنین وتویه‌تی ببینرێت، که‌ ده‌ڵێت  ” سەرەتاكانی یا بنەماكانی ده‌سه‌ڵات ، وه‌کو هزرێکی  لاهوتیانه ‌و   ئایدیایه‌کی میتافیزیكی و ڕامیاریی ، بووه‌و ده‌رکه‌وتوه‌‌،  که‌ گوایه‌ جه‌ماوه‌ر، یا ڕه‌شه‌خه‌ڵکه‌که‌ هه‌میشه‌ له‌ فەرمانڕەواییكردنی یا  خۆبەڕێوەبردنی خۆیاندا بێتوانابوون ، یا له‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆیاندا و هه‌موو كات ده‌بێت‌ خۆیان بده‌نه‌ده‌ست ( ته‌سلیم) کۆمه‌ڵێک له‌ خه‌ڵکانی به‌سۆز و حه‌کیم و ئاوه‌زدار و دادپه‌روه‌ر، ئه‌مه‌ش به‌ ڕێگایه‌ك له‌ ڕێگاکان، له‌ سه‌ره‌وه‌ به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه‌.”   .” [Marxism, Freedom and the State, p. 33]

فۆرمه‌کانی دیکه‌ی باڵاده‌ستی لای ئه‌نارکیسته‌کان زۆر  پەسەندن  (مەقبولن)، ئه‌مه‌ش ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا باڵاده‌ستی  ناوبراو  سه‌رچاوه‌یه‌کی هێزه‌ ( پاوه‌ر)  به‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه‌وه‌‌، یاخود نا.  ئه‌وه‌ش کلیلی ده‌رگای تێگه‌یشتنه‌ له‌ هه‌ڵوێستی ئه‌نارکیسته‌کان سه‌باره‌ت به‌ باڵاده‌ستی و  ده‌سه‌ڵات. —– ئه‌گه‌ر ‌ ده‌سه‌ڵاتێکی هیراشییانه‌ / قووچکه‌یانه‌ بێت، ئه‌وه‌ ئه‌نارکیسته‌کان دژین و زانینی هۆکه‌شی ئاسانه ‌:-‌

“نابێت متمانه‌ به‌كەس بکرێت که‌  دەسەڵاتی (پاوه‌ر) له‌ ده‌ستدابوو ، لەبەرئەوەی كە دەسەڵات بەھرەكێشیی لە كەسەكان دەكات و كۆمەڵگە بەسەر ستەمگەر و ستەملێكراودا دابەشدەكات ”                                                                           [BakuninThe Political Philosophy of Bakunin, p. 249]

جیاکردنه‌وه‌ی جۆری فۆرمه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌ یه‌کدی زۆر گرنگه‌، هه‌روه‌کو Erich Fromm ئاماژەی پێکردوه‌، ” ده‌سه‌ڵات ده‌سته‌واژه‌یه‌کی به‌ربڵاوه‌، که‌ دوو واتای ته‌واو جیاوازی هه‌یه‌ : “یا ده‌سه‌ڵاتێکی  ژیرانی (عه‌قڵانی)، لۆجکیانه‌”  ده‌بێت، یا ” ناژیرانی (ناعه‌قڵانی) ، نالۆجکییانه‌”.  ده‌سه‌ڵاتی ژیرانی  له‌سه‌ر بناغه‌ی تواناداربوونه ‌و  یارمه‌تی که‌سه‌که‌ ده‌دات،  که له‌  پێشه‌وه‌چوونی و گه‌شه‌کردنیدا، بڕوای له‌سه‌ری بێت.  ده‌سه‌ڵاتی ناژیرانی له‌سه‌ر بناغه‌ی پاوه‌ر ھێز  و خزمه‌تکردن بە چه‌وساندنه‌وه‌ی  ئەو که‌سه‌ی که‌  ملی پێدەدات، دامه‌زراوه‌ ” ‌[To Have or To Be, pp. 44-45]

هه‌مان خاڵ له‌لایه‌ن باكونینیه‌وه‌ پتر له‌ 100 ساڵ پێشتر ، پێکراوه‌ ، کاتێک كە ئاماژەی به‌ جیاوازی له‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و  ” هه‌ژموونی سروشتیانه‌” کردوه‌.   لای باكونین،  ئازادی تاك “سه‌ره‌نجامی ژماره‌یه‌کی گه‌وره‌ی که‌ره‌سه‌ (مه‌تیریاڵ) ، ڕۆشنبیریی ، هه‌روه‌ها هه‌ژموونی مۆراڵییانه‌ی هه‌موو تاکێکی  ده‌وروبه‌ری خۆی  و  هه‌ره‌وه‌ها  کۆمه‌ڵگه‌شه‌  …. که‌ له‌ کاتێکدا به‌ به‌رده‌وامی ئه‌م  هه‌ژموونانه‌ به‌جێده‌هێنێت …..به‌هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی ئه‌م کاراییه‌ ئاڵووێرگەرانە ، ئه‌و هه‌ژموونانه‌  دەمرن”.   کاتێک که‌ ئێمه‌ داخوازی ئازادی جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ین، به‌ده‌گمه‌ن حه‌ز  به‌  له‌نێوبردنی  کارایی هه‌ر یه‌ک له‌ تاکه‌کان  یاخود له‌  کارایی  هه‌ر گروپێک له‌ تاکه‌کان، که‌ کارایی  سروشتیانه‌یان  له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر هه‌یه‌، ده‌که‌ین . ئه‌وه‌ی که‌ ئاواتمانه‌  هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ‌  دروستکراوه‌کان (دەستكردەكان) ‌ و به‌رته‌ری و یاسایە له‌ته‌ك هه‌ژموونه‌  فه‌رمییه‌کان.” [The Basic Bakunin, p. 140 and p. 141]

به‌ واتایه‌کی دیكە ، جیاوازی له‌ نێوان به‌شداریکردن له‌ بڕیارێکدا و  گوێگرتن و‌ سه‌رنجدان له‌  ئاڵته‌رنه‌تیڤێك، هه‌روه‌ها پسپۆڕێتی   ( ” تواناو هه‌ژموونی سروشتیانه‌”)  له‌ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یته‌ بڕیارێك،  جیاوازه‌  له‌ته‌ك ئه‌و بڕیاره‌ی که‌ له‌لایه‌ن گروپێکی جیا له‌ خه‌ڵکه‌وه، لە جیاتی تۆ ده‌ده‌رێت ‌ ( ئه‌وانه‌ی که لەوانەیە‌ یا لەوانەنییە‌ هه‌ڵبژێررابن)  له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌  له‌ ڕێکخراوه‌که‌دا یا له‌ کۆمه‌ڵگه‌که‌دا ئه‌وه‌ ڕۆڵیانه‌.  له‌ باری یه‌که‌میاندا ، تاکه‌کان ، ئازادی خۆیان و بڕیاره‌کانیان، جێبەجێدەكەن، بۆ نموونه‌ ( له‌سه‌ر بناخه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ژیرانی / لۆجکیانه‌ . بنیاتنراوه‌ ).  له‌وه‌ی دواییاندا ملدان  بووه‌ بۆ ئاره‌زووه‌کانی كەسانی دیكە، بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی هیراشی/قوچکه‌یی ، ( بۆ نموونه‌ له‌سه‌ر بناخه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناژیرانی/نالۆجکیانه‌،  دروستبووه‌).  ئه‌مه‌ش لەبەرئەوەی ده‌سه‌ڵاتی ژیرانی ” نه‌ک هه‌ر مۆڵه‌تده‌دات، به‌ڵکو  داخوازی پەسەندكردنی به‌رپرسیارێتی  و  و ڕه‌خنه‌گرتنیش، ده‌کات…. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا  ئه‌و بڕیار و سه‌ره‌نجامانه‌ش ، هه‌میشه‌ کاتەكین ، پەسەندكردنیشیان  به‌ چۆنیەتی به‌جێهێنایان و  دەربڕینیانەوە‌ به‌نده‌.  ” به‌پێچه‌وانه‌وه‌، سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناژیرانی ، له‌ سه‌ره‌که‌ی دیكە‌وه‌ ،” هه‌میشه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه ‌و‌ له‌ سه‌روو خه‌ڵکه‌وه‌یه‌ ….. ده‌سه‌ڵاتێکه‌ له‌ لایه‌نێکه‌وه‌ ، ترسه‌ بۆ لایه‌نه‌که‌ی دیكە،  ئه‌مه‌ش هه‌میشه  ئه‌و‌ بناخه‌یه‌یه،‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی ناژیرانی له‌سه‌ری دروستده‌بێت.”  ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا ئه‌وه‌ی پێشووتریان له‌سه‌ر بناخه‌ی “یه‌کسانی/ ھاوتابوون ” پێکدێت ، ئه‌وه‌ی دواتریان ”  له‌سه‌ر بناخه‌ سروشتییه‌که‌ی خۆیه‌تی،  که‌ له‌سه‌ر نایه‌کسانی، دروستده‌بێت” [Erich Fromm, Man for Himself, pp. 9-10]

ئه‌م خاڵه‌ گرنگه‌ جیاوازی نێوان ده‌سه‌ڵات و  هه‌بوونی ده‌سه‌ڵات‌ ، نیشانده‌دات.  هه‌بوونی ده‌سه‌ڵات ( ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیی)  ده‌قاوده‌ق واتای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، که‌  ناسینی توانای که‌سێكە‌‌ به‌گشتی ‌‌ له پێسپاردنی کارێک یا پێسپاردنی ئەرك/ فەرمانێكدا.  که‌ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بناخه‌ی کارامه‌یی و  شارەزایی و  زانیاری  خودی تاکه‌که‌یه‌‌ .  گه‌ر بیخه‌یته‌ قاڵبێکی دیكه‌وه‌ ، واتە دانپێدانانی پسپۆڕبوونی ئەو له‌و  بواره‌دا.   به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ، ده‌سه‌ڵات‌ ، هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌کی  کۆمه‌ڵایتییه،‌ که‌ له‌سه‌ر‌ بناخه‌ی پلە و پایەیەك  له‌ زه‌مینه‌یه‌کی هیراشیانه‌/قوچکه‌یانه‌وه‌ ، ئه‌نجامده‌گرێت‌ ، نه‌ك له‌ توانای تاکه‌وه‌،  هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت، که‌ تواناداری/ توانامەندی  هۆکارێک نییه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی پایه‌یه‌کی هیراشیانه‌ / قوچکه‌ییانەدا‌، به‌ڵکو واتە توانا توانامه‌ندی  ڕاستییه‌که‌ یاخود توانا  پاگەندەییەكە،‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ ناوبانگییه‌ک یا پایه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و له‌وێدا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت ،  که‌ لێره‌شه‌وه‌ ده‌بێته‌ شتێکی سه‌ربه‌خۆ له‌ تاکه‌کان، بۆ نموونه‌ ، به‌ ده‌ستوورکردنی ( یا وه‌کو باكونین ده‌ڵێت “به‌فه‌رمیکردنی”)

بوونی ئه‌م جیاوازییه‌ ‌  گرنگه‌، چونکه‌ شێوه‌ی ھەڵسوكەوتی خه‌ڵك زیاتر  به‌رهه‌می ده‌زگه‌کانه‌ ( موئه‌سه‌سات)  که‌  پێمانده‌گه‌یه‌نن، زیاتر لەوەی كە له‌ سروشتەوە بەدەستمانھێناوە  .  به‌ واتایەكی دیکه‌ ، [ئەوە] په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانن، كە شێوه‌ و قاڵبی ھەڵسوكەوتی تاکه‌کان  دروستده‌کات.   دیسانه‌وه‌ ئه‌مه‌ش، ئەو  واتایە   ده‌دات، که‌ گروپه‌ جیاوازه‌کانی تاکه‌کان که‌ ئافرێندراون، خه‌سڵه‌تچییەتی و تایبه‌تمه‌ندییان ، هه‌ڵسوکه‌وتیان هه‌ره‌وه‌ها خو و نەریتیان ناتوانرێت تێبگه‌یت، ئەگه‌ر لە دەرەوەی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و ‌ کورتکردنه‌وه‌ی تێگه‌یشتنه‌که‌، ‌یا که‌مکردنه‌وه‌ی  بۆ  خودی تاکه‌کانی نێو گروپه‌کان خودی گروپەكان دایانبنێیت.   که‌واته‌ ته‌نها له‌ چۆنێتی  پێکهاته‌ی ‌ تاکه‌کانه‌وه‌ ته‌ماشای گروپه‌کان  ناکرێت، به‌ڵکو  په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی نێوان تاکه‌کانیش،  که‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌ په‌یوه‌ستن پێیانه‌وه، کاراییی خۆیان هه‌یه‌ ، گرنگن‌‌ .  بۆ نموونه‌ ، ئاشکرایه‌ ، ” که‌ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات (پاوه‌ر) بۆ بێده‌سه‌ڵاتکردنی ئه‌وانی دیکەیە ‌” ئا له‌وێوه‌ ”  له‌ ئاوێته‌کردنی کاری هه‌ڕه‌شه‌کاری و چاوترساندنی جه‌سته‌یی و پاوانکردنی ئابوریی ‌و  وابه‌سته‌یی و  دانانی  به‌ربه‌سته‌ سایکۆلۆجییه‌کان و ده‌زگه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و پراکتیزه‌کردنی کاراییی خۆیان به‌ شێوه‌یه‌ك یا ڕێگەیه‌ك له‌ ڕێگەکان له‌ چۆنێتی بینینی دونیا له‌ هه‌ر که‌سێکه‌وه‌، هه‌یه‌، هه‌روه‌ها پێگه‌ی خودی که‌سه‌که‌ش‌ خۆی له‌و   دونیایه‌دا .”  ئه‌مه‌ش وه‌کو له‌  به‌شی داهاتوودا (next section)  له‌سه‌ری ده‌دوێین  ئه‌ژموونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ ، داده‌نێت‌ ، وه‌کو ” پراکتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵات ( پاوه‌ر) له‌ هه‌ر فۆرمێکی ده‌زگایانه‌دا….ئیدی ئه‌وه‌ش ئابووریی، ڕامیاریی یاخود ڕەگەزیی و هه‌ر جۆرێکیان بێت …. ھەردووكیان دڕندەدەكات؛ ھەم دەسەڵاتدار و دەسەڵاتبەسەرداكراو.  [Martha A. Ackelsberg, Free Women of Spain, p. 41]

په‌یوه‌ندییه‌  کۆمه‌ڵایه‌تییه‌  ده‌سه‌ڵاتداره‌کان‌ واتە دابه‌شکردنی کۆمه‌ڵگه‌  بەسەر كەمینەی فەرماندەر  و  زۆرینەی فەرمانبەر/فەرمانبەسەرداكراو ، ئەوەش  بۆ هه‌ژاركردن و برسیکردنی تاکه‌کانه،‌ که‌  لە نێو کۆمه‌ڵگه‌که‌دا، ده‌ژین ، گلاندنیانه‌ له‌ کێشه‌ی  ( ده‌روونی ، سۆزەكیی و هه‌روه‌ها جه‌سته‌یی) ،‌  سه‌رجه‌می کۆمه‌ڵگه‌که‌ش  بەو دەردەوە  گیرۆدەدەبێت/ گیرۆدەدەكات ‌‌‌.   لە وەھا کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه‌  مرۆییەكان  له‌ هه‌موو بوارەكانی ژیاندا ، له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ پێشێلكراون  و سه‌ربه‌ستی و ئازادی نییه‌.  ئازادی ته‌نها له‌ ڕێگای ئازادییه‌وه‌ دەئافرێنرێت/ بەدیدەھێنرێت ، په‌یوه‌ندیییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیش  (هه‌روه‌ها ئه‌و گوێڕایه‌ڵییه‌ش، که‌ ئه‌و په‌یوندییانه‌ ده‌یانخوازن)  نە دەتوانن و نە بۆشیاندەكرێت بە ئازادی كەس پەروەردە بكەن …… تەنیا بە بەشدارییكردنی خۆبەڕێوەبردن له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا، دەتوانن ئەوە ئەنجامبدەن.  “له‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا، که‌ له‌ سه‌ر بناخه‌ی به‌کارهێنان و چه‌وساندنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها خزمه‌تکارێتی و كۆیلایەتی، بنیاتنراوه‌ ” هه‌روه‌کو  له‌ دەستەواژەكانی یا دەربڕینەكانی کرۆپتیکین دا  ھاتووە ”  خودی سروشتی مرۆڤی تیادا به‌که‌مده‌گیرێت و بە ھەندوەرناگیردرێت”.   تەنیا و تەنیا  ” کاتێک که‌ خزمه‌تکارێتی و به‌ندایه‌تی له‌به‌ینده‌چێت”   ”  هه‌موو مافه‌کانمان به‌ده‌ستده‌هێنینه‌وه‌”. [Anarchism, p. 104]

بێگومان، ئه‌وه‌ش  دەركدەكرێت که‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ر کارێکی هه‌ره‌وه‌زییانه‌دا،كۆمەك و ھاریكاریی و یەكخستنی كارەكان پێویستە، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ “ڕەدوكەوتنی/ شوێنپێھەڵگرتنی  ” تاك بۆ چالاکییه‌کانی كۆمەڵەكە ھەیە،‌ که‌  شێوەیەكە‌ له‌ ده‌سه‌ڵات.   هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌  ئه‌م  به‌ به‌ڕێوه‌بردنه‌ دیمۆکراتییانه‌ی كۆمەڵیش  له‌ لایه‌ن خه‌ڵکانێکه‌وه‌  به‌  ” ده‌سه‌ڵاتدارێتی” ناوده‌برێت، ئه‌وه‌ی  که‌ له‌ سه‌ر بناخه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی قوچکه‌ییانه‌ ، ڕاده‌گیرێت.   ئه‌نارکیسته‌کان   ناچنە ژێر كارایی ئەو پاساو و بیانووانە، بەڵێ  ئێمە له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێین  بێگومان لە ھەر گەلكارییەكدا پێویستی بڕیاردان و پابەندمانەوە  بە ڕێكەوتنەكانەوە ھەیە، بەڵام ئەناركیستەكان مشتومڕ لەسەر ئەوە دەكەن، كە بەكاربردنی واژەی “دەسەڵات” بۆ دەرخستن و نیشاندانی دوو ڕێگەی تەواو جیاواز لە ناوەڕۆكدا بۆ دانی بڕیارەكان، ئەوە یاریكردنە بە واژەكان. جیاوازی سه‌ره‌کی نێوان ئازادی پێكھێنانی كۆمەڵەكان و سەپاندنی قوچكەیی و تێكەڵكردنی ھاریكاری لەتەك فەرماندان ( هه‌ر وه‌کو له‌ section H.4, تێبینیمان کردووە، مارکسیسته‌کان بەدیاریكراوی له‌ بیرۆکه‌ی نادروست خۆشییاندێت).  گه‌ر کورتی بکه‌ینه‌وه‌ ، ئەوا ده‌ڵێین :  بەكورتی، دوو جۆر ڕێگەی جیاواز بۆ ڕیكخستن و یەكخستنی چالاكییە تاكەكەسییەكان لەنێو گروپەكاندا ھەن – یا لە ڕێگەی ئامرازی دەسەڵاتگەرایانەوە یا لە ڕێگەی ئازادییەوە‌.

 پرۆدۆن سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی شوێنی کار ، جیاوازییه‌کان ڕۆشنده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت‌:

” یا كرێكار … تەنیا وەك ھاوپەیمانێكی بەكرێگیراوی سەرمایەدار دەبێت، یا بەشداریی ….. دەكات و  لە سۆڤیەت/ شورادا خاوەنی دەنگ دەبێت، لە یەك واژەدا بەشێك لە كۆمەڵە دەبێت.   له باری یه‌که‌مدا کارگه‌ره‌که‌ ملکه‌چده‌بێت و به‌کارده‌هێنرێت و ده‌چه‌وسێته‌وه‌ : بارودۆخی هه‌میشه‌یی ئه‌و وه‌کو  یه‌کێك‌ له گوێڕایه‌ڵان، ده‌بێت…. له‌ باری دووه‌مدا وه‌کو  مرۆڤ و هاووڵاتییه‌ك که‌سایه‌تی خۆی بەدەستدەھێنێتەوە ‌…. بەشێك دەبێت لە ڕێكخراوی بەرھەمھێنەر، که پێشتریش بەشێك بووە لێی به‌ڵام له‌ شێوه‌ی  کۆیله‌یه‌کدا،  ئا له‌م بارەدا  ھەر وەك جاران، كە لە شارەكەدا وەكو ژێردەست بەشێك بووە لە دەسەڵات ، بەڵام پرسەكە ئەوەیە …. بەبێ دوودڵی ھیچ ھەڵبژێرێكمان نییە …. زۆر پێویستە لە نێو كرێكاراندا كۆمەڵەكان پێكبھێرێن …. لەبەرئەوەی بە بێ ئەوە لە ھەمان پەیوەندی سەردەست و ژێردەستدا دەمێنێتەوە  و دوو دەستە دروستدەبن … خێڵی سەروەران و  كرێكارانی بەكرێگیراو، ئەمەش لەتەك كۆمەڵگەی ئازاد و دێمۆكراتیكدا ناكۆكە” [General Idea of the Revolution, pp. 215-216]

به‌ واتایه‌کی دیکه‌ ، ھاریكاری و یه‌ککه‌وتنه‌کان له‌سه‌ر بناخه‌ی ده‌سه‌ڵاتی لۆجیکانه‌ ژیرانه‌ (عاقڵانه‌)، له‌سه‌ر بناخه‌ی کارایی سروشتییانه‌، ده‌توانرێت پێكبھنرێن/ ڕووبدەن، که‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئازادین‌ ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی توانای تاکه‌کانه‌ له‌ بیرکردنه‌وه‌یان و هه‌ڵسوکه‌وتیان و هه‌ستکردنیان  له‌‌ به‌ڕێوه‌بردنی  کات  و چالاکییه‌کانیاندا.  گه‌ر وانه‌بێت ، واتە ئێمه توخمه‌کانی به‌ندایه‌تی تێهه‌ڵکێشی په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه‌، ده‌که‌ین،  ئه‌و توخمانه‌ی ‌ که‌ هه‌مووان ژاراوی دەكەن و   له‌ ڕێگا نیگەتیڤەكانیانەوە‌، لە قاڵبماندەدەن ( بۆ ئه‌مه‌ بڕوانه‌ ‌ section B.1.1) .   ته‌نها ڕێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ بە شێوازێكی ئازادانە ( هه‌روه‌ها ده‌توانین ئه‌وه‌شی بۆ زیادبکه‌ین ، كە گۆڕانكاریی ئاوەزیی وەھا گۆرانێك دەخوازێت و پێویستە بكرێت ) ‌ ڕێگه‌ به‌ تاک ده‌دات‌  ” زۆر یا كەم پێگەیینی، لە ڕەوتی بەرەوپێشەوەچووندا گەشەپێبدات”   بە بەرگرتن و  لاوه‌نانی  ” ڕۆحی ملکه‌چێتی  که‌ به‌ ناسروشتیانه‌   دروستکراوه و به‌سه‌ر ئه‌و  تاکه‌دا سه‌پێنراوه‌” [Nestor Makhno, The Struggle Against the State and Other Essays, p. 62]

به‌م شێوه‌یه‌  ئه‌نارکیسته‌کان ” شتێکی دیکه بۆ ئه‌وانی دیکه‌‌ داواناکه‌ن  ،  باشتر   له‌وه‌ی که                ‌ده‌بینن…..بەكاربردنی و ھەستان پێی له‌ لایه‌ن هه‌مووانه‌وه‌  هه‌ژموونێکی ‌ ڕه‌وا و سروشتییە  که‌ ئازادانە و   بەبێ سەپاندن، پەسەنددەكرێت … ئێمە ھەموو دەسەڵات و پلە سروشتییەكان و ھەژموونەكان لە سروشتدا پەسەنددەكەین، بەڵام ئەركەكان نا.”   [Bakunin, The Political Philosophy of Bakunin, p. 255]

پشتیوانی ئەناركیستەكان لە ئازادی پێكھێنانی كۆمەڵەكان لەنێو گروپە دێمۆكراتە-ڕاستەوخۆییەكاندا كارایی لەسەر ئەو شێوە ڕێكخراوبوونە زۆر دەبێت و ھەژموونی دەسەڵاتی ناژیرانی/ نالۆجیكی لە ژیانماندا كەمدەكاتەوە .   ئه‌ندامانی  ئه‌م جۆره‌ ڕێکخراوانه‌ ده‌توانن بیرۆكە و  پێشنیاره‌کانی خۆیان بخولقێنن،بیانخەنە به‌رده‌م هاوه‌ڵه‌کانیان، بە وردی و سەرنجەوە پێشنیاركراوەكان و پێشنیاری ھاوكارەكانیان بكەن و ئەوانە پەسەندبكەن، كە لەتەكیاندا دێنەوە یا بڕوایان پێھێناون، ھەروەھا مافی وازھێنانیان لە كۆمەڵەكە ھەیە، ئەگەر لە ئاراستەكەی ڕازینەبوون.   لێره‌دا هه‌ژموونی تاکه‌کان و ئازادیبوون له‌ کاردانه‌وه‌یاندا و سووربوونیان له‌سه‌ر  سروشتی ئه‌و  بڕیارانه‌ی که‌ پێیگه‌یشتوون ، ده‌بینرێت،  که‌ له‌م  بارەدا هیچ که‌سێک مافی سه‌پاندنی ئایدیاکانیانی به‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه‌دا، نییه‌.   هه‌ر وه‌کو باکۆنین ده‌ڵێت ، له‌م جۆره‌ ڕێکخراوانه‌دا ”  هیچ  فەرمانێك نییه‌ که‌ چه‌سپاو/ جێگیر  بێت و  بۆ‌ هه‌تا هه‌تایی ‌ بمێنێته‌وه‌  و  نه‌توانرێت له‌ که‌سه‌ پێسپێردراوەکه‌ وه‌ربگیرێته‌وه‌  .  ڕێکخستنی ‌ قوچکه‌یی/هه‌ڕه‌می و  بەزربوونەوەی پله و پایە (ته‌رفیع)  بوونی نامێنێت ….. له‌ سیسته‌مێکی ئاوادا  ده‌سه‌ڵاتێک  (پاوه‌ر)،  که‌   قسه‌ی ته‌واومان له‌سه‌رێتی ، چیدیكە بوونی نا‌بێت ‌ ”  دەسەڵات پێكەوەیی / بە كۆمەڵ  ھەمووانی دەبێت و دەبێتە دەربڕی ئازادی ھەمووان    [Bakunin on Anarchism, p. 415]

لەبەرئەوە، ئەناركیستەكان دژی دەسەڵاتی ناژیرانی (ناڕەوا)ن، بە واتایەكی دیكە، پێكھاتەی قوچكەیی/ ھیرارشی…..  پێكھاتەی قوچكەیی    دەزگەییكردنەوەی دەسەڵاتە لە نێو كۆمەڵگەدا. دەزگە قوچكەییە كۆمەڵایەتییەكان،له‌وانه‌،  دەوڵەت ( تکایه‌  بڕوانه‌ section B.2)، دارایی تاییبەت و سیستەمی چینایەتی بەرھەمھێنان، ھەروا سەرمایەدارییش (section B.4) دەگرێتەوە  ‌بەپێی سروشتە قوچكەییەكانیان ئەناركسیستەكان دژی ئەو سۆزدارییەن .  ڤۆلتارین دی كلێر  Voltairine de Cleyre ،مشتومڕی ئەوە دەكات، ھەموو دەزگەیەك، كۆمەڵایەتی، سیڤیل،” كە لەنێوان مرۆڤ و مافەكانیدا قوتبووەتەوە؛ ھەموو مەرجێك،  وا دەكات كەسێك ببێتە سەروەر و ئەوی دیكە كۆیلە؛ ھەموو یاسایەك، ھەموو سیمبولێك/پەیكەرێك، ھەموو ئەوانەی نوێنەرایەتی زۆرداری دەكەن” ، ئەناركیستەكان ھەوڵی لەنێوبردنیان دەدەن .  وێڕای ئەوە، پێكھاتەی قوچكەیی لە دەرەوەی ئەو دەزگەیانەشه‌وە بوونی ھەیە. بۆ نموونە، لە نێو پەیوەندییە كۆمەڵایەتییە قوچكەییەكاندا لەوانە ھەڵاواردنی ڕەگەزیی، نەژادپەرستی و سڵەمینەوە لە ھاوسێكسگەراكان homophobia (بڕوانە section B.1.4 ) كە  ئەناركیستەكان دژی گشت ئەوانەن و لە دژیان دەجەنگن.  ھەر  چۆن دژی سەرمایداری وەك پێكھاتەیەكی قوچكەیی دەجەنگین ( بۆ كرێكاران “كۆیلانی نێو كارخانە” ھەرچەندە “كۆیلەتییەكە لەتەك ساتەكانی كاردا تەواودەبێت”)  وەك ‘دی كلێر’  دژی بوو، دیسانه‌وه‌ دی کلێر  دژی  پەیوەندییە كۆمەڵایەتییە بابسالارییەكان، بوو که‌  لە “ماڵەوە درێژە بەو كۆیلەتییە دەدەن”  بەھۆی  “ھاوسەرییەوە كە دەربڕی فرۆشتن و گواستنەوەی تاكایەتی كەسێك لە لایەنێكەوە بۆ یەكێكی دیكەیە” .  [The Voltairine de Cleyre Reader, p. 72, p. 17 and p. 72]

پێویست ناکات بڵێین کاتێك که له‌ گەلێك بەشی جیاوازدا  لە شێوە جیاوازەكانی پێكھاتەی قووچكەیی/ ھیرارشی، ده‌دوێین ، ئەمە بەو واتایە نییە، ئەناركیستەكان ئاوا بیردەكەنەوە، كە پێكھاتە قوچكەییەكان و كارایی نیگەتیڤییان بە جۆرێك سەربەخۆن یا بە ئاسانی وەلادەنرێن .  بۆ نموونه‌ دەوڵەتی ھاوچەرخ و سەرمایەداری بەشێوەیەكی تەنگاوتەنگ بەیەكەوە گرێیانخواردووە و ناتوانرێت سەربەخۆ لە یەكدی لەبەرچاوبگیردرێن.  ھەروەھا پێكھاتە قووچكەیی كۆمەڵایەتییەكانی وەك ڕەگەزپەرستی و نەژادپەرستی و لەلایەن پێكھاته‌ قووچكەییەكانی دیكەوە بەكاردەبرێن، بۆ ئەوەی خۆیانیان پێبپارێزن (بۆ نموونە، خاوەنكارەكان بۆ ئەوەی دووبەرەكی لە نێو ڕیزی كرێكارەكانیاندا دروستبكەن و بەسەریاندا زاڵبن، نەژادپەرستی بەكاردەبەن)  .  لێرەوە بەو  سەرەنجامە دەگەین، كە ھەڵوەشاندنەوەی یەكێك یا چەند دانەیەك لەو پێكھاتە قووچكەییانە، ھەرچەندە خوازراوە، بەڵام بەس نییە.   ‌ھەڵوەشاندنەوەی سەرمایەداری لە كاتی پاراستنی دەوڵەتدا، بەرەو كۆمەڵگەی ئازاد ناڕوات (پێچەوانەوەكەشی ھەر ئاوا دەبێت) — ئەگەر كردنی شتێكی ئاوا لە توانادابێت.    هه‌ر وه‌کو  Murray Bookchin تێبینی کردووه و‌ ده‌ڵێت:

“دەتوانرێت كۆمەڵگەیەكی ناچینایەتی لەئارادابێت، ھەروەھا لە ڕووی ئابوورییەوە كۆمەڵگەیەكی چەوسێنەرانەش نەبێت، بەڵام ھێشتاكە لە ڕووی كۆمەڵایەتییەوە پارێزگاری لە پێكھاتەی قوچكەیی و سەروەر بكات – ئیدی چ لە شێوەی خێزانی بابسالاری و سەروەریی تەمەن و كۆمەڵە نەژادییەكان و دەزگە بیروكراتەكان و كایەی ئایدیۆلۆجییەوە بێت یا دابەشكاریی قووچكەییانەی كار بێت …. ناچینایەتی بێت یا نا، كۆمەڵگە بە ھۆی مەرجە گشتییەكانی سەروەرییەوە؛ فەرماندان و گوێڕایەڵی، نائازادبوون و دەستەمۆیی، لەوانەیە لەوەش واوتر بێت، که‌  لەنێوبردنی  تواناییەكانی تاك، ھوشیاریی و ژیری، خۆبوون، داھێنەربوون و ماف، زاڵییەتی تەواو بەسەر ژیانی ڕۆژانەیدایه‌،” [Toward an Ecological Society,pp.14-5]

ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت، كە ئەناركیستەكان بە ئاشكرا “تەنیا دژایەتی چینەكان ناكەن، بەڵكو دژایەتی پێكھاتە قووچكەییەكانیش دەكەن، تەنیا دژایەتی ئامرازەكانی بەھرەكێشیكردن ناكەن، بەڵكو  دژایەتی ھەموو شیوەكانی سەروەریی دەكەن           [Bookchin, Op. Cit., p. 15]  لەم ڕووەوە ئەناركیستەكان لە دژی پێكھاتەی قووچكەیی پێداگریی دەكەن، (بەپێچەوانەی ئەوەی كە ھەندێك پاگەندەی دەكەن) تەنیا دژی دەوڵەت، یا بە تەنیا دژی چین و بەھرەكێشی ئابووریی (وەك، دەگوترێت، زۆێك لە ماركسیستەكان ئەنجامیدەدەن )  هه‌ر وه‌کو پێشتر  له‌  به‌شی (section A.2.8))  تێبینیكرا، ئەناركیستەكان  ئاوا ده‌ڕواننه‌ هه‌موو شێوه‌کان و پێكھاتەی قووچكەیی نه‌ك هه‌ر  زیانبەخشن، به‌ڵکو  پێویستیش نین‌، هه‌روه‌ها لەو بڕوایەدان که‌ ئه‌ڵته‌رناتیڤ هه‌یه‌ ، زۆر ڕێگەی  ئاره‌زوومه‌ندانەتر  بۆ ڕێکخستنی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌، ھەن.  لە ڕاستیدا، ئێمە مشتومڕی ئەوە دەكەین، كە دەسەڵاتی قووچكەییانە بەگریمانە بارودۆخی پێكدادان دەئافرێنێت، تاوەكو لەوێوە بەردەوامبوونی خۆی ئاراستەبكات‌.   بەو جۆرە، ڕێكخراوە قووچكەییەكان توانای ئەوانەی كە لە خوارەوەی كۆمەڵگەدان بۆ بەڕێوەبردنی ڕاستەوخۆی كاروبارەكانی خۆیان، لەنێودەبات و ھەر بەو جۆرە پێكھاتەی قووچكەیی و ئەو كەسانەی كە لە پێگەی بڕیارداندان، فەرمان بەوانی دیكە دەدەن، كە پاشرەوییانبكەن.   لەجیاتی بەرگرتن بە بێسەرەوبەرەیی، فەرماندارییەكان ،حكومەتەكان،  بەخۆیان ھۆكاری سەرەكین، لە كاتێكدا كە بیرۆكراسییەكەی بە ڕواڵەت دژی ھەژارییە، كەچی درێژەی پێدەدات، لەبەرئەوەی كە بەبێ ھەژاری، بەڕێوەبەرە مووچە زۆرەكان بێكار دەبن.   ھەمان شت لە بەرامبەر دەزگەكانی دژی خراپ بەكاربردنی بەنگكەرەكان و بەرگرتن لە تاوان و …تد، دروستە. بە واتایەكی دیكە، دەسەڵات و بەرتەرییەكان وەك بەرەنجامی پلە و پایە  قووچكەییەكان، پارێزێكی بەھێزن بۆ ئەو كەسانه‌ی كە ڕاگریانن، نەك بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە دەبێت چارەسەریانبكەن.   بۆ مشتومڕی زیاتر سەرنجی ئەم سەرچاوەیە بدە :  (See Marilyn French, Beyond Power: On Women, Men, and Morals, Summit Books, 1985).

بەستەرەكانی فێمینیزم و ناسیونالیزم

بەستەرەكانی فێمینیزم و ناسیونالیزم

ھەژێن

٢٠ی فێبریوەری ٢٠١٤

ئەگەر چی لە ناوچەی خۆرھەڵاتی ناوین بەگشتی و لە ھەرێمی كوردستاندا بەتایبەتی فێمینیزم [ لێرەدا مەبەستم فێمینیزمی دەسەڵاتخوازە] وەك ئایدیۆلۆجیایەكی ڕەگەزیی بەفراوانی ئامادەنەبووە، بەڵام فێمینیزم بەواتای ڕەگەزپەرستی و دوژمنسازی لە ڕەگەزی بەرامبەر لە شێوە سەرەتاییەكاندا چ وەك كاردانەوەی ناھوشیارانەی ژنانی ناڕازی بەڕووی ڕەگەزپەرستی پیاواندا ھەر لە كۆنەوە و چ وەك كاركردی ئامانجدارانەی دەستەبژێرێك لە ژنان لە كۆتایی سەدەی ڕابوردوو و سەرەتای ھەزاری سێیەمدا بوونی ھەبووە و ھەردەم بەپێی تێگەییشتن و ئاستی ھوشیاری كۆمەڵگە و خۆھوشیاریی تاك، كۆمەڵێك پێشداوەری و خۆسێنتەری و ستریۆتیپی بەرھەمھێناوە، ھەروەھا وەك ئایدیۆلۆجیایەكی ڕەگەزپەرستانە چەند ساڵێكە بە دەستپێشخەریی ژنانی دەسەڵاتخواز، ئاو بەئاشی دەسەڵاتدا دەكات و خەریكی سەربازگیریی ژنانە لە لەشكرێكی ڕەگەزیی سەروەرخوازانەدا.

گەڕانەوە بۆ سەر ڕەگەز

فێمینیزمی ڕەگەزپەرست یا دەسەڵاتخواز، بە گەڕانەوە بۆ سەر ڕەگەز، پاگەندەی ھاوبەرژەوەندیی و ھاوچارەنووسیی و ھاودەردی و ھاوڕێبازی و ھاوخەمی ھەموو ئەندامانی ڕەگەزەكە دەكات، ھەروەك ناسیونالیستەكان گشت تاكەكانی نەتەوەیەك بە ھاوخوێن و ھاوبەرژەوەند و ھاوچارەنووس و ھاوخەون و ھاودەرد و ھاوخواست ھەژماردەكەن و ھەر كەس لە دەرەوەی ئەو بازنەوە بێت، ئەوا خۆبەخۆ دەخرێتە خانەی دوژمنەكان. ئەمە پەڕجووی كاركردنی ئایدیۆلۆجیای ناسیونالیستییە، كە كار لەسەر ناھوشیاریی و ناڕۆشنیی تاكەكان دەكات و دەیكاتە دەسمایەی خۆی بۆ جێخستن و خێرا تەشەنەپێدانی ئایدیۆلۆجییەكەی. ھەر ئەوەشە وا لە ناسیونالیزم دەكات، كە زۆر بە ئاسانی و بە بەرفراوانی پەرەبسێنێت و گشتگیرببێت. فێمینیزمیش وەك ئایدیۆلۆجیایەك پشت بە ھەمان بنەما و زەمینە و پێشینە و خەزێنە لە ناھوشیاریی و ناڕۆشنیی تاكەكان دەبەستێت و لەسەر باوەڕە ڕەگەزییەكان كاردەكات و دەیانكاتە دەستمایەی بۆ ھەڵخڕاندنی تاكەكان لە دەوری خۆی.

پشتبەستن بە ئایدیۆلۆجیا

دەستەبژێری دەسەڵاتخواز بۆ وێناكردنی بەرژەوەندییەكانی خۆی وەك بەرژەوەندی ھەمووانی ھاوڕەگەز یا ھاونەتەوە، ئایدیۆلۆجیایەك لەسەر بنەمای كینەدۆزی و ململانێ و دژایەتی تاكە ناھوشیارەكان، چێدەكات و لە مرۆڤەكان لە سەرووی پێكھاتەی كۆمەڵایەتی چینەكانەوە، دۆست و دوژمن دروستدەكات. ئایدیۆلۆجیا وەك كاراترین چەكی ڕامیاریی بەبێ بوونی دۆست و دوژمن، ھەرگیز توانای جێكەوتەبوونی نییە. ھەر لەبەرئەوە گەورەترین سەرمایەگوزاریی لەسەر دوژمنایەتی دروستكردن لەنێوان تاكە كۆمەڵایەتییەكاندا و دابەشكردنیان بەسەر ڕێكخستن و پێكھاتەی ناكۆمەڵایەتییدا، دەكات و لە دۆست و ھاوكار و ھاودەرد و ھاوگەڕەك و ھاوگوند و ھاوشار و ھاووڵات و ھاوكیشوەر و ھاوسەرزەمین، دوژمنی ئەوڕۆكەیی دررست و پەروەردەدەكات.

مرۆڤایەتی لە بارەی ئایدیۆلۆجیای ئایینی و ناسیونالیستییەوە، خاوەنی ھەزاران خەروار ئەزموون و وانەیە، نزیكەی ھەموو جەنگە نێوخۆیی و ناوچەیی و دەوڵەتیی و جیھانییەكان، دەمارگیریی و پاوانخوازیی و كینەدۆزیی ئایینی و ناسیونالیستیی بوونەتە چەخماخەی ھەڵگیرساندنیان و ھاندەر و درێژەپێدەریان. ئایدیۆلۆجییە تازە و ھاوچەرخەكانی دیكە، بە پشتبەستن بە خەرواری ئەزموونی ئەو دوو ئایدیۆلۆجییە كەوتوونەتە پەلوپۆھاویشتن. ڕوودانێكی ئاوا نە ڕێكەوتە و نە لە دەرەوەی پلانەكانی پاراستنی سەروەریی چینایەتییەوەیە، بەڵكو ئامانجدارانە كار لەسەر خۆشباوەڕیی و ناھوشیاریی و زەمینە پێشینەییەكانیان لە خێڵگەرایی و كۆنەپەرستی خەڵكدا دەكەن و بەسوودوەرگرتن لە تواناییە تەكنۆلۆجییەكان و خێرابوونی پەیوەندی یەكلایەنە لە ڕێگەی میدیای زاڵەوە، توانایەكی جادوویی بە تەشەنە و گشتگیربوونی ژاراوگەرییەكەیان دەدەن.

دروستكردنی دوژمنی ھاوبەش

ھەموو ئایدیۆلۆجیایەكی دەسەڵاتخواز، پێویستی بە چێكردنی دوژمنی ھاوبەش لەنێوان تاكەكانی ڕەگەز  یا نەتەوەدا ھەیە، تاوەكو وزە و توانایان بخاتە ژێر ڕكێفی خۆیەوە و یەكێتی كۆمەڵایەتییان پێچەوانە بكاتەوە، بۆ ئەوەی داخوازییەكانیان بكاتە كێبڕكیی دوژمنكارانە لەنێوانیاندا و لەو دوژمنایەتییە دەستكردە ڕامیارییەدا، سێبەرێك بۆ تەختی سەروەربوونی خۆی سازبكات.

ھەوڵی پەردەپۆشكردنی جیاوازییە چینایەتییەكان لەژێر پەردەی ھاودەردیی و ھاوچارەنووسیی ڕەگەزییدا. یەكێكە لە ھەوڵە ئاشكراكانی ھەڵگرانی ئایدیۆلۆجی فێمینیزمی دەسەڵاتخواز، كۆكردنەوەی ھەموو ژنانە لە ژێر خێوەتێكی ڕەگەزییدا، كە ژنانی زیندانی لەتەك ژنانی پاسەوان و ئەشكەنجەدەر، ژنانی دەسەڵاتدار و سەرمایەدار، لەتەك ژنانی ژێردەستە و كرێكاردا، ژنانی ھەلپەرست و بەرتەریخواز و مشەخۆر لە تەنیشت ژنانی لەخۆبوردوو و ڕەنجخوراودا لەسەر خوانی ئایدۆلۆجیا و ڕامیاریی كۆدەكاتەوە !

سەرەكیترین ئامانج لە دروستكردنی وەھا پوچگەرایی و خۆشباوەڕییەك، دابەشكردنی ھێزی چینایەتی چین و توێژە ژێردەست و چەوساوەكانە بەسەر دوو ڕەگەزی دژ بەیەك و بەرژەوەندجیاوازدا. وەك گوتم ئەمە ئەزموونگیرییە لە ئایدیۆلۆجیییە ئایینی و ناسیونالسیتییەكان، كە پێش فێمینیزمی دەسەڵاتخواز گەورەترین جەنگی ناھوشیارانەیان لە نێوان تاكە چەوساوەكاندا بەرپاكردووە. فێمینیزمی بۆرجوازیی بە ھەمان ئاراستە و ئامانج و مەبەست، خەریكی ھەستەوەركردنی ژنانە وەك یەكەكەی ھاوبەرژەوەند لە دژی پیاوان و پیاوانیش وەك یەكەیەكی ھاوبەرژەوەند وێنادەكات. ئەمە ئەو جەنگە ڕەگەزییە مەترسیدارەیە، كە فێمینیستە دەسەڵاتخوازەكان، چەخماخەی لێدەدەن. مەترسیداربوونی وەھا جەنگكێك لەوەدایە، كە ڕەھەندی كۆمەڵایەتیی وەھا كینەدۆزییەك تا نێوان دوایین ئەندامانی خێزان دەڕوات، چونكە واوەتر لە ئایین و ناسیونالیزم، فێمینیزم جەنگەكەی تاكدەكاتەوە، واتە لە جەنگی گروپییەوە دەیكاتە جەنگی نێوخۆیی تاكەكان لە ھەر سات و لە ھەر بازنە و یەكەیەكی ژیان و پێكھاتەی كۆمەڵایەتییدا بەرپایدەكات.

بە بۆچوونی من، ھەر ئاوا كە ناسیونالیزم ھیچ پەیوەندییەكی بە نەھیشتنی ستەم و داگیركراوی و ھەڵاواردنی كولتوورییەوە نییە و وەك لەم ڕۆژگارەدا لە ھەرێمی كوردستان یا ھەر جێییەكی دیكەی ئەم جیھانەدا دەیبینین، دەسەڵاتێك كە بە سەركەوتنی ھێزە ناسیونالیستەكان سەرھەڵدەدات، بەخۆی توندتر لە دەسەڵاتی داگیركەران دەكەوێتە ستەمكاریی لە تاكەكانی “نەتەوە” و قوڵكردنەوەی جیاوازییە چینایەتییەكان لە ڕێوشوێنی كار و ژیانیاندا. ھەر ئاواش ئایدیۆلۆجیای فێمینیستی ھیچ پەیوەندییەكی بە نەھێشتنی ستەم و پلە دوویی كولتووریی و سیستماتیكی ژنانەوە، كە لەسەر بنەمای بوون و نەبوونی دارایی و دەسەڵاتەكان سەریھەڵداوە و ڕاگیراوە و پارێزراوە و پەرەی پێدەدرێت. ھەر ئاوا، كە پاگەندەی ھاوبەرژەوەندی نەتەوەیی گشت تاكەكان و ئازادبوون و یەكسانبوون و بەھرەمەندبوونی ھەمووان لە سامانی نیشتمانی و داھاتی كۆمەڵگە، لە درۆیەكی پیرۆز بەو لاوەتر نییە، ھەواش پاگەندەی ئەوەی ئەگەر دەسەڵات و سەروەریی و بەڕێوەبەریی كۆمەڵگە لە دەست ژناندا بێت، كۆمەڵگە لە ئازادی و یەكسانی و دادپەروەریی لێوانلێو دەبێت، لە پووچگەرایی ئایدیۆلۆجی و پیرۆزكردنی ئایدیۆلۆجیای دەسەڵاتخوازی بەولاوەتر نییە! چونكە ھەر ئەم ڕۆژە بەشێك لە دەسەڵاتداران و سەرمایەداران و پارلەمانتاران و بەرێوەبەران و پۆلیس و ئەشكەنجەدەران لە ڕەگەزی ژنانن و زیاتر لە پیاوان پێداگریی لەسەر جیاوازی و ھەڵاواردنی ئابووریی و سیستەمیی ژنان دادەگرن. لە بەرامبەریشدا لە ھەرێمی كوردستان ئەوەندەی پیاوان قسە لە ئازادی و یەكسانی دوو ڕەگەزەكە دەكەن و تا ڕادەی فێمینیستبوون كاردەكەن، خودی ژنان ئەو دەركەوتن و پێداگیرییەیان نییە. بێجگە لەوەش ژنان لەكۆمەلگەدا فرەتر لە پیاوان، پارێزەری كۆنەپەرستیی كولتوورین، بۆ نموونە خەتەنەی ژنان، كە خودی ژنان بە كردن و پێداگریی و پاراستنی، دەكەن.

گێڕانەوە یا بەستنەوەی چارەسەر بە بەدەسەڵاتگەییشتنی دەستەبژێری ڕەگەز و  نەتەوە

ھەر ئاوا كە پاگەندەكەرانی ھاوبەرژەوەندیی دارا و نەدار، دەوڵەتمەندان و ھەژارانی ھاوزمان لەژێر ناوی نەتەوەدا دەخوازن بەوە ڕازیمان بكەن، كە بەدەسەڵاتگەییشتنی پارت و دەستەبژێرە دەسەڵاتخوازەكان، كۆتایی بە ھەموو ستەمێك و ھەموو نەھامەتییەكانمان دێت و لە سایەی دەسەڵاتی بۆرجوازی ھاوزماندا لە بەھەشتی نیشتماندا گورگ و مەڕ پێكەوە لە كانییەك ئاودەخۆنەوە. ھەر لەسەر ھەمان بنەما و بە ھەمان فریوكاری و ھاندەر و میتۆد و لۆجیكەوە، ژنانی دسەڵاتخواز پاگەندەی ئەوە دەكەن، كە ئەگەر لە جیاتی پیاوانی سەروەر، ژنان سەروەر بن، ئەوا كۆمەڵگە و نیشتمانەكەیان دەبێتە پانتاییەك بۆ سەقامگیربوون و باڵادەستبوونی ئازادی و یەكسانی و دادپەروەریی و لە بەرامبەردا ھەڵاواردن و بەھرەكێشیی و زۆرداریی دەبنە بەشێك لە ڕابوردووییەكی زۆر دووری كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی. بەڵام ئەمە زۆر لە درۆ و پاگەندەی فریودەرانەوە نزیكە تا لە ڕاستییەوە!

فێمینیستانی دەسەڵاتخواز بۆ ئەو مەبەستە، كۆمەڵگە و خێڵە سەرەتاییەكان دەكەن بە نموونە و بەڵگە و لەو بارەوە ماركسیستەكان پاڵپشتی ئەو پووچگەراییە دەكەن و  پشت بەوە دەبەستن، كە كۆمەڵگە سەرەتاییەكان لە ھەموو ستەم و ھەڵاواردن و نایەكسانییەك خاڵیبوون. بۆچوونی من بێجگە لەوەی ھیچ بەڵگەیەك لەبەردەستدا نییە، كە لە ھەموو كۆمەڵگەكاندا ژنان سەروەر بووبن و ھەروەھا ھیچ بەڵگە و مێژوویەكی تۆماركراوی ئەو سەردەمە نییە، ئەوە بسەلمێنێت كە لەو كۆمەڵگایانەدا كە دایكسالاری كۆڵەكەی ڕیكخستنیان بووە، ستەم و ھەڵاواردن نەبووبێت. بە پێچەوانەوە، لێكۆڵینەوە لەسەر درێژەی ئەو كۆمەڵگایانە لە سەدەی ١٨ و ١٩ و  ٢٠ و ٢١دا ئەوە دەردەخات، كە لە ھەندێك لە كۆمەڵگایانەدا سەروەریی ڕەگەزیی بوونی نییە، لە ھەندێكیاندا ژنان سەروەرن و لە ھەندێكیاندا پیاوان سەروەر بوون، واتە لەم دووانەی دواییدا، كە سەروەریی ڕەگەزیی ھەبووبێت، كەواتە ژێردەستەیی ڕەگەزیش ھەیە و ئەو سەروەرییە بۆ خۆپاراستنی پێویستی بە ڕێكخستن و بەكاربردنی زۆر ھەیە. ئەوی دوور لە دەمارگیریی ڕەگەزیی لەمەڕ ئەو سێ جۆرە پێكھاتانە لێكۆڵینەوەی كردبێت یا بكات، بە ڕۆشنی ئەوە دەبینێت، كە لە نێوان سەروەریی ڕەگەزیی ژن و پیاودا جیاوازیی نییە، گرفتەكە لە بوونی خودی سەروەرییدایە، نەك لە كێبوونی سەرەوەرەكە و كامەبوونی ڕەگەزی سەروەرییەكە. بێجگە لەمە ھەر لە سەردەمی جەنگەكانی پێخەمبەرایەتی موحەمەدی كوڕی عەبدوڵڵای و كوڕی ئەبو موتەلیب’دا كاتێك كە ھۆزە بابسالارەكان [لەنێوانیاندا لەشكری ئیسلامیش] پەلاماری ھۆزەكانی دیكەیان دەدا، ژنانیان وەك دەستكەوت بەسەر خۆیاندا دابەش دەكرد، لە بەرامبەریشدا كاتێك كە دەستگیركراوانی خێڵە بابسالارەكان [بۆ نموونە لەشكری ئیسلام] دەكەوتنە دەست خێڵە دایكسالارەكان لە ھەمان نیوە دوورگەی عەرەبیدا، ژنان پیاوەكانیان بە گون و ئەندامی زاوزێ ھەڵدەواسی و دەیانخەساندن. ئەمانە باشترین نموونەی سەروەریی ڕەگەزیین و ئەگەر لە سەدەی بیست و یەكدا ئیدئۆلۆگەكانی سەرمایەداری بتوانن مرۆڤەكان لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆجیای ڕەگەزیی دابەشبكەن، ئەوا دەبینەوە بە بینەری دابەشكردنی ژنان و خەساندنی پیاوان، واتە گۆڕاندنی جەنگی چینایەتی ژێردەستان بە جەنگی ڕەگەزیی نێوان ژێردەستان لە دژی خۆیان؛ یەكدی.

وەك گوتم ڕەگەزپەرستیی پیاوان و ژنان داھێنانێكی نوێ و ھاوچەرخ نییە، بەڵكو زۆر لەوە كۆنترە، كە دەستی بیرەوەریی و بەڵگە تۆماركراوەكانی پێڕابگات، چونكە بەرھەمی ناھوشیاریی و بەرەنگاریی نیگەتیڤ و پاسیڤی ھەڵاواردنە. ھەروەھا ئەگەر لەم سەردەمەدا كەسێك بە ڕێكەوت و لە ناھوشیارییەوە پێشنیاری ھەر جەنگێك دژی ئەوی بەرامبەر بكات، یەكەم ناھوشیاریی گشتی پەرەپێدەدات و دووەم لەلایەن لێكۆڵەرەوان و ئامارگیران و سەرنجپرسان و ئیئۆلۆگەكانی سەرمایەدارییەوە بە ئامانجی بەكاربردنی بۆ پاراستنی سیستەمی چینایەتی، ھوشیارانە سیستەماتێك دەكرێت و میدیای دەسەڵات دەكەوێتە خزمەت بڵاوكردنەوە و تەشەپێدانی.

دروستكردنی خۆشباوەڕیی بە باشی خود و خراپی بەرامبەر

دروستكردنی وەھا پووچگەراییەك، كە ھەموو ژنێك چەوساوە و ھەموو پیاوێك چەوسێنەرە، پشت بە ھەمان بنەمای ئایدیۆلۆجی ناسیونالیزم دەبەستێتێت، كە ھەموو تاكێكی نەتەوەی خۆ زیرەك، بەھرەدار، بەتوانا، جوان-ڕەوشت ، زرەنگ، جوان، بەخشندە، لێزان، شارەزا، كولتوور بەرز، ھوشیار، خاوێن، شایەستە، ..تد، ھەموو تاكێكی نەتەوەی بەرامبەر، دەبەنگ، بێبەھرە، بێتوانا، بەد-ڕەوشت، تەمەڵ، ناشیرین، پیسكە، نەزان، نەشارەزا، كولتوور نزم، ناھوشیار، پۆخڵ، ناشایەستە ..تد، ھەر بەو جۆرەی كە میدیای ئەوروپی بە ئامانجی سووكایەتی بە كولتوورەكانی دیكە و خراپنیشاندانی كۆچەران و دروستكردنی جەنگی كولتوورەكان و ئایینەكان، ھەموو تاكێكی نا ئەوروپی بەتایبەت خۆرھەڵاتیی بە بابسالار و دژە ژن نیشاندەدات، ھەر واش پاگەندەی ژنانی فێمینیست و لایەنگرانیان لە دوو دەھەی ڕابوردوودا تەنیا دێو و درنج نیشاندانی پیاوە، تا ڕادەی ئەوەی كە منداڵان ڕكیان لە باوكیان دەبێتەوە، یا پیاوانێك تووشی لەخۆنامووبوون و ھەست بە تاوانباریی دەكەن، لە كاتێكدا كە ھیچ تاوانێكیان دژی دایك و خوشك و كچ و ھاسەر و ھاوكار و ھاوپۆل و ھاوگەڕەك و ھاوشاری و ھاووڵاتی و ھاوجیھانیان ئەنجامنەداوە.

ئەو پووچگەارییە، نەك ھەر ڕاستی تێدا نییە، بەڵكو پاگەندەیەكی ئامانجادارانەی ژەھراوییە، كە دەخوازێت لە دووبەرەكی ژنان و پیاواندا بۆشاییەك بۆ كایەی دەسەڵاتخوازیی دەستەبژێرێك لە ژنان بئافرێنێت و ھاوكات بە بەئامرازكردنی ستەم و ھەڵاواردن و پلەی دووی ژنان لە كۆمەڵگەی چینایەتی و لە نێو پاشماوەكانی خێڵایەتیدا، خزمەت بە مانەوەی سیستەم و سەروەریی چینایەتی بكات، بەڵام ئەو جار لە ژێر دێوجامەی دادپەروەریی فێمینیزمدا !

بۆ دەركەوتنی پووچەڵی ئەو پاگەندەیە، پێویستمان بە ھەستەوەریی [ھەستەوەریی بە واتای نیگەتیڤ نا، بەڵكو بە واتای sensibility] كولتووریی و ڕەگەزیی و چینایەتی ھەیە، كە چاویلكە ڕەگەزیی و نەژادی و ڕامیاریی و ئایدیۆلۆجییەكانمان فڕێدەدات و لە جوانتربینن و وردنینینی كەتواریانەی كۆمەڵگە و ڕووداوەكانیدا كۆمەكماندەكات. ھەر یەك لە ئێمە لەدایكبووانی كۆمەڵگەی بابسالاریی لەوانەی دیكە باشتر دەزانین و ھەستی پێدەكەین، كە پیاو لەو كولتوورەدا ناچار و سزاوارە بەوەی كە نابێت و نەنگییە، ڕازی ژێردەستەیی خۆی، گیرۆدەیی و ئازار و ئەشكەنجەیەك، كە ڕۆژانە لە نێو خێزان و شوێنی كار و خوێندندا ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بدركێنێت و لەمەڕ ئازار و ئەشكەنجە دەروونی و جەستەییە ڕۆژانەییەكانی نێو خێزان بدوێت و سكاڵابكات، چونكە ئەوە لاوازیییەكانی دەخاتە ڕوو و ھەموو شانازییە كولتوورییەكانی پیاوەتی دەخاتە ژێر پرسیار: بەڵام لە بەرامبەردا لاوازنیشاندانی ژنان لەو كولتوورەدا بواری بۆ ژنان ڕەخساندووە، كە سكاڵای خۆیان لەمەڕ دڕندەیی كولتووریی دەرببڕن. بەم جۆرە دەبینین، بابسالاری ئەگەر لە ڕوویەكەوە بۆ پیاوانی ستەمكار و بەدڕەوشت بەرتەرییەك بێت، ئەوا بۆ پیاوانی نەرم و نیان و یەكسانیخواز ناسەنگی و خراپكاراییە. ھەروا ئەگەر لاوازبینی كولتوورییانەی ژنان بۆ زۆرینەی ژنان بە ئەشكەنجە و سووكایەتی و نایەكسانی تەواوبووبێت، ئەوا بۆ كەمینەیەكی دەسەڵاتخواز و ستەمكار و سووكایەتیكەر لە ژنان، بە پەردەپۆشیی ستەمكاری ڕۆژانەی نێو خێزان تەواودەبێت و دەىبێتە بازارێك بۆ سەرمایەگوزاری ڕامیاریی و زەمینەسازی بۆ ڕشتنی ژاراوی ئایدیۆلۆجی سەروەرییخوازانەی چینایەتی لەژێر دێوجامەی ڕەگەزییەدا. ئەگەر بە وردی سەرنجبدەین، ژنانی ستەمكار و دەسەڵاتخواز لە نێوەندی خودی ژناندا بە پیاوانی ناسراون.

ئافراندنی باری ناجێگیری دەروونی بۆ تاكەكانی ڕەگەز و نەتەوە، بەوەی كە ھەمیشە و لە ھەر دەستەواژەیەكدا خۆییەكان بە پەلاماردراو ببینن

فێمینیستانی دەسەڵاتخواز ھەروەك ناسیونالیستان و مەزھەبییان ھەردەم، خەریكی شێواندنی دەروونیی تاكەكانن بە ئامانجی ئاسان جێگیربوونی ئایدیۆلۆجییەكەیان، كە ئامانجیان گەییشتنە بە سەروەریی. كاتێك كە ژنێك، ھەرچی پیاو بیڵێت و بیكات، بەوەی بزانێت، كە ئامانجی سووكایەتی و ژێردەستكردن و لەنێوبردنی ئەوە، ھەروەك چۆن كوردێك یا موسوڵمانێك ئاوا ھەستبكات، كە ھەرچی ناكورد و ناموسوڵمانەكان دەیكەن، ئامانجی دژایەتی ئەمانە، ئەو كات تووشی بارێكی دەروونیی ناجێگیر و شێوا دەبێت، كە ھەم لە خۆی نامۆدەبێت و ھەم بڕوای بە دۆستایەتی ئەوانی دیكە نامێنێت و ھەموو ساتێك خۆی لە جەنگێكی ناكۆتاییدا دەبینێتەوە، كە تێیدا ئەو لەبەردەم مەترسی پلان و ھێرش و دڕندەیی ئەوانی دیكەدا دەبێنیت. بار گرژییەكی دەروونی ئاوا، تاكێك كە ھەست بە ستەملێكراوی خۆیدەكات، دەكاتە دڕندەیەكی پەلاماردەر، چونكە بەو سەرنجامە دەگات، ئەگەر ئەو پەلامارنەدات، ئەوا دوژمنەكەی پەلاماری دەدات و براوە دەبێت. واتە دروستبوونی ھەستی خودچەوساوەیی و خودڕاستیی ھەمیشەیی و چەوسێنەربوون و ھەردەم دڕندەیی ئەوانی دیكە. ئەمە ھەمان ھەستە كە لە نێو ھەڵگرانی بیری ئایینی و نەتەوەییدا دروستدەبێت، بۆ نموونە جوولەكەكان یا عەرەبە فەلەستینییەكان، جوولەكەكان لەسەر دروستكردنی شوناسی بێتاوانی ھەمووانی جوولەلەكان پاش ھۆلۆكۆست، عەرەبە فەلەستینییەكان لەسەر دروستكردنی شوناسی بێتاوانی پاش داگیركردن و جێبەجێكردنی نەخشە و پلانی زلھێزەكانی ئەوروپا و ئەمەریكا بەسەریاندا، باشترین نموونەن و باشترین خزمەتیان بەسەروەریی چینایەتی لەو ناوچەدا كردووە و خەباتی چینایەتییان لە ناوچەكەو لەنێو تاكە جوولەكە و عەرەبەكاندا دەیان دەھە پاشەكشێی پێكردووە. ئەمە لەمەڕ ھەموو قەوارە ڕەگەزیی و نەژادی و ئایینیەكان دروستە.  بە واتایەكی دیكە سوڕانەوە لە بازنەی داخراوی جەنگی خودپەسەندی و خراپكردنی ئەوانی دیكە

ئافراندنی وێنای بێتاوانی و چەوساوەیی ھەمە لایەنە بۆ خۆ و گشتگیركردنی و تاوانباركردنی بەرامبەر بە چەوسێنەری و گشتگیركردنی

لە درێژەی ئەوەی لە سەرەوە لەمەڕ دوژمنسازی و دەروونشێوانیی ھەمیشە لە جەنگدا، خستمەڕوو، سەرەنجام تاكی ڕەگەزپەرست و نەتەوەپرست و ئاییندار، پاساو بۆ ھەموو كردارێكی خۆی دەدۆزێتەوە و  بڕوای تاكە لاوازەكان بە دڕندایەتی بەھێزتردەكات و ڕەوایەتی بە ھەموو تاوانێك دەدات، خۆی ئەنجامیدەدات، بەپێچەوانەوە بەرامبەرەكەی دەكاتە تەنیا ھۆكار و ھاندەری ڕوودانی تاوانەكە و شانی خۆی لەژێر لێپرسراوەی تاوانەكان و لەتوانادابوونی ئەگەری ڕوونەدانی خاڵیدەكاتەوە.

بێجگە لەوەی كە ھۆكاری درێژەكێشانی جەنگە درێژماوە و جیھانییەكان، ئەو شێواوییە دەروونییەی تاكە ناھوشیارەكان بووە بە كۆكردنەوەی ھەمووانێك لەژێر خێوەتی خۆبوون و نەفرەتیكردنی ئەوانی دیكە لە ژێر خێوەتی دوژمنبووندا، بۆ نموونە جەنگی ٣٠ ساڵەی ئەوروپا، جەنگی جیھانی یەكەم و دووەم، ئەگەر زۆر بە كورتی و تەنانەت بە ڕواڵەتیش سەرنجێكی خێرای كۆمەڵگەی بارگاوی بە دوژمنسازیی لە ڕەگەز و نەتەوە و ئایینەكان بدەین، ئەوا زۆر بە ڕۆشنی ڕەوتی پەرەسەندنی خێرای جەنگی ھەمووان دژی ھەمووان دەبینین و ھەستی پێدەكەین. ئەگەر جاران جەنگی نێوان مرۆڤەكان تەنیا لە تێكچوونی نێوان دوو دەسەڵاتداردا یا ئەنجامدانی كارێكی نەخوازراو لەلایەن تاكی ژێردەستی لایەكییانەوە، ڕوویدابێت، ئەوا لەم ڕۆژگارەدا ھەموو ساتێك ھەمووان لە جەنگدان، باوك دژی دایك، خوشك دژی برا، براژن دژی خوشكی مێرد، خەسوو دژی بووك، ئەم گەڕەك دژی ئەو گەڕەك، فێریار دژی مامۆستا، كرێكاری نیشتەجێ دژی كرێكاری كۆچەر، شار دژی شار، شار دژی لادێ، لادێ دژی لادێ ، ماڵ دژی ماڵ، ھەرێم دژی ھەرێم، ئاییندار دژی ئاییندار/ بێئیایین، قسەكەرانی دیالێكتێك دژی ئەوانی دیكە…تد؛ ھەمووان لە جەنگێكی ناكۆتا و جاڵجاڵۆكەییدا دژی ھەمووان لەسەر شانۆی بەردەم سەرمایەداران و سەروەراندا یەكدی دەكوژین و ئەشكەنجەدەین و  ئەوانی دیكەی سەروەریش بە چێژبردنەوە تەماشای ڕۆڵی تاكە ناھوشیارەكان لەو تراجیدییە خەندەئاوەرەدا، دەكەن.

پاگەندە ڕواڵەتییەكانی فێمینیزم

ئەگەر لەو پەڕی ڕادیكاڵبووندا سەرنجی ئامانجەكانی ئایدیۆلۆجیای فێمینیستی و باڵە دەسەڵاتخوازەكانی بزووتنەوەی فێمینیستی بدەین، دەبینین، كە یەكسانبوونی زۆرینەی ژنان لە كۆیلەیتییدا و سەروەربوونی كەمینەیەك لە ژنان، تاكە ئامانجییەتی و لەوپەڕی پێداگرییدا دەیەوێت ژنان بگەیێنیتە ئاستی كۆیلەتی پیاوان لە سایەی سەروەریی چینایەتیدا و ڕزگارییەك/ یەكسانییەك، دیمۆكراسییەك كە ئەو/ئەوان دەیخوازن ھەمان ڕزگاریی و یەكسانی و دێمۆكراسییە، كە سەروەران پاگەندەی دەكەن و وەك نوشتە بۆ ھەموو گرفتێكی كۆمەڵایەتیی و ئابووریی و سیستماتك دەرخواردی تاكە ناھوشیارەكانی دەدەن. ئەوان دەخوازن ژنانیش لە یەكسانییەكی یاساییدا وەك پیاوان ببنە پۆلیس، ئەشكەنجەر، پاسەوانی زیندان، چەكداری ئاساییش، سەرباز، ھەواڵگر،  ھەواڵدەر،  دەڵاڵی بازار، ئەندام و سەرۆكی پارت، پارلەماتتار و سەرۆكی پارلەمان، بەڕێوەبەر و سەرۆكی ھەمان سیستەمی سەروەریی چینایەتی، واتە گەییشتن بە ھەمان ڕێوشوێنی زۆرینەی كۆیلانەی پیاوانی نەدار و بێدەسەڵات یا كەمینەی سەروەران و مشەخۆرانی سامان و داھات و ڕەنجی زۆرینە !

دواجار لەوە دڵنیام كە لە یەكەم كاردانەوەدا دەمارگیرانی ئایدیۆلۆجیای فێمینیزم و پیاوانی خۆ بە فێمینیستزان، وەك ڕەخنەیەك دەپرسن؛ ئەی ئەناركۆ-فێمینیزم چۆن لێكدەدەیتەوە و لە كوێی ئەو لێكدانەوەدا دایدەنێیت یا بۆچی باوەڕەكانی بۆ سەر كوردی وەردەگێڕیت ؟

ڕاستییەكەی پرسیارێكی بەجێیە بۆ كەسانێك، كە ناھوشیارن و زانیارییەكی ئاوایان لەسەر ڕەوت و تێڕوانینەكان و جیھانبینییەكان نییە، بەڵام نابەجێ و فریودەرانەیە، ئەگەر وەك ھانابردنێك بۆ شاردنەوەی ڕاستییەكان و جیاوازییەكان ئاراستەبكرێت !

ھەر ئاوا كە ئەناركیزم ئایدیۆلۆجیا نییە، بەڵكو شێوازی بیركردنەوە [میتۆدلۆجی]یە و ھەردەم لەتەك گەشەی كۆمەڵگە و ھوشیاربوونەوەی مرۆڤدا لە گۆڕان و خۆچاكسازییدایە، ھەر ئاواش ئەناركۆ-فێمینیزم ئایدیۆلۆجیا نییە و تێڕوانینی ئەناركیستەكانە بۆ یەكسانی ڕەگەزەكان، ھەروەك چۆن تێڕوانینی تایبەت بەخود و جیاواز لە ھی ئەوانی دیكەیان بۆ ستەمی كولتووریی و داگیركاریی نیشتمانی ھەیە و ھەروا كە تێڕوانێكێكی دیكەیان بۆ سیستەمی پەروەردە و فێركردن و ڕاھێنان ھەیە …تد. لەم بارەشەوە تێڕوانینی ئازادیخوانە [دژە-سەروەرانە]یان بۆ نەھێشتنی ھەڵاواردنی ژن و پیاو ھەیە و ناشتوانن تێڕوانینی جیاوازیان نەبێت، چونكە بنەمای بیركردنەوە و جیھانبینی و چارەسەرەكان لە ڕوانگەی ئەوانەوە جیاوازدەبێت، لەبەرئەوەی كە ئەوان سەروەریی ھەموو بوونەوەرێك بەسەر ئەوی دیكەدا ڕەتدەكەنەوە و خودی بوونی سەروەریی بە گرفت و سەرچاوەی سەرھەڵدانی گرفت و ستەم و ھەڵاواردنەكانی دیكە دەزانن.

لێرەدا ناچمە سەر نیشاندانی خاڵ بە خاڵی جیاوازییەكان لە ژیانی ڕۆژانە و بیركردنەوە و جیھانبینی و ئامانجەكاندا، تەنیا ئەوە دەڵێم، ئەگەر تێڕوانینی ئەناركۆ-فێمینیستیش وەك ئایدیۆلۆجییی فێمینیستی و تێروانینی فێمینیزمەكانی دیكە، پێداگریی لەسەر پووچگەراییەكانی باشتربوونی دایكسالاری لە بابسالاریی و یەكسانبوونی ژنان لە پۆلیسبوون و بەرێوەبربوون و سەرۆكبوون و سەرمەیاداربوون و ..تد بكات، یا كەسێك بەناوی ئەناركۆ-فێمینیزمەوە وەھا پاگەندەگەلێك بكات، بەدڵنییاییەوە ئەم نووسینە ڕەخنە و ڕەتكردنەوەی ئەویش دەبێت و ھەمان ھەڵوێستم بەرامبەری دەبێت، ھەروەك بەرامبەر بۆرجواز-فێمینیستێك ھەمە.

بە كورتی ئەم ئایدیۆلۆجییە نوێییە، كە جێگرەوەی ئایدیۆلۆجییە سەردەم بەسەرچووەكانی پێشووە، وەك ناسیونالیزم لە جێی ئایین. نوێنەرایەتی و  دەوڵەتی بۆرجوازی بەناوی نەتەوەوە لەجێی دەسەڵاتی كەنیسە بەناوی خواوە، لەم بارەشدا ئایدیۆلۆجیای فێمینیستی بە دەسەڵاتگەییشتنی ژنانی دەسەڵاتخواز بەناوی ژنانەوە و فریودانیان لە ھەڵبژرادنەكاندا دێتە مەیدان و دەخوازێت مرۆڤایەتی لە بازنەی داخراوی سەروەریی چینایەتیدا ڕابگرێت و ئەگەر تەنیا بۆ ماوەیەكی كەمیش بووبێت، تەمەنی نەگریسی سەروەریی درێژبكاتەوە و پەرەیپێبدات، بەڵام ئەم جارە بەناوی ژنانەوە و ستەم لە ژنان و پلەدوویی كولتووریی و ئابووریی ژنان بكات بە دێوجامەی ئەو ئاراستەكردنە ئایدیۆلۆجییەی سەروەریی!

ئایا بەڕاستی پیاوان، ئاوا كە فێمینیزمی بۆرجوازی وێنایان دەكات، گشت بكوژ و شەقوەشێن و سادیست و دەسەڵاتدار و كۆنەپەرست و  كۆنەپارێزن؟

ئەگەر نا، ئەی گشتگیركردنی سزاواریی كوێرانە بەسەر  گشت پیاوان دەچێتە چ خانەیەكەوە و چی ھاندەریەتی ؟

ئەی پێناسەمان بۆ ئەو پیاوانەی كە لەپێناو ڕزگاری و یەكسانی ھەمەلایەنەی ژنان و پیاواندا گیانیانبەختكرد، چییە و چی دەبێت ؟

ئەی ڕۆڵی ئەو ژنانەی [خەسوو، دش،  برازای ھاوسەر ، خوشكەزای ھاوسەر ، پورزای ھاوسەر ، خاڵۆزای ھاوسەر ، زازازازاكانی دیكەی ھاوسەر و ژنانی ھاوسێ و ژنانی ..تد] كە پیاوان بۆ پیاوبوون و مەردایەتی و بەشەرەفیی و بەنامووسیی ھاندەدەن، چۆن لێكدەدرێتەوە و دەچێتە چ خانەیەكەوە؟

ئەی ڕۆڵی ئەو ژنانەی، كە بە ھەمان شێوەی پیاوانی سەركەوتگەر، سەركوتی پیاوەكانیان دەكەن و لەسەر بنەمای پشتیوانی ماڵی بووك لە بووك و ماڵی زاوا لە زاوا [ كە دیسانەوە ژنانی ھەردوو دەستە زۆرترین ڕۆڵدەبینین] لە بەرامبەركێیەكی بەردەوامدا ھاوسەرەكان لە ھەوڵی ملكەچپیكردنی یەكدییدان،  دەچێتە چ خانەیەكەوە؟

ئەی ڕۆڵی ئەو ژنانەی کە پۆلیس و سەرباز و بەڕێوەبەر و خاوەنکار و سیخوڕ و هەواڵگر و دەڵاڵ و لەخشتەبەری ژنان چی، ئایا دەتوانن هاوبەرژەوەندی ژنانی ستەمدیدەبن ؟

ئایا پەیوەندی ژنانی خاوەنکار و دەڵاڵ و ئەشکەنجەدەر و پۆلیس لەتەك خودی ژنان هیچ جیاوازییەکی لەتەك هەمان پەیوەندی چەوسێنەرانەیان لەتەك پیاوان هەیە ؟

ئایا ھێشتاكە دەتوانین، كینەدۆزییە ڕەگەزییەكانمان، بەسەر یەكتردا گشتگیربكەینەوە، “ژنان گشت چەوساوەن و پیاوان گشت چەوسێنەر” یا “پیاوان گشت بە ئاوەز و ژیرن و ژنان گشت بێئاوەز و  ناژیر” ؟

ئەی ڕیزبەستنی ڕەگەزیی بەرامبەر یەكدی لە بەرژەوەندی كێ تەواودەبێت، بۆچی دەسەڵاتداران و نێوەندە جیھانییەكانی پاگەندەی نیئۆلیبرالیستی، بۆچوونی ژنانی دەستەبژێر، زۆر هوشیارانە پەرەیپێدەدەن و گشتگیری دەکەنەوە ؟

 

بە بۆچوونی من، وەڵامدانەوە بەم پرسیارانە و دەرکردنی هۆکارەکان، دەتوانێت هاندەر و زەمینەسازی سەرلەنوێ پێداچوونەوە بە هەڵوێستماندا و یەکگرتنەمان بێت لە مەیدانە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکانی خەباتی یەکسانیخوازانە لەسەر بنەماکانی ئازادیخوازیی و دژایەتكردنی ڕادیکاڵانەی سەروەریی مرۆڤ بەسەر مرۆڤەوە، كە تا دارایی [موڵكیەتی] تایبەت و كاری كرێگرتە لە ئارادابن، سەروەریی بە شێوەیەك لە شێوەكان ھەر دەرێژەی دەبێت و لە ئارادا دەبێت.

*************************************

*  لە ڕاستیدا ئەم بابەتە لە [١٥ی ئەپڕیلی ٢٠١٣]دا نووسراوە، بەڵام بەداخەوە لەبەر گرفتاری ڕۆژانە لەبیرمكرووە و  ئەم ڕۆ دۆزیمەوە و پاكنووسمكرد. ھیوادارم بەڕێزانێك كە لەم بارەوە بۆچوونێكی ناكۆك یا جیاوازییان ھەیە، بە ڕەخنەگرتن لە بابەتەكەی من، بیخەنەڕوو، تاوەكو  لایەنێكی دیكەی پرسەكەمان بۆ ڕۆشنبكاتەوە.