مێزگردی گێڕانەوە و پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ئەزموونی یەكێتی بێكاران لە كوردستان و خەباتی جەماوەریی لە ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨
بەشی دووەم
ئه‌م ڕێكخراوه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنیدا به چی ناوێك كاری كردووه؟
سیروان عەلی :
سه‌ره‌تا به ناوی بزوتنه‌وه‌ی بێكاران له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد. . دواتر له پرۆسه‌ی سه‌رتاسه‌ریبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ناوچه و شاره‌كانی تر له ڕێكەوتی ١٩٩٣/١/١٠دا له‌ژێر ناوی (یه‌كێتی بێكاران) خۆی ڕاگه‌یاند .
گۆران عەبدوڵڵا :
من لە پرسیاری پێشوتردا وەڵامم بەو پرسیارە داوەتەوە. هەروەها وەڵامەكەی هاوڕێ سیروان لەو بارەوە دەقیق نییە.
ئاكۆ محەمەد :
ئەوەندەی من لەبیرم بێت، لە هەولێر هەر لە سەرەتاوە بەو ناوەوە دەستبەكاربوو، تەنیا پاشگرە جوگرافییەكەی گۆڕدرا، واتە هەولێر بوو بە كوردستان.
ئایا پێكهێنانی ئه‌م ڕێكخراوه پڕۆژه‌ی ڕێكخراوه ڕامیارییه‌كان -چه‌په‌كان- بوو یا زه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاماده‌یی جه‌ماوه‌ریی هه‌بوو، یان هاوته‌ریبی یه‌كدی بوون؟
سیروان عەلی :
ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه پێشنیازی ڕێكخراوه چه‌په‌كان بووبێت، وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی توكمه و له‌پێش نووسراو و نه‌خشه‌بۆكێشراو، پێموانییه. یه‌كه‌م، من ئه‌و كاته ئه‌ندامی عه‌له‌نی ڕێكخراوی ڕه‌وتی كۆمونیست بووم، كه زیاتر له ٤ مانگ به‌سه‌ر داخستنی بنكە ئاشكراكانی ئه‌و ڕێكخراوەدا تێپەڕیبوو، هیچ سیاسه‌تێكی تایبه‌ت به پرۆژیه‌كی له‌و چه‌شنه به‌ده‌ستی من نه‌گەیشت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش، هه‌ر سێ ئه‌ندامی دیاری ناوه‌ندی ڕه‌وتتی كۆمونیست (موئەیەد ئەحمەد، نادر عەبدولحەمید و ئەمجەد غه‌فوور) به‌رەو هه‌نده‌ران ڕۆشتبوون، یه‌كه‌م كه‌سانێك بوون، كە به‌ره‌و توركیا سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت، كه بە لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی خۆیان پێانوابوو، ئیتر سه‌ركوت ده‌ستپێده‌كات، باشترین شت ئەوەیە لە خەمی پارێزگاریكردنی ناوه‌ندی (ڕه‌وتی كۆمۆنیست)دا بین، ئه‌مه یه‌كه‌م ده‌ستپێكردنی دیارده‌یه‌ك بوو، كه گورزی زۆر جەرگبڕی لە بزووتنه‌وه‌ی كۆمونیستی بەگشتیدا. به‌هه‌رحاڵ هیچ سیاسه‌تێكی نه‌خشه‌بۆكێشراو نه‌بوو، لایه‌نیكه‌م له‌لایه‌ن (ڕه‌وتی كۆمونیست)وه نه‌بوو، ئه‌گه‌ر كه‌سێكێش شتی وا بڵێت، ده‌بێت به‌ڵگه‌ی نوسراوی ئه‌و سه‌رده‌مه بخاته به‌رده‌ست، كه ئه‌و كات هیچ ڕێكخراوێك بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوێك بۆ بێكاران، پرۆژه‌ی نه ئاشكرا و نه ته‌شكیلاتی ده‌رنەكردبوو. به‌ڵام وابه‌سته‌یی و بڕوابوونی ئه‌و ڕه‌وته و هه‌ڵسواڕاوانی كرێكاری كۆمونیستی و دڵسۆزی سیاسی كۆمونیستی ئه‌و سه‌رده‌مه به به‌رژه‌وه‌ندییەكانی چینی كرێكار، هۆكاری جدی بوون، كه بوون به پێكهێنه‌رانی یه‌كێتی بێكاران. بۆیه ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه كۆمونیستییانەی كه خۆیان پێكهێنه‌ری (یه‌كێتی بێكاران) بوون، ده‌كرێت هه‌ر له سه‌ره‌تای بنیاتنانی (یه‌كێتی بێكاران)ەوە ئه‌م مه‌له‌فه‌یان كردبێته مه‌له‌فێكی گه‌رمی ناو ڕێكخراوه سیاسییەكانی خۆیان. به‌ڵام من دوای دامه‌زراندنی (یه‌كێتی بێكاران) له ماوه‌ی ئه‌ندامبوونم له ڕێكخراوی ڕه‌وتی كۆمونیست و دواتر پێكهێنانی حزبی كۆمونیستی كرێكاری عیراق بۆ یه‌ك جاریش نوسراوێك ئاشكرا و نهێنی فه‌رمیم سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوڕانی چالاكییەكان پێنه‌گه‌شت. كه ده‌كرێت هۆكاره‌ی ئه‌وه نه‌بێت، كه ئه‌مان بۆیان گرنگ نه‌بووبێت له‌و ڕێكخراوه‌دا چی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌هۆی ڕوحیه‌تی مه‌حفه‌لگه‌ری و ته‌نانه‌ت جۆرێك له فه‌وزا له كاری ته‌شكیڵاتیدا، هۆكاری جدی بوون بۆ ئەو پاشاگه‌ردانییه، هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆر له ھێزی (یه‌كێتی بێكاران) هه‌ڵسوڕاوانی كۆمونیست بوون. دووه‌م، من پێموایه زەروره‌تی خه‌باتی دژی بێكاری و نه‌بوونی هه‌لی كار له‌و سەره‌ده‌مه‌دا وه‌ك له وەڵامی پرسیاری یه‌كه‌مدا باسم لێ‌كرد، هۆكاری سه‌ره‌كی بوون له سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی یه‌كێتی بێكاراندا.
یان ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه ئه‌وەیه؛ ڕێكخراوه چه‌په‌كان له ده‌ركه‌وتنی یه‌كێتی بێكاراندا وه‌ك ڕه‌وتێكی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ھاوسەنگی سیاسی به‌شداربوون، ئه‌وا وەڵامی ئه‌م پرسیاره بێگوومان ئهرێیه، ئه‌وان نه‌ك به‌شداربوون، بەڵكو ئه‌و ڕه‌وته له ته‌سه‌ور و خه‌بات هاوشانی چینی كرێكار دژ به نیزامی سه‌رمایه پشكی شیریان به‌رده‌كه‌وێت. هه‌ر له سه‌ره‌تای لەدایكبوونی یەكێتی بێكاراندا، دواتر ده‌كرێت ڕه‌وته‌كانی تر وه‌ك ئهنارشیستهكان یان سه‌ندیكالیستی به‌شداری دووەم بن له پێكهێنانی یه‌كێتی بێكاران .
ئاكۆ محەمەد :
ئەوەی كە پێكهێنانی ئەم ڕێكخراوە پڕۆژەی داڕێژراوی ڕێكخراوە چەپەكان بووبێت، نەخێر. ئەویش بە دوو بەڵگە، یەكەم ناوەندی و كەسانی سەروەری قوچكەی ڕێكخراوە چەپەكان، فرەتر خەریكی شەڕەدەنووكی خۆسەلماند و خۆبەڕاستزانین و گرەوكردن لەسەر ئەوەی كە كێ فرەتر و باشتر و ڕەسەنتر كۆمونیزمی كرێكارییە و كێ لە باسەكانی ئەو هێڵە ڕامیارییە و ئایدیلۆجیاكەی تێگەیشتووە. بەپێچەوانەوە ئەوە دەرك و دەستپێشخەری ئەندامانی خوارەوەی رێكخستنەكانیان بوو، كە دەستییان بۆ ئەو كارانە دەبرد و زۆرجار سەرەوە ڕێگرییان لە كارەكانی ئێمە دەكرد. بۆ نموونە كاتێك كە ئێمە لە بنكەی ڕەوتی كۆمونیست – هەڵەبجە بووین، لە نێوان چەند كەسێكماندا قسەوباس لەسەر ڕێكخراوی خوێندكاران، بێكاران و چالاكی هونەری هەبوو، یا كاتێك كە بنكەكەیان پێچایەوە و داخست و بڕیاری دەركردنی گشت ئەندامانیان بۆ هەندەران درا، لە سلێمانی بە دیاریكراوی هاوڕێ هەورامان محەمەد و من، لە زستانی ١٩٩٢دا قسەمان لەسەر نووسینگەی بێكاران وەك هەنگاوی یەكەم و هەستەی سەرەتایی ڕێكخراوی بێكاران دەكرد، بەڵام هیچ كات سەران و لێپرسراوانی بەشەكانی ڕێكخراوەكەمان دەركی خەباتی جەماوەری و پێداویستی ئەو كارانەیان نەدەكرد و بەهەند وەرنەدەگرت و بە بێدەنگەكردن لە بەرامبەریدا، ئێمەشیان نا‌ئومێد و پەشیماندەكردەوە، لەم بارەوە نموونە زۆرە و سەلماندنی ئاسانە.
گۆران عەبدوڵڵا :
چەپ مەفهومێكی گشتگیرە، لەو سەردەمەدا لە كوردستان زۆر ڕێكخراوە ناوی چەپی لە خۆی نابوو، بەڵام لە كار و كردارەكانیدا لەوسەری ڕاستەوە غارغارێنەی بوو. ئەو كەسایەتی و ڕێكخراوانەی بەدوای گۆرانكاری بنەرەتیانەوە بوون، خەڵكانێك بوون لە ڕووی تەمەنەوە گەنچ بووین و لە كاری جەماوەرییدا خاوەنی هیچ ئەزمونێك نەبووین، ھەروەھا لە رووی فیكری و سیاسیشەوە بەشێك نەبووین لە مێژووی حیزبی شیوعی عێراق، كە لە بواری كاری جەماوەریدا خاوەنی ئەزموونێكی زۆرە ، بەتایبەت لە ساڵەكانی پەنجاكان تا هەفتاكانی سەدەی ڕابوردوو. ئەو تەمەنەی ئێمەش تەمەنێك بوو، لە پەنای دیكاتاتۆری و سەركوتدا تێپەڕیبوو، كە دەرفەت بۆ دروستبوونی هیچ ڕێكخراوەیەكی جەماوەری نەمابووەوە.، شتێك كە دەمانزانی شورا بوو، ئەویش وەك نەزەر بوو زیاتر لە عەمەل. مەبەستم لەم قسانە ئەوەیە، كە بڵێم پلانێك بە غەیری دامەزراندنی شورا لای ڕێكخراوە سیاسییە چەپەكان بەتایبەتی خەتی كۆمۆنیزمی كرێكاری لە ئارادا نەبوو. بیرمە شورای خەڵك لە هەولێر لە تەنیشت بنكەكەیانەوە خانوویەك هەبوو لێیان نووسیبوو “مەكتەبی بێكاران”، بەڵام فەلسەفەی پشت ئەو نووسینە خەمخواردن لە بێكاران نەبوو، بەڵكو ترسی ئەوەیان هەبوو ڕەوتی كۆمونیست ئەو جێگایە بكاتە بنكەی خۆی، چونكە لەو كاتەدا برادەرانی شورای خەڵك لە هەولێر ئەوەندەی ڕقیان لە ڕەوتی كۆمونیست دەبووەوە، ئەوەند بەرەی كوردستانیان بە كێشە لەپێش خۆیان نەدەبینی.
بیرۆكەی دامەزراندی ڕێكخراوەیەك بۆ بێكاران بیرۆكەی تاكی چەپ بوو، لەسەر زەمینەیەكی واقعی بۆ وەڵامدانەوەی كارەساتێك، كە ڕووی لە كوردستان كردبوو؛ ئەویش بێكاری و برسێتی بوو.
ئه‌و دروشم و ئامانجانه‌ی كه ڕێكخراوه‌كه لەپێناویان پێكهات، كامانه بوون، ئایا تا دواڕۆژه‌كانی له پای ئه‌و داخوازی و ئامانجانه مایه‌وه؟
سیروان عەلی :
داخوازی سه‌ره‌كی ئه‌و كاته ( كار یان بێمه‌ی بێكاری) بوو. مه‌سه‌له‌ی پێداگری له سه‌ر ئه‌و داخوازیانه شتێك بوو، هه‌ڵچوون و دابەزینی به خۆیەوە ده‌بینی. یه‌كێتی بێكاران بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كاری بۆ ئه‌وه ده‌كرد، ئیش بۆ خه‌ڵك بدۆزرێته‌وه و هه‌وڵبدرێت بێكاران له لیستی تایبه‌تدا ناونووسبكرێن و پێناسه‌یان بۆ بكرێت و هه‌روه‌ها هه‌وڵبدرێت كۆمه‌كی كورتماوه‌ش بۆ بێكاران به‌ده‌ستبهنرێت،كۆمەكی وه‌ك ئازووقه و كۆمه‌كه مرۆییەكانی دیكە، كه تاڕاده‌ك به‌شیك له‌مانه ئه‌نجامدران. به‌ڵام له دوا ساڵەكانی ته‌مه‌نیدا به‌هۆی زاڵبوونی عه‌قڵیه‌تی سكتاریستیی حزبی كۆمونیست كرێكاری عیراق، هه‌وڵه‌كانی (یه‌كێتی بێكاران) نه‌یانده‌توانی لە بریاره‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كه‌ته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه بترازێن. ھەروه‌ھا ڕێكخراوەكە زیاتر بووبووه لیژنه‌یه‌كی یان ئۆرگانێكی ئه‌و حزبه و حزبیش (یه‌كێتی بێكاران) به موڵكی خۆی ده‌زانی، بۆیه هه‌موو شه‌ڕێكیان پێده‌كرد، بۆ نموونە بۆ پ شتیوانی له ڕێبوار ئه‌حمه‌د، كه لەسەر بابه‌تێكی ئه‌و، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمەوە،بڕیاری داخستنی ڕۆژنامه‌ی بۆپێشه‌وه درا بوو و ده‌بوایه یه‌كێتی بێكاران خۆی و ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوانی هه‌رچی توانای مادی و مه‌عنه‌ویی ھەیە، لەو پێناوەدا به‌خه‌رجی بده‌ن، بۆیه ڕۆژانه له‌لای قەڵای شاری هه‌ولێر (یه‌كێتی بێكاران) به شه‌ڕه‌دار و چه‌قۆ له‌گه‌ڵ ئیسلامییەكان ئاماده ده‌كرا. ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی زیاتر له ١٣ هه‌ڵسوڕاو و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كان ڕه‌وانه‌ی زیندان بكرێن، كه زیاتر بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له زینداندا مانەوە؛ لەوانە هاوڕێیان ( شاپوور عبدالقادر، قابیل عادل، حسێنی داره‌توو، كاوه‌ی مام سه‌ید، سیروان عەلی، هاوڕێ په‌نگر و چه‌ندین هاوڕێی دیكه) بەداخەوە ناوەكانیانم باش لەبیر نەماوە.
من ئه‌و ڕۆژگاره‌م لەبیرناچێته‌وه، كە من و هاوڕێ كاوه زۆرمان هه‌وڵدا، كە ئه‌مه مواجه‌هه‌ی ئێمه نییه، بۆ ئێمه مه‌سه‌له‌ی بێكاران كاری ئه‌ساسیه، به‌ڵام ئه‌ندامانی حزبی كۆمونیست به‌كه‌یفی خۆیان لەنێو بێكاران ته‌ڕاتێنیان ده‌كرد و هه‌روه‌ها ئه‌و كاته‌م له‌بیرناچێت، كه هاوڕێیان شاپوور و قابیل ده‌ستگیركرابوون، ئێمه نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی یه‌كێتی بێكاران و كۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌كان و ڕێكخراوەی سه‌ربه‌خۆی ژنان و ڕێكخراوه‌ی كارگه ئه‌هلییەكان له شاری هه‌ولێر، ده‌سته‌یەكی عەلاقاتمان بۆ چوونه‌لای بەێوەبەرانی دەزگەی ئاسایش لەپێناو ئازادكردنی ئه‌و هاوڕێیانه دروستكرد، كه هاوڕێ كاوه و ھاوڕێ حسین و ھاوڕێ ئاڵا و من له‌و لیژنه‌یه‌دا ئه‌ندام بووین و لەلایەكی تریشه‌وه، ڕێپیوانێكیشمان بۆ به‌رده‌م دەزگەی ئاسایش ئاماده‌كردوبوو، كه ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی عەلاقات لە دانیشتنەكەیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئاسایش سەركەوتووو نه‌بوو، ئه‌وا پێویستە ڕیپێوانەكه بۆ ئه‌و شوێنه به‌ڕێبكه‌وێت. ئێمه لیژنه‌كه له ئاسایش بووین، دادوه‌ر بڕیاری ئازادكرنی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی دابوو، به‌س چه‌ند كاریكی ڕۆتین مابوون، به‌ڵام له ناكاو نێو ئاسایش شه‌ڵه‌ژا و هه‌واڵ گەیشت، كه ڕێپێوان به‌ڕێوه‌یه. ئێمه كە زانیمان بارەكه خراپه، بۆیه من له ئاسایش ده‌رچووم، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێپیوانە نه‌گاته به‌رده‌م ئاسایش. دیاره ڕێپێوانه‌كه به دوو به‌ش هاتبوون؛ به‌شێكیان له‌پشتی بینای پاڕیزگاوه ده‌هاتن، كه زۆربه‌یان پیاوان بوون، به‌شەكەی تریان یه‌كسه‌ر به‌نێو (بازاری سیروان)دا بۆ به‌رده‌م بینای ئاسایش ده‌هاتن. ئێمه هه‌رچه‌نده توانیمان ئه‌وانه‌ی كه لەلای پاڕیزگاوه هاتبوون، ڕابگرین، بەڵام فریای به‌شه‌كەی تر نه‌كه‌وتین، بۆیه یه‌كسه‌ر گه‌شتنه به‌رده‌م بینای ئاسیش. ناچار من چووم و ڕوومكرده (ئارام عەلی) یەكێك له ئه‌ندامانی حزبی كۆمونیست، كه ڕێپێوانكه‌ی هێنابوو و خۆی له‌ژێر چه‌تری دوكانان نه‌دەهاته ئه‌م لاوه، كه زیاتر له (١٠٠) مه‌تر له ڕپێوانه‌كه‌وە دوور بوو . پێموت ئه‌و ڕێپێوانتان بۆ نارد، وتی”تازه هات”، وتم باشه وه‌رن بیانگه‌ڕێننه‌وه ئه‌وه جەماعه‌ت ئازادده‌كه‌ن، وتی “ئه‌وه من نایكه‌م خۆت ده‌توانیت بیكه‌ی”، وتم ڕێپێوانێك من به‌ڕێمنه‌كردبێت، ئێستاكە چۆن به قسه‌ی من ده‌كات، بزه‌یه‌كی كرد وتی “نازانم. .”. به‌هه‌رحاڵ من گه‌ڕامه‌وه بۆ لای هاوڕێكانم لەنێو ئاساییش ( كاوه ، حسینی داره‌توو)، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چی بكه‌ین، یه‌كسه‌ر (هیوا) به‌رپرسی سیاسی ئاسیش به‌رده‌می لێگرتم و وتی “ئه‌مه چییە ئێمه نه‌مانوت، به‌رده‌بن”، وتم ئه‌وانه هاتوون بۆلای ڕابه‌رەكه‌یان (شاپوور) بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیان بێبه‌نه‌وه. . وتی “ئێستا پیانبڵی با ئێره چوڵبكه‌ن، ئه‌گینا ئازادناكرین”. منیش زۆر به نائومێدییەوە له وه‌زعه‌كه گه‌ڕامه‌وه بۆ نێو خه‌ڵكە، كه سوور زانیم به‌قسه‌م ناكه‌ن، چوومه به‌ردمیان هه‌واڵی ئازادكردنی (شاپوور و قابیل)م پێڕاگه‌یاندن و پێموتن ئێوه ئێره چۆڵبكه‌ن، دادوه‌ر بڕیاریداوه. هه‌موویان وتیان “ئێره چۆڵناكه‌ین شاپوور له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌بەینه‌وه.” منیش ئه‌مه‌م له‌لا چاوه‌ڕوانكراوبوو، بۆیه هه‌ر كه تۆزێك هاتمه ئەم لاوه، یه‌كسه‌ر دوو ئاسایش هه‌ردوو ده‌ستیانگرتم و وتیان “كاك هیوا ئیشی پێته”. هه‌ر كه گه‌یشتمه نێو بینای ئاسایش، تا گه‌یشتمه نهۆمی دوو، وه‌ك گه‌له‌گورگ كه‌وتنه گیانم، كه دەموچاوی ھاوڕێ (كاوه)م بینی، زانیم كە ئه‌ویشیان ده‌ستگیركردوه . منیان برده ژوره‌كه‌ی هیوا و پێیوتم ” ئیتر تۆ نوێنه‌ری چێت”، منیش وتم ئه‌ی ئا ئه‌مه ئازادی و دیموكراسی ئێوه‌وه‌یه …. ئیتر ھەر ئه‌ونده‌م خۆش‌بوو، كە ئه‌و وشەیه‌م وت، زیاتر له چوار كه‌س لێاندام تا له‌هۆش خۆم چووم. . دواتر بردیانمه زیندانه‌وه. كه بۆ ماوه‌ی نزیك دوو هه‌فته هه‌موومان له‌گه‌ڵ ھاوڕێ (شاپوور) و ئه‌وانیش به‌ندكراین. . به‌ڵام من ئه‌و هه‌موو لێدانم خوارد به قه‌د ئه‌و وشەیه ناخۆش نه‌بوو، كاتێك كە لەگەڵ هاوڕێكانم له زیندان درچووم و (ئارام عەلی)م بینی، به پێكه‌نینه‌وه پێیوتم ” ئاوها ڕێپێوانتان پێده‌كه‌ین و ده‌ستگیرده‌كرێن و بڕواتانیش به مه‌سه‌له‌كه نییه” لەگەڵ قاقای پێكەنینەكەی ئه‌ودا، ئه‌وجار هه‌موو شه‌قه‌كانی ئاسایش زیاتر ئازاریان به هه‌موو جه‌سته و ڕۆحم ده‌گه‌یاند.
له‌لای حزبی كۆمونیست (بێكاران) و ئامانجی بێكاران شتێكی بێبایەخ بوون، دیاره ئه‌مه به‌س بەرامبەر یه‌كێتی بێكاران وانه‌بوو، بۆ ڕێكخراوه‌كانی تری وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ئاوه‌ره‌كان و ڕێكخراوه‌ی ژنان هه‌ر ئاوابوو . بۆیه ئێمه كە گروپێك بووین، تا هه‌ڵسوڕانێكمان بۆ داخوازییەكی بێكاران ده‌كرد، ڕوحمان ده‌رده‌چوو، كه له بناغه‌دا كاتی خۆی بێكارانی ئەندام بۆ ئه‌و ئامانجانه ده‌نگیان به ئێمه دابوو، تاوەكو نوێنه‌رایه‌تییان بكه‌ین.
گۆران عەبدوڵڵا :
من پێموایە یەكێك لە دروشمە زۆر جوانەكانی (یەكێتی بێكاران لە كوردستان) هەڵگرتنی دروشمی ” كاری گونجاو یان بیمەی بێكاری” بوو. رەنگە تاڕادەیەك لەو سەردەمەدا ناواقعی دەركەوتوبێت، بەڵام بەدڵنیایەوە هەڵگری مەودایەكی دوورە لە مرۆڤدۆستی. هەموو ڕێكخراوێكی جدی هەڵگری دروشمی خۆیەتی، گرنگ نییە ئەو دروشمە قابیل بەوەیە لەو ڕۆژگارەدا بەدیبێت یان نا، گرنگ ئەوەیە تۆ چ ئاسۆیەك دەخەیتە پێش ئەو چین و تویژەی، كە ئەو ڕێكخراوە نوێنەرایەتییان دەكات. یەكێتی بێكاران بەمەبەستی چاككردنی ژیانی خەڵك، دەیان داخوازی كردە شیعاری ڕۆژانەی خۆی. ئەگەر سەیری ڕۆژنامەی (دەنگی بێكاران) بكەین، هەموو ئەو داخوازییە دەسبەجێیانە دەبینین، كە لەو سەردەمەدا پێویستی خەڵكی بێكار بوون. یەكێتی بێكاران هەوڵی بەدەستهێنانیانی ئەم داخوازیانەی داوە؛ لەوانە سووتەمەنی ، ئازوقە، دا‌و و دەرمان و خانوبەرە. . . . هتد.
ئاكۆ محەمەد :
ئەوەندەی من بزانم و لە بڵاوكراوه‌كەشیدا بەناوی ‘دەنگی بێكاران’ دەركەوتووە، “كاری گونجاو یا بیمەی بێكاری” بوو، لەپاڵ ئەوەشدا كۆمەڵێك داخوازی كاتیی وەك دابەشكردنی یەكسانی خۆراك و كۆمەكە جیهانییەكان، كێشەی خانووبەرە و سوتەمەنی و هاتووچۆ و زۆرێكی دیكە، كاریان بۆ دەكرا و خۆپیشاندانیان بۆ ڕێكدەخرا .
درێژەی ھەیە ….
************************
مێزگردی گێڕانەوە و پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ئەزموونی یەكێتی بێكاران لە كوردستان و خەباتی جەماوەریی لە ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨
بەشی یەكەم
خوێنەرانی ھێژا، چالاكان و دڵسۆزانی بزووتنەوەی بێكاری لە ھەر شوێنێك ھەن، وەك بەخۆتان ئاگادارن، لە نۆڤەمبەری ٢٠١٠دا ئێمە ( گۆران عەبدوڵڵا، سیروان عەلی و ئاكۆ محەمەد ) دەستبەكاری پرۆژەی كۆكردنەوە و نووسینەوەی مێژوو و ئەزموونەكان و بەڵگەنامەكانی ( یەكێتی یەكێتی بێكاران لە كوردستان ) بووین و بەو بۆنەوە باگەوازێكمان بڵاوكردەوە و ھاوكات وەك بەسەركردنەوە و ھێناگۆ و گیڕانەوەی بەسەرھات و ئەزموونەكان، كۆمەڵە پرسیارێكمان ئاراستەی گشت چالاكانی ئەوسای یەكێتی بێكاران [تا ئەو جێیەی كە ئیمەیل ئەدرەس و ژمارە تەلەفۆنی ئەو ھاوڕێیانەمان ھەبووبێت] كردن. بەداخەوە بێجگە لە دوو ھاوڕێ [عەبدوڵڵا سلێمان و كاوە حەسەن]، كەسی دیكە بە دەم بانگەواز و وەڵامدانەوەی پرسیارەكانەوە نەھات. بەڵام ئەمە نەبووە ھۆی ساردبوونەوە و وەستانی ئێمە لەو پرۆژە و ئەو ئامانجەی كە لەپێش خۆمانمان داناوە و وەك درێژەی كارەكەمان و ھاوكات وەك بوارڕەخساندن بۆ ئەو ھاوڕێیانەی، كە ئیمەیل ئەدرەس و ژمارە تەلەفۆنیانمان نەبووە، تاوەكو پرسیار و پرۆژەكەیان بۆبنێرین، بەخۆمان لەنێوان خۆماندا وەك ھەر چالاكێكی دیكەی یەكێتی بێكاران لەنێوان ساڵانی ١٩٩٢ – ١٩٩٨، مێزگردێك كراوەی ئینتەرنێتیمان ڕێكخست و سەرەنجام ئەم دیالۆگەی لێكەوتەوە، كە لێرەدا بە ئامانجی بانگەوازكردنەوە و ڕاكێشانەی ھاوڕێیان، چ ئەوانەی كە وەڵامی پرسیارەكانیان داوەتەوە و چ ئەوانەی لە كاتی خۆیدا بە ھەر ھۆیەك و ڕێگیرییەكەوە، بواریان بۆ نەڕەخساوە، تاوەكو بەشداری بكەن و ڕەخنە لە بۆچوون و گێرانەوە و لێكدانەوەكانی ئێمە و ئەو دوو ھاوڕێیەی كە وەڵامیانداوەتەوە، بگرن و لەوێدا كە بیرەوەری ئێمە بواری گێڕانەوە و گەڕانەوەی بۆ سەر ھەموو لایەنەكانی ئەو ئەزموونە خەباتكارانەی بێكاران نەدابێت، ئەوان درێژەی پێبدەن و جارێكی دیكە بە گیانێكی ھاوڕێیانە و بەرپرسیارییەوە، پێكەوە درێژە بە مشت‌ومڕ و توێژینەوەی ئەو ئەزموونە جەماوەرییە درێژخایەن و خەباتكارانەی سەردەمە تاریكەكانی ئابڵۆقەی ئابووریی و جەنگی نێوخۆ و ھێرش و ھەڕەشە و مەترسی دەوڵەتانی دراوسێ بۆ ھەرێمی ناجێگیری ئەوسای كوردستان، بدەین.
ھاوڕێیان ڕەخنە و ڕاستكردنەوەی ئێوە لە گێڕانەوە و تۆماركردن و لێكدانەوە و پێداچوونەوەكانی ئێمە، تەنیا مەرج و مسۆگەركەری زیندووراگرتنی پرۆژەی پێداچوونەوە و نووسینەوەی ئەزموونی یەكێتی بێكاران لە كوردستانە و ھاوكات درێژەپێدەر و پوختەكەر و ڕزگاركەری مێژوو و ئەزموونەكان و لایەنە دەرنەكەوتەكانی خەباتی ئەو ڕێكخراوە جەماوەرییە و بزووتنەوەكەیە لەو ڕۆژگارەدا، كە بە جۆرێك ئێوەش تێیدا بەشدار و چالاك بوون.
دەقی بانگەوازی پرۆژەكە
نامەیەكی گشتیی بۆ چالاكان و دڵسۆزانی بزووتنەوەی بێكارا ن
هاوڕێیانی هێژا، ئەندامان و چالاكانی ( یەكێتی بێكاران لە كوردستان ) ، وێڕای ڕێز و سڵاو و خۆشەویستیمان، هەواڵت ان دەپرسین لە هەر كوێیەك هە ن …
هاوڕێیان، هاوكاران و د ڵ سۆزانی بزووتنەوەی بێكاری لە كوردستان، لەبەر دەستڕا نە گەییشتنمان بە ئیمەیل ئەدرەس و ژمارەتەلەفۆنی هەمووتان، نەمانتوانی ڕاستەوخۆ پەیوەندیتان لەتەكدا بگرین و پەیام و پرسیارەكانیان ئاراستە بكەین و لە دەستپێكردنی پرۆژەكە ئاگادارتان بكەینەوە، بە دروستمان زانی ، كە لێرەوە پەیام و پرسیارەكانتان ئاراستەبكەین و داواتانلبكەین، كە بە هەر شێوەیەك و بە هەر ڕێگەیەك و بەهەر زمانێك بۆتان دەلوێت، بەشداریبكەن و لە بۆچوون و پێشنیاری خۆ تان ئاگادارمان بكەنەوە و پرۆژەكە بە زانیاری و دۆكومێنتەكانتان فروانتر و پشتئەستوور بكەن .
تكایە لەتەك وەڵامەكانتاندا كورتەیەك وەك ناساندن لەمەر خۆتان بنێرن؛ بەتایبەت نازناوی ناسراو یا ناوی سیانیتان و ئەگەر بۆ شتان گونجاو بوو وێنەیەكی بچووكی خۆتان ی ھاوپێچبكەین .
ئێمە ( سیروان عەلی، گۆران عەبدوڵڵا، ئاكۆ موحەمەد ) وەك دەستەیەك لە ئێوە و بەشدارانی ڕێكخراوی ( یەكێتی بێكاران لە كوردستان ) لەو ڕۆژگارەدا، لەو بڕوایەداین ، كە ڕێكخراوی یەكێتی بێكاران لە كوردستان و مێژووەكەی بەشێكە لە ڕابوردووی هەر یەكە لە ئێمە و هەڵدانەوەی لاپەڕەكانی و پاراستنی لە فەوتان و فەرامۆشی، ئەركی سەرشانی هەر یەكە لە ئێمەیە، هەر ئەم بڕوایەشە كە ئێمەی لە دەوری ئەم پڕۆژەیە كۆكردووەتەوە و بەهەمان شێوەش لەو بڕوایەداین، كە بەبێ ئامادەیی و هاریكاری و بەشداری چالاكانەی ئەنگۆ، پڕۆژەكە ناتەواو دەمێنێتەوە و سەركەوتوو نابێت .
لەسەر هەمان بنەما رێگە بە خۆمان دەدەین و كۆمەڵێك پرسیار وەك كلیلی كردنەوەی دەرگەی باسەكان و بەشدارییەكان ئاراستەی هەر یەكە لە ئەنگۆ دەكەین . چونكە لەو بڕوایەداین، بەبێ شڵەقاندنی گۆمی مەنگی بێدەنگی، هەستان بەو كارە ئەستەمە و هەموو كارێكیش لە خاڵێك و لە ساتێك‌دا و لە كەسانێكەوە دەستپێدەكات . هەڵبەتە نەوتراو نەمێنێتەوە، كە سا ڵ انێكە ئێمە بیرمان لەم پڕۆژەیە كردووەتەوە، بەڵام بەداخەوە بە هۆی نەبوونی پەیوەندی ڕاستەوخۆ و نەبوونی كاتی پێویست و گرفتی ڕۆژگارەوە بۆ ئێستا ماوەتەوە .
لێرەدا ماوە بڵێین، ئامانج لەم پەیامە تەنیا بەسەر كردنەوە نییە، بەڵكو بانگەوازە بۆ بەشداری و هاریكاری و باشتركردنی پرۆژەكە و سەرخستنی بە گەلكاری و كاری خۆبەخشی هەموولایەك، چونكە لەو بڕوایەداین بیركردنەوەی كۆمەلێك لە هی تاكەكەسێك فراوانتر و كاری كۆمەڵێك لە هی كەسێك سەركەوتوو تر و تێروتەسەلتر دەبێت .
بە هیوای بەشداری و هاریكاری چالاكانەی هەموو خەباتكاران
دەستەی ئامادەكار : گۆران عەبدوڵڵا، سیروان عەلی، ئاكۆ محەمەد
هۆكاری پێشكه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وی بێكاران و ڕێكخراووبوونی له‌پێش به‌شه‌كانی دیكەی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراق (كوردستان)ی وێرانەی شەڕەكان و ئابڵۆقەی ئابوورییەوە چی بوو و چۆن ده‌بینی؟
سیروان عەلی :
له وەڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، پێمباشه له دوو ته‌وه‌رەدا بچمه وەڵامدانه‌وه‌ی. یه‌كه‌م، ئه‌وه‌نده‌ی بگەڕێته‌وه سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی باردودۆخی عیراق به‌گشتی و چینی كرێكار به‌تایبه‌تی، پێویست به لەسەروه‌ستانێك ده‌كات. عیراق
ی دوای ساڵی ١٩٩١، چی له ڕووی بناغه‌ی ئابوورییه‌وه و چی له ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، وڵاتێكی خاپووركراوی دوای دوو جه‌نگی به‌رده‌وام و جه‌رگبڕ و وێرانكەر بوو به هۆكاری
ڕیشه‌یی له ناشیاوی جێگه‌ی و شوێنی ململانێی چینایه‌تیی و ته‌ن
گژه‌كانی نێوان كار و سه‌رمایه، داڕمانی ژێرخانی ئابووریی و كه‌وتنه سه‌ر قه‌رزێكی زۆر و ئابڵوقه‌ی ئابووریی سه‌خت، عیراقی له مه‌نگه‌نه دابوو و ده‌یدا. عیراق ورده ورده له وڵاتێكی نۆرماڵی خاوه‌ن به‌رهه‌می تایبه‌ت به‌خۆی و هه‌ناره‌ده‌ری به‌رهه‌می سروش
تی و پڕ بایخ له جیهاندا گۆڕا بۆ وڵاتێكی به‌رخۆر و بێ‌توانا. كارگه پیشه‌سازییەكان بوون به كارگه په‌ككه‌وتووەكان، له‌ده‌ستنه‌مانی كەرەستە و ئامێری یه‌ده‌ك و هه‌روەها دابەزینی نرخی نه‌وت، كه تاقه خوێنده‌ری عیراق بوو، ئه‌وەنده‌ی تر ئه‌و وڵاته‌ی په‌كده‌خست. خۆی له خۆیدا ئه‌و باره بوو به مایه‌ی هه‌ڵئاوسانی دراوی عیراقی، هه‌رچی كرێكاری نێو كارگه په‌كه‌وتووەكانیش هەبوون، ڕه‌وانه‌ی بێكاری كران. مه‌سه‌له‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشت
ر بوونی كارگه جه‌نگییەكانی عیراق بوو، كه عیراقیان كردبوو به سه‌ربازخانه‌یەكی گه‌وره، كه زیاتر له ملیۆنێك مرۆڤ مه‌زنده ده‌كرا و بێجگه له بوونی وه‌زارەتی تایبه‌تی پێشەسازی سه‌ربازی. ھەروەھا له دوای هێرشی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر ئه‌و هێزه بێتوانایه و ده‌رپەڕاندنی له خاكی كوەیت و دواتر كه‌وتنی زیاتر له ١٣ پارێزگا به‌ده‌ستی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو. ئه‌و هێزەی سه‌ربازییەی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به هێزی مه‌زنی بێكارانەوە په‌یوه‌ست بوو ، ئیتر كرێكاری له‌سه‌ركار به‌شی هه‌ره بچووكی پێكهاته‌ی ئه‌و چینه بوو (چینی كرێكار)، به‌نیسبه‌ت كوردستانیشه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌تایبه‌ت دوای چووڵكردنی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی له كوردستان، ئیتر خه‌لكی سه‌ر كاره‌كانیش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بێكار و بێمووچه مابوونه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی تازه دامه‌زراوی كوردیش خۆی تووشی گێژه‌ن بووبوو، نه‌یده‌زانی چۆن ئه‌م میله‌ته بخاته سه‌رپێ، تاقه شتێك هه‌بوو ڕێكخراوه مرۆیی و خێرخوازه‌كان بوون، كه به‌ر
نامه‌ی كۆمه‌ككارییان پێشكه‌شده‌كرد. ئه‌م هه‌لومه‌رجه بۆ خۆی بارێكی هێنایه ئاراوه، هه‌ر جۆره خه‌باتكردنێك ده‌بوو به خه‌بات و داكۆكیكردن له به‌شی هه‌رە زۆری كۆمەڵگا، كه بێكاران بوون. بۆیه سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وی بێكاری له سه‌ر یایه‌ی واقعی وه‌ستا بوو.
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م، له ڕووی سیاسیشەوە، هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌ك به‌ڕاده‌ی كۆمونیسته‌كان به‌گرنگیدان به خه‌بات و داخوازی ئه‌و چینه هه‌ستیار نه‌بوون. به‌ڵام ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش زۆر بێئهزموون بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی تێكه‌ڵبوونی ئه‌م بزووتنه‌وه سیاسییه به چینی كرێكار و تێگه‌شتنی بۆ زەروره‌تی كاری ئه‌و ڕۆژه له بیرتیژیه‌وه نه‌بوو. به‌ڵكو ده‌رسوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانی پێشووی ده‌بووه مایه‌ی تێگه‌شتنی ئه‌و بۆ خه‌باتی ئه‌و چێنه له‌و سه‌ردمه‌دا. چاك له بیرمه زۆربه‌ی چه‌په‌كان له سه‌ره‌تای ڕاپه‌رین خۆیان خه‌ریككردبوو به ئه‌ولیاتێك و مەهامێك كه مەهامی ئه‌و ڕۆژه نه‌بوون. بۆ نموونه ده‌خوازی ٣٥ سه‌عات كار له‌لایه‌ن ڕه‌وت كۆمونیسته‌وه ده‌ربڕی نه‌خوێندنه‌وه‌ی واقعی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كاته زوربه‌ی خه‌ڵك بێكار بوون، ئیتر ٣٥ سه‌عاتكاری چی؟! دواتر به بەخۆداچوونه‌وه‌یه‌ك هات، كه هۆكاری تایبه‌تریش له‌و باره‌وه هه‌بوو، كه دواتر دەگەڕێمەوە سه‌ری، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی كۆمونیست و ئه‌ندامه‌كانی یه‌كه‌م كه‌سانێك بن له دامه‌زراندنی یه‌كێتی بێكاران به‌شداربن. مه‌سه‌له‌یه‌كی تر شكانه‌وه‌ی شواراكان بوو، له به‌رامبه‌ر هێرشی هێزه ناسیۆنلیسته‌كاندا. كه ده‌بوو ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بیر لە شتێكی دیكه بكاته‌وه، كه مه‌سی كۆمەڵگە ده‌كات. كه به‌ڕاستیش ئه‌م جاره‌یان گرتی و مه‌سه‌له‌ی بێكاری بوو، بەم جۆرە دامه‌زراندنی یه‌كێتی بێكاران هاته ئاراوه.
گۆران عەبدوڵڵا :
یەكێتی بێكاران لە كوردستانەوە سەریهەڵدا و هەر لە كوردستانیش مایەوە، ئەو هۆكارانەی كە وایانكرد، وەها ڕێكخراوێك دروستبێت، یەكەم بوونی ئەو فەزا سیاسییەی پاش ڕاپەڕین و ڕزگاربوونی سێ شاری گەورەی كوردستان لەدەست ڕژێمی بەعس. دووەم بوونی ماتریاڵەكە خۆی واتە بێكاری. وەكو سیروان ئاماژەی پێكرد، عێراق بە دوو شەڕی گەورەدا تێپەریبوو، بێكاریش هەمیشە پاشكۆی شەڕە، لە كوێ شەڕ ھەبێت لەوێش بێكاری لە زیادبووندایە، بەتایبەت وڵاتانی جیھانی سێیەم، كە چەك و چۆڵەكانیشیان لە دەرەوە هاوردەدەكەن. ڕاپەڕین لە كوردستان و خوارووی عێراق شیرازەی دەوڵەت و دەوڵەتبوونی تێكدابوو، سەرباری داخرانی زۆرێك لە كارگە و شوێنە خزمەتگوزارییە دەوڵەتییەكان، ژمارەیەكی زۆریش لەو خەڵكانەی كە لە ڕیزەكانی سوپای عێراقیدا وەك جاش و سەرباز كاریاندەكرد، پێش ڕاپەرین بێمووچە مابوونەوە. بەگشتی لە كوردستان بارودۆخێكی زۆر نالەبار لەڕووی بژێوییەوە هاتبووە ئاراوە. بۆ هەر ئینسانێك كە خوازیاری خۆشگوزەرانی كۆمەڵگە بوو، دەبووایە لێرەوە دەستبەكاربێت، واتە بێكاران. بەڵام لەو خاڵەدا لەگەڵ سیروان تەبانیم، لە چركردنەوەی مێژووی بزووتنەوەیەكی كۆمەڵایەتی بۆ تاكە ڕێكخراوێكی سیاسی. ئەوە ڕاستە ئەندامەكانی ڕەوتی كۆمونیست لە بەشداریكردندا بەشی شێریان پێبرابوو، ئەوەش خۆبەخۆ بوو، نەك وەك پلانێكی ڕێكخراوەیی.
ئاكۆ محەمەد :
بە بۆچوونی من دوو هۆكاری هەبوو؛ یەكەم بێكاری و نەبوونی و برسیەتی وەك بەرئەنجامی ئابڵۆقەی ئابووری هاوپەیمانان لەسەر عیراق بەگشتی و ئابلۆقەی ئابووری ڕژێمی ئەوسای عیراق لەسەر كوردستان بەتایبەتی. دووەم، دەستپێشخەری و ئامادەیی كەسانی سۆشیالیستی سەر بە ڕێكخراوە چەپەكان، كە وەك بەشێك لە خەڵك بەزۆری بێكاربوون و هاوكات پێداویستیی ڕێكخراوبوونی بێكاران و یەكگرتنییان لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانجگەلێكی دەستبەجێدا، دەركدەكرد، بە پێگەییشتنی من، ئەم دەرك و ھوشیارییەش، كارایی وانە و پاگەندەكانی ڕادیۆ كۆمەڵە بوون لەسەر توێژێك لە چالاكانی سۆشیالیست یا وردتر بڵێم چەپی نوێی پاش چەپی پڕۆ-ماوی و پڕۆ-ڕوسی و پڕۆ-كوبایی لە ھەرێمی كوردستاندا.
سیروان عەلی:
ھاوڕێ گۆران من نازانم له كوێدا میژووی بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیم گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ته‌نها ڕێكخراویك (ڕه‌وتی كۆمۆنیست)؟! بەڵكو من وتوومه ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه یه‌كه‌م كه‌سانێك بوون كە له دامه‌زراندنیدا به‌شداربوون.
كه‌ی و له كوێ وه‌ها ڕێكخراوێك بۆ یه‌كه‌م جار هه‌سته‌ی سه‌ره‌تایی پێكهات و چۆن به خێرایی توانی سه‌رتاسه‌ری كوردستان بگرێته‌وه؟
سیروان عەلی :
ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه ئەوەبێت، یه‌كه‌م جار له كوێ به ئاشكرا سه‌ریهه‌ڵدا. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له شاری هه‌ولێره‌وه ده‌ستیپێكرد و كه‌سێك كه به منی وت هاوڕێی به‌ڕێزم عبداڵله سلێمان بوو، كه خۆی پێشتر یەكێك بوو له كرێكاره‌كانی كارگه‌ی نه‌سیج و زیانێكی جه‌ستی زۆری پێگه‌شتبوو به هۆی هێرشه‌كانی ڕژێمی به‌عس له كاتی گرتنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێردا، كه باسی له بیرۆكه‌كه كرد و وتی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی چالاك هه‌ن، كه بڕوایان به‌م كاره هه‌یه، منیش پشتگیری خۆمم بۆ مه‌سه‌له‌كه ده‌ربڕی. دواتر یه‌كه‌م كۆبوونەوە له باخچه‌ی مامۆستایان له گه‌ڕه‌كی تەیراوا، دووەم كۆبوونه‌وه له باخچه‌ی گڵكه‌ند ئه‌نجام درا له ڕێكەوتی ١٩٩٢/٦/٣٠ كه بووە مایه‌ی ده‌ستپێكردنی كاره‌كان و له سه‌ره‌تادا به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی بێكاران ده‌ستیپێكرد، كه زیاتر (٥٠) هه‌ڵسوڕاو له‌و كۆبوونەوەیەدا ئاماده‌بوون. ئه‌وه‌ی چۆن ئه‌م ڕێكخراوه په‌ره‌یسه‌ند په‌یوه‌ندی به دوو لایه‌نه‌وه هه‌بوو؛ یه‌كه‌م شت، ئه‌و كاته‌ی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی به‌تایبه‌ت ڕێكخراوی ڕه‌وتی كۆمونیست خاوه‌ن بڕوا و متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو له‌لایه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان و هه‌روه‌ها به هۆی میژوویهك كه هه‌موو هه‌ڵسوڕاوانی سوشیالیست و كۆمونیست له گشت ڕێكخراوه‌كاندا و ده‌رەوه‌ی ڕێكخراوه‌كان، بۆ ماوه‌ی ساڵێك له چالاكی جدی و دڵسۆزانه بۆ به‌رگری له خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌نكێس بوو به ده‌سه‌تمایه‌یه‌كی گرنگ. مه‌سه‌له‌یه‌كی تر كه‌وای كرد ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه زوو گه‌شه‌بكات، خوودی دیارده‌ی فروانیی بیكاری و هه‌ڵچوون و حه‌ماسه‌تی خه‌ڵك بوو لەپێناو ژیانێكی باشتر و هه‌ره‌وها جۆرێك له ته‌وەهوم، كه به‌شێكی حزبه نەتەوەییەكان ساویلكانه به‌نیازی زه‌ربه‌لێدان له‌م ڕێكخراوه دروستیانكردبوو، به‌شێك له‌و ته‌وەهومه كه خۆی ئه‌رزیه‌تی له زه‌ینی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بوو. پیانوابوو كه یه‌كێتی بێكاران بۆ بەدەستھێنانی هه‌لی كار خه‌ڵك ده‌بات بۆ وڵاتانی ده‌رەوه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه بیانییەكانی ئه‌و كاته بۆ وەھا كارێك هه‌یه، وه‌ك وتم حزبه قەومییەكان خۆیان ئەو چیرۆكە درۆینەیان له‌نێو خه‌ڵكدا دروستده‌كرد. به‌ڵام هه‌ڵسوڕاوانی یەكێتی بێكاران له هه‌موو كوردستان زۆر سەركەوتووانه توانیان ئه‌و ته‌وەهومه ڕێكبخه‌ن، هه‌رچه‌نده له ئاستێكی زۆر به‌رزدانه‌بوو. ئه‌وه‌ی چۆن سه‌رتاسه‌ری بوو، ڕاستێكه‌ی ئێمه له سه‌ره‌تای كاره‌كانماندا به‌ره‌و ڕووی شتێك بووینه‌وه، كه داوتر ئه‌م كێشه‌یه قڵشتێك بوو، كۆتایی نه‌هات تا دوا ساڵه‌كانی عومری ئه‌و ڕێكخراوه به جورێك له جۆره‌كان درێژه‌ی هه‌بوو. ئێمه له شاری هه‌ولێر هیچ بیرۆكه‌یەكی ئه‌وتۆمان نه‌بوو، كه ئه‌م ڕێكخراوه درێژه‌ی هه‌مان بزوتنه‌وه‌ی شوراییه، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به كۆی بۆچوونی هه‌موو هه‌ڵسوڕوان، ناوێك به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی شورای بێكاران په‌سه‌ند نه‌كرا. له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوماندا بۆ سه‌رتاسه‌ریبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ھاوڕێانی سلیمانی به‌ره‌وڕووی ئه‌وه بووین، كه ئه‌وان بڕوایان وابوو، ده‌بێت ناوی ڕێكخراوه‌که (شورای بێكاران) بێت .به‌ڵام ئێمه له شاری هه‌ولێر له ١٩٩٢/٧/٥دا به‌ناوی (بزوتنه‌وه‌ی بێكاران)ەوە ڕێکخراوەكە‌مان ڕاگه‌یاندبوو و بڕواشمان به‌وه نه‌بوو، که ناوی شورا له‌م بزوتنه‌وه‌یه بنێین. لەبەرئەوە ئەم گرفتە مه‌سه‌له‌ی سه‌رتاسه‌ریبوونه‌وه‌ی تا ساڵی ١٩٩٣ دواخست، بۆیه به‌یانامه‌ی سه‌رتاسه‌ری (پێكهاتنی یه‌كێتی بێكاران له کوردستان) لە ١٩٩٣/١/١٠ ڕاگه‌یاندرا. دیاره دواتر به هۆی یه‌کده‌سته‌یی و جدیبوونی هه‌ڵسوڕاوان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بێکاران، زیاتر له ٢٠ بنكه‌ی و لیژنه‌یه نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی بێكاران له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا دامه‌زران و کرانه‌وه.
گۆران عەبدوڵڵا :
بەدەست پێشخەری كۆمەڵێك لە هەڵسوراونی چەپ و كۆمونیست كۆبونەوەیەكی فراوان لە باخچەی گڵكەندی شاری هەولێر ڕێكخرا لە ١٩٩٢/٦/٣٠ بۆ قسەوباسكردن لەسەر بارودۆخی بێكاری، ئەوەبوو لەو كۆبونەوەیەدا سەرجەم بەشداربووان كە ژمارەیان (٥٠ ) كەس دەبوو، پاش مشتومڕێكی دوورودرێژ، دوو سەرنج لە ئارادا بوون؛ یەكیان پێیوابوو دیاردەی بێكاری وەك دیاردەیەكی جیهانی چاو لێبكرێ و دەبێت ئەم ڕێكخراوە ڕێك لە بەرانبەر ناسیۆنالیزم و بۆرژوازیدا بێتە مەیدان و لە داهاتووی خۆشی‌دا دەتوانێ بە چەك وەڵام بە ئیستبدادی ناسیۆنالیزم بداتەوە. سەرنجی دووەمیش پێیوابوو دەبێت ئەوزاعی برسێتی و بێكاری لەبەرچاوبگیرێت و لەو بارەوە كارێك بكات. لە كۆتایشدا بەو ئەنجامە گەشتین، كە دەبێت هەوڵی دروستكردنی ڕێكخراوەیەك بدرێت بۆ بێكاران. لەو كۆبونەوەیەدا كۆمەڵێك هەڵسوراو خۆمان بۆ ئامادەكردنی زەمینەیەك بۆ دروستكردنی ڕێكخراوێك هەڵبژارد، كە بتوانێ نوێنەرایەتی داخوازێكانی بێكاران بكات. ئەوەی لەبیرم بێت ئەم كەسانەی كە خۆیان بۆ ئەو كارە هەڵبژارد: عەبدوڵڵا سلێمان، جەمال چاوشین، جەمال كرێكار، عەبدولرەحمان مەولود، سیروان عەلی، گۆران عەبدوڵڵا، خەلیل نوری، مام ڕەحیم، ئەحمەد، جەمال كۆشش، ئازاد و وەستا جەلال. پاش چەند دانیشتنێك لە باخچەی خانزاد بە ناوی لیژنەی كاتی بزوتنەوەی بێكارانی هەولێر، ڕاگەیاندنێك ئامادەكرا و لە ١٩٩٢/٧/٥ بڵاوكرایەوە. لە ١٩٩٢/٧/١٧ لە كۆبوونەوەیەكی هەڵسوڕاواندا ناوی ڕێكخراوەكە لە بزوتنەوەی بێكارانی هەولێرەوە گۆردرا بۆ (یەكێتی بێكارانی هەولێر).
پاش چەند كۆبونەوەیەك توانرا بە شێوەیەكی كاتی لە گازینۆی باكوور ڕەزامەندی خاوەن گازینۆكە بەدەستبهێن، كە ئێواران وەك بنكەیەكی بێكاران لەوێ دابنیشین. لە ١٩٩٢/٩/١ لەگەڵ كۆمەڵەی ئاوارەكان ئەپارتمانێكی دوو ژووریمان لە تەنیشت مزگەوتی شێخ چۆڵی بەكرێ گرت و بەشێوەیەكی ڕەسمی بنكەی خۆمان دامەزراند. لەگەڵ ئەو كارانەشماندا دەستمانكرد بەدەركردنی ڕۆژنامەی (دەنگی بێكاران)، شایانی باسە جەمال چاوشین تایپێكی پێشكەش بە ڕێكخراوەكە كرد، لە ڕێی ئەو تایپەوە توانرا (دەنگی بێكاران) دەربكرێت. هەوڵی زۆرماندا بۆ گەیاندنی دەنگمان بە هەموو ئەو جێگایانەی كە ڕێژەیەكی زۆر لە خەڵكی بێكاریان تێدا كۆدەبوونەوە، هەروەها لە ڕێی هاوڕێیان (شاپور) و (قابیل)ەوە بۆ ناساندنی یەكێتی بێكاران، بەشداری كۆبوونەوە گشتییەكانی خەڵكی ئاوارەمان دەكرد. ڕۆژنامەكانی (بۆپێشەوە) ، (ڕێگای كوردستان) و (ئاڵای ئازادی) لە سەرەتای كارەكانماندا لە ناساندنماندا بە جەماوەر دەوریان هەبوو.
پاش دروستبوونی یەكێتی بێكارانی سلێمانی لە١٩٩٢/١١/٦ و یەكگرتنمان لەگەڵیاندا و ئیعلانكردنی یەكێتی بێكاران لە كوردستان١٠ی كانونی دووەمی ١٩٩٣ توانیمان ببینە خاوەن نفوز‌و ئۆتۆریتەیەكی زیاتر لەسەر ئاستی كوردستاندا.
ئاكۆ محەمەد :
باش لە بیرمە، من تازە هاتبوومە شاری هەولێر، هاوڕێیانی شوققە (كۆمەڵێك چالاكی ئەوسای ڕێكخراوی ڕەوتی كۆمونیست بووین لە گەڕەكی تەیراوا لە شوققەیەكدا لە تەنیشت “باخچەی كورد و عەرەب” دەژیاین؛ مامە كەریم، ڕێبوار، سۆران، باییز، هیوا و ئاكۆ و (هاوڕێ سیروانیش) زۆربەی كات دەهاتە لامان و لەنێوان خۆماندا كار و چالاكیمان دابەشكردبوو، هەر لە چالاكی لە یەكێتی بێكاران و كۆمەڵەی ئاوارەكان و پەرتووكفرۆشی و بێجگە لە چالاكی ڕێكخراوەیی و ڕۆژنامەگەریی و بەشداری چالاكییە جەماوەرییەكان و ناڕەزایەتییەكان و زۆر شتی دیكە) ، گەر بە هەڵەدا نەچووبم، دوانیوەڕۆی یەكێك لە ڕۆژەكانی سەرەتای هاوین بوو، لە باخچەی گڵكەند، كە بۆ یەكەم جارم بوو، دەچوومە ئەو شوێنە و زۆرینەی كەسەكانم نەدەناسین و دواتر لە ڕەوتی چالاكییەكانی (یەكێتی بێكاران) و بواری دیكەدا بووینە هاوڕێی نزیكی یەكدی. من هەر ئەوەندەم لەبیرە، لە كەشێكی زۆر هاوڕێیانە و گەرموكوڕ و دڵسۆزانە بابەتەكان تاوتوێ دەكران و بڕیاریان لەسەر دەدرا. ھەڵبەتە نەوتراو نەمێنێتەوە، لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٢دا پاش داخستنی بنكەی ڕەوتی كۆمونیست لە ھەڵەبجە و ڕانیە، لە سلێمانی من لەتەك ھەندیك لە ھاوڕێیانی سلێمانی زۆر جار قسەم لەسەر پێداویستی ‘ نووسینگە (دەفتەر)ی بێكاران ‘ كردووە، بەدیاڕێكخراوی ھاوڕێ (ھۆرامان محەمەد)، كە زۆر جار لەمەڕ پرسی ژنان و خوێندكاران و بێكاران لەتەك یەكدیدا ھاورابووین. بەڵێ پاش ئەو كۆبوونەوەیە و ڕاگەیاندنی ئامادەكاریی بۆ پێكھێننانی ڕێكخراوەكە و دروستبوونی، دەچووینە ئوردووگە زۆرلەملییەكانی وەك دارەتوو و بەنیسڵاوا و. . تد كۆبوونەوەمان بە دانیشتوانی ئەو جێیانە دەكرد و خەڵكی بەگشتی و بێكاران بەتایبەتی پێشوازییان دەكرد.
درێژەی ھەیە ….
************************
بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان دژایه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن؟
به‌شی دووهه‌م
B.2.1 ئەرك و فەرمانە سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت چین؟
An Anarchist FAQ
وەرگێڕانی: زاھیر باھیر
فه‌رمانی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ت مسۆگەركردنی (گه‌ره‌نتیدانی) ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمهڵایتییەیە كه لەگه‌ڵ سه‌رچاوه‌كانیدا هه‌یه و لە ڕێگه‌ی دەسەڵاتی ناوه‌ندگەرانەوە، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك لەتەك مۆنۆپۆلكردنی توندوتیژیدا، بەدەستەوەبدات. ئه‌گه‌ر وشه‌كانی Malatests به‌كار بهێنین، ده‌وڵه‌ت به‌كورتییه‌كه‌ی ” جه‌ندرمه‌ی خاوهندارێتیهكانە”، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌بوونی ”دوو ڕێگەوه‌یه له سه‌ركوتكردنی پیاوان و ژناندا: یا به‌هۆی هێزێكی دڕنده‌وه به ئازاردانی جه‌سته‌یی، یاخود ناڕاسته‌وخۆ به‌زه‌وتكردنی سەرچاوەكانی ژیان، تاكو دەگاتە باری خۆبەدەستەوەدانیان”. چینی خاوەن خاوه‌ندارێتی “ورده ورده ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، سه‌رچاوه زیندووه‌كانی ژیان، كه زه‌وی و زار و پیشه‌سازی و به‌هاكانی ئاڵوگۆڕن…هتد، ده‌كه‌ونه ده‌ستیان و به‌دروستكردنی دەسەڵاتیان كۆتایی دێت، هه‌ر له ڕێگەی ئه‌و دارایی و سامانه‌ی كه هه‌یانه ….. هه‌میشه زۆر یا كه‌م كۆتاییه‌كه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری دێت، كە حكومەتە، لێرەشدا جه‌ندرمه‌كانی خۆی دروستده‌كات” [Op. Cit. , p. 23, p. 21 and p. 22]
له‌به‌رئه‌وه ده‌وڵه‌ت “ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ڕامیارییانه‌ی پێكھاتەی (ستراكتوری) ئابوورییه” له كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه “نوێنه‌رایەتی ئه‌و كەسانە ده‌كات، كه یا خاوه‌نداریی یا كۆنترۆڵی ته‌واوی سامانه‌كانی كۆمۆنێتییهكهیان كردوه، كه لێره‌شدا سه‌ركوتی ئه‌وانه ده‌كات، كه كارده‌كه‌ن و سامان دروستده‌كه‌ن” [Nicholas Walter, About Anarchism , p. 37]، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش زیاده‌ڕۆیی نییه، گه‌ر بوترێت ده‌وڵه‌ت ئامرازێكی ڕوتێنه‌ره‌وه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مشه‌خۆردا (توفه‌یلیدا).
ده‌وڵه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه بەرتەرییە (ئیمتیاز)ە هه‌نووكه‌ییه به‌كه‌ڵكه‌كانی ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وا بپارێزرێت، ئه‌میش به پاراستنی شێوازی مۆنۆپۆلكردنی ئابووریی ئەو تاك و ئهندامانەی، كە ئەو سامانەیان له ڕێگەیانه‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت. به‌پێی تێپەڕبوونی كات سروشتی ئه‌و بەرتەرییه ئابوورییانه له گۆڕاندایه. له سایه‌ی سیسته‌می هه‌نوكه‌ییدا، پێداگرتن و داكۆكیكردنه له مافی زەوی و زار و خاوەندارێتی سه‌رمایەداران. (بڕوانە section B.3.2 ).. ئه‌م خزمه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تیش به ( پاراستنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی) ناوده‌برێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له دوو ئەركە سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌ی دیكەیان جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكه‌كان “ژیانیان پارێزراوبێت”. به‌هه‌رحاڵ ، گه‌رچی دووه‌م ئامانجی ده‌وڵه‌ت، واباسكراوه، به‌ڵام له كه‌تواردا زۆربەی یاساكان و ده‌ستووره‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ته‌نگ پاراستنی زه‌وی و خاوەندارێتییەوەیە. بۆ پێناسه‌كردنی ئەناركیسته‌كان ده‌رباره‌ی خاوەندارێتی ته‌ماشای ( section B.3.2 ).
ئا لێره‌وه ده‌توانین سه‌باره‌ت به “پاراستنی تاكه‌كان یا ئاساییشی كه‌سه‌كان ” و ” وه‌ستانی تاوان” ..هتد، بڵێین زۆربه‌یان پاساودانه‌وەن بۆ هه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و دێوجامهیهكن بۆ داپۆشین و به‌رده‌وامبوون و نه‌گۆڕانی دەسەڵات و بەرتەرییەكانی ده‌سته‌بژێره‌كه‌ی. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه ده‌وڵه‌ت خۆی ئه‌مانه نازانێت. بێگومان ده‌یانزانێت، به‌ڵام وه‌ك كرۆپۆتكین ده‌ڵێت “یاساكان له ناوه‌رۆكی ئه‌و نه‌رێتانه‌وه گەشەیان پێدراوه، كه بۆ خەڵكانی كۆمۆنێتییه‌كان بەسوودن … ئاوایان لێده‌كرێت، كه له‌لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وایانه‌وه بایەخیان پێبدرێت، تاوەكو ڕەوایەتی به سەپاندنیان بهسهرخهڵكیدا بدات و به به‌جێهێنانیان و به‌رده‌وامبوونیان له ڕێگەی ترسه‌وه، ناچاریانبكات. [Anarchism , p.215]
ئا له‌م باره‌شدا گه‌ر ده‌وڵه‌ت ” هیچ شتێك پێشكهشنەكات یا نەبه‌خشێت، جگە لە ئەنجامدانی ئەركەكانی بۆ فەرمانڕەوایان، كه ئه‌وه‌ش تەنیا كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه بێت، كه پێشتر ناویانهێنرا، ئا لێره‌دا دڵنیابوونەوەی دەوڵەت و قبووڵكردنی و به‌قسه‌كردنی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه زۆر سەخت ده‌بێت “، كه‌واته هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه یاساكان كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نهرێتهكانن “بۆ بنەماكانی كۆمه‌ڵگە، پێویستی سه‌ره‌كی ده‌بن “، به‌ڵام ئه‌مانه گشت ” له به‌كارهێنان و سه‌پاندنیاناندا، زیره‌كانه و وه‌ستایانه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌واوه ئاوێتهكراون، كه تیایاندا هه‌ردوولایان ( ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وا) داوای هاوڕێزی له جەماوەره‌كه، ده‌كه‌ن. ” هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش یاساكانی ده‌وڵه‌ت ‘دوو كاراكته‌ری داپۆشێنه‌ریان هه‌یه’ “له كاتێكدا له بنەڕەتدا ئه‌وه ئاره‌زووی چینی فه‌رمانڕه‌وایانه، كە به‌رده‌وامیدانە به‌و نه‌رێتانەی كه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه لەبەر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان سه‌پێنراون و ” ده‌ئاخنرێنه نێو یاساوه “، نه‌رێته‌كان بۆ كۆمه‌ڵگه باشن، نه‌رێته‌كان بۆ دڵنیابوونه‌وه له ڕێزلێگرتنیان، پێویستیان به یاسا نییه “… به‌پێچه‌وانه‌وه ” نه‌رێته‌كانی دیكه، كاتێك به‌سوودن بۆ فه‌رمانڕه‌وایان، كه بۆ برینداركردنی خه‌ڵكی و جەماوەره‌كه بن و تەنیاش له‌ژێر ترسی سزاداندا، ده‌هێڵرێنه‌وه” [Kropotkin, Op. Cit. , pp. 205-6]. له ڕاستیدا، ئێمه ده‌وڵه‌ت ئاوا ده‌بینینه‌وه، كه داكۆكی له خاوەندارێتی تاكه‌كان وه‌كو بیانوویەك یا هۆیه‌ك بۆ سه‌پاندنی مافه‌كانی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی سه‌رمایه‌داران به‌سه‌ر گشتی خه‌ڵكه‌كه‌دا دەكات و سه‌رئه‌نجامه‌كه‌شی داكۆكیكردنه له ده‌سته‌بژێر و سه‌رچاوه‌ی سامانیان و هه‌روه‌ها بەكارهێنانی ده‌سه‌ڵات دژی ئەوانەی كە ملی پێناده‌ن.
له‌مه‌ش زیاتر، گه‌رچی ده‌وڵه‌ت له پاراستنی ئاسایشی تاكه‌كاندا ( به‌تایبه‌ت كه‌سانی ده‌سته‌بژێر) ئامانجێكی دیكەیشی هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری ئه‌و تاوانانه‌ی دژی تاكه‌كان ده‌كرێن، هاندەرەكەیان هه‌ژاری و نامۆیین، هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه، كه ده‌وڵه‌ت كۆمه‌كی چه‌وساندنه‌وه ده‌كات. هۆیه‌كی دیكەی زیادبوونی تاوانە له ڕێگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌وه‌یه، كه له‌لایه‌ن توندوتیژی خودی ده‌وڵه‌ته‌وه سەریھەڵداوە، كه بۆ پاراستنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی، ده‌یكات. به واتایه‌كی دیكە، ده‌وڵه‌ت بوونی خۆی به‌گرتنه‌به‌ری ژیانێكی ئه‌هریمه‌نیانه، پەسەنددهكات، كه لایه‌نێكی ئه‌ركه‌كانی، یارمه‌تی خولقاندنی ( به ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆی) ئه‌وانه ده‌دات. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌یه، كە ئەناركیسته‌كان لەسەر ئەوە پێدادەگرن، به‌بێ ده‌وڵه‌ت و ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی كه بۆ زیادبوونی تاوان ڕەخساندنوویه‌تی، گریمانی بوونی ناناوه‌ندگه‌رایی هەیە، بوونی كۆمهڵگەیەكی یا كۆمۆنێتییهكی خۆبه‌خشانه هه‌یه، كه به سۆز و په‌رۆشه‌وه مامه‌ڵه (نه‌ك سزادان) لەتەك هه‌ندێك له كەسانی شه‌ڕه‌نگێز، كه ھێشتاكە ڕه‌نگه بمێنن، ده‌كه‌ن. بڕوانه ( section I.5.8 )
ئەناركیسته‌كان ئاوا بیرده‌كه‌نه‌وه، كه ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تی ھاوچەرخ (مۆدیرن)، ڕوون و ئاشكرایه. نوێنه‌رایه‌تی میكانیزمێكی بناخەیی ده‌كات، ناچاركردن و كردنی شتەكان بە زۆر ، كە بەخوایشت و به ئارەزووی خوودی كهساكان ناكرێت، لێرەدا په‌یوه‌ندی سەرمایەداری و ده‌سه‌ڵات لەتەك خاوه‌ندارانی تایبه‌تیدا تێكهڵاودهبن و یەكدەگرن و ڕادەگیردرێن. پاراستنی خاوەندارێتی له بناخەدا واتە دابینكراوی پاوانكردنی ژیان له‌لایه‌ن خاوه‌ندارانه‌وه به‌سه‌ر نەداراندا، له هه‌ردووكیاندا، هەم له كۆمه‌ڵگه‌دا به‌گشتی و هەم له نموونه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێكی دیاریكراودا به‌سه‌ر گروپێكی دیاریكراوی كرێكاراندا، به‌تایبه‌تی. پاوانه‌ی چینایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌ندارێتی خاوەندارییە به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی، كه موڵككهكان به‌كارده‌هێنن، واتە كاریان تێدادەكەن، ئه‌وه‌ش ئەرکێکی سه‌ره‌تایی ده‌وڵه‌ته، كه ئه‌و زاڵبوونه (هه‌یمه‌نه)یه (له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمەڵایەتیانهش كه دروستیانده‌كات) ڕابگرێت. هه‌ر وه‌كو كرۆپۆتكین ده‌ڵێت “ده‌وڵه‌مه‌ند به‌باشی ده‌زانێت، گه‌ر ماشێنەكانی ده‌وڵه‌ت له پاراستنی ئه‌واندا بوه‌ستێت، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان به‌سه‌ر چینی كرێكاراندا هه‌ر زۆر به‌خێرایی له‌نێوده‌چێت” [Evolution and Environment , p. 98]. . پاراستنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و ڕاگرتنی زاڵبوونی (هه‌یمه‌نه‌ی) چینایه‌تی، یه‌ك شتن.
چارتیس بێرد (Chartes Beard)ی مێژووونوسیش سەبارەت بە هه‌مان مەسەلە، كه نزیكه له‌وه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌ڵێت:
” ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه تا ئێستاش ئامانجی سه‌ره‌تایی حكومه‌ت به‌كارهێنانی ڕامیاریی سه‌ركوتكردن و له‌نێوبردن و توندووتیژییه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا دروستكردنی یاساكانه، كه جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خاوەندارێتی نێوان ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگه و چینی پاوانخوازان، دەكەنەوە، دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دەبێت مافەكانی ئەم چینە پارێزراوبن، ئه‌و مافانەش ده‌بێت له حكومه‌ت بسه‌نردێنەوە. ئه‌و یاسایانه‌ش به به‌رژه‌وه‌ندییه گه‌وره‌كانیان ئاوێته‌ن و هه‌بوونیان پێویستە، تاكو به‌رده‌وامی به‌پرۆسه‌ی ئابوورییان بده‌ن ، یاخود ده‌بێت ئه‌وان بەخۆیان كۆنترۆڵی دهزگاكەنی (ئۆرگانه‌كانی) حكومه‌ت، بكه‌ن” [“An Economic Interpretation of the Constitution,” quoted by Howard Zinn, Op. Cit. , p. 89]
ئه‌م ڕۆڵه‌ی ده‌وڵه‌ت…له پارێزگاریكردنی سه‌رمایه‌داری و خاوەندارێتیدا، لەتەك دەستڕۆیشتوویی و ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌ن موڵكه‌كاندا… لە لایەن (ئاده‌م سمیس)یشه‌وه، بەم جۆرە تێبینیكراوه:
” له نێوه‌ندی پیاواندا نایه‌كسانی له ساماندا … جۆرێك له ده‌سه‌ڵات و پاشكۆیهتییمان پێده‌ناسێنێت، كه ئه‌مه پێشتر ئەستەم بوو ھەبێت. سه‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش جۆرێك له حكومه‌تی سڤیلی (مه‌ده‌نی)، كه بۆ هێشتنەوەی خۆی هه‌ر ده‌بێت، ببێت، به پێی پێدایوستی دههێنێتەكایهوه … هه‌روه‌ها له به‌رده‌وامییدان و دابینكردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پاشكۆییبوونهشدا، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، به‌تایبه‌تی، وه‌كو پێویست حه‌زیان له‌وه‌یه، كه لایه‌نگر و كۆمه‌ك به‌و ڕیزبه‌ندییه له شته‌كاندا بكەن، كه مسۆگەریی پارێزراویی و مانەوەی ئەوەی، كه هه‌یانه و بۆیان بەسوودە، ده‌كات. پیاوانێك، كه به‌پێی بێسامانییان پله‌یان نزمه، ده‌چنه ڕیزی پاریزگاریكردن له‌وانه‌ی كه له ھەبوونی موڵك و ماڵدا، سوپه‌ر ساماندارن، لەبەرئەوەی ئه‌و پیاوه ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌نسامانانه، ڕەنگە یه‌كبگرن و لەو ڕوانگەیه‌وه ئەوانەی كە سەر بەوانن، ئه‌م خاوه‌نسامانانه پشتیوانیان لێبكەن ….. پارێزگاریكردن لە لایەنی كەمیی ده‌سه‌ڵاتیان، پشت بە گه‌ورەیی ده‌سه‌ڵاتیان دەبەستێت، هەروەها ده‌سه‌ڵاتیشیان به‌سه‌ر ئەوانەشدا، كە دەسەڵاتیان بەسەریاندا هەیە. خودی ئەمەش پشت بە دەسەڵاتیان لە ملكەچپێكردنی ئەواندا بۆخۆیان دەبەستێت، كه ئه‌مه‌ش ئه‌و دەسەڵاتەیە، كە له ڕاگرتنی كەسە پلهنزمهكاندا پشتی پێدەبەسترێت. ئه‌مان وەكو چه‌شنێك له خه‌سڵه‌تی توێژاڵی نوبه‌لاکان و نوبه‌لایەتی، ( نوبه‌لاکان: توێژاڵێکی کۆمه‌ڵگه بوون که خاوه‌نی سامان و موڵک زه‌وی و زار بوون) حه‌ز و ئاره‌زووی ئەوەیان هەیە و ئه‌وه‌ش هەستی ئەوەیان دەداتێ، كە داكۆكی له خاوەندارێتیان بكەن و یارمه‌تی ده‌سه‌ڵات بەخاتری ئه‌و تۆزه ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆیان، بدەن، تاكو بتوانن پاریزگاری له خاوەندارێتییەكانیان بكه‌ن، و بۆ كۆمهككردنیش به ده‌سه‌ڵاته‌كانیشیان. حكومه‌تی مه‌ده‌نی، هه‌تا هه‌نووكه‌ش، پاراستن و پاریزراویی خاوەندارێتی، له‌لا مه‌به‌ستبووه، كه له كەتواردا ئه‌مه‌ش پشتیوانیكردنە له ده‌وڵه‌مه‌ند دژی هه‌ژار ، یاخود پشتیوانیكردنە له ئه‌وانه‌ی كه هه‌ندێك خاوەندارێتیان هه‌یه، دژی ئه‌وانه‌ی كه هه‌ر هیچیان نییه” [The Wealth of Nations , book 5, pp. 412-3].
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه له تیئۆری و مێژوودا له ده‌وڵه‌تی مۆدێرندا، ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش تیئۆریسیۆنهكانی ده‌وڵه‌تی لیبراڵ، وه‌كو John Locke هیچ گومانێكیان له گه‌شه‌كردنی تیئۆریی ده‌وڵه‌ت، نەبووە، كه داكۆكیكردنی لە خاوەندارێتی تایبه‌تی له دڵی خۆیدا جێكردۆتهوه. ئه‌م تێروانینه له شۆڕشی ئه‌مه‌ریكاشدا، ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه، بۆ نموونە : چه‌ند قسه‌یه‌كی John Jay ، یه‌كه‌مین سه‌رۆكی دادوه‌ریی دادگەی باڵا، هه‌ن، كه له له قسهیهكیاندا ده‌ڵێت ” ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی وڵاتن، ده‌كرێت فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ن” [quoted by Noam Chomksy, Understanding Power , p. 315] . ئه‌مه وته و پرنسپڵی باوكی دۆزەرەوەی ” دیمۆكراسی” ئهمهریكییهكانه، كه هه‌ر له‌و كاته‌وه تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
به‌و پێیه واتای ده‌وڵه‌ت ئەوەیە كه چینی فه‌رمانڕه‌وا، فەرمانڕەوایی دەكات، وه‌كو باكۆنین ده‌ڵێت:
“ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاته، پاوانیكردن و زاڵبوونه، هێزه، كە له‌لایه‌ن خاوه‌ن موڵكه‌كانه‌وه ، كە بە چینی ڕۆشنبیران ناویاندەبرێت، دژی جه‌ماوه‌ر بەڕێوەدەبرێت … زاڵبوون و پاوانخوازیی ده‌وڵه‌ت …. چینی خاوه‌ن بەرتەریی (ئیمتیاز) دڵنیادەكاتەوە، كە به تەنیا ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن.” [The Basic Bakunin , p. 140]
له سایەی سیسته‌می هه‌نووكه‌ییدا، دەوڵەت “ده‌زگایه‌كی پارێزەری سه‌ره‌كی سەرمایەیە” به‌هۆی “ناوهندیگەراییەكەیەوە، یاسا (هه‌میشه له‌لایه‌ن كه‌مینه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر ئه‌و كه‌مینه‌یه، ده‌نووسرێت)، هه‌روه‌ها دادوه‌ریی دادگە ( زیاتر له هه‌موو شتێكی دیكە، بۆ داكۆكیكردن له ده‌سه‌ڵات و سەرمایە دامه‌زراوه). “. هەر لەبەرئەمەش، “په‌یامی هه‌موو حكومه‌ته‌كان… بۆ پاراستنی بەرتەرییەكانی چینی دارایە و به به‌كارهێنانی هێز پارێزگاریان لێده‌كەن و بەردەوامییان، پێده‌دەن. سه‌رئه‌نجامیش، له‌كاتی “ململانێی نێوان تاكه‌كان و ده‌وڵه‌تدا، ئەناركیسته‌كان ….. لایه‌نگیری تاكه‌كان له دژی ده‌وڵه‌ت، كۆمه‌ڵگه دژی ده‌سه‌ڵات، كه سه‌ركوتكه‌ره، دەكه‌ن، “. ئەناركیسته‌كان زۆر به‌باشی له‌وه به‌ئاگان، كه ده‌وڵه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و لە چینەكان سەربەخۆ نییه، بەڵكو لەوان دروستكراوە و پێكهاتووە. [Kropotkin, Anarchism , pp. 149-50, p. 214 and pp. 192-3]
بەم شێوەیە ئەناركیسته‌كان به به‌رده‌وامی ڕۆڵی ئایدیای ده‌وڵه‌ت، كه گوایە نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك، یاخود ” نه‌ته‌وه ” ده‌كات، ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه. سه‌باره‌ت به “دیمۆكراسیش، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ته‌واوی به‌رهه‌م و دارایی و بازرگانی…..لەتەك ئەمانەشدا پرۆسسێسی ڕامیاریانه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا …له‌ژێر كۆنترۆڵی ‘چڕبوونەوەی ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تیدا’یه، ناوەڕۆكی بەتاڵە و ئەناركیسته‌كان ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه ‘به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی’ كه به ئاشكرا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی، كه كۆمه‌ڵگاكانیان پاوانكردوون، قسەی لەسەر دەكرێت، قسه‌كردنه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیە تایبهتییەكانیان. له سایەی ئه‌و باروودۆخه‌دا، قسه‌كردن له‌سه‌ر ‘به‌رژه‌وه‌ندییە نهتهوەییەكان’ تەنیا به‌شداریكردنه له چه‌واشه‌كردن و سهركوتكردندا ” . [Noam Chomsky, Radical Priorities , p. 52]. هه‌ر وه‌كو له section D.6 لەم بارەوە دواوین، ناسیونالیزم هه‌میشه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێر (نوخبه) بووه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه نه‌ته‌وه پێكده‌هێنن، هه‌ر بەم هۆیه‌شه‌وه ئەناركیسته‌كان ئه‌م بیرۆكه‌یه ڕهتدهكهنهوە و وایده‌بینن، كه ئه‌مه له فێڵێك یا ساختهیهك، زیاتر، شتێكی دیكه نییه.
له ڕاستیدا، به‌شێك له ڕۆڵی یا ئەركی ده‌وڵه‌ت، كە پارێزگارییكردنە له ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وا، لایه‌نگریی جیهانیانه یا نێوده‌وڵه‌تیانه‌یه، كه به لایه‌نگریكردنی ” نه‌ته‌وه‌یی” ناوه‌ده‌برێت، (بۆ نموونه) به‌رگریكردنه له ده‌سته‌بژێری نه‌ته‌وه دژی دەستەبژێری نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌یه. ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی له سندوقی دراوی نێودەوڵەتی (IMF) و بانكی جیهانیدا، ده‌بینین، كه نه‌ته‌وه‌كان له ڕێگەی شالیارهكانهوه نوێنه‌رایەتی دەكرێن، ئه‌مانیش “له نزیكه‌وه لەتەك دەزگە تایبه‌تییه‌كانی وڵاته‌كانیاندا، خۆیان ڕێكخستووە و هاوپەیمانن. شالیارانی بازرگانی، ده‌ربڕی به‌رژه‌وه‌ندی بزنسهكانی كۆمۆنێتییهكەن و ئەوە لەبەرچاودەگرن” له كاتێكدا “شالیارانی دارایی و سه‌رۆكانی بانكی نێوەندی، له نزیكه‌وه هه‌لسپێرراون یا لكاون به دارایی كۆمۆنێتیهكهوه، ئه‌مان له دەزگە دراوییهكانهوه هاتوون و دوای ته‌واوبوونی ماوەی خزمه‌ته‌كه‌یان، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه…… ئه‌و كه‌سانه جیهان له چاوی كۆمێنێتی دراوه‌وه ده‌بینن” . جێی سه‌رسوڕمان نییه، كه ده‌بینین “بڕیاره‌كانی هه‌ر كام له‌و دامەزراوانە (موئه‌سه‌سانه) به‌سروشتی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نوێنه‌ران و به‌رژه‌وه‌ندییەكانی ئه‌وانه ده‌كه‌ن، كه ئه‌م بڕیارانه، ده‌رده‌كه‌ن” هه‌روه‌ها “ڕامیاره‌كانی ده‌زگە ئابوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش، زۆربەی كات به‌هه‌مان شێوه زۆر نزیكن و لەتەك به‌رژه‌وه‌ندی دارایی و بازرگانی ئه‌وانه‌ی، كه له وڵاته پیشه‌سازییه گهشهكردوهكاندان، یه‌كده‌كه‌ون ” . [Joseph Stiglitz, Globalisation and its Discontents , pp. 19-20]
لێره‌دا ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه پێداگرین، كه ئه‌مه له ده‌وڵه‌تێكیشدا كه پێیده‌ڵێن دیمۆكراسی ، ناگۆڕێت. به‌هه‌رحاڵ ئەرکی یه‌كه‌می یا سه‌ره‌تایی ده‌وڵه‌ت گۆڕینی ڕوكه‌ش و ڕواڵه‌تی خۆیه‌تی به “دیمۆكراسی”، كە ئەمەش لە ڕێگەی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی نوێنهرهكانهوەیە، له‌م ڕێگەیه‌وه ئاوا نیشانده‌درێت، كە خه‌ڵكی بەخۆی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی ده‌كات. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش باكۆنین سەبارەت بە ده‌وڵه‌تی ھاوچەرخ، دەنووسێت ” دوو هه‌ل و مه‌رجی له خۆ گرتوو بۆ گەشەكردنی ئابووری سه‌رمایه‌داری، پێویستن: ناوه‌ندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها ملپێكه‌چكردنی كەسەكانە …. بۆ كه‌مایه‌تیه‌ك، كه ده‌وترێت نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ڕاستیدا فه‌رمانڕه‌واییان ده‌كه‌ن”. [Op. Cit. , p. 210] . چۆنیەتی به‌ده‌ستهێنانی ئەمەش، له به‌شی B.2.3 دا باسدهكهین، (section B.2.3 .)
بۆ خوێنندەوەی پێشەكی ئەم بەشە، كرتە لەسەر ئەم بەستەرە بكەن: http://wp.me/pu7aS-1an
**********
درک اندیشه ی لیبرتارین
ترجمە از : ن. تی‌ف
“این آنارشی ست!” کسانی که در قدرت هستند و رسانه ها به فور از واژه ی آنارشی استفاده می کنند تا هرج و مرج اقتصادی، سیاسی و اخلاقی را تعریف نمایند. آن ها استفاده از کلمه ی آنارشی را در این جهت به کار می برند تا القاء نمایند که امارت زیبایی را که مردم منضبط در چند سده زیر رهبری دولت ها در جهان ساخته اند به دستان شیطانی افتاده است که می خواهند آن را نابود نمایند. اما قضیه کاملاً برعکس است. مگر نه این است که دولت ها جهان را بین خود تقسیم کرده اند و بر آن حکومت می کنند؟ اگر در هیچ زمینه ای هرج و مرجی برقرار نباشد در مسائل اقتصادی بی نظمی فراوانی هست و ما آن را مدیون دولت ها هستیم! چه کسی می تواند بهتر از دولت ها هرج و مرج و وحشت بیش تری از آن چه موجود است را در تمام عرصه های زندگی ایجاد کند؟ آیا باز هم کسانی هستند که در دنیای امروز گمان می کنند که قدرت دولتی یعنی نظم و سازمان؟ بله این اشخاص وجود دارند، اما آنان آنارشیست ها نیستند، بلکه کسانی هستند که از قدرت تغذیه می کنند. زمان هرج و مرج نهادینه و قدرت برده داری به سر آمده است. امروز کسانی آنارشیسم را برمی گزینند که واقع گرا هستند و معنی نظم را می دانند. منتقدان آنارشیست ها (از فاشیست ها گرفته تا مارکسیست ها، بدون فراموش کردن دمکرات ها) می گویند که ما تروریست و آرمان گرایانی هستیم که به اندازه ی یک انقلاب عقب مانده ایم. کسانی هم هستند که خود را مدافع آنارشی می نامند و یک جامعه ی بدون هر گونه مقررات و اصول اخلاقی و محدودیتی را تبلیغ می نمایند که هر کس آن چه می خواهد، می کند. یک شهروند آگاه چگونه می تواند انتخاب خود را برای فردا بین روش های مستبدانه از هر نوع که ورشکستگی خود را در عمل نشان داده اند و روش های پوچ گرایانه رنگارنگ که خواهان هیچ مقررات و محدودیتی با حذف ساده ی نهادهای موجود نیستند، بکند؟
اندیشه ی لیبرتارین (یا لیبرتر) یک پروژه ی اجتماعی ست که با استبداد و پوچ گرایی تناقض دارد و می خواهد پاسخی به این پرسش باشد.
آنارشیست ها و انتخابات
به همراه برگردان نوشته ای از میخائیل باکونین
دانلود نسخەای آنلاین برای خواندن روی موبایل و كمپیوتر
دانلود نسخەای چاپی برای چاپكردن روی ورق
مرگ در گوهردشت، مرگ در پاریس و مسئولیت دولت ها
مرگ افشین اسانلو در زندان گوهردشت و کلمان مریک در پاریس به فاصله ی چند روز، وجدان های آگاه را بار دیگر در ماتم فروبرد و نشان داد که فعالان کارگری و سیاسی هر جه که باشند همواره در معرض خشونت های دولت ها و گروه های ضدانسانی قرار دارند.
جمهوری اسلامی که اکنون بار دیگر با ریاست جمهوری یک “اعتدال گرا” برای مدت کوتاهی هم که شده جان تازه ای گرفته است بدون پاشیدن بذر مرگ نه می تواند و نه می خواهد به حیات ادامه دهد. دستگاه های امنیتی و پلیس سیاسی این رژیم یک لحظه دست از سر هیچ فعال کارگری و سیاسی که برای آزادی می رزمند برنداشته و برنخواهد داشت. آزادی برای جمهوری اسلامی سم مه‌لکی ست و کوچک ترین اندازه اش تار و پودش را با شتابی شگفت انگیز از هم می پاشد. جلادان اسلامی ادعا می کنند که افشین اسانلو در زندان گوهردشت دچار حمله ی قلبی شده و درگذشته است، اما نمی توان به آنان اطمینان کرد، به ویژه این که خواهر افشین در مصاحبه ای گفته است که او سابقه ی ناراحتی قلبی نداشته است.
افشین اسانلو راننده ی اتوبوس شرکت واحد بود. او را در سال ١٣۸۸ به جرم فعالیت های صنفی دستگیر کردند و با انواع جرم های قلابی امنیتی به پنج سال زندان محکوم نمودند. افشین قرار بود در اسفند ماه سال جاری از زندان گوهردشت به اصطلاح آزاد شود و دوباره به زندانی بزرگ تر به نام ایران پای بگذارد، جایی که “دهانت را می بویند مبادا گفته باشی دوستت دارم”!
افشین ٣٠ خرداد از زندان گوهردشت به بیمارستان منتقل شد تا از “عارضه ی قلبی” بمیرد. آیا دستگاه های امنیتی جمهوری اسلامی به عمد نگذاشتند او جان بدهد تا به بقیه القاء کنند که ریاست جمهوری یک “اعتدال گرا” به معنای این است که در بر همان پاشنه خواهد چرخید که می چرخید؟ آیا افشین نخستین قربانی دوره ی سرکوب “روحانی” نیست؟
روز ١۵ خرداد در آن سوی جهان، در پاریس یک جوان هجده ساله به نام کلمان مریک زیر پنجه بکس های فاشیست های فرانسوی در نزدیکی ایستگاه قطار سن لازار چنان ضرب و جرح شد که در اثر آن مانند افشین پیش از رسیدن به بیمارستان درگذشت. هر چند برعکس ایران وزرا و وکلا قتل کلمان را محکوم کردند، اما در آن جا هم نظم حاکم با بحران فراگیر و همه گیر سرمایه داری غیرمستقیم مسئول مرگ کلمان است. این روزها فاشیست ها دوباره خیابان های فرانسه را به جولان گاه خود تبدیل نموده اند و به بهانه ی بی‌کاری و وضعیت بد اقتصادی در شه‌ری به جان مهاجران می افتند و در شه‌ری دیگر به جان کلمان ها که عضو “اکسیون ضدفاشیست” بود.
دیروز هزاران نفر در خیابان های پاریس به یاد کلمان تظاهرات کردند و اعلام نمودند که مرگ کلمان را نه فراموش می کنند و نه می بخشند. دوستان آنارشیست کلمان در مبدأ تظاهرات پارچه نوشته ی بزرگی را روبه روی اپرای پاریس برافراشتند که روی آن نوشته شده بود: برضدفاشیسم، دولت و سرمایه، یک انقلاب در د‌ستور کار است. اگر دوستان افشین در همین حد آزادی داشتند می توانستند همین پارچه نوشته را در گوهردشت یا جای جای ایران بیاویزند چرا که در این کشور فاشیسم اسلامی سال هاست که حاکم است.
یاد افشین و کلمان همواره در قلب های مبارزان راه آزادی خواهد ماند.
ن. تی‌ف
٣ تیر ١٣٩۲
دەوڵەت؛ بابەتێك بۆ گفتوگۆ لە نێوان ماركسیستەكان و ئەناركیستەكانی كوردستان
بەشی سیازدەھەم
سه‌لام عارف :
هاوڕێیان ئه‌م كاته‌تان شاد، وا من جارێكی دی دێمه‌وه نێو باسكاریه‌كه‌مان ده‌رباره‌ی (مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت)، ھیوادارم بەشدارییەكەم سوودمەندبێت و شتێكی نوێ لەلای ئێوە بروژێنێت.
به‌ر له چوونه نێو باسی پرسەكه (ده‌وڵه‌ت)، پێمخۆشه بڵێم (من دەزانم، كه ڕاستی و دادپه‌روه‌ری ڕێژه‌یین، لەتەك ئهوەشدا من لەتەك ڕاستیدام و به‌لامه‌وه گرنگ نییه كێ دەیڵێت، هه‌روه‌ها لەتەك دادپه‌رویشدام و به‌لامه‌وه گرنگ نییه،كێ لێی سودمه‌ند دەبێت) ململانێی نێوان ئازادی و دەسەڵات (ئۆتۆریتە) ڕوناكتریین ده‌ربڕینه له كێشمه‌كێش و ململانێنی نێوان ده‌سه‌ڵاتخوازیی و دژه‌ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتخواز؛ ئۆتۆرێتیخواز و نێوه‌ندیخوازه، دژه‌ده‌سه‌ڵاتیش هاوبه‌شیخوازی ئازادیخوازه.
(باكۆنین) ده‌رباره‌ی ئازادی وتوویه‌تی “ئێمه ئازادی به‌وه‌دا دەناسینه‌وه، كه تاكه دروستكاری ڕەوای بناغه‌ی هه‌موو ڕێكخستنهكانه، ئیتر ئه‌و ڕێكخستنه ئابووری بێت، یان ڕامیاریی هیچ جیاوازی نییه، ئێمه ناڕازیین له هه‌موو ئه‌و شتانه، كه له دووره‌وه، یان له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندیان به (سۆسیالیزم، یان كۆمونیزم)ی ده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه” *
“تاكه‌كان، یان هه‌روه‌زییه‌كان ئامانجیان هه‌رچیه‌ك بێت، دەبێت بە ئازادی ڕه‌ها سوودمه‌ند و خۆشحاڵبن “
لەتەك ئه‌وه‌شدا، كه (ئه‌ناركیزم) بزوتنه‌وه‌یه‌كی یه‌كڕا و یه‌ككردار نه‌بووه و نییه، به‌ڵام هه‌میشه، بیروبۆچوونیان ده‌رباره‌ی ئازادی وه‌ك ئه‌و بیروبۆچوونه‌ی (باكۆنین) بووه، ئەوه نه‌بێت ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان ده‌رباره‌ی ئازادی هیچیان نه‌گوتبێت، به‌ڵێ گوتوویانه، به‌ڵام ئه‌وان ئازادی ڕه‌هایان له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ده‌وڵه‌تدا بینیووه.
مرۆڤ به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه بوونه‌رێكی كۆمه‌ڵایەتییه، هه‌رچه‌نده، ده‌وڵه‌ت له‌نێو هه‌موو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دایه، به‌ڵام به‌پێوانه‌ی به‌ها مرۆییه‌كان، ده‌وڵه‌ت وەك مرۆڤ كۆمه‌ڵایه‌یی نییه، زیندوویی و كۆمه‌ڵایەتیی مرۆڤ و لاشه ساردی و نا كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌وڵه‌ت دژ به‌یه‌كن و دانوویان پێكه‌وه ناكوڵێت.
ده‌وڵه‌ت، جگه له دڕنده‌یی و بێبه‌زه‌یی، توانیویه‌تی، مرۆڤ فێری ئه‌وه بكات، كه (هه‌بوون avoir بخاته جێگه‌ی بوون être) به‌واته‌یه‌كی دی وای له مرۆڤ كردووه، خۆشویستنی خاوه‌ندارێتی بخاته جێگه‌ی هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كان. خۆشویستنی خاوه‌ندارێتی، واتای خۆشویستنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تیش ده‌به‌خشێت، جا ئەگه‌ر ئه‌و ڕسته‌یه ئاواهیش بنووسین، كه مرۆڤ (هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بخاته جێگه‌ی بوون) به‌واته‌یه‌كی دی وای له مرۆڤ كردووه، خۆشویستنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بخاته جێگه‌ی هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كان.
ئه‌وه‌ش له‌خۆیه‌وه نه‌ھاتوو، به‌ڵكو هێنراوه، ده‌یان سه‌ده‌یه ده‌سه‌ڵات مرۆڤ به ئاوەزی مه‌زنیی و پیرۆزیی (ده‌سه‌ڵات) په‌روه‌رده و خۆشه‌ده‌كات، وه‌های له مرۆڤ گه‌یاندووه، كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ڕێخه‌رێكی نایاب و بێوێنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه، به‌بێ ئه‌و ڕێكخستنه ژیانی مرۆڤەكان ده‌بێته ژیانێكی پڕ له گه‌ڕه‌لاوژێ و هه‌راوهوریا و گێره‌شێوێنی، ئه‌وانه‌ش كه دژ به‌و جۆره ڕێكخستنه ده‌وڵه‌تییه‌ن، ئاژاوەچی (فه‌وزه‌وی)ن و بڕوایان به‌هیچ ده‌سه‌ڵاتێك و ڕێكخستنێك نییە و ڕازی نیین، ئه‌و ده‌وڵه‌تخوازانه درۆزن و ساخته‌چیین، ئه‌وان ئه‌وه ده‌شارنه‌وه، كه تیۆریسیۆنانی ئازادیخوازیی (ئه‌ناركیزم) به‌تایبه‌تی (پرۆدۆ‌ن) و (باكۆنین) چه‌ندین جار باسی ده‌سه‌ڵات و ڕێكخستنیان كردووه، به‌ڵام كام ده‌سه‌ڵات؟ كام ڕێكخستن؟ (پرۆدۆ‌ن) باسی ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی كردووه و زۆر جار وتوویه‌تی “ئێمه ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی ده‌خه‌ینه جێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی” دەبێت ڕێكخستن؛ خۆڕێكخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بێت، به‌و مه‌رجه له ئازادییه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتبێت. (باكۆنین)یش به‌هه‌مان شێوه باسی ڕێكخستنی كردووه و دژی ڕێكخستنی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بووه، هه‌روه‌ها باسی (لایەنی كه‌می ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشگێڕ)ی كردووه، لای ئه‌و لایەنی كه‌می ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشگێڕ، بوونی هاوبه‌شییه‌كان و لیژنه هه‌مئاهه‌نگیه‌كان بوون، نه‌ك حكومه‌ت !
ساڵی 1848سۆسیال دیموكراتیی ئه‌ڵمانی، له سه‌رده‌ستی (كارل ماركس) و (فریدرك ئەنگلس) داهێنانێكی نوێیان ئاخنییه نێو هزری سۆسیالیستییه‌وه، ئه‌ویش (به ده‌وڵه‌تیكردنی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان) بوو، گه‌ر له نزیكه‌وه بڕوانینه ئه‌و بیرۆكه و بچینه بنجوبناوانییه‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، له‌وه زیاتر نییه، كه ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داران (كۆمەلێك) بكرێته ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دارێك (پارت و دەوڵەت).
هه‌ر زوو گه‌رماوگه‌رم ئازادیخوازه‌كان هاتنه‌ده‌ست و دژی ئه‌و داهێنانه سه‌رسوڕهێنه‌ره وه‌ستانەوه و (پرۆدۆ‌ن) و (باكۆنین) دژ به‌وه (به‌هاوبه‌شیكردنی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان)یان پێشنیاركرد، ماوه‌ی چه‌ندیین ساڵ دژایه‌تی نێوان ئه‌و دوو بیروبۆچوونه بووه بابه‌تی سه‌ره‌كی ده‌مه‌قاڵییەكانی كۆنگره‌كانی ئینته‌رناسیۆنالی یەكەم، به‌تایبه‌تی كۆنگره‌ی(لاهای) و (بیرن) و (برۆكسل).
به‌و جۆره بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی به‌سەر دوو فێرگەدا دابه‌شبوو ، یان باشتر بڵێم دوو ته‌وژم و ڕەوتی سه‌ره‌كی، ته‌وژمی ڕێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ك، له‌لایەكه‌ی دیكه‌وه، ته‌وژمی خۆڕێكخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی نادەوڵەتی له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی هاوبه‌شییه كرێكارییه‌كان، ئه‌میان سوككردنی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وی دیان به پێچه‌وانه‌وه، له ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داردا (نان و كار و ئازاد)یش ده‌كه‌ونه ده‌ست ده‌وڵه‌ت، دەبێت ڕه‌شوڕووته‌كه زه‌لیل و داماو چاوی له ده‌ستی به‌زه‌یی ده‌وڵه‌ت بێت، به‌ڵكو پارتی خاوه‌ن ئیمتیاز، بەزەیی بتڵیسێته‌وه و بەزەیی به حاڵیاندا بێتەوە.
ئه‌و ده‌وڵه‌تخوازانه قیرسچمه بوون، هه‌ر له‌سه‌ر بیرۆكه‌كه‌یان سوور بوون ، هه‌ر جاره و فێڵ و ڕاوه‌ڕێویه‌كیان ده‌كرده به‌هانه بۆ بوونی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان، به‌پێچه‌وانه‌وه (پرۆدۆ‌ن) به‌رده‌وام چاوی به بیرۆكه هاوبه‌شیه‌كه‌دا ده‌خشانده‌وه، تا له جه‌ره‌یانی ئه‌و چاوپیاداخشانه‌وه‌یه‌دا، گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه، كه نابێت ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان بكرێنه موڵكی هاوبه‌شیه‌كان، چونكه مه‌ترسی دروستبوونی جیاوازی و ئیمتیاز دەخوڵقێنێت، به‌ڵكو دەبێت ئامرازه‌كان، به‌پێی پێویست بۆ كاتێكی دیاریكراو به‌ده‌ست هاوبه‌شییه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانه‌وه‌بن، لیژنه هه‌مئاهه‌نگیه‌كان بتوانن لێیان وه‌ربگرنه‌وه، ئه‌و لیژنه هه‌مئاهه‌نگیانه له هه‌رچی ئاستێكدا بن، كاری دابینكردن و دابه‌شكردن و ده‌فته‌رداریان له ئه‌ستۆیه، ئه‌و لیژنانه ڕۆڵی حكومه‌ت دەبینن، به‌ڵام حكومه‌ت به واتا باوه سه‌رمایه‌داریكه‌ی نا، ئه‌و لیژانه هه‌موویان زاده‌ی هه‌ڵبژاردنی له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌ن، واته هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆ، یان باشتر بڵێم دیموكراتی ڕاسته‌وخۆ.
من جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه، كه هه‌ر كه‌سه ئازاده و ئاره‌زووی خۆیه‌تی، كە بۆ باسكارییه‌كه‌ی چ فۆرمێكی ده‌وڵه‌ت ههڵدەبژێرێت، به‌ڕای من هیچ له نێوه‌ڕۆكی باسه‌كه ناگۆڕێت،چونكه ده‌وڵه‌ت، هه‌ر ده‌وڵه‌ته (مالاتستا) واته‌نی “ئه‌م ده‌وڵه‌ت له‌وی دی ده‌چێت، ئه‌وی دیش له دانه‌یه‌كی دیكە ده‌چێت”.
من به‌شبه‌حاڵی خۆم فۆرمی (ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار) هه‌ڵدە‌بژێم، چونكه كه‌مێكی لێده‌زانم، جگه له‌وه ده‌رباره‌ی باسه‌كه‌مان، تاقیكردنه‌وه‌كانی روسیا، به‌ر له شۆڕش، كاتی شۆڕش و دوای شۆڕشیش، گه‌لێك به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گریان به‌ده‌سته‌وه‌داوه .
پێشتر باسمكرد، كه ده‌سه‌ڵات، به چ گیانێك مرۆڤ په‌روه‌رده و خۆشه ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه سه‌یر نییه، گه‌ر تاڕاده‌یه‌ك ده‌وڵه‌تخوازی له‌چاو ئازادیخوازیدا په‌سه‌ندتر بێت.
بیرۆكه‌ی (ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار) نه‌ك هه‌ر نه‌پوكایه‌وه، به‌ڵكو سۆسیال دیموكرات له ئه‌ڵمانیا و ڕوسیا گه‌یاندیانه لووتكه، له ئه‌ڵمانیا باڵی (كاوتسكی)** و له (روسیا)ش باڵی (بۆلشه‌ڤیك- لینین-)***
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست، له روسیا به جۆرێك بزوتنه‌وه‌ی خۆبه‌خۆیی كرێكاران له هه‌ڵكشاندابوو، كه (لینین) ناچاربوو ده‌رباره‌ی ڕاپه‌ڕینی (مۆسكۆ 1905) بڵێت “كرێكاران سه‌د جار له ئێمه چه‌پڕه‌وتر بوون”، له ساڵی1905به دواوه، كرێكاران كارگه‌كانیان داگیردە‌كرد، جوتیارانیش زه‌وییه‌كانی خۆیان به‌خۆیان به‌ڕێوهده‌یانبردن **** له‌ولاشه‌وه پارته ڕامیارییه‌كان كه‌روێشكه خه‌ویان ده‌كرد، ئه‌و ده‌مه به‌تایبه‌تی 1917بۆلشه‌ڤیكه‌كان به‌هێزتریین ڕێكخراوبوون و خاوه‌نی ڕێكخستنێكی خاوه‌ن دسپلینێكی پۆڵایین بوون و له هه‌موو ئه‌وانی دیكە ئامادەتربوون و ئاگایان له دۆخه ڕامیاریه‌كه بوو، به‌تایبه‌تی (لینین) و (ترۆتسكی). (بۆلشەڤیكەكانه‌كان) دەیانزانی، كه‌وا خه‌ریكه هێدی هێدی كار له كار ده‌ترازێت و تا دێت تینی هه‌ڵكشانه شۆڕشگێڕه‌كه به‌هێزتر ده‌بێت و كۆڕه كرێكارییه‌كان هه‌موولایه‌كیان گرتۆته‌وه و بونه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی و چاره‌نووسی پارته‌كان، چونكە هه‌لومه‌رجه‌كانی خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی، بارێكی ڕامیاریی سه‌یری هێنابووه ئاراوه.
له‌لایه‌كه‌وه ده‌سه‌ڵات تۆقیبوو، له‌لاكه‌ی تره‌وه پارته ڕامیارییه‌كان، به‌تایبه‌تی له هه‌موویان به‌هێزتر (بۆلشەڤیكەكان) واقوڕماو و داماو به دوای چاره‌ییكی ڕامیارییدا ده‌گه‌ڕان، لەتەك هه‌موو جیاوازییه‌كاندا، ناڕاسته‌وخۆ حه‌ز و ویستێكی ڕامیاریی هاوبه‌ش لایه‌نه ڕامیاریه‌كانی به‌یه‌كه‌وه گرێدابوو، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان له ترسا ئه‌و نهێنییه ڕامیاریه‌ی نه‌دە‌خسته ڕوو، جه‌ماوه‌ر خۆی هه‌ستی به‌وه كردبوو، كه ته‌نها باڵه و دەبێت له خۆڕێكخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردندا به‌رده‌وامبێت،جگه له بۆلشەڤیكەكانه‌كان پارته‌كانی دی هیچ سه‌نگێكی ڕامیاری و جه‌ماوه‌ری ئه‌وتۆیان نه‌بوو پارسه‌نگی هێزه‌كان به‌لایه‌كدا بخه‌ن، ئه‌وه‌ی مابوو ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی و بۆلشەڤیكەكانه‌كان بوو.
تا ده‌هات ئامێری داپڵۆسین به‌هێزتر و به زه‌برتر دەبوو، خه‌فه‌كردنی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاران، به‌شێك بوو له پلانی بۆلشەڤیكەكانه‌كان، ئه‌وان ئه‌وه‌یان دەزانی، كه به‌كۆڵی كرێكارانه‌وه نه‌بن ناگه‌نه ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی، له‌به‌رئه‌وه دەبووایه به‌بێ خشپه باره ڕامیارییه‌كه بقۆزنه‌وه، دانا و زاناتریین كه‌سی ڕامیاریی ئه‌و كاته (لینین) بوو، ئه‌و دەیزانی له كوێوه و چۆنچۆنی بچێته ژووره و چۆنچۆنیش بێته ده‌ره‌وه، ئه‌و دەیزانی به‌بێ ژێرده‌سته‌كردنی سۆڤیه‌ته‌كان هیچ به هیچ ناكرێت، له‌به‌رئه‌وه له‌وێوه ده‌ستیانپێكرد، لای كه‌سمان شاراوه نییه، كه (لینین) بۆ تێپه‌ڕكردنی هزری (ده‌ستبژێری هۆشمه‌ندی شۆڕشگێڕ) له په‌ڕتووكه به‌دناوه‌كه‌یدا (ماالعمل) چ گاڵه‌یه‌كی به خه‌باتی خۆبه‌خۆیی سه‌ندیكایی كرد، به‌ڵام بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سۆڤیه‌ته‌كان په‌شیمانبوه‌وه له دژیایه‌تیكردنی خه‌باتی سه‌ندیكایی، داوا له بۆلشەڤیكەكانه‌كان ده‌كات بچن له سه‌ندیكاندا كاربكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بابه‌تی (ئایا دەشێت بۆلشەڤیكەكانه‌كان له سه‌ندیكاكاندا به‌شداربن) دەنوسێت، ته‌نانه‌ت فه‌توای ئه‌وه‌ش دەدات، كه دەتوانن له كۆنه‌په‌رستریین سه‌ندیكادا كاربكه‌ن. هێنده‌ی نه‌برد، كه بۆلشەڤیكەكانه‌كان له زۆرێك له سۆڤیه‌تی كارگه‌كاندا جێگه‌ی خۆیان خۆشكرد، هه‌نگاوی یه‌كه‌می پلانی پووچه‌ڵكردنی سۆڤیه‌ته‌كان ئەوهبوو، خۆشی واته (لینین) بۆ ته‌واوكردنی پلانه‌كه، واته به‌شی دووه‌می پلانه‌كه له كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌یدا بۆ روسیا له شه‌منده‌فه‌ره‌كه‌دا،ئه‌و دروشمانه‌ی داڕشت “كارگه‌كان بۆ كرێكاران، زه‌وییه‌كان بۆ جوتیاران ، ڕاوه‌ستانی جهنگو ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی” .
ئه‌و كاته زۆر كه‌س به‌تایبه‌تی (ئازادیخوازه‌كان) باشدە‌یانزانی، كه ئه‌و دروشمانه دروشمی بیروباوه‌ڕی نیین، دروشمی تاكتیكیین بۆ نزیكبوونه‌وه له ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵات، با كه‌مێك له نزیكه‌وه بڕوانیینه ئه‌و دروشمانه (كارگه‌كان بۆ كرێكاران و زه‌وی بۆ جوتیاران) ئه‌و دروشمه ته‌واو جێگه‌ی گومانه بۆ له‌و كاته‌دا به‌رزكرایه‌وه، مه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر لە كارگە و كارخانەكان به ده‌ست خۆڕێكخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كرێكارییه‌وه نه‌بوون؟ له بواری كشتوكاڵیشدا،هه‌ر به‌و چه‌شنه نه‌بوو؟ ****
ئه‌وان گه‌ر مه‌به‌ستیان به حیزبیكردن، یان به ڕامیاریكردنی كۆڕه كرێكارییه‌كان نه‌بوو ئه‌ی چی‌بوو؟ به‌ڵێ هه‌ر ئه‌وه‌بوو،چونكه هیچ حیزبێكی ڕامیاری یا ده‌سه‌ڵاتێكی ڕامیاریی، بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی ئابووریی كرێكاریی له‌پاڵ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆیدا په‌سه‌ندناكات.
به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌مه، له‌به‌ر كه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی سۆسیالیستی ده‌وڵه‌تییدا و***** له‌به‌ر ده‌ستبه‌رنه‌دان له شۆڕش و وه‌فایی بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی، ئه‌و دروشم و هه‌ڵوێسته‌ی بۆلشەڤیكەكانه‌كانیان به پاڵپشتێكی مه‌زنی پرسەكهی خۆیان زانی، له‌به‌رئه‌وه ڕێگه‌یان له بۆلشەڤیكەكانه‌كان نه‌ده‌گرت لەوەی خۆیان نزیكبخه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش ھەلێكی گه‌وره بوو بۆ بۆلشەڤیكەكانه‌كان، تا خۆیان بكه‌نه نێواخنی سه‌ندیكاكان و سۆڤیه‌ته‌كان.
كرێكاران به گه‌رمییه‌وه پێشوازی دروشمی ڕاگرتنی جه‌نگیان كرد، چونكه جه‌ماوه‌ر ته‌واو هه‌راسان و ماندوو و برسی ده‌ستی ئه‌و جه‌نگه بوو، وه‌هاش ده‌یانڕوانیه ئه‌و جه‌نگه، كه مه‌ترسییه‌كی هێكجار گه‌وره‌یە بۆ شۆڕش، ئه‌و دروشمه‌شیان به پشتگیری زانی و قبوڵیانكرد.
له‌ڕاستیدا من ئه‌و ڕێگه‌یه به‌خۆم ناده‌موو بڵێم (لینین) و بۆلشەڤیكەكانه‌كان له‌ڕووی تیۆرییه‌وه دژی خودی كۆڕی كرێكاری بوون، به‌ڵام وه‌كو پێشتر وتم، ئه‌وان خوازیاری كۆڕی ڕامیاریی كرێكاریی بوون و حه‌زیان له چاره‌ی كۆڕی ئابووریی كرێكاریی نه‌بوو، ئا ئه‌وه‌یه ڕه‌چه‌ڵه‌كی پرسەكه، ئه‌وان ئه‌وه‌یان دەزانی، كه كۆڕی ئابووریی كرێكاریی له به‌رژه‌وه‌ندی گۆڕان و شۆڕشی ڕامیاریی نییه، به‌ڵكو له به‌رژه‌وه‌ندی شۆڕشی ڕیشه‌ییه (شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی). بۆلشەڤیكەكانه‌كان عه‌وداڵی شۆڕشی ڕامیاری بوون، نه‌ك كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وان هه‌رچی بۆنی گۆڕانی كۆمه‌ڵایەتیی لێبهاتایه لێیده‌ترسان.
جارێكی دی ده‌یڵێمه‌وه، كه كرێكاران ئاشنای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و پاشقولی (سۆسیالیستی، كۆمونیستی) نه‌بوون و ساده و ساویلكه و به وه‌فابوون بۆ هه‌ڵكشانی شۆڕشگێڕی و ده‌ستكه‌وته‌كانی، ئەمانە بوونه هۆكاری سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌كییه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌نگاوی یه‌كه‌می پلانه‌كه‌ی بۆلشەڤیكەكانه‌كان، ئه‌وه‌بوو بۆلشەڤیكەكانه‌كان خۆیان خزانده نێو سه‌ندیكاكان و سۆڤیه‌ته‌كانه‌وه توانیان ئاڕاسته‌كه كۆمەڵایەتییەیان بگۆڕن به ئاڕاسته‌یه‌كی ڕامیاریی، واته دایانماڵیین له ماهییه‌ته چینایەتییه‌كه‌یان بۆلشەڤیكەكانه‌كان ھەرچیان بۆ دەكرا كردیان، به‌شه مه‌ترسیدارتره‌كه‌یان هه‌ڵگرت بۆ دوای ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی. بۆلشەڤیكەكانه‌كان هه‌رچی كون و كه‌له‌به‌ری شۆڕشه ڕامیارییه‌كه‌ی خۆیان هه‌بوو، به خه‌تای كرێكارانیان ده‌زانی، له‌به‌رئه‌وه دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات به‌گیانی تۆڵه‌كردنه‌وه مامه‌له‌یان لەتەك كرێكاران و جوتیاران ده‌كرد.
ڕاسته‌و نكۆڵی له‌وه ناكرێت، كه سوپای سپی هێزێكی كۆنەپه‌رستی دڕنده و وێرانكار بوو، به‌كرێگیراوی بۆرسه‌ی (پاریس) و سه‌رمایه‌دارانی ناوه و ده‌ره‌وه بوو، ده‌سه‌ڵات لەتەكیدا له جه‌نگێكی خوێناوی سه‌ختدا بوو، به‌ڵام لەتەك ئه‌وه‌شدا، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌رچاوێكی له‌سه‌ر هێزی سۆڤیه‌ته‌كان بوو و لێیان تۆقیبوو، چونكه دەیزانی، كه ناتوانێت له‌پاڵ ئه‌واندا مێخه‌كانی خۆی قوڵ دابكوتێت، دەبووایه سه‌ریان به‌گۆمدا بكات، ده‌سه‌ڵات زیاتر له‌وانه ده‌ترسا:
– سۆڤیه‌ته‌كانی (مۆسكۆ – كرۆنشتات- پترۆگراد)
– بزوتنه‌وه‌ی ھەرەوەزیی جوتیارانی ئۆكرانیا، ناسراو به بزوتنه‌وه‌ی (ماخنۆڤیستی)
– ئازادیخوازه‌كان (ئه‌ناركیسته‌كان)
– به‌رهه‌ڵستكارییه‌كه‌ی نێو پارت،به پێشڕه‌وی (ئه‌لكسندرا كۆلنتای)
لەبەرئەوە به یاسا بنەڕەتییەكان سۆڤیه‌ته‌كانی هه‌ڵدە‌وه‌شانده‌وه و له جێگه‌كانیان لیژنەی حیزبی و سه‌ندیكای سووریا‌ن دادەنا، هه‌ر به‌رهه‌ڵستییه‌ك ببووایه له خوێنی خۆیدا ده‌یانگه‌وزاند، بۆ نمونه قه‌سابخانه‌ی (كرۆنشتاد و پترۆگراد).
هه‌رچه‌نده سوپاكه‌ی (ماخنۆ) له پێش سوپای سووره‌وه دژی دژه-شۆڕش و ھێزەكانی ئاڵمان و نەمسا ئازایانه ده‌جه‌نگا و قوربانیدە‌دا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات، هه‌ر لێیی ڕازینه‌بوو، چونكه به‌گەلكاریی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌رهه‌مدەھێنا و داوای به كۆمونیستكردنی زه‌وییەكان و به‌رهه‌مێنان و دابه‌شكردنیان ده‌كرد.
ئازادیخوازه‌كان به ژماره له روسیا هێزێكی مه‌زن نه‌بوون، به‌ڵام كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ڕوداوه‌كان دانابوو، تاكه هێزبوون، كه لەتەك بزوتنه‌وه‌ی خۆبه‌خۆیی كرێكاران له سۆڤیه‌ته‌كاندا تێكه‌ڵبوون و ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو و له لایه‌نگرانی شۆڕش بوون، له پترۆگراد و كرۆنشتاد لەتەك كرێكاراندا شه‌ونخونیان ده‌كێشا، تا هێزی دژه-شۆڕش بۆ لێدانی سۆڤیه‌ته‌كان و په‌كخستنی به‌رهه‌مهێنان ده‌رفه‌تی ده‌ستنه‌كه‌وێت. ئه‌وان لەتەك ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شیاندا،له هه‌موولایه‌ك ئاگاداریان ده‌دا و خه‌ڵكیان له مه‌ترسی ده‌سه‌ڵاتی پارتی ئاگاداردە‌كرد، كه شۆڕش به‌ره‌و مه‌رگه‌ساتێكی گه‌وره ده‌بات و ڕۆشنیاندە‌كرده‌وه، كه به‌هێزبوونی ئه‌قڵییه‌تی به حیزبیكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌بێته هۆی سه‌ره‌كی داكشانی شۆڕش و زیادبوونی ئیمتیازاتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
بۆلشەڤیكەكانه‌كان له‌نزیكه‌وه، به‌تایبه‌تی (ترۆتسكی) ئاگاداری بیربۆچوون و هه‌ڵوێستی ئه‌و ئازادیخوازانه بوو، وه‌ك دوژمن تێیدە‌ڕوانیین و له هیچ جێگه‌یه‌ك بواری مانه‌وه‌یانی نه‌هێشتبووەوه، له كرۆنشتاد ژماره‌یه‌كی زۆری كوشتن و برینداركردن به‌ندیخانه‌كانیشی له‌و ئازادیخوازانه پڕكردبوو، جگه له‌وه به ئاگر و ئاسن په‌لاماری باره‌گه‌كانیانی دەدا و به كۆمه‌ڵ ده‌یكوشتن، خوێناویترینیان په‌لاماری باره‌گای مۆسكۆ بوو، تا ڕۆژی ئه‌مڕۆ كه‌س به‌ڵگه‌یه‌كی به ده‌سته‌وه نییه و بڵێت سه‌رانی بۆلشەڤیكەكانه‌كان به‌تایبه‌تی (لینین) ئاگاداری ئه‌و قه‌سابخانانه نییه.
له‌نێو حیزبی بۆلشەڤیكەكانه‌كاندا ده‌نگ و هه‌ڵوێستێكی كرێكاریی ناڕه‌زا دروستبوبوو (ئه‌لكسه‌ندرا كۆلنتای) یه‌كێك بوو له‌وانه داوای سه‌ره‌كیان دانانی سنوور بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بوو بۆ سۆڤیه‌ته‌كان، بۆلشەڤیكەكان ئه‌وانیشیان پاككرده‌وه، زۆریان لێكوشتن، زۆریشیان ده‌ربه‌ده‌ری سیبریا و شوێنه دووردهستهكانی دیكە كرد و به‌شێكی دیان ڕه‌وانه‌ی خڵه‌فاوخانه‌كانی حیزب كرد، دواتر كه‌سنه‌یزانی لە چ گۆڕێك نران.
با ئێسته بزانیین چۆن ڕاگرتنی جه‌نگ، كرایه به‌شێك له‌و قه‌سابخانه‌یه. نه‌دە‌بووایه شۆڕشی كۆڕه كرێكارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا سه‌ریبگرتایه، چونكه دەبووه وزه‌به‌خشی كۆڕه كرێكارییه‌كانی روسیا، به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌مه سپارتاكیسته‌كانی ئه‌ڵمانیا وه‌ك بۆلشەڤیكەكان بیریاننه‌دە‌كرده‌وه، بڕوایان به هزری (حیزبی پێشڕه‌و) نه‌بوو، زیاتر خۆبه‌خۆیخوازی كرێكاری و ده‌سه‌ڵاتی كۆڕه كرێكارییه‌كان بوون به‌تایبه‌تی (رۆزا لوكسمبورگ) و (كارل لێبكنێشت) (بڕوانه هه‌موو جنێوه‌كانی لینین) كه به‌و دوو شۆڕشگێڕه‌ی ده‌دان.
بۆلشەڤیكەكانه‌كان له ڕامیارییدا به سه‌لیقه‌بوون، دەیانزانی گه‌ر جه‌نگ ڕابگیرێت، وزه‌به‌خشی كرێكاری ئه‌ودیوو بۆ ئه‌مدیوو، ئه‌مدیوو بۆ ئه‌ودیوو بنه‌بڕدە‌كرێت و قور به‌سه‌ر كۆڕه‌كاندا دەكرێت، چۆن؟ له‌به‌ر جه‌نگ له هه‌ردوولا سوپا ده‌ستیگیرابوو و نه‌یدە‌په‌رژایه سه‌ركاروباری نێوخۆ،ئه‌وه‌بوو به گرێبه‌ستێك جه‌نگ ڕاگیرا، له هه‌ردوولا سوپا ده‌ستبه‌تاڵبوو، توانیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوه‌وه و ئه‌زمونی داپڵۆسین بخه‌نه‌گه‌ڕوو و بكه‌ونه وێزه‌ی كۆڕه‌كان، له ئه‌لمانیا بڵاوه به كۆڕه‌كان كرا، چه‌نده‌ها كادری كرێكاری شۆڕشگێڕ تیرۆركران، بۆ نمونه (رۆزا) و (كارل لێبكنیێشت) له روسیاش ئەوه كرا، كه به كورتی باسمكرد. ئه‌و ده‌مه كه‌شێكی وه‌ها دروستكرابوو، كه‌س نه‌یدە‌وێرا له پێستی خۆیدا بجوڵێته‌وه، یەكسەر به پیاوی بێگانه و دژه-شۆڕش تاوانباردە‌كرا و سه‌ره‌نگوم ده‌كرا.
ئا له‌و شه‌ڕه خوێناویه‌دا (ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار) بردیه‌وه و (هاوبه‌شی كرێكاران) دۆڕاندی، به واته‌یه‌كی دی شۆڕشی ڕامیاریی گره‌وی برده‌وه و (دیكتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا !! و حیزبی پرۆلتاریا!) باوكران.
دیكتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا !! و حیزبی پرۆلیتاریا !!
ئه‌و دوو ده‌عبایه ته‌واوكەر و وزه‌به‌خشی یه‌كترن، به‌جیا هه‌ركامیان وه‌ربگریت، له توڕه‌هات زیاتر هیچ واتایه‌كی تریان نییه، ئه‌و دووانه موڵكی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریین، نه‌ك پرۆلیتاریا وه‌ك چینێكی شۆڕشگێڕ، دەشێت یه‌ك پرۆلیتار، یان ده‌سته‌یه‌كی ناھوشیار بیانكه موڵكی خۆیان و خۆیانی پێوه‌بابده‌ن، به‌ڵام پرۆلیتاریا وه‌ك (چینێك) هیچ كارێكی به‌وانه نییه، پرۆلیتاریا به غه‌ریزه‌ش بێت، كارێك ناكاته ئه‌ركی خۆی، گه‌ر ئه‌ركی مێژویی خۆی نه‌بێت، ئه‌وه له كیوێ و كه‌ی پرۆلیتاریا به‌بێ هوده به دوای حیزێكدا گه‌ڕاوه، تا بیكاته پێشڕه‌وی خۆی؟ له هه‌موو شوێنێك هه‌میشه،هه‌ر حیزب به‌بێهوده به‌دوای چینی پرۆلیتاریا‌دا گه‌ڕاوه، تا بیكاته پاشكۆی خۆی
ده‌رهه‌ق به‌و دیكتاتۆریه‌ته نه‌فره‌تییه‌ش، پرۆلیتاریا هیچكات كاری پێینه‌بووه، تا پراكتیزه‌ی بكات.
گه‌ر بتوانرێت دیكتاتۆریه‌ت واتایه‌كی پۆزه‌تیڤ و به‌له‌زه‌تی بده‌یتێ، ئه‌وا دیكتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا خودی شۆڕشه‌كه‌یه‌تی، به‌واتایه‌كی دی كاتێك پرۆلیتاریا به شۆڕشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی فه‌رشی ئابووری له‌ژێر لاقه‌كانی بۆرژوازی دهردەهێنێت و ده‌موده‌ست ده‌یخاته ژێر هاوبه‌شییه كرێكارییه ئازاده‌كان، ته‌نها ئه‌وه‌یه پراكتیزه‌كردنی دیكتاتۆریه‌ته‌كه‌ی، ئەگه‌ر نا پرۆلیتاریا، نه ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی هه‌یه، تا بیكاته ئامرازی پراكتیزه‌كردنی دیكتاتۆریه‌ت، نه خاوه‌نی هیچیشه تا به دیكتاتۆریه‌ت پارێزگاری بكات، پرۆلیتاریا دوای شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌یه‌تی و نییه‌تی هاوبه‌شیه ئازاد و ئاره‌زومه‌نده‌كانییه‌تی به‌رگریان لێبكات، ئه‌و به‌رگریه‌ش، نە ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی حیزبییە و نه واتای پراكتیزه‌كردنی دیكتاتۆریه‌تیش ده‌به‌خشێت، ته‌نها به‌رگرییه‌كی شۆڕشگێڕانه‌یه له ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌و به‌رگریه‌شدا،نه كه‌س، نه‌هیچیش ده‌كاته ئامرازی ده‌ستی خۆی، ته‌نیا خۆیه‌تی خۆی به خۆبه‌خۆیی، كه‌واته پرۆلیتاریا وه‌ك چینێك له موماره‌سه‌كردنی هیچ جۆره ده‌سه‌ڵات و حیزبێكدا ماهیه‌تی خۆی جێبه‌جێ ناكا و ناسه‌لمێنێ، پرۆلیتاریا شۆڕشه‌كه‌ی، یان شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه، یان نییه، پرۆلیتاریا چینێكی شه‌قاوه نییه، خواست و هیوا و مه‌به‌ستی ڕامیاریی نییه، خواست و هیوا و مه‌به‌سته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریین، تەنیا حیزبی پرۆلیتاریا، خۆڕێكخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنێكی چینایەتییه و وا له‌نێو چوارچێوه‌ی چینه‌كه‌ی خۆیدا، ده‌ستی ده‌ره‌كی نامۆی تیادا نییه، ئه‌و حیزبه‌ی ئه‌و [ڕێكخستنی سەربەخۆیی جەماوەریی] پشتبه‌خۆبه‌ستی چاونه‌ترسه و مێژووی خه‌باتی پڕه له هه‌زان هه‌زار مانگرتن و خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕین و داهێنانی تیۆرییه.
حیزبی ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه‌یه و ڕامیارییه، ده‌سه‌ڵاتخوازان ته‌واو به‌وه هۆشمه‌ندن، كه دەبێت به‌ر له (شۆڕشی كۆشك) پێكهاته‌یه‌كی ڕامیاریی قوچكەیی (هه‌ره‌می/ ھیرارشی) خاوه‌ن دیسپلین هه‌بێت، واته ده‌وڵه‌تێكی بچوكراوه‌ی حازربه‌ده‌ست هه‌بێت، تا له كاتی ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریدا، هه‌موو كون و كه‌له‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان پێپڕبكرێته‌وه و وابێت كە ده‌وڵه‌ت له‌هیچی كه‌م نه‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌بواری داپڵۆسینی جه‌سته‌یی (پۆلیس و سه‌رباز) و داپڵۆسینی هزری و ڕۆسنبیری (میدیا). ئه ئاواهین ئه‌و دوو جۆره حیزبه، واته (حیزبی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆبه‌خۆیی شۆڕشگێڕ) و (حیزبی هۆشمه‌ندی پێشڕه‌و) لێره‌دا سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌و (حیزبه هۆشمه‌نده)، دوو په‌ڕتووكی هه‌ن (الدولة و الثورة) و (ماالعمل)، ئەگەر لە دەستی بسێنیت، ئیتر هیچی پێنامێنێ ،نه بیڵێت،نه بیكات.
شۆڕشی ئه‌ناركی ******
به‌ر له هه‌موو شتێك (باكۆنین) پێماندەڵێت “شۆڕشه‌كان یاری منداڵان نیین” شۆڕش جه‌نگه، ئەو جه‌نگە ئه‌هلییە، ڕاسته شكێنه‌ره، ته‌نها كاردانه‌وه‌یه و هیچی دی پێویست به‌وه ناكات قسه و قسه‌ڵۆكی دی دوابخرێت، ئه‌و به‌لایه‌وه سه‌یره، كە ئه‌و جه‌نگه ئەوەندە نه‌فره‌تی بێت و ھەروەھا ئەو لەوە بێگومانە، كە جەنگ ئەھلی شاڵاوێكی یەكژەمیی رۆماتیكییە و گورجوگۆڵییه‌كی كاریگه‌ری مه‌زن دە‌هوروژێنێت، بۆ ئامانجی سه‌ركی، كه ئه‌ویش تێكوپێكشكاندی هه‌موو جۆره‌كانی سه‌روه‌ریه، كه ده‌وڵه‌ت خراپتریین سمبولی هه‌موویانه، هه‌موو ڕۆژێك، له هه‌موو شوێنێك دروستكاری خۆبه‌خۆیی جه‌ماوه‌ری، نێوه‌ڕۆكی ستراتیجی ئه‌ناركیسته شۆڕگێڕه‌كانه، هه‌ر ئه‌وه‌شه ڕاستی گومانلێنه‌كراوی فه‌لسه‌فه‌ی ڕامیاریی باكۆنینی.
شۆڕشگێڕان ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت، بۆ سوودگه‌یاندن به ئازادی، پارێزگاری دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی ده‌كه‌ن و به‌بێ هیچ چۆنوچه‌ندییەك له‌سه‌ر ئه‌وه سوورن، كه لایه‌نگرانی یه‌كسانی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تین، ئه‌گینا ئازادی ده‌بێته وشه‌یه‌كی بێ‌واتا و دوور لە مۆراڵ و گه‌شه‌كردن، هه‌موو درۆی گه‌وره‌ن (باكۆنین) بلێبڕاوانە ئازادی ده‌خاته ڕیزی پێشه‌وه‌ی نه‌خشه، ئه‌و وا بیرده‌كاته‌وه، كه “یه‌كسانی له دونیادا له خۆبه‌خۆیی كار و هاوبه‌شییه‌كان و هه‌ره‌وه‌زییه به‌رهه‌مهێنه‌ره ئازاده‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، نه‌ك له سه‌روه‌ریكاری و ده‌وڵه‌ته‌وه.
(باكۆنین) جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وه‌یه هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌رتبوونی سۆسیالیسته‌كان، واته هه‌ره‌وه‌زیخوازه شۆڕشگێڕه‌كان و كۆمونیسته سه‌روه‌ریخوازه‌كان، دۆستانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ده‌وڵه‌ت، ئەستەمه به‌بێ بوونی ده‌وڵه‌تێكی سته‌مكار، سه‌روه‌ریخوازیی و چینێكی چه‌وسێنه‌ری خاوه‌ن ئیمتیاز ، بوونی ھەببێت.
ئێمه ئه‌مڕۆ به‌باشی و به‌ئاسانی له سڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ناركیسته روسه (باكۆنین) ده‌گه‌ین، كه به‌رامبه‌ر به بیرۆكه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن (حیزبێك، یان چینێكی شۆڕشگێڕه)وه هه‌یبوو، كە له چییه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتووه.
ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌ته جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی (كارل ماركس) پێماندە‌وترێت، له ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌ودا هه‌موومان یه‌كسانیین، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن، كه نه یاسایی، نه ڕامیاریی، نه ئابووریش چینی خاوه‌ن ئیمتیاز بوونی نییه (…)، به‌ڵام حكومه‌تێك هه‌یه ” لێره‌دا باش تێبینی ئه‌وه‌بكه‌ن” كه حكومه‌تێك هه‌یه و هه‌موو سامانه‌كانی به ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام به هیچ جۆرێك وه‌ك حكومه‌ته‌كانی دی حكومڕانی ناكات!! شتێكی سه‌یره.
(باكۆنین) لای خۆی گومانی نه‌هێشتۆته‌وه و ئه‌وه‌ی یه‌كلاكردۆته‌وه، كه پێویسته پرۆلیتاریا دوای ئه‌وه‌ی كە دەست به‌سه‌ر ئامێری ده‌وڵه‌تدا دەگرێت، بۆ له‌نێوبردنی بۆرژوازی، سوودی لێوه‌ربگرێت. لای (باكۆنین) ده‌وڵه‌ت داموده‌زگایه‌كی دژه‌شۆڕشگێڕیی داپڵۆسێنه‌ره، دوای ئه‌نجامدانی شۆڕش، ته‌نها بۆ ساتێكیش ده‌ستیپێوه‌ناگیرێت و لهنێودەبرێت، ئا لێره‌دایه كه‌له‌به‌ر و جیاوازی نێوان ئه‌ناركیزمی شۆڕشخواز و ماركسیزم، زۆر ئاشكرایه، كه ناته‌بایی (ماركس) و (باكۆنین) ستراتیجی شۆڕشی سۆسیالیستی خستنه بنبه‌ستێكی مه‌زنه‌وه، هه‌ڵوێسته***** دژ به‌یه‌كه‌كانیان زۆر له‌وه زیاتر بوون، كه ته‌نها ده‌مه‌قاڵێیه‌ك و پێشبڕكێیه‌كی ئایدیۆلۆجی بووبن. پاش 1917ئه‌و گرفته تیۆرییه به جۆرێكی دراماتیكی، به‌ڕاستی پراكتیزه‌كرا، به چه‌شنێك پرۆلیتاریای دونیای دووچاری زنجیره‌یه‌ك قه‌یرانكرد، كه ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌موو كاتێك، كه‌س پێشبینی تروسكایی ده‌لاقه‌یه‌كی ڕۆشنی قوتاربوون، نابینێت.
*********************************************
پەراوێزەكان:
* بڕوانه په‌ڕتووكی (histoire de l’anarchisme) لاپه‌ڕه‌٢٤٢
** بڕوانه په‌رتووكی (به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات)ی كاوتسكی
*** بڕوانه په‌ڕتووكه‌كانی (ما العمل) و (الدولة والثورة) و (موضوعات نیسان)و (هل یحتفظ البلاشفة بالسلطة)
**** بڕوانه په‌ڕتووكی(la révoulition inconnu)ی ڤۆلین، هه‌روه‌ها نووسینه‌كانی (ئیما گولدمان) و (ئه‌لكسندر بێركمان)
*** بڕوانه په‌ڕتووكی ( شۆڕشی نه‌ناسراو la révollution inconnu) و نووسینه‌كانی ئیما گۆڵدمان و ئه‌لكسندر بیركمان، سه‌رده‌می شۆڕشی ڕوسی.
**** بڕوانه تاقیكردنه‌وه‌ی شۆڕشی ئیسپانی و كۆڕه‌كرێكارییه‌كانی ئیتالیا، كه چۆن له‌به‌ر ڕۆشنایی تاقیكردنه‌وه‌ی ڕوسیدا، بڤه‌یانكرد، بۆلشەڤیكەكانه‌كانی له‌مه‌ڕ خۆیان توخنی كۆڕه‌كانیان بكه‌ون -س-ع
***** په‌ڕتووكی (histoire de l’anarchisme) ل243-244- نوسینی(jean préposiet)
****** به‌م بۆنه‌یه‌وه دەمهوێت مەتەڵێك هه‌یه ڕۆشنایی بخەمەسەر ( به‌ڕاستی زۆر به‌لامه‌وه سه‌یره، كه (كارل ماركس) به‌و هه‌موو توانا زانستییه‌ی خۆیه‌وه،چۆن و چی گه‌یاندوویه‌تی به‌و بڕوایه، كه دەبێت دوای شۆڕش ده‌وڵه‌ت بهێڵرێته‌وه، به‌مه‌رجێك ئه‌و له هه‌موو كه‌سێكی دی باشتر ئه‌وه‌ی زانیوه، كه هیچ دیارده‌یه‌كی سه‌رخانی به‌بێ بنه‌مایه‌كی مادی بوونی نییه،جا تۆ بڵێی ئه‌و له‌و پرسە‌یه‌دا به پێچه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی خۆیه‌وه (ماته‌ریالیزمی دایلێكتك و ماته‌ریالیزمی مێژویی) بیریكردبێته‌وه؟! یان له‌و پرسە‌یه‌دا سیله‌ی ڕه‌حمی خۆی له (ده‌وڵه‌ته ڕه‌ها)كه‌ی ھیگڵ نه‌بچڕاندوه، تكا دەكه‌م، گه‌ر كه‌سێك هه‌یه و دەتوانێت وەڵامی ئه‌و مەتەڵە پیرۆزه‌م بۆ ده‌ربخات، پێشه‌كی سوپاسی ده‌كه‌م، گرنگیش نییه لام ئه‌و كه‌سه (ماركسی)بێت، یان (ئه‌ناركی)بێت، یان هه‌رچییه‌كی دی بێت. سه‌لام عارف
درێژەی دەبێت …..
*******************************************************************
بۆ خوێندنەوەی بەشەكانی پێشووتر، كرتە لەسەر ئەم بەستەرانە بكە :
دژایەتیكردنی كوردانی پەنابەری خۆرھەڵات لە ژاوەژاو و گارەگاری گاڵتەجاری ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستاندا
ھەژێن
ھێرشێك كە سەدام و بەعسییەكان لە ھەشتاكانی سەدەی ڕابوردوودا لە دژی كرێكارانی كۆچەری میسری بەڕێیانخست، وا ئەمڕۆكە زووڕناژەژانی یەكێتی و پارتی و لیستەكەی نەوشیروان، خەریكن بەڕووی كوردانی خۆرھەڵات (ئێران)دا دووبارەی دەكەنەوە
بەداخەوە وێرای ئەوەی كە پارتە ناسیونالیستەكانی كوردانی عیراق، ھەر لە سەردەمی ڕژێمی شای ئێران و ڕژێمی ئیسلامی ئێران‌دا، بە كۆن و تازەیانەوە ھەر لە پارتی دێمۆكراتی كوردستانی عیراق و یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە تا دەگاتە بزووتنەوەی پۆست-جەلالییەكان (لیستی بەناو گۆڕان)، كە بە دانەوەی تێكۆشەران بە دەست ساواك و پێشلەشكریی بۆ سوپای پاسداران بۆ سەر شارەكانی سنە و مەھاباد و مەریوان و …تد دەستپێدەكات و بە ھێنانی پاسدار بۆ سەر كۆیە و تیرۆر و ڕادەستكردنی نەیاران بۆ ڕژێمی ئێران لە سلێمانی و ھەولێر ، تا دەگاتە سووكایەتی بەوانەی ناجاریی كار و خوێندن و ھەڵاتن لە ھەڕەشەی رژێمی ئیسلامی ئێران لە ھەرێمی كوردستاندا ڕۆژانەدا وەك مرۆڤی پلەچەند ڕەفتاریان بەرامبەر دەكرێت و سەدان پەروەندەی شاراوەی دیكە لە چەشنی ئەتككردنی مێردمناڵێكی ١٣ سالانی خەلكی ئورومیە لە شاری سلێمانی ..تد بەردەوام دەبێت. ئەوەی پارتە دەسەلاتدار و بێدەسەلاتەكانی ئەم ھەرێمە بە كوردانی خۆرھەلآت و باكوور و خۆراوایان كردووە، ھیچ كات دوژمن نەیكردووە.
من وەك كەسێكی لەدایكبووی ھەرێمی كوردستان (عیراق)، ھەرچەندە لە ساڵی ١٩٨٨ەوە بە ھەموو توانامەوە دژایەتی ئەو ڕسوایەم كردووە و پێش ئەوەش بە ھەموو تاوانایەكمەوە ھەر لە منداڵیمەوە تا ئەمڕۆ كۆمەكی راكردووانی خۆرھەڵاتم كردوووە، بەڵام ھێشتا ھەست بە شەرمەزاریی دەكەم، كاتێك كە دەبینم، وێڕای ئەو ھەموو ڕەفتارە نامرۆڤانەیەی پارتەكان و تاكە پاشڕەوەكانیان بەرامبەر پەنابەرانی ئێرانی، ئەم ڕۆژانە دژایەتی و سووكایەتی و ھێڕشكردنە سەر كوردانی ئێران وەك بەشێك و دەستپێكی گارە گاری گاڵتەجاریی ھەڵبژاردن و دەنگدان، دەستیپێكردووە و سەر بە ھەر سایت ھەر ژوورێكی پالتۆك و ھەر ئەكاونتێكی فەیسبووكیدا دەكەیت، لایەنگرانی پارتە دەسەلاتدار و ئۆپۆزسیۆنەكانی ھەرێمی كوردستانی عیراق بەڕووی كوردانی پەنابەری ئێران لە ھەرێمی كوردستاندا دەڕشێنەوە و خەریكن ھێرشێك كە سەدام و بەعسییەكان دژی كرێكارانی كۆچەری میسری بەڕێیانخست، زووڕناژەژانی یەكێتی و پارتی و لیستەكەی نەوشیروان، بەڕووی كوردانی خۆرھڵات (ئێران)دا بەرێیدەخەن، ھەروەك چۆن لە ئۆكتۆبەری ١٩٩٢دا بەڕووی كوردانی باكوور (توركیە) و ساڵێكە بەڕووی كوردانی خۆراوا (سوریە)دا بەڕێخرا و بەڕێدەخرێت.
خوێنەرانی ھێژا، كرێكارانی كۆچەر و پەنابەرانی كوردی ئێران، تەنیا ئامانجم لەم چەند دیڕە دەربڕینی ھەست بە شەرمەزاریكردنی خۆمە، وەك كەسێك كە لەم دەڤەرە لەدایبكبووم و ڕۆژگارێك لە ڕێزی ئەو گروپانەدا جالاكبووم. چەندە لەو ژاوە ژاوە میدیایەی دەسەلاتداران و دەسەڵاتخوازان دڵنیام، كە تەنیا ئامانجیان دۆژمن دروستكردنە بۆ دەنگدەر و ھەلبژێرەرەی ناھوشیار و خۆشباوەڕ، سەد ئەوەندە لە تۆلێرانسی ئێوە كوردانی ئێران دڵنیام و لەوە دڵنیام كە بە ھوشیارییەوە ھەڵوێستی پارتە رامیارییەكان و ئۆپۆزسیۆنی كۆن و تازە ھاریكاری ڕژێمی ئیسلامی ئێران، لە ھەلوێستی ئازادیخوازان و تاكە سەربەخۆكانی ھەرێمی كوردستان جیادەكەنەوە و ناكەونە داوی ئەو كولتوورە قێزەونە رامیاریی و پارتبازییەوە، كە لایەنگرانی دەنگدان و بەشداری ھەڵبژاردن لە ھەرێمی كوردستان تێیكەوتوون و وەك بەعسییەكانی سەردەمی سەدام، ھەرچی میدیا و پارت و سەرانیان بیڵێن، بەبێ لێكدانەوە و وردبوونەوە چەندبارەی دەكەنەوە و ھێڕش و بانگەوازی ڕەیسیستی بەرامبەر ئێوە بەرپادەكەن.
وەھا ژاوەژاوەێك بەرامبەر كوردانی ئێران لەلایەن ناسیونالیستەكانی ھەرێمی كوردستانەوە، باشترین دەرخەری دیوی راستەقینە و چییەتی پاگەندەكانی ناسیونالیزمە، نیشاندەری ئەودیو دێوجامەی ھاوخوێنی و ھاوبەرژەوەندی و ھاودەردی و ھاوبەشیی نەتەوەییە، كە دەسەڵاتخوازان بۆ گەییشتن بە مەرامە گڵاوەكانیان، تاكی ناھوشیاری كوردی پێفریودەدەن..
تف و نەفرەت لە ڕامیاریی بە ھەموو چەشنەكانییەوە
تف و نەفرەت لە كولتووری پارتایەتی بە ھەموو چەشنەكانییەوە
تف و نەفرەت لە شوناسە دەستكردەكان بە ھەموو چەشنەكانییەوە
تف و نەفرەت لە دەسەڵاتداران و ئۆپۆزسیۆنی ڕەیسیستی ھەرێمی كوردستان
تف و نەفرەت لەو نووسەر و دەستەبژێرە ڕۆشنبیرەی كە ھەر خولێك. زووڕناژەنی لایەنێكە و لەپێناو و ناوبانگ و پلە و بەرتەریی ئابووریی، لە ھیچ تاوان و سووكایەتكردنێك سڵناكەنەوە
درود بۆ تۆلێرانس و وردبینی و ھوشیاری تاكی سەربەخۆ
درود بۆ پێكەوەژیان و یەكسانی ھەموو مرۆڤەكان
آیا آنارشی بی نظمی و آنارشیسم هرج و مرج طلبی ست؟
ن. تی‌ف
فروردین ١٣۹۲- آوریل ۲٠١٣
در جنبش چپ ایران همواره دو از سه گرایش آن که سوسیال – دمکراسی و مارکسیسم هستند حضور داشته و دارند، اما در خانواده ی چپ گرایش دیگری هست که آنارشیسم نام دارد. آنارشیست ها اختلافات ژرفی با سوسیال – دمکرات ها یا سوسیالیست های اصلاح طلب دارند، اما آنان با کمونیست های مستبد، یعنی مارکسیست – لنینیست ها و تروتسکیست ها و مائویست ها نیز به همان اندازه تفاوت دارند. نقطه ی مشترک سوسیال – دمکرات ها و کمونیست های مستبد همانا دولت گرایی آنان است که موجب شکستشان در مبارزه و تلاش برای استقرار آن چه آنان سوسیالیسم می نامند، شده است.
اکنون سال هاست که سوسیال – دمکرات ها چارچوب نظم سرمایه داری را به عنوان تنها نظم برتر و ممکن پذیرفته اند و مدعی اند که می توانند آن را با اصلاحات بهبود بخشند. اما کارنامه ی دولت های سوسیال – دمکراتی که به ویژه در اروپا در مسند قدرت هستند یا بودند، نشان می دهد که آنان در نئولیبرالیسم حاکم حل شدند و با اندکی تفاوت با لیبرال ها، در سیاست های اجرائی، به رتق و ف‌ت‌ق امور سرمایه داری می پردازند. کمونیست های مستبد هر چند با نظم سرمایه داری موافق نیستند، اما هر جا که دولت را به دست گرفتند، سرمایه داری دولتی را با سرکوب، کشتار و یک کلام، زور و ستم به ویژه به خود طبقه ی کارگر برقرار نمودند و نامش را دیکتاتوری پرولتاریا گذاشتند. آنان برای رسیدن به اهداف خود، احزاب کمونیستی فوق العاده تمرکزگرایی را پی ریزی نمودند که خودخوانده پیشروی طبقه ی کارگر نامیده می شدند. آنارشیست ها با هر نوعی از دیکتاتوری و از جمله دیکتاتوری پرولتاریا مخالف اند. آنارشیست ها برقراری آزادی – بی هر گونه پیشوند و پسوندی – و جامعه ی کمونیستی لیبرتارین را بدون هر گونه دولت و دینی تصور می کنند. آنارشیست ها خود را پیشروی هیچ طبقه ای نمی دانند، برعکس آنان می گویند که نظرات و اعمالشان در برخورد توده ای و جنبش های اجتماعی محک می خورد و اگر کارآیی داشتند پی گیری و تحکیم می گردند، وگرنه تغییر می کنند یا اصلاً کنار گذاشته می شوند. مارکسیست ها خود را در قید و بندهای “ایسم” ها محبوس نموده اند و به همین خاطر نتوانستند و نخواهند توانست با حفظ “مارکسیسم – لنینیسم” و دیگر ایسم ها، تغییری در برنامه ها و سیاست هایشان ایجاد نمایند. این در حالی ست که جهان مدام تغییر می کند و دشمنان طبقاتی زحمتکشان هر روز سیاست ها و تاکتیک هایشان را متحول می نمایند و با ترفندهای جدیدی به استثمار دامن می زنند و دستاوردهای کارگری را بازپس می گیرند. آنارشیست ها با روحیه ای باز به جهان می نگرند. به همین خاطر آنارشیستی پیدا نمی شود که مثلاً بگوید پرودونیست، باکونینیست یا کروپوتکینیست است، هر چند باکونین، پرودون و کروپوتکین همچنان جز‌و مهم ترین نظریه پردازان آنارشیست هستند.
تجربه و آماج احزاب و سازمان های سوسیالیستی و کمونیستی در دست کم یک صد و پنجاه سال گذشته و دولت هایی که سوسیال – دمکرات ها و مارکسیست ها به دست داشته و دارند، نشان می دهند که آزادی و پایان استثمار و ستم های گوناگون اجتماعی، سیاسی و فرهنگی با رفرم (سوسیال – دمکراسی) یا استبداد (مارکسیسم – لنینیسم) امکان پذیر نیست. آنارشیست ها مردم را به طرد و نفی احزاب و سازمان هایی دعوت می کنند که بوروکراتیک، سلسله مراتبی و دارای مرکزیت هستند. آنارشیست ها مخالف حزب و سازمان هایی هستند که یا مانند تشکلات بورژوایی دارای خبرگانی در رهبری هستند یا مانند تشکلات مارکسیستی با همان شیوه ی تمرکز گرا و نام کمیته مرکزی و به اصطلاح سانترالیسم دمکراتیک، زنجیری به پای افراد عضو می شوند و سدی در برابر شکوفایی استعدادها و توانایی های اعضاء ایجاد می کنند. آنارشیست ها در برابر احزاب لیبرال، سوسیال – دمکرات و مارکسیست – لنینیست تشکلات فدرالیستی بدون رهبری مرکزی را پیشنهاد می کنند. تشکلات فدرالیستی که کاملاً افقی هستند، فعال حرفه ای ندارند، چرا که فعالان حرفه ای از هر گرایشی که باشند شتابان به بوروکرات هایی تبدیل می شوند که حاضر نیستند امتیازات حزبی را رها کنند و اگر آرمان هایی هم داشته باشند آن را فدای جایگاه خود در حزب و سازمان سیاسی اشان می نمایند و نهایتاً به خدمتگذاران سرمایه داری خصوصی یا دولتی یا هر دو تبدیل می گردند.
آنارشیست ها مخالف نژادپرستی، ملی گرایی، جنسیت گرایی و آلودگی محیط زیست هستند. آنان صلح طلب و ضدجنگ هستند و جهانی می خواهند که در آن آزادی بدون طبقات وجود دارد. آنارشیست ها در اعتراضات ضدنژادپرستی و ضد خشونت علیه زنان شرکت می کنند و علیه سلاح های اتمی و هر نوع سلاح کشتار جمعی دیگری فعالانه مبارزه می کنند. آنارشیست ها ضمن مبارزه فعال برای محیط زیست، سیمای دروغین احزاب و تشکلات اکولوژیستی را که در دولت ها حضور دارند افشاء می کنند. نمی توان از ساختاری به نام دولت دفاع کرد و در آن وزیر و نماینده داشت و هم زمان مدعی شد برای حفظ محیط زیست تلاش می شود. علت ساده است، این فقط سودپرستی بی اندازه ی نظم سرمایه داری ست که موجب تخریب هر چه بیش تر محیط زیست شده است و دولت ها و وزرای عضو آن ها به عنوان نمایندگان سرمایه داران مسئولیت آن را به دوش دارند.
در چند سال اخیر با گسترش آگاهی های سیاسی در ایران، آنارشیسم در میان جوانان، زنان و کارگران به تدریج رواج یافته و محبوبیت کسب کرده است. جوانه های آنارشی در این کشور که زیر سیطره ی یک دیکتاتوری سرمایه داری دینی به سر می برد، رشد می کنند. نظرات آنارشیستی در ایران در حالی رشد می کنند که تشکلات سنتی چپ، چه سوسیال – دمکرات و چه مارکسیستی، توان خود را برای سازماندهی جهت مبارزه از دست داده اند. هر چند سرکوبگری رژیم جمهوری اسلامی علیه هر صدای مخالفی و از جمله این تشکلات در کم بُرد شدن صدایشان بی تأثیر نبوده است، اما ورشکستگی سیاسی و ایدئولوژیکی تشکلات سوسیال – دمکرات و مارکسیستی را در سراسر جهان نباید از نظر دور داشت.
آنارشی دارای یک پروژه ی آزادی خواهانه و برابری طلبانه برای جامعه های مختلف و از جمله ایران است و فقط با آگاهی و عمل مستقیم در تمام عرصه های زندگی از قبیل اقتصادی، اجتماعی، سیاسی و فرهنگی قابل ترویج است و نه روش های سنتی احزاب و سازمان های سانترالیست که عده ای را عضوگیری می کنند و سپس آنان را تبدیل به مهره هایی می نمایند که باید برنامه های حزب و سازمان را تبلیغ نمایند و اگر موقعیتی پیش آمد، قارچ وار گسترش می یابند. در این تشکلات عده ی اندکی رئیس و تعدادی پرشمارتری مرئوس اند، حال فرقی نمی کند که تعدادشان هشت نفر، هشت هزار نفر یا مانند حزب کمونیست چین در حال حاضر هشتاد میلیون نفر باشد. این تشکلات اشتباهات و ورشکستگی خود را با مسئولیت پذیری جمعی لاپوشانی می کنند و ضمن بی احترامی و ناپیبندی به تکثرگرایی درونی، سدی بر شکوفایی استعدادها، نظرات و اقدامات فردی و مسئولیت پذیری فردی ایجاد می کنند.
یک گروه یا فرد آنارشیست همواره در جامعه و فعالیت های جاری آن در عرصه های سیاسی، اجتماعی، اقتصادی و فرهنگی شرکت می کند و تلاش می نماید که با اندیشه های آنارشیستی روی آن ها تأثیرگذار باشد و اصل اتوریته را درهم شکند و به جایش اصل آزادی را قرار دهد، از همین جاست که آنارشیست ها مخالف هر گونه دولت و دین هستند. عمل مستقیم آنارشیستی به این معناست که نمی توان مثلاً در اروپا و آ‌مریکا یا جای دیگری زندگی کرد و ادعا نمود که می توان آنارشیست ها را در ایران یا نقطه ی دیگری متشکل کرد و برای آنان و مردم نسخه ی مبارزاتی پیچید و بدتر از آن برنامه ای ارائه داد.
این فقط طبقات دارا نیستند که آنارشی را بی نظمی و آنارشیسم را هرج و مرج طلبی می دانند و تبلیغ می کنند، سوسیال – دمکرات ها و همچنین مارکسیست – لنینیست ها هم به مردم راست نمی گویند و برضد آنارشی و آنارشیسم مطالب خلاف واقع فراوانی پخش می کنند.
چند سال پیش فدراسیون آنارشیست در فرانسه نوشته ای را منتشر نمود تا آنارشی و آنارشیسم را به طور خلاصه معرفی کند. در ابتدای آن آمده است که هر آنارشیستی می تواند برداشت و درک خود را از آنارشی داشته باشد، اما یک رشته پرنسیپ یا اصول آنان را به هم پیوند می دهد که این نوشته، آن ها را برمی شمرد. سپس اصول پایه ای این تشکل و شیوه ی اداره ی فدراسیون آنارشیست آمده است.
با امیدواری به این که آنارشیست ها بتوانند پیرامون اصل “نه خدا، نه رهبر، زنده باد آزادی، زنده باد آنارشی” بیش از پیش گرد هم آیند و نقش فعالی در جنبش رهایی انسان ها چه در ایران و چه در هر نقطه ای که هستند، داشته باشند.
با توجه به سرکوب های دولت های شاهی و شیخی شوربختانه متون آنارشیستی به فارسی بسیار کم هستند، هر چند در سال های اخیر تلاش هایی برای برگردان کتاب ها و نوشتن متن هایی شده است که عمدتاً در فضای مجازی پخش می شوند و از استقبال امیدبخشی برخوردار هستند. با امید به گسترش هر چه بیش تر آن ها، نوشته ی زیر به عنوان بهارانه به فارسی زبانان سراسر جهان تقدیم می گردد.
نا بۆ به‌هاری عه‌ره‌بی و حکومه‌تی لیبراڵ، به‌ڵێ بۆ خۆڕێکخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵایه‌تی
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن- 20/05/2013
ئه‌وه 2 ساڵ و نیو به‌سه‌ر یه‌که‌م چه‌خماخه‌ی هه‌وری ده‌نگی ناڕه‌زایی و جۆش و خرۆشی هه‌موو به‌شه‌کانی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌ی وڵاتی تونس و ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کانی خه‌ڵکی له‌و وڵاته‌دا دژی گه‌نده‌ڵی و بێ‌کاری و گرانی و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، که هه‌موو ئه‌مانه کرۆکی سیاسه‌تی لیبراڵ و نیو-لییبراڵن، تێپه‌ڕی و کۆتایی به ڕژێمی پێشینه‌ی ئه‌و وڵاته هێنا. له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌م شه‌پۆلی ناڕهزایییه هه‌ندێکی تری له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان گرته‌وه و تا ئێستاش له سوریا زیاتر له 2 ساڵه به‌رده‌وامه‌و ناو به‌ناویش له شێوه‌ی جیاجایادا له کوێت و به‌حره‌ینیش سه‌ر هه‌ڵده‌دات له (ئه‌رده‌ن) یش له واده‌و ساتی خۆیدایه.
له کاتێکدا ئه‌وه‌ی به به‌هاری عه‌ره‌بی ناوده‌برێت و ماسمیدیای ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی خۆراوا پاگه‌نده‌یه‌کی چڕوپڕی بۆ ده‌که‌ن و به‌و په‌ڕی خۆشییه‌وه به‌ره‌وپیری ڕوداوه‌کان چوون و ده‌چن ، هاوکاتیش له کوردستانی ئێمه‌شدا ڕه‌وتێکی سیاسی فراوان له سه‌رجه‌می پارته ئۆپۆسۆێنه‌کاندا له ڕێگای ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه‌و گۆڤاره کوردیه‌کان و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه به شانوباڵی ئه‌و ” به‌هاره‌ی عه‌ره‌ب” دا هه‌ڵده‌ده‌ن و ئاواته‌خوازی ئه‌وه‌ن که “به‌هاری کورد” یش له کوردستان دا ڕوبدات به بێ ئه‌وه‌ی دووربین بن له ئایندهی ڕووداوه‌کان و ده‌ستتێوه‌ردان و ململانێی هێزه گه‌وه‌رکان و وڵاتانی خۆراواو پاوان‌کردنی بزوتنه‌وه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بێگوێدانه وێرانکردنی ته‌واوی ئه‌و وڵاته‌و کوژران و له‌ناوچونی خه‌ڵکانێکی زۆر‌و ده‌ربه‌ده‌ربوونی زۆری تریش. به داخه‌وه که ئه‌زموونه‌کانی میسر‌و لیبیا‌و به‌حره‌ین و سوریا زیاتر ئه‌مانه‌یان پێڕاگه‌یاندین ، نه ئومێدێک و پاشه‌ڕۆژێکی باشتر . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ڕه‌چاوی ئایندهی ڕوداووه‌کان و سه‌رئه‌نجام کێ ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست و به‌ره‌و چ ئاقارێک ده‌برێت ، له‌لای ئه‌م ڕه‌وته سیاسییانه‌وه گرنگ نییه، یا ڕه‌نگه بۆیان ئه‌سته‌م بێت، تاکو خوێندنه‌وه‌یه‌کی ته‌واوی ئه‌وه‌ی، که له سه‌ره‌وه هێمام پێ‌کرد، بۆ بکه‌ن.
گومانی تیادا نییه، داخوازییه‌کانی خه‌ڵکانی چه‌وساوه‌و به‌شخوراو له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا بێت، ده‌بێت له‌لایه‌ن ئازادخوازه‌کان و سۆشیالیسته‌کانه‌وه پێداگرییان لێبکرێت وله بواری جیاجیاشدا به‌پێی توانا ده‌بێت کۆمه‌کیان پێبکرێت.
ئه‌وه‌ی که گرنگه لێره‌دا به‌تایبه‌ت له‌به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازی وڵاتانی عه‌ره‌بی، “به‌هاری عه‌ره‌بی” بینینی چه‌ند فاکته‌رێک و په‌یوه‌ندی نێوانی ئه‌و فاکته‌رانه‌یه‌و تێگه‌یشتن لێیان، گرنگه. له‌وانه‌ش بارودۆخه‌که‌و شیکردنه‌وه‌یه‌کی ڕاستی واقیعیانه، له‌ته‌ک ناسین وهه‌ڵسه‌نگاندنی کێش و سه‌نگی ئه‌و هێزانه‌ی که له‌نێو ئه‌و گۆڕه‌پان و مه‌یدانه‌دان. هه‌روه‌ها داخوازییه‌کانیان، مه‌یل و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه سه‌رکییه‌کانی جیهان و وڵاتانی خۆراوا، شکانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به لای کێداو و کێ ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست و گه‌لێکی تر له‌م هاوکێشانه خاڵی گرنگن که قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر وه‌رگیرێت و دواتریش هیوایان پێوه‌گرێبدرێت. ئه‌مه بێ له‌وه‌ی که به حوکمی گۆڕانی ئه‌و هاوکێشانه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌بێت سه‌رئه‌نجامی بۆچوون و بڕیاره‌کانیش سه‌باره‌ت به‌و ڕاپه‌ڕین و جۆشوخرۆشانه‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازی، بگۆڕێت.
به‌ڕای من له هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر ڕوداوێکی ئاوادا دوو خاڵ گرنگن که یه‌که‌میان ئه‌سڵی کێشه‌کانه که ململانێکانی ناو کۆمه‌ڵگه ده‌یانکاته هۆی ڕودانی ناڕه‌زایی و هاتنه سه‌رشه‌قامی خه‌ڵکی، که له‌م حاڵه‌ته‌دا وه‌کو له سه‌ره‌وه په‌نجه‌م بۆ ڕاکێشا ئه‌رکی سۆشیالیست و ئازادیخوازه‌کانه پشتگیری لێبکه‌ن و کۆمه‌کی پێبکه‌ن. خاڵی دووهه‌میشیان ئایه ڕووداوه‌کان به‌ره‌و کوێ ده‌ڕۆن و ده‌یانه‌وه‌ێت چی به‌ده‌ستبهێنن؟ به واتایه‌کی تر هه‌ر ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و هاتنه سه‌ر شه‌قام هه‌موو شتێک نییه.
که‌واته خاڵی یه‌که‌م ، به‌ته‌نها، کافی نییه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی سه‌رومڕی و سه‌رانسه‌ری و کۆمه‌ککردنی ته‌واوی بزوتنه‌وه‌یه‌ک هه‌تا سه‌ر. گه‌رچی ئه‌و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییانه، ڕه‌وایه‌تی به کرۆکی دروستبووونی ڕوداوه‌کان یا بزوتنه‌وه‌کان، ده‌ده‌ن، به‌ڵام له پرۆسه‌ی پێشه‌وه‌چونیدا گۆڕانکاری هه‌مه جۆره‌ی به‌سه‌ردا دێت. ئه‌وه گرنگه که له‌وه بگه‌ین که دروستبوونی ناڕه‌زایی و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ڕاپه‌ڕین هه‌میشه هۆکاری خۆیان هه‌یه‌و هه‌میشه‌ش زه‌مینه‌یه‌کی ئاوا له‌بار هه‌یه تاکو ببێته هانده‌ری خه‌ڵکی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات ، له‌لایه‌ن لایه‌نی جیاجیاوه چۆن ده‌قۆزرێته‌وه بۆ چ مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی و چ هێزێک و چ ده‌سه‌ڵاتێک به‌دووی خۆیدا به‌کێشیده‌کات ئه‌مه‌یان له سه‌ره‌تادا، ئاشکرا نییه، بۆیه هه‌ڵوێسته‌کردنێک ئا لێره‌دا و به وردی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که ئا له‌و حاڵه‌ته‌دا زۆر پێویسته.
که‌واته کۆپیکردنی کتومتی “به‌هاری عه‌ره‌بی” و به‌زۆر خولقاندنی زه‌مینه‌یه‌ک بۆ هاتنه سه‌ر شه‌قام، یا به هاندان و ویستی پارتێکی سیاسی که زیاتر ده‌سکه‌وتی سیاسی بۆ خۆیان و ڕابه‌ره‌کانی، نه‌ک ده‌ستکه‌وتی خه‌ڵکی ، له پشتی ئه‌م کاره‌وه‌یه، نه‌ک هه‌ر ماڵوێرانکاری و کوشتن و بڕینێکی زۆریش ڕه‌نگه به‌دووی خۆیدا بهێنێت، به‌ڵکوئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه که بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌کیش بمانباته دواوه و ئه‌وه‌شی که به‌ده‌ستمان هێناوه یا هه‌مانه له ده‌ستی بده‌ین، وه‌کو ئه‌وه‌ی که له لیبیادا ڕویدا یاخود ئه‌وه‌ی که له ئاینده‌دا له سوریادا ڕووده‌دات، دیاره ئه‌مه‌ش نه به‌رگریکردنه له ڕژێمی کۆنی لیبی و ئێستای سوریا‌و نه هه‌رێمی کوردستانیش، نه پشت‌تێکردن و دژایه‌تیکردنی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکه. به‌ڵکو ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه بوترێت لێوه‌فێربوون و خۆپاراستنه له‌و ئه‌زموونه فاشیله‌ی که چ له لیبیا ڕویدا‌و چ له سوریاش ڕووده‌دات.
ئه‌ی ده‌بێت چی بکه‌ین، تاکو ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی ئه‌و وڵاتانه دووباره نه‌بنه‌وه؟
ئه‌وه‌ی که ڕویداوه‌و ڕوده‌دات له‌و وڵاتانه‌ی که به” به‌هاری عه‌ره‌بی” ناسراوه‌و ده‌ناسرێت، کارێکی ئه‌وه‌نده گران نییه تاکو هه‌ر به ته‌نها شیکه‌ره‌وانی سیاسی و ئابوری‌ناسان و خه‌ڵکانی ئاوه‌زدار په‌ی پێبه‌رن و بزانن سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی، به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات. ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و هاتنه سه ر شه‌قامی خه‌ڵکی پێش خۆڕێکخستنیان ڕووداوێکه‌و له زۆربه‌ی وه‌ختدا درێژه ناکێشێت و لهوبهپهڕی سه‌رکه‌وتنیشیانا گۆڕینی ده‌مووچاوه‌کانه و کردنی چه‌ند ڕیفۆرمێکه که هه‌ر خودی زۆربه‌ی ئه‌و ڕیفۆرمانه له ئاینده‌دا به زه‌ره‌ر له‌سه‌ر خه‌ڵکانی زه‌حمه‌تکێش و کرێکاران و له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه ئافره‌تان، ده‌شکێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایی خه‌ڵک و هاتنه سه‌رجاده‌شیان کۆتاییه‌که‌ی به جه‌نگی ئه‌هلی هه‌روه‌کو له لیبیا و ئێستاش له سوریا کۆتایی هات ، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا یانی له‌باربردنی داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی و قۆستنه‌وه‌و به‌کارهێنانیان چ له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێکی موعاره‌زه‌ی نێوخۆوه و چ له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه بۆ به‌رژه‌وندی تایبه‌تی خۆیان . ئیدی ئا لێره‌دا جگه له ماڵوێرانی، ده‌ربه‌ده‌ری و کوشتن و بڕین و هه‌ڵکه‌ندنی خه‌ڵکی له شوێنی خۆیان و دواکه‌وتنی ژیان و ته‌شه‌نه‌کردنی هه‌ست و ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مه‌زهه‌بی و خێڵه‌کی و گه‌لێکی تر له‌مانه ، شتێکی تر نادات به‌ده‌سته‌وه ، که له هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌شدا منداڵان و ئافره‌تان و پیرو په‌ککه‌وتان، که هه‌ره توێژه بارخواره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ن، به‌شی شێری ئه‌و نه‌هامه‌تییانه به‌ر ئه‌وان ده‌که‌ون.
له‌مه‌ش گرنگتر زانینی ئه‌و ڕاستییه که شۆڕش ڕووداو نییه، ڕاپه‌ڕینی چه‌ند ڕۆژێک یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک نییه ، کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی و پیلانگێڕانێکی پارتیانه نییه. شۆڕش پرۆسێسێکی ڕۆژانه‌یه ، پرۆسێسێکی درێژخایه‌نه ، پرۆسه‌یه‌که که له‌سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌ست پێناکات به‌ڵکو له خواره‌وه له بنی کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌ست پێده‌کات ، له کێشه‌ی سییاسییه‌وه ده‌ست پێناکات به ڵکو له کێشه ئابوورییه‌کان و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ست پێده‌کات. پرۆسه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌ک پارتایه‌تی ، پرۆسه‌یه‌که که به کردنی رێفۆرم له ده‌وڵه‌ت و به‌ڕیوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌ت و یاساکان و سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خۆێندن و ته‌ندروستی و چاره‌سه‌رکردن و ریفۆرم له شوێنه کۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزارییه‌کانی تردا، ته‌واو نابێت و کۆتایشی نایه‌ت. پرۆسه‌یه‌که که خه‌ڵکی پێشوه‌خت ده‌بێت خۆی له گروپی ڕادیکاڵی ناقوچکه‌یی (ناهیراشی) وه‌کو دژه سه‌روه‌رێتی، دژ به ده‌سه‌ڵات له هه‌موو بواره‌کاندا، له سه‌رانسه‌ری شوێنه‌کاندا بۆ ڕێکبخات . گروپانێک که سه‌پۆرتی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سایه‌تی تاکی نێو کۆمه‌ڵگه‌و بڕابوون به‌خۆیان له کۆنترۆڵکردنی کۆمۆنێتییه‌کانیان، شوێنی کاریان، له هاوپشتی یه‌کتری و هاوکاری یه‌کتر ، هاندانی سۆڵیدارێتی نێوانیان به کرده‌وه، شه‌یرکردنی به‌هره‌و توانا‌و زانیاری له نێوانی یه‌کتریدا له خه‌بات کردن بۆ خولقاندنی بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری یه‌کگرتو .
بۆ ئه‌وه‌ی که خۆمان له هه‌مان تاقیکردنه‌وه و هه‌مان ڕێڕه‌و هه‌مان سه‌رئه‌نجام بپارێزین، من ته‌نها لێره‌دا ده‌مه‌وێت جه‌ده‌لێک له لای خوێنه‌ری کورد دروست بکه‌م به کردنی چه‌ند پرسیارێک و دروستکردنی حیوارێک لایان. باشه ئێمه چه‌ند ساڵی ترمان ده‌وێت، چه‌ند وه‌چه‌ی ترمان ده‌وێت تاکو فێری ئه‌وه ببین، که سه‌ربه‌خۆ له پارت و ڕێکخراوه سیاسییه‌کان خۆمان ڕێکبخه‌ین و چیتر پشت به‌وان و ڕابه‌رو سه‌رکرده‌کانیان نه‌به‌ستین؟! با هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین و چاوێک بگێڕین به مێژوی حیزبه‌کاندا چ له کوردستان و چ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ، له ئێستا‌و له کۆنیشدا که کاتێک له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی بوون، له چ شوێنێکدا له چ کاتێکدا توانیویانه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکانی کرێکار‌و هه‌ژارانی وڵات بکه‌ن؟! باشه هه‌ڵبژاردن و گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن له چ وڵاتیکدا توانیوێتی گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاوو سه‌ره‌کی له ژیانی زۆربه‌ی زۆری هاووڵاتیانیدا، بکات؟! ئێمه ده‌وڵه‌تگه‌لێکی زۆرمان له دیمۆکراسی، دیکاتۆری حیزب و دیکتاتۆری جێنڕاڵه‌کان و لیبراڵ و دینی و کرێکاری یا پڕۆلیتاری و نه‌ته‌وه‌یی و چه‌پ و سۆشیالیستی و کۆماری و پاشایه‌تی و .. هتد بینیوون ، به‌رگوێمان که‌وتوون یاخود خوێندومانه‌ته‌وه ، نه‌ک هه‌ر له کوردستاندا به‌ڵکو له جیهاندا، با ته‌ماشایه‌کی مێژویان بکه‌ین و بزانین کامه‌یان دۆستی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ره زۆرینه‌که‌ی کۆمه‌ڵگه بوون؟! باشه گه‌ر باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بێت که ده‌وڵه‌ت ئامرازێکی چینایه‌تییه‌و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش کار له به‌رژه‌وه‌ندی چینێک یا توێژاڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دژی ئه‌وانی تر ده‌کات، باشه له کوێی ئه‌م جیهانه‌دا ده‌وڵه‌تێک دروست بووه یاخود ئێستا هه‌یه که پشتگیری خه‌ڵکانی کرێکار‌و هه‌ژارانی کردبێت یا بیکات؟ با سه‌رنجێک له واژه‌ی بێمانای ” کۆمه‌ڵگه” بده‌ین له چاوی پارت یاخود پارتانی فه‌رمانڕه‌واوه، با بزانین ئایه له که‌تواردا ئه‌و پارته یا ئه‌و پارتانه نوێنه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ن، یا نوێنه‌ری چه‌ند توێژاڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی تایبه‌تی؟! ئایا له‌و باره‌دا نابینین که وشه‌ی ” کۆمه‌ڵگه” ته‌نها ده‌بێته خاکهنازێک و خۆڵ ڕۆده‌کاته چاوماناوه، ئایا دێوجامه‌یه‌ک نییه‌و نابێت بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕواڵه‌تی ڕاستی ئه‌و پارتانه؟! له سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی کردندا ئیدی له په‌ڕله‌ماندا بێت یاخوود له شاره‌وانییه‌کاندا، بۆچی ده‌بێت ئێمه ده‌نگ به‌م نوێنه‌ره سیاسیانه بده‌ین تاکو نوێنه‌رایه‌تمیان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ژه‌وه‌ندییه‌کانمان بپارێزن؟! بۆچی ده‌بێت ئه‌وه تێنه‌گه‌ین که کردنی ئه‌م کاره یانی به‌که‌مگرتنی خۆمان ، به‌وه‌ی که ڕاپه‌ڕاندنی کار‌و فرمانه‌کانی خۆمان و داکۆکیکردن له به‌رژوه‌ندییه‌کانی خۆمان ده‌بێت بده‌ینه ده‌ست یه‌کێکی تر چونکه به‌خۆمان توانای ئه‌و کاره‌مان نییه؟!! له‌مه‌ش خراپتر چۆن ده‌توانرێت زه‌مانه‌تی ئه‌وه بکرێت که نوێنه‌ره سییاسییه‌کانمان له لایه‌ن کۆمپانیاو بانقه‌کان و خه‌ڵکانی پایه‌دارو ده‌وڵه‌مه‌ندانی ناو کۆمه‌ڵگه، ناکڕرین و گه‌نده‌ڵ نابن؟! له‌وه‌ش واوه تر ئه‌ی خۆ ئێمه نه‌ک هه‌ر له کوردستاندا به‌ڵکو له زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی که ئه‌م گه‌مه سییاسییه به‌رده‌وامه ، هه‌مان پارت چه‌ند جارێک ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست و هیچ گۆڕنکاریه‌کی جه‌وهه‌رییشیان نه‌کردوه‌و که‌چی هه‌ر هه‌ڵیانده‌بژێرینه‌وه، ئه‌مه بۆ؟! باشه بۆ بیرله‌وه ناکه‌ینه‌وه که هه‌موو گۆڕانه سیاسییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه که له سه‌ره‌وه ده‌ستی پێکردوه، ئایا بۆ چرکه‌یه‌کیش توانیویانه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه دروست بکه‌ن ؟ باشه که‌سێک ده‌توانێت بۆمان بسه‌لمێنێت که ئه‌و گۆڕانه سیاسییانه‌ی که له کۆنیش و ئێستاشدا ڕویانداوه‌و ده‌موو چاوه‌کانیان گۆڕیوه، ئه‌م سیسته‌مه‌ی بههێزترنهکردبێت؟! بۆچی ئێمه بۆ ته‌نها ساتێکی که‌میش بیرناکه‌ینه‌وه بزانین جیاوازی نێوانی حوکمی دیمۆکراسی، دیکتاتۆری یا لیبراڵ و ئه‌م دوانه‌ی تر چییه جگه له هه‌بوونی مافی گۆڕانی بکوژه‌کانی خۆمان هه‌موو 4 تا 5 ساڵێک؟! باشه با بیر له سه‌روه‌رێتی یاسا بکه‌ینه‌وه و بزانین چییه؟! یاسا چیانیه‌تی نییه؟ کێ یاسا داده‌نێت و له به‌رژه‌وندی کێده‌شکێته‌وه؟ باشه گێلێتیش به‌وه ده‌رجه‌یه که وا بزانرێت که ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ، ده‌سه‌ڵاتداران بکوژه‌کانمان ، یاسایه‌ک داده‌نێن له دژی خۆیان بێت؟!!! باشه ئێمه له‌سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردندا گه‌ر ئیختیاری هه‌ڵبژاردنی یه‌ک پارت (مان) هه‌بێت له نێوان چه‌ند پارتێکدا، باشه بۆچی نا‌توانیین، که به‌بێ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و یه‌که‌ش بژین ، کاروباری ژیانی خۆمان به هه‌ره‌وه‌زی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان به‌ڕیوه‌به‌رین و بڕیاریان له‌سه‌ر بده‌ین؟ باشه با ته‌ماشایه‌کی مێژوی به‌شه‌رییه‌ت بکه‌ین که بۆ ماوه‌یه‌کی یه‌کجار درێژ ده‌گه‌ڕیته‌وه، که به‌شه‌رییه‌ت کاروباری ژیانی خۆی به بێ پارت و به بێ ده‌وڵه‌ت، تیادا ڕێکخستوه ، که له کاتێکدا مێژوی ته‌مه‌نی پارت و ده‌وڵه‌ت له 2000 ساڵ زیاتر نییه؟!!
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ندێک پرسیاره له پرسیارگه‌لێکی بێ کۆتاییانه‌ن ، که هه‌قه بیریان لێبکه‌ینه‌وه و له سه‌ریان هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین پێش ئه‌وه‌ی دوا بڕیارمان له‌سه‌ر کردنی هه‌ر کارێک بده‌ین.
خوێنه‌ری هێژا تکایه تێبینی ئه‌وه بکه که ئه‌م وتاره له پێش خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکییه‌وه له تورکیا نوسراوه ، به‌ڵام له‌کاتی خۆیدا بواری ناردنیم بۆ بڵاوکردنه‌وه، نه‌بوو.
ڕێنیشاندەری بابەتەکان
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.