All posts by Anarchistan ئەنارکیستان

Kurdistan Anarchists Forum - KAF سەکۆی ئەنارکیستان

Resistance, Boycott, General Strike to defend Rojava and collapse Turkey Government

چەند پرسیار و وەڵامێک لەبارەی (هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵا و گەشتی تورکیە)

چەند پرسیار و وەڵامێک لەبارەی

(هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵا و گەشتی تورکیە)

هەژێن

22ی ئۆکتۆبەری 2019

پرسیاری یەکەم : ” ئایا بایکۆت نابێتە هۆی بێکاریی کوردانی باکوور؟

وەڵام: پێش هەموو شت، پرسیارەکە لە ڕوانگەی ناسیونالیستییەوە خەریکە سۆزی نەتەوەچییانەی کوردان بورووژێنێت، ئاراستەکەرانی دەسەڵاتدارانی هەرێمن، ئەوانەی کە نانیان لەنێو ڕۆنی تورکیە و ڕێکەوتنی پەنجا ساڵەی ئیمتیازینەوتی هەرێم بۆ تورکیە دەستەگوڵی دەستی ئەوانە و هەر بایکۆتێکی ئابووریی دەبێتە هۆی نەمانی ڕۆنەکەی تورکیە و وشکبوونەوەی نانەکەی خۆیان.

بە بۆچوونی من، وەک کەسێک کە ناسیونالیزم بە ئایدیۆلۆجیای سەروەریی چین و توێژێک لەسەر کۆمەڵ دەزانم، بۆ من لەنێوان بێکاربوونی کرێکارێکی ئیزمیر و ئامەد و هەولێر و فەلووجە جیاوازی نییە. بێجگە لەوە، کاتێک بڕیاردان لەنێوان بێکاربوونی کرێکارێک و لاقپەڕینی منداڵێک بێت، بێکاربوونی ملیاردان کرێکار لە لاقپەڕین و بێ دایک و باوکبوون و ئاوارەبوون و کوژرانی منداڵێک، تەنانەت لە کوژرانی ئاژەڵێک و شکانی درەخت و گوڵێک، باشتر دەبینم؛ کرێکارێک بەبێ کاری کرێگرتە ئەگەری زیندوومانەوەی هەیە، بەڵام منداڵێک و دەروون و خەونەکانی لەژێر بۆمبێک کۆتایی ژییان و مێژووە، بۆ من وەک کەسێک کە منداڵیی و لاویی من لەژێر بۆمبارانی جەنگی عیراقئێران تێپەراندبێت!

ئەگەر لەوەش بگوزەرێم، فرمێسکی تیمساحیانەی ڕامیاران و کاناڵە میتییەکەی ئەوان (ڕووداو) بۆ نەمانی نانە چەورەکەی خۆیان و زیانی سەرمایەدارە کوردەکانی باکوور و لەوەش بێئابڕوانەتر ئەوەیە، کە زۆریک لە پرۆژە ئابوورییەکانی باکوور پشکی سەرانی پدک و ینک لەنێو هەیە، هەر ئاوا کە بەناوی کەسانی دیکە لە ئۆروپا ڕێستورانت و نانەواخانە و پیتزەری و ڕێزە ئاپارتمان دەکڕن و پارەی دزراو سپیدەکەنەوە!

پرسیاری دووەم: ئەی بۆچی کاڵای کارخانەکانی ئاڵمانیا و برتانیا و ئەمەریکا بایکۆتناکەن؟

وەڵام: ئەوەی کە سەرمایە و سەرمایەداران لەم سەر تاکو ئەوسەری دونیا لەنێو ئەو جەنگە بەرژەوەندییان هەیە، گومانی وەرناگرێت. بەڵام بەرهەمی کارخانەکانی دیکەی جیهان [مەبەست کارخانەکانی چەکسازیی و بواری سەربازیی نییە، چونکە ئێمە کڕیاری کاڵای ئەو کارخانانە نین] وەک بەرهەمی کارخانەکانی تورکیا ڕاستەوخۆ بەو جەنگەی ئێستا خزمەتناکەن و ڕاستەوخۆ پشتیوان نین. بێجگە لەوەش، هەر ئاوا کە لە هەرێمی کوردستان هیچ پڕۆژەیەکی بازرگانیی بەبێ پشک و ڕەزامەندیی دەسەڵاتدارانی ینک و پدک بوونی نابێت، هەر ئاواش لە تورکیە، بەبێ ڕەزامەندیی ڕامیاریی تورکیە هیچ پڕۆژەیەک بوونی نییە و زۆربەی پڕۆژە گەورەکان هی ئەردۆگان و زاواکەی ئەون، هەر کەس گومانی هەیە، با فیلمە دۆکومێنتەرییەکان لەبارەی ناچارکردنی خەڵکی گەڕەکە هەژارنشینەکانی ئیستانبوڵ و ئانکارا و شارەکانی دیکەی تورکیە و پرسی مەیدانی تەقیسم لە ئیستانبوڵ تەماشابکات!

بە بۆجوونی من، ئەگەر بایکۆتکردنی کاڵای هەر کارخانەیەکی جیهان و بایکۆتکردنی گەشتی هەر گۆشەیەکی دیکەی جیهان وەک بایکۆتکردنی کاڵاکانی تورکیە و بایکۆتکردنی گەشتکردن بۆ تورکیە ڕاستەوخۆ و دەستبەجێ کارایی چارەنووسسازی هەیە، پێویستە بیخرێتە نێو لیستی بایکۆتکردن!

بێجگە لەوەش، ئەو بایکۆتکردنەی ئێستای خەڵکی هەرێمی کوردستان هەنگاوی یەکەمە و دەکرێت لە بەردەوامی و درێژەی بەرەو بایکۆتکردنی کارخانە و هێڵە هەواییەکان و گەشتی ئەو وڵاتانەش کە وێرای ناڕەوایی جەنگەکە و کۆمەڵکوژیی دانیشتووانی ڕۆژاوا [ڕۆژاوا بەس کرمانجیزمان نین، چەندین ئێنتنیی و ئایین و کولتووری دیکەن] کۆمەکی حکومەتی ئاکپارتیی و ئەردۆگان دەکەن، پێویستە دەستبەجێ ئەوانیش بایکۆتبکەی.، بەڵام وەک دەبینین بایکۆتکردنی ئەوان لەسەر خێراڕاگرتنی جەنگەکە کارایی نابێت، چونکە کاڵای ئەوان ناچێتە هەرێم و ئێران و تد، تاکو خەڵکی هەرێم ئەوانە بایکۆتبکەن. وێرای ئەوەش، ڕێپێوانەکانی ئۆروپا بۆ درووستکردنی فشارێکە بە داچلەکاندنی رای گشتیی ئۆروپا و کەم نین، ئەو ئۆروپییانەی کە چەندین ساڵە وەک هاوپشتییەک لەتەک خەڵکی فەلەستین و ڕۆژاوا کاڵای کارخانە و کێڵگەکانی ئیسرائیل و تورکیە بایکۆتدەکەن!

ئەوەی کە دەبێت وەک کاڵای کارخانەکانی تورکیە و گەشتکردن بۆ ئەوێ، کاڵای هەموو کارخانەیەک لە یەک کات و هەر ئێستا و بە چاوتروکاندنێک بایکۆتبکەین، فرەتر پاساوە بۆ بایکۆتنەکردنی کاڵای کارخانەکانی تورکیە. هەر ئاوا ناچارکردنی خەڵکە بەوەی کە یان بایکۆتی کاڵای هەموو کارخانەکان یان کاڵای کارخانەکانی تورکیەش بایکۆتنەکرێت!

بە بۆچوونی من، ئەگەر ئاستی هوشیاریی کەسە نەدار و بێدەسەڵاتەکان بە ئاستی خۆهوشیاریی بەرهەمهێنانی هەرەوەزیی و ناکرێگرتەیی و نامشەخۆریی گەییشتبێت، ئەی بۆچی نا، بەدڵنیاییەوە ئەوە بەشێکە لە ستراتیجی هەموو کەسێکی سۆشیالیستی دژەدەوڵەت، بەڵام تاکو ئەو کاتەی کە ئەندامانی کۆڵانێک، گەڕەکێک، گوندێک، سارێک، ناوچەیەک، هەرێمێک بەو ئاستە لە خۆهوشیاریی نەگەییشتبن و بەرهەمهێنانی هەرەوەزیی و خۆکۆمەكیی و گەلکاریی و هەر ئاوا کێڵگە و کارخانەکان کۆمەڵایەتیی نەکرابنەوە، بڕیارێکی ئاوا لە جەنگێکی خۆتڕێن زیاتر نابێت. ئەوەی کە ئێستا نەتوانین ئەوە بکەین، نابێتە پاساوی ئەوەی نابێت کاڵای کارخانەکانی تورکیە وەک فشارێکی ئابووریی بۆ ڕاگرتنی جەنگ و هێرشکردنی فەرمانداریی ئاکپارتیی و ملهوڕیی ئەردۆگان، بەکارنەبەین.

بە بۆچوونی من، هیچ لۆجیک و ڕەوایەتییەک لەنێو ئەو پرسیارە نییە. ئەو پرسیارە چ بخوازێت و چ نەخوازێت ماری تۆپیوە بۆ بەرپێی جەماوەر، کە خەریکە پاش نیو سەدە بۆ یەکەم جارە خۆخۆیی و دابڕاو لە دەسەڵات و ڕامیاران و پارتییەکان بڕیارێک دەدات و هەنگاوێکی سەربەخۆ دەنێت.

پرسیاری سێیەم: لەنێوان بایکۆتکردنی کڕینی کاڵای کارخانەکانی تورکیە و گەمارۆی ئابووریی لەسەر وڵاتێک جیاوازی چییە؟

وەڵام: جیاوازییەکە ئەوەیە، بایکۆتکردنێک کە خۆبەخۆ کەسانی نەدار و بێدەسەڵات وەک هاودەردیی لەتەک دانیشتووانی جەنگزەدەی ڕۆژاوا بانگەوازیدەکەن، بۆ کۆتاییهێنانە بە جەنگ و ملهوڕیی حکومەت و دەوڵەت و پارتیی و سەرۆکی تورکیە، بۆ ڕزگارکردنی خەڵکە لە مەرگ، نەک برسیکردنی خەڵکی تورکیە.

بەڵام ئابڵۆقەی ئابووری وەک ئابڵۆقەی هاوپەیمانان لەسەر عیراق و ئابڵۆقەی هاوپەیمان و حکومەتی بەعس لەسەر هەرێم و ئئابڵۆقەی ئێستای دەوڵەتی ئەمەریکا لەسەر ئێران و کوبا و کوریا و تد فشاری دەوڵەتانە بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێی نێوان خۆیان لەسەر دابەشکردنی کێکی چەوسانەوەی ئێمە؛ ئەگەر ئێران وەک سعودیە بە مەرجەکانی بانکی جیهانی و سندووقی نیودەوڵەتیی دراو و دەوڵەتی ئەمەریکا ملبدات، گرفت و ئابڵۆقەیەک بوونی نامێنێت، هەرچەندە وەک سعودیە ئەگەر نەریتی ملپەراندن هێشتا پیشەیەکی پەسەندکراوی پاسایەتی ئەو وڵاتەش بێت. هاندەری ئابڵۆقەی ئابووریی بۆ سەر وڵاتێکسەپاندنی جەنگ و مەرجی ملهورانەی دەوڵەتێکە لەسەر وڵاتێکی دیکە و هیچ پەیوەندی بە خواستی خەڵک و هاوپشتی و هاودەردیی لەتەک خەڵک نییە!

بێجگە لەوە، ئێمە بایکۆتکەرانی گەشت و کاڵای کارخانەکانی تورکیە دەستپێکەری ئەو جەنگە نین، بایکۆتکردن پەرچەکرداری مرۆڤە بێدەسەڵات و نەدارەکانە لە دژی جەنگ، لە دژی کوژرانی منداڵان، لە دژی ئاوارە بوون ، لە دژی داگیرکاری، لە دژی ملهوڕیی و ئەوە هێرش و جەنگی دەسەڵاتداران و سەرمایەدارانی تورکیەیە، کە ئێمە بە بایکۆتکردن ناچاردەکەن، ئێمە بایکۆتکەران وەک بڕیاردەرانی ئابڵۆقەی ئابووریی لەسەر وڵاتان، هیچ بەرژەوەندییەکی تایبەتیی و کەسیی و مشەخۆرانە و ملهوڕانەمان نییە؛ ئێمە خوازیاری کۆتایی هێڕش و جەنگین؛ ئێمە خوازیاری لێدانین لە بازار و سیستەمەکە، هەنگاوی یەکەمیش لە پێداویستیی خەڵکەوە دەستپێدەکات، کە پێداویستیی خەڵکی ڕۆژاوا [خەڵکی ڕۆژاوا بە هەموو ئێتنی و ئایین و کولتوورەکان نەک بەس کوردانی ڕۆژاوا]یە بە هاوپشتی ئێمە و ئێمەی بێ چەک و نەدار و بێدەسەڵاتیش تاقە یەک چەکی شۆرشگەرانە شکدەبەین، ئەویش بایکۆتکردنی کڕینی کاڵا و گەشکردنە بۆ تورکیە وەک لێدان لە ئابووریی و بازاری جەنگ!

بە کورتی جیاوازی نێوان بایکۆتی ئابووریی و ئابڵۆقەی ئابووریی ئەوەیە، کە بایکۆتکەران کڕینی کاڵای کارخانەیەک یان کاڵا و گەشتی وڵاتێک بایکۆتدەکەن نموونە (بایکۆتکردنی خواردنەوەی کۆلا، خواردنی مێکدۆناڵد، کاڵای کارخانەکانی دەوڵەتێک لەپێناو سەپاندنی ماف و داخوازییە ڕەوەکانی کۆمەڵێک بەسەر کۆمپانییەکان و دەوڵەتەکان، زیندووترین نموونە: بزووتنەوەی بایکۆتکردنی کاڵا و گەشتی تورکیە.

بەڵام ئابڵۆقەی ئابووریی دەوڵەتێک یان چەند دەوڵەتێک هەناردە و هاوردەی کاڵا بۆ دانیشتووانی ناوچە و هەرێمێک قەدەخەدەکەن، تاکو خەڵکی ئەو شوێنانە و فەرمانداریی ئەو شوێنە بە داخوازییەکانی کۆمپانییەکان و بانکەکان و نێوەندە جیهانییەکان ملبدەن. زیندووترین نموونە : ئابڵۆقەی حەوت ساڵەی دەوڵەتی تورکیە و فەرمانداریی هەرێم لەسەر خەڵکی ڕۆژاوا. بە واتایەکی دیکە، جیاوازی نێوان (بەدەستهێنانی ماف و داخوازییەکانی خەڵک) و (سەپاندنی بەرژەوەندی کۆمپانییەکان و ملهوڕیی دەوڵەتەکان لەسەر خەڵک)!

چوارەم توانج و تاوانبارکردن : شێواندن و تۆمەتبارکردنی بزووتنەوەی جەماوەریی بایکۆتکردن بە بزووتنەوەی کۆنەپەرست و ناسیونالیستیلەلایەن چەپی دەسەڵاتخواز

وەک دەبینین و دەردەکەون، پێشەنگی ئەو چەواشەکارییە ڕامیارییە و ئەو تۆماتبارکردنە، قۆمۆنیستە* کوردییزمانەکانن. قۆمۆنیستەکان لە کاتێکدا دەبنە هەڵگری ئاڵای ڕێفراندۆمی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، کە پڕۆژەیەکی ئەردۆگانی بوو بۆ یەکلاکردنەوەی جەنگی کۆنی ئوسمانی و سەفەوی و جەنگی ئێستای نیئۆئوسمانی و کۆماری ئیسلامی ئێران لەنێو عیراق، لەوێ بە کێکخواردن لەتەک نێردراوی حکومەتی ئەردۆگان بۆ هەرێم ئۆکتۆبەری 2018 شاگەشکە بووبوون و بە کورسی دەسەڵاتی سێکیولاستیکیی خۆیان خەونیان دەبینی، کەچی هاودەردی و هاوپشتی خۆخۆیی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی خەڵکی هەرێم و ئازادیخوازانی جیهان لەتەک لێقەوماوانی ڕۆژاوا بە ناسیونالیستی و کۆنەپرەستانەناودەبەن.

من وەک خۆم، باشترین وەڵام بۆ ئەوان بەس ئەوە دەبینم، کە ىڵێم قومارچی ئەگەر نەڵێت بە هینم، دڵی دەتەقێت؛ ئەوان کە کاتی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 1996 دایکی خۆشیان دەنگی نەدانێ؛ ئەوان کە ساڵی 2000 لەنێو جەنگێکی خۆتڕێن پێنج کەسیان بەکوشتدا و دواتر خۆیان بەرەو هەندەران هەڵهاتن؛ ئەوان کە دواتر لە بەرانبەر مۆڵەت و پشک لەتەک بکوژانی ئەندامەکانی خۆیان ڕێکەوتن و چوونە یادی هەمان ڕادیۆی ینک، کە کوشتنی ئەندامەکانی ئەوانی ڕەوادەکرد؛ ئەوان کە کاتی هاتنی داعش هەڵای دەستەی چەکداری جەماوەریییان بەرپاکرد و هیچ کەس بە کڵاوی ئەوان نەپێوا؛ ئەوان کە لەنێو پڕۆسەی خۆتڕاندنی دەوڵەتی کوردیڕسواترین هێز دەرچوون؛ ئەوان کە هەموو مانگێك ڕێکخراو پارتییۆکەیەک درووستدەکەن و بێجگە لە خۆیان هیچ کەس ناوی خۆیان و ڕێکخراوە بەناو جەماوەرییەکانیان و خۆیان نازانێت، زۆر ئاساییە کە لە بەرانبەر بزووتنەوەی خۆخۆیی جەماوەریی بکەونە سووکایەتی و شێواندن، ئەگەر نا وەک قومارچییەکە دڵیان شەقدەبات! چونکە بزووتنەوەی بایکۆتکردن بزووتنەوەیەکە، کە هیچ شوانە ڕابەر و حزبی قائدو شێخ و تەریقەتێکی نییە و بە چەند ڕۆژ بووە بە دەنگێک و حکومەتی ئاکپارتیی و ئەردۆگان و کۆمپانییەکانی هەرێم و کارخانەکان هەژاندووە و ناچاربوون دەزگە میدیاییەکانیان بۆ پاشگەزکردنەوەی خەڵک بەگەڕبخەن و قۆمۆنیستەکانیش وەک دەسەڵاتخواز و هاودەردی دەسەڵاتداران و کارخانەکان کەوتوونەتە سووکایەتی و شێواندنی ڕەوایەتی بزووتنەوەی بنایکۆتکردن!

ئەگەر لەوەش بگوزەرێن، کە ئاوا تۆمەتبارکردنێک بەس شێواندن و ئێرەییەکی ڕامیارییە وەک بەرەنجامی ناکارایی بۆچوون و بڕیارەکانی خودی ئەوان. پرسیارێک کە تۆمەتی ناسیونالیستبوونی بایکۆتکەرانلەبارەی خودی (ناسیونالیزم) دەیورووژێنێت، ناکرێت بەبێ وەڵام بمێنێتەوە.

ساڵی 1993 کاتێک ڕێکخراوەکانی (قۆمۆنیزمی کرێکاری) لە هەرێمی کوردستانخەریکبوون پارتییەک لەسەر بنەمای بۆچوونەکانی (مەنسووری حیکمەت) پێکبهێنن، بۆ ئەو مەبەستە خودی مەنسووری حیکمەت بە نامەیەکی ئاراستەکراو کۆمەڵێک پرسیاری لە فەعاڵینی ئەو کات کردبوو و منیش وەك چالاکێکی کۆمونیستی ئەو ڕۆژگارە دەبوو بە پرسیارەکانی نێو ئەو نامەیە وەڵامبدەمەوە. یەکێک لە پرسیارەکان ئەوە بوو بە ڕای تۆ حزب عیراقی بێت یان کوردستانی، بۆچی؟” [ئەگەر داڕشتنی پرسیارەکە بە درووستی لەنێو هۆشی من مابێت، ئاوا بوو].

ئەو کات کە من بە بۆچوون و بڕوای (پارتیی کۆمونیستی جیهانی) گەییشتبووم و هیچ بڕوایەکم بە پارتییە ناوچەییەکان نەمابوو، بە پرسیارێك کەوتمە وەڵامدانەوەی پرسیارەکەی (مەنسووری حیکمەت)؛ ئەگەر کوردستانییبوونی پارتییەک ناسیونالیستبوونی ئەو بێت، ئەی جیاوازی کوردستانییبوون و عیراقییبوون چییە، ئایا هەر دووکیان شوناسەیەکی جوگرافیی نین و شوناسی ڕامیاریی تایبەتیی کۆمەڵە خەڵکێک نین؛ بە چ پێوەرێک یەکەم ناسیونالیستیی دەبێت و دووەم ئینتەرناسیونالیستیی؟

ئێستا با بە جۆرێکی دیکە ئەو پرسیارە لە ئێوە دەروێشەکانی (مەنسووری حیکمەت) بکەینەوە؛ ئێوە کە حزبەکانتان شوناسی کوردستانیی و عیراقییان هەیە و لە هەر گۆشەیەکی جیهان بژین، بە هیچ شێوەیەک لەنێو تێکۆشانی ئەو کۆمەڵانە بەشدارییناکەن، بەڵام هەموو درووشم و بانگەواز و بڕیار و هەوڵێکی ئێوەی (قۆمۆنیست) لەپێناو کوردستانو عیراقەکەی خۆتانە و بە هەزار و یەک شێوە و ڕێگە بەناوی دەیان ڕێکخراوی بەناوجەماوەریییەوە بووجەی خەرجە کۆمەڵایەتییەکانی [بیمە کۆمەڵایەتییەکانی] ئەو کۆمەڵانە بۆ عیراقو کوردستانەکەی خۆتان دەدزن، کەچی خۆتان بە ناناسیونالیستو کەسانێک کە دژی جەنگی فەرمانداریی تورکیە بۆ سەر کۆمەڵی ڕۆژاوا لە باکووری سوریە وەستاونەتەوە و بایکۆتکردنی کاڵا و گەشتی تورکیە وەک بەرەنگارییەکی ئابووریی بۆ پشتیوانی لە ڕۆژاوا بەکاردەبەن، ئێوە ئەوان بە ناسیونالیستناودەبەن؛ ئەرێ بەڕاست، بە کامە پێوەر و لۆجیک ئەوە درووستە و بۆ ئێوە (ناسیونالیزم) و (ناسیونالیست)-بوون چ واتایەک دەبەخشێت؟

—————————————-

* پەراوێز:

قۆمۆنیست:قۆم/ قۆمون = نەتەوە، نەتەوەچی، (ئیست) پاشگری بکەرە، وەک (چی). قۆمچی یان قۆمۆنیستەکان ئەو ڕەوت و ئاراستە چەپە هەلپەرست و دەسەڵاتخوازانەن، کە لەپێناو دەسەڵات و ناوبانگ و بەرتەریی دەستەبژێرانەی خۆیان، هەر ڕۆژە درووشم و بەرنامەیەک بەرزەدەکەنەوە: “حکومەتی کرێکاری، دەوڵەتی سۆشیالیستی“ ، کۆماری سۆشیالیستی، حکومەتی شورایی، کۆماری شورایی، „ حکومەتی عیلمانی“ ، حکومەتی سێکولاریستی، حکومەتی مەدەنی، دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، دەوڵەتی سەربەخۆی کوردیو بەدڵنیاییەوە وەک هەموو ڕەوتێکی دەسەڵاتخواز بەیانی پارلەمان دوا مەنزڵگەی ئەوان دەبێت!

بۆ من و بە لێکدانەوەی و تێگەییستنی ئەنارشیستییانەی من لەبارەی کۆمونیزم [کۆمونیزم نەک کۆمۆنیزم]؛ (کۆمونیزم) و دەوڵەت، (کۆمونیزم) و پارتیی، (کۆمونیزم) و ڕابەر، (کۆمونیزم) و دەستەبژێر، (کۆمونیزم) و سەرۆک و لیدەر؛ کۆمونیزم و ئەو شتانەی دیکە کۆمەڵێک چەمکی پارادۆکسی یەکدین و کۆمونیزم یان نییە، یان دژی کۆمەڵی چینایەتی، دژی سیستەمی چینایەتی، دژی ڕێکخستنی چینایەتی، دژی خەونی چینایەتیی دەبێت. تکایە سەرنجبدە، من لەبارەی کۆمونیزم دەدوێم، نەک مارکسیزم!

بيان – تضامننا مع المحتجين في الشارع العراقي

نحن جموع من الاشتراكيين اللاسلطويين في وسط المنتديات المذكورة أسمائهم أدناه نرحب بالنهضة الجديدة والمقاومة الصارمة واتحاد صفوفکم المستقلة من التيارات السلطوية والأحزاب السياسية، ونعلن من خلال هذه الرسالة دعمنا ومساندتنا الرافضة للعنصرية، إذ أننا نتقاسم الالم والمعاناة ونقف معكم ضد هذه السلطة القامعة لحقوقكم. نقول وناكد أننا لسنا وحدنا بل كل الناطقين باللغة الكوردية الذين هم ضد كل الطواغيت الحاكمة في العراق من شماله إلى جنوبه معكم. بكل ما لدينا من طاقة وإمكانية نساند في تحقيق المطاليب الحقيقية والعادلة لأهلنا في الجنوب ونؤازركم في تنظيماتكم الجماهيرية الطوعية المنبثقة من الشعب وليست من الأحزاب.

الحركات الجماهيرية ومنذ ٢٠١٢ ٢٠١٩ استرعت انتباهنا بل منحتنا ولاتزال تمنحنا الامل في الخلاص من السلطة الجاثمة على صدورنا. بقيت انتفاضتكم جماهيرية حرة بعيدة عن الاحزاب بالرغم من مكائد وتلفيقات السلطة من أكاذيب بأنها مؤامرات دول الجوار أو النظام السابق.

الشيء الوحيد الذي نريد أن ناكد عليه هو أن الدول والحكومات يحاولون أن يخنقوا هذه الحركة الثورية بزجها في قوالب حزبية واختيار ممثلين من أحزابهم لها وبذلك تفريغها من محتواها الثوري. السلطويين وأصحاب المصانع يستفادون من تجارب طبقاتهم عبر التاريخ ونحن علينا أن نتعلم من الحركات اللاطبقية والتي تعم الیوم كل أنحاء العالم ، أنها كل الحركات الجماهيرية الرافضة للاستغلال والقمع وإرهاب الدولة. انتفاضتكم نموذج متطور فهي اجتماعية ثورية تحمل في طياتها جمیع انواع الصراعات، وبما أننا ندرك أن الدولة تحاول دائما احتواء الثورة ومنع امتدادها ومن ثم سلب طوعيتها وتلبيسها ثوبا حزبيا ، مناطقيا أو فئويا فعلينا أن نتصدى لها وبذلك نؤسس مجالسنا المحلية وفي كل أرجاء المدن والاحياء. فمثلا لو اقتصرت التجمعات فئ ساحة التحرير فالسيطرة عليها تكون اسهل مما لو كانت في كل الأزقة والاحياء بالاضافةان في كل يوم بعد انتهاء الاحتجاجات يستطيع أهل الزقاق أو الحي أن يجتمعوا ثانية سواء بعد الانتصار أو الانتكاسة ليضمنوا استمرارية وديمومة الحركة.

لاننسى الاعتصام العام والذي يعتبر من الوسائل الفعالة لشل النظام وسقوط السلطة. السيطرة على المنشآت الحكومية وقطع وسائل الإعلام الداعمة للحكومة يعني قطع الشريان الرئيسي للسلطة.

كل الشعوب الرافضة للقمع والمتطلعة للحرية والعدالة سواء في شمال العراق أو إيران وتركيا أو سوريا تنظر اليكم وتأمل النصر لكم لتكونوا عونا وسندا لهم في نضالهم.

كل النصر والتقدم للنضال الطوعي الجماهيري.

الخزي والعار للدول والشركات العالمية و عملائها.

يبقى أن نقول وناكد أن الحرية والمساواة والعدالة الاجتماعية تتحقق فقط في ضل الادارة الذاتية الإجتماحیة

مجموعة حوار الأحرار

http://www.facebook.com/groups/AZADIXUAZAN

منتدى الأنارکيينالناطقينات باللغة الکردية (کاف)

http://www.facebook.com/ANARKISTAN

٢٥ی تشرين الأول ٢٠١٩

ئێمە وەک گشت ئازادیخوازانی جیھان بۆ پشتیوانیکردن لە ئازادی دانیشتووانی ڕۆژاوا و بەرەنگاریکردنی ھێرشی لەشکری تورکیە و دەرکردنی ھێزەکانی لە ھەرێمی کوردستان و ڕۆژاوا، کاڵای کارخانەکانی تورکیە و گەشتکردن بۆ ئەوێ بایکۆت-دەکەین!

Azadixwazan - Boycott

هەڵوێست و هاوپشتی ئێمە لە دەرەوەی سوریە و تورکیە، بایکۆتکردن و لێدانی بەردەوامە لە ئابووری تورکیە!

ئێمە دژی جەنگین، بەڵام هەرگیز دژی بەرەنگاری و خۆپاراستنی کۆمەڵەکان لە هێڕشی دەوڵەتان نابین و بەوپەڕی تواناوە لە بەرەنگاریکردنی (جەنگ و هێرش و داگیرکەران و هێزە سەرکورگەرەکان) پشتیوانیدەکەین!

ئێمە دژی جەنگین، نەک بەس لەبەرئەوەی بۆ سەر کۆمەڵێکی هاوزمانی خۆمان هێرشکراوە، نەخێر، هاوڕێیانی ناهاوزمانیش وەک لە ڕۆژاوا پشتیوانیدەکەن و بەوپەڕی توانای ئازادیخوازانەی خۆیان لە هەر سەنگەرێکەوە گونجاوبێت، خەریکی بەرەنگاریکردنی هێرشی حکومەتەکەی ئەردۆگان و هاوپەیمانە جیهانیی و ناوچەییەکانی ئەون!

جەنگ بەس کوشتن و داگیرکاریی نییە، جەنگ بازاری سەرمایەگوزارییە، وێرانکردنە بۆ بەهێزکردنەوەی سووڕی سەرمایە، جەنگ وێرانکردنی ژینگەیە، لەنێوبردنی ژییانە؛ جەنگ بەس مەرگی کۆمەڵەکان و وێرانکاریی کۆمەڵگەکان نییە، جەنگ درووستکەر و هەڵخڕێنەی کینەدۆزیی ناسیونالیستیی و پەرەپێدەریەتی بەرەو فاشیزم؛ جەنگ بەس ئاوارەکەری هەزاران کەس و گۆڕینی دێمۆگرافیای ناوچەکان نییە، جەنگ بۆ گۆڕینی ملمانێیی پارتییەکان و دەوڵەتانە بۆ جەنگی نێوان ئێتنییەکان و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە؛ جەنگ لەنێوبردنی شوناسی مرۆڤایەتی و پارچە پارچەکردنی بوونە گەردوونییەکەی مرۆڤە وەک بوونەوەرێکی هوشیار؛ جەنگ سەنێرگەی سەرهەڵدانی پارتیی و جانەوەرە ڕامیارەکانە؛ جەنگ کوشتنی دەروونیی نەوەی نوێ و بارگاویکردنی منداڵانە بە دەمارگیری و کینەدۆزی ناسیونالیستیی و ڕەیسستیی و شۆڤنیستیی و فاشیستیی!

جەنگێک کە هەر ئێستا یەخەی کۆمەڵ و ئێتنییەکانی ڕۆژاوا (باکووری سووریە)ی گرتووە، بەس جەنگی کینەدۆزانەی (گورگە بۆرەکان)ی تورکیە دژی ڕۆژاوا نییە، بەڵکو بەرەنجامی بلۆکبەندیی زلهێزەکان و هەوڵی بەشکردنی کێکی کۆتایی جەنگی هەشت ساڵەی نێوخۆیی سوریەی؛ جەنگی یەکێتی دەوڵەتەکانی دونیایە دژی کۆمەڵەکان، جەنگی کۆنەپەرسیی ئایینییە دژی پێشکەوتن؛ جەنگی خۆشباوەڕکردنەوەی دەنگە دۆڕاوەکانی هەڵبژاردنی پارلەمانییە؛ یەکێتییی بنەماڵەیی بۆرجوازییە لە هەر چوار گۆشەی دونیا، هەوڵی ناردنەدەرەوەی قەیرانە ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و ڕامیارییەکانی حکومەتی ئەردۆگان و هاوپەیمانەکانی ئەوە، پەردەیەکە بۆ سەرکوتکردنی دوا دەنگە ناڕازییەکانی نیوخۆی تورکیە لەژێر ئەو، ئەو دەنگانەی کە لە تەقیسم و لەنێو زیندانەکان و لە هەموو کۆڵان و گەڕەک و کارخانەیەک یەخەگیری حکومەتی ئاکپارتیی بوون؛ لێدانی دوا بزماری دیکتاتۆریی نیئۆئوسمانییەکانە لە تابووتی ئازادی!

بەرانبەر بەو یەکێتییە بۆرجوازییە و ئەو هێرشە سەربازییە و ئەو چاوپۆشییە جیهانییە، ئێمە جەماوەری ئابڵۆقەدراوی نێو بەرەکانی جەنگ و ئازادیخوازانی جیهان بەس هێز و یەکێتیی بەرەنگارییکردن شکدەبەن، کە بۆ ئێمە لە دەرەوەی بەرەکانی جەنگ بەس بواری ڕێپێوانی هاوپشتی، کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ قوربانیانی جەنگ و بایکۆتکردنی کڕینی کاڵای کارخانەکانی تورکیە وەک چەکی شۆڕشگەرانە بۆ لێدانی دەماری سەرەکیی جەنگ کە ئابووریی و بازارە، بەداخەوە لە ئێستا هیچ بوار و مەیدانێکی دیکەی لە ڕێپێوانی هاوپشتی و بایکۆتی کڕینی کاڵا و گەشتەکانی تورکییە گونجاوتر نییە. هەڵبەتە بایکۆتی بەردەوام و هەمەلایەنە، بایکۆتکردنی هەر بەکاربردن و چالاکی و جوڵەیەک کە بە جەنگ و کۆمپانییەکانی چەکسازیی و حکومەتی ئاکپارتیی و هەوڵی باڵکێشانەوەی ئیمپراتۆریی نیئۆئوسمانیی خزمەتدەکات!

ئێمە کۆمەڵێک کەسی ئازادیخواز وەک بیست و یەک ساڵی ڕابوردوو لەسەر بانگەوازکردنی بایکۆتکردن بڕیارمانداوە و بۆ ئەو مەبەستە هەموو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی خۆمان و هەموو کەسێكی ئازادیخواز و دژەناسیونالیست و دژەڕەیسیست و دژەشۆڤێنیست و دژەفاشیست و دژەسەرمایەداریی و دژەسەروەریی چینایەتی بۆ بەشداریکردنی چالاکانە لەنێو هەڵمەتی بایکۆتکردنی کڕینی کاڵای کارخانەکان و گەشتکردن بە هێڵە ئاسمانی و زەمینیی و دەریاییەکانی تورکیە و بانگەوازکردنی دەوروبەری خۆی بۆ پەیوەستبوون و بەشداریکردنی هەڵمەتی بایکۆت بانگەوازدەکەین.

نا بۆ جەنگ و لەشکر و حکومەت و سیستەمی چینایەتی

نا بۆ بێدەنگیی و خۆدزینەوە لە هاودەردی مرۆڤانە و ئەرکی شۆڕشگەرانە

ب ەرەو بەرەدەوام بایکۆتکردنی کاڵای کارخانەکان و گەشتی تورکیە

بەرەو یەکڕیزی دژەناسیونالیستی ئازادیخوازانی جیهان دژی جەنگ و ملهوڕیی

گفتوگۆی ئازادیخوازان

www.facebook.com/groups/AZADIXUAZAN

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردییزمان

www.facebook.com/ANARKISTAN www.anarkistan.com

19ی ئۆکتۆبەری 2019

Our solidarity outside of Turkey and Syria is continual boycott of the Turkish Products and Tourism

We are against the war, but we support and defending people against the attacks that they face. We offer our solidarity towards those facing invasion and repression.

We are against any war and any states who launches war on another country including the current war against Rojava (North East of Syria) by the state of Turkey. It is our principle along with the non-Kurdish who support Rojava and do whatever we can against the state of Turkey and its regional and international allies.

War not only causes death, displacement and destruction; in fact it is a large investment and is necessary for the circulation of capital and diverting people’s attention from whatever current crisis. War does not just bring the death of people and destroying of their society; it revives and creates nationalism, fascism, and racism. War displaces population on a massive scale and changes the demography of the regions; it also changes the struggles between the political parties over power to a war between the ethnicities in the countries and the regions. War is destroying human identities and making people temporary forgetting their immediate problems. In the war, the more vulnerable people such as women, children, elderly, disabled and people with special needs are the first to be victims of war.

The war in Rojava is not just the war of (the grey wolves) of Turkey. In fact it is also the power struggle of the powerful forces of the United States and Russia, to gain the bigger piece of the cake of the eight years’ war in Syria. Moreover, it is the war of the reactionary religion and the religious against development and enlightenment. Generally, war is also about the parliamentary system and the united tribes of bourgeoisie together in the world.

The war on Rojava is the attempt of exporting the economic, social, and politics crisis of Erdogan’s government and its allies. It is a tool to suppress the libertarians’ voices in Turkey, like the voices in Taksim Square and inside the prisons, on streets, in factories and neighbourhoods against the state of Turkey.

In the face of the states and the military attacks on Rojava, the world is silent and blinded, we the people who struggle against it can offer the solidarity to Rojava by marching on the street, collect basic items to the victims of the war, boycotting all the goods produced in Turkey. We believe fighting the state of Turkey economically is the revolutionary weapon; boycotting in every ways possible will have a major effect on the Turkish economy.

We a group of libertarian people agreed to get together through our social relationships and our contacts to stand up against nationalists, nationalism, racism, bigotry, discrimination, chauvinists, class superiority and capitalism. We participate actively in the boycott campaign of any goods from Turkey and Turkish shops in the locality to where we live. We also boycott holidays in Turkey, travelling to/from or through Turkey by air, sea and road.

We call upon those people who agree with us to join us to make our campaign stronger and more effective.

No to war, no to invasion and the government, no to the class system.

No to being silent in the face of aggression and repression.

Yes to cooperation with people suffering.

Yes towards boycotting any goods from Turkey and travelling through or holidays to Turkey.

Yes towards anti-national unity and solidarity against war, repression and suppression.

Libertarians Dialogue Group

http://www.facebook.com/groups/AZADIXUAZAN

Kurdish-speaking Anarchist Forum (KAF)

http://www.facebook.com/ANARKISTAN

19th October 2019

Solidarity with people in Rojava, denouncing Turkish State and united States allies

There is no doubt ignoring the experiences of history will lead to the same experiences being repeated. What is happening at the moment in Rojava proves this statement.

In Iraqi Kurdistan (Bashour) the Kurdish Nationalist movement from 1961 to 1975 was at war with the Iraqi government, demanding the autonomy of Kurdish people, with the support and help of the United States and its allies. The movement collapsed on the 6th March 1975 within 24 hours after cutting off the support provided by Mohammad Reza Pahlavi, who was the head of the Iranian regime at the time. The collapse happened when both regimes, Iraqi and Iran made a pact.

The Kurdish movement in Iraqi Kurdistan was not alone in their bitter experience with the US in its struggle. In fact some other movements that supported by US met the same fate.

After all these experiences in the region, another political party, the Democratic Union Party (PYD) in Rojava fell into the US’ trap in 2015. The PYD became a main ally of the US to fight the terrorist group ISIS. As a result the PYD sacrificed thousands and thousands of his military wing Syrian Democratic Forces (SDF) from men and women who have been the best fighters in the world, where many foreigners had participated in as well.

From the beginning, it was clear for us that after KOBANE, any fighting except self-defence was serving the American and European interests rather than the Kurdish interest in Rojava.

The PYD allying with the US, has been another factor in annoying the state of Turkey and Syria, as well as making them more aggressive. Examples of this include Turkey Invading Afrin in January 2018 and now Rojava.

Now it is very obvious how the US used the Kurdish movement in Iraq for its political, economic, and military interests, it has done it again in Rojava. In other words, how the US abandoned Kurdish in Iraq in 1975, by letting Iraqi and Iranian Regime make a pact on the expense of the Kurdish, now doing the same with Rojava. The only difference is this time can be worse than 1975. We all know how brutal the invader will be, causing so much deaths and destructions.

We anarchists, wherever we live and whatever our language is, are in solidarity with the exploited people wherever they are and those live under the terrible condition of wars. We feel it is our duty to support and have solidarity with the civilian and the libertarian voices but not the political parties, governments and the states.

We always believe PYD’s power in Rojava would bring disaster to people there. We believed that PYD like any other political parties try to ally itself with the powerful forces just to achieve its political aims. We have seen that when PYD in Dihok compromised with the Iraqi Kurdish Democratic Party (KDP) and Syrian Kurdish National Council for Kurdish Opposition Parties (ENKS). In this pact PYD offered ENKS 40 seats without consultation with the people in Rojava. We also witnessed that PYD acted as an authoritarian powerful party in changing YPG/J from the community voluntary forces to its own forces. Negotiated with Assad, changed its direction, dominating the situation in Rojava. PYD has done all these without the knowledge of the people in Rojava.

Consequently, our comrades have never been silent in criticising PYD and the situation in Rojava. We now wishing people in Rojava although it may be a bit late but still possible to do something positive. The assemblies, groups and the mass organisations in the towns and villages after defeating the invaders or after the ceasefire can bring back the authorities and power to towards social self-administration. We also believe it is time for the people of Rojava to learn the lesson of not trusting any political parties, to escape from the games that the PYD and other political parties are playing, where the people are the main losers.

At the moment, Rojava is standing up against the invasion of the neo-Ottoman Empire. As revolutionists, it is our duty to support them in every way we possibly can. Our support to Rojava is not because the population is mainly Kurdish, but because we are against all kinds of wars. It is always the civil people like poor, vulnerable, women, elderly and the children who are the first to pay the price.

This war that started today, 09/10, has been launched by the state of Turkey and its proxy forces including Arab and Turkish nationalists, the ENKS and possibly the Kurdish Regional Government (KRG). The war wherever is bringing disasters that are inseparable of the class society and the capitalism. We are also against all types of power, domination, hierarchy systems and class superiority as they cause oppression of the mass population and deprive the people from ruling themselves.

Our alternative is social self-administration of cantons and communities, outside of control of the political parties, states and any other hierarchical organisations. We denounce Erdogan and his allies for invading Rojava and hold them responsible for what happens there. Our heart and minds are with the people of Rojava.

No to State, political parties, war, invasion, terror.

Yes to solidarity, freedom, equality, social justice and social self-administration

Kurdish-speaking Anarchist Forum (KAF)

th October 2019

———————–

https://anarkistan.com

https://facebook.com/sekoy.anarkistan

https://twitter.com/anarkistan

anarkistan@riseup.net

هاوپشتی لەتەک دانیشتووانانی ڕۆژاوا، ڕسواکردنی دەوڵەتی تورکیە و هاوپەیمانەکانی دەوڵەتی ئەمەریکا

ئەزموونوەرنەگرتن لە مێژوو، دووبارەبوونەوەی مێژووی شکستەکان بەرەنجامی دەبێت، بەڵام وەک گاڵتەجاڕییەک! ئەوەی لەم ساتە لە ڕۆژاوا ڕوودەدات، ڕێک ئەوەیە؛ سەرباری شکشتی پارتییەکانی کوردایەتی و بزووتنەوەی چەکداریی کوردان 19611975 لە کوردستانی بەشی عیراق بەهۆی هاوپەیمانی لەتەک دەوڵەتی ئەمەریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی، پاش چل ساڵ لە ئەزموونگیری گەلان لە گەمە ڕامیارییەکانی دەوڵەتی ئەمەریکا، کەچی پارتییەکی دیکە لە ڕۆژاوا دەکەوێتەوە هاوپەیمانی لەتەک دەوڵەتی ئەمەریکا و لاوانێکی گیانفیدای ئازادیخواز کە لە جەنگی کۆبانێ زیندوومابوون، دەکاتە قوربانی پلانەکانی دەوڵەتی ئەمەریکا، ئەو کات ئێمە وەک ئەنارکیستانی کوردییزمان هەوڵماندا ئەوە ڕۆشنبکیەنەوە، کە بەشداریکردنی پلانە سەربازییەکانی دەوڵەتی ئەمەریکا، سەرەنجامەکەی بەس بە کوشتدانی لاوانی ئازادیخواز و خۆلاوازکردن و لەبارکردنی زەمینەی داگیرکردنی ڕۆژاوا دەبێت چ لەلایەن دەوڵەتی تورکیە، چ گەڕانەوەی لەشکری دەوڵەتی سوریە.

ئێستا ئیدی هیچ شتێک ناڕۆشن و مایەی گومان نییە، وەک ساڵی 1975 دەوڵەتی ئەمەریکا لە سەرانی بزووتنەوەی چەکداریی کوردایەتی و شای ئێران هاوپەیمانی ئەو کاتەی، توانی ئەو بزوتنەوەیە چەکدارییە بۆ خزمەتی پلانە ئابووریی و ڕامیاریی و سەربازییەکانی خۆی بەکاربەرێ و لەنێوبەریت. پاش چل ساڵ دەکرا بە ئەزموونوەرگرتن خەڵک ڕووبەڕووی خۆکوژییەکی ئاوا نەکرێتەوە و بە هۆی وابەستەیی هاوپەیمانی دەوڵەتی ئەمەریکا ڕۆژاوا لاوازنەکرێت و بۆ لەشکرکێشیی ئەردۆگان زەمینە نەڕەخسێنێت.

ئێمە وەک ئەنارکیستان لە هەر کوێیەک بژین و بە هەر زمانێک بدوێین، هاوپشتیکردنی خەڵکی چەوساوەو و ژێردەست و جەنگزەدە بە ئەرکی خۆمان دەزانین، هاوپشتی لەتەک خەڵکی سڤیل و بزووتنەوە و ئاراستە ئازادیخواز و رزگاریخوازەکان، نەک پارتییەکان و دەسەڵاتداران و حکومەت و دەوڵەتان. ئێمە وەک سەکۆی (ئەنارکیستانی کوردییزمان) هەردەم بوونی پەیەدە و دەسەڵاتی بێچەندوچوونی پشتپەردەی ئەو پارتییە بە پاژنەی ئاشیلی کۆمەڵی ڕۆژاوا زانیوە و ڕەتکردووەتەوە بە دیاریکراوی لە کاتی ڕێکەوتننامە ڕسواکەی ئەو لە دهۆک لەتەک (پدک و پارتییەکانی ئەنەکەسە کە 40 کورسییان بە ئەنەکەسە بەخشین و بەخشینی کورسیی دەسەڵات بە ئەوان لە سەروویی بڕیاری خەڵک، هەروەها سازشی ئەوان لەتەك ئەسەد، گۆڕینی هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە بە هیزێکی میلیشیای پەیەدە، کە پێشتر ئەوان هێزێكی خۆبەخشی بەرگریی کۆمۆنێتییەکان و لە کۆمۆنێتییەکانەوە ڕێکخرابوون، پاوانکردن و خۆزاڵکردن بەسەر بارودۆخ و ناوچەکە، شەڕکردن پەرەدان بە شەڕ و دەسەڵاتی پەیەدە، بەبێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری خەڵک، ئەو کات لەسەر بنەمای ئەو شتانە زۆر بە ڕۆشنی ڕەخنەی خۆمان ئاراستەی هەبوونی (حزبی قائد) کرد و بە سەرەنجامبوونی ئەم ڕۆژەش ئاماژەمانداوە، کە وەک هەمیشە پارتییەکان بە خەون و ئامانجی بزووتنەوە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان بازرگانیدەکەن، ئێستاش دەڵێینەوە، تاکو خەڵکی ڕۆژاوا دەسەڵاتی بێچەندوچوونی پشتپەردەی پەیەدە و ڕێکخستنە حکومەتییەکەی پووچەڵنەکاتەوە، هەردەم ئەگەری گورگانخواردی هەیە، هەرچەندە درەنگ کەوتووە و کاتی جەنگە، بەڵام دەکرێت هەر ئێستا ئەنجوومەن و ڕێکخستنە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییە سەربەخۆکان هەوڵی لەدەستگرتنی بەڕێوەبەردنی گوند و شارەکان بدەن و پاش شکاندن یان وەستاندنی هێرشی دەوڵەتی تورکیە، دەستی پەیەدە و سەرانی ئەو پارتییە وەک هەموو پارتییەکانی دیکە لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵ کۆتابکەن و چیدیکە ڕێگەنەدەن، کە پارتییەکان بە چارەنووسی خەڵک گەمەبکەن و لە سەرووی خەڵکەوە هاوپەیمانی ببەستن و بە پارتییەکانی دیکە دەسەڵات ببەخشن.

دەکرێت و دەتوانرێت هەموو لایەنێك بە تایبەتی ڕۆژاوا ئەزموون وەربگرێت و چیدیکە بۆ پارتییە ڕامیارییەکان پەنانەبات و بە ئەوان متمانە نەبەخشێت و نەکەوێتە داوی گەمەی ڕامیاریی پارتییایەتی، کە هەمیشە خەڵک باجی ئەو گەمە ڕامیارییانە دەدات، زیانمەند دەبێت.

ئێستا کە ڕۆژاوا لەبەردەم هەڕەشەی لەشکری نیئۆئوسمانییەکان وەستاوە، ئێمە بە ئەرکی شۆڕشگەرانەی خۆمان دەزانین لە ڕۆژاوا وەک هەر کۆمەڵێکی دیکەی جیهان هاوپشتیبکەین، وەک ئەرکێکی ئەنارکیستیی خۆمان، نەک لەبەرئەوەی کە ئەوان وەک ئێمە بە زمانی کوردیی قسەدەکەن. ئێمە لە ڕۆژاوا بە هەموو پێکهاتە ئێتنیی و ئایینی و کولتوورییەکانی پشتیوانیدەکەین و بە هەموو شێوەیەک دژی هێرش و جەنگین چ هێرشی لەشکریی تورکیە بێت، یان ئاواژەگێڕیی دەسڵاتدارانی هەرێم لە ڕێگەی پارتییەکانی ئەنەکەسە و هێرشی لەشکری سوریە، یان هێرشی میلیشیا ناسیونالیست و ئیسلامییە عەرەبەکان بێت.

ئێمە خۆمان بە پشتیوانی بێچەندوچوونی گەلان و بزووتنەوە ئازادیخواز و ڕزگاریخوازەکانی سووریە هەین، ئێمە دژی جەنگین، چ جەنگی ئابووریی و ڕامیاریی و چ جەنگی سەربازیی، ئێمە دژی کوشتن و تیرۆر هەین و جەنگ و تیرۆر بە دیاردەی جیانەکراوەی سیستەمی چینایەتیی دەزانین.

ئێمە دژی هەموو سیستەمێکی ڕامیاریی و بەڕێوەبردنێکی سەروو خەڵکی هەین، چونکە ئێمە دژی سەروەریی چینایەتیین بە هەموو ناو و ڕەنگ و شێوەکانییەوە.

ئەڵتەرناتیڤی ئێمە خۆبەڕێوەبەری کۆمەڵایەتیی کۆمەڵەکانە بەبێ هەبوونی پارتییەکان و بەبێ پێکهاتە نێوەندگەرا و قووچکەییەکان. ئێمە هەوڵەکانی ئەردۆگان و هاوپەیمانانی ئەو ڕسوادەکەین و سات بە سات دڵمان لەتەک دڵی دانیشتووانی کانتۆنەکانی ڕۆژاوا لێدەدات.

نا بۆ دەوڵەت و پارتییایەتی و لەشکر و جەنگ و تیرۆر و کوشتار

بەڵێ بۆ ئازادی و یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتیی

بەرەو خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵایەتیی گشت کۆمەڵەکانی جیهان

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردییزمان (کاف)

٠٨ی ئۆکتۆبەری 2019

h ttps://anarkistan.com

https://facebook.com/sekoy.anarkistan

https://twitter.com/anarkistan

anarkistan@riseup.net

 

Solidarity with the mass protests in Iraq

We anarchists (Libertarian socialists), like the rest of the libertarians in the world, are carefully watching your revolutionary steps, without default. We will try to communicate your voices to the fullest through the free press and social networks as well as through our relations with the anarchist comrades in European countries. We will do our best to contribute to all solidarity activities and to your side in European countries.


You are not alone in your struggles, all libertarians in the world in general are in solidarity with you. We hope that the spark of your uprising will continue. You have not only forced the dictatorial authority to negotiate with you, but you have terrorized the neighboring dictatorships and made them worried about their thrones. You have succumbed to the ruling authority to listen to you and will give you false promises to put out the fire of your revolution. Suppressing and suppressing the revolution means defeating us and defeating all libertarian movements.


We have to start working and not allow them to gain and use time to strengthen their repressive forces. We should strengthen our associations, assemblies and councils in – shops, work places, schools, offices and departments that people work in and try as much as possible to form our free and professional mass organizations independent of political parties and the government, so that we can reorganize the society through such organizations as parallel
so self-adminstration and anti-state authority. We must rely on the non-hierarchal organization of our ranks starting from the base up to choose our representatives and not vice versa as is customary in the traditional party organizations and in the government. The role and influence of the dominant and pro-power parties and elites should be removed from all our organizations. We should also benefit from the experiences of revolutionary movements throughout history, for example the experience of the Spanish Revolution in 1936, the revolutionary student wave in France in 1968, and the social revolutions in Latin America and others in the beginning of the last century, ...etc.

We understand from the historical experiences and experiences in recent years such as what happened in Tunisia, Iran and Iraq that we must all having solidarity against racism and sectarianism and rely on self-organization and self-adminstratoin building in farms, work places, schools, hospitals and other social affairs.


No to sovereignty and repression

Yes to freedom, equality and social justice


Kurdish-speaking Anarchists Forum
(KAF)

07 October 2019

https://anarkistan.com

https://facebook.com/sekoy.anarkistan

https://twitter.com/anarkistan

anarkistan@riseup.net

التضامن مع الأحتجاجات الجماهيرية في العراق

 

نحن الأنارکيين (الأشتراکيين الأحرار) كباقي التحرريين في العالم نراقب بامعان خطواتکم الثورية، دون تقصير أو ترخي. سنحاول ايصال اصواتکم الى أبعد مکان عن طريق الصحافة الحرة و شبكات التواصل الاجتماعي وكذلك من خلال علاقاتنا مع الرفاق الأنارکيين في البلدان الأوروبية. سنبذل قصارى جهودنا في المساهمة في کافة النشاطات التضامنية والى جانبكم في البلدان الاوروبية.

انتم لستم وحدکم في نضالاتکم فان کل التحرريين في العالم بشکل عام هم متضامنين معکم. نامل استمرار شرارة انتفاضتکم. انتم لم تجبروا السلطة الدکتاتورية علي التفاوض معكم فقط بل جلبتم الرعب الى نفوس الدکتاتوريات المجاورة وجعلتموهم قلقون على عروشهم. لقد رضغتم السلطة الحاكمة للاستماع اليكم وسياتوكم بوعود كاذبة ليخمدوا نار ثورتكم. إخماد وقمع الثورة تعني هزيمتنا وهزيمة كل الحركات التحررية.

علينا أن نبدأ بالعمل ولا نسمح لهم بکسب واستغلال الوقت لتعزيز قواتهم القمعية. ينبغي علينا تقوية جمعياتنا ومجالسنا في –المحلات، المعامل، المدارس، المکاتب و الدوائر ونحاول قدر الامکان تشکيل منظماتنا الجماهيرية و المهنية الحرة والمستقلة عن الاحزاب السياسية و الحکومة، لکي نتمکن اعادة تنظيم المجتمع عن طريق تلك المنظمات کالإدارة الذاتية الموازية والمضادة لسلطة الدولة ومن اجل ذلك يجب ان نعتمد علي تنظيم صفوفنا بانطلاقنا من القاعدة صعودا لاختيار ممثلينا وليس العكس كما هو المالوف في التنظيمات الحزبية التقليدية وفي الحكومةا. ينبغي ابعاد دور و تأثير الاحزاب والنخب السائدة والموالية للسلطة عن کافة منظماتنا، الى ذلك علينا ان نستفيد من تجارب الحركات الثورية عبر التاريخ ، فعلي سبيل المثال تجربة الثورة الاسبانية سنة 1936 و الموجة الطلابية الثورية في فرنسا سنة1968 و الثورات الإجتماعية في أمريکا اللاتينية وفي بداية القرن العشرين و … الخ.

نفهم من التجارب التأريخية والتجارب الحاضرة في السنوات الأخيرة كالذي حدث في تونس وإيران والعراق أنه لابديل لنا سوى أن نتضامن جميعا ضد العنصرية والمذهبية ونعتمد على التنظيم الذاتي وبناء الإدارات الذاتية في المزارع، المعامل، المدارس، المستشفيات وباقي الشؤون الاجتماعية.

لا للسيادة والقمع

نعم للحرية والمساواة و العدالة الاجتماعية

منتدى الأنارکيينات الناطقينات باللغة الکردية (کاف)

07 تشرين الأول 2019

——————-

الموقع الكتروني

https://anarkistan.com

الفيسبوک

https://facebook.com/sekoy.anarkistan

تويتر

http://twitter.com/anarkistan

البريد الکتروني

anarkistan@riseup.net