هاوپشتی لەتەک ڕاپەڕینەکانی لوبنان و عیراق و ئێران و ئەمەریکای لاتین، هاوسەنگەریی لەتەک ڕۆژاوا

“هاوپشتی لەتەک ڕاپەڕینەکانی لوبنان و عیراق و ئێران و ئەمەریکای لاتین، هاوسەنگەریی لەتەک ڕۆژاوا “

لەژێر ئەو درووشمە ئێوارەی 28ی نۆڤەمبەری 2019 کۆمەڵێک لە ئەنارشیستانی شاری کۆڵن گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، کە لە چالاکانی ئەو گرووپانە پێکهاتبوون:

( ئەنارشۆ–فێمینیست، ئەنارکۆ–سەندیکالیست، فۆرومی ئەنارشیستیی کۆڵن، فۆرومی ئەنارشیستانی کوردیی–زمان) …

بێجگە لە کۆمەڵێک پلاکارت بە زمانی ئاڵمانی و فارسی و عەرەبی، دوو لافیتە بە زمانی ئاڵمانی و فارسی درووشمی چالاکییەکەیان لەسەر نووسرابوو.

لە درێژە و کۆتایی چالاکییەکە وەک چالاکی نافەرمانیی مەدەنیی و بەزاندنی سنوورەکانی دەوڵەت و پۆلیس بۆ چالاکییە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان، چالاکان بە لافیتە و ئاڵا و پلاکارت و گوتنەوەی درووشمی “هاوپشتی دژە–نەتەوەیی Antinationale soliraität” بەنێو وێستگەی نێوەندیی شاری کۆڵن سوورانەوە؛ ئاوا دەرکەوتنێکی نائاسایی زۆرێک لە ڕێبوارانی تووشی سەرسوڕمان کرد و پۆلیس ڕاکەڕاک کەوتە دوای چالاکان .

Plakart 28.11 -

وەڵامێک بنووسە

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.