All posts by azadebram

ئەمڕۆ سایەقی لۆری و شاحنەکان ڕۆڵی پۆلیسیان بینی

13/10/2021

بزوتنەوەی عەزلکردنی دیواری خانوو چاککردنی شێ و تەڕی و کەڕوی خانوو کە لە بریتانیا  29 ملیۆن خانوو ئەم گرفتانەیان هەیە، ئەمڕۆ بە 40 کەسیانەوە جارێکی تریش چالاکییەکی ڕاستەوخۆیان ئەنجام دا بە داگیرکردنی مۆتۆروەیەک.  ئا لەو کاتەی کە سەیارەیەکی زۆریان ڕاوەستان بە هۆی چالاکییەکەیانەوە، چەند سایەقێکی لۆری و شاحنە دابەزین بۆ چالاکوانەکان و پڕیان پیاداکردن و وەکو کەلاك لەسەر جادەکە بەکێشیان کردن و دروشم و لافیتەکانیان فڕێ دان و کەوتنە پاڵپێوەنانیان بۆ کردنەوەی ڕێگاکە.

لەوەش خراپتر هاتنی پۆلیس بوو کە لە بری ئەوەی سزای سایەقەکان بدات کە کارێکی خراپیان کردووە کە بە هیچ شێوەیەك سەلامەتی و بێمزەڕێتی چالاکوانەکانیان ، ڕەچاو نەکردوە بە ڕاکێشانیان لەسە جادەکە، 35 کەسیان لێگرتن سایەقەکانیش وەکو بەرزەکی بانان بۆی دەرچون .

تکایە تەماشای ئەم لینکە بکە بۆ بینینی چالاکییەکە و ڕۆڵی سایەقەکان:  ڕەنگە پێویست بکات کە کۆپی لینکەکە بکەیت لە گوگڵ پەیستی بکەیت تاکو گوێت لێی بێت

یەکێتییەکی سەرنجڕاکێش ، هاوپشتییەکی زۆر باش:

13/10/2021

90 کرێکاری گوگڵ و 300  کرێکاری ئەمازۆن نامەیەکیان بۆ ئیدارەی گوگڵ و ئەمازۆن واژۆ کردەوە نوسیوە دژ بە پرۆژەی ، Project Nimbus ، و هەڵوێستی خۆیان زۆر بە روونی دەربریوە.

پرۆژەی نیمباس ، پرۆژەی فرۆشتنی مەترسیدارتیرن تەکنەلۆجیایە بە دەوڵەتان.  لەو کاتەدا کە ئیسرائیل هێڕشی کردە سەر غەزە و 250 کەسی کوشت کە لە ناویانا 60 منداڵ هەبوون،  خاوەنی پرۆژەکە کە پرۆژەی گوگڵ و ئەمازۆنە گرێبەستێکیان لە تەك سوپا و حکومەتی ئیسرائیلدا واژۆکرد بە دانی بڕێك لەم تەکنەلۆجیا هەرە پێشکەوتووانە کە بایی 1.2 ملیار دۆلار بوو،، تاکو خزمەت بە سوپای ئیسرائیل بکات لە بارەی کۆکردنەوەی دەیتاوە پاش چاودێریکرنی فەلەستینییەکان، هەروەها کارئاساییش دەکات لە داگیرکردنی خاکی زیاتری فەلەستینییەکان و دانانی جولەکە تێیدا.

لە کۆتایی نامەکەیاندا سەرزەنشت و سەرەکۆنەی گوگڵ و ئەمازۆنیان کردووە و داوا لە سەرانی گوگڵ و ئەمازۆن دەکەن کە ئەم پرۆژەییە هەڵوەشێننەوە.   هاوکاتیش  داوایان لە کرێکارانی دونیا کردووە کە لە بواری تەکنەلۆجیادا کاردەکەن، پشتگیرییان بکەن و یەكبگرن بۆ دروستکردنی دونیایەک کە پێشخستنی تەکنەلۆجیاکەی  سەلامەتی هەموان ڕەچاوبکرێت و ڕیز و کەرامەتیش بۆ هەموو کەس .

Amazon, Google workers call for termination of Israeli military contracts |  TheHill
I'm not a robot': Amazon workers condemn unsafe, grueling conditions at  warehouse | Amazon | The Guardian

ئامرازەکانی بەرهەمهێنان:

زاهیر باهیر

12/10/2021

لە ڕێگای موڵکایەتی ئامرازەکانی بەرهەمهێنانەوە بە تەنها، پڕۆلیتاریا ناچەوسێنرێتەوە و  قازانج دروستنابێت و سەرمایەش  کەڵەکە نابێت ئەگەر دەزگەیەکی توندووتیژ و خوێنڕێژی وەکو دەوڵەتی، لە پشتەوە نەبێت.  ئەوە دەوڵەت و دەسەڵاتە کە پارێزگاری لە سەروەت و سامان و خاوەنەکانیان دەکات، دەنا کرێکاران و هەژاران لە ماوەیەکی کەمدا ڕەچەڵەکی خۆیان دەردەهێنن و سامانەکانیشیان فەرهود دەکەن.

دەوڵەت تا ئێستاش باشترین و بەکارترین ئامرازە بۆ پاراستنی موڵکیەت و بەردەوامپێدانیی.  سەرمایەداری چەندێك جیهانیگیریی بێت، هێشتا ناتوانێت بێ دەوڵەت بژی و دەستبەرداری ببێت.

دەوڵەت  پایەی هەرە سەرەکی ئەم سیستەمەیە ، بۆیە خەباتکردن دژ بە دەوڵەت، خەباتە دژ بە سیستەمەکە ، داخوازی دەوڵەت، هەر چەشنێکیان بێت ، داخوازی مانەوەی ئەم سیستمەیە و درێژکردنەوەی تەمەنێتی. 

لە لات سەیر نەبێت کە هەژاران زیاتر هەژار بوون و ژمارەشیان سەرکەوتووە:

زاهیر باهیر

08/10/2021

ساماندارەکانی ئەمەریکا دەوڵەمەندتر بوون لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا. بە گۆێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری Forbes کە لەم ڕۆژانەدا بڵاوی کردۆتەوە ساماندارەکانی ئەمەرریکا لەم سسەردەمی کۆرۆنایەدا زۆر دەوڵەمەند بوون.  بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە :

  • ئەم دەوڵەمەندانە لە سەدا 40 دەوڵەمەندتربوون .
  • ·        400 لەو دەوڵەمەندانە هەر یەکەیان بڕی سامانیان لانی کەم 2.9 ملیار دۆلار سەرکەوتووە.
  • جێف بێزۆس بۆ ساڵی چوارەم لە سەری سەرەوەیە لە لیستی هەرە دەوڵەمەندەکانی دونیادا کە سامانەکەی 201 ملیار دۆلارە .  بە پلەی دووهەم ئێلون میسك-ە خاوەنی کۆمپانیای تێسلە کە خاوەنی 195.5 ملیار دۆلارە.  بە پلەی سێیەم  مارك زێکەربێرک-ی فەیسبووك دێت کە سامانەکەی 134.5 ملیار دۆلارە.
  • لیستی سوپەر دەوڵەمەندەکان 44 کەسی نوێی هاتۆتە سەر کە بەرزترین ژمارەیە لە ساڵی 2007 وە .
  • کەسی هەر دەوڵەمەندی ئەو 44 کەسە نوێیە ژنێکە بە ناوی : Miriam Adelson  کە سامانەکەی 30.4 ملیار دۆلارە .
  • گەنجترین کەس لەو گروپە Sam Bankman-Fried کە سامانی ئەو بە 22.5 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.
  • بۆ ئەوەی کە ناوت لەم لیستەدا بێت کە دەوڵەمەندیت، سامانت لانی کەم دەبێت 2.9 ملیار دۆلار بیت ، ئەم بڕەش لە ساڵی پارەوە بە بڕی 800 ملیۆن دۆلار سەرکەوتووە.

دۆناڵ ترامپی کۆنە سەرۆکی ئەمەریکا بۆ یەکەم جار ناوی لە لیستەکەدا نەما جونکە سامانەکەی دابەزی تا ئەو ڕادەیەی کە گۆڤاری فۆربیس لە لیستەکە کردییە دەرەەوە.  لە ئێستادا ئەو تەنها 2.5 ملیار دۆلار سامانێتی کە 400 ملیۆن دۆلاری نوقسانە تاکو لە لیستەکەدا بمێنیتەوە.  ترامپ 600 ملیۆن دۆلاری لە دەستداوە لە ساڵی پارەوە . 

Elon Musk and Jeff Bezos, Tim Cook and Mark Zuckerberg, Steve Jobs and Bill  Gates – which billionaire tech CEOs have had the biggest feuds? | South  China Morning Post

کەمیی غاز و بەرزبوونەوەی نرخەکەی:

زاهیر باهیر

08/20/2021

لە میدیای بریتانی قسەیەکی زۆر لەسەر غاز و نرخی غاز و دەستکەوتنی دەکرێت، هاوکاتیش تا ئێستا نزیکەی 12 کۆمپانیای غاز مایەپوچ بوون . گرفتی غاز لەوە دەکات گرفتێکی گەورە بێت کە ئەم زستانە ڕووبەڕووی ئەوروپا و بریتانیا دەبێتەوە.

تا ئێستاش ڕوسیا بە بڕی لە سەدا 40 پێداویستی غازی ئەوروپا لە بۆرییەکانی کە بە ئۆکرانیادا تێپەڕدەبێت ، دابین دەکات ، بەڵام وەکو میدیا دەیڵێت لە مانگی یەکی ئەماساڵەوە تاکو مانگی پێشوو ڕوسیا ناردنی غازی بە بڕی لە سەدا 17 کەمکردۆتەوە ئەمەش گرفتێکی گەورەی بۆ ئەوروپا و بریتانیان دروستکردووە.  هەر لەبەر ئەمەشە کە ئەوروپا داوا دەکات کە پۆتین بڕی دەرهێنانی غاز زیاد بکات و ئەمەریکاش هەڕەشە دەکات و دەڵێت نابێت ڕوسیا پرسی غاز بە خراپیی بەکاربهێنێت و بیکاتە چەکێك دژ بە ئەوروپا.

ئەوەی ئاشکرایە ئەم کێشەیە زۆر زیاتر ڕووبەڕووی بریتانیا و دانیشتوانی بوەتەوە تاکو ئەوروپا .  لە ئێستادا زۆرێك لە بزنسمانەکان و شارەزایان لەو بواری وزەدا، پێشبینی دەکەن کە دابینکردنی خواردن و بەرهەمهێنانی خۆراك هێواش دەبێتەوە و هەندێك لە کارگەکانیشش بەرەو داخستن دەڕۆن . 

ئەوەی کە ئەم گرفتەی لە بریتانیا زیاتر کردووە، بەشێکی زۆری پەیوەندی بە سیاسەتی حکومەتە ، دەوڵەتەوە هەیە، ئەویش :  حکومەت ڕێگای داوە کە مەخزەنی غازەکان دابخرێت ، بلۆکی بای دەرەوەی کردووە، هاوکاریی و کۆمەکی دروستکردنی کارەبای لە وەرگرتنی وزەی ڕۆژ ، کەمکردۆتەوە، محەتەی وزەی نوەوی وەستاندووە و نەبوونی پلانی درێژخایەنە بۆ دابینکردنی وزەی پێویست.  

A pressure metre at a gas storage facility.

لە مەزاتخانەی هەڵبژاردندا

زاهیر باهیر

06/10/2021

” نوێنەرەکانی”  میللەت ئەمجارەش داوامان لێدەکەن بیانخەینەوە سەر کورسی دەسەڵات ، بیانبەینەوە بەر ناز و نیعمەت ، بیانکەین بە توێژاڵێکی باڵادەستی سەرو خۆمان، بۆ دەستدرێژیکردنە سەرمان و خواردنی مافەکانمان، بۆ خواست و مەبەستی تایبەتی، نەک ئێمە، بەڵکو  خۆیان.

ئەمڕۆ مەزاتخانەیەك لە عێراق و کوردستاندا دانراوە، بەڵتەچییەکان، ناشیرترین و فێڵبازترین کەسانی ” نیشتمان” لەو مەزاتخانەیەدا خۆیان هەڕاج دەکەن، بە نرخێکی گەلێك گران ، نەك هەرزان .  نرخێکە کە تۆ ئومێد و توانا و ویژدان و خواستی خۆتی بۆ 4 ساڵ یاخود زیاتر پێدەفرۆشی، ویژدانی خۆت لەدەستدەدەیت، قسە و متمانەی خۆت لە بەین دەبەیت، دواتریش پەشیمانیت دادت نادات.

ئێمە لە بەرانبەر ئەزموونێكی تێشکاوی نەك هەر کوردستانیی یاخودی عێراقیی بەڵکو جیهانی شکستخواردووداین ، ئێمە لەبەردەم گەورەترین درۆی مێژووییداین ،  درۆیەك کە چەند سەدەیەکە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمەریکا چەندبارە دەبێتەوە، هاوکاتیش ئەم پرۆسەیە لە عەوێزەی گۆڕانکارییە لاوەکییەکانیشدا نەهاتووە. لە باری چاککردنی ژیانی خراپی خەڵکیدا نییە، گەندەڵیی، نەبوونی ئازادیی و دادوەری کۆمەڵایەتی و نایەکسانی بنەبڕ ناکات، کێشەی چینایەتی و پلەداریی [ هیرراشییەتی] نێو کۆمەڵ چارەسەرناکات ، کێشەکانی وەکو بێ خانووبەرەیی، بەتاڵەیی، گرانی پێداویستییەکانی ژیان، زوڵم و زۆر، هەڵاواردن و جودایی نێوان نەتەوەکان، ڕەگەزەکان دەستکاری ناکات.

لەم پرۆسەیەدا ئێمە نوێنەرانی بزنس و سامانداران و هەڵدەبژێرین، خزمەتکاران و پارێزەرانی دەوڵەت و سیستەمەکە، هەڵدەبژێرین، ئەوانەی کە دەستنیشانیان دەکەین تەنها ئەوانەن کە بەجێهێنەری یاخود جێبەجێکاری فرمانەکانی هێزە ڕەش و تاریکەکانن، بەجێگەیاندنی ئەجەندە شاراوەکانی کۆمپانیا زەبەڵاحەکان و بانقەکان و هەرە ساماندارانی جیهانین، ” نوێنەر” ەکانی ئێمە تەنها فرمانە سەپێنراوەکانی ئەوان شەرعیەت پێدەدەن، بۆمان دەکەنە یاسا و یاساکەش دەئاڵێتە گەردنمان و سڕمان دەکات، توانامان دیاریدەکات، ڕوانگە و بیرکردنەوەمان نا کارا دەکات.

گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکان لەوێوە و بە هۆی ئەو ” نوێنەرانەمانەوە” ناکرێن گەر ئەوانە بکرانایە هەر دەمێك بوو هەڵبژاردن یاساخ کرابوو.  ئاخر دەچێتە ئاوەزی کێوە کە خەڵکانی دەستڕۆیشتوو پرۆسەیەك بۆ تۆ ڕەواببینن، کە خۆیان زەرەرمەند بکات؟!!

لە ماوەی 4 ساڵ یازیاتر ئەوەی کە ئێمە هەڵیان دەبژێرین تەنها پەنجە هەڵبڕین و دەنگدانە بە هەندێك کێشە و پرسی لاوەکی ، هەموومان ئەوانەمان بینیوە.  ئەوەی کە گرنگە و دێتە پێشەوە لەو ماوەیەدا کە ئەو ” نوێنەرانە” متمانەیان پێکراوە، هیچیێك لەو پرسە سەرکەییانە ناهێرێنە ناو دیوەخانەکە، لە پشتی ئەمانەوە قسەی لەسەر دەکرێت و دەرگای بۆ ئاوەڵا دەکرێت، یاخود هەر بە ئۆتۆماتیکی پرسەکان خۆیان بەڕێدەچن، زۆریان ڕەنگە لە تەمەنماناد هەر نەزانیین، چی کراوە و چی بووە.

سەرەڕای ئەوانەش ئەوەی کە دەسەڵاتی فیعلی هەیە پۆلیسێكە لەسەر شەقام، سەربازێکە ئەمنێکە لە خاڵی چاودێری و پشکنینا، بەڕیوەبەری قوتابخانە ، خەستخانە دائیرەیەکە ، سەرۆکی کۆمپانیا یا بانقێکە، دادگایە، سەرۆکی پۆلیسە ، ئەمنە ، جێنڕاڵێکی نێو سوپایە، سەرۆکی خێزانێکە یا تیرەیەك یا هۆزێکە.  هەرچی بێتە سەر تەختی فرمانداریی یا هەر کەس بە ” نوێنەرت” هەڵبژێریت ئەم دەسەڵاتانەی سەرەوە کە بەشێکی زۆر کەمن ناگۆڕێن و بگرە مەترسیدارتریش دەبن.

ئەی جێگرەوە [بەدیل] چییە؟

بەدیل دەنگنەدانە و گەیاندنی پەیامە بە دەسەڵاتداران کە کورد وتەنی ” ئەو خورمایەی ئەوان خواردویانە، دەنکەکەی لە گیرفانی ئێمەدایە”  .  دەنگنەدان پلەی هۆشیاری سەرەتایی خەڵکە ، هەنگاوی گرنگی یەکەمە.

 هەنگاوی دووهەم خۆڕێکخستنمانە لە شوێنی خۆێندن و سەرکار و گەڕەك و گوندە.  تاوو توێکردنی ئەم ئەزموونە شکستخواردوەیە، دۆزینەوەی ڕێگای نوێیە لە بەرگریکردنی لە خۆمان و لە بەدەستهێنانی ویست و داواکاریەکانمانا، پشتکردنە پارتەکان و بازاڕکردن بۆ شتە ناپێویستییە زیادەکانە، بەگژاچوونەوەی نەریت و خویەکە کە ئێمە هەموومان پێی نەیارین، بەڵام ناچارکراوین، ئەو خوو نەریتانەی خەسڵەتی  جیهانگیرییە . کردنی کۆبوونەوەی فراوان و قسەکردنە لەسەر کێشەکانمان و دانی بڕیارەکانە بە دەستەجەمعی لە ڕێگای دیمۆکراتی ڕاستەوخۆوە. کە هەموو کەس مافی دەنگدان و قسەکردن و لێدوانی لەسەر تەواوی پرسەکان و کێشەکان هەیە تا ئەو ڕادەیەی کە ڕای تاکە کەسێکیش کە گەنجێکی 14 یا 15 ساڵ بێت وێرای جیاوازی ڕاو بۆچونی دەکرێت، زۆر بە هەند وەرگیرێت.  کردنی کاری هەرەوەزییە و کۆمەك و یارمەتی هەرەوەزیانە ، ژیانی هەروەزیانەیە. ژینگە دۆستی و پاراستنی و ژیانی هارمۆنیانە لەگەڵ سروشتدایە، کردنی کۆمەڵە بە کۆمەڵێکی ئیکۆلۆجیی.

ئەوەی کە گرنگە لەو کۆبوەنەوە گشتیانەدا ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرە نوێنەرایەتییەکە، واتە ڕەتکردنەوەی بیرۆکراییەت.  ئەوەی کە بەڕیوەدەبرێت و دەبێتە سیستەم لەوێدا بوونی ‘ نێردەرە’ یاخود ‘ ڕاسپێرەر’ واتە وەڤد یاخود مەندوب کە ئەرکی ئەمان لە ناردنیانا بۆ هەر شوێنێک تەنها گەیاندنی ڕاسپاردەکانە و هێنانەوەی وەڵامە بۆ کۆبوونەوەکانی خەڵکی، لەمە زیاتر هیچ مافێکیان نیە بە سازشکردن یا قەبوڵکردنی شتێك، یا خاڵێك لە دەرەوەی ئەوەی کە پێیان وتراوە یا ڕاسپێرراوە.

ئەمانە ڕێگا سەرەتاییەکانن، من دەڵیم راستەکانن لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانمانا.  چارەسەری سەرەکی لەوێوە هەنگاو دەنرێت بە بڕیار و ڕازیبوونی هەموان لە کۆبونەوەکانا ، کە خۆیان باشتر لە خەڵکانی دەرەوەی خۆیان، دەیزانن.  

Zaherbaher.com   

سەرسام مەبە کە لە لانکەی دیمۆکراتیی، لە نێو کۆمەڵی مەدەنی ئەم نوسینە دەخوێنیتەوە!!

زاهیر باهیر

04/10/2021

دوی ئەوەی کە  Sarah Everard لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا بە دەستی پۆلیسێك کە پلەیەکی تایبەتی هەبوو ئەویش بە مۆڵەت پێدانی بە چەكهەڵگرتن و متمانەپێکردنی تا ڕادەی پاراستنی کەسانی دیبلۆماسیی، وتار و ڕاپۆرتێکی ئێکجار زۆر لەسەر ئازادیی کچان  و ژنان و سەلامەتییان لە نێو ماڵان و لە دەروەدا، نوسراوە.  هاوکاتیش گەلێك چەڵتە چەڵتیشی لە دیوەخانی بەڵتەچییەکانی بریتانیادا لەسەر کراوە .  زۆرێکیش پێشنیار و پێشنیاز بۆ چاککردنی ئەو بارودۆخە، کراوە.

ئێستاش لە گەرمەی دادگاییکردنی ئەو پۆلیسەدا، Wayne Couzens ، لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا هێشتا لە دوای کوژرانی ‘ سارا’ وە لە 28 هەفتەدا 81 ژن کوژراون،  کە دەکاتە نزیکەی 3 ژن لە هەفتەیەکدا، کە 16 لەمانە لەلایە ئەو پۆلیسانەوە بوون کە لە خزمەتدا/ پیشەکەیاندا بەردەوامبوون.

لە نێوانی ساڵی 2009 وە بۆ 2018  بە ژمارە 1425 کچ و ژن کوژراون کە تەمەمیان لە نێوانی 14 و 100 ساڵدا بووە. لەم ژمارەیە، 1425 ، 278 ژنیان تەمەنیان لەسەرو 60 ساڵەوە بووە، لە 127 کەیسی ئەم قوربانیانە خراپترین شێوەی توندوتیژی لە کوشتنیانا، بەکارهێنراوە.  لە بەکارهێنانی توێژینەوەیەکەدا دەرکەوتوە کە 9 ژن لە 13 ژن لە قوربانییەکان کە تەمەنیان لەسەرو 80 ساڵەوە وە بوون، قوربانی لاقەکردن و دەستدرێژی جنسی بوون.  لەگەڵ ئەمەشدا لە ساڵی 2018/2019 دا تەنها لە سەدا 6 ی ئەم پیاوە تاوانبارانە سزایاندراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لە سای ئازادیی دەستکەوتنی زانیارییەکان، دەستکەوتووە، لە سەدا 62ی ئەو  ژنانەی کە کوژراون لەسەر دەستی مێرد و بۆیفرێند یاخود کۆنە مێرد و بۆیفرێددا بووە، سێیەکی ئەم قوربانیانەش یا  ماڵیان بەجێهێشتووە و ڕۆیشتون، یاخود لە پرۆسەی ماڵ بەجێهێڵاندا بوون.  لە سەدا 92 ئەوانەی کو کوژراون ، لە لایەن ناسیاویانەوە کوژراون، یەك لە دوازدەی ئەو ژنانەشی کە کوژراون لە لایەن کوڕەکانیانەوە کوژراون.

بەداخەوە کە ئەوە حاڵی ژنانە لەم وڵاتەدا، دیارە ئەوانەشیان کە دەژین ڕوبەڕوی گەلێك کێشەی هەڵاواردنی و کۆمێنتی سیكستیانە و مامەڵەی زۆر ناشیرینی خێزان بە مێرد و باوك و دایك کەس کارەوە بوونەتەوە یا دەبنەوە.  هەروەها کرێ و موچەی کەم کە تا ئێستاش ژنان لە سەدا 15 کەمتر لە پیاو وەردەگرن لە کەرتە تایبەتییەکانی کارکردندا.  ئەمە جگە لەوەی کە ڕووبەڕووی دوکەوتنی پیاو دەبنەوە و گێچەڵی زۆریان پێدەکرێت، کە زۆر جار ئەم کەیسانە دەگاتە پۆلیس و داگاش.

ئەمە نیشانی دەدات  ئاشکرایە کە هەرگیز ئازادیی و یەکسانیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتیی لە کۆمەڵی سەرمایەداری و لیبراڵدا بەدەستنایەت، تا ئەو کاتەی کە پرسی چینایەتی و کۆمەڵی پلەداریی [ هیرراشی] بمێنێت ئەم کێشانە بەردەوام دەبن، کە ئەمانەش خەسڵەت یا تایبەمەندی خودی سیستەمەکە خۆیەتی.

ئەوەی کە ماوەتەوە بیڵێم: جێگای داخە کە ڕۆشنبیری کورد و جالییەی کوردی لە بریتانیا بە مەبەست یاخود بێ مەبەست ئەم ڕووە قێزەوند و نامرۆیانەی نێو ئەم کۆمەڵە و ئەم دەوڵەتە باس ناکەن ، بۆیە تا ئێستاش لەناو ڕەوەندی کوردی لێرە و لە کوردستانیش وڵاتی بریتانیا و ئەمەریکا بە پێشڕەوی دیمۆکراتی و ئازادیی ، مرۆڤدۆستی، دەزانن.  

 

The 81 women, named below.

Some of the victims, first column, top to bottom: Judith Nibbs, Palmira Silva, Riasat Bi; second column, top to bottom: Rosina Coleman, Norma Bell; third column, top to bottom: Ruby Wilson, Nellie Geraghty; fourth column, top to bottom: Ruth Williams, Eulin Hastings, Lea Adri-Soejoko; fifth column, top to bottom: Paula Castle, Iris Owens

The Metropolitan Police is beyond redemption” – Skynews interview with Kate Wilson on her court victory against the police.

02/10/2021

“The Metropolitan Police is beyond redemption” – Skynews interview with Kate Wilson, of Police Spies Out of Lives, on her court victory against the police

https://youtu.be/h7aJwnd2b48

Environmental activist Kate Wilson tells Sky’s Sarah-Jane Mee about winning a landmark tribunal against the Metropolitan Police for human rights breaches, after she was deceived into a relationship with an undercover officer. Ms Wilson was involved with a man she knew as ‘Mark Stone’ for almost two years, but years later found out that he was actually a married police officer called Mark Kennedy, who’d been sent to spy on environmental activists. She says the Metropolitan Police are ‘beyond redemption’ after a series of investigations into the force found it was institutionally racist and corrupt and there needs to be a rethinking of its powers

.

“شرطة العاصمة لا يمكن تعويضها” – مقابلة Skynews مع كيت ويلسون ، من الجواسيس الشرطيون خارج الحياة ، حول انتصار المحكمة ضد الشرطة.

الناشطة البيئية كيت ويلسون تخبر سارة-جين مي من سكاي عن فوزها بمحكمة تاريخية ضد شرطة العاصمة لانتهاكات حقوق الإنسان ، بعد أن تم خداعها في علاقة مع ضابط سري. كانت ويلسون متورطة مع رجل كانت تعرفه باسم “مارك ستون” لمدة عامين تقريبًا ، ولكن بعد سنوات اكتشفت أنه متزوج بالفعل  قام ضابط شرطة باستدعاء مارك كينيدي ، والذي تم إرساله للتجسس على نشطاء البيئة. وتقول إن شرطة العاصمة “لا يمكن تعويضها” بعد أن وجدت سلسلة من التحقيقات في القوة أنها عنصرية مؤسسية وفاسدة وأن هناك حاجة إلى إعادة التفكير في سلطاتها.

ناڕەزایی لە بەرازیل

03/10/2021

دوێنێ شەمە، 02/10/21 بۆ جارێکی دیکەش خەڵکانێکی ئێکجار زۆر ڕاژانەوە سەر شەقامەکانی زۆرێك لە شارە سەرەکییەکانی بەرازیل بۆ دەستکێشانەوەی سەرۆکەکەیان، Jair Bolsonaro ، و دانی بە دادگا. 

ناڕەزاییەکانی خەڵکی دژ بە سیاسەتە خراپەکانێتی هەر لە مەیلی ڕاستڕەوێتی خۆی و حیزبەکەی و دروستکردنی بەتاڵە و گرانبوونی پێداویستییەکانی خەڵکی تا دەگاتە چارەسەری کۆرۆنا کە تا ئێستا نزیکەی 600 هەزار کەس لە وێ بەم نەخۆشییەو مردوون.

Protesters in Rio de Janeiro

جارێکی تریش دەوڵەتی دیمۆکراتیی، لانکەی ئازادیی، زەمینەی دادوەری کۆمەڵایەتیی، کەوتە لەرزە:

زاهیر باهیر

02/10/2021

‘کەیت وڵسن’ ئەو کچەیە [ ئافرەتەکەی ڕیزی پێشەوەیە لە وێنەکەداس] کە ماوەیەکی زۆرە  بۆ مافی مرۆبوون و ئازادیی سیاسیی، خۆی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیا لەم ڕۆژانەدا توانییان کەیسێك کە زیاتر لە دەیەیەکە پێوەی خەریکە و دەستی دەستی پێدەکرێت و حسابی بۆ ناکرێت و دوادەخرێت لە دیمەنێکی پڕ لەشەرمایەزاریی، لە دامەزراوەیەك کە پێیدەوترێت دادگا و دادوەریی ، لە نێو کۆمەڵێکدا کە مەشوورە بە مەدەنی و ڕێکردنی ئازادیی ، توانی کەیسەکەی بباتەوە، پۆلیسی بریتانیش پۆزشی تەواوی بۆ بهێنێتەوە و قەرەبووی ئەم هەموو ماوەیە و ئەم ئازار و سەریەشەشی بۆ بکرێتەوە.

‘کەیت وڵسن’  کچێکی چالاکی بواری ژینگە پارێزی و ژینگە دۆستی، کە لەگەڵ هەزاران کوڕان و کچانی گەنجی دیکەدا بووە  کە  چەندەها گروپی بەرگری و کەمپەینی گەورەیان بۆ پارێزگاری لە ژینگە،  هەر لە هەشتاکانەوە و دواتریش نەوەدەکان و ئێستاش، دروست کردوە و ئەم نەوە داوییەتە  دەست ئەو نەوە، بەردەوامبوون . 

پۆلیس هەر لە ساڵی 1968 وە تاکو ئەم دواییەش نەك هەر چاودێری گروپەکانی وەکو بەرگری لە لە ژینگە و چەپ و نقابە و پارتی سۆشیالیست وەرکەر و ئەنارکیستەکان و کەسانی سۆشیالیستی ئەکتیڤ،  کردووە بەڵکو زیاتر لە 139 کەسیان  لە ژن و لە پیاویان، بە ناو و شوناسنامەی ساختەوە  چوونەتە یاخود لە نزیکەوە چاودێری زیاد 1200 گروپیان لەو گروپانەی سەرەوە کردووە .  ئەم پۆلیسە سیخوڕانە نەك هەر بەشدارییان لەو گروپانەدا کردووە بەڵکو بۆ باشتر چاودێرییان و نزیکبوونەوە لێیان چەندەها پەیوەندی سێکسیشیان لەگەڵ كچان و کوڕانی ئەو گروپانەدا پەیداکردووە .

لە ساڵی 2003 دا ‘کەیت’ کە لە یەکێك لەو گروپانەدا چالاک بووە، یەکێك لەو پۆلیسانە بۆ نزیکەی دوو ساڵ پەیوەندی سێکسی لەگەڵیدا هەبووە و دواتر سیخوڕەکە  لەبەرجاو ونبووە ‘کەیت’-یش نەیزانیوە کە ئەوە سیخوڕ بووە بەسەریانەوە تاکو 2008 کە کەشف بووە ، ئیتر لەو کاتەوە ‘کەیت’ لە هەوڵی بەدادگا گەیاندنی ئەم سیخوڕەدا بووە بە هۆی بێ پارەیی و نادارایییەوە نەیتوانیوە پارێزەری بۆ بگرێت ئیدی خۆی و برادەرەکانی کەیسەکەیان سەروبەر گرتوەو گەیاندویانەتە دادگا.

هەر ‘کەیت’ بە تەنها نەبووە بەڵکو چەندەها کچی دیکەش ئەم پەیوەندییەیان هەبووە 3 کچیشیان منداڵیشیان لێیان هەبووە و دواتر سیخورەکان بە بیانویەك لە بیانوەکان خۆیان ونکردووە، یەکێك لەو منداڵانە کوڕێکە و تەمەنی 26 ساڵە .

ساڵی پار چەند دانیشتنێکی داداگا بۆ گەلێك لەو کەیسانە کرا کە کەیسەکانیش بە گوێرەی ساڵەکانە و لە کۆتایی هەفتانکانەوە دەستیپێکردووە، کە لە لایەن دادگاوە  لە وەختێکەوە بۆ وەختێکی دیکە بینراوە و دەبێنرێت کە هەندێکایان ماونەتەوە بۆ ئەمساڵ .

‘کەیت’ و هاوڕێکانی نەك هەر لە ڕوی سێکسییەوە بەکارهێنراون، بەڵکو نهێنی شەخسی  و ئازدیی خۆڕێکخستن و مافی مرۆڤیشیان لێزەوتکراوە  بۆیە دوای هەوڵ کۆششێکی زۆر کە کەیسەکە چووە دادگا و ‘ کەیت’ کەیسەکەی بردەوە. بردنەوەی کەیسەکە سەرکەوتنێکی دیکەی مرۆڤە بەرز و تێکۆشەرەکانە ، کەشفبوونی تاوان و تاوانبارێتی پۆلیس و دامەزراوەکەیانە ، دەرکەوتنی ئەرک و وەزیفەی راستەقینەی پۆلیسە لە کۆمەڵێكدا کە بەرگرییکردنە لە دەوڵەت و ئەم سیستەمە و بەردەوامیپێدانی،  کە هیچ جۆرە ئازادییەکی سیاسی تێدا نیە ئەوەندەی کە مەترسی لەسەر دەوڵەت و سیستەمەکە دروستبکات .

Signs by protesters at the Royal Courts of Justice in 2019.
Kate Wilson