ئایا ئابوری سۆشیالیستی و کۆمەڵی هەرەوەزی و ( کۆمۆنیستی) و پیکەوە ژیان و بەرهەمهێنان و وەك یەك سودمەندبوون، زانستە یان زاست نیە؟
ئەگەر زانستە، بۆ کەس هەوڵی بە مەنهەجکردنی لەبواری پەروەردەو فێرکردندا و بەکۆمەڵایتی کردنی نادات؟ بۆ نابێتە بابەتی ناوەندە ڕۆشنبیری فکری و ئەکادیمی و زانستیەکان؟
لەبەرامبەردا، بۆ هەموو داهێنانە زانستیەکان لە سای سیستەمی چینایەتی و هیرراشییەتدا تا ئێستا دەستی بەسەردا گیراوە و خراوەتە خزمەت بزنس و ئابوری کاولکاری کاپیتالیستەکانەوەو زانکۆی گەورە گەورەی لە دنیادا بۆ دەکرێتەوەو لەهیچ ناوەندێکی ڕۆشنبیری و فکری و ئەکادیمی و زانستیەوە ناخرێتە ژێر پرسیاری ڕیشەیی و لێکۆڵینەوە؟؟
ئایا ئەو کاولکارییە ژینگەیی و جەنگ و کوشتار و نابەرابەری و چەوساندنەوە گەورەیە و قەیرانە گەورە ژینگەیی و ژیاریە، ئاکامی ناتەبایی و ناکۆکی کەپیتالیزم و سیستم و میکانیزمەکەیەتی، یاخود حەتمیەتێکی سروشتیە؟ یان لەغەیبەوە خودایەکی پەنهان سەپاندویەتی؟
یان (کۆمۆیزم) پێشنیار و ئەڵتەرنایڤی ژیاێکی بێ جیاوازی نێوان ئینسانەکان و ئاشتبونەوەیانە لەتەك خۆیان و سروشت و گەڕانەوەی بەهایە بۆ تاك بە تاكی ئێنسانەکان و ئاشتی و پێکەوە ژیان؟؟
ئەوەی کە کتێبخانەیەك دەسوتێندرێت،، بەر لەهەڵوێستەکردن و پرسیار لەسەر سوتاندنی کتێب و کتێبخانەکە، سەرکوتگەری ئابوری و سیاسی و یاساییانەی دەسەڵاتێك دەخاتە ژێر پرسیار کە ژیان و ژینگەی هەموو خەڵکی سوتاندوە و داڕوخاندوە بەخودی پەروەردەو خوێندنیشەوە!
کردنی بەرگی تیرۆر بەبەری منداڵ و لاوانێکدا کەلەڕاستیدا خوێندن و کتێب هیچی تێدانەماوە بۆ ئەوان، ئاکامی نابوtکردنی سەرجەم کایەو بوارەکانی ژیانی خەڵکە، بەدەست کۆمەڵێك قازانجخۆر و گەندەخۆرەوە کە بۆ مانەوەی خۆیان و درێژەدان بەم گەندەخۆریە هیچیان بەدەستەوە نەماوە جگە لەوەی سەرکوتگەری و تیرۆریزمی خۆیان بکەن بەبەری قوربانیەکاندا!!
ئێمە وەک گرووپی (یانەی ئازادیخوازان) هاوڕێیان و هاریکارانی هاوڕێ (تەیب عارف) هەموو ڕۆژ و ساڵێک یادی هاوڕێی ماندوونەناس و ورەبەرز و بڕوا پتەوی خۆمان دەکەینەوە و هەرگیز ناتوانین ئەو لەبیربکەین، چونکە ئەو بووە بە بەشێک لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی ئەم گرووپە و چەندین کۆڕ و کۆمەڵی دیکەی پانتاییەکی جوگرافی کە بە عیراق ناسراوە.
ئێمە وەک سەرپەرشتیکارانی یانەی ئازادیخوازان و وەک هاوبیرانی هاوڕێ (تەیب عارف) خۆمان بە هاوخەم و هاودەردی خزمان و خێزان و هاوەڵان و دۆستانی ئەو دەزانین و مەرگی ئەو بە خەم و لێدانێکی گەورە لە بوونی شۆڕشگەرانە و کۆمەڵایەتیی خۆمان دەزانین.
هاوکات وەک وەفادارییەک بۆ خەون و ئامانجەکانی هاوڕێ (تەیب عارف) و گشت هاوڕێیانی ئازادیخواز و ڕێبوارانی ڕێی گەییشتن بە کۆمەڵی ناچینایەتیی، بە ئەوان و ئازیزانی ئەوان بەڵێن دەدەینەوە،کە بوونە شۆڕشگەرانە و کۆمەڵایەتییەکەی ئەوان لەنێو تێکۆشانی خۆمان دەپارێزین و وەک ڕۆشنایی و ڕێنمایەک لە ساتە سەخت وتاریکەکانی تێکۆشانی خۆمان لەبەرچاویان دەگرین.
هەردەم یاد و یاداوەریی (هاوڕێ تەیب)ی ئازادیخواز و کۆمونیستی دژە حزب و دژە دەوڵەت، وەک ورەبەخش و هیوابەخشی ئێمە و هاوچینانی چەوساوەی شۆڕشگەر دەمێنێت.
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.