All posts by azadebram

10 پیاوە هەرە دەوڵەمەندەکەی دونیا لە سەردەمی کۆرۆنادا سامانیان دووقات زیادی کردووە:

18/01/2022

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی ئۆکسفام دە پیاوی دونیا لەم سەردەمی کۆرۆنایەدا سامانیان دووقات سەرکەوتووە و گەیشتۆتە 1.5 تریلۆن دۆلار لە کاتێکدا کە 163 ملیۆن کەس کەوتنە ژێر هێڵی هەژارییەوە.

  • ئۆکسفام پێشبینی ئەوە دەکات کە لە ساڵی 2030 دا 3.3 ملیار کەس داهاتی ڕۆژانەیان لە 5.5 دۆلار کەمتر دەبێت.
  • داهاتی لە سەدا 99ی دانیشتوانی دونیا لە نێوانی مانگی مارتی 2020 بۆ مانگی ئۆکتۆبەری 2021 دابەزیوە.  ئەمە لە کاتێکدا ئێلون مسك، خاوەنی کۆمپانیای دروستکردنی سەیارەی کارەبایی  و 9 دەوڵەمەندەکەی دیکەی دونیا بە هەر هەمویان سامانیان ڕۆژانە بە بڕی 1.3 ملیار دۆلار سەرکەوتووە.
  • ئەم جەدۆلەی خوارەوە لیستی ناوی ساماندارانی دونیایە کە بە گوێرەی سامانەکەیان لە سەرەوە بۆ خوارەوو ڕیزکراوە. ژمارەکە کە هێمای دۆلاری لە پشتەوەیە ئەوە بڕی داهاتیانە.  [bn ، بی ئێن] کورتەی بلیۆنە بە ئینگلیزی کە بە کوردی دەبیتە ملیار .  هەر وەها وشەی Up   یانی : بە ڕێژەی ، بەو برە سەرکەوتوە:

Elon Musk $294.2bn up 1,016%

Jeff Bezos $202.6bn up 67%

Bernard Arnault & family $187.7bn up 130%

Bill Gates $137.4bn up 31%

Larry Ellison $125.7bn up 99%

Larry Page $122.8bn up 125%

Sergey Brin $118.3bn up 125%

Mark Zuckerberg $117.7bn up 101%

Steve Ballmer $104.4bn up 85%

Warren Buffett $101.5bn up 40%

  • ئۆکسفام داوا لە حکومەت دەکات کە تەنها بۆ یەكجار بە ڕێژەی لە سەدا 99 باج بخرێتە سەر ئەو داهاتەیان .  سەراپای ئەو باجە کافییە بۆ ڤاکسینی سەراپای خەڵکی هەموو جیهان و بەشی گۆڕانی سەرەکیش لە ژینگەدا دەکات و بەشی پارێزگاری لە تەندروستی خەڵکی لە 80 وڵاتدا دەکات. ڕاپۆرتەکە دەڵێت دوای دانی ئەم باجەش هێشتا ئەم 10 ساماندارە بە گشتیان  8 ملیار دۆلاریان بۆ دەمێنیتەوە. 
  • ئەم 10 پیاوە داهاتیان 6 جار لە سەدا 40 خەڵکی دونیا کە ژیانیان باش نییە زیاتر کە بە ژمارە دەکاتە 3.1 ملیار کەسە.
  • ئەم 10 ملیاردەرە گەر هەر یەکەیان ڕۆژانە ملیۆنێك دۆلار سەرف بکەن ئەو ئەو پارەیەیان بەش ی 414 ساڵ دەکات .   

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی ئۆکسفام دە پیاوی دونیا لەم سەردەمی کۆرۆنایەدا سامانیان دووقات سەرکەوتووە و گەیشتۆتە 1.5 تریلۆن دۆلار لە کاتێکدا کە 163 ملیۆن کەس کەوتنە ژێر هێڵی هەژارییەوە.

  • ئۆکسفام پێشبینی ئەوە دەکات کە لە ساڵی 2030 دا 3.3 ملیار کەس داهاتی ڕۆژانەیان لە 5.5 دۆلار کەمتر دەبێت.
  • داهاتی لە سەدا 99ی دانیشتوانی دونیا لە نێوانی مانگی مارتی 2020 بۆ مانگی ئۆکتۆبەری 2021 دابەزیوە.  ئەمە لە کاتێکدا ئێلون مسك، خاوەنی کۆمپانیای دروستکردنی سەیارەی کارەبایی  و 9 دەوڵەمەندەکەی دیکەی دونیا بە هەر هەمویان سامانیان ڕۆژانە بە بڕی 1.3 ملیار دۆلار سەرکەوتووە.
  • ئەم جەدۆلەی خوارەوە لیستی ناوی ساماندارانی دونیایە کە بە گوێرەی سامانەکەیان لە سەرەوە بۆ خوارەوو ڕیزکراوە. ژمارەکە کە هێمای دۆلاری لە پشتەوەیە ئەوە بڕی داهاتیانە.  [bn ، بی ئێن] کورتەی بلیۆنە بە ئینگلیزی کە بە کوردی دەبیتە ملیار .  هەر وەها وشەی Up   یانی : بە ڕێژەی ، بەو برە سەرکەوتوە:

Elon Musk $294.2bn up 1,016%

Jeff Bezos $202.6bn up 67%

Bernard Arnault & family $187.7bn up 130%

Bill Gates $137.4bn up 31%

Larry Ellison $125.7bn up 99%

Larry Page $122.8bn up 125%

Sergey Brin $118.3bn up 125%

Mark Zuckerberg $117.7bn up 101%

Steve Ballmer $104.4bn up 85%

Warren Buffett $101.5bn up 40%

  • ئۆکسفام داوا لە حکومەت دەکات کە تەنها بۆ یەكجار بە ڕێژەی لە سەدا 99 باج بخرێتە سەر ئەو داهاتەیان .  سەراپای ئەو باجە کافییە بۆ ڤاکسینی سەراپای خەڵکی هەموو جیهان و بەشی گۆڕانی سەرەکیش لە ژینگەدا دەکات و بەشی پارێزگاری لە تەندروستی خەڵکی لە 80 وڵاتدا دەکات. ڕاپۆرتەکە دەڵێت دوای دانی ئەم باجەش هێشتا ئەم 10 ساماندارە بە گشتیان  8 ملیار دۆلاریان بۆ دەمێنیتەوە. 
  • ئەم 10 پیاوە داهاتیان 6 جار لە سەدا 40 خەڵکی دونیا کە ژیانیان باش نییە زیاتر کە بە ژمارە دەکاتە 3.1 ملیار کەسە.
  • ئەم 10 ملیاردەرە گەر هەر یەکەیان ڕۆژانە ملیۆنێك دۆلار سەرف بکەن ئەو ئەو پارەیەیان بەش ی 414 ساڵ دەکات .   
Elon Musk, the founder of Tesla

ڕاپۆرتێکی زۆر سەرنجڕاکێش:

17/01/2022

ئەمەی خوارە ڕاپۆرتێکە کە لە 22/11/21 بڵاوکرایەوە سەبارەت بە پیسکردنی ژینگە لە ڕوی خواردنەوە بە دروستکردنی زیادی غازیی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لەلایەن ژنان و پیاوانەوە هەروەها پڕە لە ئامار سەبارەت بە ژینگە و کارایی هەر لایەنێك لەسەری .

خاڵە گرنگەکانی ئەم راپۆرتە :

  • زۆرخۆری گۆشت لە لایەن پیاوانەوە دەبێتە هۆی پیسکردنی ژینگە بەدانەوەی غازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بە ڕێژەی لەسەدا 40 ، هەر ئاواش نیشانی دەدات کە لە سەدا 25 ڕژێمکردن [ Diet ] کە پەیوەستە بە دانەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنەوە لە هەڵبژاردەی خواردن و خواردنەوەوە دێت وەکو کۆفی و کحول و کێك.
  • توێژینەوەیەکی دیکە ئەوە نیشاندەدات کە ڕژێمکردنی ڕووەکی و ڤێگن، واتە ئەوانەی کە ڕووەکی و ڤیگنن،  لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا لە ڕژێمکردنی خواردنەکانی دیکە بە بڕی سێیەكی ئەوان غازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دروستدەکات.
  • بەرهەمهێنای خۆراك بە بڕی لە سەدا 30 دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دروستدەکات .
  • بە گوێرەی ئەو توێژنەوەی کە لە journal Plos One بووە دانەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە بەندە بە 3200 جۆر لە توخمەکانی خواردنەوە لە پشکنینی 212 کەسی بریتانییدا کە تۆماری خواردن و خواردنەوەیان لە 3 جار 24 سەعاتیدا کراوە، دەرکەوتووە کە بەروبومی ئاژەڵ بەرپرسیارە لە دانەوەی نزیکەی نیوەی بڕی گازی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن . توێژینەوەکە وردی کردۆتەوە کە لە سەدا 31 ئەم گازە لە گۆشتەوە دێت لە سەدا 14 لە شیر و شیرەمەنییەوە و لەسەدا 8یشی لە کێکەوە دێت .
  • هەمان توێژینەوە نیشانی دەدات ئەوانەی کە ڕوەکی خۆر نین و ئەوەی کە دەیخۆن لە سەدا 59 زیاتر لە دووەم ئۆکسیسی کاربۆن لە ڕووەکی خۆر دروستدەکات .  پیاوان لە سەدا 41 ئەوە پێكدەهێنن بە هۆی ئەوەی کە زیاتر لە ژنان گۆشت و خواردنەوە دەخۆن. 
  • پیاوان پارە لە کڕینی شت و مەكێکدا سەرف دەکەن کە دەبێتە هۆی دانەوەی کاربۆن بە بڕی لە سەدا 16 زیاتر لە ژنان.
  • لە وڵاتانیی کە داهاتی خەڵکەکەی بەرزە ئەوانەی کە ڤیگنن بە ڕێژەی لە سەدا 21 بۆ 34 کولفەی خواردنەکانیان کەمترە. بەڵام ڕووەکییەکان بە ڕێژی لە سەدا 27 بۆ 31 کولفەی خواردنیان دادەبەزێت.  
May be an image of food

پرۆتێست بۆ ئازادیی پرۆتێست و خۆپیشاندان و دەربرینی ڕاو بۆچون: 

16/01/2022

دوێنێ ڕۆژی شەمە ، 15/1/22 ، پرۆتێست و خۆپیشاندانی گەورە لە لەندەن و ئەم شارانەی دیکە : Bristol, Cardiff, Coventry, Liverpool, Manchester, Newcastle, Sheffield ،Plymouth زۆر شار و شارۆجکەی تر دژ بەو لائیحەیەی کە وەزیری ناوخۆ لە مانگی نۆڤەمبەری پارساڵدا خستییە بەردەم پەڕلەمانی بریتانی و زۆربەی بەڵتەچییەکانی بریتانیاش پەسەندیان کرد ، ئێستاش بەیانی، 2شەمە، ئەو ڕۆژەیە کە ئەم لائیحەیە لەلایە ئەنجومەنی پیرانەوە کە هەندێکیان ئەو پلەیەیان بە پارە کڕیوە واتە بەرتیلیان داوە بە حکومەت و پێیان بەخشراوە، لێدوانی لەسەر دەکرێت دەبێتە یاسا ودەخرێتە کار ، یا تەعدیل دەکرێت، یاخود ڕەتدەکرێتەوە.

ئەم لائیحەیە هیچ جۆرە ئازادییەك بۆ پرۆتێست و خۆپیشاندان بۆ خەڵکی ناهێڵێتەوە لە بچوکترین خاڵەوە تا گەورەترین خاڵ دەگرێتەوە وەکو : دژ بە هەموو جۆرە پرۆتێستێكە ، دانی ئەو پەڕی دەسەڵات بە پۆلیس کە یاساخی هەموو پرۆتێستێك بکات گەر بزانێت ” دەنگە دەنگی زۆرە و دەبێتە هۆی بێزارکردنی خەڵك  و تێکدانی ئاشتی” ، وەستانی هەر کەسێك و پشکنینی  کە گومانی لێبکەن و هاوکاتیش پێویست ناکات کە بیانوی ڕاگرتنییان  دەستبەسەرکردنیان بدەنەدەست ، هەموو جۆرە دروشمێك کە لە سەر مقەبا و تەختە دەنوسرێت یاساخە، ڕێگا نادرێت بە هەندێك خەڵك کە بەشداری بکات ، فیکە کێشان و دەهؤڵ و زوڕنا و هەموو جۆرە قاووقیژێك یاساخ دەکرێت ، دەستبەیەکەوەگرتن بۆ دروستکردنی پەرژینێک بۆ پاراستنی کەسێك یا خود بەرگری لە خۆ لەکاتی هێڕشی پۆلیسدا یاساخە، خۆبەستەنەوە بە زەوییەوە یاخود عەمودەوە و یاخود هەر شتێکەوە کە پۆلیس وا عەقڵی بیبڕێت کە ڕیگرە لە هاتوچۆی ئەوان و خەڵکی، دەکرێت هەتا 51 هەفتە بەندبکرێییت گەر بێتو پەیکەرێك لەکەدار بکەیت ، بۆ 10 ساڵ حوکم دەدرێت ئەگەر یارمەتی پەنابەرێك ، کۆچبەرێك بدەیت  … زۆر مافی دیکە هەموو ئەمانە یاساخ دەکرێین بە وشەیەك : کەس مافی هیچ جۆرە خۆپیشاندان وپرۆتێستێکی نییە لەم وڵاتەدا .

ئەمە هۆکاری چونە سەر شەقامی خەڵکییە.  

May be an image of 7 people, people standing, outdoors and crowd

May be an image of 3 people and outdoors
May be an image of 3 people, people sitting, people standing and text that says "OFES O FOR WOMEN SAVE THE RIGHTTO PROTEST"
May be an image of 8 people and outdoors

لە سای پەتای کۆرۆنا هەر ساماندارە ئەوروپی و ئەمەریکییەکان نین کە دەوڵەمەند دەبن، بەڵکو…

14/01/2022

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی ئۆکسفام [Oxfam  ] کە چەند ئامارتێکی نوێی سەبارەت بە ساماندارانی ئاسیا کە چۆن لە سای پەتای کۆرۆنا تورەقییان کردووە خۆستۆتە بەردەست.

ڕاپۆرتەکە ئەم ڕاستییانەمان دەخاتە بەرچاو:

  • لە سای پەتای کۆرۆنا 20 ملیاردەر لە ئاسیادا دروستبوون .  ئەمە لە کاتێکدا کە پەتای کۆرۆنا بووەتە هۆی لەکارخستنی یاخود دەرکردنی 140 ملیۆن لەسەر کار لەو کیشوەرەدا.
  • ئەوانەی کە ئاوا تورەقییان کردووە خاوەنی هەندێك کۆمپانیان وەکو : پێداویستی پاراستنی کەسەکان ، بە تایبەت بۆ دکتۆر و کارمەندانی خەستەخانەکان: دەمامك ، صەدرییە ، دەستکێش  خاوێنکردنەوەی دەست و ناو خەستەخانە …، لە پلەی دووهەمدا ئەو کۆمپانیایەی کە ئاماری تێستکردن [ پشکنینی کۆرۆنا] ی دروستکردووە کە خۆت لە ماڵەوە یا لە شوێنی دیکە دەتوانیت ئەو تێستە بکەیت .  بەشێکی ئەم کۆمپانیانە لە هیندستان و چین و هۆنکۆنگ و یابانن.
  • ژمارەی ملیاردەرەکان لە ئاسیادا لە نێوانی مانگی ئازاری 2020 وە تاکو مانگی نۆڤەمبەری 2021 لە 803 ملیاردەرەوە بۆ 1087 ملیاردەر بەرزبووەوە واتە بە بڕی سێیەکی ژمارەی پێشوتری چووەتە سەرەوە.
  • هەر ئاواش داهاتی ئەم ملیاردەرانە بە بڕی سێ لەسەر چوار سەرکەوتووە کە  دەکاتە لەسەدا 74 بە ڕێژەی سەدیی . 
  • ڕاپۆرتەکە دەڵێی ساماندارانی لە سەدا یەکی ئاسیا خاوەنداری لە سامانی لە سەدا 90 کەی ئاسیا دەکەن.
  • لە ساڵی 2020 دا 81 ملیۆن ئیش لە دەست چووە هەر ئاواش کاتی سەر ئیشیش واتە سەعاتی سەر کار  کەمی کردووە ، بەمەش پاڵی بە 22 تا 25 ملییۆن کارگەرەوە ناوە تاکو لە هەژاریدا بژین ئەمە لە کاتێکدا کە کاریشیان هەبووە.
  • ملیاردەرەکانی ئاسیا بڕی سامانیان بە  1.46 تریلۆن دۆلارەوە سەرکەوتووە، ئەم بڕەش گەر وردی بکەیتەوە و ساڵانە 10،000 دۆلار کافییە بۆ  هەر هەموو ئەوانەی کە کارەکانیان لەدەستداوە، واتە ئەم بڕە پارەیە دەتوانێت ئەو کەلێنە پڕ بکاتەوە.
  • ڕاپۆرتەکە ئەوەش پشتڕاستدەکاتەوە کە ژنان زیاتر لە پیاوان کارەکانیان لە دەستداوە ،  کە ئەمەش چاوەروانکراوە وەکو چۆن لە هەموو کارەساتێکدا ژنان و منداڵان و پیر و پەککەوتوان بەشی شێریان لەو کارەساتە بەردەکەوێت .
  • زۆربەی ژنان لە ئاسیا زۆرتر لە بەرەی پێشەوە کاریان کردووە وەکو لە سەدا 80یانن نێرسن و لە سەدا 70 یان کارمەندی تەندروستین .
  • ڕاپۆرتەکە پێشبینی ئەوە دەکات کە لە ساڵی 2025 دا ژمارەی ملیاردەرەکانی ئاسیا 42 هەزار کەسی تر خاوەنی 50 ملیۆن دۆلار دەبن و هاوکاتیئش 99 هەزار ملیاردەریش زیاد دەکات.  بەم شێوەی ژمارەی ملیۆنەرەکان لە ساڵژی 2025 و بە بەراوەند بە ساڵی 2020 دا بە ڕێژەی لە سەدا 58 زیادەکەن و بە ژمارەش 15.3 ملیۆن کەس دەبن.  

کەلێنی نێوانی سامانداران و هەژاران لە فراوانبووندایە

10/01/2022

پارساڵ وامان دەزانی کە ئیدی بەهاتنی ساڵی تازە و پاشڕەوانەوەی پەتای کۆرۆنا وردە وردە ژیانمان باشتر دەبێت  و ئازارەکان کەمتر دەبنەوە و شوێنەواریان کاڵتردەبنەوە.  هاتنی ساڵی نوێ بە داخەوە خراپتر بووە لە سەدا 1 کە، دووقاتی سامانی لە 6.9 ملیارەکەی دیکەیە.  داهاتی ڕۆژێکی نیوەی ئەم مرۆڤانە تەنها 5.5 دۆلارە .

برسێتی ئەو مڵۆزمە نەفرەت لیکراوەیە کە تارماییەکەی هەمیشە بۆ زۆرێکی خەڵکی جیهان لەوێیە 810 ملیۆن کەس بە سکی برسی شەوانە دەچێتە جیگاوە کە لە کاتێکدا زۆر لەوە زیاتر بەرهەم دەهێنین کە بە زیادەوە بەشی تەواوی دانیشتوانی ئەم جیهانە دەکات .  کەواتە پرسەکە نە پرسی کەمی خۆراکە و نەپرسی زیادی دانیشتوانی جیهانە.  ئەم ئامارانە لە ” چالاکی دژ بە برسێتی” وەرگیراون.

بە گویرەی ڕاپۆرتێکی نوێی ئەم ڕۆژانە لە بریتانیا  هەر یەك لە دەوڵەمەندانی لە سەدا 1ی بریتانیا سامانیان 3.6 ملیۆن پاوەندە کە لە کاتێکدا داهاتی لە سەدا 10ی خێزانە هەژاەکانی بریتانیا لە ساڵێکدا تەنها 15،400 پاوەندە یاخود کەمترە.

کەلێنی نێوانی سامانداران و خەڵکە ئاساییەکە لە ساڵی 2010 وە زۆر سەرکەوتووە و ئێستا چووەتە لە سەدا 36.3 کە بەرزترین ئاستە تا ئێستا .

ساماندارانی لە سەدا 10 بریتانی لە سەدا 43 ی سامانی بریتانیایان لە چننگدایە بە بەراورد بە لە سەدا 50 کەی دیکەی کە تەنها لە سەدا 9 سامانی بریتانیایان لە چنگدایە.

بڕی سامانی خێزانێکی ساماندار لە ساڵێکدا لە بریتانیا 302،500 پاوەندە

ئەم ئامارانەی بریتانیا تەنها رەنگدانەوەی واقیعەکەی تاکو کۆتایی مانگی ئازاری 2020 .  بەڵام ئاماری نوێ ئەوە نیشاندەدات کە ساڵی پار 258 هەزار کەس لە بریتانیاند بووە بە ملیۆنەر، کە بەمەش ژمارەی ملیۆنەرەکانی بریتانیا چووە 2.5 ملیۆن.  سەرکەوتنی ملیۆنەران لە بریتانیا بەم  ژمارە زۆرە دوو شتمان دەداتە دەست :  یەکەم : کە دەردی کۆرۆنا چۆن بووە بە مایەی خێر بۆ  سامانداران و چۆن هەڵترۆقیون .  دووەم:  لە بەرانبەر ئەم ژمارە زۆرەی ملیۆنەرەکانا ناکرێت چەند ملیۆنێك هەژار نەکەوتبێتن یاخود لانی کەم چەند ملیۆنێك ئاستی هەژارییەکەیان لە ڕادەبەدەر نەبووبێت.   

Models of men and women on a pile of coins and bank notes

پرۆتێستەکانی کازاخستان بەردەوامە بەڵام….

زاهیر باهیر

07/01/2022

پرۆتێستەکانی کازاخستان هەفتەیەکە بەردەوامە زیاتر لە 2500 کەس گیراون و کەسیش نازانێت کوژرا و بریندار چەندن چ لە هێزە حکومییەکان و چ  لە  خۆپیشاندەران .  ئەمڕۆ سەرۆکی کاغازستان فرمانی تەقەکردنی بێ پرس و بێ ئاگەدارکردنەوە بێ پرسیارکردن لە خۆپیشاندەران دەرکرد واتە دەستی هێزەکانی حکومەتی ئاوەڵاکرد لە کوشتن و بریندارکردنی خەڵکیدا و وەکو پرسی یاسایش ئیتر ئەوان بەرپرسیار نابن هەرچەندێك لە خۆپیشادەران بکوژن یاخود بریندا ر و کەمئەندامیان بکەن.

بە داخەوە گەر بڵێین و ببیننین وێرای ڕەوایەتی هاتنە سەرشەقامی خەڵكی و ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵم و زۆر  و نایەکسانی و هەژاریی و گرانی و گەندەڵی نەبوونی دادوەری کۆمەڵایەتی و گرتن کوشتن ، لەوە دەکات ئەم جۆرە تاکتیکانە بۆ چوونەوەبەگژی دەسەڵاتدا ، باوی نەمابێت بە هۆکاری جیا جیا کە من لە زۆر شوێنی دیکەدا قسەم لەسەر کردون . 

گەر چی هەمووان دەبێت پشتگیریی داخوازییە ڕەواکانی خەڵکی بکەین بەوەی کە لە دەستمساندێت، دەبێت ئەوەش تێبگەین سوتاندنی ئەم شوێن و ئەو بنکەی خزمەتگوزاریی و شوێنە گشتییەکان زیاتر بیانوی تووندوو تیژی  دەداتە دەست دەسەڵات  لە ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکیدا ، هاوکاتیش دەبێت ئەوەش تێبگەین کە لەلایەکەوە دەسەڵات هەر لە زمانی توندوتیژی دەگات دەنا هەموو هۆکارەکانی دیکەی بەرەنگاربوونەوەی ، لە ئاستیا گوێی خۆی لێ کپ دەکات و بەردەوام دەبێت لەوەی کە دەیکات .  لە لایەکی تریشەوە ڕك و کینەی خەڵکی بەشخورا و نەگبەت تا ئەو ڕادەیە توڕە و ئازاراوییە، کە مەناعەتیان نییە هەر شوێنێك کە سومبلی دەسەڵات و دەوڵەت بێت ئەوان بیسوتێنن و وێرانی بکە.

تاکە ڕێگایەك بۆ هاوپشتی خۆپیشانەدەران بۆ سەرکەوتنیان تەنها و تەنها بانگەشەی مانگرتنی کرێکاران و تەواوی کۆمەڵە ، واتە وەستان لە کار ، وەستانی هەموو جوڵە و کردارێک ، تەنانەت نەکردنەوەی دووکان و بازاڕ و [ جگە لە خەستەخانە و بەشی ئاگرکوژاندنەوە و کارەبا و ئاو و غاز کە بە گەێرەی پێویست کارمەندان لەوێ بن ] دەستبەسەراگرتنی شوێنەکانی سەر کار و شوێنە خزمەتگوزارییەکان و خۆ ڕێکخستنی خۆیان لە گروپ / لیژنەی شوێنی سەر کار و دروستکردنی ڕێکخراوی جەماوەری بە دوور لە هیرراشی / پلەبەندیی .

ئەمە تاکە ڕێگایە لە قورتارکرنی خۆپیشاندەران لە شکست و دانی قوربانی زیاتر و وێرانکاری وڵات ، هاوکاتیش تاکە ڕێگایەکە بۆ بەدیهێنانی زۆر داخوازی تریش تا هەرەسپێهێنانی حکومەتیش.     

هەر بە سادەیی جارێکی دیکە سەبارەت بە پەروەردە

دارا جوتیار

06/01/2022

دیوارێك گەر لەدانانی یەکەم خشتی بناغەکەیدا یەك ملم هەڵە لەئەندازەگیریەکەیدا بکرێت چەندێك بەرزی بکەیتەوە سەرەنجام هەرەس دەهێنێت و زیانەکەی بۆ دەوروبەر زۆر لەو کەرەستەو ماتریاڵ و وزەیەی تێدا کوژراوە زیاتردەبێت!

گەر بتەوێت بەربەم داڕوخانە بگریت دەبێت دوا خشتی دیوارەکان هەڵوەشێنیتەوە تا دەگەیتە سەر ئەو خشتەی بناغەکە کە ملیمێك خوار دانراوە ڕاستی بکەیتەوە!

هەمان شێوە هەڵەو ناڕێکی پەروەردەیی لە سەرەتاو دەستپێکەوە بەهەرئەندازەیەك هەڵەی تێدابێت و هەڵەی تێدابکرێت سەرەنجامەکەی هەرەسی گەورەی کۆمەڵایەتی بەدوادا دێت!

هەڵبەت چۆن کۆمپانیایەكی قازانجخۆری بواری خانوبەرە لەپێناو قازانج کۆکردنەوەدا ، هەڕەمەکی دەخاتە جێگەی ئەندازەگیری بەرپرسی یەکەم دەبێت لە هەرەسی باڵەخانەکە،،،

دەوڵەت و دەسەڵاتی قازانجخۆر بەرپرسی یەکەمن لە پەروەردە و خوێندنی نازانستی و پینەوپەڕۆی هەڕەمەکی و سەرەنجام هەرەسە کۆمەڵایەتیە گەورەکە، ئەوان خۆیان ئەوە دەخوازن چونکە ئەم کاولکاریە مەیدانێکی لەبارترە بۆ درێژەدان بە کەڵەکەی سەرمایەو قازانج و گەندەخۆری!

لێ ئەرکی هەڵوەشاندنەوەو ڕاستکردنەوەی پەروەردە و ئەو شکستە کۆمەلایەتیە گەورەیە لە خوێندن و پەروەردەوە تا بەڕێوەبردنی سەرجەم بوارەکان نابێت بۆ دەسەڵاتداران و خاوەن کۆمپانیاکان بەجێبهێڵدرێت!

ئەم ئەرکە بەتەواوی لەئەستۆی کەسانێك و کۆمەڵگەدایە لەدەرەوەی دەسەڵات!!

ئێستا پەروەردە لەهەرێمی کوردستان بەناو لەبواری لێکۆڵینەوەو گۆڕانکاریدایە ئەرکی هەموو خەمخۆرانی ئەم بوارەو هەموو کۆمەڵگەیە ئەم بوارە بکێشنە ژێر دەستی خۆیان بۆ پێداچونەوەیەکی زانستی و هەڵوەشاندنەوەی دواخشتی ئەو هەرەمە خوارەی کە نەك هیچی بەرهەمهێناوە گەر بەڕوخاو کاولەش ئەژماری نەکەین هەمیشە لەدۆخی داڕوخان و کاولبوندایە! پەروەردەیەکی زانستی کە دواجار سەرجەم بوارەکانی ژیانی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ژیان و ژینگە زانستیانەو ماتماتیكی لەمەحەك بدات و بخاتە ژێر پرسیار و لێکۆلێنەوەوە بەو سەروخوار و نایەکسانیەشەوە کە لەئارادایە!!

ئەگەرنا بەو ئاڕاستە ڕوخێنەرەدا خەڵك و هێزی ڕوخێنەر وەك هەمیشە بۆی لەکەمین و دەسەڵاتدان!!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

بەتەنیشت ئەمەوە تیشکێك بۆسەر مامەڵەی تاوانکارانەی دەسەڵات لەتەك قوربانیکانی ژێردەستەی خۆی!—

ئەوەی کە کتێبخانەیەك دەسوتێندرێت،، بەر لەهەڵوێستەکردن و پرسیار لەسەر سوتاندنی کتێب و کتێبخانەکە، سەرکوتگەری ئابوری و سیاسی و یاساییانەی دەسەڵاتێك دەخاتە ژێر پرسیار کە ژیان و ژینگەی هەموو خەڵکی سوتاندوە و داڕوخاندوە بەخودی پەروەردەو خوێندنیشەوە!

کردنی بەرگی تیرۆر بەبەری منداڵ و لاوانێکدا کەلەڕاستیدا خوێندن و کتێب هیچی تێدانەماوە بۆ ئەوان، ئاکامی نابوtکردنی سەرجەم کایەو بوارەکانی ژیانی خەڵکە، بەدەست کۆمەڵێك قازانجخۆر و گەندەخۆرەوە کە بۆ مانەوەی خۆیان و درێژەدان بەم گەندەخۆریە هیچیان بەدەستەوە نەماوە جگە لەوەی سەرکوتگەری و تیرۆریزمی خۆیان بکەن بەبەری قوربانیەکاندا!!

May be an image of sky

پرۆتێستەکانی کازاخستان

06/01/2022

پرۆتێستەکانی کازاخستان پیی نایە ڕۆژی حەوتەمییەوە لەگەڵ کوژرانی زیاتر لە 15 خۆپیشاندەر و برینداربوونی سەدەهای تر و نزیکەی 2000 کەسیش دەستبەسەرکراون.  هاوکاتیش لە هیزی پۆلیس و ئاسایش و سەرباز 543 کەس تا ئەمڕۆ نیوەڕۆ برینداربوون و هەرەسیشی بە حکومەت هێنا.

دوێنێ ، چوارشەمە ، بە گوێرەی ئەو پەیمانەی کە ناوی Collective Security Treaty Organization [ ڕێکخراوی بازرگانی و پاراستنی جەماعی] کە لە نێوانی 6 وڵاتی وەکو : ڕوسیا و ئەرمینیا و بیلاڕوس و کازخستان و گرگستان و تاجیکستاندا هەیە ، هەر کامێکیان تووشی تالووکەی ئابوری یا ئاسایشی و سیاسی بوونەوە ئەوە دەکرێت لە لایەن ئەوانی دیکەیانەوە هاوکاری بکرێن.  سەرۆکی کازاخستان داوای یارمەتی لە هاوپەیمانانی کردوەو هەر دوێنێ ، 4شەنە سوپای ڕوسی گەیشتنە فریای.

هۆکاری هاتنە سەر شەقامی خەڵکی کە لە ڕۆژئاوای وڵاتەوە دەستی پێکرد هەر زوو بڵاوبووەووە بە زۆربەی شارەکانی کازاخستانا ، بەرزبوونەوەی نرخی وزە بوو کە لە کاتێکدا کە حکومەتی ئەوێ و خەڵکەکەی لەسەر دونیایەك کانزای سروشتی دانیشتون جگە لە نەوت و غاز تەنانەت لە سەدا 40 یۆرانۆمی جیهان لەو وڵاتەیە. 

لە ڕاستیدا بەرزبوونەوەی نرخی وزە خاڵی تەقینەوەیە دەنا بێ کاری  و هەژاریی و نرخبەرزی پێداویستییەکانی ژیان و گەندەڵی هۆکاری سەرەکی دیکەن لە ڕوودانی ئەم خۆپیشاندانە گەورەیەدا.  گەندەڵی پرسێکی سەرەکییە و زۆرێك لە زەوی و ئاسمان سەرچاوەی دەریایی موڵکی کۆنە سەرەكکۆمارەکە و خێزانەکەیەتی: نورسوڵتان.

بە گوێرەی راپۆرتەکان حکومەت هیچ جۆرە هێڵێکی بەیەکەوەبەستینی وەکو تەلەفون و ئینتەرنێت و سۆشیال میدیای نەهێڵاوەتەوە و هەمووی بڕیون ، هاوکاتیش ڕاپۆرتەکان ئەوەش دەلێن کە حکومەت  و هێزەکانی کۆنترۆڵ و دەسەڵاتیان لەدەستداوە، بەڵام ئاشکرا نییە کە خەڵك ئەم جەنگەی دەباتەوە یا نا ، گەرچی ئەوەی کە گرنگە بەرهەڵستیکردنی زوڵم و زۆر و ستەمکاران و دەسەڵاتە ، مانەوەی ڕۆحی زیندوانەی خەڵکییە ، هاوبەشبوونی خەم و نگەرانییەکانیان  و ئەنجامدانی کاری جەماعییە .

May be an image of 7 people and people standing
May be an image of one or more people, crowd and road
May be an image of 7 people, people standing and outdoors
May be an image of one or more people, people standing and crowd
May be an image of 8 people, people standing, crowd and outdoors
May be an image of 5 people and outdoors

لە یەکەمین ساڵیادی (٢٠٢١/٠١/٠٦) مەرگی هاوڕێ تەیب عارف

06/01/2022

خزمان، ئەندامانی خێزان، هاوڕێیان و دۆستانی هاوڕێ تەیب، بەشدارانی گرووپی یانەی ئازادیخوازان،

ئێمە وەک گرووپی (یانەی ئازادیخوازان) هاوڕێیان و هاریکارانی هاوڕێ (تەیب عارف) هەموو ڕۆژ و ساڵێک یادی هاوڕێی ماندوونەناس و ورەبەرز و بڕوا پتەوی خۆمان دەکەینەوە و هەرگیز ناتوانین ئەو لەبیربکەین، چونکە ئەو بووە بە بەشێک لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی ئەم گرووپە و چەندین کۆڕ و کۆمەڵی دیکەی پانتاییەکی جوگرافی کە بە عیراق ناسراوە.

ئێمە وەک سەرپەرشتیکارانی یانەی ئازادیخوازان و وەک هاوبیرانی هاوڕێ (تەیب عارف) خۆمان بە هاوخەم و هاودەردی خزمان و خێزان و هاوەڵان و دۆستانی ئەو دەزانین و مەرگی ئەو بە خەم و لێدانێکی گەورە لە بوونی شۆڕشگەرانە و کۆمەڵایەتیی خۆمان دەزانین.

هاوکات وەک وەفادارییەک بۆ خەون و ئامانجەکانی هاوڕێ (تەیب عارف) و گشت هاوڕێیانی ئازادیخواز و ڕێبوارانی ڕێی گەییشتن بە کۆمەڵی ناچینایەتیی، بە ئەوان و ئازیزانی ئەوان بەڵێن دەدەینەوە،کە بوونە شۆڕشگەرانە و کۆمەڵایەتییەکەی ئەوان لەنێو تێکۆشانی خۆمان دەپارێزین و وەک ڕۆشنایی و ڕێنمایەک لە ساتە سەخت وتاریکەکانی تێکۆشانی خۆمان لەبەرچاویان دەگرین.

هەردەم یاد و یاداوەریی (هاوڕێ تەیب)ی ئازادیخواز و کۆمونیستی دژە حزب و دژە دەوڵەت، وەک ورەبەخش و هیوابەخشی ئێمە و هاوچینانی چەوساوەی شۆڕشگەر دەمێنێت.

گرووپی (یانەی ئازادیخوازان)

٥ی جێنیوەری ٢٠٢٢

https://www.facebook.com/groups/AZADIXUAZAN

———————-

* ئەو وێنانە هەڵبژاردەیەکن لەو وێنانەی کە لەلایەن هاوڕێ تەیب بڵاوکراونەتەوە و جۆرێک لە یاداوەریی و دیتنی ئەو دەردەخەن

May be an image of rose

May be an image of 1 person and body of water

May be an image of 1 person, standing, outdoors and tree

May be an image of ‎1 person and ‎text that says "‎ما هي 5 حقائق عنك؟ بخيل يعطي نصيحة جيدة له قلب من ذهب أناني مستمع رائع مزعج کسول كذاب متسلط لا يستسلم أبدا متحزلق مو موهوب وب بشكل لا يصدق‎"‎‎

May be an image of 1 person, tree, body of water and nature

May be an image of nature, tree and mountain

لە ساڵیادی مەرگی هاوڕێ تەیب دا

06/01/2022

کێیە دەڵێ بە تێپەڕینی زەمەن یادی مەرگی هاوڕێ کۆن دەبێ ، برینی گەورە و بە سوێی، ساڕێژ دەبێ ، یادی تیاچونی هاوڕێی پاك و دڵسۆز  لەبیر دەکرێ ، هیوای دروستبوونی کۆمەڵی سۆشیالیستی لە توێی  ڕەفە دەنرێ ، ناو و شۆرەتی تێکۆشەرانی ڕێگای شیوعییەت / سۆشیالیزم لە ئاسۆی هیواوە، ئاوادەبێ… کێیە دەڵێ هەوڵ و تێکۆشانی هاوڕێیانی ڕێگای سۆشیالیزم/ کۆمۆنیزم بە زایە دەروات ، مەرگ و هەوڵ و تێکۆشانی هاوڕێ، بەرەو هیچیی و بێ مایەیی دەبات …

ئەی زەمەن ، ئەی تۆ چەندێك درێژ بیت ، ئەی کارەسات تۆ چەندێك خەمهاوەر و جەرگبڕ بیت ، ئەی چرای هیوا تۆ چەندێك کز و بێ ڕووناکیی بیت ، ئەی زوڵم و زۆر تۆ چەندێك ئەستوور و  تاڵ و دڕندە و وێرانکار بیت ، ئەی تەمەن تۆ چەندێك لە هەڵکشانا بیت، بێ وزە و بێ تەحەمول و لەسەرا بیت … ئەی هەموو شتێك… تۆ رەنگە کارایی خۆت دابنێییت و گیانبەختکراوانی ڕێگای شیوعییەت، هاوڕێیانی لەدەستچوی نیوەی ئەو ڕێگایە ، لای هەندێکمان لەبیر بکەیت … بەلام هەرگیزا و هەرگیز ناتوانیت بۆ ڕۆژێکیش ئەو کاراییە لەسەر من دابنێیت .

هاوڕێ تۆ تەنها ساڵێکە ڕۆیشتویت ، تۆ تەنها چەند کاتژمێرێکە بەرەو دوا مەزارگەی خۆت چویت،….. هەرچۆن بێت ساڵێك ، ساتێك یاخود ساتە وەختێك … بەڵام برینی تۆ ساڕێژ نابێت ، جێ شوێنی تۆ بە کەس خۆش نابێت ، بیروباوەڕی مەزنی تۆی شیوعی هەرگیز کز نابێت… هاوڕێ.. تۆ ڕۆیشتیت بەڵام هەزارەهای دیکە هاتوون و دێنە ڕیزەوە ، ئەزموونەکان ئەوانەمان کە ماوینەتەوە و ئەوانەشی کە هاتوونەتە ڕیزەوە،  هەمیشە فێرمان دەکەن ، هەمیشە دەرسمان دادەن ، هەمیشە یادەوەرییەکانی تۆ و ئەوانی دیکەش لە هەر شوێنێکی ئەم دونیایەدا بن ، لەهەر بستێکی ئەم زەوییەدا لانکەی ژیانئاوایی خۆیانیان لێهەڵدابێ ، لامان بە زیندوویی دەمێننەوە، بۆیە ئێمە بە ئومێد و هیوای ئێوەوە ژیان بەڕێدەکەین ، تێکۆشان و خەبات دەکەین .

مایەی شانازییە بۆ من کە ئەوەم پێڕەوادەبینرێت کە یادت بکەمەوە وەکو چۆن یادی هاوڕێیانی دیکەم کردۆتەوە، دەکەمەوە ئەوەندەی ژیان ڕێگام بدات.  بۆ من خۆشبەختییە کە لە یادی ژیانئاوایی کەسێکدا کە زیاتر لە 60 ساڵی تەمەنی خۆی بە شیوعییەتەوە خەریكکردووە بێ ئەوەی کە بۆ ماوەی تەنها ڕۆژێکیش دڵەڕاوکێی هەبوبێت ، بۆ تەنها ڕۆژێكیش فکری خۆی فەرامۆش کردبیت ،  بۆ تاکە خولەکێکیش لە تاووتوێی فرۆشتنی پرنسپڵەکانیدا بوبێت … وێنەی تۆ و هەندێکی دیکە لە هاوڕێیان، هەر زۆر دەگمەنن کە ئاوابووبێتن.  تۆ لە هەقەتدا کەسێکی شیوعی بویت ، لەبەرئەوەی کەسێکی کۆمەڵایەتی بویت ، تۆ فکرت ، شیوعییەتت بە کردار و بە ڕەوشتی بەرزی خۆت کۆمەڵایەتی دەکردەوە ، تۆ بە کردەوەی خۆت ژمارەی شیوعییەکانت زیاد دەکرد و بەهای بیرۆکەی شیوعییەتیشت بەرز دەنرخان .

بێ تۆیی لە ناومانا دیارە، نەبوونی چالاکی و بێ بەشداریت لە ڕیزەکانمانا بۆ هەمیشە، لەبیر ناکرێت و مایەی دڵگرانی و ئازارە،….هاوکاتیش چرای خەباتی کرێکاران و هەژاران و ستەمدیدەی دونیا کز نابێت، گزنگی هەتاوی  مژدەهێنەری کۆمەڵی سۆشیالیزم، لە کەلەوە هەرگیز ئاوا نابێت.

دەی هاوڕێ گیان ئاسوودە بە و بێ خەم بە، ئەوەی کە تۆ و نەوەی پێش تۆ دەستیان پێکردووە، ئەوەتا بە هەزاران لە نەوەی دوای تۆ ڕیزیان بۆ گرتووە، ئیدی زوو بێت یا درەنگ تێکۆشان و ئاواتەکەی تۆ نە بەسەر دەچێت و نە کۆن دەبێت ، هەر دێتە دی.

May be an image of 1 person