31/03/2022
ئەم ڤیدیۆیە کە بۆ چەند خولەکێکە ڕادەی ئاستی ڕاستڕەوێتی و ڕایسستیی لە نێوانی هەندێك لە سواربووانی ئەم پاسەدا نیشاندەدات کە تا ڕادەیەکی زۆر خەڵکی لەوێ دژ بە بە خەڵکانی بێینانە نین و هاوکار و هاوسۆزیانن .
31/03/2022
ئەم ڤیدیۆیە کە بۆ چەند خولەکێکە ڕادەی ئاستی ڕاستڕەوێتی و ڕایسستیی لە نێوانی هەندێك لە سواربووانی ئەم پاسەدا نیشاندەدات کە تا ڕادەیەکی زۆر خەڵکی لەوێ دژ بە بە خەڵکانی بێینانە نین و هاوکار و هاوسۆزیانن .
31/01/2022
کرێکارانی پاککەرەوە لەگەڵ ئەو کرێکارانەی دیکە کە کاروبارێك کە پەیوەندی بە تەندروستییەوە نیە کە زیاتر کردنی کاری حەمالی و گواستنەوەی کەرەسەکانی نێو خەستەخانەکانە بریاریان دا لە ئەمڕۆوە ، دووشەمە ، 31//01/2022 بۆ 2 هەفتە مانبگرن .
ئەم کرێکارانە کە زۆرینەیان کرێکارانی ڕەشبێست و ئاسێوی و ئیتنیکی ترن کە لە لایەن کۆمپانیای دیکەوە کە ئەو کۆمپانیانە گرێبەستیان لەگەڵ خەستەخانەکانا هەیە خاوەنکاری ئەو کرێکارانەن . ئەم کرێکارانە لە سەدا 15 کەمتر لە کرێی ئەو کرێکارانەی کە بە ڕاستەوخۆ لەلایەن خەستەخانەکانەوە دانراون بۆ هەمان کار ، وەردەگرن ، کە ئەمەش بۆنی ڕایسست و هەڵواردن و جوداخوازی لێدێت. ئەو بارودۆخە خراپەی ئەم کرێکارانە و ڕەگەز و ئینتیمای نەتەوەییان ، بۆ جەوساندنەوەیەکی زیاتر و کرێییەکی کەمتر لە لایەن کۆمپانیا تایبەتییەکانەوە دەقۆزرێتەوە.
هاوکاتیش 400 کرێکار کە سەر بە نقابەی یونایتن و لە فڕۆکەخانەکاندا کاردەکەن کە بەرپرسن لە گواستنەوە و هەڵگرتنی جانتای سەفەرکەران بۆ ناو تەیارەکان و داگرتنەوەیا لە ڕۆژی 11/02 و بۆ 14/02 لە مانگرتندا دەبن . ئەو هەفتەیە هەفتەیەکی زۆر تایبەتییە بۆ خاوەنکارەکانیان چونکە ئەو هەفتەیە لە ئینگلەند هەفتەی پشوودانی مناڵانی قوتابییە و زۆرێك لە خێزانی قوتابییەکان ئەو ماوەیە سەفەر دەکەن لەگەڵ منداڵەکانیانا، ئەمە هۆکارەکەیە کە ئەو 400 کرێکارە ئەم چەند ڕۆژەیان هەڵبژاردووە.

دارا جوتیار
19/01/2022
دنیابینی لە چاویلکەکەی منەوە و چەند پرسیارێك لە بەرەبەیانی ڕۆژێکی نوێدا؟
ئایا ئابوری سۆشیالیستی و کۆمەڵی هەرەوەزی و ( کۆمۆنیستی) و پیکەوە ژیان و بەرهەمهێنان و وەك یەك سودمەندبوون، زانستە یان زاست نیە؟
ئەگەر زانستە، بۆ کەس هەوڵی بە مەنهەجکردنی لەبواری پەروەردەو فێرکردندا و بەکۆمەڵایتی کردنی نادات؟ بۆ نابێتە بابەتی ناوەندە ڕۆشنبیری فکری و ئەکادیمی و زانستیەکان؟
لەبەرامبەردا، بۆ هەموو داهێنانە زانستیەکان لە سای سیستەمی چینایەتی و هیرراشییەتدا تا ئێستا دەستی بەسەردا گیراوە و خراوەتە خزمەت بزنس و ئابوری کاولکاری کاپیتالیستەکانەوەو زانکۆی گەورە گەورەی لە دنیادا بۆ دەکرێتەوەو لەهیچ ناوەندێکی ڕۆشنبیری و فکری و ئەکادیمی و زانستیەوە ناخرێتە ژێر پرسیاری ڕیشەیی و لێکۆڵینەوە؟؟
ئایا ئەو کاولکارییە ژینگەیی و جەنگ و کوشتار و نابەرابەری و چەوساندنەوە گەورەیە و قەیرانە گەورە ژینگەیی و ژیاریە، ئاکامی ناتەبایی و ناکۆکی کەپیتالیزم و سیستم و میکانیزمەکەیەتی، یاخود حەتمیەتێکی سروشتیە؟ یان لەغەیبەوە خودایەکی پەنهان سەپاندویەتی؟
دوا پرسیار:
ئایا (کۆمۆنیزم) ئایدۆلۆژیایە کە وەک مەترسی هێنانی فاشیزم و هاوشانی فاشیزم پێناسە دەکرێت؟ لەکاتێکدا هەر ئێستا فاشیزمی قەومی دینی تایفی پەرە پێداروی کاپیتالیزم کە ڕۆژانە بەهەزاران دەکاتە قوربانی!
یان (کۆمۆیزم) پێشنیار و ئەڵتەرنایڤی ژیاێکی بێ جیاوازی نێوان ئینسانەکان و ئاشتبونەوەیانە لەتەك خۆیان و سروشت و گەڕانەوەی بەهایە بۆ تاك بە تاكی ئێنسانەکان و ئاشتی و پێکەوە ژیان؟؟

18/01/2022
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی ئۆکسفام دە پیاوی دونیا لەم سەردەمی کۆرۆنایەدا سامانیان دووقات سەرکەوتووە و گەیشتۆتە 1.5 تریلۆن دۆلار لە کاتێکدا کە 163 ملیۆن کەس کەوتنە ژێر هێڵی هەژارییەوە.
Elon Musk $294.2bn up 1,016%
Jeff Bezos $202.6bn up 67%
Bernard Arnault & family $187.7bn up 130%
Bill Gates $137.4bn up 31%
Larry Ellison $125.7bn up 99%
Larry Page $122.8bn up 125%
Sergey Brin $118.3bn up 125%
Mark Zuckerberg $117.7bn up 101%
Steve Ballmer $104.4bn up 85%
Warren Buffett $101.5bn up 40%
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی ئۆکسفام دە پیاوی دونیا لەم سەردەمی کۆرۆنایەدا سامانیان دووقات سەرکەوتووە و گەیشتۆتە 1.5 تریلۆن دۆلار لە کاتێکدا کە 163 ملیۆن کەس کەوتنە ژێر هێڵی هەژارییەوە.
Elon Musk $294.2bn up 1,016%
Jeff Bezos $202.6bn up 67%
Bernard Arnault & family $187.7bn up 130%
Bill Gates $137.4bn up 31%
Larry Ellison $125.7bn up 99%
Larry Page $122.8bn up 125%
Sergey Brin $118.3bn up 125%
Mark Zuckerberg $117.7bn up 101%
Steve Ballmer $104.4bn up 85%
Warren Buffett $101.5bn up 40%

17/01/2022
ئەمەی خوارە ڕاپۆرتێکە کە لە 22/11/21 بڵاوکرایەوە سەبارەت بە پیسکردنی ژینگە لە ڕوی خواردنەوە بە دروستکردنی زیادی غازیی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لەلایەن ژنان و پیاوانەوە هەروەها پڕە لە ئامار سەبارەت بە ژینگە و کارایی هەر لایەنێك لەسەری .
خاڵە گرنگەکانی ئەم راپۆرتە :

16/01/2022
دوێنێ ڕۆژی شەمە ، 15/1/22 ، پرۆتێست و خۆپیشاندانی گەورە لە لەندەن و ئەم شارانەی دیکە : Bristol, Cardiff, Coventry, Liverpool, Manchester, Newcastle, Sheffield ،Plymouth زۆر شار و شارۆجکەی تر دژ بەو لائیحەیەی کە وەزیری ناوخۆ لە مانگی نۆڤەمبەری پارساڵدا خستییە بەردەم پەڕلەمانی بریتانی و زۆربەی بەڵتەچییەکانی بریتانیاش پەسەندیان کرد ، ئێستاش بەیانی، 2شەمە، ئەو ڕۆژەیە کە ئەم لائیحەیە لەلایە ئەنجومەنی پیرانەوە کە هەندێکیان ئەو پلەیەیان بە پارە کڕیوە واتە بەرتیلیان داوە بە حکومەت و پێیان بەخشراوە، لێدوانی لەسەر دەکرێت دەبێتە یاسا ودەخرێتە کار ، یا تەعدیل دەکرێت، یاخود ڕەتدەکرێتەوە.
ئەم لائیحەیە هیچ جۆرە ئازادییەك بۆ پرۆتێست و خۆپیشاندان بۆ خەڵکی ناهێڵێتەوە لە بچوکترین خاڵەوە تا گەورەترین خاڵ دەگرێتەوە وەکو : دژ بە هەموو جۆرە پرۆتێستێكە ، دانی ئەو پەڕی دەسەڵات بە پۆلیس کە یاساخی هەموو پرۆتێستێك بکات گەر بزانێت ” دەنگە دەنگی زۆرە و دەبێتە هۆی بێزارکردنی خەڵك و تێکدانی ئاشتی” ، وەستانی هەر کەسێك و پشکنینی کە گومانی لێبکەن و هاوکاتیش پێویست ناکات کە بیانوی ڕاگرتنییان دەستبەسەرکردنیان بدەنەدەست ، هەموو جۆرە دروشمێك کە لە سەر مقەبا و تەختە دەنوسرێت یاساخە، ڕێگا نادرێت بە هەندێك خەڵك کە بەشداری بکات ، فیکە کێشان و دەهؤڵ و زوڕنا و هەموو جۆرە قاووقیژێك یاساخ دەکرێت ، دەستبەیەکەوەگرتن بۆ دروستکردنی پەرژینێک بۆ پاراستنی کەسێك یا خود بەرگری لە خۆ لەکاتی هێڕشی پۆلیسدا یاساخە، خۆبەستەنەوە بە زەوییەوە یاخود عەمودەوە و یاخود هەر شتێکەوە کە پۆلیس وا عەقڵی بیبڕێت کە ڕیگرە لە هاتوچۆی ئەوان و خەڵکی، دەکرێت هەتا 51 هەفتە بەندبکرێییت گەر بێتو پەیکەرێك لەکەدار بکەیت ، بۆ 10 ساڵ حوکم دەدرێت ئەگەر یارمەتی پەنابەرێك ، کۆچبەرێك بدەیت … زۆر مافی دیکە هەموو ئەمانە یاساخ دەکرێین بە وشەیەك : کەس مافی هیچ جۆرە خۆپیشاندان وپرۆتێستێکی نییە لەم وڵاتەدا .
ئەمە هۆکاری چونە سەر شەقامی خەڵکییە.




14/01/2022
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی ئۆکسفام [Oxfam ] کە چەند ئامارتێکی نوێی سەبارەت بە ساماندارانی ئاسیا کە چۆن لە سای پەتای کۆرۆنا تورەقییان کردووە خۆستۆتە بەردەست.
ڕاپۆرتەکە ئەم ڕاستییانەمان دەخاتە بەرچاو:
10/01/2022
پارساڵ وامان دەزانی کە ئیدی بەهاتنی ساڵی تازە و پاشڕەوانەوەی پەتای کۆرۆنا وردە وردە ژیانمان باشتر دەبێت و ئازارەکان کەمتر دەبنەوە و شوێنەواریان کاڵتردەبنەوە. هاتنی ساڵی نوێ بە داخەوە خراپتر بووە لە سەدا 1 کە، دووقاتی سامانی لە 6.9 ملیارەکەی دیکەیە. داهاتی ڕۆژێکی نیوەی ئەم مرۆڤانە تەنها 5.5 دۆلارە .
برسێتی ئەو مڵۆزمە نەفرەت لیکراوەیە کە تارماییەکەی هەمیشە بۆ زۆرێکی خەڵکی جیهان لەوێیە 810 ملیۆن کەس بە سکی برسی شەوانە دەچێتە جیگاوە کە لە کاتێکدا زۆر لەوە زیاتر بەرهەم دەهێنین کە بە زیادەوە بەشی تەواوی دانیشتوانی ئەم جیهانە دەکات . کەواتە پرسەکە نە پرسی کەمی خۆراکە و نەپرسی زیادی دانیشتوانی جیهانە. ئەم ئامارانە لە ” چالاکی دژ بە برسێتی” وەرگیراون.
بە گویرەی ڕاپۆرتێکی نوێی ئەم ڕۆژانە لە بریتانیا هەر یەك لە دەوڵەمەندانی لە سەدا 1ی بریتانیا سامانیان 3.6 ملیۆن پاوەندە کە لە کاتێکدا داهاتی لە سەدا 10ی خێزانە هەژاەکانی بریتانیا لە ساڵێکدا تەنها 15،400 پاوەندە یاخود کەمترە.
کەلێنی نێوانی سامانداران و خەڵکە ئاساییەکە لە ساڵی 2010 وە زۆر سەرکەوتووە و ئێستا چووەتە لە سەدا 36.3 کە بەرزترین ئاستە تا ئێستا .
ساماندارانی لە سەدا 10 بریتانی لە سەدا 43 ی سامانی بریتانیایان لە چننگدایە بە بەراورد بە لە سەدا 50 کەی دیکەی کە تەنها لە سەدا 9 سامانی بریتانیایان لە چنگدایە.
بڕی سامانی خێزانێکی ساماندار لە ساڵێکدا لە بریتانیا 302،500 پاوەندە
ئەم ئامارانەی بریتانیا تەنها رەنگدانەوەی واقیعەکەی تاکو کۆتایی مانگی ئازاری 2020 . بەڵام ئاماری نوێ ئەوە نیشاندەدات کە ساڵی پار 258 هەزار کەس لە بریتانیاند بووە بە ملیۆنەر، کە بەمەش ژمارەی ملیۆنەرەکانی بریتانیا چووە 2.5 ملیۆن. سەرکەوتنی ملیۆنەران لە بریتانیا بەم ژمارە زۆرە دوو شتمان دەداتە دەست : یەکەم : کە دەردی کۆرۆنا چۆن بووە بە مایەی خێر بۆ سامانداران و چۆن هەڵترۆقیون . دووەم: لە بەرانبەر ئەم ژمارە زۆرەی ملیۆنەرەکانا ناکرێت چەند ملیۆنێك هەژار نەکەوتبێتن یاخود لانی کەم چەند ملیۆنێك ئاستی هەژارییەکەیان لە ڕادەبەدەر نەبووبێت.

زاهیر باهیر
07/01/2022
پرۆتێستەکانی کازاخستان هەفتەیەکە بەردەوامە زیاتر لە 2500 کەس گیراون و کەسیش نازانێت کوژرا و بریندار چەندن چ لە هێزە حکومییەکان و چ لە خۆپیشاندەران . ئەمڕۆ سەرۆکی کاغازستان فرمانی تەقەکردنی بێ پرس و بێ ئاگەدارکردنەوە بێ پرسیارکردن لە خۆپیشاندەران دەرکرد واتە دەستی هێزەکانی حکومەتی ئاوەڵاکرد لە کوشتن و بریندارکردنی خەڵکیدا و وەکو پرسی یاسایش ئیتر ئەوان بەرپرسیار نابن هەرچەندێك لە خۆپیشادەران بکوژن یاخود بریندا ر و کەمئەندامیان بکەن.
بە داخەوە گەر بڵێین و ببیننین وێرای ڕەوایەتی هاتنە سەرشەقامی خەڵكی و ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵم و زۆر و نایەکسانی و هەژاریی و گرانی و گەندەڵی نەبوونی دادوەری کۆمەڵایەتی و گرتن کوشتن ، لەوە دەکات ئەم جۆرە تاکتیکانە بۆ چوونەوەبەگژی دەسەڵاتدا ، باوی نەمابێت بە هۆکاری جیا جیا کە من لە زۆر شوێنی دیکەدا قسەم لەسەر کردون .
گەر چی هەمووان دەبێت پشتگیریی داخوازییە ڕەواکانی خەڵکی بکەین بەوەی کە لە دەستمساندێت، دەبێت ئەوەش تێبگەین سوتاندنی ئەم شوێن و ئەو بنکەی خزمەتگوزاریی و شوێنە گشتییەکان زیاتر بیانوی تووندوو تیژی دەداتە دەست دەسەڵات لە ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکیدا ، هاوکاتیش دەبێت ئەوەش تێبگەین کە لەلایەکەوە دەسەڵات هەر لە زمانی توندوتیژی دەگات دەنا هەموو هۆکارەکانی دیکەی بەرەنگاربوونەوەی ، لە ئاستیا گوێی خۆی لێ کپ دەکات و بەردەوام دەبێت لەوەی کە دەیکات . لە لایەکی تریشەوە ڕك و کینەی خەڵکی بەشخورا و نەگبەت تا ئەو ڕادەیە توڕە و ئازاراوییە، کە مەناعەتیان نییە هەر شوێنێك کە سومبلی دەسەڵات و دەوڵەت بێت ئەوان بیسوتێنن و وێرانی بکە.
تاکە ڕێگایەك بۆ هاوپشتی خۆپیشانەدەران بۆ سەرکەوتنیان تەنها و تەنها بانگەشەی مانگرتنی کرێکاران و تەواوی کۆمەڵە ، واتە وەستان لە کار ، وەستانی هەموو جوڵە و کردارێک ، تەنانەت نەکردنەوەی دووکان و بازاڕ و [ جگە لە خەستەخانە و بەشی ئاگرکوژاندنەوە و کارەبا و ئاو و غاز کە بە گەێرەی پێویست کارمەندان لەوێ بن ] دەستبەسەراگرتنی شوێنەکانی سەر کار و شوێنە خزمەتگوزارییەکان و خۆ ڕێکخستنی خۆیان لە گروپ / لیژنەی شوێنی سەر کار و دروستکردنی ڕێکخراوی جەماوەری بە دوور لە هیرراشی / پلەبەندیی .
ئەمە تاکە ڕێگایە لە قورتارکرنی خۆپیشاندەران لە شکست و دانی قوربانی زیاتر و وێرانکاری وڵات ، هاوکاتیش تاکە ڕێگایەکە بۆ بەدیهێنانی زۆر داخوازی تریش تا هەرەسپێهێنانی حکومەتیش.


دارا جوتیار
06/01/2022
دیوارێك گەر لەدانانی یەکەم خشتی بناغەکەیدا یەك ملم هەڵە لەئەندازەگیریەکەیدا بکرێت چەندێك بەرزی بکەیتەوە سەرەنجام هەرەس دەهێنێت و زیانەکەی بۆ دەوروبەر زۆر لەو کەرەستەو ماتریاڵ و وزەیەی تێدا کوژراوە زیاتردەبێت!
گەر بتەوێت بەربەم داڕوخانە بگریت دەبێت دوا خشتی دیوارەکان هەڵوەشێنیتەوە تا دەگەیتە سەر ئەو خشتەی بناغەکە کە ملیمێك خوار دانراوە ڕاستی بکەیتەوە!
هەمان شێوە هەڵەو ناڕێکی پەروەردەیی لە سەرەتاو دەستپێکەوە بەهەرئەندازەیەك هەڵەی تێدابێت و هەڵەی تێدابکرێت سەرەنجامەکەی هەرەسی گەورەی کۆمەڵایەتی بەدوادا دێت!
هەڵبەت چۆن کۆمپانیایەكی قازانجخۆری بواری خانوبەرە لەپێناو قازانج کۆکردنەوەدا ، هەڕەمەکی دەخاتە جێگەی ئەندازەگیری بەرپرسی یەکەم دەبێت لە هەرەسی باڵەخانەکە،،،
دەوڵەت و دەسەڵاتی قازانجخۆر بەرپرسی یەکەمن لە پەروەردە و خوێندنی نازانستی و پینەوپەڕۆی هەڕەمەکی و سەرەنجام هەرەسە کۆمەڵایەتیە گەورەکە، ئەوان خۆیان ئەوە دەخوازن چونکە ئەم کاولکاریە مەیدانێکی لەبارترە بۆ درێژەدان بە کەڵەکەی سەرمایەو قازانج و گەندەخۆری!
لێ ئەرکی هەڵوەشاندنەوەو ڕاستکردنەوەی پەروەردە و ئەو شکستە کۆمەلایەتیە گەورەیە لە خوێندن و پەروەردەوە تا بەڕێوەبردنی سەرجەم بوارەکان نابێت بۆ دەسەڵاتداران و خاوەن کۆمپانیاکان بەجێبهێڵدرێت!
ئەم ئەرکە بەتەواوی لەئەستۆی کەسانێك و کۆمەڵگەدایە لەدەرەوەی دەسەڵات!!
ئێستا پەروەردە لەهەرێمی کوردستان بەناو لەبواری لێکۆڵینەوەو گۆڕانکاریدایە ئەرکی هەموو خەمخۆرانی ئەم بوارەو هەموو کۆمەڵگەیە ئەم بوارە بکێشنە ژێر دەستی خۆیان بۆ پێداچونەوەیەکی زانستی و هەڵوەشاندنەوەی دواخشتی ئەو هەرەمە خوارەی کە نەك هیچی بەرهەمهێناوە گەر بەڕوخاو کاولەش ئەژماری نەکەین هەمیشە لەدۆخی داڕوخان و کاولبوندایە! پەروەردەیەکی زانستی کە دواجار سەرجەم بوارەکانی ژیانی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ژیان و ژینگە زانستیانەو ماتماتیكی لەمەحەك بدات و بخاتە ژێر پرسیار و لێکۆلێنەوەوە بەو سەروخوار و نایەکسانیەشەوە کە لەئارادایە!!
ئەگەرنا بەو ئاڕاستە ڕوخێنەرەدا خەڵك و هێزی ڕوخێنەر وەك هەمیشە بۆی لەکەمین و دەسەڵاتدان!!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەتەنیشت ئەمەوە تیشکێك بۆسەر مامەڵەی تاوانکارانەی دەسەڵات لەتەك قوربانیکانی ژێردەستەی خۆی!—
ئەوەی کە کتێبخانەیەك دەسوتێندرێت،، بەر لەهەڵوێستەکردن و پرسیار لەسەر سوتاندنی کتێب و کتێبخانەکە، سەرکوتگەری ئابوری و سیاسی و یاساییانەی دەسەڵاتێك دەخاتە ژێر پرسیار کە ژیان و ژینگەی هەموو خەڵکی سوتاندوە و داڕوخاندوە بەخودی پەروەردەو خوێندنیشەوە!
کردنی بەرگی تیرۆر بەبەری منداڵ و لاوانێکدا کەلەڕاستیدا خوێندن و کتێب هیچی تێدانەماوە بۆ ئەوان، ئاکامی نابوtکردنی سەرجەم کایەو بوارەکانی ژیانی خەڵکە، بەدەست کۆمەڵێك قازانجخۆر و گەندەخۆرەوە کە بۆ مانەوەی خۆیان و درێژەدان بەم گەندەخۆریە هیچیان بەدەستەوە نەماوە جگە لەوەی سەرکوتگەری و تیرۆریزمی خۆیان بکەن بەبەری قوربانیەکاندا!!

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.