All posts by azadebram

گرفتەکان هەمووی چینایەتین بە وادەی تەمەنی مردنیشەوە

18/04/2022

ڕاپۆرتێکی نوێ کە لە ڕۆژنامەی گاردیانی ئەمڕۆدا، 18/04/22 ،  هاتووە توێژنەوەیەکی سەیری لەسەر بڕی تەمەنی ژنان لە ئینگلەندەی بریتانیادا تێدایە کە زانیارییەکی چاوەڕواننەکراو بووو کە لە پێنجەم ولاتی دەوڵەمەندی دونیادا ئەوە هەبێت .

لەم ڕاپۆرتەدا وا هاتووە کە لە هەندێك شوێنی هەژاری ئینگلەنددا بڕی تەمەنی ژیانی ژنان 78.7 ساڵە.  ڕاپۆرتەکە  دەلێت خراپترە لە بڕی تەمەنی ژنانی هەموو وڵاتانی OECD ، ئەو وڵاتانەی وەکو هۆڵەندە ، لۆکسەمبەرگ، ئیتالیا ، فەرەنسا ، نەمسا ، بەلجیکا، ئەڵمانیا ، یۆنان ، ئیرلەندە ، ئیسرائیل، سویسرا، کۆریای باشوور ، سوید، ئیستوانیا، کۆستەریکا، کەنەدا ، نیوز لەند، ئیسپانیا، پۆڵۆنیا، ئەمەریکا ، سلۆڤاکیا، لاتڤیا،  دانیمارك، تورکیا، هەنگاریا، چیك و زۆر وڵاتی دیکە جگە لە مەکسیکۆ .  واتە ژنان لە بەشە هەژارەکەی ئینگلەند تەمەنیان کورتترە لە ژنانی ئەو ولاتانەی کە لە سەرەوە ڕیزکراون.  بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە بریتانیا لە پلەبەندی 25 دایە لە سەرجەمی 38 وڵاتی OECD . 

ئەو بەشە هەژارەی ئینگلەند لە سەدا 10 ئینگلەند دەگرێتەوە کە بڕی تەمەنی ژیانیان 78.7 ساڵە، کە لە کاتێکدا لە کۆڵۆمبیا 79.8 ساڵە ، لە هەنگاریا 79.6 ساڵە.

توێژینەوەکە هۆی سەرەکی ئەمە دەگەڕێیێتەوە بۆ نایەکسانی لە باری تەندروستی کە بە ڕای من هەژاریی ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە خراپی تەندروستیدا بە هۆی خواردنی خراپ ، نەبوونی کار و پارە، نەکردنی ڕاهێنان، نەبوونی خزمەتگوزاریی تەواو لەو ناوچانەدا وەکو دکتۆر و خەستەخانە ، ئەمە لە کاتێکدا لە شوێنەکانی دیکەی بریتانیا کە ژیان باشترە بڕی تەمەنی ژیان 83.1 ، لە شوێنی دیکەی ئینگلەند 83.2 بە بەراوەرد بە 83.4 لە وڵاتانی OECD.

جیاوازی ماوەی ژیانکردن لەم دوو شوێنەدا،  واتە شوێنە هەژارەکان  شوێنەکانی دیکە 7.7 ساڵ جیاوازییان هەیە ، بە مانایەکی تر 7.7 ساڵ ژنان لەو بەشەی کە ژیان باشترە، زیاتر تەمەن دەکەن.

ئەگەر تۆ نەیکەیت ئەی کێ؟ ئەگەر ئێستا نەبێت ئەی کەی؟

17/04/2022

ئەمە دروشمی دوێنێی هەینی ، 16/04 یەكێك لە چالاکوانەکان بە ناوی Etienne Stott   براوەی خەڵاتی ئالتونیی ئۆلۆمپیە کە یەکێکە لەسەر تەنکەرەکەو دروشمەکەی بەدەستەوەیە.  ئەم کابرایە یەکێك بوو لە  بزوتنەوەی یاخیبوون لە لەناوچون.

 بزوتنەوەکە دوێنێ  پێی نایە ڕۆژی حەوتەمی .  لەم ڕۆژەدا لە چەند لایەکەوە شاڵاویان هێنا بو سەر شەقامەکانی سێنتەری لەندەن تاکو هەدەفەکانیان بپێکن بۆ فشار خستنە سەر حکومەت لە بە جێگەیاندنی داخوازییەکانیان کە سەبارەت بە ژینگەیە .

 یەکێك لەو چالاکیانە هاتنیان بوو بۆ  شەقامی ‘ بەیزوەتەر’ کە شوێنێکی قەرەباڵغە لە گەشتکەران و کاسبکاران، زۆربە ئەوانەی کە دەیان بینیت لەوێ عەرەب و فارس و کوردن.  هەندێك لە چالاکوانان لەوێ دایان بەسەر تەنکەرێکی نەوتدا وەکو لە وێنەکەدا دەیبینیت. 

Etienne Stott   لە دواییدا لە لایەن پۆلیسەوە لەگەڵ 5 کەسی دیکەدا، دەسبەسەر کرا ،  یەکێکی دیکە لە گیراوەکان بە ناوی  Laura Baldwin ئەویش براوەی خەڵاتی ئاڵتونی سەوڵ لێدانی ئۆڵۆمپییە .  دروشمەکەیان ” کۆتایی بە پیسیی Fossil     بهێنە “.

لە لایەکی دیکەوە لە سەر سێ شەقامی سەرەکی ناوجەرگەی لەندەندا خۆپیشاندان کرا، کە خەڵکێکی زۆر بەشداری کرد .  پۆلیس هەر دوێنی لەو چالاکییانەدا 40 کەسی گرت .

قسەکەری بزوتنەوەکە وتی ” ئەوانەی ئەمڕۆ گیراون ئەوان هەستیادەکرد کردنی زەروورییە بە ڕووبەڕوو بوونەوەی سووتەمەنی فۆسیل کە ژینگە بەرە و کارەسات دەبات. ئەوانە بەشێکن لە چرکە بەهێزەکانی کاتێك کە زۆرێك لە خەڵك زیاتر لە ڕابوردوو بەشداری لە بەرگریی مەدەنیانەدا دەکەن و دەڵێن چی تر بێ چالاکیی  لە بەرانبەر درۆی حکومەتدا نامێنینەوە کە ئەسبەقییەت بە بەرژەوەندی کۆمپانیا زەبەلاحەکان دەدات زیاتر لە بەرژەوەندەی خەڵکیی لەوەی کە لە هەنووکەدا هەر ئێستا ڕوودەدات .  بزوتنەوەی یاخیبوون لە لەناوچوون بانگەشەی خەڵکانی خاوەنبڕیاری ئاشیتیخواز و بە سۆز دەکات کە هەنگاو بەرەو یاخیبوون و بەرگریی بنێن ، هەر ئێستا”

بزوتنەوەی ‘ یاخییبوون لە لەناوچوون ‘ سێنتەری لەندەنی لە جوڵە خست

16/04/2022

دوێنێ ڕۆژی هەینی، 15/04/220 ، بزوتنەوەی یاخییبوون لە لەناوچوون چەند جسرێكییان لە سێنتەری لەندەندا دەستبەسەردا گرت و داخست ، لەوانە جسری Waterloo, Blackfriars  و  Westminster کە لەندەن دەبەستێتەوە بە  یەکدییەو .  هاوکاتیش کۆمەڵێکی دیکەش هەر لە بزوتنتەوەکە لە سێ لای دیکەوە خۆپیشاندانی گەورەیان کرد و لەو شەقامانەشدا بۆ ماوەیەکی زۆر جوڵەیان لە هاتوووچۆی سەیارە بڕی . 

لە لایەکی دیکەوە  گروپی Just stop Oil  ئەوانیش هەر ڕۆژی 5 شەمە شەوەکەی درەنگانێك دایان بەسەر  3 تەرمیناڵی گەوەرەی دابەشکردنی بەنزیندا و داگیرکردو ڕێگایان بە تەنکەرەکانی  گواستنەوەی بەنزین گرت.

لە ڕاگەیاندنێکدا بزوتنەوەکە دەڵێن ” ئێمە داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنانی سەرمایەگوزاریی نوێ لە وزەی fossil دەکەین ..”

بە هۆی ئەو مەترسییەی کە لەسەر کۆمپانیاکانی نەوت و بەنزین دروستیان کردووە ، هەندێك لەم کۆمپانیانە فرمانی دادگایان مسۆگەر کردووە تاکو  خۆپیشاندەران نەتوانن نزیك ببنەوە لە تێرمیناڵ و شوێن و ئۆفیسە سەرەکییەکانی نەوت و بەنزین کۆمپانیاکانیان ، وەزیری بزنس و  وزەش  پشتگیریی لێکردن.

ئێما سمارت کە یەکێكە  لە زاناکانی بواری بایۆلۆجی دەرریایی، تەمەنی 44 ساڵە و لە ڕۆژی 4شەمەوە لای پۆلیس دەستەبەسەرە و گیراوە. لە ڕۆژی 5شەمەوە لە مانگرتنی خواردندایە بە هۆی ئەوەی کە لە ژورێكدا پۆلیس بەندی کردووە کە نە پەنجەرەی تێدایەو نە شوێنی خەو و هاوکاتیش 24 سەعات گڵۆپ لە ژووردەکەدا دەگڕێ.  ئێما یەکێك بوو لە  زانا ناڕەزاییکەرانی ڕۆژی 4 شەمە کە لە تەک 9 کەسی تردا هەر ئەو ڕۆژە گیران ، ئەوان بەکەفالەت بەربوون و ئەمیان هێشتا هەر گرتووە.  یەكێك لەو زانایانە کە پڕۆفیسۆرێکە بە تەنها لە دەرەوەی مەرکەزی پۆلیس دا کە ئێمای تێدا گیراوە بە دروشمێکەوە کە لەسەر نوسراوە ” زانست دەلێت نەوت و گازی دیکە و نوێ یەکسانە بە مردن ”  پرۆتێست دەکات.

ڕێکخەرانی گروپ و بزوتنەوەکە دەلێن دانیشتن و چوونە ماڵەوە نییە هەت داخوازییەکانمان جێ بە جێدەکرێن،بۆیە پرۆتێست  وخۆپیشاندانەکان بەردەوام دەبن.   

هەڵوێستی حکومەتەکەی ئەردۆگان بەرانبەر گروپی مافی ژنان

14/04/2022

دادوەری گشتی تورکیا داوای هەڵوەشاندنەوەی گروپی مافی ژنان دەکات بە بیانوی ” دژ بە مۆراڵن”  و لە ئێستادا ڕێکەخەرانی ئەو گروپە کە 750 چالاکوانی زۆر ئەکتیڤیان هەیە ڕوبەرووی دادگە دەبنەوە تاکو بە بە کراوەیی گروپەکەیان بمێنێتەوە .  پاساوی دادوەری گشتی ئەوەیە کە گرپەکە سەبارەت بە مۆراڵ  یاسایان شکانەووە گوایە ” هەیکەلی خێزان هەڵدەوەشێننەوە بە هۆی تەجاهولکردنی چەمکی خێزانەوە لەژێر ناوی بەرگریی لە مافەکانی ژنان” 

بێ گومان ئەم بڕیار و داخوازییەی دەوڵەتی تورکیا هەر دژ بەو گروپە نییە بەڵکو دژ بە سەراپای بزوتنەوەی ژنانی تورکیایە.  حکومەت پێشتر کار ئاسایی بۆ ئەمە کردووە ئەویش ساڵی پار بە بڕیارێكی ئەردۆگان تورکیا لە لە پەیمانی ئەستەنبوڵ،  دژ بە تووندوو تیژی دژ بە ژنان کشایەوە.

ژنە فێمەنیستەکان تەحەدای بڕیارەکەی دادەوەری گشتی دەکەن و دەڵێن ئەم بڕیارە تەنها بە خاتری دین و  ژنانی کۆنسێرڤەتیفە کە دەیانەوێت لە کۆمەڵدا ژنان بکەنە دووبەشەوە و بیانکەن بە گژ یەکدیدا.

لە ساڵی 2021 دا 416 ژن لە تورکیا کوژراوە واتە هەر هەفتەی 8 ژن کوژراوە لە مانگی جێنیوەری ئەمساڵیشەوە تاکو مانگی ئازار 72 ژنی تر کوژراون .

وێنەکە خۆپیشاندانی ڕۆژی جیهانی ژنانە لە 8ی ئازاری ئەمساڵدا.

ڕۆژی پێنجەمی چالاکیی بزوتنەوەی “یاخییبوون لە لەناوچوون”

14/04/2022

دوێنێ ڕۆژی 4شەمە، 13/04 ،  25 زانای ژینگەدۆست  پاڵپشتی بزوتنەوەی  ‘یاخییبوون لە لەناوچوونیان’ کرد بە دانی نامەیەك بە برپرسانی بەشی بزنس لە لەندەن دوای ئەوەش خۆیان بە پەنجەرە و شوشەی ئۆفیسەکەوە بە ” گلوو” سرێش، هێڵم، بەستەوە،  وەکو لە وێنەکەدا دەبینرێن داوا لە حکومەت دەکەن کە دەبێت بایاخ بە ژینگە بدات.

ئەوان بێزارن لە هەڵوێستی حکومەت بەوەی کە حکومەت لە بەلێنەکانی کە پار داوێتی پەشیمان بووەتەوە لەوانە:  زیادکردنی نەوت و وزە لە دەریای باکوور،  پارە تەرخان نەکردن لە بەکارهێنانی پانکەی هەوایی بۆ بەرهەمهێنانی وزە و ڕۆڵی گەوەرە بۆ هێزی نوەوی دادەنێت بە  کردنی بە سێنتەرێك بۆ دانی وزە . 

ئەوان دەڵێن ئێمە ئامۆژگاری و ڕێنمامیی خۆمانمان بە دەوڵەت داوە سەبارەت بە تێکچوونی ژینگە و چارەسەری بەڵام ئەوان فەرامۆشیان کردووە .  دەڵێن چونکە ئەوە لە قازانجی دەستڕۆیشتوان و کۆمپانیاکانی نەوت و وزە نییە لە پیسکردنی ژنگەدا و ئەوان بە تەنگ کەمایەتییەکی زۆر کەمەوە دێن .  لە سەر ئاستی وڵات و دونیا کەسانێك هەن کە نایانەوێت کە کۆمەڵەکەمان لە کاربۆن پاکبکرێتەوە.  ئێمە وەکو زانا کە لەو بوارەدا کاردەکەین دەزانین کە تێکچونی ژینگە و وێرانبوونی بەڕێوەیە و چی تر ناتوانیین چاوەڕوانی نەبوونی چارەسەر بکەین .لە لایەکی دیکەشەوە 100 چالاکوانی بزوتنەوەکە دەورەی ئۆفیسی سەرەکی شێڵیان داو چەند کەسێکیان توانییان بچنە ناوەوە لە ڕسێپشنەکە ڕاگەیاندنەکانیان بڵاوبکەنەوە و  چەند وێنەیەکی ناوەوەی ئۆفیسەکە بگرن.

ڕۆژی چوارهەمی چالاکی بزوتنەوەی یاخییبوون لە لەناوچوون  

13/04/2022

دوێنێ سێ شەمە، 12/04/22 ، بزوتنەوەی یاخییبوون لە لەناوچوون ، [Extinction Rebellion  ] چالاکییەکی دیکەیان ئەنجام دا.  ئەمجارەیان پێش سەعات 7 سەر لەبەیانی بە 60 چالاکەوانەوە دایان بەسەر ئۆفیسی سەرەکی  کۆمپانیای  لۆیددا کە کۆمپانیای  تەئمینە  بۆ ئەوەی کە پرۆژەی  تەئمینی سوتەمەنی fossil بوەستێنێت.

هەر بە زوویی بە خۆبەستنەوەیان بە یەکەوە بە زریزە و بە قوفڵ و ئەو زنجیرانەی کە  پاسکیلی بە شیشەوە پێدەبەستیتەوە و  ڕێگرییان لە چونەژوورەی ستافەکان کرد .  ئەوان بە نیازبوون تاکو ئێوارە درەنگێك بمێننەوە وەکو کەمپەینێك تاکو خەڵکی زۆر لە پرسەکەیان بە ئاگابێتەوە و هاوکاتیش فشارێکە بۆ ئەو کۆمپانیایە کە تەئمین دەکات.

لەبەر ئەوەی کەمپیەینەکە هەر وەکو هەموو جارەکانی پێشوو هیچ  توندوتیژییەکی تێدا بەکارنەهێنرا کۆمپانیاکەش زۆر پێداگرییان نەکرد لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەو ڕێگرییە نەمێنێت بۆ چوونە ژوورەوەی ستافەکانیان، لەبری ئەوە ستافەکانیان ئاگەدار کردەوە کە نەچن بۆ سەر کار و ئەوەی کە دەتوانێت لە ئۆن لاین کار بکات.  لەبە ئەمانە  پۆلیس خۆپیشادنەرانی هەراسان نەکرد و کەس دەسگیر نەکرا .

هاوکاتیشش هەر دوێنی 13 کەس لەم بزوتنەوەیە سەبارەت بە چالاکییەکانی پێشویان دران بە دادگە بەڵام دادوەر ستایشی کردن و وتی کە کارێكی باش دەکەن بۆ ژینگە گەر ئەو خۆشی گەنج بوایە هەر ئەوەی دەکرد . وتیشی لەگەڵ ئەوەشدا ئەم  چاری نییە و هەر دەبێت یاسا بچەسپێنیت جونکە ئەمان شەقامەکانیان داگیر کردووە ڕێگای هاتووچۆیان بڕیوە، لەگەڵ ئەوەدا سزایەکی زۆر سوکی دان کە هەر یەکەیان لە نێوانی 130 پاوەند بۆ 400 پاوەند بە گوێرەی سزاکەیان بدەن .  4 کەسەکەی دیکەشیان دادگاییان دواخرا بۆ 24/04.

خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی سریلانکە بەردەوامن

11/04/2022

خۆپیشاندەران دەورەی ماڵی سەرۆك کۆماریان داوەو داوای ڕۆیشتنی دەکەن .  بارودۆخەکە بەو ڕادەیە خراپە سەبارەت بە ژیانی خەڵکی ئەوێ کە لە دوای “سەربەخۆییەوە” لە ساڵی 1948 وە ئەمە ڕوی نەداوە .

دکتۆر و کارمەندانی خەستەخانەکان هاوار دەکەن کە هیچ دەرمانیان لا نەماوە و کەرەسەی نەشتەرگەریییان تەواو بووە بۆیە زۆربەی هەرە زۆری نەشتەرگەرییەکان هەڵوەشاونەتەوە و هەندێك بەشیش هەر بە تەواوی داخراوە وەکو دکتۆرێك وتی ” ئێمە لە بەردەم بڕیارێکی زۆر گرانداین ئەویش کێ چارەسەر دەکرێت و کێ ناکرێت” قەرزەکانی سریلانکە 51 ملیار دۆلارە و ئێستاش وەلامی سەرۆك کۆمار ئەوەیە کە داوای 3 ملیار دۆلاری  لە صندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی کردوە کە گوایە دەتوانێت بۆ ماوەی 3 ساڵ هاوسەنگی ژیانی پێبکات ، [واتە لەگەڵ داهاتی ناوخۆدا]”  بەڵام تائێستا وەڵامی وەرنەگرتووە .

     

سێیەکی بەنزینخانەکانی خواروی ئینگلەند داخران

11/04/2022

ئەمڕۆ لەسەر دەستی گروپیJust stop oil  و زوتینەوەی’یاخییبوون لە لەناوچون’  لە هەر 3 بەنزینخانە لە خواروی ئینگلەند یەکێکیان داخرا . بڕیارە ئەم کەمپەینە هەموو شوێنێك بگرێتەوە و بۆ ماوەی 9 ڕۆژی دیکە بەردەوام بێت . وا خەمڵێنراوە کە 1200 پەمپ بە هۆی ئەمەوە لە کار کەوتووە.

ئەم بزوتنەوەیە فشارێکی زۆری خستۆتە سەر حکومەت و کۆمپانیاکانی نەوت ، لە بەرانبەر ئەمەدا وەزیری ناوخۆ : پریتی پەتێڵ توڕە بووە و دەلێت ”  ئەمە خەتای پارتی لەیبەرە [ کرێکاران] کە لە پەرلەماندا دەنگیان بۆ دەرچوونی لائیحەکەی ئەو نەدا تاکو دەسەڵاتی زیاتر بدرێت بە پۆلیس .  خەڵکانی کارگەر لە وڵاتەکەمانا  دەبینن کە ژیانیان وەستاوە لە لایەن خۆپەرست و توندڕەوەکانەوە کە بە صەراحەت مەترسین، کە ناوی چالاکوانیان لێدەنرێت …”  

پرۆتێستەکانی سریلانکا بەردەوامە

10/04/2022

خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەران سەبارەت بە گرانبوونی هەموو شتێك و نەبوونی کارەبا و نەوت و گاز و غاز هەفتەی پێشوو توانییان چۆك بە حکومەت دابدەن. سەراپای وەزیرەکان جگە لە سەرەكوەزیرانی برای سەرەک کۆمار و وزەیرێکی دیکە کە کچی برایەکێتی هەر هەمووی دەستی لە کار کێشایەوە.  لەگەڵ ئەمەشدا خۆپیشاندەران نەك هەر لە دەربڕینی ناڕەزایی نەوەستان بەڵکو خاویش نەبوونەوە و پرۆتێست و خۆپیشاندانەکان گەورەتر بوەتەوە ئیستا مامۆستایان ، قوتابییان، پارێزەران ، ئەکتەر و هونەرمەندان ، ئەندازیارانی تەلارسازیی و کاسبکاران کە زۆرێکیان ئەمە یەکەمجارە بەشداری خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەکەن ، هەموو بەشدارن و دروشمەکەیان گۆڕیوە بە : گۆڕینی سیستەم،  بۆیە سەر شەقامەکان بەرنادەن .

ئەوان تەنها حەلێکیان لەبەردەمدایە نەك دوان، ئەویش دەبێت بمێنن و بژین و دەوامبدەن بە ژیانیان بۆیە بڕیاریان داوە کە هەتا گۆڕانکاری بنەڕەتی نەبێت و نەکرێت کۆڵنەدەن.

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکی زۆر گەورە لە لەندەن

10/04/2022

دوێنێ ڕۆژی شەمە ، 09/04/22 ، یەكێك لە خۆپیشاندان و ناڕەزاییە گەورەکان لە لەندەن لە لایەن بزوتنەوەی Extiniction Rebellion   [یاخیبوون لە لەناوچوون] وە بەڕێوە چوو کە بە هەزاران گەنج و منداڵ خەڵکانی بە تەمەن بەشدارییان کرد و لە سێ شوێنی زۆر گرنگی ناوجەرگەی لەندەن لەسەر شەقامەکان دادەنیشتن و ڕێگایان لە هاتووچۆ و ڕؤیشتنی سەیارە دەگرت

ئەمان دوو هەفتە لەمەوبەر ڕایانگەیاند کە لە 9ی مانگەوە دەگەڕێنەوە بۆ سەر شەقامەکان و تاکتیکی نوێ بەکاردەهێنن لە تۆڵەی ئەوەی کە پێشتر لە خۆپیشاندانەکانیانا پۆلیس توندووتیژی دژیان بەکاردەهێنا کە لە کاتێکدا هەموو ناڕەزاییەکانی ئەمان ئاشتییانە بووە و دوور بووە لە توندوتیژی، لەگەل ئەوەشدا نزیکەی 2 هەزار کەسیان لێ دەستبەسەر کرا .