All posts by azadebram

مالاتێستا دەربارەی ڕێکخستن

و. زاهیر باهیر

لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی ئەنارکستی لە ئەمەستردام لە ساڵی 1907 دا لە بەرانبەر ئەنارکستە تاکگەراییەکانا سەبارەت بە ڕێکخستن ، مالاتێساتا وتی :

وتی ” نابێت بکەوینە بەر هەژموونی چەمکە هەڵەکان، نادروستەکان، کە نەبوونی ڕێکخستن زەمانەتی ئازادیی دەدات، ڕوداوەکانی رابوردوو پێچەوانەی ئەم ڕاگەیاندنەی نیشانداوین.  بۆ نموونە: بڵاوکراوەیەکی دەوریی لە فەرەنسا هەبوو کە پاشکۆی هیچ ڕێکخستنێك نەبوو، بەڵام ئەوە داخراوبوو، بەدەر بوو لە هەر هەموو بیرۆکەیەك، شێوازێك و هەڵوێستێك کە دەرکەرانی بڵاوکراوەکە نەیاندەویست.  سەرەنجامی ئەمەش بارودۆخێك دەخولقێ کە چەند تاكێك دەسەڵاتیان دەبێت بۆ سنوردارکردنی ئازادیی دەربڕینی ئەوانی دیکە، کە پێچەوانەی بڵاوکراوەیەکی  دەورییە کە لە لایەن ڕیکخستنێکەوە دەردەچێت،  کە دەسەڵات و دەسەڵاتخوازان بە بەردەوامی قسەیان دەربارەی کردووە.  لێگەڕین با جارێك و بۆ هەموانیش ڕوونی بکەینەوە ئەوە مانای چییە.  گومان لەوەدا نییە کە ئێمە یاخیین و هەمیشەش یاخیی دەبین دژ بە دەسەڵات، کە بە تەنها بەدوی مانەوەی کۆیلەیی ئابووری کۆمەڵەوەیە، بەڵام ‌هیچ  ئەنارکستێك نییە بێ جیاوازی، کە ڕێز لە پەسەندکردنی دەسەڵاتی  مۆراڵانەی پاك نەگرێت کە لە ئەزموون و ڕۆشنبیریی و شارەزایی و بەهرەوە، ئەنجامی گرتووە.    

 تاوانبارکردنی لایەنگرانی ڕێکخستن، فیدراڵیستەکان بە دەسەڵاتخوازیی، هەڵەیەکی جددیە هەروەها هەڵەیەکی گەورەشە کە باوەڕ ئاوابێت کە لە لایەن ئەوانەی کە پێیان دەڵێن  دوژمنەکانی ڕێکخستن ، تاکڕەوەکان، خۆبەخشانە  خۆیان تەواو تەریكدەخەن.  من ڕام وایە ناکۆکی نێوانی تاکگەراییەکان و لایەنگرانی ڕێکخستن بە زۆری دەگەڕیتەوە بۆ  بڕگەکانی کە بەتاڵن لە بەهای هەر هەلومەرجێیکی کردەیانە.  لە ئیتالیا، زۆر جار تاكڕەوەکان دەرك بەوە ناکەن کە ئەوان دژ بە ڕێکخستنن، ئەوان لە لایەنگرانی ڕێکخستن باشتر خۆیان ڕێکدەخەن، کە بەردەوام بەرگریی لە زەروورەتی ڕێکخستن دەکەن، بەڵام هەرگیز نەخراوەتە کارەوە.  هەر ئاواش  زۆر جار لە گروپەکانی کە ئازادیی تاکەکان زۆر لایەنگریی لیکراوە لەوێ، زور دەسەڵاتخوازبوون تاکو لە کۆمەڵەکانی کە لە لایەن ئەوانەوە ناونراوە دەسەڵاتخواز، هەر تەنها لەبەرئەوەی کە سەرپەرشتیکەرێکی دانیشتنەکەیان هەبووە و بڕیارەکانی گەیاندووە.  با وشە بەتاڵەکان بەس بێت،  لێگەڕێن با خۆمان باشتر بۆ کاروباری عەمەلی تەرخان بکەین. وشەکان جیاکاری دروستدەکەن، کارەکان، چالاکییەکان یەکێتی دروستدەکەن.  ئیدی کاتی ئەوەیە هێزمان ڕێکخەین بۆ بەدیهێنانی هەژموونێکی کاربڕانە لەسەر ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکان. “

Portrait of Errico Malatesta , Italian anarchist.

وەهمی نەژادپەرستی و بنەماکانی:

زاهیر باهیر

10/02/2022

بنەمای دروستبوونی وەهمی نەژادپەرستی ، وەکو” هێنانی عەرەب و زەوی و زاری کوردستانیانان  داگیرکرد و تەعریب بە شیوەیەکی دیکە دەستی پێکردەوە و عەرەب خواردینی و کوردستان بوو بە عەرەبستان و زۆری تر لەم تورەهاتانە” برسێتی و بێ کاری و نەبوونی موچە و غاز و کارەبا و ئاو و گرانبوونی کەرەسە و پێداویستییەکانی ڕۆژانەی ژیانە و نەبوونی  یەکسانی و ئازادیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی هەبوونی گەندەڵی و زوڵم و زۆر و  پشێوی سیاسی و پشێوی کۆمەڵایەتی و تەراتێنی هەموو دەزگە سیخوڕییەکانی گەلێك لە وڵاتان و هاتنە ناوەوەی تورکیا و کاری  فاشێانەی دەوڵەتەکەی بە کوشتن بڕین و وێرانکردنی بەشێکی کوردستان و ترس و نیگەرانی و زۆری ترە لەمانە، کە ئەو وەهم و درۆیانەی دروست کردووە.

گەر ئەمانە نەك هەر هەمووی دابینبکرێت بەڵکو بەشێکی زۆریشی دابین بکرێت باوەڕم وایە کەس گوێ ناداتە ئەوەی کە دراوسێکەی عەرەبە، کوردە، تورکە ، فارسی یاخود جوولەکەیە . لێرەش لە بریتانیا برسێنی و بێ کاری و بێ  خانووبەرەیەتی و درێژی لیستی خەستەخانەکان و دەستنەکەوتنی قوتابخانەی باش و زیادبوونی چەقۆکێشی و تد،  ئاوای لە خەڵکە ئەسڵییەکی ئێرە کردووە کە هەندێکیان ببنە ڕایسست و دژ بە پەنابەران و کۆچبەران بن.

دەی لەبری نوسینی پۆستی ڕایسستی  و دنەدانی خەڵك بە پەیامی ڕایسستانە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەمانەی سەرەوە بدە ، سەرە ڕمی تێکۆشان و ئەرك و ماندووبونت بکەرە ڕوی دەسەڵاتداران ، نەك داڕمانی خۆت بە کەرتکاریکردنی خەڵکی و دورکەوتنەوەیان لەیەكدی بە هۆی ئەو پەیامە نەژادپەرستیانەی کە دەینێریتە دەرەوە. 

هەڵوێستی من بەرانبەر بە  دین

دارا جوتیار

09/02/2022

جیا لەوەی لەهیچ شوێنێکدا لەتەك هیچ دین و مەزهەبێکدا یەکناگرمەوە، لێ کێشەی گەورە و بنەڕەتی من لە تەک دین و مەزهەبەکاندا ئەوەیە کە بەدرێژایی مێژوو بەئێستا و داهاتوشەوە کۆڵەکەیەکی ئەستوری ڕاگری سیستمی چینایەتی و چەوساندنەوە و زوڵم و ستەم بوون و هەن!

هەر ئەوەشە تا ئێستا دەوڵەت و دەسەڵاتەکان لەسەر خوێنی چەوساوەکان بودجەی زەبەلاح دەخەنە خزمەتی کلێساو مزگەوت و قەشەو مەلاو پیاوانی ئاینی لەلایەك لەلایەکی دیکەوە هەر ناڕەزایەتی و خواستێکی چەوساوەکان بۆ ئاڵوگۆڕ بە ئاڕاستەی ژیانێکی ئازاد و یەکسان بەچەک و سەرکوت و کوشتار وەڵام دەدەنەوە!

واتە چۆن بەشێك لە عارەق و خوێنی بەرهەمهێنەران بۆ زیندان و ئەشکەنجەو سەرکوتی خوێناوی چەوساوەکان بەکار دەهێنن، هەر بەهەمان ئامانج بەشێک لەو داهاتەی خەڵك بۆ مزگەوت و کلێساو دام و دەزگای چەواشەکاری و خورافەی دینی بۆ گێژکردنی خەڵك بەکار دەهێنن بۆ پاراستنی حوکم و دەسەڵاتی ڕەشی چەوسێنەرانەیان!

بەم مانایە تا سیستمی چینایەتی و چەوساندنەوە و سودو قازانج بمێنێت خورافەی دینیش لەلایەن سیستمەوە باوەشێن دەکرێت!

May be an image of 3 people and text

ڕەخنەی هەندێك لە چەپەکان:

زاهیر باهیر

06/02/2022

ڕەخنەیەکی هەندێك لە چەپەکان لە ئەنارکستەکان ئەوەیە کە گوایە ئەنارکستەکان دژایەتی دەوڵەت دەخەنە پێش دژایەتی چینایەتییەوە، بە واتایەکی دیکە ئەنارکستەکان ئەوەندە پێداگریی لەسەر دژایەتی دەوڵەت دەکەنەوە ئەوەندە لە سەر پرسی چینایەتی ناکەنەوە.

بەداخەوە کە ئەمە تێڕوانینێکی زۆر ڕوکەشانەیە، کەمکردنەوەی ڕۆڵی دڕندەترین و سەرەکیترین دەزگەی سیستەمی چینایەتی سەردەمە، سیستەمی سەرمایەداریی، کە دەزگەی دەوڵەتە. لە لایەکی دیکەوە بێ ئاگایی ئەم برادەرانەیە لەو هەموو نوسینانەی کە لە لایەن گەورە بیرمەندە ئەنارکستەکانەوە نوسراوە، کە بە سەدەها کتێب و نامیلکە و هەزاران وتار لەسەر پرسی چینایەتی و کاری کرێگرتە و كێشەی کرێکاران، پڕۆلیتاریا، لەگەڵ سەرمایەداران و سەرمایەداریدا نوسراوە.

خەباتی دژە دەوڵەت، خەباتە دژ بە پرس و کۆمەڵی چینایەتی، خەباتە دژ بە سیستەمی سەرمایەداریی، خەباتە دژ بە پرسی پلەبەندیی ، خەباتە دژ بە بەهێزترین و دڕندەترین ئامراز کە پارێزەری کاری کرێگرتە، سیستەمی چیانیەتی و پلەبەندیی، پرس و ململانێی چیانیەتییە .  دەوڵەتە خاوەنی سوپا و پۆلیس و دەزگەی سیخوڕیی ، دەوڵەتە یاسا و ڕیساکان دەردەکات ، دەوڵەتە خاوەنی دادگا و دادوەر و یاسا و پاراستنیانە ، دەوڵەتە کە نوێنەری بزنس و سامانداران و کۆمپانیا زەبەلاحەکانە،  دەوڵەتە کە بەربەست و دژ بە پرۆتێست و خۆپیشاندان و گردبوونەوە و مانگرنتی کرێکارانە بە تێشکانیان لە ڕێگای یاسا و پۆلیسەوە. دەوڵەتە کە پاڵپشت و پارێزەری دەسەڵاتەکانی دیکەیە لە قوتابخانە و خوێندگا و شوێنی خزمەتگوزاریی و هەموو شوێنەکانی سەر کار.  تا دەوڵەت بمێنیت بە هێز و ئامرازەکانییەوە، هێنانەدی کۆمەڵی سۆشیالیستی شتێکی مەحاڵ دەبێت، هەر بگرە وجوودیشی نابێت .

وەکو وتم زۆر لەسەر پرسی چینایەتی نوسراوە و هەر ئاواش لەسەر خودی دەوڵەت و دەسەڵاتیش.  حەز دەکەم سەرنجی هاوەڵانی فەیسبوك بۆ دوو پەڕەگرافی Rudolf Rocker کە لە چاپتەری یەکی نامیلکەی ” ئەنارکی و ڕێکخستن” دا نوسیوێتی ڕاکێشم . ئەو دەڵێت:  

” بیرمەندە ئەنارکستەکان جەنگی دەوڵەتیان کردووە نەك هەر بە تەنها لەبەرئەوەی کە دەوڵەت بەرگری لە مۆنۆپۆلی و ناکۆکییە کۆمەڵایەتییەکان، کردووە، بەڵکو لەبەر ئەوەشی دەوڵەت گەورەترین بەربەست بووە لەبەردەم هەموو ڕێکخستنە سروشتیەکانا کە لەناو جەرگەی خەڵکەوە لە بنەوە هەتا باڵا، سەرەوە، گەشەی کردووە، کە بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی هەموان دەکات لە بەرانبەر هێڕشگەلێكی دوژمنانە کە دژ بەوان دەکرێت.  دەوڵەت جیهازی توندوتیژی سیاسیانەیە  لەلایەن کەمینەیەکی خاوەن ئیمتیاز لە کۆمەڵدا و پەیامەکەی بەزۆر ناچارکردنی زۆربەیە لە سەپاندنی ئەرك و تالوکەی  چەوساندنەوەی خاوەنکار بەسەریانا لەتەك ئامۆژگاری ڕۆحیانەدا.  دەوڵەت خراپترین دوژمنی هەموو پەیوەندییەکی سروشتیانەی بوونی مرۆڤە، هەمیشەش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەم پەیوەندییانە تەنها لەڕێگای دەستتێوەردانی نوێنەرە فەرمییەکانەوە، ڕوودەدات.  ئەو خۆی بە خاوەنی مرۆڤایەتی دەزانێت  و نایەوێت و ڕێگا بە هێزە بێیانەکان بدات دەستوەردەنە کاروباری.

لەبەر ئەوەیە کە مێژوی دەەوڵەت مێژوی  کۆیلایەتی بەشەرییەتە. تەنها بەهۆی هەبوونی دەوڵەتەوە چەوساندنەوەی ئابوریانەی خەڵکی گریمانی هەیە، تەنها ئەرکیشی دەتوانرێت لەبەرگریی ئەم چەوساندنەوەیەدا، کورتبکرێتەوە.  دەوڵەت دوژمنی کوشندەی هەموو ئازادیی سروشتییانە و هاوپشتییە،-  کە ئەم دوانەش  سەرەنجامی پێکەوەبوونی کۆمەلایەتییە، ئاشکراشە  لە هەمان شت  پێکهاتون و تەواوکەری یەکدین– لە ڕێگای هەموو جۆرە مێتوودە یاساییەکانەوە دەوڵەت لە هەوڵی بەربەستکردنی یاخود لانی کەم ئیفلیجکردنی هەموو دەستپێشکەرییە ڕاستەوخۆیەکانی هاووڵاتییەکانی و هەروەها هەموو یەککەوتنە  سروشتییەکانیانە،   بە هەدەفی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە گشتییەکان.”

Rudolf Rocker Stock Photo - Alamy

ئاینگۆڕین 

شاخەوان عەلی

06/02/2020

هەرکەس، کە ئایینی خۆی دەگۆڕێت مافی بێچەندووچوونی خۆیەتی، ئەمما گۆڕینی ئایین زۆربەی جار بۆشایی زۆری ژیری و لۆژیکی بەجێدەهێڵێت.

گۆڕینی ئاینێک بە ئاینێکی تر، لەسەر ئەو بنەمایەی بە چ زمانێک نوسراوە، بازدانە لە کەڵەکی دیینەوە بۆ کەڵەکی ناسیۆنالیزم، یاخود لەبەر ئەوەی کە عەرەبەکانی سعودیە چڵکنن، یان کێ کۆمەکی دەکات، یاخود جوێندان بە مەوقیعێکی جوگرافی و کولتوری بەهۆی بیروباوەڕەوە، وە تەقدیسی جێگایەکی تر هەر بەهەمان هۆ.. هەڵەگەلێکی کۆمیدین لەڕووی لۆژیکیەوە.

گۆڕینی ئایین و ڕەتکردنەوەی ئایین دوو شتی زۆر جیاوازن.

هەن ئایین ڕەتدەکەنەوە لەبەر ئەوەی پێیانوایە ناکۆکە بە زانست و ژیری و ڕەوشت و…تاد. لەبەر ئەوەی پێیانوایە ئاین خورافیە و کێشەی لەگەڵ ژیری و زانستدا هەیە، ئەم تایپە (ڕەتکەرەوە)یە لە ئاستی بیرکردنەوە و گفتوگۆی عەقڵاندیدان، ئەمما گۆڕینی ئایینێک بە ئاینێکی تر، دژایەتی ناسیۆنالیزمێک بە ناسێۆنالیزمێکی تر بەرمەبنای ژیری نیە و مرۆڤی عاقڵ ناخاتە بۆسەوە و بۆشاییەکی گەورەی هۆشمەندی دەردەخات، کە هیچ نیە جگە لە بازدان لە جەهلێکەوە بۆ جەهلێکی تر، کە دەشێت ترسناکتر بێت.

May be an image of 1 person and text that says "ॐ + C o"

خۆپیشاندان  لە بەرازیل دژ بە ڕایسیزم

06/02/2022

ڕایسیزم کێشەیەکی گەورەیە لە بەرازیل دژ بە کۆچبەران و پەنابەران بەتایبەت ئەوانەی کە ڕەشپێستن بە هۆکاری ئەوای بزوتنەوەی ڕاستڕەو و ڕایسیزم بە هاوکەری حکومەتە بەهێزە.  پۆلیسیش کە پشتگیری ڕیسستەکان دەکات زۆر توندو و تیژە دژ بە ڕەشپێستان دەستی لە کوشتنی سەداها کەسدا هەیە .

لە ساڵی 2020 دا  هەر بە تەنها لە دەڤەری Rio 1245 کەس بە دەستی پۆلیس کوژراون کە لە سەدا 86 یان ڕەشپێست بوون.

مانگی پپێشو گەنجێکی 24 ساڵ زۆر دڕندانانە کوژراوە دوای لیدانی بە دار و بە شەق و بەکارهێنانی ئامرازی تر بۆ ئەشکنجەدانی .  ئەم گەنجە خەڵکی کۆنگۆیە و ماوەیەکە لە بەرازیلە.  ماوەیەك پێشتر کەسێکی دیکە بە دەستی خاوەنماڵێکی سپییپێست کوژراوە و بەهانەکە بکوژ ئەوە بووە کەوای زانیوە کە دزە هەر لەبەر ئەوەی کە ڕەشپێست بووە.

دوێنێ شەمە ، 05/02، لە گەلێك لە شارە گەورەکانی بەرازیل وەکو :

São Paulo; the capital, Brasília; and Recife, Belo Horizonte, Salvador،

  Porto Alegre

بە هەزاران کەس لەسەر شەقامەکان بوون دژ بە ڕایسیزم و بریاریشە بە بەردەوامی ئەم پرۆتێست و خۆپیشاندانانە بکرێنەوە ، هاوکاتیش داوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرەک کۆماری بەرازیلیان دەکرد.

May be an image of 5 people and people standing

May be an image of 1 person, standing, crowd and outdoors

ئەمازۆن و کۆمپانیای شێڵ

04/02/2022

لە کاتێکدا کە بەشی هەرە زۆری خەڵکی هەژار و هەژارتر دەکەون بەڵام قازانجی کۆمپانیاکان لە هەڵکشادایە.

کۆمپانیای ئەمازۆن کە زۆر شت نوسراوە و زۆریشمان دەزانین کە چۆن مامەڵەی کریکاران و کارمەندەکانی دەکات کەچی لە 3 مانگی کۆتایی ساڵی پێشووترەوە بڕی فرۆشتنی کاڵاکانی ئەم کۆمپانیایە  بە لە سەدا 24 سەرکەوت و گەیشتە 137 ملیار دۆلار کە لەم بڕی فرۆشتنە 14.32 ملیاری قازانج بووە. ئەم کۆمپانیایە بڕی فرۆشتنی کاڵاکانی لە ساڵی پێشتردا واتە 2020 بۆ هەمان 3 مانگی کۆتایی ساڵ بە ڕێژەی لە سەدا 9 بووە، واتە دوو قات و نیو زیاتر فرۆشتنی کاڵاکانی سەرکەوتون .

هاوکاتیش هەر لەم رۆژانەدا کۆمپانیای شێڵ لە  ڕاپۆرتێکدا بەیانی کرد کە قازانجی 3 مانگی کۆتایی ساڵی پاری 14 ملیار دۆلار بووە.  ئەمە لە کانتیێکدا کە لە بریتانیا هەموو شتێك نرخەکەی زۆر چووەتە سەرەوە هەر لە هاتوچۆوە تاکو کڕینی سادەترین پێداویستی ژیان کە نان و ئاوە.  بەنزین و گاز لە یارییەکەی نێوانی کۆمپانیاکانی نەوتەوە کە ساڵی پارە کردیان بۆ سەرخستنی نرخی بەنزین و گاز هەر لە سەردایە .

ئەمە جگە لەوەی کە نرخی غاز و کارەبا ئەوەندە چوەتە سەرەوە کە تەنانەت پەڕلەمانتارەکانی حیزبی حاکم ناڕەزایەتیییەکی گەورەیان دەربڕی .  لە مانگی نیسانەوە هەموو ماڵێكی ئاسایی بریتانیا بە بڕی 700  پاوەند لە ساڵەکەدا زیاتر دەدەن بە کارەبا و غاز لە چاو ساڵی ڕابوردوودا بەو ڕادەیە گرفتی بۆ خەڵك خولقاندووە کە لەژێر فشاردا وەزیری دارایی ناچار کرا کە بە بڕێکی کەم هەم بە قەرز و هەم بە بەلاش بۆ 5 ملیۆن ماڵ  قەرەبوو بکاتەوە.  بڕیاری دا کە هەر ماڵێك بیەوێت دەتوانێت قەرزی 200 پاوەند وەرگرێت کە دەکرێت لە 5 ساڵدا کە ساڵی 40 پاوەند دەکات ئەم قەرزە بداتەوە بە دەوڵەت .  هاوکاتیش باجی ساڵانەی خانوو بۆ ئەو خانوانەی کە لە ڕێزی ئەیە وە بۆ دی-ن [ بە گوێرەی پلەبەندی خانوەکان بڕی باجی خانوەکە دیاری کراوە کە دەبێت دانیشتوی خانووەکە هی خۆی بێت یا کرێ چی بانق و کەسانی تایبەتی هەموو مانگێك بڕێک لە باجەکە بداتەوە بە شارەوانی]  150پاوەند وەردەگرێت کە ئەمەیان دانەوەی نییە ، لەگەڵ ئەوەسدا هێشتا ماڵەکان بە بڕی 550 پاوەند نرخی غاز و کارەبایان لەسەر زیادکراوە.      

May be an image of 1 person

May be an image of car and text that says "shutterstock.com 1011653251"

ئەڵمانیا و هەستی هاووڵاتیانی بەرانبەر بە بێیانە

31/03/2022

ئەم ڤیدیۆیە کە بۆ چەند خولەکێکە ڕادەی ئاستی ڕاستڕەوێتی و ڕایسستیی لە نێوانی هەندێك لە سواربووانی ئەم پاسەدا نیشاندەدات کە تا ڕادەیەکی زۆر خەڵکی لەوێ دژ بە بە خەڵکانی بێینانە نین و هاوکار و هاوسۆزیانن .

https://fb.watch/aPwkEobxiO/

مانگرتنی بەشێك لە کرێکارانی خەستەخانەکانی لەندەن

31/01/2022

کرێکارانی پاککەرەوە لەگەڵ ئەو کرێکارانەی دیکە کە کاروبارێك کە پەیوەندی بە تەندروستییەوە نیە کە زیاتر کردنی کاری حەمالی و گواستنەوەی کەرەسەکانی نێو خەستەخانەکانە بریاریان دا لە ئەمڕۆوە ، دووشەمە ، 31//01/2022 بۆ 2 هەفتە مانبگرن .

ئەم کرێکارانە کە زۆرینەیان کرێکارانی ڕەشبێست و ئاسێوی و ئیتنیکی ترن کە لە لایەن کۆمپانیای دیکەوە کە ئەو کۆمپانیانە گرێبەستیان لەگەڵ خەستەخانەکانا هەیە خاوەنکاری ئەو کرێکارانەن .  ئەم کرێکارانە لە سەدا 15 کەمتر لە کرێی ئەو کرێکارانەی کە بە ڕاستەوخۆ لەلایەن خەستەخانەکانەوە دانراون بۆ هەمان  کار ، وەردەگرن ، کە ئەمەش بۆنی ڕایسست و هەڵواردن و جوداخوازی لێدێت.  ئەو بارودۆخە خراپەی ئەم کرێکارانە و ڕەگەز و ئینتیمای نەتەوەییان ، بۆ جەوساندنەوەیەکی زیاتر و کرێییەکی کەمتر لە لایەن کۆمپانیا تایبەتییەکانەوە دەقۆزرێتەوە.

هاوکاتیش 400 کرێکار کە سەر بە نقابەی یونایتن و لە فڕۆکەخانەکاندا کاردەکەن کە بەرپرسن لە گواستنەوە و هەڵگرتنی جانتای سەفەرکەران بۆ ناو تەیارەکان و داگرتنەوەیا لە ڕۆژی 11/02 و بۆ 14/02 لە مانگرتندا دەبن .  ئەو هەفتەیە هەفتەیەکی زۆر تایبەتییە بۆ خاوەنکارەکانیان چونکە ئەو هەفتەیە لە ئینگلەند هەفتەی پشوودانی مناڵانی قوتابییە و زۆرێك لە خێزانی قوتابییەکان ئەو ماوەیە سەفەر دەکەن لەگەڵ منداڵەکانیانا،  ئەمە هۆکارەکەیە کە ئەو 400 کرێکارە ئەم چەند ڕۆژەیان هەڵبژاردووە.

The workers going on strike are members of Unite, which says that mainly BAME staff are paid up to 15% less than directly employed NHS workers.

ئەنارشیەتی فکری من!!

دارا جوتیار

19/01/2022

دنیابینی لە چاویلکەکەی منەوە و چەند پرسیارێك لە بەرەبەیانی ڕۆژێکی نوێدا؟

ئایا ئابوری سۆشیالیستی و کۆمەڵی هەرەوەزی و ( کۆمۆنیستی) و پیکەوە ژیان و بەرهەمهێنان و وەك یەك سودمەندبوون، زانستە یان زاست نیە؟

ئەگەر زانستە، بۆ کەس هەوڵی بە مەنهەجکردنی لەبواری پەروەردەو فێرکردندا و بەکۆمەڵایتی کردنی نادات؟ بۆ نابێتە بابەتی ناوەندە ڕۆشنبیری فکری و ئەکادیمی و زانستیەکان؟

لەبەرامبەردا، بۆ هەموو داهێنانە زانستیەکان لە سای سیستەمی چینایەتی و هیرراشییەتدا تا ئێستا دەستی بەسەردا گیراوە و خراوەتە خزمەت بزنس و ئابوری کاولکاری کاپیتالیستەکانەوەو زانکۆی گەورە گەورەی لە دنیادا بۆ دەکرێتەوەو لەهیچ ناوەندێکی ڕۆشنبیری و فکری و ئەکادیمی و زانستیەوە ناخرێتە ژێر پرسیاری ڕیشەیی و لێکۆڵینەوە؟؟

ئایا ئەو کاولکارییە ژینگەیی و جەنگ و کوشتار و نابەرابەری و چەوساندنەوە گەورەیە و قەیرانە گەورە ژینگەیی و ژیاریە، ئاکامی ناتەبایی و ناکۆکی کەپیتالیزم و سیستم و میکانیزمەکەیەتی، یاخود حەتمیەتێکی سروشتیە؟ یان لەغەیبەوە خودایەکی پەنهان سەپاندویەتی؟

دوا پرسیار:

ئایا (کۆمۆنیزم) ئایدۆلۆژیایە کە وەک مەترسی هێنانی فاشیزم و هاوشانی فاشیزم پێناسە دەکرێت؟ لەکاتێکدا هەر ئێستا فاشیزمی قەومی دینی تایفی پەرە پێداروی کاپیتالیزم کە ڕۆژانە بەهەزاران دەکاتە قوربانی!

یان (کۆمۆیزم) پێشنیار و ئەڵتەرنایڤی ژیاێکی بێ جیاوازی نێوان ئینسانەکان و ئاشتبونەوەیانە لەتەك خۆیان و سروشت و گەڕانەوەی بەهایە بۆ تاك بە تاكی ئێنسانەکان و ئاشتی و پێکەوە ژیان؟؟

May be an image of 3 people and text