وەهمی نەژادپەرستی و بنەماکانی:
زاهیر باهیر
10/02/2022
بنەمای دروستبوونی وەهمی نەژادپەرستی ، وەکو” هێنانی عەرەب و زەوی و زاری کوردستانیانان داگیرکرد و تەعریب بە شیوەیەکی دیکە دەستی پێکردەوە و عەرەب خواردینی و کوردستان بوو بە عەرەبستان و زۆری تر لەم تورەهاتانە” برسێتی و بێ کاری و نەبوونی موچە و غاز و کارەبا و ئاو و گرانبوونی کەرەسە و پێداویستییەکانی ڕۆژانەی ژیانە و نەبوونی یەکسانی و ئازادیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی هەبوونی گەندەڵی و زوڵم و زۆر و پشێوی سیاسی و پشێوی کۆمەڵایەتی و تەراتێنی هەموو دەزگە سیخوڕییەکانی گەلێك لە وڵاتان و هاتنە ناوەوەی تورکیا و کاری فاشێانەی دەوڵەتەکەی بە کوشتن بڕین و وێرانکردنی بەشێکی کوردستان و ترس و نیگەرانی و زۆری ترە لەمانە، کە ئەو وەهم و درۆیانەی دروست کردووە.
گەر ئەمانە نەك هەر هەمووی دابینبکرێت بەڵکو بەشێکی زۆریشی دابین بکرێت باوەڕم وایە کەس گوێ ناداتە ئەوەی کە دراوسێکەی عەرەبە، کوردە، تورکە ، فارسی یاخود جوولەکەیە . لێرەش لە بریتانیا برسێنی و بێ کاری و بێ خانووبەرەیەتی و درێژی لیستی خەستەخانەکان و دەستنەکەوتنی قوتابخانەی باش و زیادبوونی چەقۆکێشی و تد، ئاوای لە خەڵکە ئەسڵییەکی ئێرە کردووە کە هەندێکیان ببنە ڕایسست و دژ بە پەنابەران و کۆچبەران بن.
دەی لەبری نوسینی پۆستی ڕایسستی و دنەدانی خەڵك بە پەیامی ڕایسستانە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەمانەی سەرەوە بدە ، سەرە ڕمی تێکۆشان و ئەرك و ماندووبونت بکەرە ڕوی دەسەڵاتداران ، نەك داڕمانی خۆت بە کەرتکاریکردنی خەڵکی و دورکەوتنەوەیان لەیەكدی بە هۆی ئەو پەیامە نەژادپەرستیانەی کە دەینێریتە دەرەوە.