All posts by azadebram

بزوتنەوەی ‘ یاخییبوون لە لەناوچوون ‘ سێنتەری لەندەنی لە جوڵە خست

16/04/2022

دوێنێ ڕۆژی هەینی، 15/04/220 ، بزوتنەوەی یاخییبوون لە لەناوچوون چەند جسرێكییان لە سێنتەری لەندەندا دەستبەسەردا گرت و داخست ، لەوانە جسری Waterloo, Blackfriars  و  Westminster کە لەندەن دەبەستێتەوە بە  یەکدییەو .  هاوکاتیش کۆمەڵێکی دیکەش هەر لە بزوتنتەوەکە لە سێ لای دیکەوە خۆپیشاندانی گەورەیان کرد و لەو شەقامانەشدا بۆ ماوەیەکی زۆر جوڵەیان لە هاتوووچۆی سەیارە بڕی . 

لە لایەکی دیکەوە  گروپی Just stop Oil  ئەوانیش هەر ڕۆژی 5 شەمە شەوەکەی درەنگانێك دایان بەسەر  3 تەرمیناڵی گەوەرەی دابەشکردنی بەنزیندا و داگیرکردو ڕێگایان بە تەنکەرەکانی  گواستنەوەی بەنزین گرت.

لە ڕاگەیاندنێکدا بزوتنەوەکە دەڵێن ” ئێمە داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنانی سەرمایەگوزاریی نوێ لە وزەی fossil دەکەین ..”

بە هۆی ئەو مەترسییەی کە لەسەر کۆمپانیاکانی نەوت و بەنزین دروستیان کردووە ، هەندێك لەم کۆمپانیانە فرمانی دادگایان مسۆگەر کردووە تاکو  خۆپیشاندەران نەتوانن نزیك ببنەوە لە تێرمیناڵ و شوێن و ئۆفیسە سەرەکییەکانی نەوت و بەنزین کۆمپانیاکانیان ، وەزیری بزنس و  وزەش  پشتگیریی لێکردن.

ئێما سمارت کە یەکێكە  لە زاناکانی بواری بایۆلۆجی دەرریایی، تەمەنی 44 ساڵە و لە ڕۆژی 4شەمەوە لای پۆلیس دەستەبەسەرە و گیراوە. لە ڕۆژی 5شەمەوە لە مانگرتنی خواردندایە بە هۆی ئەوەی کە لە ژورێكدا پۆلیس بەندی کردووە کە نە پەنجەرەی تێدایەو نە شوێنی خەو و هاوکاتیش 24 سەعات گڵۆپ لە ژووردەکەدا دەگڕێ.  ئێما یەکێك بوو لە  زانا ناڕەزاییکەرانی ڕۆژی 4 شەمە کە لە تەک 9 کەسی تردا هەر ئەو ڕۆژە گیران ، ئەوان بەکەفالەت بەربوون و ئەمیان هێشتا هەر گرتووە.  یەكێك لەو زانایانە کە پڕۆفیسۆرێکە بە تەنها لە دەرەوەی مەرکەزی پۆلیس دا کە ئێمای تێدا گیراوە بە دروشمێکەوە کە لەسەر نوسراوە ” زانست دەلێت نەوت و گازی دیکە و نوێ یەکسانە بە مردن ”  پرۆتێست دەکات.

ڕێکخەرانی گروپ و بزوتنەوەکە دەلێن دانیشتن و چوونە ماڵەوە نییە هەت داخوازییەکانمان جێ بە جێدەکرێن،بۆیە پرۆتێست  وخۆپیشاندانەکان بەردەوام دەبن.   

هەڵوێستی حکومەتەکەی ئەردۆگان بەرانبەر گروپی مافی ژنان

14/04/2022

دادوەری گشتی تورکیا داوای هەڵوەشاندنەوەی گروپی مافی ژنان دەکات بە بیانوی ” دژ بە مۆراڵن”  و لە ئێستادا ڕێکەخەرانی ئەو گروپە کە 750 چالاکوانی زۆر ئەکتیڤیان هەیە ڕوبەرووی دادگە دەبنەوە تاکو بە بە کراوەیی گروپەکەیان بمێنێتەوە .  پاساوی دادوەری گشتی ئەوەیە کە گرپەکە سەبارەت بە مۆراڵ  یاسایان شکانەووە گوایە ” هەیکەلی خێزان هەڵدەوەشێننەوە بە هۆی تەجاهولکردنی چەمکی خێزانەوە لەژێر ناوی بەرگریی لە مافەکانی ژنان” 

بێ گومان ئەم بڕیار و داخوازییەی دەوڵەتی تورکیا هەر دژ بەو گروپە نییە بەڵکو دژ بە سەراپای بزوتنەوەی ژنانی تورکیایە.  حکومەت پێشتر کار ئاسایی بۆ ئەمە کردووە ئەویش ساڵی پار بە بڕیارێكی ئەردۆگان تورکیا لە لە پەیمانی ئەستەنبوڵ،  دژ بە تووندوو تیژی دژ بە ژنان کشایەوە.

ژنە فێمەنیستەکان تەحەدای بڕیارەکەی دادەوەری گشتی دەکەن و دەڵێن ئەم بڕیارە تەنها بە خاتری دین و  ژنانی کۆنسێرڤەتیفە کە دەیانەوێت لە کۆمەڵدا ژنان بکەنە دووبەشەوە و بیانکەن بە گژ یەکدیدا.

لە ساڵی 2021 دا 416 ژن لە تورکیا کوژراوە واتە هەر هەفتەی 8 ژن کوژراوە لە مانگی جێنیوەری ئەمساڵیشەوە تاکو مانگی ئازار 72 ژنی تر کوژراون .

وێنەکە خۆپیشاندانی ڕۆژی جیهانی ژنانە لە 8ی ئازاری ئەمساڵدا.

ڕۆژی پێنجەمی چالاکیی بزوتنەوەی “یاخییبوون لە لەناوچوون”

14/04/2022

دوێنێ ڕۆژی 4شەمە، 13/04 ،  25 زانای ژینگەدۆست  پاڵپشتی بزوتنەوەی  ‘یاخییبوون لە لەناوچوونیان’ کرد بە دانی نامەیەك بە برپرسانی بەشی بزنس لە لەندەن دوای ئەوەش خۆیان بە پەنجەرە و شوشەی ئۆفیسەکەوە بە ” گلوو” سرێش، هێڵم، بەستەوە،  وەکو لە وێنەکەدا دەبینرێن داوا لە حکومەت دەکەن کە دەبێت بایاخ بە ژینگە بدات.

ئەوان بێزارن لە هەڵوێستی حکومەت بەوەی کە حکومەت لە بەلێنەکانی کە پار داوێتی پەشیمان بووەتەوە لەوانە:  زیادکردنی نەوت و وزە لە دەریای باکوور،  پارە تەرخان نەکردن لە بەکارهێنانی پانکەی هەوایی بۆ بەرهەمهێنانی وزە و ڕۆڵی گەوەرە بۆ هێزی نوەوی دادەنێت بە  کردنی بە سێنتەرێك بۆ دانی وزە . 

ئەوان دەڵێن ئێمە ئامۆژگاری و ڕێنمامیی خۆمانمان بە دەوڵەت داوە سەبارەت بە تێکچوونی ژینگە و چارەسەری بەڵام ئەوان فەرامۆشیان کردووە .  دەڵێن چونکە ئەوە لە قازانجی دەستڕۆیشتوان و کۆمپانیاکانی نەوت و وزە نییە لە پیسکردنی ژنگەدا و ئەوان بە تەنگ کەمایەتییەکی زۆر کەمەوە دێن .  لە سەر ئاستی وڵات و دونیا کەسانێك هەن کە نایانەوێت کە کۆمەڵەکەمان لە کاربۆن پاکبکرێتەوە.  ئێمە وەکو زانا کە لەو بوارەدا کاردەکەین دەزانین کە تێکچونی ژینگە و وێرانبوونی بەڕێوەیە و چی تر ناتوانیین چاوەڕوانی نەبوونی چارەسەر بکەین .لە لایەکی دیکەشەوە 100 چالاکوانی بزوتنەوەکە دەورەی ئۆفیسی سەرەکی شێڵیان داو چەند کەسێکیان توانییان بچنە ناوەوە لە ڕسێپشنەکە ڕاگەیاندنەکانیان بڵاوبکەنەوە و  چەند وێنەیەکی ناوەوەی ئۆفیسەکە بگرن.

ڕۆژی چوارهەمی چالاکی بزوتنەوەی یاخییبوون لە لەناوچوون  

13/04/2022

دوێنێ سێ شەمە، 12/04/22 ، بزوتنەوەی یاخییبوون لە لەناوچوون ، [Extinction Rebellion  ] چالاکییەکی دیکەیان ئەنجام دا.  ئەمجارەیان پێش سەعات 7 سەر لەبەیانی بە 60 چالاکەوانەوە دایان بەسەر ئۆفیسی سەرەکی  کۆمپانیای  لۆیددا کە کۆمپانیای  تەئمینە  بۆ ئەوەی کە پرۆژەی  تەئمینی سوتەمەنی fossil بوەستێنێت.

هەر بە زوویی بە خۆبەستنەوەیان بە یەکەوە بە زریزە و بە قوفڵ و ئەو زنجیرانەی کە  پاسکیلی بە شیشەوە پێدەبەستیتەوە و  ڕێگرییان لە چونەژوورەی ستافەکان کرد .  ئەوان بە نیازبوون تاکو ئێوارە درەنگێك بمێننەوە وەکو کەمپەینێك تاکو خەڵکی زۆر لە پرسەکەیان بە ئاگابێتەوە و هاوکاتیش فشارێکە بۆ ئەو کۆمپانیایە کە تەئمین دەکات.

لەبەر ئەوەی کەمپیەینەکە هەر وەکو هەموو جارەکانی پێشوو هیچ  توندوتیژییەکی تێدا بەکارنەهێنرا کۆمپانیاکەش زۆر پێداگرییان نەکرد لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەو ڕێگرییە نەمێنێت بۆ چوونە ژوورەوەی ستافەکانیان، لەبری ئەوە ستافەکانیان ئاگەدار کردەوە کە نەچن بۆ سەر کار و ئەوەی کە دەتوانێت لە ئۆن لاین کار بکات.  لەبە ئەمانە  پۆلیس خۆپیشادنەرانی هەراسان نەکرد و کەس دەسگیر نەکرا .

هاوکاتیشش هەر دوێنی 13 کەس لەم بزوتنەوەیە سەبارەت بە چالاکییەکانی پێشویان دران بە دادگە بەڵام دادوەر ستایشی کردن و وتی کە کارێكی باش دەکەن بۆ ژینگە گەر ئەو خۆشی گەنج بوایە هەر ئەوەی دەکرد . وتیشی لەگەڵ ئەوەشدا ئەم  چاری نییە و هەر دەبێت یاسا بچەسپێنیت جونکە ئەمان شەقامەکانیان داگیر کردووە ڕێگای هاتووچۆیان بڕیوە، لەگەڵ ئەوەدا سزایەکی زۆر سوکی دان کە هەر یەکەیان لە نێوانی 130 پاوەند بۆ 400 پاوەند بە گوێرەی سزاکەیان بدەن .  4 کەسەکەی دیکەشیان دادگاییان دواخرا بۆ 24/04.

خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی سریلانکە بەردەوامن

11/04/2022

خۆپیشاندەران دەورەی ماڵی سەرۆك کۆماریان داوەو داوای ڕۆیشتنی دەکەن .  بارودۆخەکە بەو ڕادەیە خراپە سەبارەت بە ژیانی خەڵکی ئەوێ کە لە دوای “سەربەخۆییەوە” لە ساڵی 1948 وە ئەمە ڕوی نەداوە .

دکتۆر و کارمەندانی خەستەخانەکان هاوار دەکەن کە هیچ دەرمانیان لا نەماوە و کەرەسەی نەشتەرگەریییان تەواو بووە بۆیە زۆربەی هەرە زۆری نەشتەرگەرییەکان هەڵوەشاونەتەوە و هەندێك بەشیش هەر بە تەواوی داخراوە وەکو دکتۆرێك وتی ” ئێمە لە بەردەم بڕیارێکی زۆر گرانداین ئەویش کێ چارەسەر دەکرێت و کێ ناکرێت” قەرزەکانی سریلانکە 51 ملیار دۆلارە و ئێستاش وەلامی سەرۆك کۆمار ئەوەیە کە داوای 3 ملیار دۆلاری  لە صندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی کردوە کە گوایە دەتوانێت بۆ ماوەی 3 ساڵ هاوسەنگی ژیانی پێبکات ، [واتە لەگەڵ داهاتی ناوخۆدا]”  بەڵام تائێستا وەڵامی وەرنەگرتووە .

     

سێیەکی بەنزینخانەکانی خواروی ئینگلەند داخران

11/04/2022

ئەمڕۆ لەسەر دەستی گروپیJust stop oil  و زوتینەوەی’یاخییبوون لە لەناوچون’  لە هەر 3 بەنزینخانە لە خواروی ئینگلەند یەکێکیان داخرا . بڕیارە ئەم کەمپەینە هەموو شوێنێك بگرێتەوە و بۆ ماوەی 9 ڕۆژی دیکە بەردەوام بێت . وا خەمڵێنراوە کە 1200 پەمپ بە هۆی ئەمەوە لە کار کەوتووە.

ئەم بزوتنەوەیە فشارێکی زۆری خستۆتە سەر حکومەت و کۆمپانیاکانی نەوت ، لە بەرانبەر ئەمەدا وەزیری ناوخۆ : پریتی پەتێڵ توڕە بووە و دەلێت ”  ئەمە خەتای پارتی لەیبەرە [ کرێکاران] کە لە پەرلەماندا دەنگیان بۆ دەرچوونی لائیحەکەی ئەو نەدا تاکو دەسەڵاتی زیاتر بدرێت بە پۆلیس .  خەڵکانی کارگەر لە وڵاتەکەمانا  دەبینن کە ژیانیان وەستاوە لە لایەن خۆپەرست و توندڕەوەکانەوە کە بە صەراحەت مەترسین، کە ناوی چالاکوانیان لێدەنرێت …”  

پرۆتێستەکانی سریلانکا بەردەوامە

10/04/2022

خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەران سەبارەت بە گرانبوونی هەموو شتێك و نەبوونی کارەبا و نەوت و گاز و غاز هەفتەی پێشوو توانییان چۆك بە حکومەت دابدەن. سەراپای وەزیرەکان جگە لە سەرەكوەزیرانی برای سەرەک کۆمار و وزەیرێکی دیکە کە کچی برایەکێتی هەر هەمووی دەستی لە کار کێشایەوە.  لەگەڵ ئەمەشدا خۆپیشاندەران نەك هەر لە دەربڕینی ناڕەزایی نەوەستان بەڵکو خاویش نەبوونەوە و پرۆتێست و خۆپیشاندانەکان گەورەتر بوەتەوە ئیستا مامۆستایان ، قوتابییان، پارێزەران ، ئەکتەر و هونەرمەندان ، ئەندازیارانی تەلارسازیی و کاسبکاران کە زۆرێکیان ئەمە یەکەمجارە بەشداری خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەکەن ، هەموو بەشدارن و دروشمەکەیان گۆڕیوە بە : گۆڕینی سیستەم،  بۆیە سەر شەقامەکان بەرنادەن .

ئەوان تەنها حەلێکیان لەبەردەمدایە نەك دوان، ئەویش دەبێت بمێنن و بژین و دەوامبدەن بە ژیانیان بۆیە بڕیاریان داوە کە هەتا گۆڕانکاری بنەڕەتی نەبێت و نەکرێت کۆڵنەدەن.

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکی زۆر گەورە لە لەندەن

10/04/2022

دوێنێ ڕۆژی شەمە ، 09/04/22 ، یەكێك لە خۆپیشاندان و ناڕەزاییە گەورەکان لە لەندەن لە لایەن بزوتنەوەی Extiniction Rebellion   [یاخیبوون لە لەناوچوون] وە بەڕێوە چوو کە بە هەزاران گەنج و منداڵ خەڵکانی بە تەمەن بەشدارییان کرد و لە سێ شوێنی زۆر گرنگی ناوجەرگەی لەندەن لەسەر شەقامەکان دادەنیشتن و ڕێگایان لە هاتووچۆ و ڕؤیشتنی سەیارە دەگرت

ئەمان دوو هەفتە لەمەوبەر ڕایانگەیاند کە لە 9ی مانگەوە دەگەڕێنەوە بۆ سەر شەقامەکان و تاکتیکی نوێ بەکاردەهێنن لە تۆڵەی ئەوەی کە پێشتر لە خۆپیشاندانەکانیانا پۆلیس توندووتیژی دژیان بەکاردەهێنا کە لە کاتێکدا هەموو ناڕەزاییەکانی ئەمان ئاشتییانە بووە و دوور بووە لە توندوتیژی، لەگەل ئەوەشدا نزیکەی 2 هەزار کەسیان لێ دەستبەسەر کرا .

سیاسەتی نوێی ئەمازۆن بۆ کرێکارەکانی

07/04/2022

دوای ئەو سەرکەوتنە بچوکەی بەشێك لە کرێکارانی ئەمازۆن هەفتەی پێشو لە بێسیمێر و ئەلەبامە  بەدەستیان هێنا لە دروستکردنی نقابەدا،  ئیدارەی ئەمازۆن لەو کاتەوە لە هێڕشێکی توونددایە  دژ بەو کرێکارانە بە ناردنی پەیامی دژە نقابەیی و سوکایەتی پێیان و بە نقابەکەیان و هەڕەشەی سەیریشیان لێدەکات .

هاوکاتیش چەند ئاڵوگۆڕێکی دیکەشی لە سیاسەتیدا کردوە لەوانە یاساخکردنی نقابە و دروستکردنی نقابە لە کۆمپانیای ئەمازۆندا لە ئەمریکا. بۆ ئەمش ئەپێکی دامەزراندووە کە هەندێك وشە و دەستەواژە هەیە لە فەرهەنگی کرێکاران و خەباتیانا ناهێڵێت سکرینی مۆبایەڵەکە ببینێت یاخود یەکسەر دیسڕێتەوە و لێپێچوونەوەش لەگەڵ ئەو کرێکارانەدا دەکات کە بەکاریان هێناوە . لەو وشەو دەستەواژانە : دەرکردن، کری کۆیلەیتی ، کۆیلەیەتی کرێکار ، ناڕەوایەتیی ، جۆر و تێكەڵبوونی خەڵکی لە ڕەنگ و نەژاد و ڕەگەزی جیاواز، نقابە،  قەرەبووکردنەوە، باخچەی گوڵوگوڵزار و کشتوکاڵ، ڕۆبۆت ، گلەیی ، نێو ئەوانی دیکە، هەلومەرج، ڕێکخستن.

گوایە ئەمازۆن بۆیە  ئەم شانەی یاساخ دەکات بۆ لابردنی فشار و دانی مەزاجێکی باش بە کرێکارانە و دڵخۆشبوونیانە.  بەڵام لە ڕاستیدا هۆکاری دیکە لە پشت ئەم بڕیارەوەیە .

 وێڕای ئەو پاساوەی ئەمازۆن بۆ سیاسەتی نوێی کەچی لە لایەکی دیکەشەوە دەلێت : “بڵاوبوونەوەی ئەو وشانە هەست و نەستێكی نەرێیانە [ نێگەتیڤ] دەدات بەوەی کە دەینێرێت و ئەوانەشی کە پەیامەکایان پێدەگات، هەرەوها ئەو جۆرە پەیامانە ئەزمونی خراپ دەگەیەنێت و دەنێرێتە دەرەوە”.  بەڵام قسەکەری ئەمازۆن دەڵێت ئەم پڕۆگرامەمان هێشتا نەخستۆتە گەڕ و ڕەنگە هەندێك لەو گۆڕانکاریانەش  هەر نەخەینە سەر ئەپڵەکە .

مامەڵەی ئەمازۆن بۆ کرێکارەکانی ئەمەریکا کە یەك ملیۆن کرێکارن ئەوەندە خراپە پارەکە، 2021 ،  بەرنامە لەسەریان هەبوو کە کرێکارەکانیان بوتڵ بۆ میزکردن بەکاردەهینن چونکە فریای ئاودەست ناکەون لەبەر ئەو بڕە کارەی کە بەئینگلیزی پێی دەلێن ” تارگێت” دەبێت لە وەختێکی دیاریکراودا بیکەن .  کرێکارەکان خۆیان دانیان بەمەدا ناوە کە بوتڵ بۆ میزکردن بەکاردەهێنن لەناو ڤانی گواستنەوەی کاڵاکان بۆ ماڵان و شۆپەکاندا دایانناوە، یاخود هەر لەناو جانتاکانیاندایە . 

خۆپیشاندن و ناڕەزاییەکانی سریلانکە و سەرکەوتنێك 

04/04/2022

وێڕای توند و تیژی و دڕندەیی پۆلیس  و هیزە تایبەتییەکانی حکومەت ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی سریلانکە بەردەوامە و زۆرێك لە شارەکانی گرتۆتەوە.

حکومەتی سریلانکە حاڵەتی ئیمێرجنسی بەکارهێنا و هەروەها لە سەراپای سریلانەکەشدا هاتوچۆی قەدەەخە کرد ، سەرەرای ئەمانەش،  فرمانی  بەو کۆمپانیاکانی سۆشیال میدیا کرد: فەیسبوك ، وەتساپ، تیوتەر و ئەوانی تری ڕاوەستان تاکو کەس ئەکسێسی نەبێت بۆیان ،  لەگەڵ هەمو ئەمانەشدا نەیتوانی خۆپیشاندان و ناڕازاییکەران دامرکێنێتەوە سەرەنجام دوێنی شەو ، یەك شەمە، 03/04/2022 ،  شەوەکەی سەراپای وەزیرەکانی دەوڵەت کە 26 وەزیرن جگە لە سەرۆك کۆمار و سەرۆکی وەزیران و خوشکەکە ی سەرۆکی وەزیران هەر هەموویان دەستیان لەکارکێشایەوە .  تەنانەت دوان لە برازاکانی سەرۆکی وەزیران کە یەکێکیان وەزیری وەرزش بوو، ئەوانیش دەستیان لە کار کێشایەوە و ڕەخنەشیان لە حکومەت گرت سەبارەت بە ئەمر کردنی بە کۆممپایناکان بۆ وەستانی سوشیال میدیا.

ئێستا سەرۆک کۆمار دوو سێ گریمانێکی لەبەر دەستدایە : یا ئەوەتا دەبێت ئەم خۆی و عەشرەتەکەی واز لە دەسەڵاتداری بێنن، یان سەر لە نوێی وەزارەت دروستبکەنەوە هەندێکیش لەوانەی کە دەستیان لە کار کێشاوەتەوە بییانگێڕنەوە ، یاخود بڕیاری هەڵبژاردنی گشتی بدات بەڵام بە دوور لە فێڵ و ساختە .

هاوکاتیش ئەم سەرۆکە داوای لە صندوقی دارایی نێو دەوڵەتی کردووە تاکو بە کەفەلات ڕزگاریان بکات لەم بارودۆخە بە دانی قەرز گەرچی لە ئێستادا سریلانکە 51 ملیار دۆلار قەرزارە.

ئەوەی گرنگە ناڕەزایی خەڵك توانی شکست بە حکومەت بهینێت و گۆڕانکاری بکات گەرچی رەنگە سەرەنجامەکەی کەم تا زۆر هەر وەك ئەمەی ئێستا بێت، بەڵام متمانەی زۆری بە خەڵك دروست کرد ، ئەزوموونی گەورەی پێبەخشین ، تەبایی و یەکێتی ڕیزەکانیانی فێرکردن ، دەسەڵاتی بێ حورمەت کرد .  هەر هەموو ئەمانە هەنگاوی ئێکجار گەورەن بۆ هەنگاوی گەورەتری ئایندە.