All posts by azadebram

هێڕشی پۆلیس و سەربازی سریلانکە بۆ سەر کەمپێکی ناڕەزایانی دژ بە حکومەت

22/07/2022

دوای خەباتێكی درێژخایەن لە خۆپیشاندان و پرۆتێست و مانگرتنی گشتی کرێکاران توانییان حکومەتەکەی ڕاجاپاکسە بهێننە خوارەوە ڕاجاپاکسە خۆشی بەرەو مالی و دواتر بۆ سنگاپور ڕا بکات. 

پاش دەست لەکارکێشانەوەی فەرمی ڕاجاپاکسە پەڕلەمانی سریلانکە لە دوا کۆبوونەوەیاندا بڕیاریان دا کە ڕامیل کە 5 جار پێشتر و ئەمجارەش سەرەکوەزیرانی ئەوێ بووە بکەنە سەرۆکی دەوڵەت تاکو هەڵبژاردنی گشتیی، کە لە مانگی یازدەی ساڵی 2024 دایە.

دانانی ڕامیل بە سەرەک کۆمار ئەوەندەی دیکە خۆپیشاندەرانی سوور کرد لە سەر بەردەوامدانی خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانیان و سووربوونیان لە سەر لابردنی ڕامیل وەکو داخوازییان کە نابێت ئەوانەی کە لە حکومەتداریی پێشیوودا بەشداربوون لە مەی ئێستا و ئایندەدا بەشدار بن .

بۆیە هەر لەو ڕۆژەوە خۆپیشاندانەکان شێوەیەکی توندوتیژی وەرگرتووە لە لایەن پۆلیسەوە لە دوێنێشەوە بە فرمانی ڕامیل هێزی سەربازیشیان هێناوە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و بڵاوەپێکردنیان کە گوایە ئەوەی ئەوان دەیکەن یاسایی نییە و کارێکی فاشستانەیە.

ئەوە بۆ ماوەی 3 مانگ دەچێت کە خۆپیشاندەران کەمێکی گەورەیان لە دەرەوەی ئۆفیسی سەرۆکی پێشوی سریلانەکە ، ڕاجاپاکسە ، کردۆتەوە سەدەها کەس شەوو ڕۆژ لەو کەمپەدا بوون دروشمایان :  Gota Go Gama, واتە گۆتە کە کورتە ناوی یەکەمی ڕاجاپاکسەیە،  بڕۆ ماڵەوە ، بەواتایەکی دیکە دەست لەکار بکێشەرەوە.

دوای  ئەوە خۆپیشاندەران بڕیاریان دا کە لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆدا ، هەینی ، کەمپەکە چۆڵ بکەن و ڕادەستی حکومەتی بکەنەوە بەڵام ئەم بەیانییە پۆلیس و ژمارەیەکی زۆری سەرباز هەڵیان کوتایە سەر کەمپەکە و خێمە و کەرەسەکانی ناو کەمپەکەیان تێكوپێك داو 10 کەسیان گرتووە و زیاتریش لە 50 کەس بریندارکراون.  دڕندەیی پۆلیس و سەربازەکان بە گوێرەی قسە و ڕاپۆرتی گروپەکانی مافی مرۆڤ و لایەنەکانی دیکە زۆر دڕندانە بووە ، هیچ دەستیان نەپاراستووە نە لە منداڵ و پیر و پەککەوتە و نە کەسی دیکە، بۆیە ئەركێکی ئەوانەی کە لە کەمپەکەدا بوون، گێڕانی چەند ڕیزێکی بازنەیی  بووە بە دەوری خەڵکانی پیر و منداڵان و ژنانی دووگیاندا بۆ پاراستنیان لە لێدان و ڕاکێشانیان کە خۆیان توانای بەرگریکردنیان لە خۆیان نییە .

لە ئێستادا بارودۆخەکە زۆر دژوارە و چاوەڕوانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی زیاتر و گەورەتر دەکرێت .

ئەوانەی کە وادەزانن…

زاهیر باهیر

21/07/2022

ئەوانەی کە وا دەزانن کوشتارەکەی دوێنی گوندی پەرخێ لە قازانجی کوردە بە گشتی و پەکەکە بە تایبەتی هەڵەن. جێگای داخە کە دەستی ڕژێمی فاشی تورکیا گەیشتە گەشتیاری عەرەبیش. ئەم ڕووداوەی دوێنێ لەسەری کوردی باشوور بە گشتی و پەکەکە بەتایبەتی دەشکێتەوە.

بە داخەوە زیرەکی و وریایی ئەردۆگان و نا مرۆڤایەتی ئەوەی کە پێی دەڵێن کۆمۆنێتی نێودەوڵەتی هەمیشە پاساویان بۆ هێڕشەکانی دەوڵەتی تورکیا هەیە ، ئەمەش دەکەنە بیانویەکی باش تاکو حکومەتی هەرێم و عێراق هەڵوێستی خراپتریان لەسەر پەکەکە هەبێت و نزیکیشیا دەکاتەوە لە دانانی پلانی هاوبەش لە گرتنەبەریی هەموو ڕێکارییەك لە تەنگەتاوکردنی زیاتری پەکەکە کە ڕەنگە بگاتە ڕادەی شەڕیش لەگەڵیاندا.

ئەوەی کە لە ئێستادا دەتوانرێت بکرێت نیشاندانی ڕووی ڕاستی فاشیانەی دەوڵەتی تورکییە بە جەماوەری عێراقی و ئەوروپییەکان و دەرەوەی ئەوانیش بە نواندنی چالاکی هاوبەشی عێراقییەکان لە هەر شوێنێک هەن هەروەها کردنی پلانی هاوبەش بۆ داهاتوو بەتایبەت بۆیکۆتی شمەك و کاڵای تورکی و کۆمپانیا تورکییەکانی دەرەوەی وڵاتی تورکیاش، بۆیکۆتکردنی گەشت و سەردانی تورکیا.

ئیتر دەبێت ئەوەمان بۆ سەلما بێت کە جەنگی ئابووریی تاکە جەنگێکە کە دتوانێت گەورەترین وڵاتی دونیا بە چۆکدا بهێنێت.

با خاوەنتەڵە بێت!!

زاهیر باهیر

19/07/2022

شەرەکەی نێوانی ڕوسیا و ئۆکرانیا زیاتر لەوەی کە پێشبینی دەکرا درێژەی کێشا ، بارودۆخی ژیانی خەڵكییش لە هەموو ئەوروپا بەتایبەتی و جیهان بە گشتی خراپتر دەبێت.

ئەنجامی شەڕەکە  لەسەر خەڵك و لەسەر حکومەتەکانیش لە مانگی ئۆکتۆبەر بەدواوە باشتر دەردەکەوێت و کارایی زیاتریش دادەنێت.  لە ئێستادا حکومەتەکانی  ئیسپانیا و ئیتالیا و فەرەنسا بە گوێرەی ویستیان کار ناکەن و هەندێکیان لە لێواری گۆڕاندان. وەکو هەندێك لە سیاسییەکان و ڕۆژنامەنوسەکا دەڵین ” ئەوروپا بە سزای گەمارۆدانی ڕوسیا تەقەی لە پێی خۆی کرد” ئێستاش دەتوانین بڵێین لە قۆناغی سستبوونی سییەکانیدایە .  ئەوە چەند ڕۆژێکە کە ڕوسیا بۆرییەکانی نۆرد ستریم یەك-ی، ی گرتۆتەوە و پشکنینیی عەیبەکانیان دەکات لەگەڵ گۆڕینیان گەر پێویستی کرد. ئەمەش هۆکارێك بوو بۆ دابەزینی بەهای یورۆ. بڕیار بوو کە پشکنینی بۆرییەکان تا 21ی ئەم مانگە بخایەنێت، بەڵام ئێستا هەندێك لە بەرپرسانی  ڕوسیا و کۆمپانیای گاز پروم دەڵێن ڕەنگە هەر نەکرێنەوە واتە چی تر غاز بۆ ئەوروپا نەیەت.  لە ئێستادا ڕوسیا غازی لە بولغاریا و پۆڵۆنیا و فنلەندە و هۆڵەندە گرتۆتەوە.

من لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا بە وتارێکی درێژ و توێژینەوەیەك پێشبینی ئەوەم کرد کە گەمارۆی ئابووریی و سزاکەی لەسەری ئەورپا و ئەمەریکادا دەشکێتەوە زیاتر لە خودی ڕوسیا.  ڕاستی ئەمەش زۆر ئاشکراتر لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە دەردەکەوێت چونکە لە ئێستادا هەموو وڵاتان بڕێك غازی یەدەکییان هەیە کە خەزنیان کردووە بەڵام ئەمە هەر بۆ ماوەیەك بڕدەکات و سەرما و سۆلە دەست پێدەکات و غازی زیاتر پێویست دەبێت .  هاوکاتیش بە گوێرەی ڕاپۆرتێک  قائیمەی غازی تێکڕایی بڕی خێزانێك لە ئەوروپادا لە ئێستادا1500 یورۆیە لە ساڵێکدا، ئەو کاتە دەچێتە 4 هەزار یورۆ.  بێ گومان خەڵك ئەمەی بۆ نادرێت و دەبێتە بارێکی گرانتر  لەپاڵ گرانبوونی هەموو شتێکی دیکەدا ئەو کاتە ناڕەزاییەکان چڕو پڕ تر و ڕێکخراوتر دەبن.

لە ئێستادا ئەمە بڕی ئەو غازەیە کە هەندێك لە وڵاتانی ئەوروپا لە ڕوسیای وەردەگرن:

ئەڵمانیا: لە سەدا  40غازی پێویستی لە ڕوسیا لە ڕێگای بۆریی نۆرد ستریم یەکەوە وەردەگرێت.

ئیتالیا: لە سەدا 18 غازی پێویستی لە ڕوسیا دەهێنێت.

سلۆڤاکیا: نزیکەی هەموو غازی لە ڕوسیا وەردەگرێت تا ئەو ڕادەیەی کە ژێلێنسکی-یش باوەڕێ وایە کە سلۆڤاکیا ناتوانێت دەستبەرداری غازی ڕوسیا ببێت.

نەمسا: لە سەدا 80 ی غازی پێویستی لە ڕوسیا هاوردە دەکات.

فەرەنسا: لە سەدا18  ی غازی پێویستی لە ڕوسیا وەردەگرێت.

بریتانیا: لە سەدا ٧ ی غازی پێویست لە ڕوسیا وەردەگرێت.

 

پارێزەرە باڵاکان لە بریتانیا فشاری مانگرتنەکەیان زیاتر دەکەن

18/07/2022

لە سەرەتای مانگی ڕابوردووەوە پارێزەرە باڵاکان مانگرتنییان بۆ زیادکردنی یارمەتی دارایی یاسایی بە ڕێژەی لە سەدا 32 .  دەڵەت لە دە ساڵدا ئەم هاوکارییەی بە ڕێژەی لەسەدا 28 بڕیوە .  لە ئێستادا حکومەت ئامادەیە بەڕێژەی لە سەدا 15 موچەو ئەو داراییە زیاد بکات بەڵام ئەمان سوورن لەسەر داخوازییەکەیان و ئەو ڕێژەیەی کە داوایان کردووە.

کاتێك کە ئەمان بڕیاری مانگرتنەکەیان دا هەفتەی ڕۆژێك بوو دواتر لە هەفتەی ئایندەدتردا ڕۆژەکە دەبێتە دوو ڕۆژ .  لە ئەمڕۆوە 5 ڕۆژ واتە سەراپای هەفتەکە لە مانگرتندا دەبن. لە هەفتەی داهاتووەوە وا بڕیارە کە هەفتەیەك کار بکەن و هەفتەیەك مانبگرن هەتا ئەو کاتەی کە حکومەت ئامادە دەبێت داخوازییەکەیان بەجێبگەیەنێت.

بەهۆی کەمکردنەوە بڕێ یارمەتی دارایی بۆ بەڕێکردنی یاسا لە یارمەتیدانی قوربانییەکانا 50هەزار کەیسیان هەیە کە دەستکاری نەکراوە و هەر فایلەکانیان هەڵپەسێرراوە.

خۆپیشاندانەکانی هەنگاریا بەردەوامە

18/07/2022

ئەوە 5 ڕۆژە کە بە دەیەها هەزار کەس لە بۆدابێستی هەنگاریا لەسەر شەقامەکانن و ناڕەزایی دەردەبڕن دژ بە گۆڕانی ڕیژەی تەکس کە پەڕلەمان لە ڕۆژی سێ شەمەی پشوودا کردییە یاسا.

حکومەتی هەنگاریا لە ڕوی نەوت و غازەوە بە تەواوی وابەستەی ڕوسیایە و یەکێك نییە لەو 40 دەوڵەتەی کە دژ بە پوتین بێت.

دەربڕینی ناڕەزایی لە لایەن چالاکوانانی بریتانییەوە دژ بە ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندە

17/07/2022

دوێنێ شەمە، 16/07 ناڕەزایەکی گەورە لە  زۆر شار و شوێنی بریتانیا وەکو : Cambridge, Cardiff, Coventry, Leeds, Manchester, Oxford, Sheffield, ڕاگەیەنرا و خەڵکێکی زۆر بەشدارییان کرد هەروەها پەڕلەمانتاری حیزبی لەیبەر جۆن مەکدۆنێڵ کە لەسەردەمی جێرمی کۆربن –دا وەزیری دارایی بوو بەشداری کرد و داوا دەکات کە ئەم کەمپەینە گەورەتر بکرێتەوە دژ بەسیاسەتی نامرۆیانەی حکومەتی بریتانی سەبارەت بە نەفیکردنی پەنابەران بۆ وڵاتی ڕواندە.

کەمپەینی بەرگریکردن لە پەنابەران [ پەنابەران بەخێر بێن بۆ بریتانیا] لە لە لایەن دوو ڕێکخراو و نقابەیەکی گەورەی نێو نقابەی مەرکەزی بریتانیاوە ڕێکخراوە ڕۆڵی خۆیان هەیە لە بەرگریکردن لە پەنابەران و نەفینەکردنیان بۆ ڕواندە ، یاخود ناردنەوەیان بۆ وڵاتانی خۆیان. ڕۆڵی ئەمان بە کردنی ناڕەزیی و گرتنەبەری ڕێگەی یاسایی و چالاکی دیکە بەردەوامن لەوەی کە لە ئێستادا خەیکیین.

بڕیار بوو لە ڕۆژی 19ی ئەم مانگەدا کۆمەڵێك لە پەنابەران بنێرن بۆ ڕواندە بەلام بە هۆی چالاکی ئەمان و لایەنی دیکەوە ئەمە دواخرا بۆ مانگی ئەیلول.

خۆپشاندان لە سریلانکە بەردەوامە

17/07/2022

دوای ئەوەی کە پەڕلەمان کۆبووەوە و Ranil Wickremesinghe هەڵبژارد کە ببێتە سەرەك وەزیرانی کاتیی و هەروەها تەزکییەشیان کرد تاکو لە هەڵبژاردنی ئایندەدا بتوانێت ببێتە سەرەک کۆمار.

ئەم هەنگاوەی پەڕلەمان  ناڕەزایی خەڵکی زیاتر خرۆشان پەیگیرتری کردن لەسەر داخوازییەکانیان کە نابێت حکومەتی تازە هیچ کەسێك لەوانەی کە پێشتر ڕۆڵیان لە حکومەتدا بووە ببێت.

ڕانێل کە 5جار سەرەک وەزیران بووە پێشتر،  دەستەکەی لای خۆپیشاندەران و تەواوی خەڵکی سریلانکە ئاشکرایە.  ئەو ڕۆڵێكی گەوەرەی هەبووە لە هاتنی خێزانی ڕاجەپاکسە و بەردەوامبوونیان لە حوکمداریدا و هەروەها هەموو گەندەڵی و دزی و کوشتن و بڕێنێکی بۆ پۆشیون.  بە هۆی ئەم هۆکارانەوە لەوێ  هیچ متمانەیەکی پێناکرێت و هەقیشیانە .

هەرە زۆرینەی خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەران گەنجن تەمانیان لەژێر 35 ساڵییەوەیە و بەوە ڕازی نابن .  لە دیمانەی هەندێكیان ئەوە زۆر بە ئاشکرا دەبینرێت کە دەڵێن ” ئێمە ئەم ماوە دوور و درێژە ئەم هەموو قوربانییەمان داوە بۆ گوڕێنی حکومەت نەبووە بەڵکو ڕژێم ” …. ” ئەمانە هەر هەموویان دەستیان هەبووە لە تاڵانکردن و مایەپوچکردنی ئەم و وڵاتە و بە فیڕۆدانی سامان و داهاتەکەی “….”  ئێمە ڕازی نابین بە گۆڕنکاری ڕووکەش… دەمانەوێت گۆڕانکاری بنەڕەتی لە ژیانماندا ببێت “

زۆری تر لەمانە و لە سەدەهای ترەوە دەبیست ، ڕایان زۆر ڕوونە لەسەر بەڕێوەبردنی وڵات و حکومەتێك کە لە هەموو بوارێکدا دژیان بێت . هەر ئەم هەڵوێستانەیانە کە جیهانی ئەوروپا و ئەمەریکا و هیندستان و چینی-یشی سەرسام و نیگەران کردووە و نازانن لەم بارودۆخەدا چی بکەن و چۆن خۆپیشاندەران ئەهۆن بکەنەوە و دەستەمۆیان بکەن.

غەدرێکی ئێکجار گەورە لە سەدەها هەزار لە کچان و ژنانی بریتانیا کراوە

زاهیر باهیر

16/07/2022

لە نێوانی ساڵانی 1945 و 1975 کۆمەڵی بریتانی وەکو ئێستا نەبوو، دەبوایە منداڵبوون و جنسکردن یاسایانە بوایە واتە بە میردکردن بوایە نەك لە دەرەوەی شوو و خیزاندروستکردن .

لە نێوانی ئەو ساڵانەدا زیاتر لە 250 هەزر کچی گەنجی خوار 18 ساڵ و هەندێکی سەر و 18 ساڵ بە هۆکارێك لە هۆکارەکان بە بێ ویستی خۆیان سکیان کردووە و منداڵیان بووە ئەوەشی کە جنسی لەگەڵدا کردوون ، یا لاقەی جنسی کراون یا خود خاوەنماڵ یا کەسی نزیکی خێزانە لە خشتەیانی بردووە منداڵی پێدروست کردون، دواتر خۆیان شاردۆتەوە هەر نەبیراونەتەوە.

لە حاڵەتێکی ئاوادا و لە کۆمەڵیكی داخراوی ئەو سەردەمەدا بوونی منداڵ لە دەرەوەی پەیوەندی ژن و مێردایەتی قەبوڵ نەبووە بە ئابرووچوون و بە تاوان دراونەتە قەڵەم تا ئەو ڕادەیە شەرمەزاریی بووە وەکو یەكێك لەو ژنانە دەڵێت ” مردن لەو حاڵە زۆر باشتر بوو”.  ئیدی نە خێزان ساواکەی گرتۆتە خۆ و نە دەوڵەتیش بە بی گرفت و پڕکردنەوەی جۆرێك لە پاکانە، دوای 7 ڕۆژ یا 8 ڕۆژ لە خەستەخانە ساواکەیان لێوەرگیراوە ، هەندێكیان دەڵێن هەر لە باوەشمدا ڕفاندویانە، داویانن بە خەڵکانی بێ منداڵ تاکو هەڵیان گرنەوە.  لە زۆربەی زۆری ئەم کەیسانەدا ساواکانیان هەر نەبینراونەتەوە.

ئەم ژنانە کە ئێستا لە تەمەنی سەرو 60 و 70 و هەندێکیا گەر مابێتن تەمەنیان هەڵکشاوە بۆ 80 ساڵ دەمێکە لە کەمپەینێکی گەورەدان و داوا دەکەن کە حکومەت بە ئاشكرا و بە فەرمی داوای لێبوردنیان لێبکات بۆ ئەوەی ناوی خۆشیان و منداڵەکانیشیان لە ناو خێزان و کۆمەڵدا پاكببێتەوە ، شکۆ و ڕیزیش بۆ خۆیان بگەڕێتەوە .

 لە ساڵی 2017 دەدا حکومەت ئەمەی ڕەتکردەوە ، بەڵام لەم یەك دوو ڕۆژەدا حکومەت بە فەرمی پۆزشی بۆ هێنانەوە و داوای لێبوردنی کرد لێیان بەڵام لەوە زیاتر نەڕۆیشت، چونکە حکومەت نوێنەرایەتی و دەنگهێنەری کۆمەڵێکی کۆنە پاریزە لێرە .  بە هەر حاڵ ئەوە سەرکەوتنێی بوو بۆ ئەو ژنانەی ئێستا و کچە گەنجانەی 50 یا 60 ساڵ لەمەوبەر . ئەم وێنانە وێنەی چەند دایكێكن لەو 250 هەزار دایکەی کە ئەو پەڕی غەدریان لێکراوە و منداڵەکانیان لێزەوتکراوە کە زۆربەیان چارەونوسیان نازانن .  

بەشێکی ئەندازیار و کارمەندانی تەلەفوناتی بریتانیا بڕیاری مانگرتنیان دا 

16/07/2022

یەکێك لە نقابەکانی کارمەندان و ئەندازیاران و ئەوانەی لە سێنتەری وەرگرتنی تەلوفون وەڵامدانەوەدا کار دەکەن کە بەشی زۆری ئەندامانی نقابەکە کە 58  هەزار ئەندامی هەیە ، ئەمم کرێاکارانەیە کە بڕیاری مانگرتنیان داوە .

مانگرتنەکەیان لە دوو ڕۆژی جیاوازدا دەبیت کە ڕۆژی 29ی ئەم مانگە [ تەموز] و ڕۆژی 1ی ئابە. لە هەر ڕۆژێکیاندا 24 سەعات لە مانگرتنا دەبن.  ئا لەم دوو ڕۆژەدا فرۆشتن و دانانی تەلەفوناتی نوێ و بەشی چاککردنەوەی تەلەفون و چوونە سەر کار لەسەر شەقامەکان هەمووی دەوەستێت.

ئەمان لە مانگی نیساندا هەر یەکەیان 1500 پاوەنیا پێدرا بەلام خۆیان و نقابەکەیان ئەمەیا زۆر بە کەم زانی و قەبوڵیان نەکرد.  لە ئێستادا داوای زیادکردنی موچەکەیان بە ڕێژەی لە سەدا 10 دەکەن .  ئیدارەش ئەمە زۆر بە زیاد دەزانێت و دەڵێت ئەمە بە زیان لەسەر کۆمپانییەکە دەگەڕێتەوە.  ئەمە لە کاتێكدا ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ئەماساڵدا هەت کۆتایی مانگی ئازار 2 ملیار پاوەندی قازانج کرووە ، لەمەش 700 هەزاری خاوەنپشکەکان بردویانە.  هاوکاتیش سەرۆکی جێ بەجێکاری کۆمپانیاکە موچەکەی بە ڕێژەی لە سەدا32  سەرکەوت و بە مەش داهاتی ساڵێکی گەیاندە 3.5 ملیۆن پاوەند.

بەشێکی ئەندازیار و کارمەندانی تەلەفوناتی بریتانیا بڕیاری مانگرتنیان دا

16/07/2022

یەکێك لە نقابەکانی کارمەندان و ئەندازیاران و ئەوانەی لە سێنتەری وەرگرتنی تەلوفون وەڵامدانەوەدا کار دەکەن کە بەشی زۆری ئەندامانی نقابەکە کە 58  هەزار ئەندامی هەیە ، ئەمم کرێاکارانەیە کە بڕیاری مانگرتنیان داوە .

مانگرتنەکەیان لە دوو ڕۆژی جیاوازدا دەبیت کە ڕۆژی 29ی ئەم مانگە [ تەموز] و ڕۆژی 1ی ئابە. لە هەر ڕۆژێکیاندا 24 سەعات لە مانگرتنا دەبن.  ئا لەم دوو ڕۆژەدا فرۆشتن و دانانی تەلەفوناتی نوێ و بەشی چاککردنەوەی تەلەفون و چوونە سەر کار لەسەر شەقامەکان هەمووی دەوەستێت.

ئەمان لە مانگی نیساندا هەر یەکەیان 1500 پاوەنیا پێدرا بەلام خۆیان و نقابەکەیان ئەمەیا زۆر بە کەم زانی و قەبوڵیان نەکرد.  لە ئێستادا داوای زیادکردنی موچەکەیان بە ڕێژەی لە سەدا 10 دەکەن .  ئیدارەش ئەمە زۆر بە زیاد دەزانێت و دەڵێت ئەمە بە زیان لەسەر کۆمپانییەکە دەگەڕێتەوە.  ئەمە لە کاتێكدا ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ئەماساڵدا هەت کۆتایی مانگی ئازار 2 ملیار پاوەندی قازانج کرووە ، لەمەش 700 هەزاری خاوەنپشکەکان بردویانە.  هاوکاتیش سەرۆکی جێ بەجێکاری کۆمپانیاکە موچەکەی بە ڕێژەی لە سەدا32  سەرکەوت و بە مەش داهاتی ساڵێکی گەیاندە 3.5 ملیۆن پاوەند.