زاهیر باهیر
19/07/2022
زاهیر باهیر
19/07/2022
18/07/2022

18/07/2022

17/07/2022
دوێنێ شەمە، 16/07 ناڕەزایەکی گەورە لە زۆر شار و شوێنی بریتانیا وەکو : Cambridge, Cardiff, Coventry, Leeds, Manchester, Oxford, Sheffield, ڕاگەیەنرا و خەڵکێکی زۆر بەشدارییان کرد هەروەها پەڕلەمانتاری حیزبی لەیبەر جۆن مەکدۆنێڵ کە لەسەردەمی جێرمی کۆربن –دا وەزیری دارایی بوو بەشداری کرد و داوا دەکات کە ئەم کەمپەینە گەورەتر بکرێتەوە دژ بەسیاسەتی نامرۆیانەی حکومەتی بریتانی سەبارەت بە نەفیکردنی پەنابەران بۆ وڵاتی ڕواندە.
کەمپەینی بەرگریکردن لە پەنابەران [ پەنابەران بەخێر بێن بۆ بریتانیا] لە لە لایەن دوو ڕێکخراو و نقابەیەکی گەورەی نێو نقابەی مەرکەزی بریتانیاوە ڕێکخراوە ڕۆڵی خۆیان هەیە لە بەرگریکردن لە پەنابەران و نەفینەکردنیان بۆ ڕواندە ، یاخود ناردنەوەیان بۆ وڵاتانی خۆیان. ڕۆڵی ئەمان بە کردنی ناڕەزیی و گرتنەبەری ڕێگەی یاسایی و چالاکی دیکە بەردەوامن لەوەی کە لە ئێستادا خەیکیین.
بڕیار بوو لە ڕۆژی 19ی ئەم مانگەدا کۆمەڵێك لە پەنابەران بنێرن بۆ ڕواندە بەلام بە هۆی چالاکی ئەمان و لایەنی دیکەوە ئەمە دواخرا بۆ مانگی ئەیلول.


17/07/2022
دوای ئەوەی کە پەڕلەمان کۆبووەوە و Ranil Wickremesinghe هەڵبژارد کە ببێتە سەرەك وەزیرانی کاتیی و هەروەها تەزکییەشیان کرد تاکو لە هەڵبژاردنی ئایندەدا بتوانێت ببێتە سەرەک کۆمار.
ئەم هەنگاوەی پەڕلەمان ناڕەزایی خەڵکی زیاتر خرۆشان پەیگیرتری کردن لەسەر داخوازییەکانیان کە نابێت حکومەتی تازە هیچ کەسێك لەوانەی کە پێشتر ڕۆڵیان لە حکومەتدا بووە ببێت.
ڕانێل کە 5جار سەرەک وەزیران بووە پێشتر، دەستەکەی لای خۆپیشاندەران و تەواوی خەڵکی سریلانکە ئاشکرایە. ئەو ڕۆڵێكی گەوەرەی هەبووە لە هاتنی خێزانی ڕاجەپاکسە و بەردەوامبوونیان لە حوکمداریدا و هەروەها هەموو گەندەڵی و دزی و کوشتن و بڕێنێکی بۆ پۆشیون. بە هۆی ئەم هۆکارانەوە لەوێ هیچ متمانەیەکی پێناکرێت و هەقیشیانە .
هەرە زۆرینەی خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەران گەنجن تەمانیان لەژێر 35 ساڵییەوەیە و بەوە ڕازی نابن . لە دیمانەی هەندێكیان ئەوە زۆر بە ئاشکرا دەبینرێت کە دەڵێن ” ئێمە ئەم ماوە دوور و درێژە ئەم هەموو قوربانییەمان داوە بۆ گوڕێنی حکومەت نەبووە بەڵکو ڕژێم ” …. ” ئەمانە هەر هەموویان دەستیان هەبووە لە تاڵانکردن و مایەپوچکردنی ئەم و وڵاتە و بە فیڕۆدانی سامان و داهاتەکەی “….” ئێمە ڕازی نابین بە گۆڕنکاری ڕووکەش… دەمانەوێت گۆڕانکاری بنەڕەتی لە ژیانماندا ببێت “
زۆری تر لەمانە و لە سەدەهای ترەوە دەبیست ، ڕایان زۆر ڕوونە لەسەر بەڕێوەبردنی وڵات و حکومەتێك کە لە هەموو بوارێکدا دژیان بێت . هەر ئەم هەڵوێستانەیانە کە جیهانی ئەوروپا و ئەمەریکا و هیندستان و چینی-یشی سەرسام و نیگەران کردووە و نازانن لەم بارودۆخەدا چی بکەن و چۆن خۆپیشاندەران ئەهۆن بکەنەوە و دەستەمۆیان بکەن.


زاهیر باهیر
16/07/2022
لە نێوانی ساڵانی 1945 و 1975 کۆمەڵی بریتانی وەکو ئێستا نەبوو، دەبوایە منداڵبوون و جنسکردن یاسایانە بوایە واتە بە میردکردن بوایە نەك لە دەرەوەی شوو و خیزاندروستکردن .
لە نێوانی ئەو ساڵانەدا زیاتر لە 250 هەزر کچی گەنجی خوار 18 ساڵ و هەندێکی سەر و 18 ساڵ بە هۆکارێك لە هۆکارەکان بە بێ ویستی خۆیان سکیان کردووە و منداڵیان بووە ئەوەشی کە جنسی لەگەڵدا کردوون ، یا لاقەی جنسی کراون یا خود خاوەنماڵ یا کەسی نزیکی خێزانە لە خشتەیانی بردووە منداڵی پێدروست کردون، دواتر خۆیان شاردۆتەوە هەر نەبیراونەتەوە.
لە حاڵەتێکی ئاوادا و لە کۆمەڵیكی داخراوی ئەو سەردەمەدا بوونی منداڵ لە دەرەوەی پەیوەندی ژن و مێردایەتی قەبوڵ نەبووە بە ئابرووچوون و بە تاوان دراونەتە قەڵەم تا ئەو ڕادەیە شەرمەزاریی بووە وەکو یەكێك لەو ژنانە دەڵێت ” مردن لەو حاڵە زۆر باشتر بوو”. ئیدی نە خێزان ساواکەی گرتۆتە خۆ و نە دەوڵەتیش بە بی گرفت و پڕکردنەوەی جۆرێك لە پاکانە، دوای 7 ڕۆژ یا 8 ڕۆژ لە خەستەخانە ساواکەیان لێوەرگیراوە ، هەندێكیان دەڵێن هەر لە باوەشمدا ڕفاندویانە، داویانن بە خەڵکانی بێ منداڵ تاکو هەڵیان گرنەوە. لە زۆربەی زۆری ئەم کەیسانەدا ساواکانیان هەر نەبینراونەتەوە.
ئەم ژنانە کە ئێستا لە تەمەنی سەرو 60 و 70 و هەندێکیا گەر مابێتن تەمەنیان هەڵکشاوە بۆ 80 ساڵ دەمێکە لە کەمپەینێکی گەورەدان و داوا دەکەن کە حکومەت بە ئاشكرا و بە فەرمی داوای لێبوردنیان لێبکات بۆ ئەوەی ناوی خۆشیان و منداڵەکانیشیان لە ناو خێزان و کۆمەڵدا پاكببێتەوە ، شکۆ و ڕیزیش بۆ خۆیان بگەڕێتەوە .
لە ساڵی 2017 دەدا حکومەت ئەمەی ڕەتکردەوە ، بەڵام لەم یەك دوو ڕۆژەدا حکومەت بە فەرمی پۆزشی بۆ هێنانەوە و داوای لێبوردنی کرد لێیان بەڵام لەوە زیاتر نەڕۆیشت، چونکە حکومەت نوێنەرایەتی و دەنگهێنەری کۆمەڵێکی کۆنە پاریزە لێرە . بە هەر حاڵ ئەوە سەرکەوتنێی بوو بۆ ئەو ژنانەی ئێستا و کچە گەنجانەی 50 یا 60 ساڵ لەمەوبەر . ئەم وێنانە وێنەی چەند دایكێكن لەو 250 هەزار دایکەی کە ئەو پەڕی غەدریان لێکراوە و منداڵەکانیان لێزەوتکراوە کە زۆربەیان چارەونوسیان نازانن .





16/07/2022
یەکێك لە نقابەکانی کارمەندان و ئەندازیاران و ئەوانەی لە سێنتەری وەرگرتنی تەلوفون وەڵامدانەوەدا کار دەکەن کە بەشی زۆری ئەندامانی نقابەکە کە 58 هەزار ئەندامی هەیە ، ئەمم کرێاکارانەیە کە بڕیاری مانگرتنیان داوە .
مانگرتنەکەیان لە دوو ڕۆژی جیاوازدا دەبیت کە ڕۆژی 29ی ئەم مانگە [ تەموز] و ڕۆژی 1ی ئابە. لە هەر ڕۆژێکیاندا 24 سەعات لە مانگرتنا دەبن. ئا لەم دوو ڕۆژەدا فرۆشتن و دانانی تەلەفوناتی نوێ و بەشی چاککردنەوەی تەلەفون و چوونە سەر کار لەسەر شەقامەکان هەمووی دەوەستێت.
ئەمان لە مانگی نیساندا هەر یەکەیان 1500 پاوەنیا پێدرا بەلام خۆیان و نقابەکەیان ئەمەیا زۆر بە کەم زانی و قەبوڵیان نەکرد. لە ئێستادا داوای زیادکردنی موچەکەیان بە ڕێژەی لە سەدا 10 دەکەن . ئیدارەش ئەمە زۆر بە زیاد دەزانێت و دەڵێت ئەمە بە زیان لەسەر کۆمپانییەکە دەگەڕێتەوە. ئەمە لە کاتێكدا ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ئەماساڵدا هەت کۆتایی مانگی ئازار 2 ملیار پاوەندی قازانج کرووە ، لەمەش 700 هەزاری خاوەنپشکەکان بردویانە. هاوکاتیش سەرۆکی جێ بەجێکاری کۆمپانیاکە موچەکەی بە ڕێژەی لە سەدا32 سەرکەوت و بە مەش داهاتی ساڵێکی گەیاندە 3.5 ملیۆن پاوەند.

16/07/2022
یەکێك لە نقابەکانی کارمەندان و ئەندازیاران و ئەوانەی لە سێنتەری وەرگرتنی تەلوفون وەڵامدانەوەدا کار دەکەن کە بەشی زۆری ئەندامانی نقابەکە کە 58 هەزار ئەندامی هەیە ، ئەمم کرێاکارانەیە کە بڕیاری مانگرتنیان داوە .
مانگرتنەکەیان لە دوو ڕۆژی جیاوازدا دەبیت کە ڕۆژی 29ی ئەم مانگە [ تەموز] و ڕۆژی 1ی ئابە. لە هەر ڕۆژێکیاندا 24 سەعات لە مانگرتنا دەبن. ئا لەم دوو ڕۆژەدا فرۆشتن و دانانی تەلەفوناتی نوێ و بەشی چاککردنەوەی تەلەفون و چوونە سەر کار لەسەر شەقامەکان هەمووی دەوەستێت.
ئەمان لە مانگی نیساندا هەر یەکەیان 1500 پاوەنیا پێدرا بەلام خۆیان و نقابەکەیان ئەمەیا زۆر بە کەم زانی و قەبوڵیان نەکرد. لە ئێستادا داوای زیادکردنی موچەکەیان بە ڕێژەی لە سەدا 10 دەکەن . ئیدارەش ئەمە زۆر بە زیاد دەزانێت و دەڵێت ئەمە بە زیان لەسەر کۆمپانییەکە دەگەڕێتەوە. ئەمە لە کاتێكدا ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ئەماساڵدا هەت کۆتایی مانگی ئازار 2 ملیار پاوەندی قازانج کرووە ، لەمەش 700 هەزاری خاوەنپشکەکان بردویانە. هاوکاتیش سەرۆکی جێ بەجێکاری کۆمپانیاکە موچەکەی بە ڕێژەی لە سەدا32 سەرکەوت و بە مەش داهاتی ساڵێکی گەیاندە 3.5 ملیۆن پاوەند.

15/07/2022
دوای ئەو شەپۆلە چڕ و پڕەکەی مانگرتن و دەنگدان بە مانگرتن لە لایەن گەلێك لە نقابە کرێکارییەکانەوە ، ئەمڕؤش دوای ئەوەی هەرە زۆرینەی دکتۆرەکان دەنگیان بە مانگررتن دا، سەرۆکی British Medical Association ، سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکی بریتانی کەری دەوڵەتی ڕایگەیاند کە مانگرتنی پزیشکەکان ئەوانەی کە گەنجن ماوەیەکی دوور و درێژ نییە کە خزمەتیان هەیە ئامادەن مانبگرن بۆ زیادکردنی موچەکەیان .
ئەم دکتۆرانە کە تەمەنیان لە نێوانی کۆتایی بیستەکان و ناوەڕاستی سییەکاندایە تەنها ساڵانە 29،384 پاوەند موچەکەیانە، ئێستا داوای لە سەدا 30 زیاددکرنی موچەکەیان دەکەن چونکە لە ساڵی 2008 وە بە ڕێژەیەکی ئاوا موچەیان بۆ زیاد نەکراوە کە شایانی باسکردن بێت .
ساڵانێکی زۆرە ئەمان یا موچەکەیان هەڵپەسێرراوە یاخود بە ڕێژەی لە سەدا 1 و لەسەدا 2 زیادی کردووە کە لە ڕاستیدا نەك هەر زیادی نەکردووە بەڵکو موچەکەیان زۆر کەمی کردوە گەر بەراورد بە هەڵکشانی نرخی پێداویستییەکانی ژیان و ئێستاش بەرزبوونەوەی هەڵئاوسانی پارە بە ڕێژە لە سەدا 9.1 بەرزبوونەوەی غازە بە ڕێژەی لە سەدا 54 بکەین.
ئەمان داوای دەستبەجێ زیادکردنی موچەکەیان دەکەن بە ڕێژەی لە سەدا 30 . سەرۆکی کۆمەڵەکەیان دەڵێت گەر ئەوە سەر نەگرێت ئەمان وەکو ساڵی 2015-2016 لە کارکردن دەست هەڵدەگرن و دێنە دەرەوەی خەستەخانەکان . ئەو دەلێت حکومەت بڕی 6.2 ملیار پاوەندی داوە بە گرێبەستی دەرەوە و هێنانی پزیشك کارمەند لە دەرەوەی پزیشکەکانی بەشی تەندروستی دەوڵەتی لە شێوەی کاری کاتیدا ، کە هاوکات چارەسەکردنی کەمیی دکتۆری خەستەخانەکان موچەکانیان زۆر لەوە کەمتر دەکەوێت . دەشڵێت بۆچی لە سەردەمی کۆرۆناد 37 ملیار پاوەندیان لە سیستەمی سیستەمی تاقیکردنەوە و شوێنپێهەڵگرتن سەرفکرد و کە سوودیشی نەبوو کەچی حکومەت ناتوانێت پارەی تەواو بۆ خزمەتگوزاری جارەسەری هاووڵاتیان چارەسەرکەرانیان سەرف بکات.

15/07/2022
پاش ئەوەی کە بەشی سایەقەکانی میترۆکان و ئەو کرێکارانەی کە بەوانەوە پەیوەستن کە ژماەیان 40 هەزار کەسە بڕیاری مانگرتنی 24 سەعاتیان لە ڕۆژی 27ی ئەم مابگەدا دا، سایەق و کرێکارانی بەشەکەی دیکەی هەمان نقابە کە سەر بە 14 کۆمپانیان ئەوانیش مانگرتنی خۆیان لە دوو ڕۆژدا: 18 و 20 مانگی ئاب بۆ زیادکردنی کرێ و موچەیان، ڕاگەیاند.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.