ڕۆڵ و کاریگه‌ریی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردوگان له‌سه‌ر ناوچه‌که
زاهیر باهیر – له‌نده‌ن
05 /07/2016
به‌شی یه‌که‌م:
له‌م وتاره‌دا ده‌مه‌وێت سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردوگان و حیزبه‌که‌ی ، ئاکه‌په، له عێراق و ئێران و تورکیا و سوریادا به گشتی و سه‌باره‌ت به ڕۆژاوا و باکوور به تایبه‌تی، که تا چه‌ندێك توانیوێتی ئامانجه‌کانی خۆی بپێکێت، بدوێم.
بێگومان سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردوگان بۆ خودی تورکیا خۆ کوژییه و نه له ئێستا‌و نه له داهاتووشدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵی تورکیادا به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌و ، نییه و نابێت ، هه‌ر له ئێستاوه کارایی خۆی له سه‌ر باری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ئه‌و وڵاته داناوه و له ئاینده‌شدا ده‌بێته کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی که ڕه‌نگه ببیته هۆکاری گۆڕانکاری گه‌وره له‌وێ.
کاریگه‌ریی ئه‌م سیاسه‌تانه له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا به ئاشکرا دیاره . له بواری ئابووریشدا ، له سه‌دا 8 ی کرێکارانی ئه‌وێ له به‌شی گه‌شت و گوزاریدا کار ده‌که‌ن که له سه‌دا 12.9 ی داهاتی تورکیا پێكده‌هینێت. له ساڵی 2014 دا نزیکه‌ی 42 ملیۆن گه‌شتیار چونه‌ته ئه‌وێ. به‌ڵام به گوێره‌ی قسه‌ی ‘مورات ئێرسۆی‘ سه‌رۆکی جه‌معییه‌ی گه‌شتوگوزاری تورکیا: “له ئه‌مساڵدا به به‌راورد به ساڵی 2015 تورکیا 15 ملیار دۆلار له ده‌ستده‌دا، چونکه ژماره‌ی گه‌شتیاران به ڕیژه‌ی له سه‌دا 30 داده‌به‌زێت. له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 28 که ده‌کاته 1.75 ملیۆن که‌س به به‌راورد به ساڵی 2015 ی هه‌مان مانگ، دابه‌زیوه …… له 4 مانگی ئه‌مساڵدا ڕێژه‌ی گه‌شتیاران به ڕیژه‌ی له سه‌دا 16.5 ، که ده‌کاته 5.82 ملیۆن که‌س هاتۆته خواره‌وه“.
به‌ڕای من بناخه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تورکیا، ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سیاسه‌ته‌که‌ی ئه‌ردوغان که له‌سه‌ر داعش و هێزی داعش ، هه‌ڵیچنیوه.
ئه‌مه چۆن؟
من هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕم وابووه که هۆکاری سه‌ره‌کی هێنانی داعش بۆ عێراق و داگیرکردنی موسڵ بۆ هه‌ره‌سپێهێنانی ئه‌زموونی ڕۆژاوا، بوو.
هه‌ڵبه‌ته هه‌موان ده‌زانین که بوونی ئیداره‌یه‌کی کوردی له ڕۆژاوادا ، که تا ئێستا له هه‌ر هه‌موو ناوچه‌که‌و بگره له به‌شێکی زۆری جیهانیشدا ، نموونه‌ییه،، جێی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ردوگان و حکومه‌ته‌که‌ی نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌و به ئیداره‌یه‌کی وه‌کو هه‌رێمیش که له بنده‌ستی خۆی و پاشکۆی خۆیه‌تی ، هه‌ر قایل نییه . ئێ خۆناشکرێت سنوری وڵاتێکی دراوسێ ببه‌زێنێت و جه‌نگێکی گه‌وره له‌وێدا دژی په‌یه‌ده و خۆسه‌رییه‌کانی ڕۆژاوا هه‌ڵگیرسێنیت. گه‌ر چی ئه‌ردۆگان ڕه‌نگه له لایه‌ن ” کۆمۆنێتی نێوده‌وڵه‌تی ” له‌مه‌دا پشتگیری لێبکرایه، به‌ڵام ناتوانێت به‌و ئاشکرایه ده‌ستبکێشێته خاکی وڵاتێکی دیکه‌وه و شه‌ڕێکی خوێناوی دروست بکات . هاوکاتیش داعش و گروپه تیرۆریستییه‌کانی دیکه که له وه‌کاله‌تی تورکیا و سعودییه و قه‌ته‌ره‌وه جه‌نگیان ده‌کرد ئه‌و هێزه‌یان نه‌بوو که یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ببه‌زێنن. باشترین کارێك هه‌ڵبژاردن و به‌هێزکردنی هه‌ره گروپه دڕنده‌که‌یانه که خاوه‌نی پایه و ئایدۆلۆجیایه‌کی کاریگه‌ره ، تاکو به‌هێزیان بکات و بیانکاته ئه‌و هێزه سه‌ره‌کییه‌ی که چه‌نده‌ها ئامانجیان له یه‌ك کاتدا، بۆ بپێکێت ، بێ ئه‌وه‌ی که خۆی تییادا زه‌ره‌رمه‌ندێکی گه‌وره ببێت.
بۆچی موسڵ؟
هه‌ڵبژاردنی موسڵ – و داگیرکردنی بۆ په‌لاماردان و به‌ڕێکردنی ته‌واوی پلانه‌کان، حساباتی خۆی هه‌بوو، له‌وانه : هۆکاری مێژویی پێشینه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، نزیکی له سنوری تورکیا و سوریاوه ، ڕێگای باشی به‌ستنه‌وه‌ی موسڵ به هه‌ردو وڵاته‌وه، نیشته‌جێبونی ئێزیدییه‌کان له‌و ده‌ڤه‌ره، نزیکیی موسڵ له که‌رکوك و هه‌ولێر و تکریت، ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌ڤه‌ری موسڵ به سامانی نه‌وت. موسڵ خاڵێکی هه‌ره لاوازی حکومه‌تی عێراق بوو، نزیکه‌ی ته‌واوی دانیشتوانی سونی مه‌زهه‌بن، ڕکوکینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی به په‌راوێزخستنیان و مامه‌ڵه‌ی خراپییان له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستان و هێزه سه‌ربازییه‌کانی عێراق. ئه‌مانه‌و گه‌لێک هۆکاری دیکه ڕۆڵیان له هه‌ڵبژاردنی موسڵ بۆ فه‌تحی هێزی داعش و به‌ڕێکردنی پلانه‌کانی ئه‌ردوگان، بینی.
به‌کارهێنانی داعش و داگیرکردنی موسڵ :
له سه‌ره‌تادا چه‌ند هۆکارێکم له بیانوه‌کانی ئه‌ردوگان که داعشی وه‌کو هێزێکی سه‌ره‌کی به‌کارهێنا، باسکرد. ئه‌وه‌ی خاڵی سه‌ره‌کییه له‌م وتاره‌دا داگیرکردنی موسڵه چونکه داگیرکردنی موسڵ پراکتیزه‌کردنی سه‌رچاوه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردوگان بوو. به بێ داگیرکردنی موسڵ سه‌راپای پلانه‌کانی ئه‌ردۆگان فه‌شه‌لی ده‌هێناو ئه‌و وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌یه‌ش ناوچه‌که‌دا ڕوینه‌ده‌دا.
به‌داگیرکردنی موسڵ توانرا ‘ڕه‌قه‘ ی پایته‌ختی داعش– ی پێ پته‌وتر بکرێت و پانتایی حوکمی داعش و کۆنترۆڵکردنی زیاتری بۆ ڕه‌خسا. ئه‌مه‌ش وه‌کو دواتر ده‌رکه‌وت کارئاسایییه‌کی زۆری بۆ تورکیا بۆ هاوکاری داعش له مه‌یدانی سیاسی و سه‌ربازید، هاوکاتیش یارمه‌تی داعش به ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌کردنی کاری تیرۆریستی و هێڕشی ده‌سته‌ویه‌خه و بازرگانی به په‌نابه‌رانه‌وه و داهاتی نه‌وتیش، کرد.
گرتنی موسڵ و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و هه‌مو ته‌قه‌مه‌نی و که‌ره‌سه سه‌ربازییا‌نه، به‌و ئاسانییه له لایه‌ن که‌متر له 5 هه‌زار چه‌کداری داعشه‌وه له به‌رامبه‌ر به نزیکه‌ی 60 هه‌زار له هێزی سوپای عێراقی به‌هه‌موو چه‌کێکی نوێی سه‌ربازییه‌وه هه‌تا هه‌لی کۆپته‌ریش، که پلانێکی پێشینه‌یی بۆ کرابوو وه‌کو نیمچه کوده‌تایه‌ك، وابوو. ئه‌م کارئاساییه گه‌وره‌یه بۆ داگیرکردنی ئه‌و شاره گه‌وره‌ی عێراق کرابوو، بۆ شارێكی دیکه مه‌حاڵ بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که داعش له ماوه‌ی شه‌وو ڕۆژێکدا توانی هه‌ر هه‌موو شاری موسڵ کۆنترۆڵ بکات.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش خستنه‌گه‌ڕی پلانی دووهه‌م که هێڕشکردنه سه‌ر ‘کۆبانی‘ بوو، به تازه‌ترین چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازی و به یه‌کبه‌ستنه‌وه‌ی ڕه‌قه و موسڵه‌وه، ئاسانکرد .
بۆچی کۆبانی؟
ئه‌ردوگان و ‘میتی‘ تورکی له نێوانی کانتۆنی جه‌زیره و کۆبانی–دا ده‌بوایه یه‌کێکیانیان هه‌ڵبژاردایه. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بوایه هه‌موو ورده‌کاریی و لێکدانه‌وه‌یه‌کی بۆ بکرێت، وه‌کو: نزیكیان له موسڵه‌وه . ئه‌گه‌ر چی دووری شاری موسڵ بۆ ‘ڕه‌قه‘ 372 کیلۆمه‌تره و بۆ قامیشلۆ ته‌نها 150 کیلۆمه‌تره ، به‌ڵام دانیشتوانی جه‌زیره چه‌ند ئه‌وه‌نده‌یه‌کی دایشتوانی کۆبانی ده‌بن، له ڕوی ئابوریشه‌وه جه‌زیره پته‌وتره تاکو کۆبانی ، له ڕوی پانتایییه‌وه جه‌زیره له کۆبانی گه‌وره‌تره ، کۆبانی له ناوه‌ڕاستی جه‌زیره و عه‌فرین –دایه که به‌ستنه‌وه‌ی جه‌زیره و عه‌فرین به گرتنی کۆبانی یاهه‌ر هه‌بوونی شه‌ڕ له‌وێ، ڕۆڵیکی یه‌کجار گه‌وره‌ی ده‌بینی. هێزی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له جه‌زیره زۆر زیاتر بوون تاکو کۆبانی. له قامیشلۆ، ئه‌و کاته‌ش و ئێستاش هێزی سه‌ربازی ئه‌سه‌دی لێیه‌و چه‌ند کیلۆمه‌تر دووجایه‌یه‌ک خاکیان به فڕؤکه‌خانه و ده‌زگه‌ی پۆستی قامیشلۆیان له داستدایه ، به‌ڵام کۆبانی هێزی ئه‌سه‌دی لێنه‌بوو. ڕاگه‌یشتنی هیزی تورکیا به داعش–دا له جه‌زیره گرانتر بوو تاکو کۆبانی. نزیکیی ‘ڕه‌قه‘ له کۆبانییه‌وه تاکو جه‌زیره و یارمه‌تی و هاوکاری تورکیاش بۆ داعش له سنوری ‘سروس‘ وه ئاسانتر بوو تاکو له سنوری ‘ نوسه‌یبین‘ بۆ داعش. گه‌لێك هۆکاری دیکه له هه‌ڵبژاردنی کۆبانی–دا ، له لایه‌ن ‘میتی‘ تورکییه‌وه تاووتوێ کراوه.
من وای ده‌بینم تا کانونی دووهه‌می 2015 که داعش له هێڕشه‌که‌ی بۆ سه‌ر کۆبانی نوشستی هێنا ، سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردوگان و ‘میت‘ سه‌رکه‌وتووبون . له مانگی حوزه‌یران و ته‌موزی 2015 دا دوو سیاسه‌تی دیکه‌ی گرته به‌ر ، که جه‌وهه‌ری هه‌ردوکیان تیرۆر و ترساندنی کوردی باکوور بوو که یه‌که‌میان هه‌ڵوه‌وشانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاه‌دنه‌که‌ی 15/06/08 بوو که هه‌ده‌په سه‌رکه‌وتنێکی باشی به‌ده‌ستهێنا و له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا ڕاده‌ی سه‌رکه‌وتنه‌که به گه‌لێك هۆکار ، که‌متر بووه‌وه . سیاسه‌تی دووهه‌م به‌ڕێکردنی پرۆسه‌ی تیرۆر و کوشتن و بڕین به ڕێگا خۆشكردن بۆ خۆکوژانی داعش تاکو تیرۆری خه‌ڵکی بکه‌ن وه‌کو ئه‌وه‌ی که له ‘سروس‘ کرا و ژماره‌یه‌کی زۆر له لاوانی کوڕ و كچی کۆمۆنیست و سۆشیالیست ئه‌نارکست بوونه قوربانی. له‌مه‌دا ئه‌ردوگان سێ مه‌به‌ستی هه‌بوو : یه‌که‌م هێنانه‌وه و چڕکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌وێدا و که‌مکردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی. دووهه‌م: هیمای ئه‌وه بدات به گه‌لانی تورکیا و ئه‌وروپاش که داعش دژایه‌تی ئه‌ویش ده‌کات. سێهه‌م : تێوه‌گلانی په‌که‌که له دروستکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی. به‌داخه‌وه له‌مه‌یشدا ئه‌ردۆگان سه‌ره‌که‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌م کوشتن و بڕین و وێرانکردنه‌ی که ئێستا له باکوردا به‌ڕێده‌کرێت، گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی قه‌ده‌خه‌کردنی هاتووچۆو برسیکردنی خه‌ڵکی و کۆمه‌ڵکوژی و لابردنی پارێزبه‌ندی (حه‌سانه)ی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کانی ‘هه‌ده‌په‘ و لابردنی گه‌لێك له سه‌ره‌كشاره‌وانییه‌کان و دانانی که‌سانی دیکه‌ی سه‌ر به ئاکه‌په و گه‌لێکی دیکه که هه‌ر هه‌مووی به‌به‌رچاوی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوادا ده‌کرێت، هه‌مووی به زه‌ره‌ری بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی باکور و به قازنجی ئه‌ردوگان و ‘میتی‘ تورکی و لایه‌نه نه‌ژادپه‌رست و ڕاستڕه‌وه‌کان، ده‌گه‌ڕیته‌وه.
سیساسه‌تێکی دیکه‌ی سه‌ره‌که‌وتوانه‌ی ئه‌ردوگان ئه‌وه‌بوو که له 05/07/2015 وه ڕێگای دیتنی ئۆجه‌لانی بڕیوه و له‌و ڕۆژه‌وه ته‌نانه‌ت پارێزه‌ره‌کانیشی نه‌یانتوانیوه بیبینن. کردنی ئه‌مه‌ش یانی بڕینی هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌کی نێوانی ئۆجه‌لان و په‌که‌که و هێزه‌کانی دیکه‌شه ، که به‌ڕای من ئه‌مه‌ش به سوود‌ی ئاکه‌په گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌زه‌ره‌ری کوردانی باکوور و ڕؤژااوا.
درێژه‌ی هه‌یه
Zaherbaher.com