All posts by azadebram

کەپیتالیزم پەرستگایە

جیهان نۆرمان

22/10/2022

لەم کۆمەڵەدا هیچ کاڵایەك بە مەبەستی سوودبەخشین بەرهەم نایەت. بەڵکو تەنها بە مەبەستی فرۆشتنی، بە مەبستی گۆڕینەوەی بۆ پارە. لە ڕاستیدا، ئەوەی

پێی دەوترێت سوودبەخش، زیانبەخشییە، وە هەموو بەرهەمێکی وەك خواردن، خواردنەوە، پۆشین، کە پێداویستی سەرەکی ژیانن، هەڵگری کۆمەڵێك پێکهاتەی مەترسیدارن لەسەر ژیان. لە هەمووی گرنگتر، خاوەن کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان، لێپرسراوانی تەندروستی و پارێزگاری هاووڵاتیان، لە هەموو جیهاندا، زۆرباش ئاگاداری ئەم ڕاستیەن. دامەزراوە نێو دەوڵەتیەکان خۆیان، بە ڕاپۆرتی ساڵانە، بە ووردی و زانستیانە کارەساتی کوشندەی ئەم ڕووداوە بەردەوامە بڵاو دەکەنەوە. زاڵبوونی بەهای مردوو، بەهای پارە، بەهای ئاڵوگۆڕو کەپیتال، وەك دکتاتۆرێکی بێهاوتاو، بێ بەرامبەر، باڵی مردنی بەسەر مرۆڤ و ژینگەیدا سەپاندووە. بە جۆرێك ئەو خۆسەپاندنە تەواوە کە مرۆڤەکان، کۆیلەکانی ژێرباڵی ئەم دەوڵەتە، لە کردارو هەڵسوکەوتیاندا، پەیڕەوی بێهۆشانەی بڕیارو خواستی دکتاتۆرێکی کۆمەڵایەتی بن، وەك ئەوەی بە خواست و ئازادی خۆیان نەخشەی ژیانیان کێشابێت. دکتاتۆریەتی دیمۆکراتیانەی کەپیتال، بەوەی کە هەموو مرۆڤی کردۆتە کاڵایەك، کۆیلەیەکی بەرهەمهێنەرو خزمەتکەری یەزدانی بەها«پارە، وەك کەپیتال»، دەرگای تەواوی کردۆتەوە لە بەردەم هەموو ئازادیەکدا کە مەترسی نەبێت بۆ تەندروستی کۆمەڵەکەی. وەك مارکس دەبێژێ: هەموو شتێکتان بۆ ئەکەم، بەس داوای ئەوەم لێ مەکەن کە لە سوار پشتان دابەزم!

بە کورتیەکەی ئێستا زیاتر لە جاران، نەك هەر داوای ئەوەمان لێدەکات بەرگەی سوابوونەکەشی بگرین، بەڵکو واشمان لێبکات کە زەوقی لێ بچێژین و بە سودبەخشی بزانین.

بۆ ئەوەی سوپایەکی کرێکار بەرهەم بهێنێت، سوپای فرۆشتنی هێزی بازوو، سەرمایە(کەپیتالیزم)، لە سەرەتای سەرهەڵدانیدا، لە هەموو جیهاندا، زۆر لانەی وێرانکرد، زۆر کۆمەڵی بێتاوان و سروشتنیشینی تێکداو لە ناوبرد، زۆر مرۆڤی فەلاقە و زیندان و تێرۆرکرد، زۆر بوونی دژە شارستانیەتی کارو دژە دەوڵەتی تەفروتوناو جێنۆساید کرد. بەرهەمهێنانی کاریکرێگرتە، کە ئێستا ئاوو هەوای ژیانی ئەم کۆمەڵەیە، گەورەترین تاوانی مێژووە، کە ئێستا باس دەکرێت بە پێشکەوتن و زانست، وە بە جۆری یەزدان دەپەرسترێت. لە ڕێبازی پێشکەوتنی ئەم شارستانیەتی بە کۆیلەکردندا، هەموو ئامرازەکانی پەرستن خراوەتەکار بۆ بەرهەمهێنانی ئیمانداران بە ئیرادەی یەزدانی پارە، ئاینی کەپیتال. هیچ کۆمەڵێکی ڕابووردو، وەك ئەم کۆمەڵە ئیمانداری بەرهەم نەهێناوە. ئەم کۆمەڵە کۆمەڵێکی ڕیالیستی ئایندارە.

شۆڕشی ئێستا شۆڕشی هۆشیاریە، بە مانا مێژوویەکەی، شۆڕشێکی تەواوە دژی ڕیشەی کۆیلەیەتی، دژی دەوڵەت وەك کۆمەڵێکی نامۆ و نامۆکەری مرۆڤ ژیانی لە خۆی و ژینگەی. هەر ڕێبازێك لە مرۆڤ و پێداویستی ژیان و کۆمەکی مرۆڤەوە سەرهەڵنەدات، خەبات نەکات، هەر دەبێتە کاڵایەکی تری بەهێزکردنی بازاڕی پارە، واتە کۆیلەیەتی. هەر بوونێك هەوڵبدات شێوازی دەوڵەت بگۆڕێت، نەك لە ڕیشەدا لە ناوی ببات،نەك لە بناغەوە لە گرفتەکان بکۆڵێتەوە، کەمرۆڤ خۆیەتی لە پەیوەندییەکانی ژیاندا، مسۆگەر لە کۆتایدا دەگەڕێتەوە ماڵی دەوڵەت.

بیستەمین چالاکی گروپی نەوت بوەستێنە، بیوەستێنە

21/10/2022

چالاکییەکانی گروپی ‘ نەوت بوەستێنە” لەم مانگەدا هەموو ڕؤژێك چالاکیییەکیان ئەنجامداوە دوێنی ، 5شەمە ، 20/10 بیستەمین چالاکییان ئەنجامدا کە ڕەنگکردنی دیوارەکانی یەکێک لە شۆپە بەناوبانگەکانی لەندەن بەناوی هاروتەوە بوو ، کە پێشتر هی موحەمەد عەلی فەیاد باوکی ئەو کوڕەی کە لەگەڵ دایەنەی کۆنە ژنی مەلیك چارلس ، بە ڕووداوی سەیارە مرد .

گروپێکی 30 کەسی سەعات 9 ی سەر لەبەیانی چوونەتە بەردەم شۆپەکە و دوانیان ئەوەیان کردوە ئەوانی دیکەشیان شەقامەکەی بەردەمی شؤپەکەیان بۆ ماوەیەك داخست و ڕێگایان لە سەیارە گرت.  یەکێك لە چالاکوانەکان بە میدیای وت:  

” حکومەتەکەمان لەڕووی تاوانەوە بێتوانا و لەڕووی ئەخلاقییەوە ئیفلاس بووە. ئەوان چالاکانە هەوڵی خێراکردنی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بەردینی دەدەن، کە دەبێتە هۆی مردنی ملیۆنان کەس، لە هەمان کاتدا شکست دەهێنن لە چارەسەرکردنی خراپترین قەیرانی تێچووی ژیان کە ئەم وڵاتە تا ئێستا بینیبێتی.  خەڵکانی بارخوار و بێ دەرەتان لەم زستانەدا لە ماڵەکانیاندا ڕەەقدەبنەوە تا مردن لە کاتێکدا حکومەت رەتیدەکاتەوە باج لەسەر دەوڵەمەندەکان و کۆمپانیا گەورەکانی وزە بسەپێنێت کە قازانج لە نەهامەتییەکانمان دەکەن.”

لەو چالاکییەدا ئەو دوو کەسەی کە بۆیەی دیوارەکانی شۆپەکەیان کرد گیران لەگەڵ 18 کەسی تریان کە شەقامەکەیان داگیرکردبوو.

کرێکارانی نەوت لە ئێڕان

لە پەیجی هاوڕێ کامەران ئەحمەدەوە وەرگیراوە

19/10/2022

کرێکارانی نەوتی ئێران لە بەرامبەر سەرکوتکردن و کوشتنی خەڵکدا:” بێدەنگ و پاسیڤ نابین، پێکەوە و بە یەک دەنگ لەگەڵ خەڵکدا ناڕەزایەتی دەردەبڕین”

لە ١٠ی ئۆکتۆبەر کرێکارانی پترۆکیمایی لە عسلویە- پارێزگای بوشەهر – پەیوەستبوونی خۆیان بە توڕەیی و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە بەرامبەر کوشتنی ژینا ئەمینی (مەهسا) تەمەن ٢٢ ساڵ، و نەبوونی ئازادی، پێشێلکردنی مافەکانی ژنان، و دژە بە فەزای سەرکوت و دەستگیراکردنی خەڵک، و قەیرانی ئابووری درێژخایەن لەو وڵاتە ڕاگەیاند. و لە نامەیەکی کراوەدا لە تۆرە کۆمەلایەتییەکان هاوپشتی خۆیان بۆ ناڕەزایەتییەکان دەربڕی و خوازیاری دەستبەجێ و بێقەیدوشەرتی دەستگیراوەکان و سەرجەم زیندانیانی سیاسییان کرد. لە عەبادان و بەندەر عباسیش هەمان دەنگی ناڕەزایەتی دژ بە ڕژێمی مەلاکان بەرز بووەتەوە.

خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا بەردەوامە

18/10/2022

پیشەسازییەکان لە سەرانسەری فەرەنسا ئەمڕۆ سێشەممە مانیان گرت بۆ پاڵنانی بەرزکردنەوەی مووچە تاکو لەگەڵ بەرزبوونەوەی کولفەی ژیاندا هاوتا بێتەوە، ئەمەش پێکدادانی نێوان کرێکاران و حکومەت زیاتر دەکات دوای چەند هەفتەیەک لە وازهێنان کە پاڵاوگەکانی نەوتی تووشی شۆک کرد و بووە هۆی کەمیی بەنزین لە سەرانسەری وڵاتدا.   کرێکارانی هێڵی ئاسن و تری گواستنەوە، کۆمپانیاکانی بارهەڵگر و پاس، بەشێک لە مامۆستایانی ئامادەیی و کارمەندانی نەخۆشخانە حکومییەکان گوێیان بە بانگەوازێکی سەندیکایەکی کرێکارانی نەوت داوە کە پیشەسازی فەرەنسا پاڵ بە زیادکردنی مووچەوە بنێت و ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەستێوەردانی حکومەت لە مانگرتنەکانی پاڵاوگەکاندا.   هەروەها ڕۆژی یەکشەمە  هەزاران کەس ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ڕێپێوان دژی بەرزبوونەوەی نرخەکان.

مەحروك لەسەرەی ڕیزدا بۆ سووتەمەنی لە بەنزینخانەیەکی پاریس وتی: “دوو هەفتەیە”. “ئێستا دەستی کردووە بە زۆر درێژبوونەوە … پێویستە چارەسەرێک بدۆزرێتەوە.” لەلایەکی دیکەوە، لە هەر دوو شەمەندەفەرێکدا تەنها یەک شەمەندەفەر ڕۆژی سێشەممە لە تۆڕی شەمەندەفەری هەرێمی باشووردا دەڕۆیشتن، ئەمەش بووە هۆی دواکەوتن لە کاتی پڕبوونی بەیانیاندا. هەواڵەکان باس لە پچڕانی شەمەندەفەرە خێراکان لە باکوور بڵاوکرایەوە، هەروەها لەسەر شەمەندەفەری یۆرۆستار و شەمەندەفەرەکانی نێوان شارەکان کە فەرەنسا بە ئیسپانیا دەبەستنەوە.

ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی سێشەممە لە فەرەنسا دوای ئەوە دێت کە سەندیکای چەپی سی جی تی ڕێکەوتنێکی ڕەتکردەوە سەبارەت بە زیادکردنی مووچە کە کۆمپانیای زەبەلاحی نەوتی تۆتالئینێرجیس لەگەڵ دوو سەندیکای دیکە ڕۆژی هەینی ئەنجامیدا. سەندیکاکانی CFDT و CFE-CGC کە پێکەوە نوێنەرایەتی زۆرینەی کرێکارانی فەرەنسی گروپەکە دەکەن، رێککەوتن لەسەر زیادکردنی مووچەی 7% و پاداشتی دارایی کراوە.  مانگرتووان داوای کرێی زیاتریان کرد لە قازانجی بای کۆمپانیاکانی وزە کە نرخی نەوت و گازیان بەرز بووەتەوە لە کاتێکدا شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا قەیرانی وزەی  توندتر کردووە و  دەکات.

بەڵتەچییەکانی ڕژێمی ئێران

18/10/2022

ڕۆژی 13 ی مانگ  داویانە بەسەر قوتابخانەیەکدا لەبەر ئەوەی قوتابییان ئامادە نەبوون سرودی مەدح و سەنا بە ئایەتوڵا خامەنەییدا بڵێن. لەبەرئەو زۆریان داوە لە قوتابییەکان و تا ڕادەی ئەوەی کە هەندێك لەو قاتابییانە بە پەلە گەیەنراونەتە خەستەخانە بەڵام بە داخەوە قوتابییەکی 16 ساڵ بە ناوی ئەسرا پەناهی لەو لێدان و ئەشکەنجەیەدا گیانی لە دەستداوە.

لەم ویکەندەی کە تێپەڕی لە  دانشگەی ئەسفەن قوتابییەکان نەخشەی ئێرانیان بە رەنگی سوور کە هێمایە بۆ خوێن کێشاوە  شوێنی دەستیان لەسەری داناوە و  هەڵیانواسیوە و خۆشیان چالاکی ” دانیشە و مەجوڵێ لە شوێنی خۆت-یان” بەکارهێناوە

یەکێتی مامۆستایان ڕاگەیاندنیێكیان لەسەر وەحشیەتگەری بەڵتەچییەکان دەرکردووە داوای دەست لەکارکێشانەوەی یوسف نوری وەزیری پەرەوەردە و ڕؤشبیری دەکەن.

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان تا بێت فراوانترو خۆگرتر دەبێت چین و و توێژالە کۆمەڵایەتییەکانی هەموو ئێرانی گرتۆتەوە قوتابییە منداڵەکانیش بوونەتە بەشێكی ئەم ناڕەزاییە.

قوتابییەکی گەنج دەلێت  ” لە ئەردەبیل یەک خزمم نییە، بەڵام بەم سەرکوتکردنە دڕندانەیە بۆ سەر خوشکەکانمان کە تەمەنیان تەنها 16 ساڵ بوو، هەموو میللەتیان بەئاگا هێنایەوە“.  ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەرگیز نەماندەزانی ئەوەندە یەکگرتووین – لە سەرانسەری ناوچەکانی بەلوچ و هەروەها ناوچە کوردییەکان.  ئێستا  جیهان باسی نیکا و سارینا و ئەسرای بیستووە، بەڵام ئەوەندە منداڵی دیکەی بێ ناو هەن کە ئێمە هیچیان لەبارەیەوە نازانین”.

هاوکاتیش ژیانی شاخەوان ئیلناز ڕیکابی لە مەترسسیدایە . دوای بەشداریکردنی لە بۆنەی پاڵەوانی نێودەوڵەتی لە شاری سۆل- کۆریای جنوبی بە بێ لەچك .  هەر بە گەیشتنەوەی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران یەکسەر دەستبەسەر کراوە و تەلەفون و پەساپۆرتەکەی لێسەنراوە و بێ هەواڵ ماوەتەوە.

ڕۆژی 13 ی مانگ  داویانە بەسەر قوتابخانەیەکدا لەبەر ئەوەی قوتابییان ئامادە نەبوون سرودی مەدح و سەنا بە ئایەتوڵا خامەنەییدا بڵێن. لەبەرئەو زۆریان داوە لە قوتابییەکان و تا ڕادەی ئەوەی کە هەندێك لەو قاتابییانە بە پەلە گەیەنراونەتە خەستەخانە بەڵام بە داخەوە قوتابییەکی 16 ساڵ بە ناوی ئەسرا پەناهی لەو لێدان و ئەشکەنجەیەدا گیانی لە دەستداوە.

لەم ویکەندەی کە تێپەڕی لە  دانشگەی ئەسفەن قوتابییەکان نەخشەی ئێرانیان بە رەنگی سوور کە هێمایە بۆ خوێن کێشاوە  شوێنی دەستیان لەسەری داناوە و  هەڵیانواسیوە و خۆشیان چالاکی ” دانیشە و مەجوڵێ لە شوێنی خۆت-یان” بەکارهێناوە

یەکێتی مامۆستایان ڕاگەیاندنیێكیان لەسەر وەحشیەتگەری بەڵتەچییەکان دەرکردووە داوای دەست لەکارکێشانەوەی یوسف نوری وەزیری پەرەوەردە و ڕؤشبیری دەکەن.

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان تا بێت فراوانترو خۆگرتر دەبێت چین و و توێژالە کۆمەڵایەتییەکانی هەموو ئێرانی گرتۆتەوە قوتابییە منداڵەکانیش بوونەتە بەشێكی ئەم ناڕەزاییە.

قوتابییەکی گەنج دەلێت  ” “لە ئەردەبیل یەک خزمم نییە، بەڵام بەم سەرکوتکردنە دڕندانەیە بۆ سەر خوشکەکانمان کە تەمەنیان تەنها 16 ساڵ بوو، هەموو میللەتیان بەئاگا هێنایەوە”.  ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەرگیز نەماندەزانی ئەوەندە یەکگرتووین – لە سەرانسەری ناوچەکانی بەلوچ و هەروەها ناوچە کوردییەکان.  ئێستا  جیهان باسی نیکا و سارینا و ئەسرای بیستووە، بەڵام ئەوەندە منداڵی دیکەی بێ ناو هەن کە ئێمە هیچیان لەبارەیەوە نازانین”.

هاوکاتیش ژیانی شاخەوان ئیلناز ڕیکابی لە مەترسسیدایە . دوای بەشداریکردنی لە بۆنەی پاڵەوانی نێودەوڵەتی لە شاری سۆل- کۆریای جنوبی بە بێ لەچك .  هەر بە گەیشتنەوەی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران یەکسەر دەستبەسەر کراوە و تەلەفون و پەساپۆرتەکەی لێسەنراوە و بێ هەواڵ ماوەتەوە.

داڕمانی ئابووریی بریتانیا نەك بە گۆڕینی دەموچاوەکان بەڵکو بە گۆڕینی حیزبەکانیش زەحمەتە چارەسەر بکرێت

زاهیر باهیر

17/10/2022

ئەوەی کە ئەمڕۆ بە ناوی ئابوری  لیبراڵ لە زۆرێك لە وڵاتاندا پیادەدەکرێت، ئابووریی نییە بەڵکو جەنگێکی سەرانسەرییە کە بەرانبەر بە دانیشتوانەکەی بەڕێدەکرێت. جەنگی ڕووتانەوە و چەوساندنەوە و برسسیکردنی زۆرینە و هەڵکەندنی زۆرێك لە زێدی خۆیان و باوباپیرانیان و دروستکردنی جەنگێکی ڕاستەوخۆی کوشتن و بڕین و وێرانکارییە.

ئابوورییەك کە لەسەر خۆێن و جەنگ و کوشتن و بڕین بژی و بەردەوام بێت ئەمە چ ئابوورییەکە؟ ئابوورییەك کە بۆ کەمایەتییەکی ئێکجار کەم خێرێکی زۆر بداتەوە نەك بۆ هەموان ، چ ئابوورییەکە؟ ئابوورییەك چەند فۆرمیلەیەکی وەکو بەرزکردنەوەی بەهای پارە و دابەزینی، زیادکردنی ڕێژەی سوو و کەمکردنەوەی، هەڵئاوسانی پارە و دابەزاندنی بیسوڕێنێ و بەڕێی بکات، چ ئابوورییەکە؟ ئابوورییەك کە بە پژمەی کەسێكی زۆر دەوڵەمەندی وەکو ڕۆبێرت مەردۆك ، جۆرج سۆرۆ، ئێلون میسك ، جێف بیزۆس و بیڵ گەیت و هەندێکی تریان بدات لە تایەك لە دارایی وڵاتان، چ ئابوورییەکە؟، ئابوورییەك کە تەنها 4 وشەی بەسە لەلایەن ئەو زاتانەی سەرەو بۆ داڕمانی: ” ئەم سیستەمە هەرەس دەهێنێت” ، دەبێت چ ئابووریەك بێت؟

بریتانیاش یەکێکە لەو وڵاتانە  خاوەنی ئەو چەشنە ئابوورییە و لەم جەنگەدایە. دوای قەیرانە داراییەکەی ساڵی 2008 تا ئێستا بارودۆخی ژیانی دانیشتوانی بریتانیا لە خراپیدایە و  ڕۆژ بە ڕۆژیش بەرەو خراپتر دەڕوات کە لە ئێستادا گەیشتۆتە لوتکە.  هەر بەهۆی ئەو بارودۆخەوە لە شەش ساڵدا چوار سەرەك وەزیری سەر بە هەمان حیزب هاتوون و ڕۆیشتوون .

لەگەڵ ئەوەشدا باری ژیانی خەڵکی بریتانی بەرەو خراپ و خراپتر ڕۆیشتووە.  کولفەی ژیان بە ڕێژەی لە سەدا 10 کە ئابووریناسەکان و حکومەت پێیدەڵێن هەڵئاوسانی پارە سەرکەوتووە ، لیستی بینینی دکتۆری پسپۆڕ و داخڵبوون بە خەستەخانەکان لە 6 ملیۆن کەسەوە لە مانگی نیسانەوە بۆ 7 ملیۆن کەس سەرکەوتووە، کولفەی منداڵ لە حەزانەدا، باخچەی منداڵاندا سێیەک و دوو لەسەرسێی داهاتی خێزان دەبات ، بەهای پاوەند لە ساڵی 1976 وە وەکو ئێستا دانەبەزیوە، بەرزبوونەوەی غاز و کارەبا بە ڕێژەی لە سەدا 84 لە سەرەتای ئەم مانگەوە سەرکەوتنی زیاتریش لە ساڵی نوێدا، ئەوانەی کە سلفەی عەقاری 200 هەزار پاوەندیان لەسەرە کە تا ڕادەیەك کەمە، وا پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی 2024 بڕی سلفەکەیان بە بڕی 5 هەزار و 100 پاوەند سەرکەوێت، کرێی خانووش بە ڕادەیەك لەبەرزبوونەوەدایە کە زۆرێك چی تر ناتوانن بیدەن، مەرکەزی خۆراك بەخشینەوەکان هەفتانە زیاتر قەرەباڵغ دەبن و خۆی داوە لە ملیۆنێك کە بەشێكی زۆریان کار دەکەن.

بە هاتنی سەرەك وەزیرانی نوێ ، لیز ترووس، و دەستەو تاقمەکەی ئابووری وڵاتی بەرەو داڕمان برد.  سیاسەتەکانی حکومەتی نوێ لە ئابووریدا کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەیانیان کرد هەر لە دژایەتی ژینگە، هەڕەشەی زیاتری سەرکوتکردنی خەڵکی و سنوردارکردنی زیاتری ئازادییەکان لە ڕێگای یاساوە، هەڵوەشاندنەەوەی لە سەدا 45 باج لەسەر داهاتی زیاد لە 150 هەزار پاوەند کە بڕیار بوو لە مانگی نیسانی ساڵی ئایندەوە بکەوێتە کار، هێڵانەوەی باج لەسەر کۆمپانیاکان کە لە ئێستادا  بە ڕێژەی لە سەدا 19 یە کە ئەمیش بڕیار بوو لە مانگی نیسانی ساڵی ئایندەدا ببێتە لەسەدا 25 ،  زیادکردنی بەشدارایکردنی بیمەی نیشتمانیی، هەڕەشەی دەستگرتنەوەی سەرفکردنی پارە  لە خزمەتگوزارییەکاندا، هەندێکی دیکە لەم سیاسەتانە وای کرد کە بەهای پاوەند هاڕە بکات و هاوکاتیش کارایی زۆر خراپی لەسەر تەواوی ئابووریی دانا. هەموو ئەمانە ڕۆژانە لە سەر ژیانی ئاسایی هەرە زۆرینەی خەڵك ڕەنگدەداتەوە.

بۆ چارەسەری ئەو بارەی کە خولقێندارا و بۆ ئەوەی بەهای پاوەند زیاتر نەشكێ، بانکی مەرکەزی بەدەم حکومەتەوە هات وبڕیاری دا کە بۆ ماوەی دوو هەفتە بایی 65 ملیار پاوەند ‘بۆند’ی [ لام وایە بە کوردی کۆمپیالە و سەنەدی کۆنی خۆمان دەگرێتەوە]  کڕی بۆ فرۆشتنەوەی .  ماوەی ئەو دوو هەفتەیەیە کە بۆی دیاریکرابوو  تا ڕۆژی هەینی هەفتەی پێشوو بوو، 14/10 تەنها بایی 7 ملیار بۆند کڕڕا و نرخی پاوەندیش هیچ نەچووە سەرەوە و یارمەتی حکومەتیشی نەدا لە ئارمکردنەوەی بازاڕ و بۆرصەدا.  ناچار سەرەك وەزیران وەزیری دارایی کە برادەر و هاوپەیمانێکی زۆر نزیك و دێرینی خۆی بوو دەرکرد و کەسێکی دیکەی کردە وەزیری دارایی .

ئایا دانانی  وەزیری دارایی نوێ ئەم گرفتە لابەلا دەکاتەوە؟

بە بڕوای من گرفتەکە نەك هەر بە گۆڕینی دەموچاوەکان، بەڵکو بە گۆڕینی حیزبەکانیش لابەلا نابێتەوە. ڕاستە سەرەك وەزیران وەزیرێكی نوێی داناوە و بڕێك ئایدیای هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان و هەرەها لە گەلێك لەو سیاسەتانەی  پەشمیان بووەتەوە بەڵام پەشیمانبوونەوە و هەڵپەساردنی بڕیارەکانی بۆ ئایندە، نە یارمەتی بەردەوامبوونی حوکمی دەدات و نەچارەسەری گرفتەکانیش دەکات،  چونکە 40 ملیار پاوەند دەبێت جێگای بۆ بکرێتەوە و پڕ بکرێتەوە کە نازانرێت لە کوێوە هاتووە.

 لەم وڵاتانەدا لەبەرئەوەی حکومەت لەسەر پارەی باج دەژی ناتوانێت و ناکرێت بڕیاری هاوکاری کەرتێکی خزمەتگوزاریی وەکو پەروەردە، تەندروستیی، هاتوو چۆو ئەوانی دیکە بدات، یاخود باج  لەسەر لایەنێك بهێنێتە خوارەوە یا بیمەکان زیاد بکات  ئەگەر بە گوێرەی ئەو پارەیە، پارەی بۆ دیاری نەکرابێت و سەرچاوەی هاتنی ئەو پارەیە یا ئەو بڕە باجە داشکاوە بەیان نەکرابێت.

چارەسەرکردنی ئەم 40 ملیارەش کە ڕەنگە بڕێك بەهای پاوەند بەرزبکاتەوە و ئابووریش تۆزێك ببوژێنێتەوە. بەڵام نانی ئەم هەنگاوە بۆ  وەزیری نوێی دارایی یاخود هاتنی حیزبی  لەیبەر  بۆ سەر حوکم زۆر زەحمەتە چونکە پەیداکردنی ئەم 40 ملیار پاوەندە بە ڕای من تەنها لە یەكێك لەم  چوار ڕێگایەوە دەکرێت . 

یەکەم: کەمکردنەوە و بڕینی بەشێك لە بیمەکان و پارەی شارەوانییەکان و خزمەگوزارییەکانی کە لە سەرەوە دەستنیشانم کردن.  ئەمەش گرفتی زیاتر دروست دەکات هەر لە زیادبوونی ژمارەی بەتاڵە و بوون بە بارێکی قورس بەسەر دەوڵەتەوە و  کەمبوونەوەی توانای کڕینی کاڵاکان، واتە هێواشکردنەوەی نشونمای ئابووریی ڕۆیشتن بەرەو قەیران.

دووەم: زیادکردنی باج لەسەر سامانداران و کۆمپانیاکانی بزنس و سەپاندنی باج بە سەر ئەو سەرمایانەی کە لە وڵاتانێك دانراون و باجیان لەسەر نییە.  ئەمەش ناکرێت و مایەی قەبوڵ نییە لە لایەن ئەو لایەنانەوە.

سێیەم: چاپکردنی پارەی زیادە لە لایەن بانقی مەرکەزییەو هەر وەکو لە سەردەمی کۆرۆنادا کرا لەژێر ناوی quantitative easing  ، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری قەرزی نەتەوەیی کە دانەوەی دەوێت .

چوارەم:  بەدەوڵەتیکردنی کەرتە تایبەتییەکانی وەکو وزە و ئاو و هاتووچۆ و هەندێکی دیکەیان. کردنی ئەمەش پێویستی بە قەرەبووکردنەوە هەیە و پارەیەکی زۆری دەوێت و گرفتێکی زۆریش بۆ دەوڵەت لە ئێستادا دروست دەکات، بۆیە کردنیان زۆر زەحمەتە.  

بێ گومان ئایندەیەکی نزیك وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە و داهاتوی ئابووری بریتانیامان بۆ دەردەکەوێت .

هەڕەشەی جددی لەسەر چالاکوانان و مانگرتوانی هەندێك کەرتی کرێکاران لە بریتانیا

16/10/2022

بەردەوامبوونی کەرتە کرێکارییەکان لە مانگرتندا و دەنگدانی زۆرێکی دیکەیان بۆ مانگرتن هەروەها بوونی خۆپیشاندان و پرۆتێستێکی زۆر و نواندنی چالاکی کاریگەریی ڕاستەوخۆ لە لایەن دۆستانی ژینگە و بەرگریی لە مانەوە لە ژیان و گروپی بەرگری لە ئاژەڵان و گیانلەبەران و هەروەها چالاکترین گروپ ” نەوت بوەستێنە بەس بیوەستێنە” حکومەتی وا شپرزەکردووە کە بە گوێرەی یاسای کۆن کە بە دەگمەن ئازادیی ماوە و زەبرو زەنگی پۆلیس،  ئێستا وەزیری نوێی پۆلیس  و ناوخۆی بریتانی دەیەوێت دەسەڵاتێکی زیاتر بەدەر لەحەد بدات بە پۆلیس لە مامەڵەکردنیاندا لەگەڵ خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەراندا .  دەیانەوێت  یاسایەکی نوێ بهێننەکایە تاکو هەندێك لە کەرتە کرێکارییەکانی وەکو خەستەخانە و بەشی تەندروستی ، هاتووچۆ و ڕێگا و بان، کارەبا و غاز و ئاو ئەوانی دیکەی کە دەوڵەت مانگرتنیان بە مەترسی دەزانێت لەسەر خۆی ، یا قەدەغە بکەن یا لانی کەم ناکارایان بکەن بە دانانی ژمارەی مانگرتوان  و وەخت و ڕۆژ و بردنیان بۆ مەحکەمە تاکو مەحکەمە بە بڕیارێك مانگرنتەکەیان پەك بخات.  سەرپێچیش لە بڕیاری مەحکەمە گرتنی سەرۆك و سەرکردەکانی نقابە و هەڵپەساردنی بوجە و دارایی نقابەیە و  ڕێگرتنە لە کردنی هەندێك کاری سەرەکیی.

دوێنێ، ڕۆژی  شەمە، 15/10 ، گروپی ” نەوت بوەستێنە بەس بیوەستێنە” بۆ ڕۆژی 15یەم  لە سێنتەری لەندەن شەقامێکیان بلۆک کرد بۆ ماوەیەك،  ئەمە زیاتر هانی وەزیر دەدات کە پاوەری زیاتر بدرێت بە پۆلیس .  هەروەها ڕەتکردنەوەی ئەو چالاکیانە لە لایەن میدیاوە و بە خراپی باسکردنیان هەژموونی خۆی لەسەر خەڵکانی ئاسایی داناوە وەکو دەبینیت لە وێنەکەدا کە چۆن کەسێك یەکێك لەو چالاکوانە بە تەمەنە وەکو کەلاکی گیانلەبەرێک یا ئاژەڵێکی مردوو بەکێش دەکات بێ گوێدانە هیچ بەر پرسیارییەك ، کە ڕەنگە ئەو کەسە نەخۆشی دڵی هەبێت ، فشاری خوێنی هەبێت ، شەکرەی هەبێت یا هەر نەخۆشییەکی دیکە ، چونکە حکومەت و میدیا پاڵپشتی ئەو جۆرە کارانە دەکەن و لایتی سەوزیان بۆ هەڵکردووە.

ئەگەر نەکەوینە خۆمان لە بریتانیا هەموو ئازادییەکانمان لەدەست دەچێت .

چالاکوانی گروپی ” نەوت بوەستێنە” لە بریتانیا:

15/10/2020

ئەم گروپە چالاکترین گروپە لە بریتانیادا لە زۆرێك لە کەسانی نێو گروپە چەپ ڕادیکالەکانەوە هاتوون .  لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە تا ئێستا 1600 کەسیان لێگیراوە و 79 کەسیان لە بەندیخانەدایە.

چالاکی ئەم گروپە پۆلیس و دادگا و بزنس و تەنانەت ئەوانەشی دەچن بۆ سەر کار یاخود هەر سەیارەیان هەیە بێزار و هەراسان کردووە .  لەماوەیەکدا کاردانەوەیەکی ئاوا بێ وێنەیان هەبوو لە ڕێگە پێنەدان بە تەنکەرەکانی بەنزین و گازۆیل بگەنە بەنزینخانەکان تا ئەو رادەیەی کە لە ڕۆژئاوای میدلەند ڕێژەی هاتنی تەنکەرەکان هاتە سەر لە سەدا 43 و لە لەندەندا هاتە سەر لە سەدا 44 و لە ڕۆژهەڵاتی ئینگلەند هاتە سەر لە سەدا 48 .

لە سەرەتای ئەم مانگەوە هەموو ڕۆژێك لە شوێنی جیا جیای هەستیار و قەرەباڵغدا چالاکی خۆیان ئەنجامدەدەن .  ڕۆژی 5شەمە دایان بەسەر وەتەرلودا لە لەندەن کە دەکەوێتە پشت ڕوباری تایمسەوە و سێ ڕێڕەوی سەرەکییان لە دەورو بەری فولکەکە داخست . دوێنێ هەینی دوو کچی گەنجیان چوونە ناو گەلەری نەتەوەییەوە بە دۆشاوی تەماتە تابلۆی گوڵەبەڕۆژەی ڤان کوخییان عەیبەدار کرد و بە خەڵکەکەیان وت : 

چی بە بایاخترە ، هونەر یان ژیان؟یەکێک لە چالاکوانەکان وتی. ئەوی تریان  ئاماژەی بەوەکردەوە، “ئایا نرخەکەی لە خواردن بەبەهاترە ؟ زیاتر لە دادپەروەری؟ ئایا زیاتر خەمی پاراستنی تابلۆیەکت هەیە یان پاراستنی هەسار و مرۆڤەکانمان؟”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “قەیرانی تێچووی ژیان بەشێکە لە تێچووی قەیرانی نەوت، سووتەمەنی بۆ ملیۆنان خێزانی سارد و برسی ناتوانرێت بکڕرێت، تەنانەت توانای گەرمکردنەوی دەورییەك شۆرباشیان نییە.”

سوتاندنی سووتەمەنی بەردینی لە ئێستادا مرۆڤەکان دەکوژێت

ئەوی تریان وتی : ئەوە سووتەمەنییە قەیرانی تێچووی ژیان دەدات، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزتر و بەرزتر دەکات،  بۆیە من پشتگیری ئەم حکومەتە ناکەم و دانانیشم و  سەیری حکومەت بکەم کە  تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات بە بەردەوامبوون لە وەبەرهێنان لە پیشەسازی سووتەمەنی بەردینی.  ئەوە لە ڕووی ئەخلاقییەوە هەڵەیەبۆیە من لێرە بە ئارامی و ناتوندوتیژی لە ڕێگادا دانیشتووم، داواکاریی ئێمەش ئەوەیە: چی دی نەوت و غازی تازە مامەڵەی پیوە نەکرێت .”

کچێکی گەنجی دیکە وەکو لە وێنەکەیدا دەیبینیت چووە بەردەم بارەگای سەرەکی پۆلیسی سکۆتلەندیارد و بۆیاخی بە  عنوان و لۆگۆکە وسەر ئەرزەکەشدا کرد.

خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی شاری مەدریدی ئیسپانیا

15/10/2020

ئەمڕۆ شەمە ، 15/10 ، پرۆتێستێکی ئێکجار گەورە لە مەدرید لەلایەن خانەنشینان و کرێکاران و خەڵکانی دیکەوە بەڕیوە چوو.  ئەم خۆپشاندان وپرۆتێستە ماوەیەکی زۆرە ئامادەکاریی بۆ کراوە تاکو ئەوانەی کە دەیانەوێت بەشداربن لە شار و شارۆجکەکانی دیکەوە لە وەختدا بگەنە مەدرید.

بە دەیەها گروپ لە شارەکانی دیکەوە بەڕێکەوتن بۆ مەدرید لەوانە گروپێك لە خانەنشینان کە بە ڕێپێوان لە Valencia بۆ مەدریدی پایتەخت کە 300 کیلۆمەترە  ، کەوتنە ڕێ تاکو بگەن بە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆدا وەکو لە وێنەیەکیاندا دەبینرێن .

باری ئابووری ئیسپانیا خراپە و ڕێژەی بەرزبوونەوەی هەڵئاوسانی پارە لە سەدا 9.3 یە کە ئەمەش ژیانی خەڵکی بە ڕادەیەکی زۆر خراپ کردووە  کە چارێکیان لا نییە جگە لە بەرگری لە خۆیان و ژیانیان و بەگژاچوونەوەی حکومەتی ئیسپانیا.

تورکیا گەورەترین زبڵخانەی پاشماوە پلاستیکییەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا

لە پەیجی هاوڕێ کامەران ئەحمەدەوە وەرگیراوە

10/10/2022

“لەو کاتەوەی حکومەتی چین سیاسەتی بڕیاری دەستبەرداربوون لە هاوردەکردنی پاشماوەی پلاستیکیی لە ساڵی ٢٠١٨ جێبەجێ کردووە، تورکیا بووەتە گەورەترین زبڵخانەی پاشماوە پلاستیکییەکانی چەند وڵات و بە تایبەتیش وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا.

لە ساڵی ٢٠١٦دا تورکیا ٣٣ هەزار و ٨٠٤ تۆن پاشماوەی پلاستیکی لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هاوردە کردووە. تا ساڵی ٢٠٢٠ ئەو ژمارەیە بە ڕێژەی زیاتر لە سەدا ١٢٠٠ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٤٤٧ هەزار و ٤٣٢ تۆن. لە دوای کشانەوەی لە یەکێتی ئەوروپا لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠، بەریتانیاش بڕێکی زۆر پاشماوەی پلاستیکی هەناردەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا کردووە. لە کاتێکدا زیاتر لە نیوەی پاشماوەی پلاستیکی بەریتانیا لە ساڵی ٢٠٢١دا هەناردەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کراوە، بەریتانیا ١٢٢,٨٩٨,٣٨٥ کیلۆگرام پاشماوەی پلاستیکی، واتە لەسەدا ٢٧ی هەناردەی پاشماوەی پلاستیکی بۆ تورکیا ڕەوانە کردووە.”

بازرگانی جیهانی ڕیسایکڵکردنەوەی پاشماوە پلاستیکییەکان زۆر زنجیرە خەڵک لەخۆدەگرێت، لەوانە دەڵاڵ و بریکاری پاشماوەکان، هەڵگرانی پاشماوە، بریکاری کەشتیوانی و دەسەڵاتدارانی بەندەرەکان، بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٠ بازرگانی یاسایی پاشماوەی پلاستیکی گەیشتووەتە ٢ ملیار دۆلار لە ئاستی جیهانیدا.

لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە تا ٢٠٢٠، هەناردەی پاشماوەی پلاستیکی یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکیا لە ٣٨ هەزار و ٨٠٤ تۆنەوە بۆ ٤٤٦ هەزار و ٤٣٢ تۆن بەرزبووەتەوە – واتە زیادبوون بە ڕێژەی لەسەدا ١٢٠٠.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە توێژینەوەیەکی دوورودرێژدا پەردە لەسەر بێمافییەکانی کرێکاران ، ژەهراویبوونی ژینگە، کارکردنی منداڵان، بازرگانیکردنی قاچاخ، بوونی سەدان کارگەی تۆمارنەکراو و نایاسایی، پشکنینی سەرپێی و چاوداخستنی دەسەڵاتداران لە بازرگانی ڕوو لە گەشەی ئەم کەرتە، هەڵئەداتەوە. لە چاوپێکەوتنەکاندا ئاماژە بە نایاساییبوونی سەدان کارگە ئەکەن کە ڕێژەی ٥٠ تا ٩٠% ی سەرجەم کارگاکانی ئەو بوارە پێکئەهێنن.

بە پشتگوێخستنی یاساکانی بواری پارێزگاری لە ژینگە، بەکارهێنانی ئامێری هەڵەو ، شوێنی نادروست و بچووک و دابڕاو لە کەمترین پێداویستییەکانی سەلامەتی بوونەتە سەرچاوەیەکی مەزنی ژەهراویبوونی ژینگە و مرۆڤەکان.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە :” کرێکاران و دانیشتوانی ناوچەکە ئەگەر لە کاتی پرۆسەی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی پاشماوە پلاستیکییەکان (ڕیسایکڵکردندا) ژەهرەکان و دوکەڵەکان هەڵمژن، بەرکەوتەی ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکان ئەبن. شێرپەنجە، نەزۆکی، کەموکوڕی لەدایکبوون، لەدایکبوونی پێشوەختە و تەنگەنەفەسی، کێشەکانی تری کۆئەندامی هەناسەدان، سەرئێشە، و نەخۆشیەکانی پێست کاریگەرییە ژەهراوی و زیانبەخشەکانی ئەم بازرگانییەن.

شاری ئەدەنە کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن، زیاد لە ٥٠%ی هاوردەکردنەکان لە خۆ ئەگرێت. تا مانگی نیسانی ٢٠٢٢، ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن کە ١٦٧ دامەزراوەی مۆڵەتپێدراو بۆ ریسایکلکردنی پلاستیک لە ئەدەنە و ٢٣٢ دامەزراوەی مۆڵەتپێدراو بۆ ریسایکلکردنی پلاستیک لە ئەستەنبوڵ هەبوون، کە زۆربەیان لە نزیک شوێنی ژیان و نیشتەجێبوون، کلینیکەکانی پزیشکی، قوتابخانە و پارکەکان دامەزراون.

کۆچبەران و پەنابەران ژمارەیەکی ناڕێژەیی بەرزی کرێکاران لە دامەزراوەکانی ڕیسایکڵکردن پێکدەهێنن، چونکە ئەم جۆرە کارانە بۆ ئەو کەسانە بەردەستن کە زمانی تورکی نازانن، بەربەستی چوونە ژوورەوەیان کەمە و زۆرجار بەشێکن لەو ئابوورییەی کە کراوەیە بۆ ئەو تاکانەی بەبێ مۆڵەتی یاسایی کار ئەکەن، یان دووچاری ڕووبەڕووبوونەوەی بەربەستەکان ئەبنەوە لە کاتی کارکردن .

کوردەکان لە ناو هێزی کار لە دامەزراوەکانی ڕیسایکڵکردندا نوێنەرایەتییەکی زۆریان هەیە. بەشی زۆری ئەو کەسانەی لە بواری ڕیسایکڵکردنی پلاستیکدا. بە پێ‌ی ڕاپۆرتەکەی چاودێری مافی مرۆڤ ئەو کوردانەی لە ئەدەنە دەژین زۆربەیان منداڵی قوربانیانی ئاوارەیی زۆرەملێن، یان خۆیان قوربانین، کە لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودەوە لە گوند و شارۆچکەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیاوە هاتوونەتە تورکیا کاتێک سوپای تورکیا سیاسەتی چۆڵکردن یان سووتاندنی هەزاران گوندی گرتەبەر.

نەک هەر بەکارهێنانی پلاستیک لە دەیەکانی ڕابردوودا زیادی کردووە، بەڵکو پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنانی پلاستیک لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠٦٠ سێ هێندە زیاد بکات. پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنانی پلاستیک لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠٦٠ سێ هێندە زیاد بکات.

پلانەکان بۆ گەورەکردنی پیشەسازی پلاستیک بە شێوەیەکی بەرچاو لەلایەن گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە جیهاندا دەجووڵێنرێن، شانبەشانی کۆمپانیاکانی کاڵای بەکاربەر. لەگەڵ گواستنەوەی وڵاتانی جیهان لە نەوت و گاز وەک وزە لە هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە کارەساتبارترین کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بەردینیی، وەبەرهێنان لە بەرهەمهێنانی پلاستیک و پترۆکیمیایی زیاد دەکەن. هەروەها توانای دروستکردنی پلاستیک زیاد دەکەن. زۆربەی پلاستیکەکان لە سووتەمەنی بەردینی دروست دەکرێن و زیندەیی ناشکێن و دەتوانێت چەندین سەدە بخایەنێت تا دەشکێت.

ئەو پلاستیکە کە ئەمڕۆ دروست دەکرێت بەردەوام دەبێت لە کێشەیەک بۆ نەوەکانی داهاتوو، ئەمەش قەیرانی پلاستیک دەکاتە زیانێکی بەرچاوی بۆ دەیان نەوەی تر.

بە پێ‌ی ڕاپۆرتەکە :”لە کۆی ١٦ کرێکار کە کرێی خۆیان بۆ ڕ.چاودێری مافی مرۆڤ ڕاپۆرت کردووە، دوو کرێکار کەمترین مووچەیان وەرگرتووە و ١٤ کرێکارەکەی تریش کەمتر لە لانی کەمی کرێیان وەرگرتووە.

سەرجەم ڕاپۆرتەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە

https://www.hrw.org/…/health-impacts-plastic-recycling…