All posts by azadebram

بەرتیل و دەستوەردان لە بردەنەوەی دەنگدا

27/10/2025

Javier Milei, سەرۆکی پارتی ڕاستڕەوی ئەرجەننتینا دوێنێ یەکشەمە ، 26ی مانگ بە هاوکاری دۆناڵد ترامپ توانی هەڵبژاردنەکە بباتەوە و دووبارە ببێتەوە بە  سەرۆکی ئەرجەنتین .

دەتوانین بڵێیین ئەگەر ئەو دەستوەردان و بەرتیلەی ترامپ نەبوایە کە 40 ملیار دۆلار لە قەرزی ئەرجەنتینی کوژانەوە، کە ئەمەش هاوکارییەکی گەورە بوو بۆ  Javier Milei لە بردەنەوەکەدا.  چونکە ئەم هاوکارییەی ترامپ وای کرد کە دەنگی پێبدرێ نیشانەی هاوپشتی ئەمەریکایە بۆی ، هاوکاتیش متمانەی زیاتری خەڵکی ئەرجەنتینی بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت کە مادام ترامپ-یان لە پشتە ئیتر بارودۆخی ژیانیان باشتر دەبێت بە بوژاندنەوە ئابووریی.

سەرۆک کۆمار بە بردنەوەکەی  ستایشی هاوکاری ئەمریکای کرد و وتی “شتێکی بێ وێنەیە، نەک تەنها لە مێژووی ئەرجەنتین بەڵکو لە مێژووی جیهانیشدا، چونکە ئەمریکا هەرگیز پشتگیری بەو قەبارەیەی پێشکەش نەکردووە”. وتیشی “ئێستا ئێمە سەرنجمان لەسەر ئەنجامدانی ئەو چاکسازییانەیە کە ئەرجەنتین پێویستیانە بۆ چەسپاندنی گەشەکردن و بەرزبوونەوەی یەکلاکەرەوەی وڵاتەکە – بۆ ئەوەی ئەرجەنتین جارێکی دیکە گەورە بکاتەوە.”

لە هەمان کاتدا هەر ئەمڕۆ، دووشەمە ، ترەمپ وتی: “ئەو هاوکارییەکی زۆری لە ئێمەوە هەبووە، هاوکارییەکی زۆری هەبوو، من پشتگیرییەکم پێدا، پشتگیرییەکی زۆر بەهێز”، ،   هەروەها شانازی بە هەندێک لە بەرپرسە باڵاکانی خۆیەوە کرد، لەنێویاندا وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، سکۆت بێسنت، کە سەرپەرشتی هاوکارییە داراییەکانی ئەرجەنتین دەکرد. “ئێمە لەگەڵ بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ئەمریکای باشووردا پێكدێین . ئێمە زۆر سەرنجمان لەسەر ئەمریکای باشوورە.”

ئەمە لە کاتێکدا کە Javier Milei  لە ساڵی 2023  بە کەمکردنەوەی خەرجییەکانی وڵاتەکەی دەستی پێکرد و دەستی بە ئیدارەکەیەوە گرت، دەیان هەزار هەلی کاری گشتی کەمکردووەتەوە و وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئابووری، چاودێری تەندروستی، پەروەردە و تەنانەت دابینکردنی دەرمان بۆ خانەنشینان پارەی کەمکردۆتەوە.

مانگرتنەکە بەردەوامە

27/10/2025

کرێکارانی کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکی دوای ڕەتکردنەوەی دوایین ئۆفەری گرێبەستەکەیان بەردەوامن لە مانگرتن.

 لە ناوەڕاستی ڕۆژئاوا نزیکەی سێ مانگ مانگرتن ٣٢٠٠ کرێکارانی کاری ماشینی لەو کارگانە دەگرێتەوە کە فڕۆکەی سەربازی و چەکیان تێدا پەرەپێدەدرێت

ئەو کرێکرانە کە لە سێ کارگەی ناوەڕاستی ڕۆژئاوان و فڕۆکە و چەکی سەربازیی تێدا پەرەپێدەدرێت، ڕۆژی یەکشەممە دەنگیان بە ڕەتکردنەوەی دوایین ئۆفەری گرێبەستی کۆمپانیاکە داو بەردەوامبوون لە مانگرتنێک کە نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر دەستیپێکردووە.

ئەم کرێکارانە لە کارگەکانی شاری ماسکۆتا لە ویلایەتی ئیلینۆیس و میزۆری لە شاری سانت لویس و سانت چارڵزن و هەڕەشەی پێشکەوتنی  کۆمپانیای فڕۆکەوانی دەکەن لە وەرگرتنەوەی پێگەی دارایی خۆی لە بەرانبەر نەهاتنە دی داخوازییەکانیان.

برایان براینت، سەرۆکی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ماشێنساز و کرێکارانی فڕۆکەوانی لە بەیاننامەیەکدا وتی: “بۆینگ ئیدیعای کرد کە گوێیان لە کارمەندەکانیان گرتووە – ئەنجامی دەنگەکانی ئەمڕۆ دەیسەلمێنێت کە گوێیان لە کارمەندەکانیان نەگرتووە.” “بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی بۆینگ بەردەوامن لە سووکایەتیکردن بەو کەسانەی کە پێشکەوتووترین فڕۆکەی سەربازی جیهان دروست دەکەن – هەمان ئەو فڕۆکە و سیستەمی سەربازییە کە ئەندامانی خزمەتگوزارییەکەمان و میللەتەکەمان بە سەلامەتی دەهێڵنەوە.”

ئۆفەری پێنج ساڵە تا ڕادەیەکی زۆر هەمان ئەو ئۆفەرانە بوو کە پێشتر لەلایەن ئەندامانی سەندیکاکانەوە ڕەتکرابوونەوە. کۆمپانیاکە پاداشتی پەسەندکردنی کەمکردەوە بەڵام ٣٠٠٠ دۆلاری لە پشکەکانی کۆمپانیای بۆینگ زیادکرد کە لە ماوەی سێ ساڵدا جێگیرکراون و بڕیاری ١٠٠٠ دۆلاری خەڵاتی مانەوە لە ماوەی چوار ساڵدا دا. هەروەها گەشەی مووچەی کرێکارانی لە لوتکەی پێوەرەکانی مووچە لە ساڵی چوارەمی گرێبەستەکەدا باشتر کرد.

ئەمانەی کە کراون لە ئێستادا بۆ بارودۆخی ژیانی کرێکاران کافی نییە بۆیە ئەوان بەردەوامن لە مانگرتنەکەیان . سەندیکاکەشیان دەڵێت :  “هاودەنگیمان لەگەڵ کرێکاراندا  بەهێزە و ئیدیعای کۆمپانیاکە بە پێچەوانەوە هەڵەیە.” دانوستانەکان لە ماوەی هاویندا لە ڕۆژانی پێش مانگرتنەکەدا پەرەیان سەند و کرێکاران ڕێککەوتنێکی پێشنیارکراوی پێشوویان ڕەتکردەوە کە بریتی بوو لە زیادکردنی ٢٠%ی مووچە لە ماوەی تەمەنی گرێبەستی پێنج ساڵەدا.

خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین دژ بە دەسەڵاتی ڕەها

19/10/2025

دوای یەکكەوتنی 200  گروپ و ڕێکخراوی چەپ و ژنان و جەماوەریی لە ئەمەریکا بڕیار درا کە دوێنی ، شەمە ، 18ی مانگ گەورەترین ناڕەزایی لە هەر 50 ویلایەتەکەی ئەمەریکادا کە ژمارەیان 2500 گردبوونەوە بوو ڕوی دا. لەم ناڕەزاییەدا چەند ملیۆن کەسێك لە سەرانسەری ئەمەریکادا هاتنە سەر شەقام دژ بە دەسەڵاتی ڕەهای دۆناڵد ترامپ.

سیاسەتی دۆناڵ ترامپ سیاسەتی دەسەڵاتی ڕەها بەوەی کە هەموو بڕیارەکان لە دانانی تاریف و پەیوەندی بە وڵاتانی دیکە و بڕینی فەندی زانکۆکان و کەمکردنەوەی بیمەکان و هێڕشکردنە سەر سێنتەری پارێزەران و سەر میدیا و سەر ئازادییەکان و کەمکردنەوەیان و هەروەها مامەڵەی ناشیرینی پەنابەر و کۆچبەران و یاساخکردنی هاتنیان بۆ ئەمەریکا و دەستوەردان لە زۆر دامەزارەوەی دیکە و بزنس دا  .

خەڵکی ئەمەریکا ئەو دەستوەردان و دەسەڵاتە زیادەیەی دۆناڵد ترامپ-یان بە دەسەڵاتی مەلیک ( پاشا) دەچوێنن بۆیە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە ژێر ناوی  : نا بۆ مەلیك ، پاشا خۆپیشاندان و ناڕەزایی .

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان زۆر ئاشتیانە و بێ توندووتیژی بەڕێوە چووە لەبەر ئەوەی ڕێکخەرانی ناڕەزاییەکان باوەڕیان وایە کە ئەوەندەی بە چالاکی ئاشتیانە داخوازییەکان بەدەست دەهێنرێت بە  تووندوو تیژی بەدەست نایەت .

 بە گوێرەی توێژینەوەیەکی لە نێوان ساڵانی 1900 بۆ 2006 ئەو ڕاستیەی سەلماندووە لە زۆر وڵاتدا ، ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە کە ئەگەر لە سەدا 3.5 خەڵکی بێتە سەر شەقام ئەوە دەتوانن داخوازییەکان بەدەست بهێنن .  لە سەدا 3.5 لە ئەمەریکادا دەکات سەروی 11 ملیۆن خەڵك .  لە ڕاستیشدا ئەگەر ئەو ژمارەیە بێنە سەر شەقام و بەردەوام بن لە ناڕەزاییەکانیان، ئەوە دەتوانن زۆر گۆڕانکاری بکەن .

سیستەمی ئەمریکی بە شێوەیەکی خراپ تێشکاوە*

Bernie Sanders

و: زاهیر باهیر

نەتەوە یەکگرتووەکان، چارلی کیرک، غەززە، داخستنی دەرگای دامەزاراوە حکومییەکان و ئەو قەیرانانەی دیکە لەبیر بکەین کە ڕووبەڕوومان دەبنەوە.  با لەبری ئەوە باسی ئەو واقیعە بکەین کە میدیای کۆنترۆڵکراوی کۆمپانیاکان و سیستەمی سیاسی کۆنترۆڵکراوی کۆمپانیاکان زۆر باسی ناکەن.

 ئەوەی ئێمە لە ئێستادا شاهیدین گەشەکردنی دوو ئەمریکایە.  یەکێک بۆ چینی ملیاردێردو ئەوی تریان بۆ هەموو کەسێکی تر.  لە ئەمریکایەکدا دەوڵەمەندترین خەڵک بە شێوەیەکی قێزەون دەوڵەمەندتر دەبن و هەرگیزا و هەرگیز ئاوا باش نەلواوە بۆیان.  لە ئەمریکایەکیاندا کەسانی ساماندار زەنگینتر دەبن و پرە لە  سامان و تەماح و دەوڵەمەندییەکی خەیاڵاوی  کە وا دەکات بڵێیت کە سەردەمی زێڕین و زۆر بێگەرد دەرکەوتووە.  هاوکاتیش ئەمریکای دووەم هەیە – ئەمریکایەک کە زۆرینەی خەڵک بۆ ژیانیان  ئەم مووچە دەیانداتە دەست ئەو مووچە و هەوڵدەدەن  بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییە زۆر سەرەتاییەکانی ژیان، وەك  خۆراک، چاودێری تەندروستی، خانووبەرە و پەروەردە لە دەستەویەخەدابن.

ڕاستییە سادەکە ئەوەیە کە پێشتر لە مێژووی ئێمەدا ئەوەندە کەس خاوەنی ئەوەندە سامان و دەسەڵات نەبووە کە لە کاتێکدا زۆرێک لە بێ هیوایی ئابووریدا دەژین. لە ئەمریکای یەکەمدا، پیاوێک – ئیلۆن ماسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە، کە خاوەنی زیاتر لە 480 ملیار دۆلارە، خاوەنی سامانی زیاترە لە 52%ی خێزانەکانی ئەمریکایە.  دواتریش ماسك 290 ملیۆن دۆلاری بۆ هێنانی ترەمپ بۆ ناو کۆشکی سپی خەرج کرد، کە لە ڕۆژی هەڵبژاردنەوە زیاتر لە 180 ملیار دۆلار دەوڵەمەندتر بوو. ئەوەش بەدەستهێنانێکی زۆر باشە لەسەر وەبەرهێنانەکەی. بەڵام وادیارە هەر ئەوە بەس نییە بۆ ماسک. بۆ ئەوەی مۆتیڤێکی وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار هەبێت، دەستەی کارگێڕی تێسلا پێشنیاری کرد کە پاکێجی مووچەی یەک تریلۆن دۆلاری پێبدرێت، تریلۆنێك دۆلار  ئەگەر هەندێک ئامانجی بەدیهێنا.

 جێف بیزۆس چوارەم دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە و سامانەکەی 232 ملیار دۆلارە. دەتوانێت بە کەشتی بەرەو ڤێنس بە یەختەکەی کە 500 ملیۆن دۆلارە سەوڵ لێدات بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی کە 50 ملیۆن دۆلار تێچوویەتی.  لەوێ ئەڵقەیەکی 3-5 ملیۆن دۆلاری بە هاوسەرەکەی بەخشی  – چونکە لەنێو ئەم شتانەی تردا ، ڕێژەی باجی فیعلی کە لەسەر ئەوە  تەنها 1.1% .

مارک زوکێربێرگ، سێیەم دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە، سامانەکەی 258 ملیار دۆلارە. ئەو 110 ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە بۆ کڕینی 11 خانوو لە شاری پالۆ ئاڵتۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بۆ دروستکردنی یەکەیەکی تایبەتی خۆی، هەروەها 270 ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ زیاتر لە 2300 ئەکر زەوی لە هاوایی لەگەڵ بنکەرێکی ژێرزەمینیی 5000 پێی چوارگۆشە و سێ یەخت کە بەپێی زانیارییەکان بەهای زیاتر لە 530 ملیۆن دۆلارە.

لاری ئێلیسۆن، دووەم دەوڵەمەندترین کەسی جیهان – کە سەرمایەکەی 377 ملیار دۆلارە – لەم دواییانەدا لە یەک ڕۆژدا نزیکەی 100 ملیار دۆلار دەوڵەمەندتر بوو. خاوەنی دوورگەیەکی تایبەتە لە هاوایی لەگەڵ بەلەمێکی فڕۆکەی جێت، ئێستاش دەوترێت هەوڵی کڕینی کۆمپانیا گەورەکانی میدیای وەک وارنەر برۆس و سی ئێن ئێن دەدات.

تەنها ئەم چوار پیاوە بەیەکەوە سامانیان  زیاترە لە 1.3 تریلۆن دۆلارە. بەڵام ئەوە بە تەنها هەر ئەوان نین. ئێستا 1%ی ئەوانەی کە لەسەرەوەی کۆمەڵەوەن  خاوەنی سامانی زیاترن لە 93%ی خەڵکەکەی کە لە خوارەوەی کۆمەڵن. ئەو 1%یە لە جیهانێکدا دەژین کە بە تەواوی لە ئەمریکییە ئاساییەکان دوورخراوەتەوە. ئەوان سواری میترۆی قەرەباڵغ نابن بۆ ئەوەی بچنە سەر کارەکانیان، یان لەناو قەرەباڵغی هاتوچۆ ناکەونە ناو ترافیکەوە بۆ ئەوەی بگەنە ماڵەوە. ئەوان بە فڕۆکەی تایبەت و هێلیکۆپتەر کە خاوەنیانن دێن و دەچن. لە سەرانسەری جیهان لە کۆشکەکاندا دەژین، منداڵەکانیان دەنێرن بۆ نوخبەترین قوتابخانە ئەهلیەکان و لە دوورگەکانی خۆیان پشوو دەدەن. ئەوان بۆ خۆشی خۆیان ، چەند ملیۆنێك دۆلار خەرج دەکەن بۆ ئەوەی بە کەشتییە موشەکییەکانی خۆیانەوە بفڕن بۆ بۆشایی ئاسمان.

هەر ئەوە نییە پاشان ئەمریکای تریش ، دووهەمیش، هەیە، کە زۆرینەی ڕەهای گەلەکەمان تێیدا دەژین. بۆ ئەوان ئابووری تەنیا تێشکاو نییە، بەڵکو لە داڕماندایە. لەم ئەمریکایەدا سەرەڕای زیادبوونی بەرفراوانی بەرهەمهێنانی کرێکاران، کرێی هەفتانەی ڕاستەقینە بۆ کرێکاری ئاسایی ئەمریکی ئەمڕۆ کەمترە لە چاو زیاتر لە 52 ساڵ لەمەوبەر. لەم ئەمریکایەدا، خەڵک توانای سەردانی پزیشکیان نییە (ئەگەر ئەوەندە  بەختەوەر بن پزیشێکێك بدۆزنەوە) .  لەمانەش زیاتر لە نیوەی داهاتە سنووردارەکانیان بە کرێ یان سلفەی عەقاری خانووەکانیان دەدەن و ناتوانن تێچووی گرانبەهای چاودێری منداڵان بدەن یان منداڵەکانیان بنێرن بۆ کۆلێژ.

لەم ئەمریکایە نرخی سەوزە و میوە و خواردنە تەندروستەکانی تر بۆ زۆر کەس لە دەرەوەی بودجەیانە .  بۆ زۆربەی ئەمریکییەکان سیستەمەکە تەنها تێنەشکاوە، بەڵکو لە ڕووخاندایە و تادێت لە ژیانی جیهانی سێیەم دەچێت. هەموو کەسێک پێویستی بە چاودێری تەندروستی هەیە. بەڵام ئەمڕۆ زیاتر لە 85 ملیۆن ئەمریکی تەئمینی تەندروستییان نییە یان تەئمینەکەیان زۆر کەمە و لە سای حوکمداریی ترامپدا بە بڕی 15 ملیۆینی دیکە ئەم ژمارەیە زیادی کردووە ئەمەش ئەو  پرۆژەیەی ترامپە کە پێی دەڵێن پرۆژەی، یا لائیحەی  گەورە و جوان.

هەموو کەسێک پێویستی بە خانووبەرەیە ، بەڵام ئەمڕۆ نزیکەی 800 هەزار ئەمریکی بێ ماڵ و حاڵن و زیاتر لە 20 ملیۆن ماڵ زیاتر لە 50%ی داهاتە سنووردارەکانیان بە کرێ یان سلفەی عەقاری خانووکانیان دەدەن. لە ساڵی 2000 وە تێکڕای کرێی خانوو زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە و نرخی خانویەکی مامناوەندی بۆ زیاتر لە 435 هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە.

هەموو کەسێک پێویستی بە پەروەردەیەکی شایستە هەیە. بەڵام ئەمڕۆ سیستەمی چاودێری منداڵانمان تێشکاوە و بە شێوەیەکی باوەڕ پێنەکراو گرانە. زۆرێک لە قوتابخانە حکومییەکانمان وێرانن و مامۆستایان کەم مووچە و کەم بەهان و خوێندکارانی ئەمریکی لە بیرکاری و زانست و خوێندنەوە بە بەراورد لەگەڵ هاوتەمەنە نێودەوڵەتییەکانیان لە دواوەن.  خوێندنی کۆلێژ بۆ ملیۆنان کەس ناتوانرێت و قوتابخانە پیشەییەکان شکست دەهێنن لە ڕاهێنانی ئەو کارمەند وکرێکارانەی کە زۆر پێویستمانە. هەموو کەسێک پێویستی بە خانەنشینییەکی مسۆگەر و پارێزراو هەیە. بەڵام نزیکەی نیوەی کرێکارە بەتەمەنەکان هیچ پاشەکەوتێکی خانەنشینییان نییە و هیچ بیرۆکەیەکیان نییە کە چۆن هەرگیز بە هیچ پارچەیەکی کەرامەت و ڕێزەوە خانەنشین دەبن. هاوکات 22%ی کەسانی بەساڵاچوو هەوڵدەدەن بە داهاتێکی کەمتر لە 15 هەزار دۆلار لە ساڵێکدا بژین.

بەسە بەس

 وەک دادوەری دادگای باڵا لویس براندیس لە ساڵی 1933 دا وتی: دەتوانین دیموکراسی لەم وڵاتەدا هەبێت یان دەتوانین سامانێکی گەورەمان لە دەستی کەم کەسەکاندا چڕبێتەوە، بەڵام ناتوانین هەردووکیانمان هەبێت. ئەو هۆشدارییە لەمڕۆدا پەیوەندیدارترە. لەم ساتەوەختە سەرەکییەی مێژووی ئەمریکادا، دەبێت حکومەتێک و ئابوورییەک دروست بکەین کە بۆ هەمووان کار بکات، یان بەردەوام دەبین لە خلیسکان بۆ ئۆلیگارشی – کە چینی ملیاردێر حکومەتەکەمان و ئابووریمان و داهاتوومان کۆنترۆڵ دەکات. با بە هاوئەمریکییەکانم بڵێم: دەزانم ژیانی ڕۆژانە دەتوانێت کاریگەری هەبێت، بەڵام نابێت ڕێگە بە خۆمان بدەین کە بکەوینە نائومێدی. ئەگەر ڕێگە نەدەین لە لایەن ترەمپ و هاوپەیمانەکانی ئۆلیگارشیەوە دابەش بین، دەتوانین ئەو ڕێگایە بگۆڕین کە لەسەری دەڕۆین. هەڵبژاردنەکە ڕوونە. با پێکەوە بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بوەستین.

…………….

*بۆ زانینی بارودۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵکی لە ئەمەریکا بە پێویستیم زانی کە ئەم وتارە وەرگێرمە سەر زمانی کوردی کە لە 24ی سێبتەمبەردا لە لایەن بێرنی سێندەر، سێنەتای ئەمەریکی ،  لە ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی دا بڵاوی کردۆتەوە.  دیارە من لەگەڵ ئایدیای ئەودا نیم کە بە گۆڕینی حکومەت دەکرێت خەڵکی لەو بارودۆخە ڕزگاری ببێت.

چالاکی تیرۆریستی یاخود چالاکی ڕاستەوخۆ؟

Zaher Baher

12/10/2025

هەندێك کەس گروپی Palestine Action بە گروپێکی تیرۆریست و ڕایسست  دەزانێت بێ ئەوەی کە هیچ زانیارییەکیان لەسەر گروپەکە هەبێت .  تکایە تەماشای ئەم چەند دێڕەی خوارەوە بکە لەسەر ئەو گروپە:

لە یەكێك لە چالاکییەکانی ئەم گروپە لە مانگی تەموزدا لە RAF Brize Norton، کە چالاکوانان بۆیەی سووریان ڕژاندە  ناو بزوێنەری فڕۆکەیەکی ڤۆیجەر ، ئیدی ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە حکومەت و بە تایبەتی وەزیری ناوخۆ و پۆلیس بە فرە دەنگی پەڕلەمانتاران ئەم گروپە بە گر وپێکی تیرۆریستی هاوشانی ئەلقاعیدە و تالیبان و داعش و بوکوحەرام شەبابی سۆماڵ بدەنە قەڵەم ، ئێستا نەک تەنها بەشداریکردن یان پشتگیریکردن لە کردەوەکانی گروپەکە، بەڵکو لە هەر شێوەیەکدا پەیوەندی بەو گروپەوە هەبێت، تەنانەت لەڕێگەی هێما یان دەربڕینی زارەکی هاودەنگییەوە، دەبیتە تاوانێکی تاوانکاری. لەئەنجامی ئەمەشدا تا ئێستا زیاتر لە 1500 کەس دەستگیرکراون .

 لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە، ئەم گروپە دروست بووە زیاتر لە ٣٠٠ چالاکیی تێکدان و داگیرکاری لە دژی کۆمپانیاکانی چەک کە بنکەکانیان لە بەریتانیا ئەنجامداوە کردووە، بەتایبەتی کۆمپانیای ئێلبیت سیستەم کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەک بۆ ئیسرائیل دابین دەکات. چالاکییەکانی ئەم گروپە بریتی بوون لە داگیرکردنی شوێنە دیارەکانی هاوکاری ئیسرائیل و داخستنی کارگەکان و دەستێوەردانی هێمادار وەک تێکدانی وێنەیەکی ئێرل بالفۆر لە کامبریج.

ئەم چالاکییانە بوونەتە هۆی زیانگەیاندن بە ملیۆنان پاوەند و داخستنی شوێنەکان بە زۆر، بوونەتە هۆی ئەوەی وەبەرهێنەران و دابینکەران واز لە کۆمپانیاکە بهێنن و بەشداریکردنی بەریتانیا لە کۆمەڵکوژی غەززەدا بە ئاشکرا بە خەڵك ناساندووە.

 ڕەنگە خەڵک لەگەڵ ئەو تاکتیکانەدا بن یان نا، بەڵام ڕاپرسییەکی ئەم دواییەی YouGov دەریخستووە کە لەسەدا ٥٥ی خەڵکی بەریتانیا دژی هەڵمەتی سەربازی ئیسرائیلن لە غەززە، لەسەدا ٤٥ی گەورەساڵانی بەریتانیا بە جینۆسایدی دەناسن.

کەواتە بۆچی حکومەت ئەوەندە حەزی لە قەدەغەکردنی چالاکییەکانی ئەم گروپە کرد وەك تیرۆریست دەیناسێنێت؟ ئایا دەکرێت کاریگەری لۆبییەکی بەهێزی لایەنگری ئیسرائیل بێت؟ ڕاپۆرتە نهێنییەکانی بەریتانیا لە شوباتی ٢٠٢٤ ئاشکرایان کردووە کە ٢٠%، نزیکەی ٨٠ پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران کە ١٣ ئەندامی کابینەکەی تێدایە، پارەیان لە گروپ یان کەسانی لایەنگری ئیسرائیل وەرگرتووە، کە کۆی گشتی ٢٨٠ هەزار پاوەندە وەک بەخشین.

کەواتە کێ لێرەدا تیرۆریستە و هاوکاری تیرۆریستی دەوڵەتی دەکات؟ !! هەروەها ئەو چالاکییانە کاری تیرۆریستییە کە ئەم گروپە دەیکەن یاخود چالاکی ڕاستەوخۆ.

For the ninth consecutive night, hundreds of Moroccans demonstrated*

06/10/2025

For the ninth consecutive night, young Moroccans took to the streets in cities across the country on Sunday, demanding an end to corruption and a change of government. The demonstrations, organized by the GenZ 212 group on social networks and whose founders are unknown, have swept the once very stable North African country since September Protesters are calling for reforms in social services, particularly health and education, and expressing anger at social inequality.

 According to live Moroccan media broadcasts, demonstrators gathered in the working class neighborhood of Fida in Casablanca and demanded the resignation of Prime Minister Aziz Akhnoush. Media also showed that similar slogans were chanted in the northern city of Titwan, where hundreds of people gathered.

In the capital Rabat, about 100 demonstrators gathered in front of the country’s parliament, shouting “the government is corrupt. “Reforms in the health and education sectors are very necessary. We know this will take time, but we have to start somewhere,” Imrani, 20, said at the demonstration.

 GenZ 212, which has more than 180,000 members on the social networking site Discord, emphasizes the peaceful nature of its demonstrations and the rallies have so far been generally non-violent. But local reports said there was violence in several small towns after Wednesday’s demonstrations. That night, three people were killed by security forces in what authorities called a “legitimate defense” after protesters allegedly tried to attack a base in the village of Laqlia.

 The protests follow rallies that erupted in several cities in mid-September after news broke that eight pregnant women had died at a public hospital in Agadir for childbirth surgery. Protesters see the deaths as evidence of shortcomings in the public health sector, which has sparked wider protests about social inequality.

* The Rudaw Digital

بەرزکردنەوەی حەوت وشە و سزاکەی

05/10/2025

ئەوانەی کە وا دەزانن کە ئازادیی لە بریتانیادا هەیە و حکومەتی پارتی کرێکاران ، لەیببەر، پارێزگاری لە مافی ئازدیی لە دەربڕین جموجوڵی موعارەزەی حکومەتەکە و سیستەمەکە دەکات و باشترە لە پارتی موحافیزینی بریتانی، با تەنها سەرنجێکی ئەم پۆستە بدەن و هیچی تر.

دوای شەڕەکەی ئیسرائیل و حەماس ، کە دواتر بوو بە کارەسات بۆ فەلەستینییەکان و هیچ بەهایەکی مرۆڤی و سروشت نەما و نەهێڵرا و بەربەرێتی حکومەتی ئیسرائیل و ئەمەریکا و بریتانیا و سەرجەمی حکومەتە ئەوروپییەکان و ناتۆ بە ئاشکرا و ڕوونی دەرکەوت ،  گروپێک بۆ پشتگیری فەلەستینییەکان و دژ بە شەر بە ناوی ‘ Palestine Action. ‘  دروست بوو .  یەکێك لە چالاکییەکانیان پێش مانگی تەموزی ئەمساڵ چەند کەسێکیان دزەیان کرد و چوونە ناو فڕۆکاخانەیەکی سەربازی و توانییان دوو تەیارەی جێتی جەنگی بە چەند پەڵەیەك بۆیاخی ڕەنگاو ڕەنگیان بکەن . 

ئەمە بووە بیانویەك بۆ حکومەت و سیاسییەکانی بریتانیا کە یاسایەك دابنێن ئەو گروپە بە گروپێکی تیرۆریستی بدەنە قەڵەم و بیخەنە ڕیزی داعش و تالیبان و ئەلقاعیدە و و شەباب  و بوکوحەرام  و … تد هەموو چالاکییەکیان لێ قەدەخە بکەن.  بەڵام ئەم گروپە هەر کۆڵی نەدا و بە بەردەوامی خەڵکی دیکەیان پێوە دەنیشتەوە و زۆربەی ڕۆژانی شەمە خۆپیاشاندانیان دەکرد .

پۆلیس  هەر کەسێك دروشمی ( I oppose Genocide I support Palastine Action من دژ بە جینۆسایدم، من پاڵپشتی چالاکی فەلەستینی دەکەم ) هەڵگرێت ئیتر مافی گرتنی هەیە ،  واتە  ئەم حەوت وشەیە بڤەیە و مەترسی 12 ساڵ بەندیخانە وتۆمارکردنی ناوەکەی لە لیستی ڕەشدا بۆ دەستکەوتنی کار و زیادکردنی سزاکەی لە کردنی هەر تاوانێکدا لە داهاتوودا بە ناوچەوانەوەیە.

تاکو ئێستا نزیکەی 1500 کەس لەوانە کە ئەو دروشمەیان لە خۆپیشاندانەکاندا بەرزکردۆتەوە دەستبەسەر کراون.  دوێنی شەمە 488 کەسیان لە سێنتەری لەندەندا لێ دەستبەسەر کرن کە بچوکترینیان تەمەنی 18 ساڵ و گەورەترینیان 89 ساڵ بوو .

پاولا دۆدز یەكێك لەڕێکخەرەکانی چالاکییەکە  وتی: “بەسە بەس. پێویستە سەرنجمان لەسەر سەلامەتی خەڵک بێت لە کاتێکدا وڵاتەکە لە ئامادەباشییەکی بەرزدایە لە هێرشێکی تیرۆریستی و لەبری ئەوەی  ئەفسەرە پۆلیسەرکان  ڕادەکێشرێن بۆ ئاسانکاری ئەم ناڕەزایەتییە بێوچانە.  ئێمە کەوتوینەتە بەر هێڕشی دژایەتیکردنی تیرۆریزم .  ئەمە چۆن دەبێت ڕاست بێت؟”

گەورەترین سەندیکای کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆی ئاسمانی فەرەنسا بەناوی SNCTA مانگرتنی ڕاگەیاند

04/10/2025

مانگرتنەکە لە ڕۆژی ٧ تا ١٠ی ئەم مانگەوە ئەنجام دەدرێت و ئەمەش کارایی تەواوی لەسەر سەرانسەری ئاسمانی ڕۆژئاوای ئەوروپادا دەبێت .

هێڵە ئاسمانییەکان بە تەواوی نازانن چەند لە گەشتەکانیان پێویستە هەڵبوەشێننەوە تا ئەو کاتەی مانگرتنەکە پشتڕاست نەکرێتەوە و نزیکە لە دەستپێکردن، بەڵام مایکڵ ئۆلیری سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، کۆمپانیای Ryanair وتی پێشبینی دەکات کە ڕۆژانە تا تا ٦٠٠ گەشت/ فڕین هەڵبوەشێنێتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر تا ١٠٠ هەزار سەرنشینی فڕۆکەی Ryanair دەبێت.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، مایکل ئۆلیری، داواکارییەکانی بۆ یەکێتی ئەوروپا دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی گەشتە ئاسمانییەکان لە هەڵمەتێکی درێژخایەندا بۆ کەمکردنەوەی کارایی مانگرتنەکانی کۆمپانیای ATC. مانگرتنەکان بەو مانایەیە کە گەشتە ئاسمانییەکان لە بەریتانیا بۆ فەرەنسا و شوێنەکانی کە خەڵک بۆ پشوودان دەچێت وەک ئیسپانیا و ئیتاڵیا و یۆنان کاریگەرییان لەسەر دەبێت، چونکە فڕۆکەکان بەسەر فەرەنسادا دەڕۆن.

هێشتا هێڵە ئاسمانییەکانی دیکە ژمارەیەکیان لەسەر ئەگەری پچڕان یاخود هەڵوەشاندنەوەی هاتووچۆکان ی دانەناوە. ڕۆژی پێنجشەممە نزیکەی 30 گەشتی کۆمپانیای Ryanair هەڵوەشێندرانەوە، لەنێویاندا هەندێکیان بەسەر ئاسمانی فەرەنسادا دەفڕن، ئەمەش بەهۆی مانگرتنی سەندیکا بچووکەکان. ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە 190 گەشتەکانی کە 35 هەزار سەرنشینی کۆمپانیای ڕایان ئێریان تێدابووە، دوو هەفتە لەمەوبەر لە 18ی ئەیلولدا لە مانگرتنێکی دیکەی فەرەنسادا بۆ چەند کاتژمێرێک دواکەوتوون.

لە بەیاننامەیەکدا کە شەوی چوارشەممە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاویکردەوە، ئۆلیر وتی: ناتوانین دۆخێکمان هەبێت لە یەکێتی ئەوروپا کە یەک بازاڕمان هەبێت بەڵام هەر جارێک فەرەنسییەکان مانگرتن لەو بازاڕە دادەخەین. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەوان مافی مانگرتنیان هەیە، بەڵام ئەگەر گەشتەکان هەڵبوەشێنرێنەوە ئەوا هێشتا پێویستە کە گەشتکردنەکان لە فەرەنساوە بۆ دەرەوەی و پێچەوانەکەشی بەردەوام بێت “…. . “ئێمە جارێکی دیکە داوا لە ئۆرسولا ڤۆن دێر لایین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەکەینەوە … ئەگەر ئامادە نییە بەرگری لە بازاڕی تاکەکەسی بکات، ئەگەر ئامادە نییە پارێزگاری فڕین بە ئاسماندا لە فەرەنسا و بەسەر فەرەنسا بپارێزێت، ئەوا پێویستە دەستبەرداری وەزیفەکەی بێت”

Postal workers in Canada decided to strike

27/09/2025

On Saturday afternoon, Canada Post workers went on strike following the government’s decision to end door-to-door mail delivery.

 The union says it is shocked by the government’s decision on the government’s decree on sweeping changes in the national service. The union, which represents Canada Post employees, described the proposed changes as an “attack” on workers who have struggled to compete with an increase in low-fee private delivery services .

The strike, announced late Thursday by the union, marks the second time in the last 12 months that the country’s postal service has stopped for the duration of the strike with mail and parcels being stopped and no delivery and no new items accepted.

For more than 20 months, protracted negotiations between the union and the Postal Service have continued with no clear agreement in sight. The Postal Service has struggled against the rise of private services driven by delivery that work more often and at a lower cost. Mail delivery, which peaked in 2006, has also slowed dramatically.

کرێکارانی پۆست لە کەنەدا بڕیاری مانگرتنیان دا

27/09/2025

ڕۆژی ٥شەمە پاشنیوەڕۆکەی کرێکارانی پۆستی کەنەدا بڕیاری مانگرتنیان دا دوای بڕیارەکەی حکومەت کە بڕیاری کۆتاییهێنانی بە بردنی پۆست بۆ ماڵ بە ماڵ هێنا.  نقابە دەڵێت بە بڕیارەکەی حکومەت سەبارەت بە فرمانەکەی حکومەت لە  گۆڕانکارییە بەرفراوانەکان لە خزمەتگوزاری نیشتمانیدا توشی شۆک بووە.

 سەندیکاکە کە نوێنەرایەتی کارمەندانی پۆستی کەنەدا دەکات، گۆڕانکارییە پێشنیار کراوەکانی بە “هێرشێک” بۆ سەر کرێکارەکانی وەسف کردووە کە کێشەیان هەبووە بۆ ڕکابەریکردن لەگەڵ زیادبوونی خزمەتگوزارییەکانی کە بە دیلیڤەری تایبەت  دەکرێت بە کرێیەکی کەم .

 مانگرتنەکە کە درەنگانی ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن سەندیکاکەوە ڕاگەیەندرا، دووەم جارە لە ماوەی ١٢ مانگی ڕابردوودا کە خزمەتگوزاری پۆستی وڵاتەکە وەستابێت بۆ ماوەی مانگرتنەکە پۆست و پارسێل  دەوەستێنرێن و ناگەیەنرێت و هیچ شتێکی نوێش وەرناگیرێت.

زیاتر لە ٢٠ مانگە دانوستانە درێژخایەنەکانی نێوان سەندیکا و خزمەتگوزاری پۆستە بەردەوامە و هیچ ڕێککەوتنێکی ڕوون لەبەرچاو نەگیراوە. خزمەتگوزاری پۆست لە دژی سەرهەڵدانی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت کە لە ڕێگەی دیلیڤەرییەوە کە زیاتر و بە تێچووی کەمتر کاردەکەن، خەباتی کردووە. هەروەها گەیاندنی نامە کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا گەیشتە لوتکە، بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش خاو بووەتەوە.