ساڵانە جگە لە کۆبوونەوەی لوتکەیی سەبارەت بە ژینگە و پاراستنی و کەمکردنەوە پیسی و غازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بە سەدەها کۆبونەوەی وەزیران کۆبونەوەی لاوەکی و سمینیار و قسەو باس و لیدوان لەسەر ژینگە و پاراستنی دەکرێت، بەڵام هەرگیز نەیتوانیوە و ناتوانێت سەرمایەداری و سەرمایەداران لە وێرانکردنی ژینگە و برسیکردنی خەڵکانێکی زۆر و بڕیادان و کردنی جەنگگەلێکی زۆر بوەستێنێت .
لە راستیدا ژیان لە بریتانیادا و تا ڕادەیەكیش دڵنیام لە زۆر شوێنی دیکەشدا ساڵ بە ساڵ گرانتر دەبێت . من قسە لەسەر جەنگ و تەسککردنەوەی ئازادییەکان و فراوانکردن و لقوپۆپ لێبوونەوەی یاسا و ڕۆڵی چەمکی دژە تیرۆر و دژە سامیست و دژە ئیسلام و تەشەکردنی ڕایسیزم و فاشیسیزم ناکەم…. تد
من تەنها قسە لەسەر گرانبوون، چوونەسەرەوەی تێچووەکانی ژیان بە خواردن و خواردنەوە و پۆشاکەوە دەکەم . ئەمڕۆ ، دوو شەمە، 01/04 ڕاستە کرێی لانی کەمی کرێکار لە ئەمڕۆوە لە لە 10 پاوەند و 42 سێنتەوە بۆ 11 پاوەند و 44 سێنت لە سەعاتێکدا بەرزکرایەوە ، ڕاستە کە پارەی خانەنشینی بە ڕیژەی لە سەدا 8.5 ، بیمەکانیش تا رادەیەك سەرکەوتوون. هەر ئاواش ڕاستە پارەی وزەش زۆر بە کەمی شتێك دابەزیوە بەڵام لە چاو پێش جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیاوە هیچ نییە. ئەم زێدەکرێیە و پارەی خانەنشینی و زیادبوونی بیمەکان بە هیچ شێوەیەك بەراورد ناکرێت لەگەڵ زیادبوونی نرخی هەموو شتێکی دیکەدا . با لێرەدا داتاکان کە ئەمڕۆ بڵاوکراونەتەوە پیشانمان بدەن :
هاوپشتیان و لایەنگرانی فەلەستین ئەمڕۆ لە لەندەن دایان بەسەر ئۆفیسی بزنس و بازرگانی حکومەتی بریتانییدا و دەرگای سەرەکی چوونەژوورەوەیان داگیر کرد بەهۆی پەیوەندییەکانیییەوە سەبارەت بە دابینکردنی چەك بۆ ئیسرائیل.
ماوەیەك توانییان بمێننەوە هەتاکو پۆلیس گەیشت و بڵاوەی پێکردن . لەو کاتەدا کە لەوێ بوون ئەم دروسشمە ڕێگە پێنەدراوەیان دەوتەوە ” لە ڕوبارەوە بۆ دەریا فەلەستین ئازاد دەبێت from the river to the sea, Palestine will be free “
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.