25/03/2024
بەشی تەندروستی بریتانیا کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەم دامەزرنێرا دامەزراەیەکی خزمەتگووزاری گەورە و گرنگی بریتانیا بووە. بە داخەوە سیاسەتی حکومەتەکانی حیزبی موحافیزین و پارتی لەیبەر [ کرێکاران] کە لە سەر حوکم بوون وردە وردە کلك و گوێیان کردووە بە فرۆشتنی هەندێکیان و بە ئەهلیکردنی هەندێکی تریان و داخسنتی بەشێک لە خەستەخانەکان وەکو بەشی لەدایکبوونی منداڵان و بەشی ئیمێرجنسی و بەشەکانی گەلێك لە نەخۆشی شێرپەنجە کە پێویستیان بە دکتۆری شارەزا و پسپۆڕە لەگەڵ دوو یا سێ خەستەخانەی دیکەدا کردونیان بەیەك .
لە لایەکی دیکەشەوە دەستگرتنەوەی پارەی پێویست لە خەستەخانەکان و بیرۆکراتییەتی ئیدارەی خەستەخانەکان و زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان بە تایبەت هاتنی خەڵکانی بێیانە … هەموو ئەمانە لە پاڵ نەدانی پارەی تەواو بە نێرس و دکتۆرەکان وای کردووە کە زۆرێک لە دکتۆرەکان و ددکتۆری شارەزا و پسپۆڕ کارەکانیان بەجێبهێڵن و یا بچن لە خەستەخانە ئەهلییەکاندا کار بکەن یاخود کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی وەکوە ئوسترالیا و ئەمەریکا و هەندێك وڵاتی ئەوروپی کە بارودۆخی کارکردن و بەرزی موچە لەوێ باشترە لە بریتانیا.
لە دووساڵی 2022 و 2023 دا 12،400 نێرس کارەکانیان بەجێهێلاوە هەم لەبەر کەمی موچە و هەم لەبەر زۆری کار و کاتی درێژی سەر کار . هەر بە تەنها لە ساڵی 2023 دا 8،680 نێرس دەستبەرداری کارەکانیان بوون. بەو هۆیەوە لە ئێستادا بەشی تەندروستی 40 هەزار نێرسی پێویستە لەگەڵ 5 هەزار دکتۆردا .
بە گوێرەی دەیتایەکی نوێ دەرکەوتووە کە لە کاتێکدا نێرسێك / پەرستارێک لە بەریتانیا بە تێکڕا ساڵانە 46 هەزار دۆلار (36،500 پاوەند) داهاتی هەیە – بە شێوەیەکی بەرچاو کەمترە لە ئوسترالیا (71 هەزار دۆلار یان 56 هەزار و 350 پاوەند)، نیوزلەندا (57 هەزار دۆلار یان 45 هەزار پاوەند) و ئەمریکا ( 84 هەزار و 900 دۆلار یان 67 هەزار پاوەند). لبێ گومان قسە لەسەر نێرسی شارەزا و خاوەنئەزموونە ، نەك ئەوانەی کە تازە دەستبەکار دەبن یا خزمەتیان کەمە.
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.