All posts by azadebram

مانگرتنی کرێکارانی نایجیریا

04/06/2024

ئەوەی کە ڕوونە و هیچ بەڵگە و پشتڕاستکردنەوەیەکی نەویستووە و ناوێت پرسی هەڵبژاردنە کە لە هیچ شوێنێکی ئەم دونیایەدا لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا گۆڕانکاری بنەڕەتی نەکردووە زۆر کاتیش کۆمەڵی بەرە و کارەساتی زیاتر بردووە.

یەكێك لەو وڵاتانە نایجیریایە کە لە هەڵبژاردنی جاری پێشوودا وەکو هەموو جارەکانی دیکە و هەموو وڵاتێکی دیکە بە بەڵێنی بریقەدار و قسەی بێ بەڵگە توانیویانە خەڵکانێکی زۆر ئالوودەی دەنگدان بکات و دەنگ  بۆ سەرۆکی نوێ بۆلە ئەحمەد ‘ لە 29/05/2023 دا، هەڵبژێڕرا کە گوایە دەتوانێت ژیانی خەڵکی لە ڕوی ئابوورییەوە بگۆڕێت و ئاسایشی کۆمەڵایەتیشیان لە بەرانبەر بوکو حەرامدا بۆ دابین بکات . بەڵام پاش دوو ساڵ ژیان بەرەو خراپتر ڕۆیشتووە ، ئاسایش دابین نەکرا ، نرخی سووتەمەنی پاش هەلوەشاندنەوەی هاوکاری حکومەت کە زیات لە 7 ملیۆن پاوەند بوو  بۆ سووتەمەنی ، تێچوی کەرەسەکانی ژیان چوونەتە سەرەوە ، قەرزی نوێی ئایجیریا لە بانقی جیهانی بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار زامن کرا و … زۆری تر .

نقابەی مەرکەزی نایجیری چی تر نەیتوانی چاوەڕوانیی بکات بۆیە دوای دانیشتنی ڕۆژی هەینی ڕابوردوو ، 31/05 لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتدا نەگەیشتنە ئەنجامێك بانگەشەی مانگرتنی بە بەردەوامی، واتتە نادیار کە ڕؤژی کۆتاییهێنان دیاری نەکراوە، کرد تاکو حکومەت ئامادە دبێت بە زیادکردنی لانی کەمی کرێ کە لە ساڵی 2019 وە تەنها لە مانگێکدا 15 پاوەندی بریتانییە.  ئەم ڕێکەکەوتنەی نێوانی نقابە و حکومەت لە کۆتایی مانگی نیساندا کۆتایی هات و ئێستا نقابە داوی بەرزبوونەوەی دەکەن بۆ ڕێژەی 257 پاوەند لە مانگێکدا.

مانگرتنەکان لە ئێستادا ئەم شوێنانەی گرتۆتەوە : وێستگەکانی کارەبا داخران و گەشتەکان ڕاگیران و دەروازەکانی پەرلەمان گیران وەک ناڕەزایەتییەک لەسەر کەمترین مووچە.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی ناوخۆیی دەیلی تراست بڵاویکردەوە، لقەکەی نقابەی NLC لەناو ئەنجومەنی یاسادانانی نیشتمانیدا کارەبا و ئاوی هەردوو ئەنجومەنی پەرلەمان بڕیوە. هەروەها هەواڵی داخستنی بانک و نەخۆشخانەکان لە ژمارەیەک ویلایەتدا بڵاوبووەتەوە.

 لە دوێنێوە ، دووشەمە، نقابە سەرەکییەکانی کرێکارانی نەیجیریا تۆڕی کارەبای نیشتمانییان داخستووە و کارەکانی فڕۆکەخانە و  هێڵە ئاسمانییەکانیان پەکخستووە و دەروازەکانی پەرلەمانیان داخستووە، لەکاتێکدا دەستیان بە مانگرتنی نادیار کردووە بەهۆی ڕێکنەکەوتنی حکومەت لەسەر کەمترین مووچە.

May be an image of 1 person

جێگای نیگەرانی و دڵتەنگییە

زاهیر باهیر

31/05/2024

جێگای نیگەرانی و دڵتەنگییە کە لە کاتێکدا سەرمایەداری لە بریتانیادا هەرگیز ئەوەندە بەهێز نەبووە و کارایی خۆی لەسەر کۆمەڵ بە تاک و خێزانی و کارگەرییەوە دانەناوە ، کەچی چینی کرێکاران کە بەدینەمۆی شۆڕش و ئامراز و چینی ڕاگوێزەری کۆمەڵی سۆشیالیستی بەرەو کۆمینزم پێشبینی لێدەکرا، داخوازییەکانی ئەوەندە سادە و ساکار بووەتەوە کە مایەی خەم و پەژارە و بێ ئومێدیی بێت .

گەر چی نقابە لێرە هەر ئەو نقابانەیە کە لە شوێنەکانی دیکە نوێنەرایەتی کرێکاران دەکەن هەمووشمان دەزانین کە ڕۆڵیان چییە ‘ نە شیش بسوتێ و نە کەباب’  لەگەڵ ئەوەشدا بەڕای من هۆشیارترین کرێکار ئەندامێتی ، ئەوانەی کە ئەندامی نقابە نین و نایانەوێت هۆکاری جیا جیایان هەیە ، بەڵام هیچ کام لەوانە هۆکارەکەیان ئەوە نییە کە نقابە کرێکاران دەخەسێنێت بە سازشەکانی کە دەیکات لە گەڵ ئیدارەی خاوەنکار و دەوڵەتدا و خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئەم سیستەمە بن.

زۆربەی نقابەکانی بریتانیا کە نوێنەرایەتی لە نیوانی 6 بۆ 7 ملیۆن کرێکار  لە سەرجەمی نزیکەی 30 ملیۆن کرێکار دەکەن ئەویش بە زۆری لە کەرتەکانی دەوڵەتدا کە لە ڕاستیدا کاریگەرترین و هەستیارترین کەرتن کە نقابە ڕۆڵێکی هەیە.  هەر لەبە ئەوەش ئەو 23 یا 24 ملیۆنە مانگرتن و ڕۆڵیان ، بە بەراورد بەو 6  بۆ 7 ملیۆنە ڕۆڵ و کاراییەکی زۆر کەمیان هەیە . 

نقابەکانی کەرتە دەوڵەتییەکان بریتین : لە کرێکارانی شارەوانی ، ئاگرکوژانەوە ، هاتوچۆ بە هەموو جۆرەکانییەوە، دائیرەی زەریبە ، مامۆستایان ، بەشی تەندروستی و پۆستی شاهانە و فڕۆکەخانەکان و   هەندێکی تریان .  راستە ئەمانە شادەماری ئابوورییان لە دەستدا نییە بەڵام ئەمان دەتوانن هەر زۆر بە ئاسانی ئابووری ئەم وڵاتە بخەنە قەیرانەوە و حکومەتیش بە ئاسانی بگۆڕن .

بەداخەوە سەرەڕای ئەو دەورە هەستیار و ئەو ڕۆڵە گرنگە  کە هەیانە، ئەمان ناتوانن هێزیان بەکاربهێنن تەنانەت بۆ ڕاگرتنی هێڕشی دەوڵەت و خاوەنکار تاکو ئەوانەشی کە بەدەستهێنراوە لێیان نەسەنرێتەوە . ئەمان لە هەوڵی ئەوەدان کە چەند ئەندامێکیان لە بۆردی ئیدارە و خاوەن پشکەکاندا هەبێت . 

لە ئێستادا کرێکارانی نقابەی  پۆستی شاهانە  ،   Royal Mail  ئەم کەرتە دەفرۆشرتێت بە کابرایەکی زۆر دەوڵەمەندی چیکی ، نقابەی کرێکارانی پۆست بە هاوکاری ئیدارەی ئیستا بۆ ماوەی 5 ساڵ لەگەڵ کابرای دەوڵەمەندی چیکیدا ڕێکەوتون کە  نەتوانێت نقابە یاساخ  بکات  لەم ماوەیەدا، 6 ڕۆژیش پۆست دابەش بکرێت ، بەڵام دوای 5 ساڵەکە کابرای چیکیی و کۆمپانیاکەی ئازادن کە چی دەکەن ، تەنانەت یاساخکردنی نقابە و کەمکردنەوەی دابەشکردنی پۆست لە 6 ڕۆژەوە بۆ 3 ڕۆژ و بەرزکردنەوەی نرخی نامە و ناردنی شت و مەك لە فرمانی ئەو کۆمپانیایەدا دەبێت لەگەڵ مامەڵەی زیادی و کەمی کرێ و مافەکانی دیکەی کرێکارەکان.

نقابەی کرێکارانی پۆست دوو داواکارییان هەیە : یەك کە نوێنەریان هەبێت لە لیژنەی بۆردەکەدا .  دوو: بڕێک لە پشکەکانی پۆستی شاهانە بۆ کرێکاران تەرخان بکرێت ئەوانیش ببنە خاوەن پشك .

ئەمە بە تەنها حاڵی کرێکارانی پۆستی شاهانە نییە ، هی زۆرێك لە بەشەکانی دیکەی کرێکارانە کە نقابە دەیەوێت کرێکارەکانی پشکیان لە بزنسەکەدا هەبێت، بەمەش یانی دڵسۆزبوونی زیاتر و کارکردنی بە شدەت تر تاکو نرخی پشکەکان زیاتر سەرکەون  .   

Nelson Mandela’s country after 30 years of freedom !!!!

28/05/2024

“We didn’t fight for this,” said a woman who was very active during the ANC’s struggle against the pre-1994 racist regime.

Thirty years after the end of apartheid, it is the world’s most unequal and most dangerous country , with almost zero economic growth in a decade, with nearly half of adults unemployed. Corruption is rampant, crime is rampant and the economy is in crisis.

 Mandela’s party admits that they have made a mistake and have not done much for the people. But will the people trust them in tomorrow’s  elections, Wednesday, 29/05???

This is despite widespread poverty, 40% high unemployment. Even three years ago, people took to the streets and expressed their grief and anger  over what was done to them, which was the burning and looting of shops. Is the election fair??  It’s a question and the answer is very obvious, but people don’t trust themselves  and don’t look for another alternative, and they forget the experience that election only changes the players, not the game. Or, as anarchist feminist Emma Goldman puts it: If elections had changed anything, they would have been banned long ago.

وڵاتەکەی نێڵسن ماندێلا و پاش 30 ساڵ ئازادیی !!!!

28/05/2024

 ئێمە بۆ ئەمە شەڕمان نەکرد”  ئەمە قسەی ژنێكی زۆر چالاکی سەردەمی خەباتی ئەی ئێن سی،یە  دژ بە ڕژێمی ڕەگەزپەرستی و نەژاد پەرستی سەردەمی پێش 1994 . دوای 30 ساڵ لە کۆتایی هاتنی ئاپارتاید، نایەکسانترین وڵاتە لە جیهاندا و  مەترسیدارترین وڵاتە ، لە ماوەی دە ساڵدا گەشەی ئابووری  نزیکەی سفرە، نزیکەی نیوەی گەورەکان بێکارن.  گەندەڵی پەرەی سەندووە، تاوان زۆرە و ئابووریش لەو پەڕی گێژاو و قەیراندایە .

  پارتەکەی  ماندێلا دان بەوەدا دەنێت کە ‘هەڵەیان  کردوەو شتێکی وایان بۆ خەڵکی نەکردووە . بەڵام ئایا خەڵک لە هەڵبژاردنی سەبینێ دا ، چوارشەمە ، 29/05 متمانەیان پێدەکاتەوە؟؟؟

ئەمە لە کاتێکدا هەژاری بەربڵاوە، بێکاری زۆرە و ڕێژەکەی لە سەدا 40 ، تەنانەت 3 ساڵ لەمەوبەر خەڵك هاتە سەر شەقام و داخی دڵی خۆی بەوەی کە بۆی کرا ڕشت  کە سوتاندن و تاڵانکردنی دووکانەکان بوو.

ئایا هەڵبژاردنەکە دادی دەدات ؟؟  پرسیارێکە و وەڵامەکەی زۆر ئاشکرایە بەڵام خەڵکی جێگرەوەیەکی دیکە شك نابەن و ناگەڕێن بە دوایدا ، ئەزموونەکانیش فەرامۆش دەکەن کە هەڵبژاردن : تەنها یاریکەرەکان دەگۆڕێت، نەك یارییەکە .  یاخود وەکو ئێما گۆڵدمانی فێمەنیستی ئەنارکست دەڵێت : ئەگەر هەڵبژاردن شتێکی بگۆڕیایە، ئەوە دەمێك بوو یاساخ کرابوو.

مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت

دوێنێ، هەینی، 24/05 لە دەروەی پاریس

25/05/2024

خۆپیشاندەران لە دەرەوەی پاریس کۆبوونەوەکانی کۆمپانیای زەبەلاحی وزە کە لە ئۆفیسی سەرەکی  ئەموندی بەڕیوە دەچوو تێکدا .  ئەمە لە کاتێکدا ڕووی دا کە  دەیان خۆپیشاندەر خۆیان گەیاندە  ناو تاوەر بلۆکی ئەموندی ، Amundi ، کە ئۆفیسی سەرەکی  یەکێکە لە گەورەترین بەڕێوەبەرانی وەبەرهێنانی وزەی جیهان جیهان و خاوەن پشکێکی سەرەکی کۆمپانیای TotalEnergies  و هەشت لە و چالاکییەدا 8 لە کارمەندە ئەمنییەکانی ئەوێ برینداربوون، لەم پرۆتێستەشدا  175 کەس لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.

ئەو چالاکوانانە دەڵێن کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی لە ڕێگەی چالاکییە گاز و نەوتییەکانییەوە بەشداری لە گەرمبوونی جیهان و لەناوبردنی جۆراوجۆری زیندەوەر  دەکات.

ڕێگرتن لە پۆلیس لە لەندەن بۆ چۆڵکردنی ئوتێلێك کە پەنابەرانی لێیە

18/05/2024

دوێنێ  هەینی، 17/05 ، بۆ جاری دووهەم پۆلیس  ویستی کە هەندێکی تر لە پەنابەران کە لە ئوتێلێکی خواروی لەندەن نیشتەجێکرابوون ببرێن بۆ کۆنە کەشتییەك بەناوی ” Bibby Stockholm ”  بۆ ئامادەکردنیان بۆ ناردنیان بۆ ڕواندە و هاوکاتیش کەمکردنەوەی کولفەیان کە ئوتێلەکە هەیەتی .

بیبی ستۆکهۆڵم لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە شوێنی نیشتەجێبوونە، چونکە وەزیرەکان هەوڵیان دەدا بەدیلێک بۆ هۆتێلە کولفە گرانەکان بدۆزنەوە لەکاتێکدا پەنابەران چاوەڕێی بڕیاردانن لەسەر داواکارییەکانیان بۆ پەنابەری..  بەڵام کەشتییەکە تووشی کێشە بووە، لەوانە بڵاوبوونەوەی بەکتریای لیجیۆنێلا لەناو کەشتییەکەدا.  لە مانگی کانوونی دووەمدا بوو کە پەنابەرێکی نێو کەشتییەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا بەهۆی نەبوونی وەڵام و خراپی بارودۆخی ژیان لەناو کەشتییەکەدا تا ئەو رادەیەی کە هەندێك لە پەڕلەمانتارەکان بە پێشێلکردنی مافە مرۆییەکانی پەناخوازانی دەیبینن.

لەو چالاکییەی خەڵکی کە کردیان کە لە سەعات 7ی سەر لەبەیانییەوە دەستی پێکرد و گردبوونەوە لەبەردەم ئوتێلەکەدا باجی خۆیان دا.  لە کۆتاییدا پۆلیس  10 کەسیانی دەستگیر کرد.  پاش ماوەیەکی زۆر دەکەوت کە پۆلیس توانیوێتی 5 پەنابەر بگوێزێتەوە بۆ ناو کەشتیەکە.

خۆپیشادەران هاواریان دەکرد  “لێرە بمێننەوە، لێرە هەوڵی کەیسەکانتان بدەن “ “پەنابەران لێرە بەخێرهاتن دەکرێن”.

گرفتی خانووبەرە واتە نیشتەجێبوون، یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی بریتانیا

17/05/2024

باوەڕمان وایە گرفتی خانووبەرە گرفتێکی گەورەیە لە سەرانسەری ئەوروپا و زۆرێك لە وڵاتانی دیکەی جیهان .  بێ گومان مەبەست لە گرفتەکە بۆ خەڵکانی هەژاراە کە دەرەقەتی کرێکەی نایەن .

ئەوەی کە گرفتی خانووبەرەی لە بریتانیادا زیاتر کردۆتە کێشەیەکی سەرەکی فرۆشتنی  خانووەکانی شارەوانی و کۆمەڵانی دیکەیە کە خانوو دروست دەکەن و بە نزیکەی کرێکەی شارەوانی کرێی لەسەر دادەنێن ، دروستکردنی ژمارەی کەمتر خانوو لە جاران، کڕنی زۆرێك لە خانوو فلات لە لایەن دەوڵەمەندە بێگانەکانەوە ، نەبوونی پارە لای شارەوانی بۆ نۆژەنکردنەوەی خانوەکان کە هەندێکیا تەمەنایان نزیکەی 100 ساڵە و ئەمەش شارەوانی ناچار کردووە لە پاڵ بوونی سیاسەتی خراپیی حکومەتدا ، کە بۆ نوسینگە و کۆمپانیا گەورەکانی کەنەدا و ئەمەریکا و ئۆسترالیا هەیە کە بێن ئەو خانوانە لە شارەوانییەکان بکڕنەوە و خانوو فلاتی ئاخر تورازی لەسەر زەوییەکی دروست بکەنەوە. دەتوانن بە نرخێكی زۆر بەرز بیفرۆشنەوە  یاخود بیدەنەوە بە کرێ ، هەرەها کەمدەرامەتی خەڵك و کەمکردنەوەی پارەی بیمەی کرێی خانوو و هەندێك هۆکاری دیکە وای کردووە کە ئەم کێشەیە لە سەرەتای ساڵی 1980 وە بە هاتنەسەر حوکـمی مارگرێت تاچەر خراپتر بێت.

لە ساڵی 1980 وە ژمارەکان دوو هێندە زیادی کردووە. لە کۆی 5 ملیۆن خانوو، 21% لە خوار ستانداردەرەوە مەزەندە دەکرێت.  بەپێی ئامارەکانی بانقی هالیفاکس لە ساڵی 2010وە تێچووی کرێی خانوو بە ڕێژەی 44.5% بەرزبووەتەوە. هەر لەو ماوەیەدا مووچە تەنها بە ڕێژەی 30.4% بەرزبووەتەوە و هەڵاوسانی پارەش بە ڕێژەی 24% بەرزبووەتەوە. .

دەرکردنی کرێچیان بە گۆێرەی برگەی یاسایی نوێ کە دەکرێت خاوەنخانوو کرێچی دەربکات بێ ئەوەی کە هەڵەیەکی هەبێت یا کردبێت ئەمە لە ساڵی رابووردووەوە زۆر زیادی کردوە .  بۆ نموونە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دەرکردنی کرێچی  بە ڕێژەی 49% زیادی کردووە لە ئینگلتەرەدا کە دەکاتە  9457 کرێجی کە زۆەبەیان خێزانن بەبێ هیچ هەڵەیەكی خۆیان لە خانووەکان دەرکراون.  ئەوەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی حەوت ساڵدا زیاتر  لە 26 هەزار کرێچی ماڵەکانیان لەدەستداوە.

گەر چی جەند ساڵێکە حکومەت بڕیاری داوە کە ئەوە یاسایە هەڵوەشێةێنتەوە (  یاسای دەرکردنی کرێچی بێ ئەوەی هەڵەیەکی هەبێت)  ، بەڵام ساڵ بە ساڵ دوای دەخەن، دواخستنەکەشی هۆکارێکی ئەوەیە کە بڕێکی زۆر لە ئەندام پەڕلەمانەکان خۆیان خاوەنخانوون ، هۆکارێکی دیکەش نوسینگە و خاوەنخانوەکان لۆبییان زۆر بە هێزە و کارایی خۆیان لەسەر حکومەت و پەڕلەمانتارەکان داناوە و ڕێگرن لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە.

توندوتیژی جیهانی و بەیەکادانەکان بوونەتە هۆی هەڵکەنرانی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان لە خودی وڵاتە خۆیدا و چونیان بۆ دەرەوەش

15/04/2024

ململانێکان لە غەززە، سودان و کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک بووەتە هۆی ئەوەی کە بە گشتی 68 ملیۆن ئاوارە لە سەرانسەری جیهاندا دروست بکات.  ئەم ئامارە تاکو کۆتایی ساڵی پارە ، 2023، کە ئەو ژمارەیەی ناچار کردووە کە ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.  ئەمەش بەرزترین ئامارە لەوەتەی 15 ساڵ لەمەوبەر داتاکان بەردەست بوون. کارەساتە سروشتییەکان 7.7 ملیۆن کەسی دیکەیان بێ ماڵ و حاڵ کردووە، ئەمەش کۆی ژمارەی ئاوارەکانی ناوخۆی (ئاوارەکان) بۆ 75.9 ملیۆن کەسی تۆمارکردووە، ئەمانە بەپێی ئەو ئامارانەن کە دوێنی 3شەمە، 14ی مانگ، لەلایەن سەنتەری چاودێری ئاوارەبوونی ناوخۆییەوە بڵاوکراونەتەوە.

جیاوازی لە نێوان ئاوارە و ئاوارەدا هەیە. بۆ نموونە غەززە 1.5ملیۆن ئاوارەبوون، یان لە ماڵی خۆیان جوڵاونە، ئەمە تا کۆتیایی ساڵی پار ، چونکە خەڵک ناچاربوون چەندین جار ماڵەکانیان چؤڵبکەن. لە ئەفریقا خواری یابانی گەورە ژمارەی ئاوارەکان زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە، لە ساڵی 2018 دا 16.5ملیۆن ئاوارە بووە و هەڵکشاوە بۆ  34.8 ملیۆن لە ساڵی 2023.  سودان 45%ی ژمارەی 19.5 ملیۆن ئاوارە لە ئەفریقادا پێکدەهێنێت.   کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی دووهەم ژمارەی ئاوارەبوونی  ساڵی پار پێكدەهێنێت.

سودان زۆربەی ئاوارەبوونەکانی پەیوەست بە ململانێکانی جەنگە ئەهلییەکەوە هی  ناوچەکەی پێکهێناوە. ئەو توندوتیژییەی لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا سەریهەڵدا، بووە هۆی 6 ملیۆن جوڵە و هەڵکەندنی نوێ لە ساڵی 2023دا – دووەم بەرزترین ئامارە لە دوای ئۆکرانیا کە  لە ساڵی 2022دا لە سەرەتای جەنگەکەدا ڕووی دا – بەمەش کۆی ژمارەی ئاوارەکانی وڵاتەکە گەیشتە 9.1 ملیۆن کەس.

ئەوەی کە بە ناوی یاخیبوونەوە  ساڵی ڕابردوو لەلایەن یاخیبووانی M23 لە کۆنگۆ  دەستیپێکرد کە لە لایەن ڕواندەدوە بەرگرییان لێدەکرێت و هەروەها بە گوێرەی میدیاکان هەر خۆیان سەر بە ڕواندەن ، ژمارەی ئاوارەکانی بۆ 6.7 ملیۆن کەس بەرزکردەوە. هەروەها ئامارەکان دەریدەخەن کە 7.2ملیۆن کەس هێشتا لە ناوخۆی سوریا ئاوارە بوون، ئەمەش دوای 10 ساڵ لە دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادانەکان و سەرەڕای خاوبوونەوەی شەڕەکان. نزیکەی 7.6 ملیۆن کەس هەر بە تەنها  لە ساڵی 2014 دا  ئاوارەبوون، ئەمانە ئەوانەن کە  تۆمارکراون.

لە یەمەن سەرەڕای ئاگربەستێک کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە مانگی نیسانی 2022 وە  بەڕێوەچووە، ژمارەی ئاوارەکانی ناوخۆ لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە چوار ملیۆن و 500 هەزار کەس خەمڵێنراوە.  ئەمە لا کاتێکدایە کە  ژمارەی ئاوارەکانی عێراق ماوەی سێ ساڵە نزیکەی یەک ملیۆن و 100 هەزار کەس بووە.

نزیکەی 40%ی پارەی پیس، نایاسایی جیهان لە لەندەن و وڵاتانی وابەستەی شا و شابانو سپی دەکرێتەوە

زاهیر باهیر

15/05/2024

نازانم بۆچی حوکمداران و سیاسییەکانی بریتانیا ئەوەندە بێ ئابرون کە خۆیان سەرجاوەی سەرەکی گەندەڵی و نەبوونی ئازادیی و نادیمۆکراتییەت و هەرچی دیارەدەی خراپ هەیە [ کە ڕەنگە لە هەندێك لە وڵاتە ئەوروپییەکاندا نەبێت ] کە لە بریتانیادا هەیە کەچی داوای شەفافی و بنبڕکردنی گەندەڵی لە وڵاتانی دیکە دەکەن!!  ئەی دەبێت نەزانن کە زۆرێك لەو وڵاتانەی کە گەندەڵی و پشێوی زۆری تێدایە کۆنە کۆڵۆنیاکانی خۆیانن هەر تەماشای عیراق، نایجیریا و پاکستان بکەن کە تۆپی گەندەڵین ؟؟

لێرە گرنگە کە قسەی کاربەدەستێکی گەورەی حکومەتی ئێرە ، جێگری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، Andrew Mitchellدەبیستن و  ڕایگەیاندووە، نزیکەی 40%ی پارە پیسەکانی/ نایاساییەکانی جیهان بە شاری لەندەن و بۆرسەی لەندەن و شوێنەکانی دیکە دا تێدەپەڕێت و لە فلتەر دەدرێت و بە جۆرێك لە جۆرەکان سپی دەکرێتەوە یا هەر بە ڕەشی دەمێنێتەوە.

Andrew Mitchell لە لێدوانێکیدا بۆ دامەزراوەی بیرمەندی بلو برایت، وتی: لەبارەی پرسی پارەی ڕەش و نایاساییەوە، گرنگە دان بەوەدا بنرێت کە بەریتانیا سەگێکی لە شەڕەکەدا هەیە. بەپێی هەندێک خەمڵاندن، 40%ی سپیکردنەوەی پارە لە سەرانسەری جیهاندا – ئەم پارانەن  کە زۆرجار لە ئەفریقا و ئەفریقییەکان لەلایەن بازرگانانی گەندەڵ و سیاسەتمەدارە چەمووشەکان و لۆردەکانی جەنگ و هتد دەدزرێت – 40%ی ئەو پارەیە لەڕێگەی لەندەن و خاکەکانی دەرەوەی وڵات و کە  وابەستەی شاو شابانوی بریتانیان دێت .”

لە ساڵی 2018 بەریتانیا یاسایەکی دەرکرد کە داوا لە حکومەت دەکات ڕەشنووسی فەرمانێک لە ئەنجومەن دەربکات کە تا ساڵی 2020 تۆماری خاوەندارێتی سودمەندەکان بسەپێنێت، ئەمەش دوای فشار و خۆڕاوەشاندنێکی هەندێك لە ئەندام پەڕلەمانتارەکانی پارتی پارێزگاران/ تۆری-یەوە بو .

 میچڵ کە ئەوکاتە پۆستی لە کابینەی حکومەتدا نەبوو و  لە پشتەوە دادەنیشت ، یەکێک بوو لە پەرلەمانتارە یاخیبووەکانی پارتی موحافزین / تۆری. دوورگەکانی ڤێرجینیا و دوورگەکانی کایمان سەبارەت بەم پارە رەشە تا ئێستا تۆمارە گشتیەکانیان نەخستۆتە ڕوو، ئێستاش ئاماژە بە بڕیارەکانی دادگای دادوەری ئەوروپا دەکەن بۆ دانانی سنووردارکردن بۆ ئەو کەسانەی کە دەتوانن بچنە ناو تۆمارەکانەوە.  هەر یەك لەم دوانەش ، The British Virgin Islands،  BVI، و دوورگەکانی کایمان کەوتوونەتە دەرەوەی بڕیارەکانی ECJ، دادگەی دادوەری  ئەوروپاوە.