15/10/2026
دوێنێ چوارشەمە ، 14ی مانگ بە هەزاران خۆێندکار ڕژانە سەر شەقامەکانی شاری تیرانیای پایتەختی ئەلبانیا بە هۆی زیادبوونی تێچوی خوێندن و گەندەڵییەوە هەروەها نەبوونی کار دوای تەواوبوونی زانکۆش .
ئەمە لە کاتێکدا کە گەندەڵییەکی گەورە لە ئەلبانیادا بەڕیوە دەچێت ‘ئێدی ڕامە’ سەرۆک وەزیرانی ئەلبانیا لە مانگی ئایاردا بۆ چوارەم جار هەڵبژێررایەوە بەڵام هیچ گوۆڕانکارییەك نەبووە لە ژیانی خەڵکیدا.
پۆلیس هێڕشی گەوەرەی کردە سەر خۆپیشاندەران بە بەکارهێنانی غازی فرمێسكڕێژ و فشاری ئاو کە بووە هۆی برینداربوونی 6 کەس و 23 پۆلیس، هەر وەها دەستگیرکردنی 35 کەس.
یەکێك لە خوێندکاران بە ناوی لۆرە وتی ” “ئەمە شۆڕشێکە، بێزار بووین لە ناڕەزایەتیی ئاشتیانە، تا ‘ ڕاما’ دەست لەکار دەکێشێتەوە ناوەستین”.
ئەمەی کە لەوێ ڕوودەدات تەواوکەری ئەو زنجیرە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەی خوێندکارانی پاریس و شارەکانی دیکەیە کە بۆ هەفتەیەك بەردەوام بوو.
