11/010/2026
دوێنێ شەمە، 10ی مانگ، خۆپیشاندانێکی ئێکجار گەورە لە شاری دلهی بوو کە بە سەدان هەزاران کەس هاتنە سەر شەقام . گەرچی خۆپیشاندانەکە لەسەر داوای پارتی موعارەزە بوو بەڵام لە ڕاستیدا لە هەموو توێژاڵ و چینەکانی هیندستان بەشدارییان کرد .
هۆکاری ڕوودانی خۆپیشاندانەکە کوژاندنەوەی ناوی 130 ملیوێن کەس بوو لە لیستی دەنگەدەران . حکومەتەکەی نارێندارا مودی ئەوەندە دەترسێت لەوەی کە هەڵنەبژێرێتەوە هەموو ڕێگایەكیان گرتۆتە بەر بۆ کەمکردنەوەی دەنگی دژ بە حکومەت . لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێدا تەناناتە خاڵی پشکنین لەسەر ڕێگەکاندا دانرابوو بۆ ڕێگرتن لە هاتنی خەڵک لە شارەکانی ترەوە بۆ بەشداریکردن ، ڕێگە لە ئۆبەر و تەکسی دەگیرا کە خەڵك بگەیەنێتە خۆپیشاندانەکە ، هەندێك لە محەتە نزیکەکانی قیتار کە نزیك بوون لە خاڵی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکەوە بە ئەمەی پۆلیس داخرابوون ، تەنانەت ڕێگە نەدەدارا بە دیلیڤەری کە بێت و بڕوات .
وەکو میدیا باسی دەکات بە هەزار کەس دەستبەسەرکراوە گەرچی هەندێکیان لە دواییدا ئازادکران .
هەر توێژاڵە و چینێك گرفتی خۆیان هەبوو لەگەڵ حکومەتدا ، بۆ نموونە قوتابیان و خوێندکاران کە ماوەیەك لەمەوبەر خۆپشاندانی گەورەیان کرد سەبارەت بە دزەکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی بەکەلۆری ئەوە بوو وەزیری پەروەردە و ڕٶشنبیری دەستی لەکار کێشایەوە ، سەدان ملیۆن لە جوتیاران و کێڵگەوانە بەردەوام ناو بە ناو لە خۆپیشاندان و پرۆتێستدان، بێ کاران ژمارەیان لە هەڵکشاندایە ، کەلێنی نێوانی دەوڵەمەندان هەژاران لە زیادبوون و فراوانبووندایە. دەسەڵات ، دەوڵەت، گرفتی بۆ هەموو لایەك دروست کردووە . هەر ئەمەش هۆکارە کە خەڵکانێکی زۆر بە مەبەستی جیا و داخوازی جیاواز ڕژانە سەر شەقامەکان و هەر کەسە و هەر لایەنە ڕاگەیاندنی خۆیان دەداو گرفتەکانیان کە بەدەست دەوڵەتەوە دەناڵێنن بەیان دەکرد :
“سەرکوتکردنی بەکۆمەڵ بۆ سەر خۆپیشاندەران و داخستنی دلهی نیشانەی هێز نییە بەڵکو نیشانەی بوونی سەرکردەیەکن کە لە گەلەکەی خۆی دەترسێت”.
” گەنجان کە شەڕ دەکەن بۆ ڕزگارکردنی وڵات لە “ڕژێمێکی بێ یاسا کە یاری بە دەستوور دەکات”. کەسێکی 50 ساڵە حکومەتی مودی و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی پێداچوونەوە بە لیستی هەڵبژاردنەکان بۆ کاریگەریکردن لەسەر دەنگەکانی داهاتوو. ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 50 ساڵ لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگی داوە، لەم دواییانەدا پێیان وتراوە کە ناوی لە لیستەکاندا لابراوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “چۆن ئەمە بەسەر کەسێکدا دێت کە 50 ساڵە دەنگ دەدات؟ ئەوەی لەوەش ناڕەحەتکەرتر ئەوەیە کە حکومەت بنەڕەتیترین مافمان لێدەسەنێتەوە – مافی دەنگدان.”
هەروەها ئامینە مینات، خوێندکاری بەکالۆریۆس لە زانکۆی دلهی لەگەڵ هاوڕێکانیدا گەشتیان کردبوو بۆ ناوچەکە. پێش خۆرهەڵاتن ڕۆیشتن و بە بازگەکاندا ڕۆیشتن. ئاماژەی بەوەشکرد، بەربەستی پۆلیسی دلهی تەنها ئیرادەی ئەوی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەهێزتر کردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم سنووردارکردنانە ئەوە دەردەخەن کە حکومەت گرنگی بە مافەکانی خەڵک نادات”. دەشڵێت: “ئەمە ڕێگریمان لێناکات، ڕەنگە دەستبەسەر بکرێین، بەڵام بە ژمارەیەکی زۆرتر دەگەڕێینەوە، ئەمە لە یەک ڕۆژدا کۆتایی نایەت”.
” زۆربەیان وەک پراخار ڤاشیشت کە تەمەنی لە سەرەتای بیستەکانی تەمەندایە، سەرەڕای شەڕانگێزی پۆلیسی دلهی لەم دواییانەدا داوای لێکرابوو بەڵگەنامەی زیاتر پێشکەش بکات بۆ ئەوەی شایستەیی خۆی بۆ مانەوە لە لیستی هەڵبژاردنەکاندا بسەلمێنێت. لە کاتێکدا لە نزیک بەربەستەکانی پۆلیس لە دەوروبەری جانتەر مەنتار وەستابوو، وتی: “ئێمە لە کاتێکی نائاساییدا دەژین، گەنجانی ئەم وڵاتە دەبێت بێنە دەرەوە بۆ بەرگریکردن لە داهاتوویان”. دەشڵێت: “ئەم حکومەتە بۆ مانەوەی لە دەسەڵاتدا بە هەر ڕێ و یاسایەکدا دەڕوات، تەنانەت یاساکانی هەڵبژاردن دەگۆڕێت یان ئەو کەسانە لاببات کە پێی وایە دەنگی پێنادەن. بەڵام ناتوانن بۆ هەمیشە دوورمان بخەنەوە.”
