حکومەتی تالیبان و یاسا نوێیەکانیان سەبارەت بە ژنان

23/05/2026

لە ئەفغانستان لە سەردەمی تاڵیبان هیچ قەدەغەکردنی هاوسەرگیری منداڵان لە ئەفغانستاندا نییە، بەڵام پێدەچێت یاسایەکی نوێی کە هەفتەی ڕابردوو پەسەندکرا، ئەوە پیشان بدات کە کچێک کە دواتر دەڵێت بە پێچەوانەی ویستی خۆی هاوسەرگیری کردووە، ئەگەر هاوسەرەکەی ڕازی نەبێت، ڕێگەی جیابوونەوەی پێنادرێت. هەروەها پێدەچێت یاسا نوێیەکە ئەوە پیشان بدات کە ژن ناتوانێت تەنها بە بیانووی نەبوونی مێردەکەی یان نەکردنی پاڵپشتی دارایی لە مێردەکەی جیاببێتەوە.

پێدەچێت هاوسەرگیری منداڵان بۆ یەکەمجار لەلایەن تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان بە شێوەیەکی یاسایی ناسێندرابێت، چونکە چالاکوانان دەڵێن یاسا نوێیە “شەرمەزارکەرەکان” نزیکە لە مەحاڵەوە کچان و ژنانی گەنج بە پێچەوانەی ویستی هاوسەرەکانیانەوە داوای جیابوونەوە بکەن.

لە مانگی ئازاردا ژنان لە کابول ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە هاوسەرگیری منداڵان وەکو لە وێنەکەدا دەبینرێت. لەسەر دیوارەکە نووسیویانە: ” ئێمە دەنگی قوربانیانین. نا بۆ هاوسەرگیری منداڵان.”

چالاکوانان هۆشداری دەدەن، تالیبان ” شەرعیەت دەدەن بە هاوسەرگیری منداڵان’ بە یاسایەکی نوێ ڕەنگە تا ٧٠٪ کچان لە هاوسەرگیری پێشوەختە یان زۆرەملێدا بن بەڵام ئێستا یاسای جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی  مەحاڵ دەکات ئەگەر مێردەکان ناکۆک بن”

یەکێک لە خەمڵاندنە نافەرمیەکان پێشنیاری ئەوە دەکات کە بەو پێیەی تالیبان ڕێگرییان لە خوێندن کردووە نزیکەی ٧٠% ی کچان پاڵیان پێوەنراوە بۆ هاوسەرگیری پێشوەختە یان زۆرەملێ و لە ٦٦%ی ئەم هاوسەرگیریانە کچانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵیان تێدایە.

لە وەڵامی ناڕەزایی ژنانی چالاکواناندا ، وتەبێژی حکومەت وتی ” نابێ هیچ بایەخێک بە ناڕەزایەتی ئەو کەسانە بدەین کە دوژمنایەتی بیارەکان دەکەن چونکە ئەوان کێشەیان لە

گەڵ ئیسلام و لەگەڵ ئایین و لەگەڵ بناغەکانی سیستەمی ئیسلامیدا هەیە”.