لە جەنگەکاندا ئێمە باجەکەی دەدین و ئەوان قازانجەکەی کۆدەکەنەوە

13/05/2026

قازانجەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە سەرەڕای ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بازی گەورەی داوە.  لە سێ مانگی یەکەمی ساڵدا بە ڕێژەی 26% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 26.9 ملیار پاوەند کە 33.6 ملیار دۆلار دەکات، هاوکات داهاتەکەی نزیکەی 7% بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بۆ 115.5 ملیار دۆلار.

ئەمین ناسر، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، وتی: “هێڵی بۆریی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوامان کە گەیشتە زۆرترین توانای خۆی کە 7 ملیۆن بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا، خۆی سەلماندووە کە خوێنبەرێکی گرینگی دابینکردنە، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی شۆکێکی وزەی جیهانی و یارمەتیدانی ئەو کڕیارانەی کە کاریگەرییان لەسەرە بەهۆی سنووردارکردنی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز.”

سعودیە بۆ دابینکردنی بودجەی خەرجییە ناوخۆییەکان زۆر پشت بە پاداشتەکانی ئارامکۆ دەبەستێت. حکومەت ڕاستەوخۆ خاوەنی زیاتر لە 80%ی ئەو کارەیە، لەکاتێکدا وەبەرهێنەرە سەروەرەکەی کە سندوقی وەبەرهێنانی گشتی 16%ی هەیە. کۆمپانیای ئارامکۆ کە بارەگا سەرەکیەکەی لە شاری “دەهران”ی سعودیە، زیاتر لە 76 هەزار کەس لە جیهاندا کاری بۆ دەکەن  و یەکێکە لە گەورەترین بزنس و بەرهەمهێنەرانی نەوت لە جیهاندا.

سێ وڵات لەم جەنگەدا زۆرترین قازانجیان کردووە : ڕوسیا ، ئەمریکا ، سعودییە.