27/05/2026
چەند ڕۆژێك لەمەوبەر دەرکەوت کە هەڵبژاردنی گشتی لە تورکیا لە ساڵی 2028 دا دەست پێدەکات . ئەردۆگان بۆ ئەوەی کە هیچ ڕکەبەرێکی نەمێنیت و بە ئاسانی سوڕێکی دیکەش بیباتەوە ، لە ڕێگەی دادگاوە ڕۆژی 5شەمەی ڕابوردوو توانی سەرۆکی پارتی کۆماری، ئۆزگور ئۆزێل، لاوە بخات .
بە گوێرەی بریارەکەی دادگە کە فەرمانی بە کەمال کلیچدارئۆغڵو، ڕکابەری دۆڕاوی ئۆزێل داوە کە وەک سیاسەتمەدارێکی بێ ڕەنگ سەیر دەکرێت، پۆستەکەی وەک سەرۆکی جەهەپە دەستپێبکاتەوە.
ئەو بڕیارە شۆکهێنەرەی ڕٶژی 5شەمە ڕابردوو هەڵبژاردنی سەرەتایی پارتەکانی ساڵی 2023 ی هەڵوەشاندەوە کە ئۆزێلی هەڵبژارد ئەمە دوایین هەنگاوی زنجیرەیەک بوو لە دژی جەهەپە، کە کۆنترین پارتی سیاسی تورکیایە، کە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی 2024 دا سەرکەوتنی بەسەر ئاکەپەی دەسەڵاتداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەدەستهێنا و لە ڕاپرسییەکاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بڕیارەکەی دادگە بووە هۆی دەربڕینی ناڕەزاییەکی گەورە لەناو ئەندمان و دۆستانی ئەو پارتەدا ، سەرۆکی پارتەکە داوای کرد کە خەڵکی لە ئەزمیر گردببێتەوە و ناڕەزایی دەربڕن بۆ دژایەتیکردنی بڕیارەکەی ئەردۆگان و دادگا لە دوورخستنەوەی سەرۆکی پارتەکەدا.
وەکو لە وێنەکاندا دەردەکەوێت پۆلیسی تورکیا گازی فرمێسکڕێژ بەکاردەهێنرێت بۆ تێکدانی ناڕەزایەتییەکان . هاوکاتیش ئۆزێل لە قسەکردنیا بۆ گردبووان ، وتی ڕۆژی یەکشەممە پۆلیس هێڕشی کردۆتە سەر بارەگای پارتەکەیان دەستیان کردووە بە لێدان و دەرکردنی ئەندامەکانی ناو بارەگاکە.
بەڵام ئەزموونەکانی دونیا دەریان خستووە کە لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە هیچ گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی و سەرەکی ڕوونادات ، ئەمە لە هیچ وڵاتێکی دونژیادا نەبووە و بە دڵنیاییشەوە لە توکیاشادا ئەزموونێکی شکدتهێنەر دەبێت بۆ کرێکاران و چەوساوانی تورکیا .
