ناڕەزایەتی و توورەبوونی خەڵکی لەسەر زیادکردنی کرێی خانوو و دەرکردنی کرێچیان بووەتە بزتنەوەیەکی زیندوی گشتگیر لە ئیسپانیا

27/09/2026

زۆرێك لە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا مانشێستی یەکەم لاپەڕەیان وێنەی دەرکردنی ژنێکی 87 ساڵە بوو بەناوی ‘ ماریاکارمان’ لەو ماڵەی کە بۆ ماوەی حەوت دەیەیە  تێیدا ژیاوە، لەسەر نقالەیەك  لە ماڵەکەی بەزۆر هێنرایە دەرەوە.  ئەمەش  توڕەیی لە سەرانسەری ئیسپانیادا لێکەوتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک  لە مەدرید خەڵک ڕژانە سەر  شەقامەکان.

زیاتر لە 25 هەزار کەس ڕٶژی 4شەمە لە ماوەیکەی کورتدا هەر ئەوەندەی هەواڵەکە زانرا  ، بە دروشمی جیا جیاوە دژ بەو نامرۆڤییە توڕەیی و  ناڕەزایەتی خۆیانیان نیشاندا  دروشمەکانیان “شەرمەزاری” و ” خانوو بۆ دانیشتن و ژیانە، نەك بۆ گەورە کۆمپانیاکان بۆ بزنس” ماریاکارمان ئێستا لە سەرانسەری وڵاتدا بە ناوی یەکەمی خۆی ناسراوە کە ماریکارمێنە.. 

بەپێی ئامارەکانی حکومەتیش زیاتر لە 25 هەزار کەس ڕژانە سەر شەقامەکانی مەدرید و داوای ڕێوشوێنی سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی تێچووی خانووبەرە و قورسترکردنی دەرکردنەکانیان دەکرد. هەندێکیان چادر و کیسی خەوتنیان هێنا و پلانەکانیان بۆ دانانی کەمپێکی ناڕەزایەتی لە گۆڕەپانی سۆڵی ناوەندی مەدرید ڕاگەیاند

 ئەو ژنە سەرەڕای تەمەنی کە 87 ساڵە خاوەن پێداویستیی تایبەتیشە . دەرکردنی لە خانوەکە  بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە ئەو زیادکردنی کرێی خانووە بەڕێژەی 230% دابین بکات کە سندوقی وەبەرهێنان شوقەکەی کڕیوە.”

وەک ڕۆژنامەی ئێل پایس لە سەردێڕێکدا ڕایگەیاندووە، وردەکارییەکی بازاڕێکی خانووبەرە بوو کە بە تەواوی لە تێکڕای داهاتی ئیسپانیا بەستراوەتەوە، چونکە کرێی خانووەکان لە ماوەی دە ساڵدا بە ڕێژەی 80% بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا تێچووی خانووبەرە بە ڕێژەی 63% بەرزبووەتەوە. ڕۆژانە دەرکردنەکان، بە ڕێژەی نزیکەی 25 هەزار لە ساڵێکدایە ئەمە لە کاتێکدا زیاتر لە 3 ملیۆن خانوو کە پێدەچێت لە سەرانسەری وڵاتدا بە بەتاڵی ماونەتەوە. ئامارەکانی حکومەت  پێشنیاری ئەوە دەکەن کە خانووبەرەی کۆمەڵایەتی  [ ئەوانەی کە موڵکی شارەوانییەکانن ]تەنها 2.5%ی کۆی کۆگاکانی ئیسپانیا پێکدەهێنێت، لە کاتێکدا لە فەرەنسا 14% و لە هۆڵەندا 34%.