11/08/2026
هەزاران گەنجی توڕە کە بەدوای کاردا دەگەڕێن، دوێنێ، ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ پۆلیس لە ویلایەتی جارخاند کە یەکێکە لە هەژارترین ویلایەتەکانی هیندستان، بەیەکدادان دروست بوو، لەکاتێکدا ناڕەزایەتییەکی چەند هەفتەیی بەهۆی ناڕێکییەکانی دامەزراندنی کارمەند بۆ کارە تامەزرۆییەکانی حکومەت پەرەی سەند و بوو بە ڕێپێوانێک بۆ سەر ئەنجومەنی یاسادانانی ویلایەتی هیندستان.
پۆلیس فشاری ئاوی و گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێنا دژ بە ناڕەزاییکەران، لەکاتێکدا هەوڵیان دەدا بەسەر بەربەستەکاندا سەرکەون و بەرەو ئەنجوومەنی لە ڕانچی پایتەختی ویلایەتەکە بگەن. بەشێک لە خۆپیشاندەران بە سەما و چەپڵە لێدان وەڵامیان دایەوە، لەکاتێکدا کە پۆلیس هەر وەکو کاری هەمیشەیی دڕندانە بەرانبەریان وەستایەوە.
ئەم ناڕەزایی و خۆپیشاندانانە تەنها چەند هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کە بزووتنەوەی سیسرکەکان هەڵمەتێکی ناڕەزایەتی بە سەرکردایەتی گەنجان – کە وەک گاڵتەجاڕییەکی ئۆنلاین دەستیپێکرد و گەشەی کرد بۆ ناڕەزایەتییەکی سەرتاسەری بەهۆی دزەپێکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی وەرگرتنی پزیشکی نیشتمانی – حکومەتی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی پارتی بی جێ پی خستە ژێر فشارێکی زۆرەوە و بووە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری پەروەردە.
دەسەڵاتداران بەوە تۆمەتبار دەکەن کە نەیانتوانیوە ڕێگری لە ناڕێکی لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکانی خزمەتگوزاری گشتیدا بکەن، لەوانە دزەکردنی کاغەزی تاقیکردنەوەکان و فێڵکردن و دەڵێن ئەو ئابڕووچوونانەی کە گوایە ڕوویانداوە هەلێکی دادپەروەرانەی لە دەستداوە و گەنجانی بێ بەش کردووە.
