دکتۆرە موقیمەکانی ئینگلتەرە پاش خەباتێكی درێژخایەنی 3 ساڵی توانییان داخوازییەکانیان بەدیبهێنن

30/06/2026

یەکەم مانگرتنییان لە 13ی ئازاری 2023 دەستیپێکرد. وەزیری تەندروستی ئەوکاتە، لە تەمموزی 2024دا بڕیاری زیادکردنی مووچەی بە 22% دا وەکو  هەوڵێك بۆ کۆتاییهێنان بەو مانگرتن و ناڕەزاییانە.

وا بڕیار بوو هەزاران پزیشکی  موقیم لە ئینگلتەرا لەم مانگەدا بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بۆ جارێکی دیکە مان بگرنەوە کە دەبووە 16هەمین جارئ مانگرتنیان لە ئینگلتەرا. ئەم پزیشکانە لەو ماوەیەدا 21 ڕۆژ مانیان گرتووە، ئەمەش لەسەر بەشی تەندروستی تێچووی 50 ملیۆن پاوەندە لە ڕۆژێکدا کەوتوووە .

بەڵام ماوەیەک لەمەو بەر وەزیری نوێی تەندروستیی ئۆفەرێکی دیکەی خستە بەردەم جەمعییەی دکتۆرەکان  کە وەکو نقابەیان وایە، جەمعییەکەش  ئۆفەرەکەی نارد بۆ هەموو دکتۆرە ئەندامەکان  تاکو ڕای پەسەندکردنی یاخود ڕەتکردنەوەی بدەن .  دوێنی ئێوارە، ڕۆژی دووشەممە، 29ی مانگ، وەڵامی هەموویان گەیشە جەمعییەکەیان ، جەمعییەکەش  ڕایگەیاند کە دوایین پێشنیاری مووچەی حکومەتیان قبوڵ کردووە. ئەمە دوای ئەوەی لە 53%ی ئەندامانی جەمعییەکە دەنگیان پێداوە . ڕێژەی بەشداربووانی دەنگدەران لە 57% بووە، کە 32 هەزار و 932 پزیشک دەنگیان پێداوە.

پاکێجەکە مەرجەکانی گرێبەستی پزیشکی نیشتەجێی ستانداردی ساڵی 2016 بۆ هەموو پزیشکە ناوخۆییەکان و بەرزکردنەوەی مووچەی تێکڕای 6.6% لەخۆدەگرێت کە تا مانگی نیسانی 2027 بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت. هەروەها 4500 شوێنی ڕاهێنانی پسپۆڕی زیادە بۆیان لە ماوەی سێ ساڵدا تەرخان دەکرێت .  وەزارەتی تەندروستی و چاودێری کۆمەڵایەتی ڕایانگەیاندووە، گرێبەستەکە بەو مانایەیە کە مووچەی پزیشکەکان  بە تێکڕا 35.2% زیاتر دەبێت بە بەراورد بە چوار ساڵی ڕابردوو.