مانگرتنی شۆفێرەکانی قیتاری ژێرزەمینی لە لەندەن

02/06/2026

زیاتر لە نیوەی شۆفێرانی قیتارەکانی ژێرزەمین لە لەندەن ڕۆژی ئەمڕۆ،  سێشەممە ، 02/06و پێنجشەمە، 04/06 مانگرتنی دووەم ئەنجام دەدەن.

لە ئێستادا مانگرتنێکی 24 کاتژمێری لەلایەن شۆفێرانی ژێرزەمین لەندەن دەستیپێکردووە، کە لەندەنی توشی شەلەل کردووە، چونکە رۆژانە زیاتر لە 3 ملیۆن کەسە قیتار بەکاردەهێنن. لەم مانگرتنەدا زیاتر لە  نیوەی شۆفێرانی قیتارەکان بەشداری مانگرتنەکەن .

یەکێك لە ڕیفۆرمەکانی مارگرێت تاچەر ئەوە بوو کە کەرتە حکومەتییەکانی وەکو خزمەتگوزاری قیتاری سەرزەمینی و ژێرزەمینی کردە کەرتی تایبەتی ، لێرەشدا هەر بەشێکی یا هەر خەتێکی بە کۆمپانیایەکی تایبەت فۆرشران ، هەر لە سەر ئەو بناخەیەش کرێکارانی بەشەکان بوونە خاوەنی چەند نقابەیەك واتە هەر نقابەیەك بۆ بەشێك کە ئەمەش لێدانێك بوو لە کرێکاران .

شۆفێرەکانی قیتاری ژێرزەمینی سەر بە دوو نقابەن : RMT  و Alef . ئیدارەی قیتارەکان دەیانەوێت کە ڕۆژی سەر کاری هەفتانە لە 5 ڕۆژەوە بکەنە 4 ڕۆژ ئەو بە شەی کە سەر بە ئاڕ ئێم تین ڕازی نین بەوە و هۆکاری خۆیانیان هەیە بەشەکەی دیکە کە سەر بە نقابەی ئەسلیفن ڕازین ، واتە ناکۆکی لە نێوانیاندا هەیە لەسەر ئەم مانگرتنەوە ئەمەش وا دەکات کە کرێکارانی سەر بە ئەسلیف مان نەگرن هەر لەبەر ئەمەشە کە نیوەیان مان دەگرن و نیوەکەی دیکەیان مان ناگرن .  دوێنی پاش 11 سەعات لێدوان داناوستاندن لە نێوانی نقابە و ئیدارەی قیتارەکاندا نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێك ..

RMT ”  بڕیارەکەی ئیدارەی ڕەت کردەوە و نیگەرانییان هەیە سەبارەت بە شێوازە پێشنیارکراوەکانی کارکردنی 4 ڕۆژی. وتەبێژەکەیان وتی: “سەرەڕای هەموو هەوڵەکانمان لە دانوستانەکانی ئاکاسدا، ئیدارەی قیتارەکان ،  TfL ،  نەیتوانیوە دڵنیایی بدات لەسەر نیگەرانییە قووڵەکانی ئەندامەکانمان کە سەبارەت بە ماندوێتی و ناروونی و تەم و مژ و هەروەها کەمبوونەوەی نەرمی نواندن و  درێژی شفتی کارکردن و کەهەموو ئەمانە کارایی خۆیان دادەنێن و ڕٶڵی گرنگیان هەیە لەسەر  سەلامەتی وەک لێخوڕینی قیتارەکان . ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆی مانادار و بەسوود، بەڵام مانگرتنەکانی سبەی [ واتە 3شەمە ]  و ڕۆژی 5 شەمە بەردەوام دەبێت “