23/03/2024
پەنامە وڵاتێکی جوان و سروشتی سەرنجڕاکێشی بۆ گەشتکەران هەیە . لە سەدا 50ی خەڵکەکەی تەمەنیان لەژێر 40 وەن ، سێیەکی ئەمانە تەمەنیان لە خوار سی ساڵییەوەیە، پەنەما لە سەدا 32ی دارستانەکەی بڕاوە و لە سەدا 68ی ماوە .
حوکمرانانی ئەوێ وەکو زۆربەی هی وڵاتانی دیکە دەستەیەکی سیاسی شکستخواردوی دز و گەندەڵن کە ئەوەی لایان گرنگە باخەڵی خۆیان و خۆشگوزەرانی خێزان و ئەوانەن کە وەلایان بۆ دەبن .
کەنەدە بەناوبانگە بە کانی مس کە سامانێکی گەوەرەی وڵاتە و هەندێك لە کۆمپانیا گەورەکان بە تایبەتی کەنەدییەکان سەریان تێکردووە. لاوان و گەنجان دەڵێن نەوەی کۆن ناتوانێت و نازانێت حوکم بکات و لە پێداویستییەکانی ئەوان و ژینگە تێناگەن و غەرقن لە گەندەڵی و دزییدا. لەبەر ئەمە باوەڕیان وایە کە کاتی ئەوە هاتووە کە ئەوانە لاببرێن نەوەی نوێ حوکم بکات. ئەمان کاندیدی هوشیاری ژینگەیان هەیە .
لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا لە شاری پەنەما دژی پارتی دەسەڵاتدار خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا. ئەوە وەک ناڕەزایەتییەک دژی گرێبەستی حکومەت لەگەڵ یەکەمین کۆمپانیای کانزاکانی کوانتەمی کەنەدا دەستی پێکرد، دژ بە گەندەڵی و خراپی سیاسییەکان گەشەی کرد.
لە مانگی ئۆکتۆبەردا، حەوت مانگ پێش هەڵبژاردنە گشتییەکانی پەنەما، هەزاران گەنجی ژینگەپارێز بە شەقامەکانی شاری پەنەمادا ڕێپێوانیان کرد و داوای داخستنی کانێکی مسی چاڵ کراوەیان دەکرد، کە یەکێکە لە گەورەترین کانەکان. ئەوان دروشمی “زێڕی پەنەما سەوزە” و “زبڵدانی PRD“یان بەرزکردەوە – کە ئاماژەیە بۆ پارتیدۆ ڤۆلۆسیۆناریۆ دیمۆکراتیکۆ (پارتی شۆڕشگێڕی دیموکراتیک)ی حوکمڕان، کە لە مێژە هەیمەنەی سیاسی بەسەر وڵاتەکەدا هەیە. زۆری نەخایاند، کەسانی دیکە لە سەرانسەری کۆمەڵگەی پەنەما پێیانەوە پەیوەست بوونەوەوە و بەشداریان کرد لەوانە : خەڵکە ئەسڵییەکەی پەنەما ، کرێکاران، خوێندکاران و کارگەرەکانی ئینستاگرام، وەك ناڕەزاییەکی ژینگەیی دەستیپێکرد دژی ڕێکەوتنەکە لەگەڵ کۆمپانیایەکی لقێکی ناوخۆیی کۆمپانیای فەرست کوانتەم مینەراڵزی کەنەدیی. ناڕەزاییەکە لە خۆیدا بوو بە ناڕەزایی بە کۆمەڵیی دژ بە حکومەت و گەندەڵی دامەزراوەکان.
بەڵام ئەو گەنجانە کە بە چالاکییەکانیان ئەوەیان کرد تەنها وەک هەنگاوێکی یەکەم بەرەو پەنەمایەکی نوێ دەیزانن کە پارکە نەتەوەییەکان و دارەستان و و جەنگەڵ و کەناراوەکانی وڵاتەکە و تواناکانی وەک شوێنێکی گەشتیاری و ناوەندێکی وزەی سەوز لە باوەش بگرێت. لە ٥ی ئایار کە ڕۆژی هەڵبژاردنە، هیوادارن دەست بکەن بە بنیاتنانی ئەو داهاتووە.
ڤامڤاس، کە گەنجێکی چالاکوانە دەڵێت: “دوای بڵاوبوونەوەی ناڕەزایتەتی کۆمەڵایەتی لە مانگی ئۆکتۆبەردا، زۆرێک لە گەنجانی دیکە هاوڕان لەسەر ئەوەی کە دەبێت دەنگەکانمان بەکاربهێنین“. ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئەوانەی حوکمڕانیمان دەکەن لە نەوە کۆنەکانەوەن – و زۆرێک لە گرنگی گرنگیدان بە سامانە سروشتییەکان نازانن. مێژوویەکی دوور و درێژی چینێکی سیاسی شەرمەزار و گەندەڵ هەیە”.
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.