پرۆتیستی قوتابیانی قوتابخانەیەکی سەرەتایی و باوك و دایکیان لە لەندەن

04/11/2022

شەقام و بۆشایی بەردەمی قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە یەكێک لە شارەوانییەکانی ڕۆژهەڵاتی لەندەن ، لە لایەن شارەوانییەوە تێکدەدرێت و شەقامێکی دیکەی لێ دروستدەکرێت.

سەرۆکی شارەوانی دەیەوێت شەقامی قوتابخانەکە لاببات، لەوانەش داخستنی ڕێگاکانی دەوروبەری لە کاتی چوونی قوتابیان و بەربوونیاندا.

وێنەیەك لە وێنەکان هی شەقامەکەیە کە لەوە دەکات شارەاوانی لەژێر فشاری بەکاربەرانی سەیارەدا بیەوێت کە شەقامەکە فراوانتر بکات و ڕێگاش بە هەومو جۆرە سەیارەیەك بدات کە پێیدا برۆن .

شارەوانی لەترسی نارەزایی باوکان و دایکان و قوتابییەکان ئێوارەی 4 شەمە کە مەکتەبە تەواو بوو و تاریك داهات تیمێکی ئامادەکراوی نارد بۆ تێکدانی شەقامەکە.  بەڵام هەر ئەوەندەی دایکێک بینی قووی کرد بە دایکان و باوکانی تردا لەگەڵ مدناڵەکانیانا و هاتنە بەردەم ئیشکەرەکان چالاکی ڕاستەوخۆیان ئەنجام دا  تاکو بیانوەستێنن .

ئەو دایکە دەڵێیت ، “ئیشکەرەکان کەرەسە و ئامراز و  بارهەڵگرێکی گەورەیان هەبوو و دەیانویست سیاجەکان تێکدەن بەڵام ئێمە کەوتینە ڕێگاکە، سەرکەوتینە سەر بەربەستەکان و دواتر وەستان چونکە کارکردنیان  زۆر مەترسیدار بوو بۆیان“.

ئەو دایکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمە یەکێکە لە پیسترین شوێنەکانی لەندەن. منداڵانی تاوەر هاملێتس [ ناوی شارەوانییەکەی] توانای سییەکانیان کەم دەبێتەوە بەهۆی ئاستی بەرزی پیسی کاربۆنەوە. لێرە ژمارەی خاوەن سەیارە / ئۆتۆمبێلمان زۆر کەمە، بەشێکی زۆری هاتوچۆی بەیانیان لێرە ئەو کەسانەن کە بە ئۆتۆمبێل دەڕۆن بۆ سەرکار .  ئاماژەی بەوەشکردووە، “شەقامەکە زۆر تەسکە.  پێش ئەوەی کە ئەم سۆشتە و جۆری شەقامەکە  ئاوا بێت هەموو بەیانیان و پاشنیوەڕۆ سەدان منداڵی بچووک لەوێدا بوون کە زۆر قەرەباڵغ بوو.   لە ڕۆژێکی باراناوی وەک ئەمڕۆدا، هەمیشە ئۆتۆمبێل زیاترە و زۆر ترسناکە گەر ئەم شۆستە و جادەیە لاببرێت.  ئەنجومەنی  شارەوانی دەیەوێت ئەمە بۆ مەبەستی ئایدیۆلۆژی لاببات

یەکێکی دیکە لە ڕێکخەرانی هەڵمەتەکە دەڵیت “هەموومان کاریگەری ڕۆژانی 40، پلەی گەرمیمان لە هاویندا بینی، لێرە لە ڕۆژهەڵاتی لەندەن ترسناک بوو. هەروەها لافاوێکی زیاتر دەبینین..  کاری داهاتوو دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل و پاراستنی منداڵەکانمان بێت لە پیسبوون”

ئەمان ئەوەش دەڵێن کە شارەوانی ڕاوێژی تەواوی بە دانیشتوان نەکردووە لەمەی کە بە دەستیوەیەتی بیکات.  لە ئێستادا شارەوانی لەژێر فشاری ئەماندا ناچار بووە بەوەی کە پرۆژەکە ڕاوەستێنی و لەگەڵ دایکان و باوکانی قوتابییەکاندا دانیشتن بکات.

لە کەنەدە گەر کرێکاران مانبگرن ڕۆژی 4000 دۆلاری کەنەدی سزادەدرێن

04/11/2022

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆ لە دەڤەری  Ontario لە کەنەدە یاسایەك بەڕیوەدەبرێت کە کرێکاران و کارمەندانی بەشی پەروەردە و ڕؤشبیری و هەروەها نقابەکەشیان بەو بڕە پارەی سەرەوە بۆ هەر ڕۆژێك لە مانگرتنیان غەرامە دەخرێن . هاوکاتیش جەستن-ی سەرۆکی کەنەدا، ڕەخنە لە بڕیارەکەی حوکمدارانی ئەو دەڤەرە  دەگرێت و دەڵێت ” هەڵپەساردنی ماف و ئازادییە” .

سەندیکای فەرمانبەرانی گشتی کەنەدا کە نوێنەرایەتی 55 هەزار کرێکاری پەروەردە دەکات، داوای زیادکردنی 11.3%ی کرێکارانی کردووە – زۆرجار کەمترین مووچە بە کارمەندانی قوتابخانەکان دەدرێت– بەو پێیەی گەشەی وەستانی مووچە و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان زۆرترین زیانی بە کەمترین داهاتیان گەیاندووە. وڵامی حکومەتیش زیادکردنی کرێ بۆ کرێکاران ساڵانە 2.5% بۆ کرێکارانی کەم داهات و 1.5% بۆ ئەوانی دیکە بەرزکردەوە

ئەگەر خاڵە ناکۆکییەکانی ناو یاسا پەسەند بکرێت – کە کرێکاران ڕۆژانە 4 هەزار دۆلاری کەنەدا [ 2،900 دۆلاری ئەمەریکی]  و سەندیکاش 500 هەزار دۆلاری کەنەدا غەرامە دەکات بەهۆی مانگرتنەوە – ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی پارێزگاکەدا کە مافی کرێکاران بۆ موزایەدەی بەکۆمەڵ و مانگرتنیان بە شێوەیەکی یاسایی لێسەندرێتەوە.

حکومەت دان بەوەدا دەنێت کە پڕۆژە یاساکەی پێشێلکردنی میساقی ماف و ئازادییەکانی وڵات و یاسای مافی مرۆڤە، بەڵام دەڵێت ئەولەویەتەکانی ئەو ڕێگریکردنە لە مانگرتن.

هەر ئەو کەسە ماژەی بەوەشکردووە، “حکومەتی فۆرد [ حکومەتی دەڤەرەکە ] لە بنەڕەتدا دەڵێت لە سەرووی یاساوەیە.  ئەمە تەنها هێرش نییە بۆ سەر مافە بنەڕەتییەکانی چارتەری مافی مرۆڤ و مافی کرێکاری کرێکارانی پەروەردە. هەروەها هێرشکردنە سەر دیموکراسی دەستوری و سەروەری یاسامان

تەنانەت ڕێگە بە کرێکاران نەدان کە مافی مانگرتنیان بەکاربهێنن ئەمە هێڕشی پێش دەستپێکردنە.   لەوەش شۆکترە ئەوەیە کە حکومەت مافی بنەڕەتی ئەوان بۆ مانگرتن لە  هەبوونی مافی ناوبژیوانیش ناناسێت”  ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە بنەڕەتدا ئەمە هەوڵێکە لەلایەن حکومەتەوە بۆ ئەوەی ناچار نەبێت لەبەردەم ناوبژیوانێکی سەربەخۆ ئامادەبێت و ئەوەی کە نایەوێت بەدەستی بهێنێت”.

هەراسانکردنی خانەوادەی قوربانییەکان و هەڕەشەی نەدانەوەی تەرمی قوربانییەکان

02/11/2022

لە ئێستاد دەسەڵاتدارانی ئێران و پیاوەکانیان هەر بەوەوە ناوەستن کە هەراسانی خیزانی قوربانییەکان دەکەن بەڵکو هەڕەشەی لەناوبردنی برا و کەسانی نزیک و نەدانەوەی تەرمی قوربانییەکان-یش دەکەن.

نەدانەوەی تەرمی قوربانییەکان تاکتیکێکی نوێی دەسەڵاتدارانی ئێرانە بۆ ترساندن و دامرکاندنەوەی خێزانی قوربانییەکان ، هاوکاتیش  لەرزێك و هەڕەشەیەکە لە مەرگی خۆیان نەک لەو خێزنانە چونکە ترسی هاتنی سەدەها هەزار خەڵك دەکەن لە ناشتنی تەرمی ئازیزان و خۆبەختکراوانیاندا.

لە ئێستتادا دەسەلاتداران هەڕەشە لە خێزانی غەزالێ چەلەبی دەکەن کە گەر بێ دەنگی نەکەن ئەوە زۆر شتی تر بەرانبەریان دەکەن .

غەزالێی تەمەن 33 ساڵ دوای پێکانی بە گولەیەك لە ناوچاوانی لە ڕۆژی 21/09 دا و مانەوەی بە بێ هۆشیی لە خەستەخانە بۆ ماوەی 6 ڕۆژی ئیتر گیان لە دەستدە دا. سبەینێ ، 5شەمە  یادی چلەی دێتە پێشەوە و دەسەڵاتدارانی ئێرانی لەو پەڕی ترس و دڵەڕاوکێدا دەژین چونکە دەزانن کە ئاپورایەکی گەورە ، گەرچی ئەوان هەڕەشەی توندو تیژیانشیان کردوە ،  بۆ ئەو یادکردنەوە خۆخۆیانە ڕێکدەخرێت.  پوری غەزالێ دەلێت پێش کوژارانی ژینا غەزالێ لە هەموو وەختێکدا بەشداری خۆپیشاندانەکانی نەدەکرد بەڵام هەر بە مردنی ژینا غەزالێ ” یەکێك بوو کە شەو و ڕۆژ لەسەر شەقام بوو ، هانی خەڵکی دەدا کە کۆڵنەدەن …. تەنانەت ئەو چرکەیەکی کە گولەکەی بەرکەوەتوە ئەو لە وێنەگرتنی دیمەن و ڕووداوەکاندا بووە ناردویەتیە دەرەوە لە ڕێی تەلەفونەکەیەوە ”  دوا قسەی غەزالێ کە لە تەلەفونەکەیدا تۆمار کراوە دەڵێت ”  مەترسە ، مەترسە”

  پەری غەزالێ دەڵێت ” هەروەها هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە ئەگەر دایک و باوکەکە بێنە دەنگ و تەنانەت خواستی چەلەبی بۆ بەخشینی ئەندامەکانی جەستەی چەلەبی ڕەتدەکەنەوە، چونکە ئەوە وا دەکات وەک شەهید دەرکەوێت”  هاوڕێیەکی نزیک لە خێزانەکەی وتی: ” لە کاتی ناشتنیدا ئەفسەرێکی زۆر لەو ناوەدا بوون بەڵام بە  جل و بەرگی ئاساییەوە نەك فەرمی ، ئەوانیش خەریکی وێنەگرتنی خەڵک بوون بۆ ئەوەی بیانترسێنن ،، لە  ئێستا دەزگای هەواڵگری بانگهێشتی ئەندامانی خێزانەکەی کردووە و لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە هەڕەشەیان لێکردوون”.

ڕۆژی سێشەممە ، دوێنێ، خوێندکارانی زانکۆ فشاریان خستە سەر مانگرتنی دانیشتن بۆ پشتیوانیکردن لە هەندێک لە ناڕەزایەتییەکان، بە پشتگوێخستنی هۆشداری توندی هێزە ئەمنییەکانی نوخبە و سەرکوتکردنی خوێناویە”.

هەر ئەو هاوڕێی خێزانە دەڵێت: ” لە کۆتا هەفتەی ژیانیدا، بەردەوام وێنەی ناڕەزایەتییەکانی سەر شەقامەکانی بۆ هاوڕێ و خێزانەکەی دەنارد.. وێنەی خۆی دەنارد لەکاتێکدا چیتر باڵاپۆشی نەبوو” ئە دەڵێت “لە ڕۆژانی کۆتایی ژیانیدا لە هەموو شوێنێکی شەقام لەگەڵ خەڵکدا باسی ئەم ناڕەزایەتیانەی دەکرد.، هانی هەمووانی دا کە بێدەنگ نەبن. ئەو کچە چاونەترس بووبوو، زیاتر لە هەموو کاتێک لە ژیانیدا، وەکو ئەوەی ئازایەتی خۆی نیشانبدات و بەرهەمی بهێنێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بە وتەی پزیشکێکی متمانەپێکراو، سێ چوار کەسی دیکە لە ئامۆڵ تەقەیان لێکراوە و ئەو شەوە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە. هەمان شەو 300 بۆ 400 کەس دەستگیرکران  “زۆر کەس شاهیدی ئەو ساتە بوون کە تەقە لە غەزالێ کرا.”

لە سێدارەدانی نیلۆفەر حەمیدی و ئیلاهی موحەمەدیی  قووڵکرنی چاڵی مەرگی ئاخوندە دەسەڵاتدارەکانی ئێرانە

30/10/2022

لە ئێراندا تا ئێستا 40 ڕۆژنامەنوس دەسگیرکراون بە بیانو و تاوانی جیاجیا. سەرەتای دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسەکان لە گرتنی نیلۆفەرەوە دەستی پێکرد کە یەکەم ڕۆژنامە نووس بوو کە گەیشتە ئەو خەستەخانەیەی کە ژینای تێدا بێ هۆش بوو.  نیلۆفەر وێنەیەکی بێ هۆشی ژینای گرت و ناردییە درەوە کە ئەوە دەنگێکی زۆر گەورەی دایەوە بووە هۆی ئاگەدارکردنەوەی دونیا لە کرداری فاشیانەی دەسەڵاتدارانی  ئێران. 

ئیلاهی-ش بەوە تاوانبارکراوە کە لە دەرەوەی ئێران لە لایەن دەزگەی سیخوڕییەوە ڕاهینانی پێکراوە و لە ناشتنی ژینادا لە سەقز ڕاپۆرتی ناردۆتە دەرەوە.

ئێستا ئەم دوو کەسە فرمانی لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە کە گوایە ئەمان پەیوەندییان بە تۆڕی سیخوڕی سی ئای ئەیەوە هەیە . ئێستا هەردوکیان لە بەندیخانەی بەدناوی ئەوینن و ڕێگا بە هیچ کەس نادرێت کە بیانبینێت.

ڕاگەیاندنەکەی دەسەڵات سەبارەت بە حوکمدانی ئەم دوو ڕۆژنامەنوسسە تۆمەتباری کردوون بە  “سەرچاوەی سەرەتایی هەواڵ بۆ میدیای بیانی” حەمیدی تۆمەتبار كردووە بە خۆنمایشكردن وەك رۆژنامەنووس و بە ناچاركردنی بنەماڵەی مەهسا ئەمینی  تاکو زانیاری لەبارەی مردنی كچەكەیان بڵاوبكەنەوە.

ئەوان نیلوفەر و ئێلاهێیان تۆمەتبار کردووە بەوەی کە لەلایەن سی ئای ئەیەوە ڕاهێنراون.” ئیتر ناتوانم لەگەڵ [هیچ ڕۆژنامەنووسێکی بیانی] پەیوەندیم هەبێت”  ڕەزا ، ڕۆژنامەنووسێکی چاپخانەیەك  بۆ بڵاوکراوەیەکی ئێرانی وتی ” ئەوان لە نزیکەوە چاودێریمان دەکەن و ئامۆژگاریم کراوە کە هەموو پەیوەندییەکان لەگەڵ پەیامنێرانی بیانی ببڕ م.  من لە دەرەوە پەیوەندیم بە مۆبایلەکەمەوە پێگەیشتووە و ئەگەر چاودێری تۆمارەکانی مۆبایلەکەم بکەن و بزانن کەسێک لە ڕۆژئاوا پەیوەندی دەکات، تەنانەت ئەگەر هاوڕێیەکیش بێت، ئەوە مەترسییەکی گەورە دەبێت.”

یەکێکی دیکە لە ڕۆژنامەنووسەکان کە لە سەرچاوەیەکی هەواڵی ئێرانی کاردەکات، وتی هەنگاوەکانی ناونانی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە بە سیخوڕ بەشێکە لە هێرشێکی هاوئاهەنگ بۆ سەر میدیاکان لە ئێران، کە بە ناچاری دەبێتە هۆی دەستبەسەرکردنی زیاتر لە کاتێکدا ڕژێم هەوڵی دەدا پێش بە هەواڵەکانی ئەو شتانە بگرێت کە لە دونیادا بوونە هەواڵی گەورە و  لە گەیشتنیان  بە بینەران لە  جیهاندا . “ئێستا کات بەفیڕۆ نادەن لە سزادانی ڕۆژنامەنووسان ”  ئەوان دەزانن کە لە ناوخۆی ئێراندا کەسانێک هەن، وەک خۆم، کە لە تاراوگەدا لەگەڵ هاوڕێیان یان میدیاکان پەیوەندییان هەیە،  ئەوان ئەم لێدوان و ئەنجامە بەکاردەهێنن بۆ ئەنجامدانی دەستگیرکردنی زیاتر، یان خراپتر، لە سێدارەدانی هاوڵاتیانی خۆیان بەهۆی سیخوڕیکردن.”

کە تۆ پۆلیسی ئاوات هەبێت، ئیتر پۆلیسی فەرمیت بۆچییە؟

زاهیر باهیر

30/10/2022

ئەو وێنانەی کە تۆ دەیانبینیت، ئەوانە وێنەی چالاکوانی گروپی ” نەوت بوەستێنە بیوەستێنە”  لە دوێنێ شەمە ، 29/10، لە چالاکییەکیاند کە لە یەك دوو شەقامێکی ناوجەرگەی لەندەن و سەر جسرێکدا ئەنجامیان دەدا ، شۆفێرەکان و خەڵکەکانی دیکە ئاوا مامەڵەیان کردن.

ئاوا ڕایان دەکێشان و  دەیانویست لە سەر شەقامەکە دووریان بخەنەوە بێ گوێدانە ئەوەی کە ڕەنگە ئەم کەسە نەخۆش بێت ، فشاری خوێنی هەبێت، نەخۆشی دڵی لەگەڵدا بێت و کارەکەی ئەو ببێتە هۆی مردنی.

یەکێکیان لە کاتی ڕاکێشانیدا  وتی ” من ئەم کارە دەکەم چونکە دڵم دەیەشێت و ژان دەکات کە شاهیدی ئەو کارەساتانە بم کە بەهۆی کردارەکانمانەوە ڕوودەدەن و بەردەوام دەبن، هەروەها ژیان لە جیهانێکی لەڕووخاودا بژین و هیچ نەکەم بەرگە ناگیرێت.”

ژنێکی 57 ساڵەش وتی ئەمڕۆ بەشداری هەڵمەتی ئەم گروپە دەکەم  چونکە بۆ من پێدەچێت گرتنەبەری رێوشوێنی ڕاستەوخۆی ناتوندوتیژی تاکە بژاردە بێت کە بۆ من مابێتەوە.”

یەکێکی دیکەیان وتی ” حکومەت کاریگەرییە وێرانکەرەکانی باری نائاسایی کەشوهەوا بە جددی وەرناگرێت، هێشتا مۆڵەتی نوێی نەوت و گاز دەدەن لە کاتێکدا ڕوونە کە نەوت و گاز کێشەکەیە نەک چارەسەر،  ناتوانم لە ماڵ دانیشم و  سەیری ئەو کەسانە بکەم کە لە سەرانسەری جیهاندا ئازار دەچێژن، لە ئێستادا دەزانم کە ئەگەر خێرا مامەڵە نەکەین، خەڵکی زیاتر و زیاتر لە ئێستا و لە داهاتوودا زیاتر و زیاتر تووشی کارەساتی پەیوەست بە کەشوهەوا دەبن”

هاوکاتیش یەکێك لە سەرۆکانی پۆلیس لە ڕەتکردنەوەی چالاکییەکانی ئەم چالاکوانانەدا وتی  ئەمە کاریگەری لەسەر سەرچاوەکانی پۆلیس بۆ کۆمیتییە  ناوخۆییەکان دەبێت،  لە 1ی تشرینی یەکەمەوە زیاتر لە 7900 شۆفێری ئەفسەر پێویست بووە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم چالاکییە بۆ ئەوەی هەوڵبدرێت لەندەن لە جووڵەدا بمێنێتەوە و کاریگەری جددی لەسەر کۆمێنێتییەکە کەم بکرێتەوە.”

دەبینین کە دەوڵەت چ زەلزەلەیەکێتی بە دەست گروپێکی بجوکەوە کە چالاکی راستەوخۆ ئەنجام دەدەن ، ئیتر هیچ بەهانەیەك نامێنێتەوە بۆ ئەوانەی کە دەڵێن بە خەڵکانێکی کەم هیچ ناکرێت .

لە ئێراندا خەریکە درز دەکەوێتە نێو دەسەڵاتدارە لۆکاڵییەکانی حکومەتەوە

29/10/2022

کوشتارەکان لە زاهیدان و و مهابات و هەندێك شار و شارۆچکەی دیکە لە هەڵکشاندایە ، ئەمەش شتێکی چاوەڕوانکراوە لە هەموو دەسەڵات و دەسەڵاتدارانێك کە مەترسی لەدەستدانی دەسەڵاتیان دەبێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیان دوێنێ، هەینی لە زاهیدان 6 کەس کوژراون کە لە ناویاند منداڵێکی 12 ساڵە.

لە لایەکی دیکەوە دەسەڵاتداران لەوێ دەڵێن کە پۆلیس بەرپرسە لە کوشتنی 35 کەسدا لە ڕۆژی 30 مانگی پێشوودا ، سێبتەمبەر، کە هەندێكیان خەڵکانێك بوون کە لە ڕیزی نوێژکردندا بوون .

زاهیدان کە پایتەختی دەڤەری بلوجستانە و خودی بلوجستانیش بە هەژارترین دەڤەری ئێران هەژماردەکرێت و هاوکاتیش سەراپای خەڵکەکەی سونە مەزهەبن . ڕاپەڕینی خەڵکی لەوێ لە لاقەکردنی جنسی کچێکی گەنجی خوار 19 ساڵەوە لە لایەن بەرپرسێکی باڵای  ئەوێوە لە ڕۆژی 30ی سێبتەمبەردا ڕوویداوە .  لە خوێندنی نوێژی هەینیدا مەولەوی عەبدولحەمید ئایەتوڵا خامەنەیی بە تاوانبار دانا لە کوشتنی خەڵکیدا چونکە هیچ لێپێچینەوەیەکی لە بکوژان نەکردووە. لە وەڵامدا هێڕشێکی زۆری لە لایەن وەلابەرانی دەسەڵاتەوە کراوەتە سەر ، لەبەر ئەمەش ئێستا خێڵ و تیرە سونییەکانی ئەو دەڤەرە پشتگیریی تەواوی مەولود عەبدولحەمید دەکەن .  دەسەڵاتداران بۆ پاککردنەوەی تاوانەکانی خۆیان و ئارامکردنەوەی خەڵکی زاهیدان ڕۆژی 5شەمە سەرۆکی پۆلیسی ئەوێیان لە پۆستەکەی دەرکرد .

لە شاری بانەش ڕۆژی 5 شەمە دوو کەس کوژارەوە ، هەروەها لە 4 شاری دیکە لە 24 سەعاتدا 8 کەسی دیکە قوربانی بوون .

ئێمە مامەڵەیەکی زۆر خراپمان لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە  بینیوە … تەنانەت لە هەراسانکردنی خێزانەکانی خۆپیشاندەرانیشدا ” ڕاڤینا شەمداسانی، وتەبێژی نووسینگەی کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی وت .   ئاماژەی بەوەشکردووە، “جێگەی نیگەرانی تایبەتی، ئەو زانیاریانەن کە دەسەڵاتداران ماوەیەکە خۆپیشاندەرانی بریندار لە نەخۆشخانەکانەوە دەگوازنەوە بۆ شوێنەکانی دەستبەسەرکردن و رەتیدەکەنەوە تەرمی ئەو کەسانەی کوژراون بۆ خێزانەکانیان ئازاد بکەن”.

لە لایەکی دیکەوە ، بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسی ناسراو ڕەزا حەگات نەژاد، کارمەندانی ئەمنی تۆمەتبار کردووە بە “ڕفاندنی” تەرمی ناوبراو دوای مردنی لە ئەڵمانیا، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەڕێوەچوونی پرسەکەی کە  ٤٥ ساڵ بووە.  سەرنووسەری پێشووی ڕۆژنامەی ئێران وایەر و ڕەخنەگری دەربەدەری ڕژێم، لە 17 ی ئەم مانگەدا  بە نەخۆشی شێرپەنجە لە بەرلین کۆچی دوایی کرد.. تەرمەکەی لە 25 ی مانگدا بۆ بەخاکسپاردنی گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.  دایکی  لە كۆمێنتەكانیدا كە لە گرتە ڤیدیۆییدا كراوە، دەڵێت: ماوەی شەش ساڵە كوڕەكەم نەبینیوە،  ڕێگەیان پێدام تەرمەکەی بهێنمەوە بۆ ئێران، بەڵام سێپا (سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی) یان پۆلیس لە فڕۆکەخانە تەرمەکەیان ڕفاند”.

جێگای سەرسوڕمان نییە کە 2 ملیۆن لە بریتانیا توانای دانی پارەی غاز و کارەبایان نییە

29/10/2022

تەنها لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2022 و 28  گەورەترین کۆمپانیای نەوت و گاز بە کۆی گشتی 100 ملیار دۆلار (86 ملیار پاوەند) قازانجیان کردووە.  لە چارەکی دووەمی ساڵی 2022 دا کۆمپانیای بی پی بەریتانی گەورەترین قازانجی چارەکی خۆی، لە حوزەیرانەوە بۆ سێبتەمبەر  لە ماوەی 14 ساڵدا بەدەستهێنا و قازانجی ئاسایی سێ هێندە زیادیکرد و لە ماوەی سێ مانگدا گەیشتە 8.5 ملیار دۆلار.  هەروەها کۆمپانیای شێڵ لە هەمان ماوەی ساڵدا 11.5 ملیار دۆلار قازانجی کردووە.

بەگوێرەی راگەیاندنەکانی بریتانیا کۆمپانیای شێڵ لە سالی 2017 وە تاکە پێنسێك باجی بە دەوڵەتی بریتانیا نەداوە .

 توێژینەوەیەکی نوێ بە ئامارەوە لەم ڕۆژانەدا ڕوونیان کردەوە کە  زیادکردنی باجی داهاتی کۆمپانیاکانی نەوت و غاز یارمەتیدەر دەبێت بۆ پڕکردنەوەی کون و بۆشایی دارایی کە لە بوجەی بریتانیادا هەیە بە بڕی 40 ملیار پاوەند پڕدەکاتەوە و هاوکاتیش  پارەی دانی  وزە لە لایەن بەکاربەرەوە بە نزمیی دەمێنیتەوە. 

توێژینەوەکە دەلێت دەڵێت، پێویستە بەریتانیا باجی نەوت و غازی دەریای باکووری بریتانیا بۆ ڕێژەی  78%ی بەرزبکاتەوە بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە ڕادەی ڕیژەی باج کە لە وڵاتی نەرویجدا لە لایەن ئەو کۆمپانیانەوە دەدرێن.

هەڵوێسی ئەمریکا و غەرب

زاهیر باهیر

28/10/2022

من وا هەست دەکەم کە ئەمەریکا و غەرب ڕوخانی  ڕژێمی ئێرانیان پێ باش نەبێت لەبەر بوونی چەند هۆکارێك کە مانەوەی هەمان ڕژێم تا رادەیەكی زۆر لە بەرژەوەندی هەردوولایانە .

یەك: مانەوەی ئیران وەکو تەرەفێکی سەرەکی لە بەرانبەر عەرەبی سعودییەدا لای ئەوان مەبەستە هەر هیچ نەبێت لەبەر دوو هۆ: یەکەم : کڕینی چەك و تەقەمەنی و وابەستەیی زیاتری سعودییە بە ئەمان . دووەم: ئەو لە بەرانبەر وەستانەوەی ئێران و سعودییە بە یەکدی، هەمیشە وەکو پشکۆیەکی نەگەشاوە وایە و هەر کات بیانەوێت بۆ نانەوەی پشێوییەك لە ناوچەکەدا بە فویەك یا باوەشێنێك ئەو پشکۆیە دەگەشێننەوە.  لەم بارەشدا هەردوولا دەکرێت ببنە بنەمای دروستکردنی گروپی تووندڕەو بەکارهینانیان لە هەر شوێنێکدا ئەمەریکا و غەرب بیانەوێت.

دوو: هەتا  ڕژێمی ئێران بمێنێت ئیسرائییل هەست بە ئارامی تەواو ناکات هەر وەکو هێزێکی سەرەکی ناوچەکە دژی و هەم وەکو سەرچاوە وکۆمەککاری حەماس و حیزبوڵا و سوریا  و عێراقی شیعە.  لەم بارەشدا ئیسرائیل هەر وەکو هەمیشە لە باوەشی غەرب و ئەمریکادا دەمێنیتەوە هەردوولایان دەکرێت سوود بە یەکدی بگەیەنن و یەکدیش بەکاربهێنن.

سێ : تا ئێستا ئەو بزوتنەوە جەماوەرییەی ئێران وەکو بزوتنەوەیەکی بێ خاوەنی سەربەخۆ ماوەتەوە و هیچ لایەك و هیچ حیزبێك نەیتوانیوە ئیدیعای خاوەندارێتی لێبکات.  ئەمەش لە ئێستادا پرسیارێکی بێ وەڵام لای ئەمریکییەکان و غەربییەکان دروست دەکات کە ئایا لەگەڵ شەیتانی هەنووکەدا دەست و پەنجە نەرم بکەن یا جاوەڕوانیکردنی شتێکی ” خراپتر ” کە ڕەنگە گۆڕانکارییەکی جیاواز لە ویست و خواستی ئەوان بهێنێتە کایە.

چوار: مانەوەی ڕژێمی ئێران بەهانە و بیانویەکی باشە بە جێگیربوونی زیاتر و داکوتانی پێگەی باشتر و دانانی بنکەی سەربازی  لە لایەن ئەمەریکاوە لە عێراق و لە سعودییەوە و شوێنەکانی دیکە وەکو هێزێکی ئێحتیاتی لە ناوچەکەدا لە بەرانبەر هەموو ڕودا و مەترسییەکی ناوخۆی ناوچەکە و وجوودی ڕوسیاش دژ بەوان.

پێنج: داڕمانی ڕژێمی ئێران یانی تەواوبوونی ئەو گەمە خوێناوییە کە 42 ساڵی ڕەبەقە ئەوان ڕەشوڕووتی ئێران و عێراق و تەواوی ناوچەکە لەو خوینەدا دەگەوزێنن، کە مانەوەی سەرەوەریی و سەروەتی ئەوانە.بە دڵنیاییەوە  ڕەنگە هۆکاری دیکەش هەبن بەڵام من لە ئێستادا پەیان پێ نابەم.

ڕاپەڕیوانی ئێران تەحەدای دەسەڵاتداران دەکەن لە چلەی ‘ ژینا’ دا

26/10/2022

گەر چی دەسەڵاتدارانی ئێران هەموو ڕێ وجێیەکیان ، هەموو هەڕەشەو فشارێکیان، هەموو تاکتیک و ئامرازی سەرکوتکردن و دامرکانەوەیەکیان تەگبیر کردووە و لاشیان ئاسانە کە بیخەنە کار بەڵام  لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ڕاپەڕیوان تەحەدایان کرد و لە بەرانبەر دەسەڵاتداران و چەقۆ وەشێنەکانیاندا سەربەرزانە و خۆڕاگرانە ڕاوەستاون.

ئەمڕۆ لە زۆرێك لە شارەکانی ئیرانەوە لە تاران و سنە و ئەهواز و زاهیدان و سەقز  هەروەها زانکۆکاندا خۆپیشاندان و ناڕەزایی گەورە بەردەوامە دژ بە ئاخوندەکانی دەسەڵات لە یادی چلەی ‘ ژینا ‘ دا.

یەکێك لە خۆپیشاندەران لە گرتەیەکی ڤیدۆییدا  لە زانکۆی شەهید چەمرانی ئەهواز، لە باشووری ڕۆژئاوای ئەهواز، دروشمەکە دەڵێتەوە ئەوانی دیکەش بە دوایدا : “ڕەنگە خوێندکارێک مردن قەبوڵبکات،   بەڵام زەلیلکردن قبوڵ ناکات”.

دەزگا ئەمنییەکان هۆشدارییان داوەتە بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە ئەنجامدانی مەراسیمێک  کە داوا لە خەڵک نەکەن کە ڕۆژی چوارشەممە لە پارێزگای کوردستان سەردانی گۆڕەکەی بکەن، بە پێچەوانەوە “پێویستە خەمی ژیانی کوڕەکەیان بخۆن“.

هاوکاتیش ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئیران ڕاگەیاندنێکیا بە ناوی بنەماڵەی  ‘ ژینا ‘ وە  بڵاوکردەوە کە گوایە بنەماڵەی ‘ ژینا ‘ ڕایانگەیاندووە “بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخەکە و بۆ ئەوەی لە هەر کێشەیەکی بەدبەختانە دوور بکەوین، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی چلەمین ڕۆژی ‘ژیان ‘ وە  بەڕێوە نابەین”. بەڵام چالاکوانان لە ئێران دەڵین ئەو لێدوانە لە ژێر فشاردا بووە و سەرەڕای ئەوەش چاوەڕوان دەکرێت لەسەر  گۆڕی ژینا ئەمینیدا گردبوونەوە هەبێت بۆ ڕێزلێانی.

گروپە چالاکەکانی بریتانیا و یاسای نوێ

25/10/2022

ئەمڕۆ گروپی “یاخییبوون لە مەحفبوونەوە و گروپی نەوت بوەستێنە ، بیوەستێنە” و هەندێك گرپی دیکەی ژینگە چالاکترین گروپن لە ئەنجامدانی چالاکی ڕاستەوخۆ و مەیدانییدا.

گروپی نەوت بوەستێنە سەرەڕای گرتنی ئەو هەموو چالاوانانە لێیان هەندێك جاریش سوکایەتیکردن پێیان لە لایەن شۆفێران و خەڵکانی ئاساییەوە لەگەڵ ئەواندەشدا ئەم مانگە تاکو دێنێ 24 چالاکی گرنگیان ئەنجامداوە ، واتە هەر ڕۆژە و چالاکییەك کە بوونەتە چقڵی چاوی حکومەت و بزنس و پۆلیس.

لەگەڵ ناحەزیی حکومەت و پۆلیس  و بزنسدا لێیان، بەڵام بە گوێرەی راپرسییەکی 20 ی مانگ کە لە نێوانی 1382 کەسدا کراوە ، لە سەدا 66ی ئەو خەڵکە پشتگیرییان دەکات و دەڵێن کە کاتێك حکومەت هچ ناکات نواندنی ئەو کارانە کە چالاکی ڕاستەوخۆی ناتووند و تیژییە لایان پەسەندە، لە سەدا 34 یش دژن پێی .

ئەمڕۆ سی شەمە، 25/10 ،، بڕیارە لە پەڕلەماندا تاووتۆێی بڕیارەکان بکرێت تاکو  ببێتە یاسا. دوای دەرجونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەبێت بەریتانیا خۆی لە یاساکانی یەکێتی ئەوروپا پاكبکاتەوە چونکە چی تر ئەو ئەندام نییە .  بۆ ئەمەش 2400  یاسا هەیە کە لەوانە 570 یاسایان پەیوەستە بە ژینگەوە ئەوانی تریان لە بواری جیاجیادا وەکو مافی خەڵکی و مافی مانگرتن و خۆپیشاندان و درێژی سەر کار و تەندروستی و پاراستنی ژیانیان لەسە کار و  هاتەنە دەرروەی بریتانیا لە مەحکەمەی ئەوروپی و سەدەها یاسای دیکە .   حکومەتی بریتانی دەیەوێت هەموو ئەو 2400 یاسایانە هەڵوەشێنێتەوە، ئەمەش دژایەتیکردن هێڕشکردنە سەر ژینگەیە، کە ئاوا لەو گروپانە دەکات کە چالاکییەکانیان چڕتر بکەنەوە .   

چالاکی دوێنێی گروپی نەوت بوەستێنە دایان بەسەر مۆزەخانەی Madam Tussauds لە لەندەن دوان لەو چالاکوانانە  بە کێکی چۆکلێتی سەروچاوی مەلیك چارلس -یان سواخ دا. ئەمە جگە لەوەی ڕۆژی شەمە 22/10 ، شەقامێکی قەرەباڵغی باکوری لەندەنیان داگیر کرد بۆە چەند سەعاتێک .  دواتر پۆلیس 17 کەسی لێگرتن.

لە لایەکی دیکەوە بڕیاری هێنانە کایەی یاسای زۆر توند و دڕندانە بەرانبەر هەرکسێك لەو گروپانەو گروپەکانی دیکە کە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەکەن .  بۆ نموونە گەر تۆ لە پرۆتێستا لەسەر شەقامەکان دادەنیشیت یا شوێنێك داگیر دەکەیت گەر خۆتان ببەستنەوە بە یەکەوە یاخود بە چەسپی دوو قوولی خۆتان بە زەوییەکەوە چەسپ بکەن ئەوە سزاکەی 51 مانگ بەندییە ، زۆری تر لەم سزایانە بۆ کردنی چالاکی جیاواز بەکاردەهێنرێت.

دوێنێ دووشەمە ، 24/10 لە گروپی گرین پیس، لە لەندەن  30 چالاکوان چونە ناو House of Commons, وە داگیریان کردو هەموو ئەو دیمانە تی ڤی و ڕادیۆیەیان وەستان کە لەو کاتەدا دەستبەکار بوون .

سەرۆکی حیزبی لەیبەر ، کرێکاران، کە رەنگە ببێتە سەرەك وەزیرانی بریتانیا لە هەڵبژاردنی داهاتوودا لەگەڵ ئەوەی کە وتی ئەوان ئەو یاسایانەی کە دژ بە ژینگەیە هەڵدەوەشێننەوە کە هاتنە سەر حەوکم بەڵام ئەوان پەیوەست دەبن بە یاسای سزاکانەوە بۆ هەر کەس کە ئەو جۆرە چالاکییانە ئەنجام بدەن .