لیستی مانگرتنەکانی کرێکارنی بریتانییا لەم مانگەدا، مانگی کانوونی یەکەم:

زاهیر باهیر

07/12/2022

 لە بریتانیا مانگرتنی ئەم کەرتی کرێکاری دەیداتە دەست  ئەو  کەرتی دیکە.

مانگرتنی گشتی نییە ، بەلام بە ملیۆنەها کرێکار لەم مانگەدا لە بریتانیا لە  مانگرتندا دەبن.

لەم مانگەدا زۆریەی کرێکارانی بەشە جیاوازەکان هەر لە نێرس و  کارمەندانی تەندروستی، ئاگرکوژێنەوە، مامۆستا، وانەبێژ، فەرمانبەرانی حکومی و کارمەندانی گواستنەوە و پۆست و پاسەکان و ئەوانەی کە چاودێری کەمئەندامان و پیران دەکەن زۆرێك لە شوێنەکانی دیکە لە ڕۆژانی جیادا لە مانگرتندان یاخود ماندەگرن .

ڕۆژانە چالاکیی مانگرتن لە سەرانسەری کەرتەکاندا لە گواستنەوەوە تا NHS لە پێش ڕۆژی  کریسمس و دواتریشدا ئەنجام دەدرێت لە نێوان بەردەوامی بنبەست لە نێوان سەندیکاکان، خاوەنکارەکان و حکومەت سەبارەت بە مووچە و مەرجەکان.  هەروەها سەندیکای تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەنیازی دەنگدانن  دوای ئەوەی بەرزکردنەوەی مووچەی 5%ی ڕەتکردەوە.  ئەمانیش  لەگەڵ ئەوەی ملیۆنان کرێکار ڕووبەڕووی باری نائاسایی تێچووی ژیان بوونەتەوە، سەندیکای GMB – کە نوێنەرایەتی هەندێک لەو کرێکارانەی ئەمبولانس دەکات کە لەم هەفتەیەدا دەنگیان داوە بۆ مانگرتن – هۆشداریدا لەوەی کە “حکومەت پێویستی بە گوێگرتنە” لە نیگەرانییەکانیان.

ئەم مانگرتنەش هەتا 31 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و لە مانگی ساڵی نوێشدا لە هەندێك شوێنی سەر کاردا هەر بەردەوام دەبێت.

1ی کانوونی یەکەم :

کرێکارانی ڕۆیاڵ مەیل [ پۆست و پەیوەندەییەکان ] و مامۆستایانی زانکۆ و کارمەندانی کۆلێژەکانی قۆناغی شەشەم لەسەر کێشەی موچەو هەلومەرجی کارکرد،مانگرتنیان ئەنجام داوە.

 ئەندامانی پۆستی نقابەی کرێکارانی پەیوەندییەکان (CWU)  لە 11 ڕۆژی دیکەدا دووبارە مانگرتن ئەنجام دەدەنەوە.   ئەندامانی  نقابەی زانکۆ و کۆلێژەکان لە 150 زانکۆ مانیان گرتووە، ئەمەش دوای تنی  مانگرتنێکی48  کاتژمێری و 24 کاتژمێری لە هەفت ەی ڕابوردوودا  بوو.

دووشەممە 5ی کانوونی یەکەم

 زیاتر لە هەزار کارمەندی سکوێرەتی کە پارە و دراو دەگەیەننە هەندێک لە گەورەترین بانق و مارکێتەکانی بەریتانیا، بڕیارە بەشداری لە مانگرتنێکی 48 کاتژمێریدا بکەن. بڕیارە لە کاتژمێر 3ی بەیانی زووەوە مان بگرن ،  هەزار و 156 ئەندامی سەندیکای GMB کە لە گروپی سکوێرێتی ، G4S کاردەکەن دەست بە مانگرتنەکانیان بکەن .  سەندیکاکە بە ناوی ئەندامەکانیەوە داوای زیادکردنی مووچەی 15% لە کۆمپانیاکە دەکات بۆ ئەوەی هەڵاوسان لەبەرچاو بگیرێت.

چوارشەممە 7ی کانوونی یەکەم

مامۆستایانی کۆمەڵەی مامۆستایانی ناوەندی سکۆتلەندا و سەندیکاکانی NASUWT یەکەم مانگرتن لە دوو ڕۆژی  مانگرتن لەسەر مووچە دەستپێدەکەن.

پێنجشەممە 8ی کانوونی یەکەم

 شۆفێرانی پاسەکانی میترۆلاین کە ڕێگاکانی باکوور و ڕۆژئاوای لەندەن دەگرێتەوە، مانگرتن دەستپێدەکەن  ئەگەر ئۆفەرێکی باشترکردنی مووچە لەلایەن کۆمپانیاکە بەدەستنەهێنن.

 سێ ڕۆژ مانگرتن کە بڕیار بوو لەم هەفتەیەدا ئەنجام بدرێت کە زیاتر لە دوو هەزار شۆفێری پاسەکانی سەندیکای یونایت تێیدا بەشداربن، لە 30ی تشرینی دووەمدا هەڵوەشایەوە، دوای ئەوەی لە کۆتا خولەکدا گفتوگۆکان ئۆفەرەکەیان بەرهەمهێنا، کە دەنگی لەسەر دراوە. 

هەر ئاواش  مامۆستایانی قوتابخانە ناوەندییەکانی سکۆتلەندا دووەم ڕۆژی مانگرتنیان ئەنجامدا.

هەینی 9ی کانوونی یەکەم

کرێکارانی پاسەکانی کۆمپانیای ئەبێلیۆ کە خزمەتگوزارییەکانی تا ڕادەیەکی زۆر لە باشوور و ڕۆژئاوای لەندەن چڕبوونەتەوە، بڕیارە دوای سێ ڕۆژ لە چالاکییەکانیان لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەردا دوایین مانگرتن ئەنجام بدەن.

هەروەها شۆفێرانی پاسەکان لە میترۆلاین چاوەڕوانی ئەوە دەکەن کە بزانن ئۆفەرەکەیان قەبوڵ کراوە یا نا .  گەر نەکرابێت ئەوە ئەمانیش دەست بەمانگرتنەکەیان دەکەن .

شەمە 10ی کانوونی یەکەم :

ڕۆژی شەممە 10ی کانوونی دووەم کرێکارانی پاسی ئابێلیۆ لە باشوور و ڕۆژئاوای لەندەن جارێکی دیکە مانگرتن دەکەنەوە.

یەکشەمە 11ی کانوونی یەکەم

یەکشەممە ١١ی کانوونی دووەم ئەندامانی پۆستی کرێکاری سەندیکای کرێکارانی پەیوەندییەکان (CWU).بڕیارە مان بگرن.

دووشەمە 12ی کانوونی یەکەم

دووشەممە 12ی کانوونی دووەم مانگرتنێک لەلایەن ئەندامانی یونیسۆن لە ئێرلەندەی باکوور کە تیمی ئەمبولانس و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی NHS [ خزمەتگوزاری تەندروسستی نیشتمانیی ]دەگرێتەوە ئەنجام دەدرێت.

. سێشەممە 13ی کانوونی یەکەم :

هەزاران ئەندامی سەندیکای RMT کە سەر بە  نێتۆرک ڕێیل و 14 کۆمپانیای بەڕێوەبردنی شەمەندەفەر کاردەکەن، بڕیارە یەکەم ڕۆژی مانگرتن ئەنجام بدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی پچڕان لە ماوەی شەش ڕۆژی لەسەریەکدا لە پێش ڕۆژی کریسمسدا.  

چوارشەممە 14ی کانوونی یەکەم

 ڕۆژێکی دیکەی چەندین مانگرتن، لەوانە ئەندامانی RMT کە لە نێتۆرک ڕەیل و 14 کۆمپانیای بەڕێوەبردنی شەمەندەفەر کاردەکەن؛ ئەندامانی TSSA لە هێڵەکانی کەناری ڕۆژئاوای ئاڤانتی؛ ئەندامانی پۆستی سەندیکای کرێکارانی پەیوەندییەکان (CWU) و کارمەندانیان.

 پێنجشەممە 15ی کانوونی یەکەم

 یەکەمین لە زنجیرەیەک لە وەستان لەسەر کار لەلایەن تا100 هەزار پەرستارەوە، کە کاریگەری دەبێت لە سەرانسەری 53 ڕێکخراوی  NHS[خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانیی ]  لە ئینگلتەرا، ئەنجام دەدرێت.  کۆلێژی شاهانەی پەرستاری (RCN) بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە قەبارەی  مانگرتنە  پیشەسازییەکانی زیاد دەکات مەگەر ستیڤ بارکلی [ ئاماژەیە بە وەوزیری تەندروستی ]  بەشداری گفتوگۆی ورد نەکات لەسەر داواکارییەکانیان بۆ بەرزکردنەوەی مووچەی هەڵاوسان لەگەڵ 5%..

هەینی 16ی کانوونی یەکەم

ستافی سکوێرێتی  کە لە کۆمپانیای یۆرۆستار کاردەکەن و ئەندامی ڕێکخراوی RMTن، لە پێش ڕۆژی  کریسمسدا یەکەمین لە چوار ڕۆژی مانگرتن دەستپێدەکەن بەهۆی کێشەی مووچەو.هەلومارجی سەر کار.   هەروەها چاوەڕوان دەکرێت کە ئەندامانی RMT کە بۆ تۆڕی شەمەندەفەر و 14 کۆمپانیای بەڕێوەبردنی شەمەندەفەر کاردەکەن ئەوانیش لەو ڕؤژەدا مانبگرن .

شەممە 17١٧ی کانوونی یەکەم

ڕێوشوێنی مانگرتن لەلایەن ئەندامانی TSSAنقابەی  کە بۆ c2c کاردەکەن دەگیرێتەبەر، کە خزمەت بە زیاتر لە دوو دەیان وێستگە دەکات لە نێوان ڕۆژهەڵاتی لەندەن و باشووری ئێسێکس؛ ئەندامانی RMT کە لە کۆمپانیای Network Rail و 14 کۆمپانیای بەڕێوەبردنی شەمەندەفەر کاردەکەن؛ کرێکارانی پاسی ئەبێلیۆ لە باشوور و ڕۆژئاوای لەندەن؛ و ئەندامانی TSSA لەسەر هێڵەکانی کەناری ڕۆژئاوای ئاڤانتی ئەوانیش ماندەگرن.

 یەکشەممە 18ی کانوونی یەکەم:

 ئەندامانی RMT دەست دەکەن بە قەدەغەکردنی ئۆڤەر تایم  لە سەرانسەری هێڵی ئاسنینی شەمەنەفەرەکان، کە تا 2ی مانگی جێنیوەری  بەردەوام دەبێت، واتە RMT بۆ ماوەی چوار هەفتە ڕێوشوێنی مانگرتن دەگرێتەبەر.  ئەندامانی سەندیکای TSSA دەست دەکەن بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پیشەسازی کەمتر لە مانگرتن (ASOS)، ئەمەش کاریگەری لەسەر هێڵەکانی کەناری ڕۆژئاوای ئاڤانتی دەبێت.

سێشەممە 20ی کانوونی یەکەم

 چالاکیی مانگرتن لەلایەن پەرستارانی کۆلێژی شاهانەی پەرستاری (RCN) هەروەها گفتوگۆکردن لە نێوانی سەندیکاکاندا بەردەوامە سەبارەت بە هەوڵێکی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکانی وەکو تیمی  ئەمبولانسەکان  و کارمەندانی تەندروستی دیکەوە ئەگەری هەیە.  کە بە یەکەوە مانبگرن.

پێنج شەممە 22ی کانوونی یەکەم

کرێکارانی  پاککرندەوە قیتارەکان کە ئەندامی سەندیکای RMTن، یەکەم ڕۆژی مانگرتنیان ستپێدەکەن . هەروەها ستافی سکوێرێتی یۆرۆستار ئەوانیش دەست لەکار دەکێشنەوە.

 هەینی 23ی کانوونی یەکەم

 بڕیارە ستافی سکوێرێتی  یۆرۆستار و پاککەرەوەی ژمارەیەک کۆمپانیای شەمەندەفەر و ئەندامانی پۆستی کرێکاری سەندیکای کرێکارانی پەیوەندییەکان (CWU) هەموویان مان بگرن.

شەممە 24ی کانوونی یەکەم :

بڕیارە ئەندامانی پۆستی کرێکارانی سەندیکای کرێکارانی پۆست و پەیوەندییەکان (CWU) مان بگرن.

شەممە ٣١ی کانوونی یەکەم

 بڕیارە ئەندامانی RMT کە کرێکارانی پاککەرەوەی قیتارەکانن و  بۆ ژمارەیەک لە کۆمپانیای شەمەندەفەر کاردەکەن، مان بگرن.

هەر ئەمشەویش نقابەی کرێکاران و کارمەندانی پەساپۆرت و پشکننینی پەساپۆرت لە فڕۆکەخانەکاندا بڕیاریان دا بۆ ماوەی 8 مان بگرن کە بڕیارە لە 23ی ئەم مانگەوە دەستپێبکات کە هەستیارترین و قەرەباڵغترین کاتی ساڵە بۆ سەفەرکردن .

خۆپیشاندان لە یوێنان

07/12/2022

دوێنێ ، سێ شەمە، 06/12، بە دەیەها هەزار کەس لە هەندێك شاری گەورەی یوێنان وەکو ئەسینا و شاری سالۆنیکی هاتنە سەر شەقام بۆ یادکردنەوەی 14 هەمینی ساڵی  کوشتنی گەنجێێك بە ناوی Alexis Grigoropoulos  کەلە ساڵی 2008 دا لەسەر دەستی پۆلیسدا کوژار .

خۆپیشاندەران بە دروشمی  “ئەم سیاسەتە کوشندەیانە ڕابگرن”..  ڕژانە سەر شەقامەکان . هەر لە سەروبەری ئەم یادکردنەوەیە گەنجێکی دیکە بەناوی  کۆستاس فرانگۆلیسە و تەمەنی 16 ساڵە و ئەندامی کۆمەڵگەی ڕۆمایە لە شاری سالۆنیکی، بەهۆی ئەوەی لەلایەن بەشی پۆلیسی میکانیکییەوە بەدوایدا دەگەڕان، کە گوایە لە بەنزینخانەیەکدا نەیتوانیوە 20 یۆرۆ (17 پاوەند) پارەی گازۆیل بدات.

لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیەک پیاوی ڕۆمانی لە ڕاوکردنی هاوشێوەدا لەلایەن پۆلیسەوە تەقەیان لێکراوە  یاخود بریندار بوون..   یانیس باروتساس، خوێندکاری گەنج، لە کاتێکدا ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ خۆپیشاندەران بە پایتەختدا ڕێپێوانیان دەکرد، وتی: “ئەوە هێرشێکی کوشتن بوو دژی ئەندامێکی کەمینە کە سیاسەتی جوداکاریی بەرانبەریان بەکاردەهێنرێت.”  ئاماژەی بەوەشکردووە، “پۆلیس لەم وڵاتەدا کولتوری دڕندەیی هەیە،  دژی ڕۆما دەمانچە بەکاردەهێنن و نارنجۆکی بێهۆشکەر لە دژی ئێمە بەکاردەهێنن”.

مانگرتنەکانی ئیڕان لە فراوانبوودایە

06/12/2022

دوای ئەوەی کە بۆ سێ ڕۆژ مانگرتن لە ئێراندا لە دوێنیوە ، دووشەمە، 05/12 ، ڕاگەیەنرا وردە وردە بەرەو فراوانتر دەچێت .  لە ئێستادا لە 40 شاردا مانگرتن بەردەوامە و سایەقی لۆرییەکانیش لە مانگرتن و وپرۆتێستادان ، هەروەها زانکۆکانی تاران ، بەندییە سیاسییەکانیش ڕایانگەیاند کە بۆ 3 ڕۆژ لە پرۆتێست و مانگرتندا دەبن بۆ هاوپشتی پرۆتێستەکانی سەر شەقامەکان .  ئەو شارانەی کە مانگرتنی تێدا بەردەوامە : تاران ، مەشهەد ، کەرەج، زایدان ، ئەسفەهان ، تەبرێز  ، شیراز،  زائیدەن 19 شار و شارۆچەکەی کوردستان .

مانگرتنەکان بۆ ئەوەیە کە بە فەرمی دەوڵەت بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پۆلیسی ئەخلاق بدات، چونکە تا ئێستا ئەوان هەر لە سەر شەقامەکانن گەرچی جوڵەیەکی وایان نییە ئەویش لەبەر ئەوەیە کە پرۆتێستەکان و ناڕەزیی خەڵکی ئەوەندە زۆرە و ئەوەند شوێنی گرتۆتەوە کە کە دەوڵەت نە وەکو هیزی ئابووری دەرەقەت دێت نە وەکو هێزی سەربازی و پۆلیس و پاسدار ، بۆیە لەئێستتادا ژنان بە بێ پەچە دەسوڕێنەوە و پۆلیس و پاسداریش هیچ ناڵێن چونکە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان بۆ ئەوان سەرەکی ترە .

بەیانی ، چوارشەمە ، بڕیارە کە قسەکەری پەڕلەمان و ئیراهیم ڕایسی بچن بۆ زانکۆی تاران و قسە لەگەڵ خوێندکاران بکەن سەبارەت بە مانگرتنەکانیان.  هاوکاتیش وەزیری دەرەوەی ئێران حسەین ئەمیر عەبدوڵایدین لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانیکدا سەبارەت بە حیجاب و پۆلیسی ئەخلاق ڕۆژی یەکشەمە  لە سێربییا وتی ” لە ئێران هەموو شتێك لە جوڵەدایە بەرەو پێشەوە دەچێت لە چوارچیوەی دیمۆکراسییەت و ئازادییدا”

ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە هەژاریی وزە

04/12/2022

دوێنێ ڕۆژی شەمە، 03/12/22، ڕۆژی کردنی چالاکی  هاوبەش بوو  لە نێوانی هەندێك گروپدا لە چەند شارێکی گەورەی بریتانیا کە ماوەی 10 ڕۆژێکە ئەو چالاکییە ڕاگەیاندراوە.

بۆ ئەمەش دوێنێ ، بە کاتی بریتانیا سەعات 12 نیوەڕۆ  لە لەندەن و مانشستەر و گڵاسکۆ و بێرمینگەهام و برستڵ و گەلێك شاری دیکە چالاکی جیا جیا لەسەر دەستی گروپە جیاوازەکاندا بەڵام هاو ئامانج  ئەنجام درا.

یەكێك لە تایتڵی کەمپینەکە کە ڕەنگدانەوەی چالاکییەکەیان بوو لەژێر ناوی ” گەرم کردنەوە ، خۆت گەرم بکەرەوە” بوو .  لە لەندەن گرووپی کەمپەینی Don’t Pay The Bill  پارەی وزە مەدە لەسەر ئاستی شارەوانییەکان پرۆتێستی خۆیان کرد ، لە گلاسکۆ دایان بەسەر سکۆتش پاوەر کە یەکێکە لە 5 کۆمپانیە گەرەکانی  بریتانیا کە غاز وو کارەبای ماڵان و دوکانەکانیان لە دەستدایە .  ئەم گروپە  سەعات 9 ی سەر لەبەیانی بەو چالاکییەیان هەڵسان و دایان بەسەر ئۆفیسی ئەو کۆمپانیایەدا لەگەڵ خۆیان چاو بەتانی  و شتی پێویستیان بردبو .

گروپێکی دیکە لە لەندەن  دایان بەسەر مۆزەخانەی بریتانیادا و چوونە ناو هۆڵی گەورەی مۆزەخانەی بەریتانیا – گەورەترین گۆڕەپانی گشتی ناوماڵ لە ئەوروپا –تیشکیان خستە سەر پەیوەندییە سپۆنسەرییەکانی شوێنی بلومسبێری لەگەڵ بی پی[ ئاماژەیە بە  کۆمپانیای نەوتی بریتانیایە ] . لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا کە  دەردەکەون بە بازنەیەک لەسەر زەوی دانیشتبوون.  گروپی دیکە چوونە ناو سەنتەری بازرگانی وێستفیڵد لە گەڕەکی  ستراتفۆرد لە ڕۆژهەڵاتی لەندەن خۆپیشاندەران تابلۆیەکیان هەڵواسی کە لەسەری نووسرابوو ” بخۆ و گەرمببەرەوە ڕیشی [ ئاماژە بە سەرەك وەزیرانی بریتانیا : ڕیشی سوناك] ” و “دەستبەجێ  کۆتایی بە هەژاریی سووتەمەنی بهێنە“.

  هەر ئاواش گروپی Just Stop Oil دایان بەسەر کەشخەترین شۆپی بریتانیانادا بە ناوی ‘ هارودس ‘ چونە سەر بەشی سیستەمی خەو و قەنەفەی دانیشتنەکان و بوونە هۆی نانەوەی ئاژاوە لەوێ ، زۆری خایاند تاکو بە 20 سکوێرێتی بیانکەنە دەرەوە .  

ئەوان لە ڕاگەیاندنێکیاندا وتیان “ئەم حکومەتە ڕێگە بە خەڵکی ئاسایی دەدات لەم زستانەدا برسی بمێنن و بەستوو بن، چونکە کۆمپانیا تەماحکارەکانی وزە هەموو دوا فلسێکمان لێدەکەنەوە. خزمەتگوزاری تەندروستی لە قەیراندایە،  کرێکاران بە کرێیەکی کەم دەچەوسێتەوە و پەرستاران سێنتەری خۆراک بەخشینەوە  بەکاردەهێنن ……خۆپارێزی لە هاوکاری دانیشتوان  هەڵبژاردەیەکی سیاسییە و قەیرانی تێچووی ژیان هێرشێکی بێ ئیستفزازییە بۆ سەر خەڵکی ئاسایی.

ئاماژەشیان  بەوەشکرد “لەمە خراپتر ئەوەیە، بەرزبوونەوەی نرخی وزە، پارەی ئەو کۆمپانیایانە دابین دەکات کە کەش وهەوا دەشێوێنن ،  حکومەتی ڕیشی سوناک پلانی هەیە ڕێگە بە زیاتر لە 100 پڕۆژەی نوێی سووتەمەنی بەردینی بەریتانیا بدات.  بەمەش فەرمانی لەسێدارەدانمان واژۆ دەکەن ،  نەوت و غازی نوێ تاوانکارییە، کردەوەی جینۆسایدکردنە بەرامبەر بە ملیارەها مرۆڤ لە هەژارترین وڵاتانی سەر زەوی و کردەوەیەکی شەڕە دژی گەنجان”.

هەنگاوی یەکەمی سەرکەوتنی ڕاپەڕینەکەی ئێران :

04/12/2022

دوای زیاتر لە دوو مانگ و نیو خۆپیشاندان و پرۆتێست ، دوای قوربانیدانی زیاتر لە 500 لە کوڕان و کچانی گەنج، دوای دەستگیرکردنی زیاتر 14 هەزارکەس  و ڕاونان و هەراسانکردنی خەڵك  و هەڵکوتانە سەر ماڵان و دەسگیرکردنی هونەمەندان و وەرزشوان نوسەر و ڕۆژنامەوان و کەسایەتیەکانی دیکە …. داوجار دەسەڵاتدارانی ئێران ناچار بوون مل بۆ داخوازییە ڕەواکانی ڕاپەڕیووان بدەن .

 لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا لیژنەیەك بۆ پێداچونەوەی دەستوری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە لەچك و حیجاب دروستبووە و ئەم لیژنەیە دانیشتنیان کردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا یاخود هەفتەی ئایندەدا بڕیارەکانیان ئاشکرا بکەن پرسی لەچك و حیجاب مۆدێرەنایز بکەن کە لە ساڵی 1983 وە بەزۆر سەپێنراوە بەسەر کچان و ژنانی ئێراندا .

هاوکاتیش ئاخوندەکان کەوتونەتە ژێر فشاری کۆمەڵی ڕیفۆرمخوازی گروپەکەی موحەمەد خاتەمی کە ئەوان داوا دەکەن کە دەستورەکە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت ، وەکو کورد دەڵێت تۆزێک شلی بکەن.

لە پاساو و بەرگریکردن لە ڕووززەردی و پاشەکشەکردنیاندا  ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ” بناغە کۆماری و ئیسلامییەکانی ئێران لە ڕووی دەستوورییەوە چەسپاون”. لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا وتی:” بەڵام شێوازی جێبەجێکردنی دەستوور هەیە کە دەتوانێت نەرم و نیان بێت.

ڕاپەڕینەکەی ئێران هەنگاوێکی دیکە چووە پێشەوە

03/12/2022

ئەوەی کە ڕەنگە زەحمەتبوایە کە چاوەڕوان بکرێت ژنانی حیجابداربووە کە بە ڕاپڕینەکەوە پەییوەست ببونایەتەوە.

دوێنێ هەینی، 02/12 ، دوای نوێژی هەینی بە سەدەها ژنانی حیجابپۆش وەکو لە وێنەکەدا دەیبینیت لە زاهیدان هاتنە سەر شەقام بۆ پشتگیری لە ڕاپەڕینەکە هەر یەکە بە دروشمێکەوە .

بەلوجستان هەژارترین دەڤەری ئێرانە هەر بە مەبەست جیاوازییەکی گەورە لە نێوانی هاووڵاتیانیی ئەوێ و شوێنەکانی ئێران دەکرێت لە ڕوی کار دەستکەوتن و خزمەتگوزاری و دەستکەوتنی ئیشی حکومەتی و دەوڵەتی ، بێ چارەسەری تەندروستی و زۆری تر .

ئەم ژنانەی کە دوێنێ هاتنە سەر شەقام دەزانن کە ژنانی بەلوجستان چەوساوەترین ئافرەتی ئێرانین دروشمی ” ژن، ژیان ، ئازادییان هەڵگرتوە لەگەڵ دروشمێکی زۆر مەزندا کە نوسروە ” بە حیجابەوە یا بێ حیجاب بەرەو پێشەوە شۆڕش”  دروشمێکی چەند دڵخۆشکەر و مەزنە .

بایدن لەژێر فشاری بزنسدا لە بڕیارەکانی پاشگەزدەبێتەوە

01/12/2022

گرنگ نییە لە دەرەوەی دەسەڵات خۆت چۆن ڕەنگە دەکەیت، چۆن پلان دەکێشیت ، چۆن لاف و گەزاف لێدەدەیت ، دەیەها و سەدەها بەڵێن دەدەییت .  چەپیت ، ڕاستیت ، سۆشیالیستی دەسەڵاتخوازیت ، کۆمۆنیستی دەوڵەتسازیت ، هەرچی هەیت ببە چونکە لە دەرەوەی دەسەڵات دەکرێت ڕەنگ و دەنگتان جیابکرێتەوە گەزافی هەرچیت بوێت لێیدەیت ، بەڵام دەسەڵات ئەو بوارەیە قولی ڕاست و چەپ جیادەکاتەوە، ئەو تاقیکردنەوەیە کە ڕوی ڕاستت دەردەخات ، ئەو پێوەرەیە هەموان دەتوانن هەڵتسەنگێنن کە ئایا بەڵێنەکات بەجێدەهێنیت یانا؟

دیمۆکراتی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن پێشهاتنە سەر حوکمیان زۆر بەڵێنیان دا . بەڵێنی هەرە گەورەیان پاڵپشتکردنی کرێکاران بوو لە دروستکردنی نقابەکانیان و پەیوەستبوونەوە پێیانەوە، زیادکردنی کرێ ، مافی خۆپیشاندان و مانگرتن و کەمکردنەوەی کەلێنی نێوانی سامانداران و هەژاران و  کەمکردنەوەی کوشتاری ناوخۆ کە هەفتانە دەیەها کەس دەبنە قوربانی ، بنەبڕکردنی گرفتی ڕایسیسزم  ودەیەها خاڵی تر.

ماوەیەکی زۆرە کە وتووێژ لە نێوانی نقابەکانی کرێکارانی قیتارەکان بەردەوامە بۆ زیادکردنی موچە و مافی تر. تا ئێستاش 4 نقابەی ئەم کرێکارانە لە پرسی دانوسستاندن و درێژەدان بە وتووێژ بەردەوامن .  بۆ ئەمش تا ڕۆژی 9ی مانگیان هەڵبژاردووە گەر نەگەنە ڕێکەوتن ئەوە مانگرتنەکانیان دەستپێدەکات .

ئەم 4 نقابەیە نوێنەرایەتی زیاتر لە 115 هەزار کرێکار دەکەن . داوای لە سەدا 24 ی بەرزبوونەوەی موچەیان دەکەن لەگەڵ 5000 دۆلار پاداشت.  8 نقابەکەی دیکە ڕێکەوتنیان کردووە بۆ 5 ساڵ و زیادکردنی موچەش بە ڕێژەی لە سەدا 24 .

ماوەیەك لەمەوبەر بایدن رایگەیاند  کە وەک “سەرۆکێکی سەربەرزی لایەنگری کرێکاران” ئامادە نییە بۆچوونی ئەو کەسانە سەرپێچی بکات کە دەنگیان بە دژی ڕێککەوتنەکە داوەبەڵام لەم حاڵەتەدا – کە کاریگەرییە ئابوورییەکانی داخستنی کارەکان ئازاری ملیۆنان کەس و خێزانی کرێکاری دیکە دەدات – پێموایە کۆنگرێس دەبێت دەسەڵاتەکانی خۆی بەکاربهێنێت بۆ پەسەندکردنی ئەم گرێبەستە.”

ئێستا 500 گروپی بزنس لە نامەیەکیاندا بۆ کۆنگریس داوای ئەوە دەکەن کە کۆنگریس دەستتێوەردان بکات تاکو ئەم مانگرتنە بوەستێنیت چونکە دەبێتە هۆی شکستی بزنس نەك هەر ئەوەی کە خەڵك ناگاتە سەر کار بەڵکو هەموو بزنسەکانی دیکە لە گواستنەوە و ئەرکی تردا متمانە دەکەنە سەر قیتار .  لە کاتێکدا کە خەڵك ناگاتە سەر ئیش و کاڵاکان ناگوێزرێنەوە ئیتر بزنس توشی ئیفلیجی دەبێت .

ئەو 500 تگروپە لە نامەکەیاندا دەڵێن ” : ” مانگرتنی کرێکارانی هێڵی ئاسن تەنها ئەوە دەخاتە بەرچاو هۆکاری پێشنەکەوتنی ئابووری ئەمریکا زیاددەکا”  لە نامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە “وەستانی شەمەندەفەر دەستبەجێ دەبێتە هۆی کەمیی دابینکردن و بەرزبوونەوەی نرخەکان و وەستاندنی خزمەتگوزارییەکانی ئامتراک و شەمەندەفەری هاتووچۆ دەبێتە هۆی پەکخستنی تا 7ملیۆن گەشتیار لە ڕۆژێکدا زۆرێک لە گروپی بزنسەکان لە ناوەڕاستی وەرزی گرینگی بازاڕکردنی جەژنەکاندا دەبینن کە فرۆشتنەکانیان تێکچووە”.

ئێستا بایدن چاری نەماوەو دەڵێت ”  مانگرتن ئابووریمان وێران دەکات”  ووتی ”  من بە ڕوونی دەیڵێم داخستنی هێڵی ئاسن ئابووریمان وێران دەکات ……..بەبێ شەمەندەفەری بارهەڵگر، زۆرێک لە پیشەسازییەکانی ئەمریکا دادەخران.”

بایدن ئێستا داوا لە کۆنگریس دەکات کە دەسەڵاتی خۆی بخاتە گەڕ .

هێڕشکردنە سەر هاوپشتیوانانی راپەڕیوانی ئێران لە قەتەر

30/11/2022

دوای ئەوەی کە ئێران یارییەکەی دۆڕاندی چەقۆکێشەکانی ئاخوندەکان هێڕشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و فانەکانی یارییەکە کە هاوپشتی و لایەنگری ڕاپەڕیوانی ئێرانیان دەکرد .  دووان لە ژنان بریندار بوون.  پەیامنێری تی ڤی دانیمارك کە لەوێدا بوو فلیمی هێڕشکردنەکەی گرتبوو بەڵام پۆلیس ئەویان دەسگیرکردووە و بردویانە بۆ پۆلیسخانە .  پاش لێپێچینەوەی داوای ئەوەیان لێکردووە کە فلیمەکە بسڕێتەوە ، ئەویش وتویەتی نایسڕێتەوە .  پاش ماوەیەك بەرەڵایان کردووە بێ پۆزشهێنانەوە بۆی.

کرێکارانی تەلەفوناتی بریتانیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

30/11/2022

پاش هەشت ڕۆژ مانگرتن لە ڕۆژانی جیاجیادا لە 35 ساڵی مێژوی بەتایبەتیکردنی کۆمپانیاکەوە،  دواجار ئیدارەی کۆمپانیای تەلەفوناتی بریتانی چۆکی داداو ئامادەبوو کە داخوازییەکانیان جێ بەجێ بکات.

ئیدارەی کۆمپانیاکە بڕیاری کە هەر کرێکارە و 1500 پاوەندیان بۆ زیاد بکەن ئەمە ئەوانەش دەگرێتە کە کەمتر لە ساڵێکە لەوێ کاردەکەن ، هەروەها ئەوانەشی کە موچەیان 50 هەزار پاوەندە لە ساڵێكد پێش لێبڕینی باج. نزیکەی 58 هەزار لەو کرێکارانە دەگرێتەوە کە زۆربەیان لە بەرەی پێشەوە کاردەکەن وەکو سێنەتەری وەلامدانەوەی تەلەفون .  کۆمپانیاکە دەڵێت لە سەدا 85 کرێکاران و کارگەرانی کۆمپانییەکە لە بەررزبوونەوەی موچەکەیان سوودمەند دەبن .  ئەمە لە کاتێکدا کە کۆمپانیاکە ساڵانە 4.8 ملیار پاوەند کرێ، مووچە و خانەنشینی دەدات .

لەسەرەتای ئەمساڵیشدا پاش وتووێژی نێوانی نقابە و کۆمپانیاکە 1500 پاوەند وەکو خەڵاتی بە سەراپای کرێکاران و کارمەندانیان دراوە وەکو پاداشتی ئەو کارە گرنگ و بە فشارەیان کە لە سەردەمی کۆرۆنادا کردویانە .

نقابە ئامۆژگاری و ڕێنمایی ئەندامەکانی کردووە کە ئەو سەرنجامە قەبوڵ بکەن و ڕەتی نەکەنەوە.

تیمی ئیسعافەکانی ئینگلەندە، ئەوانیش بڕیاری مانگرتنیان دا

30/11/2022

بە هەزاران لە سایەقەکانی ئیسعاف و ئەوانەی کە وەڵامی تەلەفونی نەخۆشەکان دەدەنەوە کە پێویستیان بە ئیسعافە یاخو ڕوداوێك ڕویداوە فریان بژەون ، هەروەها تیمی چارەسەری خێرا کە لەگەڵ ئیسعافەکەدان بڕیاریان دا پێش کریسمس مان بگرن سەبارەت بە بەرزبوونەوەی موچەیان. بەڵام هاوکات هەندێك ستاف بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتی تەواریدا [ ئیمێرجنسی ] دەمێننەوە . نزیکەی 80 هەزار ستاف بڕیاری مانگرتنیان داوە .

سکرتێری گشتی یونیسۆن، کریستینا مەکئانیا، وتی: بڕیاری دانی مانگرتن و لەدەستدانی مووچەی ڕۆژێک هەمیشە بانگەوازێکی سەختە.، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە کارەکانیان بریتییە لە گرنگیدان و ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک و خەستە.

 بەڵام هەزاران کارمەندی ئەمبولانس و هاوکارەکانیان لە NHS [ ئاماژەیە ۆف سیستەمی تەندروستی نیستمانیی ] دەزانن دواکەوتنەکان کەم نابێتەوە، هەروەها کاتەکانی چاوەڕوانی کەم نابێتەوە، تاوەکو حکومەت کار لەسەر کرێ بکات.  هەر بۆیە بڕیاری قورسیان داوە بۆ مانگرتن . ئەو ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەمیشە نەخۆشەکان لە پێش هەموو شتێکەوە دەبن و لە کاتی هەر مانگرتنێکدا کەڤەری فریاگوزاری بەردەست دەبێت. بەڵام مەگەر مووچە و کارمەندانی NHS چاک نەکرێنەوە، خزمەتگوزارییەکان و چاودێری بەردەوام دەبن لە دابەزین.

“خەڵکی گشتی دەزانێت خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان باشتر نابن بەبێ زیادکردنی زۆری کارمەندان و دانی پارە لە لایەن حکومەتەوە بۆ ڕزگارکردنی NHS  [ ئاماژە بە سیستەمی تەندروستی نیستمانی] کاتی ئەوە هاتووە وەزیرەکان واز لە بەکارهێنانی دەزگای پێداچوونەوە بە مووچە وەک داپۆشینی بێکردەوەیی خۆیان بهێنن. “جێرمی هانت، ڕیشی سوناک و ستیڤ بارکلی دەبێت [ ئاماژەیە بۆ وەزیری دارایی ، سەرەكوەزیران و وەزیری تەندروستی ]  قۆڵی لێهەڵماڵن و دەست بکەن بە قسەکردن لەگەڵ سەندیکاکان سەبارەت بەوەی کە چۆن کرێی باشتر بۆ کارمەندان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دەستپێکردنی گۆڕینی NHS.” “