هەموومان لە هەمان کەشتیداین

زاهیر باهیر

19/12/2022

قسەخۆش و بەناوبانگەکەی سیاسییەکانی بریتانیا و سامانداران ئەوەی سەرەوەیە کە لە کاتێکدا کە ڕووبەڕوی جەنگ یاخود پەتایەك وەکو کۆرۆنا یاخود کارەساتێکی سروشتیی دەبینەوە ئەم قسەخۆشە دەدەن بە گوێماندا و دڵمان دەدەنەوە .  بەڵام لە ڕاستیدا ئێمە هەمومان لەیەك زریانداین نەك یەك کەشتی .  لەو زریانەدا هەمانە یاختی هەیە ، هەیە کەشتی هەیە کە پارێزراوە، هەشمانە کە زۆرینەین ئەو بەلەمەمان پێیە، چووپەکە،  کە پەنابەران لە ئاوەکەی پێدەپەڕنەوە بەرەو بەندەری دۆڤەری بریتانایا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی گاردیان سەرەڕای ئافاتی کۆرۆنا و قەیرانی ئابووریی لە بریتانیا ژمارەی ملیاردەرەکان بە ڕێژەی لە سەدا 20 سەرکەوتووە لە 147 ملیاردەرەوە لە ساڵی 2020 بۆ 177 ملیاردەر لە ئەمساڵ هەڵکشاوە .

ساڵی 1990 تەنها 15 ملیاردەر هەبووە لە بریتانیا، کە سامانی هاوبەشی هەموویان تەنها 53.9 ملیار پاوەند بووە بەڵام پاش 32 ساڵ واتە ساڵی 2022  کە ژمارەکە هەڵکشاوە بۆ 177 سامانی هاوبەشی هەموویان 653 ملیار پاوەندە کە تێکڕای سامانی هەر  یەکەیان نزیکەی 2 ملیار پاوەندە.

ئەوەی کە ژمارەی ملیاردەرانی لە بریتانیا لەم دوو ساڵەدا  سەرخستووە دوو هۆی سەرەکییە : یەکەم : نرخی خانووبەرە واتە موڵك بە هۆی کۆرۆناوە و سیاستی حکومەتەوە سەرکەوتووە . دووەم: حکومەت لە کاتی پەتای کۆرۆنادا هەفتانە پارەی چاپ دەکرد و فڕێی دەدایە نێو بەشی داراییەوە .  لەو سەردەمەدا چەندەها تریلۆن دۆلار خرایە ئەو بوارەوە واتە بەشی بۆرصە و دارایی لە بریتانیادا.

لە کاتێکدا کە ئەوە دەبینیت جیگای سەر سوڕمان نییە کە دەبینیت 3.9 ملیۆن منداڵ لە هەژارییدا دەژین ، نزیکەی 2 ملیۆن کەس لەسەر بەخشینەوەی خۆراکە کە زۆربەیان کار دەکەن ، لە لایەن سێنتەرەکانی خۆراك بەخشینەوەوە 6.7 ملیۆن خێزان لە دۆخی دەستەویەخەی خۆگەرمکردنەوەدا دەژین . هەر ئاواش نابێت لامان غەریب بێت کە حکومەت ئامادە نییە کە موچە و کرێی مامۆستا و نێرس و ئاگرکوژێنەرەوە و کرێکارانی بەشی هاتووچۆ و شارەوانییەکان و ئەوانی دیکە زیاد بکات.

ئەمە ئەو کەشتییەیە کە هەر هەموومان بێ جیاوازی چینایەتی و ڕەگەزیی و تد تێییداین !!!!!!!

ئەکتەری بەناوبانگی ئێرانی ، تاران عەلیدۆستی لەسەر ڕەخنە لە سزای لە سێدارەدان دەستگیرکرا

18/12/2022

عەلیدۆستی یەکێکە لە هەرە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی ئێران، براوەی چەندەها خەڵاتە لەوانە خەڵاتی ئۆسکارە سەبارەت بەو فلیمەی دەریان کرد لەساڵی 2016 دا لەژێر ناوی  The Salesman.

عەلیدۆستی هەرگیز پشت و پەنای خۆی بۆ ڕاپەڕیوانی ئێران و ڕەخنەگرتن لە ئاخوندەی دەسەڵاتدار نەشاردۆتەوە، بە ئاشکرا کۆمەکی بەو ماڵ و خێزانانەی کە خاوەنی قوربانیانی لە سێدارەدرا و بەندکراو و بریندارانی دەستی چەقۆکێشەکانی دەسەڵاتن کردووە.

ئەو لە خیزانێکی ناودارەوە هاتووە ،  باوکیشی ، حەمید عەلیدۆستی یاریکەری تیپی نەتەوەیی فوتبۆڵی ئێرانی بووە یەکەم ئێرانیش بووە کە یاری بۆ تیپێکی بێیانی کردووە. ئەو کە زمانزانێکی باشی ئەڵمانی و ئینگیلزی بووە دوو کتێبی لە ئینگلیزییەوە بۆ فارسی وەرگێڕاوە.

دواین پۆستی تاران عەلیدۆستی لە ئیستینگرامدا دەڵێت ” ناوی موحسین شیکاری بوو ، هەر ڕێکخراوێکی جیهانی کە ئەم خوێنڕێژییە دەبینێت و هەڵوێست وەرنەگرێت، شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتیی”

عەلیدۆستی سوێندی خواردوە ئێران بەجێنەهێڵێت و نووسیوێتی ” جگە لە ئێران پاسپۆرت و شوێنی نیشتەجێبوونی هیچ شوێنێکم نییە .  من دەمێنمەوە و وەک هەموو ئەم کەسە ئاساییانە کاتێک هاوار دەکەم بۆ مافەکانم  ڕاستەوخۆ چاو لە چاوەکانت دەبڕم ،  ”  ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم بوێرییەم لە ژنانی خاکەکەمەوە بە میرات وەرگرتووە، کە ساڵانێکە ژیانی خۆیان دەژین، هەموو ڕۆژێک بە بەرهەڵستی و بەرخۆدان… دەمێنمەوە ڕاناکەم، واز ناهێنم، لەگەڵ خێزانی زیندانییەکان و کوژراوەکان دەوەستم و داوای مافەکانیان دەکەم  .  من شەڕ بۆ نیشتمانەکەم  دەکەم، ئامادەم باجەکەی  هەرچی بێت بیدەم تاکو لە پێناوی بەرگری لە  مافەکانم ڕاوەستم و لە هەمووی گرنگتر: باوەڕم بەو شتانە هەیە کە ئەمڕۆ پێکەوە بنیاتی دەنێین”.

هەڵئاوسانی پارە و زیادکردنی کرێ و مووچە لە بریتانیا

زاهیر باهیر

18/12/2022

سەرەكوەزیران و وەزیری دارایی و سەرۆکی بانقی مەرکەزی ئینگەلەند لە بەرانبەر داخوازییەکانی کرێکارانی بەشەکانی پەروەردە و تەندروستی و چارەسەر و ئاگرکوژێنەرەوە و شارەوانییەکان و هاتووچۆ بە هەموو بەشەکانییەوە و بەرید و پۆست و بەشە دەوڵەتییەکانی دیکەدا دەلین هەڵئاوسانی پارە ڕێێژەکەی بەرزە و بە زیادکردنی کرێ و مووچە ئەم ڕێژەیە زیاتر دەچیتە سەرەوە. 

ئەمەی سەرەوە بیانویەکی زۆر زۆر لاوازی ئەو سێ لایەنەی سەرەوەیە کە پێچەوانەکەی دروستە .  ئەوەی کە هەڵئاوسانی پارەی سەرخستووە کرێ و مەچەی زیادە نییە بەڵکو سەرکەوتنی بڕی قازانجە ، ئەو خەڵاتیی و شایستە و شیرینیانەیە  کە پێشکەش بە سەرۆك و سەرۆکی جێ بەجێکاری کۆمپانیا و بانقەکان و بۆرسە و بەشەکانی دیکەی دارایی دەکرێت.

بۆ سەلماندنی ئەوەش پێویستت بە هێنان و بردنی چەند فۆرمیلەیەکی حسابی  و هێنان و بردنی چەند چەمکێکی ئابووریانە کە ئابووریناسە لیبراڵەکان بۆ هەڵخەڵەتاندنمان بەکاری دەهێنن نییە.  بە گوێرەی ئامارەکان بڕی ڕێژەی بەرزبوونەوەی کرێ و موچەی کرێکارانی بەشی کەرتە ئەهلییەکان و دەوڵەتییەکان لە سەدا 6 دایە و لەوە تەجاوازی نەکردووە  ئەمە لە کاتێکدا کە ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە لە سەر و لەسەدا 11وەیە .  بە زمانی سادە تێچوی پێداویستییەکانی خەڵکی بەڕێژەی لە سەدا 11 و زیاتریش چووتە سەرەوە کەچی ڕێژەی بڕی زیادبوونی کرێ یا موچە بە ڕێژەی لەسەدا 6 .

 هەر وەکو ئابوریناسێکی بریتانی دەڵێت ” پرسیارێک کە مشتومڕەکان سەبارەت بە هەڵاوسان دەشێوێنێت ئەمەیە: چۆن ئامارە فەرمییەکان کە بەرزبوونەوەی مووچە بە تێکڕا 6% نیشان دەدەن – کە زۆر لە خوار 10.7%ی پێوەرەکانی نرخی بەکاربەرەوەیە – لەگەڵ گێڕانەوەی بەیلیدا [ ئاماژەیە بە ئەندرو بەیلی-یە سەرۆکی بانقی مەرکەزی ئینگلەندە ] دەگونجێت؟ چۆن داتاکانی یەکلاکردنەوەی مووچە کە بەدواداچوون بۆ ئەو گرێبەستە گەورانە دەکات کە ئەمساڵ لەلایەن خاوەنکارە گەورەکانەوە لە سەرانسەری کەرتی گشتی و تایبەتدا پێشکەش دەکرێن، هۆکارێک بۆ نرخی هەڵهاتوو، واتە فڕینی نرخ، ئاشکرا دەکەن کاتێک دەریدەخات ئەو گرێبەستانە بە تێکڕا تەنها 4%؟”

Paul Donovan, کە سەرۆکی جێ بەجێکاری ئابوورییە لە بانقی سویسری  ” پشکنینی بەرزبوونەوەی تێچووی مووچەی لە سەرانسەری کەرتی هۆتێلەکاندا کردووە، کە لە کۆتایی ساڵی 2019 وە بۆ بەرهەمهێنان ڕێکخراوە، و بۆیان دەرکەوتووە کە لە نێوان ٥5% بۆ 6% بووە.. نرخی چێشتخانە و هۆتێلەکان بە ڕێژەی 16% بەرزبووبوونەوە”.

Paul Donovan,  بۆی دەرکەوتووە کە بەڕێوەبەرانی هۆتێلەکان ستافی کەمتر بەکاردەهێنن بۆ باشترکردنی بەرهەمهێنان، ئەمەش کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی مووچە سنووردار دەکات . ئەم بەرزبوونەوەی کاراییە بۆ خاوەن پشکەکان دەگوازرایەوە نەک بەکاربەران، کە ئەوەی پێدەوتن کە نرخەکان پێویستیان بە بەرزبوونەوە بوو بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی پارەی مووچە ببنەوە.

ئابووریناسە بریتانییەکە دەڵێت بە شێوەیەکی فراوانتر کۆمپانیاکان لە ئەمریکا لە ماوەی سێ مانگدا تا کۆتایی مانگی ئەیلول قازانجی چارەکە ساڵێکیان نزیکەی سێ ملیار دۆلار بووە، لە کاتێکدا دوو ساڵ پێشتر2.4 ملیار دۆلار بووە و لە هەشت ساڵی پێش پەتای کۆرۆنادا تێکڕای دوو ملیار دۆلار بووە.

هاوکاتیش شیکارییەکانی سەندیکای یونایت بۆ گەورەترین 350  کۆمپانیای بەریتانیا ڕەوتێکی هاوشێوەی ئاشکرا کرد – ڕێژەی قازانج لە ساڵی 2021دا بە ڕێژەی 73% زیاتر بووە لە ساڵی 2019.  شیکارییەکە دەڵێت “هەرچەندە فرۆشتن لە ساڵی 2021 دا دابەزیوە، بەڵام قازانجەکان هێشتا وەکو موشەك فڕیون “، سکرتێری گشتی سەندیکاکە، شارۆن گراهام وتی. “تەنانەت بە لابردنی کۆمپانیاکانی وزە لە ژمارە کۆمپانیاکان ، تێکڕای قازانج هێشتا بازدانێکی  سەرسوڕهێنەر کە 52%.”

داتا فەرمییەکان ئاشکرای دەکەن کە نرخی بەکارهێنانی  هۆتێلەکان یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی هەڵاوسانی بەریتانیا، بۆیە ڕەنگە ئەو نرخە گەورەکردنەی لە ئەمریکادا بەناوبانگ بووبێت لە سەرانسەری کەرتی هۆتێلەکانی بەریتانیادا دووبارەکرابێتەوە.  سەدان بەرهەم لە دوکانەکاندا هەن کە سوودیان لە دابەزینی تێچووی گواستنەوە و کەمبوونەوەی تێچووی کەرەستەی خاو و تێچووی کار وەرگرتووە کە هاوشێوەی ئەمڕۆ نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نرخەکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە.

Not all British labor sectors have the same efficiency and pressure on the state

Zaher Baher

17/12/2022

There are many buyers working in different sectors including the industrial sector, which is factories and companies, the hospitality sector, which is many aspects such as tourism, bars, bars, restaurants, hotels, hostels and restaurants. Others work in shops and supermarkets. Others are those who work mostly in the service departments: health, education, fire brigade, telephone and communications, water, electricity and gas buyers and those who maintain highways and all transportation departments, insurance departments, departments Tax collection, garbage collection workers. Today’s reality in Britain shows that the part that puts the most efficiency and pressure on the state is the services sector, ie the latter part of the above paragraph.

For example, there are dozens of incidents every day that the fire brigade must reach. What will happen if doctors, nurses, those working in the nursing home, ambulance teams, other employees and IT departments go on strike for a week? . . . . What about teachers, school cleaners, cooks, kindergarten judges and nurseries if they go on strike? What about the workers in the transport department? If they stop working, every other sector will suffer a huge failure because not only the workers in shops, supermarkets and other places, they are on strike and will not get to work? This not only stops workers in other departments from working, but also customers, tourists and guests of bars, clubs, restaurants and hotels cannot reach their destinations. If they are not the nerves of production and industry of the country, they are the nerves of blood and oxygen circulation throughout the individuals of society and government, whose efficiency can never be compared to that of other sections of the workers.

هەموو کەرتە کرێکارییەکانی بریتانیا کارایی و فشاریان لەسەر دەوڵەت چوون یەك نییە

زاهیر باهیر

17/12/2022

کڕیکاران زۆرن و لە بەشی جیا جیادا کار دەکەن لەوانە بەشی پیشەسازیی کە  کارگە و کۆمپانیاکانە ، بەشی  میواندارێتی [هۆسپیتەڵەتی]  کە زۆر لایەنی وەکو گەشتوگوزار و باڕ و یانەکانی خواردنەوەو خواردن و ئوتێل و هۆستڵ و چێشتخانەن. بەشێکی دیکەیان لە شۆپەکان و سوپەرمارکێتەکاندا کار دەکەن . هەندێکی تریان   ئەوانەن کە زیاتر لە بەشە خزمەتگوزارییەکاند کاردەکەن : بە شی تەندروستی ، پەروەردە و خوێندن ، ئاگرکوژانەوە ، بەشی تەلەفون و پەیوەندییەکان ، کڕیکارانی ئاو و کارەبا و غاز و ئەوانەی  کە چاودێری جادەکانی های وەی دەکەن و هەموو بەشەکانی گواستنەوە و هاتووچۆ، بەشی بیمەکان، بەشی کۆکردنەوەی باج و خەراج، کرێکارانی کۆکەرەوەی زبڵ و پیسایی…

واقیعلی ئەمڕۆی بریتانیا ئەوە دەردەخات کە ئەو بەشەی کە کارایی گەورە دادەنێت فشار دەخاتە سەر دەوڵەت بەشی خزمەتگوزاتییەکانن واتە دوابەشی بڕگەکەی سەرەوە.

بۆ نموونە کە ڕۆژانە دەیەها ڕوداو روودەدات کە دەبێت تیمی ئاگرکوژێنەرەوە بگاتە فریایان.  ئەگەر دکتۆر و پەرستار و ئەوانەی کە لەبەشی خانەی پیران و تیمی ئیسعاف و  کارمەندانی دیکە و بەشی ئای تی کار دەکەن،ئەگەر هەفتەیەك مانبگرن چێ ڕوودەدات؟ . ئەی مامۆستایان و وانەبێژان و پاكکەرەوەی قوتابخانە و چێشت لێنەرانی قوتابیانی  قوتابخانە و دادەکانی باخچەی منداڵان و حەزانە، ئەگەر مان بگرن ؟ ئەی کرێکارانی بەشی هاتووچۆ کە ئەگەر ئەمان لە کار بووەستن  ئیتر هەمو کەرتێکی تر گەر نەوەستێت ئەوە توشی شکستی زۆر گەورە دەبێت چونکە نەك هەر کرێکارانی شؤپ و سوپەرماکییەت و شوێنەکانی دیکە ئەوانیش وەکو ئەوە وایە لە مانگرتن دا بن و ناگەن سەر کار؟  ئەمە نەك هەر کرێکاراکانی بەشەکانی دیکە دەوەستێنێت لە کار ، بەڵکو کڕیاران و  گەشتکەران و میوانەکانی باڕ و یانە و جێشخانە و هوتێلەکانیش ناتوان بگەنە  شوێنی مەبەستیان . ئەمانن گەر شادەماری بەرهەمهێنان و پیشەسازییازی وڵات نەبن ئەوە شادەماری جوڵەی خوێن و ئۆکسجینی هاتووچۆی سەراپای تاکەکانی  کۆمەڵ و حکومەتن کە کاراییان هەرگیز بەراورد ناکرێت بە کارایی بەشەکانی دیکەی کرێکاران . 

مانگرتنی پەرستارەکانی[ نێرسەکانی ] بریتانیا

زاهیر باهیر

15/12/2022

بۆ یەکەم جار لە مێژوی دروستبوونی دامەزراوەی تەندروستی بریتانیادا کە لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووهەمەوەیە ئەمە یەکەم جارە کە پەررستارەکانی  ئەم دەزگەیە ماندەگرن. ئەمان مانگی ڕابوردو بڕیاری 2 ڕۆژ مانگرتنیان دا.  ئەمرۆ 15/12، پێنجشەمە ڕۆژی یەکەمی مانگرتنییان بوو  کە بە سەدەها هەزار پەرستار دەستیان لە کار کێشاتیەوە.

نقابەکەیان سەراپای پەرستارانی  ئینگلەند و وێلس و ئیرلەندەی باکور و سکۆتلەندەی بەخۆوە گرتوە داوای زیادکردنی موچەیان کردووە  بە ڕێژەی لە سەدا 15 لە کاتێکدا کە لە ڕاستیدا لە ماوەی ئەم 12 ساڵەدا موچەکیان بە بڕی لە سەدا 20 شکاوە بەهۆی گرابنوونی ژیانەوە .  ئەمە بێ لەوەی کە هەر ئەمڕۆ بانقی مەرکەزی ئینگلەند بۆ جارێكی دیکە ڕێژەی ‘ سووی ‘  بەرزکردەەوە کە سلفەی عەقار و قەرز و کرێی خانوو پێداویستییەکانی ژیان دەچێتە سەرەوە.

لەگەڵ هەموو ئەمانەدا حکومەت ئامادەیە  تەنها لە سەدا 2 یان بۆ زیاد بکات . حکومەتی سکۆتلەند ئامادە بوو کە لە سەدا 7.5 موچەیان بۆ زیاد بکات ئەمانیش  مانگرتنەکەیان ڕاگرت بەو ڕێژەیە  کە دەکاتە زیاتر 2400 پاوەند لە ساڵێکدا، ڕازیبوون .  نقابە ئامادەیە کە وتووێژ لەگەڵ وەزیری تەندروستی بۆ هەمان ڕێژەی زیادی مووچە بکات بۆ پەرستانی ئینگلەند و وێڵس و ئیرلەندەی باکور کەچی وەزیری تەندروستی و دارایی و سەرەکوەزیران بەمە ڕازی نین .

بارودۆخی خەستەخانەکان و بەشی تەندروستی لە بریتانیا ئێکجار خرابە بە هۆی کەمکردنەوە بوجەی بەشی تەندروستی لە لایەن حیزبی موحافیزینی حاکم کەلە ساڵی 2010 وە لەسەر حوکمە ، هەروەها هاتنەدەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و ڕۆیشنتەوەی زۆرێك لە دکتۆر و پەرستارو کارمەندەکان و وازاهێنانی زۆری تر بە هۆی نارەحەتی کارەکایان و  موچە کەمییانەوە ، ئەمانە هەمووی کارایی خۆیان داناوە و لە ئێستادا ژمارەی ئەوانەی لە چاوەڕوانی بینینی دکتۆردان بۆ چارەسەرکردنیان 7.2 ملیۆن کەسن .  لەمانە 410،983 نەخۆش زیاتر لە ساڵێکن بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەیان کە دەبوایە لە 18 هەفتەدا چارەسەریان وەرگرتایە. زیاتر لە 5000 دکتۆر نوقسانە و 133 هەزار شاغیری پەرستار هەیە و لە سەدا 8 کەمتر لە ساڵانی پێشتر دەچنە کۆرسی پەرستیارەوە .

بە گوێرەی راپۆرتێکی نوێی حکومەتی بریتانیا بۆ هەر نەفەرێکی لەڕوی تەندروستییەوە لە بریتانیا لە  بەرانبەر 14 وڵاتی دەوڵەمەندی ئەوروپادا لە سەدا 18 کەمتر پارە سەرف دەکات .  لە سەدا 21 کەمتر لە فەرەنسا و لە سەدا 39 کەمتر لە ئەڵمانیا بۆ نەفەرێك سەرف دەکات.

لەبەر ئەم هۆکارانە فشارێکی ئێکجار زۆر لەسەر دکتۆر و کارمەندان و پەرستارەکانی خەستەخانەکان هەیە.  بەشی تەندروستی بە تەواوی فەرامۆش کراوە و دەوڵەت لێی بەرپرسیارە بەڵام ئامادەش نییە چاکسازی  بکات لەوانە موچەیەکی شایستە بدات بە پەرستارەکان.  ڕۆژی 20ی مانگ ڕۆژی دووهەمی مانگرتنەکەیان دەبێت گەر حکومەت ئامادە نەبێت بە داخوازییەکەیان.

لەم یەك دوو ڕۆژەدا مانگرنتی گەورە و زۆر کەرتە جیاوازەکانەوە لەشانی مانگرتنەکەی ئەمانەوە دەستی پێکردوە لەوانە  کرێکارانی پۆست ە بەرید  115 هەزار لە مانگرتندان ، 40 هەزار لە کرێکارانی شەمەمەنەفەرەکان کە سەر بە 14 کۆمپانیان هەروەها 200 لە کرێکرانی کۆمپانیای وزە ئەمە هەر لەم یەک دوو ڕۆژەدا.  بە گوێرەی هەواڵەکان هەر لەم مانگە و مانگی پێشتردا لە سەر و یەك ملیۆن کرێکاری بەشە جیاکانی سەر کار مانیان گرتوە .

ئەوە ڕاستە کە ملیۆنێك یا دوو ملیۆن کرێکار لە سەرجەمی 28 ملیۆن کرێکار و کارمەندانی بریتانیا ماندەگرن  ژمارەیەکی زۆر کەمن ، بەڵام ئەمانە واتە خەستخانەکان ، بەشی گواستینەوە بە هەموو بەشەکانییەوە ، مامۆستیان، کرێکارانی پۆست و تەلەفون ئەمانە بەشە ئەساسییەکەی کرێکارانن کە ڕۆڵی هەرە هەرە سەرەکیان هەیە لە نێو کۆمەڵدا و کە ئەمانە کەوتنە مانگرتنەوە یەکسەر کارایی خۆیان دادەنێن .  ئەمانە ئینگلیز پێیان دەڵێت Key workers  ، ئێمە لە کوردیدا ئەو وشە و چەمکەمان نییە بەڵام دەتوانین بڵێین ئەمانە کلیلی کردنەوەی دەرگای خزمەتگوزاییەکان و سەراپای پیشەسازین .  هەر بۆ نموونە گەر هەموو کارمەندان و نێرس و دکتۆرەکان لە مانگرتندا بن بۆ تەنها هەفتەیەك، یاخود بەشی گواستنەوە کە هەرە زۆرینەی کرێکاران و سەفەر و گەشتکەران و خوێندکار لە لەندەدندا بەسەر پشتی ئەواندا دەگەنە سەر کار و جێی مەبەستیان ، یا مامۆستایان کە مانگرتنیا دەبێتە فشارێکی زۆر لە سەر خاوەنکار کە لە کاتیكدا منداڵیان هەیە ناتوانن بچنە سەر کار ، یا کرێکارانی پۆست و تەلەفون و پەیوەندیدارەکانی دیکە ، گەر ئەمانە بۆ هەفتەیەك یا زیاتر مانبگرن بزانە چی ڕوودەدات؟  کۆمەڵ لە جووڵە دەکەوێت ، ئەمانن سەرەکین نەك کرێکارانی کارگە و شۆپ و چێشتخانە و باڕو گەشتوگوزار کە بە مانگیش مانبگرن هیچ کاراییەکی ئاوا یا فشارێكی ئاوا دروست ناکەن.

مانگرتنی کرێکاران و کارمەندانی ڕێگاوبان ، های وەی [ خەتی سەریع]

13/12/2022

کەرتە کرێکارییەکانی بریتانیا دوا بەدوای یەك ماندەگرن، یاخود بڕیاری مانگرتن دەدەن

کرێکاران و کارمەندانی ڕێگاوبان ، جادە سەریعەکان، پلانی مانگرتنی 12 ڕۆژیان کردوە کە بڕیارە ڕۆژی 16 و 17 ی مانگ لە دەڤەری باکوری ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژهەڵات.  ئەمە لە کاتێکدایە کە 40 هەزار کرێکاری شەمەندەفەرەکان کە سەر  بە 14 کۆمپانیان لە مانگرتندان .

ڕۆژەکانی تری مانگرنتەکەیان  22 و 23 و 24 و 25 ی ئەم مانگەیە و ڕۆژانی 30 و 31 لە ناوچەی لە ڕۆژئاوای میدلاند و باشووری ڕۆژفئاوایە هەروەها لە ڕۆژی 3 و 4 ی مانگی تازەدا ، جێنیوەریی.

ئەم کرێکار و کارمەندانە ڕۆڵێکی ئێکجار گەورە دەبینین لە چاودێریکردنی ڕێگاوبانە سەریعەکاندا بۆ سەلامەتی سەیارەکان و سەرنشینیان . لەو ئەرك و ڕۆڵانەی کە ئەوان دەینینین :

+ کۆنترۆڵکردنی جادەکانە لە کاتی پێویستدا واتە دانانی ئیشارەتی بە ئاگاهێنناوە لە قەرەباڵغی ڕێگا و بان و ڕوداوەکان و هێواشبوونەوەیان بە هۆی ڕودانی ڕووداوەوە یاخود بەهۆی ناخۆشی ڕێگاو بان و کارکردن لەسەر ڕێگاوبانەکان.

+ بەدەمەوەچوونی ڕوداوەکان و سەرنشینەکانیان و لادانی ئەو سەیارانەی کە لە ڕوداوەکەوە گلاوان.

+ پڕۆگرامکردنی کامیرەکانی چاودێری لێخوڕین و  لایتەکان و ئیشارەتەکانی ڕێگا و بان وەکو پێویست.

+ داخستنی هەر لەینێك لە جادەکان کە گرفتتیان هەبێت و کردنەوەیان.

+ هاوکاریکردنی ئیسعاف و پۆلیس لە کاتی رودانی وەرگەڕان و بەیەکاندانی سەیارەدا.

دینییەکان و ڕایسستەکان و بەشێك لە سیاسییەکان نیگەرانی ئەنجامی سەرژمێرەکەی پارساڵن

زاهیر باهیر

11/12/2022

لە بریتانیا هەر 10 ساڵ جارێك سەرژمێرێکی تێر و تەسەل دەکرێت . سەرژمێرەکە زۆر لایەن دەگرێتەوە لەسەر زۆر کێشە و خاڵی وەکو ڕەگەز و نەتەوە و دین ڕادەوەستێت و لە هەندێك ڕووەوە بەراورد لەگەڵ سەرژمێری 10 ساڵی پێشتر دەکرێت. سەرژمێری ئەم دەیەیە ساڵی 2021 ئەنجام درا و لەم ڕؤژانەدا ئەنجامەکەی ڕاگەیانرا.

لەبەر ئەوەی ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەرانەی هەیە و هەندێك لایەنی گرنگی بەخۆوە گرتوە بە پێویستم زانی هەر زۆر بە کورتی خۆێنەری کوردی لێ ئاگەدار بکەمەوە .

ئەنجامگیریی سەرژمێرییەکە نیشانی دەدات:

  • لە دانیشتوانی وێڵس و ئینگلەند تەنها لە سەدا 46.2 خۆیان بە مەسیحی دەزانن .  ئەم ڕێژەیە لە ساڵی 2011 لە سەدا 59.3 بووە.  هەروەها دەیەیەک پێشتر واتە 2001 لە سەدا 72 بووە.
  • ڕێژەی سپی پێست لە سەدا 74.4 کە ئەم ڕێژەیە لە سەرژمێرەکەی 2011 دا لە سەدا 80.5 بووە. هەر ئاواش سپی پێستەکان کە خۆیان بە مەسیحی دەزانن ژمارەیان بە 7 ملیۆن دابەزیوە. هاوکاتیش ژمارەی خەلکانی ئاسێوی و پێست ڕەشەکان و سپییەکانی دیکە زیادی کردووە.
  • ژمارەی دانیشتوانی ڕەگەزی تێکەڵاو لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا نیو ملیۆن کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس، بەڵام ڕێژەی زیادبوونیان خاوتر بووە لە چاو دەیەی پێشوو.
  • ئێستا 81.7%ی دانیشتووان سپی پێستن، دەیەیەك لەمەوبەر لە 86% بووە. دەیتاکە نیشانی دەدات لە سەدا  7.5% بەریتانییەکان  ئاسێوین، لە 2.5% ڕەشپێستی بریتانین.
  • 22.2 ملیۆن کەس وتویانە کە دینیان نییە.  واتە 37.2%ی خەڵک – 22.2 ملیۆن – ڕایانگەیاندووە کە “هیچ ئایینێکیان نییە”، ئەمەش دووەم باوترین وەڵامە دوای مەسیحی.  بەو مانایە دێت کە لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی ئەو کەسانەی کە  ڕایانگەیاندووە بێ ئاینن  لە 14.8% بەرزبووەتەوە.
  • ژمارەی دیندارە نامەسیحییەکانی وەکو موسڵمان و جولەکە و بوزی و هیندی و سییخ بە سەدەها هەزار کەس ژمارەیان چووەتە سەرەوە لەچاو سەرژمێری دەیەیەك لەمەوبەر .
  • لە سەرژمێرییەکەدا دەرکەوتووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی خۆیان بە مەسیحی وەسف دەکەن بە ڕێژەی 5.5 ملیۆن (17%) دابەزیوە و ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەڵێن پەیڕەوی لە ئیسلام دەکەن بە 1.2 ملیۆن (43%) بەرزبووەتەوە، بەمەش ژمارەی موسڵمانان گەیشتووەتە 3.9 ملیۆن کەس..
  • زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی شاری لێستەر و لوتن و بێرمینگەهام لە خەڵکانی ئیتنیکی پێكدێت.
  • شارەوانی Slough زیاتر لە دوو لەسەر سێی دانیشتوانەکەی خەڵکانی ئیتنیکین . ڕێژەیان دەیەیەك لەمەوبەر لە سەدا 54.3 بووە.
  • لە ئینگلەند و وێڵس ژمارەی خەڵکانی ئیتنیکی لە سەدا 14 وە لە دەیەیەك پێشترەوە بۆ لە سەدا 18.3 هەڵکشاوە .
  • ژمارەی ئەوانەی کە خۆیان هەر بە ئینگلیز ناونوس کردووە لە ڕێژەی لەسەدا 58 وە دابەزیوەر بۆ تەنها لە سەدا 15 .
  • زمانی ڕۆمانی لە پلەی نۆزدەهەمەوە بۆ دووەم زمانی بیانی لە ئینگلتەرا و وێڵزدا بەرزبووەتەوە.

شەپۆلی مانگرتنەکانی کڕێکاران لە بریتانیا و کاردانەوەی حکومەت

09/12/2022

مانگرتنی کرێکارانی بەشە  جیا جیاکانی پیشەسازی و خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە .  ئەمڕۆ 09/12 کرێکارانی پۆست و پەیوەندییەکان مانگرتنی 6 ڕۆژی دیکەیان دەستپێکرد بۆ ماوەی 6 ڕۆژ کە لە ئەمڕوە 9ی مانگ و  11 و 14 و 15 و 23 و 24  بەردەوام دەبێت بۆ زیادبوونی موچەیان بە ڕێژەی بەرزبوونەوەی هەڵئاوسانی پارە کە لە سەدا 11.1 .

ئەم کرێکارانە پێشتر 8 ڕۆژی دیکە هەر ئەمساڵ مانیان گرتووە خاوەنکاریش تەنها لە سەدا 9 ی موچەیان بۆ زیادەکات ئەویش بە مەرجی لەکار خستنی زیاتر لە 10 هەزار کرێکار تا مانگی ئابی ساڵی نوێ.

خاوەنکار و کۆمپانیاکان دەستیان کراوە نییە لە وتووێژ و دانوستاندا لەگەڵ نقابەکانی کرێکاراندا.  سیاسییەکان ، وەزیرەکان دەستی تێوەردەدەن نایانەوێت کۆمپانیاکان ئەو ڕێژە داواکراوەی نقابەکان بۆ کرێکارەکانیان بدەن.

لە لایەکی دیکەوە هەر ئەم وەزیرانە و حکومەت دەیانەوێ یاسای نوێ بێننە کایەوە کە کرێکاران بۆیان نەبێت لە هەندێك بەشی پیشەسازی خزمەتگوزاریدا مان بگرن .  خودی ئەمەش دژایەتیکردنی مافی مرۆڤە، مافی کرێکارانە لە ئەنجامدانی داواکارییەکانیان بۆ زیادی موچە و باشکردنی هەلومەرجی سەر کاریان .

لەو بەشانەی کە دەیانەوێت مافی مانگرتن قەدەخە بکرێت بەشی چارەسەر و تەندروستییە و بەشی هاتۆچۆیە و بەشی فڕۆکەخانە و دەرهێنان و نوێکردنەوەی پەساپۆرتە .  ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە دەیانەوێت بە هەر جۆرێك بێت مانگرتنەکان بشکینن و بێ کارایان بکەن .  هەر بۆ نموونە لە ئێستادا کە ستاف و کارمەندانی فڕۆکەخانەکان و بەشی پەساپۆرت دەیانەوێ بۆ 8 ڕۆژ لە ڕۆژی 23 مانگەوە مان بگرن حکومەت ڕاهێنانی 3 ڕۆژ بۆ 5 ڕۆژی بە 600 سەرباز کردووە تاکو جێگای کارمەندانی مانگرتوو بگرنەوە و کارەکە بکەن .  ئەم ڕاهێنان و کۆرسە کە لەو چەند ڕۆژەدا دەکرێت لە حاڵەتی ئاساییدا بۆ تەعینکردنی کارمەندانی نوێ 3 مانگ تاکو 5 مانگ دەخایەنێت.  لە زۆر شوێنی دیکەدا دەیانەوێت کەسانێك بێنننە سەر کار بۆ شکاندنی مانگتنەکان کە نە زانیاری تەواو نە ئەزموونی تەواویان هەیە کە ئەمەش لە زۆر بەشدا سەلامەتی خودی کرێکاران و خەڵکانی ئاسایی دەخاتە مەترسییەوە وەکو بەشی هاتو و چۆ و بەشی تەندروستی و تد.

بەڵتەچییەکانی حکومەتی ئێران لە سەرکوتکردنی ڕاپەڕیوان  مامەڵەی جیاواز لەگەڵ ژناندا دەکەن

زاهیر باهیر

09/12/2022

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی ڕۆژی 08/12، 5شەمە لە دیمانەیدا لەگەك چەندەها دکتۆردا لە ئەسفەهان ، مازەندەران و  تاران وشاری تر سەبارەت بە جارەسەری  برییندارانی خۆپیشاندانەکان دەرکەوتووە تەقەکردن لە ژنان جیاوازە وەک لە پیاوان .

بە گوێرتەی قسەی دکتۆر  و نێرسەکان کە بە دزییەوە چارەسەری برینداربووان دەکەن وتویانە کە پاسدار و پۆلیس زۆر جار فیشەکی ڕاوی مەل و باڵندە بەکاردەهێنن لە تەقەکردن لە ژنان.  کە تەقەشیان لێدەکەن دەینێن بە ڕوویانەوە  بە تایبەت چاو  و مەمك ئەندامی تەناسولییان کە تاکو هەن کەمئەندام و بێ بەها بن لە کۆمەڵدا.  دکتۆرێکیان بە ڕۆژنامەی گاردیانی وتووە ”  دەیانەوێت ئەو کچانە جوانییەکانیان لە دەست بدەن تا لە ژیاندا بن ئازاری دەرونی و جەسەدیی بکێشن.” .

دوو وێنە لەو وێنانە ئەشعەیەی کەلەی سەر و کڵاوەی ئەژنۆیە کە گولەی پێوە نراوە .  ئەوی تریان گەنجێکی 30 ساڵە کە دکتۆر 30 گولەیان لە پشتی دەرهێناوە.  دکتۆرەکان دەڵێن ئەمانە هەمووی بە دزییەوە دەکەین چونکە دەوڵەت بە فەرمی ئاگەداری کردوینەتەوە گەر هەرکەس چارەسەری برینداران بکات سزای گەورە دەدرێت.

لە 16ی مانگی سێبەتمەبەرەوە تاکو 2ی ئەم مانگە 1641 نارەزایی ئەنجام دراوە.