پرۆتێست لە جۆرجییا

08/03/2023

دوێنێ، سێشەمە شەوەکەی ، سەدەها کەس هاتنە سەر شەقامەکانی تیبلیسی پایتەختی جۆرجیا و هەروەها بەردەم  بینای پەڕلەمان پاش ئەوەی پەرلەمان ڕای لەسەر بڕیارێکی نوێ دا سەبارەت بە ڕێکخراو و حیزبەکانی جۆرجیا، کە دەکرێت ئەم بڕیارەی ئێستا ببێتە یاسا.

بڕیارەکە  گەر ببێتە یاسا کەد دەڵێت  ”  پێویستە هەر ڕێکخراوێک کە زیاتر لە 20%ی بودجەی خۆی لە دەرەوەی وڵات وەربگرێت، وەک “بریکاری بیانی”، [ بە کوردی خۆمان شێوە عەمیلێکی وڵاتانی بێیانە] ، دەبێت  ناوی خۆی تۆمار بکات، یان ڕووبەڕووی غەرامەیەکی گەورە دەبێتەوە”  

بەم هۆیەوە خەڵکانی هەمە جۆر و مەیلی جیا جیای سیاسی چوونە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان دژ بەمە تاکو نەبێتە یاسا.  لەم بارەشدا زۆرینەی ناڕەزاییکەران داوای چونە یەکێتی ئەوروپا دەکەن ، داوای بڕینی پەیوەندی جۆرجیا لەگەڵ ڕوسیا دەکەن ، هەروەها تاوانباری حیزبی حاکم و دەسەڵاتداران دەکەن کە گوایە ئەوان دەیانەوێت تا ئێستاش هەمان یاسای کە لە ڕوسیا بەکاردەهێنرێت ، لە جۆرجیاش هەر بەکاربهێنرێت.

هەڵوێست لە کاتی خۆیدا دەبێت وەرگیرێت، بڕیار لە کاتی خۆیدا دەبێت بدرێت

زاهیر باهیر

06/03/2023

هەڵوێست ، بڕیار، قسە هەر هەموو ئەمانە دەبێت لە کات  و شوێنی خۆیاندا بن، نە درەنگ و نە زوو، گەر وانەبێت ئەوە سوودیان نابێت، بەڵکو زۆر جاریش بە زیان دەگەڕێنەوە.  ئەمەی کە دەییڵێم نەك هەر  لە کار و کاردانەوەی حیزبەکان و بزوتنەوەکاندا ڕاستن بەڵکو لە کاروبار و کاردانەوەی یاخود ڕووداوە کەسییەکانیشدا هەر ڕاستن.  کورد دەڵێت کنر و ماست بە وادەی خۆیان.

لە دوای بوومەلەرزە گەورەکەی تورکیا و سوریا پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە، یەكلایەنانە ئاگربەستییان ڕاگەیاند وەکو هەڵوێستێکی مرۆیانە و نییازباشیی، دواتریش هەر یەك لە سەرکردەکانی پەکەکە لەم بارەیەوە، لێدوانیان لەسەر ئاگربەستییەکە دا.  لەم ڕۆژانەشدا جەمیل بایك هاوسەرۆکی کەجەکە ڕونتر لەو بارەوە ڕایگەیاند و هەڵوێستی ئاگربەستییەکەی و دانوستاندنی لەگەڵ حکومەتی تورکیا بە چەند مەرج و بەندێکەوە بەستەوە.

من لێرەدا ستایشی ئەو هەڵوێستە دەکەم ، نەك هەر دەڵێم کارێکی زۆر باشە و هەنگاوێی ئیكجار سوودبەخش و گەوەرەیە ، بەڵکو دەشلێم گەر پەکەکە نەیانتوانیایە لە مانگی تەمووزی ساڵی 2015د خۆیان بپارێزن لە داوەکەی ئەردۆگان لە هەڵگیرساندنەوەی  شەڕەکەدا، ئەوە دەبوایە هەر لەو ساڵەدا ئەم هەنگاوە گەورە و گرنگەیان بنایە و بۆ هەمیشە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی ، نەك ڕادەستبوونەوەیان، ئیدی گرنگ نەبوو تورکیا حسابی بۆ دەکرد یا نەیدەکرد. 

ناکرێت تۆ بەردەوام بیت لە یارییەك کە هیچ هیوایەکی سەرکەوتنی تێدا نەبێت هەتا ئەگەر بە زۆریش بەسەرتا سەپێنرابێت. ناشکرێت بەردەوامی بدەیت بە بزوتنەوەیەك کە بە درێژایی 8 ساڵی رابووردوو تاکە سوودێکی لە زیان زیاتر نەبووبێت.

من لێرەدا نامەوێت جارێکی دیکە خۆم دووبارە و دەبارە بکەمەوە سەبارەت بە بزوتنەوەی چەکداریی، بەتایبەت بزوتنەوەکەی پەکەکە، زۆرم لەسەر ئەمە نوسیوە و زۆریش پاساوی بێ سەروبەرەی بوونی ئەو بزوتنەوە چەکدارییەم بیستوە.  زەرەر و زیانی بوونی بزوتنەوەکەم لە زۆر پۆست و وتاردا نوسیوە. ئەوەی کە لەم نوسینە کورتەدا دەمەوێت بیڵێم دوو خالە:

یەك: ئایا ئاگربەستی ئێستا کارایی لە سەر بڕیاری ئاکەپە و خودی کەسی ئەردۆگان دادەنێت؟

ڕاگەیاندنی ئاگربەستیی، ئاشتەوایی، کاتیی بێت یاخود دائیمیی لە هەموو ڕویەکەوە کورد واتەنی هەزاری خێرە و دووهەزاری بەرەکەت، بەڵام هەرگیز ئەردۆگان و حکومەتەکەی نەك وەڵامی ئەرێیانەیان نابێت بەڵکو هەر ئاوڕیشی لێنادەنەوە.  هۆکارەکەشی ڕوونە یەك: زۆر زۆر درەنگە، پاش 8 ساڵی دوورودرێژی وێرانکاری و قوربانی زۆر.  دووش : حکومەتی فاشی تورکیا دەزانێت کە بڕیارەکەی پەکەکە لە لاوازییانەوەیە نەك لە بەهێزییانەوە. لە حاڵەتی ئاواشدا وەکو مێژوو پێماندەڵیت سازش لە هەڵوێستی لاوازەوە تەنها کەوڵەکەت دەپارێزێت.

دوو: بۆچی  ئەردۆگان و حکومەتەکەی بەدەم بانگەشە مرۆیانەکەی پەکەکەوە ناچن؟

ڕایسزیزم و فاشیزم و ڕیگرتن لە ئازادیی و مافە ڕەواکانی کورد بە مافی فەرهەنگ و  زمان و  سیاسەتی و کولتورییەوە  سیستماتیکییە واتە کراوە بە سیستەم و ئەمەش هەر لەسەر دەمی ئەتاتورکەوە تاکو ئێستا هەر ئاوا هاتووە.  ڕوونتر ڕایسیزم و فاشیززم لە تورکیادا پایەیەکی گەورەی ڕاگرتنی حکومەتە یەک بەدوایەکەکانی تورکیا بووە هەر ئەم هۆکارەش بووە کە چارەسەری پرسی کورد لەوێ لە لولەی تفەنگەوە نەکراوە و ئێستاش ناکرێت و پایەکە درز پێنابات، بەڵکو بەهێزتری دەکات .

جەنگ دابڕان و دورخستنەوە لە یەکدی،  کوشتن و ماڵوێرانکردن و نیشتمان و سروشت خاپورکردن، چاندنی ڕك و کینەی زیاتر، زۆری تر دەخولقێنیت، ئەمەش لە درەوەی ویست و خواستی کەسان و سەرکردەکانی بزوتنەوە چەکدارییەکەیە، جونکە ئەمە سروشتی بزوتنەوە و شەڕی چەکدارییە لە هەر شوێنێکدا ڕوویدابێت هەر ئەمەی بەستۆتەوە.

ئەوەندەی جەنگ، بە تایبەت جەنگێك بەهۆی بزوتنەوەی نەتەوەییەوە هەڵگیرسابێت، ئەوەندەی حکومەتەکە بەهێز دەکات، ئاشتی ئەوەندە بەهێزی ناکات. بەهێزکردنی دەوڵەتی عەسکەرتاریی بەهۆی بوونی دەسەڵات و دروستکردنی دەیەها دەزگەی تیرۆر و سەرکوتکردن و سیخوڕی و میدیا و قەڵەمفرۆش لە تەك بوونی ساماندا دەیهێنێتە ئاراوە و کارێکی زۆر گران نییە. نمونە لەو بارەوە حکومەتەکانی کۆنی عێراق ، ئێران ، سوریا ، ئیسرائیل، سریلانکە، کۆڵۆمبیا …تد کە بزوتنەوەی چەکداریی هەمیشە سوودمەندو و بەهێزی کردون.

زۆر جاریش جەنگ دەبێتە زەروورەی وەختیی/هەنووکەیی بۆ دەوڵەت کە لە کاتێکدا دەکەوێتە قەیرانەوە،  بە حساب، بۆ لاوازکردنی قەیرانەکە دروستکردنی جەنگ زۆر زەروورە لەو نموونانەش کە لە 50 ساڵی رابوردوودا بووە ، جەنگی ئێران و عێراق ، هێڕشی بریتانیا بۆ سەر دوورگەی فۆكلاند، داگیرکردنی کوێت لە لایەن صەدامەوە، بەرپەرچدانەوەی توندی وەحشیانەی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستینیەکان… تد

هەر ئاواش حوکمڕانانی ئێستای تورکیا بەردەوامیدانی شەرەکەی لەگەڵ پەکەکەدا هەناردەی قەیرانە وبە قازانجیانە و بە ملیار دۆلار بزوتنەوەیەکی ئاوا دەکڕن [ تکایە مەبەستم ئەوە نییە کە پەکەکە ئەیجنتی ئەوانە و کڕراوە] چونکە هەرچی خواست و ئامانجی ئاکەپە و لەسەرو حیزبەکەشەوە ئەردۆگان و فاشییەکان و گورگەبۆرەکانی تورکیایە دەچنێتەوە.

بزوتنەوە چەکدارییەکەی پەکەکە بۆ ئەوان ئەو پەیژەیەیە کە دەتوانن پێیدا هەڵزنێن بۆ گەیشتن بە مەرامەکانیان، ئەو پاساوەیە بۆ مانەوەیان و وەسفکرنیان بە دژە تیرۆر و تیرۆریسیت لە لایەن ئەوەی کە ناونراوە کۆمێنێتی نێودەوڵەتیی، ئەو خێرەیە کە زۆرێك لە کارگەکانی دروستکردنی چەك و تەقەمەنی و تانک و فڕۆکەی جەنگی بەکراوەیی دەهێڵێتەوە و کرێکارەکانیان بێ کار نابن، ئەو بیانوەیە کە کوردستانی باکور و بەشێك لە کوردستانی باشووریشی پێ خاپوور بکات، هەدەپە و ڕۆژئاواشی پێ لاواز بکات، ئەو دەستەیە کە سەرکوتی نەیارانی نێوخۆشی پیدەکات بە هەر پاساوێك کە  حکومەت دەیەوێت، ئەو فیتنەییە کە نێوانی ڕەش و ڕوت و چەوساوانی کورد و تورکی پێ تێكدەدات و دووبەرەکی دەخاتە ناویانەوە خۆشی سوودمەند دەبێت، ئەو بانگەشەی هەڵبژاردنەیە  کە دەنگی زیاتر بۆ ئاکەپە بە ناوی جەنگ دژ بە تیرۆ و تیرۆریستان و بەکرێگیراوانی بێیانەوە دەهێنێت، تا ئەو ڕادەیەی بە هۆی میدیای دەوڵەتییەوە بە ڕشتنی ژەهری بڕواهێنانی خەڵکی بەو پاگەندانە.

بەردەوامی شەڕی پەکەکە لەگەڵ حکومەتی تورکیادا هەمیشە مایەی زیادبوونی دەنگدان بووە بە حکومەتەکانی تورکیا، ئەگەر ئەمجارەش ئاکەپە هەڵنەبژێررێتەوە هۆکارەکە وەستانی جەنگی یەکلایەنەی پەکەکە نییە بەڵکو بوومەلەزەکەیە کە تا ڕادەیەك لەسەر ئاکەپە دەکەوێت.

مانگرتن و خۆپیشاندانی گەورە لە فەرەنسا

07/03/2023

خزمەتگوزاری ڕێگاوبان و شەمەندەفەر و ئاسمانی هەموویان کاریگەرییان لەسەر دەبێت لە ناڕەزایەتییەکدا بەهۆی پلانی بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ

ئەمڕۆ سێشەمە ، 07/03 ، مانگرتنی گەورەی کرێکاران و کارمەندانی هاتووچۆ بەشی پاس و مترۆ و قیتار و هەروەها فڕۆکەخانکان و پاڵاوگەکان دەستیپێکرد زۆرێك لە شارەکانی فەرەنسای توشی ئیفلیجی کردووە .

مانگرتنەکە دژ بە هەوڵی حکومەتە لەسەر بەرزکرندەوە تەمەنی خانەنشینییەوە  لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ.. ئەمە جاری شەشەمە لە سەرەتای ئەمساڵەوە کە سەندیکاکان مانگرتن و خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکەن ، هیوایان وایە کە بە هەمان ڕێژەی  بەشداریکردنەکەی یەکەم جار کە لە 19ی مانگی یەکدا بوو  کاتێک زیاتر لە ملیۆنێک کەس دژی گۆڕانکارییەکانی خانەنشینی ڕێپێوانیان کرد، ئەمجارەش بەو ڕێژەیە خەڵکی بەشداری بکات.

بە هۆی مانگرتن و خۆپیشاندانەکانەوە پاسە ناوخۆییەکانی شار و شەمەندەفەرەکانی میترۆ لە شارە گەورەکاندا کاریگەرییان لەسەر دەبێت. کارایی لەسەر  هێڵە ئاسمانییەکانیش داناوە کە لە 30%ی گەشتەکان لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا هەڵدەوەشێنەوە بەهۆی مانگرتنی کۆنتڕۆڵکەرانی هاتوچۆی ئاسمانی..  ئەوانەشی کە شەقامەکان بەکاردەهێنن دەتوانن ڕێگاوبان و ڕێڕەوی هاتووچۆ خاو بکەنەوە و ڕێگاکانی ناو شارە گەورەکان بگرن.، کە لەم بارەشدا  پێدەچێت گەیاندن بۆ مارکێت و شوێنە بازرگانییەکان پەک بخات.

فابریس میچۆد، لە لقی کرێکارانی هێڵی ئاسنی سەندیکای کرێکارانی سی جی تی دەڵێت: “بیرۆکەکە ئەوەیە فەرەنسا بوەستێنرێت“.

هەندێک لە خوێندکاران، لەنێویاندا زانکۆی ڕێنس 2 لە Brittany، شەوی دووشەممە دەستیان بە گەمارۆدانی پاوەرەکان و فاسیلەتی نێو زانکۆکە کرد.  بڕیارە ئەمڕۆ ، سێشەممە، قوتابخانەکان دابخرێن لە کاتێکدا بەشێک لە مامۆستایانی قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندییەکان بۆ ماوەی یەک ڕۆژ مانگرتن ئەنجام دەدە.  هەروەها دەکرێت کاریگەری لەسەر کۆکردنەوەی خۆڵ و پیسایی ماڵان و سەر شەقامەکان  لە چەند شارێکدا بەهۆی مانگرتنی کرێکارانەوە هەبێت.

لە ڕاپرسییەکی ئیفپۆل، Ifpo poll بۆ ڕۆژنامەی یەکشەممەی ڕۆژنامەی لێ جۆرناڵ دی دیمانش، دەرکەوتووە کە تەنها 32%ی خەڵکی فەرەنسا پشتگیری لە گۆڕانکارییەکانی خانەنشینی ماکرۆن دەکەن.

لە هەر وڵاتێك کارەسات ڕووبدات تاوانباری یەکەم  و سەرەکی حکومەتە

06/03/2023

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە یۆنان لە بەیەکادانی دوو شەمەنەفەردا 57 لە سەرنشینانی کە زۆربەیان گەنج و قوتابی بوو گیانیان لە دەستدا و بە دەیەهای دیکە برینداران و هەندێکیش تائێستا چارەنوسیان دیارنییە.

وەکو نقابەی کرێکاران و کارمەندانی ڕێگای ئاسنینی یۆنان دەڵێت ئەم کارەساتە چاوەڕوانکراوبووە کە ساڵەهایەکە  ئێمە کەمووکوڕییەکانمان بە بەرپرسان وتووە.  نقابە دەڵێت ڕووداوەکە بەهۆی خراپی ئامێرەکان، ڕاهێنانی ناتەواو و کەمی سایەقەکانەوە و هەروەها نەبوونی ستافی تەواو  ئەم کارەساتە ڕوویداوە .

لەو ڕۆژەوەی ئەمە ڕویداوە کرێکاران و کارمەندانی ڕێگای ئاسنین و شەمەنەفەرەکان لە مانگرتندان و سەددەها هەزاریش لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایددان .

سیازدە ساڵی ویست تاکو ڕاستییەکان بە بەڵگەوە دەرکەوتن

04/03/2023

دوای 13  ساڵ حوکمڕانی حیزبی کرێکاران [ لەیبەر] ی بریتانی ، ساڵی 2010 حوکمی بریتانیا دەساودەسکرایەوە .  لە دەستی پارتی کرێکارانەوە بۆ دەستی حیزبی موحاجیزین ، تۆری. قەیرانە داراییەکەی جیهان دوو ساڵ بوو دەستیپێکردبوو ، کە حیزبی موحافیزین هاتنە سەر حوکم پاگەندەی ئەوەیان کرد کە بریتانیا لە سای 13 ساڵ حوکمی پارتی لەیبەردا تا ڕادەیەك مایەپوچ بووە ، هاتنی قەیرانە ئابوورییەکەش هەل و پاساوێکی زۆر چاک بوو بۆ هێڕشکردنە سەر کرێکاران و هەژارانی بریتانیا هەر لە بڕین و کەمکردنەوەی هەموو جۆرەکانی بیمەکان، یاسای نوێی پێدانی کرێی خانوو و لایەقبوون بە خانووی شارەوانی و دانی بڕیاری هەڵپەساردنی موچەی کرێکاران و کارمەندانی کەرتە دەوڵەتییەکان لەوانە :  دکتۆر و نێرس و تیمی ئیسعاف و کارمەندەکانی دیکەی بەشی تەندروستی ، مامۆستایان ، کرێکارانی شارەوانییەکان، ئاگرکوژێنەرەوان ، کارمەندان و فرمانبەرانی هەندێك بەشی دیکە ، کە یاخود لە سەدا 1 پارەیان بۆ زیادکردن یاخود هەر هەڵپەسێررا.  ئەمە پێی وترا سیاسەتی دەستگرتنەوە ، تەقەشوف.

ئەمانەش هەمووی  بە پاساوی هەندێك لەوانەی سەرەوە کە باسم کردن کران زائیدەن  پاساوی : گەڕانەوەی متمانە بۆ بازاڕ ، دابەزاندنی قەرزی نەتەوەیی / نیشتمانیی ، ڕاگرتنی نزمیی ڕێژەی سوو، کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسانی پارە ، دەستگرتن بە بودجەوە.

زۆربەمان دەمانزانی کە ئەم سیاسەتە ، هۆکاری سیاسیی لە پشتەوەیە نەك ئابووریی واتە سیاسەتێکی سیاسیانەیە نەك ئابوریانە .  چونکە دەمانزانی کە گرتنەبەری ئەم سیاسەتە ، سیاسەتی تەقەشوف هەڵەیە لەبە ئەوەی کە هەر هیچ نەبێت توانای کڕین [ قوەرەی شیرائی ]  بەکاهێنەران کەمدەکاتەوە واتە مانەوەی شمەکەکان لە بازارد و دروستبوونی وەستان و گەشەنەکردنی ئابووریی ، هاوکاتیش کە خەڵکی بارودۆخی ژیانی خراپ بێت گەرچی لە لایەکەوە لێیان بگیرێتەوە دەبێت لە لایەکی دیکەوە دەسگرۆییان بکرێت .  لە کاتێکدا کە خەڵکی بێ کار دەبێت و یا موچەی کەمتری پێدەدرێت هەر ئاواش بووجەش کە پارەی تەکسی ناچێتە سەر بنکۆڵ دەبێت و کەم دەکات بۆیە لەم حاڵەتەدا دەوڵەت دەبێت پارە قەرز بکات بۆ پڕکردنەوەی بوجە و هاوکاری هاووڵاتیانی .

ئێستا پاش 13 ساڵی ئەو ڕاستییە دەرکەوت کە لە بری ئەوەی سیاسەتی تەقەشوف کە لە ساڵی 2010 وە هەتا 2017 و دواتر دەوامی کرد لەبری ئەوەی پارە بۆ دەوڵەت بگێڕێتەوە کەچی دەوڵەت 540 ملیار پاوەندی قەرزکردووە ، بە واتایەکی دیکە بەو برە پارەیە قەرزی نەتەوەیی / نیشتمانی چووەتە سەروە لە نێوانی ساڵانی 2010 و 2019 دەدا .

ڕاپۆرتەکە دەڵێت بەو شێوەیە ئابووری ولات خراپتر بوو ، کرێ و موچەکەمیی و کەمی گەشەی ئابووریی دەرچونی بریتانیای لە یەکێتی ئەوروپا بەدوای خۆیدا هێنا.  ڕاپۆرتەکە ئاماژەش بەوە دەکات و دەڵێت:  گەر سەرفکردن وەکو پێشهاتنی حیزبی موحافیزین بمایەتەوە ئەوە دەوڵەت 91 ملیار پاوەندی هەتا ساڵی 2019 پاشەکەوت دەکرد کە ئەم پارەیەش کافی بوو دادی سەراپای بوجەی بەشی ڕؤشبیری و پەروەردە بدات لەو ساڵانەدا.   

لە بریتانیا ژمارەی ژنان ئەو کارانەی دەیکەن  کە کرێ و مووچەیان کەمە  زیاترن لە ژمارەی پیاوان:

03/03/2023

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ نیو ملیۆن زیاتر لە ژنان لە پیاوان مووچەیان لە خوار مووچەی ژیانی ڕاستەقینەوەیە [ واتە کە بتوانرێێت بەو موچەیە یا کرێیە بژێت]  و 13%یان گرێبەستێکیان هەیە کە هیچ مافێکیان نییە .

بەپێی داتاکانی دامەزراوەی کرێی ژیان، نیو ملیۆن زیاتر لە ژنانی کرێکار لە خوار کرێی ژیانی ڕاستەقینەوە مووچەیان پێدەدرێت بە بەراورد بە هاوتا پیاوەکانیان. ئەو ڕاپۆرتە  دەڵێت ژنان زیاتر زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی  قەیرانی تێچووی ژیانەوە کە سەرکەوتووە، چونکە داهاتیان کەمترە لە پیاوان.

 ڕاپۆرتی ئەو دامەزراوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە 2 ملیۆن ژن لە خوار کرێی ژیانی ڕاستەقینەوە مووچەیان پێدەدرێت، کە دەکاتە 14%ی سەرجەم ژنانی کرێکار، لەکاتێکدا پیاوان بۆ هەمان کار  1.4 ملیۆنن کە دەکاتە (9%)ی پیاوانی کرێکار.  بە گشتی 60%ی هەموو ئەو کارانەی کە مووچەیان لە خوار کرێی ژیانی ڕاستەقینەوەیە، لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن.

ئاستی کرێی ژیانی ڕاستەقینە ساڵانە لەلایەن دامەزراوەکەوە حیسابی بۆ دەکرێت، بە پشتبەستن بە تێچووی ئەو بنەما بنەڕەتیانەی کە پێویستن بۆ ئاستی  ژیانێکی شایستە.  لە ئێستادا نرخی کاتژمێرێکی کارکردن  لە سەرانسەری بەریتانیادا جگە لە لەندەن 10 پاوەندو 90 پێنسە، لە لەندەنیش 11 پاوەندو 90 پێنسە.

 هەروەها ژنان کەمتر پارەیان پێدەدرێت بۆ شفتی کارکردنیان لە کاتێکیشدا کە شفتەکە هەڵدەوەشێتەوە بێ گومان زۆربەیان بێ کار و بێ کرێ دەمێننەوە . لە هەڵوەشاندەوەی شفتەکەدا یەک لەسەر جواری ژنانێك کە گرێبەستێکی بی هەبوونی مافیان هەیە  دەڵێن هیچ مووچەیەکیان پێنەدراوە ، ئەم ژمارەیە  بە بەراورد بە پیاوان لە سەدا 17یە نەك یەک لەسەر چوار.

Are disasters “natural” under the capitalist system?

Regarding the famous Lisbon earthquake of 1755, which struck the South of Western Europe and North West Africa that killed thousands of People, Rousseau notes in reply to Voltaire “nature did not construct twenty thousand houses of six to seven stories there, and  if the inhabitants of this great city had been more equally spread out and more lightly lodged, the damage would have been much less and perhaps of no account”

Compared to the damage caused by this earthquake in Turkey and Syria, the strong earthquakes in Japan caused very little casualties, even much less material damage, so that both human and material damage cannot be compared to the earthquakes in our region.

As we have seen, the town of Erzin, near the epicentre, was not damaged and has become a shelter for 20,000 victims of other areas of the disaster. According to the Mayor and the construction contractor, this is due to the construction of low-rise buildings, efficient and complying with earthquake-resistant construction standards.

As a result, it is clear to us that under the class system, destructions and damages are not produced only by the impacts of natural disasters on the oppressed classes and deprived populations, but also and mainly by the negligence of construction quality standards and the disregard for earthquake resistance standards by the state for the sake of making greater profits.

Scientific research has also confirmed that some of the natural disasters

such as floods, hurricanes, droughts and environmental pollution that cause death of thousands of people every year are the result of the ill planned objectives of the capitalists and their selfish monster companies. They, through total disregard of people’s health and well beings, has turned the planet into a mean for their unique goal of making more profit by sacrificing the lives of the oppressed and the deprived majority.

The profiteers of those companies and the authorities of the state once

again target all these victims.

10 countries in the world have more earthquakes than any other: Japan,

Turkey, Iran, Peru, the United States, Italy, the Philippines, Mexico, China and Indonesia. There are many causes of earthquakes, but the most important are plate collisions, magma movement in volcanoes, changes in temperature or water pressure, and strong winds.

Unfortunately, what is fixed in the minds of the majority is seeing only one side of disasters, which is the narrative of God's work or God's wrath or that of the “natural” disasters and regarding the destructions and the losses as normal.

If we look at the history of the world’s regions, we see that before the modern industrial development, the expansion of giant manufacturing companies with their arrogant competitive pursuits and ill-intentioned activities, these natural disasters were not as frequently happening as nowadays.

What is clear is that, as the result of the egoistic capitalist system, natural disasters have a class trait and content. Whenever a natural disaster occurs, the majority of victims are the poor and the deprived majority, due to the density of the inhabitants’ in a small area and to the high-rise buildings, as well as the low quality of construction materials that cause flood, humidity and other risk producing elements.

Furthermore, the earthquake protection engineering standards were in the construction plans of the buildings. 

If we look at the earthquakes in Turkey and Syria, the above facts will become clear to us that the victims were mostly in the poor residential areas, in the places where houses and large buildings that profiteering companies and authorities for the aim of making more profits, they obviously ignored all interest in taking preventive measures against any expected natural incidents in the construction of the housing units.

We have seen how the newest buildings, some of which were given to the people during the election campaign, “cheap accommodation for voting” have been destroyed worse than the old ones. This was like throwing cereals at birds to catch and then kill them. Sadly!, for the cheap optimism of the poor and working people who, by selling their votes for Erdogan and his party, those poor-quality buildings that were built for them became theirs mass graves for them.

  We see hundreds of obvious evidences and statements in social media and even in the Turkish media about the corruption of the authorities that

has spread to small officials, contractors and real estate companies within an interconnected network. Therefore, the health guidelines and safety requirements for the residents were not taken into account in the construction of the houses, but the profit and capital accumulation were the most fundamental goals!

 Despite the advancement of technology, the availability of more information for prevention, for setting conditions and quality of construction for contractors, but, unfortunately, we see the number of earthquake victims are increasing time after time. For example, the 1999 earthquake killed more than 17,000 people, but this year’s death toll has risen to more than 45,000. Recent figures tell us that the death toll may reach over 50,000. More than 150,000 people were injured and thousands of families were displaced. According to the reports and documents that have been revealed, so far, all the early warnings of earthquakes by experts and scientists in the field of geology, climate and natural sciences to the Turkish state and senior officials have been ignored. Considering the fact that the warnings were issued two years ago with a much worse disaster prediction instructions by a scientist and an expert who provided a video warnings and information about the occurrence of such a disaster, but the Turkish regime has not taken any steps to protect people’s lives.

In light of the above, the Turkish and Syrian governments are directly responsible for the deaths of all these people, of hundreds of thousands

of injured and millions more displaced and of the devastated impacts on the surviving populations.

 According to reports, Aid and rescue teams have arrived only after the

third day to some people from poor and remote areas which is considered a waste of time to rescue those who were stuck under the rubble and the debris of the collapsed buildings and houses. Naturally, even if a person is in good health, he or she will die if he/she is trapped in a blocked space without food, drink, clean air or without possibilities to move for two weeks.

Worst of all is that of neglecting victims who were trapped under the stones and the debris in the Syrian earthquake. Until recently, the heads

of state in Europe and the United States have been talking about Turkey

and sympathising with Turkey rather than Syria, as if nothing had happened in Syria.

The occupied city of Afrin, which the Turkish regime occupied in 2018

after 58 days of heavy shelling, has now closed its gates to volunteers

and aid workers.

We express our sympathy to the families of the victims. However, despite the nature of the tragedy, we accuse the inhuman global capitalist state, the Turkish and the Syrian authorities for the deaths, for the injured and for the million displaced victims. This is a targeted genocidal crime committed by this brutal class system of capital, by the Turkish and Syrian authorities themselves and their profiteering and bloodthirsty companies. We see this deliberate disregard by the state and its criminal officials before the earthquake and their negligence to rescue the victims under the collapsed buildings as their direct war of the capitalist class and their system that is waged against billions of workers.

Kurdish Speaking-Anarchist Forum

(KAF)

18/02/2023

دەیەها هەزار مامۆستا لە ئینگلتەرە، سکۆتلەندە و وێلز ماندەگرن

01/03/2023

لە دوێنێوە، سێ شمە، 28/02 بە دەیەها هەزار مامۆستا لە بریتانیا لە هەرێمی جیا و بە بەرواری جیا لە مانگرتندان .

ڕۆژی سێ شەمە، 28/02، مامۆسستایان لە باکوری ئینگلتەرە لە مانگرتندا بوون، ئەمڕۆش کە 4 شەمەیە، 01/03 مامۆستایان لە بەشی سێنتەری ئینگلتەرە و ڕۆژەهەڵاتی ناوچەکە لە مانگرتندان .  سبەینێ، 5شەمە، 02/03  مانگرتنەکە دەگوێزرێتەوە بۆ لەندەن و باشووری ئینگلتەرە و هەرێمی وێڵز.

سکرتێری نقابەی مامۆستایان دەڵێت لەم 3 ڕۆژەدا زیاتر لە 200 هەزار مامۆستا ماندەکگرن و زۆرێك لە قوتابخانەکانیش دادەخرێن بە قوتابخانەکانی ئامادەیشەوە، یاخود زۆر لە پۆلەکان بێ مامۆستا دەمێننەوە.  هاوکاتیش وتی  لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە کە بانگەشەی مانگرتنمان کردووە 50 هەزار کەس بوونەتە ئەندامی نقابە.

کرێکارانی مەخزەنەکانی ئەمازۆن لە بریتانیا لە مانگرتندان

28/02/2023

ئەمڕۆ، سێ شەمە ، 28/02 لە بریتانیا 400 کرێکاری ئەمازۆن کە لە مەخزەنەکاندا کار دەکەن مان دەگرن بۆ بەرزکردنەوەی کرێیان لە 10.50 پاوەندەوە بۆ 15 پاەوەند ، هەروەها بۆ باشکردنی هەل و مەرجی سەر کاریان  .

کرێکارانی ئەمازۆن پارەیەکی ئێکجار کەم وەردەگرن بۆ کارێک کە کاری نەکردەیە و لە هەل و مەرجێکی ئەوەندە سەختتدا کار دەکەن مەگەر کۆیلەکانی چەرخەکانی پێشتر ئاوا زەلیل بووبێتن .  ئاخر ناکرێت تۆ بۆ چوونە سەر ئاودەستت وەختت بۆ دیاری بکرێت؟ ناکرێت لە کاتێکدا کە شمەكەکان دەگەیەنیتە دەست ئەوانەی کە بە ئۆن لاین کڕیویانە بوتڵی گەورە یا دەبەت لەناو ڤانەکەتدا پێبێت تاکو میزی تێبکەیت؟ ناکرێت بەدوای شوێنێکدا بگەڕێیت و میزێکی لێبکەیت چونکە وەختت لەسەر حسابە و چاودێری دەکرێیت و زەرەری بۆ ئامادەکاری و گورج و گۆڵیت دەبێت کە ئەوەش سنوری مانەوەت و ماوەی کارکردنت لەو کۆمپانیایەدا دیاریدەکات.  ناکرێت تۆ وەکو ڕۆبۆت حسابت بۆ بکرێت نەك وەکو مرۆڤ؟

لە کاتێکدا کە مامەڵەی کرێکاران لەوێ ئاوادەکرێ و هەل و مەرجی سەر کاریان ئاوا سەختە خاوەنی ئەمازۆرن، جێف بۆزۆس ، یەکێكە لە هەرە دەوڵەمەندەکانی دونیا و هەر ساڵی پار کۆمپانیاکەی لە بریتانیا بە تەنها 204 ملیۆن پاوەندی قازانج کردوە . ساڵی 2019 بۆ 2020 ، نزیکەی دوو قات قازانجی کردوە کە 21،3 ملیار پاوەند بووە و لە ساڵی 2021 دا 33،4 ملیار دۆلاری قازانج کردووە ، کەچی سەعاتی 10.50 پاوەند بۆ کرێکاران بە زۆر دەزانێت .

یاسای هاوسەرگیریی لە ئینگلتەرە و وێڵز دەگۆڕێت

زاهیر باهیر

27/02/2023

پێشتر کچانی منداڵی 16و 17 ساڵ تەنانەت لەو تەمەنەش منداڵتر دەدران بە شوو ، کە زۆربەیان بە زۆر و دەستنیشانکردنی هاوسەر لە لایەن باوك و دایکەوە بووە.

بۆ دژایەتیکردنی دانی کچانی منداڵ بەشوو هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە 5 ساڵ لەمەوبەر کەمپەینێك بۆ ئەمە دامەزرا.

کەمپەینکاران لە مێژە دەڵێن کە کەلێنێکی یاسایی هەیە کە ڕێگە بە منداڵانی تەمەن ١٦ و ١٧ ساڵ دەدات بە ڕەزامەندی دایک و باوک هاوسەرگیری بکەن، ئەو بۆشاییە یاساییە دەقۆزرێتەوە بۆ ناچارکردنی گەنجان بۆ هاوسەرگیری منداڵان.

بەڵام لەئەمڕۆوە ، دوو شەمە، 27/02 چی تر ڕێگە نادرێت کچانێک کە تەمەنیان لەخوارر 18 ساڵەوە بێت تەنانەت بە ڕەزامەندی دایک و باوکیشیان نادرێن بە شوو ، جێبەجێنەکردنی ئەم یاسایە 7 ساڵ بەندکردن سزایەتی . ئەم یاسا تازەیە دەستکاری یاسای هەرێمی سکۆتلەەندە و ئیرلەندەی باکور ناکات کە لەوێ کچانی منداڵی لە خوار 18 ساڵەوە نادرێت بە شوو ئەو یاسایە هەر وەکو خۆی دەمێنیتەوە و دەناسرێت.

منداڵ بەشوودان ژیانی گەلێک لە کچانی لە دەستدا و گرفت و کێشەی کۆمەڵایەتی گەورەشی دروست کردووە .  بەناز مەحمود کە بە زۆر درا بە شوو لە تەمەنی 17 ساڵیدا و دوایی لە لایەن خێزانەکەی خۆیەوە کوژرا و لاشەکەی ماوەیەکی زۆر بێ سەرو شوێن بوو یەکێكە لەو قوربانیانە .

 خوشکەکەی، پایزە مەحمود کە لە تەمەنی 11 ساڵیدا هاتۆتە ئەم وڵاتە و لە 16 ساڵێدا خێزانەکەی دایان بە شوو بە کابرایەک کە دووجار تەمەنی لە خۆی زیاتر بوو   کە یەکێكە لە کەمپەینکارەکان لە ساڵی 2020 بە ڕۆژنامەی گاردیانی وتی  ” خوشکەکەی، بەناز ، لە تەمەنی 16 ساڵیدا لە ساڵی 2006 دا بە زۆر درا بە شوو بە کابرایەکی نەناس دواتر بە ناوی پاراستنی / بەرگری لە شەرەف-ەوە کوژرا ، یاسایەك نەبوو کە بەرگری لێبکات و بیپارێزێت لە بە شوونەدانی بە مندالی و بە زۆر”

پایزە ئاماژەی بەوەشکردووە، کچانی وەک خۆی و خوشکەکەی قوربانی “ڕەگەزپەرستی دامەزراوەیی بە سیستەمکرا و” بوون،  وتیشی  “هیچ کام لە مامۆستاکانم، توێژەرانی کۆمەڵایەتی، دراوسێکانم، هەموو ئەو فرۆشیارە تاکەکەسیانەی دوکانی کەلوپەلی  هاوسەرگیرییان هەبوو … کەسیان نەیانپرسی ئایا من سەلامەتم.. تەنها شتێک کە پێم دەڵێت ئەوەیە کە بەهۆی چۆنیەتی دەرکەوتنی رواڵەت و خەڵکی کوێوەیە”. مەبەستی پایزە لێرەد ئەوەیە مادام ڕواڵەتی و لاشەی دەریدەخات کە سپی نییە و لە شوێنێکی “دواکەوتووەوە”  هاتووە هەموو وەڵامێکد دەداتەوە، واتە کارێکی ئاساییە کە ئەو لەو تەمەنەوە بەو لاشەوە شووبکات.

لە ساڵی 2021دا دەزگەی  هاوسەرگیری زۆرەملێی حکومەت دەستێوەردانی لە 118 حاڵەتدا کرد کە منداڵانی قوربانییان تێدابوو؛ هەروەها دادگاکان 3343 فەرمانی پاراستنی هاوسەرگیری زۆرەملێیان دەرکردووە – بۆ  ڕێگریکردن لە کەسێک لە بەکارهێنانی هەڕەشە، توندوتیژی یان دەستدرێژی سۆزداری وەک ڕێگەیەک بۆ ناچارکردنی کەسێک بۆ هاوسەرگیری . ئەم ژمارەیە هی  نێوانی  ساڵی 2008 و ئەیلوولی 2022.

ڕێکخراوی خێرخوازی کارما نیرڤانا کە کچانی تەمەن ١١ ساڵی لە هاوسەرگیری منداڵان پاراستووە و ئەندامی هاوپەیمانی کچان نەک بووکەکانە، لە نێوان ساڵانی 2020 و 2022 لە ڕێگەی هێڵی یارمەتییەوە هاوکاری 177 منداڵی کردووە کە مەترسی هاوسەرگیری زۆرەملێیان لەسەر بووە.

بەڕێوەبەری ئەو دەزگەیە ، کارما نیرڤانا، ناتاشا ڕاتو، گۆڕانکاری لە یاساکەدا بە “سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ڕزگاربووان” ناوبرد، وتی کە پارێزگارییەکی زیاتر دەدات بە منداڵانی مەترسیدار.  ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمە بازدانێکی گەورەیە بۆ پێشەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم سووکایەتییە بەزۆری شاراوەیە.” “ساڵی ڕابردوو، هێڵی یارمەتی نیشتمانی بۆ دەستدرێژیکردنە سەر بنەمای شەرەف پشتگیری لە 64 حاڵەتی هاوسەرگیری منداڵان کرد، کە تەنها وێنەیەکی بچووکی کێشەیەکی زۆر گەورەتر نیشان دەدات.”