لە بریتانیا هۆشداری دەدرێت ساڵی 2024کرێکارانی بەریتانیا لە ساڵی 2019 خراپتر دەبن

07/09/2023

ئەم تایتڵەی سەرەوە لە لایەن دامەزراوەیەکی پێشەنگی بیرکردنەوەیە کە مژدەی خراپی بارودۆخی ژیانی کرێکارانی بریتانیا بۆ ساڵی ئایندەد دەدات کە بە ڕێژەی 4% خراپتر بن لە چاو ساڵی 2019.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەرزبوونەوەی سلفەی عەقار بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سووەوە و بەرزبوونەوەی بەرچاوی باج و گەشەنەکردنی ئابووری و وەستانی،  بەو مانایەیە کە کرێکارانی بریتانیا لە ساڵی 2024  تووشی خراپترین دابەزینی داهاتەکان دەبن کە لە ماوەی پێنج دەیەدا لە دوای ساڵانی 1950 ڕووی نەداوە.

ژووری بازرگانیی بریتانیا لە پێشبینییە ئابوورییە چارەکییەکەیدا ڕایگەیاندووە، بریتانیا لەمساڵدا خۆی لە پاشەکشە بەدوور گرتووە بەڵام لەگەڵ “ژمارەیەک لە پێوەرە ئابوورییەکان کە ئێستا کەوتونەتە ڕوو” دوو ساڵی داهاتوو “گەشەکردنێکی بەردەوامی نزم” بەدوای خۆیدا دەهێنێت شرۆڤەکارانی دامەزراوەکە دەڵێن داهاتی ماڵە ئاساییەکان کە کار دەکەن لە ساڵی 2024 -2025دا بە ڕێژەی%4 کەمتر دەبێت بە بەراورد بە ساڵی 2019 -2020

ڕاپۆرتەکە سەیری داتا بەراوردکارییەکانی بەریتانیای کردووە کە دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەدەی بیستەم ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە هەژاری ڕەهادا دەژین – کە بە خوار %60ی داهاتی ناوەندی ساڵی 2010 – 2011 حیسابی بۆ کراوە، کە بەپێی هاوسانکردنی هەڵاوسانی پارە پێشبینی دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا 300 هەزار کەس بەرزبێتەوە و لە ساڵی 2024 – 2025دا بگاتە 12 ملیۆن کەس.

کارایی حوکمی ١٣ ساڵەی حیزبی موحافیزین لە بریتانیا و برەودان بە سیاسەتی دەستگرتنەوە (تەقەشوف) ڕۆژانە لەسەر ژیانی خەڵکەکەی ڕەنگ دەداتەوە

زاهیر باهیر

06/09/2023

دوێنێ ٣شەمە، ٠٥/٠٩ ، بێرمێنگەهام  گەورەترین شارەوانی ئەوروپا بانگەشەی نابووتبوونی خۆی کرد بەهۆی کەمی دەرنەهێنانی بوجەکەی و پڕنەکردنەوەی ئەو کەموکوڕیانەی کە هەیەتی.  ئەم شارەوانییە ٣ ملیار پاوەندی لە دوو ساڵی ئایندەدا پێویستە بۆ پڕکرنەوەی بۆشاییەکانی، واتە نەهێڵانی کەموکوڕییەکانی.

هەندێك هۆکاری نابووتبوونەکەی دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی کە شارەوانییەکە سیستەمێکی نوێی ئای تی بەکاردەهێنێت، هەروەها بڕینی ١ملیار پاوەند لە لایەن حکومەتەوە لە بوجەی ئەمساڵیان ، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە پاش ململانێیەکی گەورە سەبارەت بە جیاوازی نێوانی موچەی ژنان و پیاواندا لە نێوانی نقابە و ئیدارەی شارەوانییەکە ، شارەوانی ناچار بوو کە ئەو جیاوازییە تاڕادەیەك کەم بکاتەوە بە دانی ١،١ ملیار پاوەند لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا.  ئەمەش وای کرد کە شارەوانییەکە ٧٦٠ ملیۆن پاوەند قەرزار بێت.

ئەو پارەیەی کە بۆ ئەو مەبەستە سەرف کراوە خەڵات و پاداشت نەبووە ، بەڵکو هەقی ڕەوای ژنان خۆیان بووە کە چەندەها ساڵە لێیان دزراوە.

 لە ساڵی ٢٠٢٠وە ئەمە حەوتەم شارەوانییە کە مایەپوووچ دەبێت، ٢٦ شارەوانی دیکەش لە دوو ساڵی ئایندەدا لەسەر قەراغی نابووتبوونن.

سەرەنجام چی ڕوودەدات؟

شارەوانی بێرمێنگەهام لە لایەن حیزبی کرێکارانەوە (لەیبەر) بەڕێوەدەبرێت، ‌ئەمەش کە ڕوی داوە بیانویەکی باشە کە حیزبی حاکم بیکاتە بەڵگەیەك کە حیزبی کرێکاران کە ناتوانن شارەوانییەك بەڕێوەبەرن چۆن دەتوانن وڵاتێك بەڕیوە بەرن؟

 یەکێك لە چارەسەرەکان دانی پارەی زیاترە لە لایەن حکومەتەوە، بەڵام لە ئێستادا ڕیشی سوناک، سەرەکوەزیران، ئەوە ڕەتدەکاتەوە. لەم بارەدا شارەوانییەکە ٢١ ڕۆژیان هەیە تاکو چارەیەك بدۆزنەوە ئەویش دەستگرتنەوەیە لە خزمەتگوزارییەکان، داخستنی هەندێك لە دیپارمێنەکانێتی، دەرکردنی کرێکاران و فەرمانبەرانە، زیادکردنی باجە لەسەر خانوو و ماڵان و بزنسە لۆکاڵییەکان. گەر ئەمانە نەکات بارودۆخەکە خراپتر دەبێت.

ئەریترییەکان شەڕی ئەریتریا دێننە ناو ئیسرائیلەوە

04/09/2023

لە یادکردنەوەی ٣٠ ساڵەی دەسڵاتگرتنە دەست لە ئەریتریا، ئەریترییەکان کە بەشێکن لە ٢٥ هەزار پەناهەندەی ئەفریقی لەگەڵ سۆدانییەکاندا، دوێنێ لە تەلئەبیب لە ئیسرائیل بەیەکادانی گەورە لە نێوانی دۆستەکانی دەسەڵاتدارانی ئەریتریا و کەسانی سەر بە حیزبە موعارەزەکەی حوکمیاڕانانی ئەریتریا ڕووی دا و نزیکەی ١٥ کەسێکیان لێ بریندار بوو.

ئەمەش بیانوویەکی باشی داواتە دەست حکومەتەکەی ناتەنیاهوو کە بڕیاری ناردنەوەی پەنابەرە ئەفریقییەکان بە بێ چوونی کەیسەکانیان بۆ دادگە، بیانێریتەوە بۆ وڵاتەکانیان.

حکومەتی ئیسرائیلی مامەڵەیەکی ناشیرینی پەنابەرانی ئەفریقی دەکات کە بە هۆکاری جیا جیای وەك بەندکردنیان و ڕاگرتنی کرێی کارکردنیان و یاخود دانی بڕێك پارەی کەم پێیان ناچاریان دەکات بە گەڕاندنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان کە ژیانیان مەترسی گەورەی لەسەرە.

زۆرێک لەم میللەتانە بە کوردیشەوە لە خەسڵەتی سوڵتەخوازی و حیزبازییدا زۆر نزیکن لەیەکەوە و لە نێوانیاندا هاوبەشی دەکەن، ئەمەش زۆر جار دەبێتە هۆی بەیەکادانی خوێناوی لە نێوانیاندا.

پرسی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوو بۆ دابەزینی هەڵئاوسانی پارە و وێرانکردنی ئابووریی بریتانیا

زاهیر باهیر

04/09/2023

من پێشتر لە چەند پۆست و وتارێکدا قسەم لەسەر ئەم بابەتە و پەیوەندی نێوانیان و کاردانەوەیان لەسەر ئابووریی بریتانیا کردووە . لەوێدا باسم کردووە کە ئابووری لیبرال ، نیو-لیبراڵ لە بریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و ئەمەریکادا بەیاریکردنی چەند فۆرمیلەیەك ڕەادەگیرێت و پێوەرێك دەبن بۆ پێیداچونەوە و قسەکردن لەسەر ئابووریی ، بۆیە لە ئێستادا من هەر پەنجە بۆ ئەوە ڕادەکێشم واقیع ئەوانەی پشتڕاستکردۆتەوە. باشتری بەڵگەش ئەو ڕاپۆرتە نوێیەیە کە لە ئێستادا پێگەی ئابووریی بریتانیا نیشان دەدات.

لە بریتانیا بۆ تەواوکردنی گەمەی فۆرمیلەکان لە مانگی دیسەمبەری ٢٠٢١ وە تا ئێستا بانقی مەرکەزی ١٤ ج لە ڕێژەی لە سەدا سفر و لە دەدا یەک بۆ لە سەدا ٥.٧٥ بەرزکردۆتەوە بە نیازی چاککردنی ئابووری و سەقامگیربوونی کەچی لەگەڵ ئەوەشدا ئابووری بریتانیا گەشەیەکی وای نەکردووە و هەڵئاوسانی پارە بەشێوەیەکی بەرچاوی پێویست نەهاتۆتە خوارەوە و تێچوونەکانی ژیانیش بۆ هەندێك شت نەك هەر دانەبەزیوە بەڵکو بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی کە لە ڕۆژنامەی گاردیاندا بڵاوکراوەتەوە ٧٠٠٠ بزنس لە هەر ٣ مانگێکی ساڵی ئایندە، ساڵی  ٢٠٢٤ ، مایەپووچ دەبێت و ئابووری بریتانیا پێ دەنێتە قەیرانەوە.

لە ڕاپۆرتەکەشدا ئەمە هاتووە : لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە ٦٧٠٠ ئیفلاسی بازرگانی لە بەریتانیا هەبووە، کە دوو هێندە زیاترە لە چارەکێکی ئاساییدا.  لە کاتی پەتای کۆرۆنادا زۆرێک لە بازرگانییەکان تا ڕادەیەکی زۆر لە ئیفلاس پارێزراو بوون لە ڕێگەی کۆمەڵێک ڕێوشوێنی پشتیوانییەوە.  ئیفلاس لەم ماوەیەدا بەڕێژەی 50% زیاتر بووە لە هەمان چارەکی پێش پەتاکە لە ساڵی ٢٠١٩، و بە تێکڕا ٤١٠٠ بووە لەسەر بنەمای ٣ مانگی ساڵەکە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٩.

گرفتەکان لە بریتانیا لە زیادبووندان

03/09/2023

پێشتر تەنها گرفتی گرانی و بەشی تەندروستی هەبوو لە کەمی دکتۆر و برینپێچ و لیستی چاوەڕوانکردنی  ٧،٦٠ ملیۆن کەسی بۆ بینینی دکتۆر و نەشتەرگەریی بەڵام لەم هەفتەیەوە دوو گرفتی سەرەکی چووەتە سەر ئەوانی دیکە.

لەم هەفتەیەدا ئاشکرا بووکە زیاتر لە ١٠٠ بینای قورتابخانە کە لە نێوانی ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٩٠ داکراون سەقفەکانیان درز و شەقی گەورەی تێکەوتون و مەترسی هەرەسهێنانیان لێدەکەن هەر لەبەر ئەمە لە ئێستادا بڕیاری ئەوە دراوە کە نەکرێنەوە و بەشی ڕۆشنبیریی لە هەوڵی دۆزینەوەی بینادان.  ئەوە نەبێت هەر بینای قوتانخانە بێت بەڵکو زیاتر لە ٣٤ بینای تری حکومەتی و هەروەها هەندێ لە بینای خەستەخانەکانیشی گرتۆتەوە.

بوونی ئەم کێشەیە لەوەوە دروست بووە کە لەبری بەکارهێنانی چیمەنتۆی باش جۆرە گیراوەیەکی دیکە بەکارهێنراوە کە تێچووەکەی هەرزانتر کەوتوە لەسەر کۆمپانیاکان .

گرفتی دووەم هەر لەم ڕۆژانەدا دەرکەوت کە زۆرێك لە قوتابیانی قوتابخانەکان کە خواردنی قوتابخانە دەخۆن گریمانی تووشبوونی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە بەهۆی بەکارهێنانی نیتراتەوە، NO3 , NO2 بۆ پرۆسەکردن و هەڵگرتن و پاراستنی گۆشت لە خراپبوونیی وەکو هام و سۆسج و سەلامی و…تد  .

  بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ بوونی نیترات لە خواردنەکاندا پرۆسەی گۆشت بە نیترات دەبێتە هۆی شێرپەنجەی قۆڵۆن بۆ ئەوانەی کە تەمەنیان لە خوار ٥٠ ساڵییەوەیە لە ئەمەریکا کە لە ساڵی ١٩٩٥ بە ڕێژەی لە سەدا ١١ بوووە کەچی لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕێژەکە سەرکەوتووە بۆلە سەدا ٢٠ .

هەر ئەو ڕاپۆرتە دەری خستووە کە پرۆسێسکردنی گۆشت بۆ تووشبوونی نەخۆشی جۆری شەکرەی ٢ مەترسیدارە لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت ئامادەنییە بەکارهێنانی نیترات لە پرۆسەکردنی گۆشتدا قەدەخە بکات.  خودی نیترات کە بە شێوەیەکی سروشتی لە گۆشتی کاڵ و نەباتات و ئاو و خۆڵ و زۆر شتی تردا هەیە سوودمەندە لە وەستانی گەشەکردنی هەندێ ئۆرگاندا کە تا ڕادەی مردنی کەسەکان مەترسدارن .

پێشتر تەنها گرفتی گرانی و بەشی تەندروستی هەبوو لە کەمی دکتۆر و برینپێچ و لیستی چاوەڕوانکردنی  ٧،٦٠ ملیۆن کەسی بۆ بینینی دکتۆر و نەشتەرگەریی بەڵام لەم هەفتەیەوە دوو گرفتی سەرەکی چووەتە سەر ئەوانی دیکە.

لەم هەفتەیەدا ئاشکرا بووکە زیاتر لە ١٠٠ بینای قورتابخانە کە لە نێوانی ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٩٠ داکراون سەقفەکانیان درز و شەقی گەورەی تێکەوتون و مەترسی هەرەسهێنانیان لێدەکەن هەر لەبەر ئەمە لە ئێستادا بڕیاری ئەوە دراوە کە نەکرێنەوە و بەشی ڕۆشنبیریی لە هەوڵی دۆزینەوەی بینادان.  ئەوە نەبێت هەر بینای قوتانخانە بێت بەڵکو زیاتر لە ٣٤ بینای تری حکومەتی و هەروەها هەندێ لە بینای خەستەخانەکانیشی گرتۆتەوە.

بوونی ئەم کێشەیە لەوەوە دروست بووە کە لەبری بەکارهێنانی چیمەنتۆی باش جۆرە گیراوەیەکی دیکە بەکارهێنراوە کە تێچووەکەی هەرزانتر کەوتوە لەسەر کۆمپانیاکان .

گرفتی دووەم هەر لەم ڕۆژانەدا دەرکەوت کە زۆرێك لە قوتابیانی قوتابخانەکان کە خواردنی قوتابخانە دەخۆن گریمانی تووشبوونی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە بەهۆی بەکارهێنانی نیتراتەوە، NO3 , NO2 بۆ پرۆسەکردن و هەڵگرتن و پاراستنی گۆشت لە خراپبوونیی وەکو هام و سۆسج و سەلامی و…تد  .

  بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ بوونی نیترات لە خواردنەکاندا پرۆسەی گۆشت بە نیترات دەبێتە هۆی شێرپەنجەی قۆڵۆن بۆ ئەوانەی کە تەمەنیان لە خوار ٥٠ ساڵییەوەیە لە ئەمەریکا کە لە ساڵی ١٩٩٥ بە ڕێژەی لە سەدا ١١ بوووە کەچی لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕێژەکە سەرکەوتووە بۆلە سەدا ٢٠ .

هەر ئەو ڕاپۆرتە دەری خستووە کە پرۆسێسکردنی گۆشت بۆ تووشبوونی نەخۆشی جۆری شەکرەی ٢ مەترسیدارە لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت ئامادەنییە بەکارهێنانی نیترات لە پرۆسەکردنی گۆشتدا قەدەخە بکات.  خودی نیترات کە بە شێوەیەکی سروشتی لە گۆشتی کاڵ و نەباتات و ئاو و خۆڵ و زۆر شتی تردا هەیە سوودمەندە لە وەستانی گەشەکردنی هەندێ ئۆرگاندا کە تا ڕادەی مردنی کەسەکان مەترسدارن .

May be an image of 1 person

ئەنارشیزم چییە؟

 

ئەنارشیزم چییە
ئەنارشیزم چییە

مارکس و ئەنارشیزم

مارکس و ئەنارشیزم

نووسینی: ڕودۆڵف ڕۆکەر

وەرگێڕانی: زاهیر باهیر

چاپ و بڵاوکردنەوە: ئۆگوستی ٢٠٢٣

Marx and Anarchism by Rudolf Rockeer-Booklet-online

چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەیت کە لە قەیرانی تەندروستی دەروونیدان و ڕەنگە مەترسی بن بۆ سەر خۆیان یان کەسانی تر؟ ئایا چارەسەرکردن ناچارییە و بەزۆر دەبێت؟*

24/08/2023

بەڵێ، ڕەنگە کۆمۆنێتییەکە بڕیار بدات کە چارەسەری ناچاری و بەزۆر ڕێگەپێدراو بێت، بەڵام زۆر بە جددیتر وەردەگیرێت و زۆر شەفافتریش دەبێت.

حەز دەکەیت چۆن مامەڵەت لەگەڵدا بکرێت ئەگەر قەیرانی تەندروستی دەروونیت هەبوو و خەڵکی دەوروبەرت ترسیان هەیە زیان بە خۆت یان ئەوان بگەیەنیت؟ ئایا ئامادە دەبیت بۆ ماوەیەکی کاتیی دەستبەرداری بەشێك لە ئازادیەکانت ببیت؟ تاکو ئەو پشتگیری و چاودێرییە بەدەست بهێنیت کە پێویستتە بۆ چاکبوونەوەت لەو هۆکار و پاڵنەرانە بۆئەوەی بە شێوەیەکی زیانبەخش ڕەفتار نەکەیت؟

یان دەتەوێت ڕێگەت پێ بدرێت زیان بە خۆت یان کەسانی تر بگەیەنیت؟ ئایا پێشبینی ئەوە دەکەیت بەرپرسیار بیت لە ڕەفتارەکانت ئەگەر کەس هەوڵ نەدات ڕێگریت لێ بکات یان پشتگیریت بکات؟

وە ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتی ئازادیی کەسێکی ترت سنووردار کرد ( بە خۆگرتنی جەستەیی یان دەرمانی قورس) چۆن دەتوانیت بەرپرسیارێتی ئەمە هەڵگریت بە ڕێگایەکی هەقانی؟ چۆن دڵنیا بین لەوەی ئەم بەرتەسککردنەوەی ئازادییە خۆی لە خۆیدا نەبێتە زیانبەخش؟

ئەو کەسانەی کە زیان بە کەسانی تر یان خۆیان دەگەیەنن زۆرجار دوای ڕووداوەکە شەرمەزار دەبن. ئەم شەرمەزارییە لە ڕاستیدا دەتوانێت نیگەرانییەکانی تەندروستییە دەروونییەکەی ئێستای ئاڵۆزتر بکەن، ئەمەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەبێتە هۆی ڕەفتاری زیانبەخشتر. لەبەر ئەمە لە بەرژەوەندی هاوبەشماندایە تا دەتوانین پشتگیری خەڵک بکەین بۆ ڕێگریکردن لە کردەوە زیانبەخشەکان و دوای چاکبوونەوەش یارمەتییان بدەین. ئەمەش واتە هاوپشتی کەسەکەیە لەمامەڵەکردنیا و هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لەوەی چی بووەتە هۆی قەیرانی تەندروستیی دەروونی و پێکەوە کارکردن بۆ دروستکردنی بارودۆخێك کە کەسەکە بتوانێت گەشە بکات. گرنگە ئەوە بزانین ئەو کەسەی ئەزموونی قەیرانەکە دەکات، ڕەنگە شتەکانمان فێر بکات دەربارەی ئەو بارودۆخەی کە ئەوان و ئێمە تێیدا دەژین، چونکە قەیرانەکانی تەندروستی دەروونیی لە شوێنێکی نادیارەوە دەرناکەون و بێهۆ و هۆکار نین.

…………………….

* ئەم پرسیارەی سەرەوە یەکێكە لەو پرسیارانەی کە یەکێك لە قوتابییەکانی ئەی لێڤڵ کە یەکسانە بە بە پۆلی دوازدەی کوردستان لە هاوڕێیانی گروپێکی ئەنارکیست لە لەندەن بە ناوی شاری یاخی (Rebel City ) سەبارەت بە کۆمەڵی ئەنارکیستی کردویانە.

بەیاننامەی نێودەوڵەتی: پشتگیری لە ئەنارکیستەکانی سودان لە هەندەران

بەیاننامەی نێودەوڵەتی: پشتگیری لە ئەنارکیستەکانی سودان لە هەندەران

ئەمانەی خوارەوە لێدوانێکە کە بە هاوبەشی لەلایەن ڕێکخراوە ئەنارکیستەکانی جیهانەوە نووسراوە و پشتگیری لێکراوە، لەوانەش گوڵی ڕەش / ڕۆزا نێگرا. ئەم لێدوانە لە سەرەتادا لە ماڵپەڕی Anarkismo.net دەرکەوتووە و لێرەدا بە تەواوی بەرهەم هێنراوەتەوە.

وەرگێڕانی ماشینی


دەربەدەری هەرگیز بڕیارێکی ئاسان نییە. هەرگیز هەڵبژاردن نییە. بەبێ سەرچاوە دەتوانێت ببێتە تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینە. یەکدەنگی کلیلی تێپەڕاندنی ئەم کاتە سەختانەیە.

ئێمە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢دا، لە ناو ئەو نائارامییە شۆڕشگێڕانەی کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە وڵاتی هەژاندبوو، پەیوەندیمان لەگەڵ کۆمەڵێک ئەنارکیستی سوداندا کرد، سەرەڕای بەربەستی زمانی، لێیان فێربووین کە چۆن باشتر لەم شۆڕشە تێبگەین و لیژنەکانی بەرخۆدان لە وڵاتەکەیدا دڵ. ئەم گرووپە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە خوێندکاری گەنج پێکهاتووە، تەنانەت لەلایەن گرووپێکی ئەنارکیستی باکووری وڵاتەوە وەرگیراوە.

وەک چەند وڵاتێک لە کاتی “بەهاری عەرەبی” ساڵی ٢٠١١، سودان لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا خۆی خستە شەڕی ناوخۆوە. ژەنەڕاڵ هێمێتی، فەرماندەی میلیشیای “هێزەکانی پشتیوانی خێرا”، یاخیبوونێکی لە دژی سوپای نیشتمانی سودان دەستپێکرد. هێزە پێشکەوتنخواز و شۆڕشگێڕەکانی وڵات بە کۆی دەنگ ڕەتیانکردۆتەوە پشتیوانی لایەنێک بکەن بەرامبەر بە لایەنێکی دیکە و بەمجۆرە خۆیان لە خراپەکاریی نێوان ئەم دوو کوتلە کۆنەپەرستانەی میلیتاریزەکراودا دەبیننەوە. لەم ململانێ بێمانایەدا نزیکەی پێنج هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. دوو ملیۆن و نیو کەس ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و 500 هەزاریان لە وڵاتەکەیان جێهێشتووە. تاڵانکردن و دەستدرێژیکردن لە زیادبووندایە و بەشێک لە جبەخانەی ئەو چەکی جەنگە پێکدەهێنن کە دژی خەڵکی مەدەنی بەکاردەهێنرێن.

هاوڕێ ئەنارکیستەکانمان هێشتا لە سودانن و بە هیوای ئەوە بوون کە بتوانن بە نهێنی لەوێ درێژە بە چالاکییە ئاژاوەگێڕییەکانیان بدەن. پێش شەڕ و تەنانەت سەرەتاش هاوکاری داراییمان کرد. بەڵام دۆخەکە بووەتە شتێکی ناپاک و چیتر ڕێگە بە هیچ چالاکیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی نادات. هەندێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە بڕیاریان دا بە زووترین کات وڵات بەجێبهێڵن دوای ئەوەی ماڵەکەیان لەلایەن هێزەکانی RSF تاڵان کرا. هەندێکی تریش بڕیاریان داوە بۆ ئێستا بمێننەوە و ئێمەش هەوڵدەدەین یارمەتی ئەوانیش بدەین.

بە هاوبەشی لەگەڵ هەڤاڵانی بنکەدار لەم بەشەی جیهان، کاردەکەین بۆ ئەوەی باشترین مەرج بۆ مانەوە لەم چوارچێوەیەدا بۆ هەمووان دابین بکەین. بۆ ئەوانەی بەنیازن بمێننەوە، پێویستە یارمەتیان بدەین بۆ چارەسەرکردنی پێداویستییەکانیان و پارە بخەینە لایەک ئەگەر پێویستیان پێی بوو بۆ ڕۆشتنی بەپەلە. بۆ ئەوانەی ئێستا دەچنە دەربەدەری، پێویستە لە وڵات دەریانبهێنین، تا ئەو جێگایەی کە دەتوانین خۆمان لەو مەترسیانە بەدوور بگرین کە ئەم جۆرە گەشتە یەکلایەنە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، و بتوانین لەگەڵ خەڵکی سودان لە دەربەدەری و چینە ئیستغلالکراوەکان بەردەوام بن لە چالاکییەکانیان لە وڵاتی میوانداری خۆیان. بەڵام ناوچەکە زۆر ناسەقامگیرە (شەڕی ناوخۆ و کودەتا و دەسەڵاتە پاوانخوازەکانی تر) و لە ئێستادا ناتوانرێت وڵات بەجێبهێڵن.

بۆ ئەم مەبەستە پێویستمان بە پارەیە و تەنها سندوقی هاوپشتی ڕێکخراوەکانمان بەس نییە. لە خوارەوە خەرجییە خەمڵێنراوەکان (بە دۆلاری ئەمریکی) دەخەینەڕوو:

  • ڤیزە: ٤٠٠ دۆلار
  • گەشت: ٨٠٠ دۆلار (ئەم ژمارەیە نادیارە، چونکە تێچوونەکان زۆر ناجێگیرن)
  • یەکەم کرێ لە وڵاتی میواندار: ٢٠٠ دۆلار
  • خواردن بۆ ماوەی مانگێک لە وڵاتی میواندار: ٣٠٠ دۆلار
  • تێچووی (شوێنی نیشتەجێبوون، خواردن، ئینتەرنێت) بۆ کاتی چاوەڕوانی لە سودان: 1000 دۆلار

ئەم بودجە کاتییە لە چوارچێوەیەکی ئابووری و ئەمنی کە خێرا دەگۆڕێت، ناجێگیرە. تەنها بۆ ماوەی لانیکەم مانگێک خەرجییەکان دەگرێتەوە. بەڵام دۆخەکە بەجۆرێکە کە هەڤاڵانمان تەنها لە یەک مانگدا ناتوانن پێداویستیەکانیان دابین بکەن. پێدەچێت لە کۆتاییدا پێویستمان بە پارەیەکی زۆر زیاتر بێت. هەر بڕە پارەیەک کە بەخشرابێت، تەنانەت لەو کەمترین بڕە پارەیە زیاتریش بێت، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕۆژانەی هەڤاڵان بەکاردەهێنرێت تا دەتوانن بتوانن بژێوی خۆیان دابین بکەن.

هاوکارییەکان لەلایەن هەڤاڵانمان لە سویسرا کۆدەکرێنەوە کە لە ئێستاوە پێکهاتەیەکی هاوپشتی نێودەوڵەتییان هەیە.

لەبیرت نەچێت لە کاتی ئەنجامدانی بەخشینەکەتدا باسی “هاودەنگی سودان” بکەیت .

بەخشینی پارە یان چێک دەتوانرێت بە پۆست بنێردرێت بۆ:

Association pour la Promotion de la Solidarité Internationale (APSI)
شوێن چاودێرۆن 5
1003 لۆزان
سویسرا

IBAN:  CH84 0900 0000 1469 7613 8
سویفت/BIC:  POFICHBEXXX
ناوی بانکی:  پۆستفاینانس SA؛ مینگێرستراس ٢٠؛ ٣٠٣٠ بێرن؛ سویسرا

هەروەها دەتوانن لە ڕێگەی پەیپاڵەوە بەخشین بکەن بە بەکارهێنانی ئەم بەستەرە.

واژۆکراوە لەلایەن:

☆کۆرۆدیناسۆ ئانارکیستا برازیلیا (CAB) – بەڕازیل
☆ڕێکخراوی سۆسیالیست لیبرتەر (OSL) – سویسرا
☆فیدراسیۆنی ئانارکیستا ئۆرۆگوایا (FAU) – ئۆرۆگوای
☆ئێمبات، ئۆرگانیتزاسیۆ لیبێرتاریای کەتەلۆنیا – کەتەلۆنیا، ویلایەتی ئیسپانیا
☆Federación Anarquista Santiago (FAS) – شیلی
☆ rala – تورکیا
☆فیدراسیۆنی ئەنارکیستی ڕۆزی ڕەش / فیدراسیۆنی ئانارکیستا ڕۆزا نێگرا (BRRN) – ئەمریکا
☆Libertäre Aktion (LA) – سویسرا
☆Union Communiste Libertaire (UCL) – فەرەنسا
☆Grupo Libertario Vía Libre – کۆڵۆمبیا
☆پلاتفۆرمی دای – ئەڵمانیا
☆Roja y Negra Organización Politíca Anarquista – ئەرجەنتین
☆گرووپی کۆمۆنیستی ئەنارکیست (ACG) بەریتانیا
☆Tekoşîna Anarşîst (TA) – ڕۆژاڤا
☆ئەنارکیست یۆندا – کۆریای باشوور
☆ئەلتەرناتیڤا لیبرتاریا (AL/FdCA) – ئیتاڵیا
☆بزووتنەوەی هاوپشتی کرێکارانی ئاوتێارۆا (AWSM) – ئاوتێارۆا/نیوزلەندا


 

International Statement: Support Sudanese Anarchists in Exile

Daxuyaniya Navneteweyî: Piştgiriya Anarşîstên Sûdanî yên li Sirgûnê bikin

Daxuyaniya Navneteweyî: Piştgiriya Anarşîstên Sûdanî yên li Sirgûnê bikin

Ya jêrîn daxuyanîyek e ku bi hevkarî ji hêla rêxistinên anarşîst ên li çaraliyê cîhanê ve hatî nivîsandin û pejirandin, di nav de Gula Reş / Rosa Negra. Ev daxuyanî bi eslê xwe li Anarkismo.net derket û li vir bi tevahî tê çap kirin.

tarcumey mashini


Sirgûn qet biryarek hêsan nîne. Ew qet ne hilbijartinek e. Bê çavkaniyan, ew dikare bibe ceribandinek rastîn. Hevgirtin mifteya derbaskirina van rojên dijwar e.

Me di Sibata 2022’an de, di nava aloziyên şoreşgerî yên ku ji sala 2018’an ve welat dihejand, bi komek anarşîstên Sûdanê re ketin têkiliyê. Tevî astengiyên ziman, em ji wan fêr bûn ku çawa vê şoreşê û komîteyên berxwedanê yên li wê derê baştir fêm bikin. dil. Ev koma ku bi giranî ji xwendekarên ciwan pêk tê, li bakurê welêt ji hêla komek anarşîst ve jî hatiye teqlîdkirin.

Weke gelek welatan di dema “Bihara Erebî” ya 2011an de, Sûdan jî di Nîsana îsal de ketibû nav şerê navxweyî. General Hemetti, fermandarê milîsên “Hêzên Piştgiriya Bilez” li dijî artêşa neteweyî ya Sûdanê serhildanek da destpêkirin. Hêzên pêşverû û şoreşger ên welat bi yekdengî piştgirîya aliyekê li hember yê din red kirine, û ji ber vê yekê xwe di navbera van her du aliyên paşverû yên milîtarîzekirî de girtine. Di vê şerê bêwate de nêzî 5000 kes mirin. Du milyon û nîv kes neçar mane ku malên xwe biterikînin, 500 hezar ji wan jî welatê xwe terikandine. Talan û destavêtin her ku diçe zêde dibe û beşek ji cebilxaneya çekên şer e ku li dijî sivîlan têne bikar anîn.

Hevalên me yên anarşîst hîn li Sûdanê ne û hêvî dikirin ku li wir bi awayekî veşartî çalakiyên xwe yên ajîtasyonê bidomînin. Beriya şer û heta destpêkê jî me alîkariya aborî da. Lê rewş nebaş bûye û êdî rê nade ti çalakiyên civakî û siyasî. Hin endamên komê piştî ku mala wan ji aliyê RSF’ê ve hat talankirin, biryar dan ku bi lez û bez ji welêt derkevin. Yên din biryar dane ku heya niha bimînin, û em jî hewl didin ku alîkariya wan bikin.

Em bi hevrêyên xwe yên li vê parçeyê cihanê re, ji bo ku di vê çarçoveyê de şert û mercên herî baş ên jiyanê ji her kesî re peyda bikin dixebitin. Ji bo kesên ku niyeta wan heye ku bimînin, pêdivî ye ku em ji wan re bibin alîkar ku hewcedariyên wan çareser bikin û heke ji bo derketinek acîl hewcedariya wan hebe drav bidin aliyekî. Ji bo kesên ku niha diçin sirgûnê, pêdivî ye ku em wan ji welêt derxînin, heta ku dibe bila bibe ji xetereyên ku ev celeb rêwîtiya yekalî dihewîne dûr bixin, û rê bidin wan ku çalakiya xwe bi mirovên Sûdanî yên li sirgûnê û çînên îstîsmarkirî re bidomînin. li welatê xwe yê mêvandar. Lê herêm pir bêîstiqrar e (şerê navxweyî, darbe û rejîmên din ên otorîter) û niha ne pêkan e ku ji welêt derkeve.

Ji bo vê pêwîstiya me bi pere heye û fonên hevgirtinê yên rêxistinên me tenê têrê nakin. Li jêr lêçûnên texmînkirî (bi Dolarên Amerîkî) hene:

  • Visa: $400
  • Rêwîtî: 800 $ (ev jimar ne diyar e, ji ber ku lêçûn pir bêîstiqrar in)
  • Kirêya yekem li welatê mêvandar: $200
  • Xwarin ji bo mehekê li welatê mêvandar: 300 $
  • Mesrefên (cihê, xwarin, Înternet) ji bo dema benda li Sûdanê: $1000

Ev budceya demkî di çarçoveyek aborî û ewlehî ya ku zû diguhere de bêîstîkrar dimîne. Ew tenê lêçûnên herî kêm mehekê vedigire. Lê rewş wisa ye ku hevalên me tenê mehekê nikaribin pêdiviyên xwe bi cih bînin. Di dawiyê de îhtîmal e ku em hewceyê gelek drav bidin. Her berdêla ku ji vê mîqdara herî kêm zêde be jî, heta ku karibin debara xwe bikin, wê ji bo pêdiviyên rojane yên hevalan bên bikaranîn.

Alîkarî ji aliyê rêhevalên me yên li Swîsreyê ku ji niha ve xwedî avahiyeke hevpar a navneteweyî ne, tên komkirin.

Dema ku bexşîna xwe dikin, ji bîr nekin ku behsa “Sûdan Solidarity” bikin .

Alîkariyên drav an çeq dikarin ji vê re bişînin:

Komeleya Pour la Promotion de la Solidarité Internationale (APSI)
Place Chauderon 5
1003 Lozana
Swîsre

IBAN:  CH84 0900 0000 1469 7613 8
SWIFT/BIC:  POFICHBEXXX
Navê Bankê:  PostFinance SA; Mingerstrasse 20; 3030 Bern; Swîsre

Hûn dikarin bi rêya PayPal-ê jî bi karanîna vê girêdanê bexş bikin.

Îmze kirin:

☆ Corodenação Anarquista Brasileira (
CAB ) –
Brazil Santiago (FAS) – Şîlî ☆Karala – Tirkiye ☆Federasyona Anarşîst a Gula Reş / Federación Anarquista Rosa Negra (BRRN) – Dewletên Yekbûyî yên Amerîkayê ☆Libertäre Aktion (LA) – Swîsre ☆Yekîtiya Komunîst Libertaire (UCL) – Fransa ☆Grupo Libertario Vía Librejay ☆ Libertario Vía Librejay –Rojae Negra Organización Politíca Anarquista – Arjantîn ☆ Koma Anarşîst Komunîst (ACG) Brîtanya Mezin ☆Tekoşîna Anarşîst (TA) – Rojava

☆Yondae anarşîst – Koreya Başûr
☆Alternativa Libertaria (AL/FdCA) – Îtalya
☆Aotearoa Tevgera Piştgiriya Karkeran (AWSM) – Aotearoa/Zelanda Nû

 

International Statement: Support Sudanese Anarchists in Exile