پاش دوو ساڵ ناکۆکی لەسەر زیادکردنی کرێ و هەل و مەرجەکانی سەر کار  سایەقی  قیتارەکانی بریتانیا لەگەڵ کۆمپانیا و دەوڵەتدا گەیشتنە ڕێکەوتن
 15/08/2024

شۆفێرانی شەمەندەفەر و حکومەتی بەریتانیا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک کە دەتوانێت کۆتایی بە زیاتر لە دوو ساڵ ململانێی نێوان بەڕێوەبەرانی شەمەندەفەر و سەندیکاکان بهێنێت کە لەم ماوەیەدا مانگرتنی بەرفراوان بۆ ماوەی 18 ڕۆژ کراوە .

 سەندیکای شۆفێران ئەسلیف دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێکی مەبدەئی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە (DfT) ڕێککەوتووە کە لە ئەنجامدا مووچەی 5% بۆ ساڵی 2022-23، 4.75% بۆ 2023-24 و 4.5% بۆ ساڵی 2024- 2025 زیاد دەکات و هەروەها ئەو زیادە کرێیە دەگێڕرێتەوە بۆ سەرەتای ئەو ساڵەی کە لێوەی زیاد کراوە ، پرسی خانەنشینکردنیش لابەلا کراوەتەوە.

ئێستا ئەو ئۆفەرە دەخرێتە بەردەم ئەندامانی سەندیکاکە لەگەڵ پێشنیارسەندیکاکە بۆ قبوڵکردن. ئەگەر ئەندامان پەسەندی بکەن، ئەوا دەتوانێت کۆتایی بە ناکۆکییەک بهێنێت لەگەڵ 16 کۆمپانیای بەڕێوەبردنی شەمەندەفەر کە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی تەمموزی 2022 .

لەو ماوەیەدا شۆفێرانی شەمەندەفەر بۆ ماوەی 18 ڕۆژ چالاکیی مانگرتنیان ئەنجامداوە و قەدەغەکردنی کاتەکانی زیادەیان ئەنجامداوە، ئەمەش بەشێکی زۆری تۆڕی شەمەندەفەری لە ئینگلتەرا و هەندێک خزمەتگوزاریی سنووربەزاندنی بۆ ناو سکۆتلەندا و وێڵز وەستاندووە.

 چوارسەد لە سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیا گەورەکان هەر یەکەیان داهاتیان 120 جار لە موچەی / کرێی کرێکارێکی ئاسایی زیاترە

17/08/2024

ئەمە ئەو کۆمەڵەیە کە ئێمە تێیدا دەژین لەژێر سای ڕژێمی سەرمایەداریدا کە بەڕژێـمێکی دادپەروەر و مرۆڤانە لە لایەن ئابوویناسان و سیاسیەکان و حوکمڕانانەوە پێناسە دەکرێت .

سەروەت و سامانەکانی کە بەدەست دەهێنرێت  و وەکو سەرەوەت و سامانە سروشتییەکان سنوردارە ، هەر کەسێك و هەر لایەنێك زۆربەی هەبێت، بێ گومان لایەنەکەی تر کەمی بەردەکەوێت .

ئەو داتایەی سەرەوە لەم ڕۆژانەدا بڵاوکراوەتەوە کە نیشانی دەدات یەکەمی ئەو لیستەیە سەرۆکی جێبەجێکارای کۆمپانیای ئەسترازینکە، پاسکاڵ سۆرۆیت- ە، کە لە سەروی لیستەکەوە دێت و داهاتی ساڵی پاری 16.85 ملیۆن پاوەند بووە لە 15.3 ملیۆن پاوەندەوە کە لە ساڵی 2022 دا بووە بەرزبووەتەوە.

ئەمەی خوارەوە لیستی  سەرۆکی جێبەجێکاری هەندێک لەو کۆمپانیانەی :

Top 10 FTSE 100 companies with the highest CEO pay

AstraZeneca            £16.85m

RELX                       13.64

Rolls-Royce             £13.61

BAE Systems          £13.45

GSK                         £12.72

Pearson                    £11.27

Diageo                      £10.99

Prudential                  £10.85

HSBC                         £10.64  

Reckitt                         £ 8.88

هەڕەشەی کرێکارانی زبڵکۆکەرەوە و خاشاکی سکۆتلەند چۆکی بە شارەوانیی و ئیدارەی لۆکاڵی ئێدنبرە دادا

13/08/2024

کرێکاران زبڵکۆکەرەوە لە سکۆتلەند کە سەر بە 3 سەندیکای جیاوازن (  Unite ،GMB ، Unison )  بڕیار بوو بەیانی واتە 4شەمە مان بگرن بۆ زیادکردنی کرێییان کە لە کاتێکدا فیستیڤاڵی ئێدنبرە دەست پێدەکات . ئیدارەی ئێدنبرە دوێنێ، دووشەمە  بڕیاری دا کە بە ڕێژەی لەسەدا 3.6 کرێیان بۆ بەرزبکاتەوە بۆ ئەوانەشی کە کرێکەیان زۆر کەمە بە ڕێژەی لە سەدا 5.63 کە دەکاتە 1،292 پاوەند لە ساڵێکدا. 

مانگرتنەکە شارەاونی ئێدنبرە و  28 شا رەوانی لە سەرجەمی 32 شارەوانی ئەو هەرێمەی دەگرتەوە لە وەختێکی زۆر هەستیار و وەرزی هاتنی گەشیارێکی زۆر بۆ سکۆتەلەند بە تایبەت ئێدنبرە ، ڕووی دەدا ، بۆیە ئیدارەی هەرێمی ئێدەنبرە و شارەوانییەکان بڕیاریان دا کە پرسەکە لابەلا بکەنەوە.

ئۆفەری زیادکردنی کرێی کرێکاران دەخرێتەوە بەردەمی خودی کریکارەکان تاکو دەنگی لەسەر بدەن ، هاوکاتیش یەکێك لە نقابەکان هانی کرێکاران دەدات کە دەنگی ڕەزامەندی بۆ بدەن ، یەکێکیان هیچ ئامۆژاگارییەك نادات و بەجێی دێڵێت بۆ خودی کرێکارەکان خۆیان ، ئەوی تریان داوا دەکات کە ئەندامەکانی ڕای لەسەر نەدەن چونکە دەلێت پارەیەکی کەمە و لە ماوەی 14 ساڵدا شایانی ئەوەن کە لە بە ڕێژەی لەسەدا 25 کرێیان بۆ زیاد بکرێت .

تەحەدا و بەرپەرچدانەوەی بڕیاری حکومەتی بەنگلادش لە قەدەکردنی هاتووچۆ  

05/08/2024

دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکانی خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەرانی بەنگلادش بۆ زیاتر لە 100 کەس هەر بە تەنها لە دوو ڕۆژدا، خۆپیشاندەران بڕیاریان داو بانگەشەی هەموو خەڵکی دەکەن بۆ ڕێپێوان لە هەمو شارەکانەوە بەرەو دەکای پایتەخت بۆ شکاندنی یاسای قەدەخەکردنی هاتووچۆ و بەدیهێنانی داخوازییەکانیان کە لە ناویشیدا دەست لەکارکێشانەوەی سەرەكوەزیران ، شێخ حەسینەیە کە لە چوار خولی هەڵبژاردندا، هەڵبژاردنەکەی بردۆتەوە  خۆی سەپاندووە بەسەر میللەتی بەنگلادشیدا.

 “حکومەت چەندین خوێندکاری کوشتووە. کاتی وەڵامی کۆتایی هاتووە”، ئەسیف مەحمود ڕێکخەری ناڕەزایەتییەکان درەنگانی ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وتی. ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەموو کەسێک بە تایبەتی لە قەزاکانی دەوروبەریەوە دێنە دەکا. وەرە بۆ دەکا و لەسەر شەقامەکان هەڵوێستت هەبێت”.

ژمارەی قوربانی خۆپیشاندانەکانی بەنگلادش ئەمڕۆ گەیشتە 91 کەس

04/08/2024

گەرچی میدیای فەرمی باسی ئەوە ناکات کە لە مانگی پێشووەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایی خۆێندکاران و خەڵکانی هەژار و بەشێکی کرێکاران ناو بەناو هەر بەردەوامە .  ئەمڕۆ ، یەکشسەمە ، ژمارەی قوربانییەکان گەیشە 91 کەس گوایە  13 لەوانە پۆلیسن .  پۆلیس بە هیچ شێوەیەك درێخی نەکردووە و ناکات لەسەرکوتکردنی ئەو خەڵكە کە بۆ مافی ڕەوای خۆیان دەجەنگن، بە بەکارهێنانی فشاری ئاو و کوتەك و غازی چاو توزانەوە و هەروەها بەکارهێنانی گولەی پلاستیك و هەندێك جاریش گولەی ڕاستیی .

حکومەت لە ئەمڕۆ نیوەڕۆوە پەنای بردەوە بە دەرکردنی بڕیاری قەدەخەکردنی هاتووچۆی خەڵکی تاکو بتوانێت خۆپیشاندەران سەرکوت بکات .

لەگەڵ ئەوەشدا خۆپیشاندەران سوورن لەسەر داخوازییەکانی خۆیان بە دەست لەکارکێشانەوە سەرەكوەزیرانیشەوە.

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی خەڵکی لە پایتەختی نایجیریا بەردەوامە

04/08/2024

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی مانگی پێشوی گەنجان و  خوێندکاران کە لە شاڕێکی نزیك لە پایتەخی نایجیریا سەبارەت بە خراپتربوونی بارودۆخی ئابوری واتە ژیانی خەڵکەکەی دەستی پێکرد،ئێستا تەنیوەتەوە بۆ پایتەخت کە ئەوە 3 ڕۆژە گەوەترین خۆپیشاندان و ناڕەزیی بەردەوامە . هەروەها لە شارەکانی, Minna, Katsina ، Lagos لەوەدەکا بە زووترین کات فراونتر بێت و بتەنێتەوە بۆ شارەکانی دیکە.

پۆلیس نەك هەر بەرانبەر خۆپیشاندەران شەڕ دەکات بەڵکو دژ بەو ڕؤژنامەوان و میدیاکارانەش وەستاوەتەوە  کە ڕووماڵی خۆپیشاندانەکان دەکەن .  لانی کەم 31 کەیسی ڕۆژنامەوانان کە لە لایەن پۆلیسەوە هێڕشیان کراوەتە سەر تۆمار کراون .  هەر بە تەنها لە ڕؤژی شەمەدا ، واتە دوێنێ، 50 ڕۆژنامەوان دەستگیر کراون بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی فەرمی 700 کەس لە خۆپیشاندەران گیراون ، 9 کەسیش گیانیان بەخت کردووە.

دیارە دەوڵەتی  نایجیریا تەنها نییە لە کوشتن و گرتن و  هەراسانکردنی ڕۆژنامەوانان میدیاکاراندا ، نایجیاریا لە پلەبەندی 112 دەدا دێت لە کۆی 180 وڵات کە چۆن مامەڵەی ڕۆژنامەوان و میدیاکاران دەکەن .  هەر لە غەزە بە تەنها لە 10 مانگدا زیاتر لە 100 ڕۆژنامەوان میدیاکار کوژراون . 

May be an image of 5 people

خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین لە نایجیریا

30/07/2024

نایجیریا کە گەورەترین وڵاتی ئەفریقایە لە ڕوی دانیشتوانییەوە و خاوەنی سەروەەتێکی گەورە و زۆری نەوتە بەڵام لە سەدا 70ی خەڵکەکەی دەرامەتی ڕۆژانەیان یا دۆلارێکە یا تۆزێك زیاتر.

بارودۆخی ژیان ئێکجار سەختە لەوێ پاش ئەوەی کە حکومەت هاوکاری دابەزاندنی نرخی لەسەر نەوت و غاز و بەنزین و گازۆیل لەسەر ئامۆژگاری دەزگە دراوییەکانی جیهان کۆتایی پێهێنا . ئەمەش یانی نەك هەر بەرزبوونەوەی نرخی غاز و نەوت و بەنزین و گازۆیل بەڵکو بەرزبونەوەی نرخی  هەموو پێداویستییەکانی ژیانی خەڵکی ئەوێ.

بەگوێرەی دەیتایەکی نوێ گرفتی خراپی خواردن، بەدخۆراکیی 31.8 ملیۆین منداڵی گرتۆتەوە بەشێکیشیان توشی نەخۆشی بوون بەو هۆیەوە .

گەرچی حکومەت بەرزکردنەوەی  لانی کەمی موچەی مانگانەی بۆ 14.40 پاوەندی بریتانی بەرزکردەوە بەڵام ئەم بڕە کەمە لە موچە چارەسەری خراپی ژیانی خەڵکەکەی ناکات.  

بەهۆی گرانی باری ژیانەوە لە دوێنێوە ، ڕۆژی دووشەمە ، بە دەیەها هەزار گەنج و خەڵکانی بەتەمەن لە شارێکی نزیك لە پایتەختەوە کە تەنها 30 میل دوورە  دەستی پێکردووە ، پێشبینی ئەوە دەکرێت کە تەشەنە بکات بۆ شارەکانی دیکە چونکە گرفتی ژیان سەرانسەرییە .

کەمپەینی بەخۆڕاییکردنی ئامرازەکانی هاتووچۆی گشتی لە لەندەن و کردنی چەند پرسیارێك

زاهیر باهیر

28/07/2024

لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا پێشنیاری بەڕێکردنی کەمپەینێك بۆ بە خۆڕاییکردنی ئامرازەکانی هاتوچۆ لە لەندەندا وەکو پاس و میترۆ و قیتار کرا . گروپێکی ئێمەش لە شارەوانی هارینگەیدا بە دوو کەس بەشداریمان کرد لەگەڵ دەیەها گروپی دیکەی شارەوانییەکانی تر.

کەمپەینەکە لە ئێستادا لە پەرەسەندندایە  و لە هەندێك شارەوانیدا گروپی تایبەتی ئاسۆیی بۆ دروست کراوە و کاری لەسەر دەکەن .  ئێمە لە شارەوانییەکەی خۆماندا هەزاران لفلێتمان لە چاپ داو گرنگی کەمپەینەکە و پێویستی و زەرووریەتییمان و دەستنیشانکردنی چەند سەرچاوەیەك وەکو فەندێك بۆ بەخۆڕاییکردنی ئامرازەکانی هاتووچۆ-مان دەسنیشان کرد و ڕۆژانە لە زۆر شوێندا دابەشمان دەکرد و قسەمان لەگەڵ خەڵکیدا دەکرد بۆ گرتنی کۆبوونەوەیەکی گشتی بۆ خەڵکی .

بێ گومان بەخۆڕاییکردنی ئامرازەکانی هاتووچۆ لە لەندەندا زۆر سوودی هەیە : بۆ ژینگە ، کەمکردنەوەی نەخۆشی ڕەبۆ و مردن ، چێژوەرگرتن لە سەفەر، بەهێزکردنی پەیوەندی نێوانی خەڵک و خولقاندنی زیاتری کار  و تەنانەت بۆ بزنسیش زۆر باشە، ژیانی سۆشیالی ، کەمکردنەوەی پێویستی سەیارە، زەربەدان لە کۆمپانیاکانی نەوت و بەنزین و گازۆیل، سەلامەتی خەڵك ، بەکارهێنای شوێنی ساحەی سەیارە و پاركکردن بۆ مەبەستی دیکە و دەیەها سوودی دیکە.

هاوکاتیش ئەوەمان ڕوونکردنەوە کە ئەمە خەون نییە و لە زۆر شوێنی دیکە هەیە بۆ نموونە : لۆکسەمبەرگ، تەلیین لە ئیستۆنیا، مۆنتەپیلێر و دونکەریە (Montpellier , Dunkerque ) لە فەرەنسا هەروەها Albuquerque , Kansas City ) لە ئەمەریکا ، مالتا و چەند شارێکی دیکە لە ئیسپانیا و پۆڵندە بەرازیل.

بێگومان هەموو کەس بە ئایدیایەکی زۆر باش و زەرووری دەزانی چونکە تکتی هاتووچۆ لە بریتانیادا لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا گرانترە بەڵام تاکە پرسیارێک کە دەکرا ئەوە بوو کە پارە نییە و ناکرێت!! ئەم خەڵکە میدیای فەرمی و پاگەندەی بەردەوامی حوکمڕانان و سیاسییەکان ئەوەی لە مێشکیاندا جەسپاندووە کە پارە نییە و گەر هەر شتێکی زیادە بکرێت دەبێت باج لەسەر کرێکاران و خەڵکە ئاساییەکە زیاد بکرێت . 

ئەم خەڵکەی کە ئەم پرسیارانەیان دەکرد هەرگیز ئەو پرسیارانەیان لە خۆیان نە دەکرد : ئەی بۆ 75 ملیار پاوەند هەبوو بۆ موچەی کرێکاران و کارمەند و خەڵک لەکاتی پەتای کۆرۆنا کە لۆکداون دەستی پێکرد ؟ بۆچی 12 ملیار پاوەند هەبوو بۆ هاوکاری حکومەتی ئۆکرانیا ؟ 11 ملیار پاوەند بۆ سوپای بریتانی بۆ جەند ساڵێکی کەم تەرخان کراوە ، بۆچی؟ بۆچی حکومەتی تازەی بریتانیا پابەندی خۆی دەربڕی بە دانی 3 ملیار پاوەند ساڵانە تاکو لانی کەم ساڵی 2029 بۆ هاوکاری سەربازی و سوپای ئۆکرانیا لە جەنگیدا دژ بە ڕوسیا؟ کەچی خەڵك پرسیار ناکات باشە حکومەت ئەم پارەیە لە کوێوە دەهێنێت ،بەڵام بۆ ئەم مەبەستە و زیادکردنی موچەی کرێکران و کارمەندانی کەرتی دەوڵەتی پارە نییە ؟!! ئەمانە چەند نموونەیەکن لە دەیاهە نموونەی دیکە کە حکومەت پارەی هەیە یا دەتوانێت پارە بەدەست بهێنێت گەر بییەوێت.

هەر بۆ نموونە باج دانان لە سەر ملیاردەر و ملیۆنەرەکانی بریتانیا کە سەرمایەکانیان دەگوێزنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە تەکس نادەن یا زۆر کەم دەیدەن یاخود لە زۆنی پارێزراودا پاشەکەوتی دەکەن تاکو تەکسی لێنەدەن .

با هەر نموونەی ئەمەریکا بهێنمەوە گەرچی بە مانای ئەوە نایەت کە ئەوێ باشترە لێرە و حکومەتەکەی دادپەروەرە یا دادپەروەر ترە . بایدن پێشنیاری کردووە باجی 25% لەسەر سامان کە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار بێت دابنرێت، ئەمەش کە  حساب کراوە 500 ملیار دۆلار لە ماوەی 10 ساڵدا کۆدەکاتەوە بۆ یارمەتیدانی دابینکردنی بودجەی یارمەتییەکانی وەک چاودێریکردنی منداڵان و هاوکاری دایکان و باوکان لە کاتی منداڵبوونیاندا .    بایدن پێداگریی لەسەر پێشنیارەکەی دەکات و دەڵیت باجەکەی دادپەروەرانەیە، چونکە تێکڕای ڕێژەی باج بۆ هەزار ملیاردێری ئەمریکا کە لە ئێستادا لەسەد  8.2% باج دەدەن سەردەخات تاکو نزیک ببێتەوە لەو باجەی کە کرێکارانی ئەمەریکی دەیدەن کە لە سەدا 25  لە ئێستادا .

 بەرازیل کە سەرۆکایەتی گروپی 20 دەکات، هەوڵی جددی دەدات  کە لانیکەم 2% ی باج لەسەر 3 هەزار دەوڵەمەندترین ملیاردێری جیهان دابنرێت بۆ پرسی ژینگە و پاراستنی.

چالاکوانانی ژینگە توانییان ژمارەیەکی زۆر لە گەشتەکانی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی ئەوروپادا ڕاگرن

25/07/2024

لە شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لە فڕۆکەخانەکانی ئۆسلۆ بۆ بەرشەلۆنە، چالاکوانان گەشتەکانیان پەکخست و داوایان کرد وڵاتانی دەوڵەمەند و پیسکەری ژینگە  تا ساڵی ٢٠٣٠ قۆناغ بە قۆناغ سووتەمەنی بەردینی هەڵبگرن ، ئەمڕۆ گەرمترین ڕۆژی جیهانە کە تۆمارکراوە [ مەبەست لە ڕۆژی 4شەمەیە].

لە بەیاننامەیەکدا کەمپەینەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەمڕۆ خەڵکی ئاسایی حەلکردنی گرفتەکان دەخەنە دەستی خۆیان بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەن کە حکومەتە تاوانکارەکانمان نەیانتوانیوە بیکەن”. “ئێمە جەستەمان دەخەینە ژێر تایەی فڕۆکەکان ئەو ئامێرانەی دیکە و دەڵێین ‘نەوت دەکوژێت’.”

لە ئەڵمانیا، خۆپیشاندەرانی گروپی کەشوهەوای نەوەی لێتزتێ (نەوەی دوایی) بۆ ماوەیەکی کورت گەشتەکانیان ڕاگرت، دوای ئەوەی سیاجێکی زنجیر بەستراویان بڕی و خۆیان بە قیرتاوەکەی فڕۆکەخانەی کۆڵن-بۆن چەسپاند. فڕۆکەخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، 31 گەشت هەڵوەشاونەتەوە و شەش گەشتیان لابراون.

 لە نەمسا، چالاکوانان گەشتێکیان دواخست بە ڕەتکردنەوەی دانیشتن پێش هەڵفڕینی فڕۆکەکە لە کاتێکدا هەندێکی دیکە بۆیەی پرتەقاڵییان بە تێرمیناڵەکەی  فڕۆکەخانەی ڤیەننا ڕژاند.

 لە سویسرا ئەو ڕێگایانەیان داخست کە بەرەو فڕۆکەخانەکانی زیوریخ و جنێڤ دەچوون.

ناڕەزایەتی زیاتر فڕۆکەخانەکانی نەرویج، فینلاند و ئیسپانیای گرتەوە. لە بەریتانیا 10 چالاکوانی گروپی ‘ جەست ستۆپ ئۆیل’ بە تۆمەتی پەکخستنی پلاندانان لە فڕۆکەخانەی هیسڕۆ دەستگیرکران. هەموویان لە دەستبەسەریدا ماونەتەوە.

گروپی هۆڵەندەی  ‘یاخیبوون  لەناوچوون’  کە ڕۆژی چوارشەممە پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکانەوە کردووە، ڕایگەیاندووە کە پلانی چالاکیی زیاتر بۆ ڕۆژی شەممە لە فڕۆکەخانەکانی لانیکەم حەوت وڵات دانراوە.

دەسەڵاتدارانی وڵاتانی وەک بەریتانیا و ئەڵمانیا سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی فڕۆکەخانەکانیان کردووە و بڕیاری  سزای توندتریان بۆ چالاکوانان داوە.

ئەمرۆش ، 5شەمە، هەمان گروپی دوێنێ لە فرانکفۆرت 6 چالاکوانیان خۆیان گەیاندە ڕێڕەوی ڕیکردنی فڕۆکەکان لە فڕۆکەخانەکە بە بڕینی چمکێکی وایەرەکانی کە سیاجی دەوری فڕۆکەخانەکە دەکات بۆ چوونە ناوەوەی فڕۆکەخانەکە .

ئەمان دەیەوێت حکومەتی ئەڵمانیا تا ساڵی ٢٠٣٠ ڕێککەوتنێکی جیهانی بۆ دەرچوون لە نەوت و گاز و خەڵوز پەیڕەو بکات، چەند وڵاتێکی لە سەرانسەری ئەوروپا و ئەمریکای باکوردا خستۆتە لیستی پەکخستنی هاوشێوەکانەوە کە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی ناڕەزایەتیدا کە ڕۆژی چوارشەممە دەستیپێکرد.

 فڕۆکەخانەی کۆڵن بۆن لە ئەڵمانیا کە شەشەم گەورەترین فڕۆکەخانەی وڵاتەکەیە، ڕۆژی چوارشەممە گەشتەکانی بۆ چەند کاتژمێرێک ڕاگرت، دوای ئەوەی چالاکوانانی کەشوهەوا خۆیان گەیاندە بە ڕێڕەوێکی فڕینی فڕۆکەکانا، لەکاتێکدا کردەوەی هاوشێوە لە فڕۆکەخانەکانی دیکەی ئەوروپا لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە پووچەڵکرابووەوە. فڕۆکەوانی جیهانی بەرپرسیارە لە نزیکەی لەسەدا ٢.٥ی دەردانی کاربۆنی جیهانی، کە زیاترە لە شوێنپێی ساڵانەی کاربۆنی بەرازیل و فەرەنسا بەیەکەوە.

ئەم چالاکییە چابووکانە لە نێوانی گروپەکاندا ڕێکخراوە لەژێر دروشمی ” نەوت دەکوژێت یا خود نەوت بکوژە”

بەیاننامەی کۆتایی پێشانگای کتێبی ئەنارکیستی بەڵکان ٢٠٢٤

بەیاننامەی کۆتایی پێشانگای کتێبی ئەنارکیستی بەڵکان ٢٠٢٤

وەرگێڕانی ماشینی بە دەستکاریکردنەوە

دەقی بنچینەیی: https://bab2024.espivblogs.net/final-statement/

وەرگێڕانی بە ئینگلیزی، ئەلبانی، یۆنانی، سلۆڤێنی [انگلیسی]  [Shqip/Albanian]  [Ελληνικά/یونانی]  [Slovensko/Slovenian] موجود است

لە ٥ تا ٧ی تەمموز، پریشتینای کۆسۆڤا، گۆڕا بۆ ناوەندێکی بیرکردنەوە و هەماهەنگی و هاودەنگی ئەنارکیستی، کاتێک میوانداری چاپی ١٦ی پێشانگای کتێبی ئەنارکیستی بەڵکان (BAB)ی کرد. ئەم کۆبوونەوەیە ئەنارکیستییە یەکەمجارە لە ناوچەیەکی ئەلبانی زماندا زیاتر لە ٢٥٠ بەشداربووی لە ٢٩ وڵاتەوە کۆکردەوە، کە لە شیلیەوە تا ئازەربایجان دەگرێتەوە. بە گشتی ٣٢ دەستەجەمعی و دەستپێشخەری کتێب و زینیان نمایش کرد و ١٨ گفتوگۆ و بۆنەیان ڕێکخرا، کە فرەچەشنی گشتگیری بزووتنەوەکەیان پیشان دەدا. بە ڕۆحی ڕاستەقینەی بەکۆمەڵگەرایی و هاوکاری یەکتر، بەشداربووان سەرقاڵی ڕێکخراوەکە بوون، ئەم بۆنەیەیان کردە نمایشێکی سەرنجڕاکێش لەوەی کە دەتوانرێت لە ڕێگەی هەوڵی بەکۆمەڵەوە چی بەدەستبهێنرێت.

هەبوونی بۆنەیەکی لەو شێوەیە لە پریشتینا گرنگییەکی تایبەتی هەیە. لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگەوە، کۆسۆڤا لە دۆخێکی هەمیشەیی ململانێدا گیری خواردووە، ئەمەش بووەتە هۆی کەشێکی بەردەوامی گرژی لە نێوان دەوڵەتی کۆسۆڤا و سربیا. نوخبەکانی هەردوولا سەرمایەگوزارییەکی زۆریان لەم دۆخە وەرگرتووە، لە دابەشبوون لە نێوان کۆمەڵگاکاندا مسۆگەر کردووە و گەشەیان کردووە. تەنیا ئەو ڕاستییەی کە هاوڕێیان لە هەموو باڵکانەوە، بە کۆسۆڤا و سربیاشەوە، شانبەشانی یەکتر وەستان و ناسیۆنالیزم و سیاسەتی دەوڵەتیان شەرمەزار کرد، بەڵگەیەکی بەهێزە لەسەر پابەندبوونی بەکۆمەڵمان بە هاودەنگی و خۆڕاگری و هاوکاری لە سەرانسەری سنوورە دەستکردەکان و سیاسەتی دەوڵەتی کەئامانجیان دابەشکردنمانە.

بەپەلەیی ئەم کۆبوونەوەیە ناتوانرێت زیادەڕەوی تێدا بکرێت. لە سەردەمێکدا کە ئاگری شەڕ جیهان وێران دەکات و گیانی فاشیزمی ئاشکرا بڵاودەبێتەوە، دەوڵەتەکان تادێت میلیتاریزەکردن دەبن و سەرکوتکردن هەمیشە لە زیادبووندایە. لە کاتی BAB، ئێمە ئەزموونەکانی ناوچەکانمان بەیەکەوە باسکرد و شیکاریمان کرد کە چۆن دەوڵەتانی بەڵکان قسەی ناسیۆنالیستی خۆیان بەرز دەکەنەوە و لە هەمان کاتدا چەک کۆدەکەنەوە و گفتوگۆکان دەستپێدەکەن بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی خزمەتگوزاری سەربازی ئیجباری. ئەم کردارانە خۆراک دەدەنە ناو گێڕانەوەی یەکترەوە، کە وەک پاساو بۆ ئەم دووەمیان بەکاردەهێنرێن و ترس لە نێو کۆمەڵگاکاندا دەچێنن. ئێمە بەپێویستی دەزانین کە خەڵکی بەڵکان و ئەودیو وەک دەستەجەمعی و تاکێکی ئەنارکیست، هەماهەنگی قووڵتر بکەنەوە و تۆڕەکانی بەرخۆدان لە دژی سەرهەڵدانەوەی ناسیۆنالیزم و میلیتاریزم بەهێز بکەن. شکستهێنان لەم کارەدا بە ناچاری دەبێتە هۆی شەڕ.

شەڕ بەشێکی ناوەکی سیستەمی سەرمایەدارییە. چ چڕییەکی کەم بێت یان تەواو، وەک ئامرازێکی گرنگ بۆ فراوانبوونی سەرمایەداری کاردەکات بە کردنەوەی سەرچاوەی نوێ بۆ ئیستغلالکردن، وەک وشکانی، دەریا، کانزا، هەموو زیندەوەران، یان بەرهەمهێنان و فرۆشتنی چەک وەک سەرمایە. ئێمە ناکەوینە ناو تەڵەی ئەوەی کە ململانێیەک وەک دووانەیی نێوان دەوڵەتە نەتەوەییەکان سەیر بکەین، هەرچەندە نوانس و کۆنتێکستەکانی چۆنیەتی ڕوودانی قبوڵ دەکەین؛ ئێمە وەک شەڕی سەرمایە لە دژی کۆمەڵگاکان دەیبینین. شەڕەکانی ئۆکرانیا، سودان، سوریا، میانمار، ژێر سەبسەحرای ئەفریقا، شەڕی کارتێل لە مەکسیک و ئەوانی تر هەموویان هەمان لۆژیکی هەژموون و فراوانکردنی سەرمایەیان هەیە، کە تەنها مردن و ماڵوێرانی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

ئێمە دان بەوەدا دەنێین کە دەوڵەتانی بەڵکان تەنیا بینەری پەراوێزی بینینی شەڕ نین بەڵکو بەشێکی ناوەکین لێی؛ لە میوانداریکردنی دامەزراوە سەربازییە گەورەکانی جیهان، دابینکردنی شوێنی مەشق و ڕاهێنان بۆ هێزە چەکدارەکان، پێشکەشکردنی لۆجستی و کۆریدۆر بۆ گواستنەوەی چەک و سەرباز، بەشداریکردن لە زانیاری تەکنیکی، ڕۆڵێکی بەرچاو لە مانۆڕەکانی جەنگی جیهانی و بەرهەمهێنان و فرۆشتنی چەک لە سەرانسەری جیهان، بەم شێوەیە، لەگەڵ بەشێک بوون لە کوشتن و جینۆساید و کاراکردن. لە کاتێکدا کە کەرتە تایبەت و دەوڵەتییەکان دەست بە دەست، زۆر کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی تەنانەت بچووکترین وڵاتانی بەڵکان بۆ ناوچەیەکی جددی بەرهەمهێنەری چەک و/یان کڕین، دەبینین فشارەکان لەسەر کۆمەڵگا ناوخۆییەکان زیاتر دەبن بۆ قبوڵکردنی واقیعێکی نوێ و تادێت زیاتر میلیتاریزەکراوتر لە ژێر خۆنمایشکردنیترس و نادڵنیایی بۆ داهاتوو.

ڕەنگە چەوتترین و دیارترین نموونەی لۆژیکی جەنگ، ئەو جینۆسایدە بێت کە لە غەززە ڕوودەدات و هێرشەکانی کەناری ڕۆژئاوا بۆ سەر گەلی فەلەستین، کە دەیان هەزار کەسی مەدەنی کوژراون و هەموو ناوچەکە لەناوچوون، لە پەخشی بەردەوامدا لەسەر شاشەکانمان؛ هەموو ئەمانە لەلایەن زلهێزە ئیمپریالیستەکانی جیهان و کۆمەڵگەی سەربازیپیشەسازییەوە پشتیوانی دەکرێن، لەوانەش دەوڵەتانی بەڵکان کە پشتیوانی سیاسی و سەربازی پێشکەش دەکەن. شەڕی جینۆسایدی قڕکردن لە غەززە هەم وەک بیرهێنانەوەی توانای کۆلۆنیالیزمی ڕۆژئاوا بۆ بەڕێوەبردنی شەڕی قڕکردن و هەم وەک تاقیگەیەکی تاناتۆ پۆلەتیکس، کە پیشانی دەدات کە چینە دەسەڵاتدارەکان لە ئێستادا چییان دەوێت و توانای ئەوەیان هەیە بەرامبەر بە تەواوی دانیشتووان بیکەن.

ئێمە بە هاوسۆزی لەگەڵ گەلی فەلەستین وەستاوین و داوای بەرخۆدان لە هەر ناوچەیەکی بەڵکان دەکەین بۆ تێکدانی ئەو پشتیوانییە سیاسی و سەربازییەی کە دەوڵەتانی بەڵکان پێشکەشی دەوڵەتی ئیسرائیل دەکەن. ئێمە دان بەوەدا دەنێین کە دوژمن تەنیا خودی شەڕ نییە بەڵکو ئەو دەوڵەتانە و سیستەمی سەرمایەدارییە کە بەردەوامی پێدەدەن.

بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەوانەی سەرەوە، داوای ڕۆژانی چالاکیی فرانتەیشناڵ دەکەین دژی میلیتاریزم و ناسیۆنالیزم لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئۆکتۆبەر (١١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). لەم ماوەیەدا بانگهێشتی هەمووان دەکەین، لە لۆکاڵییەتی خۆیان و بە شێوازی خۆیان، بۆ ڕێکخستنی چالاکیی دژی مەرجەکانی شەڕ: ناسیۆنالیزم، میلیتاریزم، پیاوسالاری، سیاسەتی دوورخستنەوە و هتد، داوای کردار لە دژی پیشەسازی چەک و گواستنەوە دەکەین چەک، دژی هەموو ئامێرە سەربازییە نیشتمانییەکان، هاوپەیمانییە سەربازییە فرەنەتەوەییەکان و زیادبوونی سەربازیکردنی کۆمەڵگاکانمان. وەک ساڵانی پێشوو، ئێمە جەخت لەسەر هاودەنگی خۆمان دەکەینەوە لەگەڵ هەموو وازهێنەران و بەرەنگاربوونەوەی شەڕ و ڕەتکردنەوەی ویژدان.

میلیتاریزەکردنی باڵکان بەبێ ئاگاداری بووەتە هۆی میلیتاریزەکردنی سنوورەکانی دەوڵەت، کە بووەتە سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە باڵکان وەک ڕێگایەک بۆ گەیشتن بە شارەکانی ئەوروپا بەکاردەهێنن. وڵاتانی بەڵکان کە وەک سنووری قەڵای ئەوروپاوێنا دەکرێن، ڕۆڵی کۆنترۆڵکردنی جووڵەیان گرتۆتە ئەستۆ. بە واتای پاڵنانی کۆچبەران، دزیکردن، لێدان، دەستبەسەرکردن و تەنانەت کوشتنی کۆچبەران، هەموو ئەمانە بە زمانی تەکنۆکراتی بەڕێوەبردنی کۆچبەری داپۆشراون. سەدان ملیۆن پارە بەخشراوە بە وڵاتانی بەڵکان، کە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ سەربازیکردن و چاودێریکردنی سنوورەکان تەیارکراون، هەموو ئەمانە لەکاتێکدا میوانداری هێزەکانی فرۆنتێکس دەکەن، لە هەوڵێکی هاوبەشدا بۆ پاراستنی “قەڵای ئەوروپا”. ئێستا وڵاتانی بەڵکان نەک هەر وەک ڕێگرییەک بۆ هاتنی کۆچبەران بۆ ئەوروپا کاردەکەن، بەڵکو ڕۆڵی کارا دەبینن لە پرۆسێسکردنیکۆچبەران لە ڕێگەی دامەزراندنی ناوەندەکان لە ئەلبانیا بەناوی ئیتاڵیا، یان لە ڕێگەی بەکرێدانی ٣٠٠ ژووری زیندان لە کۆسۆڤۆوە لەلایەن دانیمارکەوە بۆ ئەوەی بۆ دیپۆرتکردنەوەی بیانییەکان بەکاربهێنرێت. بە تێگەیشتن لە ئەزموونی خۆمان وەک ئەوەی لە کۆمەڵگاکانەوە هاتوون کە بەهۆی کۆچەوە لە قاڵب دراون (یان یەک بوون)، ئێمە لە هاودەنگیدا وەستاوین لەگەڵ ئەو کۆچبەرانەی کە دێن و بە باڵکاندا تێدەپەڕن، و جەخت لەسەر پێویستی بەهێزکردنی دەستپێشخەرییە ئەنارکیستییە نێودەوڵەتییەکان دەکەینەوە بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ خەڵکی لە جوڵەدا.

بوونی ئازاربەخشی ژنان، ترانس، کەسانی ناتەبای ڕەگەز و کویر لە ژێر کۆمەڵگا سەرمایەدارییە پیاوسالارەکاندا، زیاتر بەهۆی چاکسازییە نیولیبراڵەکان، هێزە کۆنەپەرستەکانی ڕۆحانییکۆنەپەرست و سیاسەتی دەوڵەتی نامرۆڤەوە خراپتر دەبێت. لە دەوڵەتانی تادێت ناسیۆنالیستی و میلیتاریزەکراودا، ڕیتۆریکی دابەزینی دیمۆگرافی بەکاردەهێنرێت بۆ پاساوهێنانەوە بۆ سیاسەتی سنووردارتر سەبارەت بە سەربەخۆیی کەسانی لەدایکبوو. جەستە بچووک دەبێتەوە بۆ تەنها بۆرییەک بۆ زاوزێکردن، چ لە ڕووی لەدایکبوون و چ لە ڕووی چاودێریکردنەوە، کە لەلایەن سەرمایەوە وەک کارێکی نزیک کۆنترۆڵکراو لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی ڕاستەوخۆ بەسەر جەستەدا دەقۆزرێتەوە. بەم پێیە خەباتی ئەنارکیستی بۆ ئازادی و یەکسانی لە بنەڕەتدا خەباتێکی فێمینیستە. ئێمە پابەندبوونی خۆمان بە خەبات دژی پیاوسالاری بە هەموو جۆرەکانی ئیستغلالکردن و نایەکسانی و هەروەها پابەندبوونمان بە خەبات بۆ دادپەروەری زاوزێ، لەباربردنی سەلامەت و خۆبەڕێوەبەری دووپات دەکەینەوە.

جگە لەوەش، ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە بزووتنەوەی ئەنارکیستی ئێمە دەبێت فەزای سەلامەت بێت بۆ هەمووان، پەروەردەکردنی ژینگەیەک کە ئایدیاڵی یەکسانی لەخۆبگرێت، دوور لە ماچیزمۆ (سمێڵبافڕی)، ژنکوژی، هۆمۆفۆبیا، ترانسفۆبیا و کویرۆفۆبیا. بە تێگەیشتن لەوەی کە هێشتا کار ماوە لەم ڕووەوە ئەنجام بدرێت و بۆ ئەوەی ئەم کولتوورە پەروەردە بکەین، پابەند دەبین بە دادپەروەری گۆڕانکاری لەناو کۆمەڵگاکانماندا.

بەرەنگاربوونەوەی سەرمایەداری واتە بەرەنگاربوونەوەی لۆژیک و دەستگرتنی لە چەند بەرەیەکدا. بەم پێیە خەباتی ئێمە بەشێکی دانەبڕاوە لە فرەیی خەباتەکانی ناو کۆمەڵگا، کە هەر لۆکاڵییەتێک زەمینەیەکی جیاواز ئەزموون دەکات. بۆیە خەباتی ئەنارکیستی دژ بە سەرمایەداریش خەباتێکە لە دژی هەموو توندوتیژی و کاولکاری دەوڵەتی. ئەم BAB پابەندبوونی ئێمەی بە هەڵوەشاندنەوەی زیندانەکان دووپاتکردەوە و جەختی لە پشتیوانی گشتیمان بۆ زیندانییە ئەنارکیستەکان لە ناوچەکە و دەرەوەی وڵات کردەوە. ئێمەش وەک ئەنارکیستەکان دەبێ لە پێشەنگی شەڕی دژی تێکدانی ژینگە دەبین. بەم شێوەیە دەبێت ستراتیژیەتێک دابڕێژین کە نەک تەنها چارەسەری قەیرانە دەستبەجێیەکان بکات (کە زۆرجار تواناکانمان زیادەڕۆیی دەکەن) بەڵکو شیکاری فرە چینە درێژخایەن و هەروەها پێکهاتەی بەرخۆدان لە دژی سەرمایەداری دروست بکات. ئەمه تەنها بەداننان به پێکەوەندیی تێکۆشانەکانمان دەکرێت، که دەبێت له هەموو لایەنەکانی ڕێکخستن و کردەوه کانماندا ڕەنگ بداتەوه .

لەم میانەی ئەم BAB یەدا باسمان لە گرنگی زیاتر فراوانکردن و دامەزراندنی ژێرخانی سەربەخۆی خۆمان کرد. سکوات (دەستبەسەرداگرتنی خانوە خاڵییەکان بۆ دابینکردنی سەرپەنا) و ناوەندە کۆمەڵایەتییە سەربەخۆکان (ئۆتۆنۆمەکان) لەم ژێرخانیەدا گرنگییەکی بەرچاویان هەیە، کە فەزای ڕێکخستن و بنیاتنانی کۆمەڵگا و بەرخۆدان دابین دەکەن. بەڵام ئەم فەزایانە ڕووبەڕووی تەحەدای بەرچاو دەبنەوە، لە سەرکوتی دەوڵەتەوە تا دژایەتییە ناوخۆییەکان. ئێمە پێویستی پەروەردەکردنی ئەم دەستپێشخەرییانەمان پشتڕاستکردەوە، بە داننان بە ڕۆڵی ئەوان لە بزووتنەوەکە و ئەو کۆمەڵگایانەی کە تێیدا دەژین.

لەسەر هەمان تێبینی جەختمان لەسەر گرنگی دامەزراندنی دەستپێشخەری چاپەمەنی و میدیای ئەنارکیستی خۆمان کرد، وەک پڕۆژەی ڕادیۆیی، کە بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ئەزموونەکان سەبارەت بە خەباتی بزووتنەوەکەمان، هەروەها بۆ کۆمەڵگا بەگشتی زۆر گرنگن. لەسەر هەمان تێبینی، ئێمە هەروەها دان بە پێویستی ئاگاداربوون لە مێژووی خۆمان لە ڕێگەی پڕۆژەی ئەرشیفیەوە دەزانین. ئەم پڕۆژانە دەتوانن نەک تەنها وەک سەکۆیەک بۆ تۆمارکردن و نووسینی مێژوو لە ڕێگەی گێڕانەوەی خۆمانەوە بەڵکو وەک سەرچاوەی زانیاری لەسەر تاکتیک و پراکتیک و شیکارییەکانیش کە هێشتا دەتوانین بە باشی سوودی لێ وەربگرین.

پێشانگای کتێبی ئەنارکیستی بەڵکان لە ساڵی ٢٠٢٤دا، هێز و پابەندبوونی بەکۆمەڵمان بۆ بنیاتنانی جیهانێکی دوور لە ستەم، دووپاتکردەوە، تیشکی خستە سەر خۆبەخشیمان بۆ بەرخۆدان لە لایەک و هاودەنگی لە لایەکی دیکە. لە کاتێکدا کە چاومان لە داهاتووە، پێویستە بەردەوام بین لە دروستکردنی تۆڕەکانی پشتیوانی و پەرەپێدانی ستراتیژیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی سیستەمی سەرمایەداری و ئەو دەوڵەتەی کە پاسەوانی دەکات. پێویستە تۆڕەکانمان فراوانتر بکەین و بگەینە ئەو شارانەی بەڵکان کە دەستپێشخەری ئەنارکیستی تێدا نییە، پشتگیریان بکەین بۆ ئەوەی دامەزرێنن و گەشە بکەن. هەماهەنگی و یەکدەنگی ئەو پانانەیە کە ئێمە بەرخۆدانمان لەسەری بنیات دەنێین و داهاتوویەک لەسەر بنەمای هاوکاریی یەکتر و ئازادی و هاوسۆزی ڕادیکاڵ و یەکسانی دروست دەکەین.

دەبێت جارێکی تر جەخت لەسەر گرنگی بەڕێوەبردنی ئەم پێشانگایە کتێبانە بکەینەوە لە ناوچەیەکی ئەلبانی زماندا، وەک یەکەم کۆبوونەوەی ئەنارکیستی تا ئێستا لەم خاکانەدا دیاری بکەین. ئەو دەستەجەمعی و گروپ و تاکانەی لە هەموو جیهانەوە هاتبوون، چانسی ئەوەیان هەبوو کە لە چوارچێوەی خەباتی ناوخۆیی بزانن و ئەزموونەکانیان لەگەڵ خەڵکی پریشتینەدا باس بکەن. بۆ زۆرێک لە کەسانی پریشتینا کە سەردانی پێشانگای کتێبیان دەکرد، هەروەها بۆ ئەو دەستەجەمعی و تاکانەی کە پشتگیریان دەکرد، ئەمە ئەزموونێکی فێرکاری بوو کە هێزی ڕێکخستنی ناپلەبەندی نیشان دا کە تەنها لەسەر بنەمای هاودەنگی و هاوکاری یەکتر بوو. هەروەها تیشکی خستە سەر پەیوەندیی شیکاری و ڕێکخستنی ئەنارکیستی لە چوارچێوەی هەردوو خەباتی ناوخۆیی و ناوچەییدا.

لە کۆتاییدا زۆر بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە پێشانگای داهاتووی کتێبخانەی ئەنارکیستی بەڵکان لە شاری سالۆنیکی یۆنان بەڕێوەدەچێت.

بەشداربووانی پێشانگای کتێبی ئەنارکیستی بەڵکان ٢٠٢٤

٧ی تەمموز، پریشتینا.

https://i-f-a.org/2024/07/21/final-statement-of-the-balkan-anarchist-bookfair-2024/ کورمانجی


https://anarkistan.net/2024/07/24/14841/
فارسی


https://anarkistan.net/2024/07/24/
البيانالختاميل…الكتابالأناركي/ عەرەبی


https://anarkistan.net/2024/07/24/daxuyaniya-dawi-…st-a-balkan-2024/
ئینگلیزی و ئەلبانی و یۆنانی و سلۆڤینی