ئایە ئاگربەستی لە نێوانی حەماس و ئیسرائیلدا ڕوودەدات؟

زاهیر باهیر

22/08/2024

ئەمە پرسیارێکە کە زۆر زەحمەتە بتوانرێت وەڵامی لە سەدا سەدی بدرێتەوە، بەڵام دەکرێت لە چەند ئەگەر و چاوەڕوانکردنێك و چەند مەرجێکدا بەیەکەوە گرێ بدرێنەوە.

ئەوەندەی کە ئێستا بارودۆخەکە و مەرجەکانی هەردوو لا دەبینم لام زەحمەتە کە باوەڕ بکەم  ئەو ئاشتەوایە دەکرێت، مەگەر ئەمریکا دوا قسەی بکات و بڵێت ” بە هیچ جۆرێك هاوکاری و پشتگیری ئیسرائیل ناکەین تا ئەو کاتەی نێتەنیاهو بڕیاری تەواوی شەر وەستان دەدات ، یاخود تا ئەو کاتە کە ئەو سەرۆکی حکومەتی ئیسرائیل بێت”

پێش ئەوەی بێمە سەر خاڵە گرنگەکان، دەبێت ئەوە ببڵێم کە هەر یەك لە نێتەنیاهو و حکومەتەکەی و حەماسیش لە گەورەترین قەیراندان،  هەردولاشیان  لە بەردەوامیدان بە جەنگەکە و هیلاکن و لەژێر فشاری زۆر گەورەدان .

ئیسرائیل:

بەم دواییانە نێتەنیاهو 3 مەرجی نوێی بۆ دانوستاند لەگەل حەماس و وەستانی شەڕەکە دناوە:

یەك: هێزی ئیسرائیلی بە تەواوی لە غەزە ناکشێتەوە ، بەشێكیان لەسەر سنوری غەزە و میسر دەمێنیتەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هەرگیز حەماس نەتوانێت لەوێوە پەلاماری ئیسرائیل بدات . 

دوو: بەردانی بەندییە فەلەستینییەکان دەبێت ڕاپرسی لەسەر بکرێت . ئەوانەشیان کە بەندی ئەبەدین ، کە بەرەڵا دەکرێن دەبێت لە وڵاتێکی دیکە بژین و هەرگیز پێ نەخەنەوە ناو فەلەستین .

سێ:  یەحیا سینوار وەکو سەرکردەی سەرەکی حەماس و بەرپرس و پلاندانەری  ڕووداوەکەی 7ی ئۆکتۆبەری پارەکەیە بکوژرێت یا بەدیل بگیرێت.  ئەمەش تەنانەت  گەر بۆ ئیسرائیل بچێتە سەر هەر زۆر زەحمەتە چونکە یەحیا سینوا، بە دیلە ئیسرائیلییەکان دەورە دراوە، وەکو قەڵغان بۆی و نزیکبوونەوەی سوپای ئیسرائیلی لە پەناگاکەی سینوار ئەو کاتە هەموویان پشتوێنێ تەقینەوەیان لێدەبەسرێت  و کە هێڕش دەکرێتە سەر سینوار دەبێت ئەوان هەموویان بکوژرێن .  کەواتە ئەمە زەحمەتترین و خۆکوژترین هەوڵی ئیسرائیل دەبێت بۆ ئەو کارە .  ئەمە جگە لەوەی ئەگەر دیلەکان بەو شێوەیەش نەکوژرێن رەنگە دوای کوشتنی سەرکردەی حەماس هەموویان بکوژن.

حەماس:

مەرجەکانی حەماس بۆ شەڕ ڕاگرتن :

یەک : دەرچونی سوپای ئیسرائیلییە لە هەموو غەزە و کۆتاییهێنانی بە شەڕ لە داهاتووشدا.

دوو: بەردانی چەند هەزارێک لە فەلەستینیەکان ئەگەر هەمووشیان نەبێت.

سێ: چاککردنەوە و بیناکردنەوەی غەزە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی کۆنی خۆیان و قەرەبووکردنەوەیان .

ئەگەر تەماشای مەرجەکانی حەماس بکەیت لە ڕاستیدا هیچ نین خاڵی یەك و خاڵی سێ ئەگەر حەماس لە 07/10 دا ئەوەی نەکردایە ئەمە ڕوی نەدەدا .

خاڵی دووی مەرجەکان ئەوە کردمان ئیسرائیل هەموو بەندییە فەلەستینییەکانی بەردا ، ئایا کوژرانی لە سەر و 40 هەزار کەسەوە و 10 هەزاری تر کە لەژێر خۆڵ و خاشاکدان و دەرنەهێنراون  و 174 هەزار بریندار و پەککەوتە و  ملیۆنێك زیاتر ئاوارە و تێچونی 50 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدان کردنەوەی غەزە کە نزیکەی 30 ساڵ دەکێشێت و لابردنی لەوح و تەنەکە و پاشماوەی فیشەک و گولەتۆپ و ساروخ  کە لانی کەم 15 ساڵی دەوێت … ئایا بەردانی ئەو بەندییە فەلەستینییانە ئەمەی دەهێنا؟

خاڵی هاوبەشی ئیسرائیل و حەماس :

یەك : هەردوو لا دەیانەوێت بە ڕسوری و بە براوەیی لەم جەنگە دەرچن ، کە هیچیان دەرناچن .  نێتەنیاهو دوای وەستانی جەنگەکە لیژنەی لێکۆڵینەوەی  لە سەر دروست دەکرێت کە چۆن حەماس توانی بێتە ناو خاكی ئیسرائیلەوە ئەوە بکات کە کردی .  هەروەها دادگاییکردنی لەسەر شەڕەکە و بە کوشتدانی ئەو هەموو سەربازە ئیسرائیلییە و کوشتارەکانی غەرە بۆ بەردەوامدان بەشەرەکە تەنها لە پیناوی پارستنی کەوڵەکەی خۆیدا. سەرەڕای زیندووکردنەوەی کەیسە گەندەڵییەکەی کە لە سەرێتی لە بەرتیل وەرگرتن و خەڵات و وەرگرتنی شتی زۆر بەها دار.

هاوکاتیش حەماسیش لەم جەنگەدا دۆراوە، گەرچی دۆڕاوی سەرەکی خودی نەگبەت غەزەیەکانن کە لانی کەم دوو سێ نەوەیە خۆشییان لە ژیان نەبینیەوە.  زیاتر لە 15 هەزار چەکداریان کوژراوە ، غەزە ئاوای لێهاتوە کە دەیبینین ، سەرکردەی سەرەکییان و چەند کەسی کارامە و چالاکیان کوژران لە پاڵ کوژرانی زۆرێکی چەکدارانی حیزبوڵا و بە تایبەتی کەسی دووەهەمی نێو حیزبەکە.  ئەمە جگە لەوەی کە پێدەچێت پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتییان لاواز بوبێت و تا ئەو ڕادەیەی کە هەرگیز وەکو هێزێکی باڵادەست لە غەزەدا هەڵنەبژێرێنەوە.

دوو: بەشێکی نەکردنی سازش لە لایەن حەماسەوە چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە ئێران و حیزبوڵا هێڕش بکەنە سەر ئیسرائیل .  هەرەها ئێرانیش شەڕەکە ناکات چونکە چاوەڕوانی سەرەنجامی دانوستاندنی نێوانی هەردوو لا دەکات تاکو هێلکەکە لە سەری ئەمدا نەشکێت .

ئیسرائیلیش لە لایەکەوە بە ناراستەوخۆ و لە ڕێگای وڵاتانی دیکەوە دەیەوێت ئێران دەستبەرداری بڕیاری هێرشکردنەکەی بۆ سەر ئیسرائیل ببێت . هاوکاتیش  دەیەوێت هەرچۆن هەیە بگاتە مانگی نۆڤەمبەر کە هەڵبژاردنی نوێی حکومەت و سەرۆکی  ئەمەریکایە کە ئەگەر ترامپ بێتە سەر حوکم ئەوە دۆست و هاوپشتی تەواوی نێتەنیاهو دەبیت، ڕەنگە ئەوەی کە پێویست بێت و خواستی نێتەنیاهو بێت بۆی بکات.

بەهەرحاڵ بارودۆخەکە زۆر ئاڵۆزە و کەس نازانێت بەرەو کوێ دەروات و چیش لە پشتی پەردەوەیە، بەڵام دەبێت هەموان بەهیوای ئەوە بین کە شەڕی نێوانی ئیسرائیل و حەماس ڕوونەدات کە ڕەنگە کوردستان ببێتە چەق و مەیدانی شەڕەکە و هیچی بەسەر هیچەوە نەمێنیت.

Zaherbaher.com  

ئەگەر باج لەسەر سامانداران یەکتۆز بەرزبکرێتەوە هەر بە تەنها لە بریتانیادا لە ساڵێکدا  31 ملیار دۆلار داهاتی خەزێنەی دەوڵەت بەرزدەبێتەوە

21/08/2024

بەڵام ئایا ئەمە دەکرێت؟ لەوە ناکات کە ئەمە بکرێت چونکە هەمیشە خاڵێکی سەرەکی لە هەڵبژاردنی گشتی دا لە پاڵ پرسی کۆچەری و پەناهەندەدا پرسی بەرزکردنەوە و دابەزینی باجە بە تایبەت لەسەر سامانداران و کۆمپانیا گەوەرەکان .

 هەردوو حیزبە سەرەکییەکەی بریتایا : پارتی کرێکاران و پارتی موحافیزین هەمیشە ویستویانە کە دڵی سامانداران لە خۆیان ڕازی بکەن.  هۆکارێکی ئەمەش ئەوەیە کە ئەو ساماندارانە میدیا و سۆشیالمیدیایان بە دەستەوەیە دەتوانن کارایی و هەژموونی گەورەیان لەسەر سەرەنجامی هەڵبژاردنەکان ببێت .  ئە مە جگە لەوەی کە سیستەمەکە و سیستەمی حوکمڕانی سیستەمی ئەوانە واتە سامانداران و کۆمپانیا گەورەکان و دەستەبژێر ، لەو بارەشدا ناکرێت باجیان لەسەر بەرزبکرێتەوە.

بە هۆی خراپتربوونی بارودۆخی ژینگەوە کە هەندێك لە کۆمپانیاکان و دەوڵەتەکان بەو پلانەی کە لە پاریس لە کۆبوونەوەی لوتکەی ژینگەدا دوو ساڵ لەمەوبەر داڕێژرا کە بە گوێرەی بڕیارەکە دەبێت ڕێژەی گەرمی گەردوون بۆ ڕێژەی 1.5 پلە کەمبکرێتەوە و بووەستێنرێت، دەنا ژینگە کارەساتی زۆر مەترسیدار دەخولقێنیت و ژیان زۆر گران و سەخت دەبێت.

بۆ ئەمە سەرۆکی بەرازیل ، لۆلە، پرۆژەی زیادکردنی باجی لەسەر 3000 ملیاردەرەکەی جیهان پێشنیار کردووە کە گەر ئەمە بکرێت هەر بە بری تەنها ڕیژەی 0.5 لە سەدا باجەکە بەرزبکرێتەوە گرنگی خۆی هەیە لە کۆکردنەوەی پارەیەکی زۆردا بۆ چاککردنی ژینگە ، وەکو چۆن ئێستا سەرەکوەزیرانی ئساسپانیا دەیکات کە دەکرێت 2 تریلۆن دۆلار بۆ پرسی ژینگە پاشەکەوت بکرێت .  لە ئێستادا فەرەنسا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا و ئەفریقای باشوور لایەنگری ئەو پرۆژەیەن.

May be an image of 2 people, people boat racing, boat, helicopter, seaplane and text

پشتگیری کۆمپانیاکانی پەروەردەکردنی ئاژەڵ و گاو گوێلک و بازاری گۆشت و شیرەمەنی

زاهیر باهیر

21/08/2024

گۆشت و شیرەمەنییەکان بازاڕی گەورەی جیهان پڕ دەکەنەوە و بوونەتە داخوازی و چێژی سەرەکی هەرە زۆرینەی خەڵك.  بە سەدەها کۆمپانیای گەورەی پەروەردەکردنی ئاژەڵ و باڵندە و مریشك و … تد لە جیهاندا بە تایبەت لە ئەمەریکا و کەنەدا و ئۆسترالیاو ئەوروپادا هەن و پەلیان کوتاوە بۆ وڵاتانی دیکەی وەکو ئەمەریکای لاتین بۆ کڕین و بەکرێگرتنی زەوی و پاکژ و دارستانەکان بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ و باڵندە و مریشک لە بەرهەمهێنانی گۆشت و شیرەمەنیدا.  لێرەدا نەك زیانێکی گەورە بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنرێت بەڵکو ژینگەش وێران دەکات.

لەبەرانبەر گۆشتخۆراندا خەڵکانێك هەن کە یا نەباتین واتە گۆشت نەخۆر، یاخود ڤیگنن کە گۆشت نەخۆرن و هێلکەو شیر و پەنیر و  هەنگوین و ئایسکریم هیچ جۆرە بەرهەمێکی ئاژەڵ و باڵندەکان ناخۆن .  ڕێژەی ئەم دوو جۆرە لە خەڵك  لە زیاد بووندایە هەم بە هۆکاری ئاگابوون لە تەندرستی و هەم وەکو پرسێکی مرۆیانە و ژینگە دۆستیی کە هەموو گیانلەبەرێك وەکو خودی مرۆڤ مافی ژیانی  هەیە.

لەم بارەدا گۆشتی مریشك بەڵام مریشك نییە [ Meet free chicken ]، سۆسج و هەمبەرگەر و ئەوانەی کە پرۆتینییان تێدایە و جێگەی گۆشت دەگرنەوە دروست دەکرێت و لە بازاڕدا هەیە .  لە ئێستادا لە ڕێگای موختەبەرەوە تەشەنە بەوانە دەدرێت و تا ئەو ڕادەیەی کە پرۆتینی پێویستیان تێدابێت بو تەندروستی مرۆڤانی نەباتی و ڤیگن .  ئێستا کە ئەم پروۆسەیە لە فراوانبوون و سەرکەوتندایە هەندێك لە دەوڵەتان و شوێنانی وەکو فلۆریدا، ئەلەباما و ئیتالیا و هەنگاریادا پرۆسەکەیان یاساخ کردووە لە بەرخاتری کۆمپانیا و بازاڕی گۆشت . هاوکاتیش فەرەنسا و ڕۆمانیا و ویلایەتەکانی دیکەی ئەمەریکا لە پرۆسەی چاولێکردنی ئەو وڵاتانانەدان.

خەرجییە گشتیەکانی هاوکاری دەوڵەت بۆ کۆمپنایاکانی گۆشت بە گوێرەی  توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری One Earth بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە کە حکومەتی ئەمریکا 800 جار زیاتر لە پاڵپشتیکردنی گۆشت و شیرەمەنی خەرج دەکات تاکو لە بواری بەرهەمهێنانی  پرۆتینی نوێ دا، بەهەمان شێوەش ئەوروپا 1200 جار زیاتر بە هەمان پرۆسەی گۆشت پارە سەرف دەکات تاکو سەرفکردنی پارە لە بەرهەمهێنانی پرۆتنی نوێ دا.

” ئەو حکومەتانەی کە دەیانەوێت بەدیلەکانی بەرهەمە ئاژەڵییەکان قەدەغە بکەن، بەدەگمەن هەوڵیان داوە پاڵنەرەکانیانیشیان کە پێیان دەڵێن ، protectionism ، واتە سیاسەتی خۆپاراستن یا خۆ پارێزی ، ئەوانەی کە پارێزگاری لەوە دەکەن. چەندین سیاسەتمەدار و بەرپرس بە ئاشکرا دانیان بەوەدا ناوە کە هەوڵدەدەن بەرگری لە پیشەسازییە دامەزراوەکان بکەن – گۆشت و شیرەمەنی – لە بەرامبەر کێبڕکێدا. لە هەموو کەرتێکی تردا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە بەرژەوەندی “بازاڕی ئازاد”دان.” سەرچاوە: جۆرج مۆنبیۆت ، پرۆفیسۆور و نوسەر و چالاکی بواری ژینگە مافی مرۆڤ.

ئەگەر باج لەسەر سامانداران یەکتۆز بەرزبکرێتەوە هەر بە تەنها لە بریتانیادا لە ساڵێکدا  31 ملیار دۆلار داهاتی خەزێنەی دەوڵەت بەرزدەبێتەوە

19/08/2024

بەڵام ئایا ئەمە دەکرێت؟ لەوە ناکات کە ئەمە بکرێت چونکە هەمیشە خاڵێکی سەرەکی لە هەڵبژاردنی گشتی دا لە پاڵ پرسی کۆچەری و پەناهەندەدا پرسی بەرزکردنەوە و دابەزینی باجە بە تایبەت لەسەر سامانداران و کۆمپانیا گەوەرەکان .

 هەردوو حیزبە سەرەکییەکەی بریتایا : پارتی کرێکاران و پارتی موحافیزین هەمیشە ویستویانە کە دڵی سامانداران لە خۆیان ڕازی بکەن.  هۆکارێکی ئەمەش ئەوەیە کە ئەو ساماندارانە میدیا و سۆشیالمیدیایان بە دەستەوەیە دەتوانن کارایی و هەژموونی گەورەیان لەسەر سەرەنجامی هەڵبژاردنەکان ببێت .  ئە مە جگە لەوەی کە سیستەمەکە و سیستەمی حوکمڕانی سیستەمی ئەوانە واتە سامانداران و کۆمپانیا گەورەکان و دەستەبژێر ، لەو بارەشدا ناکرێت باجیان لەسەر بەرزبکرێتەوە.

بە هۆی خراپتربوونی بارودۆخی ژینگەوە کە هەندێك لە کۆمپانیاکان و دەوڵەتەکان بەو پلانەی کە لە پاریس لە کۆبوونەوەی لوتکەی ژینگەدا دوو ساڵ لەمەوبەر داڕێژرا کە بە گوێرەی بڕیارەکە دەبێت ڕێژەی گەرمی گەردوون بۆ ڕێژەی 1.5 پلە کەمبکرێتەوە و بووەستێنرێت، دەنا ژینگە کارەساتی زۆر مەترسیدار دەخولقێنیت و ژیان زۆر گران و سەخت دەبێت.

بۆ ئەمە سەرۆکی بەرازیل ، لۆلە، پرۆژەی زیادکردنی باجی لەسەر 3000 ملیاردەرەکەی جیهان پێشنیار کردووە کە گەر ئەمە بکرێت هەر بە بری تەنها ڕیژەی 0.5 لە سەدا باجەکە بەرزبکرێتەوە گرنگی خۆی هەیە لە کۆکردنەوەی پارەیەکی زۆردا بۆ چاککردنی ژینگە ، وەکو چۆن ئێستا سەرەکوەزیرانی ئساسپانیا دەیکات کە دەکرێت 2 تریلۆن دۆلار بۆ پرسی ژینگە پاشەکەوت بکرێت .  لە ئێستادا فەرەنسا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا و ئەفریقای باشوور لایەنگری ئەو پرۆژەیەن.

r/pics - Jeff Bezos, Elon Musk are posing for a picture

ناڕەزایی و مانگرتنی دکتۆرەکانی هیندستان

18/08/2024


















ەفتەی ڕابردوو لەناو کۆلێژێکی پزیشکی لە شاری کەلکەتا
دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر پزیشکێکی کە لە قۆناخی ڕاهیناندا بوە و تەمەنی 31 ساڵ
بووە و کوژراوە. 
.
ئەم پزیشکە لە دوای شفتێکی درێژەی کارکردنیا  چووبووە ئەوێ بۆ ئەوەی شەوانە پشوو بدات.  سەبارەت بە ڕوودانی کارەساتەکە
 خۆبەخشێکی
پۆلیس، کە بۆ یارمەتیدانی ئەفسەرانی پۆلیس و خێزانەکانیان دەستنیشانکراوە کە
پێویستیان بە خەواندنەوە بوو لە نەخۆشخانە تۆمەتبارکراوە بەو تاوانە و
دەستگیرکراوە.
 ئەمەش
ناڕەزایەتی سەرتاسەری لە نێوان پزیشکەکاندا لێکەوتەوە و هاوتەریبی لەگەڵ دەستدرێژی
بەکۆمەڵ و کوشتنی  خوێندکارێکی تەمەن 23
ساڵ لەسەر گواستنەوەی پاس لە نیودەلهی لە ساڵی 2012 دا.  
ڕۆژی پێنجشەممەی
ڕابوردوو ڕاگەیەندرا کە لە 8ی مانگدا پۆلیسی ئۆتاراکاند تەرمی پەرستارێکی گەنجیان
دۆزیەوە کە 9 ڕۆژ پێشتر دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر و کوژراوە، لەکاتێکدا لە
شوێنی کارەکەی دەگەڕایەوە ماڵەوە. 
لە ڕاستیدا بەو هۆیەوە ناڕەزاییەکان لە 9ی مانگەوە
دەستی پێکردووە و ناڕەزاییەکان پەرەی سەند و فروانتر کران، ئەمەش
 کاتێک پۆلیس تەرمی خوێناوی پزیشکە ڕاهێنراوەکەی
لە هۆڵی سیمیناری کولێژی پزیشکی و نەخۆشخانەی

RG Kar
کە لەلایەن
دەوڵەتەوە بەڕێوەدەبرێت لە شاری کەلکەتا دۆزیەوە 
 توندوتیژی
سێکسی دژی ژنان کێشەیەکی بەربڵاوە لە هیندستان
.
لە ساڵی 2022، پۆلیس 31516 ڕاپۆرتی
دەستدرێژی تۆمارکردووە – کە بە بەراورد بە ساڵی 2021 بە ڕێژەی 20% زیادیکردووە،
بەپێی نووسینگەی نیشتمانی تۆمارەکانی تاوان
.  بە هۆی توندوتیژی
و دەستدرێژی سێکسی و کوشتنەوە زۆرێك لە خەستەخانەکانی ئەوێ کە زیاتر لە یەك ملیۆن
دکتۆر کاریان تێدا دەکات دوێنێ ، شەمە، لە سەعات 6 ی بەیانییەوە دکتۆرەکان
بڕیاریان دا کە بۆ ماوەی 24 سەعار مان بگرن و نەچنەوە خەستەخانەکان مەگەر بۆ
حاڵەتی زۆر خراپ و چارەسەری  کتوپڕ.
  

پاش دوو ساڵ ناکۆکی لەسەر زیادکردنی کرێ و هەل و مەرجەکانی سەر کار  سایەقی  قیتارەکانی بریتانیا لەگەڵ کۆمپانیا و دەوڵەتدا گەیشتنە ڕێکەوتن
 15/08/2024

شۆفێرانی شەمەندەفەر و حکومەتی بەریتانیا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک کە دەتوانێت کۆتایی بە زیاتر لە دوو ساڵ ململانێی نێوان بەڕێوەبەرانی شەمەندەفەر و سەندیکاکان بهێنێت کە لەم ماوەیەدا مانگرتنی بەرفراوان بۆ ماوەی 18 ڕۆژ کراوە .

 سەندیکای شۆفێران ئەسلیف دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێکی مەبدەئی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە (DfT) ڕێککەوتووە کە لە ئەنجامدا مووچەی 5% بۆ ساڵی 2022-23، 4.75% بۆ 2023-24 و 4.5% بۆ ساڵی 2024- 2025 زیاد دەکات و هەروەها ئەو زیادە کرێیە دەگێڕرێتەوە بۆ سەرەتای ئەو ساڵەی کە لێوەی زیاد کراوە ، پرسی خانەنشینکردنیش لابەلا کراوەتەوە.

ئێستا ئەو ئۆفەرە دەخرێتە بەردەم ئەندامانی سەندیکاکە لەگەڵ پێشنیارسەندیکاکە بۆ قبوڵکردن. ئەگەر ئەندامان پەسەندی بکەن، ئەوا دەتوانێت کۆتایی بە ناکۆکییەک بهێنێت لەگەڵ 16 کۆمپانیای بەڕێوەبردنی شەمەندەفەر کە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی تەمموزی 2022 .

لەو ماوەیەدا شۆفێرانی شەمەندەفەر بۆ ماوەی 18 ڕۆژ چالاکیی مانگرتنیان ئەنجامداوە و قەدەغەکردنی کاتەکانی زیادەیان ئەنجامداوە، ئەمەش بەشێکی زۆری تۆڕی شەمەندەفەری لە ئینگلتەرا و هەندێک خزمەتگوزاریی سنووربەزاندنی بۆ ناو سکۆتلەندا و وێڵز وەستاندووە.

 چوارسەد لە سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیا گەورەکان هەر یەکەیان داهاتیان 120 جار لە موچەی / کرێی کرێکارێکی ئاسایی زیاترە

17/08/2024

ئەمە ئەو کۆمەڵەیە کە ئێمە تێیدا دەژین لەژێر سای ڕژێمی سەرمایەداریدا کە بەڕژێـمێکی دادپەروەر و مرۆڤانە لە لایەن ئابوویناسان و سیاسیەکان و حوکمڕانانەوە پێناسە دەکرێت .

سەروەت و سامانەکانی کە بەدەست دەهێنرێت  و وەکو سەرەوەت و سامانە سروشتییەکان سنوردارە ، هەر کەسێك و هەر لایەنێك زۆربەی هەبێت، بێ گومان لایەنەکەی تر کەمی بەردەکەوێت .

ئەو داتایەی سەرەوە لەم ڕۆژانەدا بڵاوکراوەتەوە کە نیشانی دەدات یەکەمی ئەو لیستەیە سەرۆکی جێبەجێکارای کۆمپانیای ئەسترازینکە، پاسکاڵ سۆرۆیت- ە، کە لە سەروی لیستەکەوە دێت و داهاتی ساڵی پاری 16.85 ملیۆن پاوەند بووە لە 15.3 ملیۆن پاوەندەوە کە لە ساڵی 2022 دا بووە بەرزبووەتەوە.

ئەمەی خوارەوە لیستی  سەرۆکی جێبەجێکاری هەندێک لەو کۆمپانیانەی :

Top 10 FTSE 100 companies with the highest CEO pay

AstraZeneca            £16.85m

RELX                       13.64

Rolls-Royce             £13.61

BAE Systems          £13.45

GSK                         £12.72

Pearson                    £11.27

Diageo                      £10.99

Prudential                  £10.85

HSBC                         £10.64  

Reckitt                         £ 8.88

هەڕەشەی کرێکارانی زبڵکۆکەرەوە و خاشاکی سکۆتلەند چۆکی بە شارەوانیی و ئیدارەی لۆکاڵی ئێدنبرە دادا

13/08/2024

کرێکاران زبڵکۆکەرەوە لە سکۆتلەند کە سەر بە 3 سەندیکای جیاوازن (  Unite ،GMB ، Unison )  بڕیار بوو بەیانی واتە 4شەمە مان بگرن بۆ زیادکردنی کرێییان کە لە کاتێکدا فیستیڤاڵی ئێدنبرە دەست پێدەکات . ئیدارەی ئێدنبرە دوێنێ، دووشەمە  بڕیاری دا کە بە ڕێژەی لەسەدا 3.6 کرێیان بۆ بەرزبکاتەوە بۆ ئەوانەشی کە کرێکەیان زۆر کەمە بە ڕێژەی لە سەدا 5.63 کە دەکاتە 1،292 پاوەند لە ساڵێکدا. 

مانگرتنەکە شارەاونی ئێدنبرە و  28 شا رەوانی لە سەرجەمی 32 شارەوانی ئەو هەرێمەی دەگرتەوە لە وەختێکی زۆر هەستیار و وەرزی هاتنی گەشیارێکی زۆر بۆ سکۆتەلەند بە تایبەت ئێدنبرە ، ڕووی دەدا ، بۆیە ئیدارەی هەرێمی ئێدەنبرە و شارەوانییەکان بڕیاریان دا کە پرسەکە لابەلا بکەنەوە.

ئۆفەری زیادکردنی کرێی کرێکاران دەخرێتەوە بەردەمی خودی کریکارەکان تاکو دەنگی لەسەر بدەن ، هاوکاتیش یەکێك لە نقابەکان هانی کرێکاران دەدات کە دەنگی ڕەزامەندی بۆ بدەن ، یەکێکیان هیچ ئامۆژاگارییەك نادات و بەجێی دێڵێت بۆ خودی کرێکارەکان خۆیان ، ئەوی تریان داوا دەکات کە ئەندامەکانی ڕای لەسەر نەدەن چونکە دەلێت پارەیەکی کەمە و لە ماوەی 14 ساڵدا شایانی ئەوەن کە لە بە ڕێژەی لەسەدا 25 کرێیان بۆ زیاد بکرێت .

تەحەدا و بەرپەرچدانەوەی بڕیاری حکومەتی بەنگلادش لە قەدەکردنی هاتووچۆ  

05/08/2024

دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکانی خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەرانی بەنگلادش بۆ زیاتر لە 100 کەس هەر بە تەنها لە دوو ڕۆژدا، خۆپیشاندەران بڕیاریان داو بانگەشەی هەموو خەڵکی دەکەن بۆ ڕێپێوان لە هەمو شارەکانەوە بەرەو دەکای پایتەخت بۆ شکاندنی یاسای قەدەخەکردنی هاتووچۆ و بەدیهێنانی داخوازییەکانیان کە لە ناویشیدا دەست لەکارکێشانەوەی سەرەكوەزیران ، شێخ حەسینەیە کە لە چوار خولی هەڵبژاردندا، هەڵبژاردنەکەی بردۆتەوە  خۆی سەپاندووە بەسەر میللەتی بەنگلادشیدا.

 “حکومەت چەندین خوێندکاری کوشتووە. کاتی وەڵامی کۆتایی هاتووە”، ئەسیف مەحمود ڕێکخەری ناڕەزایەتییەکان درەنگانی ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وتی. ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەموو کەسێک بە تایبەتی لە قەزاکانی دەوروبەریەوە دێنە دەکا. وەرە بۆ دەکا و لەسەر شەقامەکان هەڵوێستت هەبێت”.

ژمارەی قوربانی خۆپیشاندانەکانی بەنگلادش ئەمڕۆ گەیشتە 91 کەس

04/08/2024

گەرچی میدیای فەرمی باسی ئەوە ناکات کە لە مانگی پێشووەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایی خۆێندکاران و خەڵکانی هەژار و بەشێکی کرێکاران ناو بەناو هەر بەردەوامە .  ئەمڕۆ ، یەکشسەمە ، ژمارەی قوربانییەکان گەیشە 91 کەس گوایە  13 لەوانە پۆلیسن .  پۆلیس بە هیچ شێوەیەك درێخی نەکردووە و ناکات لەسەرکوتکردنی ئەو خەڵكە کە بۆ مافی ڕەوای خۆیان دەجەنگن، بە بەکارهێنانی فشاری ئاو و کوتەك و غازی چاو توزانەوە و هەروەها بەکارهێنانی گولەی پلاستیك و هەندێك جاریش گولەی ڕاستیی .

حکومەت لە ئەمڕۆ نیوەڕۆوە پەنای بردەوە بە دەرکردنی بڕیاری قەدەخەکردنی هاتووچۆی خەڵکی تاکو بتوانێت خۆپیشاندەران سەرکوت بکات .

لەگەڵ ئەوەشدا خۆپیشاندەران سوورن لەسەر داخوازییەکانی خۆیان بە دەست لەکارکێشانەوە سەرەكوەزیرانیشەوە.