زۆرێك له ئه‌نارکیسته‌کان به له‌به‌رچاوگرتنی سروشتی نه‌رێیی پێناسه‌کردنی “ئه‌نارکیزم” له ڕابوردوودا، چه‌مکگه‌لی تریان بۆ پێداگرتن له‌سه‌ر پۆزه‌تیڤبوون و سازێنه‌ربوونی به‌کار بردووه. چه‌مکه فره‌تر به‌کاربراوه‌کان بریتن له “سۆشیالیزمی ئازاد free socialism“، “کۆمونیزمی ئازاد free communism“، “سۆشیالیزمی ئازادیخواز libertarian socialism” و “کۆمونیزمی ئازادیخواز libertarian communism“. بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، سۆشیالیزمی ئازادیخواز، کۆمونیزمی ئازادیخواز و ئه‌نارکیزم به کرده‌وه هه‌ر یه‌ك واتایان هه‌یه. یا به‌و جۆره‌ی که ڤانزێتی Vanzetti ده‌ڵێت: “پاش هه‌موو، ئێمه‌ش سۆشیالیستین وه‌ك سۆشیال–دیموکراته‌کان، سۆشیالیسته‌کان، کۆمونیسته‌کان و I.W.W هه‌موو سۆشیالیستن. ته‌نیا جیاوازی بنه‌ڕه‌تی نێوان ئێمه و هه‌موو ئه‌وانی تر ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتخوازن، به‌ڵام ئێمه ئازادیخوازین؛ ئه‌وان باوه‌ڕییان به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و میرایه‌تی خۆیان هه‌یه؛ ئێمه باوه‌ڕمان به هیچ جۆره میری و ده‌وڵه‌تێك نییه.” [Nicola Sacco and Bartolomeo Vanzetti, The Letters of Sacco and Vanzetti, p. 274]
زیاتر بخوێنەرەوە A.1.3 بۆ چی ئه‌نارکیزم به سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه‌ش نێو ده‌برێت؟




پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.