ئه‌وڕۆ 17ی جونی 2009 هه‌زاران خوێندکار له سه‌رتاسه‌ری ئا‌ڵمانیا ده‌ستییان دایه مانگرتن و خۆپیشاندان بۆ سیستمێکی باشتری په‌روه‌ده و فێربوون و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان. به‌پێی خه‌مڵاندنی پۆلیس ته‌نیا له شاری بێرلین نزیکه‌ی 12 هه‌زار گه‌نج له‌ناو شاردا خۆپیشاندانیان ساز دا. ڕێکخه‌ری سه‌رتاسه‌ری «مانگرتنی راهێنانیی 2009»، قسه‌ی له به‌سداریکردنی 20000 که‌س کرد. به‌پێی راگه‌یاندنی هه‌ڵسوراوانی، نزیکه‌ی 240000 که‌س له 70 شاری ئاڵمانیادا به‌شدارییان کردووه. خۆپیشانده‌ران سکالایان له باری خراپی فێرگه‌کان و فێرگه ئاماده‌ییه‌کان ده‌کرد و خوازیاری باشترکردنی پێداویستییه‌کانی خوێندن بوون. له هه‌رێمی هێسن، زیاتر له 25000، له هه‌رێمی نۆردراین وێست فالین زیاتر له 50000، به‌پێی راگه‌یاندنی پۆلیس له هامبۆرگ 11000، له شتوتگارد 8000 و له ماینتس 2000 خوێندکار و لاو به‌شدارییان کردووه. هه‌روه‌ها له زۆرێك له شاره‌کانی تر کۆبوونه‌وه و خۆپیساندانی هه‌زاران که‌سی ڕاگه‌یێنراوه له‌وانه: میونسته‌ر، درێسدن، دیوسڵدۆرف، گۆیتنگین، هایدلبێرگ و میونشن. له زۆر شاردا ڕێگه‌وبانه‌کانیان گرتووه و دانشگه‌کانیان داگیر کردووه.
زیاتر بخوێنەرەوە ئا‌ڵمانیا، مانگرتن و ڕێپێوانی سه‌رتاسه‌ی خوێندکاران →
برازیل، دووه‌م ئاماده‌کاری به‌ره‌و پێکهێنانی فێدراسیۆنی ئه‌نارکستی ساو پاوڵۆ له 18-19ی جولای 2009
هه‌ڵسوراوانی Pró-Federação Anarquista de São Paulo هه‌مووان بۆ به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی 18-19ی جوڵای 2009 له شاری (سان پاوڵۆ) ی برازیل، بانگه‌واز ده‌که‌ن. کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م له جوڵای 2008دا به به‌شداری 85 هاوڕێ به‌سترا، که کۆمه‌کێکی زۆری به لێدوانه‌کان له‌سه‌ر پێداویستی پێکهێنانی ڕێکخراوی ئه‌نارکیستی له سان پاوڵۆ له‌سه‌ر بنه‌مای platformist ڕێکخراوبوون. ئه‌م هه‌ره‌وه‌زییه له کۆبوونه‌وه‌ی che پێکهات، به ئامانجی به‌رده‌وامی لێدوانه‌کان. هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له‌م کۆبوونه‌وه دووه‌مه، دووباره خستنه‌ڕوو و لێدوانی کۆمه‌ڵی ئه‌زموون و کاره‌کانی تا ئێستا بوو، هه‌روا بانگه‌وازی سه‌رله‌نوی بۆ په‌یوه‌ستبوونی هاوڕێیانمان. له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه رابوردووه‌دا له زۆر چالاکی به ئامانی تێکه‌ڵاوبوون به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، ئه‌نجامدراون و به‌شداری له بۆچوونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کرده‌ییدا له‌وانه کاری راسته‌خۆ و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، تێکۆشان، هاوپشتی، سانبه‌سان کاردن و سه‌ربه‌خۆیی له پارته‌کان، کراوه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌مه‌ڕ ئه‌زموونه‌کان، ده‌ستکه‌وت و تێکشکانه‌کان له‌و چالاکییانه‌دا، له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا، درێژه‌ی راپۆره‌ته‌که بخوێننه‌وه
http://www.ainfos.ca/en/ainfos22820.html
و. له فارسییه‌وه*: هه‌ژێن
ئه‌م واژانه‌ی پێرسی بایشی شیلی Percy Bysshe Shelley، به پوختی ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو که ئه‌نارکیزم به کرده‌وه له پێناو چییه و به‌ره‌و چ ئایدیالێك مل ده‌نێت:
مرۆڤ
نه به ده‌ستووردان ئاسووده‌یه و نه گوێڕایه‌ڵی ده‌کا:
ده‌سه‌ڵات، وه‌ك تاعون له‌ناوبه‌ره
هه‌رچی به‌ر چنگ که‌وێت، ملکه‌چی ده‌کا؛
هه‌رچییه‌ك توانا، چاکه، ئازادی و ڕاستییه له‌نێوی ده‌با
مرۆڤ و ده‌وره‌به‌ره‌که‌ی ده‌کاته کۆیله و
ده‌زگه‌یه‌کی بێ‌گیانی لێ چێ ده‌کا
زیاتر بخوێنەرەوە A.2 ئه‌نارکیزم له پێناو چییه؟ →
ئه‌م واژانه‌ی پێرسی بایشی شیلی Percy Bysshe Shelley، به پوختی ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو که ئه‌نارکیزم به کرده‌وه له پێناو چییه و به‌ره‌و چ ئایدیالێك مل ده‌نێت:
مرۆڤ
نه به ده‌ستووردان ئاسووده‌یه و نه گوێڕایه‌ڵی ده‌کا:
ده‌سه‌ڵات، وه‌ك تاعون له‌ناوبه‌ره
هه‌رچی به‌ر چنگ که‌وێت، ملکه‌چی ده‌کا؛
هه‌رچییه‌ك توانا، چاکه، ئازادی و ڕاستییه له‌نێوی ده‌با
مرۆڤ و ده‌وره‌به‌ره‌که‌ی ده‌کاته کۆیله و
ده‌زگه‌یه‌کی بێ‌گیانی لێ چێ ده‌کا
زیاتر بخوێنەرەوە A.2 ئه‌نارکیزم له پێناو چییه؟ →
دژی ڕاسیسم، ناسیونالیزم و به‌هرکێشی
خۆپیشاندان 20.06.2009 (ڕۆژی جیهانی هه‌ڵهاتووان) کاتژێر 13:30
Landesmuseum ته‌نیشت وێسته‌گه‌ی ناوه‌ندی HB
سڵاوێکی هاوپشتییانه
ڕۆژی شه‌ممه، 13ی جون کاتژێر 13:00 له *Infoladen Kasama* کۆده‌بینه‌وه، بۆ خۆپیشاندانێکی پێکه‌وه‌یی هه‌ڵخرێنین.

و. له فارسییه‌وه*: هه‌ژێن
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، ناتوانین شتێکی باشتر له به‌رنامه‌ی ڕێکخراوی کۆمونیسته ئازادیخوازه‌کان(Organizational Platform of the Libertarian Communists) که له‌لایه‌ن به‌شداربووانی بزاڤی ماخنۆڤیستی Makhnovist له ڕه‌وتی شۆرشی ڕوسیه‌دا کۆکراوه‌ته‌وه، دیاری بکه‌ین(سه‌رنجی به‌شی A.5.4 بده‌ن):
“ ململانێی چینایه‌تی به‌هۆی کۆیله‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکارانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و ئاره‌زوومه‌ندی و حه‌زیان بۆ ئازادی بووه‌ته هۆی ئافراندنی بۆچوونه‌کانی ئه‌نارکیزم؛ بۆچوونگه‌لێك که دژی هه‌موو جۆره سیستمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پشتبه‌ستوو به چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ده‌وڵه‌تن و خوازیاری جێگرتنه‌وه‌یانن به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ناده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کرێکاران.“
زیاتر بخوێنەرەوە A.1.5 ئه‌نارکیزم له کوێوه سه‌ریهه‌ڵداوه؟ →
ئا‌ڵمانیا، بێرلین، بومه‌له‌رزه‌ی G8ی 2009- ئێمه قه‌یرانی تۆین! – خۆپیشاندان له ڕۆژی 4ی جولای 2009 له بێرلین
هاوکاتی قه‌یرانی جیهانی دارایی و په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ری، خۆبه‌هێزکردنی ئاماده‌کاری پۆلیسی و سه‌ربازی له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشاندان و به‌رهه‌ڵستییه‌کاندا په‌ره ده‌ستێنێنن.
بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌وه سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://www.ainfos.ca/ainfos14407.html
شوێن: 4th of July 2009
14.00 pm
Oranienplatz, Berlin
کانادا، ڤانکۆڤه‌ر، راگه‌یاندنی پیشانگه‌ی په‌رتووكی ئه‌نارکیستی 19 و 20ی سێپته‌مبه‌ری 2009
ڤانکۆڤه‌ر پیشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی له 19 و 20ی سێپته‌مبه‌ری 2009، ڕۆژی هه‌یینی: کاتژێر 4ی پاشنیوه‌ڕۆ تا 9ی ئێواره، ڕۆژی شه‌ممه: کاتژیر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ تا 7ی ئێواره لهthe Russian Hall 600 Campbell Avenue Vancouver, BC بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌وه سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://www.ainfos.ca/ainfos14420.html
بریتانیا، کۆبوونه‌وه‌ی تۆڕی ئه‌نارکیستی باکوور، 20ی جونی 2009 کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی تۆڕی ئه‌نارکیستی باکوور، ڕۆژی شه‌ممه 20ی جون له نێوان کاتژێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ و 4ی پاشینیوه‌ڕۆ له Wood Street Socialist Club, off Bradshawgate, Bolton ڕووده‌دات. کۆبوونه‌وه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی له‌مه‌ڕ ڕوانگه‌ی ئه‌نارکیستی پێداچوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری و رامیاری که ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه. کۆبوونه‌وه‌ی دوانیوه‌ڕۆ قسه‌وباس له لایه‌ن ئه‌ندامانی تۆری بێسنووره‌وه. نیوه‌ڕوانه له کاتژێر 12ی نیوه‌ڕۆوه تا 2ی پاشنیوه‌ڕۆ هه‌یه. به‌هیوای ئه‌وه‌ی له‌وێنده‌رێ بتان بینین. بۆ زانیاری زیاتر: کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن:
http://www.ainfos.ca/en/ainfos22795.html
و. له فارسییه‌وه*: هه‌ژێن
به‌ڵێ. هه‌موو لکه‌کانی ئه‌نارکیزم دژی سه‌رمایه‌دارین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر سته‌م و به‌هره‌کێشی خۆی ڕاگرتووه (بڕواننه به‌شی B و C). ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه که “که‌سه‌کان ناتوانن له‌ته‌ك که‌سانی تر کار بکه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆکێکی پاڵنه‌ریان هه‌بێت و ڕێژه‌یه‌ك له به‌رهه‌مهێنانه‌کانی ئه‌وان بۆ خۆی ببات“و پێیان وایه که له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکیستیدا “که‌سانی کرێکاری راستینه به‌خۆیان ڕێکخراوه‌کانیان پێکده‌هێنن و به‌خۆشیان بڕیار ده‌ده‌ن که کاره‌کان که‌ی، له‌کوێ و چۆن ئه‌نجام بدرێن.“ به ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره، کرێکاران خۆیان “له ده‌ستبه‌سه‌ری و کۆیله‌تی و دڕنده‌یی سه‌رمایه‌داری“ ئازاد ده‌که‌ن. [Voltairine de Cleyre, Anarchism p. 32 and p. 34] زیاتر بخوێنەرەوە A.1.4 ئایا ئه‌نارکیسته‌کان سۆشیالیستن ؟ →
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.