مانگرتنی دکتۆرە موقیمەکان لە بەشێك لە بریتانیا

17/12/2025

لە ئەمڕٶوە ، 4شەمە، دکتۆرە موقیمەکانی ئینگلتەرە بۆ 5 ڕۆژ مانگرتنیان دەستپێکرد پاش ئەوەی کە وتووێژ و دانوستاندنیان شکستی هێنا.

ئەمە 14 هەمەین جارە لە مانگی مارتی ساڵی 2023 ئەم دکتۆرانە مان بگرن .  مانگرتنی ئەمجارەیان بەدەنگدانی لە سەدا 83 ی دکتۆرەکان بووە دژ بە بە لە سەدا 17، لە تەواوی ژمارەی ئەوانەی کە دەنگیان داوە  کە ژمارەەکەیان لە سەدا  65ی بووە.

ئایا بزوتنەوەی کرێکاران، بزوتنەوەی سۆشیالیستی/ ئەنارکستییە؟

Zaher Baher

December 2025

سۆشیالیستە دەسەڵاتخوەازەکان و کۆمۆنیستەکان تا ڕادەیەکیش هەندێك لە ئەنارکستەکان وا دەزانن ئەم دوو بزوتنەوەیە یەکن و یەك ئامانجیان هەیە . من لەم وتارەدا دەمەوێت ئەو جیاوازییە بەیان بکەم و ئەو جۆرە تێگەیشتنە روونبکەمەوە. ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە هێزی کرێکاران کە شەرەیانی ئابووری وڵاتیان بەدەستەوەیە فەرامۆش بکرێت، نا ، بەڵکو دەتوانین بڵێین کە شۆڕشی سۆشیالیستی/ ئەنارکستی بە بێ بەشداریکردنی چینی کرێکاران و ڕۆڵە گەورەکەیان هەرگیز ڕوونادات .  

من لێرەدا دەمەوێت بڵێم دەکرێت ئەوە بزانین کە کرێکاران، لە جەوهەردا، (پۆتێنشەڵی) بەو واتایەی کە دەخوازرێت و داوایان لێدەکرێت شۆڕشگێڕ نین. بزوتنەوەی کرێکاران بزوتنەوەیەکی نقابییە سەراپای داخوازیییەکانیان لە واقیعی چەوساندنەوەی خۆیانەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەوان هۆڵیدەی زیاتر، کرێی زیاتر و سەلامەتی باشتری سەر کار، مافی دروسکردنی سەندیکا، کورتکردنەوەی کاتژمێری سەر کار، باشترکردنی ژیانیان، هەلومەرجی باشتری سەر کار و مۆڵەتی زیاتر و هەندێك مافی خێزانی دیکە، کرێکاران ئەمانەیان دەوێت و خەباتی بۆ دەکەن.  زیاترین داخوازییان بەشداریکردنیانە لە ئیدارەی کارگە و کۆمپانیاکاندا و دەستکەوتنی پشکە.  بەواتایەکی دیکە کار لەسەر ڕتوشکردن و ڕیفۆرمکردنی سیستەمی سەرمایەداری و مانەوەی دەکەن، ئەمە بارودۆخی کرێکاران بووە لە کۆن و ئێستاشدا.  بێ گومان لە ئێستادا ئەم بارودۆخە باشتر دەبینین بە تایبەت توێژاڵێکی کرێکاری ئۆرۆستۆقراتی لەناو کرێکراندا دروست بووە کە کرێکارانی پیشەسازییە گرنگەکان و تەکنەلۆجیا پێشکەوتووەکانن.

تا ئێستاش خەباتی کرێکاران خەباتی ئابووریانەیە نەك سیاسیانە، خەباتی نقابیانەیە نەك حیزبییانە،  دژ بە دەسەڵات و دەوڵەت نییە، بەڵکو خۆگونجاندن و ڕەواییبوونی خۆیەتی لە سای سیستەمەکەدا بەڵام بە ژیانێکی باشترەوە. کرێکاران  دەتوانن حکومەتەکان، دەوڵەتەکان لە ماوەیەکی کەمدا بگۆڕن بەڵام ناتوانن و کاری ئەوانیش نییە کە هەرەس بە سیستەمەکە بهێنن و بیگۆڕن .

بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی/ سۆشیالیزمی/ ئەنارکستی  لەگەڵ بزوتنەوەی کرێکاراندا زۆر جیاوازن.  ئەمان  لە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی کاری  کرێگرتە و سیستەمی سەرمایەداریدان، دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی ناچینایەتی و ناپلەبەندیی.

توخم و حیزبە کۆمۆنیستەکان/ سۆشیالیستە دەسەڵاتخوازەکان خۆیان باش دەزانن کە کرێکاران شۆڕشگێر نین بە واتای لەناوبردنی سیستەمەکە و دامەزراندنی سۆشیالیزم/  کۆمۆنیزم، هەر بەو هۆکارەشە ئەوان خۆیان بە دینەمۆی شۆڕش دەزانن و لە هەوڵی گواستنەوەی هۆشیاری سیاسی و شۆڕشگێڕانەدان بۆ ناویان .  چونکە ئەمان  تەواو پێجەوانەی ئەوان، کرێکاران، بیر دەکەنەوە بە گرتنەدەستی دەسەلات، گوایە ئەمان ڕیفۆرمیان ناوێت و لە ڕێگەی ئەو دەسەڵاتەوە دەتوانن کۆمەڵ بەرەو کۆمەڵێکی ناچینایەتی و ناپلەبەندیی ببەن . 

ئەمان بارودۆخی کرێکاران باش دەزانن کە  شادەماری ئابووری وڵاتیان لە دەستدایە و دەتوانن ژیان بوەستێنن، قازانج ڕاگرن، دەوڵەت و سسیستەمەکەی سست بکەن، ئەمانیش دەیانکەنە پەیژەیەك بۆ  بەدەستهێنانی دەسەڵات هەر وەکو چۆن پێشتر کردویانە و ڕووی داوە.

ئەوەی لای من ڕوونە: یەك: کرێکاران هۆشیاری چینایەتییان هەیە چونکە هەن، بوونی هەر کەس و هەر زیندەوەر و گیانلەبەر و  هەر لایەنێك بوونی هۆشیاریش بە گوێرەی ئەو ژینگەیەی کە تێیدا دەژین لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، هۆشیاریش بە مەبەستی پاراستن لە خۆ و مانەوە و بژێوییان و خوودبەرژەوەندییە. دوو: وەکو لەسەرەوە وتم شۆڕش هەرگیز نابێت گەر کرێکاران بەشداری نەکەن و قوفڵ لە بەرهەمهێنانی زیاتر و قازانجی زیاتر نەدەن. ئەمەش مانای ئەوە نییە کە ئەوان دەتوانن یا دەیانەوێت سیستەمەکە، سیستەمی کاری کرێگرتە هەڵوەشێننەوە، ئەوە کاری ئەوان نییە و بەدەرە لە ئەجەندەی خەباتکردنیان. سێ: ئەوەش دەزانم لە ڕووی مێژووییەوە زۆرێك لە بزووتنەوە سۆسیالیستیەکان، پارتەکان لە ڕێکخستنەکانی چینی کرێکارەوە گەشەیان کردووە و هەر بەهۆی ئەوانییشەوە چینی کرێکاران ئاشنا بوون بە سۆشیالیزم و ئایدیاکە و لە نێویاندا تەشەنەی کردووە.

لە مێژوودا گەلێك ڕاپەڕین و ڕووداو دەبینین کە بە دڵنیاییەوە کرێکاران تێیاندا بەشداری گرنگیان کردووە، ئەمانەش بوونەتە نموونەیەك کە هەمیشە سۆشیالیست و کۆمۆنیستی دەسەڵاتخواز و بڕێك لە ئەنارکستەکانیش ئاماژەی پێدەدەن و دەیکەنە بەڵگە کە گوایە ڕاپەڕین و شۆڕشەکان کە بوون، ئەوە دەسەلمێنن کە بزوتنەوەی کرێکاران و بزوتنەوەی  سۆشیالیستی یەك شتن شۆڕش شۆڕشی کرێکارییە.  نکوڵی ناکرێت ئەمە ڕای کارل مارکس-یش بووە هەر ئەو هۆکارەش بووە کە ئەو دڵی بە قۆناخی سەرمایەداری و پێشەوەچوونی تەکنەلۆجیا خۆش بووە کە دەبێتە هۆی زیادکردنی ژمارەی کرێکارانی پیشەسازی و هەر ئاواش دەبنە دینەمۆی شۆڕش چونکە لە ڕووی جۆرێتیشەوە[ نەوعییەت] دەگۆڕێن، ئەو دەسەڵاتەشی کە دروستی دەکەن دەوڵەتی دیکتاتۆرییەتی پڕۆلیتاریایە.

من بە پێویستی دەزانم بۆ سەلماندنی بۆچوونەکەم نموونە گرنگەکانی بزوتنەوە کرێکارییەکان کە لە کۆتایی چەرخی نۆزدە و سەرەتای چەرخی بیستدا ڕوویان داوە بهێنمەوە. لێرەدا پەنا بۆ هەندێك ئامار دەبەم لە ڕونکردنەوە و گەیاندنی مەبەستەکەم  سەبارەت بە ژمارەی کرێکارانی ئەو وڵاتانە و ئەندام و لایەنگرانیان بۆ ڕێکخراو و پارتەکانی ئەو سەردەمە.

یەك: کۆموونی پاریس :

کۆموونی پاریس  لە ساڵی 1871 روویدا و بۆ ماوەیەی 72 ڕۆژ دەوامی کرد.  لەم ماوەیەدا زۆرێك لە بڕیار و دامەزراوە سەرمایەدارییەکانیان هەڵوەشاندەوە وەك کارکردنی شەوانە، قەدەخەکردنی کارکردنی منداڵان، بەکارهێنانی خانووبەرە خراپەکان، کۆمەڵایەتیکردنی موڵك و ماڵ و گۆڕینی وەزارەتە کۆنەکان بە 10 کۆمیسیۆنی جێبەجێکردن کە هەر کۆمیسیۆنێك هاوشێوەی وەزارەتێك بوو لەگەڵ زۆر خاڵی گرنگتری دیکە.  کرێکارە شۆڕشگێڕەکان بە زۆری لەژێر هەژموونی بلانکییەکان و سۆشیالیست و ئەنارکستەکاندا بوون.  ئەم ئەزموونە زۆر جار لەلایەن مارکسیستەکانەوە وەك یەکەم هەوڵی جددی چینی کرێکار بۆ لەناوبردنی سەرمایەداری ئاماژەی پێدەکرێت.

 ئەو ئیدارەیەی کە لەوێ دروست بوو لەبەر ئەوەی تەنها 72 ڕۆژ دەوامی کرد  ئیدارەیەکی تەواوی کرێکاران نەبوو هەروەها بیرۆکراتیانەش نەبوو لەبەر ئەوەی کۆموون زۆر تەمەنی کورت بوو.  دەسەڵاتی یاسادانان-جێبەجێکاری ئەنجومەنی کۆموون- بوو، کە لە 26ی ئازاری 1871 هەڵبژێردرا. کۆی گشتی ئەندامانی هەڵبژێردراو 92 ئەندام بوون بەڵام ژمارەی ئەوانەی کە لە ڕاستیدا خزمەتیان کردووە لە هەر کاتێکدا 79 ئەندامی چالاك بوون. ژمارەی کرێکارانی نێو  ئەنجوومەنەکە نزیکەی 30- 40 ئەندام بوون.  ژمارەیەکی دیکەش لە مامۆستایان و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندان و دوکاندارە بچووکەکان گروپێکی تر بوون کە لە ئەنجوومەنەکاندا بەشداربوون.  لە شانی ئەمانیشەوە پیشەییەکانی وەکو پارێزەران، پزیشکان کەمینەیەکی بچووک بوون زۆرینەیان پاشخانی چینی کرێکارییان یاخود چینی ناوەڕاستی خوارەوەیان هەبوو کە زۆرێکیان داهاتیان لەڕادەبەدەر کەم بوو.

ژمارەی دانیشتوانی ئەو کاتەی پاریس لە نێوانی 1.8 بۆ 2 ملیۆن بوون ، بەڵام شەڕ و برسێتی و دەرکردن زۆر کەمیکردنەوە . لەگەڵ ئەوەدا لایەنگرانی کرێکاران بۆ کۆمارییەکان/ جاکۆبینەکان کە (کۆمارییە سوورەکان)شیان پێدەوترا 400 هەزار – 500 هەزار کرێکار بوون.  سۆسیالیستەکان، بلانکویستەکان (سۆسیالیستە  شۆڕشگێڕەکان) خاوەنی  200 هەزار – 250 هەزار ئەندامی کرێکار بوون هاوکاتیش  ئەندامانی نیونەتەوەیی یەکەم، کە بە ‘ ئای دەبڵی ئەی’ش ناسرابوو، هەردووك لایەنی وەکو  مارکسیستەکان و سەر بە پرۆدۆنییەکانیانی لەخۆگرتبوو. ئەمانیش لە پاریس لە ساڵی 1871 دا 65 هەزار بۆ 70 هەزار ئەندمیان هەبوو.  کۆمۆنیست و مارکسیستەکان کەمینەیەکی بچووک بەڵام کاریگەر بوون. ئەنارکیستەکان لە ڕووی فیکرییەوە گرنگ و کاریگەر بوون بەتایبەت پرۆدۆنییەکان بەڵام لە ڕووی ژمارەییەوە باڵادەست نەبوون. بەشێکی زۆری کرێکارانی پاریس کۆماریی و چەپ و سۆسیالیست بوون، لەگەڵ هیچ پارتێکی ستراکتۆردا هاوتەریب نەبوون.

دوو: بزوتنەوەی چینی کرێکران و شۆڕشی بەلشەفیکەکان:  

شۆڕشی بەلشەفی ڕووسیای ساڵی 1917 کە سۆڤێتات ( ئەنجوومەنی کرێکاران ) دامەزرا و دەست بەسەر کارگەکاندا گیرا و بوونە بەشێك لە بزوتنەوەی بەلشەفیکەکان.  هۆکارەکەش ئەوە بوو کە پارتی بەلشەفەیك لایەنگر و ئەندام و چالاکوانێکی زۆریان لە ناو کرێکاراندا هەبوو ئەمەش وای کرد کە لەلایەن زۆرێك لە کرێکارانەوە پشتیوانی لێبکرێت بۆ ڕوخاندنی حکومەتی کاتی ئیدی خاوەندارێتی تایبەتی پیشەسازی گەورە کۆتایی هات، هەمووی بووە موڵکی دەوڵەت.  

با سەرنجێك لە ئامارەکان بدەین سەبارەت بە ژمارەی کرێکاران لە روسیا و بەشداریکردنی سۆشیالیست و کۆمۆنیست و ئەنارکستەکان لە شۆڕشی 1917 دەدا.

قەبارەی چینی کرێکارانی ڕووسیا لە ساڵی 1917دا نزیکەی 3 ملیۆن کرێکاری پیشەسازی بوو. بە کرێکارانی گواستنەوە و بیناسازی و جۆرەکانی دیکەی کرێکاران، ژمارەکە هەڵدەکشێت بۆ 4.5 بۆ 5 ملیۆن. بەڵام پرۆلیتاریای پیشەسازی کە مارکسیستەکان مەبەستیانە لە چینی کرێکار، لە دەوروبەری ٣ ملیۆندا بوو.

هاوکاتیش  لایەنگرانی پارتی بەلشەفی لە ناویاندا 40-60% بووە، خودی پارتەکەش خاوەنی150 هەزار بۆ 200 هەزار ئەندامی کرێکاری بووە لەکۆی 350 هەزار ئەندام .  ئەمە تا ئۆکتۆبەری 1917. مەنشەفیکەکان بە ڕێژەی لەسەدا 10 بۆ لە سەدا 20 ئەندامی کرێکارییان هەبووە.  بێ گوومان پارت و ڕێکخراوی تریش هەبوون ئەوانیش ئەندامی کرێکارییان هەبووە . ئەنارکستەکانیش بە بڕی لە سەدا 5 کرێکاری پیشەسازی و کرێکارانی دیکەش کە زۆرترین چالاکییان لە پترۆگراد کرۆنشتاد و ئۆکرانیا بووە کە لایەنگریان بوون مەزەندەکراوە بە لە 5%ی کرێکاران.

ئەمەی کە ڕووی دا لە لە ڕوسیادا ڕووداوێکی مێژووییە کە حیزبی بەلشەفی توانی بزووتنەوەی چینی کرێکاران و جەماوەری ڕووسی بەکاربهێنێت و بەهۆیانەوە بگاتە پایەی دەوڵەت.

سێ:  شۆڕشی ئەڵمانیای 19181919

 لەو شۆڕشەدا ئەنجومەنی شۆڕشگێڕی کرێکاران لە سەرانسەری ئەڵمانیا دروست بوو کە ئامانجیان گۆڕینی سەرمایەداری بە کۆمارییەکی ئەنجومەن (“Räterepublik”) بوو، بەتایبەت لە هەندێك ناوچەی وەك باڤاریا کۆماری سۆسیالیستییان ڕاگەیاندو ئامانجیان ڕوخاندنی سەرمایەداری بوو بەڵام هەر زوو شکستی هێنا.

ژمارەی کرێکارانی ئەڵمانیای ئەو کاتە  کە زۆر لە ڕووسیا پیشەسازیتر بوو نزیکەی 12 بۆ 14 ملیۆن بوو کە زۆرێكیان دابەش بووبوون بەسەر سۆشیالدیمۆکرات کە گەورەترین ڕێکخراوی کرێکاران بوو،  پارتی سۆشیالدیمۆکرت-ی  نوێ و یەك دوو ڕێكخراوی تر کە نزیەکەی 6 بۆ 8 ملییۆن کرێکار لایەنگرانی ئەم پارت و ڕێکخراوانە بوون. ئەنارکستەکانیش کە وەکو ڕوسیا و ئیسپانیا بەهێز نەبوون کرێکارانی لایەنگری ئەمان لە 50 هەزار بۆ 150 هەزار کرێکار بوون .

چوار: شۆڕشی ئیسپانیا 19361937

توخم و لایەن شۆڕشگێڕەکانی ئەم شۆڕشە(CNT–FAI)ەکێتییە ئەنارکۆ-سندیکالیستەکانئێإ ئەی ئای-  لە ساڵی 1927 لە ئیسپانیا دروستبوون زۆر نزیك بوون لە سی ئێن تی یەوە هەروەها نقابەی گشتی کرێکاران کە لە ساڵی 1888 دروست بوو(UGT) (. ئەمان ئامانجیان هەڵوەشاندنەوەی سەرمایەداری و دەوڵەت بوو ئەوەندەشی بۆیان کرا کارگە و کێڵگە و وەسیلەکانی هاتووچۆ و گواستنەوەیان بەکۆمەڵ کرد. لەم شۆڕشەدا ئاشکرایە کە ئەنارکستەکان و توخمە سۆشیالیستەکانی دژە دەوڵەت و دەسەڵات ڕۆلی هەرە گەورەیان هەبوو کە بەشێکی زۆری کەتەلۆنیا و ئەراگۆن لە ژێر کۆنترۆڵی و ئەواندا بوو.  ئەمە گەورەترین هەوڵی چینی کرێکارە  ئەنارکیستییەکان بوو بۆ لەناوبرددنی سەرمایەداری لەو شوێنانەی کە سەرکەوتنیان تێدا بەدەست هێنابوو، بەڵام بەداخەوە لە لایەن هێزی یەکگرتووی فرانکۆ و ململانێی ناوخۆیی و شەڕەوە شۆڕشەکە شکستی هێنا.

قەبارەی چینی کرێکاریکارانی ئیسپانی  1936-1937 کە کەمتر پیشەسازی بوو بەراورد بە ئەڵمانیا و بەریتانیا ژمارەیان لە نێوانی 2.8 بۆ 3.2 ملیۆن کرێکار بوون. هەروەها بەشێکی زۆری دانیشتووانەکەی کرێکاری گوندنشین بوون کە بە کرێ کاریان دەکرد و جوتیارانی بێ زەوی بوون.  ژمارەی هەر هەموویان دەچووە 5.5 بۆ 6 ملیۆن کرێکار.

ئەندامانی سی ئێن تی لەناو کرێکاراندا لە نێوانی 1.5 ملیۆن بۆ 2 ملیۆن بوو واتە بەڕێژەی سەدی لە سەدا 70 بۆ 80ی کرێکاران بوون. هەروەها لایەنگرانیشیان زۆر بوو کە بەوان و ئەندامەکانەوە ژمارەیان لە نێوانی 2.5 بۆ 3 ملیۆن کرێکار بوون بە تایبەت لە کەتەلۆنیا و بەرشەلۆنا و ئاراگۆن و بەشێكیش لە مەدرید.

گەورەترین گروپی شۆڕشگێڕ لە نێو چینی کرێکارانداFAI (فیدراسیۆنی ئەنارکیستی) بوون کە 70 هەزار بۆ 100 هەزار  چەکداری هەبوو کە نزیکەی هەموویان کرێکار بوون.

پێنج: سۆڤێتاتەکانی 1919 ی هەنگاریا

لە هەنگاریا لە ساڵی 1919 دا  ئەنجوومەنی کرێکاران لەسەر دەستی  حزبە سۆسیالیستی و کۆمۆنیستەکاندا دامەزرا کە  ئامانجیان ڕووخاندنی سەرمایەداری و دروستکردنی کۆمارێکی سۆسیالیستی بوو. ئەمەش دروست بوو بەڵام تەنها 133 ڕۆژ دەوامی کرد دواتر لەلایەن هێزەکانی ڕۆمانیا و هێزی ناوخۆوە تێشکا.

قەبارەی چینی کرێکارانی هەنگاریا لە ساڵی 1919دا دوای جەنگی جیهانی یەکەم و داڕمانی نەمسا، کە بۆ ماوەیەکیش مەرجەرستانیان پێ دەوت، بەشە پیشەسازییییەکەی لە شارەکان ژمارەیان 800 هەزار بۆ 1 ملیۆن بوو . هەنگاریای ئەو کاتە هێشتا لە ڕووی کشتوکاڵییەوە باڵادەست بوو. ئەو کرێکارانەی کە لە کشتوکاڵ و کێڵگەی جوتیارانی  بێ زەوی، کاریان دەکرد ژمارەیان  1.5 – 2 ملیۆن بوون.  سیاسەتی زاڵ  لەوێ سیاسەتی  سۆسیالیست و کۆمۆنیستەکان بوو، ئەنارکستەکان کەم و ناڕێکخراو بوون لەوێ.

کرێکارەکان بەسەر کۆمۆنیستەکان و سۆشیالدیمۆکراتەکاندا دابەش بووبوون لە  سەرەتای  ساڵی 1919 دا پارتی سۆشیالدیمۆکرات 500 هەزار بۆ 600 هەزار ئەندامی هەبوو، بە کرێکاران و جوتیارانی بێ زەوییەوە هەر هەمووی دەچووە 800 هەزار بۆ 1 ملیۆن ئەندام .

هەرچیش پارتی کۆمۆنیستی هەنگاریا بوو لە ساڵی 1918 دامەزرا، لە ئازاری 1919دا بە فەرمی 30 هەزار بۆ 50 هەزار ئەندامی هەبوو بەڵام لەگەڵ کەمی ئەندامەکانیدا کاریگەری زۆری هەبوو.  ژمارەی ئەو کرێکارانەی کە لایەنگریان بوون 100 هەزار بۆ 150 هەرزار کرێکار بوون.

ئەنجامگیریی

لەم نموونانەی سەرەوە بە گوێرەی ئەو ئامارانە ئەوە دەردەکەێت کە ڕێکخراو و پارتی سۆشیالدیمۆکرات و پارتی بەلشەفی و سۆشیالیستەکان و نقابەکان و ئەنارکستەکان پێگەیەکی زۆر کارا و فراوانیان لەناو کرێکاراندا هەبووە.  ئاشکراشە کە ئەم پێگە و هێزە زۆرە لەناو چالاکییەکان و بزوتنەوەکانی ئەو لایەنانەدا ڕەنگی داوەتەوە و زۆر بەهێز بوون بۆیە توانیویانە هەژموونێکی گەورەیان لەسەر کرێکاران هەبێت.  بە ئاماژەکردن بەو ئامارانەی سەرەوە لە هەندێك وڵاتدا کرێکاران و ئەندامان و لایەنگرانی پارتەکان وا ئاوێتە بووبوون کرێکاران پارتەکان بوون و پارتەکانیش کرێکاران بوون.  ئەمەش ئاوای کردووە کە بزوتنەوەی کرێکارانی ئەو سەردەمە لە هەموو ئەو نمونانەی کە لە سەرەوە هێنامنەوە پاشکۆ و وابەستەی ئەو ڕێکخراو و پارتانە بوون کە لە سەرەوە ناونوسم کردون و بارگاوی بووبوون بە ئایدیا و پرنسپڵەکانی سۆشیالیزم و ئەنارکیزمیش تاڕادەیەك لە هەندێك شوێندا.

ئەی لە ئێستادا؟ ئەوەمان کە تۆزێك بە ئاگا بین یاخود کرێکار بین دەزانین کە کرێکاران و بزوتنەوەکەیان ئەوەند لاوازە کە تەنانەت ناتوانن بەرگری لەوانەش بکەن کە لە دوای ناوەڕاستی چەرخی پێشوودا بەدەستهێنراون.  ئیتر دەبێت قسە لەسەر داڕمانی سیستەم و هەڵوەشاندنەوەی کاری کرێگرتە چۆن بکەن ؟  ئاسان نەنەبوو کە ئامارێکی متمانەپێکرا و ڕونم دەستبکەوێت بۆ زانینی ژمارەی کرێکارە سۆشیالیست و کۆمۆنیست و ئەنارکستەکان لەناو ڕیزەکانی کرێکاران لەو وڵاتانەی کە ناوم لە سەرەوە هێنان بەڵام ئەوەی کە لەناو کڕیکارانی ئێستادا دەیبینین بە دەگمەن کەسانی هەڵگری  ئایدیای سۆشیالیستی یا ئەنارکسستی لە ناو ڕیزەکانیدا  بەرچاو دەکەوێت.

دەتوانین بڵێین بیناکردنی کۆمەڵی سۆشیالیستی لای خودی کرێکارانی ئێستا خەوە و لای ئەوانەشمان کە وادەزانین کە ئەوە ئەرك و وەزیفەی کرێکارانە خەیاڵە. 

Solidariedade com o povo do Sudão desde Liubliana

Solidariedade com o povo do Sudão desde Liubliana

Enquanto filiados à IFA, reproduzimos o comunicado abaixo e estendemos a nossa solidariedade ao povo sudanês.

Recebemos com tristeza a notícia da queda de Al-Fachar. Após os massacres e os deslocamentos, o horror não cessa no Sudão. A guerra entre diferentes forças armadas autoritárias pelo controle do território é um dos maiores conflitos militares ainda em curso no mundo. Este massacre causou mais de 150.000 vítimas, o deslocamento de mais de 10 milhões de pessoas e uma fome generalizada, violações, doenças… Para sobreviver, a população sudanesa tentou se organizar e criou comitês revolucionários.

Essas iniciativas foram reprimidas pelos militares com detenções, torturas e assassinatos de nossos companheiros. Compartilhamos com vocês o apelo de Ali Abdel Moneim, do grupo anarquista do Sudão: «Nós, os membros do Grupo Anarquista do Sudão, perdemos companheiros; alguns de nossos membros ficaram feridos e outros morreram; outros enfrentam o perigo iminente da guerra. Nossas famílias sofrem com fome, falta de remédios e falta de alimentos. Acreditamos no anarquismo em uma terra onde a autoridade domina tudo, e lutamos para defender a nós mesmos, nossa ideia e nossa unidade. Hoje precisamos de vocês: estendam a mão e nos apoiem para que possamos resistir às autoridades e aos janjaweed.»

Como anarquistas, os membros da IFA reunidos em Liubliana para uma CRIFA queremos expressar nosso apoio ao povo sudanês oprimido. Nossos pensamentos estão com os caídos que se defenderam. Esses companheiros lutaram para defender uma vida melhor e pagaram o preço. Esta guerra é como todas as outras, todas elas devem ser denunciadas e abandonadas. Como anarquistas, faremos tudo o que estiver ao nosso alcance para apoiar as vítimas dos conflitos e nos opor a esta situação. Nosso antimilitarismo e nosso ativismo contra a guerra superam fronteiras e mares.

“Que a revolução perdure, como uma adaga envenenada no coração dos tiranos”.

Comitê de Relações da Internacional de Federações Anarquistas,
Liubliana, 2 de novembro de 2025

Solidaridad con el pueblo de Sudán desde Liubliana

Solidaridad con el pueblo de Sudán desde Liubliana

Recibimos con tristeza la noticia de la caída de Al-Fachar. Tras las matanzas y los desplazamientos, el horror no cesa en Sudán. La guerra entre diferentes fuerzas armadas autoritarias por el control del territorio es uno de los mayores conflictos militares aún en curso en el mundo. Esta matanza ha causado más de 150 000 víctimas, el desplazamiento de más de 10 millones de personas y una hambruna generalizada, violaciones, enfermedades… Para sobrevivir, la población sudanesa intentó organizarse y creó comités revolucionarios.

Estas iniciativas han sido reprimidas por los militares con detenciones, torturas y asesinatos de nuestros compañeros. Compartimos con vosotrxs el  llamamiento de Ali Abdel Moneim, del grupo anarquista de Sudán: «Nosotrxs, lxs miembrxs del Grupo Anarquista de Sudán, hemos perdido compañerxs; algunxs de nuestrxs miembrxs han resultado heridxs y otrxs han muerto; otrxs se enfrentan al peligro inminente de la guerra. Nuestras familias sufren hambre, falta de medicinas y falta de alimentos. Creímos en el anarquismo en una tierra donde la autoridad lo domina todo, y luchamos para defendernos a nosotros mismos, nuestra idea y nuestra unidad. Hoy os necesitamos: tendernos la mano y apoyarnos para que podamos resistir a las autoridades y a los janjaweed».

Como anarquistas, lxs miembrxs de la IFA reunidxs en Liubliana para una CRIFA queremos expresar nuestro apoyo al pueblo sudanés oprimido. Nuestros pensamientos están con lxs caídxs que se defendieron. Esxs compañerxs lucharon por defender una vida mejor y pagaron el precio. Esta guerra es como todas las demás, todas ellas deben ser denunciadas y abandonadas. Como anarquistas, haremos todo lo posible por apoyar a las víctimas de los conflictos y oponernos a esta situación. Nuestro antimilitarismo y nuestro activismo contra la guerra superan las fronteras y los mares.

«Que la revolución perdure, como una daga envenenada en el corazón de lxs tiranxs».

Comité de Relaciones de la Internacional de Federaciones Anarquistas,

Liubliana, 2 de noviembre de 2025

IFA statement on the situation in Sudan

IFA statement on the situation in Sudan

See background information on IFA website: https://i-f-a.org/2025/04/15/article-about-anarchism-in-sudan/

Solidarity with people in Sudan from Ljubljana, joint statement of the CRIFA delegate meeting of the International of Anarchist Federations that took place in Slovenia, 2/11/2025.

We received the news of the fall of Al-Fachar with sorrow. After the killings and the displacings, horror never stops in Sudan.

The war between different autoritarian armed forces for control of the territory is one of the largest military conflicts still ongoing in the world. This butchering caused more than 150,000 victims, the displacement of more than 10 millions and widespread famine, rape, diseases…

In order to survive, the Sudanese population tried to organize and created Revolutionary Commitees. These initiatives have been repressed by the military with arrests, torture and killing of our comrades.

We share to you the appeal of Ali Abdel Moneim from the Anarchist group in Sudan :
“We in the Anarchist Group in Sudan have lost comrades; some of our members were injured and some died; others face the imminent danger of war. Our families suffer from hunger, lack of medicine, and lack of food. We believed in anarchism in a land where authority is everywhere, and we fought to defend ourselves, our idea, and our unity. Today we need you – reach out your hands to us and stand with us so we can resist the authorities and the Janjaweed.”

As anarchists, members of the IFA gathered in Ljubljana for a CRIFA we want to address our support to the sudanese people who’s oppressed. Our thoughts go to the fallen ones that defended themselves. Those comrades fought to defend a better life and payed the cost.

This war is like every other, all to be denounced and deserted. As anarchists we will try our best to support the victims of conflicts and to oppose this situation. Our antimilitarism and antiwar activism overcome the borders and the seas. “May the revolution endure — a poisoned dagger in the hearts of tyrants. “

The Committee of Relations of the International of Anarchist Federations (CRIFA), Ljubljiana 2 November 2025

Solidarietà con la popolazione in Sudan da Ljubljana

Solidarietà con la popolazione in Sudan da Ljubljana

Abbiamo ricevuto con dolore le notizie della caduta di Al-Fachar. Dopo le stragi e le deportazioni, gli orrori non non si fermano in Sudan.
La guerra tra differenti forze armate autoritarie per il controllo del territorio è uno dei più vasti conflitti militari ancora in corso nel mondo. Questo massacro ha causato più di 150000 vittime, l’esodo di più di 10 milioni di persone, carestia diffusa, stupri, malattie.
Per sopravvivere la popolazione sudanese ha cercato di organizzarsi e creare Comitati Rivoluzionari. Queste iniziative sono state represse dai militari con arresti, torture e omicidi che hanno colpito anche i nostri compagni.

Condividiamo con voi l’appello di Ali Abdel Moneim del Gruppo Anarchico in Sudan:

“Noi, il Gruppo Anarchico in Sudan abbiamo perso dei compagni; alcuni dei nostri membri sono stati feriti e altri sono morti; altri affrontano il pericolo imminente della guerra. Le nostre famiglie soffrono la fame, la mancanza di medicine e di cibo. Abbiamo creduto nell’anarchismo in una terra in cui l’autorità è ovunque, e abbiamo combattuto per difenderci, per difendere la nostra idea e la nostra unità. Oggi abbiamo bisogno di voi – tendete le vostre mani verso di noi e state al nostro fianco, in modo che possiamo resistere alle autorità e ai Janjaweed.”

Come anarchici, membri dell’Internazionale di Federazioni Anarchiche, riuniti a Ljubljana per una CRIFA, vogliamo rivolgere il nostro supporto alla popolazione sudanese che è oppressa. I nostri pensieri vanno a chi è caduto difendendosi. Questi compagni hanno lottato per difendere una vita migliore e ne hanno pagato il costo.

Questa guerra è come le altre, da condannare e disertare. Come anarchici cercheremo di supportare al meglio le vittime dei conflitti e di opporci a questa situazione. Il nostro antimilitarismo e l’opposizione alla guerra supera i confini e i mari.

“Possa la rivoluzione perdurare – come un pugnale avvelenato nel cuore dei tiranni. ”

La Commissione di Relazioni dell’Internazionale di Federazioni Anarchiche, Ljubljiana 2 November 2025

هەزاران لە شەقامەکانی شاری بێلێم، بەرازیل، ناڕەزایی و داخوازییان  دەربڕی

16/11/2025

بە سەدەها هەزار کەس دوێنێ لە دەرەوەی هۆڵی کۆبوونەوەی لەوتکەیی   Cop30 ناڕەزییان دەربڕی سەبارەی بە گرفتی سووتەمەنی بەردینی کە وەکڕ ڕێپێوانێکی گورە بەڕێوە چوو داوایان لە حکومەتەکان کرد تاکو بە تەنگ پرسی کەشوهەوا بێن لەبەر ئەوەی چی تر بەشەرییەت ناتوانێت لە بەرانبەریدا شتێکی ئاوا بکات و دەستەووەستان دەمێنێتەوە.

شەقامەکانی بێلێم  دوێنێ شەممە بە دروشمی جوان و ڕەسەن و گۆرانی کلاسیکی بەڕازیلی و داوای دادپەروەری ژینگەیی دەکرا و دەنگی دایەوە، کاتێک کە ئەم ئاپوورایە ڕێپێوانیان کرد بۆ داوای کردەوەی بەپەلە سەبارەت بە قەیرانی کەشوهەوا و سروشت. چالاکوانان لە سەرانسەری جیهانەوە هاتبوون و لە شاری میوانداری ئەمازۆنی COP30 کۆبوونەوە و داوای لە دانوستانکاران کرد کە زیاتر کار لەسەر ئوە پرسەیە بکەن تاکو خەڵکی هیوای زیاتری بە کۆبوونەوەکان هەبێت .

ڕاکیل واپیچانا بۆ بەشداریکردن لە ڕۆرایما نۆ کاتژمێر بەڕیوەبوو، تابلۆیەکی هەڵگرتبوو کە لەسەری نووسرابوو: “با خەبات بکەین. من لێرەم بۆ گەلەکەم و خاکەکەم و ڕووبارەکانمان و باوباپیرانمان، بەردەوام هەڕەشەی کانگا و بازرگانی کشتوکاڵی و لەشکرکێشی وشکانیمان لەسەرە، دەبێت شەڕ بۆ مانەوەمان بکەین.”

هێلێنا ڕامۆس چالاکوان لە هاوپەیمانی ڕێکخستنی بنەڕەتی بەڕازیلی ئامازۆنیا دا وتی: “ئێمە بەو پەیامەوە هاتووین کە پێویستمان بە دارایی کەشوهەوا هەیە بۆ ئەو کەسانەی لە ئەمازۆن دەژین.”

ناڕەزایی دژ بە سەرۆکی مەکسیکۆ لە لایەن نەوەی زێدەوە، نەوەی Z  

16/11/2025

لە ڕۆژی یەکی ئەم مانگەدا ، نۆڤەمبەر ، سەرۆکی شارەوانی شاری Uruapan’ کارلۆس ئەلبێرتۆ مەنزۆر تیرۆر کرا ، لای خەڵکی هۆکاری تیرۆرکردنەکەی بە ڕاگەیاندنی جەنگ دژ بە مافیاکانی مادە هۆشبەرەکان دازانرێت . 

ئە م تیرۆرە بە هەزاران کەسی دوێنێ شەمە ، 15 ی مانگ، لە شاری مەکسیکۆ هێنایە سەر شەقام دژ بە  سەرۆکی مەکسیکۆ، دواتر لە بەردەم کۆشی نەتەوەییدا کە خودی سەرۆک لەوێدا دەژی خڕبوونەوە و دەیانویست هێڵی ئاسایشی پۆلیس بشکێنن

ڕۆزا ماریا ئەڤیلا، بریکاری خانووبەرەی تەمەن 65 ساڵ کە لە ویلایەتی میچۆاکانەوە هاتبوو بۆ بەشداریکردن ، دەڵێت: “ئەو پیاوێک بووە کە ئەفسەری دەناردە ناو شاخەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانباران، ئەو بوێری ئەوەی هەبوو ڕووبەڕوویان ببێتەوە.”

لەبەرگریکردنی پۆلیس لە سەرۆك و  کۆشکەکە و بەکارهێنانی توندووتیژی خۆپیشاندەران هاواریان دەکرد بە سەریاندا و دەیانوت ، ” دەبوو بەم شێوەیە بەرگریتان لە کارلۆس مانزۆ بکردایە و بتانپاراستایە “

 لە خۆپشاندانەکەدا 120 کەس بریندار بوون کە زیاتر لە 100 کەسیان پۆلیس بوون .

ناکرێت هیوامان بە Cop 30 هەبێت کە بە قازانجی ژینگە و وڵاتانی هەژار  بگەڕێتەوە

15/11/2025

هۆکاری زۆر هەیە کە ئەم کۆنفرانسەش وەکو هەموو کۆنفرانسەکانی پێشتر نەبنە هۆی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە پاراستنی ژینگە و خەڵکە هەژارەکە .  ئەو هۆکار و بەڵگەنەش زۆرن. بۆ نموونە:

شانزە ساڵ لەمەوبەر، لە لوتکەی کەشوهەوا لە کۆپنهاگن، وڵاتانی دەوڵەمەند و پیسکەر بەڵێنیان دا کە تا ساڵی ٢٠٢٠ ساڵانە ١٠٠ ملیار دۆلار (٧٦ ملیار پاوەند) دابین بکەن بۆ ئەوەی وڵاتانی هەژارتر بتوانن دەردانی گازی ژەهراویەکانیان کەم بکەنەوە و خۆیان لەگەڵ جیهانێکی گەرمتردا بگونجێنن. ساڵی ڕابردوو ئامانجێکی نوێیان دانا کە تا ساڵی 2035 ساڵانە 300 ملیار دۆلار (227 ملیار پاوەند) بێت. بەڵام بەدواداچوون بۆ ئەوەی بەڕاستی لە ژێر ئاڵای دارایی کەشوهەوادا ئەژمار دەکرێت، لە مێژە پڕ بووە – هەندێک لە پسپۆڕان بە “ڕۆژئاوای کێوی” ناویان ناوە لە پێناسە ناڕوونەکان، پڕۆژەی جێی پرسیار و ژمێریاری هەڵئاوساو. بەپێی شیکارییەکانی ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (OECD) کە بە شێوەیەکی بەرفراوان ئاماژەی پێکراوە، وڵاتە دەوڵەمەندەکان بەڵێنی سەرەتایی خۆیان شکاند بەڵام دواکەوتووە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئاستی ئامانجەکەیان گەیاندە ئامانج، کاتێک پابەندبوون بە ١١٦ ملیار دۆلار (٨٨ ملیار پاوەند). ئۆکسفام، ڕێکخراوێکی خێرخوازی کە بەدواداچوون بۆ ئەو پارەیە دەکات بەڵام زیاتر ڕەخنە لە چۆنیەتی ژماردنی قەرزەکان دەگرێت، مەزەندە دەکات کە لەو ساڵەدا تەنها 95.3 ملیار دۆلار (72 ملیار پاوەند)یان کۆکردۆتەوە – و بەهای هاوتای یارمەتییەکان بە کەمتر لە 35 ملیار دۆلار (26.5 ملیار پاوەند) دەزانێت.

شیکارییە نوێیەکان دەریانخستووە کە زیاتر لە 1600 لۆبیستی سووتەمەنی بەردینی ڕێگەیان پێدراوە بچنە ناو دانوستانەکانی کەشوهەوای Cop30 لە ‘بێلێم’ [ ئەو شوێنەیە لە بەرازیل کە کۆبوونەوەکەی لێیە] ، کە ژمارەیەکی بەرچاویان لە شاندی هەموو وڵاتێک زیاترە جگە لە بەڕازیلی میواندار.

 بەپێی شیکارییەکانی هاوپەیمانی   (KBPO) ، گەورە کۆمپانیا پیسەکەران بۆ دەرەوە، ی لە هەر 25 بەشداربوویەکی ئەمساڵ لە لوتکەی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێکیان لۆبیکارێکی سووتەمەنی بەردینییە، ئەمەش پرسیاری جددی سەبارەت بە گرتنی کۆمپانیاکان و متمانەپێکراوی دانوستانەکانی ساڵانەی سیاسەتەکان دەوروژێنێت.

ژمارەی نوێنەرایەتی ئەمساڵ بە ڕادەی لە  12%  لە چاو دانوستانەکانی ساڵی ڕابردووی کەشوهەوا چووەتە سەرەوە کە لە باکۆی ئازەربایجان بووە.  گەورەترین چڕبوونەوەی لۆبیکارانی سووتەمەنی بەردینی لە Cop لەوەتەی KBPO بۆ یەکەمجار دەستیکردووە بە ئاشکراکردنی بەشداری پیشەسازی لە ساڵی 2021.

هاوکاتیش ئەگەر بە گوێرەی ژمارەی بەشداربووان ئەو حسابە بکرێت ژمارە گشتییەکەی ئەمساڵ کەمترە لە Cop29 لە باکۆ (1,773) و Cop28 لە دوبەی (2,456)، ئەویش لەبەر ئەوەی ژمارەی بەشداربووانی ئەمساڵ کەمترە لە ساڵی پار و پێشتریش.

پیشەسازی سووتەمەنی بەردینی کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە و کە لە هەمان کاتدا ڕێگری لە کردەوەی مانادار بۆ کەشوهەوا دەکات، نزیکەی 60% زیاتر تێپەڕاندووە بۆ Cop30 وەرگرتووە لە چاو 10 وڵاتی زۆرترین زیانلێکەوتووی کەشوهەوا بە کۆی گشتی (1061) لۆبیچین، بەپێی شیکارییەکانی KBPO، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 450 ڕێکخراو.

تێکچوونی کەشوهەوا لە پەرەسەندندایە. لە پێش Cop30، سەدان کەس بوونە قوربانی دوای ئەوەی دوو زریانی بەهێز کەمتر لە هەفتەیەک لەیەکتر لە فلیپین وێرانکارییان دروستکرد – وڵاتێک کە تەنها ئەمساڵ 21 زریانی بەرچاوی لێکەوتووەتەوە. لۆبیستەکانی سەر بە سووتەمەنی بەردینی بە ڕێژەی نزیکەی 50 بە 1 لە نوێنەرانی فەرمی فلیپین زیاترن، ئێرانیش کە وشکەساڵییەکی توند ڕووبەڕوی بووەتەوە  دەتوانێت حکومەت ناچار بکات تارانی پایتەخت چۆڵ بکات.

نێریشا بالدێڤو لە کۆمپانیای دۆستانی زەوی ئەفریقا دەڵێت: “لە هۆڵەکانی

ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا [UNFCCC ]  تا زەوی و خاکەکانمان، کۆمپانیاکانی سووتەمەنی بەردینی کۆمەڵگا و ژینگەکەمان تێکدەدەن، کەچی فەرشی سوور بۆ هەزاران لۆبیست درێژکراوەتەوە بۆ ئەوەی بە کۆریدۆرەکاندا بگەڕێن.”

هەفتەی ڕابردوو ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرای کرد کە 57%ی سەرجەم بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە ساڵی ڕابردوودا لە 90 کۆمپانیای سووتەمەنی بەردینیەوە هاتووە کە لە ساڵی 2021 تا 2024 ژمارەیەکی بەرچاو لۆبیستیان بۆ دانوستانەکانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە. لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییەی کۆمپانیای دریڵد میدیا دەریخستووە کە کۆمپانیا نەوتییەکان بە هاوکاری حکومەتی ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا قۆناغی نێودەوڵەتی کەشوهەوایان هەڵبژارد، ئەمەش کاریگەری لەسەر داڕشتنی دواجاری ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (UNFCCC) لە ساڵی 1992، و هەموو کۆنفرانسی لایەنەکانی (Cop) لەو ڕێککەوتنە لەو کاتەوە.

پیم سولیڤان-تایلیۆر لە هاوپەیمانی کەشوهەوای لاوانی بەریتانیا دەڵێت: “لەکاتێکدا گەلانی ئەسڵی وڵاتەکە لەناو خۆدا هەوڵیان دەدا و خەباتیان دەکرد بۆ چوونە ناو کۆنفرانسەکە، لۆبیکارانی سووتەمەنی بەردینی بە ئازادی هاتنە ژوورەوە. نەوەی من شایەنی سیاسەتەکانی گواستنەوەی دادپەروەرانە کە ڕەنگدانەوەی ئەوەی مرۆڤ و هەسارەکە پێویستیانە، نەک ئەوەی کە قازانجی پیسکەران داوای دەکەن.” “UNFCCC پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە.” ئیڤۆن یانێز لە کۆمەڵی Acción Ecológica [Ecological Action]، گروپێکی ژینگەیی قازانج نەویست لە ئیکوادۆر دەڵێت: “کۆمپانیاکانی سووتەمەنی بەردینی بەردەوامن لە بردنی ئێمە بەرە و کۆتایی کەشوهەو خراپیا. ئەمڕۆ لەبری گواستنەوە بۆ کۆمەڵگاکانی دوای نەوت، دەیانەوێت هەر دوا دڵۆپێک لە سووتەمەنی بەردینی دەربهێنن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە خۆراکدان بە سیستەمی سەرمایەداری و شەڕ و جینۆسایدییەکان.”

پزیشکە مقیمەکانی ئینگلتەرە لە ئەمڕۆوە بۆ 5 ڕۆژ دەستیان بە مانگرتن کرد

14/11/2028

مانگرتنی ئەم هەزاران پزیشکە لە ئینگلتەرە بۆ زیادکردنی مووچەکەیانە بە ڕێژەی لە سەدا 26 کە کرێی سەعاتێکی کارکردنیان لە ئێستادا پێش داشکانی باج تەنها 18 پاوەندە. 

گەرچی ئەم ڕێژەیە بەچاو بەرز دەنوێنێت بەلام لەبەر ئەوەی کە هەڵئاوسانی دراو بەرزە و نرخی پێداویستییەکانی ژیان زۆر هەڵکشاوە و لە مانگی یەکەمی ساڵی داهاتووەوە بەرزتریش دەبێتەوە، داواکردنی بڕی ئەم پارەیە بەو شێوەیە بەرز نییە.  

 مانگرتنەکە لە سەعات 7 ی ئەم بەیانییەوە، ڕۆژی چوارشەمە،  دەستی پێکردووە، ئەمەش لە مانگی ئازاری ساڵی 2023 وە سیازدەهەمین مانگرتنیانە ، دوا مانگرتنیان مانگی تەموزی ئەمساڵ بوو.