هەڤپەیڤینی گروپی(Graswurzelrevolution) لەتەك سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان / 5

بەشی پێنجەم

بە بۆچوونی ئێمە ئەمانە هۆیەکانی ناکاممانەوەی بزووتنەوەی گۆرانخوازی خەڵکی و کەوتنە ژێر کارایی ڕامیارە دەسەلاتخوازەکانن:

یه‌كه‌م: وەك پێشتر باسمان کرد، کۆمەڵگەی کوردستان، تائیستاش لە ژێر کارایی پاشماوەی جەنگەکاندایە و ڕۆڵی سەرەکی و یەکلایگەرەوەی میلیشیا و پارتە ڕامیارییەکان لە سەردەمەکانی جەنگزەدەییدا، وایکردووە، کە بزووتنەوەی جەماوەری کەمتر بتوانێت ڕیزی خۆی لە پارتە ڕامیارییەکان بەگشتی و لایەنە پارلەمانتارییەکان جیابکاتەوە و ڕیزی سەربەخۆی خۆی بپارێزیت. هەر لەبەر ئەوە هەردەم زەمینەی خۆشباوەڕیی و پاشکۆگەری بۆ هێزە ڕامیارییەکان تێدا بەهێز ماوەتەوە.

دووەم: ئەو بەشەی کە لەژێر کارایی سۆشیالیزمی دەسەلاتخوازانەدایە، بە هەمان شێوەی لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆنی ڕیفۆرمخوازی پارلەمانی، چاویان بڕیوەتە هێزی دەرەوەی خۆیان و چاوەروانی گۆرانی سەرەوخوارن، واتە ناکۆکییەك لە ئاراستە و شێوە کارکردی ئۆپۆزسیۆنی پارلەمانی و چەپدا نییە.

سێیەم: لەبەر ئەو هۆیانەی پێشتر، جەماوەر نەیتوانیوە بە شێوازە کارا و شۆڕشگێڕەکانی خەباتی ڕۆژانە ئاشنابێت، ئەمەش بووەتە هۆی ڕێگری لە گەشتن بە هوشیاری سەربەخۆبوون (ئۆتۆنۆمبوون) و ئاوڕدانەوە لە خەباتی ئابووریی و مانگرتنی گشتی و هەڵخڕاندنی کۆمەڵگە.

چوارەم: نەبوونی هوشیاریی چینایەتی لەمەڕ جیاوازی بەرژەوەندی جەماوەر بەرامبەر هێزە ڕامیارییەکان و دەسەلاتداران، وایکردووە، کە خەباتی ئابووریی و کۆمەڵایەتی لە ئاستێکی زۆر لاوازدا بێت و ئەمەش دیسانەوە هۆکاری دروستنەبوون و پەینەبردنە بە پێداویستی ڕێکخراوە سەربەخۆ شۆڕشگێڕە جەماوەریی و پیشەییەکان. هەر ئەمەشە کە ئاوای کردووە، میری و پارتە ڕامیارییەکان بە چەپ و ڕاستەوە، بتوانن بە ئاسانی لە دروستکردنی ڕێکخراوە زەرد و پاشکۆکاندا لاسایی ڕژێمی پێشوو بکەنەوە و سوود لە زەمینە ئامادە و بەجێماوەکانی ئەو سوونەتە وەربگرن.

پێنجەم: کاتێك کە جەماوەری ناڕازی بەو مەیدانە کاراییانەی خەبات، واتە مەیدانی ئابووریی و کۆمەلایەتی ئاشنا نەبێت و پێشینەی نەبێت و لای نەبووبێتە سوونەت، ئەوا تەنیا بوارێك کە نارەزایەتییەکان تێیدا چەق دەبەستن، بواری ڕامیارییە و لەوێشدا پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ناو پارلەمان و دەرەوەی پارمان، خاوەنی کادیر و قسەگەرانی کارامەن و وەك دیتمان بە کەمترین ماوە، توانییان و دەتوانن، بزووتنەوەکان و ناڕەزایەتییەکان، بەلاڕێدا بەرن.

جیاوازی ئێمە لەتەك چەپ و ڕێکخراوە میریی و نامیرییەکانی بەناو جەماوەری، لێرەدا دەردەکەوێت، کە ئێمە لە بری خۆشباوەڕی بە بەشداری پارلەمانی و چەقەچەقی دەستەبژێرانە و چاوبڕینە دەسەڵات، وەك ئامرازی گۆرانکاری سەرەوخوار لە کۆمەڵگە و بەرێوەبەرایەتیدا، پێ لەسەر خەباتی ئابووریی، ڕێکخستنی سەربەخۆ و خۆکرد، ڕێکخستنی ناهیراشی (زنجیرە یا تۆڕی ئاسۆیی) و پشتبەستوو بە بنەما فیدراتڤەکان، لەبەرچاوگرتنی ڕێکخراوە جەماوەرییە سەربەخۆکان زیاتر لە ڕێکخستنێکی داواکاریی، بەڵکو لەبەرچاوگرتنیان وەك فێرگەی پەروەردەکردنی مرۆڤی کۆمەڵگەی ئازاد و ئامرازی بەڕیوەبەرایەتی و جێبەکردنی کاروبارەکانی کۆمەڵگەی ئەنارکی (سۆشیالیستی ئازاد). هەروەها ڕێکخستن و پێکهێنانی ئەنجومەن و کۆمونە و هەرەوەزییە گەڕەکیی و گوندیی و لۆکالێیەکان و گرێدانەوەیان لە فێدراسیۆن و کۆنفێدراسیۆنەکاندا لە پێش و پاشی ڕووداوەکاندا، بەپێچەوانەی ئاکسیۆنگەرەکان و سیتواتسیۆنچییەکان، کە تەنیا لە هەوڵی قۆستەنەوە و زاڵبوون بەسەر بزاووتنەوەکاندان، ئێمە مانگرتن و خۆپیشاندانی کتوپڕ و دەسبەسەرداگرتنی ناوەندەکانی کار و خوێندن و فەرمانگە و دەزگەکان لە بارودۆخی گونجاو و هەڵچوونە گشتییەکاندا و ڕێکخستنەوەیان لەسەر شێوازی کۆبوونەوەی گشتی و بەڕێوەبەری هەرەوەزی و بڕیاردانی ئازاد، بە شێواز و ئەڵتەرناتیڤی گونجاو دەبینین.

جیاوازییەکانی “لیستی گۆران” و بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی 2006 بەم لاوە، بەتایبەت خۆپیشاندانەکانی فێبریوەری و دواتردا :

یەکەم: داواکاری سەرانی ئەم لیستە (لیستی گۆڕان)، وەك کۆنە ئەندامانی پارتە دەسەلاتدارەکان، سەرەتا ڕیفۆرمی ناو سەرکردایەتی پارتەکانیان بوو و پاشان بە ناچاری و بەهۆی دەرپەراندنیان، کەوتنە داخوازی ڕیفۆرمی ناو ڕیزەکانی پارتەکانیان و دواتر لە ژێر کارایی بزووتەنەوەی خەڵکیدا و بۆ کەمڕەنگکردنەوەی بزووتنەوەکە، داخوازی نەهێشتنی گەندەڵییان بەرزکردەوە، کە ئەمەش لە داواکردنی بەشە تاڵانی زیاتر، هیچی دیکە نەبوو.

دووهەم: سه‌ركرده‌كانی ئه‌م بزووتنەوەیه‌ یا به‌شێكی زۆریان خۆیان له‌ یه‌كێتی نیشتامانییه‌وە هاتوون، ئه‌مانیش تا ئه‌و‌ كاته‌ی كه‌ له‌ ئەوان جیابوونه‌ته‌وه‌ له گه‌نده‌لی و هه‌بوونی نادادپەروەری کۆمەڵایەتی و کوشتوکوشتاردا به‌رپرسیاربوون و بگره‌ خۆشیان گه‌نده‌ڵبوون و هەن.

سێیەم: ئه‌م لیستە یا لایەنە پارلەمانییە، پێگه‌ و هێزی هه‌ر له‌ شاری سلێمانی و شارۆچكه‌ و‌ دێهاته‌كانی دەوروبەریدایە، كه‌مێكیش له‌ كه‌ركووكدا هه‌ن، له‌ شاره‌كانی وه‌كو هه‌ولێر و دهۆك و شارۆچكه‌كانی دیکەدا كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدان یا هه‌ر نین یا زۆر زۆر لاوازن. دیاره‌ ئه‌مه‌ش هۆی سه‌ره‌كی خۆی هه‌یه‌، كه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌یان ده‌سه‌ڵاتی پارتییه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی دڕنده‌ و خێڵه‌كییه ڕێگره‌ له‌ هه‌بوونی هه‌موو ده‌نگێك و ڕه‌نگێكی جیاواز‌، هاوکات سەرانی ئەو لیستەی کە بەنێوی ئەو بزووتنەوە دروستبوون، ناوچەگەرن.

چوارەم: ئه‌م لیستە سەراپای كه‌یسه‌كه‌ی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی دروست کردووە و بۆ به‌ڕێوه‌بەرایەتی کۆمەڵگەی كوردی هیچ ئەلتەرناتیڤێکی جیاوای نییه‌. وه‌كو ئێوه‌ش ده‌زانن، گه‌نده‌ڵی كه‌یس نییه‌ و به‌ گۆڕینی ده‌موچاوه‌كان و ده‌ستاوده‌ستكردن به‌ ده‌سه‌ڵات، گه‌نده‌ڵی بنه‌بڕ ناكرێت. گه‌نده‌ڵی خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ كه‌ به‌ته‌واوی ‌به‌ شێوازی ده‌سه‌ڵات (شێوەی بەڕێوەبەرایەتی) و پێکهاتەی کۆمەڵگە كه‌ له‌سه‌ر بناخه‌ی خاوەندارییەتی تایبه‌تی و شێوازی کرێگرتەیی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌یه‌ گرێدراوه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ خزمه‌تی سوود و قازانج و كه‌ڵه‌كه‌كردنی پاره‌ و سه‌رمایه‌داریدان.

به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێین كه ئه‌م ئۆپۆزسیۆنە پارلەمانییەی کە بەناوی بزووتنەوە ناڕازییەکەوە قسە دەکات و خۆی نیشاندەدات، كارایی له‌سه‌ر بارودۆخه‌ ڕامیاریه‌كه‌ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ واتای ئه‌وه‌ نییه‌، كه‌ كارایی سه‌ره‌كی له‌ سه‌ر کۆمەڵگەكه‌ و بار و ژیانی تاكی ناو کۆمەڵگەكه‌وه‌ ده‌بێت.

پێنجەم: لە ڕووی ئابووری و پلانی ڕێکخستنی ژێرخانی ئابوورییەوە، لە بەرامبەر پلان و پرۆسێسی پارتییکردنی کەرتە گشتییەکان، تەنیا داوای بەشی زیاتر دەکەن و هیچ پلان و ئەڵتەرناتیڤێکیان دژ بەو ڕەوتە نییە، ئەوەش لەبەرئەوەی کە ئەوانیش وەك پارتە دەسەلاتدارەکان پاڵپشتی پرۆسێسی تایبەتکردنەوەی کەرتە گشتییەکانن، کە هێنانەدی خاڵی سەرەکی پیادەکردنی پلانە ئابوورییەکانی نیئۆلیبرالیزمە لە ناوچەکەدا. بە ئاشکرا لە راگەیاندنی ئەو لیستەدا و لێدوانەکانی سەردەمی دەنگدانەکاندا دەردەکەوێت، کە لۆمەی کەم بەشی کۆمپانییەکەیان “کۆمپانیای وشە”یە، لەچاو چەپاوڵ و بەشەتالانی کۆمپانییەکانی “نۆکان – هی یەکێتی” و “کۆڕەك – هی پارتی” و زۆرێکی دیکە.

شەشەم: لە ڕووی ڕامیارییەوە، هیچ لارییەکانیان لە وابەستەیی هەرێمی کوردستان و عیراق چ وەك وڵات و چ وەك بەرێوەبەرایەتی بۆ ئەمەریکا و بریتانیا و هاوپەیمانیان نییە و بەڵکو زیاتریش پێ لەسەر خاتەرجەمی داگیرگەران دادەگرنەوە، هیچ ڕەخنە و گلەییەکیان لە پلانە ئابووریی و سەربازیی و ڕامیاریی نیئۆلیبرالەکان لە ناوچەکەدا نییە.

حەوتەم: لە ڕووی سیستەمی بەرێوەبەرایەتی و کارگێڕییەوە، زیاتر پێ لەسەر سیستەمی پارلەمانی و دێمۆکراتی نوێنەرایەتی و میرایەتی تەکنۆکراتەکان دادەگرن و تەکنۆکراتخوازییان، دەکرێت بە تەنیا جیاوازییان لەتەك پارتە دەسەڵاتدارەکان دابنرێت.

هەشتەم: لە ڕووی پەروەردە و فێرکردنەوە، لە باشترین باردا ئەوەیان دەوێت، کە ئەمڕۆکە لە ئەوروپا هەیە و ئەوەی کە کەوتووەتە بەر ناڕەزایەتی خوێنداکاران و کۆمەڵگە. ئەوان نەك خوازیاری سیستەمی ئازادیخوزانەی پەروەردە و خوێندن نین، بەڵکو هەردەم دەستخۆشی و خۆشبینی خۆیان بۆ پارەییکردنی خوێندن دەردەبڕن.

نۆهەم: لە بواری بیمەی دەرمانی و خزمەتگوزاری گشتی و بوژانەوەی کەرتی کوشتوکاڵیییەوە، هیچ لارییەکانیان لە پلانەکانی نیئۆلیبرلەکان لە عیراقدا نییە و زۆر شتی دیکەش..

ئەگەر ئەم لیستە و هاوپەیمانەکانی زۆر دڵسۆزانە بە بەڵێن و پاگەندەکانیان ڕاوەستن، هەرچەندە تائیستا هەر پێچەوانەکەمان دیتووە، ده‌شێت گۆڕانكاری ڕواڵەتی ڕوبدات، گه‌نده‌ڵی ‌یاسایی بكات، له‌ هه‌ندێك شوێندا خه‌ڵكی كارامه‌ له‌ پایه‌ و پله‌كاندا دا بنێت، ده‌ستدرێژی پارته‌كان له‌ ده‌وڵه‌ت، واته‌ ته‌ده‌خولكردنیان، كورت بكاته‌وه‌، جۆرێك له‌ ئازادی لیبراڵیانه‌ هه‌بێت و دروست بكات. واته‌ له‌وپه‌ڕی باردا ڕه‌نگه‌ نزیك بێته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌م کۆمەڵگە “سڤیلیانەی” ئه‌وروپادا، ده‌بینرێت‌. به‌ڵام كرۆكی پرسەکە ‌بناخەییەكانی وه‌كو نادادپەروەری كۆمه‌ڵایه‌تی و دابه‌شبوونی کۆمەڵگە به‌سەر دارا و نەداری زۆر دیار و هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی لە رادەبەدەر، هه‌بوونی بیرۆكراسی و بەرتەریدان بە به‌شێك كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ی کۆمەڵگەوەن، كردنه‌وه‌ی لەوە زیاتری دەرگەی کوردستان بۆ به‌خێرهاتنکردنی بازاڕی ئازاد و وێرانكردنی ژینگه‌ و گه‌لێكی دیکە، وه‌كو وتمان ئەمە كرۆكی کۆمەڵگە و فەرمانرەوایانی ئاینده‌ ده‌بێت، له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی لیستی ناوبرادا.

سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌ له‌ به‌شه‌كانی دیکەی خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕوویانداوە؛ گه‌رچی ئێمه‌ هاوپشتیمان لێ کردوون و پەیامی ده‌ستخۆشیمان بۆ خه‌ڵكی ئه‌و‌ وڵاتانه‌ ناردووە و بەردەوام دەنێرین، به‌ڵام ئێمه‌ پێمانوایه‌ كه‌ ته‌نها سه‌رخانی کۆمەڵگەكه‌‌ گۆڕاوه‌ و ده‌گۆڕیت، ئه‌و‌انەشی كه‌ دەسەلات ده‌گرنه‌ده‌ست، له‌ فەرمانڕەوایانی یا ڕژێمه‌كانی پێشووتر باشتر نابن، به‌تایبه‌ت له‌ داهاتوودا خزمه‌تی مانه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌، کە سیسته‌می سەرمایەدارییە، باشتر ده‌كه‌ن.

ئێمه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌توانین زۆر بدوێین به‌ هەژماریش قسه‌ بكه‌ین، به‌ڵام نه‌ پرسیاره‌كه‌ی ئێوه‌ ئه‌وه‌یه‌ و نه‌ لێره‌شدا کارێکی وا بواری تێروتەسەلی دەبێت.

* دەقی ئینگلیزی هەڤپەیڤینەکە بۆ بڵاوکراوەی ( zine ) ئامادە کراوە و هاوکات لە مانگنامەی ئەنارکۆ- پاسیفیستەکانی ئاڵمان( German anarcho-pacifist action group )

( – Graswurzelrevolution http://www.graswurzel.net)دا کە بە زمانی ئاڵمانی دەردەچێت، هەروا لە بڵاوکراوەی (Imminent Rebellion, an anarchist journal from here in Aotearoa/New Zealand http://www.rebelpress.org.nz/publications/imminent-rebellion-11)، لە پێگە ئینتەرنێتییەکانی (http://libcom.org) و (http://anarkismo.net) و (http://www.ainfos.ca) و پەرتووکی (Von Jakarta bis Johannesburg) بڵاو دەکرێتەوە، لەسەر خواست و ڕەزامەندی خاتوو بریگیت ئێمەش لە سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستاندا دەقە کوردییەکەی بڵاوی دەکەینەوە.

** خاتوو بریگیت لەبارەی گەشتەکەیەوە بۆ کوردستان دەڵێت “لەبەر دوو هۆ حەزم دەکرد بچمە کوردستان، یەکەم خەباتی کوردی زۆر سەرنجی رادەکێشام و دەمویست راستەوخۆ لەبارەیەوە زانیاریم هەبێت و ڕێگەی راستەخۆ بۆ هاوپشتیم بۆی بدۆزمەوە. ئەم گرنگییە لە زۆر لاوە هاتووە. من هەمیشە خەباتی خۆرهەڵاتی ناوەراست و خۆراوای ئاسیا بەلامەوە گرنگ بووە و هەوڵم داوە کوردی فێر ببم و هاوکات لە بارەی فەلەستینەوە زانیاری بەدەست بهێنم و بەم جۆرە بۆ ماوەیەکی زۆر لە خەیاڵی ئەوەدا بووم و دەمویست بڕۆم. هەروەها لەبەرئەوەی لە دەستەی هاوپشتی کۆچەراندا بەشدارم و لە نزیکەوە چاوم بە خەڵکی کورد دەکەوێت و لەم ڕێیەوە دەمزانی کە هەرێمی کوردستان لە ڕووی ڕامیاری کۆچبەرییەوە ڕەخنەی زۆری لەسەرە.

هۆی دووەم ئەوەیە، کە من زۆر پەیگیرانە گرنگی بە پاراستنی ژینگە و مافی ئاژەڵان دەدەم، کاتێك کە ئەو هەلەم بۆ ڕەخسا لە نزیکەوە ئاگاداری سروشتی عیراق بم، زۆر پەیگیر بووم لەسەر ئەوەی زانیاری زیاتر وەرگرم لەمەر خەباتی ژینگەپارێزی لە ئاستی ناجیهانی کیشوەریی باکووریی. هەروەها دەمەوێت بڵێم بەڕاستی ئەزموونێکی بەرچاو ڕۆشنگەر بوو بۆ من، ببینم کە ڕێکخراوە نامیرییەکان (NGOs) لە ناوەڕا چۆن کار دەکەن- دەتوانرێت بوترێت وەك ئەزموونێك مامەڵەی لەتەکدا دەکەم، لەبەرئەوەی کە من لە زۆر ڕووەوە ڕەخنەم لە یارمەتی پیشەسازی(NGO) هەیە.

هەروەها هیواداربووم کە لە ماوەدا کە لە کوردستانی عیراقدا بەسەری دەبەم، باشتر بتوانم لە خەرابکارییەکانی جەنگ لە عیراقدا و پاشکاراییەکانی کە لە باسکردن نایێن، تێبگەم و ئوسترالیا وڵاتێك کە تێیدا گەورەبووم و یارمەتییەکی گەورەی بە دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە جەنگدا کردووە، لەبەرئەوە ئەرکی سەرشانمە بەو ڕادەی کە دەتوانم لە بارەی زیان و وێرانگەری ئەو وڵاتە بە هۆی بەشداری ولاتەکەمەوە بەسەری هاتووە، بۆ کەسانی دیکە بگێڕمەوە.

*** ئەم هەڤپەیڤینە لە سەرەتای مانگی ئەپڕیڵدا ئەنجام دراوە و بارودۆخی ناوچەکە و وڵاتی سوریە گۆرانی بەسەردا هاتووە.

هەڤپەیڤینی گروپی(Graswurzelrevolution) لەتەك سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان / 4

بەشی چوارەم

ڕای ئێوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و‌ جه‌نگه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ ساڵی 2003 دژی عیراق سه‌ركردایه‌تی كرد، چیه‌؟ ده‌ركه‌وت كه‌ کۆمیونیتی كوردی له‌ عیراق لایه‌نگیرییه‌كی زۆری ئه‌و داگیركرنه‌ی كرد، ئه‌مه‌ كه‌ ناكۆكه‌ به‌ هه‌ڵوێستی ئەناركیسته‌كان له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌و كاته‌دا له‌ بزووتنەوەی دژی ( ئه‌نتی) شه‌ڕه‌دا زۆر چالاك بوون. ئه‌م ناكۆكیه‌ چۆن ده‌بینن ؟

ئێمە ئەو كات و ئێستاش دژی شەڕین و دژی شەڕیش بووین، ئیتر ئەو شەڕە لە كوردستان بێت یا باشووری ئەفریكا.. ئێمە هەمان هەڵوێستی هاوڕێیانی دژی شەڕمان هەبووە و هەیە.

هۆ و فاكته‌ری هانده‌ری داگیركردنی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به‌ یارمه‌تی هه‌ند‌ێك وڵاتانی دیکە، لای ئێمه‌ش وەكو هه‌موو لا‌یه‌كی دیکە ڕۆشنه‌ چ له‌ له‌ داگیركرن و بردن به‌به‌لاشی سامانی سروشتی و ناسروشتی عیراق و به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆیان له‌وێ و نیشاندانی خۆیان وه‌كو هێزێكی گه‌وره‌ و كارامه‌ و لێهاتوو دژی ڕژێمی ئێران و سوریا و پارێزگاریكردن له‌ كوێت و وڵاتانی دیکەی كه‌نداو و ئیسرائیل تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌ تازه‌كانیان و خستنه‌ژێرباری وڵاتانی دیکە تاكو مامەڵە و گرێبەستی سه‌ربازییان لەتەكدا ببه‌ستن له‌ پاڵ ئه‌مانه‌شدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وندی ئابووری زیاتری خۆیان و كۆمپانیا گه‌وره‌كانیان بره‌وپێدانی دەستتێوەردانی بانکی جیهانی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و زاڵبوونیان له‌ هه‌موو بواره‌كانی ژیانی خه‌ڵكیدا و گه‌لێك هۆی دیکەیش . ئێمه‌ له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ دژایه‌تی جه‌نگی دژ به‌ عیراقمان کردووە.

سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵی کۆمیونیتی كوردیش له‌ سه‌پۆرتی جه‌نگه‌گه‌دا، ده‌ڵێین: ڕه‌نگه‌ ڕاست بێت، گه‌ر ئه‌و‌ مافه‌ به‌و کۆمیونیتییه‌ بده‌ین له‌ خۆشحاڵیان به‌ جه‌نگه‌كه‌، لەبەر ئەم هۆیانەیە، یه‌كه‌م: ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین و پارته‌كه‌ی كه‌ نزیكه‌ ی 35 ساڵ ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر عیراقدا هه‌بوو، له‌ ڕێگەی كوشتن و بڕین و تۆقاندنه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتیان به‌ڕێوه‌ده‌برد، كه‌ كورد له‌ كوردستان و شیعه‌ له‌ خوارووی عیراق و ناوەڕاستیدا، به‌شی شێری ئه‌م كوشتن و بڕینه‌یان له‌ هه‌موو شێوه‌یه‌كی ئه‌و هێڕشانه‌ی كه‌ ده‌كرانه‌ سه‌ریان، به‌ركه‌وتووه‌. ئه‌مه‌ وایكرد، كه‌ کۆمیونیتی كوردی به‌ ڕۆڵی خۆی بێهیوا بوو له‌ هه‌ره‌سهێنانی ڕژێمی سه‌دام به‌ هه‌موو ڕێگەكانی دیکە، به‌ تایبه‌ت جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداو، كه‌ سه‌دام هه‌ر مایه‌وه‌.

دووهه‌م: بێهیوابوونی کۆمیونیتی كوردی له‌ سه‌رجه‌می پارته‌ ڕامیارییه‌كانی كورد و كوردستان به‌ پارتی کۆمونیستیشه‌وه‌ كه‌ هیچیان له‌و‌ ئاسته‌دا نه‌بوون، كه‌ بتوانن سه‌دام به‌چۆكدا بهێنن و گۆڕانكاری بكه‌ن.

سێهه‌م: داڕوخانی ڕوسیا و‌ سه‌رجه‌می بلۆكه‌كه‌ی، كه‌ ئیدی لا‌یه‌نێكی دیکە نه‌ما كه‌ كورد هیوای خۆی پێوه‌ ببه‌ستێته‌وه‌، كه‌ ئه‌م داڕمانه‌ش نه‌ك هه‌ر كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر کۆمیونیتی كوردی و كوردستان دانا، به‌ڵكو له‌ سه‌رجه‌می کۆمیونیتییه‌كانی دیکە له‌ هه‌موو دنیادا. چوارهه‌م: پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كان له‌لایه‌ك، كه‌ له‌ دوای ڕژێمی سه‌دام، ڕژێمێكی دیمۆكرتی داده‌مه‌زرێنن و خه‌ڵكی له‌ سایه‌یدا به‌ ئامانج و‌ ئاواته‌كانی خۆی ده‌گات و خۆشی و هه‌رزانی و خۆشگوزەرانییەكی زۆریش بۆ تاكه‌كانی کۆمەڵگەی عیراقی به‌ كوردیشه‌وە ده‌هێنێت، له‌وانه‌ : ئاسایش، كار و ئیش ، ئاو و كاره‌ابا نه‌وت و گاز، فێرگە، خه‌سته‌خانه‌، زانكۆی هاوچەرخ و پێشکەوتوو… هتد، له‌ولاشه‌وه‌ پارت و گروپه‌ كوردیه‌كانیش به‌ درشمی بریقەدار و درۆوده‌‌له‌سه‌ و په‌یمانی بێبنەما، ئه‌وه‌نده‌ی دیکە خه‌ڵكی کوردستانیان چه‌واشه‌ كرد.

بەڵێ به‌م شێوه‌یه‌ كۆمیونیتی كوردی ئەوانەی سەر بە پارتە ڕامیارییەكان بوون و ئەوانەی كە به‌ته‌واوی له‌ ئامانجی جه‌نگه‌كه‌ ئاگادار نەبوون، لایەنگرییان لە جەنگ و هاتنی ئەمەریكا كردووە، بێێگومان کۆمیونیتی كوردی و ئه‌ناركیسته‌كان جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ و فراوانیان له‌ نێواندا هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئاساییه‌ كه‌ هه‌ڵوێستیشیان له‌سه‌ر سەرجه‌می پرسەكانی دیکەش هەر جیاواز بێت. پێمانوایه‌ به‌شی دووهه‌می ئه‌م پرسیاره‌تان لەتەك به‌شی یه‌كه‌می هه‌مان پرسیاردا نایه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ کۆمیونیتی كوردی و هه‌ڵوێستی له‌و جه‌نگه‌دا به‌ هه‌ڵوێستی ئه‌ناركیستەكانتان چواندووه‌.

به‌هه‌رحال ئێمه‌ پێمانوایه‌ كه‌ لە ئێستادا کۆمیونیتی كوردی، بە هەمان ڕادە ئامادەییان بۆ پێشوازی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا نییه‌. چونكە خەڵكی لە هەرێمی كوردستان، ئەو خەڵكە نییە، كە لە ساڵی 1992دا بە ڕێژەیەكی زۆر دەچوونە پای سندوقەكانی دەنگدان بە پارتە ڕامیارییەكان، هەروەها هەمان خەڵك نییە، كە ناسیونالیزم چاوی كوێر كردبوو. خەڵك ئێستا ئەوە دەزانێت، كە وەدەرنانی داگیرگەر، كۆتایی پرسەكە و كێشەكان و ستەم نییە. بەڵكو جەنگی خۆی لەتەك دەسەڵاتی بۆرجوازی كورد دەست پێكردووە و خۆتان بینەری ڕووداوەكانی ساڵانی 2006 بەملاوە و بەتایبەتی ئەم دوو مانگەی دوایی بوون، كە دابڕانێكی زۆر لەنێوان دەسەڵات و جەماوەردا بەدی دەكرێت.

ئایا بزووتنەوەیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هەبووه‌ یا هه‌یه‌، وەكو گروپ یا تاك له‌ کۆمیونیتی كوردیدا، كه‌ ئێوه‌ وه‌كو ئەناركیستێك، كه‌ به‌ هیوا یا هۆگری بووبن پێی، گه‌رچی ئه‌و گروپ و تاكانه‌ ئەناركیستی ته‌واویش نه‌بووبن؟

پێمانوایه‌ له‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی پێشودا ده‌توانرێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ بەدەست بهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی وەڵامەکان دووباره‌ نه‌كه‌ینه‌وه‌ و کاتیش له‌ ئێوه‌ و خوێنه‌ریش نه‌گرین، به‌پێویستی نازانین لێره‌دا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بڕۆیین. تەنیا ئەوەندە دەڵێین، کە هیچ کەس و گروپێك نەبووە یا ئێمە ئاگاداری نەبووین، تا سەرنجمانی ڕاکێشابێت، بەڵکو لە ڕەوتی ئەزموونگیری خۆمان (هەر یەکە لە ئێمە)ەوە لەناو کۆڕی خەباتی ڕمیاری ناو پارت و گروپە چەپەکان و ڕێکخراوە جەماوەرییەکانەوە بە بۆچوون و ئایدیاکانی ئەمڕۆمان گەیشتووین. ئەمەش بەرەنجامی ناکۆکی ئامانج و شێوەکاری گروپە چەپەکان (سۆشیالیستە دەسەلاتخوازەکان) بووە لەتەك ئامانج و بیرکردنەوەی هەر یەکە لە ئێمە.

شایانی باسە، ئاشنایەتی ئێمە و هۆگری ئێمە بۆ ئایدیاکانی ئەنارکیزم وەك هزرێکی ئازادیخوازانە، لە خوێندنەوە و ئاشنابوون بە تێکست و سەرچاوە کلاسیک و هاوچەرخە ئەنارکیستییەکانەوە نەهاتووە، بەڵکو لە یەکهاتنەوە و یەکانگیری و خاڵی ناوکۆیی ئەنارکیزم و بۆچوون و هزری ئێمەوە هاتووە. بە واتایەکی دیکە، ئێمە ئەنارکیستیانە بیرمان کردووەتەوە، هەنگاومان ناوە، ڕەخنەمان گرتووە، کاتێك کە دژە بۆچوونەکانمان بە ئەنارکیست تۆمەتباریان کردووین، ئەمە بووەتە هۆی هاندانی ئێمە بۆ ئاشنابوونمان بە ئەنارکیزم، تاوەکو پەسەندیی و پاڵپشتی بیرکردنەوە و بۆچوونەکانی خۆمانی تێدا بدۆزینەوە، بەمجۆرە ئێمە خۆمان لە ناوەندی کۆڕ و کۆمەڵی ئەنارکیدا لە وڵاتانی ئەوروپیدا دیتوەتەوە.

ئه‌و ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانە تازانەی خه‌ڵكی له‌ ناوچه‌ی ژێرده‌ستی میری هه‌رێمی کوردستاندا چۆن ده‌بینن؟ ئایا باوه‌ڕتان وایه‌، كه‌ بزووتنەوەیه‌كه‌ ، ئه‌وه‌ی تێدا ببینرێت كه‌ كه‌ كاراییه‌كی له‌سه‌ر بارودۆخه‌ ڕامیارییه‌كه‌ ده‌بێت هه‌ر وه‌كو چۆن له‌ به‌شه‌كانی دیکەی خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بووه‌؟

هه‌ڵبه‌ته‌ ئێوه‌ش ئاگادارن، له‌ پاش جه‌نگی داگیرکردنی عیراق و هاتنه‌ ناوه‌وی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانیان و ڕژان و به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆر به‌ تایبه‌ت دوای سه‌رهه‌ڵدانی ” بەرهەڵستی” بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و كۆمپانیا بێگانه‌كان، بۆ دڵنه‌واییكردنی خه‌ڵك و ڕاكێشانیان به‌ لای خۆیاندا و دوورخستنه‌وه‌یان له‌ هێزی “بەرهەڵستی” ئه‌م پرۆسێسه‌ کوردستانیشی گرتەوە. له‌لایه‌كی دیکەیشه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانییه‌كان ئەگه‌ر چی خۆیان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ بیناكردنه‌وه‌ی عیراقدا پلانێكی وایان نه‌بوو، به‌ڵام گه‌ر ویستبێتیشیان له‌و بواره‌دا شتێك بكه‌ن، ئیدی بووەتە پرسێكی لاوه‌كی و پرسی سه‌ره‌كی بۆ ئەان لاوازكردن و نه‌هێشتی “بەرهەڵستی” گەلی و جەماوەری بوو. هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ش وای له‌وه‌ كرد، كه‌ له‌سه‌ر ئاستی کوردستان و عیراقیش، به‌رپرسه‌کانی پارته‌كان و كه‌سه‌ نزیكه‌كانیان و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌ندامانی په‌‌ڕله‌مان و هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ لەو بارودۆخە سوودمەند بوون، له‌لایه‌كی دیکەیشه‌وه‌ بووته‌ هۆی ئه‌وه‌ی کە له‌ کوردستاندا هیچ لەمپەرێك لەبەردەم تالانگەران و مشەخۆراندا نەبێت و گه‌ر شتێكیش هه‌بووبێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌خراوه‌ته‌ كار، ئه‌مانه‌ش بە ڕۆڵی خۆیان بوونەته‌ هۆی دروستبوونی گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆری بێسنوور و فه‌رامۆشكردنی کۆمەڵگە و خزمه‌تگوزارییه‌كان و بیناكردنه‌وه‌ی کوردستان چ له‌ بواری كشتوكاڵی و چ له‌بواری پێشه‌سازیدا گه‌لێك شتی دیکەیش له‌ پاڵ نه‌بوونی دادپەروەری كۆمه‌ڵایه‌تییدا.

شتێك کە نابێت، بازی بەسەردا بدەین، خێرایی پرۆسێسی تایبەتیکردنەوەی کەرتە خزمەتگوزاری و گشتیی و دەوڵەتییەکان بوو لەو بارودۆخە ڕەخساوەی پاش جەنگ و پیادەکردنی مەرجەکانی کۆمپانی و ناوەندە جیهانییەکانی وەك سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی لە بەرامبەر ئەو قەرزانەی کە بەسەر عیراقەوە پێشتر هەیانبوون یا پاش جەنگ بەسەر عیراقدا دران و شانبەشانی ئەمانەش مەرجی هاوپەیمانان و ڕژاندنی پارەیەکی زۆر بۆ هێزە بەکرێگیراوەکانیان لە عیراقدا، زەمینەی پارتیی (حزبی)کردنەوەی کەرتە دەوڵەتییەکان لە ژێر پەردەی کەرتی تایبەتیدا چەند کۆمپانییایەکی خێزانی سەرۆکەکان قوت بکەنەوە و داروبەردی ئەو هەرێمە بەناوی کەرتی تایبەتەوە لەسەر خۆیان تۆمار بکەن و لەولاشەوە بەڕەکە لەژێر هێزە رامیاییە ئۆپۆزسیۆنە پارلەمانییەکان دەرکێشن.

هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ زه‌مینه‌یان بۆ دروستبوونی ناڕه‌زایەتی و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم و ده‌نگ و داخوازی ڕیفۆرم ئافەراند، كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا له‌ شێوه‌ی تاكو دواتر وەك گروپ چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی و پارتی و چ له‌ناو ڕیزه‌كانی ئه‌واندا، خۆی دەرخست. ئه‌و‌ گروپ و كه‌سانه‌ش هه‌وڵیان ده‌دا، كه‌ ریفۆرم له‌ ناو خودی یه‌كێتی و پارت و دواتریش له‌ میری هه‌رێم دا، بكه‌ن. ئه‌مانه‌ هیچیان سه‌ریان نه‌گرت و مەرامی ڕیفۆرمخوازان شکستی هێنا و سه‌ره‌نجام به‌شێكی بچووكیان ده‌ستیان له‌ كاری ده‌وڵه‌تی و پارتایه‌تی كێشایه‌وه‌ بوون به‌ بەشێك له‌ ناڕه‌زاییده‌ربڕانی ده‌ره‌وه‌ی پارته‌كان و میری.

بەلام هەر لەسەرەتاوە جیاوازییەك لە داخوازی و ئاسۆ و ئامانجی بەشەکانی بزووتنەوەکەدا هەبوو و ڕیفۆرمخوازانی ناو پارتەکان، پاش هاتنەدەرەوە و تۆرانیان و دەرپەراندنیان بە پیلان، کەوتنە سێبەرکردن بەسەر ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا و بۆ ئەوەی بتوانن ئەو بزووتنەوە کۆمەلایەتییە گۆرانخوازە جەماوەرییە بقۆزنەوە و بۆ مەرامی خۆیان بەکاری بەرن، سەرەتا کەوتنە بەرزکردنەوەی دروشمەکانی خەڵکی و تەنانەت نێوی خۆشیان لە داخوازی هەرە سەرەکی خەڵکەوە دەرهێنا، کە “گۆڕان” بوو. بەو جۆرە توانییان ببن بەو ناو دەنگە، کە بە “لیستی گۆڕان” ناسرا. لەمەش واوەتر بۆ خۆگرتن و فراوانکردنەوەی بنکەی جەماوەرییان، خۆیان له‌ پارت و گروپه‌ ئیسلامییەكان نزیک کردەوە و کەوتنە هێزوەرگرتن لەیەکدی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا و بەوجۆرە تا ئێشتاش ئەو هاریکاریی و کارە هاوبەشەی( لیستی گۆڕان) و لایەنە ئیسلامییە پارلەمانتارییەکان درێژەی هەیە و ئەوەبوو له‌ هه‌ڵبژاردنی 2009 ی په‌ڕله‌مانی کوردستاندا، “لیستی گۆڕان” توانی 25 كورسی له‌ سه‌رجه‌می 111 كورسی له‌ سه‌رانسه‌ری کوردستاندا بەدەستبهێن.

به‌بۆچوونی ئێمه‌ لاوازی ئەم بزووتنەوەیه‌ “بزووتنەوەی گۆرانخوازی” بۆ کۆمەڵێك هۆکار دەگەرێتەوە، هەڵبەتە پێش ئەوە دەبێت ئەوەمان لەبیر نەچێت، کە (بزووتنەوەی گۆرانخواز)ی خەڵکی و (لیستی گۆڕان)، دوو شتی جیاوازن، وەك لە ڕووداوەکانی فێبریوەریدا دیتمان، جەماوەری گۆڕانخواز پەلاماری بنکەی پارتەکانی دەسەلات دەدات و (لیستی گۆران) وەك میدیای دەسەڵات، ئەو جەماوەرە بە ئاژاوەچی دەچوێنیت.

Hevpeyvînî grupî(Graswurzelrevolution) letek sekoy enarkîstanî kurdistan / 3

 

be

Ey sebaret be emrro? Aya jmareyekî zorî çalakî kurdî enarkîst le xorhellatî nawerrastda hen, ya xud zorbeyan le xellke hellkendra û awarekanin?

Lemer ewey ke kesanêk be enarkîste kurdizmanekan nawberîn, lewaneye pêştir wek tak hebûbin, bellam ne xoyan û ne aydyakanyan le astî komellgeda nasraw nebûn. Ewaneş ke le derewe bûn, ta pêş sallî 2000 dengêkî wa nebuwe, ke le astî komellgeda nasrawbêt.. Dîsanewe eger kesanêk hebûbin, ewa nasraw nebûn û be aşkra wtar û rexne û karîyan nebuwe.

Detwanîn bllîyn yekemîn têkistgelêk ke bonî enarkîzm ya soşyalîzmî azadîxwazîyan lê habêt, hî ême bûn, ke le seretay sallî 2000 govarêkman benêwî “ dalyan” bllaw dekirdewe û ta beharî 2003 berdewam bû û lew maweda 12 jmarey werzaney lê derçû. Raste benêwî enarkîzm nenasrabû, bellam zorbey nûserekanî enarkîst û ewanî dîkeş azadîxwaz û serbexo bûn. Bellam be dillnayîyewe dellîyn ke “sekoy enarkîstanî kurdistan-KAF) yekemîn mînberî enarkîstîye be zmanî kurdî û nûseranîşî yekemîn kesanêkin, ke xoyan be enarkîst nasanduwe. Yekemîn kesanêkin ke têksitî enarkistîyyan wergêrawete ser zmanî kurdî û karyan bo rastkirdnewey watay şêwêndrawî waje ya çemkî” enarkîzm” kirduwe. Herwa le her çwar parçekeşda yekemîn sayt û mînber buwe. Ta ewendey ême agadar bîn par sall, le kurdistanî beşî turkye govarêk be nêwî “ Qijka Reş – qîjka reş – Corvus ” derçû û êstaş berdewame û xawenî pêgey înternêtîn.

Şayanî base lem sallaney dwayîda paş şkistixwardinî bzavî çekdarî û peresendinî bzave komelayetîyekan le nawçe kurdinşînekan, hawdemî peresendinî bzavî enarkîstî le turkîye, zemîney serhelldanî ellternatîvêkî sruşwergirtû le enarkîzm wek berencamî bujanewey bzave komellayetîyekan, rexsawe, ke emeş bellgey nakokbûnî bzavî komellayetîye be bzavî çekdarî û lewêda ke bzavî çekdarî behêz bêt, bzavî komellayetî deçête sêberewe û lewêda ke bzavî çekdarî şkist dexwat, bzavî komelayetî dêtewe meydan. Hokarî emeş roşne, ke eweye hoşmendî û mêntallîtî mîlîşyayî, wîst û twana le tak desênêtewe û be bebehişte bellîndrawekan xoşbawerrî dekat, le beramberîşda katêk ke sêberî şumî mîlîşyakan leser hoşmendî tak derrewêtewe û tak le derewey xoy hêz û penayekî rizgager nabînêt, lewêda wek tuxmêkî derbest û birrwabexo dêtewe meydan. Rêk eme le şare kurdinşînekanî turkye rûy da û le rûdanî berdewamîşdaye. Le çend sallî raburdûda rewtî enarkîstî lenaw bzave komelayetîyekanda zor berçaw geşe kirduwe û karayî leser hewll û bzavekan danawe û torre komelayetîyekan bellgey ew karayye û ew amaeyyen, ke 180 ple retgerewey bzavî çekdarî û aso û amance nasîwnalîstî û dewlletgerayyekeyn.

Bedaxewe zorêk le çawdêran û tenanet enarkîstekanî ewrupa em all û gorr û werçerxane lew nawçeda û le pêkhatey hoşmendî xellkda, bo karayî ‘ebdulllla oçelan û werçerxane nîwewnaçllekanî bîrkirdnewey ew, degêrrnewe. Be birrway ême be pêçewanewe ewe xudî oçelan û layengranî ewn, ke kewtûnete jêr karayî bzave komellayetîyekan û be dyarîkrawîş rûnanî soşyalîstekanî ew devere le hzir û aydyakanî enarkîzm. Çalakanêkî ewrupî, ke le salanî raburdûda serdanî forume komellayetîyekanî (dyarbekir 2009 û estembul 2010) yan kirduwe, ew rastîye nkollî hellnegre dezanin.

Leber roşnayî ew peresendne berçawe le huşyarî komellayetî nawçe kurdîyekanda, detwanîn qse le bûnî jmareyekî zor le tak û çalakanî enarkîst ya sozdar bo enarkîzm bkeyn û le narrezayetî û xopîşandan û tenanet ahenge neteweyyekanî wek newrozda be aşkra enarkîstekan be allanî reş ya allay nîwerreş û sûrewe bbînîn. Derçûnî govarî “qîjka reş- Qijka Reş” bellgeyekî dîkey ew amadeyyeye.

Bellam bedaxewe le beşekanî dîkey (surye û ‘îraq û êran)da ew amadeyye meydanîye nabînîn. Eweş hokarî xoy heye û lêreda hewll dedeyn be kurtî roşnî bkeynewe. Barudoxî wllatî surye *** be giştî dyare û hîç bzavêkî komellayetî û ramyarîy natwanêt amadebûnî xoy nîşan bdat û xoy der bxat. Herweha le beşî ‘erebinşînî ew wlateda be pêçewaney turkyewe ke le şarekanî xorawayda bzavî enarkîstî amadeyî heye û bûnî xoy selmanduwe, herwek beşe kurdinşînekey natwanîn qse le bûn ya nebûnî bkeyn, herçende be locîkî nebûnî sêberî mîlîşyagerî le suryeda, dekrêt le jêrzemînda korr û komellî roşingerî awa hebin. Le kurdistanî beşî ‘îraqda, ke zorêk le êmewe lewêwe hatûyn, leber ewey ke begşitî enarkîzm tenya bew wata nîgetîve nasrawe, ke djekanî çwandûyane û beşî xwarûy ‘îraq bedaxewe taîsta ewendey ême bzanîn, bzavî enarkîstî le meydanda nebuwe, beşî kurdinşîn lewe xraptir be drêjayî sê dehe be xestî le jêr karayî bzavî çekdarîda buwe. Leber ewe le hoşmendî komellayetî tak û komellda tenya çek yeklayîgerewe buwe û hanay bo brawe. Be raperrînî 1991, hîçkat kotayî bew bersêberbûney tak û bzavî komelayetî nehat, çunke her zû ceng buwewe beşêk le jyanî rojaney xellk û cengî nêwan mîlîşyakan û rjêm, gorra be cengî nêwan xudî mîlîşya bedesellat geyiştuwekan û ta sallî 1998 ew bare serbazîye berdewamî hebû û amadeyî serbazîyaney rjêmî be’si û turkye û êran wek hereşeyekî hemîşe amade leser snûrekan, hîç bwarêkyan bo asayîbûnewey keşî çekdaraney sê dehey pêştir nedehêştewe. Lew maweda tenya bînerî serhelldanî çend rêkixrawêkî cemawerî wek “yekêtî bêkaran le kurdistan, komelley awarekan, rêkixrawî serbexoy jnan û rêkixrawey dîkey xwêndkaran û krêkaran … Tid” bûyn, ke behoy serheldanî cengî nawxoyî û kotayî keşî namîlîşyayî, lenawbran ya pukanewe. Bedaxewe ew rêkixrawane be zorî ya paşkoy parte çepekan bûn ya be hoy pêkhatey hîraşyaney rêkxistin û berrêwebirdnî karubarekanî nawxoyan, wabestey ramyarî û taktîkî ew partane bûn. Bem core debînîn komellgey herêmî kurdistan deheyekîş paş raperrînî azarî 1991 û derperrandinî hêze dagîrgerekanî rjêmî be’s, hêşta her berdewam le keşî mîlîşyayîda mawetewe, emeş way kirduwe, ke cemawer û xebatî cemawerî ewende le pênaw kotayîhatin be cenge nawxoyyekanda buwe, ewende neyperjawete ser bwarekanî dîkey mafî tak û azadîyekan û yeksanî û dadperwerî komellayetî. Herboye katêk le sallî 2006 bemlawe wek berencamî kotayî cenge nawxoyî û derekîyekan û ruxanî rjêmî be’si [ke byanûyekî cadûamêz bû bo desellatdaranî herêm hem şanî xoyan le welamî daxwazîyekanî xellk xallî bkenewe û hem bzavekanî pê tawanbar bken], bzave komelayetîyekan dêne meydan, leberewey ke ne xawenî rêkixrawî serbexoy ledaykbûy narrezayetî û xebatî rojanen û ne aşnayetîyan be şêwaze azadîxwazîy û cemawerîyekanî xebatî komellayetî heye. Eger sernicî xroşane cemawerîyekey dûmangî raburdû*** ewey le 17î fêbrîwerîyewe destî pêkrid û paş dû mang be leşkirkêşî û hêzî dje-tîror û polîs serkut kra, debîn, hem leber nebûnî sûnet û hoşyarî xebatî komelayetî û nebûnî rêkixrawî serbexoy cemawerî û torr û forumî komelayetî, zor beasanî lelayen opozsyonî desellatixwazewe (lîstî goran û îslamîyekan) le nawerrok û xwastekanî xallî dekrê û rojane kar leser destemokirdnî deken û hem be asanî le rêy hêzî serbazî û polîsî meşqidrawî wlatanî xorawawe serkut dekrêt.

Bepêçewanewe le êran û beşe kurdinşînekeyda leberewey ke opozsyonî çekdar le sî sallî raburdûda amadeyî meydanî wek ewey le kurdistanî beşî ‘îraqda hebû, lenaw xellkda nebuwe, xebatî cemawerîyaney komellayetî çi le şar û çi le gundekanda be corêk amade buwe û xellkî aşnayetî be şêwazekanî em şêwe xebate heye, ke mangirtne giştîyekanî çend sallî raburdû nîşane û bellgey amadeyî ew hoşmendîyen. Hawkat bûnî huşyarî enarkîstî hem wek berencamî amadeyî xebatî komellayetî û kemkarayî bzavî çekdarî û hem wek amadeyî hzir û aydya enarkîstîyekan le raperrînî rêbendanî 1979da, beşî kurdinşînîş lew karayye beder nebuwe û le êstaşda çendîn korr û komellî enarkîstî çalak le bzave komelayetîyekanda hen, bellam bedaxewe leber keşî serkutgeraney rjêmî îslamî betabet le kurdistanda ke barudoxêkî serbazîyaney zor zeqî bexowe girtuwe, çalakanî enarkîst wek kurdistanî beşî turkye neyantwanîwe, xawenî govar û bllawkrawey xoyan bin û be aşkra çalakî bken û xoyan be enarkîst nawzed bken. Ta ewendey ême agadar bîn, hem lenaw bzavî krêkarî û hem lenaw bzavî xwêndkaran û lenaw bzave komellayetîye rojaneyyekanda enarkîstekan wek tak amadeyyan heye.

Be dyarîkrawî, ewaney ke bo forumî enarkîstanî kurdistan denûsin û harîkarî deken, fretir le derewen, le ewrupan. Bellam wek xotan dezanin şêwe rêkxistinî enarkîyekan korr û komellî giçkey nasêntralîst û grupî karîy û lokallîn. Leberewe nakrêt be bûn ya nebûn qse bkeyn. Çunke le barudoxî ramyarîy wllatanî xorhellatî nawînda be taybet êran, surye û ‘îraq, zemîney karî aşkra û forumî aşkra û çalakî ramyarîy aşkra ya lebar nîye, ya tûşî derdîserî sext debêt. Lewlaşewe leber ewey ke enarkîstekan djî grupgerî ramyarîy û destegerîn, le beramberda grupî karîy le xebatî komellayetîda berterî pêdeden, barî komellayetî û ramyarîy ew wllataneş lewe zyatir bwar nadat. Ta ewende ême agadar bîn, sendîka û rêkixrawî cemawerî û pîşeyî lejêr karayî aydya û şêwazî rêkxistin û berêweberayetî herewezîyaney enarkîda nîye, eger heşbêt, lewaneye zor lawaz û le barî korpeleyîda bêt.

Êwe boçûntan beramber pekeke çîye? Ey sebaret be PJAK pjak çî dellên?

Pekeke û pjak her yekin ya wirdtir bllîyn, pjak yekêke le ballekanî beşbûnî pekekey caran beser çwar wllatekeda (turkye, êran, ‘îraq û surye), dekrêt bllîyn pjak rêkixrawî xorhellatî pekeyeye. Pjak û pêkaka, pêş hemû ştêk dû rêkixrawî hîrarşî ramyarî û mîlîşyayîn, ke hîç nzîkayetîykyan letek soşyalîzmî azadîxwazane (enarkîzm) nîye. Ewan xerîkî pagendey nasîwnalîstîn û le elfewe ta ya, letek ême cyawazn. Detwanin nzîkyayetîyan letek soşyalîste deselatixwaz û hîrarşîyekan hebêt. Ta ewende degerîtewe ser ew gorananey ke le boçûnî oçelanda bedî dekrên. Yekem zor cêgey dillxoşî nîn, duwem, lenaw rîzekanî ew rêkixrawaneda be astî goranekanî boçûnî xudî oçelan hest be goran nakrêt. Raste ewan le rêkxistinî xebatî cemawerîda awrryan le bnemay fîdratîvî dawetewe û qursayyan xistwete ser xebatî komellayetî. Bellam eme nayankate xizmî enarkîzm. Çunke oclan destberdarî otorîtegerî û destemokirdnî bzaveke nebuwe û duwem, ewan hêşta hellgirî şunasî neteweyîn û destberdarî nebûn. Ta ewendey degerêtewe ser pjak, kemtir le rîzekekanî pêkaka le turkye, kewtûnete bergoran û karayî goranekanyan leser kemtre.

Be brray ême key parçekanî pekeke destberdarî xebatî çekdarî bûn û xebatî komellayetî nawendekanî kar û jyanyan kirde meydan, key rêkixrawe sêntralîstekanyan lokallî û nasêntrall kirdwewe, key bangewazî mergî karêzma û otorîtegerîyan kird, key destberdarî peywendîye herêmî û cîhanîyekan letek dewlletekanî xorawa û xorhellat bûn, key druşmî djedesellat û serwerîyan bebê perde û şerimnokî berizkirdewe, ewsa dekrêt, êmeş beramber kar û bîrkirdneweyan hest be nzîkayetî û xoşbînî bkeyn. Bellam bedaxewe ême le êstada le demî qsegeranî ballekanî pekekewe betaybet le êran û ‘îraq, hest be gorran nakeyn û nakrêt be rûdanî gorranî gewre û rîşeyî le bestellekî aydyolocyay nasîwnalîstî û deselatixwazîy lêprisrawan û endamanî serkirdayetîyanda hîwadar bîn.

هەڤپەیڤینی گروپی(Graswurzelrevolution) لەتەك سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان / 3

بەشی سێیەم

ئه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌مڕۆ؟ ئایا ژماره‌یه‌كی زۆری چالاكی كوردی ئەناركیست له‌ خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاستدا هەن، یا خود زۆربه‌یان له‌ خه‌ڵكه‌‌ هه‌ڵكه‌ندرا و ئاواره‌كانن؟

لەمەر ئەوەی كە كەسانێك بە ئەناركیستە كوردزمانەكان ناوبەرین، لەوانەیە پێشتر وەك تاك هەبووبن، بەڵام نە خۆیان و نە ئایدیاكانیان لە ئاستی كۆمەڵگەدا ناسراو نەبوون. ئەوانەش كە لە دەرەوە بوون، تا پێش ساڵی 2000 دەنگێكی وا نەبووە، كە لە ئاستی كۆمەڵگەدا ناسراوبێت.. دیسانەوە ئەگەر كەسانێك هەبووبن، ئەوا ناسراو نەبوون و بە ئاشكرا وتار و ڕەخنە و كارییان نەبووە.

دەتوانین بڵیین یەكەمین تێكستگەلێك كە بۆنی ئەناركیزم یا سۆشیالیزمی ئازادیخوازییان لێ هابێت، هی ئێمە بوون، كە لە سەرەتای ساڵی 2000 گۆڤارێكمان بەنێوی “ دالیان” بڵاو دەکردەوە و تا بەهاری 2003 بەردەوام بوو و لەو ماوەدا 12 ژمارەی وەرزانەی لێ دەرچوو. ڕاستە بەنێوی ئەناركیزم نەناسرابوو، بەڵام زۆربەی نووسەرەکانی ئەناركیست و ئەوانی دیكەش ئازادیخواز و سەربەخۆ بوون. بەڵام بە دڵنایییەوە دەڵیین کە “سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان-KAF) یەكەمین مینبەری ئەناركیستییە بە زمانی كوردی و نووسەرانیشی یەكەمین كەسانێكن، كە خۆیان بە ئەناركیست ناساندووە. یەكەمین كەسانێكن كە تێكستی ئەناركستیییان وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی و كاریان بۆ ڕاستكردنەوەی واتای شێوێندراوی واژە یا چەمکی” ئەناركیزم” كردووە. هەروا لە هەر چوار پارچەكەشدا یەكەمین سایت و مینبەر بووە. تا ئەوەندەی ئێمە ئاگادار بین پار ساڵ، لە كوردستانی بەشی توركیە گۆڤارێك بە نێوی “ Qijka Reşقیژکا ڕه‌شCorvus ” دەرچوو و ئێستاش بەردەوامە و خاوەنی پێگەی ئینتەرنێتین.

شایانی باسە لەم ساڵانەی دواییدا پاش شکستخواردنی بزاڤی چەکداری و پەرەسەندنی بزاڤە کۆمەلایەتییەکان لە ناوچە کوردنشینەکان، هاودەمی پەرەسەندنی بزاڤی ئەنارکیستی لە تورکییە، زەمینەی سەرهەڵدانی ئەڵتەرناتیڤێكی سروشوەرگرتوو لە ئەنارکیزم وەك بەرەنجامی بوژانەوەی بزاڤە کۆمەڵایەتییەکان، ڕەخساوە، کە ئەمەش بەڵگەی ناکۆکبوونی بزاڤی کۆمەڵایەتییە بە بزاڤی چەکداری و لەوێدا کە بزاڤی چەکداری بەهێز بێت، بزاڤی کۆمەڵایەتی دەچێتە سێبەرەوە و لەوێدا کە بزاڤی چەکداری شکست دەخوات، بزاڤی کۆمەلایەتی دێتەوە مەیدان. هۆکاری ئەمەش ڕۆشنە، کە ئەوەیە هۆشمەندی و مێنتاڵیتی میلیشیایی، ویست و توانا لە تاك دەسێنێتەوە و بە بەبەهشتە بەڵیندراوەکان خۆشباوەڕی دەکات، لە بەرامبەریشدا کاتێك کە سێبەری شومی میلیشیاکان لەسەر هۆشمەندی تاك دەڕەوێتەوە و تاك لە دەرەوەی خۆی هێز و پەنایەکی ڕزگاگەر نابینێت، لەوێدا وەك توخمێکی دەربەست و بڕوابەخۆ دێتەوە مەیدان. ڕێك ئەمە لە شارە کوردنشینەکانی تورکیە ڕووی دا و لە ڕوودانی بەردەوامیشدایە. لە چەند ساڵی ڕابوردوودا ڕەوتی ئەنارکیستی لەناو بزاڤە کۆمەلایەتییەکاندا زۆر بەرچاو گەشە کردووە و کارایی لەسەر هەوڵ و بزاڤەکان داناوە و تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بەڵگەی ئەو کاراییە و ئەو ئاماەییەن، کە 180 پلە ڕەتگەرەوەی بزاڤی چەکداری و ئاسۆ و ئامانجە ناسیونالیستی و دەوڵەتگەراییەکەین.

بەداخەوە زۆرێك لە چاودێران و تەنانەت ئەنارکیستەکانی ئەوروپا ئەم ئاڵ و گۆڕ و وەرچەرخانە لەو ناوچەدا و لە پێکهاتەی هۆشمەندی خەڵکدا، بۆ کارایی عەبدوڵڵا ئۆچەلان و وەرچەرخانە نیوەوناچڵەکانی بیرکردنەوەی ئەو، دەگێڕنەوە. بە بڕوای ئێمە بە پێچەوانەوە ئەوە خودی ئۆچەلان و لایەنگرانی ئەون، کە کەوتوونەتە ژێر کارایی بزاڤە کۆمەڵایەتییەکان و بە دیاریکراویش ڕوونانی سۆشیالیستەکانی ئەو دەڤەرە لە هزر و ئایدیاکانی ئەنارکیزم. چالاکانێكی ئەوروپی، کە لە سالانی ڕابوردوودا سەردانی فۆرومە کۆمەڵایەتییەکانی (دیاربەکر 2009 و ئەستەمبول 2010) یان کردووە، ئەو راستییە نکۆڵی هەڵنەگرە دەزانن.

لەبەر ڕۆشنایی ئەو پەرەسەندنە بەرچاوە لە هوشیاری کۆمەڵایەتی ناوچە کوردییەکاندا، دەتوانین قسە لە بوونی ژمارەیەکی زۆر لە تاك و چالاکانی ئەنارکیست یا سۆزدار بۆ ئەنارکیزم بکەین و لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و تەنانەت ئاهەنگە نەتەوەییەکانی وەك نەورۆزدا بە ئاشکرا ئەنارکیستەکان بە ئاڵانی ڕەش یا ئاڵای نیوەڕەش و سوورەوە ببینین. دەرچوونی گۆڤاری “قیژکا ڕەش- Qijka Reş” بەڵگەیەکی دیکەی ئەو ئامادەییەیە.

بەڵام بەداخەوە لە بەشەکانی دیکەی (سوریە و عیراق و ئێران)دا ئەو ئامادەییە مەیدانییە نابینین. ئەوەش هۆکاری خۆی هەیە و لێرەدا هەوڵ دەدەین بە کورتی ڕۆشنی بکەینەوە. بارودۆخی وڵاتی سوریە *** بە گشتی دیارە و هیچ بزاڤێکی کۆمەڵایەتی و ڕامیاریی ناتوانێت ئامادەبوونی خۆی نیشان بدات و خۆی دەر بخات. هەروەها لە بەشی عەرەبنشینی ئەو ولاتەدا بە پێچەوانەی تورکیەوە کە لە شارەکانی خۆراوایدا بزاڤی ئەنارکیستی ئامادەیی هەیە و بوونی خۆی سەلماندووە، هەروەك بەشە کوردنشینەکەی ناتوانین قسە لە بوون یا نەبوونی بکەین، هەرچەندە بە لۆجیکی نەبوونی سێبەری میلیشیاگەری لە سوریەدا، دەکرێت لە ژێرزەمیندا کۆڕ و کۆمەڵی ڕۆشنگەری ئاوا هەبن. لە کوردستانی بەشی عیراقدا، کە زۆرێك لە ئێمەوە لەوێوە هاتووین، لەبەر ئەوەی کە بەگشتی ئەنارکیزم تەنیا بەو واتا نیگەتیڤە ناسراوە، کە دژەکانی چواندوویانە و بەشی خوارووی عیراق بەداخەوە تائیستا ئەوەندەی ئێمە بزانین، بزاڤی ئەنارکیستی لە مەیداندا نەبووە، بەشی کوردنشین لەوە خراپتر بە درێژایی سێ دەهە بە خەستی لە ژێر کارایی بزاڤی چەکداریدا بووە. لەبەر ئەوە لە هۆشمەندی کۆمەڵایەتی تاك و کۆمەڵدا تەنیا چەك یەکلاییگەرەوە بووە و هانای بۆ براوە. بە ڕاپەڕینی 1991، هیچکات کۆتایی بەو بەرسێبەربوونەی تاك و بزاڤی کۆمەلایەتی نەهات، چونکە هەر زوو جەنگ بووەوە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵك و جەنگی نێوان میلیشیاکان و ڕژێم، گۆڕا بە جەنگی نێوان خودی میلیشیا بەدەسەڵات گەیشتووەکان و تا ساڵی 1998 ئەو بارە سەربازییە بەردەوامی هەبوو و ئامادەیی سەربازییانەی ڕژێمی بەعس و تورکیە و ئێران وەك هەرەشەیەکی هەمیشە ئامادە لەسەر سنوورەکان، هیچ بوارێكیان بۆ ئاساییبوونەوەی کەشی چەکدارانەی سێ دەهەی پێشتر نەدەهێشتەوە. لەو ماوەدا تەنیا بینەری سەرهەڵدانی چەند ڕێکخراوێکی جەماوەری وەك “یەکێتی بێکاران لە کوردستان، کۆمەڵەی ئاوارەکان، ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان و ڕێکخراوەی دیکەی خوێندکاران و کرێکاران … تد” بووین، کە بەهۆی سەرهەلدانی جەنگی ناوخۆیی و کۆتایی کەشی نامیلیشیایی، لەناوبران یا پوکانەوە. بەداخەوە ئەو ڕێکخراوانە بە زۆری یا پاشکۆی پارتە چەپەکان بوون یا بە هۆی پێکهاتەی هیراشیانەی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ناوخۆیان، وابەستەی ڕامیاری و تاکتیکی ئەو پارتانە بوون. بەم جۆرە دەبینین کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان دەهەیەکیش پاش راپەڕینی ئازاری 1991 و دەرپەڕاندنی هێزە داگیرگەرەکانی ڕژێمی بەعس، هێشتا هەر بەردەوام لە کەشی میلیشیاییدا ماوەتەوە، ئەمەش وای کردووە، کە جەماوەر و خەباتی جەماوەری ئەوەندە لە پێناو کۆتاییهاتن بە جەنگە ناوخۆییەکاندا بووە، ئەوەندە نەیپەرژاوەتە سەر بوارەکانی دیکەی مافی تاك و ئازادییەکان و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی. هەربۆیە کاتێك لە ساڵی 2006 بەملاوە وەك بەرەنجامی کۆتایی جەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و ڕوخانی ڕژێمی بەعس [کە بیانوویەکی جادووئامێز بوو بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم هەم شانی خۆیان لە وەلامی داخوازییەکانی خەڵك خاڵی بکەنەوە و هەم بزاڤەکانی پێ تاوانبار بکەن]، بزاڤە کۆمەلایەتییەکان دێنە مەیدان، لەبەرئەوەی کە نە خاوەنی ڕێکخراوی سەربەخۆی لەدایکبووی ناڕەزایەتی و خەباتی ڕۆژانەن و نە ئاشنایەتییان بە شێوازە ئازادیخوازیی و جەماوەرییەکانی خەباتی کۆمەڵایەتی هەیە. ئەگەر سەرنجی خرۆشانە جەماوەرییەکەی دوومانگی ڕابوردوو*** ئەوەی لە 17ی فێبریوەرییەوە دەستی پێکرد و پاش دوو مانگ بە لەشکرکێشی و هێزی دژە-تیرۆر و پۆلیس سەرکوت کرا، دەبین، هەم لەبەر نەبوونی سوونەت و هۆشیاری خەباتی کۆمەلایەتی و نەبوونی ڕێکخراوی سەربەخۆی جەماوەری و تۆڕ و فۆرومی کۆمەلایەتی، زۆر بەئاسانی لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتخوازەوە (لیستی گۆران و ئیسلامییەکان) لە ناوەڕۆك و خواستەکانی خاڵی دەکرێ و ڕۆژانە کار لەسەر دەستەمۆکردنی دەکەن و هەم بە ئاسانی لە ڕێی ‌‌هێزی سەربازی و پۆلیسی مەشقدراوی ولاتانی خۆراواوە سەرکوت دەکرێت.

بەپێچەوانەوە لە ئێران و بەشە کوردنشینەکەیدا لەبەرئەوەی کە ئۆپۆزسیۆنی چەکدار لە سی ساڵی رابوردوودا ئامادەیی مەیدانی وەك ئەوەی لە کوردستانی بەشی عیراقدا هەبوو، لەناو خەڵکدا نەبووە، خەباتی جەماوەرییانەی کۆمەڵایەتی چ لە شار و چ لە گوندەکاندا بە جۆرێك ئامادە بووە و خەڵکی ئاشنایەتی بە شێوازەکانی ئەم شێوە خەباتە هەیە، کە مانگرتنە گشتییەکانی چەند ساڵی ڕابوردوو نیشانە و بەڵگەی ئامادەیی ئەو هۆشمەندییەن. هاوکات بوونی هوشیاری ئەنارکیستی هەم وەك بەرەنجامی ئامادەیی خەباتی کۆمەڵایەتی و کەمکارایی بزاڤی چەکداری و هەم وەك ئامادەیی هزر و ئایدیا ئەنارکیستییەکان لە راپەڕینی ڕێبەندانی 1979دا، بەشی کوردنشینیش لەو کاراییە بەدەر نەبووە و لە ئێستاشدا چەندین کۆڕ و کۆمەڵی ئەنارکیستی چالاك لە بزاڤە کۆمەلایەتییەکاندا هەن، بەڵام بەداخەوە لەبەر کەشی سەرکوتگەرانەی ڕژێمی ئیسلامی بەتابەت لە کوردستاندا کە بارودۆخێکی سەربازییانەی زۆر زەقی بەخۆوە گرتووە، چالاکانی ئەنارکیست وەك کوردستانی بەشی تورکیە نەیانتوانیوە، خاوەنی گۆڤار و بڵاوکراوەی خۆیان بن و بە ئاشکرا چالاکی بکەن و خۆیان بە ئەنارکیست ناوزەد بکەن. تا ئەوەندەی ئێمە ئاگادار بین، هەم لەناو بزاڤی کرێکاری و هەم لەناو بزاڤی خوێندکاران و لەناو بزاڤە کۆمەڵایەتییە ڕۆژانەییەکاندا ئەنارکیستەکان وەك تاك ئامادەییان هەیە.

بە دیاریکراوی، ئەوانەی کە بۆ فۆرومی ئەنارکیستانی کوردستان دەنووسن و هاریکاری دەکەن، فرەتر لە دەرەوەن، لە ئەوروپان. بەڵام وەك خۆتان دەزانن شێوە ڕێکخستنی ئەنارکییەکان کۆڕ و کۆمەڵی گچکەی ناسێنترالیست و گروپی کاریی و لۆکاڵین. لەبەرئەوە ناکرێت بە بوون یا نەبوون قسە بکەین. چونکە لە بارودۆخی ڕامیاریی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناویندا بە تایبەت ئێران، سوریە و عیراق، زەمینەی کاری ئاشکرا و فۆرومی ئاشکرا و چالاکی ڕامیاریی ئاشکرا یا لەبار نییە، یا تووشی دەردیسەری سەخت دەبێت. لەولاشەوە لەبەر ئەوەی کە ئەنارکیستەکان دژی گروپگەری ڕامیاریی و دەستەگەرین، لە بەرامبەردا گروپی کاریی لە خەباتی کۆمەڵایەتیدا بەرتەری پێدەدەن، باری کۆمەڵایەتی و ڕامیاریی ئەو وڵاتانەش لەوە زیاتر بوار نادات. تا ئەوەندە ئێمە ئاگادار بین، سەندیکا و ڕێکخراوی جەماوەری و پیشەیی لەژێر کارایی ئایدیا و شێوازی ڕێکخستن و بەرێوەبەرایەتی هەرەوەزییانەی ئەنارکیدا نییە، ئەگەر هەشبێت، لەوانەیە زۆر لاواز و لە باری کۆرپەلەییدا بێت.

ئێوه‌ بۆچوونتان بەرامبەر پەکەکە چییه‌؟ ئه‌ی سه‌باره‌ت به‌ PJAK پژاك چی دەڵێن؟

پەکەکە و پژاك هەر یەکن یا وردتر بڵیین، پژاك یەکێکە لە باڵەکانی بەشبوونی پەکەکەی جاران بەسەر چوار وڵاتەکەدا (تورکیە، ئێران، عیراق و سوریە)، دەکرێت بڵیین پژاك ڕێکخراوی خۆرهەڵاتی پەکەیەیە. پژاك و پێكاكا، پێش هەموو شتێك دوو ڕێكخراوی هیرارشی ڕامیاری و میلیشیایین، كە هیچ نزیكایەتییكیان لەتەك سۆشیالیزمی ئازادیخوازانە (ئەنارکیزم) نییە. ئەوان خەریكی پاگەندەی ناسیونالیستین و لە ئەلفەوە تا یا، لەتەك ئێمە جیاوازن. دەتوانن نزیكیایەتییان لەتەك سۆشیالیستە دەسەلاتخواز و هیرارشییەكان هەبێت. تا ئەوەندە دەگەریتەوە سەر ئەو گۆرانانەی كە لە بۆچوونی ئۆچەلاندا بەدی دەكرێن. یەكەم زۆر جێگەی دڵخۆشی نین، دووەم، لەناو ڕیزەكانی ئەو ڕێكخراوانەدا بە ئاستی گۆرانەكانی بۆچوونی خودی ئۆچەلان هەست بە گۆران ناكرێت. راستە ئەوان لە ڕێكخستنی خەباتی جەماوەریدا ئاوڕیان لە بنەمای فیدراتیڤی داوەتەوە و قورساییان خستوەتە سەر خەباتی كۆمەڵایەتی. بەڵام ئەمە نایانكاتە خزمی ئەناركیزم. چونكە ئۆجلان دەستبەرداری ئۆتۆریتەگەری و دەستەمۆكردنی بزاڤەكە نەبووە و دووەم، ئەوان هێشتا هەڵگری شوناسی نەتەوەیین و دەستبەرداری نەبوون. تا ئەوەندەی دەگەرێتەوە سەر پژاك، كەمتر لە ڕیزەكەكانی پێكاكا لە توركیە، كەوتوونەتە بەرگۆران و كارایی گۆرانەكانیان لەسەر كەمترە.

بە بڕای ئێمە کەی پارچەکانی پەکەکە دەستبەرداری خەباتی چەکداری بوون و خەباتی کۆمەڵایەتی ناوەندەکانی کار و ژیانیان کردە مەیدان، کەی ڕێکخراوە سێنترالیستەکانیان لۆکاڵی و ناسێنتراڵ کردوەوە، کەی بانگەوازی مەرگی کارێزما و ئۆتۆریتەگەرییان کرد، کەی دەستبەرداری پەیوەندییە هەرێمی و جیهانییەکان لەتەك دەوڵەتەکانی خۆراوا و خۆرهەڵات بوون، کەی دروشمی دژەدەسەڵات و سەروەرییان بەبێ پەردە و شەرمنۆکی بەرزکردەوە، ئەوسا دەکرێت، ئێمەش بەرامبەر کار و بیرکردنەوەیان هەست بە نزیکایەتی و خۆشبینی بکەین. بەڵام بەداخەوە ئێمە لە ئێستادا لە دەمی قسەگەرانی باڵەکانی پەکەکەوە بەتایبەت لە ئێران و عیراق، هەست بە گۆڕان ناکەین و ناکرێت بە ڕوودانی گۆڕانی گەورە و ڕیشەیی لە بەستەڵەکی ئایدیۆلۆجیای ناسیونالیستی و دەسەلاتخوازیی لێپرسراوان و ئەندامانی سەرکردایەتییاندا هیوادار بین.

Hevpeyvînî grupî(Graswurzelrevolution) letek sekoy enarkîstanî kurdistan / 2

beşi dwem

Zor le kurdekan hîwayan be hebûnî otonomîyekî nawçe kurdyekanî her çwar dewlletekanî ke kurdistan parçeyeke lêy, heye, le jêr nawî corêk le corekanî fîdrallîda yekbgirnewe. Êwe lêreda le kwêda dewestin, hellwêstan lem barewe çye?

Ême hîwadarîn rojêk hemû gund û şar û nawçe û herêm û kîşwerekan (qarrekan) leser bnemay fîdrasyon û konfîdrasyon (fêdratîv)î yekbgirnewe. Weha yekgirtin û pêkhatnêk leser bnaxey daxwazî serbexoyyaney xellk û xwast û wîstî (îradey) azadaney xellk, pêşwazî lê dekeyn. Bellam le helumercî ramyarî nawçeyî û nêwdewlletî ewrroke û cyawazî astî beşekan û nebûnî huşyarî otonomîy fêdrasonekan le yekgirtin û cyabûneweda, weha egerêk zor dûr dexatewe. Bellam dekrêt kar û xebat bo cêxistnî weha pêkhateyekî fîdratîvî lew wllataneda bikrêt û wek ellternatîvî sîsteme hîrarşîyekanî îsta xebatî bo bikrêt û hîway pê bbestirêt.

Le êstada ewey heye û sernic û çawerrwanî zorîney xellkî rakêşawe, rêgeçare hîrarşîyekanin, boye karkirdin bew arasteye be erkî serşanî xomanî nazanîn, ême beagayn lewey her core yekgirtneweyek hebêt, otonomî, fîdrallî neteweyî, yekgirtnewey neteweyî, tenha corî kêşekan û heta radeyekîş çewsandnewey netewayetî pîne dekat, bellam le rastîda kêşekanî dîkey mrovî naw komellgey kurrdî weku hemû her komellgeyekî dîkey serdem qulltir dekatewe, baştirîn nmûney êsta û sedey raburdû kêşey xwarûy efrîkaye, ke êsta mrovî ew komellgeye kêşey aw û kareba û telefon û hejarî zyatir û perawêzxistinî xellkekey, ke le serdemî rjêmî regezpersitîda le xwarewey komellgekeda bûn, qulltir bûtewe. Çunke êsta tenanet jyanyan le çwarçêwey ew teneke û lewhaney ke kirdûyanin bewey ke pêy dellên mall, pê rewa nabînrêt. Gîrugriftî krê û herzanî û granî û qutabxane û xestexane û zankow sercemî şwêne xizmetguzarîyekan, kar û bêkarî, zyatir buwe, bewatay wşe ew wllate buwete bazarrêkî azad bo bazirgane dewllemendekan û kompanîye xomallî û bêganekan, ke bearezûy xoyan teratênî têda deken.

Em kêşe komellayetîyane wa qullbûnewe ta geyiştne beşbûnî ANC û rûdanî xopîşandanî gewre û mangirtnî karîger, ew wllate şorrşî rasteqîney pêwîste. Bellam eme runadat heta kese pîroz û konekanî nêw grup û rêkixrawe pîrozkrawekan, pîroz bmênin, çunke ta êsta ewanîş her leser mêjûy kapîtall û sermayey raburdûyan dejîn.

Dahatûy kurdîş lew çeşney ke to bastkirduwe, ayendeyekî lewe baştirî nabêt. Ême emaneman zor lela roşnin û ewe be rast nazanîn, ke bllêyn madam em fermanrrewayye herêmîye hengawêkî dîke demanbate pêşewe, ba êmeş êsta destberdarî prinsipllî xoman bîn û le êstada xebat bo ptewkirdnî eme bkeyn û dway ewe dest bexebat bo ewey ke bawerrman pêy hebuwe, bkeynewe. Girtneberî rêgey pêçupena û drêjxayen, xizmet be priskeman nakat, bigre sererray ewey ke bem rêgeye nageyne amancekanman, herwehaş bîr û hoş û culleşman dewestênê û demrênêt.

Hellwêstî ême, xebatî ême lem pirseda dûlayene: le layekewe ême piştgîrî xoman bo pirsî rizgarî neteweyî (nemanî stemî neteweyî) radegeyenîn, çunke dezanîn çewsandnewey neteweyek, regezêk, dînêk ya mezhebêk, tenanet takêkî naw komellge, eme be watay nebûnî dadperwerî komellayetîye, wate hebûnî stem û zor û destidrêjî leser mafî kesêk ya layenêk ya neteweyekî dîke. Eme rwangey êmeye û a lemewe ême hellwêst werdegrîn û bergirî lê dekeyn.

Layenekey dîkey xebatî ême, ya hellwêstî ême, kollnedane lewey ke bawerrman pêy heye û xebatî bo dekeyn û hewilldedeyn be yekgirtin û hawkarî letek ewkes û layenaney dîkeda ke be hoşyarî xoyan geyiştun ya degene ew rastîye, ke xebat le şanî êmewe bken. Emeş be hewilldan, be miştumrrî bellgeyî û baskirdin le ezmûnî xebat le wllatanî dîke û rêzgirtin le bîr û boçûnyan û mamellekirdin letekyanda be gyanêkî dûr le siktarîstîyewe . Îdî le her bwarêkda bêt.

Ba eweşman le bîr neçêt, gerçî ême amarêkman bedestewe nîye, bellam ewendey bzanîn hebûnî mîrî herêmî kurdî le kurustanî beşî ‘îraqda ke mawey 19 salle berdeewame, keçî şitgelêkî zor kemyan bo xellk kirduwe, her leberewe em ezmûne pirsî netewayetî û dewlletî neteweyî zor kall kirdotewe.

Boçûn û rwangey enarkîstî sebaret be ayindey kêşe ya pirsî kurd çone?

Ême le wellamî pirsyarî pêşûtirda hellwêstî xomanman bo baskirdin bo rûnkirdnewey zyatir dellêyn, ême wek enarkîst heman hellwêstman beramber pirsî rizgarî neteweyî kurdekan heye, ke le beramber pirsî rizgarî neteweyî blucekan û felestînîyekan û tamîlekan û kemîne jêrdistekanî dîke hemane. Herwa xwazyarî serbexoyî nawçe kurdinşînekanîn le pêkhateyekî fîdratîvîda, herwaş xwazyarî heman mafîn bo turkmanekan û aşûrekan û …tid. Bellam aya eger azadî birryardan û serbexoyî le pêkhatinda hebêt, huşyarî binyatnanî komellgey azad û yeksan hebêt, mrovekan be heman şêwey êsta xoyan leser bnemay kurdibûn, blucbûn, turkmanbûn, aşûrî bûn, cyadekenewe?

Erkî ême enarkîstekan lêreda berceste debêt, huşyarî û agadarkirdnewe, rêkxistin û hellixrandin, karkirdin bo pêkhênanî torre komellayetîyekan û encumen û rêkixrawe lokalîyekan , wek berdî bnaxey yekgirtnî azadane û komelayetîyaney danîştwanî gund û gerrek û şarekan û karge û fermange û xwêndinge û nawendekanî dîkey jyan, ke araste ramyarîye deselatixwaz û cyawazî drustgerekan puçell dekenewe..

Soşyalîzm çi rollêkî le xebatî serbexoyî kurdda gêrrawe û degêrrêt? Herweha aya hîç azadîxwazîyek ya djedeselatixwazîyek le soşyalîzimda berxurd krawe? Aya mêjuyyekî enarkîstane le nawçe kurdîyekanî xorhellatî nawerrastda hebuwe, ke êwe pencey bo rakêşn?

Bo wellamî em pirsyare pêwîst dekat, pence bxeyne rastîyek, ewîş eweye, ke suşyalîzm û part û grupe soşyalîstekan û bzûtnewekeyan nek her le kurdistanî beşî ‘îraq û beşekanî dîkeşda bellku sercemî wllatanî xorhellatî nawerrast û wllate efrîkyekanîş, wek pêdawîstîyekî komellayetî le derûn û wîstî xellkewe drustnebûn wate be sruştî le dayk nebûn, bellku drustikraw û tewawgerî ramyarî rusyay sovyetî bûn û dwatrîş ke çîn drust bû û kewte mlimlanêy tundutîjewe letek rusyeda, ew mlimlanêyeş be rollî xoy lenaw hemû part û grupe soştalîstekanî em wllatane û bzûtnewekanyanda rengî dayewe.

Ger roşintir bllên, ew part û grupe soşyalîstane hellgirî heman ramyarî sovyet ya çîn bûn, xo eger çîn ya sovyet peywendî letek mîrî ew wllatey ke ew partaney têda bûn, baş bûbêt ewa peywendî partekanîş letek mîrîyekanda baş buwe, pêçewanekeşî her raste. Baştirîn nmûneş peywendî ptewî nêwan sovyet û ‘îraqî serdemî (rjêmî be’s)e le nêwan sallanî 1970 ta 1975 , ke sedam huseyn gerçî kesî yekem nebû le desellatda, bellam hemû şit bû û partî komunîstî ‘îraq letek ew rjêmeda le bereyekda bû, ke beherdûkyan djayetî bzûtnewey ew serdemey kurdyan le sallî 1974da dekrid, ke mistefa barzanî serkirdey bû û le heman katîşda rjêm lejêrewe destî kird be rfandin û kuştinî deyan kadîrî çakî naw partî komunîst betaybet ewaney ke sebaret be berekayan letek rjêmda gleyyan le hellwêstî partekeyan hebû. Kewate em part û rêkixrawe komunîst û soşyalîstane hellgirî ramyarîy taybetî xoyan nebûn, ke debuwaye xizmetî krêkaran û reşexellkekey ‘îraq heta kêşey kurdîşî bkirdaye. Herweku pêştir basman kird, ew partane û bzûtnewekeşyan nek qazancêkyan be kêşey kurd negeyandwe ya kêşekeyan nebirdote pêşewe, bellku zyanêkî gewreşyan lêdawe û xoşyanyan pê naşîrîn kirduwe.

Bekurtîyekey be birrway ême, lewêda ke fêrgey soşyalîzmî deselatixwaz (markisîzm û îzme paşrrewekanî dîkey) beser bzavekeda zallbuwe, neytwanîwe rolêkî pozetîv bbînêt. Îtir ew arasteye prro-rus bûbêt ya djî.. Çunke bo ewan pirse komellayetîyekan amrazn bo geyiştin bedesellat, herwek nasîwnalîst û mezhebî û lîbralekan ew pirsane bo heman mebest bekar deben.. Detwanîn bllêyn le dû serdemda bîrî sosyalîstî lew şêweyda ke hebuwe, twanîwyetî demargirî neteweyî kem bkatewe, ew serdemeş pencakan û heştakanî sedey raburdû bûn. Bellam bedaxewe katêk ke destî ew dû araste prro-bolşevîk û pro-mawîye derdekewêt û bedwayda şkistî blokî soşyalîzmî dewlletî dêt. Îtir ew karaye pêçewane debêtewe û zor be nîgetîvî deşkêtewe. Tenanet pagendegeranî ew dû arasteye ya debne mezhebî tundirrew ya debne nasîwnalîstî tundirrew.

Bo wellamî beşî kotayî heman pirsyartan, dellêyn ewendey ême beagabîn mêjûyek nîye benawî mêjûy enarkîstane ( mêjûy enarkîzm) le nawçe kurdîyekanî xorhellatî nawerrastda nebuwe ya dernekewtuwe taku ême pencey bo rabkêşîn.

هەڤپەیڤینی گروپی(Graswurzelrevolution) لەتەك سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان / 2

بەشی دووەم

زۆر له‌ كورده‌كان هیوایان به‌ هه‌بوونی ئۆتۆنۆمییه‌كی ناوچه‌ كوردیه‌كانی هه‌ر چوار ده‌وڵه‌ته‌كانی كه‌ کوردستان پارچه‌یه‌كه‌ لێی، هه‌یه‌، له‌ ژێر ناوی جۆرێك له‌ جۆره‌كانی فیدراڵیدا یه‌كبگرنه‌وه‌‌. ئێوه‌ لێره‌دا له‌ كوێدا ده‌وه‌ستن، هه‌ڵوێستان لەم بارەوە چیه‌؟

ئێمە هیوادارین ڕۆژێك هەموو گوند و شار و ناوچە و هەرێم و كیشوەرەكان (قاڕەكان) لەسەر بنەمای فیدراسیۆن و كۆنفیدراسیۆن (فێدراتیڤ)ی یەكبگرنەوە. وەها یەكگرتن و پێكهاتنێك لەسەر بناخەی داخوازی سەربەخۆییانەی خەڵك و خواست و ویستی (ئیرادەی) ئازادانەی خەڵك، پێشوازی لێ دەكەین. بەڵام لە هەلومەرجی ڕامیاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئەوڕۆكە و جیاوازی ئاستی بەشەكان و نەبوونی هوشیاری ئۆتۆنۆمیی فێدراسۆنەكان لە یەكگرتن و جیابوونەوەدا، وەها ئەگەرێك زۆر دوور دەخاتەوە. بەڵام دەكرێت كار و خەبات بۆ جێخستنی وەها پێكهاتەیەكی فیدراتیڤی لەو وڵاتانەدا بكرێت و وەك ئەڵتەرناتیڤی سیستەمە هیرارشییەكانی ئیستا خەباتی بۆ بكرێت و هیوای پێ ببەسترێت.

لە ئێستادا ئەوەی هەیە و سەرنج و چاوەڕوانی زۆرینەی خەڵکی ڕاکێشاوە، ڕێگەچارە هیرارشییەکانن، بۆیە كاركردن بەو ئاراستەیە به‌‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی نازانین، ئێمه‌ به‌ئاگاین له‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت، ئۆتۆنۆمی، فیدراڵی نه‌ته‌وەیی، یه‌كگرتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ته‌نها جۆری كێشه‌كان و هەتا ڕاده‌یه‌كیش چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی پینه‌ ده‌كات، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا كێشه‌كانی دیکەی مرۆڤی ناو کۆمەڵگەی كورردی وه‌كو هه‌موو هەر کۆمەڵگەیه‌كی دیکەی سه‌رده‌م قوڵتر ده‌كاته‌وه‌، باشترین نموونه‌ی ئێستا و سەدەی ڕابوردوو كێشه‌ی خوارووی ئه‌فریکایه‌‌، كه‌ ئێستا مرۆڤی ئه‌و کۆمەڵگەیه‌ كێشه‌ی ئاو و كاره‌با و ته‌له‌فۆن و هه‌ژاری زیاتر و په‌راوێزخستنی خه‌ڵكه‌كه‌ی، كه‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رستیدا لە خوارەوەی کۆمەڵگەكەدا بوون، قوڵتر بووته‌وه‌. چونكه‌ ئێستا ته‌نانه‌ت ژیانیان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و‌ ته‌نه‌كه‌ و له‌وحانه‌ی كه‌ كردوویانن به‌وه‌ی كه‌ پێی ده‌ڵێن ماڵ، پێ ڕه‌وا نابینرێت. گیروگرفتی كرێ و هه‌رزانی و گرانی و قوتابخانه‌ و خه‌سته‌خانه‌ و زانكۆو سه‌رجه‌می شوێنه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، كار و بێکاری، زیاتر بووه‌، به‌واتای وشه‌ ئه‌و وڵاته‌ بووه‌ته‌ بازاڕێكی ئازاد بۆ بازرگانه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و كۆمپانییه‌ خۆماڵی و بێگانه‌كان، كه‌ به‌ئاره‌زووی خۆیان ته‌راتێنی تێدا ده‌كه‌ن.

ئه‌م كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ وا قوڵبوونه‌وە تا‌ گه‌یشتنه‌ به‌شبوونی ANC و ڕوودانی خۆپیشاندانی گه‌وره‌ و مانگرتنی كاریگه‌ر، ئه‌و وڵاته‌ شۆڕشی ڕاسته‌قینه‌ی پێویسته‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕونادات هه‌تا كه‌سه‌ پیرۆز و كۆنه‌كانی نێو گروپ و ڕێكخراوه‌ پیرۆزکراوه‌كان، پیرۆز بمێنن، چونكه‌ تا ئێستا ئه‌وانیش هه‌ر ‌له‌سه‌ر مێژووی كاپیتاڵ و سه‌رمایه‌ی ڕابوردوویان ده‌ژین.

داهاتووی كوردیش له‌و چه‌شنه‌ی كه‌ تۆ باستکردووە، ئایەنده‌یه‌كی له‌وه‌ باشتری نابێت. ئێمه‌ ئه‌مانه‌مان زۆر له‌لا ڕۆشنن و ئه‌وه‌ به‌ ڕاست نازانین، كه‌ بڵێین مادام ئه‌م فەرمانڕەواییە هەرێمییە هه‌نگاوێكی دیکە ده‌مانباته‌ پێشه‌وه‌، با ئێمه‌ش ئێستا ده‌ستبه‌رداری پرنسپڵی خۆمان بین و له‌ ئێستادا خه‌بات بۆ پتەوکردنی ئه‌مه‌ بكه‌ین و دوای ئه‌وه‌ ده‌ست به‌خه‌بات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ باوه‌ڕمان پێی هه‌بووه‌، بكه‌ینه‌وه‌. گرتنه‌به‌ری ڕێگەی پێچوپه‌نا و درێژخایه‌ن، خزمه‌ت به‌ پرسكه‌مان ناكات، بگره‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌م ڕێگەیه‌ ناگه‌ینه‌ ئامانجه‌كانمان، هه‌روه‌هاش بیر و هۆش و جوڵه‌شمان ده‌وه‌ستێنێ و ده‌مرێنێت.

هه‌ڵوێستی ئێمه‌، خه‌باتی ئێمه له‌م پرسه‌دا دوولایەنە: له‌ لایه‌كه‌وه‌ ئێمه‌ پشتگیری خۆمان بۆ پرسی ڕزگاری نه‌ته‌وەیی (نەمانی ستەمی نەتەوەیی) ڕاده‌گه‌یه‌نین، چونكه‌ ده‌زانین چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ڕه‌گه‌زێك، دینێك یا مه‌زهه‌بێك، ته‌نانه‌ت تاكێكی ناو کۆمەڵگە، ئه‌مه‌ بە واتای نه‌بوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە، واتە هه‌بوونی ستەم و زۆر و ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر مافی كه‌سێك یا لایه‌نێك یا نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیکە. ئه‌مه‌ ڕوانگه‌ی ئێمه‌یه‌ و‌ ئا له‌مه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرین و به‌رگری لێ ده‌كه‌ین.

لا‌یه‌نه‌كه‌ی دیکەی خه‌باتی ئێمه‌، یا هه‌ڵوێستی ئێمه، كۆڵنه‌دانه‌ له‌وه‌ی كه‌ باوه‌ڕمان پێی هه‌یه‌ و خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌دەین به‌ یه‌كگرتن و هاوکاری لەتەك ئه‌وكه‌س و لایه‌نانه‌ی دیکەدا كه‌ به‌ هۆشیاری خۆیان گه‌یشتون یا ده‌گه‌نه‌ ئه‌و‌ ڕاستییه‌، كه‌ خه‌بات له‌ شانی ئێمه‌وه‌ بكه‌ن. ئه‌مه‌ش به‌ هه‌وڵدان، به‌ مشتومڕی به‌ڵگه‌یی و باسكردن له‌ ئەزموونی خەبات لە وڵاتانی دیکە و ڕێزگرتن له‌ بیر و بۆچوونیان و مامه‌ڵه‌كردن لەتەكیاندا به‌ گیانێكی دوور له‌ سكتاریستییه‌وه‌ . ئیدی له‌ هه‌ر بوارێكدا بێت.‌

با ئه‌وه‌شمان له‌ بیر نه‌چێت، گه‌رچی ئێمه‌ ئامارێكمان به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی بزانین هه‌بوونی میری هه‌رێمی كوردی له‌ كوروستانی بەشی عیراقدا كه‌ ماوه‌ی 19 ساڵه‌ به‌رده‌ه‌وامه‌، كه‌چی شتگه‌لێكی زۆر كه‌میان بۆ خه‌ڵك کردووە، هەر لەبەرئەوە ئه‌م ‌ ئەزموونه‌ پرسی نه‌ته‌وایه‌تی و دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی زۆر كاڵ كردۆته‌وه‌.

بۆچوون و ڕوانگه‌ی ئەناركیستی سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی ‌ كێشه‌ یا پرسی كورد چۆنه‌؟

ئێمه‌ له‌ وه‌ڵامی پرسیاری پێشووتردا هه‌ڵوێستی خۆمانمان بۆ باسكردن بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌ڵێین، ئێمە وەك ئەناركیست هەمان هەڵوێستمان بەرامبەر پرسی ڕزگاری نەتەوەیی كوردەكان هەیە، كە لە بەرامبەر پرسی ڕزگاری نەتەوەیی بلوجەكان و فه‌له‌ستینییه‌كان و تامیلەكان و كەمینە ژێردستەكانی دیكە هەمانە. هەروا خوازیاری سەربەخۆیی ناوچە كوردنشینەكانین لە پێكهاتەیەكی فیدراتیڤیدا، هەرواش خوازیاری هەمان مافین بۆ توركمانەكان و ئاشوورەكان و …تد. بەڵام ئایا ئەگەر ئازادی بڕیاردان و سەربەخۆیی لە پێكهاتندا هەبێت، هوشیاری بنیاتنانی كۆمەڵگەی ئازاد و یەكسان هەبێت، مرۆڤەكان بە هەمان شێوەی ئێستا خۆیان لەسەر بنەمای كوردبوون، بلوجبوون، توركمانبوون، ئاشووری بوون، جیادەكەنەوە؟

ئەركی ئێمە ئەناركیستەكان لێرەدا بەرجەستە دەبێت، هوشیاری و ئاگاداركردنەوە، ڕێكخستن و هەڵخراندن، كاركردن بۆ پێكهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئەنجومەن و ڕێكخراوە لۆكالییەكان ، وەك بەردی بناخەی یەكگرتنی ئازادانە و كۆمەلایەتییانەی دانیشتوانی گوند و گەڕەك و شارەكان و كارگە و فەرمانگە و خوێندنگە و ناوەندەكانی دیكەی ژیان، كە ئاراستە ڕامیارییە دەسەلاتخواز و جیاوازی دروستگەرەكان پوچەڵ دەكەنەوە..

سۆشیالیزم چ ڕۆڵێكی له‌ خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی كورددا گێڕاوه‌ و ده‌گێڕێت؟ هه‌روه‌ها ئایا هیچ ئازادیخوازییه‌ك یا دژه‌دەسەلاتخوازییەك له‌ سۆشیالیزمدا به‌رخورد كراوه‌؟ ئایا مێژوییه‌كی ‌ ئەناركیستانه له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانی ‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌بووه‌، كه‌ ئێوه‌ په‌نجه‌ی بۆ ڕاكێشن؟

بۆ ‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ پێویست ده‌كات، په‌نجه بخەینە ڕاستییه‌ك، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، كه‌ سوشیالیزم و پارت و گروپه‌ سۆشیالیسته‌كان و بزووتنەوەكه‌یان نه‌ك هه‌ر له‌ كوردستانی بەشی عیراق و به‌شه‌كانی دیکەشدا به‌ڵكو سه‌رجه‌می وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاته‌ ئه‌فریکیه‌كانیش، وەك پێداویستییەکی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ دەروون و ویستی خه‌ڵكه‌وه‌ دروستنه‌بوون‌ واته‌ به‌ سروشتی له‌ دایك نه‌بوون، به‌ڵكو دروستکراو و ته‌واوگه‌ری ڕامیاری ڕوسیای سۆڤیەتی بوون و دواتریش كه‌ چین دروست بوو و كه‌وته‌ ململانێی توندوتیژه‌وه‌ لەتەك ڕوسیەدا، ئه‌و ململانێیەش بە ڕۆڵی خۆی له‌ناو هه‌موو پارت و گروپه‌ سۆشتالیسته‌كانی ئه‌م وڵاتانه‌ و بزووتنەوەكانیاندا ڕه‌نگی دایه‌وه‌.

گه‌ر ڕۆشنتر بڵێن، ئه‌و پارت و گروپه‌ سۆشیالیستانه‌ هه‌ڵگری هه‌مان ڕامیاری سۆڤیەت یا چین بوون، خۆ ئەگه‌ر چین یا سۆڤیەت په‌یوه‌ندی لەتەك میری ئه‌و وڵاته‌ی كه‌ ئه‌و پارتانه‌ی تێدا بوون، باش بووبێت ئه‌وا په‌یوه‌ندی پارتەکانیش لەتەك میرییەكاندا باش بووه‌، پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر ڕاسته‌. باشترین نموونه‌ش په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان سۆڤیەت و عیراقی سه‌رده‌می (ڕژێمی به‌عس)ه‌ له‌ نێوان ساڵانی 1970 تا 1975 ، كه‌ سه‌دام حوسه‌ین گه‌رچی كه‌سی یه‌كه‌م نه‌بوو له‌ ده‌سه‌ڵاتدا، به‌ڵام هه‌موو شت بوو و پارتی کۆمونیستی عیراق لەتەك ئه‌و ڕژێمه‌دا له‌ به‌ره‌یه‌كدا بوو، كه‌ به‌هه‌ردووكیان دژایه‌تی بزووتنەوەی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كوردیان له‌ ساڵی 1974دا ده‌كرد، كه‌ مسته‌فا بارزانی سه‌ركرده‌ی بوو و له‌ هه‌مان كاتیشدا ڕژێم له‌ژێره‌وه‌ ده‌ستی كرد به‌ ڕفاندن و كوشتنی ده‌یان كادیری چاكی ناو پارتی کۆمونیست به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌كایان لەتەك ڕژێمدا گله‌ییان له‌ هه‌ڵوێستی پارتەکەیان هه‌بوو. كه‌واته‌ ئه‌م پارت و ڕێكخراوه‌ کۆمونیست و سۆشیالیستانه‌ هه‌ڵگری ڕامیاریی تایبه‌تی خۆیان نه‌بوون، كه‌ ده‌بووایه‌ خزمه‌تی كرێكاران و ڕه‌شه‌خه‌ڵكه‌كه‌ی عیراق هه‌تا كێشه‌ی كوردیشی بكردایه‌. هه‌روه‌كو پێشتر باسمان كرد، ئه‌و پارتانه‌ و بزووتنەوەكه‌شیان نه‌ك قازانجێكیان به‌ كێشه‌ی كورد نه‌گه‌یاندوه‌ یا کێشەکەیان نه‌بردۆته‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵكو زیانێكی گه‌وره‌شیان لێداوه‌ و خۆشیانیان پێ ناشیرین كردووه.

به‌كورتییه‌كه‌ی بە بڕوای ئێمە، لەوێدا كە فێرگەی سۆشیالیزمی دەسەلاتخواز (مارکسیزم و ئیزمە پاشڕەوەکانی دیکەی) بەسەر بزاڤەكەدا زاڵبووە، نەیتوانیوە ڕۆلێكی پۆزەتیڤ ببینێت. ئیتر ئەو ئاراستەیە پڕۆ-ڕوس بووبێت یا دژی.. چونكە بۆ ئەوان پرسە كۆمەڵایەتییەكان ئامرازن بۆ گەیشتن بەدەسەڵات، هەروەك ناسیونالیست و مەزهەبی و لیبرالەكان ئەو پرسانە بۆ هەمان مەبەست بەكار دەبەن.. دەتوانین بڵێین لە دوو سەردەمدا بیری سۆسیالیستی لەو شێوەیدا كە هەبووە، توانیویەتی دەمارگری نەتەوەیی كەم بكاتەوە، ئەو سەردەمەش پەنجاكان و هەشتاكانی سەدەی ڕابوردوو بوون. بەڵام بەداخەوە كاتێك كە دەستی ئەو دوو ئاراستە پڕۆ-بۆلشەڤیك و پرۆ-ماوییە دەردەكەوێت و بەدوایدا شكستی بلۆكی سۆشیالیزمی دەوڵەتی دێت. ئیتر ئەو كارایە پێچەوانە دەبێتەوە و زۆر بە نیگەتیڤی دەشكێتەوە. تەنانەت پاگەندەگەرانی ئەو دوو ئاراستەیە یا دەبنە مەزهەبی توندڕەو یا دەبنە ناسیونالیستی توندڕەو.

بۆ وه‌ڵامی به‌شی كۆتایی هه‌مان پرسیارتان، ده‌ڵێین ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ به‌ئاگابین مێژوویه‌ك نییه‌ به‌ناوی مێژووی ئه‌ناركیستانه‌ ( مێژووی ئەنارکیزم) له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانی خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاستدا نەبووە یا دەرنەکەوتووە تاكو ئێمه‌ په‌نجه‌ی بۆ ڕابكێشین.

Hevpeyvînî grupî(Graswurzelrevolution) letek sekoy enarkîstanî kurdistan / 1

Amadekirdnî: xatû brîgît

beşi yekem

Deqî kurdî * hevpeyvînêkî rojnamegerîy grupî grasvurtsillrîvolutisyon ( Graswurzelrevolution) letek sekoy enarkîstanî kurdistan lemerr pirsî neteweyî kurd û bzûtnewe narazîyekanî kurdistan û hebûn û rollî enarkîstekan û bzavî enarkîstî le kurdistanda. Em hevpeyvîne xatû brîgît amadey kirduwe, ke be xoy maweyek le wllatanî xorhellatî nawîn buwe û le katî narrezayetîyekanî fêbrîwerî 2011da le herêmî kurdistan buwe û le nzîkewe agadarî rûdawekan buwe. Xatû brîgît le felestîn letek bzavî hawpiştî nêwneteweyî, le ewrupa letek destey bêsnûr (djesnûr) û grupî hawpiştî koçeran beşdare. Herweha letek çend grupêkî parastinî mafî ajellan û jîngeda kar dekat. **

“ Enarkîstî kurdî” çî degeyenêt? Hîç karakterêkî taybetmendî heye, ke le enarkîste klasîkekanî sedey nozdehemî ewrupa cyay bkatewe?

Ta ewênderê ême bzanîn û agadarbîn, destewajeyekî awa bûnî nebuwe û nîye, eger bekarîş brabêt, ewa tenya lelayen neyaranî hizrî enarkîyewe bekar brawe. Çunke enarkîzm wek hzir û aydyayekî cîhanî, hellgirî hîç şunasêkî dewlletî ya neteweyî û nawçeyî nîye û her kat pagendeyyekî awaş krabêt, be dillnyayyewe lelayen enarkîstekan xoyanewe nekrawe. Herweha leberewey krrok û gyanî enarkîzm djayetîkirdnî desellat û zallbûne û djî kontrollkirdne, îdî le herşiwênêkî em dinyayeda bêt, ke em gyan û nawerrokey ledest da, ewa natwanrêt be enarkîzm nêw bibrêt. Dekrêt takî enarkîst û deste û grupe enarkîstekan leser geyiştin bew amance kêşe û boçûnî cyacyayan hebêt û şêwe taktîkî cya cya bgirneber, bellam le amancyanda yekin û yekbûn. Her boye dellêyn ewendey agaman le enarkîste klasîkekanî sedey nozdey ewrupaş hebêt, her way debînîn, le amancyanda yekbûn, ke djayetî desellat û serwerî çînayetî buwe. Bellam bêguman boçûnî cyacyayan leser geyiştin bem amance hebuwe, ke ew boçûne cudaye, çunyetî rêkxistin û yekxistinî rîzekanî xoşyanî girtûtewe. (Bo zanyarî û wellamî zyatir leser pirsyareketan, tkaye sernicî wellamî pirsyarî duwem bden).

Xo eger lêreda mebest le amadeyî sruştîyaney jyan û tuxmî enarkî bêt le komellge û goşekanî cîhanda, ewa be dillnyayyewe le kurdistan ya lem herêmeşda wek beşekanî dîkey cîhan, becorêk enarkîzm le sruştî azadîxwazîy û herewezîy û serbexoxwazîy û yeksanîxwazîy mrovekanî em devereşda amade buwe. Bo nûsînewe û tomarkirdnî ew amadebûne, kar û lêkollîneweyekî zorî pêwîste. Ke bedaxewe ta em sate encam nedrawe.

Eger mebest le grupî ramyarîy û rêkixrawe komelayetî û abûrîyekan bêt, ewa bedaxewe le herêmî kurdistanda eme amade nîye û eger heşbûbêt, ewa leber aşnanebûnî xellk be aydya enarkîstîyekan lemer şêwazî xebatî enarkîstî û komellgey enarkî, ew hewllane leser grupe çepekan tomarkrawn. Detwanîn le serdemî raperrînî azar û serdemî serhelldanî rêkixrawe cemawerîyekanî 1992 ta 1995 da hest be serhelldanî boçûne enarkîstîyekan lemerr bnema fêdratîvekanî rêkixrawbûn bkeyn, bellam dîsanewe leber temenkurtî xudî ew ezmûnane, aydya fêdratîvekan neyantwanî perebsênin û pelbhawên.

Derkewtinî enarkîstîy corawcor heye. Aya arasteyekî ya rewtêkî enarkîstî dyarîkraw heye, ke êwe sruşttan lêwey wergirtbêt? Eger heye, kameye û boçî?

Nkullî lewe nakrêt, ke emrro bzûtnewey enarkîstî ya enarkîstîyekan weku sercemî bzûtnewey çepî emrro, prij û bllaw û leyektrazawn. Hellbete emeş away kirduwe ke enarkîstekan le grup û rêkixrawe û komellî cyacyada xoyan bgirnewe, nawêk û rengêk û ya dengêkî kemêk le yektirî bexowe bigrin, dyare lêreda pêwîstman benawnûskirdnî grupekan nîye, çunke êweş ewe baş dezanin.

Gerçî sercemî em grupane le sê pirsî nawkoyîda yekdegirnewe, ke ewaneş: yekem djayetîkirdnî serwerîye le her çeşnêkdabêt, ger leserewe bîgrît dewllete û le xwarewş desellatî bawksalaraney xêzane, dûhemîş bawerr nebûnyane be şêwey xebatkirdnî perrlemantaryane û kudeta û ew çeşne “hewllaney” ke deyanewêt leserewera komellge bgorrn nek le xwarewera, weku parte çep û bolşevîkîyekanî kon û serdem. Sêhemîş drustkirdin û aferandinî komellgeyek ke rutkrabêtewe le hemû çeşne cyawazyek û hemu çeşne zordarî û çewsandneweyek û zallbûnêk lelayen her kes û her grup û twêj û çînêkewe bêt. Be kurtî hewilldane bo damezrandinî komellgeyek ke takekanî azad û serbest bin û tewawî behay mrovbûnyan bo bgerrêtewe.

Bêguman bo geyiştin bem amancey serewe, corî cyacyay têkoşan û xebatkirdin le grupe cyacyakanda reçaw dekrêt, êmeş lêreda birryar leser ewe nadeyn, ke kê raste û kê rast nîye.

Êstaş babêyne ser krokî pirsyareketan, ême zyatir kellkman le çalakî ferdî xoman û ew bzûtnewaney ke le raburdûda pêwey peywest bûyn, letek sercemî bzûtnewey çep, wergirtwe, çunke sercemî ew bzûtnewane û grupekanyan û takî naw girp û komellgekeş, lewey ke bangihêşeyan bo kirduwe û dekrid, şkistyan hêna û neyantwanî bîken, em ezmûneş le zorbey zorî wllatanî dinyada be dûbarebûneweyan û çendbarebûneweyan , bînîwmane û rastî têşkanyan selmêndrawe. Her leberemeş pêwîst dekra ke bîr le rîgeçareyekî tir bikrêtewe.

Em ezmûnane eweyan bo sax kirdûynetewe, ke têşkanî sercemî ew bzûtnewane û part û rêkixrawekanyan le arezûyan bo gorrînî komellgekan, leserewe bincî girtuwe û binc degrêt, ke sercemî gorrankarîyekanîş, be gorrînî demuçawekan û destî destîkirdin be desellat kotayyan hatuwe û dêt, egîna cyawazî çînayetî û stem û zor û çewsandnewey neteweyî û ayînî û cyawazî le rûy regez (cênder) û pêst û nejadewe her mawetewe letek manewe û gewrebûn û qullbûnewey nebûnî dadperwerî komellayetî. Eme bê lewey ke lêreda pêwîstîş nakat, ewe bllîyn sercemî ew mîrî û desellataneşî ke hênawyannete gorrê bo bergirîkirdin bûn le çeşnekanî xawendarêtî û aferandin û berpakirdnî ceng û birsêtî û bêkarî û hellkendin le şwênî xo û rewkirdin, xistneberkarî mindall û be leşifroşkirdnî genc û law le herdû cêndeke, bo bedestihênanî zêdebayî û sermayey zyatir, bûn û bes.

Ême hewillman dawe û hewll dedeyn xoman le lasayîkirdnewe û wergirtnî şêwe û karkirdnî her yek lew grup û rêkixrawe enarkîstane bparêzîn û neyankeyene modêl, bellam letek eweşda kellkman le şêwey karkirdnî brrêk le grupe enarkîstekanî sedey raburdû êstay emerîkay latînî û ewrupada wergirtwe.

Hîç bîryarêkî enarkîst heye, ke bo êwe betaybetî gring û bebayax bêt? Yaxud hîç takêkî kurd heye, ke êwe wek enarkîst- endêş pêtanwabêt gring bêt ke lebareyewe bzanrêt?

Ême bayex û hewll û koşşî hendêk le bîryaranî enarkistî serdemî sedey nozde û bîstem , lewane bakonîn û cozîf prodon û ştîrner û êmagolldman û kropotkîn û malatêsta û danîyl grî û hendêkî dîkeyan, be hend werdegrîn, destî rêz û pêzanîn leser kare tîurîyekanyan û çalakîyekanyan dadenêyn û degrîn, bellam emeş watay ewe nîye ke ême sernic û rexneman le corî bîrkirdnewe û karekanyan nebêt.

Ême letek hîç pîrozîyek û pîrozkirdnêkda nîn, xudî eweş (pîrozkirdin) lay ême djayetî gyane zînduwekey enarkîzm û bzûtnewekey dekat û deyimrênêt.

Pîrozkirdnî kesekan û deqekanyan weku çon markisîstekan û komunîstekanî kon û serdem kirduyane û deyken, be bîrteskî temaşakirdnî bîr û boçûn weku temaşakirdnî ktêbe asmanîye pîrozekan, leberçaw degrîn û berrêgrîyan dezanîn le berewpêşeweçûnî bzûtnewey soşyalîstî û dahênanekanyanda. Her boye ême beçawî rexne le hemû ştêk derrwanîn û sernicî lê dedeyn û tawtiwêy dekeyn.

Lemerr beşî dûhemî pirsyarekeştan, leser takî kurd wek enarkîstêk, ewey ême pêman wabêt, lew bareyewe gring bêt. Wellamî ême le meda be nexêre.

Le rastîda grupî enarkîst û ezmûnî enarkîstane ewendey ême pêy bzanîn nebuwe, le kurdistanî beşî ‘îraqda, kurd bexoyewe neydîwe, her boyeş takêk nebuwe le naw kurdda lew beşey kurdistanda, weku enarkîstêk cêgey sernicî ême bûbêt .

Le sedey raburdûda yek dû bzûtneweyekî bçûk ke tenha le nawçeyekî gelêk bçûkda drust bûn, ke jyanêkî sade û sakaryan hebuwe û hemû ştêkyan be herewezî kirduwe û jyanyan beyekewe birdote ser, gerçî hendêk xellk pêyan xoşe ke nêwî enarkîstyan beserda bibrrin, bellam ême letek eweda nîn, çunke ême bzûtnewey enarkîzm zor lewe qultir û frawantir debînîn, taku tenha bête ser be herewezî karkirdin û beyekewe jyan.

Enarkîstî kurd çon xebatî kurd bo serbexoyî , otonomî (xudmuxtarî), ya serbestî netewayetî şî dekatewe û temaşay dekat? Êwe weku enarkîstêk , birrwatan waye ke peywendyekî pozetîvanetan bbêt bem hîwaye , ya xud bawerrtan waye ke ewe kar nakat?

Pirrsyareketan aşkra nîye ke aya êwe ruy dem le ême deken yaxud enarkîstêkî kurd?

Beher hall ger mebesttan ême bêt ême dellêyn hemû rizgarbûnêk çi neteweyî û çi regezî û çi ayînî be watayekî dîke nemanî hellawardin û stemî neteweyî û regezî û ayînî be hengawêkî berewpîşeweçûn dezanîn û piştîwanî lê dekeyn. Bellam lewêda ke hengaw berew binyatnanewey desellat û serwerî çînêk , regezêk, ayînêk, neteweyek beser ewî dîkeda bnêt, djayetî dekeyn û cyawazîyek lenêwan borcwazî kurd û borcwa-dagîrgeranî kurdistanda nabînîn.

Ba ewetan beyad bxeynewe, ke ême djî hemû desellatêkîn, weku leserewe nawnûsî desellatekanman kirduwe, her boye pêmanwaye ke her regezêk, neteweyek, rengêk, dengêk, ayînêk, wîstî desellatî hebêt taku zallîy û bandestî xoy beser hemuwanî dîkeda bsepênêt, îdî ewe metrisîdarewe û ewey ke bzûtnewey enarkîstî hewllî bo dawe, lewêda kotayî hatuwe û dêt, boye le weha barêkda naçardebîn carêkî dîke, gemeke leseretawe dest pê bkeynewe, wate le weha barêkda hîçman be hîc nekirduwe, her leber eweşe, ke ême be erkî serşanî xomanî dezanîn, le pall piştgîrîkirdnî ew bzûtnewaneşda debêt parêzgarî hêlî amanc û prinsipllî xoman bkeyn û rwangey djeserwerîyane û meydanekanî çalakî xoman win nekeyn , taku bo xellkeke run bêtewe ke ew bzûtnewey ewan ya heta bedestihênanî amancekanîşyan, ewe nageyenêt, ke îdî ewan tewawî serbestî û azadî û hemû ew xêr û xoşyaney ke çawerrwanyan dekirdin, bedestyan hênawn û dehênin.

هەڤپەیڤینی گروپی(Graswurzelrevolution) لەتەك سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان

ئامادەکردنی: خاتوو بریگیت

بەشی یەکەم

دەقی کوردی* هەڤپەیڤینێکی ڕۆژنامەگەریی گروپی گراس‌ڤورتسڵ‌ڕیڤۆلوتسیۆن ( Graswurzelrevolution) لەتەك سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان لەمەڕ پرسی نەتەوەیی کورد و بزووتنەوە نارازییەکانی کوردستان و هەبوون و ڕۆڵی ئەناركیسته‌كان و بزاڤی ئەنارکیستی لە کوردستاندا. ئەم هەڤپەیڤینە خاتوو بریگیت ئامادەی کردووە، کە بە خۆی ماوەیەك لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوین بووە و لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی فێبریوەری 2011دا لە هەرێمی کوردستان بووە و لە نزیکەوە ئاگاداری ڕووداوەکان بووە. خاتوو بریگیت لە فەلەستین لەتەك بزاڤی هاوپشتی نێونەتەوەیی، لە ئەوروپا لەتەك دەستەی بێسنوور (دژەسنوور) و گروپی هاوپشتی کۆچەران بەشدارە. هەروەها لەتەك چەند گروپێکی پاراستنی مافی ئاژەڵان و ژینگەدا کار دەکات. **

ئەناركیستی كوردی” چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ هیچ كاراكته‌رێكی تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه‌، كه‌ له‌ ئەناركیسته‌ كلاسیكەكانی سەدەی نۆزده‌هەمی ئه‌وروپا جیای بكاتەوە؟

تا ئەوێندەرێ ئێمە بزانین و ئاگاداربین، دەستەواژەیەكی ئاوا بوونی نەبووە و نییە، ئەگەر بەكاریش برابێت، ئەوا تەنیا لەلایەن نەیارانی هزری ئەناركییەوە بەكار براوە. چونكە ئەناركیزم وەك هزر و ئایدیایەكی جیهانی، هەڵگری هیچ شوناسێكی دەوڵەتی یا نەتەوەیی و ناوچەیی نییە و هەر كات پاگەندەییەكی ئاواش كرابێت، بە دڵنیاییەوە لەلایەن ئەنارکیستەکان خۆیانەوە نەكراوە. هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی كڕۆك و گیانی ئەناركیزم دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵات و زاڵبوونە و دژی كۆنترۆڵكردنه‌، ئیدی له‌ هه‌رشوێنێكی ئه‌م دنیایه‌دا بێت، كه‌ ئه‌م گیان و ناوەڕۆكه‌ی لەده‌ست دا، ئەوا ناتوانرێت به‌ ئه‌ناركیزم نێو ببرێت. ده‌كرێت تاكی ئه‌ناركیست و ده‌سته‌ و‌ گروپه‌ ئه‌ناركیسته‌كان له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ كێشه‌ و بۆچوونی جیاجیایان هه‌بێت و شێوه‌ تاكتیكی جیا جیا بگرنه‌به‌ر، به‌ڵام له‌ ئامانجیاندا یه‌كن و یه‌كبوون. هه‌ر بۆیه‌ ده‌ڵێین ئه‌وه‌نده‌ی ئاگامان له‌ ئه‌ناركیسته‌ كلاسیكه‌كانی سەدەی نۆزده‌ی ئه‌وروپاش هەبێت، هه‌ر وای ده‌بینین، له‌ ئامانجیاندا یه‌كبوون، كه‌ دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات و سەروەری چینایەتی بووه‌. به‌ڵام بێگومان بۆچوونی جیاجیایان له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ هه‌بووه‌، كه‌ ئه‌و بۆچوونە جودایه‌، چونیەتی ڕێكخستن و یه‌كخستنی ڕیزه‌كانی خۆشیانی گرتووته‌وه‌. (بۆ زانیاری و وه‌ڵامی زیاتر له‌سه‌ر پرسیاره‌كه‌تان، تكا‌یه‌ سه‌رنجی وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌م بده‌ن).

خۆ ئەگەر لێرەدا مەبەست لە ئامادەیی سروشتییانەی ژیان و توخمی ئەناركی بێت لە كۆمەڵگە و گۆشەكانی جیهاندا، ئەوا بە دڵنیاییەوە لە كوردستان یا لەم هەرێمەشدا وەك بەشەكانی دیكەی جیهان، بەجۆرێك ئەناركیزم لە سروشتی ئازادیخوازیی و هەرەوەزیی و سەربەخۆخوازیی و یەكسانیخوازیی مرۆڤەكانی ئەم دەڤەرەشدا ئامادە بووە. بۆ نووسینەوە و تۆماركردنی ئەو ئامادەبوونە، كار و لێكۆڵینەوەیەكی زۆری پێویستە. كە بەداخەوە تا ئەم ساتە ئەنجام نەدراوە.

ئەگەر مەبەست لە گروپی ڕامیاریی و ڕێكخراوە كۆمەلایەتی و ئابوورییەكان بێت، ئەوا بەداخەوە لە هەرێمی كوردستاندا ئەمە ئامادە نییە و ئەگەر هەشبووبێت، ئەوا لەبەر ئاشنانەبوونی خەڵك بە ئایدیا ئەناركیستییەكان لەمەر شێوازی خەباتی ئەناركیستی و كۆمەڵگەی ئەناركی، ئەو هەوڵانە لەسەر گروپە چەپەكان تۆماركراون. دەتوانین لە سەردەمی ڕاپەڕینی ئازار و سەردەمی سەرهەڵدانی ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی 1992 تا 1995 دا هەست بە سەرهەڵدانی بۆچوونە ئەنارکیستییەکان لەمەڕ بنەما فێدراتیڤەكانی رێكخراوبوون بكەین، بەڵام دیسانەوە لەبەر تەمەنكورتی خودی ئەو ئەزموونانە، ئایدیا فێدراتیڤەكان نەیانتوانی پەرەبسێنن و پەلبهاوێن.

دەركەوتنی ئەناركیستیی جۆراوجۆر هەیە. ئایا ئاراستەیەكی یا ڕەوتێكی ئەناركیستی دیاریكراو هەیە، كە ئێوە سروشتتان لێوەی وەرگرتبێت؟ ئەگەر هەیە، كامەیە و بۆچی؟

نكوڵی له‌وه‌ ناكرێت، كه‌ ئه‌مڕۆ بزووتنەوەی ئه‌ناركیستی یا ئه‌ناركیستییەكان وه‌كو سه‌رجه‌می بزووتنەوەی چه‌پی ئه‌مڕۆ، پرژ و بڵاو و له‌یه‌كترازاون‌. ‌هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ش ئاوای کردووە كه‌ ئه‌ناركیسته‌كان له‌ گروپ و ڕێكخراوه‌ و كۆمه‌ڵی جیاجیادا خۆیان بگرنه‌وه‌، ناوێك و ڕه‌نگێك و یا ده‌نگێكی كه‌مێك له‌ یه‌كتری به‌خۆوه‌ بگرن، دیاره‌ لێره‌دا پێویستمان به‌ناونووسكردنی گروپه‌كان نییه‌، چونكه‌ ئێوه‌ش ئه‌وه‌ باش ده‌زانن.

گه‌رچی سه‌رجه‌می ئه‌م گروپانه‌ له‌ سێ پرسی ناوكۆییدا یه‌كده‌گرنه‌وه‌، كه‌ ئه‌وانه‌ش: یه‌كه‌م دژایه‌تیكردنی سەروەرییە‌ له‌ هه‌ر چه‌شنێكدابێت، گه‌ر له‌سه‌ره‌وه‌ بیگریت ده‌وڵه‌ته‌ و له‌ خواره‌وش ده‌سه‌ڵاتی باوکسالارانەی خێزانه‌، دووهه‌میش باوه‌ڕ نه‌بوونیانه‌ به‌ شێوه‌ی خه‌باتكردنی په‌ڕله‌مانتاریانه‌ و كوده‌تا و ئه‌و چه‌شنه‌ هەوڵانەیكه‌ ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ره‌وه‌را کۆمەڵگە بگۆڕن نه‌ك له‌ خوارەوەرا، وه‌كو پارته‌ چه‌پ و بۆلشه‌ڤیكییەكانی كۆن و سه‌رده‌م. سێهه‌میش دروستكردن و ئافەراندنی کۆمەڵگەیه‌ك كه‌ ڕوتكرابێته‌وه‌ له‌ هه‌موو چه‌شنه‌ جیاوازیه‌ك و هه‌مو چه‌شنه‌ زۆرداری و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك و زاڵبوونێك له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و هه‌ر گروپ و توێژ و چینێكه‌وه‌ بێت. به‌ کورتی هه‌وڵدانه‌ بۆ دامه‌زراندنی کۆمەڵگەیه‌ك كه‌ تاكه‌كانی ئازاد و سه‌ربه‌ست بن و ته‌واوی به‌های مرۆڤبوونیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌.

بێگومان بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ی سه‌ره‌وه‌، جۆری جیاجیای تێكۆشان و خه‌باتكردن له‌ گروپه‌ جیاجیاكاندا ڕه‌چاو ده‌كرێت، ئێمه‌ش لێره‌دا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ناده‌ین، كه‌ كێ ڕاسته‌ و‌ كێ ڕاست نییه‌.

ئێستاش بابێینه‌ سه‌ر كرۆكی پرسیاره‌كه‌تان، ئێمه‌ زیاتر كه‌ڵكمان له‌ چالاكی فه‌ردی خۆمان و ئه‌و‌ بزووتنه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ڕابوردوودا پێوه‌ی په‌یوه‌ست بووین، لەتەك سه‌رجه‌می بزووتنەوەی چه‌پ، وه‌رگرتوه،‌ چونكه‌ سه‌رجه‌می ئه‌و‌ بزووتنەوانه‌‌ و گروپه‌كانیان و تاكی ناو گرپ و کۆمەڵگەكه‌ش، له‌وه‌ی كه‌ بانگهێشه‌یان بۆ کردووە و ده‌كرد، شکستیان هێنا و نه‌یانتوانی بیكه‌ن، ئه‌م ئه‌زموونه‌ش له‌ زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی دنیادا به‌ دووباره‌بوونه‌وه‌یان و چەندباره‌بوونه‌وه‌یان ، بینیومانه‌ و‌ ڕاستی تێشکانیان سه‌لمێندراوە. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش پێویست ده‌كرا كه‌ بیر له‌ ڕیگەچاره‌یه‌كی تر بكرێته‌وه‌.

ئه‌م ئەزموونانه‌ ئه‌وه‌یان بۆ ساخ كردووینه‌ته‌وه‌، کە تێشكانی سه‌رجه‌می ئه‌و بزووتنەوانه‌ و‌ پارت و ڕێكخراوه‌كانیان له‌ ئاره‌زوویان بۆ گۆڕینی کۆمەڵگەكان، له‌سه‌ره‌وه‌ بنجی گرتووه‌ و بنج ده‌گرێت، كه‌ سه‌رجه‌می گۆڕانكارییه‌كانیش، به‌ گۆڕینی ده‌موچاوه‌كان و ده‌ستی ده‌ستیكردن به‌ ده‌سه‌ڵات كۆتاییان هاتووه و دێت‌، ئه‌گینا جیاوازی چینا‌یه‌تی و ستەم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وەیی و ئایینی و جیاوازی له‌ ڕووی ڕه‌گه‌ز (جێندەر) و پێست و نەژادەوە هه‌ر ماوه‌ته‌وه‌ لەتەك مانه‌وه‌ و گه‌وره‌بوون و قوڵبوونه‌وه‌ی نه‌بوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتی. ئه‌مه‌ بێ له‌وه‌ی كه‌ لێره‌دا پێویستیش ناكات, ئه‌وه‌ بڵیین سه‌رجه‌می ئه‌و میری‌ و‌ ده‌سه‌ڵاتانه‌شی كه‌ هێناویاننه‌ته‌ گۆڕێ بۆ به‌رگریكردن بوون له‌ چه‌شنه‌كانی خاوەندارێتی و ئافەراندن و به‌رپاكردنی جه‌نگ و برسێتی و بێكاری و هه‌ڵكه‌ندن له‌ شوێنی خۆ و ڕه‌وكردن، خستنه‌به‌ركاری منداڵ و به‌ له‌شفرۆشكردنی گه‌نج و لاو له‌ هه‌ردوو جێنده‌كه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی زێده‌بایی و سه‌رمایه‌ی زیاتر، بوون و بەس.

ئێمه‌ هه‌وڵمان داوه‌ و‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین خۆمان له‌ لاساییكردنه‌وه‌ و‌ وه‌رگرتنی شێوه‌ و كاركردنی هەر یەك له‌و گروپ و ڕێكخراوه‌ ئه‌ناركیستانه بپارێزین و‌ نەیانكه‌یه‌نه‌ مۆدێل، به‌ڵام لەتەك ئه‌وه‌شدا كه‌ڵكمان له‌ شێوه‌ی كاركردنی بڕێك له‌ گروپه‌ ئه‌ناركیسته‌كانی سەدەی ڕابوردوو ئێستای ‌ ئه‌مه‌ریكای لاتینی و ئه‌وروپادا وه‌رگرتوه‌.

هیچ بیریارێكی ئەناركیست هه‌یه‌، كه بۆ ئێوه‌ به‌تایبه‌تی گرنگ و به‌بایاخ بێت؟ یاخود هیچ تاكێكی كورد هه‌یه‌، كە ئێوە وەك ئەناركیستئەندێش پێتانوابێت گرنگ بێت كە لەبارەیەوە بزانرێت؟

ئێمه‌ بایەخ و هه‌وڵ و كۆششی هه‌ندێك له‌ بیریارانی ئه‌ناركستی سه‌رده‌می سەدەی نۆزده‌ و بیسته‌م ، له‌وانه‌ باكۆنین و جۆزیف پرۆدۆن و شتیرنەر و ئێماگۆڵدمان و کرۆپۆتکین و مالاتێستا و دانییل گری و هه‌ندێكی دیکەیان، به‌ هەند وەرده‌گرین، ده‌ستی ڕێز و پێزانین له‌سه‌ر كاره‌ تیئورییه‌كانیان و چالاكییه‌كانیان داده‌نێین و ده‌گرین، به‌ڵام ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئێمه‌ سه‌رنج و ڕه‌خنه‌مان له‌ جۆری بیركردنه‌وه‌ و كاره‌كانیان نه‌بێت.

ئێمه‌ لەتەك هیچ پیرۆزییه‌ك و پیرۆزكردنێكدا نین، خودی ئه‌وه‌ش (پیرۆزکردن) لای ئێمه‌ دژایه‌تی گیانه‌ زیندووه‌كه‌ی ئەناركیزم و بزووتنەوەكه‌ی ده‌كات و ده‌یمرێنێت.

پیرۆزكردنی كه‌سه‌كان و ده‌قه‌كانیان وه‌كو چۆن مارکسیستەکان و کۆمونیسته‌كانی كۆن و سه‌رده‌م كردویانه‌ و ده‌یكه‌ن، به بیرته‌سكی ته‌ماشاكردنی بیر و بۆچوون وه‌كو ته‌ماشاكردنی كتێبه‌ ئاسمانییه‌ پیرۆزه‌كان، لەبەرچاو دەگرین و به‌ڕێگرییان ده‌زانین له‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی بزووتنەوەی سۆشیالیستی و داهێنانه‌كانیاندا. هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ به‌چاوی ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌موو شتێك ده‌ڕوانین و سه‌رنجی لێ ده‌ده‌ین و تاوتوێی ده‌كه‌ین.

لەمەڕ به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌كه‌شتان، لەسەر تاكی كورد وەك ئەنارکیستێك، ئەوەی ئێمه‌ پێمان وابێت، له‌و باره‌یه‌وه‌ گرنگ بێت. وه‌ڵامی ئێمه‌ له‌ مه‌دا‌ به‌ نه‌خێره‌.

له‌ ڕاستیدا گروپی ئه‌ناركیست و ئەزموونی ئه‌ناركیستانه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ پێی بزانین نه‌بووه، له‌ کوردستانی بەشی عیراقدا، كورد به‌خۆیه‌وه‌ نه‌یدیوه، هه‌ر بۆیه‌‌ش تاكێك نه‌بووه‌ له‌ ناو كورددا له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا، وه‌كو ئه‌ناركیستێك جێگەی سه‌رنجی ئێمه‌ بووبێت .

له‌ سەدەی ڕابوردوودا یه‌ك دوو بزووتنەوەیه‌كی بچووك كه‌ ته‌نها له‌ ناوچه‌یه‌كی گه‌لێك بچووكدا دروست بوون، كه‌ ژیانێكی ساده‌ و ساكاریان هه‌بووه‌ و هه‌موو شتێكیان به‌ هه‌ره‌وه‌زی کردووە و ژیانیان به‌یه‌كه‌وه‌ بردۆته‌ سه‌ر، گه‌رچی هه‌ندێك خه‌ڵك پێیان خۆشه‌ كه‌ نێوی ئه‌ناركیستیان به‌سه‌ردا ببڕن، به‌ڵام ئێمه‌ لەتەك ئه‌وه‌دا نین، چونكه‌ ئێمه‌ بزووتنەوەی ئەناركیزم زۆر له‌وه‌ قولتر و فراوانتر ده‌بینین، تاكو ته‌نها بێته‌ سه‌ر به‌ هه‌ره‌وه‌زی كاركردن و به‌یه‌كه‌وه ژیان.

ئەناركیستی كورد چۆن خه‌باتی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی ، ئۆتۆنۆمی (خودموختاری)، یا سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی شی ده‌كاته‌وه‌ و ته‌ماشای ده‌كات؟ ئێوه‌ وه‌كو ئەناركیستێك ، بڕواتان وایه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی پۆزه‌تیڤانه‌تان ببێت به‌م هیوایه‌ ، یا خود باوه‌ڕتان وایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ كار ناكات؟

پڕسیاره‌كه‌تان ئاشكرا نییه‌ كه‌ ئایا ئێوه‌ ڕوی ده‌م له‌ ئێمه‌ ده‌كه‌ن یاخود ئه‌ناركیستێكی كورد؟

به‌هه‌ر حاڵ گه‌ر مه‌به‌ستتان ئێمه‌ بێت ئێمه‌ ده‌ڵێین هەموو ڕزگاربوونێك چ نەتەوەیی و چ ڕەگەزی و چ ئایینی بە واتایەكی دیكە نەمانی هەڵاواردن و ستەمی نەتەوەیی و ڕەگەزی و ئایینی بە هەنگاوێكی بەرەوپیشەوەچوون دەزانین و پشتیوانی لێ دەكەین. بەڵام لەوێدا كە هەنگاو بەرەو بنیاتنانەوەی دەسەڵات و سەروەری چینێك ، ڕەگەزێك، ئایینێك، نەتەوەیەك بەسەر ئەوی دیكەدا بنێت، دژایەتی دەكەین و جیاوازییەك لەنێوان بۆرجوازی كورد و بۆرجواداگیرگەرانی كوردستاندا نابینین.

با ئه‌وه‌تان به‌یاد بخه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئێمه‌‌ دژی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكین، وه‌كو له‌سه‌ره‌وه‌ ناونووسی ده‌سه‌ڵاته‌كانمان کردووە، هه‌ر بۆیه‌ پێمانوایه‌ كه‌ هه‌ر ڕه‌گه‌زێك، نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ڕه‌نگێك، ده‌نگێك، ئایینێك، ویستی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت تاكو زاڵیی و باندەستی خۆی به‌سه‌ر هه‌مووانی دیکەدا بسه‌پێنێت، ئیدی ئه‌وه‌ مه‌ترسیداره‌وه‌ و ئه‌وه‌ی كه‌ بزووتنەوەی ئه‌ناركیستی هه‌وڵی بۆ داوه‌، لەوێدا کۆتایی هاتووە و دێت، بۆیه‌ لە وەها بارێکدا ناچاردەبین جارێكی دیکە، گه‌مه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه‌، واتە لە وەها بارێکدا هیچمان به‌ هیج نه‌کردووە، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وەشە، کە ئێمه‌ به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین، له‌ پاڵ پشتگیریكردنی ئه‌و بزووتنەوانه‌شدا ده‌بێت پارێزگاری هێلی ئامانج و پرنسپڵی خۆمان بكه‌ین و ڕوانگه‌ی دژەسەروەرییانە و مەیدانەکانی چالاكی خۆمان ون نه‌كه‌ین ، تاكو بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ ڕون بێتەوە كه‌ ئه‌و بزووتنەوەی ئه‌وان یا هه‌تا به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیشیان، ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت، كه‌ ئیدی ئه‌وان ته‌واوی سه‌ربه‌ستی و ئازادی و هه‌موو ئه‌و خێر و خۆشیانه‌ی كه‌ چاوه‌ڕوانیان ده‌كردن، به‌ده‌ستیان هێناون و دەهێنن.

یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت کۆمونیزمی لێنینییه‌*

نووسینی: ئێما گۆڵدمان**

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وە: سه‌لام عارف

به‌لشه‌فیزم=کۆمونیزم؟***

وشه‌ی کۆمونیزم له‌سه‌ر زاری هه‌مووانه‌، هه‌ندێك له‌وانه‌، ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ تازه‌ ده‌ستیان داوه‌تێ زۆر ساده‌ و ساویلکانه‌ باسی ده‌که‌ن، هه‌ندێكی تریشیان ئه‌وانه‌ن که‌ لێی تۆقیون و نه‌فره‌تی ده‌که‌ن، چونکه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه ‌و هێرشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانن، من دڵنیام له‌وەی که‌ ئه‌وانه‌، نه‌ ئه‌وان و نه‌ ئه‌مان، هزرێکی ڕووناکیان نییه ‌و نازانن کۆمونیزمی ڕاسته‌قینه‌ چییه‌؟ ‌هه‌روه‌ها ناشزانن به‌لشه‌فیزم چییه‌؟ که‌ ئا به‌و جۆره‌ کراوه‌ته‌ ڕۆحاوی کۆمونیزم.

کۆمونیزم ده‌ربڕین و نوێنه‌رایه‌تیکارییه‌کی نموونه‌یی یه‌کسانی و برایه‌تیی مرۆییه‌، چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆ له‌لایه‌ن مرۆوه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی کۆیله‌یی و سته‌مدیده‌یی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌زانێت و ده‌ناسێته‌وه‌ که‌ نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێشنه‌که‌وتنی ڕه‌وشتی و هزری له‌ نه‌بوونی نابه‌رابه‌ری ئابوورییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌.

دروستبوونی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێچین خواست و هیوا و مه‌به‌ستی کۆمونیزمه‌، واته‌ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك که‌ تیایدا خاوه‌ندێتیی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن هاوبه‌شی کراوه‌، مرۆ ته‌نها له‌ کۆمینێتییه‌کی بێچین و هاریکاردا ده‌حه‌وێته‌وه ‌و له‌زه‌ت ده‌بینێت.

مه‌به‌ستم له‌ نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌، به‌راوردێك بکه‌م له‌نێوان ئایدیالی کۆمونیزم و ئه‌وه‌دا که‌ پراکتیزه‌ ده‌کرێت له‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت، به‌ڵام بۆم ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌نجامدانی کارێکی وا، ‌هه‌روا ئاسان نییه‌، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ڕاستیدا یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت کۆمونیزمی لێنینییه‌، نه‌ك هه‌ر کۆمونیزمی لێنینییه‌، حزبی کۆمونیست، هیچ ڕێنماییه‌ک و پرانسیپێکی کۆمونیزمی جێبه‌جێ نه‌کردووه‌، له‌و وڵاته‌ به‌ بیروبۆچون و تێڕوانینی هه‌ندێك که‌س ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی من سووک و هیچووپووچه‌، لای هه‌ندێکی تریشیان، من زۆربڵێ و شتزلکارم، به‌ڵام من بۆ خۆم دڵنیام له‌وه‌ که‌ مه‌به‌ستی من، ته‌نها پشکنین و هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ئێستای ڕوسیایه ‌و هیچی تر، کاریشم بۆ ئه‌وه‌یه، بتوانم خوێنه‌ر بهێنمه‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ که‌ نیازم پاکه ‌و ڕاستی ده‌ڵێم.

با سه‌ره‌تا ئێمه‌ گرنگی بده‌ین و سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ بین و وه‌های دابنێین که‌ کاکڵه‌ی هزری به‌لشه‌فییکه‌کان کۆمونیزمه‌، به‌ڵام بنه‌مای هزری به‌لشه‌فیکه‌کان بریتییه له‌ ناوه‌ندێتی و سه‌روه‌ری و ده‌وڵه‌تگه‌رایی و توندوتیژی و داپڵۆسینی ده‌وڵه‌تی، ئه‌وانه‌ش هه‌موو ته‌واو به‌ پێچه‌وانه‌ی هاوبه‌شیخوازیی ئازاده‌وه‌یه‌، واته‌ مه‌سه‌له‌که‌ لای ئه‌وان ده‌سه‌ڵات و زۆره‌ملێییه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌ یاد نه‌که‌یین که‌ مێتودی ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌تی، مێتودێکه‌ و خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ نه‌غمێکی کۆمونیستخوازی ببه‌خشێت به‌ جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌کانی خۆی.

به‌ ناسیۆنالیزمکردن یا به‌ سۆسیالیزمکردن؟

به‌ سۆسیالیزمکردن یه‌که‌م مه‌رجی به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی کۆمونیزمه‌، به‌ سۆسیالیزمکردنی زه‌وییه‌کان و ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن، ئامێره‌کان و زه‌وییه‌کان ده‌که‌ینه‌ هاوبه‌شی تا به‌ شێوازێکی تاکی، یا گرووپی، به‌گوێرەی پێویست به ‌کار بهێنرێن، به‌ڵام له‌ ڕوسیا له‌بریی ئه‌وه‌ی به‌ سۆسیالیزم بکرێن، به‌ ناسیۆنالیزم کراون. به‌ ناسیۆنالیزمکردن هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌، چونکه‌ له‌ڕاستیدا ده‌وڵه‌تمه‌ندی ناسیۆنالیستی بوونی نییه‌ ، به‌ ناسیۆنالکردن کیانێکی داماڵراو و کورتکراوه‌یه ‌abstraite. بۆ ئه‌وه‌ی ببیته‌ خاوه‌ندار، جا ئه‌و خاوه‌ندارییه‌ تاکگه‌رای بێت، یا گرووپگه‌رایی بێت، له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا به‌پێی )چه‌ندایه‌تی( دیاری و پێوانه‌ ده‌کرێت. موڵك تاکی بێت یا گرووپی، ده‌بێت یا سۆسیالیزه‌ بکرێت، یا ناسیۆنالیزه‌ بکرێت، چونکه‌ چاره‌ڕێگه‌یه‌کی تر نییە. ئەگه‌ر ناسیۆنالیزه‌ کرا، ئه‌وا له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌کرێته‌ موڵکی ده‌وڵه‌ت و، حکوومه‌ت هه‌ڵیده‌سووڕێنێت، هه‌موو که‌سێك پابه‌ندی بڕیاری ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌ته‌، ئەگه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجام درا، واته به‌ هاوبه‌شی کرا؛ ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا، هه‌ڵسوڕانکارییەکه‌شی ته‌واو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێت، واته‌ هه‌ر که‌سێ ده‌توانێت ئاره‌زوومه‌ندانه‌‌ ڕووی تێبکات و به‌کاریبهێنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هێزێك هه‌بێت و بتوانێت ڕێگری بێت.

له‌ ڕوسیا نه‌ زه‌وی، نه‌ به‌رهه‌مهێنان، نه‌ دابه‌شکردن، به‌ هاوبه‌شی‌ نه‌کراون‌، هه‌موو ئه‌وانه‌ ناسیۆنالیزمه‌ کراون و وان به ‌‌ده‌ست حکوومه‌ته‌وه‌، هه‌ر وه‌ك چۆن پۆست له‌ ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان و شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ ئه‌ڵمانیا وان به‌ ‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه‌، پێکهاته‌ی ئه‌و په‌یکه‌ره‌ ئابوورییه‌ش به‌ هیچ کلۆجێك فڕی به‌سه‌ر کۆمونیزمه‌وه‌ نییه.‌

پێکهاته ‌و په‌یکه‌ری ئابووری له‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت له‌وه‌ ده‌رچووه ‌و، یا بڵێین له‌وه‌دا نه‌ماوه‌، که‌ په‌یوه‌ندی به‌ کۆمونیزمه‌وه‌ هه‌بێت. حکوومەتی ناوه‌ندی بۆته‌ خاوه‌نی زه‌وی و ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و سه‌رچاوه‌کانی تر، هیچێك نه‌ماوه‌ ئه‌و، واته‌ حکوومه‌ت، خاوه‌نی نه‌بێت و به‌ ئاره‌زووی خۆی هه‌ڵسوکه‌وتی پێوه‌ نه‌کات. به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌هاشی هه‌یه‌ به‌سه‌ر بواری بازرگانیی ده‌ره‌وه‌دا. هه‌رچی چاپه‌مه‌نیش هه‌یه‌، هه‌ر موڵکی خۆیه‌تی، هه‌موو کتێبه‌کان و لاپه‌ڕه‌کان و کاغه‌زه‌کان بۆ بڵاوکراوه‌ ڕه‌سمییه‌کان به ‌کار ده‌هێنرێن، وێنه‌ی سه‌رده‌می تزاره‌کان، هه‌رچی هه‌یه‌، موڵکی ده‌وڵه‌ته‌، ته‌نها هه‌ندێك موڵك نه‌بێت که‌ ناسیۆنالیزه‌ نه‌کراون، ئه‌وانه‌ش بریتین له‌ هه‌ندێك خانووبه‌ره‌ی داته‌پیوو له‌ مۆسکۆ، یا هه‌ندێك دوکان و بازاڕی خۆجوانکردن. ئه‌وانه‌ش حکوومه‌ت ده‌توانێت له‌چاوترووکانێکدا بیانکاته‌ موڵکی خۆی، له‌ حاڵه‌تێکی ئاوه‌هادا ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دارمان، یا باشتر بڵێین ده‌وڵه‌تی خاوه‌نکارمان، پیشان ده‌درێت. که‌واته‌ هیچ زیاده‌ڕۆیی و‌ خه‌ووخه‌یاڵ و داڵغه‌لێدانێك نییه‌ ئەگه‌ر بووترێت و وا ده‌ربخرێت که‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ کۆمونیزمه‌وه‌ نییه.‌

به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنان

با ئاوڕێکیش له‌ به‌رهه‌مهێنان و به‌کار‌هێنان بده‌ینه‌وه‌، تا بتوانیین ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هه‌ڵیبسه‌نگێنین، هه‌ر هیچ نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌شکو که‌مێك کۆمونیزم بدۆزینه‌وه‌، یا بتوانین پله‌یه‌ك له‌ پله‌کانی ژیان له‌ یه‌کێتیی سۆڤییه‌ت دیاری بکه‌ین و که‌مێك به‌ شانوباڵیدا هه‌ڵبده‌ین.

له‌مه‌وبه‌ر باسی ئه‌وه‌م کرد که‌ زه‌وی و ئامرازه‌کانی تری به‌رهه‌مهێنان کراونه‌ته‌ موڵکی ده‌وڵه‌ت، واته‌ ئه‌و چه‌ندایه‌تییه‌ی به‌رهه‌مهێنان که‌ پێویسته‌ له‌لایه‌ن یه‌که‌پیشه‌سازییه‌کانه‌وه‌ فابریکه‌کانکارگه‌کانبه‌رهه‌م بهێنرێت هه‌مووی ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌تی ناوه‌ندی له‌ مۆسکۆ دیاری ده‌کات و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.

یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت وڵاتێکی فراوانه‌، یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی جیهانه‌، ژماره‌ی دانیشتوانی خۆی ده‌دات له ‌165 ملیۆن که‌س، چه‌ند کۆمارییه‌کی ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆگرتووه‌، هه‌ر ناوچه‌یه‌کی وه‌ربگریت، به‌رژه‌وه‌ندی و پێویستیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، گومان له‌وه‌دا نییه‌ که‌ نه‌خشه‌کێشانی پیشه‌سازی و ئابووری گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها گومانیش له‌وه‌دا نییه‌ که‌ باشگوزه‌رانی کۆمینێتگه‌ری و یه‌کسانیی ئابووری نێوان مرۆکان و کۆمیونێته‌کان بوونی حزبێکی کۆمونیستی به‌فه‌ڕ و نێتپاك فه‌رز ده‌کات، هه‌ر کۆمیونێتێییه‌ك وه‌ربگریت پێویستی به‌ باشترین و کاریگه‌رترین نه‌خشه‌ی ئابووری هه‌یه،‌ به‌گوێرەی پێویستی و تواناکانی ناوچه‌که‌ خۆی، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ که‌ ده‌بێت ئازادیی ته‌واو ببێته‌ بنه‌مای نه‌خشه‌کێشانی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك. هه‌روه‌ها پێویسته‌ هه‌ر کۆمیونێتێییه‌ك هێنده‌ی پێویستییه‌کانی خۆی خاوه‌نی به‌رهه‌می خۆی بێت. دیاریکردنی ئه‌و پێویستییانه‌ ئه‌رکی تایبه‌تی خۆیه‌تی، ده‌شبێت کۆمیونێتییه‌کان خۆیان سه‌روه‌ری ئاڵوگۆڕکاری بن. لێره‌دا مه‌به‌ست له‌ ئاڵوگۆڕکردنه‌ به‌و به‌رهه‌مانه‌ که‌ له‌ پێویستییه‌کانی خۆیان زیاتره‌، که‌واته‌ ده‌بێت نه‌هێڵرێت هیچ هێزێکی ناوه‌ندی له ‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمیون ده‌ست وه‌رداته‌ ئه‌و ئاڵوگۆڕانکارییه.‌

له‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت، له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری، کۆمونیزم به‌و چه‌شنه‌ نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ هه‌ڵنه‌چنراوه ‌و هه‌ڵناسووڕێت. ئێمه‌ ته‌نها له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌ که ‌باسمان کرد دەتوانین بڵێین که‌ به‌ پێویست کۆمونیزم ئازادیخوازه ‌ئه‌نارکییه‌، ئێمه‌ به‌ هیچ کلۆجێك نه‌ کاریگه‌ری، نه‌ شوێنه‌واری ئه‌وه‌ له‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت به‌دی ناکه‌ین. ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ته‌واو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌، نه‌ك هه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌، به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵێکیش بۆ ڕێکخستن و پراکتیزه‌کردن له‌و چه‌شنه‌، واته‌ کۆمونیزمی ئازادیخواز، کراوه‌ته‌ تاوانێکی گه‌وره ‌و سزاکه‌شی کوشتنه.‌

نه‌خشه‌کێشانی پیشه‌سازی و پرۆسیسی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن وا له‌ مشتی حکوومه‌تی ناوه‌ندی و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووریدا، واته‌ وا له‌ مشتی حزبی کۆمونیستدا. ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووریش ته‌واو دابڕاوه‌ له‌ خه‌ڵکانی کۆمارییه‌ سۆسیالیسته‌ سۆڤیه‌تییه‌کان، بڕیاره‌کانیشی کراونه‌ته‌ هه‌لومه‌رجی کارکردنی خودی ئه‌نجومه‌ن خۆی، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که‌ بووه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ که‌ ڕوسیای سۆڤیه‌تی به‌شێکی زۆر زۆری گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی باشوور و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی نارده‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆیه‌کی سه‌ره‌کیی کوشتنی دوو ملیۆن که‌س له‌ژێر باری برسێتییه‌که‌ی 1932-1933دا.

ده‌وڵه‌ت له‌وه‌شدا تاوانباره‌ که‌ ته‌واوی هۆی دروستبوونی ئه‌و باروزووفه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه که‌ پێشه‌واکان هه‌ر سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ که‌ هه‌ر درێژه‌ بده‌ن به‌ سه‌روه‌ریی خۆیان. پێویسته‌ ئه‌وه‌ش له‌ یاد نه‌که‌م که‌ سه‌رباری ئه‌وه که‌ برسێتی هه‌موو وڵاتی ته‌نیبوو، نه‌خشه‌ی ڕۆژانه‌ش بریتی بوو له‌وه‌ که‌ ده‌بێت گرنگییه‌کی تایبه‌ت بدرێت به‌ پیشه‌سازیی گه‌و‌ره ‌و پێش بخرێت، به‌ڵام کام پیشه‌سازیی گه‌وره ‌و چ جۆره‌ پێشخستنێك؟ بێگومان ئه‌و پیشه‌سازی و پێشخستنه‌، که‌وا کراوه‌ته‌ ‌خزمه‌تکاری مه‌به‌سته‌ سه‌ربازییه‌کان.

دابه‌شکاری و هه‌موو چالاکییه‌کانی تریش هه‌ر له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌خولێنه‌وه‌‌، بۆ پای نەگبه‌تیی ئه‌وه‌ ته‌نها هه‌ر له‌ شار و شارۆچکه‌کاندا وا نییه‌، له‌ هه‌موو ئه‌و هه‌رێمانه‌شدا وایه‌ که‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌تیان لێ پێکهاتووه‌ هه‌ر به‌و چه‌شنه‌یه‌، که‌واته‌ هه‌رێمه‌کان سه‌ربه‌خۆ نین هه‌موویان ژێرده‌سته ‌و ملکه‌چی مۆسکۆن، هه‌موو چالاکییه‌ ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییه‌کانیش به‌ زۆری زۆرداری له‌ژێر چه‌پۆکی دیکتاتۆرییه‌تی پرۆلیتاریادان له‌ مۆسکۆ. له‌وه‌ خراپتریش ئه‌وەیه‌ که‌ له‌ کۆمارییه‌ سۆسیالیسته‌کاندا هه‌موو ورده‌کارییه‌کانی ژیانی ناوچه‌یی و ژیانی تاکه‌کانیش به‌پێی –هێڵی گشتیده‌برێن به‌ڕێوه‌، ئه‌و هێڵه‌ش ده‌ستودیاریی ناوه‌نده‌، به‌ واتایه‌کی دی لیژنه‌ی ناوه‌ندی و مه‌کته‌بی سیاسیی حزب دایناوه‌، ئه‌و پێکهاته‌یه‌ش وا له‌ چنگی پۆڵایینی یه‌ك زه‌لامدا. پرسیار ئه‌وه‌یه‌ چۆن که‌سێك ده‌توانێت نازناوی کۆمونیزم ببه‌خشێت به‌و دیکتاتۆرییه‌ته‌؟ ئه‌وه‌ ئۆتۆکراتییه‌تێکی ڕه‌هایه‌،‌ هێزی تزاری به‌ تۆزی پێیدا ناگات، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ که‌ ناچێته‌ ئه‌قڵه‌وه و منی سه‌رسام کردووه‌.

ژیانی ڕۆژانه‌ له‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت

با ئێسته‌ پشکنینکاری بکه‌ین، تا بزانین کۆمونیزمبه‌لشه‌فیك چۆنچۆنی کاری کردۆته‌ سه‌ر ژیانی جه‌ماوه‌ر و تاك له‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت.

هه‌ندێك که‌سی ساده ‌و ساکاری ساویلکه‌ بڕوایان وایە که‌ هه‌ندێك خه‌سڵه‌تی کۆمونیزم چۆته‌ ژیانی جه‌ماوه‌ری ڕوسه‌وه. من حه‌زم ده‌کرد ئه‌وه‌ وا بووایه‌، چونکه‌ هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌وه‌ ئاسۆیه‌کی ڕووناکی ده‌رده‌خست، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌و ئاڕاسته‌یه‌، هیچ گه‌شبینییه‌ک و گه‌شه‌کردنێك دیار نییه‌ له‌ ژیانی سۆڤییه‌تییه‌‌کاندا، نه‌ له‌ بواری په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، نه‌ له‌ بواری تاکیدا، هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی پرانسیپه‌کانی کۆمونیزم. پێشان جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه ‌کرد و ده‌رمخست که‌ ده‌بێت کۆمونیزم ئازاد و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌ ڕوسیا حه‌رامه‌. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ که‌ ئه‌و جۆری بیرکردنه‌وه‌ ئازادیخواز و ئاره‌زووخوازییه‌ خراوه‌ته‌ خانه‌ی دژه‌شۆڕشه‌وه ‌و مه‌زنتریین خیانه‌تیشه‌ که‌ ده‌کرێت ده‌رهه‌ق به‌ ستالینی هه‌ڵه‌نه‌ناس و حزبی بێگه‌رد حزبی کۆمونیست-.

لێره‌دا باس له‌ کۆمونیزمی ئازادیخواز ئه‌نارکیزمناکه‌ین و وه ‌لاوه‌ی ده‌نێین، ئێمه‌ له‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت هیچ جێگه‌ده‌ستی کۆمونیزم نادۆزینه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین کۆمونیزمی ده‌وڵه‌تگه‌راییه‌ و سه‌روه‌ریخوازیش سمبولێتی.

له‌ناوبردنی چینه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وزه‌به‌خشی کۆمونیزمه‌، ته‌نانه‌ت لای کۆمونیزمه‌ زوڵمکاره‌که‌ش هه‌ر به‌و جۆره‌یه‌.

قۆناغی یه‌که‌می کۆمونیزم به‌رقه‌رارکردنی یه‌کسانیی ئابوورییه‌، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ بناغه‌ی جه‌می فه‌لسه‌فه‌ی کۆمونیزم. جا ئەگه‌ر هه‌ندێك جیاوازیش هه‌بێت، ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت که‌ هیچ خاڵێکی هاوبه‌ش نییه‌. نه‌خێر ئامانجی هاوبه‌ش هه‌ر زامنکردنی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تییه. هه‌موو مه‌سه‌له‌کانیش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن که‌ سه‌ره‌تا ئێمه‌ ناتوانین دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی بچه‌سپێنین، به‌بێ به‌رقه‌رارکردنی یه‌کسانیی ئابووری، ته‌نانه‌ت –ئه‌فلاتۆنیش، به‌بێ هیچ چه‌ندوچۆنێك و بگره‌وبه‌رده‌یه‌ك، له‌ کۆماره‌که‌ی خۆیدا به‌ ته‌واوی لایه‌نگری یه‌کسانیی ئابووری کردووه‌، ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدا بووه‌ که‌ پێشبینی هه‌موو جۆره‌ جیاوازییه‌ ڕۆشنبیری و ڕه‌وشتییه‌کانیشی کردووه‌. ئه‌و، واته ‌ئه‌فلاتۆن، دژی ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ خاوه‌نئیمتیازه‌کان، ئیمتیازه‌کانیان زیاتر بکرێت، چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌قکردنی پارسه‌نگی یه‌کسانیی ئابووری، که‌چی تازەبەتازە‌ له‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه. له‌ ڕوسیا به‌لشه‌فیزم چینه‌کانی له‌ناو نه‌بردووه‌، ئه‌وه‌ی کردوویه‌تی ته‌نها په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئاوه‌ژوو کردۆته‌وه ‌و که‌له‌به‌ره‌ چینایه‌تییه‌که‌ی پێش شۆڕشی فراوانتر و قووڵتر کردووه‌.

به‌ش و ئیمتیازه‌کان

ئه‌و ده‌مه‌ی خۆم بینییه‌وه‌ له‌ ڕوسیا، واته‌ جه‌نیوه‌ریی 1920، به‌ چاوانی خۆم بینیم که‌ به‌شێکی یەکجار زۆری هه‌مه‌چه‌شنه‌ هه‌بوو‌ که‌ حکوومه‌ت خواردنی ده‌دانێ. ئه‌و به‌شه‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌یه‌، به‌شه‌کانیان له‌ ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه‌ زۆر بوو هه‌مه‌جۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگ بوو، چۆنایه‌تییه‌که‌شی له‌ هه‌ره‌ باشه‌کان بوو. ئه‌وانه‌ ئه‌ریستۆکراته‌کانی شۆڕش بوون، له‌ ڕووی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ جێگه ‌و پێگه‌ی تایبه‌تیان هه‌بوو، ئه‌وانه‌ خاوه‌نئیمتیازه‌کان بوون. دوای ئه‌وانه‌ سه‌ربازه‌کان و پیاوه‌کانی سوور دەهاتن، ئه‌مانه وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشوو نه‌بوون، تا به‌شه‌کانیان له‌ هه‌ره‌ باشه‌که‌ بێت. دوای ئه‌وانه‌ش کارگه‌رانی بواری چه‌کسازی بوو، دواتر وه‌ستا و پیشه‌زانه‌کان بوون وتاد. ئه‌وانه‌ حاڵیان شڕ بوو، له‌ ڕیزی هه‌ره‌ خراپه‌کاندا بوون، به‌شێکی زۆر که‌م و خراپیان ئه‌دانێ له ‌نان، چەوری، شەکر و تووتن، ئەگه‌ر له‌به‌ر ئه‌وانی تر بمایه‌ته‌وه‌ هه‌ندێك کاڵای تریشیان ئه‌دانێ. دوای ئه‌مانه‌ش ئه‌و که‌سانه‌ بوون که‌ کاتی خۆی سه‌ر به‌ چینی بۆرژوازی بوون، واته‌ ئه‌و چینه‌ که‌ به‌ ڕه‌سمی له‌ناوبرابوو. ئه‌و نه‌گبه‌تانه‌ هه‌ر هیچیان نه‌ده‌دانێ، زۆریشیان مافی ئه‌وه‌یان نه‌بوو خانووشیان هه‌بێت، بۆشیان نه‌بوو هیچ جۆره‌ کارێک بکه‌ن، ئه‌وانه‌ ناچار یا ده‌بوون به‌ دز و جه‌رده‌، یا پاڵیان ده‌دا به‌ سووپای دژه‌شۆڕشه‌وه.‌

ئه‌ندامانی حزبی کۆمونیستیش خاوه‌نی کارتی سوور بوون، پله‌وپایه‌ به‌رز بوون. لەناو ئه‌و کارت سوورانه‌شدا پله‌ی جیاواز جیاواز هه‌بوو، هه‌ندێکیان به‌ ئیمزای سه‌روه‌رێکی حزبی ڕووخسه‌تی ئه‌وه‌یان پێ ده‌درا له‌ چێشتخانه‌ حیزبییه‌کاندا چێشت بخۆن. ئه‌وانه‌ ژێر به‌رگیان گه‌رموگوڕ بوو، پێڵاوه‌کانیان چه‌رم بوو، هه‌روه‌ها پاڵتۆکانیشیان خووری بوو. به‌لشه‌فیکه‌ باڵاده‌سته‌کان چێشتخانه‌ی تایبه‌تیان هه‌بوو، قەدەغە بوو به‌لشه‌فیکه‌کانی خواره‌ سه‌ری پێدا بکه‌ن و چێشت بخۆن. ئه‌و چێشخانانه‌ له‌ گه‌ڕه‌که‌ گشتییه‌کان بوون. دوو جۆر چێشتخانه‌ هەبوو، یه‌که‌میان بۆ کۆمونیسته‌ هه‌ره‌ زه‌به‌لاحه‌کان بوو، دووه‌میش بۆ ئه‌و کۆمونیستانه‌ بوو که‌ که‌مێك له‌ خواره‌وه‌تر بوون. –زینۆفیفسه‌رۆکی سۆڤیه‌تی پترۆگراد دەبووایه‌ له‌وێ نانی بخواردایه‌، واته‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ پله‌ی به‌رز بوو بۆی نه‌بوو له‌ چێشتخانه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان چێشت بخوات. سه‌رباری ئه‌و ئیمتیازانه‌، ماوه‌یه‌کیش جێگه‌ی شاره‌وانی کرایه‌ یانه‌ی سه‌فاهه‌تی ئه‌و کۆمونیستانه‌ به‌ خۆیان و خاووخێزانیانه‌وه‌، له‌وێکه‌ ڕایانده‌بوارد. لە مۆسکۆ، خارکۆڤ، کیێڤ و ئۆدێسا ئەو بەزمی سه‌فاهه‌ته‌ هه‌ر به‌و جۆره‌ بوو، له‌ سه‌رتاپای ڕووسیا به ‌باو کرابوو.

ئه‌ ئاواهی بوو –کۆمونیزم، به‌لشه‌فیزم-. ئه‌و سیستمه‌ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی خوڵقاند و بووه‌ مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایی و هه‌ستونه‌ستی دژایه‌تکاری هورووژاند، ئه‌وه‌ش بووه‌ مایه‌ی تێکوپێکشکاندن و په‌کخستنی کارگه‌کان. لە‌ دێهاته‌کانیش مانگرتن و ڕاپه‌ڕینه‌کان به‌رده‌وام بوون، ده‌وترا و ده‌وترایه‌وه‌ که‌ مرۆ ته‌نها به‌ نانه‌سکێ ناژی، مه‌سه‌له‌ی ئازادیی وڵات لای جه‌ماوه‌ری خوێنڕژاو گرنگییه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو. جگه‌ له‌وانه‌ که‌ باسمان کردن، سیستەم دروستکردنی جیاوازی نێوان ناوچه‌کان و هه‌رێمه‌کانی کردۆته‌ سه‌مبولی ڕژێمی نوێ، لای جه‌ماوه‌ر به‌لشه‌فیزم بۆته‌ درۆیه‌کی زل، چونکه‌ به‌ڵێنه‌کانی به‌ درۆ ده‌رچوون، به‌ تایبه‌تی به‌ڵێنی به‌رقه‌رارکردنی ئازادی، لای جه‌ماوه‌ر ئازادی ته‌نها یه‌ك مانای ده‌به‌خشی، ئه‌وه‌ش دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کسانیی ئابووری بوو. به‌ ده‌گمه‌ن غه‌ریزه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ هه‌ڵه‌دا ده‌چێت، ئا لێره‌دا ئه‌و پێشبینییه‌ پێغه‌مبه‌رانه‌ی جه‌ماوه‌ر ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ ئێمه‌ له‌وه‌ سه‌رسام نابین که کاتێك ده‌بینین گه‌رموگووڕیی گشتی جه‌ماوه‌ر بۆ شۆڕش ده‌گۆڕێت و ده‌بێته‌ دژایه‌تیکاری و ڕقوکینه‌ دژی و چێشتنی تاڵاوی نائومێدبوون.

چه‌ند جار؟ کرێکاران هاتنه‌ لای من و سکاڵایان ده‌کرد له‌ ده‌ست )نانەزگێ له‌بریی کارپێکردنی زۆر و قورس و نادادپه‌روه‌ری. ئه‌و کرێکارانه‌ ده‌یانگووت چ قه‌یدی نییه‌ ئەگه‌ر وڵات هه‌ژار و نه‌بووەیه‌ و نان نییه‌، به‌ڵام با ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ ناوخۆماندا یه‌کسان به‌شی بکه‌ین، هه‌ندێك زۆر زۆر وه‌رده‌گرن، هه‌ندێك که‌مێك که‌متر وه‌رده‌گرن، هه‌ندێکیش هه‌ر هیچ وه‌رناگرن، ئه‌م سیستمه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی ئیمتیازچێتی هه‌ڵچنراوه‌، ته‌نها که‌مێك ده‌ستکاری و ورده‌کاری تێدا کراوه‌، ئەگه‌ر نا هه‌ر وه‌ك سیستمی پێشوو وایه‌(.

ناخی شۆڕشی ڕووسی، هه‌ڵچوون و هورووژانێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه ‌و مه‌یله‌که‌شی مه‌یلێکی ئازادیخوازانه‌یه ‌و ئامانجی سه‌ره‌کیشی یه‌کسانیی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌. ماوه‌یه‌کی زۆر پێش شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر، نۆڤه‌مبه‌ری 1917، کرێکارانی ناو شاره‌کان ده‌ستیان کردبوو به‌ که‌ڵكوه‌رگرتن له‌ جێگه‌ پیشه‌ییه‌کان فابریکخانه‌کان، کارگه‌کان، له‌ هه‌مان کاتدا جووتیاره‌کانیش ده‌ستیان گرتبوو به‌سه‌ر موڵکه‌ گه‌وره‌کاندا و به‌ کۆمه‌کی به‌کاریان ده‌هێنان، پێشکه‌وتن و نه‌شونماکردنی شۆڕش به‌رده‌وام بوو به‌ره‌و کۆمونیزم، شۆڕش پشتئه‌ستوور بوو به‌ یه‌کێتیی هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌کان و ده‌ستپێشخه‌ری دروستکارانه‌ی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ر کارگه‌ران، گه‌ل به‌ گشتی گه‌رموگوڕ و بێئارام بوو بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئامانجه‌ که ‌له‌به‌رده‌میدا بوو، ئه‌و ئامانجه‌ش بریتی بوو له‌ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێ له‌ جێگه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ که‌ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك بوو ده‌یچه‌وساندنه‌وە. جه‌ماوه‌ر خۆی ئه‌و توانایه‌ی هه‌بوو به‌ خۆی ڕێگه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه‌ ڕووه‌و کۆمه‌ڵگه‌ی نوێ، هه‌روه‌ها ئه‌و توانایه‌شی هه‌بوو که‌ به‌رده‌وامیدان به‌ نوێکردنه‌وه‌ زامن بکات، به‌ڵام مه‌زه‌به‌ ده‌وڵه‌تگه‌راییه‌که‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان کرایه‌ کۆسپێکی کوشنده‌ له‌ به‌رده‌می هه‌موو چالاکییه‌کی دروستکارانه‌ی جه‌ماوه‌ردا. گومان و سڵکردنه‌وه‌ بووبوونه‌ سیمای سه‌ره‌کی ده‌روونی Psychologie به‌لشه‌فیك، خواست و ویستی تیۆریی مارکسیش، هه‌ر ئه‌وه ‌بوو که‌ ده‌بێت ده‌سه‌ڵات له‌ قووله‌مستی حزبدا بێت، دڕندانه ‌و به‌زۆری زۆرداری دژی هه‌موو هاریکارییه‌کی نێوان شۆڕشگێڕان و حزبه‌ سیاسییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی بوو، سیاسه‌تی به‌لشه‌فی دژی لانی که‌می هه‌موو ناڕه‌زاییه‌کی سه‌ربه‌خۆ بوو، هه‌موو ڕه‌خنه ‌و بیروڕایه‌کی سه‌ربه‌خۆی یاساغ ده‌کرد و ده‌یخنکاند، ده‌سپێشخه‌ری جه‌ماوه‌ر قەدەغە ‌کرابوو. هه‌موو ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له‌ژێر چه‌پۆکی به‌لشه‌فیدایه‌ و جموجووڵی ئابووری و پیشه‌سازی وڵاتی ئیفلیج کردووه‌، جه‌ماوه‌ر بۆی نییه ‌و ناتوانێت توخنی نه‌خشه‌کێشانی سیاسیی شۆڕش بکه‌وێت، ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ر مافی ئه‌وه‌شی نییه‌ که‌مێك به‌شداریی کاغه‌ز و قه‌ڵه‌مکاری بکات، ته‌نانه‌ت لەو بوارانه‌شدا که‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه‌ به‌ کاروباره‌کانی خۆیه‌وه.، سه‌ندیکاکان کراونه‌ته‌ نۆکه‌ر و خزمه‌تکاری ده‌وڵه‌ت، هه‌موو چالاکییه‌کانی سه‌ندیکاکان له ‌بواری هاریکاری نێوان شار و شارۆچکه‌کان و هه‌رێمه‌کاندا به‌سته‌ڵه‌ك کراوه‌، سۆڤیه‌ته‌کانی جووتیاران و کرێکاران پووچه‌ڵ کراونه‌ته‌وه‌، کۆمویته‌کان کراونه‌ته‌ کۆڕوکۆمه‌ڵی به‌ڵێبه‌ڵێبه‌ڵێقوربان، واته‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆنترۆڵکراون و وان به‌ ده‌ست حکوومه‌ته‌وه‌ و ئامێرێکی بیرۆکراتی ده‌به‌نگ و بووده‌ڵه‌ دامه‌زرێنراوه‌ که‌ له‌ گه‌نده‌ڵ و دڕنده‌کاری زیاتر هیچ کارێکی تری نییه‌، خۆی له‌ جه‌ماوه‌ر دوور خستۆته‌وه‌، شۆڕش حوکمی مردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌، جه‌ماوه‌ر ته‌واو پڕ و ناڕازییه‌ له‌ تۆقاندنکاریی به‌لشه‌فیك، به‌تایبه‌تی ئه‌و شێوازی داپڵۆسین و تۆقاندني به‌لشه‌فییه که‌ له‌ سه‌ره‌تادا پراکتیزه‌ ده‌کرا له‌ژێر ئاڵای )جه‌نگی کۆمونیزم(دا. جه‌نگی کۆمونیزمیش بریتی بوو له‌ به‌سه‌ربازکردنی جووتیاران و کرێکاران، که‌ خۆی له ‌خۆیدا بریتییه‌ له‌ کاولکردنی دێهاته‌کان و شارۆچکه‌کان به‌ تۆپهاوێژه‌ به‌لشه‌فییه‌کان. برسێتییه‌ سامناکه‌که‌ی1921 له‌و هه‌نگاو و پلانه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه.‌

له‌1921وه‌ چ گۆڕاوه‌؟

ئه‌مڕۆ چ باسه‌؟ گه‌یشتوونه‌ته‌ کوێ؟ ئایا کۆمونیزم سروشتی خۆی گۆڕیوه‌ و بەڕاستی جیاوازه‌ له‌ کۆمونیزمه‌که‌ی1921؟

جارێکی دی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌مه‌وه‌، که‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بڕیاره‌ سیاسی و هاتوهاواری نه‌خشه‌کێشان و هه‌نگاوه‌ ئابوورییانه‌دا، به‌لشه‌فیزمکۆمونیزم، هه‌ر کۆمونیزمه‌که‌ی جاری جارانه‌، واته‌ کۆمونیزمه‌که‌ی 1921.‌ ئه‌مڕۆ جووتیاران زه‌وییه‌کانیان لێ زه‌وت کراوه‌ به‌ ناوی هه‌ره‌وه‌زیکارییه‌وه‌، کێڵگه‌کان حکوومه‌تین و جووتیاران کراونه‌ته ‌سه‌پان، واته‌ وێنه‌ی کرێکارانی کارگه‌کان کرێگرته‌ن، به‌لشه‌فییکه‌کان ئه‌و به‌زمه‌یان ناو ناوه‌ بەپیشه‌سازیکردنی کشتوکاڵ، گۆڕینی جووتیار بۆ پرۆلیتار، زه‌وییه‌کان هه‌ر به ‌ناو هیی دێهاته‌کان و شارۆچکه‌کانن، له‌ڕاستیدا هی ده‌وڵه‌تن، هه‌نووکه‌ ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت بڕیار بدات و به‌ هه‌ره‌وه‌زکار بڵێت شڕوشیتاڵت کۆ بکه‌ره‌وه‌ و بڕۆ له‌ ناوچه‌یه‌کی تر کار بکه‌، له‌ کاتی سه‌رپێچیکردن و بێگیۆییکردنیشدا، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت گوێی با بدات و شاربه‌ده‌ری بکات. ڕاسته‌ کێڵگه‌کان هه‌ره‌وه‌زیین، به‌ڵام له‌ژێر ڕکێفی حکوومه‌تدان به‌ پاساوی ئه‌وه‌ که‌ زه‌وییه‌کان موڵکی ده‌وڵه‌تن و ده‌وڵه‌ت بۆی هه‌یه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆی باج و نرخی دانه‌وێڵه‌ و به‌رهه‌مه‌کانی تر دیاری بکات، له‌ کڕینی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌دا قسه‌ی هه‌ره‌وه‌زیکاران هیچ به‌هایه‌کی نییه ‌و بڕ ناکات و ناخوات، ئیتر ده‌وڵه‌ت چۆن و چه‌ندی دیاری کردووه‌ هه‌ر ئه‌وه‌یه ‌و به‌س، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ته‌نها ده‌وڵه‌ت خۆی بڕیاری قه‌رزپێدان ده‌دات و فه‌رزیشی ده‌کات. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر دانه‌وێڵه ‌و به‌رهه‌مه‌کانی تردا، چونکه‌ به‌ موڵك و مافی ڕه‌وای خۆی ده‌زانێت. به ‌بیروبۆچوونی من برسێتییه‌ گه‌وره‌که‌ش‌ له‌ زه‌وتکردنی زه‌وییه‌کانی جووتیارانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، هه‌ر ئه‌و برسێتییه‌ش بوو وایکرد ناڕه‌زایی و هه‌ڵچوون سه‌رهه‌ڵ بدات و کاریگه‌ری ئه‌و ناڕه‌زایی و هه‌ڵچوونەش بوو که‌ لێنینی ناچار کرد سیاسه‌تی –نیپ-Nep- بهێنێته‌ گۆڕێ، به‌پێی ئه‌و سیاسه‌ته‌ که‌مێك زیاتر به‌شی جووتیاران ده‌درێت، من ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌ڵێم، که‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ که‌مێك باروزروفی وڵاتی ئه‌هوه‌ن کرده‌وه‌.

دواتر هه‌مان باروزروفی 1921 ده‌بینینه‌وه‌، که‌ چۆن –ستالینله‌وه‌ تێگه‌یشت و ناچار بوو چاو بخشێنێته‌وه‌ به‌ سیاسه‌تی خۆید او دان به‌وه‌دا بنێت که‌ ڕوسیا وڵاتێکی کشتوکاڵییه ‌و پێویسته‌ به‌شێك له‌ موڵکی وڵات بدرێت به‌ جووتیاران، ئه‌و سیاسه‌ته‌ فڕوفێڵ و پشوودانێکی کاتییه ‌و دیاره‌ که‌ فڕی به‌سه‌ر کاری کۆمونستییه‌وه‌ نییە. تا باشتر بێت له‌وه‌ی پێشوو له‌ بواری کشتوکاڵیدا، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ده‌وڵه‌ت و دیکتاتۆرییه‌تی به‌لشه‌فییه‌، که‌ ده‌ستی گرتووه‌ به‌سه‌ر کاری ناردنه‌ده‌ره‌وه‌دا، ئه‌و مۆنۆپۆلکارییه‌ش که‌م و زۆر له‌ توندوتیژیی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندندا خۆی ده‌نوێنێت، باش دیاره‌ که‌ له‌و بواره‌شدا هه‌ڵسوکه‌وتی تساریزمی tsarismeی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م پیاده‌ ده‌کرێت، که‌واته‌ سته‌مکاریی به‌لشه‌فی بێکۆتاییه‌، ئازادییه‌که‌شی لاقزنجیرکردنه‌، بۆیه‌ سه‌یر نییه‌ که‌ به‌لشه‌فیزم ئازادی به‌ ته‌نته‌نه‌ و عه‌نته‌نه ‌وفه‌نتازیی بۆرژوازییانه‌ ده‌زانێت.

خۆهه‌ڵواسه‌ر و پیاهه‌ڵده‌ره‌ زمانلووسه‌کانی thuriféraires یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت سه‌رقاڵی پاساوهێنانه‌وه‌ن بۆ )جه‌نگی کۆمونیزم(، وه‌های ده‌رده‌خه‌ن که ئە‌و جه‌نگه‌ له‌ خودی شۆڕش خۆیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، ئابڵووقه‌دان و باری سه‌ربازی سه‌رسنووره‌کان فه‌رزیان کردووه‌. ئه‌و پاساوانه‌ به‌تاڵن، وا شانزه‌ ساڵ تێپه‌ڕ بووه، نه‌ ئابڵووقه‌ ماوه‌، نه‌ شه‌ڕی سه‌ر سنووره‌کانیش، نه‌ دژەشۆرشیش ماوه‌، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه ‌و گوڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ زه‌به‌لاحه‌کانیش نه‌ماون‌، هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌تیان بە ڕەوا ناسیوە و بڕوای خۆیان پێ به‌خشیووه‌‌، یه‌کێتیی سۆڤیه‌تیش ئاماده‌باشیی خۆی پیشان داوه‌ بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ و له‌نێوانیاندا بۆته‌ جامباز و چه‌رچی و بازرگانییان له‌گه‌ڵ ده‌کات و بازاڕه‌کانیانی بوژاندۆ‌ته‌وه‌، له‌و بواره‌دا تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ش هه‌نگاوی ناوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هتلرو مۆسۆلۆنیش ده‌کات، ئه‌و پاڵه‌وانه‌ ئازادیخوازه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی گه‌رده‌لووله‌ ئابوورییه‌کان بگرێت، که‌وتۆته‌ یارمه‌تیدانی کاپیتالیزم و به‌ ملوێنه‌ها دۆلار ده‌ستاوده‌ست پێ ده‌کات بۆ کردنه‌وه‌ی بازاڕه‌ تازه‌کان.

به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی، ئه‌وه‌ی ئه‌نجام دراوه‌ له‌ ڕوسیای سۆڤیه‌تی، له‌ ماوه‌ی ئه‌و حه‌ڤده‌ ساڵه‌دا، به‌ هه‌ندێك ده‌ستکاری ڕووکه‌شی له ‌بواری ئابووری و سیاسیدا، ته‌نها درێژه‌دانه‌ به‌ حوکمڕانییه‌که‌ی پێشوو، ده‌وڵه‌ته‌که‌ش هه‌ر ده‌وڵه‌ته‌که‌ی جارانه‌، هه‌روه‌ك جاری جارانیش ده‌هێڵرێته‌وه. به‌ واته‌یه‌کی دی، زوڵم و سته‌مکاری و تو ندوتیژی هه‌روه‌ك ساڵی1920-1921 ده‌هێڵڕێنه‌وه‌.

زیادبوونی توێژ و چینه‌کان

ئه‌مڕۆ له‌ ڕوسیای سۆڤیه‌تی هه‌ندێك توێژ و چین دروست بوون که‌ کاتی خۆی، واته ‌1917 نه‌بوون، به‌لشه‌فیك له‌ جووتیاران و کرێکاران بیرۆکراتێکی زۆری دروست کردووه‌ ،ئیمتیازێکی زۆری پێ به‌خشیوون، لغاوی ئه‌وانه‌شی داوه‌ته‌ ده‌ست ئه‌وانه‌ که‌ خاوه‌نی ئیمتیازی زیاترن، واته‌ هاوڕێ سه‌روه‌ره‌کان ئه‌ریستۆکراتی نوێی سۆڤیه‌تی. چینی کرێکاریش دابه‌ش کراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ند جۆرێکی تایبه‌تیدا، جۆرێکیان oudarmiki ئه‌م جۆره‌ له‌ کارگه‌کاندان به‌ به‌شی شۆك– CHOC-ناوبانگیان ده‌رکردووه و‌ کراونه‌ته‌ خاوه‌نی چه‌نده‌ها ئیمتیاز، ئه‌وانه‌ له‌ پسپۆڕان، پیشه‌کارانکرێکاری ساده، ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی کارگه‌کانن، ئه‌ندامی حزبیشن. جۆرێکی دی ناسراوه‌ به‌ کومسومۆلئه‌مانه‌ جگه‌ له‌ ئیمتیازه‌ مادییه‌کان، باڵاده‌ستیش. هه‌روه‌ها چینێکی گه‌وره‌ش هه‌یه‌ به‌ ناوی -Lishenti-، ئه‌مانه‌ هیچ مافێکی سیڤلیان نییه‌، زۆربه‌یان بۆیان نییه‌ هیچ کارێك بکه‌ن، هه‌روه‌ها بۆشیان نییه‌ له‌ هه‌ندێك جێگه‌ بژین. سه‌رده‌می تزار به‌تایبه‌تی ده‌فته‌رێك هه‌بوو بۆ جووه‌کان، جووه‌کان مافی ئه‌وه‌یان نه‌بوو له‌ هه‌ندێك جێگه‌ی دیاریکراوی وڵات بژین، ئێسته‌ ئه‌و ده‌فته‌ره‌ کراوه‌ به‌ په‌ساپۆرتێکی سۆڤیه‌تی، هه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ی جاران به‌کاره‌. له ‌سه‌روو ئه‌و هه‌موو چین و توێژانه‌وه‌، دامه‌زراوه‌یه‌کی تۆقێنه‌ر و به‌هێز هه‌یه‌ به‌ ناوی Guépéou حوکم ده‌کات. ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ خۆی بۆ خۆی حکوومه‌تێکه‌ له‌ناو حکوومه‌تدا، چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تیایه‌، خاوه‌نی هێزی چه‌کداری خۆیه‌تی. هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کان سه‌ربه‌خۆ نین، په‌یڕه‌وی ناوخۆ و یاساکانیشی تایبه‌تن به‌ کاره‌کانی خۆی، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، کۆیله ‌و به‌ندکراوێکی زۆریشی هه‌یه‌، هه‌موویان له که‌مپه‌کاندا دانراون، له‌ناو ئه‌وانه‌شدا پله‌وپایه‌ی جیاوازجیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رقه‌رار کراوه‌، ئه‌وه‌ی هه‌یه ‌و باسمانکرد به‌بێ هیچ چه‌ندوچۆنێک و بگره‌وبه‌رده‌یه‌ك، به‌ شێوه‌یه‌کی ڕه‌ها دژەکۆمونیزمه‌.

دیکتاتۆرێك بێبه‌زه‌ییتر ده‌بێت

ئاواهین پرانسیپه‌کانی سیستمی سۆڤیه‌تی

به‌لشه‌فیکه‌ ده‌مارگرژه‌ سه‌رسه‌خته‌کان، پێمان ده‌ڵێن که‌ کارپێکردنی زۆره‌ملێ له‌ بواری به‌رهه‌مهێناندا به‌ره‌و خۆڕێکخستنمان ده‌بات، ده‌بێت ئێمه‌ بیسه‌لمێنیین که‌ بڕواکردن به‌و ناماقوڵییه‌‌، ساویلکه‌ییه‌ و دووڕووییه‌ و هیچ پاساوێکی نییه‌، لێبووردن نییه‌ به‌رامبه‌ری. من سه‌رسام دەبووم به‌وه‌ که‌ کاتێك ده‌گه‌یشتم به‌ هه‌ندێك که‌س که‌ به‌ ڕواڵه‌ت دانا و زانا بوون، بڕوایان وا بوو و بانگی ئه‌وه‌شیان ده‌دا که‌ به‌لشه‌فیکه‌کان خه‌ریکی دامه‌زراندنی )کۆمونیزمن(. هه‌ندێکیشیان وایانده‌زانی که‌ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێ، پێویستی به‌وه‌یه‌ که‌ به‌رزترین به‌های جه‌سته‌یی و ڕه‌وشتیی مرۆڤایه‌تی تێکوپێك بدرێت. هه‌ندێکی تریشیان داوای ئه‌وه‌یان ده‌کرد که‌ ده‌بێت ڕێگه‌ی ئازادی و هه‌روه‌زیکاری به‌ به‌کۆیله‌کردنی کارگه‌راندا تێ بپه‌ڕێت، ده‌بێت ڕۆشنبیران له ‌ناو ببرێن، چونکه‌ ژه‌هرێکه‌ پێکهاتووه‌ له‌ ڕقوکینه ‌و حه‌ز و ئاره‌زوو و چاوچنۆکی. ئه‌وانه‌، واته‌ ئه‌و به‌لشه‌فیکانه،‌ لایان وایه‌ که‌ به‌و جۆره‌ تۆوی گیانی برایه‌تیی کۆمونیستی ده‌چێنرێت له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆییدا. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ دامه‌زراندنی داموده‌ستگایه‌کی سیخووڕیی تۆقێنه‌ر به‌ پێویست ده‌زانن ، تا وه‌ك ئامرا وو مێوۆدێك به‌ کار بهێنرێت بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجێك، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌ن به‌وه‌ که‌ ئه‌و ئامراز و مێوۆده‌ خۆی له‌ خۆیدا ده‌بێته‌ ئامانجێك. ده‌مێکه‌ به‌لشه‌فیکه‌ سه‌روه‌ره‌کان وازیان له‌وه‌ هێناوه‌ که‌ کۆمونیزم و سۆسیالیزم وه‌ك ئایدیالێك ئیلهامیان بێت، ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه‌ ده‌سه‌ڵات و به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاته‌، بێگومان ئه‌وه‌ش به‌ به‌باوکردنی ملکه‌چیی کوێرانە و چه‌وساندنه‌وه ‌و داڕماندن و شێواندنی ئه‌قڵی خه‌ڵك.

نه‌وه‌ی نوێ گۆشه‌کراو به‌رهه‌می ئه‌و پرانسیپ و مێتوده‌ی به‌لشه‌فیکه‌کانه‌، له‌ ڕوسیای سۆڤیه‌تی ئه‌وه‌ی که‌ قەدەغە نییه‌ بیروبۆچوونی به‌لشه‌فییه‌، بیروبۆچوونی ڕه‌سمی له‌ ده‌ست ده‌وڵه‌تدایه‌، ئه‌و دایده‌ڕێژێت و کۆنترۆڵی کردووه‌.

گه‌نجی سۆڤییه‌تی به‌ ده‌ردێك براوه‌ هیچ زانیارییه‌کی نییه‌ له‌سه‌ر ڕوسیا و وڵاتانی تر، به‌شێك له‌و گه‌نجانه‌ ده‌مارگیره‌ کوێرکراوه‌کانن، ئه‌و به‌شه‌ ته‌واو ئاسۆته‌سکن و هیچ لێبووردنێکیان نییه‌، ته‌واو بێڕه‌وشت و چڵیتن، ئاڕاسته‌ی دادپه‌روه‌ری و ماف لای ئه‌و به‌شه‌ هیچ مانایه‌ك نابه‌خشێت. هه‌لپه‌رسته‌کان، خۆهه‌ڵواسه‌ره‌ ده‌ملووسه‌کان له‌ناو ئه‌و به‌شه‌دان، هه‌موویان ئه‌قڵ به‌لشه‌فیکن. له‌ناو گه‌نجاندا به‌شێکی تر هه‌یه‌ که‌ هۆشیاره‌ به‌ به‌رپرسیاریی خۆی، ئه‌وه‌ش باش ده‌زانێت که‌ حزب داوا و زوڵمێکی زۆر ده‌کات، هه‌روه‌ها هۆشیاره‌ به‌وه‌ که‌ جه‌ماوه‌ر قوربانی خیانه‌تکارییه. پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانین که‌ گه‌نجان هه‌موویان ملکه‌چ و بووکه‌سه‌ماکه‌ره‌ نین، داماو و ترسنۆك نین، خۆیان نه‌کردۆته‌ ساقه‌سه‌ریستالینو مه‌رقه‌ده‌که‌یلینین-.

ڕژێم به‌بێ کاره‌که‌ری و خزمه‌تکاریی دیکتاتۆر کاری مه‌ره‌خه‌س نابێت، له‌ هەر کوێ سیستمی چینایه‌تی باو بێت، نابه‌رابه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تیش باوه‌ و فه‌رزیشه‌ که‌ ده‌وڵه‌ت په‌نا بباته‌ به‌ر هێز و سته‌مکاری. تاقیکردنه‌وه‌کان لای جه‌ماوه‌ر ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ که‌ تاڵاو و ده‌رده‌سه‌ری لەوێوە سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌. ئەگه‌ر به‌راوردی داپڵۆسین له‌ وڵاته‌ شارستییه‌کان بکه‌ین به‌ داپڵۆسین له‌ ڕوسیای سۆڤیه‌تی، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که‌ داپڵۆسین له ڕوسیا زۆرتره‌. ئەگه‌ر وا نه‌بێت به‌کۆیله‌کردنی سه‌د ملیۆن جووتیار بۆ –ستالیننەده‌چووه‌ سه‌ر. داپڵۆسین، هه‌ر له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووە. ڕقوکینه ‌و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر له‌ ڕژێم سه‌رچاوه‌یه‌کی تره‌. ئه‌ی ده‌بێت ڕقوکینه ‌و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر له‌ چییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبێت‌؟ بێگومان له‌ وێرانکردنی پیشه‌سازی و ئیفلیجکردن پێشکه‌وتنی وڵاته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌وه‌ سه‌رباری په‌ڕپووتیی باری هاتوچۆ و گواستنه‌وه‌ش، که‌ شانزه‌ ساڵه‌ کراوه‌ته‌ خزمه‌تکاری بواری سه‌ربازی.

ئێمه‌ گومانمان له‌وه‌ نییه‌ که‌ برسیه‌تییه‌که‌ی باشوور و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتیش له‌و هۆیانه‌وه‌ که‌ باسمانکردن سه‌رچاوه‌یان گرتووه. ئەگه‌ر بڕوا وا بێت که‌ له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، ئه‌وا ئێمه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ و شکردنه‌وه‌یه‌کی تر شك نابه‌ین بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌، ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌، ناتوانین هۆکاری ئه‌و برسێتییه‌ بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ که‌شوهه‌وا و ته‌مه‌ڵی و خاووخلیچکاریی جووتیاران، چونکه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا که‌شوهه‌وا زۆر له‌باره‌، جگه‌ له‌وه‌ش که‌ جووتیاران پابه‌ندی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان کراون و به‌ زۆری زۆرداری کارێکی زۆر و چڕیان پێ ده‌کرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی زۆر زیاتر له‌ توانای خۆیان. هه‌روه‌ها گواستنه‌وه ‌و ده‌ستاوده‌ستپێکردنیان به‌ باو کراوه‌، زیاتر له‌ یه‌ك ملوێنیشیان لێ ته‌فروتونا کراوه. به‌لشه‌فیك باڵاده‌ستی ڕه‌ها ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وام ڕه‌قتر و توندوتیژتر ده‌بێت، خزمه‌تگوزارێکی باشه ‌و ده‌توانێت هه‌موو بیروبۆچوونێکی نه‌یار له‌ ڕه‌گه‌وه‌ ببڕێته‌وه‌. ئه‌و توندوتیژییه‌ ڕیزه‌کانی حزبیشی گرتۆته‌وه‌، که‌چی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا وای پیشان ده‌دات که‌ هه‌موو شتێك ئاساییه ‌و باش ده‌ڕوات. به‌لشه‌فیکه‌کان به‌ دڵنیایی و خه‌مساردییه‌کی زۆره‌وە ئه‌و قسه‌وباسانه‌ کاوێژ ده‌که‌ن، له‌ولاشه‌وه ‌هیتلرسه‌رقاڵی زیادکردنی هێزه‌کانی خۆیه‌تی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مان گوێ بده‌ن به‌وه ‌و به‌لایانه‌وه‌ گرنگ بێت.‌

بارمته‌گرکاری و نیشتمانچێتی

دکتاتۆر گرژ و شپرزه‌یه‌، ڕۆژ دوای ڕۆژ، بێبه‌زه‌یی تر ده‌بێ. دوامه‌رسووم که‌ ده‌رکرا دژی ئه‌وانه‌ بوو که‌ له‌ ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه ‌و خیانه‌تی لێده‌که‌ن، واته‌ )دژەشۆڕش(ن. له‌ پشت ئه‌و مه‌رسوومه‌وه‌ مه‌رامێکی تر خۆی مه‌ڵاس دابوو، ئه‌و مه‌رامه‌ش ئه‌وه‌ بوو که‌ بڕوای خۆهه‌ڵواسه‌ره‌ ده‌ملووسه‌کان، دووڕووه‌ ده‌روونگه‌رمه‌کان، به‌ هێزتر بکه‌ن به‌و مۆجوزانه‌ که‌ ئه‌نجامدراون له‌ ڕوسیا. جگه‌ له‌وه‌ ئه‌و مه‌رسومه‌ پته‌وکه‌ری ئه‌و یاسایه‌ی پێشوو بوو که‌ پراکتیزه‌ ده‌کرا، یاساکه‌ش دژی ئه‌وانه‌ بوو که‌ ناتوانن یا نایانه‌وێت ڕێزی سێ کۆڵه‌که پیرۆزه‌که ‌‌مارکس، لێنین و ستالینبگرن. مه‌رسوومه‌که‌ هیچ لێبووردنێکی تیادا نه‌بوو، هه‌تا بڵێی ڕه‌ق و توندوتیژ بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ که‌ تاوانبار ده‌کران و حوکم ده‌دران. بەبارمته‌گرتن کردار و مه‌سه‌له‌یه‌کی نوێ نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له ‌هیچی خۆڕایی نه‌بوو که‌ له‌وه‌وپێش کرۆپۆتکین و ڤێرا فینجنەر دژی ئه‌و له‌که‌ ڕه‌شه ‌بوون که‌ لکێنرابوو به‌ شۆڕشی ڕوسییه‌وه‌. تازەبەتازە دوای حه‌ڤده‌ ساڵ به‌لشه‌فیکه‌کان، ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیه‌تی ده‌رکردنی ئه‌و مه‌رسوومه‌ به‌ پێویست ده‌زانێت و شه‌لم کوێرم و ناپارێزم ئاسایی که‌وتۆته‌ وێزه‌ی خه‌ڵکی، ته‌ماشایه‌کی ئه‌و مه‌رسوومه‌ چه‌وته‌ بکه‌ن )هه‌رچ هاونیشتمانییه‌ك زیان بگه‌یه‌نێت به‌ هێزی سه‌ربازی یه‌کێتیی سۆڤیە‌ت و حورمه‌تی سنوور ڕانه‌گرێت و سیخوڕی بکات و نهێنییه‌ سه‌ربازی و ده‌وڵه‌تییه‌کان بدرکێنێت لای دوژمن، یا هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدات به‌ فڕۆکه‌ به‌ره‌و وڵاتێکی بێگانه‌ بڕوات، ئه‌و که‌سه‌ لاسار و تاوانباره‌( مه‌رسوومه‌که‌ ئه‌وه‌شی دیاری کردووه‌ که‌ هه‌ر که‌سێكیش به‌ هپشیارییه‌وه‌، یا بە ناهۆشیارییەوە یارمه‌تیی ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ بدات، به‌ هاوکار داده‌نرێت و سزای قورس ده‌یگرێته‌وه ‌به‌ندکردنده‌ربه‌ده‌رکردن وتاد، دیاریی چه‌ور و به‌له‌زه‌تیش ده‌درێت به‌و که‌سانه‌ که‌ زانیاری ده‌ده‌ن ده‌رباره‌ی هه‌وڵدانی خۆقووتارکردن، جگه‌ له‌وه‌ ‌ ئه‌و که‌سانه‌ی زانیارییه‌کان ده‌گه‌یه‌نن، هه‌رچی تاوانێکیان له‌سه‌ر بێت له‌سه‌ریان لاده‌برێت. ئه‌و تێکسته‌ هه‌موو داواکارییه‌ ڕیشه‌ییه‌کانی پرۆلیتاریای خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه، ئێستا سروودی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم کراوه‌ به‌ گۆرانیی پیاهه‌ڵدان و شانازیکردن به‌ وڵاته‌وه‌، واته‌ به کار دە‌هێنرێت بۆ گوڕدان و به‌هێزکردنی گیانی وڵاتچێتی. وه‌کو وتمان یاسا ڕه‌هاکانی ڕژێمی سته‌مکار دژی ئه‌وانه‌یه‌ که‌ خیانه‌ت له‌ وڵات ده‌که‌ن، یا نیازیان خراپه ‌و ده‌یانه‌وێت خیانه‌تی لێ بکه‌ن. له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووریش ڕێژیم ڕێژیمێکی سته‌مکاره‌. له‌ باشترین حاڵه‌تدا، ده‌وڵه‌ت ده‌وڵه‌تێکی سه‌رمایه‌داره‌. به ‌واتایه‌کی تر، په‌یوه‌ندیی به‌رهه‌مهێنان، په‌یوه‌ندیی نێوان کاری کرێگرته‌وه ‌و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داره‌، خاوه‌نکاره‌.

سه‌رچاوه:

فه‌ره‌نسی : 

http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/goldman/nocominrussiafr.html

** ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ ئینگلیزی له ‌The American Mercury ;vol.xx lv بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، ئه‌پریلی 1935 به‌ فه‌ره‌نسی بڵاوکراوه‌ته‌وە.

*** ناوی به‌شه‌کان وه‌رگێڕ N.D.L.R. دایناون.

تێبنی: به‌ دووری نازانم که‌سێك بڵێت دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ به‌سه‌ر نه‌مانی یه‌کێتیی سۆڤیه‌تدا، خێروبێری وه‌رگێڕانی ئه‌و بابه‌ته‌ چییه‌؟ من له‌ وه‌ڵامی ئه‌و که‌سه‌دا ئه‌مانه‌ دەڵێم:

به‌و نووسینه‌ و سه‌دان نووسینی تردا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که‌ ده‌یان ساڵ به‌ر له‌ شۆڕشی ڕوسی سۆسیالیسته‌ ئازادیخوازه‌کان ئه‌نارکییه‌کانپه‌رده‌یان له‌سه‌ر ماهیه‌تی سۆسیالیزمی ده‌وڵه‌تخواز لاداوه ‌و له‌ ئه‌نجامه‌ مه‌ترسیداره‌که‌ی گه‌یشتوون،

ڕاسته‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت نه‌ماوه‌، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆش ئه‌و سیستمه‌ به‌لشه‌فییه‌ پراکتیزه‌ ده‌کرێت له‌ چین، کۆریا، کوبا و ڤێتنام.

له‌ دنیای ئه‌مڕۆدا سۆسیالیسته‌ ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان له‌ کار نه‌که‌وتوون، له‌به‌رئه‌وه‌ خه‌باتی هزری بۆ ده‌رخستنی ماهیه‌تی سۆسیالیزمی ده‌سه‌ڵاتخواز، نه‌ك هه‌ر ئه‌رکێکی مێژوویی سۆسیالیسته‌ ئازادیخوازه‌کانه‌، به‌ڵکو به‌رده‌وامیدانیشه‌ به‌ خه‌باتی هزری ئازادیخوازان.

ئەگه‌ر له‌ نزیکه‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ بخوێنینه‌وه‌، زیاتر باس له داپڵۆسین و مرۆڤکوشتن و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات. نه‌بوونی ئه‌و دادپه‌روه‌رییه‌ش، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی یه‌کسانیی ئابووری. جا پرسیار ئه‌وه‌یه، مه‌گه‌ر له‌ کوردستانیش هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ نییه‌؟

نحو انتصار ثورة الحرية , نحو إضراب 11 كانون الأول

مازن كم الماز

طوال الشهور الثمانية من عمر الثورة السورية أفرغ النظام كل ما بجعبته من قمع و إرهاب و تنكيل و تجويع ضد جماهيرنا , مثبتا يوما بعد يوم أنه لا يملك في وجه رغبة شعبنا بالحرية و العيش الكريم إلا آلة القتل و الموت و الكذب فقط , منذ بداية الثورة و خاصة في الأيام الأخيرة يحاول النظام تأجيج العنف الطائفي كمحاولة أخيرة لكي ينجو من غضب جماهيرنا و إصرارها على انتزاع حريتها , لقد أثبت النظام بالدماء التي أراقها و بالموت و الخوف و الزيف الذي نشره في كل مكان أن كل وعود “الإصلاح” و “التغيير” من داخل النظام و “الحوار” مع الشعب ليست إلا أوهاما لا حقيقة لها , و أثبت أن شيئا لن يتغير اليوم أو في الغد إلا بنضال الجماهير , ليس هناك في سوريا اليوم إلا طريقين فقط لا ثالث لهما , إما طريق الخنوع للديكتاتورية الذي جربه السوريون طوال عقود فلم ينتج إلا إفقارا و نهبا و ظلما و قهرا و قمعا لصوتهم و تخويفا و إرهابا لأي فعل أو حراك مستقل قد يمارسونه , الديكتاتورية التي تعني الفقر , الصمت , الخوف , و الحياة تحت سوط الشبيحة و أجهزة المخابرات المتعددة , التي تعني الحرب الأهلية و تخويف السوريين الفقراء و المضطهدين من بعضهم البعض و ضرب بعضهم ببعض , أو طريق الحرية التي لا يمكن انتزاعها إلا بالثورة على الديكتاتورية و إسقاطها , طريق الحرية الذي يعني أن نخلق بأيدينا حاضرنا و مستقبل أطفالنا , الذي يعني أيضا توتر الخلق الجديد و الانعتاق و بناء الحياة الجديدة , يمكن لنا جميعا , نحن ضحايا هذه الديكتاتورية أن ننتزع حياتنا أخيرا من أيدي الشبيحة و أجهزة المخابرات و القمع و الإرهاب , تشكل الدعوة لإضراب 11 كانون الأول و الدعوة لعصيان مدني نقطة هامة في نضالنا ضد الديكتاتورية , يمكن لمشاركتنا جميعا أن تقرب يوم تحررنا من الديكتاتورية و أن تقربنا من حريتنا , ليس لدينا ما نخسره سوى قيودنا , و أمامنا عالم بأكمله سيصبح ملكنا , وطن نعيش فيه بحرية و كرامة , دون خوف أو سجون أو فقر , فلنحطم قيودنا و لنسحق الديكتاتورية بنضالنا المشترك تحت رايات الحرية