گه‌مه‌ی یاسایی
دوێنێ دادگەی ئیتالی سزای ٤ ساڵ زیندانی و لێسەندنەوەی مافی گرتنه‌ده‌ستی بەرێوەبەریی ده‌وڵه‌ت بۆ ماوه‌ی ٥ ساڵ و دانی ١٠ ملیۆن یورۆی وەك باجی كارەكانی، بۆ ‘سیلڤۆ بێرلێسکۆنی’ کۆنه سه‌رۆكشالیارانی ئیتالیا، ده‌رکرد. گه‌ر ڕوکه‌شانه ته‌ماشای ئه‌م ڕوداوه بکرێیت، ئەوا ده‌بێته ده‌نگۆ و پیاهه‌ڵدانێکی زۆر بۆ “سه‌روه‌رێتی یاسا” له کۆمه‌ڵگه‌ی سڤیلی و له سایەی فەرمانڕەوایی لیبراڵی‌دا. بێگومان ئه‌م به‌یت و بالۆره‌یه نه‌ک هه‌ر له کوردستاندا، به‌ڵکو ڕه‌نگه له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی که خه‌و به هه‌بوونی میرایەتی لیبراڵ و ” کۆمه‌ڵگه‌ی سڤیلی” یه‌وه ده‌بینن، هه‌بێت. هه‌ر به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستن و پێمانده‌ڵێن ئه‌وه‌یه یاسا، که ” پاشایه‌ک و گه‌دایه‌ك” له سایه‌ییدا وه‌ک یه‌کن!!!!.
به‌ڵام گه‌ر تۆزێک به‌وردی ته‌ماشای بکرێت، ئه‌وا باش ئەوە ده‌بینرێت، که یاسایه‌ک بۆ بێرڵێسکۆنی و هاوه‌ڵان و هاوچینه‌کانی ھەیە و یاسایه‌کی دیکه‌ش بۆ كەسەكانی دەرەوەی ئەو بازنەیە، ھەیە. ‘بێرلێسکۆنی’ له‌سه‌ر ساخته‌کردن له باجداندا ئه‌م سزایه دراوه، له‌کاتێکدا كە …
یه‌که‌م: ئه‌و به‌درێژایی ته‌مه‌نی هه‌ر خه‌ریکی ساخته‌کردن بووه، تاکو لەو ڕیگەیەوە توانیوێتی ببێته ئه‌و کابرا هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی که ئێستا هه‌یه، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که ٦ ساڵ زیاتره ئه‌م پرسه له ئارادایه، به‌ڵام دوایانخست تاکو ته‌مه‌نی تاوانبار بگاتە سەروو ٧٠ ساڵ.
دووهه‌م : له‌م ساڵانه‌ی پێشتردا به‌لگه‌ی زۆر هه‌بوو، که ئه‌و لەتەك كیژێكی تەمەن ١٧ ساڵدا ‘که‌ریمه’ که ناوه ئه‌وروپییه‌که‌ی ”ڕوبی”یه و لە میدیادا له‌به‌ر جوانییه‌که‌ی ناوی “دڵ دزی” لێنراوه، به پاره ڕایبواردووه. ده‌بووایه له‌سه‌ر ئه‌مه حوکمیان بدایه، که ئەگه‌ر که‌سێکی ئاسایی بووایه، ئەوا ئێستا ده‌مێک بوو، لەسەر ئەوە له زیندان توندکرابوو و ڕه‌نگه ناویشی به ” منداڵباز” ده‌رکردایه.
سێهه‌م: ئه‌و نه‌ک هه‌ر سامانه‌که‌ی به خوێنمژینی خه‌ڵکی په‌یداکردووه، لەوەش زیاتر به هه‌زاره‌ها کرێکار و کارمه‌ندیشی بێکار کردووه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که بارودۆخی ژیانی خه‌ڵکی له ئیتالیادا له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی خۆیدا زۆر به‌ره‌و خراپی بردووە. با هه‌ر واز له‌وه بھێنین، که هاوڕێی نزیکی ‘تۆنی بله‌یه‌ر’ی کۆنه سه‌رۆكشالیارانی بریتانی بوو و هه‌روه‌ها له داگیرکردنی عێراقیشدا هاوپه‌یمانیشی بوو، به‌واتایه‌کی دیكە ده‌ستی به خوێنی هه‌زاره‌ها خه‌ڵکی هه‌ژار له عێراقیش و ئه‌فگانستانیش سووره. ئه‌ی بۆ له‌سه‌ر ئه‌مانه نهكێشرایە دادگە ؟!!! خۆ ئەگه‌ر سه‌رۆكکۆماری یا سه‌رۆكشالیارانی وڵاتێکی ئه‌فه‌ریكی یا سەرۆكی وڵاتێكی سەر بە بلۆكی ڕوسیای جاران بووایه، ئەوا ئێستاكە دەمێك بوو كێشرابووە داداگەی ‘لاھای’ !!!!!
ئایه بێرلیسکۆنی زیندانی ده‌کرێت؟
بێگومان نه‌خێر، له‌به‌رئەوەی …
یه‌که‌م : پرۆسێسەكەیان ڕاگرت تاوەكو تەمەنی بووە ٧٦ ساڵ، كە به‌پێی یاسای ئەو وڵاتە بۆ ئه‌و و بۆ پیاوانی وه‌کو ئه‌و، که تەمنیان گه‌یشته سه‌روو ٧٠، ئیتر “یاسا”ی سزای زیندانیكردن نایانگرێتەوە، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی سزای چوار ساڵ زیندانییه‌که‌یان بۆ کردووه به ته‌نها یەك ساڵ.
دووهه‌م: ئەگه‌ر خه‌ڵکی جارێك جارێك مافی داوای پێداچوونەوەی بڕیارەكەی هه‌بێت، ئەوا ئه‌و لەبەرئه‌وه‌ی كە ئه‌و پیاوێكی دەسەڵاتداربووە و ناودار و دەوڵەمەندە، ئه‌و دوو جار مافی داوای پێداچوونەوەی بڕیاری دادگەی هه‌یه. سێهه‌م: ئه‌و ئه‌وه‌نده پاره‌ی هه‌یه، که ئەگه‌ر پێویست بکات، ئەوا ده‌توانێت باشترین پارێزه‌ر و یاساناس له جیهاندا بگرێت، ئه‌وانیش له یاسادا کون و كەلەبەرێکی بۆ ده‌دۆزنه‌وه، که له‌م سه‌ره‌وه به تاوانباری پیابکه‌ن و له‌و سه‌ره‌وه به پاك و بێگه‌ردی بێته‌ده‌ره‌وه.
چوارهه‌م : له بریانیادا که له ساڵی ٢٠٠٨ و دواترەوە، گه‌لێك له شالیاره‌کان و ئه‌ندامه‌کانی پاڕله‌مان گه‌نده‌ڵییان کردبوو، له یه‌کێك له‌و کێشانه‌دا له‌وکاته‌دا سه‌لمێنرا، که ‘بێرلیسکۆنی ‘ به‌رتیلی به پارێزه‌رێکی ، یاساناسێکی ، بەناوبانگ داوه، که ده‌بوایه له‌سه‌ر ئه‌وە، ئەگه‌ر سزاش نه‌درایه، دەبوو ده‌ستی له کاره‌که‌ی بکێشایه‌ته‌وه. ئه‌ی ئه‌وە بۆ ڕووینه‌دا؟!!
پێنجهه‌م: یه‌کێك له سزاکانی ئەوەیە، كە بۆ ماوه‌ی ٥ ساڵ بۆی نییە کاروباری ده‌وڵه‌تی بگرێته ده‌ست. بەڵام ئەو بەخۆی له مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١١دا که ده‌ستی له کار کێشاوەتهوه، بەخۆی وتی ئیتر نایه‌وێت نه‌خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه و نه کاروباری دیكەی ده‌وڵه‌تیش بگرێته ده‌ست. بێجگە لە هه‌موو ئه‌مانه‌ش، کابرا ئێستاكە تەمەنی ٧٦ ساڵه و ملیاردلێره و ئیتر چی له‌م سه‌رئێشه‌یه داوه.
ئا ئه‌مه‌یه گه‌مه‌ی یاسایی، كە نه‌ك هه‌ر گاڵتهکردنە بە ڕای گشتی به‌ناوی یه‌کسانی و چه‌سپاندنی یاساوه، به‌ڵکو ئه‌وه سوکایه‌تیکردنه به خه‌ڵکی ئیتالیا و بهههرکهسێكیش كە باوه‌ری به‌وه هه‌بێت، که له ” کۆمه‌ڵگه‌ی سڤیلی” و له‌سایەی “میرایەتی لیبراڵ”دا هه‌موو که‌س له به‌رده‌م یاسادا یه‌کاسانه .
کۆنه که‌ڵه نەقابییهك ده‌ستی هه‌بووه له کوژرانی کریکاره‌کانی کانه‌کانی خواروی ئه‌فه‌ریقادا
له‌م ڕۆژانەی دواییدا ده‌رکه‌وت، که کۆنه تێکۆشه‌ره پاڵه‌وانه که‌ی کرێکاری کانه‌کان و هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی ئێستا، کرێکارانی کانه‌کانی کانەکان و پلاتین که پێش دوو مانگ له مانگرتندا بوون و پۆلیس 34 که‌سیانی لێ تیرۆرکردن، ئه‌و کۆنه که‌ڵه نەقابییه 24 کاتژێر پێش تیرۆرکردنه‌که، نامه‌یه‌کی بۆ سه‌رۆکی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمپانیای Lomin سه‌باره‌ت به کرێکارانی کانی Marikana. هه‌روه‌ها نامه‌که‌شی بۆ شالیارێکیش ناردووه. Cyril Ramaphosa که له سه‌رده‌می ڕژێمی نەژادپهرستیدا، 25 ساڵ سه‌رۆکی گشتی نەقابه‌ی هه‌موو کرێکارانی کانه‌کان بووه و چه‌ند جارێک دژی ڕژێمی نەژادپه‌رستی جاران سه‌رۆکایه‌تی خۆپیشاندان و مانگرتنه‌کانی کردووه، به‌ڵام هه‌ر بههاتنەسەر دەسەڵاتی ANC، ئه‌ویش وه‌کو سه‌رجه‌می سه‌رکرده و به‌رپرسیاران له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا، که ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ده‌ست، پشکی خۆی به‌رکه‌وت و لە بەرامبەر ماندووبوونیدا ” خه‌باتی ڕابوردوویدا” پاداشت كرا. هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش Cyril Ramaphosa بوو به یه‌کێک له ئیمپراتۆره‌کان و لە ئێستادا چه‌نده‌ها کارگه و بزنسی جۆراوجۆری هه‌یه.
ئه‌م کابرایه له نامه‌که‌یدا، که بۆ سه‌رۆک و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمپانیای Lomin، سه‌باره‌ت به کرێکارانی، كانی Marikana ده‌نووسێت و به ئه‌و کرێکارانه‌ی که مانیانگرتوه ده‌ڵێت ” بێکه‌رامه‌تی، بێزراوانی تاوانبار” ھەورەھا درێژه به نامه‌که‌ی ده‌دات و دەڵێت “ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه که بڵاوبووه‌ته‌وه، ناتوانرێت به ناکۆکی کرێکاران یا کێشه‌ی کرێکاران لێكبدرێتەوە ….. ئه‌مانه به ئاشکرا دیارن، که قێزه‌ون و تاوانبارن، ده‌بێت هه‌رواش لەبەرچاو بگیردرێن…….له‌م بارودۆخه‌دا پێویست ده‌کات، که سروشتی مامهڵهکهکردنهکه له‌گه‌ڵیاندا ئاوا بێت.”
ئه‌مه ئه‌و کابرایه، که بۆ خەرجی له‌گۆڕنانی ئه‌و کرێکاره کوژراوانه، 142،315 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی بە کۆمپانیایه‌ك دا. دیسانه‌وه ئه‌مه ئه‌و کابرایه‌یه که له هه‌ڵبژاردنی مانگی 12ی ANC وا پێشبینی ده‌کرێت، که ببێته جێگری ‘ جاکوب زومای’ سه‌رۆكکۆمار.
ھەڤپەیڤینی سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان لەتەك ھاوڕێ زاھیر باھیر، یەكێك لە چالاكانی گروپی ھاوپشتی ھارینگەی (Haringey Solidarity Group (HSG
بەشی پێنجەم
– ئەی پرسی ئابوونەی ئەندامەتی و لایەنی دارایی گروپەكەتان كێ دابینی دەكات و كێ پشتیوانی داراییتان دەكات؟
دارایی گروپه‌که‌مان پاره‌یه‌کی زۆر نییه، چونکه بۆ ئەم مەبەستە ته‌نها پشت بە كۆمەكی ھاورێیانی بەشداربووی گروپه‌که خۆی دەبەسترێت، که ئه‌وه‌ش خۆبه‌خشانه‌یه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی گروپه‌که‌ی ئێمه له کەسانی بێکار و پەككەوتە و کرێکار و خانه‌نشینکرا و پێکهاتووه، هه‌ر بۆیه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناکرێت، که كەسەكان به‌بڕێکی گه‌وره كۆمەك بكەن و نه به خولی یا به ڕێکوپێکی ئه‌و كۆمەكە بدەن، كەسی وا هه‌یه، که هه‌ر هیچ نادات یا مانگانه بڕێکی زۆر زۆر که‌م ده‌دات. له‌راستیشدا ئێمه خه‌رجیمان ئه‌وه‌نده زۆر نییه، بێجگه له خەرجی ده‌کردنی ڕۆژنامه‌که‌مان و فۆتۆکۆپیکردنی راگەیاندن و بڵاوكراوەگەلێکی زۆر و مانگانه و پۆست كردنیان بۆ كەسانی سه‌ر به‌گروپه‌که یا جاروبار به‌شداریكردن له یارمه‌تیدانی کرێکارانی مانگرتوودا و هه‌روه‌ها كۆمەككردنی گروپه پایەیی و بچووکه‌کانی دیكە ( Sub-groups)، خەرجێكی ئاوامان نییە. که‌م ڕێده‌که‌وێت، که پاره به‌گرتنی هۆڵ بده‌ین، چونکه خۆمان ئۆفیسێکی یه‌ک ژوریمان هه‌یه هه‌روه‌ها دەزگەی فۆتۆکۆپیمان بۆ کۆپیکردنی ژماره‌یه‌کی که‌م له شتی زۆر پێویست هه‌یه، بۆ کۆبوونه‌وه‌کانیشمان ھۆڵیكی گه‌وره‌ی یه‌کێک له کۆمۆنێتییه‌کان به‌کارده‌هێنێن، که ئه‌ویش به خۆڕاییە. گه‌ر زۆر پێویستمان به دابینکردنی پاره بێت، ئه‌وا یا به دروستکردنی خوانێک یا ڕێکخستنی پارتییه‌ک که‌مپه‌ینی كۆمەككۆكردنەوە بەرپادەكەین یا خود به‌داواکردن له یه‌کێک له سەندیكا ڕادیكاڵەكان.
باشە ئاوای دابنێین، كە بەو جۆرە توانیتان ھەموو داخوازییەكانی خەڵك لە دابینكردنی خانوو، كار، كرێ و موچەی باش، گواستەوە و خزمەتگوازی گشتی و ..تد بسەپێنن، ئەی پاش ئەوە چی، ئایا گروپەكەتان دەمێنێت یا بەرنامەیەكی دیكەی لەپێش ھەیە، كە بەردەوامی بە مانەوەی خۆی بدات؟
گروپه‌که‌ی ئێمه گروپێکی کۆنه و تا ئێستاش و دواتریش زه‌مینه‌ی بوون و مانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه، له ماوه‌ی ئه‌م 21 ساڵه‌دا گه‌لێک کاری بەرچاوی کردوون، داخوازیییهکان و کاره‌کانی به‌پێی گۆڕینی بارودۆخه‌که گوڕاون و له گۆڕاندان. له پێکهاته‌ی ئه‌م جۆرە گرپانە و دروستکردنیاندا، دوو شت ڕه‌چاو ده‌کرێن: یه‌که‌میان، ئه‌و ئه‌رک و ئامانجه بنه‌ڕه‌تییه، که گروپه‌که وه‌کو مانیفێستێک به‌خۆیه‌وه گرتووه، من له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا به کورتی باسم کرد، که ئێمه ده‌زانین ئه‌وه له ئاینده‌دا دێته‌دی، به‌ڵام به‌بێ تێكۆشان بۆی چ له ڕابوردوو چ له ئێستا و چ لە داهاتووشدا، ئه‌و ئامانجه گه‌وره‌یه نایێته‌دی، ئەوەش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می کاریکرێگرتە و سەروەری چینایەتییە بە جێگرتنهوەیەتی به‌سیستەمی خۆبەرێوەربەرایەتی ناچینایه‌تی، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکی (ئازادیخوازانەی سۆشیالیستی). به‌بۆچوونی ئێمه دروستکردنی ئه‌م جۆره گروپانه ده‌سته‌به‌ری مسۆگەرکردنی ئه‌و شۆڕشه‌یه، که له بنی کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌ستپێده‌کات و هه‌تا پاکۆی ھەموو داموده‌سگه و که‌له‌پور و که‌ڵچه‌ری سیسته‌می ھەنووكەیی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، که له شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت و دەزگە ئایینییەكان و کۆمپانیا گه‌وره‌کان و ده‌سگه دراوییهکاندایه، نه‌دات، سەرھەڵدانی و پێویستی بوونی ئەم گروپانە ھەر دەمینێت و هه‌ر ئه‌م شێوه بزووتن و خەباتکردنهشه كە له بوژاندنه‌وه‌ی بیرۆکراتییه‌ت و دروسکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، دوورمان ده‌خاته‌وه. دووهه‌میش، ئه‌و داخوازییانه‌ی که هه‌ن، هه‌وڵیان له پێناو سەپاندنیاندا ده‌درێت، نکوڵییان لێناکرێت، كە بریتین لە سەندنەوەی بڕیار و جێبەجێكردن لە دەسەڵاتداران و پاشەكشێپێكردن و ناچاكردنی دەسەڵات و كۆمپانییەكان بە چاكسازیی، ئەمە لە ڕیفۆرمیزمی میانجیگەرانەی پارت و ڕێکخراوه ڕامیارییه‌کان و سەندیكا ناسەربەخۆكان جیاوازە، که تەنیا پاگەندەی سەردەی ھەڵبژارندەكانە و لەباشترین باردا شتێکی زۆر که‌می لێ بەدەستدههێنن.
ھەروەھا ئامانج و داخوازییەكانی گروپە خۆجێییەكان له‌ژێر فشاری خه‌ڵکدا و به‌هۆی چالاکی ڕاسته‌وخۆوه و پشتنه‌به‌ستن بەخۆ و متمانەنهبوون به هیچ ڕامیارێک و هیچ پارتێکی ڕامیاریی بەدەستدەھێنرێن. هه‌میشه‌ش ئه‌و ڕاستییه لە كار و چالاكی گروپەكاندا دووباره ده‌کرێته‌وه، گه‌رچی خه‌ڵکی خۆشی ئه‌وه ده‌زانێت و به ئه‌زمونی خۆی له ژیانیدا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رکه‌وتووه، که ڕامیارییه‌کان و پارته‌کانیان شه‌یدای ده‌سه‌ڵات و سەرمایەن، نه‌ک دۆستی جەماوەرێك كە بەناویانەوە دەسەڵات دەكەن و دەنگیان پێدەدەن.
ئێمه وه‌کو له‌سه‌ره‌وه وتم، به‌رنامه‌یه‌کی سه‌ره‌کیمان هه‌یه، به‌ڵام بەبێ له‌کارکردن له‌سه‌ر داخوازییه‌کانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی و ھاوپشتیکردنیان له ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان و مانگرتن و ناڕەزایەتییهکانیاندا ، ئەستەمه ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه بێته دی. بەبۆچوونی ئێمه شۆڕش له ساتێكی دیاریكراودا به‌رپا نابێت، به فه‌رمان و ئامۆژگاری هیچ که‌س و لایه‌نێک ڕوونادات و کارێکی کوتوپڕی و ڕووداوێك نییە، ته‌نها له مێشکی ڕامیارەکان و پارته‌کانیاندا ئه‌مه هه‌یه، چونکه ئه‌وان به گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و سه‌پاندنی خۆیان و ڕامیارییه‌کانیان، واده‌زانن شۆڕشیانکردووه، له راستیشدا بۆ ئه‌وان، شۆڕش گۆڕینی دەموچاوی سەروەرەكانە.
لێرەدا نامه‌وێت قسه‌کانم دووباره بکه‌مه‌وه، چونکه پێشتر باسم له‌وه کردووه، که ئێمه چۆن هه‌وڵده‌ده‌ین، بۆ ئەوەی ئه‌م جۆره خه‌بات و تێکۆشانه فراوانتر بکرێت و ئه‌زموونه‌کان چۆن ئاڵووێریان پێبکرێت.
– لەم دوایانەدا لە كوردستان گروپێك بەناوی (لێژنەی بەرگریكردن لە بەرژەوەندەییە گشتییەكان) خۆی ڕاگەیاندووە و پاگەندەی ئەوە دەكەن، كە ئەوانیش پەیڕەوی خەباتی راستەوخۆ و دێمۆكراتی ڕاستەوخۆ دەكەن، تا چەندێك شێوەی كار و چالاكی ئەو گروپە لە شێوەی كار و چالاكی گروپەكەی ئێوەوە نزیكە، ئایا وەك كوردزمانێكی گروپەكەتان ھیچ ھەوڵت داوە پەیوەندی لەتەك ئەو گروپەی كوردستاندا ببەستیت ؟
منیش ئه‌و هه‌واڵه‌م بیست و یه‌کسه‌ریش له فه‌یسبووکدا پەیامی ده‌ستخۆشی و ئاماده‌بوونی خۆم بۆ کۆمه‌کپێکردنیان لەڕێگەی هاوڕێیه‌کیانه‌وه بۆ گروپەكە نارد، کە پێموایه ئەو یه‌کێکه له دروستکه‌رانی ئه‌و گروپه. ( له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی مه‌سیجه‌کان ته‌نها له نێوانی من و ئه‌و هاوڕێیه‌دا بووه وه‌کو شتێکی شه‌خسی، نامه‌وێت ناوی ئه‌و هاوڕێیه بهێنم) دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ش لە ڕێگەی ئیمەیلەوە پەیامێكی دوورودرێژم هه‌ر بۆ ئه‌و هاوڕێیه ، که سه‌رتاپای باسکردنی ئه‌زموونی خۆم بوو له‌م وڵاته‌دا، که ماوه‌یه‌کی زۆره من له‌نێو گروپه لۆکاڵییه‌کاندا چالاکانه ههڵدهسوڕێم. هه‌ڵبه‌ته پەیامە‌که‌ی من دوور بوو له ئامۆژگاری و پلاندانان بۆیان. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان وه‌ڵامێکیان نه به‌باش و نه به‌خراپ نه‌دامه‌وه.
ڕه‌نگه من له‌م دووره‌وه نه‌توانم هه‌ڵسه‌نگاندنێکی دروست و ڕەوا بۆ ئه‌وان بکه‌م، به‌ڵام که ته‌ماشای فه‌یسبووک ده‌که‌م، جاری وا هه‌یه ئه‌وان هه‌ندێک شت ده‌ڵێن، ناڵێم جیاوازه، به‌ڵام لەتەك هێڵه بنه‌ڕه‌تییه‌کان که له له‌سه‌ره‌تادا دایان ڕشتبوون، نایه‌نه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که دوورم لێیان و هه‌ر وه‌کو وتیشم وه‌ڵامی پەیامەكەیان نه‌دایه‌وه، بۆیه ناتوانم بزانم ئایا ئه‌وان چه‌ندێک له شێوازی كاركردنی گروپه‌که‌ی ئێمه‌وه نزیکن. هه‌ر که‌سێک ئه‌م دیمانه‌یه ببینێت و له‌وانیش نزیک بێت، به دڵنیاییه‌وه خاڵی ناوکۆیی یا دووری و نزیکیمان ده‌زانێت.
راستت دەوێت، من نایشارمەوە، زۆر حه‌ز ده‌که‌م په‌یوه‌ندیم لەتەكیاندا هه‌بێت و له‌نزیکه‌وه بیانناسم کۆمه‌کیشیان پێبکه‌م ، به‌ڵام له‌وه ده‌کات ئه‌وان له ئێستادا ئه‌مه به هه‌لێک، یا به پێویستی نه‌زانن .
بەڵام لەبارەی ‘خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ’وە، حه‌ز ده‌که‌م ئه‌وه بڵێم، پاش پەیامەكەم بۆ گروپەكە، له‌بارەی چالاکییهکیانەوە كورتە پەیامێكی دیكەم هه‌ر بۆ ئه‌و هاوڕێیه، نارد، ئه‌و له وه‌ڵامدا ئه‌مه‌ی بۆ من نووسی بوو
” …….
ئەوەی تۆ باسی ئەكەی جیاوازە لەگەل كارەكانی ئێمە. چالاكی راستەوخۆ رەوتێكی حزبی دیاریكراوە، بەڵام ئێمە دەستپێشخەری هاوڵاتیانین لەدەرەوەی حزبە دەسەڵاتدارو ئۆپۆزیتسیونەكانی ناو پەرلەمان و كار‌و چالاكییەكانمان لەپێناو دەسەڵات، پلەوپایە و ناوداری نییە. ئێمە تەنها بەشێوەی ئاشتی و مەدەنی فشار دەخەینە سەر حكومەت بۆ بەدەستهێنانی داخوازییەكان و سوودیش لە سەرپێچی مەدەنی وەردەگرین. ئێمە نە بەرپرس و نە نووسینگە و نە پرەنسیپی ئەندام وەرگرتن و دەركردنمان هەیە و نە ئیمزا و قسەكەر. هەندێجار 6كەسین و هەندێ جار 30كەس و كراوەین بۆ هەمووان و حزبەكانیش دەتوانن بەشداری كۆبوونەوەكان ببن و ناشمانەوێ زۆر ببین.. پاش چالاكییەكان دەبینەوە بە هاوڵاتی ئاسایی.
ئەم جۆرە خۆرێكخستنە هیچ پەیوەندی بە رەوتی(دایریكت ئەكتسیون)و ئەناشیزمەوە نییە خودی(دایرێكت ئەكشن) رەوتێكی حزبییە و مێژووی خۆی هەیە. ئێمە وەك دەستپێشخەری هاوڵاتیان شێوازی چاكییەكانمان راستەوخۆیە نەك بیروبۆچوونی رەوتە حزبییەكە.
…….”
له ڕاستیدا ئه‌مه‌ی ئه‌م هاوڕێیه، سەری لە من و ڕه‌نگه خه‌ڵکی دیكەشی تێكدابێت، چونکه ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم خەباتی ڕاسته‌وخۆ (direct action) کاری ناپارتییانهیه و کارێکی هه‌ره‌وه‌زیانه‌یه، واتە كارێك لە دەرەوەی بڕیاردانی دەسەڵات و پارت و سەندیكا زەردەكان و كتوپڕ و لەسەر بڕیاری جەماوەر، بەبێ ڕەزامەندی و مۆڵەتی یاسایی، ئیتر چ لە مانگرتن بێت لە شوێنی كار یا خۆپیشاندانی شارەوانییەك بێت. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م چالاکییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆر زیاتر له چه‌رخێک له‌مه‌وبه‌ر، که له‌لایه‌ن ئەناركیسته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه په‌یڕه‌و ده‌کرا. کاری پارتییانه به‌تایبه‌تی له کوردستان و عێراق و وڵاتانی وه‌ک ئه‌واندا، چالاکی ڕاسته‌وخۆ نییه، به‌ڵکو تیرۆرکردن و شه‌ڕە پەڕۆ و جه‌نگ و به‌کارهێنانی توندوتیژییە و له باری ئارامیشیاندا، که‌مپه‌ینه بۆ چوونه په‌ڕله‌مانه‌وه. پارتەكان هه‌میشه نه‌فره‌ت له ‘خەباتی ڕاسته‌خۆ’ ده‌که‌ن، چونکه لەژێر كۆنترۆڵی خۆیان و لە سنووری بڕیاری خۆیاندا ئه‌نجام نادرێت و ناتوانن کۆنترۆڵی چالاکییه‌کان بکه‌ن و به‌و ئاراسته‌ی که خۆیان ده‌یانه‌وێت، بەلاڕێدا بیانبه‌ن. چالاكی ڕاسته‌وخۆ کارێکی جه‌ماوه‌رییانه‌یه، له هه‌ر شوێنێکیش بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌هێز بێت، پارتایەتی و بزووتنه‌وه‌ی رامیاریی بێهێزه و لە ھەر جێیەكیش پارتەكان و بزووتنەوەی رامیاریی بەھێز بن و یاسا سەروەربێت، ئەوا خەباتی سەربەخۆی جەماوەریی چین و توێژە چەوساوەكان لاواز دەبێت.
وێرای ئەوەی كە من ده‌زانم ئه‌و هاوڕێیه شاره‌زاییه‌کی زۆرباشی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه کرێکارییه‌کان و جه‌ماوه‌رییه‌کان هه‌یه و هه‌روه‌ها زانیارییه‌کی باشیشی سه‌باره‌ت به ئه‌وروپا له کۆن و نوێ‌دا هه‌یه، باش ده‌یزانی، که له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان و دواتریش تا ئێستا ‘چالاكی ڕاسته‌وخۆ’ به‌رده‌وام بووه و هیچ سیمایه‌کی پارتبیانهی نەبووە و وه‌رنه‌گرتوه، چه‌ند نموونه‌یه‌کی که‌م لێره‌دا: ئه‌وه‌ی که له شاری Seattle دا ڕویدا، ئه‌وه‌ی که له ئه‌وروپادا کراوه و به‌رده‌وامیش ده‌کرێت، به‌ناوی که‌مپه‌ینی به‌ده‌ستهێنانه‌وه یا وه‌رگرتنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کان، Reclaim Streets ، ئه‌وه‌ی وۆڵ‌ستریت، ئه‌وه‌ی له‌نده‌ن (LSX Occupation) ، که‌مپه‌ینه‌کانی دیكەی بریتانیا دژی کۆمپانییه‌کان و فرۆشگە و سۆپەرماركێتە گه‌وره‌کان که باجیان نه‌دابوو، ئه‌مه بێجگه له که‌مپه‌ینی UKuncut و Anti Fuel Poverity ئه‌وانه‌ی ساڵی پار له ئیتالیا و ئیسپانیا و پورتوگال و یۆنان و ئسرائیلی سێبته‌مبه‌ری ساڵی پار که 350 هه‌زار که‌س بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک ناڕه‌زایەتییان ده‌ربڕی و شوێنه گشتییه‌کانیان داگیر کرد و ئه‌وانه‌ی که دژی G7 و G20 گه‌لێکی دیكەی له‌مانه .
دواقسه‌م سه‌باره‌ت به‌و گروپه، سەرەرای ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش، من ڕام وایه، که ئه‌وه‌ی ده‌کرێت کارێکی باشه، ئه‌وه‌نده‌ی خۆی له پارتەکان به‌دوور بگرێت و داخوازییه‌کانیان نه‌که‌ن به داخوازییه‌کی ڕامیارییانه، لای من ئه‌مان چه‌نده‌ها میل له‌پێش گۆڕانه‌وه‌ن و ده‌توانن بزوتنه‌وه‌که‌شیان له‌ناوچه‌ی خانه‌قین ده‌رکه‌ن و بیکه‌نه سه‌رانسه‌ری و له ده‌ره‌وەی کوردوستانیش من دڵنیام خه‌ڵکی ئاماده‌یه کۆمه‌کیان پێ‌بکات. کۆمه‌ک پێکردنیان و هاوپشتیکردنیان به‌بێ هیچ به‌ندومه‌رجێک به ئه‌رکی سه‌رشانی ھەموو سۆشیالیستەكان و ئازادیخوازان و ئەناركیسته‌کان ده‌زانم.
دوا پرسیار، لەبەرامبەر ئەو ھەوڵانەی كە لە كوردستان ھەن، لەوانە ڕێكخراوە (NGO)، بزووتنەوەی گۆران، لێژنەی خستنەڕووی داخوازییەكانی جەماوەر؟
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ، من له وه‌ڵامه‌کانی پێشترمدا، ئاماژه‌م پێکردوه، به‌ڵام بەكورتی دەڵێم ئەوەی كە پێیدەگوترێت ڕێكخراوە مه‌ده‌نییه‌کان له ڕێخكراوه جەماوەریی و كۆمەڵایەتییە سەربەخۆکان جیاوازن. ئه‌وان جۆرێكی دیكەن لە ڕێكخراوەی كارتۆنی و دۆستی دەسەڵات، بەڵام وەك پرۆژەی دەوڵەتێک و ده‌سه‌ڵاتێک نا، بەڵكو وەك پرۆژەی ناوەندە جیهانییەكان، بەمەبەستی دەستەمۆكردنی بزووتنەوە كۆمەڵایەتییە سەربەخۆییەكان، كە وەك كاردانەوە بەرامبەر كاركرد و نەهامەتییەكانی بازاڕی ئازاد و دەسەڵاتە پارێزەرەكانی، سەر هەڵدەدەن. ڕێكخراوە بەناو مەدەنییەكان لە هەر كوێیەك بن، یەك ئامانجیان هەیە، زەمینەسازی بۆ كۆنترۆڵی بزووتنەوە ناڕەزاییەكان لەلایەن دەسەڵات و ئۆپۆزسێونە فەرمییەكانەوە، دەكەن. ئەم شتە لە ئەمەریكاوە تا كوردستان هەر یەك شتە و یەك ئامانج لە پشتییەوە خۆی مەلاسداوە.
سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لیستی گۆڕان، من تا ئێستا چه‌ند وتارێکم له سه‌ریان نووسیوه و له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی و زیاتر له 20 ماڵپه‌ڕی کوردی دا بڵاو بوونه‌ته‌وه. ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ڕێگره له‌به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدا، به هۆی هه‌بوونی میدیایه‌کی به‌هێز و پاره‌یه‌کی مشه و خه‌ڵکێکی ناسراوی کۆنی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و دههۆڵلێدانی ڕۆشنبیرانی لیبراڵ و پاگه‌نده‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له‌م وڵاتانه‌وه ڕۆیشتوونه‌ته‌وه، قۆرخ و کۆنترۆڵی ناڕهزایەتییهکانی خه‌ڵکی کوردستانی کردووه. هه‌ندێک لەوانەی که له میدیاکه‌ی گۆڕاندا باس له کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و حکومه‌تی دیمۆکراتی و سیاسه‌تی لیبراڵ و سه‌روه‌ری یاسا و ڕه‌فاهییه‌تی ئێره و زۆر لاف و گەزافی دیكە بۆ خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستان ده‌که‌ن و بۆ چهواشهکرن و خۆڵکردنه چاویانهوی خەڵكەوە فرمێسك بۆ قوربانیان دەڕێژن، له بنی پێیانه‌وه هه‌تا ته‌وقی سه‌ریان له گه‌نده‌ڵیدا ، لیخهی دێت.
ھەڤپەیڤینی سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان لەتەك ھاوڕێ زاھیر باھیر، یەكێك لە چالاكانی گروپی ھاوپشتی ھارینگەی (Haringey Solidarity Group (HSG
بەشی چوارەم
– ئەی لە ئاستی لەندەن و بریتانیا بوونی ئەم جۆرە گروپانە چەندە و چۆنە ؟
وه‌کو له‌سه‌ره‌وه باسم کرد، ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه هاندان و یارمه‌تیدانی خه‌ڵکه، تاکو له شاره‌وانییه‌کانی دیكەدا له‌م جۆره گروپانه یا ئه‌وانه‌ی که خۆیان به باش و به پێویستیان ده‌زانن، بەخۆیان دروستیان بکه‌ن. له ڕاستیدا له‌گه‌لێک له شاره‌وانییه‌کانی له‌نده‌ن و له له شاره گه‌وره‌کانی بریتانیا وه‌کو مانشسته‌ر و بێرمینگه‌هام و برستڵ و گلاسکۆ و ئێدنبره و لیڤه‌رپول و برایتن و شارگه‌لێکی دیكەشدا له‌م گروپانه هه‌ن .
من ناتوانم هیچ زانیارییه‌ک له‌سه‌ر گروپه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی له‌نده‌ن بده‌م، لەبەر دووریم لێیانه‌وه، به‌ڵام تا ئەوەندەی دەگەڕێتەوە سەر گروپه‌کانی ناو له‌نده‌ن، 6 تا 7 گروپیان زۆر به‌هێزن، باقییه‌که‌ی دیكەیان لاواز و نوێن. وەك وتم ئه‌م پرۆسه‌یه پرۆسه‌یه‌کی هێواش و درێژخایه‌نه و ئارامی و دانبەخۆداگرنی ده‌وێت، بەدڵنیاییەوە ھەموو شتێك لە سەرەتاییەكەوە دەستپێدەكات، ئەو گروپانه‌ش ھەروا پەرە دەسێنن و گه‌وره ده‌بن و کارایی دادەنێن.
ئێمه ماندوونه‌ناسانه و لێنه‌بڕاوانه کار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌که‌ین، واته دروستکردنی گروپه خۆجێییه‌کان، به ھەموو جۆره کۆمه‌کێک هه‌تا جاری وا هه‌یه كۆمەكی دارایی. ئه‌وه‌ی که له دروستکردنی ئه‌م جۆره گروپانه‌دا ڕۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌یه، بۆنه‌ی ساڵانه‌ی Anarchist Bookfair (پیشانگەی ساڵانەی په‌رتووکی ئەناركیستییە) که هاوڕێیانی ئێمه ئه‌رکی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی بۆ بەرپاكردن و سه‌رکه‌وتنی ئه‌و بۆنه‌یه لە ئەستۆدەگرن و ھەموو ساڵێک بەرپاكردن و كردنەوەی ئەو پیشانگەیە له نێوان ڕۆژانی 25ی ئۆكتۆبەر و 26ی ئۆكتۆبەر و 27ی ئۆكتۆبەردایه ئیدی هه‌ر ڕۆژێکیان ڕێکه‌وتی شه‌مه بکات. له‌و ڕۆژه‌دا که له نێوانی 6 بۆ 7 هه‌زار که‌س لە نێوخۆی لەندەن و بریتانیا و تەنانەت له وڵاتانی دەرەوە دێن و به‌شداری تێداده‌که‌ن، بەشداریگەران و سەردانیگەران لە ھەموو تەمەنەكانن؛ کەسانی گه‌نج و پیر..تد. لەوێدا مێزێکی گه‌وره داده‌نرێت و 3 تا 4 که‌س له گروپه‌که‌ی ئیمه داده‌نیشن بۆ قسه‌کردن لەتەك هاتواندا و داوایانلێده‌کرێت، ئەگەر ئاماده‌ن چالاکی بکه‌ن و لەتەك گروپه خۆجێییه‌کاندا په‌یوه‌ندییان نییه، ئه‌وا ئیمەیل ئه‌درێسی خۆیان بنوسن، تا لەو رێگەیەوە به كەسانی دیكەی نێو گروپه‌کانی ئه‌و شوێنانه‌ی که خۆیان لێینیشته‌جێن یا کاری لێده‌که‌ن،پەیوەستكرێن. پار ساڵ له‌و بۆنه‌یه‌دا 130 که‌س، ئیمەیل ئه‌درێسی خۆیانیان بۆ پەیوەندكردنەوه‌یان به كەسانی دیكەه‌وه، لە لیستی گەڕەك و كۆمیونیتییەكانی لەندەندا تۆماركرد.
چه‌ند که‌سێک له هاوڕێیانی ئێمه له‌تەك چه‌ند هاوڕێیه‌کی گروپه‌کانی دیكەدا، له هه‌وڵی ڕێکخستنی کۆنفرانسێکن بۆ گروپه‌خۆجێییه‌کان و گروپه ئەناركیسته‌کانی سەرتاسەری بریتانیا. ئه‌م کۆنفرانسه ده‌که‌وێته مانگی مارتی ساڵی ئایەنده‌وه، به‌هیواین له‌پاڵ دروستکردنی گروپی خۆجێیی نوێ‌دا،گوڕێکی پێویست هه‌م به گروپه خۆجێییه‌کان و هه‌م بە بزووتنه‌وه‌ی ئەناركیستی و ئازادیخوازیش بدات.
– ئایا ئەو گروپانە توانیوویانە لە ئاستی سەرتاسەریدا خۆیان ڕێكبخەن؛ بۆ نموونە لە تۆڕێكی كۆمەڵایەتیی سەرتاسەریدا یەكیانگرتبێت و چالاكی ھاوبەش ئەنجام بدەن؟
به‌ڵی ئه‌و گروپانه‌ی که له له‌نده‌ندا هه‌ن، له تۆڕیكی کۆمه‌ڵایه‌تیی له‌سه‌ر ئاستی له‌نده‌ندا، ناڵێم یه‌کیانگرتووه، به‌ڵام ھاریكارییەكی باش له نێوانیاندا هه‌یه و کۆبوونه‌وه‌ی خولی له نێوانیاندا بەرپاده‌کرێت. باس له گیروگرفته‌کان و چالاکییه‌کانی که له ماوەی نێوان دوو کۆبوونه‌وه‌که‌دا کراون، ده‌کرێت، کۆمه‌ک به‌یه‌کدی ده‌کەن و زانیاریی و ئه‌زموونه‌کان ئاڵووێر دەكرێن.
ده‌رباره‌ی چالاکی هاوبه‌ش، زۆر که‌متر، مه‌گه‌ر به‌شداریکردن له خۆپیشاندانێکدا وه‌کو خۆپیشاندان دژی گروپ و ڕێکخراوه ڕایسست و فاشیسته‌کان و لەوانە خۆپیشاندانی ئه‌م دواییه، که دژی کۆمپانییە گه‌وره‌کان كرا، ئەوانەی ئۆڵه‌مپیکیان بۆ خۆیان قۆرخ کردبوو و وه‌رزشیان كردبووە بازرگانی و بەشێك لە بازار. هه‌روه‌ها له که‌مپه‌ینی (UKuncut)یشدا یه‌کده‌گرینه‌وه. دیسانه‌وه به‌داخه‌وه‌م، که ده‌ڵێم ئه‌م گروپانه هێشتا قورساییەکی ئاوایان نییه، تاکو خۆیان بتوانن چالاکییه‌کی کاریگه‌رانه‌ی هاوبه‌ش بکه‌ن، به‌ڵام من دڵنیام که سه‌رئه‌نجام ئه‌مه ڕووده‌دات.
ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش بڵێم که هه‌ڵسوڕێنه‌ر و دینه‌مۆی دروستکردنی ئه‌م جۆره گروپانه ئەناركیسته‌کان و ئازادیخوازانن. وه‌کو لای زۆرێكمان ئاشنایە، بزووتنه‌وه‌ی ئەناركیستی لە گروپ و دەستەی بچووك بچووكی پاگەندەیی و چالاكیگەریی نێو ڕێكخراوە جەماوەرییەكان و گەڕەكەكان و گوندەكان پێدێن و ھاوكاتیش لە بواری جیاجیای وەك ڕێكخراوبوونی جەماوەریی و كرێكاریی، ژینگەپارێزیی و ئاژەڵدۆستی، دژی جەنگ و دژی ڕاسیزم و لە بواری پرسی ژنان و پەككەوتان و خوێندكاران و مناڵان و بوارەكانی ھونەر و ئەدەب ..تددا، چالاكی دەكەن و تێدەكۆشن، ئەم ھەمەجۆریی و فرەجێییە، خۆبەخۆ بزووتنەوەكە بەرەو ھاریكاری و ھاوپشتی گشتی و سەرتاسەریبوونەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی و فۆروم و یەكگرتن لە فێدراسیۆن و كۆنفێدراسیۆنیان دەبات، ئەم ڕەوتە تەواو بەپێچەوانەی گروپە رامیاریی و پارتییەكانەوە، كە بەردەوام و بە درێژایی مێژوو لەبری یەكگرتن و دروستكردنی بەرەی كۆمەڵایەتی سەرتاسەری و كۆمەڵایەتیكردنەوەی خەباتی چینایەتی، خەریكی جیابوونەوە و پارچەپارجەكردنی بزووتنەوەكە بوون، ئەم لە ھەڵكشاندایە و گیانی ھاوخەباتی چینایەتی و جەماوەریی بەھێز دەكات.
گروپه‌که‌ی ئێمه به‌پێی ئه‌وه‌ی که یه‌کێکه له گروپه کۆنه‌کان ڕۆڵێکی بەرچاویشی له چالاکییه‌کانی نه‌وه‌ده‌کاندا بینیوه و خه‌ڵکانی دیاریشی له‌سه‌ر ئاستی کۆمۆنێتییه‌که هه‌یه و له نێوه‌ندی میدیای ناوچەیی و سەرتاسەرییدا تا ڕاده‌یه‌ک ناسراوە، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه زۆر جار لە هاوڕێیانی ئێمه داوای کۆمه‌ککردن و باسکردنی ئه‌زموونی خۆیان چ له کۆبوونه‌وه‌ی گروپه ئەناركیسته‌کاندا یا له دروستکردنی گروپه خۆجێییه‌کاندا ده‌کرێت، ئەوانیش لەو جێیانەدا ئه‌وه دووباره ده‌که‌نه‌وه که پێویستە شێوه‌ی ئیش‌کردن و چالاکییه‌کان بگۆڕدرێت.
هه‌ر لێره‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم، گروپێکی گه‌وره‌ی ئەناركیسته‌کانی خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن له 07/01/2012دا کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوانی یه‌ک ڕۆژی له له‌نده‌ندا بۆ مشت‌ومڕ و لێدوان له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئەناركیستی و چی پێویستە بکرێت، به‌ڕێخست. نزیکه‌ی 100 که‌س له گروپه جیاجیاکانه‌وه به‌شدارییان کرد، له گروپه‌که‌ی ئێمه‌وه 6 که‌سمان به‌شداریمان کرد. قسه و مشتومڕی ئێمه به دیاریكراوی له‌ناو خودی هۆڵه‌که‌شدا هه‌ر له‌سه‌ر ھەڵخڕاندن و کۆمه‌ککردن بوو له دروستکردنی گروپه خۆجێییه‌کاندا و بوونی کۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام و جۆرێک له ھاریكاریکردن بوو له نێوانیاندا.
– لە وەلامەكانتدا قسە لەوە دەكەیت، كە گروپەكەی ئێوە سەر بە ھیچ پارتییەك، ئایدیۆلۆجیایەكی دیاریكراو یا دەسەڵات نییە، ئەی ئامادەیی كەسانی سەر بە لایەنەكان و كەسانی ڕامیار چۆن دەبێت؟
ئێمه هیچ گیروگرفتێکمان له به‌شداریکردنی هیچ که‌سێکی سەر بە پارته ڕامیارییه‌کان نییه، کۆبونه‌وه‌ی ئاوامان هه‌بووه، ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌وانی که سه‌ر به پارتی له‌یبه‌ر یا لیبراڵ بووه، هاتووه. بێگومان ئه‌وانه‌یان که له ئاستی به‌رپرسیاریدان به‌هێج شێوه‌یه‌ک ئاماده نین، بێنه ناو کۆبوونه‌وه‌کانمانه‌وه، ئه‌وان له باشترین باردا پلەپەندیی ئێمه به چه‌پی توندڕه‌و و مارکسی و لینینی و له خراپترین باریشدا به ئەناركیست، ده‌که‌ن.
بەگشتی ئەو كەسانه‌ی که دێن و لە كۆبوونەوەكاندا بەشداری دەكەن، كەسانی ئاسایین، کرێکارن، بێکارن، خانه‌نشینکراوانن، گه‌ر په‌یوه‌ندیشیان به پارته ڕامیارییه‌کانه‌وه هه‌بێت، ناڕه‌زاییه‌تیه‌کانیان زۆر له ھاتنەوەیان لەتەك پارتەكانیاندا زیاتره، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که له کۆبوونه‌وه‌کانی ئێمەدا باس له پرسگەلی تیئۆری و ئایدۆلۆجی ناکرێت، گه‌رچی ھەموو که‌س سه‌ربه‌سته له ده‌ربڕینی ڕای خۆیدا. ئێمه باس له‌و گیروگرفتانه ده‌که‌ین، که ده‌وڵه‌ت و شاره‌وانی بۆ دانیشتوانیان دروستکردوون. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌کرێت، که چۆن به‌رپه‌رچی ڕامیاران و ڕامیارییەکانیان بده‌ینه‌وه، ده‌بێت چی بکه‌ین و چی نه‌که‌ین. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئه‌و کێشانه یه‌خه‌ی ھەموو که‌سێکیان گرتووە و ئێمه‌ش کار له‌سه‌ر ئه‌و پرس و كێشانه ده‌که‌ین، ناشمانه‌وێت دۆمینه‌یتی هۆش و فیکری هیچ که‌سێک و که‌سایه‌تیی كەس بکه‌ین، ئه‌مانه واده‌که‌ن، که هه‌ر ھەموومان وه‌کو یه‌ک به‌ده‌م بڕیاره‌کانه‌وه بچین و هه‌روه‌ها به‌پێی توانا‌مان لە چالاکییه‌کانیشدا بەشداری بكەین .
– باشە، ئێوە پاگەندەی ئەوە دەكەن، كە “لەسەر بنەمای خۆجێی كار بكەن و جیھانی بیربكەنەوە”، چالاكییەكانتان شێوازی خەباتی ڕاستەوخۆ لەخۆدەگرن و لە كاروبارەكانتاندا پەیڕەوی لە دێمۆكراتی راستەوخۆ دەكەن، ئەم بنەما و شێوازانەش بە شێوازی بیركردنەوە و چالاكی ئەناركیستەكان ناسراون، ئایا ئەمە نیشانەی ئەوە نییە، كە گروپەكەی ئێوەش گروپێكی ئایدیۆلۆجی یا سەر بە لایەنی ڕامیارییە؟
– ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ له هه‌ر بوارێک‌دا دژی ئه‌م سیسته‌مه ده‌كرێت، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی ڕامیاره‌کان و پارێزه‌رانی سیسته‌مه‌که‌یه، خه‌ڵکی ده‌توانن بڵێن رامیاری به رامیاری به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه یا تێده‌شکێنرێت. به‌ڵام تێگه‌یشتن یا کۆنسێپتی باو بۆ ڕامیاری واتای بنیاتنانی پارتێکی هیراشییه، به هه‌بوونی سه‌رکرده‌وه بنکرده، گرتنەبەری ھەموو جۆره تاکتیکێک بۆ گه‌یشتن به ئامانجی کۆتایی، که گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته، که سەروەربوونە لەسەر بنەمای دەزگەی ده‌وڵه‌ت. تاکتیکه‌کانیش واتە پاگه‌نده‌ی درۆ، به‌کارهێنانی فڕوفێڵ، دۆزینه‌وه‌ی خاڵی لاوازی جەماوەر و لەخشتەبردنی، سووكایەتی و ناوزڕاندنی رامیارییانە و مۆراڵانە به که‌سانی دژ و نەیار بەخۆت وەك ڕامیار یا پارتەكەت، پاشقولگرتن و ملشکاندنی یه‌کدیی ، به‌ڵێنی دروستکردنی به‌هه‌شت له‌سه‌ر زه‌وی بۆ خه‌لكی، جه‌ماوه‌ر، که له‌وپەڕی راستگۆییاندا، له گۆڕینی ده‌موچاوکان و گۆڕینی ناوی پارته‌کان و کردنی چه‌ند ڕیفۆرمێکی یا گۆڕانکارییه‌کی نابنه‌ڕه‌تی ، چی دی ناتوانن بکه‌ن و پێشیانناکرێت. ئه‌مانه‌ش هه‌ر ھەمووی له سەر زەمینەی واقیعدا یا ئه‌زموونه‌کانیاندا پاش ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م دەركەوتوون و ده‌ردەكەون، ڕامیارەكان بێجگه له‌وه‌ی که هه‌ر درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌کی ئاشكرا و بێئابڕاوانه‌یان کردوه، ته‌نها به‌ته‌نگ باخه‌ڵپڕکرندنی خۆیان و چوونه‌پێشه‌وه‌ی پارته‌که‌یان و پارێزگاریکردنی ده‌سه‌ڵات و چینی سه‌روه‌ره‌وه‌ن.
گروپه‌که‌ی ئێمه سه‌ر به ھیچ لایه‌نێكی ڕامیاریی نییە و لەسەر بنەمای ئایدۆلۆجییش پێكنەھاتووە و پەیڕەوی لە ھیچ ئایدۆلۆجیایەك یا ھێلێكی ڕامیاریی ناكات.، وه‌ک دەزانین ئایدۆلۆجی مه‌زهه‌بە، ده‌روێشییه، پاشکۆبوونێكی بێچەندوچوونە، پیرۆزكردنێكی خواییانه‌یه، که نه‌ڕێگەی بەزاندنی ھێڵ و فۆرم و بازنه‌كانی بە دواکه‌وتووانی ده‌دات، نه ڕێگەی هه‌بوونی هه‌ڵوێست و ڕه‌خنه و ده‌ستپێشکه‌ری و …هتد بۆ هیچ که‌سێک ده‌هێڵێته‌وه. له گروپەكەی ئێمە و گروپە خۆجێییە سەربەخۆكاندا ئەو شتە به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه: ھیچ شتێک پیرۆزناكرێت، ھەموو شتێک شیاوی ڕه‌خنه و به‌رپه‌رچدانه‌وه و ڕه‌تكردنه‌وەیە. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دروستە، لەوانەیە بۆ به‌یانی دروست نه‌بێت، ده‌سته‌واژه‌ی “یا ڕه‌شه یا سپییه” لای ئێمه بوونی نییه. ئێمه نوێبونه‌وه‌ی خۆمان و بزووتنه‌وه‌که و کۆمه‌ڵگه‌که له‌و پرنسپه‌دا ده‌بینین ، پێگه‌و جێگه‌ی خۆمان له پێینی کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌بینین، نه‌ک له سه‌ره‌وه‌ی كۆمەڵگە، وەك ئەوەی پارتەكان و رامیارەكان لەپێناویدا تێدەكۆشن.
ئێمه خاوه‌نی بیرۆكە و هزرین، نه‌ک ئایدۆلۆجی، ئیمـه له ڕامیارییکردنەوە دوورین، وەك له سه‌ره‌وه باسم کرد، به‌ڵام ئه‌مه واتای ئه‌وه نییه، که ئێمه کاریگه‌ریمان له سه‌ر رامیاریی پارته‌کانی ئه‌م وڵاته نییه، یا تێکۆشانی ئێمه له بۆ تێشکانی ڕامیاریی لیبراڵانه‌ی سه‌رده‌م و سیسته‌مه‌که نییه.
– ئایا ھیچ مەرج و پابەندییەك لە بوونەئەندامی كەسەكان و لە كاروبارەكانی دیكەیاندا ھەیە؟
ئێمه تا ئێستا خۆمان نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و بڕوایە، که به‌خۆمان یا که‌سێکی سه‌ر به گروپه‌که بڵێین ئه‌ندامی گروپه‌که‌یه. وەك ئاشكرایە، ئه‌ندام به تێگەییشتنی باو پله و پایه و ئه‌رکی له‌لایه‌ن پارتەكە‌یه‌وه یا ڕێکخراوه‌که‌یه‌وه بۆی دیاری ده‌کرێت، ده‌بێت ئابوونه بدات، دەبێت له ھەموو بۆنه و یاداوەریی و جەژن و ڕووداوه گرنگه‌کانی دیكەی پارتەكەیدا به‌شداری بكات، ئه‌و کوڕ یا کچی پارته و ده‌بێت پابەندی و گوێڕایەڵیی ته‌واوی بۆ پارتەكەی هه‌بێت، ئه‌و زیاتر له‌وه‌ی که خاوەنی بوونی خۆی بێت و ھی ئه‌و دایک‌و بابانه بێت، که دروستیان کردووه، پارتەكەی خاوەنییەتی ، ئه‌و مافی ڕه‌خنه‌گرتنی له پارتەكەی له ده‌ره‌وه‌ی پارت نییه، له‌نێوان یاخیبوون، سه‌رپێچیکردن و هه‌ڵسپارندنی مافی ئه‌ندامێتییه‌که‌ی و دەرکردنیدا، ھیچ ھەڵبژێرێکی دیكەی نییه، گه‌ر ئه‌و سنوورەی بەزاند كە بۆی دیاریكراوە، ئیدی لۆمه و نه‌فره‌تی لێده‌کرێت و تانه‌وته‌شه‌ری لێده‌درێت، به‌تایبه‌ت له وڵاتێکی وه‌کو عێراق و کوردستاندا. هه‌ر له‌و وڵاتانه‌ی وه‌کو عێراق و کوردستاندا، ئه‌ندام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نییه ئازادی، کۆیله‌یه‌کی مێشک کۆنترۆڵكراوه. ئه‌و به‌گیانی دژه-ڕه‌خنه په‌روه‌ده‌ده‌کرێت و به خۆشویستنی سه‌رکرده‌که‌یی و پارته‌که‌ی ئامۆژگاری ده‌کرێت، ئه‌و ده‌توانرێت بکرێت به دووژمنی ھەموو که‌سێک و لایه‌نێکی دیكە و تەنانەت دایك و باوكی خۆیشی، بێجگه له سەرانی پارتەكەی. بۆیه ته‌نها ڕه‌ش و سپی ده‌بینێت، یا ده‌سته‌واژه‌ی “یا ھەرچی پارت بڵێت، ڕاسته و ھەرچی ڕەخنەگرانی پارت بیڵێن، هه‌ڵه‌یه” كلیلی ئەو دەرگەكان و وەڵامییەتی بە ھەموو سەرنج و پرسیارێك. ئەندامی پارت كەسێكە هه‌رچی مۆڕاڵ و به‌های ھاوەڵێتی و دۆستایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تییە، له‌لای بوونی نییه، بۆیه گه‌ر به ده‌می ئه‌و قسه نه‌که‌یت و به مێشکی ئه‌و بیر نه‌که‌یته‌وه، تۆ نه‌فره‌ت لێکراویت، ئه‌و له کێشمانکێش و ململانێیه‌کی سه‌رومڕ و ناکۆتاییدایە بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌و پایه و ناوبانگ و دەسەلات و سەرمایە.
لای ئێمه ئه‌مانه نه‌ک هه‌ر نین، به‌ڵکو ڕەتكراوە و قێزەونن. هیچ به‌ندومه‌رجێک له‌سه‌ر هیچ که‌سێک له گروپه‌که‌دا نییه، ھەموو که‌س ئازاده له‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت، بیڵێت و بیکات، هیچ کارێک و هیچ شتێک به‌سه‌ر که‌سدا ناسه‌پێنرێت، هیچ جۆره پابەندییەک بۆ هیچ که‌سێک دانانرێت، ھەموو که‌س سه‌ربه‌سته و ھەر كەسە و به‌پێی توانای خۆی دێته پێشه‌وه و به‌پێی توانای خۆشی ئه‌رکه‌کان ده‌گرێته ئەستۆ. هیچ جۆره لێپرسینه‌وه‌یه‌ک نییه. هه‌روه‌کو له‌سه‌ره‌وه وتم، كەسانی بەشدار لە گروپە خۆجێیە سەربەخۆكاندا، پەیڕه‌و و پڕۆگرام کۆی نه‌کردوونه‌ته‌وه، بهپێچەوانەوە خۆبه‌خشانه و ئاره‌زوومه‌ندانه هاتوونه‌ته بەشداری دەكەن و بەشدارینەكردنیشیان لەبەر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، كەس بۆی نییە لێپرسینەوەی لەتەكدا بكات و سەركۆنەی بكات.
گه‌ر ھەر لە سه‌ره‌تاوە ئه‌م بنه‌مایانه ڕه‌چاو و په‌یڕه‌و نه‌کرێت، ئه‌دی چۆن ده‌توانرێت داوا و چاوەڕوانی وەھا کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بکرێت، که تاکه‌کانی به ئازادی و خۆههڵبژێریی خۆیان یەكبگرن و پێکه‌وه سەربەخۆ و ئازادانه بژین؟
ھەڤپەیڤینی سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان لەتەك ھاوڕێ زاھیر باھیر، یەكێك لە چالاكانی گروپی ھاوپشتی ھارینگەی (Haringey Solidarity Group (HSG
بەشی سێیەم
– ئەو ئامانجانەی گروپەكەتان لە دوویانە، چین و تا چەندێك یاسایین و پابەندی یاسای ڕێكخراوبوون و تێكۆشانی یاسایی دەبن؟
پێموایه له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سه‌ره‌وه‌دا من باسم له ئامانجه‌کانی ئه‌م گروپه و جۆری چالاکییه‌کان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجانه کردووه. بۆیه لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م به‌کورتی له وه‌ڵامدا شتێک بڵێم: ئه‌رکی ئێمه له‌و گروپه‌دا، کۆمه‌ک و پشتیوانییه بۆ ھەموو ئه‌و داخوازییانه‌ی که كەسانی دانیشتووی شاره‌وانیه‌که هه‌یانه و به‌شداریکردنه له ناڕهزاییکردنهکاندا، جا ئیدی هه‌ر شێوه‌یه‌کی به‌خۆوه گرتبێت و بگرێت. بە بۆچوونی ئێمه، ناتوانرێت ھیچ یەك لەو كارانه به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک ئەنجام بدرێت، ئەگه‌ر خهڵكەكە خۆی له ڕێکخستنێکی ناهیراشیانهدا ڕێکنه‌خات و که‌مپه‌ینی سه‌رومڕی بۆ نه‌کات و بە کار و چالاکی ڕاسته‌وخۆ، ئەگه‌ر پێویست بێت، ھەڵنەستێت. ئه‌مه ههنگاوێکی زۆر بچووکی ئه‌و ڕێڕه‌وه‌یه، که ئێمه‌ی ئەناركیست له‌و گرپهدا گرتومانه‌ته‌به‌ر و له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌وه ده‌زانین، که ئه‌مانه نه‌ک هه‌ر بەس نین، به‌ڵکو ههنگاوێکی زۆر ئاسایی و بچووکن له‌پێناو گۆڕینی سیسته‌مەكە بۆ جۆرێک له سیسته‌می به‌یه‌که‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و ئاره‌زوومه‌ندانه و خۆبه‌خشانه‌ی خه‌ڵکی، تاکو کۆمۆنێتیه‌که به‌کۆمه‌ڵ بڕیاره‌کان بده‌ن و به‌هه‌ره‌وه‌زی کار بکه‌ن و له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ‌چین و بێسه‌روه‌ر و دوو لە پێكھاتەی ھیرارشی و به یه‌کسانی و به ئازادی دوور له ھەموو جۆره چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ک و هه‌ڵاواردنێک، بژین. بۆ ئه‌مه‌ش ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه، یه‌کخستنی چالاکی ھەموو گروپه خۆجێییه‌کانی شار و ناوچه و ھەرێم و دواتریش سەرتاسەرە ئه‌وه‌ی که پێیده‌ڵێن وڵات، له‌سەر بنەمای دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ، بێ له ده ستدانی سه ربه خۆیی گروپه خۆجێییه کان خۆیان . ڕه‌نگه له‌سه‌ر ئه‌مانه بتوانین زۆر قسه بکه‌ین و نموونه و به‌ڵگه لێره و له شوێنی دیكە بهێنینه‌وه، به‌ڵام من لێره‌دا ده‌وه‌ستم.
سه‌باره‌ت به به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که، ده‌ڵێم ئه‌مڕۆ له بریتانیادا شتێک نه‌ماوه‌ته‌وه، واته ناڕەزایەتیێک چالاکییه‌ک گه‌ر بته‌وێت کاریگه‌ر بێت، هه‌تا نووسینی وتارێکیش، که یاسایی بێت، یاساکان هاتوونه‌ته نێو ھەموو کونج و که‌له‌به‌رێکی ژیانمانه‌وه چ له‌نێو خێزاندا، له شوێنی کار، له پشوودا -پشووی ساڵانە-دا و چ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان. ئەگه‌ر له ئه‌نجامدانی کارێک و چالاکییه‌کدا پابەندی یاسا بیت، بۆئەوەی كارایی خۆی ھەبێت و سەرەنجامێكی خوازراوی هه‌بێت، ئەوا بواریكیان بۆ خەباتی سەربەخۆی جەماوەریی نه‌هێڵاوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ ھەر به‌پێی یاسا و بەناوی یاساکانه‌وه، پۆلیس ده‌توانێت گردبووونه‌وه‌یه‌کی 5 که‌سی قه‌ده‌خه بکات، نه‌هێڵێت تۆ ته‌نها بەیاننامەیەك یا نامیلكەیەك و راگەیاندنێك له‌سه‌ر شۆسته‌کان دابه‌ش بکه‌یت یا مێزێک دابنێیت و پڕۆپاگه‌نده بۆ بیروباوه‌ڕ و چالاکییه‌کانت بکه‌یت، هه‌ر به‌ئاسانی پۆلیس ده‌توانێت به‌ناوی ڕێگه‌گرتن له هاتووچۆی خه‌ڵکی، به‌ناوی داگیرکردنی شوێنی گشتییه‌وه، به‌ناوی دروستکردنی مه‌ترسی پێههڵکهوتنی خه‌ڵک و گه‌لێک له‌م بیانووه پڕوپوچانه، خۆت و بەیاننامە و بڵاوكراوەکانت و مێزهکهشت بپێچێته‌وه.
له ڕۆژی 14/07/2012 دا بوو، که ناڕەزایەتیێکی 20 که‌سیمان له به‌رده‌م ئه‌یجنسی (نووسینگە)یه‌کی کڕین و فرۆشتن و به‌کرێدانه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌دا، که پاره‌ی دوو کرێچییان خواردبوو، کرد، به‌ڵام پێش گه‌یشتنمان 3 سەیارەی پڕ له پۆلیس ڕاوه‌ستابوون، دیار بوو پێشتر زانیبوویان. گه‌رچی ناڕەزایەتییهکهی ئێمه ئاشتیانه بوو، داوای ڕه‌وامان هه‌بوو، که وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌و دوو کرێچییه بوو، که‌چی پۆلیس گه‌ڕی ئه‌وه‌ی پێده‌کردین، که ئێمه زۆرین و ده‌بووایه مۆڵه‌تی پۆلیسمان بۆ ھەستان بە ناڕەزایەتیهکه وه‌بگرتایه و شۆسته‌که‌مان داگیرکردووه ڕێمان له ھاتووچۆی خه‌ڵک گرتووه. هه‌وڵی پەیگیرانەیان ده‌دا، تاوەكو له‌وێدا ده‌رمان بکه‌ن، به‌ڵام هاوڕێیهک به‌ده‌نگی به‌رز، تاکو خه‌ڵکانی ڕێڕه‌و، گوزهرکهر گوێێان لێبێت، پێیوتن “باشتروایه ئه‌وان له ئێمه بگه‌ڕێن و کاره‌کانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، له وتنی ئه‌م تووڕه‌هاتانه بوه‌ستن، گه‌ر ئه‌وان دز و تاوانبار ده‌گرن، ئه‌وه‌تا له به‌رده‌میاندان و له نووسینگەكەدان”. پێی وتن “ئه‌وه ئیشی ئه‌وانه، نه‌ک ده‌رکردنی ئێمه”. به‌هه‌رحاڵ پاش مشتومڕێکی زۆر کۆڵ‌یان دا و که‌وتنه پاراستن و پاسه‌وانیکردنی نووسینگەکه و كاربەدەستەكانیان، وایانده‌زانی ئێمه هێڕش ده‌که‌ینه سه‌ر كاربەدەستانی نووسینگەكە.
من له هه‌ندێک له نووسێنهکانمدا باسم له ڕۆڵ و ڕاستێتی یاسا له‌م وڵاته‌دا سه‌باره‌ت به خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و مانگرتن و ئازادی خه‌ڵک و سەندیكا و گروپه‌کان، له‌کردنی کار و چالاکییه‌کانیاندا، کردووه، بۆیه لێره‌دا دووباره‌کردنه‌وه‌ی به‌پێویست نازانم.
به‌پێی ئهوانەی که له‌سه‌ره‌وه باسمكردن، ئەگه‌ر به وردی له یاساکانی بریتانیا ورد ببینه‌وه و به‌باشی سەرنجی ناوه‌رۆکی یاساکان سه‌باره‌ت به‌کردنی هه‌ر چالاکییه‌ک، که بته‌وێت گۆڕانکارییه‌ک بکات، بده‌یت، سه‌رجه‌می ئه‌و کار و چالاکیانه‌ی که گروپه‌که‌ی ئێمه ئه‌نجامیان ده‌دات، نایاسایین، هه‌ر بۆیه‌ش گه‌لێک جار لەتەك پۆلیسدا ڕووبه‌ڕوی ده‌مه‌قاڵه و مشت‌ومڕ بووینه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی له مافی خۆی به‌ئاگا بێت، لە ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی سه‌ره‌وەدا هه‌ندێک له هاوڕێیانی ئێمه دوای پشکنین و گه‌ڕان به‌دوای زانیارییه‌کاندا بڵاوكراوە و راگەیاندنیان سه‌باره‌ت به ” مافه‌کانت بزانه” کاتێك لەتەك پۆلیسدا کێشه‌ت ده‌بێت، به زمانی ئینگلیزی و تورکی و عه‌ره‌بی و فارسی و کوردی، بڵاو کرده‌وه و له ھەموو ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و مانگرتنێکدا به به‌رده‌وامی ده‌یبه‌خشینه‌وه. هه‌روه‌ها نامیلکه‌یه‌کیش له‌ژێر ناویNo Comment, The Defendant’s Guide to arrest، کۆپییه‌کی زۆرمان لێکردووه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له یاساناس و پارێزه‌ر هه‌ن، که به‌رگری له خه‌ڵکانی وه‌کو ئێمه، به‌بێ پاره ، به‌خۆڕایی ده‌که‌ن.
– بۆچوونتان بەرامبەر ڕێكخراوە نامیرییەكان (NGO) و ناوەندە چاكەخوازەكان چییە، تاچەندەیك لەتەكیاندا كاری ھاوبەش ئەنجام دەدەن؟
به‌ڕای من ناوهێنانی ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی سه‌ره‌وه که ناوت به” نامیرییه‌کان” هێناوه ڕاست نییه. ڕه‌نگه به‌و زه‌قییه ده‌رنه‌که‌وێت، که وه‌کو ھەندێکمان ده‌یزانین، به‌ڵام وه‌کو پێشتر باسمکردن ئه‌وانه سه‌ر به ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی خۆراوا و یا کۆمپانییە گه‌وره‌کان و ده‌سگه دراوییه‌کانن، جا له‌به‌رئه‌وه وه‌کو کارکردن و ئامانجیان نه ناڕامیارین و نه له بازرگانی بەدەرن و نه له کۆمپانیا و ده سگه ھیرارشییە کۆمه ڵایه تییەكان و ناوەندە ئایینییەكانیش سه ربه خۆن!
ئێمه گروپێکی خێرخواز (چاراتی) نین، کاری خێرخوازانه ناکه‌ین. من خۆم ھەموو گروپه خێرخوازەکان به باشترین خزمه‌تکه‌ری ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه‌که‌ی ده‌زانم، به‌وه‌ی که ئه‌و ئه‌رکه‌ی که له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته به‌رامبه‌ر هاوڵاتییه‌کان، که ده‌بێت بیکات ، چاراتییه‌کان ده‌یگرنه ئه‌ستۆی خۆیان، ئەوەش به‌زیادکردنی باجێکی دیكە له‌سه‌ر خه‌ڵکی له‌پاڵ باجه‌کانی حکومه‌تدا، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که ناڕەزایەتی و گرژیی خەڵكی کۆمۆنێتییه‌کان لەبەرامبەر ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵسوڕێنه‌ران و پارێزه‌رانی سیسته‌مه‌که‌دا خاو ده‌که‌نه‌وه و ته‌مه‌نی سیسته‌مه‌که درێژتر ده‌که‌نه‌وه. بۆ نموونە، که یه‌کێک یا گروپێک له خه‌ڵک ده‌بینی به سه‌تڵێکه‌وه داوای یارمه‌تی پاره له تۆ ده‌که‌ن بۆ نابیناکان، که‌مئه‌ندامه‌کان، ده‌رده‌داره‌کانی وه‌کو جۆره‌کانی شێرپه‌نجه، لانه‌وازه‌کان ، خه‌ڵکانی ئالوده به ماده هۆشبه‌ره‌کان و پەككەوتان و گه‌لێکی دی، جێگەی به‌زه‌یین، که له پێناوی ھەستان بە[خۆیان وته‌نی “کارێکی مرۆیییانه”]دا هه‌وڵێکی زۆر به‌خه‌سار ده‌ده‌ن، به‌ڵام له راستیدا گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت کاری مرۆیی بکات، نابێت به سواڵ و سه‌ده‌قه له‌سه‌ر حسابی مرۆڤێکی دیكە بیکات، یا به‌سه‌پاندنی باجێکی دی به‌سه‌ریاندا گه‌رچی باجه‌که خۆبه‌خشانه‌ش بێت، به‌ڵکو پێویستە به‌تێکۆشان و خه‌بات له ڕێگەی دروستکردنی گروپی خۆجێییه‌وه هانی خه‌ڵکی بدات، تاوەكو فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌ت، بۆئەوەی ئه‌رکه درۆینەکانی خۆی به‌جێبهێنێت، ئه‌وه‌یش بهناڕەزایەتی، بە واژۆ کۆکردنه‌وه، خۆپێشاندان تا داگیرکردنی شوێنه حکومییه‌کان و شاره‌وانییه‌کان و ئه‌نجامدانی چالاكی ڕاسته‌وخۆ له په‌ڕله‌ماندا و له شوێنه‌کانی دیكەدا …. هتد. واته گروپه خۆجێییه‌کان جۆرێکن له گروپی فشار (پرێژه‌ر گروپ)، به‌ڵام له شێوه‌یه‌کی فراوانتردا به ئه‌جه‌نده‌یه‌کی ته‌واوه‌وه و به به‌رده‌وامی و کردنی کار‌و چالاکی ڕاسته‌وخۆوه.
کارێکی هاوبه‌ش له نێوانی ئێمه و هیچکام له‌و گروپانه‌دا نییه. هه‌رچی ڕێکخراوه میرییه‌کانه وه‌کو پێشتر باسمکردن زیاتر فه‌رمین و ده‌وڵه‌تین یا سه‌ر به ده‌سگه‌یه‌کی ئایینی یا کۆمپانییه‌کی گه‌وره‌ن و که‌متر خه‌ڵکی به‌خۆبه‌خشانه کاریان لەتەكدا ده‌کات و زیاتر کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رن و موچه‌ی خۆیان هه‌یه و به‌پێی ئه‌و کۆنتراکته‌ی که لەتەك بەڕێوەبەرایەتییەكاندا هه‌یانه، ئه‌وان سه‌ربه‌ستی ئه‌وه‌یان نییه، که له شتێکی دیكەدا، بێجگه له‌وه‌ی پێیان وتراوه و پلانیان بۆ کراوه، به‌شداری بکه‌ن.
هه‌رچی گروپه خێرخوازییه‌کانیشن، چاراتییه‌کانن، گه‌لێکیان په‌یوه‌ستن به کهنیسهکانهوه، ئه‌وانیش ئامانج و ئه‌جه‌نده‌ی تایبه‌تیی خۆیان هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هێڵێکی پانی جیاکه‌ره‌وه له نێوانی ئێمه و ئه‌واندا هه‌یه و به دوو ئاقاری جیادا مل ده‌نێین، ھەموو ساڵێکیش له سه‌روبه‌ری کریسمس [یادی لەدایكبوونی مەسیح]دا ئێمه ناڕەزایەتیێکی گه‌وره دژی یه‌کێک له که‌نیسه گه‌وره‌کان که لقی گه‌وره‌شی له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌مریکای لاتینیدا هه‌یه و له‌لایه‌ن کابرایه‌کی زۆر زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌رازیلییه‌وه بنیاتنراوه ده‌که‌ین.
ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستی ڕێکخراوه‌یی، به‌ڵام هه‌میشه وه‌کو هه‌ر که‌سێکی دی، ھەموو تاکێکی ئه‌و ڕێکخراو و ده‌سگه خێرخوازیانه له هاتنیناندا بۆ کۆبوونه‌وه‌کانمان یا به‌شداریکردنیان له چالاکییه‌کانماندا زۆر به‌خێرهاتنیان لێده‌کرێت.
– پێشوازی خەڵك لە چالاكییەكانتان چەندە و تا چەندە كارایی لەسەر كۆمیونیتی كۆچەران دادەنێت ؟
به‌گشتی کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکی پۆزه‌تیڤانه‌یه و زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی لەتەك ئه‌و چالاکیانه‌ی که ده‌یانکه‌ین، یه‌کده‌گرنه‌وه. ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که به سه‌یاره تێده‌په‌ڕن، به‌شێکیان هۆڕنمان بۆ لێده‌ده‌ن ، هۆڕن لێدانیش لێره جۆرێکه له نیشاندانی پشتیوانی، هه‌ندێک خه‌ڵک ته‌نها بڵاوكراوەكان وه‌رده‌گرن و ده‌ڕۆن، هه‌ندێکیشیان به‌ده‌ممانه‌وه ڕاده‌وه‌ستن و حه‌ز ده‌که‌ن، که ورده‌کاری چالاکییه‌که یا هۆکاره‌که‌ی بزانن، به‌م شێوه‌یه کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکی جیاوازه. به‌ڵام ئه‌وه به ته‌نها بەس نییه، هه‌ندێک له ئێمه زۆر چالاکن و له چه‌ندین گروپی خۆجێیی دیكەدا کار ده‌کەن. من بۆ خۆم له 4 گرووپی دیكەدا کار ده‌که‌م، که هه‌ر یه‌که‌یان بۆ ئامانجێکی جیا دروستکراوه و خه‌ڵکێکی زۆر ده‌بینم. ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگه به‌رده‌وامبوون و ئاماده‌بوونه له چالاکییه‌کاندا و پابەندی په‌یداکردنه و پرسی تێکۆشان و چالاکیکردن لای خه‌ڵکی ببێته شتێکی مۆراڵی و ئه‌رکێکی مرۆیی. هاتنی که‌سێکی زیاتر بۆ کۆبوونه‌وه‌کان یا به‌شداریکردنی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی زۆر به ته‌نها له خۆپیشاندانێکدا یا ناڕەزایەتییەكدا و له‌وێدا چالاکییه‌که‌ی کۆتایی بێت، جێگەی دڵخۆشی زۆری ئێمه نییه، به‌داخه‌وه‌م که ده‌ڵێم ئه‌مڕۆ ئه‌م شێوه‌یه لە بەشداریكردن و چالاکیکردنی كاتی باوه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش هۆ و فاکته‌ری خۆی هه‌یه. ئێمه لەوێدا نا‌ئومێد نابین، که ئه‌و دیارده‌یه ده‌بینین، چونکه ده‌زانین ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌مانه‌وێت و چاواڕوانی ده‌که‌ین، پرۆسه‌یه‌کی دوورودرێژه و خه‌ڵکی له قۆناخی جیاجیا و به‌پێی توانا و هه‌وڵی خۆی به‌شداری تێداده‌کات.
سه‌باره‌ت به کارایی دانان له‌سه‌ر کۆمۆنێتی کۆچه‌ران، له‌م شاره‌وانییه‌ی ئێمه‌دا چه‌نده‌ها کۆمۆنێتی هه‌ن، به‌ڵام نه‌ک به‌ناوی کۆمۆنێتی کۆچه‌رانه‌وه، به‌ڵکو به‌ناوی سێنته‌ری فڵان که‌مایه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه یا کۆمۆنێتی فیسار نه‌ته‌وه‌وه وه‌کو کوردی و تورکی و قوبرسی و ئه‌فه‌ریقایی و کاریبی و سۆماڵی و فه‌له‌ستینییه‌کان و ئێرانییه‌کان و پۆڵۆنییه‌کان و ڕوسییه‌کان، هیندییه‌کان.. ..هتد، به‌ڵام له‌ناو ھەموویاندا یه‌کێک له کۆمۆنێتییه‌کان، که کۆمۆنێتی تورک و کورده‌کانه له ھەموویان چالاکترن و به‌شداریش له زۆربه‌ی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانه‌کاندا که ئێمه ڕێکیان ده‌خه‌ین، ده‌که‌ن. به‌ڵام هه‌رچی کۆمۆنێتییه‌کانی دیكەن، خه‌ڵکه‌که‌ی وه‌کو تاک جار جاره به‌شداری ده‌که‌ن. به‌داخه‌وه‌م گه‌ربڵێم خه‌ڵکانی کۆچه‌ر یا پەنابەر، ئه‌وه‌نده‌ی که من هه‌ستم پێکردوه، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، ئه‌وه‌نده بایەخ به‌م چالاکییانه‌ی که ده‌کرێن، ناده‌ن. ره‌نگه ھۆی سەرەكی خۆدوورخستنه‌وه‌یان ئه‌وه بێت، كە ئه‌م وڵاته به وڵاتی خۆیان نه‌زانن و خۆیان لێره هه‌ر به نیشتیەجیی كاتیی بزانن ، بە جەستە لێره‌ن و به هۆش و یاداوەری له‌و وڵاتانه‌نه‌ن، که لێیانەوە هاتوون، ھەرچەندە ماوه‌یه‌کی زۆره لێره‌ن و هه‌ندێکیان منداڵ و نەوەیان لێرە هه‌یه و سه‌رجه‌می یاساکان و رامیارییه‌کانی ده‌وڵه‌ت، که له ھەموو بواره‌کانی ژیاندا به‌باری خراپ‌دا گۆڕاون، زیاتر له که‌سانێکی دیكە، ڕاسته‌وخۆ کاراییان له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وان دەبێت، که‌چی هه‌ر ته‌ریک و دووره‌په‌رێز خۆیان ده‌گرن و زۆربه‌ی زۆریان ئاماده‌نین، به‌شداری هیچ جۆره چالاکییه‌ک بکه‌ن.
ھەڤپەیڤینی سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان لەتەك ھاوڕێ زاھیر باھیر، یەكێك لە چالاكانی گروپی ھاوپشتی ھارینگەی (Haringey Solidarity Group (HSG
بەشی دووەم
– ئەو كەسانە كێن، كە لە گروپەكەتاندا ڕێكخراون، ئایا سەربەیەك چین و توێژی كۆمەڵایەتین؟
وه‌کو له وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد، ئه‌م گروپه له كەسانی پاشخان جیاجیا پێكهاتووە، كەسانی ئاراستە جیاوازی وەكو سوشیالیست، له‌یبه‌ر، مارکسیست- لێنینیست ، خه‌ڵکی سەندیكالیست، سه‌ربه‌خۆ و ئەناركیست و ئازادیخواز و ڕه‌نگه ئایینداریش. له‌راستیدا ڕۆحی ئه‌م گروپه و دینه‌مۆکه‌ی ئەناركیسته‌کان و ئازادیخوازانن.
– بەشداری خەڵكانی كۆچەر لە گروپەكەتاندا چەندە، ئایا ھیچ مەرجێك بۆ بەشداری و ئامادە بوون لە كۆبوونەوەكاندا ھەیە؟
تا ئێستا من له کۆبوونه‌وه‌کانی گروپه‌که‌دا که‌سێکی کۆچه‌رم نه‌بینیوه، به‌ڵام خه‌ڵکێکی زۆر ده‌بینم، که دێنه نێو خۆپیشندانه‌کان و ناڕەزایەتییهکان. جا نازانم له نێوان ئه‌واندا خه‌ڵکانی کۆچه‌ریان تێدایه یان نا. هه‌روه‌ها من سه‌رپه‌رشتی لیستی ئه‌لکترۆنی گروپه‌که یاخود لیستی ناوه‌کان که پۆستیان بۆ ده‌چێت، ناکه‌م، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه من ئاگادار نیم گه‌ر که‌سانی کۆچه‌ری تیادا بێت یا نه‌بێت.
هیچ جۆره مه‌رجێک بۆ به‌شداری کردنی کۆبوونه‌وه‌کان نییه، ھەموو که‌س له هه‌ر توێژاڵ و چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یا پاشخانی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بییه‌وێت له کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌شداری بکات، به‌خێرهاتنی گه‌رمی لێده‌کرێت. ئێمه هیچ نهێنییه‌کمان نییه و کاریش به نهێنی ناکه‌ین، تاکو له خه‌ڵکانی جیاجیا که دێنه کۆبونه‌وه‌کانه‌وه، سڵبكەینەوە و بترسین. هه‌روه‌ها هیچ جۆره پابەندییەکی ناخۆبه‌خشانه ( ئیجباریانه) له‌سه‌ر به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که یا که‌سانی سه‌ر به‌گروپه‌که نییه.
شێوەی ڕێكخستنی گروپەكەتان چۆنە، جیاوازی لەتەك گروپە میرییەكان و نامیرییەكان (NGO)دا چییە؟
گروپه‌که‌ی ئێمه له‌سەر بنەمای یه‌کگرتنی خۆبه‌خشانه و ئاره‌زوومه‌ندانه دروستبووه،گروپێک یا ڕێکخراوێکی ڕامیاریی نییه، تاکو سه‌رکرده و بنکرده و ئه‌ندامی هه‌بێت. که‌سانێکی زۆری سه‌ر به گروپه‌کان، هه‌ندێکیان زۆر چالاکن، هه‌ندێکیان که‌متر. ئه‌م که‌سانه وه‌کو ئه‌ندام ناویان ناهێنرێت، چونکه نه ئابوونه و نە یارمه‌تی داراییان به‌سه‌ردا ناسەپێنرێت، ھەروەھا ڕیزبه‌ندی ڕیزی ڕێکخستن و پله‌وپایه‌شی تێدانییه، بێجگە له‌مه‌ش که‌سانی ناو گروپه‌که له‌سه‌ر بناخه‌ی بیر و ئایدۆلۆجی یەكیاننەگرتووە. ئێمه که له کۆبوونه‌وه‌کاندا داده‌نیشین و مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی که پێویسته هه‌تا کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو یا له ماوه‌یه‌کی نزیکدا بکرێت، ده‌کرێت، نه‌ک باس له نه‌مانی ده‌وڵه‌ت و کۆتاییهێنان به سیسته‌می سه‌رمایه‌داری یا لێدوان له‌سه‌ر ئایین و مه‌زهه‌ب. ئاوا نیشانده‌درێت که هه‌ر ھەموومان بیروباوه‌ڕی خۆمان له ماڵه‌وه به‌جێهێشتووه. ئێمه‌ی ئەناركیسته‌کان که به‌شی هه‌ره زۆری کۆبوونه‌وه‌کان پێکده‌هێنین، ئه‌جه‌نده و پلان و سترایجی خۆمان هه‌یه و و هه‌ریه‌که‌مان پابەندین پێیانه‌وه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌سه‌ر که‌سانی ناو کۆبوونه‌ه‌کاندا یا سه‌رجه‌می که‌سانی ناو گروپه‌که‌دا نایانسەپێنین.
گه ر ئێمه بمانه وێت گۆڕانکارییه کان له خواره وه ده ستپێبکەن، له پرسی ڕۆژانه وه، له داخوازییه کۆمه ڵایه تییه کانه وه دەستپێدەكەین، پێویستمان به وه نییه ، که له سه ر کێشه ی ئایدۆلۆجی و پرسگەلی بیروباوه ڕیی، بدوێین و پێكبێین، چونکه به بۆچوونی ئێمه کێشه کانی خه ڵکی، هی کۆمۆنێتییه که، له ئێستادا ئه وانه ن، که له و دێڕانه ی سه ره وه دا په نجه م بۆڕاکێشاون.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین، که مرۆڤ به‌سروشتی خۆی، چۆن و هه‌ر چه‌شنه مرۆڤێک بێت، حه‌ز ده‌کات و پێیباشتره که خۆی بۆ خۆی بڕیار لەسەر شته‌کان بدات، تاكو ئەوەی که‌س و لایه‌نێکی دیكە، بڕیاری بۆی بدات، چونکه خۆی له ھەموو که‌سێکی دیكە باشتر ده‌زانێت، چی بە قازانجی یا بە زیانی ده‌شکێته‌وه، ئیدی ئەو بڕیارە ده‌رباره‌ی شتی كەسیی خۆی بێت یا ئه‌و شتە ھاوبەشانه‌ی دی که له ناو کۆمۆنێتییه‌کاندا ڕووده‌دەن یا له هه‌ر ده‌سگه و به‌شێکی ژیاندا بێت، هه‌ر له قوتابخانه‌وه خه‌سته‌خانه و زانکۆ و پارک و کارگه و فەرمانگەوە بیگرە تا دەگاتە کێڵگه کشتووکاڵییه‌کان و شوێنه‌کانی دی. كێ بێت كە پێیخۆشبێت، بڕیارێک له ده‌ره‌وی ئه‌و خۆیەوە دەربچێت و به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێت؟ وه‌کو دروستکردنی ئوتێلێک، سوپه‌رمارکێتێك، ڕیزێک ئاپارتمان (شققە) و خانوو له‌سه‌ر مۆدێل و دوا ته‌رز بۆ به‌کرێدانه‌وه‌ی به‌پاره‌یه‌کی زۆر، ڕاکێشانی شه‌قامێک، داخستنی قوتابخانه‌یه‌ک، خه‌سته‌خانه‌یه‌ک فه‌رامۆشکردنی پارکێک یا به‌شێکی کۆمۆنێتییه‌که، بڕیاری زیادکردنی ماوەی ڕۆژانەکار یا گۆڕینی هه‌لومه‌جه‌کانی شوێنی کار، کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌یه‌ک، هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و جه‌نگ و ڕه‌وانه‌کردنی ڕۆڵه‌کانمان بۆ شه‌ڕی دابینكردنی نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتییه‌کان بۆ کۆمپانییه‌کان و بۆ به‌رژوه‌ندی بزنسمان و بانقه‌کان … گه‌لێک و گه‌لێکی دی له‌مانه، که به‌رده‌وام له ده‌ره‌وی ئێمه له‌لایه‌ن ڕامیارییه‌کان و کۆمپانییه گه‌وره‌کان و بزنسمانه گه‌وره‌کانه‌وه، بەبێ ڕه‌چاوکردنی سوود و به‌ژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و کۆمۆنێتییه‌که بڕیارمان بۆ ده‌درێت. ئه‌مه‌یه كڕۆكی بیركردنەوەی ئەناركیستان و ئازادیخوازان سه‌باره‌ت به ھەموو شتێک له پێناوی خه‌ڵک و بۆ خودی خه‌ڵک خۆی ، به‌بڕیاری خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ، بۆیه به‌ڕای من بییروباوه‌ڕی ئه‌وان به سروشتیی له خه‌ڵک و له پێداویستی خه‌ڵک و کۆمۆنێتییهکهوه نزیکه.
جا که ئێمه یه ک ئه وانه ی سه ره وه ئه جه نده و ئامانجمان بێت و خه ڵکی ئاماده بێت بۆ به ئه نجامگه یاندنیان بێته پێشه وه ، چ پێویست ده کات شه ڕه دگل له سه ر پرسگەلی ئایدۆلۆجی و ھزر و .. هتد بکه ین ، که به هیچ شێوه یه ک ناگه ینه سه رئه نجام و بەپیچەوانەوە لەبری یه کگرتن و سه رکه وتن ، که رتکاری و شکست ده چنینه وه .
ئێمه هێڵێکی یه‌کگرتنه‌وه‌مان لەتەك گروپه میرییه‌کانی یا به‌ناو نامیرییه‌کانی وه‌ک (NGO)دا نییه. ئەوان زیاتر ئه‌جه‌نده‌ی ده‌وڵه‌تانی وه‌کو ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی خۆراوا به‌ڕێوه‌ده‌بەن. ڕاسته ئه‌وان به ڕووکه‌ش ده‌یانه‌وێت، کارێکی باش بۆ ئه‌و گه‌لانه، ئه‌و وڵاتانه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، که بارگه و بنه‌یان تێدا خستووه، به‌ڵام ئه‌جه‌نده‌ی تایبه‌تییان هه‌یه و مه‌رجیش نییه، فه‌رمانبه‌ره ئاساییه‌کان له ڕیزه‌کانی خواره‌وه‌ی یا ناوه‌ڕاستی ئه‌و ڕێکخراوانه‌دا، له‌وه به ئاگابن. هه‌روه‌کو پێشتر وتم ئه‌وان ئه‌جه‌نده‌ی تایبه‌تییان هه‌یه، فه‌رمانبه‌ر و کرێکار و به‌ڕێوه‌به‌ریان هه‌یه و موچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن، سوود و قازانج و سەرمایە دروست ده‌که‌ن، ئه‌وان ته‌نها کار ده‌که‌ن و پلانه‌کان به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن، هیچ جۆره پلان و داخوازییه‌کی تایبه‌تییان بۆ خودی کۆمۆنێتییه‌ک نییه، ئه‌وان بزنس و سوودی سه‌رمایه ده‌یانجوڵێنێت و ده‌ستێک و ئامانجێکی ڕامیاریی نێوده‌وڵه‌تی، زۆرجار له پشتیانه‌وه‌یه.
گه‌لێک له‌و ڕێکخراوانه سه‌ر به که‌نیسه‌ی گه‌وره و كۆمەڵەی چاكەخوازی و كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتووەكان(ئومه‌می موته‌حیده)ن. به‌ڵام له‌ڕاستیدا هه‌ر یه‌ک له‌و ده‌سگایانه کۆمپانیایه‌کی زۆر گه‌وره‌ن و نه‌ک هه‌ر له وڵاتانیێکدا که به هۆی سه‌روه‌ره‌کانی ئه‌وانه‌وه شکستیانهێناوه و به‌ده‌ستی ئه‌و سه‌روه‌رانه جه‌نگێکی نێوخۆیی به‌رپاكراووه، یا به‌هۆی دزین و بەتاڵانکردنی سامانی سروشتیانه‌وه یاخود به‌هۆی سه‌پاندنی بەندومەرجی ده‌سگه دراوییه‌کان و بانكه‌کانەوە به‌سه‌ر حکومه‌تاکانیاندا، ڕووت و ڕه‌جاڵ و نابووتی بوون، به‌ڵکو ڕۆڵیان له وڵاتانی ئه‌وروپاشدا ده‌بینرێت. من لێره‌دا پێویست ناکات که یه‌ک به یه‌ک ڕۆڵی ئه‌و ده‌سگایانه‌ی سه‌ره‌وه، که ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان سه‌ر به‌وانن، ده‌ربخه‌م، چونکه تاڕاده‌یه‌ک ئه‌و ڕۆڵه‌ی که ده‌ییبینن، لای گه‌لێکمان ئاشکرایه. هه‌ر بۆ نموونە ھەموو که‌س ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی گه‌لان ده‌بێنیت، که چۆن ئامرازێکی باش هه‌ڵسوڕاوی ده‌ستی ئه‌مه‌ریکایه.
– شێوازی كاركردنتان چۆنە و پشت بە چ بنەماگەلێك لە بڕیاردان و جێبەجێكردندا دەبەستن؟
له دانیشتنه‌کانی ئه‌و گروپه‌دا ته‌واوی ئازادی و سه‌ربه‌ستی له لێدوان و سه‌رجه‌می بڕیاره‌کان و به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و بڕیارانه‌دا، دابینده‌کرێت، كەسەكان له ڕاده‌ربڕیندا سه‌ربه‌ستن، کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م گروپه مانگانه‌یه، که‌س سه‌رۆکی کۆبوونه‌وه‌کان نییه، هه‌ر جاره و كەسکێک سه‌رپه‌رشتی كۆبوونەوەكە ده‌کات و یه‌کێکیش ڕاپۆرتی دانیشتنه‌که ده‌نووسێت، ئه‌مه‌ش نه‌ک بەنۆره، به‌ڵکو ئاره‌زوومه‌ندی و ئامادەی كەسەكانیش ڕه‌چاوده‌کرێت. پێشتر یه‌کێک ئیمەیلێک بۆ ھەمووان ده‌نێرێت، تاکو هه‌ر که‌س هه‌ر خاڵێکی هه‌یه و ده‌یه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، با ئه‌و که‌سه خۆشی له کۆبوونه‌وه‌که‌دا نه‌بێت، ده‌خرێته نێو بابەتەكانی كۆبوونەوە‌که‌وه. که ته‌واوی خاڵه‌کان و بڕیاره‌کان مشتومڕیان له‌سه‌رکرا و کۆبوونه‌وه‌که‌ش ته‌واو بوو، پێش ئه‌وه‌ی که ببێته ڕاپۆرتی فه‌رمی کۆبوونه‌وه‌که و بننێردرێته ده‌ره‌وه ، ده‌نێررێت بۆ ھەموو ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شدار بوون، تاوەکو به‌رپرسیاربن له ڕاست و چه‌وتی ڕاپۆرته‌که یا له‌و شته‌کانە كە لە کۆبوونه‌وه‌یه‌دا وتراون. له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا ئه‌و ڕاپۆرته‌ی مانگی پێشووتر، یه‌که‌م خاڵ دەبێت له بەرنامەی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌دا، ئەوەش له‌به‌ر دوو شت: یه‌که‌م، بزانرێت كە ئایا كەسەكان یه‌کده‌گرنه‌وه و له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی ڕاپۆرته‌که ھاوڕان یا شتێکی تازه سه‌باره‌ت به‌هه‌ر خاڵێکیان سه‌ری هه‌ڵداوه، یا نه؟ دووهه‌م، تاکو ئه‌و بڕیارانه‌ی که دراون و بڕیار بووه، به ئه‌نجام بگه‌یه‌نردرێن، بەئەنجام گه‌یه‌نراون یا نا ؟ ئەگه‌ر به‌ئه‌بجام نهگهیهنراون، هۆکاره‌کانی چی بوون؟ ھەموو بڕیارێک که ده‌درێت، ده‌بێت به‌ڕای ھەمووان یا زۆربه، بێت.
ھەروەھا ڕۆژنامه‌یه‌کی وه‌رزانەمان هه‌یه، که ھەر جاری 4.000 دانه‌ی لێ چاپدەكرێت. نه ده‌سته‌ی تایبه‌تی نوسه‌رانی هه‌یه و نه سه‌رۆکی نووسه‌ران و نه دەرھێنەر. به‌ڵکو ھەر كە كاتی دەرکردنی دێت، ئیمه‌یلێک سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ده‌رکردنی ڕۆژنامه‌که و ئاماده‌کردنی وتاره‌کانی بۆ ھەمووان بەڕێدەكرێت، ئیدی له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ر که‌س بیه‌وێت، ده‌توانێت بچێت و دواتر به گشتی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێ و هه‌ر که‌س هه‌ر بابه‌تێکی له مێشک‌دا بێت، ده‌ینوسێت، ئیدی ڕه‌نگه بگاته 20 بابه‌ت، له‌وانه کامیان زۆر پێویست بێت و ھەنووكەیی بێت، بەرتەریی پێده‌درێت. ئه‌مه‌ش ھەر به ڕاوه‌رگرتنه، هه‌ر له هه‌مان کۆبوونه‌وه‌دا. پاش ئه‌وه‌ی، که بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌درێت، چه‌ند وتار بێت، ئینجا قه‌واره‌ی هه‌ر وتارێک دیاری ده‌کرێت، واته چه‌ند وشه بێت. که ئه‌وانه ئەنجامدران، هه‌ر که‌س وتاری خۆی ده‌نووسێت و که‌سێکیش بۆ پیایداچوونە‌وه‌ی بابەتەكان دیاریکراوه و له‌نێو خۆیاندا ئاڵوگۆر ده‌کرێت. پاش ئه‌وه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیكە ده‌کرێت و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه و ده‌نێرێت بۆ دوو که‌سی زمان‌زان، واته شاره‌زایی زۆر باشیان له زمانی ئینگلیزی‌دا ھەبێت، که هه‌ر له گروپه‌که‌دان بۆ چاککردن و گوڵبژێرکردنی بەو كارە ھەڵدەستن. پاش ھەموو ئه‌مانه، ئینجا ده‌نێردرێت بۆ چاپخانه و چاپ ده‌کرێت، هیچ وتارێکی ناوی که‌سی له‌سەر نییه. دواجار كەسانێک خۆبەخشانە خۆیان بۆ بڵاوكردنەوە و دابەشاندنی ته‌رخان ده‌که‌ن تا له بۆنه و ناڕەزایەتییەکاندا بیده‌ن به‌خه‌ڵک، بێگومان به‌بێ پاره و به‌خۆڕایی.
ھەزێنەی ئه‌م گروپه ته‌نها پاره‌ی بەشدارانی گروپه‌که‌یه، ھەر كەسە به‌خۆبه‌خشی به‌پێی توانا و داھاتی خۆی پاره ده‌دات و مه‌رجیش نییه به به‌رده‌وامی یا ھەموو مانگێک كۆمەك بكات یا ھەموو جارێك بڕێكی دیاریكراو بدات، دیسانه‌وه لم بارەشەوە كەسەكان لە بەشداریكردن یا نەكردندا ئازادن.
چالاکی ڕاسته‌وخۆ، گه‌ر له ئه‌نجامدانی بڕیاره‌کاندا پێویست بکات، بنەما و گیانی بزووتن و کارکردنی ئه‌م گروپه‌یه. ده‌مانه‌وێت ھەموو بڕیاره‌کان له بوارەكانی خوێندن و په‌روه‌ده ، خه‌سته‌خانه ، ڕێگاوبان ، کاروباری کۆمۆنێتیه‌کان، پرسی گیروگرفتی پارکه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان کارگه و کارخانه‌کان و ..تد هه‌ر ھەموویان له بەڕێوەبەرایەتی بیرۆکراتی گه‌نده‌ڵی وه‌کو شاره‌وانییه‌کان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی دی بگەرێنه‌وه ده‌ستی خه‌ڵکی ناو کۆمۆنێتییه‌کان، تاکو له هه‌ر یه‌کێک له‌و بوارانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا یا هه‌ر شتێکی دیكەدا که په‌یوه‌ندی به کۆمۆنێتیه‌که‌وه هه‌بێت، كەسەكان بەخۆیان بڕیاریان له‌سه‌ر بده‌ن.
ئەناركیسته‌کان و ئازادیخوازان که له‌م گروپه‌دا کارده‌که‌ن، باوه‌ڕیان به ده‌نگدان و په‌ڕله‌مان و ده‌وڵه‌ت نییه، دروشمی ئه‌مان بریتییە لە ” خۆجێی (لۆکا‌ڵی) کار بکه و جیھانی بیر بکه‌ره‌وه”. بەردەوام خه‌ڵکی دێتە نێو گروپە و ده‌ڕوات. چونکه زۆربه‌یان گه‌نجن و ئه‌مڕۆ لێره ده‌ژین، مانگێکی دیكە ده‌گوێزنه‌وه بۆ شوێنێکی دی و شارێکی دی، که ئه‌مه‌ش له خۆیدا له هه‌ندێک ڕووه‌وه لایەنی چاکی خۆی هه‌یه، که گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموون و شێوه کارکردنانه‌یه بۆ شوێن و جێگەی نیشتەبوونی تازه‌یان.
ھەموو ساڵێک یا دوو ساڵ جارێک “ڕۆژی ستراتیجی”مان هه‌یه، کۆبوونه‌وه‌یه‌که كە ڕۆژێک یا دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، بۆ باسکردنی کار و چالاکییه‌کانمان له ساڵی ڕابوردوو ئێستا‌و داهاتوودا ، پێدا چوونه‌وه به‌خۆماندا، چۆن بە بەشداری خەڵكانی ھەمەڕەنگ و ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن جیاواز، گروپه‌که فراونتر بکرێت و چی بكرێت تاوەكو به‌شداری بکەن، له‌وێدا قسە لەسەر خاڵه لاواز و به‌هێزه‌کانمان ده‌که‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌م گروپه ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی Haringey Independent Cinema (HIC) له‌ڕێگەی دوو سێ هاوڕێمانه‌وه، گرتووەته ئه‌ستۆ، که ئه‌مه له ساڵی 2006وه به‌رده‌وامه و مانگی شه‌وێك، فیلمێکی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، یا فیلمێکی دۆکۆمێنته‌ری که ناڕه‌زایی خه‌ڵکه دژی ده‌وڵه‌ت، نیشان ده‌درێت، پاش ته‌واوبوونی فیلمه‌که، لێدوان و مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌کرێت. هاتن و دیتنی ئەو فیلمانە بۆ ھەمووانه و نرخێکی زۆرکه‌م له‌سه‌ر تکته‌کان داده‌نرێت و ھەموو جارێك لەنێوان 120 که‌س بۆ 160 که‌س بۆ ته‌ماشاکردنی فیلمەكان دێن. ئه‌و فیلمەكانیش هه‌ر جاره و هی شوێنێکه و مه‌رجیش نییه نوێ بێت، به‌ڵام مه‌رجه که ناڕه‌زایی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی دژی ده‌سه‌ڵات نیشان بدات.
ئێمه ناڕەزایەتیێکی زۆر ده‌که‌ین و ڕێک ده‌خه‌ین، له‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌شێکین له نێتوۆ‌رکی Ukuncut و Anti Fuel Poverty که‌مپه‌ین، که له‌سه‌ر ئاستی به‌ریتانیا له بواری جیاجیادا چالاكی ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، که بوار نییە من لێره‌دا ھەموویان ڕیز بکه‌م .
ئه‌م گروپه‌ی ئێمه یه‌کێکە له گروپەكانیLondon Radical Network، که ھەموو 6 تا 7 هه‌فته جارێك، کۆبوونه‌وه ده‌کات و زۆر جار نوێنه‌ری ئه‌و گروپانه که لێی پێکهاتوون به‌شداری تێدا ده‌که‌ن . مه‌رج نییه نوێنه‌ره‌کان ھەموو جارێک هه‌ر هه‌مان که‌س و هه‌مان ژماره بن، زۆربه‌ی جاران، ژمارەكان كەسەكان ده‌گۆڕدرێن.
بەشی یەكەم
– سەرەتا ئەگەر بكرێت، بە كورتەیەك خۆتان بە خوێنەرانی سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان بناسێنن و كەمێك لەبارەی پێشینەی چالاكی و ڕۆڵت لە گروپە ڕامیارییەكاندا بدوێیت؟
من ناوم زاهیر باهیره ساڵی 1952 له گوندێکی سه‌ر به ناوچەی قه‌ره‌داغی شاری سلێمانی له‌دایک بووم، ده‌رچوی ‘خانه‌ی مامۆستایانی سلێمانی’م و له ڕۆژی 07/11/1985 دا گه‌یشتومه‌ته له‌نده‌ن و تا ئێستاش هه‌ر لێره داده‌نیشم.
وه‌کو چالاکی ڕامیاری هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاوێتیمه‌وه تێکه‌ڵاوی ڕێکخراوی یه‌کێتی قوتابیانی باڵی مه‌که‌ته‌بی ڕامیاری (جه‌لالی) و پارته‌که‌یان بووم. له ساڵی دیراسی 1969/1970 دا لەتەك شه‌هید ئه‌مین پۆڵا ( حه‌مه‌ئه‌مینی حاجی شێخ عه‌لی که له ناو مه‌فرزه سه‌ره‌تاییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا به مامۆستا شه‌ماڵ ناسرا بوو) به‌رپرسی یه‌کێتی قوتابیانی خانه‌ی مامۆستایان و په‌یمانگه‌ی مامۆستایانی سلێمانی بووم.
له ساڵی 1972 دا په‌یوه‌ندیم به گروپی مارکسی – لینینییه‌کانی عێراقه‌وه، کرد. ئه‌و له سه‌روبه‌ندێکی ئاوادا دروست بووبوو که هه‌ندێک له‌و هاوڕێیانه ماوه‌یه‌کی که‌م بوو که له کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی – لینینی کوردستانی ( کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران) له‌سه‌ر ناکۆکی فیکری ئایا: گروپی مارکسی- لینینی، ده‌بێت کوردستانی بێت یا عێراقی بێت، جیا بووبوونه‌وه.
پاش ماوه‌یه‌ک به‌هۆی گومانی جۆرێک له په‌یوه‌ندیبوونی دوو هاوڕێوه که له گروپه‌که‌دا بوون، لەگه‌ڵ پیاوانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تدا، ته‌نها چاره‌یه‌کمان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گروپه‌که بوو. هه‌ر پاش تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌کی که‌م ئه‌وانه‌مان که ویستمان یه‌کبگرینه‌وه له پشتی براده‌رانی گومانلێکراوه‌وه، یه‌کمان گرته‌وه و ڕێکخراوێکی تازه‌مان به‌ناوی ڕێکخراوی مارکسی-لینینی شیوعیه‌کانی عێراقه‌وه دروستکرده‌وه و ڕۆژنامه‌یه‌کمان به‌ناوی “کۆمۆنیسته‌وه” ده‌رده‌کرد، هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه دواتر ڕێکخراوه‌که به گروپی کۆمۆنیسته‌کان، ناسرا. کاره‌کان به‌و شێوه‌یه‌ی که چاوه‌ڕوان ده‌کرا نه‌ده‌چوونه پێشه‌وه بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵی 1976 وه هه‌ندێک له‌و براده‌رانه به هۆی هه‌ندێک گیروگرفته‌وه له کارکردن و له گروپه‌که چونه ده‌ره‌وه، به‌ڵام وه‌کو دۆستێکی گروپه‌که و بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی هه‌ر مانه‌وه. له کۆتایی سالی 1976 و سه‌ره‌تای 1977 دا دوای ئه‌وه‌ی که بارودۆخی کارکردن له شاره‌کاندا یه‌کجار گران بوو ، هێڕش و شاڵاوی گرتن و ئیرهاب ده‌ستی پێ‌کرد به‌تایبه‌ت دوای گیرانی برایم حه‌سه‌ن، که ئه‌ندامی ڕێکخراوی ڕه‌نجده‌ران بوو، له ساڵی 1977 دا ، که ناوی خه‌ڵکانێکی زۆر زۆری له ھەموو گروپ و لایه‌نه‌کانی دییش، هێنابوو. ئه‌و هێڕشه ئێمه‌شی گرته‌وه و هاوڕێیه‌کمان گیرا و دووانی دییشمان دوای ناوهێنانیان ڕایان کرده ده‌ره‌وه و من و هه‌ندێکی ترمان بۆ ماوه‌یه‌ک خۆمان شارده‌وه تاکو زروفه‌که نه‌ختێک ئاساییی بووه‌وه. له‌م ماوه‌یه‌دا ئێمه په‌یوه‌ندیمان لەتەك پاشماوه‌ی حیزبی شیوعی عێراقی ( قیاده مه‌رکه‌زی) که به “وه‌حده‌ألقاعیده” ناوده‌بران و یه‌کێتی کارگه‌ران و هه‌ندێک خه‌ڵکی زۆرباشی ناو کۆمه‌ڵه هه‌بوو.
ئاڵۆزبوونی زیاتری بارودۆخه‌که بووه هۆی کشانه‌وه‌ی هه‌ندێک له براده‌رانی دیمان و هه‌ندێکی دییشیان ڕویانکرده هه‌نده‌ران، به‌ڵام په‌یوندی ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌حده ألقاعیده، تاده‌هات زیاتر ده‌چووه پێشه‌وه و هارکارییه‌کی زۆر هه‌بوو له نێوانماندا. هه‌ر به حوکمی ئه‌م نزیکییه‌مان له یه‌کترییه‌وه و باشتر ئه‌وانمان ناسی، بۆمان ده‌رکه‌وت که ئه‌وان له فه‌وزا و ئاڵۆزییه‌کی زۆر گه‌وره‌دا ده‌ژین هه‌م له کێشمانکێشی فکری له‌سه‌ر ناکۆکی نێوانی ئه‌لبانیای ئه‌و کاته‌ی ئه‌نوه‌ر خواجه و چیندا ، که خودی ناکۆکییه‌که‌ش له‌سه‌ر تیوری جیهانی سێهه‌م بوو، هه‌م له لوبنانیش، که هه‌ندێک له هاوڕێیان و هه‌ندێک له سه‌رانی حیزب له‌وێ بوون. کێشه‌ی نێوانی هه‌ندێک له‌م هاوڕێیانه لەتەك ‘فازیلی مه‌لا مه‌حمـوود’ (یادی به‌خێر) و ‘عادل عه‌بدولمه‌هدی’ ، که دواتر ڕوی له ئیسلامێتی کرد و له‌م ساڵانه‌ی پێشووشدا ماوه‌یه‌ک نائیبی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رکۆماری عێراق،بوو، که لای زۆربه‌مان ‘عادل به أبو امل’ ناسرابوو، دروستبووبوو وه کێشه‌که‌یان به‌ره‌و خراپی ده‌ڕۆیشت .
کێشه‌ی نێوانی ئه‌وان شێوه‌یه‌کی زۆر ھەرزانە و توندڕه‌وانه‌ی وه‌رگرتبوو تاکو گه‌یشتبووه چه‌ک ڕاکێشان له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌و هاوڕێیانه‌وه له فازیل و عادل، که خۆیان پاڵپێوه‌نه‌ری ئه‌و کاره‌ی ئه‌و هاوڕێیه، بوون. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه داوا کرا که یه‌كێک له ڕێکخراوی ناوه‌وه‌ی ‘وه‌حده ألقاعیده’ بچێت بۆ ‘به‌یروت’ هه‌م بۆ سوککردنی کێشه شه‌خسییه‌کان و هه‌م بۆ باشتر حاڵیبوونی کێشه تیورییه‌کان تاکو هاوڕێیانی ناوه‌وه‌شیان، خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه ، ساغ بکه‌نه‌وه .
له‌به‌ر نزیکی ئێمه له‌وانه‌وه و هارکاریکردنی زۆریان، هاوڕێیانی ئه‌وان داوایان له من کرد که بچم بۆ به‌یروت، منیش پاش وه‌رگرتنی ڕاو پرسی هه‌ندێک له هاوڕێیانی خۆمان ، داواکه‌ی ئه‌وانم قبوڵکرد. له 16/08/1978 من چووم بۆ لوبنان و دوو هه‌فته من و فازیل به‌یه‌که‌وه له‌ماڵی عادل له به‌یروت ماینه‌وه و به‌رده‌وام هه‌دوو لام ده‌بینی به‌ڵام نه‌متوانی که کێشه شه‌خسییه‌کان لابه‌لا بکه‌مه‌وه، به‌ڵام زۆر به‌باشی له ناکۆکییه تیوریه‌که‌ی نێوانیان، تێگه‌یشتم.
له گه‌ڕانه‌وه‌مدا ڕاپۆرتێکی درێژم له‌سه‌ر سه‌فه‌ره‌که‌م به هاوڕێیانی ‘وه‌حده ألقاعیده’ پێشکه‌ش کرد و هاوڕێیانی خۆشمانم ئاگادار کرده‌وه، پێشنیاری ئه‌وه‌م بۆ ئه‌وان کرد که کار کردنیان له‌گه‌ڵ سه‌رانیاندا له ده‌ره‌وی عێراق، له ده‌ستدانی وه‌خت و وزه و ڕوبه‌ڕوبوونه‌ی مه‌ترسی گرتن و تیاچوونه، هه‌تا بۆ ئێمه‌ش که زۆر نزیکبووین له‌وانه‌وه. گه‌رچی پێشتر وره‌وری ئه‌وه‌مان ده‌کرد که وه‌ختی ئه‌وه هاتوه که به‌یه‌که‌وه کار بکه‌ین له ڕیکخستنێکی نوێ‌دا، بۆیه له گه‌ڕانه‌وه‌مدا من پێشنیازی دروستبوونی گروپێکی نوێ که له هه‌ردوولامان پێک‌بێت، بۆ کردن ، له کاتێکیشدا که ئێمه هه‌ردوولامان ده‌مێک بوو له‌سه‌ر تیوری جیهانی سێهه‌م ، فکرمان ساغکردبووه‌وه و ڕامان له زۆربه‌ی مه‌سه‌له‌کاندا وه‌ک یه‌ک بوو. پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وان لێدوان و گفتوگؤیه‌کی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌وه کرد و ئێمه‌ش به‌جددی له‌سه‌ر یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ ئه‌واندا و کارکردن له ڕیکخراوێکی نوێ‌دا ، قسه‌وباسی زۆرمان کرد.
وه‌کو وتم مشتومڕێکی زۆر له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه کرا و سه‌رئه‌نجام له ساڵی 1979 دا، پێموایه له کۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا بوو، که گروپی مارکسییه – لینینیه‌کانی عێراقمان دروست کرد و ڕۆژنامه‌ی ‘کار’ و ‘العمل’مان ده‌رکرد، که دواتریش ئه‌و گروپه به‌ناوی “کار” وه ناسرا.
لێره‌ش، له بریتانیا، هه‌ر به‌گه‌یشتنم لەتەك ئه‌و هاوڕیانه‌ی که به‌روودوا گه‌یشتبوینه بریتانیا و لەگه‌ڵ هه‌ندێک هاوڕێی دی‌دا جۆرێک له په‌یوندیمان دروستکرد. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕییانه‌دا که‌وتینه گفتوگۆ له‌گه‌ل ‘شۆشیالیست وه‌رکه‌ر پارتی SWP ‘دا، که وامانده‌زانی ئه‌وان له ڕوی فکرییه‌وه له ئێمه‌وه نزیکن. پاش چه‌ند دانیشتنێکی ڕۆڵی لەتەك سه‌رکرده‌کانیاندا که به‌رده‌وام ‘تۆنی کلیفی’ تێدا بوو که سه‌رکرده‌ی یه‌که‌میان بوو، زانیمان که له‌گه‌ڵیاندا ناگه‌ینه هێج سه‌ر ئه‌نجامێک بۆیه پاشه‌کشه‌مان لێکردن. دواتر لەتەك هه‌ندێك براده‌ری ئێرانی و کوردی خۆماندا شتێکمان دروستکرد دژی جه‌نگی ئێرانی و عێراقی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند چالاکییه‌کمان له‌ژێر ناوی ده‌سته‌یه‌ک له شوڕشگێڕانی ده‌ره‌وی عێراق، به‌ره‌و دژایه‌تیکردنی سه‌رمایه‌داری ، کۆمیته‌ی پشتگیری له خه‌باتی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ، ده‌سته‌یه‌ک له به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌کانی شوبات و مارتی، 1988 دژی جه‌نگ و دژی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه، چه‌ند گروپێکی چکۆله‌ی دی، ئه‌نجام دا، دوای ئه‌وه که‌وتمه گۆڕینه‌وه‌ی نامه و نوسێنێکی زۆر لەتەك براده‌رانی ‘ف‌صیل شیوعی عاله‌می / گروپی كۆمونیستی جیھانی’ دا ، چه‌ندجارێکیش بینیمن، به‌ڵام لەگه‌ڵ ئه‌وانیشدا نه‌گه‌یشتمه خاڵێکی ناوکۆیی بۆ کردنی چه‌شنێک له چالاکی.
له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا له‌پاڵ ئێشکردن و کاری نیقابییدا که نماینده‌ی کرێکاره‌کانی لای خۆمان بووم و له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نقابه‌که‌شمان بووم. ده‌ستم کرد به خوێندنه‌وه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ سه‌باره‌ت به لینین و مارکس به‌تایبه‌ت تیوری مارکس له‌سه‌ر دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا و ده‌وڵه‌ت. پاش ماوه‌یه‌ک خوێندنه‌وه و تێکه‌ڵاوبوون به بزوتنه‌وه‌ی کرێکاران لێره و تێڕامان و بیرکردنه‌وه و شیکردنه‌وه، له‌م بواره‌دا توانیم به‌ته‌واوی فکری خۆم ساغ بکه‌مه‌وه، به‌رده‌وامیش بووم له چوون بۆ کۆبوونه‌وه کوردییه‌کان و ناکوردییه‌کان و خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیه‌کان.
له سالێ 1996 دا دوای شه‌هیدکردنی ‘حه‌مه حه‌لاق’ و هاوڕێکانی لەتەك چه‌ند هاوڕێ و براده‌رێکدا که زۆربه‌یان یا دۆستی یا سه‌ر به حیزبی کۆمۆنیستی کارگه‌ری بوون کۆمه‌ڵه‌یه‌کمان ( جه‌معیه‌ک) به ناوی ‘به‌رگری کردن له ماف و ئازادی خه‌باتی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان’ ، دروست کرد و بڵاوکراوه‌یه‌کیشمان به‌ناوی ” پشتگیری ” ده‌رکرد. به‌داخه‌وه ئه‌مه هه‌ر ساڵیک و که‌مێک زیاتری خایاند. پاش ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی ئه‌و برده‌رانه خه‌ڵکێکی زۆریان له دانیشتنه‌کان ته‌ره‌کرد، دواتریش خۆیان له لیژنه‌که کشانه‌وه، ئه‌م جه‌معیه‌ش وه‌کو گه‌لێکی دی له‌وانه‌ی پێشتر به ئاکامی مه‌رگی خۆی گه‌یشت و کۆتایی هات.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی من هه‌ر له‌و ماوانه‌دا به‌به‌رده‌وامی بۆ هه‌ندێک له گۆڤاره‌کان و ناو به‌ناویش بۆ یه‌ک دوو ڕۆژنامه‌یه‌ک وتارم نوسیوه، له‌وانه گۆڤاری دواڕۆژ، هه‌نگاو ، ڕۆژنامه‌ی ژینی نوێ و په‌یام ، دواتریش لەتەك دوو سێ هاوڕێیه‌کدا گۆڤاری دالیان و ژیڵه‌مۆمان ده‌رده‌کرد، به‌ڵام له‌به‌ر کێشه‌ی نه‌بوونی پاره و چاپه‌مه‌نی به‌ناچاری له ده‌رکردنیان، وه‌ستاین. که باوی ئینته‌رنێتیش هات و سایته‌کان که‌وتنه پێشچاو منیش ناو به‌ناو ده‌ستم کرده‌وه به وتار نوسین له‌پاڵ کارکردن و نواندنی چالاکی له‌نێو چه‌ند گروپێکی لۆکاڵیدا له له‌نده‌ن.
له ڕۆژی 19/07/2011 دا خۆم خانه‌نشینی پێشواده‌یی کردوه و ته‌واوی ژیانی خۆمم بۆ ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕم پێی هه‌یه، ته‌رخانکردوه .
– لە ھەندێك لە نووسینەكانتدا باس لە گروپی خۆجێیی (لۆكاڵی) دەكەیت و وەك ئەڵتەرناتیڤ دەیخەیتەڕوو، دەكرێت بزانین بەخۆت لە چ گروپێكدا چالاكی دەكەیت و گروپەكەتان ناوی چییە و سنووری چالاكی كوێ‌یە و كەی دروست بووە؟
گروپه سه‌ره‌کییه‌که‌ی که من کاری تێدا ده‌که‌م، ناوی (Haringey Solidarity Group (HSG) که له ساڵی 1991 دا دوای ئه‌و که‌مپه‌ینه سه‌رکه‌وتووه‌ی که دژی پۆلته‌کس (Anti-Poll Tax Campaign) کرا، دروستبووه. پێشتر ئه‌م هاوڕێیانه له گروپێکی گه‌وره‌دا که بۆ مه‌به‌ستی که‌مپه‌ین دژی پۆڵته‌کس دروستکرابوو ، کاریانده‌کرد. ئه‌م سیسته‌مه جۆرێک بوو له باجدانان له‌سه‌ر هه‌ره زۆرینه‌که‌ی خه‌ڵکی که 18 ساڵ و سه‌روو 18 ساڵه‌وه بوون، ئه‌م باجه‌ش ساڵێ پێشتر له سکۆتله‌نده به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا سه‌پێنرابوو، به‌ڵام خه‌ڵکی ناڕازاییه‌کی گه‌وره‌یان دژی به‌رپا کرد به خۆڕێکخساتنیان و کۆمه‌ک و هاوپشتی لەتەك گروپه‌کانی دی له شوێنه‌کانی دیكەی بریتانیادا. پاش سه‌رکه‌وتنی که‌مپه‌ینه‌که و پاشەكشەی ده‌وڵه‌ت، به‌شی زۆری خه‌ڵکانی ناو گروپه‌که پشتیانکرده‌وه و چوونه دواوه. به‌ڵام ئه‌م هاوڕێیانه‌ی ئه‌وکاته‌ی ئێمه لەتەك ئه‌و شه‌پۆله‌دا نه‌ڕۆیشتن و به‌رده‌وامبوون له تێکۆشان‌دا به دروستکردنی ئه‌و گروپه‌ی که له سه‌ره‌وه ناوم هێنا.
ئه‌م گروپه له گردبونه‌وه و یه‌کگرتنی هه‌ندێک له دانیشتوانی شاره‌وانی (کاونسڵی) هارینگه‌ی یا ئه‌وانه‌ی که له شوێنی دیكە ده‌ژین، به‌لام له‌وێ کارده‌که‌ن، پێکهاتوه. چالاكانی ئەم گروپە له پاشینەی جیاجیاوه، له ئه‌زموون و بیروباوه‌ڕی جیاجیاوه هاتوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له نێوانماندا هاوبه‌ش و ناوكۆییە. پێویستیی ڕزگاربوونه له‌م سیسته‌مه، سیسته‌می سهرمایەداری، که لای ئه‌و سوود و قازانج و ده‌سه‌ڵات ( پاوه‌ر) گرنگه و ده‌یانخاته پێش پێویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی خه‌ڵکییه‌وه. ته‌نها ڕێگاچاره‌یه‌کی کاریگه‌ریش بۆ ئه‌م،ه ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی خۆی ڕێکبخات و دژی بجه‌نگێت و بڕیاره‌کان له چنگی بڕیارده‌ره‌کان، ئه‌وانه‌ی که یاری بهچارهنووسمان ده‌که‌ن ، له ژیانی خێزانیماندا ، له ژیانی سه‌رکارماندا له‌ناو کۆمۆنێتییه‌که‌ماندا، له‌سه‌ر ئاستی وڵات‌دا، ده‌ربهێنن و بیگه‌ڕێننه‌وه ده‌ستی خودی کۆمۆنێتییه‌که و خه‌ڵکانی ناو کۆمۆنێتییه‌که. ئه‌وانه‌ی که ئه‌م گروپه‌یان دروستکردوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ویستویانه شتێک بنیاتبنێن، که درێژخایه‌ن بێت و گه‌لێک پرسی بنه‌ڕه‌تی به‌خۆیه‌وه بگرێت، نه‌ک ته‌نها خۆی ببه‌ستێته‌وه به ئامانجێک یا تاکه ئەركێ‌که‌وه، یا که‌مپه‌ینێکه‌وه. ئه‌وه‌شی که نه‌یانده‌ویست بیکه‌ن، پێکهێنانی پارتێکی ڕامیاریی دیكە بوو .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئیمه ده‌زانین که شۆڕش کارێکی کوتووپڕی نییه، ڕوداوێک نییه، به‌ڵکو پرۆسێسێكی درێژخایه‌نه و ده‌بێت له خواره‌وه‌ی، له بنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌ستپێبکات، هه‌ر بۆیه سنوورێک بۆ ڕاگرتنی چالاکی ئه‌م گروپه نییه، ئه‌وه‌ی که سنووربه‌ندی ده‌کات، ته‌نها ده‌رفه‌ت و پیاڕاگه‌یشتن به چالاکییه‌کان و توانای داراییە.
له کێشه‌کانی نێوان کرێکاران و خاوه‌نکاردا ئه‌م گروپه هه‌میشه کۆمه‌ک و سه‌پۆرتی سه‌رومڕی کرێکاران ده‌کات، له ھەموو بواره‌کاندا به‌رده‌وام خەریكی بەرپاکردنی که‌مپه‌ینە دژی که‌مکردنه‌وه و داخستنی خزمه‌تگوزارییه‌کان، پشتگیریکردنی په‌نابه‌ران و که‌مپه‌ینی دژی ناردنه‌وه‌یان، زۆرێكی دیكە له‌مانه به که‌مپه‌ینی پاراستنی ژینگەشەوه. بێگومان چالاکییه‌کانی ئه‌م گروپه به‌پێی پێویستی و باری ئابووری و ڕامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ریتانی ده‌گۆڕێت و هه‌ڵبه‌ته هه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی سه‌روه‌ش. کار ده‌کاته سه‌ر فراوانبوون یا بەرته‌سکبوونه‌وه‌ی گروپه‌که.
له ساڵی 89 و سه‌ره‌تای ساڵ 1990 هاوڕێیانی ئه‌م گروپه، پێش دروستبوونی گروپه‌که لەتەك خه‌ڵکانی دیكەدا ڕۆڵێکی زۆر گه‌وره‌یان له که‌مپه‌ینی دژ به پۆڵته‌کسدا بینی، که ده‌وڵه‌ت ساڵی پێشتر له سکۆتله‌نده سه‌پاندبووی و ده‌شیویست له 01/04/ 1990 یشه‌وه له ته‌واوی شوێنه‌کانی دیكەی بریتانیادا بیسه‌پێنێت. له سكۆتله‌نده، هه‌ر زوو خه‌ڵکی ده‌ستی کردبوو به که‌مپه‌ین دژی ئه‌و سێسته‌مه و بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، ئه‌مه‌ش هانده‌رێکی باش و نموونەیهکی بایاخدار بوو، تاکو خه‌ڵکی له شوێنه‌کانی دیكە ، به سه‌پاندنی ئه‌و باجه، ڕازی نه‌بن. ئه‌مه‌ش وایکرد که بۆ چۆکدادانی ده‌وڵه‌ت له سه‌پاندنی ئه‌م سیسته‌مه باجییه‌دا، که‌مپه‌ین ده‌ستپێبکرێت.
دانیشتوانی شاره‌وانییه‌کان له‌توانایاندا نه‌بوو ئه‌و باجه بده‌ن، بۆیه ڕۆژانه ده‌یان که‌س ده‌درانه دادگە و کۆتایی هه‌ندێکیان به به‌ندکردنیان ده‌هات. پاش ماوه‌یه‌کی درێژ توانرا گروپ له نێوانی خه‌ڵکان و دانیشتوانی زۆربه‌ی ھەرەزۆری شاره‌وانییه‌کانی له‌نده‌ندا دروست بکرێت و جۆرێک لە تەبایی و ھاریكاری له نێوانیاندا هه‌بێت، ئامانجیان هاندان و کۆمه‌ککردن بوو به دانیشتوان، تاکو له‌کاتی سه‌پاندنی ئه‌و باجه‌ی که له سه‌ریان دانرا، نه‌یده‌ن، به‌تایبه‌ت له‌و بارەدا که به‌شی کۆکردنه‌وه‌ی باجه‌که له شاره‌وانییه‌کاندا، بیانه‌وێت ڕێگه‌ی یاسایی دژی ئه‌و خه‌ڵکانه بگرنه به‌ر، که ئاماده نین باجه‌که بده‌ن و شاره‌وانیش به‌ره‌و دادگە، ڕاپێچیان ده‌کات.
ئه‌م پرسه بایەخی زۆری پێدرا، به پێی هه‌بوونی که‌مپه‌ینێکی زۆر گه‌وره که له پشتییه‌وه بوو، دواتر له‌و شوێنانه‌ی که باجه‌که سه‌پێنرابوو، وایلێهات ئه‌وه‌نده خه‌ڵکی له دانی ئه‌و باجه یاخی بوو، دادگە پێدا ڕانه‌ده‌گه‌یشت و نه‌شیده‌توانی دادگەییان بکات و شاره‌وانییه‌کانیش نه‌یانده‌توانی باجه‌کان کۆبکه‌نه‌وه، به‌مه‌ش بودجه‌ی شاره‌وانییه‌کان به‌ته‌واوی ده‌هاته خواره‌وه و کارایی خۆی له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌کان داده‌نا.
ئەگه‌رچی خۆپیشاندانی بچووک بچووک و جیاجیا له زۆربه‌ی شوێنه‌کاندا هه‌بوو، به‌ڵام خۆپیشاندانی سه‌ره‌کی، که زیاتر له 250 هه‌زار که‌س و هه‌ندێک ده‌ڵێن ملیۆنێک، له ڕۆژی 31/03/1990 له له‌نده‌ندا ، که به The Poll Tax and The Battle of Trafalgar Square بەناوبانگە، ڕوویدا. ئه‌مه هه‌ر نه‌ک بووه هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می باجه‌که و بەخشینی ئه‌وانه‌ی که به‌ندکرابوون، یا سزای به‌ندییان له‌سه‌ر بوو، به‌ڵکو بووه هۆی هێنانه‌خواره‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی مارگرێت تاچه‌ر و دروستکردنی حکومه‌تێکی نوێ، که جۆن مه‌یجه‌ر له‌و حکومه‌ته‌دا بووه سه‌رۆکشالیار و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه باجییه‌ی کرد و له 01/04/1993 وه سیسته‌مه‌ێکی دیكەیان، له جێی هێنایه‌کایه‌وه.
سزاواربوون
پییەر جوزیف پرۆدۆ‌ن
و. له عه‌ره‌بییه‌وه : سه‌لام عارف
“حوکمڕانی به‌و مانایه دێت، که تۆ چاودێری ئه‌کرێییت، ئهپشکێنرێییت سیخوڕکاری ده‌کرێته سێبه‌رت، به‌پێی یاسا ئاڕاسته‌ت دیاریئه‌کرێت، ئامۆژگارت ئه‌کرێییت ناونووس ئه‌کرێییت دهکرێییته ژماره‌یه‌ك، ته‌لقینت دائه‌ده‌ن دهستبهسهرئهکرێییت، پاش هه‌موو ئه‌وانه به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنت به‌سه‌ر ئهکرێیتتهوه،مه‌زه‌نه‌ت ئه‌که‌ن نرخێکییشت له‌سه‌ر دائه‌نێن، ئه‌وانه هه‌مووی ئه‌و که‌سانه ده‌یانکه‌ن، که نه‌ك هه‌ر مافی ئه‌وه‌یان نییه بیانکه‌ن، به‌ڵکو شایسته‌ی ئه‌وه‌ش نیین، دهکرێییت به‌ژێر باری فه‌رمانه‌کانه‌وه، به ناووبیانوی سودوو په‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه باجه‌کان ده‌سه‌نرێن، به فیڕۆ ده‌درێن، تاڵانی و سته‌مکاری باو ئه‌کرێن، سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش – داگیرکردن- ده‌ستدرێژی -کوشتن – هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن- دزی، ده‌کرێنه ڕه‌فتاری ڕۆژانه، که‌چی له‌گه‌ڵ یه‌که‌م وشه‌ی ناڕه‌زایی و به‌رهه‌ڵستیدا (ئه‌رزوو ئاسمان له‌یه‌ك ئه‌ده‌ن،ئیتر کۆتایی دونیایه،کارێکت پێئه‌که‌ن، نه ڕه‌شه‌با به ده‌واری شڕیکردوه، نه سه‌رماش به هه‌تیوو)** به واته‌یه‌کی دی ڕاوئهنرێییت، دهربهدهرئهکرێییت، ناو و ناموسیشت ئهزڕێنرێت، له‌گه‌ڵ هه‌ڵکه‌وتنی یه‌که‌م ده‌رفه‌تیشدا سه‌ره‌ونگوم ئه‌کرێییت، ئا ئه‌وه‌یه حکومه‌ت و دادپه‌روری و ڕه‌وشت”
*سه‌رچاوه عەرەبییەكەی
سەرچاوە ئینگلیزییەكەی
**ئه‌وه‌ی ناو دوو که‌وانه‌که ،که‌مێك ده‌ستکارییه هیچی له ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که نه‌گۆڕیوه-و-ك
پێشانگەی په‌رتووکی ئه‌نارکستی 2012 ی له‌نده‌ن
تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که بۆچی خه‌ڵکی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا هه‌روه‌ها له هه‌موو جیهاندا توڕه‌ن و دژی فه‌رمانڕه‌واکانیان ڕاده‌وه‌ستنه‌وه، ئاسانه.
زۆر گرانه ئه‌وه ببینرێت، که چۆن کارایانه و كتوپڕانە هه‌ڵمه‌تبردن، ڕوودانی ھەڵچوون (Riots)، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌کان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆمیونیتییه‌کان، هه‌ر هه‌موویان له‌بره‌ودان ، به‌ڵام تۆقاندن و سهرکوتگەرییهکانی ده‌وڵه‌تیش هه‌روه‌ها له زیادبووندان.
ئه‌نارکیزم دژی ده‌سه‌ڵاته و به‌رگریکردنێکی چینایه‌تیانه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت و سەرمایەداری. له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا نموونه‌ی خۆڕێکخستنی خه‌ڵکی به‌یه‌که‌وه ده‌بینرێت، بەبێ ئه‌وه‌ی پێویست به سه‌رکرده یا ناونووسکردنی به شتێکی نوێ، مۆدێلێکی نوێ، بۆ شه‌ڕکردن، به‌گژاچوونه‌وه، دژی ئه‌و هێزانه‌ی که له ماڵه‌کانماندا، له شوێنی کارکردنماندا، له قوتابخانه‌کانماندا، له شه‌قامه‌کانماندا، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌که‌ن. پێویستی به‌رهه‌ڵستیکردن له‌به‌رامبه‌ر وێرانکردنی ئه‌م ئه‌ستێره‌یە (گۆی زەوی)ی که له‌سه‌ری ده‌ژین، سه‌پاندنی برسێتی، ڕاووڕووتکردن و دزینی داھات و سامان، شتێکی بەڵگەنەویست و پێویستە. ڕامیاریی ئه‌نارکیستی ئاوەزپەسەندە و هۆکاری خۆی هه‌یه: چالاکی ڕاسه‌وخۆ شێوازەكەیەتی.
هه‌موو ساڵێك پێشانگەی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی له له‌نده‌ن، لەلایەن گروپه ئه‌نارکسته‌کان و گروپ و تاكە چالاكەكانی دیكەوە له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م وڵاته و ده‌ره‌وه‌ی ئێره، بەشداری تێدادەكرێت و بەسەر دەكرێتەوە. ئیدی ئایا تۆ تائێستا به‌شداریت کردووه یا ده‌ته‌وێت زیاتر بزانیت، ئه‌مه هه‌لێکی چاکه بۆ مشتومڕکردن و ڕه‌تدانه‌وه یا به‌ڕووداوه‌ستانه‌وه‌ی ئایدیاکه‌مان و بۆ داڕیژانی پلانی چالاکی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه. ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه جێگەیهکه بۆ دیدار و یه‌کگرتن، بۆ دروستکردنی سۆڵیدارێتی، بۆ بەدەستھێنانی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌نارکیزم و ڕامیاریی دژە ده‌سه‌ڵات.
له‌و ڕۆژه‌دا مێزێکی زۆر وەك پیشانگە داده‌نرێن، که پەرتووك و بڵاوکراوه‌ی زۆریان له‌سه‌ر نیشاندەدەرێت، فلیم و كۆبوونەوەیەکی زۆر و زۆری تر له‌و بابه‌تانه، به‌ڕیوه‌ده‌چێت. ده‌توانین خۆمان ڕێکخه‌ین و مه‌به‌ستیشمان ڕوودانێتی.
ڕۆژ: شەممە، ٢٧ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٢
كات: كاتژێر (١٠)ی سەرلەبەیانی تا ٧ی ئێوارە
شوێن: Bancroft Building, Queen Mary،
University of London
London E1 4NS
چۆنیەتی گەییشن: Mile End / Stepney Green tube
25, 277, D6 bus
دەسەبەری: ھەموو ئاسانكارییەك دابین و دسەبەركراوە.
چاودێری بۆ مناڵان: چاودێری بۆ منداڵانی تەمەن ٢- ٨ ساڵ ئامادەیە.
مناڵانی تەمەن سەرووتر بە خۆشحاڵیی و خزمەتكردنەوە پێشوازییان لێدەكرێت
ھەروەھا شوێنی تایبەت بۆ مناڵانی بەتەمەنتر ھەیە
بۆ بەدەستھێنانی زانیاریی زیاتر دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیل ئەدرەسەوە mail@anarchistbookfair.org.uk پەیوەندی بگرن یا دەتوانن سەردانی پێگەی ئینتەرنێتی پیشانگەی پەرتووكی ئەناركیستی بكەن.. www.anarchistbookfair.org.uk
ئەفەریكای باشوور: مانگرتنی ٢٦ ھەزار كرێكار و لەكاردەركردنی ١٢ ھەزار كرێكار لەلایەن كۆمپانیای دەرھێنانی پلاتین Anglo Amarican Platinum
ده‌رکردنی هه‌زاران کرێکار و خۆپیشاندان و مانگرتنی هه‌زارانی دیكە له خوارووی ئه‌فریكا ڕواڵه‌تی ڕاستەقینەی حکومه‌تی نیو- لیبراڵ و ڕامیارییەكان ده‌رده‌خات
پاش سه‌رکه‌وتنی کرێاکرهکانی کانه‌کانی کۆمپانیای Lonmin له مانگی ڕابوردوودا به به‌ده‌ستهێنانی له %22 کرێی زیاتر، له کۆتایی ئه‌م مانگی سێپتەمبەردا 26 هه‌ازار کرێکاری یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کانه‌کانی ده‌رهێنانی پلاتین، بۆ ماوه‌ی 3 هه‌فته له مانگرتنی گشتیی‌دا بوون بۆ زیادکردنی کرێی کار و چاککردنی هه‌لومه‌جی جێیكار. پاش ئه‌وه‌ی کۆمپانیای Anglo Amarican Platinum ، که تا ڕۆژی هه‌ینی 05ی ئۆكتۆبەری بۆ دیاریكردبوون، تاکو بگه‌ڕینه‌وه سه‌ر كارەكانیان، بەڵام زۆربه‌ی کرێکاره‌کان دژی گه‌ڕانه‌وه بوون بۆ سەركار، دوێنێ (06ی ئۆكتۆبەر، کۆمپانیاکه یا كورتە پەیامێك یه‌کسه‌رە 12 هه‌زار کرێکاری ده‌رکرد. ئه‌وه‌یه مامه‌ڵه و دادپه‌روه‌رێتی لە سایەی حکومه‌تی لیبراڵ و سه‌روه‌رێتی یاسا له به‌رامبه‌ر ته‌نها مافێکی ڕه‌وادا، كە مانگرتن و داواكردنی زیادكردنی كرێ و باشتركردنی ھەلومەرجی كار.
شایانی باسه، که مانگرتنی كرێكارانی دەرھێنانی پۆڵا 4 لەسەر 5 کۆمپانیا گه‌وره‌كانی کانه‌کانی داخست، مانگرتنی ئه‌م كرێكارانی كانەكان، بووه‌ته هۆی مانگرتنی کرێکاران له شوێنه‌کانی دیكەدا و باری ئابووریی وڵاتیشی خراپتر کردووه و به‌ره‌و پشێوی زیاتر ده‌ڕوات. له‌م کاتەدا كە له به‌یه‌کدادانی کرێکاران و پۆلیسدا کرێکارێك گیانی له‌ده‌ستداوه، زیاتر له 75 هه‌زار کرێکاری کانه‌کان له مانگرتندان. هاوکاتیش کۆمپانیایShell که گه‌وره‌ترین کۆمپانیای نه‌وت و به‌نزین وسوتتهمهنییه له‌وێ رایگەیاند، كە له‌به‌ر مه‌ترسی بارودۆخه‌که به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن به‌نزین و سووته‌مەنی بۆ هیچ شوێنێک بگوێزنه‌وه، به‌مه‌ش کاڵا و پێداویستییه‌کانی ڕاۆژانهی خه‌ڵك له سوپهرپارکێتهکاندا له کەمیدان. له زۆر شوێنی دیكەدا مانگرتن ده‌ستی پێکردووه و به‌رده‌وامه …
ڕێنیشاندەری بابەتەکان
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.