ڕۆژاوا، ئەزمونێکی نوێ، باشترین نموونەیەکە لە بڕواکردنە سەرخۆ لە بەرگری و خۆڕاگریی

ڕۆژاوا، ئەزمونێکی نوێ، باشترین نموونەیەکە لە بڕواکردنە سەرخۆ لە بەرگری و خۆڕاگریی

زاهیر باهیر- سلێمانی

٢٠/٠٥/٢٠١٤

بەشی یازدەهەم و کۆتایی

بەرئەنجام و دوا قسەم :

دەتوانرێت لە ڕوانگەو تێڕوانینی جیاوازەوە هەر لە چەپ و ڕاست و مارکسیستەکان و کۆمۆنیستەکان تا دەگاتە ئازادیخوازەکان، ئەنارکیستەکان، قسەو پێشبینی لەسەر داهاتووی ئەو ئەزموونەی ڕۆژاوا، بکرێت و لێکدانەوەی زۆریشهەڵبگرێت.

لای منێکی ئەنارکست/ئەنارشی مەسەلەکان، ڕووداوەکان هەرگیز ڕەش یان سپی، نابینم، هیچ کاتێکیش حەلێکی ئامادەکراوم لەلا نییە، هەروەها لە دووتوێی کتێبەکانیشەوە نە لە ئێستای ئەو ڕووداوانە و نە لە داهاتووشیاندا، ناڕوانم، قسەو دەقی بڕگەی مردووەکان بەسەر ڕووداوکاندا ناسەپێنم و جێ بە جێی ناکەم، واتە لای من واقیع هزر دروستدەکات نەك پێچەوانەکەی.

من بە مێشکێکی کراوە و بە لەبەرچاوگرتنی ڕودانی دەیەها ئەگەر، داهاتووی ئەو ئەزموونە دەبینم، فۆرمیلەیەکی حازر و چارەسەرێك و نووشتەیەکی نوسراوم پۆ ئەو ڕوداوە، پێنییە ، هەر لەبەر ئەوەش دەیبەستمەوە بە دەیەها هۆکار و ڕوودانی ئەم ئەگەر و ئەو ئەگەرەوە.

دەبێت ئەوەش بڵێم کە دوو شت لای من لە هەموو ڕووداو و ڕاپەڕین و شۆڕشێکدا گرنگن، کە یەکەمیان: شۆڕش هەڵچوون و تێکۆشان و پیلانی سیاسیو سیاسییەکان نییە و بە تەنها هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی (ئابووری) کۆمەڵگە و لە بەینبردنی چینەکان نییە، کە ئەمە بۆچوون و پێناسەکردنی شۆڕشە لای هەم کۆمۆنیستەکان و هەم مارکسییەکانیش، هۆی ئەمەش لای ئەوان، بینینی تەواوی پەیوەندییەکانە بەشێوەیەکی میکانیکیانە. بەڵام بە بۆچوونی من، ئەگەر شۆڕشیش سەربکەوێت و سەروەرێتی چینایەتیش نەمێنێت، هێشتا دەشێت و ئەگەرێ هەیە کە لە کەتواردا سەروەرێتی لەناو خێزاندا لەسەر کار لە خوێندنگاو شوێنەکانی دیکەش هەر بمێنێت. دەشێت هێشتا جیاوازی نێوان پیاو و ژن هەر بمێنێت، دەکرێت کولتووری خۆپەسەندی وچاوچنۆکی و توندوتیژی لەتەك گەلێك دیاردەی دیکەی پاشماوەی سیستەمی سەرمایەداریدا هەر بمێنن.

لای من ئەوەی سەرەوە، واتە بە تەنها گۆڕینی ژێرخانە ئابوورییەکەی کۆمەڵگە، بەتەنها دەستەبەری شۆڕش و مانەوەی ناکات، بۆیە لە لایەنەکانی دیکەشدا دەبێت شۆڕش بکرێت و پێشوەختیش بکرێت.بناغەی ڕودانی شۆڕشە ئابوورییەکە، واتە هەڵوەشاندنەوەی بنەما ئابوورییە چینایەتییەکان، سەرکەوتوو نابێت، ئەگەر سەرکەوتووش بێت بە هۆی ئەوەی کە خەڵکی لە ڕووی مێنتەڵییەوە ئامادەنییە، پاشاگەردانی ڕوودەدات. هەر لەبەر ئەمەش، دەبێت پێشوەخت شۆڕشی کۆمەڵایەتی لە کولتوردا، لە ڕۆشنبیرییدا لە خودی تاکدا لە هەڵسوکەوتی بیرکردنەوەیدا، بکرێت.

من کێشەکان هەر ئاوا بەو میکانیکییە نابینم، کە ئەگەر شۆڕشی ئابووری و ئاڵوگۆڕی سیاسی [ئەوەی پێی دەڵێن شۆڕشی سیاسی] کرا، ئیدی ئاوا یەکاویەك لەسەر هەڵسوکەوتی کۆمەڵگەو تاکەکانی ڕەنگدەداتەوە. لای من بێزاری خەڵك لە سیستەمی سەردەم و قەناعەتبوون بە گۆڕینی، هەبوونی گیانی بەرگری و بەرهەڵستی و بەگژاچونەوە ( مقاوەمە)، گیانی یاخیبوون، زۆر گرنگە. بەکورتی ڕەتکردنەوەی کولتووری سەردەم، جێگرتنەوەی بە کولتووری یاخیبوون و مقاوەمە، نەك هەر بناغەی شۆڕشە، بەڵکو دەستەبەری مانەوەشێتی.

چۆن ئەو خاڵەی سەرەوە بە ئەزموونی ڕۆژاواوە پەیوەستدەکەمەوە؟

ئەو ئەزموونە لە ڕۆژاوا زیاتر لە دوو ساڵە هەیە، دوای ئەمەش نەوەیەکیزۆر گەنج شاهیدحاڵی ئەو ئەزموونەن، لێرەشەوە گیانی مقاوەمەیان بەخۆیانەوە گرتووە، لە ژینگەیەکی ئازاد و سەربەستدا دەژین، کولتووری ژیانی تەبایی و لێبورن وباوەڕبوون بەخۆو ڕۆحیەتی کارکردنی خۆبەخشیانە و هاریکاری لەوێ، لە برەودایە. ڕاستە لەوێ ژیان سەختە، ڕاستە سادەیە و ستاندەری ئەو ژیانە نزمە و خەڵکی لەوێ لە زۆر پێداویستی سەرەکی ژیان بێبەشن، بەڵام ڕوخۆش، بەخەندە، بەختەوەر، سادە و ساکار، نەبوونی جیاوازییەکی چینایەتی گەورە لەوێ هەموو ئەمانە کەموکوڕییەکانی ژیانی لەوێ پڕکردۆتەوە. ئەمەی کە لە سەرەوە باسمکرد ئەم خەڵکەی فێرکردووە، کە لە داهاتوودا مل بۆ دیکتاتۆرییەت، بۆ سەرکوتکردن، بۆ ملکەچێتی، بۆ ژینگەی نائازاد، بۆ ئەوەی کە کەسانێكی دیکە بڕیارەکانی بۆ بدەن، نادات. ئەمانە هەمووی ئاوا دەکات، کە خەڵکی خۆبەدەستەوەدان ڕەتبکاتەوەو دیسانەوە لەسەر پێی خۆی هەڵسێتەوەو مقاوەمەبکاتەوە، دەستبەو کولتوورەوە کە ماوەیەکە تیایدا دەژی، بگرێتەوە.

دووهەم: گریمان [بەو جۆرەی کە کە خەڵکانێك هەیەو پێمان دەڵین] ئۆجەلان و پەکەکە و پەیەدە هەر هەموویان بە دژی تەوژمی ئەم ئەزموونەوە ڕۆیشتن، ئیدی ئەوەکۆتایی بەم ئەزمونە دێنێت، یاحوکمێکی دیکتاتۆریانە جێگای دەگرێتەوە. ئەمەئیحتیمالە و قابیل بە ڕوودانە. بەڵام لەم بارەشدا جارێکی دیکە نە سوریاو نە ڕۆژاواش حکومەتێکی دیکتاتۆری یا بەلشەفی ئاسا بۆ ماوەیەکی درێژ بەخۆیەوە نابینێت، ئەو زەمانە ڕۆیشت، کە شێوە حوکمێکی وەکو صەدام یا حافز ئەسەد، کە لە شاری حەڵەبدا زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس لە ماوەیەکی کەمدا قەسابی بکات، ئەو زەمانە گوزەشتیکرد، لە ڕۆژاوای کوردستاندا خەڵکی زۆر لە سەرجەمی هەر هەموو تەیار و ڕێکخراو و گروپە قەوەمییەکان و دینییەکان و کۆمۆنیستەکان و مارکسییەکانی باشووری کوردستان هۆشمەندترن، ئەوەی ئەم گروپانە لە ٥٠ بۆ ٧٠ ساڵ لە باشووری کوردستاندا نەیانتوانی بیکەن، خەڵکی ڕۆژاوا لە دوو ساڵدا کردیان و بەرەو تەواوکردنی ئەو ئەزمونە دەڕۆن.

ئەوەی ماوەتەوە بیڵێم ئەوەیە، ئەم ئەزموونەی کە لە ڕۆژاوادا هەیە فکرەیەکی تایبەت بە ئۆجەلان نییە و لە مێشکی ئەوەوە نەهاتۆتە دەرەوە، وەکو کۆمەڵیکی زۆر لە خەڵکی پیمان دەڵێن، بەڵکو لێرەدا ئۆجەلان کرێدتی (Credit ) ئەمەی پێدەبڕێت تەنها لەبەر ئەوەی، کە ئەو لە بەندیخانەدا خۆی پێ ئاشناکردووە و پاش خوێندنەوەیەکی دوورودرێژو تێفکرینێکی زۆر و تاووتوێکردنێکی بێ ئەندازەی سەرجەمی ئەزمونەکانی دیکەی جیهان، گەیشت بەو قەناعەتەی کە دەوڵەت لە هەر پێست و ناوەرۆکێکدا بێت هەر دەوڵەتە و دەوڵەتیش بەدروستکردنی دەوڵەتی دیکە لە جێگای، لەناو ناچێت.

ئۆجەلان لە کونی ژوورەوە، لە بەندیخانەدا، لە ژووری ئینفرادیدا بەو ئاکام و ئەنجامە گەیشت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان وناوچەکە نەك هەر سەرکردەکانلە دەرەوەن و بەندیی نین،تەنانەت ڕۆشنبیرەکانیش سەرەرای هەموو ئیدیعا و وێناکردنێك کە لەسەر خۆیان هەیانە، نەیانتوانیوە و بەو سەرنجامە نەگەیشتون، جونکە نایانەوێت وەها بەرخودانێك لێرە و ناوچەکە سەرهەڵبدات، چونکە لە بەرژەوەندی مشەخۆریانە و سەروەریخوانەیان نییە، لەبەرئەوەیە کە بە هەموو شیوەیەک دژایەتی دەکەن و دەیانەوێت بەر بە پەڕینەوەی ئەو ئەزمونە بۆ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکە بگرن.

ئەمە بەرەنجامێکە کە من لە گەشتەکەم بۆ ڕۆژاوا و گفتوگۆکردنی ڕاستەوخۆم لەگەڵ خەڵکی ئەوێ و لێکدانەوەی و بەراوردکردنی بە ئەزموونەکانی پێشووتری شۆڕشی گەلان، پێیگەییشتووم. دەکرێت دیتنی هەر شتێك بەگوێرەی بەرژەوەندی و لە گۆشەنیگای جیاوازەوە، جیاوازبێت و هەموومان لەیەک کاتدا نەتوانین وەك خۆی بیبینین، بەڵام ئەمە ڕەتکەرەوەی ئەوە نییە، کە بۆچوونە جیاوازەکان و میتۆدە جیاوازەکانی لێکدانەوە و بەرەنجامە جیاوازەکان لەسەر مێزی گفتوگۆی کراوەی ئامانجدارانە و ڕاستخوازانە لە تۆڕ و سایت و ڕۆژنامە و رادیۆ و تەلەفزیۆنەکاندا کۆببنەوە و هەوڵی لەیەک تێگەییشتن و پەردەلادان لەسەر لایەنە پۆزەتیڤ و نیگەتیڤەکانی ئەم ئەزموونە بدەن و ڕێگرەکان وەلابنرێن و سەرکەوتنەکان پەرەپێبدرێن. من وەك بینەرێکی ئەو ئەزموونە و وەك نووسەری ئەم ڕاپۆرتە زنجیرەییە، ئامادەی هەموو گفتوگۆیەکی کراوەم و هەوڵیشی بۆدەدەم.

ڕۆژاوا، ئەزمونێکی نوێ، باشترین نموونەیەکە لە بڕواکردنە سەرخۆ لە بەرگری و خۆڕاگریی

ڕۆژاوا، ئەزمونێکی نوێ، باشترین نموونەیەکە لە بڕواکردنە سەرخۆ لە بەرگری و خۆڕاگریی

 

زاهیر باهیر- سلێمانی

٢٠/٠٥/٢٠١٤

بەشی دەیەم:

مەترسییەکان و پێشبینییەکان

 

  • گەمارۆی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی وڕۆشنبیری وفەرهەنگیی:

کە لە ێستادا کاریگەرییەکەی بە باشی دەبینرێت و گەر لە داهاتوودا بەردەوام بێت گومانی تیادانییە کە فشارێکی یەکجار گەورە دەبێت لەسەر کۆمەڵگەی ڕۆژاوا. پێویستم بە درێژکردنەوەی ئەم مەترسییە نییە چونکە لە بەشەکانی پێشتردا پەنجەم بۆ کارایی ئەو گەمارۆیانەی سەرەوە ڕاکێشاوە و هەروەها تیشکیشم خستۆتە سەر پێداویستییەکانی ئەو کۆمەڵگەیە، کە لە هەنووکەدا چین و چۆنیش دەتوانرێت یارمەتییان بدرێت و کۆمەکیان پێبکرێت.

  • لاوازبوونی بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیمۆکراسی، تەڤدەم:

لاوازبوونی ئەو بزوتنەوەیە مەترسییەکی گەورەیە کە کارایی خۆی لەسەر کۆمەڵگەی ئێستاو ئایندەی ڕۆژاوا، دادەنێت. لاوازبوونی تەڤدەم ، یانی لاوازبوونی ” ماڵی گەڵ” پووکانەوەی لیژان و گروپ و کۆمیتییەکان و کۆمونەکان، دەبێتە هۆی تێشکانی هەموو ئەوانەی کە مایەی دڵخۆشی و هەبوونی ئەو تایبەتمەندییە کە من دەڵێم ئەوەی کە لەوێ ڕویداوە ئەزمونێکی نوێیە.

پێشتر سەرنجی خوێنەرم بۆ ئەو خاڵە گرنگە ڕاکێشا کە ئەزمونەکەی ڕۆژاوا لەگەڵ بەهاری عەرەبی و تەجروبەی کوردستانی باشووردا، جودایە،کە ئەویش باوەڕبوونە بە گۆڕینی کۆمەڵگە لە بن و خوارەوەی خودی کۆمەڵگە خۆیەوە، باوەڕبوونە بە شٶڕشی کۆمەڵایەتی نەك سیاسی رووت، کە لێرەشدا دانی هەموو بڕیارەکانە لە لایەن ئەوانەوە، واتە لە لایەن ماڵی گەل و لیژان و کۆمیتە و کۆمونەکانەوە، نەك لە لایەن ئەو ئیدارە خۆجێیەوە، کە هەیە، کە دوای هەڵبژاردنی ئەمجارە ڕەنگە ببێتە نیمچە دەوڵەتێك.

بە کورتیەکەی پەیوەندی نێوانی ئیدارەی خۆجێی و ماڵی گەل بە سەرجەمی لیژانەکانی گوند و گەڕەك و شەقام و شار و شارۆچکە ، لای من، پەیوەندییەکی تەردی و عەکسیی، لەگەڵ ئیدارە خۆجێیەکەدا، هەیە، چونکە تا بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیمۆکراسی بەهێزتر بێت ، ڕۆڵی ئیدارە خۆجێیەکە یا ئیدارەی داهاتوو ، لاوازتر دەبێت، پێچەوانەکەشی لای من هەر ڕاستە.

لە کاتێکدا ئەم خاڵەم لەتەك هەڤاڵانی ‘ماڵی گەل’ دا باسکرد ئەوان بە پێچەوانەوە ئەم کێشەیەیان دەبینی، واتە لای ئەوان، هەردووکیان پەیوەندییەکی زیندوی گرێدراویان بە ڕۆڵی یەکدییەوە هەیە، ئەوان تەنها ڕۆڵی ئیدارە خۆجێیەکە وەکو لیژنەیەکی جێبەجێکەر، یا بەجێهێنەری بڕیارەکانی دەسەڵاتەکانی گەل لە خوارەوە، دەبینن، لەگەڵ سەرپەرشتیکردنی هەندێك کاردا لە ڕێکخستنی کۆمەڵگەدا. خۆ ئەگەر ئەم کێشەیە وەکو ئەوەی کە ئەوان بۆی دەچن ئاوا بشکێتەوە، بێ گومان پێشبینییەکەیان ڕاستە و لە جێی خۆیدادەبێت.

من لێرەدا ناتوانم وەکو ئایدۆلۆجیستەکان بیربکەمەوە و هەموو ‘ئەگەر و ئەرێینییەکان’ بدەمە لاوەو لەسەر لاقی یەك ئیحتیمال ڕاوەستم ، چونکە دەزانم زۆر هۆکاری دیکە لە داهاتوودا هەم بە ئیجابی و هەم بە سلبی ڕۆڵی خۆیانیان، لەسەر ئەم ئەزمونەدەبێت.   بەڵام ئەوە دەزانم کە لاوازبوونی ئەو بزوتنەوەیە یانی گەشەو زیادبوونی بیرۆکراتییەت و دووبارەبوونەوەی هەمان ئەزمونی فاشیلی هەرێم.

 

  • پەیەدە و پێکهاتەی ڕێكخستنی پەیەدە:

 

هەرچەندێك دڵمان بەو ئەزمونە خۆشبێت و پێشبینی ئەو داهاتوەی لێبکەین کە چاوەڕوانین، نابێت ئەو ڕاستییەش لەیاد بکەین کە لە پشتی ئەم ئەزمونەوە چەند مێشکێکی کارای وەکو ئۆجەلان و هەندێکی دیکە لە سەرانی پەکەکە و پەیەدەی لە پشتیەوەیە. هاوکاتیش ئەو ڕاستییەش دەزانین کە پەکەکە و پەیەدە، هەردوکیان دوو پارتی سیاسی هیراشی/قووچکەیین. دوو حیزبن کە تەواوی بنەماو پێکهاتەکانی هەموو پارتە هاوچەرخەکانی ئەم سەردەمەیان، بەخۆوە گرتووە: هەر لە ڕێزبەندی حیزبیانە ، هەبوونی سەرکردە و بنکردە، دەرکردنی کۆماندەکان لە لایەن سەران و ڕێبەرانیانەوە بۆ خەڵکانی بنکە و خوارەوەیان، نەگەڕانەوە بۆ ڕای سەرجەمی ئەندامان و هەوادارانی پارتەکەیان لە کاتی دەرکردنی زۆربەی بڕیارەکانیاندا، هەبوونی سڕ و نهێنی و زەبت و ڕەبتی حیزبییانە و دیسانەوە هەبوونی جۆرێك لە پەیوەندی ژێربەژێری لەگەڵ لایەنەکانی دەرەوەی خۆیان، لە دەسەڵات و دەرەوەی دەسەڵاتدا وهەندێکی دیکەش.

لەوانەی سەرەوەش زیاتر هەژموونی ئەم دوو حیزبە و دەوری کاریگەرییان هەم وەکو هزر و هەم وەکو ڕۆڵی سەربازیش لەسەر هەموو بەشەکانی لەشکری بەرگری گەل، هەیە . ئەم هەژموون و کۆمەك و هاوکارییەی کە ئەو دوو حیزبە بە ڕاپەڕیوانی خەڵکی ڕۆژاوا و بڕبڕە پشتەکەی کە بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیمۆکراسییە، تەڤدەم- دەیکەن، لە ئێستاش و داهاتووشدا ئەو دوو حیزبە بە گوێرەی وەرگرتنی هەڵوێستی تایبەتییان لەو بزوتنەوەیە، ڕۆڵی خۆیان هەم بە چاك و هەم بە خراپ، دەگێڕن.

ئەو خوێندنەوەی سەرەوەش پرسیارێکی گرنگ دێنێتە پێشەوە کە من وەڵامەکەییم پێنییە، بەڵام دڵنیام هەڤاڵانی بزوتنەوەی تەڤدەم و ئەو مێشکانەی کە لە پشت ئەو ئەزمونەوەن، وەڵامیان بۆ ئەم پرسیارە هەیە.

پرسیارەکەش ئەمەیە: کاتێك کە بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیمۆکراسی باوەڕێ بە شۆڕشی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی و کولتوری هەیەو مەیدانی ئەو شۆڕشەش لەسەنگەرەکانی خوارەوەیەو هەر لەوێشەوە دەستپێدەکات ودژ بە دەسەڵات و دەوڵەت و سەروەرێتییەو لەو گۆڕەپانەشدا دەجەنگێت و هاوکاتیش پێکهاتەیەکی حیزبیانەی لە خۆیدا هەڵنەگرتووە،چۆن لەگەڵ دوو حیزبی بەو چەشنەی کە لەسەرەوە پێناسەم کردن ، خۆی دەگونجێنێت و پێکدێنەوەو ناکۆکی نێوانیان دروستنابێت و میکانیزمی کارکردنی هاوبەش و بەیەکەوە هەڵکردن، دەدۆزنەوە و چۆن ناسینی تەواوی سەربەخۆیی یەکدی ڕەچاودەکەن؟ گەر بە ڕونتر پرسیارەکەم بکەم دەڵێم لەو حاڵەتەدا، لەو بارودۆخەدا، ئایە ئەو دوو حیزبە دەگۆڕێن و دەبنە پاشکۆی ئەو بزوتنەوەیە، یاخود بزوتنەوەکە شێوەی ئەوان وەردەگرێت و دەبێتە پاشکۆی دوو حیزبەکە، کامیان لە کامیاندا دەتوێنەوە؟ وەڵامی ئەم پرسیارە و شەنوکەوکردنی بۆ خوێنەر بەجێدەهێڵم ، بەڵام دڵنیام، گەر ژیان ڕێگا بە مانەوەی ئەو بزوتنەوەیە بدات، ئەوە ئایندە بە کردەوە، وەڵامی ئەم پرسیارەمان پێدەداتەوە.

  • یاسای حیزبەکان:

یەکێك لەو کارانەی کە ئیدارەی خۆجێی کردویەتی دەرکردنی یاسای حیزبەکانە ، گەرچی ئەمە هێشتا بە پرۆسەی دەنگداندا نەڕۆیشتوە، بەڵام شێوەیەکی فەرمی وەرگرتووە و کاری پێدەکرێت ، هەر لەبەر ئەمەش بووەتە جێگای سکاڵا و دەربڕینی ناڕەزایی لە لایەن جیزبە کوردییەکانی دەرەوەی ئەو ئیدارە خۆجێییەوە.

من تەواوی ئەو یاسایەم بە دیقەتەوە خوێندەوە و لەگەڵ خۆشمدا دوو کۆپیشم هێناوەتەوە.

من یاسای حیزبەکانی حکومەتی هەرێمم نەخوێندۆتەوە، بەم هۆیەشەوە ناتوانم بەراوردیان بکەم ، بەڵام ئەوەندە دەزانم کە ئەو یاسایەی حیزبایەتیکردن و حیزبدروستکردن، کە ئیدارە خۆجێیەکە دەریکردووە، بە هیچ شیوەیەک لەگەڵ ئەو ئازادییەی کە لە ئێستادا لەوێ هەیەو لەگەڵ بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دمۆکراسی و ڕێڕەو و ئامانجەکانیدا نایەتەوە، لە ڕاستیدا من بە خوێندنەوەی تووشێ شۆك بووم، کە چۆن هێشتا نیمچە دەوڵەتێکیش نین بەڵام یاسایەکی ئاوای ڕووتکراوە لە هەموو ئازادی و سەربەستییەك دەردەکەن.؟!!!!!

دیارە دەرکردنی یاسایەکی ئاوا جۆرێکی دیکە لە مەترسی لەسەر خودی ئەو ئەزمونە دروستدەکات. سەپاندنی چەشنێك لە دیکتاتۆرییەت دروستدەکات، ئازادییەکان و سەربەستییەکان زەوت، دەکات، ترس و توندووتیژی، مەیسەر دەکات، بیرۆکراسییەت و پرۆسەی بیرۆکراسییەت، بەهێزدەکات، ناتەبایی و ئاژاوەو کوشتنوبڕین،خەلقدەکات، چاودێریکردنی خەڵک و ژینگەیەکی ترسناکانە، دروستدەکات…..ئالێرەشەوەیە کە مەترسییەکی گەورە لەسەر خودی ئیدارەکە خۆشی و بزوتنەوەی تەڤدەمیش چاوەڕوانیی دەکات.

  • کۆمونەکان و دەسەڵاتیان:

 

لە بەشی چوارەمدا باسم لە کۆمونەکان و کاروباری کۆمونەکان کرد. ئەوەی کە لێرەدا دەمەوێت سەبارەت بە کۆمونەکان باسی بکەم ئەوەیە کە دەبێت دەسەڵاتی کۆمونەکان و ئامانجی کۆمونەکان لە سنووری بڕیاردان و کۆبوونەوە و کاروبار و حەلکردنی کێشەکانی ناو گوندەکان و شەقامەکان و گەڕەکەکان و شارۆچکەو شارەکان، دەرچێت و بە گوێرەی مانای خودی وشەکەی خۆی ، دەستبەکار بێت و ئامانجەکانی بەدیبهێنێت. واتە دەىێت لەو سنوورە تەسکە دەرچێت و ببێتە ئۆرگانێکی زیندووی کارا لە کارە هەرەوەزییەکانی بەرهەمهێنان و دەسەڵاتی دابەشکردنی بەرهەمەکانیان و پێداویستییەکانی دیکەش. گەرچی کارگەو کارخانە لە کانتۆنی جەزیرەدا نییە بەڵام وەك پێشتر باسمکرد لە سەدا ٧٠ ی دانەوێڵەی سوریا لەوی بەرهەمدەهێنرێت، هەروەها جێگای دەرهێنانی نەوت و غاز و کبریتە، کە کۆمونەکان ئا لەم دووبوارە گەورە و بایاخدارەی کە بناغەی ژیان و وزە و بزوێنەری تا ڕادەیەك بەشێکی زۆری کارگە و کارخانەکانی سوریان، ئەمە جگە لەوەی وەکو وزەیەکیشن بۆ جوڵەی ئامرازەکانی هاتووچۆ، دەتوانن ڕۆڵێکی یەکجار گەورە ببینن. دیارە دەستتێوەردان و بەڕێوەبردنی گەلێک لە ئۆرگانەکانی دیکەی ژیانی ناو کۆمەڵگە لە لایەن کۆمونەکانەوە، بێ لەوانەی کە لە سەرەوە باسمکردن، گرنگە و کۆمونەکان دەتوانن کاری تیادا بکەن و شوێندەستیان دیاربێت.

بەکردنی ئەم کارانە لە لایەن کۆمونەکانەوە هەم سەرجەمی بەرهەمەکان و بەرهەمهێنەر دەکەوێتە دستی کۆمەڵگەکە و هەم هەنگاوێکی گەورەش دەبێت لە بیناکردنی یەکسانی و ڕیشەکێشکردنی زوڵم و برسێتی و هاوکاتیش ژینگەیەکی ئاوا بەهێز ئافریندەدەکات، کە پایەکانی ئەو کۆمەڵگەیە وا بە ئاسانی هەرەس نەهێنن، ئەمەش وادەکات کە ببێتە کولتوری میللەتێك، کۆمەڵگەیەك ، کە دەکرێت لێوەی فێربین.

درێژەی هەیە

هێرشی سۆشیال-دێمۆکراتەکان بۆ سەر ئازادیخوازان

هێرشی سۆشیال- دێمۆکراتەکان بۆ سەر ئازادیخوازان

 

دانییل گرین
و. له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: سه‌لام عارف

 

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکی زۆر بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران، به‌ چه‌شنێك دووکه‌رت بوو، کە به‌ هیچ شێوەیێك نه‌کرا پێکه‌وه‌ بگونجێن و له‌ته‌ك یه‌کدیدا هه‌ڵبکه‌ن، ئازادیخوازی به‌هیوای پێخه‌مبه‌رێکی قوتارکەر** شوێن تۆقاندن ده‌که‌وێت، بزووتنه‌وه‌ ڕامیارییه‌که‌ش به‌بێ هیچ ساخته‌چێتییه‌ك، نوقمی ” گه‌مژه‌یی په‌رله‌مانبازی” *** ده‌بێت، ئه‌و به‌شه‌ سه‌ر به‌ مارکسیزم بوو، ئازادیخوازی سه‌ندیکالیست (پێر مونات) پاش ماوه‌یه‌ك ده‌ڵێت ” له‌ فه‌ره‌نسا، ساڵ دوای ساڵ ئاوەزی شۆڕشخوازیی ده‌مرێت، شۆڕشچێتییه‌که‌ی (Guesde)**** ‌هه‌ر به‌ده‌مه ‌و چه‌نه‌بازییه‌، هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مانبازییه‌، شۆڕشچێتیه‌که‌ی (Jaurés جۆرێس) لەوە باشتر نییه‌، ئه‌ویش به‌ئاشکرا وه‌زاره‌تی و حکومه‌تییه‌، له‌ فه‌ره‌نسا پارتی کرێکاریی له‌دایکبووی کۆنگره‌ی (هاڤر Havre) ده‌ستیدایه‌ کاری هه‌ڵبژاردن و جیابوونەوەی نێوان ئازادیخوازن و سۆسیالیسته‌کان جێبه‌جێ بوو.

پاش ماوەیەکی زۆر لە بزربوونی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی، ساڵێ ١٨٨٩سۆسیال دیموکراته‌کانی لە زۆر وڵاته‌وە، له‌ فه‌ره‌نسا بڕیاری ئه‌وه‌یاندا کۆنگره‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بهێننه‌وه‌ یاد و گیان بکه‌نه‌وه‌ به‌ به‌ریاندا، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌خۆشکردن بۆ قوتکردنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دووه‌م، ئه‌وان له‌و کاره‌دا سه‌رکه‌وتن، ئه‌و ده‌مه‌ هه‌ندێك له‌ ئازادیخوازه‌کان به‌ پێویستیانزانی به‌شداری تێدابکه‌ن، به‌ڵام ئاماده‌بوونیان هه‌ندێك ڕووداوی لێکه‌وته‌وه‌، سۆسیال دیموکراته‌کان به‌ ژماره‌ زۆربوون، به‌تۆپزی هه‌موو به‌رهه‌ڵستارییه‌کیان ده‌خنکاند، له‌ کۆنگره‌ی (برۆکسل) له‌ هه‌راوهوریاییه‌کی زۆردا، هه‌ندێك له‌ ئازادیخوازه‌کانیان کرده‌ ده‌ره‌وه‌، به‌دوای ئه‌وه‌دا هه‌ندێك له‌ نوێنه‌رانی ئینگلترا، هۆڵندا، ئیتالیا، له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، که‌ ڕیفۆرمخوازبوون ناڕه‌زایی خۆیان ده‌بڕی کۆبونه‌وه‌که‌یان جێهێشت، له‌ کۆنگره‌ی داهاتوودا ساڵی١٨٩٣ که‌ له‌ زوریخ (سویسرا) به‌ڕێوه‌چوو، سۆسیال دیموکراته‌کان بڕیاریاندا، جگه‌ له‌ سه‌ندیکاکان، ته‌نها ئه‌و پارت و کۆمه‌ڵانه‌ وه‌رده‌گرن، که‌ بڕوایان به‌ پێویستی (کاری ڕامیاریی) هه‌یه‌، واته‌ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازیدا له‌ ڕێگه‌ی کارتی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌.

له‌ کۆنگره‌ی لەندن ساڵی١٨٩٦ هه‌ندێك له‌ ئازادیخوازه‌کانی فه‌ره‌نسا و ئیتالیا گۆێڕایه‌ڵی ئه‌و بڕیاره‌ نه‌بوون و ڕه‌تیانکردەوه ‌و وه‌ك نوێنه‌رانی سه‌ندیکاکان به‌شداریانکرد، ئه‌وه‌ فێڵێك نه‌بوو وێنه‌ی فێڵه‌کانی جه‌نگ، به‌ڵکو زاده‌ی ئه‌وه‌بوو، که‌ ئازادیخوازه‌کان بڕیاریان دابوو ڕێگه‌یه‌کی واقعی بگرنه‌به‌ر و چوونه‌ڕیزی بزوتنه‌وه‌ی سه‌ندیکاییه‌وه‌، به‌ڵام جارێك، یه‌کێکیان به‌ناوی (پۆل دسال) ویستی بچێته‌ سه‌ر سه‌کۆی گوتاردانەکە‌، له‌ پێپلیکانه‌کان خرایه‌ خواره‌وه‌ و برینداربوو (جان جورێس) ئازادیخوازه‌کانی به‌ شێت ده‌زانی، گوایه‌ گه‌ره‌کیانه‌ سه‌ندیکاکان بگۆڕن و بیانکه‌نه‌ کۆڕ و کۆمه‌ڵی شۆڕشگێڕیی ئازادیخواز ڕێکخستنه‌کانیان بۆگه‌ن بکه‌ن، ئێستا‌ش هاتوون بۆ تێکدانی ڕێکخستنی کۆنگره‌ ‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی “بۆرجوازی کۆنەخواز”

دوو سه‌ره‌ گه‌وره‌ هه‌ڵبژاردنخوازه‌که‌ (کارل لیبخت) و (ئۆگست بیبیل) هه‌روه‌ك چۆن له‌ نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌مدا دوو دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئازادیخوازیی بوون، له‌ نێونه‌ته‌وه‌یی دووه‌میشدا، هه‌روه‌ها بوون و ڕکوکینه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ ئازادیخوازان نه‌ده‌شاه‌ده‌وه‌، ئه‌و دوو کەسه‌ به‌یارمه‌تی کچه‌که‌ی (کارل مارکس) واته‌ به‌یارمه‌تی خاتوو (ئیفلینگ) ئازادیخوازه‌کانیان به‌شێت ناودەبرد، خۆیان ڕابه‌ری کۆبونه‌وه‌که‌یان کرد و هانی ئه‌وه‌یاندا، که‌ ئه‌وانه‌ی (دژه‌ په‌رله‌مانبازی)ین،‌ دووربخرێنه‌وه‌.

دواتر (لینین) له‌ په‌ڕتوکه‌که‌یدا “الدولة و الثورة”دا ماف ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئازادیخوازه‌کان، دژی سۆسیال دیموکراته‌کان ده‌وه‌ستێته‌وه ‌و لۆمه‌یانده‌کات، چونکه‌ ڕێگه‌یانداوه‌ به‌ ئازادیخوازه‌کان ڕه‌خنه‌کاری له‌ په‌رله‌مانخوازی چەپاوڵبکه‌ن، دوا به‌دوای ئه‌وه‌ سه‌یرنه‌بوو، که‌ پرۆلیتاریای وڵاته‌ په‌رله‌مانییه‌کان سۆزیان به‌رامبه‌ر ئازادیخوازه‌کان هوروژا، ئه‌و جۆره‌ سۆسیالیستانه‌ ده‌رکه‌وتن، که‌ هه‌رچی هه‌وڵێك بۆ تێکشاکاندی ده‌وڵه‌ت هه‌یه ‌به‌ کاری ئازادیخوازه‌کانی بزانن، ئازادیخوازه‌کانیش ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌ت ڕاستی سروشتی هه‌لپه‌رستانه‌ی هزری پارتە‌ سۆسیالیسته‌کانیان ده‌خسته‌ڕوو.

لای (لینین) وابووه‌، که‌ (مارکس) له‌ته‌ك (پرۆدۆن)دا ‌هاوڕایه‌، هه‌ردووکیان لایه‌نگری ئه‌وه‌بوون، که‌ ده‌بێت ده‌وڵه‌ت بڕوخێنرێت ******
“هه‌لپه‌رسته‌کان گه‌ره‌کیان نییه‌ ئه‌و له‌یەکچوونه‌ی نێوان مارکسیزم و ئازادیخوازی (پردۆن) و (باکۆنین) ببینن” سۆسیال دیموکراته‌کان به‌ جۆرێکی “نامارکسیستی” ده‌ستیانکرد به‌ گفتوگۆ له‌ته‌ك ئازادیخوازه‌کاندا، ڕه‌خنه‌گرتنه‌که‌شیان له‌ ئازادیخوازیی له‌و جۆره‌ سوک و هیچوپووچه‌دا خه‌ستبوه‌وه‌ “ئێمه‌ ده‌وڵه‌ت په‌سه‌ند ده‌که‌یین، ئازادیخوازه‌کان ڕەتیدەکەنەوە‌” باری ئازادیخوازه‌کان ڕێگه‌یدان به‌رپه‌رچی ئه‌و سۆسیال دیموکراتانه‌ بده‌نه‌وه ‌و به‌وه تاوانباریانبکه‌ن‌، که‌ ده‌ستبه‌رداری په‌روه‌رده‌کردنی شۆڕشگێڕانه‌ی کرێکاران بوون، سۆسیال دیموکراتی ڕوسی (پلیخانۆڤ) بڵاوکراوه‌یه‌کی داڕشت، کە تێیدا هێرش ده‌کاته ‌سه‌ر ئازادیخوازیی، (لینین) به‌رامبه‌ر ئه‌و بڵاوکراوه‌یه ناڕه‌زایی خۆی ده‌رده‌بڕێت ‌و ده‌ڵێت “بڵاوکراوه‌یه‌کی نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌ لەمەڕ به‌ ئازادیخوازه‌کان، پڕە لە درۆ و پووچگەرایی، پڕه‌ له‌ بیروباوه‌ڕی قه‌به‌کراو و ده‌یه‌وێت بڵێت ئازادیخوازێك و دزێك وه‌ك یه‌ك وان”.

****************
په‌ڕاوێز
*سەرچاوە په‌رتووکی ( التحرریة من العقیدة الی الممارسة- دانییل غیرین)
** l’attent du millennium پێخه‌مبه‌ری قوتارکەر، نووسه‌ر ئه‌وه‌ی به‌کارهێناوه‌ بۆ گاڵته‌کردن به‌و ئازادیخوازانەی، که‌ له‌ ئاینداره‌ که‌سنه‌زانه‌کان ده‌چن، له‌وانه‌ی که چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێخه‌مبه‌ر ده‌که‌ن، تا سه‌رله‌نوێ حوکمڕانی بکات -و-ع

*** le crétinisme parllementaire گه‌مژه‌یی په‌رله‌مانبازی به‌و واتایه‌ دێت، که‌ بڕوابوونه‌ به‌وه‌، که‌ له‌ ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌ە، ‌ده‌کرێت گۆڕانی شۆڕشخواز بکرێت -و-ع

**** جول غیسد؛ پیاوێکی ڕامیاری فه‌ره‌نسی بوو، یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی مارکسی به‌ناویl’Egalité ده‌رکرد، ئه‌وه‌ی ڕه‌تدکرده‌وه‌ کە به‌شداری حکومه‌ته‌ بۆرجوازییه‌کان بکات، پاش ئه‌وه‌ی بوو به‌ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت، سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م، هه‌ڵوێستێکی نه‌ته‌وه‌خوازی وه‌رگرت-م-ع

***** جان جورێس Jean Jurès 1859- 1914 پیاوێکی ڕامیار، فه‌یله‌سوف، مێژووناسی فه‌ره‌نسی بوو، له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، که‌ بڕوای به‌ ماته‌ریالیزمی ئابووری مارکسیزم و تیۆری ململانێی چینایه‌تی و کۆمۆنیزم هەبوو، به‌ڵام وه‌ك سۆسیالیستێکی لیبریال- دیموکرات مایه‌وه‌ -و-ع

****** لایه‌نگرانی سوودوەرگرتن لە هه‌ڵبژاردنه‌کان و به‌کارهێنانیان وه‌ك ئامرازێك بۆ گۆڕانکاری -و-ع

******* ڕاسته‌، که‌ ئه‌و دووانه (مارکس) و (پرۆدۆن)‌ له‌سه‌ر ڕوخاندنی ده‌وڵه‌ت هاوڕابوون، به‌ڵام نێوه‌ڕۆکی پرسە‌که‌ ئه‌وه‌ نییه، که‌ ئه‌وان له‌سه‌ری هاوڕابوون‌، به‌ڵکو نێوه‌ڕۆکی پرسه‌که‌ هێشتنه‌وه ‌و نه‌هێشتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ پاش شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، من له‌ بابه‌تی “گفتوگۆی نێوان ئه‌نارکیسته‌کان و مارکسیسه‌کانی کوردوستان” ڕۆشناییم خستووەتە سەر نێوه‌ڕۆکی دژایه‌تییه‌که‌‌، که‌ به‌لای ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه‌ پاش شۆڕش ده‌بێت ده‌موده‌ست ده‌وڵه‌ت له‌نێوبرێت (الإلغاء)، به‌ڵام به‌لای مارکسیسته‌کانه‌وه‌، ده‌بێت پاش شۆڕش ده‌ست بەسەر‌ ده‌وڵه‌تدا بگیردرێت‌، هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ قۆناغی گواستنه‌وه‌، تا ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ خۆی هێدی هێدی دەپووکێتەوە، ئا ئه‌وه‌یه‌ نێوه‌ڕۆکی جیاوازی نێوان سۆسیالیزمی ئازادیخواز (ئه‌نارکی) و سۆسیالیزمی ده‌سه‌ڵاتخواز (مارکسیزم). به‌گوێرەی زانیاری من له‌ هیچ زمانێکدا (هەڵوەشاندنەوە) و (پووکانەوە) هه‌مان واتا نابه‌خشن، تکایه‌ بۆ زیاتر زانیاری په‌ڕتوکه‌که‌ی (لینین) واته ‌(الدولة و الثورة) به‌سه‌ربکه‌ره‌وه ‌-و-ك

چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی

هه‌ژێن's avatarخه‌می نان و خه‌ونی ئازادی * http://hejeen.wordpress.com

چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی

سەرنجدانێكی ڕەخنەییی لە پەرتووكی ” نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی
مەریوان وریا، ئاراس فەتاح، بەختیار عەلی، ڕێبین ھەردی

بۆ خوێندنەوە لەسەر هێڵ و کۆمپیوتەر و مۆبایل

Click to access Cawposhinek%20le%20Esta%20u%20Trajidiayek%20bo%20sbei%20Online%20Version.pdf

http://issuu.com/home/docs/cawposhinek_le_esta_u_trajidiayek_b_7ca4dba7d6deef/edit/embed

بۆ چاپکردنی لەسەر کاخەز

Click to access Cawposhinek%20le%20Esta%20u%20Trajidiayek%20bo%20sbei%20Print%20Version.pdf

http://issuu.com/home/docs/cawposhinek_le_esta_u_trajidiayek_b_19f6b230d55972/edit/embed

View original post

ڕۆژاوا، ئەزمونێکی نوێ، باشترین نموونەیەکە لە بڕواکردنە سەرخۆ لە بەرگری و خۆڕاگریی

ڕۆژاوا، ئەزمونێکی نوێ، باشترین نموونەیەکە لە بڕواکردنە سەرخۆ لە بەرگری و خۆڕاگریی

زاهیر باهیر- سلێمانی

٢٠/٠٥/٢٠١٤

 بەشی نۆیەم:

مەترسییەکان و پێشبینییەکان:

 

دەیەم: بارودۆخی ناوخۆو هۆکارەکانی:

لە بەشی هەشتەمدا سەبارەت بە مەترسی و پێشبینییەکان کە لەسەر ڕێی ئەم ئەزمونەی ڕۆژاوادایە، باسم لە هۆکارە دەرکییەکان کرد، کە لای من هۆکارێکن گەر ڕووبدەن نە مایەی داخێکی زۆر دەبێت و نە دەبێتە جێگەی نائومێدیش، چونکە لە دەرەوەی ویست و کۆنترۆڵی نەك هەر کوردانی ڕۆژاوایە ،بەڵکو هەر هەمووماندایە.

ئەوەی کە مایەی داخە هۆی تێشکانی ئەم ئەزمونە، ئیدی هەتا بە ئاراستەبردنیدا بێت بە لایەکی دیکەدا، یاخود گەڕانەوەی بێت، کە هۆکارە ناوخۆییەکانی بن، چونکە بڕێکی زۆری ڕوودانی ئەو هۆکارانە دەتوانرێت خۆی لێ بپارێزرێت و کۆنترۆڵبکرێت، لەوانەش:

  • ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ:

مەبەستم لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ تەنها شەڕی نێوانی پەیەدە و هێزەسەربازییەکانی ڕۆژاوا، لەشکری بەرگری گەل ( یەپەگە، یەپەژە و ئاسایش) لەتەك موعارەزەی ناوخۆی ڕۆژاوای کوردستاندا ،نییە، کە لە ئێستادا ئەوان خاوەنی هێزی سەربازی نین، بەڵکو لەتەك هێزەکانی خواروی کوردستانیشدایە.

بەداخەوەم گەر بڵێم ڕوودانی شەڕی ناوخۆ لە نێوانی هێزەکانی لەشکری بەرگری گەل لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، ئەگەرێکی دوور نییە، کە لە حاڵەتێكی ئاواشدا دوور نییە کە پارتی پێشمەرگەکانی یەکێتی و لایەنەکانی دیکەشی تێوەنەگلێنێت.

ئەم ئەگەری شەڕەش مێژویەکی خوێناوی دێرینی هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای نەوەدەکانی چەرخی ڕابوردوو. لە ئێستاشدانزیکیی پەیەدە لە پەکەکە، هەروەها نزیکی پارتە موعاریزە کوردییەکانی ڕۆژاوا لە پارتی دیمۆکراتی باشووری کوردستانەوە، دەشێت ببێتە هۆی دەمکردنەوەی زامە قووڵە ساڕێژنەکراوەکەی ساڵانی نەوەدەکان. ئەمەش یانی دەستتێوەردان لە کاروباری ناو کانتۆنەکان لە لایەن ‘پارتی’یەوە و دروستکردنی چەند جۆرێك لە ناکۆکی کە زیاتر بەرژەوەندی تەسکی حکومەتی هەرێم بە گشتی و پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە تایبەتی، پاساویان دەدات ، چونکە ئەمان کێشەی ئەو میللەتەی ڕۆژاوا زیاتر بە بزنسێکی گەورە دەزانن و دەبێت بەشی سەرەکی قازابجەکەی بەر ئەمان بکەوێت، ئەمە جگە لە پەیوەندی سیاسی و ئابووری ئێستایان لەگەڵ تورکیادا.

لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە قەوارەو دەسەڵات و ئەرك و پەیوەندی دیبلۆماسیانە و تەماح و بەرژەوەندی مادی و مەعنەوی، حکومەتی هەرێم بە گشتی و پارتی دیمۆکراتی کوردستان بەتایبەتی، ڕۆژ بە ڕۆژ لە گەورەبوون و فراوانبووندایە. لە پێناوی پاراستنی ئەم بەرژەوەندییانە، پارتی و خێزانی بارزانی لە سەروی هەموویانەوە، نەك هەر ملی بەشەکانی دیکەی نەتەوەی کوردی، بۆ دەشکێنن، بەڵکو قوربانی بە کوردی باشوری کوردستانیش و تەنانەت خودی پارتەکەشی، پارتی، دەدەن. شەڕی ئەوان، پارتی، شەڕی دەسەڵاتە بە هەموو شێوەکانییەوە، جەنگی ئەوان جەنگی پاراستنی بەرژەوندییەکانیانە، پەیوەندی ئەوان لەتەك هێز و حیزبە دەرەکییەکانی بەدەر لە دەسەڵات و دەوڵەتانی ناوچەکەو وڵاتانی دیکەش، بناغەکانی سنورکێشانی ئەو پەیوەندییانەن. کەواتە پەیوەندی ئەوان کارکردنە لەسەر گەرورەکردن و فراوانکردنی دەسەڵات و بەرژەوەندییەکانی خێزانییان، ئیدی لە پێناوی ئەمەدا هەموو کارێك شیاوی ڕوودانە و ڕەواشە بۆ ئەوان.

زۆربەمان بە ئاشکرائەوە دەبینین کە هەندێک لە سیاسەتەکانی هەرێمی کوردستان،کە یەکێتی و پارتی لە ڕابوردوودا بەڕێیانکردووە و نەخشەیان کێشاوە، لە هەموو لایەن و بوارێکدا کەمتر لە بەرژەوەندی کۆمەڵگەی کوردی هەرێمی کوردستان بووە و گەربە زەرەریش لەسەر پارچەکانی دیکەی کوردستان، نەگەڕابێتەوە، ئەوە کوردانی ئەو پارچانەی دیکە قازانجێکیان لێنەکردووە، تەنها لە باکوری کوردستاندا نەبێت کە پارتی ڕۆڵێکی زۆرکەمی لە بردنە پێشەوەی کێشەی کورددا، هەبووە.

لە ئێستادا پارتی وەکو ئیمپراتۆرێك مامەڵە بە سەرجەمی سەروەت و سامانی کوردستانەوە، دەکات و پەیوەندی سیاسی و دیبلۆماسیانەی خۆی لە ڕیگای حکومەتی هەرێمەوە ، لە تەك وڵاتانی دەرەوە، لەسەر ئەو بناغەیە ڕێکدەخات. ئەمەش یانی تەحدیدکردن و سنورکێشانی سیاسەتیشی لەگەڵ پەیەدە و پەکەکە و هاوچەشنە حیزبەکانی دیکەشدا .

جگە لەوانەی سەرەوە ڕاستییەکی تاڵیش لێرەدا هەیە ، ئەویش ئەوەیە کە بەشێکی دیکەی ناکۆکی و ناڕێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەگەڵ پەکەکەدا لە سەر سەرکردایەتی و ڕابەرایەتیکردنی کوردە لە هەموو پارچەکانی ‘کوردستان’ دا. هەرچی مەسعود بەرزانی و خێزانی ئەو هەیە سەرکردەو ڕابەریی کورد بە خۆیان ڕەوادەبینن و دەزانن، دیارە ئەمەش ڕاستییەکی تیادایە کە بارزانی گەورە، مێژویەکی درێژی لە چەرخی پێشوودا لەو ڕابەری و سەرکردایەتییەدا، تۆمارکردووە و بە کردەوەش ئەوە سەلمێنراوە.

من ناتوانم بڵێم ‘ئۆجەلان ‘یش هەمان بانگەشەدەکات و خۆی بە سەرکردەو ڕابەری کوردی هەر چوار پارچەکە دەزانێت، بەتایبەت لە ئێستادا، چونکە فکری ئۆجەلان لە گۆڕان و پێشەوەچونێکی یەکجار گەورەدایە و ئاسۆی گەشەی فکری ئەو، قەوارە و چوارچێوەی قەومی و دینی تێپەڕاندووە و مرۆڤدۆستانە بیردەکاتەوەو تەنانەت ڕاو بۆچوون و هەڵوێستی ئەو، دژ بە هەموو شێوەکانی دەوڵەت و دەسەڵاتە، ئەم ئاسۆ فیکرییەی ئەو، تا هەنوکەش، لە پێشەوەچوون و نەوەستاندایە.

ئەم ڕێڕەوەی کە لە ئێستادا ئۆجەلان گرتویەتەبەر پێچەوانەی جەمسەرەکەی ئەمسەرە، کە بارزانی و خێزانەکەیەتی، کە نەك هەر لە ڕابوردوودا کاریان لەسەر ئەو لایەنە مەعنەویە و هزریە، کردووە، بەڵکو ئێستاش بەردەوامن لەسەر هەمان ڕێڕەو لە بانگەشەکردن بۆ ئەو سەرکردایەتییە و کۆنترۆڵکردنی سەرجەمی بەشەکانی ئیداری و ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ڕۆشنبیری لە باشووری کوردستاندا.

گەرچی ئەوڕاستییە دەزانم کە ئێستا ئۆجەلان لە پرۆسەی تێپەڕاندنی دین و قەومییەت و دەوڵەت و دەسەڵاتدایە، هاوکاتیش ئەوە دەزانم و کەم گومانیشم سەبارەت بەوەی کە زۆربەی پەکەکە و پەیەدە و هاو چەشنە پارتەکانی دیکەشیان مەیل و بۆچونیان پێچەوانەی بۆچونەکانی ئۆجەلان و زۆربەی هەڤاڵانی نێو بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیمۆکراسین – تەڤدەم- . گرنگی ئەم خاڵە لێرەدا ئەوەیە گەر ئۆجەلان و خەڵکانێکی دیکەش هەبن کە جەنگی ساغکردنەوەی سەرکردە و ڕابەریی کورد، بۆ خوودی ئۆجەلان، نەکەن و نەیانەوێت، ئەوە خەڵکانێکی دیکەی زۆریش لەناو پەیەدە و پەکەکەدا، هەن و لە ساغکردنەوەی ڕابەر و سەرکردایەتی ‘کورد’دا، کە ئۆجەلان بێت، ئامادەباشی ئەم جەنگەن.

بەڵگە و شاهیدحاڵەکان، تا ئێستا ئەوەمان پێدەڵێن کە بارزانی و خێزانی بارزانی بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین دەستبەرداری ئەو سەروەتە مادی و مەعنەوییەی کە هەیانە بە بانگەشەی ڕابەرایەتی و سەرکردایەتیشەوە،ببن وبۆ پاراستنیشیان، ئامادەن خوێن بدەن و خوێنیش بڕێژن. هەرچی ‘ئۆجەلانی’ شە لە سەرەڕێی دوو ڕێگادایە، یا ئەوەتا دەبێت ئەوەی کە لە پەیامەکان و نوسینەکانی ئەم دواییەیدا، هاتوون، کە دژە دەسەڵات و دەوڵەتە ،کە دەسەڵاتی خۆشی دەگرێتەوە، بخاتە قاڵبی جێ بەجێکردنەوە، بە رووتکردنەوەی خۆی لەو دەسەڵات و پایە و سەرمایە سیاسییەی کە هەیەتی ، هەروەها بە بەئاگاهێنانەوەی جەماوەرەکەی، کە پەرستنی کەسایەتی و تەقدیسکردنی پارتایەتی و ئایدۆلۆجییەت،هیچ ئاکام و بەرەنجامێکی نییە و دژن بە هزر و بۆچونەکانی ئەو. دیارە ئەمەش مانای ئەوە نییە کە خەڵکی ماندووبوون و خەبات و بەندیکردنی و ناڕەحەتی و ئەشکەنجەدانێك کە ئەو چێشتویەتی، بە هەند وەرنەگرێت ونەناسێت. یاخود گرتنەبەری ڕێگەی دووهەمە کە پاشەکشەکردنە لەوەی کە بانگەشەی بۆ کردووە و بۆ دەکات.

جێ بەجیکردنی لایەنی یەکەم لە لایەن ئۆجەلانەوە، تا ڕادەیەك ئەگەری ڕوودانی شەڕی ناوخۆ، کەمدەکاتەوە، چونکە ئیدی بارزانی و خێزانی بارزانی مەترسییەکیان، بۆ مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی سەرکردایەتی و ڕابەرایەتی خۆیان، لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا، نامێنێت .

  • ئایدۆلۆجییەت و تەقدیسکردن:

 

ئایدۆلۆجیا و لە قاڵبدانی پێشوەختی هەموو بەسەرهات و ڕووداو و پێشبینییەك بە قاڵبی ئایدۆلۆجیانە یاخود بە ئایدۆلۆجیکردنییان گەورەترین مەترسییە نەك لە تێڕوانینی کێشەیەکی گەورە ، بەڵکو لە کێشەیەکی گەلێک بچووکیشدا. گرتنەبەری ئەم سیستەمە لە توێژینەوە و شیکردنەوەدا، سەرەداوەکانت لێ وندەکات، بینینی تەنها ڕەنگی ڕەش یا سپییە، وەستانی مێشك و عاجزبوونێتی لە بیرکردنەوەو بینینی واقیعیانە، لەدەستدانی دەستپێشکەری و کردنی پێشنیارە، کوشتنی ڕۆحی موشارەکەی تاك و ڕۆڵێتی لە دروستکردنی کۆمەڵگەدا، خۆبەدەستەوەدانە بە دۆگما و کوێربوونە لە ئاستی حەقیقەتەکاندا….. ئەمانە و دەیەها شتی دیکە کە سەرجەمی هەڵگرانی ئایدۆلۆجییەت بە ئیسلامی و نەتەوەیی و کۆمۆنیست و ئەوانی دیکەشەوە لەو خاڵانەی سەرەوەو دەیەهای دیکەشدا، یەکدەگرنەوە.

بەداخەوەم گەر بڵێم خودی شەخسی ئۆجەلان و فکری ئەو گەورەترین بۆشاییان لە مێشکی زۆربەی هەرە زۆری ئەندامان و هەوادرانی پەیەدە وبەشێکی بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیمۆکراسیشدا، پڕکردۆتەوە تا ئەو ڕادەیەی کە لە زۆر لێدوان و مشتومڕەکاندا، لە ساغکردنەوەی جەدەلەکاندا، وەکو سەرچاوەیەک پەنا بۆ قسە و وتەکانی ئەو دەبرێت. ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە لە بەردەم گەشەی ئەم شێوە لە خۆبەڕێوەبردنە گەلییەی کە لە ئێستادا لە ڕۆژاوادا بوونی، هەیە.گەر ئەم شێوە خۆبەڕێوەبردنە لە داهاتووشدا، گرنگ نییە چەندێك دەوامدەکات، وەکو ئێستای دەستبەکار بێت، ئەوە کاروبارەکان، رووداوەکان دەبنە سنور و بناغەیەک لە ڕەنگدانەوەو ئافێریندنی هزردا، نەک پێچەوانەکەی.

لەمەش مەترسیدارتر ئەوەیە ئێستا لە زۆر شوێندا ” ماڵی زارۆك و لاوان” هەنە، گەرچی پەروەردەکردن لە یارمەتیدانی نشوونمای هزری و هەڵسوکەوتی ئەو منداڵ و لاوانە، لە بوارە ئینسانییەکاندا، کە بەشێکە لە و پەروەردەیە، شتێکی هەڵە نییەوگەشە دەسەنێت، لێ هاوکاتیش لێرەدا منداڵان و لاوان بە بیرو بۆچوونی ” ئاپۆچی” پەروەردە دەکرێن، ئەمەش لای من ڕێگەگرتنە لە گەشەی سەربەخۆی سروشتیی هزر و مەعریفەی ئەو زارۆك و لاوانەیە. بە بۆچونی من منداڵ نابێت دین و مەزهەب و ڕەگەز و قەومییەت و ڕەنگی هەبێت ، دیارە ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە ڕێگەیان لێبگیرێت لە خوێندنەوەی پرسەکان و لێکدانەوە و لێدوان لەسەریان لە هەموو بوارەکاندا ، بەڵکو دەبێت هەلیشیان بۆ بڕەخسێنرێت تاکو مەعریفە لە هەموو کایەکانی ژیاندا پەیدا بکەن و خۆیان سەرپشك بن لە هەڵبژاردنی ئەوەی کە خۆیان دەیانەوێت. دەرگای لێدوان و گفتوگۆکردنیان بەوپەڕی ئازادییەوە، بێ سەپاندنی هیچ بیروڕایەك، بۆ بخرێتە سەرپشت، ئەمەش تاکە ڕێگایەکە بۆ گەشەکردنی تەندروستیانەی منداڵ لە پرۆسەی پێگەیشتنی منداڵییاندا لە هەنگاونان بەرەو بیناکردنی کۆمەڵگەیەك کە خۆی خۆی بەڕێوەبەرێت، خاڵیی بێت لە هەموو چەشنەکانی دەسەڵات و سەروەرێتی، کە ئەمەش نیاز و ئومێدی بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیمۆکراسی، تەڤدەمە.

کورتەی قسە لێرەدا کێشی کەسایەتی و هەژموونی فکری و مێژوی خەباتی ئۆجەلانە، بمانەوێت و نەمانەوێت ڕۆڵێکی یەکجار گەورە لە سەر بزوتنەوە جەماوەرییە کۆمەڵایەتییەکە، چ بە باش و چ بە خراپ دەبینێت. گەرچی ئەم هەژموون و کێشە قورس و مێژووە درێژە پڕ لە خەباتە ،لای چەپ و مارکسییەکان و کۆمۆنیستەکان سلبیانە تەماشادەکرێت و گرتنەوەی کتێبی کۆتایی لە ڕوانگەیەکی ئایدۆلۆجیانەوە، بۆ بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی کوردانی ڕۆژاوە، دەکەن و لەوپەڕی باشحاڵەتیدا لە حوکم و دەوڵەتێکی بەلشەفی کۆن ، لەی ئەوان زیاتر شتێک ناداتە دەست، بەڵام لای من لانیکەم لە سەدا پەنجای سەرکەوتنی ، بەو ئاراستەیەی کە من بۆی دەچم ، دەبینم. – لە کۆتایی بەشی دەیەمدا من تێڕوانینەکەی خۆم ، کە تا ڕادەیەکی زۆر ئیجابییە پاساو دەدەم

ئەوەی کە ئومێدێك بە من دەدات بۆ خۆ پاراستن لە ئایدۆلۆجییەت و چەشنەکانی قودسییەت تاکو ئەو ئەزموونە پشتگیری لێبکرێت و بەهێز بێت و ئاڕاستە سروشتییەکەی خۆی وننەکات، ئەوەیە کە ئۆجەلان خۆشی و خەڵکانێکی دیکەش لەشانی ئەوەوە، کار لەسەر دژایەتیکردنی قودسییەت و ڕەتدانەوەی ئایدۆلۆجییەت دەکەن ئەمە جگە لەوەشی بەردەوامبوونی ئەو ئەزموونە هەتا بەو هەموو کەموکوڕییەشییەوە بیر و بۆچونی دەسەڵاتچێتی و دەوڵەتچێتی دەداتە دواوە و پێ لەسەر خۆبەڕێوەبەری گەل بەخۆیان، دادەگرێت.

درێژەی هەیە

Sulla crisi in Iraq

Sulla crisi in Iraq

La crisi in Iraq risale al regime di Saddam Hussein ed è proseguita con “l’attuale regime democratico” dopo l’invasione del 2003. Non c’era libertà, né giustizia sociale; nessuna uguaglianza e pochissime opportunità per coloro che erano indipendenti dai partiti al potere. Oltre alle violenze ed alle discriminazioni contro le donne e la gente comune si è creata una forbice enorme tra i ricchi ed i poveri, con i ricchi sempre più ricchi ed i poveri sempre più poveri.

La crisi in corso non è molto dissimile da quella precedente. Infatti non è che il protrarsi della stessa situazione degli ultimi decenni. La sola differenza sta nei nomi e nella forza dei partiti al potere.

I politici ed i mass-media amano dire che gli scontri in corso sono la continuazione di antiche lotte e conflitti tra le principali correnti islamiche: gli Sciiti ed i Sunniti e che queste si portano dietro una scia di sangue dagli inizi della religione islamica.

Se guardiamo alla storia delle nazioni, dei paesi e dei popoli, troviamo sempre conflitti tra i dominatori ed i dominati, tra gli sfruttatori e gli sfruttati, tra gli occupanti ed i popoli che subiscono l’occupazione, tra gli invasori e chi lotta contro il dominio, contro le autorità e contro gli Stati. Per farla breve una guerra per maggiore accumulazione e maggiori profitti.

Ciò che sta avvenendo in Iraq con “lo Stato Islamico di Iraq e Levante (Siria), Isis” non è ciò che viene dipinto dai media. Questi sono i fatti:

1. L’avanzata di Isis è opera di una piccola minoranza aiutata dalle fazioni sunnite deluse dal governo sciita a Baghdad: si tratta dei capi tribali sunniti, di esponenti del partito Ba’ath, di ufficiali del vecchio esercito e di fazioni dell’insurrezione precedente, tutti insieme per vedere come dare scacco al primo ministro iracheno Nouri al-Maliki . Quando Isis si è messo in marcia verso Mosul, conquistando la terza città del paese, non erano che meno di 2.000, mentre in città c’erano almeno 60.000 uomini tra poliziotti, soldati delle forze di intelligence e di sicurezza. Una forza molto ben equipaggiata con aerei da combattimento, carri armati e diversi tipi di armi speciali, ma questo esercito è collassato e si è volatilizzato di fronte all’Isis offrendo una scarsa se non nessuna resistenza.

2. Quello che sta accadendo è molto probabilmente un piano messo a punto da Turchia, paesi del Golfo e Governo della Regione Curda “K.R.G”, un piano noto anche a Stati Uniti e Regno Unito.

3. E’ molto difficile sapere cosa accadrà poi alla fine, dato che nella maggior parte dei casi questo dipende dagli interessi statunitensi e dei paesi occidentali, i quali valutano ogni insurrezione ed ogni movimento in base ai vantaggi o danni per i loro interessi. Fino ad ora USA e Regno Unito hanno insistito perché il popolo iracheno fosse unito e vivesse all’interno dello stesso sistema. Ma se dovessero vedere che i loro interessi vengono minacciati non avrebbero nessuno scrupolo a dividere l’Iraq in 3 mezzi-Stati tra Curdi, Sunniti e Sciiti.

4. Questa situazione ha spinto l’Iraq sull’orlo di una guerra settaria, specialmente dopo la fatwa emessa dall’Ayatollah Ali Al-Sistani, uno dei più riveriti esponenti del clero sciita, per l’armamento dei cittadini e l’arruolamento nell’esercito.

5. Per noi uno degli scopi di questa guerra è quella di contenere e strangolare il movimento democratico di massa del popolo curdo che vive nel Kurdistan occidentale (cioè in territorio siriano) e la sua amministrazione locale. Un movimento di massa che ha dimostrato come ci sia un’alternativa allo stato-nazione, al vecchio e nuovo liberismo ed al suo governo. Un movimento che ha dimostrato che non è necessario seguire le “Primavere Arabe” che hanno portato all’insediarsi di governi islamici. Inoltre questo movimento ha dimostrato che un popolo può insorgere senza il sostegno degli USA, della UE e dei loro agenti. Ha dimostrato che la rivoluzione sociale deve iniziare dal basso e non dall’alto e questo può essere raggiunto costruendo realtà locali che prendono le loro decisioni in autonomia. Questo movimento non è evidentemente utile agli interessi dei politici e del neo-liberismo, per cui la prossima mossa sarà l’attacco al Kurdistan occidentale ed al movimento di massa dei Curdi.

In base a quanto detto finora il KAF denuncia come questa guerra è stata scatenata ed imposta al popolo iracheno, crediamo che sia necessario organizzarsi al di fuori dei partiti politici, al di fuori dei sostenitori della guerra, delle istituzioni statali e dei governi; è necessario organizzarsi nei posti di lavoro, nei quartieri, nelle scuole, nelle università e nelle strade per essere uniti e contrastare la guerra, l’ingiustizia, la povertà, la fame, le disuguaglianze e la repressone che viene imposta tramite questo brutale sistema fatto di Stati, imprese capitalistiche, istituzioni finanziarie, mass media neoliberisti e servizi di spionaggio.

Kurdistan Anarchists Forum

18 giugno 2014

Traduzione a cura di FdCA-Ufficio Relazioni Internazionali.

Related Link: http://www.anarchistan.tk
http://www.anarkismo.net/article/27127

شۆڕش، نه‌ك ڕامیاری

شۆڕش، نه‌ك ڕامیاری

دانییل گرین

و. له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ : سه‌لام عارف

هه‌روه‌ك چۆن شۆڕشی ئیسپانی، به‌ڕێژه‌یه‌ك له‌ هوش بیردۆزه‌ ئازادیخوازدیخوازه‌کاندا پێگه‌یبوو، ئاواش له‌ هوشیاری گەل پێگه‌یبوو، نابێت بەوە تووشی سەرسوڕمان ببین، که‌ ڕاستڕه‌ویی ئیسپانی، سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی گەلیی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1936ی به‌ ده‌سپێکی شۆڕش ده‌زانی، هێنده‌ی نه‌برد، که‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی چوارچێوه‌ی ته‌سکی گه‌مه‌بازی هه‌ڵبژاردنی شکاند، هه‌ر ئه‌و گاڵته‌جاڕییه‌ پاڵی به‌ جه‌ماوه‌ره‌وه‌ نا، کە بۆ ئازادکردنی به‌ندکراوه‌کان، چاوه‌ڕوانی دروستکردنی حکومه‌ت نه‌کات، کشتوکاڵکاران کرێدانی زه‌وییه‌ کشتوکاڵیه‌کانیان ڕاگرت، سه‌پانه‌کان زه‌وییه‌کانیان داگیرکرد و بەرهەمەکانیان سوتاند، دانیشتوانی دێهاته‌کان ده‌ستبه‌رداری ئەنجومەنی شارەوانییەکان بوون، ده‌ستیانکرد به‌خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کاروبارەکانیان لەلایەن خۆیانەوە، کرێکارانی هێڵه‌‌کانی شەمەندەفەر مانیانگرت و داوای خۆماڵیکردنیان ده‌کرد، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌که‌م به‌ره‌و هاوبه‌شییکردن ]سۆسیالیزم[کرێکارانی بیناسازی داوای چاودێریان ده‌کرد، له‌ وه‌ڵامی ئه‌وانه‌دا، سه‌روه‌ره‌ سه‌ربازییه‌کان به‌ پێشڕه‌ویی (فرانکۆ) هه‌ڵسان به‌ ئه‌نجامدانی کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی، ئه‌وانه‌ نه‌ك هه‌ر سه‌رنه‌که‌وتن، به‌ڵکو گوڕوتینێکیان به‌ شۆڕش دا ، شۆڕش جگه‌ له‌ ناوچه‌ی (اشبیلیه‌) هه‌ڵگیرسابوو، له‌ هه‌موو شاره‌ مه‌زنه‌کاندا، له‌ (مدرید) و (برشلونه‌) و به‌تایبه‌تی له‌ (بلسنه‌) گه‌ل که‌وته‌ هێرشکردن و له‌و شاره‌ مه‌زنانه‌دا، گه‌ماڕۆی سه‌ربازگاکانیاندا، سه‌نگه‌ری سه‌ر شه‌قامه‌کان دروستکران و خاڵه‌ ستراتیجیه‌کان گیران، له‌ هه‌موولایه‌که‌وه‌ کرێکاران به‌ده‌م بانگه‌وازی سه‌ندیکاکانیانه‌وه‌ ده‌چوون، به‌ سنگێکی فراوان و ده‌ستی به‌تاڵه‌وه‌، مردنیان زه‌لیلده‌کرد و نه‌فره‌تیان لێده‌کرت، په‌لاماری قەڵا ‌و سه‌نگه‌ره‌کانی (فرانکۆ)یان دا، توانیان ده‌ست به‌سه‌ر تۆپهاوێژه‌کاندا بگرن و له‌ ده‌ست دوژمنانیان ده‌ربهێنن، جگه‌ له‌وه‌ سه‌ربازه‌کانیان هانده‌دا كە بەوانەوە پەیوەستبن.

لە ژێر كارایی ئه‌و هه‌ڵچوونه‌ گەلییە‌ توانرا له ‌ماوه‌ی بیست و چوار ساتدا، ئه‌و یاخیبوونه‌ سه‌ربازییه‌ خه‌فه‌بکرێت، ئه‌و کاته‌ به‌بێ هاوسه‌نگی هێز، خۆبه‌خۆیی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستیپێکرت، ئه‌و ناهاوسه‌نگییه‌ ، بەگوێرەی ناوچه‌کان و شاره‌کان وه‌ك یەك نه‌بوو، له‌ ناوچه‌ی کاتالونیا به‌تایبه‌تی له‌ بەرشلۆنە له‌‌ ئەوپه‌ڕی گه‌رمەی گوژمیدا بوو ته‌واو به‌زه‌بر بوو، کاتێك ده‌سه‌ڵاته‌کان به‌ئاگاهاتنه‌وه‌، بینیان، که‌ نه‌ماون، وه‌ها ده‌رده‌که‌وت، که‌ ده‌وڵه‌ت، پۆلیس، سوپا، فه‌رمانگاکان، پاساوی بوونیان نه‌ماوه‌ (پاسه‌وانی سڤیلیسیت/ مه‌ده‌نی) ده‌رکرابوو، یان ئه‌ندامه‌کانی سه‌رنگومکرابوون، کرێکاره‌ سه‌رکه‌وتووه‌کان خۆیان کاری پاراستنی ئاسایش و ڕکخستنیان گرتبووه‌ ئه‌ستۆی خۆیان، ئه‌و ده‌مه‌ ڕێکخستن و دابینکردنی خواردن و پێداویستییەكان‌ ئه‌رکی سه‌ره‌کی و به‌په‌له‌ بوو، کۆمیته‌کانی دابەشکردنی خوارده‌مه‌ن، خواردنیان به‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کاندا دابه‌شکرد، دواتر چێشتخانه‌ کۆمەڵییه‌کان دامه‌زێنران، کۆمیته‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڕه‌که‌کان ڕێکخران، هه‌روه‌ها کۆمیته‌کانی جه‌نگ و ڕۆیشتنی دەستە جه‌نگاوه‌ره‌ کرێکارییە‌کان بۆ به‌ره‌ی جه‌نگ ڕێکخرا، شاره‌وانییه‌ ڕاسته‌قینه‌کان بوون به‌ ماڵی گه‌ل، بار و دۆخه‌که‌ له‌وه‌دا نه‌مابوو، که‌ هه‌ر به‌رگریی کۆماری بێت دژی فاشیزم نەبوو، بەڵکو شۆڕش بوو، شۆڕشێك بوو، پێویستی به‌وه‌ نه‌بوو له‌ وێنه‌ی ڕوسیا ئامێره‌ ده‌سه‌ڵاتسه‌پێنه‌ره‌کان دروستبکات، جگه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنە کرێکارییەکانزیاتر چارێکی دیکە له‌ئارادا نه‌بوو، له ‌گشت لایه‌ك بوونی ڕێکخستنی سەندیکالیزمی ئازادیخواز له ‌دروستکردنی کۆمییته‌ پایە‌ییه‌کان/بنەڕەتییەکاندا ڕۆڵی کاریگه‌ری خۆی ده‌بینی ، ئه‌و کۆمییتانه‌ زاده‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ بوون، له‌ (کاتالۆنیا کۆنفدرالی نیشتمانی بۆ کار) و کەمینە هۆشمه‌نده‌که‌ی، واته‌ فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئەنارکیست (F.A.I) لەو ده‌سه‌ڵاتانەی کە بووبوونه‌ تارمایی، بە هەژموونتر بوو.

هیچ نه‌مابوو ، به‌تایبه‌تی له ‌ناوچه‌ی به‌رشه‌لۆنه،‌ بتوانێت ڕێگه‌گری کۆمیته‌ کرێکارییه‌کان بێت، تا نه‌توانن‌ ده‌سه‌ڵاتی یاسایی وه‌ربگرن، کرێکاران به‌کرده‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتیان بەکارده‌برد، له‌به‌رئه‌وه‌ به‌ یاساییکردنیده‌سه‌ڵات، هیچ سه‌نگێکی نه‌بوو، به‌ ده‌یان ساڵ له‌وه‌وبه‌ر ئازادیخوازان، گه‌لیان له‌وه‌ ئاگادارده‌کرده‌وه‌، که‌ نه‌که‌وێته‌ داوی سیاسه‌تبازییه‌وه‌، به‌ ئاگابێت و گرنگی به‌ ئاستی ئابووریی باڵا و مه‌زن بدات و له‌ پله‌ی یه‌که‌مدا ڕایبگرێت و به‌ کاری ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نگاوبنێت ، تا نه‌بێته‌ خۆراکی شۆڕشی دیموکراتی بۆرژوازی، سه‌رده‌می شۆڕش شیکردنه‌وه‌ی ئازادیخوازه‌کان به‌و جۆره‌ بوو: با ڕامیارە‌ پسپۆڕه‌کان، چیان گه‌ره‌که‌ بیکه‌ن، ئێمه‌ی ناڕامیاریی** ده‌ستده‌خه‌ینه‌ نێو بواری ئابووری، له ‌٣ی سێپتەمبەری ١٩٣٦ بڵاوکراوه‌ی زانیاری (F.A.I/C.N.T) له‌ گوتارێکدا به‌ناوی (بێفەرێی حکومه‌ت) له‌و بڕوایه‌دایه‌، که‌ داماڵینی دارایی، که‌وا خه‌ریکه‌ ئه‌نجامده‌درێت، به‌شێوه‌یه‌کی خۆبەخۆیی ده‌بێته‌ هۆکاری له‌نێوچوونی ده‌وڵه‌تی بۆرجوازی، کە بەرەو خنکاوی ده‌ڕوات.

**********************

په‌ڕاوێز

*په‌ڕتووکی- التحرریة من العقیدة الی الممارسة – دانییل غیرین

** له‌ویدا ناڕامیاریی/لاسیاسي بەواتای گرنگینه‌دان به‌ ڕامیاریی نییه‌ ، بەڵکو‌ بەواتای دوورکه‌وتنه‌وەیە‌ له‌ ڕامیاریی بۆرژوازی و ڕامیاریی نێوەندەکان و چه‌وسانه‌وه‌-و-ع

ڕۆژاوا، ئەزمونێکی نوێ، باشترین نموونەیەکە لە بڕواکردنە سەرخۆ لە بەرگری و خۆڕاگریی

ڕۆژاوا، ئەزمونێکی نوێ، باشترین نموونەیەکە لە بڕواکردنە سەرخۆ لە بەرگری و خۆڕاگریی

زاهیر باهیر-سلێمانی

٢٠/٠٥/٢٠١٤

بەشی هەشتەم:

 

نۆیەم:مەترسییەکان و پێشبینییەکان:

هەر وەکو لە سەرەتای ئەم ڕاپۆرتەدا پەنجەم بۆ ڕاکێشا کارێکی ئاسان نییە کە پێشبینی ئەوە بکەیت کە لە داهاتوودا ئەم کانتۆنە کوردییانە بەرەو کوێ دەڕوات و چارەنوسیان بەچی دەگات. کۆمەڵێک هۆکار، وەکو هۆکارە دەرەکییەکان لەتەك بارودۆخی ناوخۆ، ڕۆڵیکی یەکجار گەورە و گرنگ دەببینن لە تێشکان یا سەرکەوتنی ئەم ئەزمونە نوێیە.

لە کاتێکدا کە من باس لە سەرکەوتنی ئەم ئەزمونە وەك ئەزمونێکی نوێ، کە لە ئێستادا هەیە، دەکەم ، گەلێک دوورە لەوەی کە زۆربەی هەرە زۆری کورد و کەسانی دیکەی بەپەرۆشی ئەو پرسەی کورد لە ڕۆژاوا، دەیبینن و تێگەیشتنیان بۆ سەرکەوتن و نوێیەتی ئەم ئەزمونە چییە و چۆنە.  ئەمە جگە لەوەی کە سەرکەوتن لای من سەرکەوتنی هەمیشەیی یا ڕووبەڕوو نەبوونەوەی تێشکان ، نییە. دیدو و بۆچونی من بۆ ئەم ئەزمونە نوێیە– دیسانەوە جەخت لەسەر ئێستای ئەم ڕووداوە دەکەمەوە، نەك ئایندەی – گەر بەم شێوەیەی ئێستا هەنگاو بنێت، هەنگاوێکە بۆ دانانی بەردی بناغەی بینای کۆمەڵگەیەکی نوێ، کۆمەڵگەیەکی ناهیراشیانە، ناقوچکەییانە، کە خەڵكی خۆی بڕیارەکانی ژیانی خۆی بدات، کۆتایی بە دەسەڵاتی بیرۆکراتیانە، کۆتایی بە هەموو چەشنەکانی سەروەرێتی لە هەموو کایەکانی ژیاندا، بهێنێت ، کۆمەڵگەیەك کە دەسەڵات و دەوڵەت و بنچینەکان و پایەکانی ئەوانی تیادا، ونبێت.

من لێرەدا نامەوێت چی دیکە لەسەر ئارەزوومەندی ئەو شێوە خۆبەڕێوەبەرایەتییەی گەل بە خۆی، کە من مەبەستمە،باس بکەم، چونکە لە زۆر جێگای دیکەدا ، سەرنجی خۆمم لەسەر ئەوە داوە. لێرەدا دەمەوێت ئەوە بڵێم ئەو دیاردەو بنەمایانەی کە ئەم ئەزمونەی ڕۆژاوای کوردستانی لای من کردووە بە ئەزمونێکی نوێ، دروستکردنی ئیدارەی خۆجێی بەهێزی داهاتوو نییە، هەبوونی دەوڵەتی کوردی و حکومەتی کوردی لەو دەڤەرەدا نییە، نەعرەتەی قەومیانەو ئازادی وتنەوەی سرود و زەقکردنەوەی دروشمی کوردی و ئاپۆچێتی نییە، بەڵکو کۆمەڵگەیەکی نانەتەوەیی و بێ هەست و هەژموونی نەتەوەییە، بەڵام پڕ لە نەتەوە، کۆمەڵگەیەکی بێ دین و بێ ئیمان ، بەڵام پڕ لە دین و ئیمانی جیاواز، کۆمەڵگەیەکی خاڵی لە کولتور و لە فرەزمانی جگە لە زمانی کوردی، بەڵام لە هەمان کاتدا پڕ لە کوڵتوری جیا جیا   و فرەزمانی، کۆمەڵگەیەکی خاڵی لە ڕەنگ و ڕەگەز و جێندە، هاوکات فرە ڕەنگ و فرەڕەگەز وفرەجێندە.

ئەوانەی سەرەوەیە کە من ئومێدی خۆم و خەڵکانی دیکەی وەکو خۆم لە ماناو تێگەیشتنی وشەی “سەرکەوتنی” ئەو ئەزموونە نوێیە، لە ئەوانی دیکەمان، جیا دەکەمەوە ،بە پێویستیشی دەزانم کە بڵێم من زۆر خۆشحاڵم بەو ئەزمونەو بەوپەڕی تێگەیشتن و توانای خۆمەوە لایەنگری تەواوی ئەو ئەزموونەم، لانیکەمی لە ئێستادا، چونکە سەرباری ئەوانەی کە لە بەشەکانی پێشوودا لەسەریان دوواوم، پێویستە یادی خوێنەر بخەمەوە، سەرەڕای ئەوانەیکە لەسەر بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیمۆکراسی، تەڤدەم،وتومن، دەڵێم ئەم بزوتنەوەیە بناغەی سێ مەسەلەی گەورەشیان لەو کۆمەڵگەیەدا لەقکردووە، کە یەکەمیان: لاوازی ئافرەت و شاردنەوەی هێز و توانای ئەو بەشەی کۆمەڵگەیە. کارکردنی ئەم بزوتنەوەیە لە سەر هاتنی ئافرەتە بۆ سەر شانۆی ژیان وەکو کارایەك و بینینی ڕۆڵێکی گەلێك گەورە لە هەموو بوارەکاندا.دووهەم:مەسەلەی ناسیوناڵیزم و هەستی ناسیونالیزمییانەیە.ئەمان کار لەسەر کاڵکردنەوەی جەوهەر و ڕەنگ و دروشمی کوردایەتی و نەعرەتەی قەومی، دەکەن.سێیەم: مەسەلەی دین و ئاینە، کە گەورەترین گورزیان لە دین و ئاین، داوە کە لەم بوارەدا بە دەیەها فەرسەخ پێشی نەك هەر خواروی کوردستان، بەڵکو بریتانیایشان داوەتەوە. ئەم سێ پرسە گەورەیەی کە ئەوان کاریان لەسەرکردووەو کاری لەسەر دەکەن جێگای ستایش و لێوەفێربوونە.

 

یەکەم: هۆکارە دەرەکییەکان:

* ڕژێمی ئەسەد و هاوسەنگی هێز:

بێ گومان سەراپای بارودۆخەکە لە سوریا لە سەردەمی سەرهەڵدانی ڕاپەڕینەوە گۆڕاوەو هاوکێشەکان لاسەنگ بوون. لە سەرەتای ڕاپەڕیندا هێز و ئومێدی سەرکەوتن بە لای هێزی ڕاپەڕیواندا دەشکایەوە و ئێستاش پێچەوانەکەی دەبینرێت.

بەڕای من ئەسەد هەر لە سەرەتاوە تاکو ئێستا زۆر زیرەکانە مامەڵەی لەتەك ڕوداوەکاندا   کردوەو دەکات ، بۆ ئەمەش دوو سیاسەتی گرنگ و کارای بەڕێکرد.یەکەمیان:کشانەوەی هێزەکانی لە دەڤەرە کوردییەکاندا ،گەرچی بەشێکی بەهۆی فشاری گەورەی خەڵکی کوردستانەوە بوو. دووهەمیان: سنورو خۆکردنەوە بوو بۆ ڕێکخراو و هێزە تیرۆریستەکان. گرتنەبەری ئەم تاکتیکەش دوو لێدانی ( زەربە) گەورەی لە خەڵکانی ڕاپەڕیو، دا. یەکەمیان: هێزە تیرۆریستەکان توانییان تەواوی ئاقار و مەبەستی ڕاپەڕینی خەڵکی بگۆڕن و ئیحتیوای بکەن ، بەم کارەش پرۆسەی ڕاپەڕینەکەیان قێزەوەند و مەترسیدار کرد تا ئەو ڕادەیەی کە لە ئێستادا هێزێکی کاریگەر بەناوی لەشکری ئازاد، کە ناوی دەرکردبوو، نەماوەتەوە و بوونی نییە. دووهەم: بە بەکارهێنانی ئەم تاکتیکە ئەسەد توانی سیاسەتی ئەمەریکا و ئەوروپا و فەرمانڕەوایانی ناوچەکەش سەبارەت بە هەست و سۆزیان بۆ ڕاپەڕیوان و کۆمەککردنیان، بە تەواوی کەمبکاتەوە. ئەسەد بە کردەوە نیشانیدان، کە جێگرەوەی ئەو و ڕژێمەکەی، ئەم تیرۆریستانەن، نەك لایەنێکی دیکە.

دیارە کە ئەمەی لە سەرەوە وتم ئەوە ناگەیەنێت کە لە ئایندەشدا بارودۆخەکە بە قازانجی ئەسەد و ڕژێمەکەی دەگەڕێتەوە، چونکە لە سیاسەتدا شتێکی چەسپاو،جێگیر،نییە، هەروەکو چۆن نە دۆستی هەمیشەیی و نە دووژمنی هەمیشەیی،هەیە، بەڵکو بەرژەوەند و بەرژەوەندی هەمیشەیی، هەیە. بەڵام قسەی من لەسەر ئەم سات و کاتەیە هەم لە هەڵسەنگاندنی ئەم ئەزمونە نوێیە وهەم سەرجەمی شتەکانی دیکەش. کەواتە لەم بارودۆخەدا سێ ئەگەر وجودی هەیە: یەکەم : ئەو جەنگەی کە ئەمەریکاو وڵاتانی ڕۆژاوا دەیکەن، – ئاشکرایە لە ئێستادا جەنگەکە جەنگی خەڵکی نییە- گەر بیدۆڕێنن و ئەسەد بە سەرکەوتووی لەم مەیدانی جەنگەدا بێتە دەرێ، هاوکاتیش سیاسەتی بەرامبەر بە کورد لەوێ بگۆڕێت و ڕێگا بدات کە ئەو ئۆتۆنۆمییەی کە لە ئێستادا هەیە ، بە هەندێك دەستکارییەوە، کە لە بەرژەوەندی ئەو و ڕژێمەکەی بێت، بمێنێتەوە، ئەوە جۆرێك لە جۆرەکانی ئۆتۆنۆمی، بەرقەرار دەبێت. دووهەم : ئاگربەستێك لە نێوانی موعارەزەی سوری – نەك کوردەکان- لەتەك ڕژێمدا لەسەر بناغەی دەستکێشانەوەی ئەسەد و پارتەکەی پاش هەڵبژاردنێکی ئازاد. لەم حاڵەتەدا گرانە کە بزانرێت کێ یا چ لایەنێك جڵەوی دەوڵەت دەگرێتە دەست و هەڵوێستیان بەرامبەر بە کورد و کێشەکەی چۆن دەبێت. سێیەم: هەرەسهێنانی ئەسەد و ڕژێمەکەی لەسەر دەستی هێزە تیرۆریستەکاندا و جێگرتنەوەی ئەسەد و ڕژێمەکەی بەوان. ئا لەم بارەدا بەڕای من کورد نەك هەر نابێت بە هیچ، بەڵکو ئەوەشی کە هەیانە لە دستیان دەچێت. دیارە ئەگەری دیکە بۆ تیاچوونی ئەسەد وەکو مردنی ، کوشتنی، کودەتای سەربازی ، کە ئەگەرگەلێکی لاوازن ،هەنە.

 

* سیاسەتی دەوڵەتەکانی ناوچەکە بە تایبەت تورکیا:

ڕوودانی ئەو ئەگەرانەی کە لە سەرەوە دەستنیشانم، کردن مەحاڵە بە بێ ڕازیبوونی، یا لانیکەم پرس و ڕاوەرگرتنی تورکیا و دەوڵەتەکانی ناوچەکە. دەوڵەتی تورکی لە دوو ڕووەوە بە کێشەی سوریاوە، پەیوەست و بەستراوەتەوە. یەکەمیان: بوونی کورد لە تورکیا و کێشەکەیان. لە ئێستادا هەڵوێستی تورکی بەرامبەر بە کوردانی باکور و کێشەکەیان، تا ڕادەیەک گۆڕاوە. ئەگەر کێشەی کورد لە باکوری کوردستاندا لابەلا بکرێتەوە، ئەوە هەنگاوێکی گەورە دەبێت لە لابەلا کردنەوەی کێشەی کوردی ڕۆژاوا. ئاشکرایە کاتێك کورد کێشەی لە باکور و باشوری کوردستاندا نەمێنیت، ئەوە ئەگەری لابەلاکردنەوەی کێشەکەی لە ڕۆژاوای کوردستانیشدا، چاوەڕوانکراوە.   دووهەم: ڕژێمی تورکی پەیوەندییەکی گەرم و بەهێزی لەتەك هەندێك لە ڕێکخراو و هێزە تیرۆریستەکاندا تا کۆمەکردنی مادی و مەعنەویشیان، هەیە.

هەرچیش سەبارەت بە دەوڵەتەکانی دیکەی ناوچەکەیە، وەکو قەتەر و سعودییە، ئەمان خولقێنەری گروپە تیرۆریستەکانن، هاندەر و کۆمەککاریانن، داڕێژەری نەخشە و پلانی هێڕشبردن و ئایندەیانن. ئەم دوو وڵاتە سیاسەتی ئاشتی و ئاسایشی ناوخۆی خۆیان و وێرانکاری و داڕوخانی وڵاتانێك کە تیرۆریستەکانیان بۆ ڕەوانە دەکەن، گرتۆتە بەر، هەر لەبەر ئەمەش گۆڕینی سیاسەتیان لەم مەیدانەدا بەڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ لەسەر وڵاتانی تێوەگلاو بە شەڕوشۆڕی تیرۆریستانەوە، ڕەنگدەداتەوە، ئەمەش لە ڕۆژاوای کوردستاندا لە کاتێکدا کەشەڕی هێزە کوردییەکان، بە تایبەت لە ئێستادا تاکە شەڕیانە لەگەڵ ئەو گروپە تیرۆریستیانەی وەکو داعش و بەرەی نوسرە، بە ئاشکرا دەبینرێت. لە ئایندەشدا ئاشتی و نائاشتێتی، دۆستی و نادۆستایەتی ئەم دوو وڵاتەی کەنداو لەتەك وڵاتانێك و ئاسایشیان کە ئەم گروپە تیرۆریستیانە کنەی لێدەکەن، لە ڕێگای ئەوانەوە ئەم دوو وڵاتە بە ڕۆڵی خۆیان دەوریان دەبێت.

هەرچی ئێرانیشە، وەك هەمووان دەیزانیین، پاشەڕۆژ و ئایندەی خۆی بە سوریاوە بەستۆتەوە، مانەوەی ئەسەد و ڕژێمەکەی، مانەوەی ئەوانە ، نەمانی ئەسەد و ڕژێمەکەی گەر سیاسەتیان نەگۆڕن، لاوازبوون و نەمانییان دەبێت. سیاسەتیشیان بەرامبەر پەکەکە و پەیەدە ، بە گوێرەی قسەی هەندێك لایەن ، سیاسەتی یارمەتی و هاوکارییە، بەڵام لەبەر نەبوونی هیچ بەڵگەیەك، من ناتوانم ئەوە بڵێم، تەنها دەتوانم کە بڵێم سیاسەتی ئەوان لەتەك هێزە کوردییەکاندا هەمان سیاسەتی ڕژێمی سورییە ، کە بارودۆخی نە شەڕ و نە ئاشتییە، هاوکاتیش بە حوکمی ئاڵۆزی کێشەکە و دیارنەبوونی ئایندە زۆرگرانە کە بزانرێت لە داهاتوودا ئێران، چ جۆرە سیاسەتێك، لەتەك ڕۆژاوادا بەکاردەهێنێت.

 

سێیەم: سیاسەتی ئەمەریکاو وڵاتانی ڕۆژاوا:

بەهۆی گەشەی زیاتری سەرمایەداریی و دیاردەی گڵۆبەڵایزەیشنەوە وڵاتێك نەماوەتەوە کەم تا زۆر سەرمایەداری وەکو سیستەمێك نەیگرتبێتەوە، ئەمەش کارێکی ئاوای خولقاندووە کە تەنها وڵاتێك لەم سەرزەمینەدا نییە، ئەوەندەی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا: ئابوری، کۆمەڵایەتی ، سیاسی، فەرهەنگی، کولتوریکە بازنەی سەرمایەداری، نەبەزێنێت بتوانێت لەسەر پێی خۆی ڕاوەستێت. ئیدی کەم تا زۆر، دوور تا نزیك هەر وڵاتە بووەتە پاشکۆی ئەوی دیکەیان و بێ هاوکاری و بێ یارمەتی یەکدی، یا ژیانیان مەیسەر نابێت یاخود لە هەندێك بنەماکانی ژیان بێ بەش دەبن.

هەر لەو ڕوانگەوە من ڕام وایە کە لەکاتێکدا بەرەنگاربوونەوەیەك، ڕاپەڕینی خەڵکانی وڵاتێك دژ بە فەرمانڕەواکانیان و سیستەمی فەرماڕەوایەتییان، لە هەر شوێنێکدا سەری هەڵدابێت یا سەر هەڵبدات کارایی و هەژموونی خۆی لەسەر خودی سەرمایەداری داناوە و دادەنێت، هەر بەم هۆیەشەوە ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا و ئەوانی دیکەشیان ، ناتوانن دەستەوەستان و دوورەپەرێز دابنیشن، بەم هۆیەشەوە هەڵوێستی دۆستایەتی یا دژایەتی لێوەردەگرن و دیارە ئەم هەڵوێستەشیان لەبەر ڕۆشنایی بەرژەوندییەکانیاندا دەبێت.

بێ گومان ئەمەی ڕۆژاواش لەو هاوکێشەیەی سەرەوە، چ لە ڕوی بزوێنەری بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی خەڵکی ڕۆژاواوە و چ لە ڕوی سەرەنجامەکەشییەوە، کە لە ئێستادا، وەکو ئەزموونێکی نوێ خۆی دەنوێنێت، دەرناچێت.

ئاشکرایە هێزی بزوێنەری بزوتنەوەکەی ڕۆژاوا پەیەدەیەو پەیەدەش زۆر نزیکە لە پەکەکەوە و پەکەکەش ئەو هێزەیە کە ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا بە هێزێکی مەترسیدار و تیرۆریستی دەزانن. ئەم سیاسەتەی ئەمەریکاو وڵاتانی ڕۆژاوا بەرامبەر بەوان تا ئێستاش هەر وایە، ئەمەش یانی کۆنترۆڵنەکردنی پەکەک و پەیەدە و هێزەکانیان، لەلایەن ئەوانەوە، بە واتایەکی دیکە یانی زامننەکردنی بەرژەوەندییەکانیان لەوەی کە پەکەکە و پەیەدە لە ئێستادا بەدەستیدەهێنن.  ئەگەر ڕوونتر قسە بکەین دەڵێین ئەو دەستکەوتەی ڕۆژاوای کوردستان، لانیکەمی لە ئێستادا، نە لە بەرژەوەندی ئەمەریکاو وڵاتانی ڕۆژاوایە و نە لە بەرژوەندی وڵاتانی دەرودراوسێ و ناوچەکەشە بە حکومەتی هەرێمیشەوە کە زۆرینەی ئەم وڵاتانەش پێگەیەکی بەهێزی سەربازی و ئابوری ئەوانن.

ئالێرەوە من دەگەمە ئەو سەرەنجامەی کە بڵێم هاوکاری و دووژمنایەتیکردنی ئەو ئەزمونە نوێیەی ڕۆژاوا لەلایەن ئەمەریکاو وڵاتانی ڕۆژاواوە دەکەوێتە سەر گۆڕینی سیاسەتی پەکەکە و پەیەدە و ئایندەی ئەو ئیدارە خۆجێیەش خۆی. هێز و پێگەی ئەو ئیدارە خۆجێیەش، دەکەوێتە سەر دوورو نزیکیی لە پەکەکە و پەیەدەوە، واتە ئایا ئەو ئیدارەیە دەتوانێت بە تەواوی سەربەخۆ لە پەیەدە و بزوتنەوەی تەڤدەم بمێنێتەوە و هەمان ڕێڕەوی ئیدارەکانی دیکەی جیهان دەگرێتەبەر، یاخود وەکو ئێستا دەمێنێتەوە و ڕۆڵی بزوتنەوەی تەڤدەم تیایدا گرنگتر و بەهێزتر دەبێت.

دیارە لێرەشدا ڕۆڵی چین و ڕوسیا و ململانێیان لەگەڵ ئەمەریکا و بەرەی ڕۆژاوادا، نابێت فەرامۆش بکرێت کە دەتوانن هاوکێشە و هاوسەنگەکان بەبارێکی دیکەدا بگۆڕن، ئەمەش کارایی خۆیی و دەوری خۆی لەسەر ڕۆژاوای کوردستان دادەنێت. ئەوەشی تا ئێستا ئاشکرایە پشتگرتنی ئەسەد و ڕژێمەکەیەتی لە لایەن ئەوانەوە، بەڵام ئەوەی کە نائاشکرایە، سیاسەتیانە بەرامبەر بە کانتۆنە کوردییەکان.

درێژەی هەیە

?What do we think about the current crisis of Iraq

What do we think about the current crisis of Iraq?

Iraq crisis has been continued for decades while it has been under the power of Saddam Husein or under the “current democratic Regime” since the invasion of 2003. There were no freedom, no social justice; no equality and also little opportunity for those who were independent from the political parties who were in power. In addition to existing brutality and discrimination against women and the ordinary people a very big gap was created between the rich and poor, making the poor even poorer and the rich richer.

The current crisis is nothing far from what has been said above. In fact it is the continuation of the same situation of what was happening decades ago. The only differences are the names and the power of the political parties in power.

Politicians and the mass media love to tell us that the current struggles are the continuation of the old struggles & conflict between the two main Islamic religion doctrines: Shia and Sunni that they have a bloody background almost since the birth of the Islam religion.

If we look into history of the nations, countries and their people, their history was always struggling between the powerful people and the powerless, between the exploiters and the exploited, between the occupier and the occupied people, between the invader and the people who have fought back against powers, against authorities and states. In short it was a war for more capitals and profits.

What is happening in Iraq today under the name of “the Islamic State in Iraq and Levant (Syria), Isis” far from what the mass media portrayed and tells us. The facts are:

1st the Isis advance is a tiny minority aided by Sunni factions disillusioned with Shia leadership in Baghdad, Sunni tribal leaders, Ba’ath party members, old army officers and factions of the former insurgency all came together to plan how to take the fight to the prime minister of Iraq, Nouri al-Maliki . When the Isis marched towards Mosul, the third biggest city in Iraq, and occupied, they were less than 2,000 while around 60,000 people from police, soldiers to intelligent forces and security were existing in the town. This army was equipped heavily with the fighter Jets, tanks and different types of powerful weapons, but this army has collapsed and fled from the Isis group and the other militant with very little resistance or no resistance.

2nd facts what was happening more likely was a plan by Turkey, Gulf countries and Kurdish Region Government “K.R.G” with the knowledge of US and UK.

3rd It is very difficult to know exactly what will be happening in the end, as most of the time it depends on the interest of US and western countries that will measured any uprising or movement whether it gets help or not through their interest. Until now both the US &UK insist on the unity of people in Iraq to live together under the same system. If they know that their interests are under threat they do not mind to divide Iraq in to 3 Simi-states between Kurd, Sunni and Shia.

4th this situation has pushed Iraq to the brink of sectarian war, especially after issuing a Fatwa by Ayatollah Ali Al-Sistani, one of Shia Islam’s most revered cleric, for citizens to bear arms and sign up for the military.

5th We are very much sure that there is a hidden agenda here as well. We think one of the aim of this war is surrounding and strangling the democratic mass movement of the Kurdish people in west of Kurdistan (Syria’s Kurdistan) and there local administration. The mass movement there proved that there has been alternative to the nation state, old/neo-liberal system and its government. It also proved that the movement of people do not have to follow the “Arab Spring” that ended up in establishing an Islamic government. In addition to that this movement showed the uprising of people should not be supported by US, EU and their agents. It has proved that the revolution has to be started from the bottom of the societies, not from the top as this can be achieved by building the local groups that making most of the decisions by themselves and for themselves. This movement is clearly not in the interest of the politicians and neo-liberalism, so the next step is to attack the west of Kurdistan and their mass movement.

In view of the above we (KAF) denounce this war that has been launched and imposed on Iraqi people and we believe in organising people outside of the political parties, the supporters of the war and outside of the institution of the states and the governments but in their work places, in their neighborhood, in their schools, universities and on the streets to unite and fight back against war, injustice, poverty, starvation, inequality, and suppression that have been imposed by this brutal system through their State, Corporation, finance institution , neo-liberal mass media and the institution of their spies &agents.

Kurdistan Anarchists Forum

18.06.2014

الموقف المستقل للجماهير بين (داعش) و (الدولة )

الموقف المستقل للجماهير بين (داعش) و (الدولة )

بغض النظر عن من وقف والماهية من وراء هجوم ( داعش ) و انهيار الجيش امامه . و البغض النظر ان كان هذا الهجوم مخطط من القوى الخارجية ودول الجوار او من قبل القوى المحلية. فهناك حرب شامل ما بين القوى السيادية وذات السلطة و المتضرر الوحيد في هذا الاقتتال و في جميع الحروب على مر التاريخ هو الناس المدنين و الفئات المظلومة في المجتمع.

ومن هذا المنطلق فان الاناركيين كنشطاء الحركة الاجتماعية والمدافعة لجبهة الجماهير ینبذ هذا الحرب كأي حرب اخرى مابين الدول والقوى الميلشياتية والقوى الخارجية و المحلية ویعتبرونە حرب مفروضة على الناس و یرون انفسهم فقد في جبهة واحدة ؛ وهي الحرب الاجتماعية للمظلومين على الضالمين؛ الجماهير ضد الدولة ، الجماهير ضد المليشيات، الجماهير ضد السياسيين، الجماهير ضد جيع القوى العسكرتارية و الامنية.

ولذلك فان القوى المنظمة والموحدة للجماهير في الاحياء و القرى و الدوائر و المصانع التي هي القوى البديلة والوحيدة الكفيلة في ردع الهجوم (الداعش)ي و تمادي القوى الدولية والسلطات الاقليمية ، یعترفون بها و یناضلون من اجل تشكيلها.

وان مثل هذا التوجه لاتنبع من الخيال او تمنيات مجردة. بل تستند الى التجارب تاريخية. فلم يكن الجيش والقوى الحكومية فاي وقت مضى مصدرالثقة اوتطلعات الجماهير، ودائما هناك احتماليات ان تتراقص على انغام المؤمرات الدولية و المحلية ولم ولن يكونوا ابدا في جبهة واحدة مع الجماهير . بل انهم دائما اداة قمع ضد الجماهير و حامية لمصالح الطبقة الحاكمة. ومثال على ذلك بعد انتفاضة 1991 قام الجبهة الكردستانية في اول خطوة لها بقمع الحركة (المجالسية ) وبعد عدة أيام فقط من ذلك، لم تستطع تلك القوى الصمود امام هجوم الجيش المندحر ( للنظام البعثي ) عليه، [ بل بنفس حال مايجرى الان للجيش القوى الامنية للحكومة الحالية في موصل] انهزموا قبل الناس المدنيين ونزجوا تاركين اسلحتهم الى خلف الحدود التي اتوا منها. في المقابل تصدت القوى المجالسية بالرغم من رداءة اجهزتهم القتالية هجوم الالف من قوى النظامية للحكومية البعثية. وكذلك رأينا السيناريو تعاد اليوم بنفس النفس. رأينا بام اعيينا كيف ان الجيش العراقي و قواتها الدخلية نزحوا ووصلوا الى المناطق البعيدة من محافظة الموصل. ومرة اخرى الجيش والقوى الرسمية للحكومة، لم تستطع افقط الصمود امام هجوم العدو (داعش). بل بنزوحه اصبح سببا للانهيار معنويات الشعب و اعطا زخما وقوة لعدة مئات من قوات (داعش). بالاضافة الى ذلك ، اذ امعن النظر الی الية الهجنات التي تشنها ( داعش ) و ( جبهة النصرة ) و ( طاليبان ) و (وانصار الاسلام ) و حتى الدول، سوف نلاحظ بوضوح انهم عن طريق القتل الجماعي و اعمال ارهابية والذبح لخلق الذعر في قلوب الجماهير و ينالون انتصاراتهم. وهذا عمل بسيط و طبيعي، لأن الجماهير سلبت منهم القدرة و الارادة الفعلية قبل ذلك، ومنحت جميع مقرراتها و امنها للجيش و مليشيات. فلذلك ان جزم المعنويات عن طريق وحدة الجماهير و تشكيل طلائعها الشعبية، يضمن بان يصبح الجماهير قوة لا تقهر من جهة و من جهة اخری ينهار امامه الجيوش الحكومية و الميلشيائية كطراز (داعش).

اذا ننظر الى تجربة الذاتية الدفاع للجماهير المدنية في جنوب (كوردستان سوريا). فسنرى مرة اخرى النموذج المقتدر الساطع للقوى المسلحة المجالسية. ونرى لم يقفوا أمام داعش فقط، بل أمام جبهة النصرة و الايادي الخارجية كتوركيا و السلطات في الاقليم كوردستان و النظام البعثي. بالرغم من الحصار الاقتصادي من قبل الحكومات والقوى الاقليمية ومؤمرات الدول الاقليمية. تزداد قوة المنظمة للجماهير يوم بعد يوم وتسجل الانتصارات تلو الاخر و ينال اعدائه اماه واحد تلو الاخرى.

على اساس التجربة من تلك الاحداث و اعتمادا على التجارب التايخية للاقطاب الثورية في كل انحاء العالم. هناک قطب وبديل واحد، يعتمد عليها الاناركييون و يجزمون عليها ويطرحونها للنضال من اجل ايجادها و يحولون في تكشيلها ، وهي التنظيم الذاتي للحماية المستقلة الجماهيرية عن طريق تكشيل القوى الشعبية المستقلة في ميادین العمل و الحیاة في القری والمدن. ومثل هذه المهمة يحتاج الى البدء به عاجل ومستمرا . ويجب من الان تشكيلها مستقلا عن القوى الحكومية والاحزاب و الميليشيات في المدن الاخرى في العراق، وفي اسرع وقت ممكن تشكيل اكبر قوى جماهيرية وخاصة في كركوك و بغداد. ولا يجب ان تكون تلك القوى محصورة على الرجال فقط بل قوة موحدة من رجال و نساء الشعب كلها.

نحو تشكيل قوى المقاومة المستقلة للجماهير .النصر لقوة الجماهير الموحدة

تشكيل اللجان والتعاونيات في المحلات و المعامل و المصانع و الدوائر و القرى و الميادين، هم و وهن حجر اساسي لمقاومة الجماهير

المنتدی الاناركيين کردستان

١٣/٠٦/٢٠١٤