بزووتنەوەی “دژە-ھەژاری” یان ھەژارکردنی بزووتنەوەکان

١٩ی ئۆگوستی ٢٠١٧

ھەژێن

بەرایی، چەند ڕۆژێك لەمەوپێش ھاوڕێیەك پەیامێکی ناردبوو و نووسیبووی ” لە شاری سلێمانی کۆمەڵە کەسێك خەریکی دروستکردنی ڕێخراوێکن بەناوی ‘بزووتنەوەی دژی ھەژاری’ و من بە خۆم لەسەر ‘ناوەکەی’ سەرنجم ھەیە …” . ھاوکات ئەو ھاوڕێیە کۆپی بانگەوازەکەی بۆ من نارد، بەڵام تاکو کەمێك پێش ئێستا بواری خوێندنەوەی بانگەوازەکەم نەبوو. کاتێك دێڕی یەکەمی پاش سەردێڕەکەم خوێندەوە، خەیاڵ منی بردەوە ھاوینی ١٩٩٢، کاتێك کە ئەندامانی باڵای ڕێکخراوەکانی ( ‘ڕەوتی کۆمونیست’ و ‘یەکێتی خەباتی کۆمونیزمی کرێکاری’ و ‘سەرنجی کرێکار’ ) بەناوی ڕێکخستنی شوراییەوە بۆ کۆبوونەوەی گشتی بێکاران بانگەوازیاندەکرد و پێش کۆبوونەوەکە بەخۆیان لەسەر ھەموو شتێك و (کێ) ھەڵبژاردن و دابەشکردنی پۆستەکان و دیاریکردنی ئەندامانی دەستەکانی خوارتر (لیژنەکان) ڕێکدەکەوتن و ئەگەر چالاکێك لە دەرەوەی بازنەی دەستەگەریی خۆیان بھاتایە، دەستبەجێ ھاوسەنگی ھەڵبژاردن و دەنگدانەکان تێکدەچوو و بۆ پیلانگێریی کەنارخستنی چالاکەکانی دەرەوەی خۆیان پەنایاندەبرد.

ئێستا پاش ئەو ڕۆشنکردنەوە، لەتەك ئێوە خوێنەرانی ھێژا، خاڵ بە خاڵ ھەنگاو بە ھەنگاو، پڕۆژە و بەرنامە و بانگەوازەکە سەرنجدەدەم و ڕەخنەکانی خۆم ئاراستەدەکەم و لە کۆتاییشدا  ئەنجامیگیری دەکەم و بەگوێرەی ئەزموونەکانی خۆم لە ماوەی نێوان ١٩٩١- ٢٠١٧ پێشبینی سەرەنجامی ئەو ھەوڵە نەزۆكە دەکەم. ھەر ئاوا پێویستە ئەوەش بڵێم، من وەك کەسێك کە خۆم بە پڕۆلیتێر و ئەنارکیست و دژی کاریکرێگرتە و دارایی تایبەت و سیستەمی سەروەریی چینایەتی دەزانم، ھەر بەگوێرەی ئەو بنەمایانە بە ئەرکی سەرشانی خۆم دەزانم، سەرنج و ڕەخنە و دەستخۆشانەی خۆم بنووسم و ئاراستەی ھەر بۆچوون و بیرکردنەوە و دەربڕینێك بکەم، کە بەناوی کرێکاران و پڕۆلیتاریا و خەڵک و چەوساوانی کۆمەڵ دەدوێت و بانگەوازدەکات و ڕێکخراو قوتکاتەوە. ئەم سەرنجداندنەش ھەر بە ھەمان ئامانج و ھاندەر نووسراون و ھیچ ئامانج و ھاندەرێکی دیکەیان نییە.

بەرنامەی کاری بزووتنەوەی دژی ھەژاری(پلاتفۆرم)

“بەرنامەی کار” چییە؟ کێ داڕێژەریەتی؟ کامە بزووتنەوە؟ ئەگەر بزووتنەوەیەك ھەیە، بۆ بەخۆی بۆ خۆی بەرنامە داناڕێژێت؟ ئەی “پلاتفۆرم” چییە؟

ئەگەر بزووتنەوەیەك نییە و ڕێکخراوێك لەئارا نییە و خەریکن بۆ دروستکردنی بانگەوازدەکرێت، ئەدی بەرنامەی چی و کێ داڕیژەریەتی؟

کاتێك کە بزووتنەوەیەك نییە و خەریکن باگەوازیدەکەن، ئیدی چۆن بەناوی بزووتنەوە بانگەوازدەکەن؟

بزووتنەوە یان ڕێکخراو، ئایا بزووتنەوە قاڵب و بەرنامە وەردەگرێت؟

ئایا ئەوە لاساییکردنەوەی زەلیلانەی (نەوشیروانییەکان) نییە، کە ھەوڵیاندا (بزووتنەوەی گۆڕانخوازیی) ١٩٩٤-٢٠٠٦ لەنێو قاڵبی ڕێکخراوێكی ڕامیاریی (پارتییەك) دەستەمۆبکەن و تاکو ڕادەیەك توانیان و وەك دژەشۆڕشێك گەورەترین خزمەتیان بە فەرمانداریی بۆرجوازی کورد کرد؟

ئەی پەیوەندی بەرنامەی پێشتر داڕێژاو (کلێشەیی) و سەکۆ (پلاتفۆرم) چییە؟

بۆ من وەك خوێنەرێك کە لەو بارەوە چالاکی ھەوڵە ڕێکخراوەییەکانی ١٩٩٢-١٩٩٤ بووم و دواتر لە دەرەوە لەبواری پەنابەران بەشداری ئەو  ھەوڵانە بووم، ھەر لە سەرەتاوە مەبەست و ئامانجی دەستەی ڕاگەیێنەر دەزانم و دەشزانم سەرەنجامەی ئەو ھەوڵە بە کوێ دەگات. ئەو ھەوڵە دەستبەجێ و ھاوکاتی نووسینی سەردێرەکەی، نەزۆك و مردووە. ئەوەی مەبەستی منە لە نووسینی ئەم سەرنجانە، تەنیا سەرنجڕاکێشانی بەشدارانی خۆشباوەڕی ئەو ھەوڵانەیە بۆ جۆرێکی دیکە لە بیرکردنەوە و ڕێکخستن و شێوازێکی دیکە لە چالاکی و بەرەنگاریکردن، تاکو کاتی نەھاتنەدی خەونەکەیان و چەند بارەکردنەوەی شکستەکان، لەجیاتی نائومێدی و ڕەدووکەوتنی بەرەی دەسەڵات، ئەم پرسیارانە سەرنجیان بۆ ئەزموونگەری دیکە ڕابکێشن.

بە یەك ڕستە و دەستەواژە، واتای ئەو سەردێڕە  ئەوەیە، کە لەسەر بڕیاری سەرانی پارتییەك چەند ئەندامێکی پارتیی کۆبوونەتەوە و بەرنامەیەکیان بۆ ئاراستەکردنی خەڵك بەناوی “بزووتنەوەی ….” ئامادەکردووە، کە ھیچ نییە، بێجگە لە کۆپیکردنەوەی سەدان بەرنامەی کڵێشەیی دیکەی ماوەی نێوان ساڵانی ١٩٩٢-٢٠١٧، کە بەرەنجامەکەیان قوتکردنەوەی چەند دەرزەن ڕێکخراوی بەناو “جەماوەری” و “سەربەخۆ” وەك پاشکۆی (حککع) و کچەکەی (حککک) بووە و سەرەنجامیشیان مەرەکەب-بوونی سەر کاخەز و لەبیرچوونەوە و نائومێدکردنی ناڕازییانی خۆشباوەڕ و کەم ئەزموون بووە .

شێوازە گونجاوەکانی ڕێکخستنی بزووتنەوەکە …”

ئایا لەنێوان شێوازێك کە لەنێو ئەو بانگەوازە پارتییە ھاتووە و شێوازە شکستخواردووەکانی ١٩٩٢-٢٠١٧ ھیچ جیاوازییەك ھەیە؟

ئایا شکستخواردنی بەردەوام و ھەموو جارەکی ئەو شێوازە لە ماوەی بیست و شەش (٢٦) ساڵی ڕابوردوو، بۆ ئەوە بەس نییە، کە لە خۆمان بپرسین؛ بۆچی سەرەنجامی ھەوڵی ھەموو جارێك بە مردوویی لەدایکبوونی ڕێکخراوە بەناو “جەماوەری”یەکانە؟

ئایا خۆلادان لە ئاراستەکردنی ئەو پرسیارە و پەردەپۆشکردن و پاساودانی شکستەکان، دژەخوونیی نییە لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان؟

ئایا تاوانباریی نییە، کە ھەموو جار بە چەندبارەکردنەوەی ھەڵەکان، بزووتنەوەکان بەرەو شکست و نائومێدی بەرین؟

ئایا بەرەو شکستبردنی بزووتنەوەکان و نائومێدکردنی خەڵكی ناڕازی لە ھەر گۆڕانێك و لە کارایی ھێزی یەکگرتووی خۆیان، ئەنجامدانی ئەرکی دژەشۆڕش نییە؟

ئەی شێوازە نەگونجاوەکانی دیکە کامانەن و لەتەك شێوازە قووچکەیی و نێوەندگەراکانی ١٩٩٢-٢٠١٧ پارتییەکانی “کۆمونیزمی کرێکاری” جیاوازییان چییە بە چ پێوەرێك نەگونجاون و بۆچی نەگونجاون؟

لە بیست و شەش (٢٦) ساڵی ڕابوردوو لەلایەن سەرانی ڕێکخراو و پارتییەکانی “کۆمونیزمی کرێکاری” چەند شێوازی دیکەی جیاواز لە شێوازی سەدەیەك زیاتری (سۆشیا دێمۆکراسی، باڵی چەپ و ڕاستی) ئەزموونکراون؟

١- ھەنگاوی یەکەمی سازدانی بزووتنەوەکە بریتی دەبێت لە ھەڵبژاردنی دەستەی باڵا و دروستکردنی چەندین لێژنەی تایبەت بۆسەرپەرشتی کاروباری بزووتنەوەکە لەناو کۆبوونەوەی گشتی بۆ سەرجەم ئەو کەس و ھەڵسوڕاوانەی کە ئامادەییان ھەیە بۆ کردن لەگەڵ پرۆژەکە.

پێش ھەموو شت سازدان/ سازکردن واتە دروستکردن . ئەوە لە کەی مێژووەوە “بزووتنەوە سازدەدرێت” ؛ بزووتنەوە ئافەرێندراوی ناڕەزایەتی خەڵکە یان سازدراوی بنکەی (پارتییەکان) ؟

دەستەی باڵا ” چییە و ئەرکی چییە؛ بڕیاردان یان جێبەجێکردن؟

 “ھەڵسوڕاوان” کێن و ئەرک و ڕۆڵیان چییە؟

لەڕووی واتای واژەیی ئەو چەمکە “ھەڵسوڕاو”، واتا کەسێك کە لەلایەن گروپ، دەزگە، دەستەیەکی دیکەوە ھەڵسوڕێندراوبێت، واتە بووکەڵەی دەستی کەسانی دیکە. بەو واتایە بەکاربردنی دروستکەرانی ڕێکخراوە پاشکۆکان؛ چ پاشکۆکانی فەرمانداریی و دەوڵەت، چ پاشکۆی پارتییە ئۆپۆزسیۆنە پارلەمانی و ناپارلەمانییەکان، ھەموویان ھەڵسوڕاون و ئەو واژەیە پڕپێستی ئەوانە. بەڵام ھەرگیز بە واتای چالاک/چالاکانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێکخراوە ناقووچکەیی و نانێوەندییە سەربەخۆکان نایێت و بەتەواوی دژەواتای چالاکە و ڕۆڵ و ئەرکی کەسی ھەڵسوڕاو، ڕۆڵ و ئەرکێکی دژەشۆڕشانەیە و دەسکەلای دەوڵەت و پارتییە ڕامیارییەکانە بۆ لاوازکردن و کەوڵکردن و دەستەمۆکردنی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان.

پێشینان گوتوویانە “کورد بدوێنە خۆی شەرحی خۆ دەکات” ؛ ھەڵبژاردنی دەستەی باڵا لەلایەن کێ، ھەڵبژێرەران کێن؛ بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی یان کۆمەڵێك ئەندامی (حککک)؟

بەدڵنیاییەوە، ئەوی لەتەك ئەندامان و لایەنگرانی پارتییەکانی “کۆمونیزمی کرێکاری” ئەزموونی ھەبێت، دەستبەجێ دەزانێت، کە دروستکەری لێژنەکان کێیە و وەڵامی پرسیارەکەی پێشتر دەزانێت ( “دەستەی باڵا ” چییە و ئەرکی چییە؛ بڕیاردان یان جێبەجێکردن؟)، چونکە لە شێوازی ڕێکخستنی قووچکەییانە و نێوەندییانە دەستەکانی سەرەوە بڕیاردەرن و دروستکەری لێژنەکانی خوارەوەن و لەنێو ئاوا شێوازێکی ڕێکخستن، نێوەڕۆک پووچترین ئامراز “کۆبوونەوەی گشتی”یە، چونکە فیلۆسۆفی سەرھەڵدانی “کۆبوونەوە گشتییەکان” لەنێو بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بەگشتی و بزووتنەوەی کرێکاری لە ماوەی پێنج سەدەی ڕابوردوو و بەتایبەت لەنێو مانگرتنەکانی پێش (ڕاپەڕینی کۆمونەی پاریس)، سەد و ھەشتا پلە پێچەوانەی شێوازی ڕێکخستنی قووچکەییانە و نێوەندییانەیە و بەتەواوی ڕەتکەرەوەی ڕۆڵی بڕیاردەرانەی (دەستەی باڵا،کۆمیتەی باڵا، شورای باڵا)یە و کۆکردنەوەی ئەو دوو چەمکە (بڕیاردانی دەستەی باڵا) و (کۆبوونەوەی گشتی) تەنیا بەکاربردنی دێوجامەییانەی (کۆبوونەوەی گشتی)یە بۆ فریودانی چالاکانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، ھەر ئاوا کۆکردنەوەی دوو چەمکی “پارتیی پێشڕەو” و “شۆڕش” دێوجامەیەکە بۆ فریودانی کەسانی سۆشیالیستخواز.

کاتێك لێژنە تایبەتە دروستکراوەکانی (دەستەی باڵا / ئەندامانی حککک) سەرپەرشتی کار و بارەکانی “بزووتنەوەکە” بکەن، ئەدی ڕۆڵی خودی بزووتنەوەکە چییە و چالاکانی خۆبەخۆ و پەروەردەبووی نێو خودی بزووتنەوەکە ئەرکیان چییە؟

ئەگەر بزووتنەوەیەك ھەیە، ئیدی بۆچی چەند ئەندامێکی (حککک) لەنێو بنکەی پارتییەکەیان “دەستەی باڵا” و “لێژنە تایبەتە سەرپەرشتیکەرەکان” بۆ ئەو دروستدەکەن؛ بزووتنەوەکە و چالاکەکانی ناتوانا  و نەزان و ناھوشیار و گەوجن یان “بزووتنەوە”یەك لەئارا نییە و ئەندامانی “پارتیی پێشڕەو” خەریکی کڵاولەسەرنانی خەڵكن بەناوی “بزووتنەوە” و ئاوا دەزانن کە “لە ھەموو ھەورێك باران دەبارێت” و  ئەو ھەڵە دووبارە دەبێتەوە، کە وەك (نەوشیروان موستەفا) و پاشڕەوانی سواری شەپۆلی بزووتنەووە کۆمەڵایەتییەکان ببن؟

ئەگەر “بزووتنەوە”یەك ھەبێت، بۆچی بەخۆی لەنێو شوێنەکانی کار و ژیانی ڕۆژانەی خەڵک کۆبوونەوە گشتییەکانی خۆی بەرپاناکات و بۆچی لە بنکە و ھەواری ئەندامانی (حککک) کۆبوودەبێتەوە؟

ئەگەر بزووتنەوەیەكی کۆمەڵایەتی ھەیە، بۆچی کۆبوونەوە گشتییە بنکەییەکانی بەرپاناکات و لەنێو ئەوان بڕیار و پشڼیار بدات و بکات و بۆ ئەنجامدانی بڕیارەکان نوێنەرانی بنکەیی ھەڵنابژێرێت و لەنێو کۆبوونەوەی گشتی ھەڵبژێردراوانی ھەموو کۆبوونەوە گشتییە بنکەییەکانی کۆڵان و گەڕەکەکان و گوندەکان بڕیارەکان نادات و  (دەستەی باڵا) و کۆمیتە/لێژنە تایبەتەکانی سەرپەرشتی ھەڵنابژێرێت؟

ئینجا با بگەڕێینەوە سەر گوتەکەی پێشینان و من لەجیاتی واژەی (کورد) واژەی (کەسی ڕامیار) دابنێم و جارێکی دیکە پاش ئەو پرسیارانە پەرەگرافە پڕ ناکۆکییەکە بخوێنینەوە “کەسی ڕامیار بدوێنە و خۆی وێنادەکات” ؛ ئێستا با بزانین ئایا ئەوەی بانگەوازەکەی بڵاوکردووەتەوە، خودی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکەیە یان کەسانێك بەناوی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکە؛ بزووتنەوەی کۆمەڵایەتییە یان پڕۆژەی پارتیی؟

ئەگەر ئەوانەی لەوێ کۆبوونەتەوە، چالاکی بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتین و کۆبوونەتەوە، تاکو وەك نوێنەری کۆبوونەوە گشتییە بنکەییەکان لەنێوان خۆیان دەستەیەکی باڵاتر لەسەر ئاستی ناوچەیەک/ شارێك/ ھەرێمێک ھەڵبژێرن و بەگوێرەی ئامادەیی و کات و توانا و شارەزایی و گونجان خۆیان لێژنە تایبەتەکانی سەرپەرشتیکردنی کار و بارەکانی بزووتنەوەکە دروستبکەن، ئیدی (پڕۆژەی) چی و کێ نووسەر و داڕێژەری (پڕۆژەیەکە) و پێداویستی خوێندنەوە و پەسەندکردنی ئاوا (پرۆژە)یەك چییە؟

٢- ھەوڵ بدرێ لە پێشڕەوان و ھەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی جەماوەری ناڕازی، دەستە و کۆمیتە و گروپەکانی کرێکاران و کارمەندان و لە ناوەندەکانی کار و فەرمانگەکان و خوێندگا و زانکۆکان و گەڕەکەکان دروست بکرێ.

سەرنجدان لە داڕشتن و ڕێزمانی ئەو پەرەگرافە نادیدەدەگرم، ھیوادارم ” مامۆستایانی کرێکاران” جارێکی دیکە پێش بڕیاردان و بانگەوازکردن بۆ ڕیفۆرمی ژیانی کەسانی دیکە، زمانی ئاخاوتن و نووسینی خۆیان ڕیفۆرمبکەن، ئەوسا بۆ شوانەیی خەڵك “دەستەی باڵا” و “لێژنە تایبەتەکان” دروستبکەن.

ئەگەر ئەوانەی ئەو بانگەواز و پڕۆژە و بەرنامەیان داڕشتووە و لەوێ دانیشتوون، تاکو لەنێو ” کۆبوونەوەیەکی گشتی دەستەی باڵا و لێژنە تایبەت بۆ سەرپەرشتی کار و باری بزووتنەوەکە” دیاریبکەن، چالاکانی بزووتنەوەکەن، ئیدی دیاریکردنی ئەرکی “دروستکردنی دەستە و کۆمیتە و گروپەکانی کرێکاران و کارمەندان و لە ناوەندەکانی کار و فەرمانگەکان و خوێندگا و زانکۆکان و گەڕەکەکان لەنێوان پێشڕەوان و ھەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی جەماوەری ناڕازی ” چییە و بۆچی؛ مەگەر ئەوانەی لەوێن بڕیارنییە خۆیان چالاك و نوێنەری ئەو چین و توێژانە بن؟

ئەگەر ئەوانەی بانگەواز و پڕۆژەکەیان ڕاگەیاندووە و لەوێ کۆبوونەتەوە، چالاکانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە شوێنی کار و فەرمان و خوێندن و گەڕەکان نین، ئەدی كێن و چ کارەن و پێویستی ڕۆڵی شوانەییانەی ئەوان بۆ بزووتنەوەکە چییە؟

مەبەست لە گروپەکان چییە؛ گروپی سەربەخۆی خۆجێی یان گروپی پاگەندەچی پارتییایەتی و بڵندگۆی ڕامیارییەکانی (حککک)؟

ئەی ڕۆڵی ئەو ھەموو دەرزەنە ڕێکخراوانەی کە لە ماوەی ١٩٩٢-٢٠١٧ لەلایەن ئەندامانی (حککع و حککک) ڕاگەیێندراون، چییە و لە کوێن و بۆچی بەخۆیان ئەو ئەرکە ئەنجامنادەن و بۆچی بەخۆیان لەنێو کۆبوونەوەی بانگەواز بۆ کراو ئامادەنین؟

ئەگەر بوونیان ھەیە، لە کوێن و کوا چالاکی و تێکۆشانی ڕۆژانەیان؟

ئەگەر نین، ئەی چییان بەسەرھات و چۆن ونبوون؛ پووکانەوە یان ھەڵوەشانەوە، لە بنەڕەتەوە ھەر بوونیان نەبوو، یان پڕۆژەی نەزۆک و مردووی “پارتیی پێشڕەو” بوون و  تەنیا لەسەر کاخەز و لەنێو ڕاگەیاندنەکان بوونیان ھەبوو؟

٣- لەھەر جێگەیەك( ناوەندەکانی کارو فەرمانگەو خەستەخانەو خوێندگا و زانکۆکان و گەڕەکەکان) ھەوڵ بدرێ کۆبونەوەی گشتی بەڕێ بخرێت و نوێنەرانی ڕاستەقینەو دڵسۆز ھەڵبژێرن و بەوجۆرە سەرەتای پایەکانی ڕێکخراوی جەماوەری خەباتکار لەبابەتی یەکێتی و سەندیکاو شورا و ئەنجومەنی جەماوەری دابمەزرێت

دیسان لە سەرنجدانی داڕشتن و ڕێزمان و ڕێنووسی ئەم پەرەگرافەش خۆم لادەدەم. بەڵام ھەر کەسێك لە ماوەی بیست و شەش ساڵی ڕابوردوو بۆ تەنیا جارێك بانگەواز و بەیاننامە و پرسەنامە و وتاری سەرانی پارتییەکانی ڕەوتی “کۆمونیزمی کرێکاری” بە زمانی کوردی خوێندبێتەوە، ئەوا بەدڵنیاییەوە دەزانێت، کە ئەم بانگەواز و پڕۆژە و بەرنامەیەش داڕشتن و نووسینی ئەوانە، کە بەھۆی دەقگرتنیان بە دەرخکردنی بەیاننامە و پڕۆژە و بانگەوازە فارسییەکانی “کۆمونیزمی کرێکاری” بە شێوەی ڕێزمان و ڕێنووسی فارسی کەسانێكی کڵۆڵی فارسی زمان دەنووسن، کردار پاشگری کۆ وەرناگرێت و کرداری یەکگرتوو و ئامێتە بەسەر یەکەوە نانووسرێت و بکەر و بەرکار و کردار شوێنگۆڕکێ دەکەن و خاڵبەندیش پاشاگەردانییە.

کاتێك کە لەنێوندەکانی کار و فەرمان و خوێندن و گەڕەکەکان کۆبوونەوە گشتییەکان نەکراون و لەنێو ئەو کۆبوونەوە گشتییانە بڕیار و پێشنیار و ھەڵبژاردن نەکراوە و نوێنەران بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکان (بۆ نموونە بەرپاکردنی کۆبوونەوەی گشتی ھەڵبژێردراوانی کۆبوونەوە گشتییە بنکەییەکانی شوێێنی کار و فەرمان و خوێندن و گەڕەکەکان) دیارینەکراون، ئیدی بەگوێرەی کامە ماف و ڕەوایی کەسانێك لە شوێنێك کۆدەبنەوە و پڕۆژە و بەرنامەیەکی ئاوا دەنووسن و دواتر بەناوی بزووتنەوەیەکەوە کۆدەبنەوە و “دەستەی باڵا” و “لێژنە تایبەتەکان” دیاریدەکەن؟

ئەی پێوەری ڕاستەقینە-بوون و دڵسۆز-بوونی نوێنەرایەتی ئەوانەی ئەو پڕۆژە بە ئەوان ئاماژەدەدات و ئەوانەی دیکە کە ئەو پڕۆژە بە “ناڕاستەقینە-بوون و نادڵسۆز-بوون”ی ئەوان ئاماژەی ناڕاستەوخۆ دەدات، چییە؛ ئەندام-بوون و ئەندام-نەبوون لەنێو پارتییەکانی “کۆمونیزمی کرێکاری” ؟

ئەگەر سەرانی (حککع و حککک) پاش بیست و شەش ساڵ، ئێستا ئەو ھەنگوینەیان لە کەلێنی ناڕەزایەتی خەڵکی ھەرێم دۆزیوەتەوە و کۆبوونەوەی گشتی بە پایەی “ڕێکخراوی جەماوەریی خەباتکاری وەك یەکێتی و سەندیکا و شورا و ئەنجومەنی جەماوەریی” دەزانن، ئەدی بۆچی بۆ یەک جاریش ئەو بوێرییە لەخۆیان نیشاننادەن و ڕەخنە لە ھەوڵە نێوەندییەکانی خۆیان لە سەرەوە ڕەخنەناگرن، کە بیست و شەش ساڵی ڕابوردوو چەند دەرزەن ڕێکخراوی لەو جۆرەی مەرەکەبی سەر کاخەزیان دروستکردن و وەك پەشمەک توانەوە؟

ئەگەر ئەوان بەڕاستی  وەك سەرەتا و بنەمای بیرکردنەوەی خۆیان بڕوایان بە پایەبوونی کۆبوونەوە گشتییەکان ھەیە، ئەدی بۆچی ھەوڵی کردەییکردنەوەی ئاوا بیرکردنەوە و ئەزموونکردنی ئاوا بۆچوونێك نادەن؛ یان ھەر لە بنەڕەتەوە کۆبوونەوەی گشتی بۆ ئەوان دێوجامەیەکە بۆ فریودانی خەڵك؟

داواکارییەکان

کامە داواکاری و داواکاری کێ و لە کوێ و کێ بەرزیکردووەتەوە؟

ئایا لەنێوان ڕێکخراوە پڕۆژەییەکانی (حککع و حککک) و ڕێکخراوە پڕۆژەییەکانی (حشع) و (پدک) و (ینک) و (پارتییە نیلییەکە) ھیچ جیاوازییەك ھەیە؟

١- ھەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی پاشەکەوتی زۆرەملێی موچە، گێڕانەوەی موچە پاشەکەوت کراوەکان و پیاچوونەوە بە یاسای مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و کەسوکاری شەھید و ئەنفال و….تاد. لەسەر شێوازی یاساکانی حکومەتی ناوەندی کە بگونجێت لەگەڵ بارودۆخی ئێستای ژیانی ھاوڵاتیانی ھەرێم.

“ھاو ڵاتی”  ھەڵەیە و (ھاووڵاتی) دروستە و واژە و چەمکی “ھاووڵاتی”بوون بۆ خۆی پەردەپۆشکردنی پێگەی نالەبار و سووکایەتیبەخشانەی کۆمەڵایەتیی و ئابووریی چین و توێژە نەدار و بێدەسەڵاتەکانە بە دێوجامەی “ھاووڵاتی”. ساڵانی سەرەتای دەھەی نەوەد، کە ھێشتا پاشکارایی شەپۆڵەکانی شۆڕشگێڕیی ڕاپەڕین بەتەواوی نەنیشتبوونەوە، ئەو کات سەران و نووسەرانی سێ ڕێکخراوە ڕامیارییەکەی “کۆمونیزمی کرێکاری” لە بەکاربردنی واژەی “ھاووڵاتی” ڕەخنەیان ھەبوو و بە ھەوڵی شاردنەوەی شوناسی (چینی کرێکار)یان دەزانی؛ ھەر ئاوا بەکاربردنی واژەی “شەھید” بە پێوەی کۆنەپەرستیی ئایینی دەزانرا، کەچی ئێستا خۆیان بوونەتە بڵندگۆی چرینی ئەو واژە کۆنەپەرست و دێوجامەییانە.

بێجگە لەوە، “پاشەکەوت” چییە؟ ئایا ھەر بەڕاستی سەرانی (حککع و حککک) بڕوایان بە دەخیلەکردنی فەرمانداریی ھەرێمە بۆ چین و توێژە کرێگرتەکانی ئەو ھەرێمە ھەیە؟

ئەی ناوی (چینی کرێکار) و (کرێکاران) چی بەسەرھات و بۆچی لەنێو ئەو ڕیزکردنەی سەرەوە ناوی (کرێکاران) نەھاتووە؛ ئایا ڕامیاریی و بەرنامەی “پاشەکەوت”کردنەکەی فەرمانداریی ھەرێم مووچەی کرێکارانی نەگرتووەتەوە، بۆچی؛ ئەی ئەو سازشە لەپێناو چی؟

ئایا دەکرێت ئاوا وێنابکەین، کە فەرمانداریی ھەرێمی “کوردستان” فەرمانداریی خودی چینی کرێکار و کرێکارانە، لەبەرئەوەیە، کە ناوی ئەوان نەھاتووە و “پاشەکەوت”کردن مووچەی ئەوانی نەگرتووەتەوە؛ یان ئەوانیشی گرتووەتەوە و ناونەھێنانی کرێکاران خۆگونجاندنە لەتەك ڕەوتە زاڵەکانی کۆمەڵی ھەرێم؛ ناسیونالیزم و نیئۆلیبراڵیزم؟

بەرتەری یاسای مووچەی فەرمانداریی نێوەندیی عیراق بۆ چین و توێژە پڕۆلیتێرەکان (کرێگرتەکان) چییە، تاکو خەڵکی ھەرێم ئەو داخوازییە بەرزبکەنەوە؟

ئایا یاسای مووچەی فەرمانداریی نێوەندیی عیراق لەتەك بار و دۆخی ئێستای گوزەرانی خەڵکی نێوەند و باشووری عیراق گونجاوە؛ بەگوێرەی ھەڵاوسان و گرانی و نەبوونی دیاریکراوە؟

ئەی گونجان لەتەك بار و دۆخی ئێستای ژیانی “ھاوڵاتیانی ھەرێم” واتای چییە؛ ئایا (سێ چارەکە مووچە) گونجاندن نییە لەتەك باری گوزەرانی خەڵك؟

ئەگەر وەڵام (نەخێرە)، ئەدی دەستگرتنەوە و کەمکرنەوەی کرێ و مووچە واتە چی؛ مەگەر دابەزاندنی گوزەرانی خەڵك نییە بۆ دوا ئاستی ملدانی خەڵك بە نەھامەتی؟

گوزەرانی ئێستای ئەندامانی چین و توێژە پڕۆلیتێرەکان (چین و توێژە کرێگرتەکان) چ لە نێوەڕاست و باشووری عیراق و چ لە ھەرێم خوارترین ئاستی کولەمەرگییە و گونجاوترین ئاستی مووچە لەتەك ژیان و گوزەرانی کولەمەرگییانە ھەر ئەو (سێ چارەکە مووچە)یە، کە پارلەمان و فەرمانداریی ھەرێم بڕیاریانداوە، ئیدی نازانم داڕێژەرانی ئەو پڕۆژە و بەرنامەیە خوازیاری چین، لە کاتێكدا کە پارلەمان و فەرمانداریی بۆرجوازی کورد بەبێ داخوازی سەرانی “کۆمونیزمی کرێکاری” و بەبێ پاڕانەوەی ڕامیارانەی ئەوان، داخوازییەکەی ئەنجامداوە؟

ھەنگاوە کردەییەکان:

٢- دەستبردن بۆ دامەزراندنی سندوقی ھەرەوەزی لەپێناو دابینکردنی کاڵا سەرەکیەکانی ژیان و بژێوی ھاوڵاتی کەمدەرامەت لەداھاتی حکومەت و سەرمایەداران.

جارێکی دیکە، لە باری ڕێزمانی و ڕێنووسی داڕشتنی ئەو خاڵە چاوپۆشیدەکەم، بەڵام ناتوانم لە نووسەران و داڕێژەرانی “ھەنگاوەکانی کارکردن بۆ ھێنانەدی ئامانجەکانی بزووتنەوەکە:” نەپرسم، ئەرێ بە کامە لۆجیك و ئاوەز، بە کامە واتا و پێشینەی مێژوویی و ئەزموون، (ھەرەوەزی) کۆمەڵایەتی نێوان و بۆ خەڵکی کەمدەرامەت بە “داھاتی حکومەت و سەرمایەداران” دروستدەبێت و دابیندەکرێت و دەچێتە خانەی ھەرەوەزی؛ ھەرەوەزی واتای چییە؟

پێشینان دروستیان فەرمووە، کە “زۆربڵێی ناپێویست، بە پووچبێژی کۆتاییدێت”. ئێوە ڕابەرانی “کۆمونیزمی کرێکاری”  ئاوا چاوەڕوانییەکتان لە “فەرمانداری و سەرمایەداران” ھەیە، کە ھەرەوەزبن و لەتەك کەمدەرامەتانی کۆمەڵ ھەرەوەزیبکەن و بەشداری ھەرەوەزی کۆمەڵایەتیی بکەن، ئیدی بۆچی بەدرۆ دروشمی “بڕوخێ سەرمایەداری” بەرزدەکەنەوە؟

ئەی پڕۆژە ڕێکخراوەکەی “کۆمونیزمی کرێکاری” لەتەك ڕێکخراوە بەناو “ناحکومییەکان” و ڕێکخراوە “خێرخوازییەکان”ی گروپە ئیسلامیەکان چ جیاوازییەکی ھەیە، کە تاکە ئەرکی ئەوان بزواندنی سۆز و بەزەیی سەرمایەداران و دەسەڵاتداران و کۆکردنەوەی زەکات و سەرفترەی دەوڵەتمەندانی موسوڵمانە بۆ کەمدەرامەتان؟

“حکومەت و سەرمایەداران”ێك کە ئامادەی پشتیوانی و چالاکی ھەرەوەزی و کۆمەککردن بن بە کەمدەرامەتانی کۆمەڵ، ئیدی لەتەك “دەوڵەت و حکومەتە کرێکاری”یەکەی “کۆمونیزمی کرێکاری” چ جیاوازییەکی ھەیە؟

ئەوە لە کەیەوە، لەنێوان ئەندامان و چینێك کە بنەمای مانەوە و سەرکەوتنیان کێبڕکێ و ڕکەبەری دەوڵەتمەندبوون و کەڵەکەکردنی سەرمایەکانیانە بە دزینی ڕەنجی کاری کەمدەرامەتانی کۆمەڵ و  تاڵانکردنی سامانی کۆمەڵ، ھەروەزی بوونی ھەیە و پەیڕەودەکرێت؟

٣- لە دەرەوەی کوردستان ھەوڵ بدرێ پشتیوانی ڕێکخراوە چەپ و یەکسانیخواز و  یەکێتی و سەندیکا کرێکاری و کەسایەتیە مرۆڤدۆستەکان بۆ بزووتنەوەکە و خواستەکانی بەدەست بھێنرێ و ببێتە فاکتەرێکی فشاری گەورە لەسەر دەسەڵاتدارانی کوردستان بۆ ملدان بە داخوازیەکانی خەڵك

ئەگەر ھەموو بەیاننامە و بانگەواز و ڕاگەیاندنی ڕێکخراوە مەرەکەبییەکانی سەر کاخەزی سەراپای مێژووی “کۆمونیزمی کرێکاری” بخوێنینەوە، خاڵی سێیەم ھەموو کات ھەبووە و کلێشەییانە نووسراوە. ھەڵبەتە ئەوەش بڵێـم کە ھەنگاوێکی پۆزەتیڤە، بەڵام لە ماوەی بیست و شەش ساڵی ڕابوردوو ھیچ کات سەران و پاگەندەکەرانی “کۆمونیزمی کرێکاری” چ ئەوانەی لەنێو دەرزەنە پارتییەکان و چ ئەوانەی لە دەرەوەی پارتییەکانن، چ کوردی-زمانەکان و چ فارسی-زمانەکان، بۆ تەنیا جارێکیش نەچوونەتە پەیوەندییەکی ھاوپشتییانەی دژەچینایەتی. ھەموو کات بەناوی کرێکاران و خەڵکی ھەرێم خوازیاری ” پشتیوانی ڕێکخراوە چەپ و یەکسانیخواز و  یەکێتی و سەندیکا کرێکاری و کەسایەتیە مرۆڤدۆستەکان ” بوون و بەناوی ئەوانەوە لەو لایەنانەی ناویانھێنراوە کۆمەکیان کۆکردووەتەوە و کراوەتە خەرجی ویسکی-خواردنەوە و گەشتە بەردەوامەکانی “ڕابەران”، بەڵام ھیچ کات و لە ھیچ شوێنێك ئامادەی پشتیوانی ئاڵووێرانە یان یەکلایەنانە بەرانبەر کۆمەڵەکانی دیکە نەبوون و ھیچ کام لە ئەندامان و چالاکانی دەرزەنە پارتییەکانی “کۆمونیزمی کرێکاری” بە ئەرکی خۆیان نەزانیوە بەشداری تێکۆشان و ناڕەزایەتییەکانی وڵاتانی پەنادەر و ڕێکخراوە پشتیوانیکەرەکانی ئەوان بکەن و ھەردەم وەك ناسیونالیستێكی کورد، عیراقی، ئێرانی ڕەفتاریانکردووە و مەلایانە بنەمای “ھا مەلا، ئێ وەڵا، بدە مەلا، ناوەڵا” بەکاربردووە و پەیڕەوکردووە  .

ئەوان لە سەراپای بەرنامە و داخوازییەکانی پڕۆژە ڕێکخراوەکەیان بۆ تەنیا جارێکیش خوازیاری یەکسانی نەبوون و لەجیاتی یەکسانی، بەناوی “ھەروەزی” خوازیاری “زەکات و سەرفترەی  حکومەت و سەرمایەداران”ن بۆ کەمدەرامەتان، کەچی خوازیاری پشتیوانی ڕێکخراوە یەکسانیخوازەکانی وڵاتانی دیکەن بۆ پڕۆژە ڕێکخراوی (خێر و سەدەقەی) فەرمانداران و سەرمایەداران.

٤- لە کاتی پێویست و گونجاودا کۆنترۆڵکردنی ناوەندە خزمەتگوزارییەکان لەلایەن کرێکاران و کارمەنادانی ئەو شوێنانە بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە خۆڕایی بۆ ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت و… .

مەبەست لە کاتی پێویست و گونجاو چییە؛ ئایا ئێستا پێویست و گونجاو نییە، ئەی کەی پێویست و گونجاوە؟

بەبۆچوونی من، ئەگەر بڕیاربێت، ھوشیارترین تاك و بەشی چین و توێژە پرۆلیتیڕەکان ڕۆڵی پێشڕەویی (بە واتای دەستپیشخەری و وەستان لەڕیزی پێشەوە و یەکەمین بوون لە چالاککردن و تێكۆشانی ڕۆژانە و یەکەم بوون لەنێو زیندان و لەبەردەم ھەڕەشە و ئەشکەنجەدران) لە ئەستۆی ئەوان بێت، ئەوا ھەمیشە بەرزکردنەوەی ڕادەی زۆری داخوازییەکانی چین و توێژەکانیان جیاکەرەوەی ئەوانە لە ڕیفۆرمیستان و خێرخوازان و ناوبژیکارانی نێوان چەوساوان و چەوسێنەران، نەك ڕێزکردنی واژەی “ڕابەر” و “پێشڕەو” لە پێش و پاشی ناوی خۆیان. چونکە ئیسلامییەکان و ناسیونالیستە خێرخوازەکان و زۆرینەی ناھوشیار و خۆشباوەری کۆمەڵیش خوازیاری بزواندنی سۆز و بەزەیی سەرمایەداران و دەسەڵاتدارانن، ھەر ئاوا کە نووسەرانی ئەو پڕۆژە بەرنامەیە، خوازیاری سندووقی ھەرەوەزین بە پارە و کۆمەکی دەسەڵاتداران و سەرمایەداران.

دەستەی ئامادەکاری بزوتنەوەی دژی ھەژاری

ئایا لە ھیچ سەردەمێك و ھیچ شوێنێك ڕویداوە، لەلایەن دەستەیەکەوە  “بزووتنەوە” ئامادەبکرێت؛ بۆ بزووتنەوە چێشتی جەژن و ئێوارە خوانی “ڕابەرانە”، تاکو دەستەیەك بتوانن ئامادەیبکەن؟

پاشان، ئامانج لە دوورین و دروستکردنی ئاوا بزووتنەوەیەك؛ “بزووتنەوەی دژی ھەژاری” ھەمان ئامانجی خێرخوازانەی ئایینکاران نییە، کە بەدرێژایی مێژوو پەیڕەوانی ئایینەکان چین و توێژە نەدارکراو و بێدەسەڵاتکراوەکانیان بە ئاوا پووچگەراییەك خۆشباوەڕکردووە و چاوەڕوانی ئاوا ڕۆژێكیان کردووە بە خەونی ستەمدیتووان؟

بێجگە لەوە، ھەژاری زادە و بەرەنجامە، نەك خودی سیستەم و دەسەڵات، تاکو بەبێ لەنێوبردنی بنەماکانی سیستەمەکە بتوانرێت لەنێو ببرێت. کاتێك کە “ڕابەرانی” چین و توێژە نەدارکراو و بێدەسەڵاتکراوەکان بە لەنێوبردنی ھەژاری و مانەوەی ھەمان سیستەمی سەروەریی و مشەخۆریی خۆشباوەڕبن و خەڵکی بۆ ھێنانەدی ئاوا ئامانجێك بانگەوازبکەن، ئیدی پێداویستی بەرزکردنەوەی دروشمی دێوجامەییانەی “بروخێ سەرمایەداری” چییە و لەپێناو چی، بێجگە لە فریودانی خەڵك؛ ئایا باشتر نییە، “پارتیی پێشڕەو” و “ڕابەران” دەست لەنێو دەستی ئایینکاران و ڕێفۆرمیستان و ناسیونالیستان خەریکی بزواندنی سۆز و بەزەیی سەروەران و سەرمایەداران بن، کە ئەگەری ھاتنەدی و ئاوەزپەسەندی ئاوا پووچییەك، لە ئەگەر و ئاوەزپەسەندیی “ئازادبوون و یەکسانبوون و دادپەروەری لە سایەی دەوڵەت و فەرماندارییەك بەناوی کرێکاران و دیکتاتۆریی پڕۆلیتاریا” زیاترە؟

بەکورتی، بە بۆچوونی من، (کۆبوونەوەی گشتی) بناخەی (دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ) و کاراترین میکانیزمی بەرگرتن لە سەرھەڵدانی گەرای بیرۆکراسی و دەستەگەری و ھەلپەرستی و نێوەندیگەری و پێکھاتەی قووچکەیییە لەنێو ڕێکخراوە جەماوەرییە سەربەخۆکان. بەڵێ بۆ ھەموو بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی ناڕازی و تێکۆشەر دژی ڕەوتی سیستەمی نوێی بازار (نیئۆلیبرالیزم) و ملھوڕیی و مشەخۆریی و گەندەڵی؛ بەڵێ بۆ خۆڕێکخراوبوونی سەربەخۆی گشت چین و توێژە پڕۆلیتێرەکان؛ بەڵێ بۆ پێکھێنانی ھەرەوەزییەکان وەك بەردی بناخەی سیستەمی کۆمەڵی ناچینایەتی؛ بەڵێ بۆ ھەموو ھەوڵێکی ئازادیخوازانە و سەربەخۆی جەماوەری؛ بەڵێ بۆ داگیرکردن و سەندنەوەی* خانووبەرە کرێییەکان؛ بەڵێ بۆ داگیرکردن و دابەشکردنی ھەنبارەکانی خواردن؛ بەڵێ بۆ داگیرکردنی بانکەکان و دابەشکردنی مووچەی تەواوەتی خەڵك: بەڵێ بۆ سەندنەوەی کارخانە و کێڵگە و زەمین و گرد و بیرە نەوتەکان و کەرتەکانی خزمەتگوزاری بۆ دارایی کۆمەڵ و کۆمەڵایەتیکردنەوەی دارایی و کار و بەرھەمھێنان و دابەشکردن و بەڕێوەبردنی کۆمەڵ.

بەڵام، نەخێر و ملیاردان جار نەخێر بۆ قوتکردنەوەی دەستە و ڕێکخراو و تۆڕ و بزووتنەوە پاشکۆ و قووچکەیی و نێوەندگەراکان بەناوی “پڕۆلیتاریا” و “کرێکاران” و “خەڵك”؛ نەخێر بۆ پاڕانەوە لە سەرمایەداران و فەرمانداران؛ نەخێر بۆ گۆڕینی ڕامیارێك بە ئەوی دیکە، دەسەڵاتدارێك بە ئەوی دیکە، سەرمایەدارێك بە ئەوی دیکە، مشەخۆرێك بە ئەوی دیکە، سەروەرێك بە ئەوی دیکە. چونکە لەنێوان ڕێکخراوە و بەرپرسانی ڕێکخراوە زەردەکانی فەرمانداری بۆرجوازیی ھەرێم و ڕێکخراوە پاشکۆییەکانی (پدک) و (ینک) و (پارتییە نیلییەکە) و (ئیسلامییەکان) و ڕێکخراوە و بەرپرسانی ڕێکخراوە پاشکۆکانی (حککع و حککک) نییە و ئەوی لەو بارەوە خۆشباوەڕیی ھەبێت،  بەدڵنیاییەوە، تەمەنی بە سووڕانەوە لەنێو بازنەی بۆشی پارتییایەتی و “دەوڵەت و فەرمانداریی کرێکاران” بەفێڕۆدەدات، ھەر ئاوا کە دێوجامەبوونی ھەوڵەکانی بیست و شەش ساڵی ڕابوردوو، بەفیڕۆچوونی تەمەنی ئێمە چالاکانی خۆشباوەڕ و کەم ئەزموونی ئەو سەردەمەیان سەلماند.

ڕێکخستنی پێکھاتەی ئاسۆیی و نانێوەندییانەی گروپ و ھەرەوەزی و ڕێکخراوە و فێدراسیۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتیی و ئابوورییەکان

Rekxstni Torri gripe komellayetiekan

 

خودی پرۆسەی ڕیفرۆندەم دیمۆکراتیانە نییە

خودی پرۆسەی ڕیفرۆندەم دیمۆکراتیانە نییە

زاهیر باهیر

لەندەن – 26/07/2017

 

با لەوەی گەڕێین کە کێ ڕیفرۆندەم لە کوردستانا دەکات و بۆ چ مەبەستێك و ئەنجامێك دەیکات .  من لام وایە ئەمە لای زۆربەی زۆرمان ڕوون و ئاشکرایە.

ئەوەی کە گرنگە بیزانین ئەوەیە کە خودی پرۆسەی ڕیفرۆندەم ، پرۆسەیەکی دیمۆکراسیانە نییە ، ئاخر وەرەقەی هەڵبژارادن تەنها دوو هەڵبژاردەت بداتە دەست و تەنها یەك وەڵامیشت پێڕەواببینێت، دەبێت دیمۆکراتییەکەی لە کوێدا بێت؟!! کە لەم بارەدا هیچ وەخت وردەکارییەکان و زەرەر و زیانەکانی سەرنجامەکەیت پێناڵێت .  ئەمە جگە لەوەی کە ئەو ڕیفرۆندەمانەی کە لە جیهانیشدا کراون، ئەوەندەی کە من ئاگەداربم لێیان ، یا خواستی دەوڵەتەکان بووە ، یا حیزبەکانی ناوەوە و دەرەوەی پەڕلەمان بووە ، ئەوانیش وەکو هەموان دەزانین نمایندە و نوێنەرانی بزنسن و دەوڵەتەکەشیان یا ئەو دەوڵەتەشی کە موعارەزە دەیەوێت دروستی بکات، بەشێکی یەکگرتوی سیاسەتی لیبراڵ و ئابوریی نیو-لیبراڵ دەبن.  کەواتە ڕیفرۆندەم لەلایەن گەلەوە کە هەرە زۆرینەیە نە بڕیار دەدرێت و نە لێدوانی لەسەر دەکرێت و نە لەسەر دەستی ئەوانیشدا ئەنجامدەدرێت.

ڕەنگە دۆستان و خوازیارانی ڕیفرۆندۆم پێمانبلێن ، ئەمە ڕاستە بەڵام ڕیفرۆندەم پێشوەخت کەمپەینی بۆ دەکرێت و هەردوو بەرەکەش ماف و ئازادی خۆشیان بە تەواوی هەیە لە دەربڕینی مەبەستی خۆیان و ئەوەی کە دەدیانەوێت بیگەیەننە جەماوەر یاخوود هاووڵاتیان .

بەڵام ئەم دۆستانە ئەوەیان لەبیردەچێت کە جگە لە میدیا کێی تر  پەخشی ڕاوبۆچونی هەڵمەتکەرانی ڕیفرۆندەم دەکات.  لەم بارەشدا گەر میدیا دەوڵەتی بێت ئەوە هەمیشە بەلای دەوڵەتدا دایدەشکێنێت ، واتە بە ناڕەستەوخۆ لەگەڵ ئەو لایەنە کەمپەینەدایە  کە دەوڵەتی لە پشتەوەیە .   خۆ ئەگەر میدیای ئەهلیش بێت ، تایبەتی/ کۆمپانیا بێت، ئەوە بە پارە دەکەوێتە گەڕ ، بەرەیەك لە هەڵمەتکەران گەر پارەی تەواویان نەبێت بۆ بەکارهێنانی میدیا بۆ مەبەستەکەیان ، ئەوە مەبەستەکەیان یا پەیامەکانیان ناگاتە بەرچاو و بەرگوێی جەماوەر.  کەواتە لێرەدا کە شتێك بە پارە بەڕیوە برا،  ئیتر دیمۆکراسییەتی تیادا نامێنێت.

دووهەم: لە بریتانیادا،  ئێمە لە ماوەیەکی کورتدا دوو ڕیفرۆندەممان بینی یەکەم سکۆتلەند و دووهەم ئەمەی بریتانیای 23/06/2016 ، کەواتە ئێمە ئەزموونی ڕیفرۆندەمممان لەبەر چاوە و کەمەپەینێکی چڕوپڕیش لە هەردووکیانا لە لایەن هەردوو کەمپەکەوە بەڕێوە چوو تا گەیشتنە ڕادەی سوکایەتیکردن بە کەسایەتی لایەنەکانیش .

من لێرەدا تەنها باس لەمەی 23/06/2016 دەکەم کە  بۆ مەبەستی مانەوە یا دەرچون لە یەکێتی ئەوروپا کرا .  ڕاستە کەمپەینێكی چڕوپڕ کرا بەڵام هەرگیز خۆیان نەدا لە خاڵە سەرەکیەکان بەتایبەت لە لایەن کەمپی دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا ، ئەسڵەن هەر کەمپەینەکە لەسەر بناخەی درۆ و ساختە دروستکرا و بۆشیان چووە سەر و وەکو بەرزەکی بانان بۆی دەرچون ، کە ڕەنگە گەر ئەمە لە هەندێك وڵاتانی تردا بکرایە،  ئەوانەی کە ڕؤڵی سەرکییان هەبوو لەوێدا و ئێستاش هەر ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە ئیدارەی دەوڵەتدا ، ببرانایەتە دادگاو سزای پێویست بدرانایە .

ئەمان پێیان وتین کە بە دەرچون لە ئەوروپا دەتوانرێت مانگانە 350 ملیۆن پاوەند پاشەکەوت بکرێت و ئەمەش بدرێتە سیستەمی چارەسەر و تەندروستی و ئەو قەیرانەی کە هەیە دەفعی بکات . وتیان بریتانیا دەبێتە خاوەنی بڕیاری خۆی و لە پاشکۆی بڕیارەکانی برۆکسل دەردەچێت.  وتیان کە ئیتر سنور بۆ پەنابەران و کۆچبەران دادەنرێت،  سنوریان لێدەبەسترێت و خەڵکانی وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەلات و شوێنەکانی دیکە دەنێرنەوە.  لە هەر هەموویا درۆیان کرد.

 

بەڵام پێیان نەوتین : کە نرخی پاوەن هەر ئەو شەوە گەر خەڵک بۆ دەرچون لە ئەوەروپا دەنگ بدات بە ڕێژەی لە سەدا 18 دەشکێت، پێیان نەوتین،  کە نرخی میوە و سەوزەو بەروبومی ئاژەڵ کە دەهێنرێن بۆ ئەم ولاتە لە ئەورپاوە بە ڕێژەی لە سەدا 13 بۆ لە سەدا 35 دەچێتە سەرەوە [ دەکەوێتە سەر ئەوەی کە هاوردە دەکرێت] ، ئەوەیان شاردەوە کە لە ساڵی 2014 دا 260 هەزار کەس هاتۆنەتە ئەم وڵاتەوە بۆ کارکردن بەڵام ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2015 بووە بە 280 هەزار کەس .  پێیان نەوتین بە ناردنەوەی خەڵکی بۆ وڵاتانی خۆی سیستەمی تەندروستیمان { خەستەخانەکان و کلینیکەکان ] هەرەس دەهێنێت و تەواو دەبێت بەهۆی ئەوەی کە لە سەدا 60 دکتۆر و  نێرس و کارمەندان،  خەڵکانی وڵاتانی دیکەن .  پێیان نەوتین كە کێڵگەکانی بریتانی متمانەی لە سەدا 70 چنەرەوەی بەروبوومی کشتوکاڵییان، لەسەر  خەڵکانی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتن ، ئەوەیان شاردەوە بە هاتنە دەرەوەمان لە یەکێتی ئەوروپا هاوردەی ئەوێ بۆ ئێرە کەمتر باجی لەسەر دەبێت وەك لە هەناردەی ئێرە بۆ ئەوێ ، پێیان نەوتین کە مەنحەی کێڵگەوانەکان دەبڕێت و دەوڵەتی بریتانیاش ئەو هەقەیان بۆ ناکاتەوە  . ئەوەیان باش ڕووننەکردەوە بە هاتنە دەرەوە لە ئەوروپا ژینگە خراپتر و پیستر  دەبێت و ئیدی بریتانیا لە گەڵ ستاندەری ئەوەروپادا ناڕوات و خواردەمەنی ئۆرگانیك و نائۆرگانیك لە یەکتری جیا ناکرێنەوە [ واتە وەرەقەی لەسەر دانانێن تاکو ببینرێت کە ئۆرگانیك یا نائۆرگانیك ]  گەلێك خاڵی دیکە کە هاووڵاتیانی بریتانی لێی بێ ئاگا بوون .  ئەمە جگە لەوەی بەشێکی زۆری خەڵك لێرە زیاتر تەماشای بەرنامەی دیکە دەکەن وەك لە ئەخبار و کەمپەینی هەڵبژاردن ، هەروەها زیاتریش ڕۆژنامە ڕایسست و سێکسییەکان و ئەوانەی کە بابەتی باش باس ناکەن دەخوێننەوە .  بەڕاستی لەم وڵاتە خەڵکانێکی زۆر کەم گوێ لە دەنگوباس دەگرن و ڕۆژنامە باشەکان دەخوێننەوە.

ڕیفرۆندەم کاتێك دیمۆکراتیانەیە کە خەڵکی خۆی بیکاتە پرسی خۆیی و دواجاریش لە سێنتەرەکانی گەڕەك و سەرکار و شوێنەکانی دیکەدا لێدوان و قسەی لەسەر بکات و تاووتوێی بکات و بڕیاری لەسەر بدات ، نەک پرۆسەیەکی دەوڵەتی و حیزبە سیاسییەکان بێت و میدیای دەوڵەت و کۆمپانییە زەبەلاحەکانیش بانگەشەی بۆ بکەن.

 

 

یەزدان و دەوڵەت

یەزدان و دەوڵەت

میخائیل باکونین

و. ھەژێن

نوسخەی ئۆنلاین بۆ خوێندنەوە لەسەر ئامێرە دیگیتاڵەکان

Click to access yezdan-dewllet-online-version.pdf

serberg 2

یەزدان و دەوڵەت

یەزدان و دەوڵەت

میخائیل باکونین

و. ھەژێن

نوسخەی چاپکردن

Click to access yezdan-dewllet-print-version.pdf

serberg

ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌ش له‌ ئاسمانی سیسته‌می په‌روەر‌ده‌ و پێگه‌یاندنی منداڵانمانا، به‌داخه‌وه که‌‌ گوێی لێ نەگیراوە!

ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌ش له‌ ئاسمانی سیسته‌می  په‌روەر‌ده‌ و پێگه‌یاندنی منداڵانمانا، به‌داخه‌وه که‌‌ گوێی لێ نەگیراوە!

زاهیر باهیر – لەندەن

26/10/2016 *

«فوئاد قه‌ره‌داخی» مامۆستا و په‌روه‌ردکار، ڕۆشنبیر و نووسه‌ر و سوشیالیست ، نه‌ك هه‌ر جێ په‌نجه‌ی به‌ ئه‌ده‌ب و  ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و سیاسه‌ت وساڵانێکی دوورودرێژی مامۆستایه‌تی و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان و کارکردن له‌ سێنته‌ری ڕاهێنان و خه‌مخۆری مامۆستایان و یه‌کێتی مامۆستایان و نقابه‌ی مامۆستایان و  خستنه‌به‌رده‌می چه‌نده‌ها پێشنیار له‌ ئامۆژگاری کردنی وه‌زیران و به‌ڕیوه‌به‌ره‌ باڵاکانی بواری پێگه‌یاندن و ڕۆشبیريی و گه‌لێك له‌مانه‌ زیاتر، دیارە.   به‌ڵێ نه‌ك هه‌ر جێ په‌نجه‌ی له‌و بورانه‌دا دیاره‌ به‌ڵکو کارێکی یه‌کجار جيددیشی له‌ باره‌ی په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندنی منداڵانه‌وه‌ کردوه‌.

فوئاد قه‌ره‌داخی هه‌ر له‌ ساڵی 1972 ـوه‌‌ بیری له‌ گۆڕینی سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده ‌کردۆته‌وه‌‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌و کاته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ بارودۆخی سیاسی و که‌سی و خێزانی خۆی ڕێگای  پێدابێت‌  ده‌ستی کردوه‌ به‌ نووسینی وتار له‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کانی ده‌وڵه‌ت و  گۆڤاره‌ په‌روه‌رده‌ییه‌کانی یه‌کێتی مامۆستایاندا. خولیای بردنه‌سه‌ر و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ پیرۆزه‌  له‌ گۆڕینی سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده‌ و بایەخ و گرنگیدان به‌ منداڵان و ده‌روونناسییان و پێداویستییه‌کانیان و په‌روه‌رده‌کردنیان له‌ ڕێگایه‌کی ڕاسته‌وه‌، گه‌لێکی دیکه‌ له‌مانه‌ بووه‌.  بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نه‌ك به‌ ده‌یه‌ها وتاری گرنگ و به‌پێزی نوسیوه‌، به‌ڵکو چه‌ند کتێبێکیشی نووسیوه‌.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌مدا بۆ کوردستان که‌ کۆتایی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ بوو، [نیسانی 2016 ]  وه‌کو هه‌مو جارێكى ديکە، سەردانى هاوڕێی دێرین و که‌سی نزیکم، کاك فوائاد قه‌ره‌داخی ـم کرد.  دوای ده‌مه‌ته‌قێ و قسه‌کردنێکی زۆر له‌ کۆتاییدا دوو په‌رتوکی خۆی که لەژێر ناوی : بابەتەکانی پەروەردەی نوێ و بەرەو گوتارێکی پەروەردەیی نوێ، بوون ‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندنی منداڵ و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سیسته‌می خۆێندنی هه‌نووکه‌یی ،بوون، پێشکه‌ش کردم .

به‌ڵام تا مانگی پێشوو (مانگی ئه‌یلول) بواری خوێندوه‌یانم نه‌بوو.  من پێشتر هه‌ندێك له‌ وتاره‌کانی کاك فوئادم، که‌ له‌ فه‌یسبووکدا  بڵاوی کردوونه‌ته‌وه‌،‌ بینیبوو.  به‌ڵام هه‌رگیز سه‌رنجی به‌ قه‌ده‌ر ئه‌م وتارانه‌ی که‌ له‌م دوو په‌رتووکه‌دا هه‌یه‌، ڕانه‌کێشاوم.

من لێره‌دا نه‌ له‌و ئاسته‌دام که‌ سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده‌ و  ڕۆشنبیری له‌ کوردستانا هه‌ڵسه‌نگێنم، نه‌ له‌ ئاستی هه‌ڵسه‌نگاندنی نووسینه‌کانی کاك فوئادیش-دام.  به‌ڵام نایشارمه‌وه‌، که‌ ئه‌و دوو په‌رتووکه‌م ته‌واو کرد وه‌کو خه‌یاڵ و خه‌و بوبێت، لام ئاوابوو،  پێشتر هه‌رگیز نه‌ده‌گه‌یشتمه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که‌ باوه‌ڕ به‌وه‌ بهێنم، که‌ که‌سێك ئه‌وه‌نده‌ کارامه‌ و مێشك کراوه‌ له‌ کۆمه‌ڵێکی داخراوی وه‌کو کوردستاندا هه‌بێت، که‌ ئه‌وه‌نده‌شی من بزانم کاك فوئاد نه‌چووه‌ته‌ هیج وڵاتێکی دیکه و‌ ئه‌وروپی بۆ وردبووه‌نه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ و لاساییکردنه‌وه‌ی سیسته‌مێکی ئاوا له‌ کوردستاندا.  به‌ڕاستی ده‌بێت مایه‌ی خۆشحاڵی و ده‌ستخۆشی و پێزانین بێت که‌ ئێمه‌ که‌سێکی وه‌کو فوئاد قه‌ره‌داخی-مان هه‌یه‌ و نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده شاره‌زایه‌ له‌و بوراه‌دا، به‌ڵکو زۆر به‌ جيددیش هه‌وڵی بۆ داوه‌ ، به‌ڵام‌ به‌داخه‌وه‌ نه‌گوێی بۆ ڕاگیراوه‌ و نه‌ قه‌دریشی زانراوه‌ و نه‌ ئه‌و هه‌موو زانیاری و پێشنیار و هه‌وڵه‌شی ڕێزی لێگیراوه‌ و کاری پێکراوه‌.

مه‌خابن گه‌لۆ،  ئێمه‌ ده‌مانتوانی به‌ لانی که‌م 3 ده‌یه‌  سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده‌ و ڕۆشنبیریمان، ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستان و فرمانڕه‌وایان ، گوێیان له‌و بگرتایه‌ ببردایه‌ته‌ پێشه‌وه‌.  به‌ڵام دیسانه‌وه‌ ده‌ڵێم به‌داخه‌وه‌، نه‌ك هه‌ر خۆی وه‌کو که‌سێکی ناسراو و خاوه‌ن ئه‌زموون فه‌رامۆشکراوه‌ ، به‌ڵكو بایەخیش نه‌درا به‌ ئامۆژگاری و لێکۆڵینه‌وه‌ و هه‌وڵه‌کانیشی.

پرسیاره‌که‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، به‌م کاره‌ کێ زه‌ره‌ر ده‌کات؟ بێ گومان نه‌خۆیی و نه‌ منداڵه‌کانی، به‌ڵکو نه‌وه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین، که‌ ئێستاش هه‌ر ده‌بێت له‌ سێبه‌ری په‌روه‌رده‌ی به‌عس-دا پێبگه‌ن ، که‌ گه‌وه‌ره‌ش ده‌بن کۆپیییه‌کی کۆنه‌کان ده‌رده‌چنه‌وه‌.

هه‌ر که‌س  به‌ ته‌نها هه‌ر ئه‌و دوو کتێبه‌ بخوێنێته‌وه‌ بۆی ده‌رده‌که‌وێت ، گه‌ر ئه‌و کابرایه‌ له‌ ئه‌وروپادا بوایه‌  ( هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌و کاته‌ ئه‌و بۆ منداڵی ئه‌وێی ده‌نووسی ، چونکه‌ ده‌یزانی که‌ ده‌بێت چی بنووسێت) به‌رهه‌مه‌کانی له‌ باره‌ی په‌روه‌رده‌ و فێرکاریدا بۆ چه‌نده‌ها زمان وه‌رده‌گێررا.  به‌ڵام ئینگلیز وته‌نی ” پیاوێك به‌ هه‌ڵه‌ له‌ شوێنێکی هه‌ڵه‌ له‌ وه‌خت و سه‌رده‌مێکی هه‌ڵه‌” . ئەوە فوئاد قەرەداخی-یە.

له‌ بریتانیا زۆر له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ و فێرکردن ده‌نووسرێت،  به‌ڵام زیاتر بواری په‌روه‌رده‌یی منداڵه‌کان و ده‌روونناسیانه‌، بزنس و ئاماده‌کردنیانه‌ بۆ بزنس، ڕێزگرتن له‌ کولتوری سه‌قه‌تی ئێمه‌مانانه‌، یادکردنه‌وه‌ی پوچگه‌رایی و بۆنه‌ی توره‌هات و  گوێگرتن له‌ به‌هاو سه‌رکه‌وتنی  جه‌نگ و کوشتارگه‌لێك که‌ به‌ ملیۆن خه‌ڵکی تیادا بووه‌ به‌ قوربانی، نه‌ك ئاماده‌کردنیان و تێگه‌یاندنیان  بۆ داخوازییه‌ زه‌روورییه‌کانی کۆمه‌ڵ و تاکه‌کانی.

په‌رتوکێک، که من بزانم له‌‌ سه‌ر په‌روه‌رده‌ نوسرابێت و بۆ چه‌ند ‌زمانی ئه‌وروپی و غه‌یری ئه‌وروپی وه‌رگێڕرابێت، کتێبه‌که‌ی پاولۆ فرێرییه‌  که‌ له‌م دوایه‌شدا کاک جیهاد حه‌مه‌که‌ریم کردی به‌ کوردی  وکاك فوئادیش پێشه‌کییه‌کی تێر و ته‌سه‌لی بۆ نووسیوه‌.  من وه‌رگێڕانه‌که‌ی هاوڕێ  جیهاد و ئینگلیزییه‌که‌شیم خوێندوه‌، بڕوا بکه‌ن ئه‌و کتێبه‌ به‌ ده‌یه‌کێکی وتار و نوسینه‌کانی کاك فوئاد سوودبه‌خش و گرنگ نییه‌.  من لێره‌دا نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و‌ کتێبه‌ بدوێم چونکه‌ من به‌ نامه‌یه‌کم بۆ هاوڕێی دێرینم، جیهاد ، که‌ کۆپییه‌کیم بۆ کاك فوئادیش نارد، ڕای خۆمم له‌سه‌ر کتێبه‌که‌، ده‌ربڕیوه‌،  به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم خۆزگه‌ کاك جیهاد و ئه‌وانه‌ی دیکه‌مان که‌ به‌ ته‌نگ په‌روه‌رده‌ و فێرکردنه‌وه‌ دێین کارمان له‌سه‌ر پرۆژه‌که‌ی کاك فوئاد بکردایه‌، تاکو له‌ پرۆژه‌یه‌کی سه‌رکاخه‌زی فه‌رامۆشکراوه‌وه‌ بکرایه‌ته‌  پرۆژه‌یه‌کی کارا و زیندوو .  جێگای داخه‌ نه‌ك هه‌ر باڵاده‌ستانی په‌روه‌رده ‌و فێرکردن ئه‌و پرۆژه‌یان پشتگوێ خست، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی ئه‌و کتێبانه‌ی کاک فوئاد له‌ کتێبخا‌نه‌ی په‌روه‌رده‌ وقوتابخانه‌کانی سه‌ره‌تایی و بنچینه‌یی دانێن و هه‌ر هیچ نه‌بێت داوا له‌ مامۆستاکان به‌ جددی بکرێت که‌ بیخوێننه‌وه‌.  ئه‌مه‌ش که‌ نه‌کراوه‌ جێگای که‌سه‌رێکی گه‌وره‌یه و ده‌بێت باجه‌که‌ی بده‌ین.‌  به‌ڵام ئێستاش هه‌ر زووه و نه‌چووه‌ و بچێ،‌ چونکه‌ هیچ گۆڕانکارییه‌ك بۆ گۆڕینی په‌روه‌رده ‌و  سیسته‌می خوێندن نه‌کراوه‌، بۆیه‌ ده‌توانرێت ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی کاك فوئاد کاری جيددی له‌سه‌ر بکرێت تاکو بخرێته‌گه‌ڕ پێش ئه‌وه‌ی که‌ دوو نه‌وه‌ی دیکه‌ش به‌ سه‌قه‌تی په‌روه‌رده‌ بکرێت. ‌

 

 

*خوێنەری بەڕێز من ئەم وتارەم لە 26/10/2016 دا نوسیوە.  بە  تەواوبوونی ناردم بۆ کاك فوئاد تاکو ڕای وەرگرم.  ئەو لە وەڵامدا ئەم پەیامەی بۆ ناردم کە دەیبینیت.  لەبەر ئەوە وەستام لە بڵاوکردنەوەی بەڵام ئیتر بیانویەك نابینیم لە دواخستنی زیاتری،  بۆیە بڕیارم دا کە بڵاوی بکەمەوە.

برای بەڕێزم کاک زاهیر بەهیوای خۆشیتانم .. ببورە لەدواکەوتنی وەڵامەکەم بەهۆی کێشەی کۆمپیوتەرەوە . دەستەکانت خۆش بۆ نووسینەکەت ، سوپاسی هەستت دەکەم . لەڕاستیدا هیچ شتێکی وەهام نەکردووە ، زوربەی کاتەکان زرووف رێگرم بووە ، بارودۆخەکە ئەولەویاتی نوێی هێناوەتە پێشەوە کەژیانی خەڵک گرنگترینیانە .پڕۆسەی خوێندن لە داڕماندایە ، هەتا ئەم دەسەڵاتەش هەبێت ئومێد بە چاکبوونی نییە ، بۆیە گۆڕانکاریی پەروەردەیی لەهەموو کاتێکیتر زیاتر پەیوەستە بە گۆڕانکاریی سەرلەبەری ئەم کۆمەڵگایەوە ، لەبەر ئەوە هەر ریفۆرمێک سەرەنجامەکەی سەرنەکەوتن دەبێت . بەڕای من بڵاوکردنەوەی نووسینەکەت دوابخەیت بۆ هەلومەرجێکی لەبارتر ، ئەگەر هەر ویستیشت وەک دەنگێک کەهەست بەکەمووکووڕییەکان دەکات بڵاوی بکەیتەوە ، ئەوا دوو گۆڕانکاریی تێدابکەیت باشە : ١) هەرچی مەدحێکی منی تێدایە لایبەریت ، هەوڵەکانم وەک کەسێکی ئاسایی پەروەردەیی باس بکەیت ، ٢) ئەو بڕگەیەی لێ لاببەیت کە پەیوەندی بە پاولۆ فرێرییەوە هەیە چونکە هەرگیز من لە ئاستی ئەودا نیم ، ئەو کەسێکی گەورەی پەروەردەییەو ، من تەنها دەتوانم لە بواری پەروەردەدا قوتابییەکی ئەو بم . لەگەڵ ئەوپەڕی رێزو خۆشەویستیم .

لە وەڵامیدا منیش ئەم پەیامەم بۆ ناردەوە:

 

یەکەم : من حه‌ز ده‌که‌م واز له‌ ته‌وازوعی بێنین پێویستمان به‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی که‌ڵچه‌ره‌وه‌ کاربکه‌ین که‌ له‌مانه‌ش پێزانینی ئه‌رکو دڵسۆزی خه‌ڵکییه‌ که‌ له‌ ژیاندان نه‌ك که‌ مردن ، ئه‌و کاته‌ ستایشیان بکه‌ین و کتێبیان له‌سه‌ر ڕه‌شبکه‌ینه‌وه‌ ، من زۆر ڕقم له‌م نه‌رێته‌یه‌ چونکه‌ ئه‌مه‌ نه‌ك هه‌ر بێ ماناشه‌ به‌ڵکو زه‌ره‌رمه‌ندیشه‌ . له‌مه‌نانش گرنگتر به‌ڵکو ئه‌م نوسینه‌ ببێته‌ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌ تۆ له‌ لایه‌ن که‌سانێکه‌وه‌ که‌ ئێستا ده‌یانه‌وێت شتێك سه‌باره‌ت به‌ په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندان بکه‌ن و تاکو خۆت له‌ ژیانتا ماویت ، بتوانن بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆ خۆت ده‌رباره‌ی ئامۆژگاریی و شیکردنه‌وه‌ی قوڵتری مه‌به‌ستی نوسینه‌کانت. سه‌باره‌ به‌ داواکارییه‌که‌ت ، بمبه‌خشه‌ که‌ من ناتوانم به‌ قسه‌ت بکه‌م . دووهه‌م : من که‌ ئه‌مه‌م نوسیوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ خزمایه‌تی و که‌سایه‌تی و هاوڕێیه‌تییه‌ وە ‌ نییه‌و تۆ شایسته‌ی زۆر زۆریت نه‌ك چه‌ند دێڕێك که‌ له‌لایه‌ن منه‌وه‌ ده‌نوسرێت که‌ خوا ده‌زانێت چه‌ند که‌س ده‌یخوێنێتەوە .  سێیەم  : تۆ له‌ باولۆ باشترت نوسیوه‌ ‌ باولۆ کادیری حیزبه‌ زیاتر له‌ په‌روه‌رده‌کار، موحازه‌ره‌ی حیزبی وتوته‌وه‌ له‌بری کارکردن له‌سه‌ر ته‌واوی په‌روه‌رده‌ی منداڵان ، گه‌ر شتێكیشی له‌و بواره‌دا کردبێت ، هه‌ر بۆ ته‌رویزی فکری حیزبییانه‌ بووه‌ نه‌ شتێكی دیکه‌ . به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ باولۆی کرد به‌ ناسراو ئه‌و کتێبه‌ی نه‌بوو به‌ڵکو ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌ گه‌وه‌ره‌ی که‌ له‌ لایه‌ن ماشێنی حیزبییه‌و بۆی ده‌کرا که‌ زیاتر له‌ سه‌ده‌ها حیزب له‌ جیهاندا پشتگیری ده‌کرد . به‌ڵام تۆیه‌کی که‌م ده‌رفه‌ت له‌ وڵاتێکی خاپورکراو و کۆمه‌ڵێکی داڕزاوو و کۆمه‌ڵێ حیزبی به‌ خوێنی سه‌ریی یه‌ك تینوو بوو ، نه‌ك هه‌ر خۆت بویته‌ قوربانی به‌ڵکو مێتودی په‌روه‌ده‌کارییه‌که‌شت بوه‌ قوربانی ، ده‌نا تۆ ئه‌گه‌ر له‌ باولۆ به‌تواناتر نه‌بیت دڵنیابه‌ به‌ پێی ئه‌وه‌ی که‌من له‌سه‌ر هه‌ردووکتانم خۆێندۆته‌وه‌ ، که‌متر نیت . که‌ بڵاوم کرده‌وه‌دوای وه‌ڵامه‌که‌ی تۆ سه‌باره‌ت به‌ هه‌لومه‌رجی به‌ ده‌ره‌فه‌ت، ده‌توانم تێبینییه‌که‌ی تۆ له‌ دامێنی نوسینه‌که‌وه‌ وه‌کو خۆی دانێمه‌وه‌ ، که‌ ئه‌مه‌ش وه‌کو ڕێکه‌وتنی نێوانی کابرای کورده‌ی ده‌ستومۆچی سوار و پیاده‌که‌ی ، لێده‌که‌ین . هیوام خۆشی و ته‌ندروستی باشه‌ بۆت .

Top of Form

Bottom of Form

 

Our struggle must goes beyond what our lifestyle demands

Our struggle must goes beyond what our lifestyle demands

By: Zaher Baher

June 2017

The world still suffers from the current economic crisis that started in 2008. It has not only made the vast majority of us poorer and our life harder but has limited our freedoms as well.  In the meantime the number of visible and invisible wars increases and the number of victims goes up. Despite this, the leftist, communist, socialist and the anarchist movements have not gone forward.

When I attend meetings, I often hear the phrase ‘anarchist movement’.  I question if the ‘anarchist movement’ exist anywhere?

In my opinion after the Spain civil war of 1936 to 1939 there has not been any anarchist movement anywhere in the world.  What we had or we have are just a few strong anarchist organisations. In France and Greece there were some street activities but I could not call them a ‘movement’.

Of course, there are many reason for this.  In this article I point out a couple of major weaknesses of the anarchists in Europe in general and in the UK in particular that to a certain extent are slowing down our efforts and struggle towards the ‘movement’.

  • Far from organising ourselves:

We cannot deny the role and impact organisations play in the movement. Of course, I am talking about non-hierarchical organisation. It is true in history in many places there were many major popular uprisings and movements without people organising themselves before.  However, these movements or uprisings have either been brutally suppressed or have not achieved and major changes. In fact most of them made the system stronger.

Although one of the main principles of anarchism is individual freedom and work on achieving it, at the same time anarchism strongly believes in working, struggling and living collectively while still the freedom of the individual is protected. Working and living together does not restrict it.  In my opinion the relation and link between individual freedom and working, living, struggling collectively is very strong and to certain extent one completes the other.  In other words weakening one of them weakens the other.

Life under this brutal system imposed many commitments and obligations over every individual in society.  If any of us wants to breach some of those obligations and commitments we have to pay the price in certain way.

The present system has been formed on the basis of brutality, exploitation inequality, poverty, unsocial justice, war and its law and order to make the individual subject or obey to these rules.  At the same time, all of these give us enough evidence that this system cannot be changed without us organising ourselves.  We need to organise ourselves, we need to have our short and long term plans, our aims and strategies.  Without the above it is not possible to bring about the major changes we want.  This is why it is important for anarchists to organise themselves in non-hierarchical groups and organisations they think suit them best.

Self-organising alone, concentrating on only one single issue and keeping our distance from other groups and not doing activities together might achieve what the group formed for, but it will never change the system or even make a major change in society. Nowadays engaging in single issue without politicalising it serves the system. It will serve the big society that David Cameron claimed when he came to power in 2010.  We should support the cases that the people suffering on their hand whatever they are, not just supporting the people who suffers.  There are so many single issues: refugees, migrants, homelessness, gentrification, food bank, different housing issues. Comrades work on them but most do not politicalise the issue effectively or do not link up with other groups and do not coordinate our campaigns well enough.

Working on a single issue without radicalising the issue and the people who suffers only benefits the state and the system. Are we just doing work for the state to reduce people’s tensions, angers and their frustration to make them totally dependent? By working for free are we taking financial responsibility off the state, and replacing workers by doing voluntary work? In these circumstances, whatever the good intentions of the individual, the outcomes may be nothing more than self-satisfaction while supporting the State and the system.

Working on a single issue is easy and does not need a lot of effort.  In most cases it suits someone own lifestyle, so we need to push ourselves beyond working only on single issues.

Here I refer to Janet Biehl who describes working on single issue well “Yet the history of the left has shown that strictly single issue movements are limited as well. To be sure, they have significance for protesting particular injustices, but the results they yield are minimal in proportion to the growing social and ecological changes that are necessary.  Above all, they do not provide a program for building the ongoing institutions that are necessary for reconstruction of society.  Nor have they consciously aimed to create a political arena in which democratic activities could become a permanent presence in everyday life” Janet Biehl, The Politics of Social Ecology, Page 141.

https://drive.google.com/file/d/0B6YOyGNakE86b3RLY2RZN0dySUE/view?usp=sharing

 

  • Individualism and Lifestyle  

Individualism is another branch, and another weakness, of anarchism.  It first appeared strongly in the 19th century and was advocated by many anarchists. Individualism defends the freedom and autonomy of the individual and it has benefited from anarchist principles that believe strongly in the freedom of the individual.  This idea has been used by many anarchists to enjoy their freedom, to be active individually and keep their distance from having to take action collectively. In other words anarchists are the victims of a misinterpretation of anarchism.   This has been justified by anarchists thinking that collective work or activities are not compatible with individual freedoms and their independence.  This tendency is directly or indirectly against any kind of commitments in organising and activities. This kind of individualism to a large extent serves the current system more than it serves the anarchist movement.

Individualism contradicts one of the major aims of the anarchism which is building the communes and living inside the communes. Communes are the outcome of collective activities, based on support, solidarity and mutual relationships with other communes that exist.  Such communes cannot be built upon the idea of individualism. Communes and their autonomy should be seen in practising inside the framework of support, duty and very strong relationship between them, otherwise the commune will be isolated, marginalised and will not last long.

The individualism we see nowadays may believe in working class struggle but with the attitude of not participating in, or committing itself to, the movement it remains lonely and ineffective.  While anarchism is love, concern, sharing, working and living collectively, individualism is only concerned about its own autonomy and lifestyle, so the distance between them remains wide.

A couple of centuries ago, when individualism claimed personal autonomy (autonomy is different from freedom) one could have enjoyed it. At that time the system and its influences were not as strong as they are now. Presently every individual is connected to the system, in many ways that make life extremely difficult. In other words in some ways the individual have been deprived from his/her own freedom.

Today the Ecology question has become a major issue in the anarchist movement or revolution. I was wondering what is the attitude of the individualist to this?  What is individualisms role and how will individualists take part and push forward the ecology question? In my opinion as long as individualism sticks with its idea, it will be extremely hard for them to have a considerable role in this matter.

Bakunin and Kropotkin talked about the freedom of the individual and individualism. Both of them insist that the freedom of the individual and social anarchism are compatible with one another and they are not against each other. Kropotkin was against the individualism of Max Sterner and called it “elitism”.  Bakunin was more concern with social anarchism, in his book, Political Philosophy of Bakunin, p. 158, he says. “Even the most wretched individual of our present society could not exist and develop without the cumulative social efforts of countless generations. Thus the individual, his freedom and reason, are the products of society, and not vice versa: society is not the product of individuals comprising it; and the higher, the more fully the individual is developed, the greater his freedom — and the more he is the product of society, the more does he receive from society and the greater his debt to it”

Individualism is against authority but it marginalises itself when it focuses mainly on individual freedom at the expense of collective action, activities, political and social self-organisation, so the idea remains impractical.

Another negative side of individualism for me is its support for the current culture, while the socialist/anarchist revolution is incomplete without including culture.  The duty of anarchists is to reject the current culture, which is the culture of the system that covers the whole of Europe, America and the other industrialised countries.  This culture, in every way, is in the interest of capitalism so that if anarchists, as individuals or groups, do not reject it and do not stand against it, it is impossible to take anarchism even one step forward.

As far as I know, although individualism is against authority and the system, it seems to go well with them and their culture. The system wants us to live and remain alone, not having contact with one another, concerned about our own problems and not those of others. You, yourself comes first and everyone else second. Having a certain lifestyle that does not interfere with the system, not organising ourselves, and sticking with a kind of life that we have chosen or has been chosen for us:  this is the culture that the present system maintains and tries to promote through its powerful Media. Without this culture the system cannot renew itself and survive.  So individualism is protecting the current culture that breaks down relationships and keeps distance between us.

If the basis of anarchism is looking after one another, loving, caring, sharing and giving support and solidarity and also exchanging ideas, knowledge and experiences, then there is no doubt that individualism, whatever its reasons, its form and sources does not serve anarchism as much as it serves the present capitalist system.

 

Zaherbaher.com

 

 

 

 

سەرۆکە نوێیەکەی دەوڵەتی یۆنان-یش Alexis Tispras جینێکی دایەوە

 

سەرۆکە نوێیەکەی دەوڵەتی یۆنان-یش  Alexis Tispras  جینێکی دایەوە

زاهیر باهیر

25/06/2015

براده‌رێکم له‌ ساڵی 1980 دا بۆی گێڕامه‌وه‌ که‌ ئاشبه‌تاڵه‌که‌ بوو ئه‌میش له‌گه‌ڵ کاکیدا وه‌کو زۆری دیکه‌ زۆر بێزار و خه‌مناك بوون به‌رامبه‌ر به‌ بارودۆخه‌که‌. وتی ئێمه‌ش وه‌کو زۆربه‌ی خه‌ڵکی‌ ڕوومان کرده‌ ئێران ، که‌ هه‌ر داخڵ به‌ ئێران بووین بۆ حه‌سانه‌وه‌ له‌ چایخانه‌یه‌کی ئه‌و دیو سنور لامانداو سه‌ر و چاو نان و ماستێکمان داواکرد . وتی ئێمه‌ ڕیشمان هاتوو ، کۆستمان که‌وتو و بێتاقه‌ت و ماندوو ، کابرای چایچیش هات و شته‌کانی هێناو پرسیاری لێکردین : برا ئیوه‌ کوردی ئه‌و دیون ؟ وه‌ڵاممان نه‌دایه‌وه‌ . جارێ دیکه‌ پرسیاری کرده‌وه‌ ، کاکه‌شم به‌ بێزارییه‌که‌وه‌ سه‌ری بۆ له‌قان . کابرای چایچیش هه‌ردوو ده‌ستی خسته‌ بن که‌له‌کانی و وتی : وه‌خوا برا ئیمـه‌ ئه‌و مه‌ڵا مسته‌فایه‌مان به‌ که‌ڵه‌ پیاو ده‌زانی که‌چی جینێکی دایه‌وه‌ .
به‌خوا برا گه‌لێك له‌ ئیمه‌ش ئه‌و ئه‌لێکسییه‌مان به‌ که‌ڵه‌ پیاو ده‌زانی و که‌چی وا ئه‌ویش جینێکی له‌ به‌رده‌م وه‌زیره‌کانی دارایی ئه‌وروپا و ده‌زگه‌ دراوییه‌کاندا، دایه‌وه‌ . ئه‌لێکسیس پرۆژه‌یه‌کی خستۆته‌ به‌رده‌می ئه‌وان له‌ زۆربه‌ی خاڵه‌کانیدا سازشانه‌یه‌ و ‌ پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌ دابووونی به‌ خه‌ڵك‌.
له‌ دانیشتنه‌که‌ی دوێنێی له‌گه‌ڵ چه‌ته‌ و ڕووتێنه‌ره‌کانی ئه‌وروپادا گه‌رچی حکومه‌ته‌که‌ی ئاماده‌یه‌ ‌ که‌ ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له‌ 57 ساڵه‌وه‌ به‌رێته‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ 67 ساڵ و ڕێژه‌ی باج سه‌ربخات و هه‌روه‌ها باجیش له‌سه‌ر کۆمپانیا گه‌وره‌کانیش زیاد بکات و به‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌توانێت 8 ملیار یورۆ بۆ بوجه‌ی ده‌وڵه‌ت بگێڕێته‌وه‌ و به‌مه‌ش ورده‌ ورده‌ ده‌فعی قه‌رزه‌کانی پێبکات . له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌و دزو جه‌ردانه‌ ڕازی نین و پلانی ئه‌وه‌یان بۆ کێشاوه‌ که‌ ده‌بێت بڕی ئه‌و 8 مل یاره‌ زیاد بکات بۆ 11 ملیار و ناشبێت باج له‌سه‌ر کۆمپنایاکان زیاد بکات به‌ بیانوی ئه‌وه‌ ی که‌ زیانده‌گه‌یه‌نێت به‌ به‌گه‌ڕخستنی پاره‌ و ئیدی ئابوریش نه‌شونما ناکات.
ئه‌وه‌ی لای من ئاشکرایه‌ حکومه‌تی یۆنان له‌ به‌رامبه‌ر 4 ئه‌گه‌ر ، ڕێگادا، یه‌ : یه‌که‌م : یا ئه‌وه‌تا قه‌بوڵی هه‌موو به‌ند و مه‌رجه‌کانی جه‌رده‌کان بکات و دیسانه‌وه‌ هه‌مان تاس و حه‌مامی سیاسه‌تی ته‌قه‌شوف : بیکاری و برسێتی و که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران و کردنی که‌رته‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان به‌ که‌رتی تایبه‌تی و فرۆشتنی هێڵه‌کانی شه‌مه‌نه‌فه‌ر و هه‌ندێك له‌ بنده‌ره‌کان و دوورگه‌کان و رده‌رکردنی خه‌ڵکی له‌ خانوو به‌ره‌یان و گرانی و ژیانی کوله‌مه‌رگی، به‌رده‌وام ده‌بێت. دووهه‌م: حکومه‌ت با بداته‌وه‌ به‌لای پۆتین و ڕوسیادا بۆ یارمه‌تی و کۆمه‌ك. سێهه‌م : نه‌کردنی ئه‌م دوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ و ده‌رچون له‌ زۆن و پاره‌ی یۆرۆ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌کارهێنانی دراوی کۆنی دراغما، که‌ له‌م حاڵه‌ته‌شدا ڕووبه‌ڕوی زۆر کێشه‌ ده‌بێته‌وه‌ بێ له‌ خۆپیشاندانی گه‌وره‌ چونکه‌ ڕێژه‌یه‌یه‌کی دیاری دانیشتوانی یۆنان ده‌یانه‌وه‌ێت ، له‌ زۆنی ئه‌وروپادا بمێننه‌وه‌ و یۆرۆ به‌کار بهێنن. ئه‌گه‌ری چوارهه‌م: که‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌یان ڕووبدات ئه‌ویش کورد وته‌نی ده‌ستو مووچه‌که‌ی سوار و پیاده‌که‌یه‌ واته‌ حکومه‌تی یۆنان به‌ هه‌ندێك له‌ مه‌رجه‌کانی ئه‌وروپا و ده‌سگه‌ دراوییه‌کانی که‌ قه‌رزیان پێداون، ڕازی بن، ئه‌وانیش له‌ به‌رامبه‌ری ئه‌مه‌دا نیوه‌ی قه‌رزه‌که‌یان کله‌ 240 ملیار یورۆیه‌ له‌ لیستی قه‌رزه‌که‌یاندا بکۆژێننه‌وه، واته‌ وازی لێبهێنن و بیکه‌ن به‌ خێر و سه‌ده‌قه‌.
به‌ڵام لێره‌دا خاڵی گرنگ ئه‌مه‌یه‌ : هه‌رکامێك له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ یا شتی دیکه‌ ڕووبدات سه‌لماندی که‌ گرنگ نییه‌ چه‌ندێك به‌رنامه‌که‌ت شؤڕشگێڕانه‌ و ڕادیکالانه‌یه‌ به‌ڵام هه‌ر ده‌بیته‌وه‌ به‌ بورغویه‌کی ماشێنی سوڕده‌ری ئه‌م سییسته‌مه‌ و دیسانه‌وه‌ ئه‌وه‌شی سه‌لماند که‌ چه‌پ بۆ هه‌میشه‌ مایه‌ پوچه‌ و ناتوانێت گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له‌ ژیانی خه‌ڵکیدا بکات له‌ ڕێگای ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ، واته‌ ڕێگای سێهه‌م نییه‌ ، کۆمه‌ڵی سێهه‌م نییه‌، یا سه‌رمایه‌داری یاخود کۆمه‌ڵی سۆشیالیستی/ئه‌نارکی.
‌ ‌

 

ئایا ئابووریی و حوكمی لیبراڵ کۆمەك بە بارودۆخی کوردستان ، دەکات؟

ئایا ئابووریی و حوكمی لیبراڵ کۆمەك بە بارودۆخی کوردستان ، دەکات؟

زاهیر باهیر – لەندەن

13/06/2017

ئەوەی ئاشکرایە  ئابوورییناسان، ڕؤشبیران و سیاسییەکانی کوردستان بە پێچەوانەی شەپۆلەکەوە مەلەدەکەن.  ئەمڕۆ لە زۆربەی وڵاتانی جیهانا بە تایبەت ئەوروپادا بزوتنەوەیەك لە ئارادایە ، گەرچی ناتوانیین ناوی بزوتنەوەی سۆشیالیستی لێبنێین، بەڵام دەتوانیین ناوی بزوتنەوەی دژە سیاسەتی دەستگرتنەوەی ( تەققەشوف) لێنبێین، کە بەرهەم و ڕێڕەوی سیاسەتی حکومەت و ئابوریی نیو-لیبراڵە .  ئەوە تەنها لە هەندێك وڵاتانی عەرەبی و کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکەدایە کە دەقاو دەق پێچەوانەی ئەوەی سەرەوە دەبینین، کە ئەویش دەربڕینی ناڕەزایی و خۆپیشاندانە بۆ چەسپاندنی ئابووریی نیو-لیبراڵ.

ئەوەندەی من بە ئاگا بم حوکمی لیبراڵ و ئابورییەکەی کۆمەك و یارمەتی بە هیچ وڵاتێك نەکردووە، نەك هەر ئەوە بەڵکو هێنەری نەگبەتی و بەتاڵەیی و گرانی و سیاسەتی دەسستگرتنەوە ( تەقەشوف) بووە لەو شوێنەی کە تیایدا بەڕێکراوە.

ئەوانەشی کە دەیانەوێت هەمان شیوازی حوکم و کۆمەڵ لە کوردستان کۆپی بکەن ، ئیدی گۆڕان بێت یا هەر لایەنێکی دیکە بێت لە دوو حاڵەتەوەیە .  یەکێکیان کە بێ ئاگاییە لەوەی کە ئەم بەرنامەیە چی بەسەر ئەو نەتەوە و وڵاتانەدا هێناوە کە تیایدا جێبەجێکراوە ، یاخود شارەزایی تەواویان هەیە و کەچی لەتەك ئەوەشدا هەر پێداگریی لەسەر دەکەن، کە ئەمەش بێ هیچ مەرج و بەندێك کارەکەیان دەخاتە خانەی تاوانکارییەوە و خۆشیان دەخاتە ڕیزی تاوانبارانەوە .

ئەو کەسانەی کە لایەنگر و داکۆکیکەرن لەسەر دروستکردنی حوکمی لیبراڵ و ئابوریی لیبراڵ ، هاوکاتیش بە ئاگان لە دانانی کارایی  و هەژموونی ئەو سیاسەتە لەسەر خەڵکی، بێ بەزەییترین کەس و دوژمنترین کەسن بە خەڵکانی هەژار و نەدارای کوردستان ، ئیتر ئەم کەسانە پێگە و پلە و پایەی حیزبی و حکومیی و کەسایەتییان ، هەرچییەك بێت.

ئەو ئابورییەی کە ئێستا لە کوردستانا خەڵکی لە سایەیدا دەژی و دەناڵێنێ بەڕێکردنی تەنها بەرایی  سیاسەتی ئابوریی لیبراڵە، بەڵام لە شێوەی ڕاو و ڕووت و دزییەکی ئاشکرای یاسایی نەکراودا .  لە کاتێکدا حوکمی لیبراڵ و ئابووریی نیو-لیبراڵ ، بە تەواوی دەچەسپێ، ئەو کاتە بارودۆخی خەڵکی لە کوردستانا،  خراپتر دەبێت .

ئەو حوکم و ئابورییەی کە’ گۆڕان ‘ و نەوشیروان موستەفا پێش مردنی، پێیان لەسەر دادەگرت  و شەڕیشیان  لەتەك یەکێتی و پارتیشدا، لەسەری دەکرد ، شتێك نەبوو و نییە جگە لە بە یاساییکردنی گەندەڵی و  دزی و ڕاوو و ڕوتەکان،  هەر وەکو چۆن لە وڵاتانی پەیڕەوکەرانی ئەو سیاسەتەدا  هەیە، بە دیاریکراویش بریتانیا.

بریتانیا کە دایکی سیستەمی پەڕلەمانی دونیایە و خاوەنی شۆڕشی پیشەسازیی چەند چەرخێك پێش ئێستایە و حکومەتی مەدەنیی و ئابوریی نیولیبراڵ بەرنامەیەتی و پێنجەم وڵاتی دونیاشە لە دەوڵەمەندییدا،لەبەڕێکردنی ئەوەی کە لە کوردستانا داخوازی بۆ دەکرێت، وەکو نمونەیەکی زیندوو دەهێنمەوە.

بۆ ئەمەش من  هەر زۆر بە کورتی کەمێك لە ڕاستییەکان بە ئامارەوە دەخەمە  بەردەستی خوێنەری کورد.   دەڵێم هەر زۆر زۆر بە کورتی چونکە حوکمی لیبراڵ و ئابووریی لیبراڵ سەدەها کتێبی لەسەر نوسراوە و هێشتا سەدەهای دیکەش بەڕێوەیە.

من لێرەدا هەر ڕاستییەکان دەخەمە پێشچاو و  پرسیار دەکەم، ئیتر با خوێنەر خۆی بڕیاری خۆی بدات .   ئایا  تۆ دەتەوێت ئابوورییەك لە کوردستانا لەسەر نموونەکەی بریتانیا  بەڕێبکرێت کە زیاتر لە 3 ملیۆن منداڵ بە هەژاری ژیان دەبەنە سەر؟!! 600 هەزار کەس لەسەر بەخشینەوەی خواردن دەژین؟!!  لە سەرو 1 ملیۆن کرێکارەوە لەگەڵ خاوەنکارەکانیانا زیڕۆ ( سفر) گرێبەستیان هەیە؟!!  واتە خاوەنکار هەر کاتێك  بیەوێت دەتوانێت دەریان بکات و هیچ ماف و بەرتەرەیەکیشی نییە ، ئەمڕۆ کاری هەیە بەڵام بەیانی مسۆگەر نییە.  زیاتر لە 6 ملیۆن کرێکار کرێی سەر کاریان لە خوار بڕی لانی کەمی کرێوەیە؟!!  ڕێژەی خەڵکانی کە لەسەر جادە دەژین یاخود لە خانووی زۆر خراپدا دەژێن لە ساڵی 2010 وە تاکو پارەکە، 2016 ،  بە ڕێژەی لە سەدا 38 چووەتە سەرەوە؟!!  هاوکاتیش لە سەدا 40 ی موچە لە لەندەنا دەچێت بۆ کرێی خانوو.

دەتەوێت لە ژێر سیستەمەێکدا بژیت کە هەموو هەفتەیەك  2 ئافرەت دەکوژرێت؟!! 138 هەزار ئافرەتی تر ساڵانە بەهۆی فشاری لێدان و بریندارکرن و سوکایەتی پێکردنیانەوە لە دەست مێردەکانیان یاخود هاوجووتەکانیان ڕادەکەن و پەنا بۆ پەناگاکان دەبەن؟!! 14 ملیۆن کامیرای  چاودێریکردن بە گوێرەی ئامارەکانی ساڵی 2015 ، -کە  ئەو ژمارەیە لە ئێستادا سەرکەوتووە بە هۆی هەبوونی مەترسی تیرۆریستەوە-  هەیە، کە هەر کەمتر لە 5 کەسمان کامیرایەکمان بەردەکەوێت؟!!  ئەمە جگە لە کامیراکانی شۆپینگ سێنتەرەکان و نێو دووکانەکان.. دەتەوێت کە کرێکاران بۆ ئەوەی کە نقابەیەك دروست بکەن دەبێت بە گوێرەی چەند بەند و مەرجێك بێنەوە؟!! … مافی هاریکاریی و هاوکاریی هاوەڵە کرێکارەکانی دیکەیان لە کۆمەکی پارە کۆکردنەوە و بەشدارییکردنیان لە ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانیانا… نەبێت؟!!  دەتەوێت سیستەمێك دروست بێت ڕۆڵی لە مردنی ملیۆن خەڵکدا هەبێت؟!!  ژمارەی ئەوانە کە بە تەنها لە وێڵس و ئینگلەندا بە نەخۆشی لەبیرچونەوە دەمرن 59،199 کەسە ،هەروەها مردن بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە ساڵانە 143،638 کەسە؟!!  لە سای ئابورییەکدا بژیت کە ژمارەی ئەوانە کە لە زۆر هەژاریدا دەژین بەم زوانە ژمارەیان دەگاتە 17،7 ملیۆن کەس؟!!  بەگوێرەی لیستی جێگا پلەی بریتانیا لە ڕیزبەندی وڵاتانی دیکە لە بارودۆخی کرێکارانا ، بریتانیا لە خانەی 103 دایە دوای ئەو ڤێنزویلا دێت کە لە خانەی 104 دایە گەزەو زیفەی خۆرئاوای فەلەستین ،  لە خانەی 105 دان ….

جەوهەری سیاسەتی ئابوریی لیبراڵ گردکردنەوەی زیاتری پارەیە لەلایەن کۆمپانیا گەورەکان و بانقەکان و دەستەی دەستەبفژێرەوە.

پایەکانی حکومەت و ئابووری لیبراڵیش : حکومەت و خەڵکی کە بەکاربەرن لەگەڵ کۆمپانیاکانا.  کە حکومەت دەست لە سەرفکردنی پارە لە هەموو بوارەکانی وەکو بیمە و خزمەتگوزاریی دەگرێتەوە ، ئیتر خەڵكیش دەست بەوەی کە هەیانە ، واتە سەرفکردنەوە دەگرنەوە ، کە ئەمەش ڕوویدا، ئەو کاتەش کۆمپانیاکان دەست بە سەرمایەگوزاریی یاخود خستنەگەڕی سەرمایەوە دەگرن ، لێرەشەوە خەڵکانی زیاتر بەتاڵە دەبن و کرێ دەشكێ و نرخ بەرزدەبێتەوە.  بەم شێوەیە ئەم سوڕە بەردەوام دەبێت و هەژاریی و نەبوونی خەڵکیش لە برەودا،

دیمانەی جانێت بێل لەگەڵ بوکچین -دا سەبارەت بە شارەوانی ئازادیخوازان

وەرگێڕانی : زاهیر باهیر

05/06/2017

بوکچین باوەڕی بە  خۆبەڕێوەبەریی هەبووە نەك دەسەڵاتی کرێکاران ، ئەو باوەڕی بە هیچ جۆرە دەسەڵاتێك نەبووە لەوانەش دەسەڵاتی کرێکاران .  لە دیمانەکەیدا لەتەك Janet Biehl کە لە نۆڤەمبەری 1996 دا کردویەتی لە وەڵامی پرسیارێکیدا کە جانێت لێی کردوە ، هۆکارەکانی خۆی بۆ ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتی کرێکاران ، زۆر بە جوانی ڕووندەکاتەوە.  هیوادارم هاوەڵانی  ئەم پەیجە و فەیسبووك بتوانن بیخوێننەوە و بیر لەم جەدەلە جدییە بکەنەوە و سەرنجی خۆیانی لەسەر بدەن .

 

پرسیار:     هه‌ندێك له‌ ئازادیخوازه‌ سۆشیالیسته‌کان ئه‌رگویمێنتی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ تۆ زۆر به‌ خێرایی کۆنترۆڵی کرێکارانت ، له‌ به‌رنامه‌تا به‌ده‌رکرد.  قسه‌ و باسی ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌ که‌ لای تۆ ” کرێکاران ”   به‌ده‌گمه‌ن چی تر  توێژاڵێك یاخود چینن.   زۆرینه‌یه‌ك له‌ خه‌ڵکانی پێگه‌یشتوی هه‌ردوو جێنده‌که‌ له‌ ئه‌مڕۆدا کرێکارن ، له‌و کاته‌وه‌ی که‌ توێژاڵه‌که‌ ئاوا گشتگیرە ، که‌واته‌ بۆچی شاره‌وانی ئازادیخوازان  ناتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ کۆنترۆلی کرێکاراندا یه‌کبخات؟

 

وه‌ڵام :  به‌ڵێ، به‌شی زۆری خه‌ڵکی بۆ  به‌ ده‌ستهێنانی بژێوییان ده‌‌بێت کار بکه‌ن، پشکێکی زۆریشیان کرێکارانی به‌رهه‌مهێنه‌رن ، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆریشیان به‌رهه‌مهێن نین.  ئه‌مانەی که‌ به‌رهه‌مهێنه‌ر نین  به‌ته‌واوی کار له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌کان و له‌و‌ چوارچیوه‌یه‌دا، ده‌که‌ن که‌ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری خولقاندویه‌تی ، وه‌کو ، تاووتوێکردن به‌ لیستی کڕین و فرۆشتنه‌کان، گرێبه‌سته‌کان، credit  slips ، کاروباره‌کانی ته‌ئمین و زۆرێك له‌مانه‌ .  ڕه‌نگه‌ نۆ له‌سه‌ر ده‌ی ( 10/09 ) “کرێکاران” له‌ کۆمه‌ڵێکی ژیرانەدا ، هیچ کارێکیان نه‌بێت ‌ که‌ بیکه‌ن، بۆ نموونه‌  که‌سێك داوای ته‌ئمینکردن ناکات یاخود هه‌ر شتێكی دیکه‌ له‌ چه‌شنی ‌ مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌کان لە ئارادا نامێنێت، تاکو کرێکار لەوێدا کار بکات.‌

له‌ کۆ‌مه‌ڵی شاره‌وانی ئازادیخوازانا  ئه‌نجوومه‌نه‌که‌ بڕیار له‌سه‌ر ته‌واوی کاروبار و یاسا و ڕێساکانی ئابووریی ده‌دات.  لێرەدا کرێکاران شوناسنامە پیشەییەکەیان و بەرژەوەندەییە تایبەتییەکەیان ، کاڵدەبێتەوە ، ئه‌وه‌نده‌ی که‌ گۆڕەپانە گشتییەکە  پێی باشه‌، ئەوان  خۆیان وه‌کو هاووڵاتییه‌ک له‌ کۆمۆنێتییەکەدا، ده‌بینن.   شاره‌وانییه‌که‌ له‌ ڕێگای ئه‌نجوومه‌نی هاووڵاتیانه‌وه‌ کۆنترۆڵ دەکرێت و  بڕیارە فراوانەکان  سه‌باره‌ت به‌ دووکانه‌کان ده‌دات،  کاروروباره‌کان ڕێکده‌خات هه‌موان ده‌بێت په‌یڕه‌وی بکه‌ن و هه‌میشه‌ کار له‌گه‌ڵ تێڕوانینه‌ مه‌ده‌نییه‌کان دەکرێت نەك بە تەنها  له‌گه‌ڵ  پیشه‌وه‌رییه‌کانا.

ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵك ده‌یسه‌پێنێت و ده‌یه‌وێت که‌ کرێکاران مافی کۆنترۆڵکردنیان له‌ شاره‌وانی ئازاددا هه‌بێت ، ئه‌وه‌  ده‌گه‌یه‌نێت، ‌ کاتێك که‌ کۆمه‌ڵمان وه‌کو گشت  له‌ ڕێگای ئه‌نجوومه‌نە جەماوەرییەکەوە ، دیمۆکراتیانە کرد ‌ ، هاوکاتیش  ویستمان که‌ خودی  شوێنی سه‌رکاریش دیمۆکراتیانە بکەین، بەڵام بدرێته‌ ده‌ست کرێکاران بۆ کۆنترۆڵکردنیی، باشه‌ ئێستا ، ئه‌مه‌ یانی چی ؟   یانی ئه‌گه‌ر کرێکاران له‌سه‌ر پرۆژه‌کان، به‌ڕاستی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا نه‌بن که‌ خۆیان پێش هه‌موو شتێك به‌ هاووڵاتیان بزانن له‌بری کرێکاران، ئه‌و کاته‌ ده‌رگا بۆ گریمانێکی به‌هێز ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ کرێکاران له‌ سه‌ر حسابی ئه‌نجوومه‌نه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان داخوازی ده‌سه‌ڵات  به‌سه‌ر شوێنه‌کانی سه‌ر کاردا، ده‌که‌ن.  ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌  له‌ ئه‌نجوومه‌نه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ و دەیدەیتە  ‌ ده‌ست شوێنی سه‌ر کار ، ئا له‌م حاڵه‌ته‌دا تۆ درزت خسته‌  نێوانی یه‌کێتی ئه‌نجوومه‌نە جەماوەرییەکەوە ، ئەم کارەش گریمانی ئه‌وه‌ زیاد ده‌که‌یت که‌ خودی شوێنی سه‌ر کار وه‌کو توخمێکی وێرانکار له‌ په‌یوه‌ندییا  له‌ ته‌ك ئه‌نجوومه‌نه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کەدا، بێت ‌. ‌

لێمگه‌ڕێ با ئاسانتری بکه‌م:  زۆرترین ده‌سه‌ڵات که‌ شوێنی سه‌ر کار هه‌یه‌تی ، ئه‌نجوومه‌نه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ که‌مترین ده‌سه‌ڵاتی، هه‌یه‌، هەروەها کەمترین دەسەڵات کە شوێنی سەر کار هەیەتی ، ئەنجوومەنە جەماوەرییەکە زۆرترین دەسەڵاتی هەیە .  ئه‌گه‌ر کۆنترۆڵی کرێکاران له‌ پڕۆگرامه‌که‌مانا زیاتر تۆخ بکرێته‌وه‌ ، ئه‌و کاته‌ ئێمه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ ئه‌نجوومه‌نه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانا، که‌مده‌که‌ینه‌وه‌  ، که‌واته‌ لێره‌دا ئێمه‌ گریمانی ئه‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌م ، که‌ شوێنی سه‌ر کار له‌سه‌ر حسابی ئه‌نجوومه‌نی جەماوەریی ، ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنێت.

هه‌ر وه‌کو وتوومه‌ ، ته‌نها ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی دووکانێك و به‌ڕیوه‌بردنی ئه‌و دووکانه‌ له‌ لایه‌ن کرێکارانه‌وه‌ ، مانای نه‌مانی ئه‌گه‌ری ڕوودانی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وان گه‌شه‌ی پێده‌ده‌ن ،‌ –  یا لە ڕاستیدا  گه‌وره‌ی ده‌کەن –  بەرەو بەرژەوەندی تایبەتی ، ناڕەوێنێتەوە ،   هه‌میشه‌ هه‌ستێك سه‌باره‌ت به‌  ڕێکخستنی  به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌ی تایبه‌تی، لەوێدا  ده‌بێت.  کۆنترۆڵکردن له‌ لایه‌ن کرێکارانه‌وه‌ به‌ ئاسانی ده‌توانرێت ئه‌نجامی  به‌تایبه‌تیکردنیی یاخود   به‌ تایبه‌تنرخاندنی  کرێکارانمان بداته‌ ده‌ست [ جۆرێك له‌ پیرۆزییه‌ت- وه‌رگێڕ]،  ئیدی کاره‌کانیان هه‌رچی بێت.  له‌ سه‌رده‌می ئه‌نارکیسته‌ سندیکاله‌کانی به‌ر‌شه‌لۆنه‌ی ساڵی 1936 ،ئه‌و‌ کرێکارانه‌ی که‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر شوێنه‌کانی کاردا گرتبوو ، با بڵێین کارگه‌ی چنین و ڕستن، زۆر وه‌خت خۆیان به‌ زیاتر یا خود به‌ ڕکه‌به‌رێك له‌ به‌رانبه‌ر هاوڕێکانی خۆیاندا له‌ هه‌مان به‌شی  پیشه‌سازیدا که‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و هاوشێوه‌ دوکانه‌دا گرتبوو‌ ، ده‌زانی .  هه‌ر ئاوایه‌ ، ئه‌م کرێکارانه‌ زۆر کات ده‌بنه‌ سه‌رمایه‌داریی ده‌سته‌جه‌معی، هه‌ر وه‌کو Gaston Leval  له‌ نوسینی ، ده‌سته‌جه‌معیکردنی ئیسپانییه‌کان له‌ شاره‌کانا،  Spanish collectivization in the Cities 2 ، په‌نجه‌ی بۆ ڕاکێشاوه‌ که‌ کرێکاران  له‌ پێناوی ئه‌کسێس بۆ  مه‌تریاڵه‌ خاوه‌کان و بازاڕه‌کانا،  کێبڕکێی یه‌کدییان کردووه.   ئه‌مانه‌ هه‌مووی ڕویداوه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی که‌ کرێکاران خۆیان به‌ ئه‌نارکیسته‌ سه‌ندیکالیسته‌کان ، زانیوه‌ و  له‌ژێر هه‌مان ئاڵای ڕه‌ش و سپیدا  له‌ هه‌مان به‌شی  پیشه‌سازیدا کاریان کردووه‌ و هه‌ر‌وه‌ها هه‌موویان سه‌ر به‌ هه‌مان‌ نقابه‌ی سه‌ندیکالیست بوون.  سه‌ره‌نجامیش نقابه‌ هات به‌شه‌کانی یپیشه‌سازی ڕێكخسته‌وه‌ و زه‌بتیکردنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پراکتیزه‌ ده‌سته‌جه‌معییه‌ سه‌رمایه‌دارییانه‌ ، بوه‌ستێنێت. که‌چی گاڵته‌جاڕیانه‌ بیرۆکراسیی CNT کۆنترۆڵی دووکانه‌کانی کرد و به‌وه‌ش  له‌ جه‌وهه‌ردا کۆنترۆڵی کرێکارانی که‌مکرده‌وه‌  تاکو چه‌ند جۆڕێك له‌ شێوه‌و ڕووکاری   هه‌ره‌وه‌زییانه‌ به‌رده‌وام بێت.

ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت به‌ دووکانه‌کان له‌ ڕێکخستنه‌وه‌ی پلانی کارروباره‌کانیانا بدرێت تاکو ‌ ڕۆڵیان له‌ هه‌لسووکه‌وتییانا هه‌بێت، بێ  بایاخدان و به‌ته‌نگهاتنه‌وه‌یان بۆ کۆمۆنێتییەکەیان وەکو  گشت، ئا لەم بارەدا ‌ ئه‌م دووکانانه‌ ڕه‌نگه‌ زۆر به‌باشی دووی ئاراسته‌گه‌لێك بکه‌ون نه‌ك هه‌ر ته‌نها پێچه‌وانه ڕێگایه‌ك یاخود ئاراسته‌کی جیاواز له‌ ئه‌وانه‌ی دیکەی ‌ کۆمۆنێتییەکەدا، دەگرنەبەر  به‌ڵکو له‌ به‌یه‌کادانیشدا ده‌بن له‌گه‌ڵ کۆمۆنێتییەکەشدا. ‌ ‌

هیوادارم ڕۆژێك بێت که‌ زۆربه‌ی کاروبار و مامه‌ڵەکان  ماشێنایز بکرێن  به‌تایبه‌ت به‌ڕێکردنی کاره‌ هه‌ره‌ سه‌خت و وزه‌پڕوکێنه‌کان.  با ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌مه‌ش ‌ته‌واو مانای  ئایدیایه‌کی خه‌یاڵاویی، نییه چونکە  من باوه‌ڕم وایه‌ سەرەنجام  زۆرێك له‌ کاره‌کان له‌لایه‌ن ماشێنه‌کانه‌وه‌ ده‌کرێن ، ئه‌و کاته‌ش کێشه‌ی کۆنترۆڵکردن له‌ لایه‌ن کرێکارانه‌وه‌ له‌ هه‌قه‌تدا بێ مانا ده‌بێت و هه‌موو کێشه‌کان که‌مده‌بنه‌وه‌ تا ئه‌و‌ ڕاده‌یه‌ی که‌ گرنگی  و بایاخیان نامێنێت.  منیش له‌ گۆڕه‌پانێکی موعاره‌زه‌دا ڕاده‌وه‌ستم و ئالێره‌وه‌ وه‌کو ئه‌نارکیستێکی خود-شێوه‌یی (self-styled )  سه‌ره‌تایی،  وه‌ک چۆن مافیای عه‌قاره‌کانی پێنجه‌م   بانگه‌شه‌ی دژ به‌ پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیا له‌ هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێکدا، ده‌که‌ن.‌